سه‌رکه‌وتنەکانی خۆبه‌ڕێوەرایەتییەکان *
دانییل گیرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف
ئازادیخوازه‌کانی ئیسپانیا، گرنگییه‌کی زۆریان به‌لایه‌نی ئابووری ده‌دا، له‌و بواره‌دا به‌هه‌ڵوێست و سه‌رسه‌خت بوون، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا خستیانه‌ڕوو، که هه‌رچی سازشێکیان کردبێت، له‌به‌رئه‌وه بووه، که چاریان ناچاربووه، سازشهکانیش ته‌واو دیاریکراو و به‌رته‌سکبوون، له‌خۆوه و ئازادانە بوون، له کشتوکاریی و پیشه‌سازیدا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن کردەیی ده‌کرایەوە، سروشتی گشتیریانەی جەنگ پابه‌ندی به‌هێزی ده‌وڵه‌ت بوو، هه‌رچه‌نده جارجارێك خۆبه‌ڕێوه‌بردن به‌ناچاری پاشه‌کشێی ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و پاشه‌کشێیه، له به‌هێزی ده‌وڵه‌ت و گشتگیریی جه‌نگه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، هێزی ده‌وڵه‌ت و جه‌نگ نه‌یانتوانی به‌ته‌واوی ببنه ڕێگه‌گری خۆبه‌ڕێوه‌بردن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەزموونگەریی کۆمونیستی به‌گوڕتر و پته‌وتر ده‌بوو، به‌واتایه‌کی دیکە دژایه‌تی نێوان کۆماره بۆرجوازیه‌که و ئه‌و ئەزموونگەرییهی، که کردەیی ده‌کرایەوە. پێویسته له‌به‌رده‌م ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکرێت، (پێراتPierat) وتویه‌تی هه‌رچه‌نده شڕۆڤەکردنی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه، هه‌روا کارێکی سانا نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی که‌سێکه شڕۆڤەی بکات، گرانی شڕۆڤەی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه، که خۆبه‌ڕێوه‌بردن بەگوێرەی شوێن و کات ههمهجۆر بووه، بێجگە له‌وه ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه، له سه‌ربازگه‌ی کۆماریدا کرا به‌ژێر دیواری بێده‌نگیه‌وه و هیچ گرنگییەکی پێنەدرا، ئهوەیش که له‌و بێده‌نگییه قوتاری بوو، له یاده‌وه‌رییه‌کانی خه‌ڵکیدا مایه‌وه، له فلیمی (مردن لە مەدرید)یشدا به‌دیناکرێت، دەشێت ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه بە باشتریین دیاری ئازادیخوازی ئیسپانی دابنرێت، که پێشکه‌شی کردبێت.
شۆڕشی19ی ته‌موز له بهرپهرپهرچدانهوهیهکی توندوتیژی گه‌لیدا لە دژی یاخیبونه فرانکیه‌که خۆی نواند، ئه‌و ده‌مه خاوه‌نداراییه پیشه‌سازییه‌کان و خاوهنزەوییە گه‌وره‌کان، داراییه‌کانی خۆیان جێهێشت و به‌ره‌و ده‌ره‌وه هه‌ڵهاتن، کارگه‌رانیش ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئه‌و داراییه جێهێڵراوانه‌دا، سه‌پانه‌کان خۆخۆیی بڕیاریاندا به ئامرازه‌کانی خۆیان، له کشتوکاڵکاریدا به‌رده‌وامبن و له هەرەوەزییه‌کاندا به‌شداریانکرد، 5ی ئه‌یلول له (کاتا‌لۆنیا) له‌سه‌ر داوای (کۆنفدراڵی نیشتمانی بۆ کار) جوتیاران کۆنگره‌یه‌کی هه‌رێمیان به‌ست، کۆنگره بڕیاریدا، که به چاودێریی سه‌ندیکالیسته‌کان زه‌وییه‌کان کۆبکه‌نه‌وه، له جێگه‌ی خاوه‌ندارییه گه‌وره‌کان و سامانی فاشیسته‌کان، سۆشیالیزم جێگیربکەن، هه‌رچی داراییه گچکه‌کانیش هه‌بوون، ئازادبوون، که تا کاتی به ڕەواکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان، له‌نێوان دارایی تاکیی و هەرەوەزییدا خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه. له 7ی تشرینی1936حکومه‌تی کۆماری، به‌بێ هیچ قهربووکردنهوهیهك ده‌ستیگرت به‌سه‌ر دارایی هه‌موو ئه‌و ملهوڕانه‌دا، که له هەڵگەڕانەوە فاشیستییهکهدا به‌شداربوون، به‌ڵام له گۆشه‌ی ڕه‌واییه‌وه، ئه‌و کرده‌یه نیوه‌ناچڵ بوو، چونکه ته‌نها به‌شێکی که‌می ئه‌و زه‌ویانه گێڕدرانەوە، که جوتیاران خۆیان خۆبه‌خۆیی بەدەستیانهێنابووەنەوە، بێبێجگە له‌وه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌کردبوو، له‌نێوان به‌شداربووان و بهشدارنهبووانی هەڵگەڕانەوەکە.
