لە سێدارەدانی نیلۆفەر حەمیدی و ئیلاهی موحەمەدیی  قووڵکرنی چاڵی مەرگی ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانی ئێرانە

30/10/2022

لە ئێراندا تا ئێستا 40 ڕۆژنامەنوس دەسگیرکراون بە بیانو و تاوانی جیاجیا. سەرەتای دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکان لە گرتنی نیلۆفەرەوە دەستی پێکرد کە یەکەم ڕۆژنامە نووس بوو کە گەیشتە ئەو خەستەخانەیەی کە ژینای تێدا بێ هۆش بوو.  نیلۆفەر وێنەیەکی بێ هۆشی ژینای گرت و ناردییە درەوە کە ئەوە دەنگێکی زۆر گەورەی دایەوە بووە هۆی ئاگەدارکردنەوەی دونیا لە کرداری فاشیانەی دەسەڵاتدارانی  ئێران. 

ئیلاهی-ش بەوە تاوانبارکراوە کە لە دەرەوەی ئێران لە لایەن دەزگەی سیخوڕییەوە ڕاهینانی پێکراوە و لە ناشتنی ژینادا لە سەقز ڕاپۆرتی ناردۆتە دەرەوە.

ئێستا ئەم دوو کەسە فرمانی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە کە گوایە ئەمان پەیوەندییان بە تۆڕی سیخوڕی سی ئای ئەیەوە هەیە . ئێستا هەردوکیان لە بەندیخانەی بەدناوی ئەوینن و ڕێگا بە هیچ کەس نادرێت کە بیانبینێت.

ڕاگەیاندنەکەی دەسەڵات سەبارەت بە حوکمدانی ئەم دوو ڕۆژنامەنوسسە تۆمەتباری کردوون بە  “سەرچاوەی سەرەتایی هەواڵ بۆ میدیای بیانی” حەمیدی تۆمەتبار كردووە بە خۆنمایشكردن وەك رۆژنامەنووس و بە ناچاركردنی بنەماڵەی مەهسا ئەمینی  تاکو زانیاری لەبارەی مردنی كچەكەیان بڵاوبكەنەوە.

ئەوان نیلوفەر و ئێلاهێیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە لەلایەن سی ئای ئەیەوە ڕاهێنراون.” ئیتر ناتوانم لەگەڵ [هیچ ڕۆژنامەنووسێکی بیانی] پەیوەندیم هەبێت”  ڕەزا ، ڕۆژنامەنووسێکی چاپخانەیەك  بۆ بڵاوکراوەیەکی ئێرانی وتی ” ئەوان لە نزیکەوە چاودێریمان دەکەن و ئامۆژگاریم کراوە کە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ پەیامنێرانی بیانی ببڕ م.  من لە دەرەوە پەیوەندیم بە مۆبایلەکەمەوە پێگەیشتووە و ئەگەر چاودێری تۆمارەکانی مۆبایلەکەم بکەن و بزانن کەسێک لە ڕۆژئاوا پەیوەندی دەکات، تەنانەت ئەگەر هاوڕێیەکیش بێت، ئەوە مەترسییەکی گەورە دەبێت.”

یەکێکی دیکە لە ڕۆژنامەنووسەکان کە لە سەرچاوەیەکی هەواڵی ئێرانی کاردەکات، وتی هەنگاوەکانی ناونانی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە بە سیخوڕ بەشێکە لە هێرشێکی هاوئاهەنگ بۆ سەر میدیاکان لە ئێران، کە بە ناچاری دەبێتە هۆی دەستبەسەرکردنی زیاتر لە کاتێکدا ڕژێم هەوڵی دەدا پێش بە هەواڵەکانی ئەو شتانە بگرێت کە لە دونیادا بوونە هەواڵی گەورە و  لە گەیشتنیان  بە بینەران لە  جیهاندا . “ئێستا کات بەفیڕۆ نادەن لە سزادانی ڕۆژنامەنووسان ”  ئەوان دەزانن کە لە ناوخۆی ئێراندا کەسانێک هەن، وەک خۆم، کە لە تاراوگەدا لەگەڵ هاوڕێیان یان میدیاکان پەیوەندییان هەیە،  ئەوان ئەم لێدوان و ئەنجامە بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی دەستگیرکردنی زیاتر، یان خراپتر، لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی خۆیان بەهۆی سیخوڕیکردن.”

کە تۆ پۆلیسی ئاوات هەبێت، ئیتر پۆلیسی فەرمیت بۆچییە؟

زاهیر باهیر

30/10/2022

ئەو وێنانەی کە تۆ دەیانبینیت، ئەوانە وێنەی چالاکوانی گروپی ” نەوت بوەستێنە بیوەستێنە”  لە دوێنێ شەمە ، 29/10، لە چالاکییەکیاند کە لە یەك دوو شەقامێکی ناوجەرگەی لەندەن و سەر جسرێکدا ئەنجامیان دەدا ، شۆفێرەکان و خەڵکەکانی دیکە ئاوا مامەڵەیان کردن.

ئاوا ڕایان دەکێشان و  دەیانویست لە سەر شەقامەکە دووریان بخەنەوە بێ گوێدانە ئەوەی کە ڕەنگە ئەم کەسە نەخۆش بێت ، فشاری خوێنی هەبێت، نەخۆشی دڵی لەگەڵدا بێت و کارەکەی ئەو ببێتە هۆی مردنی.

یەکێکیان لە کاتی ڕاکێشانیدا  وتی ” من ئەم کارە دەکەم چونکە دڵم دەیەشێت و ژان دەکات کە شاهیدی ئەو کارەساتانە بم کە بەهۆی کردارەکانمانەوە ڕوودەدەن و بەردەوام دەبن، هەروەها ژیان لە جیهانێکی لەڕووخاودا بژین و هیچ نەکەم بەرگە ناگیرێت.”

ژنێکی 57 ساڵەش وتی ئەمڕۆ بەشداری هەڵمەتی ئەم گروپە دەکەم  چونکە بۆ من پێدەچێت گرتنەبەری رێوشوێنی ڕاستەوخۆی ناتوندوتیژی تاکە بژاردە بێت کە بۆ من مابێتەوە.”

