خوێنه‌رانی هێژاله‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا بینه‌ر و گوێبیستی وه‌لامی هاوڕێ فه‌ریدونی سه‌وادکوهی
ده‌بن به چه‌ند پرسیارێکی رادیۆ به‌رابه‌ری له پاریس له‌مه‌ڕ باردوخۆی هه‌نووکه‌یی ئێران و ئاسۆی بزووتنه‌وه‌که له ئێران
خوێنه‌رانی هێژاله‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا بینه‌ر و گوێبیستی وه‌لامی هاوڕێ فه‌ریدونی سه‌وادکوهی
ده‌بن به چه‌ند پرسیارێکی رادیۆ به‌رابه‌ری له پاریس له‌مه‌ڕ باردوخۆی هه‌نووکه‌یی ئێران و ئاسۆی بزووتنه‌وه‌که له ئێران
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
بۆ ڕه‌زامه‌ندی کۆمپانییه‌کان، بۆ دابینکردنی هێمنی بارودۆخه‌که، پاره‌یه‌کی زۆر خه‌رج ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکه‌نه نموونه‌یه‌ک و خۆیانی پێ پێوانه بکه‌ن و به‌راورد بکه‌ن. ئه‌وان به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، خه‌ڵکی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی لاپه‌سه‌ند و پیرۆز بێت، که ده‌وڵه‌ت پشتگیری ده‌کات. هه‌روا وای پیشان ده‌ده‌ن که ئه‌و پشگیریکردنه ده‌ستتێوه‌ردان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نییه و بۆ ده‌ستخستنی به‌رته‌ری نییه، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ست کاری رێکخستنه و هیچی تر. زیاتر بخوێنەرەوە D.2.2 پانتایی پرۆپاگه‌نده له دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا چه‌نده ؟
ئەنارکیزم، سۆشیالیزم و ئازادییە پێکەوە. ئازادی بەبێ سۆشیالیزم بریتییە لە بەهرەکێشی و سۆشیالیزمیش بەبێ ئازادی، واتە ستەم و سەرکوت
میخائیل باکونین
خوێنەرانی هێژا، ئەو بابەتانەی لەم گۆشەدا دەخرێنە ڕوو، بابەتگەلێکن بۆ مشت‌ومڕ لەسەر کردن و وروژاندنی لێدوان. هەر کەس دەتوانێت ڕەخنە بگرێت، پێشنیار بکات یا سەرنج بدات، واتە دەکرێت پێشنیارێك ببێتە هۆی ڕەخنە و ڕەخنەکاری، ڕەخنەیەك ببێتە هۆی سەرهەڵدانی پێشنیارێك، هەرواش سەرنجەکان دەتوانن ڕەخنە و پێشنیارەکان گەشە پێبدەن. خوێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ بە کلیککردنی “تێبینی تۆ؟” سەرنج و ڕەخنە و پێنیارەکانیان لەسەر بابەتەکان بنووسن یا ئەگەر ئەگەر لەم رێگەیەوە گونجاو نەبوو، ئەوا لەڕێگەی ئیمەیل ئەدرەسەوە (anarkistan@activist.com) بە پەیامێك بۆچوونی خۆیان ڕەوانە بکەن.
به‌ره‌و ئه‌نارکیزم
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. له فاسییه‌وه: هه‌ژێن
له بلاوکراوه‌کانی سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان
ئەنارکیستان (TV) کەناڵی ئینتەرنێتی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستانە، کە فیلە داستانی و دۆکومێنتەرییگەلی ئەنارکیستی نیشان دەدات، هەوڵدەدەین بەپێی توانا و هاوکاری هاوڕێیان و خوێنەرانی هێژا، وەرگێڕانی سەبتایتلی فیلمەکان بکەینە کوردی، تاوەکو بینەرانی کورد لە ڕووداوە مێژووییەکان و جەنگەکان و شۆشەکان و ئەزموونەکان لە دەمی زیندووانی بەشداربووی ڕووداوەکان ببیستن. ڕووداوگەلیك کە مێژووی دەسەڵاتدار هەردەم هەوڵی شێواندنی داوە و لە خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان ئاوەژوو کراوەتەوە.
