çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey /4

Hejên

serincdandnêkî rexneyî le pertûkokey “nîgayek le êsta û xewnêk bo sbey”î merîwan wirya, aras fetah, bextyar ‘elî, rêbîn herdî

beşî çwarem

bellku boeweye beşdarîyek bkeyn le dozînewey çareserî hêmnanew dîmukrasyane bo ew qeyrane gewreyey ezmûnî hukimrranî le herêmda tûşîbuwe. L.9

çareserî hêmnane kameye û mebest le çîye? berdaştî min lew şêwe gorrane, ke nûseran deyixwazn û le serdemî hellbjardnekanda karyan bo kird û em bernameyan bo darrişt, gorrane le serewe û be lutif û bezeyî ramkaranî rêformixwaz û fîlosofanî mrovdost, nek gorranêk ke dwacar debête gorranî komellayetî û rizgarbûnî komelge.

eger be kurtî roll û karkirdî em nûserane dyarî bkeyn, dekate dillnerimkirdnî desellatdaran û le xew raçllekandinyan ya handanî xellk buwe bo dengdan be lîstêk. aya nûseranî desellatîş ke be fermî ewe pîşeyane, bêcge leme hîçîtiryan kirduwe?

“dêmokrasîyane” kameye û tkaye nmûneyekî xwazraw? kame dêmokrasî û leser dest û karkirdî kê? ew dêmokrasîye pişt be kame şêwaz û mîkanîzm debestêt, taku fîlter bo serhellnedanewe ya perwerdekirdnî dzêkîdrust bkat? زیاتر بخوێنەرەوە çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey /4

نا بۆ سەرکوت، نا بۆ سێدارە، نا بۆ ئەشکەنجە، نا بۆ زیندان، نا بۆ دەوڵەت و یاسا، نا بۆ خواکان

نا بۆ سەرکوت، نا بۆ سێدارە، نا بۆ ئەشکەنجە، نا بۆ زیندان

لە کوێ دەسەڵات هەبێت، لەوێ سەرکوت هەیە. لە کوێ زیندان هەبێت، لەوێ برسیەتی، نادادوەری، نایەکسانی و سەرکوت هەیە. لە کوێ یاسا هەبێت، لەوێ پێناوێك بۆ سەپاندنی بەرتەری و بەرژەوەندی دەسەلاتداران هەیە.

ئەمڕۆ لە ئێران، ئازادخوازێك (حەبیبواللە لەتیفى) لەسێدارە دەدەن، لە ئیتالیا پیلانێك دژی ئازادیخوازان بەڕێ دەخەن، لە بەنگلادیش کرێکارانی زیندانی ئەشکەنجە دەدەن، لە هەرێمی کوردستان یاسای سەرکوتی خۆپیشاندان، یاسای دەمکوتی ئازادی ڕۆژنامەنووسی پیادە دەکەن، لە پایتەختی عیراق، بڕیاری داخستنی پەیمانگە و زانکۆکانی هونەر، لەوێشەوە ڕێگە بۆ قەدەخەکردنی شانۆ و موزیك خۆش دەکەن. لە فێرگە سەرەتاییەکانی وڵاتی سوریە دا، ژێرپێی مناڵان شەلاق دەدرێت. ئەمڕۆ بە درێژی ڕیزی نێوی دەوڵەتەکان و پارتەکان و میلیشیاکان، لە جیهاندا مرۆڤەکان ئەشکەنجە و لە سێدارە دەدرێن، ئازادی سەرکوت دەکرێت.