یەکێکی دیکەیان وتی ” حکومەت کاریگەرییە وێرانکەرەکانی باری نائاسایی کەشوهەوا بە جددی وەرناگرێت، هێشتا مۆڵەتی نوێی نەوت و گاز دەدەن لە کاتێکدا ڕوونە کە نەوت و گاز کێشەکەیە نەک چارەسەر،  ناتوانم لە ماڵ دانیشم و  سەیری ئەو کەسانە بکەم کە لە سەرانسەری جیهاندا ئازار دەچێژن، لە ئێستادا دەزانم کە ئەگەر خێرا مامەڵە نەکەین، خەڵکی زیاتر و زیاتر لە ئێستا و لە داهاتوودا زیاتر و زیاتر تووشی کارەساتی پەیوەست بە کەشوهەوا دەبن”

هاوکاتیش یەکێك لە سەرۆکانی پۆلیس لە ڕەتکردنەوەی چالاکییەکانی ئەم چالاکوانانەدا وتی  ئەمە کاریگەری لەسەر سەرچاوەکانی پۆلیس بۆ کۆمیتییە  ناوخۆییەکان دەبێت،  لە 1ی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە 7900 شۆفێری ئەفسەر پێویست بووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم چالاکییە بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت لەندەن لە جووڵەدا بمێنێتەوە و کاریگەری جددی لەسەر کۆمێنێتییەکە کەم بکرێتەوە.”

دەبینین کە دەوڵەت چ زەلزەلەیەکێتی بە دەست گروپێکی بجوکەوە کە چالاکی راستەوخۆ ئەنجام دەدەن ، ئیتر هیچ بەهانەیەك نامێنێتەوە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن بە خەڵکانێکی کەم هیچ ناکرێت .

لە ئێراندا خەریکە درز دەکەوێتە نێو دەسەڵاتدارە لۆکاڵییەکانی حکومەتەوە

29/10/2022

کوشتارەکان لە زاهیدان و و مهابات و هەندێك شار و شارۆچکەی دیکە لە هەڵکشاندایە ، ئەمەش شتێکی چاوەڕوانکراوە لە هەموو دەسەڵات و دەسەڵاتدارانێك کە مەترسی لەدەستدانی دەسەڵاتیان دەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان دوێنێ، هەینی لە زاهیدان 6 کەس کوژراون کە لە ناویاند منداڵێکی 12 ساڵە.

لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتداران لەوێ دەڵێن کە پۆلیس بەرپرسە لە کوشتنی 35 کەسدا لە ڕۆژی 30 مانگی پێشوودا ، سێبتەمبەر، کە هەندێكیان خەڵکانێك بوون کە لە ڕیزی نوێژکردندا بوون .

زاهیدان کە پایتەختی دەڤەری بلوجستانە و خودی بلوجستانیش بە هەژارترین دەڤەری ئێران هەژماردەکرێت و هاوکاتیش سەراپای خەڵکەکەی سونە مەزهەبن . ڕاپەڕینی خەڵکی لەوێ لە لاقەکردنی جنسی کچێکی گەنجی خوار 19 ساڵەوە لە لایەن بەرپرسێکی باڵای  ئەوێوە لە ڕۆژی 30ی سێبتەمبەردا ڕوویداوە .  لە خوێندنی نوێژی هەینیدا مەولەوی عەبدولحەمید ئایەتوڵا خامەنەیی بە تاوانبار دانا لە کوشتنی خەڵکیدا چونکە هیچ لێپێچینەوەیەکی لە بکوژان نەکردووە. لە وەڵامدا هێڕشێکی زۆری لە لایەن وەلابەرانی دەسەڵاتەوە کراوەتە سەر ، لەبەر ئەمەش ئێستا خێڵ و تیرە سونییەکانی ئەو دەڤەرە پشتگیریی تەواوی مەولود عەبدولحەمید دەکەن .  دەسەڵاتداران بۆ پاککردنەوەی تاوانەکانی خۆیان و ئارامکردنەوەی خەڵکی زاهیدان ڕۆژی 5شەمە سەرۆکی پۆلیسی ئەوێیان لە پۆستەکەی دەرکرد .

لە شاری بانەش ڕۆژی 5 شەمە دوو کەس کوژارەوە ، هەروەها لە 4 شاری دیکە لە 24 سەعاتدا 8 کەسی دیکە قوربانی بوون .

ئێمە مامەڵەیەکی زۆر خراپمان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە  بینیوە … تەنانەت لە هەراسانکردنی خێزانەکانی خۆپیشاندەرانیشدا ” ڕاڤینا شەمداسانی، وتەبێژی نووسینگەی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی وت .   ئاماژەی بەوەشکردووە، “جێگەی نیگەرانی تایبەتی، ئەو زانیاریانەن کە دەسەڵاتداران ماوەیەکە خۆپیشاندەرانی بریندار لە نەخۆشخانەکانەوە دەگوازنەوە بۆ شوێنەکانی دەستبەسەرکردن و رەتیدەکەنەوە تەرمی ئەو کەسانەی کوژراون بۆ خێزانەکانیان ئازاد بکەن”.

لە لایەکی دیکەوە ، بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسی ناسراو ڕەزا حەگات نەژاد، کارمەندانی ئەمنی تۆمەتبار کردووە بە “ڕفاندنی” تەرمی ناوبراو دوای مردنی لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی پرسەکەی کە  ٤٥ ساڵ بووە.  سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی ئێران وایەر و ڕەخنەگری دەربەدەری ڕژێم، لە 17 ی ئەم مانگەدا  بە نەخۆشی شێرپەنجە لە بەرلین کۆچی دوایی کرد.. تەرمەکەی لە 25 ی مانگدا بۆ بەخاکسپاردنی گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.  دایکی  لە كۆمێنتەكانیدا كە لە گرتە ڤیدیۆییدا كراوە، دەڵێت: ماوەی شەش ساڵە كوڕەكەم نەبینیوە،  ڕێگەیان پێدام تەرمەکەی بهێنمەوە بۆ ئێران، بەڵام سێپا (سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی) یان پۆلیس لە فڕۆکەخانە تەرمەکەیان ڕفاند”.

