بریتانیا، له‌نده‌ن، هایدپارك، گۆشه‌ی دوانی ئازاد، ڕۆژی 28ی سه‌کۆی کراوه‌ی ئه‌نارکیستی‌

ڕۆژی 28 مارچی 2009 له‌ هایدپارك، گۆشه‌ی دوانی ئازاددا، ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئاماده‌بوونی میوان له‌ وڵاتانی تره‌وه‌، قسه‌وباسێکی کراوه‌، که‌ به‌شداری بۆ هه‌مووانه‌، هه‌ڵسوڕاوان، کرێکار و به‌شه‌کانی تر.

له‌وێدا کۆبوونه‌وه‌ و قسه‌وباسێکی ئه‌نارکیستی فراوان و کراوه‌ له‌ که‌شێکی ئازاد و کراوه‌دا بۆ هه‌مووان، ده‌ست پێده‌کات

هاتن بۆ هه‌مووانه‌ و که‌سانیك که‌ ئاره‌زوومه‌ندی به‌شداریکردنن، کاتژێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌وێدا وه‌ك نیشانی بۆ سه‌کۆکه‌،‌ ئاڵا ڕه‌ش و سووره‌کان ده‌شه‌کێنه‌وه‌.

بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی :

http://www.ainfos.ca/en/ainfos22349.html

كاری ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)

نووسینی: Emile Pouget

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

به‌شی یه‌كه‌م

مەبەستمان لە “كاری ڕاسته‌وخۆ” چییە

كاری ڕاسته‌وخۆ، سیمبولی سه‌ندیكالیزمە لە كار و هەڵسوڕاندا‌. ئه‌م شێوازە، نوانه‌ری شەڕێكی هاوبەشە‌ له‌ دژی سه‌ركوت و به‌هره‌كێشی. به‌ بێ پەردە، ئاراسته‌ و ڕووی تێكۆشانی نەپساوەی چینی كارگه‌ر لە هێرشی بەردەوامیدا بۆ سەر سه‌رمایه‌داری، ڕاده‌گه‌یێنێت.

زیاتر بخوێنەرەوە كاری ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)

بریتانیا، ئه‌نارکیستانی ئێدنبره‌، شه‌مه‌ی داهاتوو، ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر کوشتوبڕی ده‌وڵه‌تی

بریتانیا، ئه‌نارکیستانی ئێدنبره‌، شه‌مه‌ی داهاتوو، ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر کوشتوبڕی ده‌وڵه‌تی

پێش چوار مانگ خوێندکارێکی 15 ساڵه‌ له‌ یۆنان، ئه‌وڕۆ 47 ساڵه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌فرۆش بریتانی. کوشتوبڕی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌!

….

ڕۆژی شه‌ممه‌ 11ی ئه‌پڕیل، کاتژێر 13:30ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌( Bristo Square (Edinburgh، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رگرتن به‌ کوشتوبڕییه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌رپا ده‌کرێت. هاوه‌ڵان و دۆستانتان، ئاڵا و مۆم و شتگه‌لێك بۆ شاورلێدان (ته‌پڵ و دووزه‌له‌ و هیتر) له‌ته‌ك خۆتان بهێنن.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن :

http://www.ainfos.ca/en/ainfos22476.html

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوو له‌ سێ کارگه‌ی ئۆتۆمه‌بێلسازی Visteon له‌ نیویۆرك

هه‌واڵی به‌په‌له‌: نامه‌ی پشتیوانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرانی کارخانه‌کانی ئۆتۆمه‌بێڵ سازی له‌ نیویۆرك، ئه‌وڕۆ 08ی ئه‌پڕیلی 2009

ئاماده‌کردنی Ed on Apr 8 2009

<!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } — <!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } A:link { so-language:

سه‌دان که‌س له‌ کرێکارانی (Visteon <!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } ) به‌بێ بژاردن و دانی پیرانه‌ له‌سه‌ر کار ده‌رکران. کرێکاران ئه‌وڕۆ له‌ سێ کارگه ده‌ستیان به‌سه‌ر دووه‌م کارگه‌دا گرت (یه‌کێك له‌و سێ کارگه‌یه‌ که‌ پێشتر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ سه‌ندرایه‌وه‌). کریکاران ئه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ که‌ ئه‌وڕۆ 8ی ئه‌پڕیل، کاتژێر 10، له‌ نیویۆرك له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی (Visteon)دا دانیشن و به‌ سه‌ره‌نجامێک بگه‌ن.

شوێنی ئه‌م دانیشتنه‌ له‌ Kirkland und Ellis auf 153 53. St. له‌ 50 هه‌مین نهۆمی سه‌نته‌ری کۆنفرانسه‌. داواکارین هه‌ر که‌سه‌ له‌ شوێنی خۆیه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ واوه‌تر بگه‌یێنێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆتان گونجاوه‌ به‌شداری بکه‌ن و پشتیوانی خۆتان ڕانگه‌یێنن. هه‌وڵ بده‌ن وێنه‌ی کرێکاره‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه‌ و به‌رزیان بکه‌نه‌وه‌.

بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه‌، تکایه‌ سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ بکه‌ن: http://libcom.org/tags/visteon-occupation

ئەو فیرگانەی کە لە گلاسگۆ هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە، لەلایەن دایك و باوکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا

ئامادەکردن: afraser

Apr 3 2009

دایکان و باوکان دەستیان بەسەر فێرگەکانی سەرەتای (Wyndford) و سەرەتایی (St. Gregory) لە گەڕەکی (Maryhill) ی گلاسگۆدا ، کە هەڕەشەی داخستنیان لەسەر بوو، گرت.

