“ ئانارکیزم له سه‌ره‌تاکه‌یدا دژی خاوه‌نداریی تایبه‌تی نه‌بوو ، ته‌نها ره‌خنه‌ی له شێوه‌ی دابه‌شکردنی سامان هه‌بوو ، یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له خاوه‌نداریی تاکه‌که‌سدا ده‌بینی . به‌رنامه‌ی ئابووری ئه‌م ئانارکیزمه ، دامه‌زراندنی بانکێکی نیشتمانی بوو که قازانجی سه‌رمایه‌ی تێدا نه‌بێت “
نووسه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بۆچوونانه‌ی ناخاته ڕوو و ته‌نیا بۆچوونه بێبنه‌ماکانی لێنین و پاشڕه‌وانی وی، دووباره ده‌کاته‌وه. ئه‌نارکیزم هه‌ر له سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه وه‌ك هزرێك، دژایه‌تی سه‌روه‌ری چینایه‌تی و بانگه‌وزای بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه کردووه، مه‌رجیشی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خه‌باتی به‌رده‌وام و ئاماده‌یی یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمونه و هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی کرێکاران و جوتیاران و به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراسیۆن و کۆنفیدراسیۆنه ڕێکخراوه‌کان له خواره‌وه‌ڕا. ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر به بانکی نیشتمانی نێوی ده‌بات “بانکی ئاڵووێره”[4] ، که ته‌نیا کاری ڕێکخستنه و هیچ هاوشێوه‌یه‌کیی له‌ته‌ك بانکه باوه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دەوڵەتیدا نییە، کە بە “بانکی نیشتمانی” ناسروان. هه‌روه‌ها لای ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رشتێك نه‌بێته هۆی به‌هره‌کێسی له کاری که‌سانی تر، ناچێته خانه‌ی خاوه‌نداڕێتی تایبه‌ته‌وه و سه‌رتاشێك، به‌ردروورێك، جوتیارێك، پیشه‌گه‌رێك، که داهاتی ته‌نیا به‌رهه‌می کاری خۆی بێت و که‌سی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌هره‌کێشی نه‌کردبێت، ڕه‌تناکاته‌وه.
دواجار، وه‌ك له ئه‌زموونی شۆڕشی ئیسپانیادا به دیاریکراوی له ناوچه‌ی که‌تالۆنیا، جوتیاران و کرێکاران به خۆخواستی و به ویستی ئازادانه‌ی خۆیان ده‌بوونه به‌شێك له کۆمونه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان -ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی مۆدێله بۆلشه‌ویکییه‌که‌ی ڕوسیا و چین و کوبا و بلۆکی ئۆروپای خۆرهه‌لاتی، که به زۆری سه‌ره‌نێزه و کاری زۆره‌ملێ و دوورخسته‌نه‌وه‌ی جوتیارانی نارازی بۆ سیبریا- و هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ش بوو، که گیانی شۆڕشگێڕانه‌ی لای ئه‌ندامانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی ئۆکرانیا و ئیسپانیا دروستکرد، که تا دوا گوله و دوا دلۆپی خوێن دژی دوژمنی چتینایه‌تییان بجه‌نگن و گیانیان له‌پێناو کۆمه‌ڵگه ئازاده‌کانیاندا به‌خت بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر زۆری سه‌ره‌نێزه‌ی سوپای سوور بوو، که وای له دانیشتوانی ڕوسیه و وڵاته‌کانی تری ده‌سته‌خوشکی کرد، کە خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دڕنده‌ترین سیسته‌می بازار ئازاد بن، سیسته‌مێك، که 70 ساڵ پێشتر به هه‌زاران قوربانیان بۆ له‌ناوبردنی دا. زیاتر بخوێنەرەوە ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی (٢)



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.