ئیسرائیل – فه‌له‌ستین، ڕاگه‌یاندن و هیتر

ئیسرائیل – فه‌له‌ستین، ڕاگه‌یاندن و هیتر، 21 هه‌ڵسوراوی (گروپی‌ ئه‌نارکیستانی دژه‌ دیوار)*، له‌سه‌ر خۆپیشاندانیان دژی هێڕشه‌ هه‌واییه‌کان بۆسه‌ر شاری ( غه‌ززه‌)، کۆتایی هه‌فته‌ زیندانیی کران.

ڕێکه‌وتی: هه‌یینی، 02ی جانیوه‌ری 2009

دیاری سه‌ری سالی تازه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی نه‌زمی نوێی نیئۆلیبرالیزمه‌وه‌

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌ورۆ، (شانۆیی سه‌رشه‌قامی) پۆلیسی نهێنی «ته‌ل ئه‌بیب»ی به‌ (دیمه‌نی مه‌رگ) له‌ ده‌رگه‌ی بنکه‌ی هێزه‌ هه‌واییه‌کانی «ته‌ل ئه‌بیب» دا، له‌وێنده‌رێ که‌ فرۆکه‌وانه‌کان به‌ ترومبێله‌کانیان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی تاوانه‌ ڕۆژانه‌ییه‌کانیان ده‌که‌ونه‌ ڕێ.

له‌سه‌ر داوای شه‌رمنۆکانه‌ی پۆلیس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نه‌یانتوانیوه‌ ڕێگه‌ له‌ ڕوودانی بگرن، بڕیاری ئه‌م گرتنانه‌، به‌ بیانووی پاراستنی ئاشتی له کاتی شه‌ڕدا له‌لایه‌ن دادگه‌ر (دادیار)‌ ده‌رچووه‌، که‌ ده‌بێت کۆتایی هه‌فته‌ له‌ زینداندا بمێننه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندن: «ئه‌نارکیسته‌کان» ده‌رگه‌ی بنکه‌ی هێزه‌ هه‌واییه‌کانی ته‌ل ئه‌بیب IAF دا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ بۆمبارانه‌کانی شاری «غه‌ززه‌» داگیر ده‌که‌ن —– بیست و یه‌ك 21 که‌س له‌ گروپی (‌ ئه‌نارکیستانی دژه‌ دیوار) به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی پاش ئه‌وه‌ی که‌ ده‌رگه‌ی بنکه‌ی هه‌وایی (Sde Dov Israel Air Force base) له‌ باکووری ته‌ل ئه‌بیب داگیر ده‌که‌ن، ده‌گیرێن. نارازییان ده‌مامکی سپی له‌ خوێن گه‌وزاوییان پۆشی بوو و له‌سه‌ر شه‌قامه‌که‌ ڕاکشابوون و ڕۆڵی مردوویان ده‌گێڕا.

ئایالا Ayala یه‌کێك له‌ خۆپیشانده‌ران، وتی ” مه‌به‌ستی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌ بوو، که‌ نیشانی فرۆکه‌وانه‌کانی (IAF) بده‌ن، که‌ به‌رئه‌نجامی فڕین و هێڕشه‌کانیان بۆ سه‌ر شاری «غه‌ززه‌» چییه‌. له‌ به‌رزی هه‌زاران پێ له‌ هه‌واوه‌، فرۆکه‌وانێك که‌ دوگمه‌یه‌ك فشار ده‌دا یا تاقی ده‌کاته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ پشتگوێی بخا له‌ بیری بکا یا توانای ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی نه‌بێت، که‌ له‌و ساته‌دا که‌سانی بێتاوان ده‌کوژێت، ئێمه‌ هاتووین ئه‌وه‌یان به‌بیر بهێنینه‌وه‌”.

