به‌پێی هه‌واڵی “یه‌کێتی ئازادی کرێکارانی ئێران”، کرێکاره‌کان پاش سه‌رنه‌که‌وتنی گفتوگۆیان له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارخانه‌ی لاستیکی ئه‌لبورز، “به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و یه‌که پیشه‌سازییه‌یان له کارخانه‌که کرده ده‌ره‌وه و پێیانڕاگه‌یاندن که تا گه‌یشتن به داخوازییه‌کانیان ، کارخانه‌که به‌جێناهێڵن“. هه‌واڵنێری هرانا، نووسی: کرێکارانی لاستیکی ئه‌لبورز خوازیاری وه‌رگرتنی چوار مانگ کرێی نهدراویانن و دانی بڕی بیمهکانیانن، که له مانگی جونی ئه‌م ساڵه‌وه نهددراوه به ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی.
یه‌کێتی ئازادی کرێکارانی ئێران هه‌روا ڕایگه‌یاند، که نزیکه‌ی 350 کرێکاری کارخانه‌ی لاستیکی بارز له پارێزگه‌ی (کرمان)یش، هه‌فته‌ی رابوردوو له ناڕزایه‌تی به هه‌لومه‌رجی کار و نه‌دانی پاره‌ی زێدهکارییان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
ئه‌م مانگرتنه به‌پێی به‌ڵێنی سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی کاری کرمان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی کرێکاران، کۆتایی پێهات.
شایانی وتنه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابوردودا، کرێکارانی کارخانه‌ی “چیلرسازی زهش” رایاگه‌یاند “ وێرای چالاکبوونی هێله‌کانی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشرانی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م کارخانه‌یه، له ماوه‌ی سێ مانگی رابوردوودا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه” و مانیانگرتووه.
کرێکارانی کارخانه‌ی کرپ ناز)ی کرماشان یش – به مانگرتنه‌وه– له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا.
هاوکات کرێکارانی کارخانه‌ی روغن نباتی قو (له باشووری تاران)، له ناڕه‌زایه‌تی به کارکردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دانی موچه‌ی کرێکاران له شوێنی فرۆشتنی که‌لوپه‌لی کۆمپانییه‌که، ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه. کڕیکارانی کارخانه ڕستنی کاشان، له کاتێکدا که چه‌ندین مانگه خوازیاری دانی موچه‌ی دواخراویانن و هیچ یه‌ك له لێپرسراوانیش وه‌ڵامیان پێناده‌نه‌وه، ده‌ستیان به مانگرتن کرد. زیاتر بخوێنەرەوە ئێران: مانگرتن له دوو کارخانه‌ی لاستیسازی له تاران و کرمان و به‌رده‌وامی مانگرتن له چه‌ند کارخانه‌ی تر



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.