جێگای سەرسوڕمان نییە کە 2 ملیۆن لە بریتانیا توانای دانی پارەی غاز و کارەبایان نییە

29/10/2022

تەنها لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2022 و 28  گەورەترین کۆمپانیای نەوت و گاز بە کۆی گشتی 100 ملیار دۆلار (86 ملیار پاوەند) قازانجیان کردووە.  لە چارەکی دووەمی ساڵی 2022 دا کۆمپانیای بی پی بەریتانی گەورەترین قازانجی چارەکی خۆی، لە حوزەیرانەوە بۆ سێبتەمبەر  لە ماوەی 14 ساڵدا بەدەستهێنا و قازانجی ئاسایی سێ هێندە زیادیکرد و لە ماوەی سێ مانگدا گەیشتە 8.5 ملیار دۆلار.  هەروەها کۆمپانیای شێڵ لە هەمان ماوەی ساڵدا 11.5 ملیار دۆلار قازانجی کردووە.

بەگوێرەی راگەیاندنەکانی بریتانیا کۆمپانیای شێڵ لە سالی 2017 وە تاکە پێنسێك باجی بە دەوڵەتی بریتانیا نەداوە .

 توێژینەوەیەکی نوێ بە ئامارەوە لەم ڕۆژانەدا ڕوونیان کردەوە کە  زیادکردنی باجی داهاتی کۆمپانیاکانی نەوت و غاز یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی کون و بۆشایی دارایی کە لە بوجەی بریتانیادا هەیە بە بڕی 40 ملیار پاوەند پڕدەکاتەوە و هاوکاتیش  پارەی دانی  وزە لە لایەن بەکاربەرەوە بە نزمیی دەمێنیتەوە. 

توێژینەوەکە دەلێت دەڵێت، پێویستە بەریتانیا باجی نەوت و غازی دەریای باکووری بریتانیا بۆ ڕێژەی  78%ی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە ڕادەی ڕیژەی باج کە لە وڵاتی نەرویجدا لە لایەن ئەو کۆمپانیانەوە دەدرێن.

هەڵوێسی ئەمریکا و غەرب

زاهیر باهیر

28/10/2022

من وا هەست دەکەم کە ئەمەریکا و غەرب ڕوخانی  ڕژێمی ئێرانیان پێ باش نەبێت لەبەر بوونی چەند هۆکارێك کە مانەوەی هەمان ڕژێم تا رادەیەكی زۆر لە بەرژەوەندی هەردوولایانە .

یەك: مانەوەی ئیران وەکو تەرەفێکی سەرەکی لە بەرانبەر عەرەبی سعودییەدا لای ئەوان مەبەستە هەر هیچ نەبێت لەبەر دوو هۆ: یەکەم : کڕینی چەك و تەقەمەنی و وابەستەیی زیاتری سعودییە بە ئەمان . دووەم: ئەو لە بەرانبەر وەستانەوەی ئێران و سعودییە بە یەکدی، هەمیشە وەکو پشکۆیەکی نەگەشاوە وایە و هەر کات بیانەوێت بۆ نانەوەی پشێوییەك لە ناوچەکەدا بە فویەك یا باوەشێنێك ئەو پشکۆیە دەگەشێننەوە.  لەم بارەشدا هەردوولا دەکرێت ببنە بنەمای دروستکردنی گروپی تووندڕەو بەکارهینانیان لە هەر شوێنێکدا ئەمەریکا و غەرب بیانەوێت.

دوو: هەتا  ڕژێمی ئێران بمێنێت ئیسرائییل هەست بە ئارامی تەواو ناکات هەر وەکو هێزێکی سەرەکی ناوچەکە دژی و هەم وەکو سەرچاوە وکۆمەککاری حەماس و حیزبوڵا و سوریا  و عێراقی شیعە.  لەم بارەشدا ئیسرائیل هەر وەکو هەمیشە لە باوەشی غەرب و ئەمریکادا دەمێنیتەوە هەردوولایان دەکرێت سوود بە یەکدی بگەیەنن و یەکدیش بەکاربهێنن.

سێ : تا ئێستا ئەو بزوتنەوە جەماوەرییەی ئێران وەکو بزوتنەوەیەکی بێ خاوەنی سەربەخۆ ماوەتەوە و هیچ لایەك و هیچ حیزبێك نەیتوانیوە ئیدیعای خاوەندارێتی لێبکات.  ئەمەش لە ئێستادا پرسیارێکی بێ وەڵام لای ئەمریکییەکان و غەربییەکان دروست دەکات کە ئایا لەگەڵ شەیتانی هەنووکەدا دەست و پەنجە نەرم بکەن یا جاوەڕوانیکردنی شتێکی ” خراپتر ” کە ڕەنگە گۆڕانکارییەکی جیاواز لە ویست و خواستی ئەوان بهێنێتە کایە.

چوار: مانەوەی ڕژێمی ئێران بەهانە و بیانویەکی باشە بە جێگیربوونی زیاتر و داکوتانی پێگەی باشتر و دانانی بنکەی سەربازی  لە لایەن ئەمەریکاوە لە عێراق و لە سعودییەوە و شوێنەکانی دیکە وەکو هێزێکی ئێحتیاتی لە ناوچەکەدا لە بەرانبەر هەموو ڕودا و مەترسییەکی ناوخۆی ناوچەکە و وجوودی ڕوسیاش دژ بەوان.

پێنج: داڕمانی ڕژێمی ئێران یانی تەواوبوونی ئەو گەمە خوێناوییە کە 42 ساڵی ڕەبەقە ئەوان ڕەشوڕووتی ئێران و عێراق و تەواوی ناوچەکە لەو خوینەدا دەگەوزێنن، کە مانەوەی سەرەوەریی و سەروەتی ئەوانە.بە دڵنیاییەوە  ڕەنگە هۆکاری دیکەش هەبن بەڵام من لە ئێستادا پەیان پێ نابەم.