بۆ بینینی ڤیدیۆی چالاکییه‌که‌: http://www.youtube.com/watch?v=WpeC7P-2LfU

بۆ بینینی خۆپیشاندانه‌کانی دژی شه‌ڕ: http://www.youtube.com/watch?v=bB23y9WQOWE

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ : http://haaretz.com/hasen/spages/1052261.html

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو : تۆڕی زانیاری ئه‌نارکیستی http://www.ainfos.ca/en/ainfos21987.html

* گروپی دژه‌دیوار له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بریتین له‌ ئه‌نارکیستانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، له‌م بزاڤه‌دا ژنان ڕۆڵی به‌رچاوییان هه‌یه‌ و پێش ئه‌م بزاڤه‌ش له‌ ساڵی 1978ه‌وه‌ بزاڤێك به‌ناوی (ئاشتی هه‌ر ئێستا) سه‌ریهه‌ڵداوه‌، که‌ له‌ درێژه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌دا ساڵی 15ی ئایاری 2004 نزیکه‌ی 250.000 که‌س له‌ شاری ته‌ل ئه‌بیب له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رشه‌قامیدا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان دژی هه‌نگاوه‌کانی شارۆن. بۆ سه‌ردانی پیگه‌ ئینته‌رنێتییه‌کانی ئه‌م بزاڤانه‌، کلیکی ئه‌م لینکانه‌ بکه‌ن:

ئاشتی هه‌ر ئێستا : http://www.peacenow.org.il/site/en/homepage.asp

گروپی دژه‌ دیوار : http://awalls.org/ (و.کوردی

هاوپشتی و هاوده‌نگی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ زیندانیان له‌ ئاڵمانیا

ئه‌و ساڵیش وه‌ك ڕێسایه‌کی خه‌باتکارانه‌ی جێکه‌وته‌ی ساڵانی ڕابوردوو، له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ده‌وری زیندانه‌کان کۆبوونه‌وه‌ و به‌ دروشم و هه‌ڵدانی په‌یام، هاوده‌نگی و هاوده‌می خۆیان ڕاگه‌یانده‌وه‌.

کاتژێر 06:00ی ئێواره‌ی 31ی دێسه‌مه‌بری 2008 له‌به‌رده‌م زیندانی ئۆسندۆرف Ossendorf ی شاری کۆڵن Köln  ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان و هاوپشتیگه‌رانی ئازادی زیندانیان، کۆبوونه‌وه‌ و به‌ دروشم و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کانیان، هاوده‌ردی و هاوده‌نگی و پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیان ده‌ربڕی و نیشانیان دا که‌ ئه‌وان له‌بیرکراو نین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ته‌ك زیندانه‌وانه‌کان و ده‌ستووره‌کانی زیندان، به‌شێکه‌ له‌ خه‌باتی بێ وچانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوان.

یۆنان: ڕاپۆرته‌کانی ساڵی تازه‌

ڕێکه‌وتی : شه‌ممه‌، 3ی جانیوه‌ری 2009

هاوپشتی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ زینادنیان

شه‌وی سه‌ری ساڵ، زۆربه‌ی خه‌ڵك مانه‌وه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌ یا چونیان بۆ باڕه‌کان هه‌ڵبژارد و هه‌مووان ئاهه‌نگی هاتنی ساڵی تازه‌یان گێڕا. به‌ڵام که‌سانێك هه‌ن، که‌ له‌م ساته‌دا له‌ نزیك ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌نیان و له‌ زینداندان و له‌بیرکراون وه‌ستان، ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌رگیز باوه‌ڕییان به‌ کۆتایی هاتنی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌. له‌ یۆنان، کاتژێر 11:30 خوله‌کی شه‌و، چه‌ند خوله‌کێك پێش هاتنی ساڵی تازه‌، ئه‌نارکیسته‌کان و هاوپشتیگه‌ران له‌نزیك زیندانه‌کان له‌ هه‌ر چوارلای وڵاته‌وه‌ به‌ دروشم و فیشه‌که‌شێته‌ و ده‌مه‌ڵقاچان، په‌یامی خۆیان بۆ زیندانییه‌کان نارد، که‌ ئه‌وان له‌بیر نه‌کراون. له‌وێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کانی ئه‌سینا Athens، پاتراس Patras، چانیا Chania، ئیراکلیۆ Irakleio، کۆبووبوونه‌وه‌ و کاتێك که‌ ساڵی گۆڕا، فیشه‌که‌شێته‌ و ده‌مه‌ڵقاچانه‌کان هه‌ڵکران و دروشمی هاوپشتی بۆ زیندانیان هه‌ڵدران. زیندانییه‌کانیش له‌ په‌نجه‌ره‌ و که‌لێنه‌کانه‌وه‌ سه‌یریان ده‌کرد و دروشمه‌کانیان له‌ته‌ك هه‌ڵکردنی ئاگرۆکه‌ی بچکۆله‌ ده‌وته‌وه‌!