بۆ بینی ( ئەنارکیستان TV) کلیکی ئەم لئنکەی خوارەوە بکەن
http://worldtv.com/anarkistan/
یا لە ژێر ڕیزبەندی بەستەرەکاندا کلیکی ئەنارکیستان TV بکەن
ئێریکۆ مالا‌تێستا
ئۆکتۆبه‌ری 1922
و. لە فاسییەوە: هەژێن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له بین Bienne ی سویسرا بۆ په‌نجاهه‌مین ساڵیادی ئه‌نجومه‌نی Saint Imier به‌رپا كرا، هاوڕێ بێرتۆنی (Bertoni) و من بۆچونگه‌لێكمان ده‌ربڕین، كه هاوڕێ كۆلۆمێر (Colomer) پێی خۆش نه‌بوون. هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه له ئازادی Libertaire ی پاریس‌دا نووسیویه‌تی، دڵنیایه بۆچوونه‌كانی ئێمه له‌ته‌ك ئامانجی ئاراسته زیندووەکانی بزاڤی ئه‌ناركیستی هاوچه‌رخ ناته‌بان. وی ده‌نووسێت، هاوڕێیانی ئاڵمانی، ئیسپانی، ڕوسی، ئه‌مه‌ریكایی و … که له‌و ئاماده له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بوون، هه‌ر وه‌ك خودی خۆی، به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌کانیان خواردووه و توڕه بووبوون “émus et presque indigné”.
ڕۆژی 25.05.2010 پۆلیسی بریتانیا له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن، بۆری جۆنه‌سه‌ن، هێڕشیان کرده سه‌ر که‌مپی ناڕه‌زاییانی دژەجه‌نگ و که‌مپه‌که‌یان تێكدا و خه‌ڵکه‌که‌شیان به زۆر له که‌مپه‌که ده‌رپه‌ڕاند و دوو که‌سی سه‌ره‌کی، که نزیکه‌ی 9 ساڵه دژی جه‌نگ که‌مپه‌ین ده‌که‌ن و به‌شێوازێکی ئاشتیخوازانه، له‌وێ چادریان هه‌ڵدابوو، ده‌ستگیر کران. که‌مپه‌ینی دژی جه‌نگی عێراق، که له‌لایه‌ن (Brian Haw)ەوە پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگه‌که‌ی عێراق به پشتگیری کەسانی چه‌پ و سوشیالیست و ئه‌نارکسته‌کانه‌وه له پارچه زه‌ویه‌کی چوارگۆشه‌دا که هه‌مووی چیمه‌نه و له به‌رامبه‌ر په‌ڕله‌مانی بریتانیادا، چادری خۆی لێ هه‌ڵدابوو، که‌مپه‌ینه‌که‌ی له‌و ڕۆژه‌وه بێوه‌ستان تاکو ڕۆژی 25.05.2010 ، به‌رده‌وام بوو. ئه‌م که‌مپه له سه‌ره‌تادا زۆر بچووك بوو، به‌ڵام دواتر کەسانی تری ئه‌نارکیست و لانه‌وزان ( بێسەرپەنایان) و هه‌ندێك کۆنه سه‌ربازی بریتانیا، که دژی جه‌نگی عێراق و ئه‌فگانستان بوون و دۆستانی ژینگه، به‌م که‌مپه‌ینەوه پەیوەستبوون و له‌وێدا نیشته‌جێبوون ژماره‌ی چادره‌کان له‌م دوایه‌دا گەیشتە 31 چادری بچووك.