له‌و وڵاته دواکه‌وتووانه‌دا، که ئامرازه ته‌کنیکییه کشتوکاڵکارییه پێویسته‌کان دەسەبەرنین، جوتیارانی که‌م ده‌رامه‌ت، ئارەزووی دارایی تایبه‌تی ده‌که‌ن، به‌ڵام جوتیاره که‌م ده‌رامه‌ته‌کانی ئیسپانیا، نه‌ك هه‌ر ئاشنای ئه‌و بارە نه‌بوون، له‌و بواره‌دا خاوه‌نی هیچ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیش نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها له ڕێگه‌ی کشتوکاڵکاری سۆسیالیستییه‌وه ئه‌و حەزەیان ده‌رده‌بڕی، په‌روه‌رده‌کردنی ئازادیخوازیی و دابونه‌ریتی هەرەوەزیی له ئیسپانیا بووبووه مایه‌ی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه، که دواکه‌وتووی ته‌کنیکی ئافراندبووی، په‌روه‌رده‌کردنی ئازادیخوازیی و دابونه‌ریتی هەرەوەزیکاریی حەزی تاکخوازی کپکرد و بووه وزه‌به‌خش و هانده‌ری جوتیاران، تا ڕاسته‌وخۆ ڕوو لە سۆسیالیزم بنێن، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌کی زۆر له جوتیارانی خۆشگوزه‌ران وه‌ک خۆیان مانه‌وه و هه‌ڵوێستی خۆیان نه‌گۆڕی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوە %90ی سه‌پانه‌کان چوونه هەرەوەزییه‌کانه‌وه، پته‌وبوونی هاریکاریی جوتیاران و کرێکارانی شاره‌کان له‌وێوه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، کاریگه‌ری ئه‌رکی جوتیاران له هەرەوەزییەکاندا، هه‌روه‌ها لایه‌نگری هاوبه‌شیی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌ریخست، که هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی له گونده‌کاندا به‌هێزتر بووه.
هەرەوەزییه کشتوکاڵییه‌کان، دوو ئه‌رکی جیاوازیان گرته ئه‌ستۆی خۆیان؛ به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری و ناوچه‌یی، زۆر جار سه‌ندیکاکان ئه‌و کارانه‌یان هه‌ڵده‌سوڕاند، یان چاودێرییان ده‌کردن.
له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری، ئه‌نجومه‌نی گشتی جوتیاران له هه‌موو گوندێك ئەنجومەنێکی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵده‌بژارد، بێجگە له سکرتێر، هه‌موو کارگه‌ران له کاری بازووییدا به‌رده‌وام بوون، بۆ تەندروستەکان له‌نێوان تەمەنی هه‌ژده و شه‌شت ساڵیدا کارکردن دەبوویی بوو، جوتیاران به‌سه‌ر ده‌سته‌ی ده (١٠) که‌سییدا دابه‌شبووبوون، یان بەسەر زیاتردا، له سه‌روویانه‌وه نوێنه‌رێك هه‌بوو، بەگوێرەی ته‌مه‌ن و سروشتی کار بۆ هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی دیاریدهکراو ده‌درایه ده‌ستیان، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ئەنجومەنی به‌ڕێوه‌بردن، نوێنه‌ره‌کانی کۆده‌کردنه‌وه و ئەنجومەنی شار داوای له هەرەوەزییه‌کانی گه‌ڕه‌که‌کان ده‌کرد، که به ڕاپۆرت چالاکییەکانیان بخه‌نه‌ڕوو.
بێجگە له پۆشاك، که‌لوپه‌ل و پێداویستییەکانی نێوماڵ، پاشه‌که‌وتی که‌سی، ئاژه‌ڵی گچکه، باخچه‌ی ماڵان، باڵنده ماڵییه‌کان، که بۆ به‌کارهێنانی خێزانی ئاماده‌کرابوون، هه‌موو شته‌کانی دیکە هاوبه‌شیبوون، پیشه‌کاران، ئارایشتهکاران، کەوشدووران … تد له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا کۆبووبونه‌وه، مه‌ڕ و ماڵاته‌کان کۆکرابوونه‌وه، سه‌دان ڕانه‌مه‌ڕ به شوانه‌کان درابوون له‌نێو چیاکان‌دا دابه‌شده‌کران به‌سه‌ر هه‌موواندا.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به جۆری دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کانه‌وه هه‌بوو، چه‌ند جۆرێك تاقیکرایه‌وه، بۆ نموونه کۆمونیزمی ته‌واو، که زاده‌ی ڕێکخستنی هه‌روه‌زیی بوو، بێجگە له‌وه تاقیکردنه‌وە و پێکه‌وه‌لکاندنی ئه‌و دوو جۆره، زۆر جار کرێی دیاریکراو، بەگوێرەی پێویستییه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی خێزان دیاریده‌کرا، سه‌ری گه‌وره‌ی خێزان، له‌جیاتی ئه‌و کرێیه کارتێکی وه‌رده‌گرت، که بڕێکی دیاریکراوی (پێزهتاس Pesetas)، واته دراوی ئیسپانی له‌سه‌ر تۆمارکرابوو، سه‌ری گه‌وره‌ی خێزان ده‌یتوانی به‌و کارته له دوکانه‌کانی شاره‌وانییه‌کان که‌لوپه‌لی به‌کارهێنان له‌و دوکانانه له هه‌موو جێگه‌یه‌ك هه‌بوون، له کڵێسه‌کان و پاشکۆکانیان وه‌ربگرێت. ئەگه‌ر بڕێکی ئه‌و به‌هایه بهکارنههێنرایه، ده‌توانرا بخرێته سه‌ر پاشه‌که‌وتی که‌سیی، به‌و جۆره ده‌توانرا به‌هایه‌کی زیاتر ده‌ستبخرێت، کرێی نیشته‌جێبوون، کاره‌با، چاره‌سەری پزیشکیی، ده‌رمان، یارمه‌تی په‌ککه‌وته‌کان…تد هه‌موو خۆڕایی بوون، له‌ته‌ك ئهوەشدا خوێندن، په‌رستگە کۆنه‌کان کرابوون به خوێندگه، تا ته‌مه‌نی چوارده ساڵی خوێندن دەبوویی بوو، سپاردنی کاری بازوویی بە کەسانی خوار ئەو ته‌مه‌نه قەدەخەبوو.