له‌ ئه‌سینا نزیکه‌ی 1000 که‌س به‌شدارییان تێدا کرد. سه‌ره‌تا له‌ نزیك زیندانی پیاوان وه‌ستان و پاشان چوونه‌ لای زیندانی ژنان. هاوکات خۆپیشاندانی گچکه‌ له‌ ئارادا بوون، که‌ ماشینی ئۆتۆماتیکی چه‌ند بانکێك و کامێرا چاودێره‌کانیان تێكشکاند. 6-7 ده‌سته‌ی کۆنترۆڵی تێکدان –پۆلیس- له‌و ناوه‌ هه‌بوون، که‌ هیچ کاردانه‌وه‌کیان نیشان نه‌دا.

بۆ بینینی وێنه‌ و ڤیدیۆی لای زیندانی کۆریدالۆس Koridalosی ئه‌سینا، کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ :

وێنه‌کان : http://athens.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=958925#959017

ڤیدیۆ : http://www.youtube.com/watch?v=kCm4EVN8R7I

هیتر : http://athens.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=959426

وێنه‌کانی نزیك زیندانی Ag. Stefanos
http://patras.indymedia.org/front.php3?lang=el&article_id=3654#3655

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.ainfos.ca/en/ainfos21996.html

تورکیا: هاوپشتی بۆ ئه‌نارکیستانی یۆنان له‌ ئیستانبول و ئیزمیر

تورکیا: هاوپشتی بۆ ئه‌نارکیستانی یۆنان له‌ ئیستانبول و ئیزمیر

10ی دێسه‌مبه‌ری 2008

له‌ ده‌سته‌ و گروپی چه‌ند که‌سیدا (50-60) ئه‌نارکیست له‌ ئیستانبول ‌هێڕش ده‌که‌نه‌ سه‌ر سه‌فاره‌تی یۆنان و دامه‌زراوه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته‌ و به‌ بۆمبی ڕه‌نگی سوور و سپرای دیواره‌کانیان سوور کرد. پاش ئه‌وه‌ به‌ره‌و لایه‌لی تری چوون و ده‌رگه‌ی سه‌فاره‌تیان شکاند و ترومبێلێکی سه‌فاره‌تیان تێکشاند، که‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تدا وه‌ستا بوو…

هه‌واڵێکی تر له‌ ئه‌زمیر دوێنێ شه‌و گروپێك ئه‌نارکیست به‌ سپرای دیاره‌کانی چوار ده‌وری کۆنسۆڵاتیان به‌ دروشم و ڕه‌نگ سوور کرد…

یۆنان: مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری به‌رده‌وامه‌

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن: ستێڤین 10 دێسه‌مبه‌ری 2008

سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازه‌کانی سه‌رۆکشالیاران له‌ ده‌می هه‌ڵچوونه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌کاندا، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ یۆنان  ئه‌وڕۆ 10 دێسه‌مبه‌ری 2008 ده‌ستی پێکرد.

سه‌ندیکا گشتییه‌کانی «ADEDY» و «GSEE» که‌ دوو ملیۆن و نێو (2.5) کارگه‌ر ده‌گرنه‌ خۆ، واته‌ نیوه‌ی هه‌ژماری گشتی هێزی کاری یۆنان ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ مانگرتنی گشتی ده‌کات‌.