ڕاپەڕیوانی ئێران تەحەدای دەسەڵاتداران دەکەن لە چلەی ‘ ژینا’ دا

26/10/2022

گەر چی دەسەڵاتدارانی ئێران هەموو ڕێ وجێیەکیان ، هەموو هەڕەشەو فشارێکیان، هەموو تاکتیک و ئامرازی سەرکوتکردن و دامرکانەوەیەکیان تەگبیر کردووە و لاشیان ئاسانە کە بیخەنە کار بەڵام  لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ڕاپەڕیوان تەحەدایان کرد و لە بەرانبەر دەسەڵاتداران و چەقۆ وەشێنەکانیاندا سەربەرزانە و خۆڕاگرانە ڕاوەستاون.

ئەمڕۆ لە زۆرێك لە شارەکانی ئیرانەوە لە تاران و سنە و ئەهواز و زاهیدان و سەقز  هەروەها زانکۆکاندا خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورە بەردەوامە دژ بە ئاخوندەکانی دەسەڵات لە یادی چلەی ‘ ژینا ‘ دا.

یەکێك لە خۆپیشاندەران لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا  لە زانکۆی شەهید چەمرانی ئەهواز، لە باشووری ڕۆژئاوای ئەهواز، دروشمەکە دەڵێتەوە ئەوانی دیکەش بە دوایدا : “ڕەنگە خوێندکارێک مردن قەبوڵبکات،   بەڵام زەلیلکردن قبوڵ ناکات”.

دەزگا ئەمنییەکان هۆشدارییان داوەتە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە ئەنجامدانی مەراسیمێک  کە داوا لە خەڵک نەکەن کە ڕۆژی چوارشەممە لە پارێزگای کوردستان سەردانی گۆڕەکەی بکەن، بە پێچەوانەوە “پێویستە خەمی ژیانی کوڕەکەیان بخۆن“.

هاوکاتیش ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیران ڕاگەیاندنێکیا بە ناوی بنەماڵەی  ‘ ژینا ‘ وە  بڵاوکردەوە کە گوایە بنەماڵەی ‘ ژینا ‘ ڕایانگەیاندووە “بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکە و بۆ ئەوەی لە هەر کێشەیەکی بەدبەختانە دوور بکەوین، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی ‘ژیان ‘ وە  بەڕێوە نابەین”. بەڵام چالاکوانان لە ئێران دەڵین ئەو لێدوانە لە ژێر فشاردا بووە و سەرەڕای ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت لەسەر  گۆڕی ژینا ئەمینیدا گردبوونەوە هەبێت بۆ ڕێزلێانی.

گروپە چالاکەکانی بریتانیا و یاسای نوێ

25/10/2022

ئەمڕۆ گروپی “یاخییبوون لە مەحفبوونەوە و گروپی نەوت بوەستێنە ، بیوەستێنە” و هەندێك گرپی دیکەی ژینگە چالاکترین گروپن لە ئەنجامدانی چالاکی ڕاستەوخۆ و مەیدانییدا.

گروپی نەوت بوەستێنە سەرەڕای گرتنی ئەو هەموو چالاوانانە لێیان هەندێك جاریش سوکایەتیکردن پێیان لە لایەن شۆفێران و خەڵکانی ئاساییەوە لەگەڵ ئەواندەشدا ئەم مانگە تاکو دێنێ 24 چالاکی گرنگیان ئەنجامداوە ، واتە هەر ڕۆژە و چالاکییەك کە بوونەتە چقڵی چاوی حکومەت و بزنس و پۆلیس.

لەگەڵ ناحەزیی حکومەت و پۆلیس  و بزنسدا لێیان، بەڵام بە گوێرەی راپرسییەکی 20 ی مانگ کە لە نێوانی 1382 کەسدا کراوە ، لە سەدا 66ی ئەو خەڵکە پشتگیرییان دەکات و دەڵێن کە کاتێك حکومەت هچ ناکات نواندنی ئەو کارانە کە چالاکی ڕاستەوخۆی ناتووند و تیژییە لایان پەسەندە، لە سەدا 34 یش دژن پێی .

ئەمڕۆ سی شەمە، 25/10 ،، بڕیارە لە پەڕلەماندا تاووتۆێی بڕیارەکان بکرێت تاکو  ببێتە یاسا. دوای دەرجونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت بەریتانیا خۆی لە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا پاكبکاتەوە چونکە چی تر ئەو ئەندام نییە .  بۆ ئەمەش 2400  یاسا هەیە کە لەوانە 570 یاسایان پەیوەستە بە ژینگەوە ئەوانی تریان لە بواری جیاجیادا وەکو مافی خەڵکی و مافی مانگرتن و خۆپیشاندان و درێژی سەر کار و تەندروستی و پاراستنی ژیانیان لەسە کار و  هاتەنە دەرروەی بریتانیا لە مەحکەمەی ئەوروپی و سەدەها یاسای دیکە .   حکومەتی بریتانی دەیەوێت هەموو ئەو 2400 یاسایانە هەڵوەشێنێتەوە، ئەمەش دژایەتیکردن هێڕشکردنە سەر ژینگەیە، کە ئاوا لەو گروپانە دەکات کە چالاکییەکانیان چڕتر بکەنەوە .   

چالاکی دوێنێی گروپی نەوت بوەستێنە دایان بەسەر مۆزەخانەی Madam Tussauds لە لەندەن دوان لەو چالاکوانانە  بە کێکی چۆکلێتی سەروچاوی مەلیك چارلس -یان سواخ دا. ئەمە جگە لەوەی ڕۆژی شەمە 22/10 ، شەقامێکی قەرەباڵغی باکوری لەندەنیان داگیر کرد بۆە چەند سەعاتێک .  دواتر پۆلیس 17 کەسی لێگرتن.