ئازادیخوازه‌کان خه‌مخۆری ئازادی تاك بوون، له‌به‌رئه‌وه جەختیاندهکردهوه، که ده‌بێت پابه‌ندبوون به هەرەوەزییەکانهوه ئاره‌زوومه‌ندانه بێت، نه‌بوونی فشار له‌سه‌ر خاوه‌نداراییه گچکه‌کان له‌وێوه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، کە هه‌ندێکیان دووره‌په‌رێز بوون و نه‌چووبوونه هەرەوەزییه‌کانه‌وه، ئه‌وانه لایه‌نگرانی خۆبەسێیبوون [خودکەفایی]، له‌به‌رئه‌وه سوودمه‌ند له خزمه‌تگوزاریه‌کان نه‌بوون، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، له کاره هاوبه‌شیه‌کاندا به‌شداریبکه‌ن و له هه‌ندێك یارمه‌تی هەرەوەزیی سوودمهندبن،هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌شیان هه‌بوو به‌شداری ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌کان بکه‌ن و ده‌یانتوانی به‌رهه‌مه‌کانیان له دوکانه‌کانی شاره‌وانیه‌کاندا بخەنەڕوو، به‌ڵام قەدەخەبوو له‌وه زیاتر زه‌ویان هه‌بێت، که ده‌یچێنن، هروهها قەدەخە بوو خۆیان و داراییه‌کانیان بۆ شێواندنی سیستمی سۆسیالیستیی به‌کاربهێنن، له‌ملا و ئه‌ولا ئاره‌زوومه‌ندانه زه‌وییه‌کی زۆری جوتیاره تاکخوازه‌کان خرایه سه‌ر زه‌وییه بههاوبهشییکراوهکانی گونده‌کان، ئه‌وه‌ش بووبووه مایه‌ی ئه‌وه، که ژماره‌ی جوتیاره‌کان و بازرگانه تاکخوازه‌کان که‌مببێته‌وه، ئه‌وان هه‌ستیان به دابڕان و گۆشه‌گیریی کرد، ناچار ئاوایان به‌باشترزانی بچنه نێو هەرەوەزییهکانهوە.
ده‌رکه‌وت، ئه‌و یه‌کانه‌ی که باوه‌ڕی کرێی هەرەوەزییان په‌یڕه‌وده‌کرد، ته‌مه‌ندرێژتر بوون، له‌وانه که سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی کۆمونیزمی ته‌واو بوون، یه‌که‌کانی کۆمونیزمی ته‌واو به‌ژماره که‌مبوون، گرنگییه‌کی ئه‌وتۆیان به‌و خۆپه‌رستییه ڕهگئهستورهکەی ناوناخی سروشتی مرۆڤایه‌تی نه‌ده‌دا، به‌تایبه‌تی لای ژنان، له هه‌ندێك گونددا پاره‌ی ئاڵوگۆڕپێکردن له‌نێو برابوو، هه‌مووان دارایی گشتیان به‌کارده‌هێنا، به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان که‌وتبوونه نێو بازنه‌یه‌کی داخراوه‌وه و بێفه‌ڕی خۆبەسێی که‌وته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تاکخوازی و دابڕان له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ندێك له خاوه‌نداراییه گچکه‌کان دهستیانکێشایهوه، ئه‌وانه زیاتر ئه‌وانه بوون، که به‌رله‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی ئاوەزێکی کۆمونیستی چووبوونه نێو هەرەوەزییه‌کانه‌وه.