داخوازییه‌کانیان بریتین له‌ راگرتنی پلانی که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌کان و هێرش بۆ سه‌ر کڕێی کار و موچه‌ی خانه‌نشینان.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه‌دا بڕیاره‌ تۆڕی هاتووچۆ و راگواستنی گشتی له‌ یۆنان بوه‌ستێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کۆمپانیه‌کانی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان هه‌موو گه‌شته‌کانیان بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌یان هه‌زار له‌ کارگه‌ران بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان، پاش ئه‌وه‌ی به‌ هۆی کوشتنی لاوێکی 16ساڵه‌وه‌ شه‌قامه‌کان بوونه‌ شوێنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌کانی پۆلیس.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:                                          http://libcom.org/news/greek-general-strike-go-ahead-10122008

یۆنان، پاترا، هاوکاری فاشیسته‌کان بۆ هێزه‌کانی پۆلیس دژه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران‌!!

یۆنان، پاتراس، هه‌واڵی به‌په‌له‌!!

فاشیسته‌کان هاوکاری پۆلیس ده‌که‌ن


چوارشه‌ممه‌، 10 دێسه‌مبه‌ری 2008-12-10

ئه‌وه‌ پشتڕاست کرایه‌وه‌ که‌ له‌ شاری پاتراس کۆمه‌ڵه‌ فاشیسته‌کان هاوکاری پۆلیس ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی که‌ ڕوو ده‌دا، نوکته‌ نییه‌!

مه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن باس له‌ په‌لاماردانی ئه‌نارکیسته‌کان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی سڤیله‌وه‌ ناکات. —- ئێمه‌ زۆر به‌ ڕوونی له‌وه‌ واتای سڤیلی توڕه تێده‌گه‌ین. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که‌ له‌ته‌ك ده‌رکه‌وتنی فاشیسته‌کانی شاره‌کانی تر (له‌وانه‌ ئه‌سینا) له‌ پاتراس ڕووبه‌ڕووین، به‌ هاوڕایی پۆلیس له‌ به‌رگی سڤیلیدا به‌ شه‌قامه‌کاندا ده‌سووڕێنه‌وه‌ و په‌لاماری هه‌ر که‌سێك ده‌ده‌ن که‌ گومانی لێ بکه‌ن. له‌وانه‌ قوتابییه‌ك له‌تاو په‌لامار و لێدان که‌وتووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌. خه‌ڵکی رایان گه‌یاند که‌ خۆپیشانده‌ران له‌ ده‌ست ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ فاشیستانه‌ ده‌شارنه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ماڵه‌کانیان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه‌ ده‌ستنیشان و نیشانه‌ گیراون و چوارده‌وریان گیراوه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستاون و هاوار ده‌که‌ن وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌ یا ئێمه‌ دێینه‌ ژووره‌وه‌، به‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خاوه‌نماڵه‌کان ده‌که‌ن.

وه‌ك ده‌زانین هێزه‌کانی پۆلیس ناتوانن سه‌راپای یۆنان کۆنترۆڵ و به‌رهه‌ڵستی هه‌ڵچوونه‌کان بکه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستی ڕاستیان به‌ سه‌ری گروپه‌ فاشیست و نازییه‌کاندا ده‌هێنن.

سه‌رچاوه‌: http://www.ainfos.ca/en/ainfos21837.htm

هاوپشتی سه‌رتاسه‌ری بۆ زیندانیانی مانگر

هاوپشتی سه‌رتاسه‌ری بۆ زیندانیانی مانگر – مانگرتن له‌ خواردنی زیندانیان- له‌ ئیتالیا له‌پێناو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای زیندانیکردنی هه‌ر ئێستا

له‌ یه‌کی دێسه‌مبه‌ری 2008دا زیاتر له‌ 300 زیندانی له‌ ئیتالیا ده‌ست به‌ مانگرتن –مانگرتن له‌ خواردن- ده‌که‌ن. ئامانجیان له‌م مانگرتنه‌: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی له ‌سه‌رتاسه‌ری ئۆروپایه‌. هه‌ندێکیان له‌م باره‌وه‌ سکاڵایان بۆ باره‌گای دادگه‌ی ئۆروپی به‌ڕێکردووه‌ و داوای ڕوونکردنه‌وه‌ له‌ پارڵه‌مانی ئۆروپی ده‌که‌ن. به‌م مانگرتنه‌ ده‌یانه‌وێت پافشاری له‌سه‌ر داواکانیان بکه‌ن.

هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، که‌ پێشینه‌ی ئه‌م مانگرتنه‌ بۆ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، که‌ هاوپه‌یمانی زیندانیانی هه‌تاهه‌تایی پێی هه‌ستان و سه‌ره‌نجام حه‌وت که‌سیان ژیانیان له‌و پێناوه‌دا دانا.

بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://t9-ruebenfunk.npage.de/hungerstreik_gegen_lebenslaenglich_in_italien_45213996.html

http://ch.indymedia.org/frmix/2007/12/54998.shtml

مانگرتنی زیندانیان له‌ یۆنان

نووسراوه ‌له‌لایه‌ن: ناوه‌ندیی هه‌واڵ، دووشه‌ممه‌ 03ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008، کات 16:43

ئه‌وڕۆ له‌ 21 زیندانی یۆناندا مانگرتنی زیندانیان – مانگرتن له‌ خواردن- ده‌ست پێده‌کات. وه‌ك له‌ ڕاپۆرتێکی ( ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ – Indymedia) هاتووه‌، زیندانه‌وانان له‌ که‌ته‌لۆگێکدا باشبوونی باری زیندانه‌کان ده‌خه‌نه‌ ڕوو و ده‌یانه‌وێت وا نیشانی بده‌ن، که‌ زیندانیان وه‌ك کۆیله‌ ڕه‌فتاریان له‌ته‌کدا ناکرێت.

وه‌رگیراو:”ئێمه‌ زیندانیان له‌ زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی «یۆنان»دا […]، به‌وپه‌ڕی لێبڕاوییه‌وه‌ بڕیارمان داوه له‌پێناو داوا ڕه‌واکانماندا تێبکۆشین”.

شایانی باسه‌ سالانه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیان له‌ بارودۆخی ناله‌باری زیندانه‌کاندا له‌وێ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

(و.ك) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی دوێنێ دوانیوه‌ڕۆ 27.11.2008 کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ، ئازادیخوازان به‌ شێوه‌ی جۆروجۆر هاوپشتی خۆیان بۆ زیندانیان ده‌ربڕی و ده‌نگی خۆیان دژی ده‌سه‌ڵاتداران خسته‌ پاڵ ده‌نگی زیندانیانی نێو زیندانه‌کانی یۆنان

بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکانه‌ بکه‌ن:


/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}

http://de.indymedia.org/2008/11/234154.shtml

http://www.radio-z.net/index.php?option=com_content&view=article&id=4043%3Ahungerstreik&catid=16〈=it

http://de.indymedia.org/2008/11/231530.shtml

http://de.indymedia.org/2008/11/231165.shtml

http://jungle-world.com/artikel/2008/46/29695.html

قه‌سابخانه‌ و شه‌ڕگه

تا کاتێك که‌ قه‌سابخانه‌کان بازاریان گه‌رم بێت، به‌ره‌ی جه‌نگه‌کانیش ده‌مێنن

لیئۆ تۆلستۆی

نوێنه‌رانی بۆرژوازی ده‌نگ به‌ پله‌چواری ژنان ده‌ده‌ن، ئه‌ی هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز چی ده‌بێت‌؟

بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ به‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌، که‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ زۆر خۆی ده‌خاته‌ڕوو، پێویسته‌ وه‌ك تاك و چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان بناسین و خۆمان پێناسه‌ بکه‌ینه‌وه‌، بزانین که‌ له‌ کوێی کۆمه‌ڵگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا وه‌ستاوین و ده‌توانین چ کاریگه‌رییه‌کمان له‌سه‌ر وه‌رگرتن و ڕه‌تکردنه‌وه‌ و گۆڕینی بڕیار و دیارده‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌‌بێت، چۆن ده‌توانین شتێك بگۆڕین، چ ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان گونجاوه‌ و چۆن ده‌توانێت به‌ پێداویستییه‌کانی خه‌باتمان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بێت.