ئه‌م که‌مپە ورده ورده گه‌وره‌تر بوو و به دروشمی دژه‌جه‌نگی و دژی سه‌رمایه‌داری ڕازا بووه‌وه، یه‌کێک له دروشمەکان ئه‌مه بوو : “ئێمه له سه‌ر گۆڕی سه‌رمایه‌اداری سەما ده‌که‌ین”. که‌مپه‌که وا گه‌وره بوو بوو، که به‌شی (ئایتی)شی لێ دامه‌زرا و کەسانی ناو که‌مپه‌که له‌وێدا بایاخیان بە ڕواندنی سه‌وزه و خواردنی ڕوه‌کی، ده‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌م که‌مپه بووه شوێنیکی سه‌رنجڕاکێش، که زۆربه‌ی زۆری گه‌شتیاران دیدەنیان ده‌کرد و وێنه‌یان له پاڵ که‌مپه‌که و ناڕه‌زاییانی دژی جه‌نگدا ده‌گرت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندانی ئۆفیسه‌کانی نزیکی ئه‌و شوێنه له کاتی پشوودانی نیوه‌ڕواندا سه‌ریان له که‌مپه‌که ده‌دا بۆ پشتگیری کردن و گوێگرتن له‌و قسه‌وباسانەی، که له‌لایه‌ن کەسانی ناو که‌مپه‌که و ده‌ره‌وی که‌مپه‌که له‌سه‌ر جه‌نگ و بابه‌تی ئابووری و ڕامیاری ده‌گرت.
بوونی ئه‌م که‌مپه به‌و چالاکییه‌وە به‌رامبه‌ر به شوێنێکی هەستیاری وه‌ک په‌ڕله‌مانی بریتانیا و لێدانی موزیك و گرتنی کۆڕی قسه‌وباس و دروستکردنی ده‌نگه ده‌نگ و هەرایەکی زۆر، پشێوی و نائاسوودەیی بۆ دریه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران په‌یدا کردبوو ، بۆیه چه‌ند جارێک پۆلیس ویستی که‌مپه‌که ته‌فروتونا بکه‌ن، هه‌تا جارێکیان ده‌رێشیان کردن به‌ڵام به یارمه‌تی دادگە و لایه‌نگرانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌مپه‌که و دروستیان کرده‌وه.

ڕۆژی25.05.10 ڕۆژی کردنه‌وه‌ی خولی یه‌که‌می په‌ڕله‌مانی بریتانیا بوو, که ده‌بووایه له‌لایه‌ن شاژنی بریتانیاوه بکرایه‌ته‌وه و شاژن کاره‌کانی خولی ئه‌م په‌ڕله‌مانه و حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی، که پارتی پاریزەران و پارتی لیبراڵن، بخوێنێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدات. شایانی باسه که یه‌کێک له کاره‌کان و به‌نده‌کان له سه‌ر زیاتر فراوانکردنی مافی مرۆڤ و چه‌سپاندانی زیاتر و ڕێزلێگرتنی دیمۆکراسی بوو ، که‌چی هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و ئازادی مرۆڤ و چه‌سپاندنی دیۆکراسییه ، ته‌فروتوناکردنی که‌مپی ئاشتیخوازانه‌ی دژه‌جه‌نگ و به‌رشه‌قدانی ئه‌وانه بوو، که له که‌مپه‌که‌دا بوون، ئا ئه‌مه‌یه قه‌شه‌نگی دیمۆکراسی و مۆرکردنی ئازادیمان له‌لایه‌ن سه‌روه‌رانمانه‌وه.
هه‌ر له کاتی قسه‌کانی شاژن دا بۆ په‌ڕله‌مان ، ئافره‌تێکی ناو که‌مپه‌که به نێوی Tracey Chumley که ته‌مه‌نی 40 ساڵه، خۆی وه‌ك شاژن ده‌رهێنابوو، له چه‌شنی پۆساکی شاژنی پۆشیبوو، لاسایی شاژنی ده‌کردوه، گوایه قسه بۆ په‌ڕله‌مان ده‌کات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی شاژنه‌وه، ده‌ستی به وتاردانه‌که‌ی کرد و وتی: هه‌وڵده‌ده‌م که هێزی سه‌ربازیمان له ده‌ره‌وه بکێشمه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م ڕایسیزم ڕاوه‌ستێنم، هه‌وڵده‌ده‌م یارمه‌تی لانه‌وازان ( بێلانه‌و ماڵ) بده‌م…….. هتد، له‌ولاشه‌وه کۆنه سه‌ربازێک به‌ناوی Sam Fryers ، که ته‌مه‌نی 25 ساڵه و سه‌رپه‌رشتیبه‌شی (ئایتی) که‌مپه‌که‌ی ده‌کرد و چادره‌که‌شی هه‌ر له به‌ر لوتی په‌یکه‌ره‌که‌ی (وینستن چێرچڵ)دا هه‌ڵدابوو، وتی “من له‌وه تێده‌گه‌م، که ڕه‌نگه ئێمه چاوی خه‌ڵک بکزێنینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بیر له په‌یامه‌که بکه‌یته‌وه … ئه‌مه سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانمانه له ئه‌فگانستانه‌وه.”