شارۆچکەکان له فیدراڵییه کانتۆنییهکاندا یه‌کیانگرتبوو، ئه‌وانیش له فیدریاڵییهکانی هه‌رێمییه‌کاندا یه‌کانگیربوون، *** لەسەر بنەمای سەرەتاکان هه‌موو زەوییەکانی فیدراڵییە کانتۆنه‌کانی نه‌گرتبووه‌وه، هیچ پارچه زەوییەك نه‌بوو به تۆپزی وهلانرابێت، واته له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هاریکاریی نێوان گونده‌کاندا بێت، سندوقه‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و هەرەوەزییانه دروستبوون، که کەمدەرامەت بوون، واته ئه‌وانه‌ی که لە ڕووی ئامرازه‌کانی کارکردن و که‌ره‌سه سهرهتاییهکانەوە هەژاربوون، ئه‌وا ئامراز و که‌ره‌سه و ده‌ستی کارکردنیان پێده‌درا، له‌یه‌کنه‌چویی به‌هاوبه‌شیکردن، له جیاوازی گرنگیی هه‌رێمه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، (کاتا‌لۆنیا) هه‌رێمی داراییه گچکه‌کان و نێوەنجییهکان بوو، له‌وێ دابونه‌ریتی تاکخوازی باوبوو، له‌به‌رئه‌وه له‌وێ بههاوبهشییکردن، ته‌نها بریتی‌بوو له چه‌ند هەرەوەزییه‌کی نموونه‌یی، له (ئاراگۆن) به‌پێچه‌وانه‌وه بوو، سێ له‌سه‌ر چواری بههاوبهشییکرابوو، کاروانی یەکینە جه‌نگاوه‌ره‌کانی (دیورتیDurrti) به‌ره‌و باشوور بۆ جه‌نگکردن دژی فرانکۆیییهکان چووبوو، له هه‌مانکاتدا بۆ دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی شۆڕشگێڕ، له ئیسپانیای کۆماری، ده‌سه‌ڵاتێك، که له جەماوەرە سهرچاوهبگرتبێت، ئه‌و ڕه‌وه بووه بزوێنه‌ر و ده‌ستپێشخه‌ری سه‌پانه‌کان 450 هەرەوەزییان دروستکرد، که 500.000 که‌س تیایاندا به‌شداربوون، له ناوچەی پێنج هەرێمکە (الأقالیم الخمسة) واته لۆڤان، که (ڤالێنسیا Valencia) پایته‌ختی بوو، ده‌وڵه‌مه‌ندتریین ناوچه‌ی ئیسپانیا بوو، لەوێ نزیکه‌ی 900 هەرەوەزیی دروستکرا، کە له %43ی گەرەکان****ی له‌خۆگرتبوو، له‌وێ له %50ی ترشییه‌کان به‌رهه‌مده‌هێنرا، ڕێژه‌ی، له%70ی له (کاستل) بوو، له‌وێ به به‌شداری 100.000 که‌س، 300 هەرەوەزیی دروستبووبوون، به‌هاوبه‌شیکردن گه‌یشته ناوچه‌ی (أسترمادور) و به‌شێك له (ئەندولوس) و (ئەستورياس)، واته باکووری ئیسپانیا، له‌وێ هه‌ندێك ڕاڕایی و پاشه‌کشێ ڕوویدا، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند چارهسکرا.
پێویسته ئاماژە بەوه بکەین، که شایه‌تی (گاستۆن لوڤان) به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه‌یه، که لەو بڕوایەدان بوون، ئه‌و سۆسیالیزمه بناخه‌ییه، کرده‌ی ئازادیخوازه سهندیکالیستیهکان بوو، ئه‌و ده‌ڵێت “به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌کان به‌وه بزانن، له‌و هه‌رێمانه‌دا، جوتیاره سۆسیال دیموکراته‌کان و کریستییهکان و ته‌نانه‌ت کۆمونیسته‌کانی ناوچه‌ی(ئەستوریاس) ده‌ستپێشخه‌رانی ئه‌و جهمکردنهوهیه بوون.
تا ئه‌و ده‌مه‌ی دوژمنانی خۆبه‌ڕێوه‌بردن، خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان بۆگه‌ن نه‌کردبوو، جه‌نگیش نه‌بووبووه به‌ربه‌ستی، هیچ گومان له سه‌رکه‌وتنی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌کایه‌دا نه‌بوو، هه‌ندێك له سه‌رکه‌وتنه‌کان، له دواکه‌وتوویی کشتوکاڵی ئیسپانیاوه سه‌رچاوه‌یانگرتبوو، ژمارده‌کردنی داراییه گه‌وره‌کان کارێکی سه‌خت نه‌بوو، چونکه ژماره‌یان که‌م بوو،نیوه‌ی زەوییەکانی ئیسپانیا دارایی ده (١٠) هه‌زار ده‌ره‌به‌گ بوون، ئه‌وانیش وه‌هایان به‌باشترزانی زەوییەکان به نه‌چێنراوی بهجێبهێڵن، نه‌با توێژێك له چێنه‌ران دروستببێت و هه‌قده‌ستی باشتر به سه‌پانه‌کان بده‌ن و ئه‌وه‌ش ببێته هه‌ڕه‌شه‌کردن له پێگه‌ی سه‌روه‌رانی چه‌رخه‌کانی نێوه‌ڕاست، به‌و جۆره سەرماگوزاری سامانه سروشتییه‌کانی زه‌وی ئیسپانیا دواکه‌وت.