لە لایەکی دیکەوە بڕیاری هێنانە کایەی یاسای زۆر توند و دڕندانە بەرانبەر هەرکسێك لەو گروپانەو گروپەکانی دیکە کە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەکەن .  بۆ نموونە گەر تۆ لە پرۆتێستا لەسەر شەقامەکان دادەنیشیت یا شوێنێك داگیر دەکەیت گەر خۆتان ببەستنەوە بە یەکەوە یاخود بە چەسپی دوو قوولی خۆتان بە زەوییەکەوە چەسپ بکەن ئەوە سزاکەی 51 مانگ بەندییە ، زۆری تر لەم سزایانە بۆ کردنی چالاکی جیاواز بەکاردەهێنرێت.

دوێنێ دووشەمە ، 24/10 لە گروپی گرین پیس، لە لەندەن  30 چالاکوان چونە ناو House of Commons, وە داگیریان کردو هەموو ئەو دیمانە تی ڤی و ڕادیۆیەیان وەستان کە لەو کاتەدا دەستبەکار بوون .

سەرۆکی حیزبی لەیبەر ، کرێکاران، کە رەنگە ببێتە سەرەك وەزیرانی بریتانیا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لەگەڵ ئەوەی کە وتی ئەوان ئەو یاسایانەی کە دژ بە ژینگەیە هەڵدەوەشێننەوە کە هاتنە سەر حەوکم بەڵام ئەوان پەیوەست دەبن بە یاسای سزاکانەوە بۆ هەر کەس کە ئەو جۆرە چالاکییانە ئەنجام بدەن .

کرێکارانی بەندەری لیڤەرپول بۆ جاری دووهەم ماندەگرنەوە

24/10/2022

پاش شكستهێنانی وتووێژی نێوانی نقابە ، یونایت ، کە کرێکارانی بەندەری لیڤەرپول ئەندامن تێیدا ڕۆژی هەینی ڕابوردوو، کرێکارەکان کە نزیکەی 600 کرێکارن  بڕیاریان دا لە ئەمڕۆوە، دووشەمە، بۆ دوو هەفتە مانبگرن .

کرێکارانی بەندەری لیڤەرپوول لە مانگی ئەیلولدا یەکەم چالاکیی پیشەسازییان کە مانگرتن بوو چەند کاتژمێرێک دوای پرسەی شاژن دەستپێکرد، ، کاتێک کە ڕازی نەبوون بە ئۆفەرەکەی خاوەنکارەکەیان کە بە ڕێژەی  8.3% بوو ئەمان ڕەتیان کردەوە.

سکرتێری گشتی یونایت، شارۆن گراهام، وتی تیمی یونایت “بە نیەتێکی باشەوە دانوستانیان لەگەڵ پیل پۆرتس [ خاوەنکار] کردووە، بەڵام گفتوگۆکان بە گاڵتەجاڕی کۆتایی هات، ئەو گرێبەستەی کە لە نێوان یونایت و بەڕێوەبەرایەتی باڵای بەندەرکە  رێککەوتبوون،  لەلایەن دەستەی کارگێڕیەوە دەستی تێخرا و وەستێنرا“.   ئەو وتیشی ” چالاکی مانگرتن لەلایەن ئەندامەکانمانەوە و بە پشتیوانی تەواوی یونایتد دەچێتە پێشەوە.”

گراهام پیل پۆرتسی  [ خاوەەنکارەکە ] بە ” بێمتمانەیی لە ڕەفتاریا”  و هەوڵدان بۆ هەڕەشەکردن لە هێزی کار تۆمەتبار کرد و وتی ئەمە تەنها ناکۆکییەکەی زیاتر کردووە.  هەر ئاواش ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دەستەیی بەڕیوەبەری کۆمپانیاکە گرت بۆ ڕاگەیاندنی  ئاگادارییەکی فەرمی بۆ 132 کرێکار  لە دوای مانگرتنەکان لە بەندەرەکە، وکو ئامادەکارییەك بۆ کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیە لەسەر کار. شارون ئەوەشی وت کە ئەو کارەی  دەستەی بەێوەبەر کە پێشنیار کراوە هیچ مانایەکی نییە لە کاتێکدا کە پیل پۆرتس خواستی خۆی بۆ فراوانکردن و بوونی زیاتری کرێکار ڕاگەیاندبوو.

لەلایەکی دیکەوە، کرێکارانی بی تی [ تەلەفوناتی بریتانیا]  و ئۆپنریچ [ بەشێکی دیکەی کرێکاران ]  هەر ئەمڕؤ ، ڕۆژی دووشەممە مانگرتنی نوێ ئەنجام دەدەن وەک بەشێک لە ناکۆکییەکی درێژخایەنی مووچە.  مانگرتنی 24 کاتژمێری ئەندامانی سەندیکای کرێکارانی پەیوەندییەکان کە دوایین شەپۆلێکی وەستانی کارکردنە و تەواوکەری  چەند هەفتەی ڕابردوودوە، کە 999 ئەندامی نقابە لەخۆدەگرێت.

هەموو نەگبەتیەکان لە پشتی بوونیی دەوڵەتەوەن کە ئامرازی سەرەکی سیستەمەکەیە

زاهیر باهیر

22/10/2022

کەمن ئەوانەمان کە لە ڕۆڵی سەرەکی دەوڵەت هەر لە دروستبوونییەوە، بەردەوامبوون و پاراستنی خۆی تا دەگاتە لابرددن و هەڵوەشاندنەوەی، تێدەگەین.

