زاهیر باهیر
25/03/2023
مانگرتن و خۆپیشاندان و ناڕازییەکان خۆیان دا لە 10 ڕۆژ کە ڕۆژ بە ڕۆژیش تەنانەت بە گوێرەی میدیای فەرمی ژمارەیان زیاتر و ڕک و کینەیان ئەستورتر و سووربوون لەسە داخوازییەکانیان توندتر بوونەتەوە. بە گوێرەی میدیای فەرمی فەرەنسا خۆپیشاندەران و ناڕەزییان ژمارەیان 1.1 ملیۆن کەسن بەلام نقابە ژمارەکەی بە لە سەرو و 3 ملیۆن کەسەوە خەمڵاندووە .
ئەمەش نیشانەی کۆڵنەدانی خەڵک و بەردەوامیدانە بە کولتوری شۆڕشگێڕانەی یاخێتی میللەتی/ میللەتانی فەرەنسایە کە لە پێاوی مافە ڕەواکانیان ئامادەن خەبات بکەن و بەردەوامبن .
بڕیار بوو کە پاشای بریتانیا ، مەلیك چارلس زیارەتی فەرەنسا بکات بەڵام بە هۆی بارودۆخی ئێستای فەرەنساوە زیارەتەکەی هەڵوەشاندەوە ، ئەمەش نشوستییەکی دیکە بوو بۆ ماکرۆن لەپال خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا .
لە دیمانەکەی ڕۆژی 4 شەمەی دا ماکرۆن هەنگاوی یەکەمی نا بۆ تێشکانی کە وتی ” پێ لەوە دەنێم کە من نەمتوانی خەڵکی بەوە قایل بکەم کە تەمەنی خانەنشینی ببێتە 64 ساڵ” ئەم دان پیانانە خۆی لە خۆیدا بێ ئاگایی ئەو دەردەخات لەو میللەتەی کە سەرۆکایەتیان دەکات ، نە دەزانێت هەژاران چۆن دەژین ، نە دەشزانیت بەرگری خەڵکی و بە گژاچونەوەی میللەتەکەی لە چ ئاستێکدایە و تەنانەت بە ئاگاش نییە لەوەی کە ئایا لە پەڕلەماندا دەنگی سەرکەوتنی یا تێپەڕبوونی پرۆژەکەی بەدەستدەهێنێت و دەبێتە یاسا یا نا.
کابرا ئاگای لە ژیانی هەژاران نییە، ئێ ناهەقیشی نییە کەسێك سەعاتێكی 80 هەزار یۆرۆی لە دەستدابێت ئاوا بە ئاشکرا و بێ شەرمانە دیمانە بکات و قسە لەسەر ژیانی خەلکانی ئاسایی فەرەنسا بکات . ئەوە بوو هەر بە پەلە دەستی خستە ژێر مێزەکەوە و سەعاتەکەی داکەند . داکۆکیکەرانی دەڵێن بۆیە دایکەندووە چونکە بە مستەکۆڵە دەیدا لە مێزەکە تاکو نەشکێ و دەنگی نەیەت.
ماکرۆنی هەنگاوی دووهەم کۆتایی ماوە کە بینێت ، کە بە ڕای من دەکرێت یەکێك بێت لەم 3 هەنگاوە : یەك: بێ شەرم و شکۆ پەشیمان ببێتەوە لە بڕیارەکەی و شکستی خۆی دەربڕێ. دوو: سەرەك وەزیرانەکەی بکاتە بەرخی قوربانی و شانەکە لەسەری ئەودا بشکێنێت و حکومەتەکەی هەڵوەشێنێتەوە تاکو کەوڵەکەی خۆی بپارێزێت. سێ: یا ئەوەندە کەرامەت و ڕیزلەخۆبوونی هەبێت و دەست لەکار بکێشێتەوە و بچێتە زبڵخانەی مێژوی دژ بە بەرگرییکردنی خەڵكەوە .





پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.