بەگوێرەی نه‌خشه‌یه‌کی گشتی و له سایه‌ی ڕێنمایی و فه‌رمانه‌کانی ئه‌ندازیاران و تهکنیکزانانی بواری کشتوکاڵی،زەوییەکی زۆر ده‌سخرا و به زەوییەکانی دیکه‌وه لکێنرا، داهات زۆرتر بوو و له %30 گه‌یشته %50، ڕێگه‌کانی کارکردن و وزه‌ی مرۆیی و میکانیکی ئاوەزگیرانەتر به‌کارده‌هێنران و ڕووبه‌ره چێندراوەکان زیادیکرد، شێوازه‌کانی کارکردن پێشکه‌وتن، وه‌زه‌ی مرۆیی و ئاژه‌ڵی و میکانیکی ئاوەزگیرانەتر به‌کارده‌هێنرا، هه‌مه‌جۆریی چاندن سه‌ریهڵدا، ئاوەڕۆ و ئاودێران پێشکه‌وتن، ڕواندنی دار و دره‌خت به‌شێکی زۆری وڵاتی ته‌نی، جێگه‌کانی به‌خێوکردنی به‌راز دروستکران، خوێندگه‌ی ته‌کنیکی دروستکران و کێڵگه‌ی نموونه‌ی دامه‌زێنران، ئاژه‌ڵه‌کان زۆرتر بوون و هەژمارکران، ده‌ستکرا به دروستکردنی پیشه‌سازی یاریده‌ر، بێبێجگە له‌وانه سه‌رهه‌ڵدانی هاوبه‌شییه‌کان و سه‌رکه‌وتنیان، پڕکردنه‌وه‌ی جێگه‌ی داراییه گه‌وره وازلێهێنراوه نهچێنراوهکان،هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و داراییه گچکانهدا، که به ته‌کنیکی کۆن و به‌شێوازێکی سه‌ره‌تایی و به‌بێ به‌کارهێنانی په‌ین و به تۆوی خراپ چێنرابوون.
هه‌رهیچ نه‌بێت، به‌لایەنی که‌مه‌وه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنرا، سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نه‌خشه‌یه‌کی کشتوکاڵی بوو، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئامارگیرییهکانی به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانی هاوبه‌شیی هەرەوەزییه‌کان بۆ فرۆشتن، که کۆمیته کانتۆنییه‌کان کۆیده‌کردنه‌وه و نیشانیانده‌دا، دوای چاودێرییکردنی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تیه‌وه، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌وه، بێجگە له‌و چاودێریکاریه، بازرگانی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌رکی کۆمیته‌ی هه‌رێمەکان بوو، به‌رهه‌مه پیشاندراوه‌کانی کۆده‌کرده‌وه بۆ فرۆشتن، له‌به‌رامبه‌ریدا به‌هاوبه‌شی پێویستییه‌کانی ناوچه‌کانی ده‌کڕی، ئازادیخوازیخوازیی سه‌ندیکالیستی کشتوکاڵیی ناوچه‌ی (لوڤان) نیشانی‌دا، که خاوه‌نی باشتریین توانای ڕێکخستنی کۆکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانه، له‌و ناوچه‌یه هەناردەی ترشییه‌کان پێویستیی هەبوونی پرۆگرام و ته‌کنیکێکی نوێی سه‌پاند، گه‌رچی هه‌ندێك جیاوازی و توندوتیژی له‌نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا ڕوویدا، به‌ڵام به جۆرێکی نایاب کار به‌و پرۆگرام و ته‌کنیکه نوێیه کرا.
هاوتەریبی پێشکه‌وتنه مادیه‌که، ڕۆشنبیریش پێشکه‌وت، بەگوێرەی ته‌مه‌ن له‌نێوبردنی نه‌خوێنده‌واری دەستپێکرا، فیدرالییه‌کانی هه‌رێمیه‌کان بۆ گونده‌کان پرۆگرامی وانه‌گوتنه‌وه و ئاهه‌نگی سینه‌مایی و شانۆکاریان داڕشت، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که زوربه‌ی زۆری گه‌ل نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پێشکه‌وتنه له زیره‌کی و ده‌ستپێشخه‌ریی گه‌ل خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، جوتیاران خستیانەڕوو، که خاوه‌نی هۆشیاری سۆسیالیستیین، شاره‌زای کارکردنن، توانای ڕێکخستیان به‌هێزه و ئاوەزی هاریکاریان بڵند و پێشکه‌وتووه، ئه‌و ئاوەزه چاودێره بیانییه‌کانی سه‌رسامکردبوو (فیرنەر بۆرکوەی Ferner Borkway) له (پارتی کار)ی سه‌ربه‌خۆ، پاش سه‌ردانی هەرەوەزیی (سێگۆرب Segorbe) وتوویه‌تی ” ئاوەز و به‌جۆشی به‌شداریکردنی هه‌ر جوتیارێك له هاوبهشیکاریدا، مایه‌ی شانازییه و سه‌رسوڕهێنه، شایه‌نی ستاییشکردن”.