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. لە فارسییەوە: هەژێن
هیچ كه‌س ناتوانێت به دڵنیاییه‌وه دادوه‌ری بكات، كه چ كه‌سێك ڕاست دەکات و چ كه‌سێك هەڵەیه، چ كه‌سێك له ڕاستییه‌وه نزیكتره یا لەسەر باشترین ڕێگه‌یە بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین باشە بۆ هەر كه‌سێك و بۆ هه‌مووان. ئازادی هاوده‌م بە ئه‌زموون، ته‌نیا ڕێگه‌یە بۆ په‌یبردن به ڕاستی و ئەوەی چ شتێك باشترینە؛ هەروا ئازادی لە ئارادا نابێت، ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌ڵه‌كردن، ڕه‌تبكرێته‌وه.
به‌ڵام كاتێك كه‌سێك له ڕووی ڕامیارییه‌وه، نه‌ك فیلۆسۆفییه‌وه، قسه له‌سه‌ر ئازادی ده‌كات، كه‌س هۆشی بۆ دێوی میتافیزیكییانه‌ی مرۆڤی دابڕاو (ئه‌بستراکت) ناچێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونی هه‌یه و وه‌ك هه‌ندێك له خواكان ”توانای کردنی هەر شتێکی هەیە، كه ئاره‌زووی بکا” پڕ به واتای وشه.
٢٠ی ئایاری ٢٠١٠
و. لە ئینگلیزییەوە: ئـ. ف.
پاش ئه‌و چاوپیکه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ کۆنستانتینۆس ئه‌ڤرامیدیس (Constantinos Avramidis) ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی یۆنان، که که‌سایه‌تییه‌کی یۆنانییه و له ئیرله‌نده ده‌ژی و ئه‌ندامی بزاڤی هاوپشتی کرێکاران (Workers Solidarity Movement) و یه‌کێتی کرێکارانی پۆست (the Post Workers Union)ه. 
anarkismo.net: ئایا ده‌کرێت پێشینه‌ی ئه‌م قیرانه ئابورییه‌ی (یۆنان)مان بۆ بخه‌یته ڕوو؟ زیاتر بخوێنەرەوە ئه‌نارکیستێك له‌مه‌ڕ قه‌یرانی یۆنان ده‌دوێت “جامی خه‌ڵك پڕبووه”
دێمۆكراسی و ئه‌ناركی
ئێریکۆ مالا‌تێستا
مارچی ١٩٢٤
و. لە فاسییەوە: هەژێن
میرییه دیكتاتۆرییه‌کان له ئیتالیا، ئیسپانیا و ڕوسیه، وەها چاوتێبڕیی و شه‌یداییه‌کی فراوانیان له ناو پارته ترسنۆك و كۆنه‌په‌رسته‌كان لە سەرتاسەری جیهان هەڵدەخڕاندووە، که خەریکی ئەوەن “دێمۆكراسی“ بە جۆرێك داهێنان دەستەمۆ بکەن. به‌م پێیه ئێمه ده‌بینین كه بوونه‌وه‌رانێك له ڕژێمه کۆنه‌كاندا– كه به باشی له‌ته‌ك هونه‌ری شه‌ره‌نگێزانه‌ی ڕامیاریدا خوویان گرتووه و لێپرسراوی سه‌ركوت و كوشتوبڕێکن که به‌رامبه‌ر چینی كرێكاردا دێت – سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ( له‌وێوه كه بوێرییان تێدا نییه) خۆیان به که‌سانی پێشكه‌وتوو داده‌نێن و به‌ناوی ئازادییه‌وه له هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتووی نزیكدان. به‌م ڕێوشوێنه‌وه ته‌نانه‌ت توانیویانه سه‌ركه‌وتوو بن. زیاتر بخوێنەرەوە دێمۆكراسی و ئه‌ناركی
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.