وەرن با پێکەوە ئەمڕۆ لە بری وێردخوێندن و پارانەوە، لە بری ملکەچی و خۆفرودان، دەنگهەڵبڕین نا.. geen .. nuk ka .. ոչ .. heç bir .. ez .. не .. 沒有 .. ingen ..nein ..no ..ei ..pas ..non ..არა .. δεν .. pa gen .. לא .. नहीं .. tidak ada .. aon .. engin .. no ..なし..קיין .. No .. 없음 .. nema .. non .. nē .. nėra .. tidak ada .. ebda .. нема .. geen .. noen ..nie .. não .. nu .. нет .. inget .. није .. ne .. ni .. ningún .. hakuna .. wala .. hindi na .. ไม่มี .. NIKOLI .. hayır … немає .. Nem .. không có ..nid oes .. няма .. نه  نہیں …. نا  لا ..

نا بۆ سێدارە، نا بۆ زیندان، نا بۆ  دەوڵەت و یاسا، نا بۆ خواکان

ڕۆڵی کۆمپانی و دەوڵەتە بەناو دێمۆکراتەکان لە سەرکوتی بزاڤی مافخوازانەی کرێکارانی بەنگلادیشدا

ڕۆڵی کۆمپانی و دەوڵەتە بەناو دێمۆکراتەکان لە سەرکوتی بزاڤی مافخوازانەی کرێکارانی بەنگلادیشدا

به‌پێی یه‌کێك له‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ ده‌ست (ویکیلیکس-wikileaks) که‌وتووه‌ ده‌وڵه‌تی بریتانی ڕاهێنانی به‌ تیپێکی کوشنده‌ کردوە، که‌ ده‌وڵه‌تی به‌نگلادش لە ناوخۆدا لە پاکۆدانی چالاکانی ڕامیارییدا که‌ دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، ته‌رخانیکردووه‌.

ده‌وڵه‌تی به‌نگلادش له‌ ساڵی 2004 وه‌ تیپێکی به‌ ناویDeath Squad دروست کردووه‌، که‌ خۆیان نێوی (به‌تالیۆنی چالاکی ئه‌نجامده‌ری خێرا)یان لێناوه‌ و به‌پێی قسه‌ی خۆیان، که‌ پێیان لێناوه‌ زیاتر له‌ 600 که‌سی چالاکیان له‌ناوبردوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌ هه‌زارانیشیان له‌ به‌ندیخانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی توندوتیژ کردووە. ویکیلیکس ئه‌وه‌ی خستەڕوو، که‌ به‌ به‌رده‌وامی پۆلیس و کەسانی شارەزا له‌ به‌ریتانیاوه‌ به‌بڕیاری ده‌وڵه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ی، که‌ دەوڵەتی به‌ریتانی له‌تەك دەوڵەتی به‌نگلادشدا به‌ستویه‌تی، بۆ ڕاهێنانی ئەو تیپه‌ی به‌نگلادش چوونەتە ئەوێ، تاکو بتوانن جۆری نوێ له‌ لێپێچینەوە و به‌کارهێنانی ته‌کنیكی نوێ له‌ بەدەستهێنانی زانیاری و نهێنی له‌ که‌سانی چالاكیان فێر بکەن، که‌ ئه‌م هاوکاریی و هاوپەیمانییە زیاتر له‌ 3 ساڵە ده‌ستی پێکردوه‌.

پارێزه‌رێکی به‌ناوبانگی بریتانی به‌نێوی (فیڵ شینه‌ر)، که‌ له‌سه‌ر پەروەندەکه‌ی (به‌ها موسا)ی عیراقی، که‌ به‌ده‌ستی هێزه‌کانی بریتانی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا، ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی بریتانی دیسانه‌وه‌ له‌سه‌ پەروەندەی که‌سانی چالاکی گیانله‌ده‌ستچووی به‌نگلادیشی به‌رێته‌وه‌‌ دادگا، بەو تۆمەتەی کە بریتانیا مافی مرۆڤی پێشێلکرده‌وه‌.