خۆبه‌ڕێوه‌بردن، له بواری پیشه‌سازیشدا سه‌رکه‌وت به‌تایبه‌تی له (کاتا‌لۆنیا) پیشه‌سازی له‌و هه‌رێمه بەراورد بە هه‌رێمه‌کانی دیکە، پێشکه‌وتوتر بوو، له‌و جێگایانه‌دا که خاوه‌نکاره‌کان هه‌ڵهاتبوون، کرێکاران خۆبەخۆیی ڕهوایەتیان به بهربهڕێکردنی کارگه‌کان دا، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا که کرێکاران خاوه‌نی ئه‌زمونێکی زۆر نه‌بوون، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوارمانگ کرێکاران به‌بێ خۆتێهه‌ڵقورتانی ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌کانی (به‌رشه‌لۆنه)یان، له‌ژێر شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای ڕه‌ش و سوری***** (کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کار) به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌و کاتە له‌وێ بارودۆخه‌که، نه‌وه‌ك روسیای 1917 بوو و نه‌وه‌ك سه‌رده‌می داگیرکردنی کارگه‌کانی ئیتالیای 1920 بوو، ته‌کنیکزانه‌کان چوونه پاڵ کارگه‌ران، له‌و ناوچه‌یه واته (کاتا‌لۆنیا) هه‌ر له ڕۆژانی یه‌که‌مه‌وه ئه‌وه هه‌ڵوێستان بوو، له‌ته‌کیاندا ئه‌ندازیاره‌کانیش بوونه لایه‌نگرانی به‌هاوبه‌شیکردن و یارمه‌تدانی کارگه‌ران.
ئۆکتۆبەری 1936 له (بهرشهلۆنە)، به به‌شداری 600.000 کرێکار کۆنگره‌یه‌ك به‌سترا، به هاوبه‌شیکردنی پیشه‌سازی بابه‌تی سه‌ره‌کی کۆنگرەکه بوو، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا که بڕیاری به‌هاوبه‌شیکردن درا، چاودێریکردنی حکومه‌تیش خزێنرایه نێو خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌وه، به‌و چه‌شنه دووکه‌رت دروستبوون، که‌رتی سۆسیالیستی و که‌رتی تایبه‌تی، ئه‌و کارگانه‌ی که ژماره‌ی کرێکاره‌کانیان له سه‌د کرێکار زیاتر بوو، بوون به‌هاوبه‌شی ئه‌وانه‌ش، که ژماره‌یان له نێوان په‌نجا و سه‌د کرێکار بوو، ئەگه‌ر سێ له‌سه‌ر چواری کرێکاران ڕازیووان، ده‌توانرا به‌هاوبه‌شی بکرێن، بێجگه له‌وه ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانکرا، که ده‌کرێت داراییه‌کانی ئه‌وانه‌ش، که له پیلانگێڕیدا به‌شداربوون، به هاوبه‌شی بکرێن، بێگومان پاش ئه‌وه‌ی، دادگەی گه‌ل به پیلانگێڕی تاوانباریانده‌کات، هه‌روه‌ها به‌هاوبه‌شیکردنی دارایی، ئه‌و که‌رته تایبه‌تیانه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که وەلانرابوون و ڕۆڵێکی گرنگیان له ئابووری نیشتمانیدا هه‌بوو، ( له ڕاستیدا هه‌ندێك دامه‌زراوه به هاوبهشیکران).
کارگه خۆیی به‌ڕێوه‌ده‌برا، کۆمیتەی به‌ڕێوه‌بردن، له پێنج تا پازده ئه‌ندام، ئه‌و ئه‌ندامانه نوێنه‌رانی په‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کان بوون، ئه‌و کۆمیتەیه به ڕه‌زامه‌ندی دەزگەی ڕێنوێنیکەر (جهاز الوصایة) نوێنه‌رێکی ده‌ستنیشانده‌کرد، تا له دامه‌زراوه گرنگه‌کاندا نوێنه‌ری هەبێت، بێجگە له‌وه بۆ هه‌ر کۆمیتەیهك چاودێرێکی حکومه‌تی دادهمهزێنرا، به‌و جۆره خۆبه‌ڕێوه‌بردن واتای خۆی له‌ده‌ستدابوو، واتاکه‌ی پڕبه‌پێستی خۆی نه‌بوو، به‌ڕێوه‌بردنێکی هاوبه‌شبوو، له په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌ودا له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تدا، واته خۆبه‌ڕێوه‌بردن نه‌بوو، ئه‌نجومه‌نی گشتی لقی پیشه‌سازی، که له (چوار نوێنه‌ری کۆمیتەکانی به‌رێوه‌بردن و هه‌شت نوێنه‌ری سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان و چوار لە ته‌کنیککاران) پێکهاتبوو، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، کە کۆمیتەی به‌ڕێوه‌بردن وەلابنێت، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گشتییه، نه‌خشه‌ی به‌ڕێکردنی کاری داده‌ڕشت و قازانجه‌کانی دیاریده‌کردن.