دەوڵەت لە هەر جۆرێکدا بێت بە هەر ناوێكەوە بێت ئەو ئامرازە هەرە سەرەکییەی سیستەمەکەیە کە ڕاگریی و بەردەوامدان و بەرقەراربوونی خودی سیستەمەکە دەپارێزێت. ئەو دامەزراوەیە کە تەواوی وەزیفەکانی سیستەمەکەی لە خۆیدا گردکردۆتەوە، ئەو دەزگەیەیە کە بێ ئەو نەك کارگەیەکی بچوك تەنانەت کۆمپانیایەکی زەبەلاحیش  لە بەرانبەر بەگژاچوونەوەی کرێکارەکانیدا ناتوانێت بۆ هەفتەیەك خۆی بگرێت، ئەو ئیدارەیە کە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئابورییەکانی بە خۆوە و بە  یەکدیشەوە گرێداوەتەوە.  ئەو هەیکەلە قوچکەییە کە لە سەروی مرۆڤەکانەوە خۆی ڕاگرتووە و بۆ ناو هەموو بەشەکانی کۆمەڵ و کار شۆڕبووەتەوە  لەسەر بەرهەمی کار و خوێنی میللەت دەژی .  ئەو قەڵایەیە کە پەنای سامانداران و خاوەنداران و زۆرداران و چەوسێنەران و …تد دەدات .  دەوڵەت ئەو کەلە زلەیە کە دەیەوێت پارسەنگی هەموو چین و توێژاڵە کۆمەلایەتییەکان بە جۆرێك لە جۆرەکان ڕاگرێت، گوایە دەیەوێت ئارامیی و ئاسایش و دادوەری کۆمەڵایاتیی و هەلی یەکسانی و ئازادیی هەموان بپارێزێت.  ئەو دامەزراوەیە کە پۆلیس و سوپا و تۆڕی سیخوڕیی لە خۆیدا کۆکردۆتەوە، ئەو دەزگەیەیە کە دەتوانێت کارئاسایی بۆ مامەڵەی ئابووریانە و سیاسیانە و بازرگانیانە لەڕێگای دیپلۆماسییەت و دانانی یاسا و  ڕێسا و  ڕۆڵەکانەوە لە سەر ئاستی نیشتمانی و جیهانیی بۆ تەواوی خاوەنداران و سامانداران و بازرگانان بکات. دەوڵەت ئەو برا گەورەیەیە کە دوژمنی میللەتەکەیەتی و دۆست و هاوپەیمانی هاودەسەڵاتان و دەوڵەتانی دیکەیە، دوژمنی ژیان و ژینگەیە. 

دەوڵەت، زەبەلاحیی و ڕۆڵە مێژووییەکەیەتی کە وای کردووە کە لە پشت هەموو کارەساتەکانی بەشەرییەتەوە بێت و سەرچاوەیان بێت.

من لێرەدا نامەوێت لە ڕۆلی دەوڵەت بدوێم ئەوەی سەرەوەم هەر وەکو کورتە ناسینێکی دەوڵەت نوسیوە تاکو لەوێوە گەر بە کورتیش بێت بچمە سەر ئەوەی کە دەمەوێت بیڵێم .

ئەوانەمان کە تۆزێك لە ڕۆڵی دەوڵەت بزانن ئەوانەی سەرەوە بە باشی دەزانن بۆیە دەزانن گەر خەبات دژ بە دەوڵەت نەبێت هەرگیز نە دەتوانرێت و نە لۆژکیشی تێدایە کە دژایەتی سیستەمەکە بکرێت.  ئەوانەشمان کە ئەو ڕۆڵە گەورەی دەوڵەت نازانین یاخود نایبینن با هەر تەماشای دەسەلاتی هەرێم پایە و مەوقیعەکەی بکەین. بۆ نموونە لە هەر تێگیرانێکماندا لە لایەن ئێرانەوە، تورکیاوە یاخود هەر وڵات و دەوڵەتێکی دیکەوە بێت یەکسەر پرسیار دەکەین و توڕە دەبین و دەڵێین بۆچی دەوڵۆتکەکەی هەرێم هیچ هەڵوێستێکی نییە؟ بۆچی ڕێگا بە تورکیا، بە ئێران، بە حکومەتی مەرکەزی دەدات کە ئەوە بکات؟ بۆچی پەیوەندی نابڕێت لەگەڵ تورکیا و ئێراندا؟ بۆچی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بە بێ ڕەزامەندی هیچ دەوڵەت و دەرو دراوسێیەك و ئەوروپا ڕاناگەیەنێت؟ زۆری تر لەم پرسیار و تەگبیرانە بۆ دەسەڵاتی کوردی دەکرێت.

کردنی ئەم پرسیار و تەگبیرانە لە دەسەڵاتداران مایەی بێ ئاگایی  وەزیفەکانی دەوڵەتە کە لە سەرەتای ئەم نوسینەدا پەنجەم بۆ ڕاکێشان. دەوڵەت بە بێ ئەرك و فرمانەکانی کە دەستنیشانم کردون  بێ گومان کە بێ پرسی ئێمەیە، ناتوانێت ئیدارەی میللەتەکەی بدات یا ڕاستتر کۆنترۆڵیان بکات. گەر بێت  و ئەو وەزیفانە بە جێنەهێنێت، ئەو ئەرکانە نەگرێتە ئەستۆی ئەوە بوونی وەکو هەیکەلێکی مردوو دەبێت و دەمێنیتەوە.

 بوونی دەوڵەت و مانەوەی مەحاڵە گەر لە پەیوەندیدا نەبێت لەگەڵ دەوڵەتانی دەر و دراوسێی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و ئەوروپا و هەتا جیهانیشدا.  ئەمڕۆ وڵاتێك لەم دونیایەدا نییە بە ئەمریکا و وڵاتانی گەشەکردووی ئابووری دیکەشەوە سەربەخۆبێت.  هیچ وڵاتێك نییە ئابوورییەکی سەربەخۆی هەبێت.  ئەمەریکا بەو گەورەیەی خۆی وابەستەیەکی گەورەی وڵاتانی دیکەیە زۆر زیاتر لە عێراق  و ئێران بەوەوە .  ئەو وڵاتانەی کە پێشتر تا ڕادەیەك ڕەنگە لە ڕوی ئابوورییەوە سەربەخۆ بووبێتن کەمبوون و ڕەنگە لە ئەفەریقادا بووبێتن بە دانیشتوانێکی زۆر کەمەوە کە بنەڕەتی ژیانی کۆمەڵایەتیان مانەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە کۆنەکە و تا ڕادەیەك ژیانی کۆمەڵایەتی و هەرەوەزیانەیان بووە.