ئه‌م پارێزه‌ره‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ڕۆژی24.12.2010ی گوت ئێستاکە ئیتر خه‌ڵکی بریتانی بێزاره‌ و بەرامبەر ڕامیاری دوو ڕووانه‌ی دەوڵەتەکه‌مان ڕشانه‌وه‌ی دێت، که‌ چۆن ڕووبه‌به‌ڕووی ئه‌نجامدانی ئه‌شکه‌نجه‌ و کوشتنی خه‌ڵک ده‌بنه‌وه‌، که‌چی ئاواش خۆی نیشان ده‌دات، که‌ سه‌رزه‌نشت و نەفرەت لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ده‌کات، به‌ڵام له‌ کەتواردا یارمه‌تی و سه‌پۆرتی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌کات، که‌ پێشه‌کی ده‌زانێت پراکتیزه‌ی پێشێلکردنی مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن، که‌ ئه‌مه‌ش له‌ خۆی لە خۆیدا دەکاتە پێشێلکردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ“.

هەروەها وەك کریستۆف لیوتگێرت لە گۆڤاری (پانۆڕاما)ی کەناڵی یەکەمی تەلەفزیۆنی ئاڵمان ئامادەی کردبوو، ئەودیوی هەرزانی جڵوبەرگ و وردەوالەکانی فرۆشگەی جلوبەرگی (KIK)ی خستەڕوو، کە برسیەتی و نەخۆشی و نەبوونی و بێمافیی کرێکارانی وڵاتانی ناسراو بە جیهانی سێیەم و بە دیاریکراوی بەنگلادیشە، کە لەم ساتەدا لە زیندانەکاندا لە ژێر ئەشکەنجەدا دەناڵێنن. هاوکات ڕاپۆرتەکە ئەوەی نیشانداوە، کە کرێکارانی زنجیرە فرۆشگەکانی ئە کۆمپانییە تەنانەت لە ئاڵمانیاش موچە و مافەکانیان لە ئاستێکی زۆر نزمدایە.

شایانی وتنە، که‌ ئه‌وه‌ به‌ خوێنه‌ری ئه‌م سایته‌ بڵێین له‌ به‌رئه‌وه‌ی که‌ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران له‌ به‌نگلادش بۆ بەدەستهێنانی مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی زۆر به‌ هێزه‌ و بەتایبەت کرێکارانی کارخانەکانی پۆشاکدوورین، کە یا کار بۆ کۆمپانییە دەرەکییەکان دەکەن یا پۆشاك بۆ بازارەکانی ئەوروپا ئامادە دەکەن، لە ساڵی 2006ەوە به‌ به‌رده‌وامی له‌ مانگرتن و خۆپیشانداندان، لە بەرامبەریشدا ده‌وڵه‌تی ئەو وڵاتە له‌تەك خاوه‌نکارەکاندا ده‌ستی تێکه‌ڵاوه‌وه‌ و بە هەموو جۆرێك پشتگیریان لێده‌کات و پۆلیس و ده‌سگە سیخوڕییه‌کانی به‌نگلادش بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌ڵستییه‌ی کرێکاران هەموو شێوازێکی توندوتیژییان گرتووەتەبەر و لەناوچەکەو و جیهاندا ناسراوترین دەزگەی سەرکوت و پێشێكردنی مافی مرۆڤن و لە خێرایی و توندی سەرکوتی خۆپیشاندان و مانگرتنەکاندا ناوناوبانگیان دەرکردووە، کە ئەمەش بە دیوەکەی تریدا نیشاندەری دڕندەیی و دژەمرۆییبوونی کۆمپانیاکان و دەوڵەتە کۆمەکگەرەکانی دەوڵەتی بەنگلادیشن.

چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی /4

هەژێن

سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له‌ پەرتووکۆکەی نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی

بەشی چوارەم

به‌ڵکو بۆئه‌وه‌یه‌ به‌شدارییه‌ک بکه‌ین له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هێمنانه‌و دیموکراسیانه‌ بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌یه‌ی ئه‌زموونی حوکمڕانی له‌ هه‌رێمدا تووشیبووه‌. ل٩

چاره‌سه‌ری هێمنانه‌ کامه‌یه‌ و مه‌به‌ست له‌ چییه‌؟ به‌رداشتی من له‌و شێوه‌ گۆڕانه‌، که‌ نووسه‌ران ده‌یخوازن و له‌ سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کاریان بۆ کرد و ئه‌م به‌رنامه‌یان بۆ داڕشت، گۆڕانە له‌ سه‌ره‌وه‌ و به‌ لوتف و به‌زه‌یی ڕامکارانی ڕێفۆرمخواز و فیلۆسۆفانی مرۆڤدۆست، نەك گۆڕانێك کە دواجار دەبێتە گۆڕانی کۆمەڵایەتی و ڕزگاربوونی کۆمەلگە.

ئه‌گه‌ر به‌ کورتی ڕۆڵ و کارکردی ئه‌م نووسه‌رانه‌ دیاری بکه‌ین، ده‌کاته‌ دڵنه‌رمکردنی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌ خه‌و ڕاچڵه‌کاندنیان یا هاندانی خه‌ڵك بووه‌ بۆ ده‌نگدان به‌ لیستێك. ئایا نووسه‌رانی ده‌سه‌ڵاتیش که‌ به‌ فه‌رمی ئه‌وه‌ پیشه‌یانه‌، بێجگه‌ له‌مه‌ هیچیتریان کردووه‌؟

دێمۆکراسییانه‌کامه‌یه‌ و تکایه‌ نموونه‌یه‌کی خوازراو؟ کامه‌ دێمۆکراسی و له‌سه‌ر ده‌ست و کارکردی کێ؟ ئه‌و دێمۆکراسییه‌ پشت به‌ کامه‌ شێواز و میکانیزم ده‌به‌ستێت، تاکو فیلته‌ر بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ یا په‌روه‌رده‌کردنی دزێکیدروست بکات؟

کامە چارەسەر، چاره‌سه‌ری قه‌یرانێك، که‌ ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا تووشیبووه‌، یا هاوخه‌باتی و هاوسه‌نگه‌ری قوربانیانی ئه‌و فه‌رمانڕه‌واییه‌ بۆ چارەسەری گرفتەکانیان؟ زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی /4

ڤێنزەویلا: ناڕەزایەتی خوێندکاران بەرامبەر بە یاسای دانشگە

ڤێنزەویلا: ناڕەزایەتی خوێندکاران بەرامبەر بە یاسای دانشگە

کاراکاس، ڤێنزەویلا، ڕۆژی سێشەممە، لە کاتێکدا کە هەزاران خوێندکار دژی یاسایەك کە لەلایەن کۆنگرێسی ڤێنزەویلاوە پەسەند کراوە و دەسەڵاتی میری بەسەر دانشگەکانی ولاتدا دەسەپێنێت خۆپیشاندانیان کرد، لە بەرامبەردا پۆلیس و سەربازان بە گوللەی پلاستیك و ئاو نیشانەیان لە خوێندکاران گرت، کە بەهۆی ئەوەوە سێ کەس بریندار بوون، لەناویاندا وێنەرگرێکی هەواڵی بریندار بووە.

vênzewîla: narrezayetî xwêndkaran beramber be yasay danişge

karakas, vênzewîla, rojî sêşemme, le katêkda ke hezaran xwêndkar djî yasayek ke lelayen kongrêsî vênzewîlawe pesend krawe û desellatî mîrî beser danişgekanî wlatda desepênêt xopîşandanyan kird, le beramberda polîs û serbazan be gulley plastîk û aw nîşaneyan le xwêndkaran girt, ke behoy ewewe sê kes brîndar bûn, lenawyanda wênergrêkî hewallî brîndar buwe.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn.

anarkistan@activist.com

Çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey /3

 

serincdandnêkî rexneyî le pertûkokey “nîgayek le êsta û xewnêk bo sbey”î merîwan wirya, aras fetah, bextyar ‘elî, rêbîn herdî…

