هاوڕێ سیروان
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وانه ناگرێته‌وه، که خۆیان خۆیان به چه‌پ، سۆسیالیست یا کۆمۆنیست ده‌زانن، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی بزانن، یا کرێکارێک بیانناسێت، یا کرێکارێک بناسن، به‌ڵکو زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجانه‌وه هه‌یه، که هێشتا ته‌وراتی به‌لشه‌فیکه‌کان (ماالعمل) ژه‌نگی به مێشكیان هه‌ڵنه‌هێناوه. گه‌نجانێک که ساڵانێکی دوورودرێژه، به‌رده‌وام، خۆیان به‌ره‌وڕووی چه‌نده‌ها پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار کردۆته‌وه، که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام و بێ ماندووبوون گه‌ڕاون تا وه‌ڵامه‌کانیان ده‌ست که‌وتۆته‌وه و پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار لایان ئه‌وه بووه: ئایا ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌یی (=خاوه‌نکار، جێگری خاوه‌نکار، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، سه‌رکاره‌کان، کرێکاران.). ئه‌مانه، که له ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌ییدا ده‌بنه (=سکرتێر، جێگری سکرتێر، ده‌سته‌ی باڵا، کادره‌به‌رزه‌کان، ملکه‌چپێكراوه‌کانی خواره‌وه.). پرسیاری ئه‌وه‌شیان له خۆیان کردووه: ئایا جۆرێکی تر له ڕێکخستن، جگه له‌و جۆره ڕێکخستنه سه‌ربازییه، هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت و جێگه‌ی داخه که ڕوویداوه، هه‌ندێ جار گه‌نجان تووشی نائومێدی بوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه و به ڕای من هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌و نائومێدییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به ته‌نهایی و دابڕاو له مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تر دیراسه كراون. واته گوێ به‌وه نه‌دراوه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت له ناوه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تری ئه‌و بواره‌دا دیراسه بکرێت و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ری وه‌ربگیرێت. ده‌توانین ئه‌و مه‌سه‌له فکرییانه‌ی تر، له دوو خاڵی سه‌ره‌کیدا چڕ بكه‌ینه‌وه.













پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.