گەر  تەماشای داهات و بەرهەمی هەندێك وڵاتان بکەیت، بۆ نموونە بریتانیا لەساڵانی 50 کانی چەرخی ڕابووردوودا زۆر زیاتر سەربەخۆیی پێوە دیاربووە لە زۆرێك لەبەروبوومی کشتوکاڵی لە سەرجەمی چەشنی دانەوێڵەکان تا دەگاتە جۆری گۆشتەکان تاکو ئێستای.  ئەردەن، میسر 70 ساڵ لەمەوبەر پێویستیان بە هێنانی نەك گەنم نەبوو بەڵکو هەناردەیان دەکرد کەچی ئێستا بە بێ هاوردەی گەنمی دەرەوە برسێتی تێیدا بڵاودەبێتەوە.

بە کورتی خەسڵەتی سەرمایەداریی ئاوای کردووە کە دونیای لە لایەکەوە کردووە بە یەك و بێ یەك نەتوانن بژین هاوکاتیش چەوساندنەوە و برسێتی و نەبوونی و جەنگ بە هەموو جۆرەکانی و هەڵکەندنی بەشەرەکانیشی بۆ بەررژوەندی خۆی  خولقاندووە تاکو بە بەردەوامی لە دژایەتی یەکدیدا بن و بمێننەوە .

هەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لە وڵاتانی وابەستەی دیکە، ڕەنگە لە زۆر رووەوە بەهۆی ئەو هۆکارانەی کە هەمومان دەیزانین زۆر وابەستەتر بێت لە وڵاتان یاخود دەوڵەتانی دیکە، بێ گومان شوێن و جوگرافیای کوردستان و بەستنەوەی میللەتەکەی بە دەوڵەتانی ترەوە، ئەمانەش بۆخۆیان ڕۆڵی وابەستەبوونی زیاتری هەرێمی خولقاندووە.

وڵاتێك کە لەسەر دەریا نەبێت وڵاتێك لە ناوەوە بەستراوەتەوە بە عێراق و دەوڵەتی عێراقییەوە ، لە دەرەوەی خۆشی بە سنوری تورکیا و سوریا و ئێڕانەوە، ئەمەش یانی هەناردە و هاوردەی هەموو شتێك تەنانەت فڕینی فرۆکە بۆ فڕۆکەخانەکانی دەبێت بە ڕێکەوتن و ڕەزامەندی ئەو دەوڵەتانە بیت، ئەمە جگە لە بوون و وەرگرتنی هەڵوێستی  سیاسی جیاواز لە وڵاتانی دیکە، ئەگەر هەیبێت، بۆ خۆی کێشەیەکە.  لە وەها حاڵەتێکدا حکومەتی هەرێم باری زۆر خوارەو دەستی لە ژێر باری دەوڵەتانی دیکەدایە.  بە واتایەکی دیکە دەبێت قوربانی بە زۆر شت بدات تا دەگاتە  قوربانیدانی خاك و هاووڵاتیانی خۆشی بۆ حکومەتانی دراوسێ تاکو بوون و بەرژەوەندی خۆی کە بوون و بەرژەوەندی حیزب و دۆستەکانێتی بپارێزێت.  گەر ئەمە تێڕوانینمان بێت نابێت لامان سەیر بێت کە دەستی دەوڵەتی ئێران و تورکیا و هەتا دەسەڵاتی مەرکەزیش ئاواڵابێت بۆ لەناوبردنمان، بەڵکو حکومەتی هەرێم خۆشی بەرگری لە هاووڵاتیانی ناکات.

لەگەڵ وتنی ئەوانەشدا جیاوازییەکی کەم لە هەندێك ڕووەوە لە نێوانی دەوڵۆتکەکەی کوردستان و دەوڵەتانی دیکەدا دەبینین. بەهێزیی وابەستەیی حکومەتی هەرێـم بەو دەوڵەتانەوە و بە قوربانیکردنی میللەتەکەی و قەبوڵکردنی هەموو سازش و خراپییەك جگە لەوەی کە لە بڕگەکانی پێشوودا ناوم هێنان  ڕەنگە پەیوەندی بەو گرێبەستە  سیاسی و ئابوورییە نهێنانەوەش بێت کە لای ئێمە تا ئێستا شاراوەن کە بوونی هەڵوێستێك لەلایەن دەسەڵاتی کوردییەوە بەرانبەریان ئیمتیازی ئێکجار گەوەرە و دەسەڵاتیشیان لە دەست بچێت.

ئەنجامگیریی:

جیاوازی هەیە لە نیوانی دەوڵۆتکەی کوردستان و عێراقدا، هەر ئاواش جیاوازی لە نیوانی دەوڵەتی عێراقی و ئێرانی و تورکی و ئەورپاوە لەڕوی گەشەی  ئابوورییەوە ، لە ڕوی پێشەوجوونی پیشەسازییەوە هەیە، کە ئەم گەشەیەش بە خەستی لەسەر سیاسەتی دەوڵەت هەر دەوڵەتێك بێت ڕەنگ دەداتەوە.  واتە هێزی سیاسەت و دیپلۆماسییەتی دەوڵەت لە هێزە ئابوورییەکەیدا خۆی چڕکردۆتەوە، چەندێك لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێز بێت ئەوەندەش لە ڕوی سیاسییەوە بەهێز و دامەزراو دەبێت . لەگەڵ بوونی ئەو بەهێزی و گەشەی ئابوورییەیدا و بەرژەوەندییەکانی بەڵام پرسیارێك لەسەرە ڕێیەتی : قازانجی ئەو گەشە ئابووریە و بەرژەوەندییەکەی  بۆ کێ و بۆ چ چینێكە؟*    

لەگەڵ وتنی ئەوەشدا هێشتا ئەو دەوڵەتانە ناتوانن لە وابەستەیی دەرچن. لەم شەڕەی ڕوسیا و ئۆکرانیادا بە باشی گرێدراوییان بە یەکەوە و بەڵگەی وابەستەیی هەموویان بەوی تریانەوە دەردەکەوێت.  ئابلوقەی ئابووری لەسەر یەکدی و بایکۆتی کاڵای یەکدی گومانێكی سەبارەت بەو ڕاستییە نەهێڵاوەتەوە . ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت هەتا دەوڵەت و دەوڵەتداریی بمێنێت وابەستەیی دەمێنێت هەرگیز خودکیفایەت [ئیکتیفای زاتیی ]  وجودی نابێت، نەك لەبەر ئەوەی کە ناتوانرێت ئەوە ڕووبدات  یاخود ڕوودانی مەحاڵە، بەڵکو لەبەر ئەوەی کە دەوڵەت و کۆمەڵەکان لە چوارچێوەی سیستەمێکدان کە مەبەستی سەرەکی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکەکەی نییە بەڵکو قازانج و سەرمایەیە.  ئەوەشی کە ئەمە دەستەبەر دەکات ڕووت و ڕەجاڵی کۆمەڵ و بەردەوامبونێتی، ڕوودانی جەنگ و گرانی و بێ کاری و لیستێك لە نەگبەتییەکانی ترن.