Nûsînî: Hejên

beşî sêyem

metirsî qullî dunyay dway raperrîn lewedaye ke syasîyekanî kurd, betaybet ew nuxbeyey leserî serewey heremî syasîdaye, kêşekanî ew dunyaye nabînnû nanasn ke xoyan drustyankirdwe…., zmanêkyan nîye bo qsekirdin leser ew dunyayew dunyabînîyekîş şiknaben qullîy ew kêşane nîşanbdat l8

weha têgeyîştnêk, eger xoşbawerrkirdnî xellk nebêt, ewa tênegeyîştne le amanc û bnosî hellpey ramyaran bo geyîştin be desellat û beşdarbûn le kayekanî parleman. eger eme hewllêk nebêt bo gêrranewey xoşbawerrîy xellk be sîstemî nwênerayetî, ewa debêt bllêyn, heş beser ew ramyaraney kurd, ke em nûserane dekene rawêjkarî xoyan. min lewe dillnyam, çi amancdarane ya le rêy xudada bêt, nûseran xerîkî awdanî gyakelley aydyolocyay nasîwnalîstîn, aydyolocyayek, ke herdem dexwazêt qewareyek le berjewendî hawbeş û yeksan û teba û hawixwênî takekanî komellêkî hawizman ya hawcugrafya le xoşbawerrîy û destemoyî xellkda çê bkat û lewêşewe her kat xellk narrezay bû, nadadwerîyekanî sîstemî dewlletîy û fermanrrewayî bo nezanî û gemjeyî serkirdekan bgêrrêtewe û le xulêkî hellbijradin û serokayetîyewe bo xulêkî tir xellk çawerrwan rabgrêt.

nûseran, ke le nêwendî roşinbîrîda wek sertopî huşyarîy û danişmendan qse deken, keçî lem serdemey şorrşî zanyarîyekanda, hawkat dewêrn qse lewe bken, ke ramyaranî wllatekeyan, kêşekan nabînin! min nazanim le kwêy dunyada kêşey bê djebzav heye û le kwêda bzavî berhellistkar heye û serwer naybînêt û naynasêt? to bllêy serweranî kurdistan le xorrayî ew hemuwe leşkir û polîs û dezge sîxurî û tîroristane drust bken? bllêy ewane prrojey çakexwazî bin û bo begerrxistnî bêkaranî kurdistan drustyan kirdbin? زیاتر بخوێنەرەوە Çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey /3

ئێران: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی شرکت مخابرات تاران

ئێران: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی شرکت مخابرات تاران

نزیکەی ١٥٠ کەس لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای شرکت مخابرات تاران وەك ناڕەزایەتی بە دابەزینی بەرچاوی موچەی مانگانەیان کۆبوونەوە. فەرمانبەرانی کۆمپانیای شرکت مخابرات تاران، لە بەرامبەر تایبەتیکردنەوەی ئەم کەرتە و ئاڵوگۆری زۆری موچەیان و ئەو کارە ناڕەزان.

ئایینامەی نوێی موچەی فەرمانبەرانی شرکت مخابرات کە پلەی خوێندنی کەمیان هەیە گۆڕاوە و بەپێچەوانەی جاران موچەی مانگانەیان دابەزاندووەتە نزمترین ئاست لە چاو سالانی دوایی.

بە پێی هەواڵەکان، کرێکاران کە موچەی ٨٠٠ هەزار تومەنیان وەردەگرت، ئەورٶکە لە هەژمارە بانکییەکەیاندا تەنیا ٢٥ هەزار تومەن دراوە وهیچ کەسێکێش وەڵام بەم پرسە ناداتەوە.

