یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و ڕێکخراوترین چالاکییەکانی ساڵ لە بریتانیا، لە کارمەندانی تەندروستی کە بە خێرایی گەشە دەکەن

22/12/2023

زیاتر لە 200 کارمەندی بەشی تەندروستی  و لایەنگرانی کارمەندانی تەندروستی بۆ فەلەستینێکی ئازاد بنکەی سەرەکی کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەمریکی پاڵنتیریان، Palantir ،  بۆ ڕۆژێك داخست – کە کۆمپانیایەکی هاوبەشە لە ستەم و داگیرکاری سەربازی و چاودێری دەوڵەت لە سەرانسەری جیهان، لەنێویاندا کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین.

 کۆمپانیای پالانتیر کە لەلایەن ملیاردێری ڕاستڕەوی توندڕەو پیتەر تیلەوە ، Peter Thiel ،بەڕێوەدەبرێت، تازە گرێبەستێکی 330 ملیۆن پاوەندی لەگەڵ بەشی تەندروستی بریتانیا، NHS ،  پێبەخشراوە بۆ پەرەپێدانی نەرمەکاڵای سیستەمی داتا – ئەمەش پرسیاری جددی دەوروژێنێت سەبارەت بەوەی چی بەسەر داتای پزیشکی تایبەتی خەڵکدا دێت.

 کۆمپانیاکە لە ئێستاوە بەشدارە لە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ و هێزە سنوورییەکان – و کاتێک داواکارییەکی ئەم دواییەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆماری نەخۆش بۆ نەخۆشە کۆچبەرەکان ڕەتکرایەوە، لەناکاو ئەم گرێبەستە درا بە پاڵنتیر.  ئەو بانگەشە جەماوەرییە لە دووەم ڕۆژی مانگرتنی پزیشکە نوێیەکان کە لە ژێڕ چاودێری پزیشکە بە ئەزموونەکاندا کار دەکەن، درا.

Click here to watch video (8 mins 54 secs)