بۆ ڕزگاربوون لە وابەستەیی، ڕزگاری تەواوە لە دەسەڵات و دەوڵەت و دەوڵەتمەداریی و کۆمەڵی قوچکەیی.  واتە ڕزگاربوونە لە پایە هەرە سەرەکییەکەی سیستەمەکە و پایەکانی دیکە و هێزە تاریکەکان کە لە خزمەتی مانەوەی سیستەمەکەدان.

ڕزگاربوونە نەك هەر لە دەوڵەت بەڵکو لە کۆمەڵی مەدەنی هەنووکە و ڕێکخستنەوەی، کە زۆرێك لە چەپەکان و خەڵکانی دەرەوی ئەوانیش ئاواتەخوازی کۆمەڵی  مەدەنی و دەوڵەتی لیبراڵن.  کۆمەڵی مەدەنی یانی کۆمەڵێك کە یاسا سەرەوەر و باڵادەست بێت بۆ چەوساندنەوەی کرێکاران و هەژاران، بۆ زیادکردنی سەرمایە و سەرمایەداران، بۆ هەموو ئەوانەی کە پێشتر باسم کردن.  کۆمەڵی مەدەنی یانی کۆمەڵێك کە تاکەکانی دەست بە كڵاوەکەی خۆیەوە بگرێت و هەقی کەسی نەبێت، کۆمەڵی مرۆڤی دابڕاو لە یەکدی و مشتە  لە گوێی  خاوەنکار و دەوڵەت.  کۆمەڵی مەدەنی یانی کۆمەڵی پێشکەوتوی تەکنەلۆجیای پیشەسازیی و کردنی فەردەکانی بە ڕۆبۆت، بوونی  یاسای خراپتر لە  دانانی باجی زۆر لەسەر خەڵکانی ئاسایی و زەحەمەتدانی زیاتریان لەسەر کار و ناڕەحەتکردنی زیاتری ژیانیان،  کە زۆر بە چڕی پاشکۆ و وابەستەیە و دوورە لە سەربەخۆییەوە ، دوورە لەبەیەکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاودەردی و هاوخۆشی یەکدییەوە.

ڕزگاربوون لە وابەستەیی سەربەخۆییە لە دەستەبەرکردنی بەیەکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیی و بە کۆمەڵیکردنەوەی ئابوورییە، بە خولقاندنی یەکسانی و ئازادیی بۆ هەموان و دادوەری کۆمەڵایەتیی و دۆستایەتی ژیان و ژینگە، بە هەڵوەشاندنەوەی کاری کرێگرتە بە دابینکردنی تەواوی پێویستییەکانی تاک، بە دروستکردنەوەی مرۆڤ و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵ ، بە دابڕانی مرۆڤ و کۆمەڵ لە هەموو خەسڵەتێکی نەگریسی مرۆڤ و کۆمەڵی هەنووکەی ژێر سایەی دەسەڵات و سیستەمەکە.   

……………..

   *لە 9/04/2014 وتارێکم لەژێر ناونیشانی ” ئایا پەرەسەندن و پێنانە کۆمەڵگەی مەدەنی بە واتای ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی ھاوڵاتییەکانێتی؟ لەو وتارەدا  پەنجەم بۆ ئەوە ڕاکێشاوە ، بۆیە بە پێویستی نازانم کە چی تر لەسەر ئەوە بنوسم .  گەر دەتەوێت وتارەکە ببینیت ، تکایە  کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە :

http://www.zaherbaher.com/ئایا-پهرهسهندن-و-پێنانه-كۆمه

بۆ هاوپشتی لە ڕاپەریوانی ئێران لە هەندێك وڵاتدا ناڕەزایی گەوەر کرا

23/10/2022

دوێنێ شەمە، 23/10 لە هەندێك شاری گەورەی وڵاتانی دونیا خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورە بۆ هاوپشتی ڕاپەڕیوان لە ئێران کرا.

وێنەکان یەکێکیان وێنەی پرۆتێستی دانشگەی تەبریزە بەشی خوێندکارانی پزیشکی کە لە دەرەوەی زانکۆکەیان ناڕەزایی دەردەبڕن .

وێنەی دووهەم وێنەی خۆپیشاندانەکەی بەرلینە کە گەورەترین خۆپیشاندان بووە بە گوێرەی میدیا یەك ملیۆن و نیو بەشدارییان کردووە .

لە ڕاگەیاندنێکدا گرووپی ئێرانییەکان بۆ دادپەروەری و مافی مرۆڤ کە داوای دەرکردنی باڵوێزەکانی ئێرانیان کرد،  هاوکاتیش دەڵێن : ئێمە داواتان لێناکەین دەستوەردان لە ئێران بکەن، شەڕ بکەن یان سیاسەتی  گەمارۆدانی ئابووری  گەلی ئێران بکەن ، ئێمە دەمانەوێت گەمارۆی ئامانجدار بەسەر ڕێبەران، ئۆپەراتیڤەکان، ئۆلیگارکەکان و لۆبیستەکانی کۆماری ئیسلامیدا بسەپێنن.”

وێنەی سێیەم ناڕەزاییە لە تۆکوێ پایتەختی یابان .

وێنەی جوارەم کە دروشمی ژن ، ژیان ، ئازادیی هەڵگرتووە ئەوە ناڕازاییە لە ئەستەبنول لەبەردەم قونسلییەتی ئێرانیدا.