له‌و دامه‌زراوانه‌دا، که وه‌ك که‌رتی تایبه‌تی مابوونه‌وه، کۆمیتەی کرێکاریی هه‌ڵده‌بژێردراو ئه‌رکی ئه‌وه‌بوو به ” په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك خاوه‌نکاردا” چاودێری به‌رهه‌مهێنان و هه‌لومه‌رجه‌کانی کارکردن بکات.
له کارگه بههاوبهشیکراوهکاندا، کاریکرێگرته وه‌ک خۆی مایه‌وه، کرێکار مووچه‌یه‌کی نه‌گۆڕاوی ده‌درایه، قازانجه‌کان له‌سه‌ر ئاستی کارگه دابهشنهدهکران، دوای بههاوبهشییکردن مووچه به‌رزنه‌کرایه‌وه، بڕی مووچە له هاوبه‌شییه‌کاندا که‌متر بوو له‌چاو که‌رته تایبه‌تیه‌کاندا، بڕیاری ڕاگەیاندراوی 24ی تشرینی یه‌که‌می 1936 سهود مامه‌ڵه‌ی تهبایبوون بوو، له‌نێوان به‌ئارەزووی ڕێوه‌بردنی سه‌ربه‌خۆ و ئارەزووی – ڕێنوێنی دەوڵەتگەرایی الوصایة الدولانیة-دا، به‌واتایه‌کی دی له‌نێوان سه‌رمایه‌داریی و کۆمونیزمدا، ئه‌و بڕیارە ڕاگەیاند شالیارێکی ئازادیخواز دایڕشتبوو، (کۆنفیدرالی نیشتمانی بۆ کار) پهسهندیکردبوو، ئه‌وه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، که سه‌رکرده ئازادیخوازه‌کان له حکومه‌تدا به‌شداربوون، واته کلیلی پێشڕه‌ویکردنی ده‌وڵه‌تگه‌رایی، به‌ده‌ست خودی ئازادیخوازهکانەوە بوو، ئینجا ئیتر چۆن ئه‌وان ده‌توانن دژی ئه‌وه بوەستن و له‌وه ههراسانبن، که ده‌وڵه‌ت ده‌ستوه‌رداته خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌وه؟ گه‌ر گورکێك بخرێته ئاخوڕێکهوه، هورده هورده وه‌ك سه‌روه‌رێك ڕه‌فتارده‌کات.
هه‌رچه‌نده دەستڕۆییشتووییەکی زۆر به ئه‌نجومه‌نه گشتیه‌کانی لقه پیشه‌سازییه‌کان درابوو، به‌ڵام له کاتی کردەییکردنەوەدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئاره‌دا بوو، که خۆبه‌ڕێوه‌بردن ببێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تایبه‌تمه‌ندیه‌کی خۆپه‌رستی، واته دروستبوونی جۆرێك له “هه‌ره‌وه‌زی پیشه‌یی بۆرجوازی” (پیرات) واته‌نی، که هه‌ر یه‌که‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنان، ته‌نها گرنگی به په‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی خۆی بدات، چه‌ند هەرەوەزییه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بوون، چه‌ندێکی دیکەی هه‌ژاریش هه‌بوون، هه‌ندێکیان ده‌یانتوانی به‌ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراو کرێی زۆرتر بده‌ن، هه‌ندێکیش توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت کرێی پێش سەردەمی شۆڕشیش بده‌ن، هه‌ندێك خاوه‌نی زۆر که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی بوون، هه‌ندێکی دی به‌پێچه‌وانه‌وه. بۆ چاره‌سەرکردنی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه، خێرا سندوقێکی نێوه‌ندی دروستکرا، تاکو به‌ویژدانه‌وه سه‌رچاوه‌کان دابه‌شبکات، کانونی یه‌که‌می 1936 له (ڤالێنسیا) چه‌ند کۆبوونەوەیەکی سه‌ندیکایی کرا، بڕیاردرا ، که به‌گوێرەی نه‌خشه‌یه‌کی گشتی ئۆرگانی که‌رته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان یارمه‌تی یه‌کدی بده‌ن، تا بتوانن خۆیان له پێشبڕکێی په‌رشوبڵاوی زیانبه‌خش لابده‌ن، ئه‌و ده‌مه به بەرنامەڕێژییەوە له ناوچه‌ی (کاتا‌لۆنیا) ده‌ستیان به ڕێکخستنی (پسپۆڕییه‌کان) کرد، سه‌دان دامه‌زراوه‌ی گچکه داخران، یان لکێنران به‌و دامه‌زراوانه‌وه، که خاوه‌نی که‌ره‌سه و ئامرازی باشتر بوون، بۆ نموونه ژماره‌ی کارگه‌کانی تواندنه‌وه‌ی ئاسن، له 70 دانه‌وه کران به 24 دانه، پێستەگەرییەکان له 71 دانه‌وه کران به 40دانه، کارگه‌کانی شووشه‌سازی له 100 دانه‌وه کران بە 30 دانه، هه‌رچه‌نده پیشه‌سازی، له‌ژێر چاودێریی سه‌ندیکاکاندا بوو، به‌ڵام کۆکرانەوەیان نه‌بووه وزه‌به‌خشی گه‌شه‌کردنێکی نموونه‌یی، به‌و چه‌شنه‌ی که ئازادیخوازه‌کان چاوهڕوانییاندەکرد. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ستالینیسته‌کان و ڕیفۆرمخوازه‌کان دژی ئه‌وه‌بوون، که به‌سه‌ر دارایی چینی نێوه‌نجیدا ده‌ستبگیرێت، ئەوان مامهخه که‌رتی تایبه‌تی بوون و ستاییشیاندەکرد.