ئه‌وه‌ی که‌ پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامه‌کانی بڕیار له‌سه‌ر مافی فره‌ژنی بۆ پیاوان ده‌ده‌ن، شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نییه‌، چونکه‌ بۆرژوازی له‌ هه‌موو بوارێکی ژیان و له‌ گشت مه‌یدانێکه‌وه‌ په‌لاماری چه‌وساوه‌کان ده‌دا و گه‌ر به‌رگری و وه‌ستانه‌وه‌ به‌ڕوویدا نه‌بێت، ئه‌وا یاساکانی جه‌نگه‌ڵ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه‌وه‌ په‌یوه‌ست نییه‌، به‌ڵکو ئه‌م هێڕشه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ شێوه‌ی تر و بواری تردا بوونی هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌تیش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن له‌ هیچ سه‌رده‌مێکدا بێلایه‌ن نه‌بووه‌ و مۆڕی ڕوایه‌تی له‌و بڕیارانه‌ داوه، که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌دان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ خۆی ئامرازی چه‌وسانه‌وه‌ و کۆیله‌ڕاگرتنی مرۆڤه‌کانه‌‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و چاوه‌ڕوانی نییه‌ خوێنساردی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردستانه‌، بێهه‌ڵوێستی تاکی کورده‌ به‌گشتی. چونکه‌ کاتێك که‌ ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌لاتخوازان هه‌ڵای ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌رده‌ده‌ن، به‌ ملیۆن له‌ ژنانی کوردستان سنگ بۆ پارته‌ رامیارییه‌کان و نوێنه‌ره‌ باوکسالاره‌کانیان ده‌کوتن، نارازیانی هێشتاکه‌ گیرۆده‌ به‌ خۆشباوه‌ڕی به‌ ده‌سه‌لات و دیموکراسی بۆرژوازی، له‌ ده‌نگداندا بۆ ئه‌ندام پارله‌مانانه‌ چوارژنخوازه‌کان، نۆره‌بڕی ده‌که‌ن.

ئه‌وه‌ی که‌ پارله‌مانی بۆرژواکان به‌ناوی تاکه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆی ده‌لوێت و بڕیاری وای بۆ ده‌چێته‌ سه‌ر، به‌رهه‌می خۆشباوه‌ڕی تاکه‌کان به‌ پارته‌کان و ده‌سه‌لاتداران، هه‌روه‌ها نائاماده‌ییان بۆ خه‌بات له‌پێناو ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌. ئه‌گه‌رنا هه‌ر به‌و ئاماده‌ییه‌ی بۆ ده‌نگدان به‌ بۆرژواکان ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان، بێنه‌ پای نه‌خێر وتن بۆ ئه‌و بڕیاره‌، ئه‌وا پارله‌مانتاریسته‌کان و سه‌رۆکه‌کانیان نه‌ك بوێری بڕیاری وایان نابێت، به‌ڵکو له‌ ماڵی خۆشیاندا ئارامییان لێ ده‌بڕێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی تاکی کورد، ده‌بنه‌ سه‌رچۆپیکێشی یه‌کسانی ژن و پیاو – هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ ڕواڵه‌ت و وه‌ك پاگه‌نده‌ بۆ هه‌ڵبژاردن-، چونکه‌ هه‌موو سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وان، له‌سه‌ر پایه‌ی ملکه‌چی و خۆشباوه‌ڕی تاکه‌کان وه‌ستاوه‌‌ و ده‌وه‌ستێت.

لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌ نییه‌، که‌ هه‌رێمی کوردستان تاکی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی تێدا نه‌بێت، نه‌خێر به‌ڵکو گرفت له‌وه‌دایه‌ که‌ تاکه‌ ئازادیخوازه‌کان و یه‌کسانیخوازه‌کان به‌سه‌ر پارت و ده‌سته‌ ڕامیارییه‌ ده‌سه‌ڵاخوازه‌کاندا دابه‌ش بوون و ناتوانن له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری به‌رژه‌وه‌ندی پارت و ده‌سته‌که‌یان هه‌نگاو هه‌ڵگرن، ناتوانن به‌ خۆیان بیر بکه‌نه‌وه‌ و بڕیار بده‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ گۆشبوونی تاكی ڕێکخراو له‌ پارته‌ ڕامیارییه‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، که‌ ته‌نیا ڕۆڵی تۆڕی گڵدانه‌وه‌ و ڕاوی تاکه‌ ئازاد و سه‌رنجه‌ بزێوه‌کان ده‌گێڕن. واته‌ ئه‌و تاکه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نارازییه‌، به‌ سه‌ره‌داوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتخوازی ملکه‌چی بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌ره‌کانی‌، به‌ شێوه‌یه‌کی تر و له‌ ڕێگه‌یه‌کی تره‌وه‌ ده‌کرێته‌وه‌ به‌ سه‌ربازی سیسته‌مه‌که‌.