سەرچاوەی هەواڵ: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/5818-1.html

 

êran: kobûnewey narrezayetî fermanberanî şirkit mxabrat taran

nzîkey 150 kes le fermanberanî kompanyay şirkit mxabrat taran wek narrezayetî be dabezînî berçawî muçey manganeyan kobûnewe. fermanberani kompanyay şirkit mxabrat taran, le beramber taybetîkirdnewey em kerte û allugorî zorî muçeyan û ew kare narrezan.

ayînamey nwêy muçey fermanberanî şirkit mxabrat ke pley xwêndnî kemyan heye gorrawe û bepêçewaney caran muçey manganeyan dabezanduwete nzimtrîn ast le çaw salanî dwayî.

be pêy hewallekan, krêkaran ke muçey 800 hezar tumenyan werdegirt, ewrٶke le hejmare bankîyekeyanda tenya 25 hezar tumen drawe whîç kesêkêş wellam bem pirse nadatewe.

انتصار العمال المفصولين والمنقولين في مصر إيران والمحلة

انتصار العمال المفصولين والمنقولين في مصر إيران والمحلة

كان العمال في السابق ومازالوا يعطوننا دروسا في النضال، ويثبتون لنا كل يوم أنهم دائما على حق، وعلى ثقة من نجاح حركتهم، ومن تمكنهم من نيل حقوقهم المشروعة، طال الزمان أو قصر.

ففي السويس عاد خمسة عمال من شركة مصر إيران للغزل و النسيج لعملهم مع صرف جميع مستحقاتهم من تاريخ إيقافهم عن العمل وحتى تاريخ العودة وهم”محمد عبد العزيز عطية، غريب صقر،أيمن محمد أبو خضير، محمود محسن، يوسف  عبد اله السيد”، للعمل بعد أن قامت إدارة الشركة بفصلهم من عملهم بسبب مطالبتهم بحقوقهم وحقوق زملائهم، وذلك منذ “23/3/2009″.

أما في المحلة فقد حصل اليوم وائل حبيب القيادي العمالي بشركة غزل المحلة على حكم من محكمة الاستئناف العالي بمدينة المحلة الكبرى بإلغاء قرار نقله من المحلة إلى القاهرة، وتعويضه بمبلغ سبعة الآلاف وخمسمائة جنيه عن الأضرار التي تعرض لها من جراء النقل التعسفي، مع إلزام الشركة بأن تعوضه بمبلغ وقدره 520 جنيه كبدل انتقال عن كل شهر منذ أن تم نقله في ديسمبر 2008 وحتى عودته لعمله.

هؤلاء العمال ناضلوا لشهور وسنين بدون دخل آخر يعول أبناءهم وأسرهم، من أجل الحصول على مطالبهم، إيمانا منهم بنجاح حركتهم. عاش نضال وكفاح العمال المفصولين والمنقولين والمضطهدين، في جميع الشركات والمصانع والمصالح الحكومية، ومن نصر إلى نصر دائما.

حملة مش هنخاف

الثلاثاء 21 ديسمبر2010

Filed under: مصر إيران،بيانات وعرائض،غزل المحلة Tagged: | ،،،،

زیاتر بخوێنەرەوە انتصار العمال المفصولين والمنقولين في مصر إيران والمحلة

خرۆشانی کرێکارانی پۆشاکدووری بەنگلادیش و سەرکوتی دەوڵەتی

کوژرانی سێ کرێکار و برینداربوونی ١٧٠ کەسی تر… دەستگیرکردنی دەیان خۆپیشاندەر ..

لە درێژەی مانگرتن و خۆپشاندانەکانی چەند ساڵی رابوردووی کرێکارانی پۆشاکدووری بەنگلادیش کە دەیان هەزار کرێکار دەگرێتەوە، لەم ڕۆژانەدا خڕۆسانەوە سەر شەقامەکان و خوازیاری بەدیهاتنی داخوازییەکانیان بوون. لە بەرامبەردا میری و دەزگە سەرکوتگەرەکانی دەولەت کەوتنە لێدان و سوتاندن و گرتن و ئەشکەنجەی منالان و ژنان و پیاوانی نارازی و خۆپیشاندەر. شایانی باسە چەندین کۆمپانیای ئەوروپی و یابانی و جاینی و ئوسترالی لەو بوارەدا ڕۆژانە لەسەر کاری هەرزانی کرێکارانی بەنگلادیش سەرمایەگوزاری دەکەن و زۆربەی کاڵا و پۆشاکە هەرزانەکانی بازارەکانی ئەوروپا بە سەرکوت و بێمافی و بەدبەختی ئەم کرێکارانە بەرهەم دێت.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن: http://libcom.org/news/cloth-dyed-blood-18122010

چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی / 3

هەژێن

سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له‌ پەرتووکۆکەی نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی

بەشی سێیەم

مه‌ترسی قوڵی دونیای دوای ڕاپه‌ڕین له‌وه‌دایه‌ که‌ سیاسییه‌کانی کورد، به‌تایبه‌ت ئه‌و نوخبه‌یه‌ی له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می سیاسیدایه‌، کێشه‌کانی ئه‌و دونیایه‌ نابینن‌و ناناسن که‌ خۆیان دروستیانکردوه‌….، زمانێکیان نییه‌ بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و دونیایه‌و دونیابینییه‌کیش شکنابه‌ن قوڵیی ئه‌و کێشانه‌ نیشانبدات ل٨

وەها تێگەییشتنێك، ئەگەر خۆشباوەڕکردنی خەڵك نەبێت، ئەوا تێنەگەییشتنە لە ئامانج و بنۆسی هەڵپەی ڕامیاران بۆ گەییشتن بە دەسەڵات و بەشداربوون لە کایەکانی پارلەمان. ئەگەر ئەمە هەوڵێك نەبێت بۆ گێڕانەوەی خۆشباوەڕیی خەڵك بە سیستەمی نوێنەرایەتی، ئەوا دەبێت بڵێین، هەش بەسەر ئەو ڕامیارانەی کورد، کە ئەم نووسەرانە دەکەنە ڕاوێژکاری خۆیان. من لەوە دڵنیام، چ ئامانجدارانە یا لە ڕێی خودادا بێت، نووسەران خەریکی ئاودانی گیاکەڵەی ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستین، ئایدیۆلۆجیایەك، کە هەردەم دەخوازێت قەوارەیەك لە بەرژەوەندی هاوبەش و یەکسان و تەبا و هاوخوێنی تاکەکانی کۆمەڵێکی هاوزمان یا هاوجوگرافیا لە خۆشباوەڕیی و دەستەمۆیی خەڵکدا چێ بکات و لەوێشەوە هەر کات خەڵك ناڕەزای بوو، نادادوەرییەکانی سیستەمی دەوڵەتیی و فەرمانڕەوایی بۆ نەزانی و گەمژەیی سەرکردەکان بگێڕێتەوە و لە خولێکی هەڵبژرادن و سەرۆکایەتییەوە بۆ خولێکی تر خەڵک چاوەڕوان ڕابگرێت.

نووسەران، کە لە نێوەندی ڕۆشنبیریدا وەك سەرتۆپی هوشیاریی و دانشمەندان قسە دەکەن، کەچی لەم سەردەمەی شۆڕشی زانیارییەکاندا، هاوکات دەوێرن قسە لەوە بکەن، کە ڕامیارانی وڵاتەکەیان، کێشەکان نابینن! من نازانم لە کوێی دونیادا کێشەی بێ دژەبزاڤ هەیە و لە کوێدا بزاڤی بەرهەڵستکار هەیە و سەروەر نایبینێت و نایناسێت؟ تۆ بڵێی سەروەرانی کوردستان لە خۆڕایی ئەو هەمووە لەشکر و پۆلیس و دەزگە سیخوڕی و تیرۆرستانە دروست بکەن؟ بڵێی ئەوانە پڕۆژەی چاکەخوازی بن و بۆ بەگەڕخستنی بێکارانی کوردستان دروستیان کردبن؟ زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی / 3