له (کاتا‌لۆنیا)ی کۆماری ئیسپانی، هه‌ندێك له نێوه‌نده پیشه‌سازییه‌کان بڕیاری راگەیێندراوی به‌هاوبه‌شیکردنی کاتالۆنی کردەیی نه‌کرابوو، ژماره‌ی کۆکراوه‌کان که‌م بوو، له زۆر له‌و دامه‌زراوانه‌ی ناوچه‌ی (ئەستورياس)، که وه‌ك که‌رتی تایبه‌تی مابوونه‌وه، ته‌نها کۆمیتە چاودێره کرێکارییه‌کان هه‌بوون.
سه‌رکه‌وتنی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له بواری پیشه‌سازییدا هاوتای لە ئاستی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی بواری کشتوکاڵی بوو، گەواهیدەرانی ئه‌و ئەزموونە، ته‌نها به‌وه ڕازینه‌بوون، که ئه‌و ئەزموونە گه‌وره و گران ڕابگرن، به‌تایبه‌تی بواری به‌ڕێکردنی خزمەتگوزارییە په‌رژه‌وه‌ندییه سڤیلییەکان سڤیلییەکان، که به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌بران، ناڵێین هه‌موو کارگه‌کان، به‌ڵام ده‌توانیین بڵێین به‌شێکی زۆر له بههاوبهشیکراوهکان (سۆسیالیزم) به‌شدارییه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان دیت، له جه‌نگدا ساڵی 1936 کارگه‌کانی چه‌کسازی له ده‌ره‌وه‌ی (کاتا‌لۆنیا) دروستکرابوون، ژماره‌یان که‌م بوو، له‌وێ خاوه‌نکاره‌کان هیچ ئومێد و بڕوایه‌کیان به پرۆلیتاریای کاتالۆن نه‌مابوو، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌پاند، که هه‌رچی زووتره کارگه‌ران کارگه‌کانی به‌رشه‌لۆنه بگۆڕن و بیانکه‌نه خزمه‌تکاری پارێزگاری کۆماری، ئه‌وه‌بوو کارگه‌ران و ته‌کنیککاران، به هه‌ڵپه و وره‌یه‌کی به‌رز و به ئاوەزێکی دهستپێشکارانهوه، له‌نێو خۆیاندا که‌وتنه پێشبڕکێ، توانیان ئامرازه‌کانی جه‌نگ بگه‌یێننه به‌ره‌کانی جه‌نگ، له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا هه‌وڵوکۆششێکی دی بۆ داهێنانی ته‌کنیکێك، که له‌وه‌وپێش له ئیسپانیا نه‌بوو و ئه‌و ته‌کنیکه‌ش له بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه کیمیاییه‌کان بوو، ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ دابینکردنی پێویستییه‌کانی جه‌نگ بوو، له‌سه‌ر ئاستی پێویستییه سڤیلییەکانیش پیشه‌سازی بههاوبهشیکراو، به‌هه‌مان ڕیتمی (نەزمی) پێشکه‌وتوو ده‌ست بە گۆڕینی ڕیشاڵه‌کانی چنین، هه‌روه‌ها کەنابیس و توێکڵی چەڵتوك و سلیلۆز و شتی دیکە کرا.
په‌راوێز
* په‌ڕتوکی ( التحرریة من العقیدة الی الممارسة) دانییل غیرین
** گەڕەک محلات localités جمع محلة-و-ع
*** ده‌نووسین بە گویرەی سەرەتاکان “مبدئیآ” چونکه ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ندێك جیاوازی ڕوویدا له نێوان هه‌ندێك گونددا -و-ع
**** ئه‌و خۆجێیانه‌ی باشوور، که ئازادیخوازه‌کان سه‌رپه‌رشتیان نه‌ده‌کردن، سه‌پانه‌کان، هه‌ستیان به‌وه نه‌کرد، که ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داراییه گه‌وره‌کان گواستنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌یه، چونکه شاره‌وانییه‌کان به جۆرێکی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی ئه‌نجامیاندا و باری ژیانی سه‌پانه‌کان وه‌ك خۆی مایه‌وه، له‌وێ خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ئارادا نه‌بوو -و-ع
***** ئاڵای ئەنارکۆ سەندیکالیستە ئازادیخوازەکان-و-ع