دەستبەسەرداگرتنی فێرگەکانی سەرەتای (Wyndford) و سەرەتایی (St. Gregory) ئەم شەویش بەردەوام بوو.

هەردوو فێرگەکە لەلایەن شارەوانی (گلاسگۆ)وە هەڕەشەی داخستنیان لەسەر بوو.

پلانێکی پۆلیس بۆ لێسەندنەوەی فێرگە داگیرکراوەکان لە ئارادا بوو، لە کاتژێر (6) ئێوارەوە لە هەرچوالای فێرگەکان گیرابوو، لە ڕێگەی گفتوگۆ وە پووچەڵ کرایەوە و بە خۆپیشاندانی ئارامیش بۆ پشتیوانی دایکان و باوکان ڕێگەی پێدرا.

پشتیوانی لە دایکان و باوکان بۆ داگیرکردنی فێرگەکان و ڕێگەگرتن لە داخستنیان، لە دەرەوەی ساختمانی فێرگەکانەوە بەردەوامە و کاتژێر (12)ی ڕۆژی 04ی ئەپریلی 2009 خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لێنان ڕێکخرا.

ناردنی پەیامی پشتیوانی بۆ دایکان و باوکان، لە سەرتاسەری ئەوروپاوە بەردەوامە لەوانە پەیامی کرێکارانی کارگەی (Dundee) بۆ دایکان و باوکان، داگیرکردنی کارگەکەیان بوو.

سەرچاوە: http://libcom.org/news/glasgow-threateaned-schools-occupied-parents-03042009

ئیتالیا / ڕۆما: 2.7 ملیۆن که‌س به‌رامبه‌ر قه‌یرانی هه‌نووکه‌یی دارایی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن

ئیتالیا /  ڕۆما: 2.7 ملیۆن که‌س به‌رامبه‌ر قه‌یرانی هه‌نووکه‌یی دارایی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی کرێکارانی ئیتالیا (Cgil) ئه‌وڕۆ 04ی ئه‌پریلی 2009،  2.7 ملیۆن که‌س له‌ شه‌قامه‌کانی (ڕۆما)دا به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی ئێستا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی..

بۆ زانیاری زیاتر و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن

http://libcom.org/news/rome-27-million-people-demonstrated-against-crisis-04042009

چه‌ند دیمه‌نێك له‌ چالاکی میلیتانتی کرێکاری له‌ خۆپیشاندانه‌کانی دژی G20 له‌ له‌نده‌ن

چه‌ند دیمه‌نێك له‌ چالاکی میلیتانتی کرێکاری له‌ خۆپیشاندانه‌کانی دژی G20 له‌ له‌نده‌ن

خۆپیشاندانی 20.000 که‌سی له‌ژێر دروشمی “ئێمه‌ ئاماده‌ نین باجی قه‌یرانی ئێوه‌ بده‌ین”ڕێپێوانێكی 20.000 که‌سی ڕێکخرا

ڕۆژی 28ی مارچ 2009 له‌ شاری فرانکفۆرت ئام ماین (Frankfurt/Main) خۆپیشاندانێکی 20.000 که‌سی به‌ دروشمی “ئێمه‌ ئاماده‌ نین باجی قه‌یرانی ئێوه‌ بده‌ین” شه‌قامه‌کانی شاری ساری داگیر کرد.

بۆ زانیاری زیاتر له‌و باره‌وه‌ کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:

http://www.fau.org/artikel/art_090329-201054

به‌شێك له‌ قسه‌وباسه‌کانی خۆپیشانده‌رانی ڕۆژی 28 مارچ له‌ له‌نده‌ن


بانگه‌واز

هاوڕێیان، هه‌ڤاڵانی ئازادیخواز و سۆشیالیست له‌ هه‌رکوێییه‌کی ئه‌م جیهانه‌ ده‌ژین

ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م سه‌کۆیه‌، هه‌وڵێکه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ئازادیخواز و سۆشیالیست، که‌سانێك که‌ بێجگه‌ له‌ پابه‌ندییه‌کی چینایه‌تی ملکه‌چی هیچ جۆره‌ پابه‌ندییه‌کی پارتیی، نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی، ئایینی، ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت کیشوه‌ریش نابن. پابه‌ندی چینایه‌تی بۆ ئێمه‌ پابه‌ندی شۆڕشگێرانه‌یه و په‌یوه‌ندی و یه‌کگرتنه‌وه‌مان له‌ جه‌رگه‌ی خه‌باتی ڕۆژانه‌ و هه‌ڵسوڕاوی ئازادانه‌ و هاوپشتیگه‌رانه‌ماندا دێته‌ ئاراوه‌. ئێمه‌ هه‌موو ڕێخستنێکی قوچکه‌یی و هاوشێوه‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌ بری ئه‌و جۆره‌ ڕێکخستانه‌ بانگه‌واز بۆ هه‌ره‌وه‌زییه‌ ئازاده‌کان ده‌که‌ین و ته‌نیا سه‌نگه‌ریش بۆ خه‌باتی چینایه‌تی به‌ ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ سه‌ربه‌خۆکان ده‌زانین.

لێره‌وه‌ هاوده‌نگانی خۆمان، هاوبۆچوونانی خۆمان، هه‌موو سۆشیالیستێکی دژه‌ده‌سه‌ڵات بانگه‌واز ده‌که‌ین، ئه‌نارکیستان ماڵی هه‌موو ئازادیخوازێکی یه‌کسانی خوازه‌ و به‌ بوون و ئاماده‌یی هه‌مووان، کۆڕه‌کانمان ڕه‌نگینتر ده‌بن

بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێچین و چه‌وسانه‌وه

‌‌