له‌ وه‌ها بارێکدا نه‌بوونی هوشیاری چینایه‌تی و ده‌رکی ڕێکخراوبوونی چین و توێژه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ژێرده‌سته‌کان له‌ ڕێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری خۆیاندا، بوونه‌ته‌ پارسه‌نگی ناهوشیار راگرتنی تاك و خۆشباوه‌ڕکردنی به‌ به‌ڵێنی سه‌رخه‌رمانی پارته‌ رامکاره‌کان. دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌مانگێڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که‌ ده‌بوو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی حه‌ڤده‌ ساڵ له‌وه‌وبه‌ر لێوه‌ی ده‌ست به‌کار بێت؛ ئه‌ویش هوشیارکردنه‌وه‌ و ڕێکخراوبوون و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌ خواره‌وه‌ڕا، که‌ له‌ ئه‌نجامی هێزگرتنی بزاڤه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کاندا دێته‌ بوون و له‌ پێگه‌ ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و رامیارییه‌کانی ده‌سه‌لات ده‌دات و پێکهاته‌ی هه‌ره‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌.

ئه‌وڕۆ له‌ کاتێکدا که‌ پارله‌مانی بۆرژوازی کورد مۆری ڕه‌وایه‌تی له‌ حه‌ره‌مسه‌راکانی پیاوسالاری ده‌دات، ژێرده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان له‌ لاوازترین باری ئاماده‌یی و ڕێکخراوه‌یی دان، له‌ به‌را‌مبه‌ردا نوێنه‌رانی بۆرژوازی – میری هه‌رێم- له‌ بار و ئاماده‌ییه‌کی ته‌واو دان و له‌م ساته‌دا به‌ری خۆسازدانه‌وه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵه‌یان ده‌چننه‌وه‌ و بنده‌ستانی هه‌رێمیش باجی که‌مته‌رخه‌می و پرشوبڵاوی و خۆشباوه‌ڕییان به‌ به‌ڵین و پاگه‌نده‌کانی بۆرژوازی کورد ده‌ده‌ن. له‌م ساته‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ دڵیان بۆ ئازادی و یه‌کسانی لێده‌دات، بێجگه‌ له‌ ده‌ستبردن بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ ده‌بوو حه‌ڤده‌ ساڵ له‌وه‌وبه‌ر بنرایه‌ن، هیچ بوارێکی تر بۆ ده‌رچوون له‌ وه‌ها بارێکی سه‌پێنراوی ئێستادا نییه‌ و‌ به‌ بۆچوونی ئێمه‌ ئه‌مه‌‌ ته‌نیا ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌یه‌ به‌و کارانه‌ی که‌ ده‌بوو هه‌نگاوی دواتری بزاڤی سۆڤیه‌ته‌کانی ئازاری 1991 بێت. چونکه‌ ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی نایێته‌ بوون؛ بزاڤی کۆمه‌لایه‌تیش کاتێك ده‌توانێت سه‌رکه‌وتنی هه‌نگاوه‌کانی مسۆگه‌ر بکات، که‌ له‌ بواری ئابوری و رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌رێته‌ پێشه‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گشت ئامرازه‌کانی خه‌بات هه‌ر له‌ مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕێکخراوبوون و میتینگ و شانۆ و موزیك و چیرۆك و ساتیر و هۆنراوه‌ و ڕێکخراوه‌ و ناوه‌نده‌ کۆمه‌کییه‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کان تا ده‌گاته‌ مانگرتنی گشتی وه‌ر بگرێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌ سه‌ربه‌خۆکردن و ده‌رهاویشتنی بزاڤه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و پارته‌ ده‌سه‌لاتخوازه‌کان و گرێدانه‌وه‌ی بزاڤه‌ سه‌ربه‌خۆ جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌ فیدراسیۆنه‌ ئازاده‌ سه‌رتاسه‌رییه‌کاندا ده‌بێته‌ موتۆڕی خه‌باتی ڕۆژانه‌مان.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بڕیارێکی دیاریکراوی وه‌ك یاسایکردنی چوارژنه‌ بۆ پیاواندا بمانه‌وێت ده‌ست بده‌ینه‌ بزاڤێکی کارا و سه‌ربه‌خۆ ، ئه‌وا پێویسته‌:

ده‌ست بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری چین و توێژه‌ بنده‌سته‌کان؛ کارگه‌ران، فه‌رمانبه‌ران، مامۆستایان، خوێندکاران، بێکاران، خانه‌نشینان، په‌ککه‌وتان و …تد به‌رین، که‌ ژنان به‌شێکی ئه‌م چین و توێژانه‌ پێکده‌هێنن..

به‌کاربردنی بواره‌کانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ و خستنه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری؛ له‌وانه‌ شانۆ، کۆڕی هۆنراوه‌یی و کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی، میتینگی خیابانی و به‌رپاکردنی سیمینار و کۆڕوکۆمه‌ڵی گه‌ڕه‌کی له‌ گشت شار و لادێکاندا.

به‌ڕێخستنی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی به‌رده‌وام، له‌وانه‌ ڕێپێوان له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و پایته‌ختی هه‌رێم.

پالامار و داگیرکردنی داموده‌زگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانی میری هه‌رێم و ڕێکخراوه‌ جیهانییه‌کانی ناو هه‌رێم له‌لایه‌ن کۆمیته‌کانی ژنانه‌وه‌.

نه‌چوونه‌ سه‌رکار و داخستنی خوێندنگه‌ و فه‌رمانگه‌ و کارگه‌گه‌لێك که‌ ژنان تێیدا زۆرینه‌ن و کاراییان هه‌یه‌.

ده‌ستدانه‌ که‌مکاری و مانگرتنی زنجیره‌یی هه‌ر له‌ کاروباری نێوماڵه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رمی.

بلۆککردنی شاڕێگه‌ی شار و لادێکان، به‌ڕێخستنی میتینگی جه‌ماوه‌ری له‌ ناوه‌ند و شوێنی‌ سه‌ره‌کی شاره‌کاندا.

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین شیوازی تری گونجا و کارا، که‌ ده‌کرێت ئه‌زموون بکرێن. ئه‌مانه‌ی که‌ باسکران، ئه‌و شیوازه‌ کارایانه‌ن، که‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی وه‌ك ئه‌فه‌ریکا، ئه‌مه‌ریکای لاتین، ئۆروپا و …تد ئه‌زموونکراون و کارایی خۆیان هه‌بوو و نه‌ك هه‌ر توانیویانه‌ سه‌روه‌ران له‌ بڕیاره‌کانیان پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵکو زۆرجار میری ولاته‌کانیان ناچار به‌ ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ کردووه‌.

به‌ بڕوای ئێمه واژۆکۆکردنه‌وه‌ و ئاراسته‌کردنی نامه‌ بۆ سه‌رانی میری هه‌رێم و عیراق، نه‌ك نابنه‌ هۆی گۆڕینی بڕیاره‌کان، به‌ڵکو جه‌ماوه‌ری ناڕازیش له‌ چاوه‌ڕوانی و خۆشباوه‌ڕیدا راده‌گرن. ئه‌مه‌ش هه‌مان سه‌ره‌نجامی ده‌بێت، که‌ له‌ حه‌ڤده‌ ساڵی رابوردوودا به‌سه‌رماندا سه‌پاوه‌ و ئه‌وڕۆکه‌ باجه‌که‌ی ده‌ده‌ین. به‌ڵکو سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان، ته‌نیا له‌ گره‌وی هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز دایه‌…

سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان‌

04.11.2008