هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی حه‌وته‌م
٢– نیشتمان له ماڵی پارته‌وه بۆ ماڵی هه‌مووان ل١٨
به‌رقوڵ با به‌م پرسیاره له سه‌ردێڕه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین؛ ئایا له وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و که‌نه‌دا، که لە ڕوانگەی نووسەراندا له‌و ولاتانه‌دا نیشتمان ماڵی هه‌مووانه، ئایا به ڕاستی نیشتمان هی هه‌مووانه؟
حه‌ز ده‌که‌م، نووسه‌ران پێمان بڵێن، که ڕووبه‌ری خانووی ده‌سه‌لاتداران و ڕامکاران له‌ته‌ك کارتۆن و گونییه‌ی ژێر سەری لانه‌وازان [ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پۆلیسه‌کانی نیشتمان چاوپۆشی بکه‌ن و بهێڵن سه‌رخه‌وێکی ساردوسڕ بشکێنن]، یه‌کسانه؟ ئایا هه‌مووان وه‌ك یه‌ك له داهاتی نیشتمان به‌هره‌مه‌ندن؛ بۆ نموونه موچه‌ی سه‌رۆکشالیار و کرێی کرێکارێك، موچه‌ی ئه‌ندامپارله‌مان و بیمه‌ی بێکارێك وه‌ك یه‌ك وایه؟ ئایا هه‌مووان له به‌رده‌م سه‌روه‌ری یاسا و ده‌زگه سیخوڕیی و پۆلیسیی و کارگێرییه‌کاندا یه‌کسانن؟ من ناڵێم سهرۆککشالیاری بریتانی یا شاژنی هۆڵه‌نده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی باڕێك یا سۆپهرمارکێتێك و که‌سێکی ماڵبه‌کۆڵ بچنه به‌رده‌م دادگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، یا فه‌رمانگه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایا هەردوولا هه‌ر وه‌ك یه‌ك هاوکاری و مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌کدا ده‌کرێت؟
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆککۆماری ئا‌ڵمانیا وازی له له پۆسته‌که‌ی هێنا، به‌ڵام تا مردن له هه‌مان ناز و به‌خشیش و موچه به‌هره‌مه‌نده، له به‌رامبه‌ردا کرێکارێك که ئه‌گه‌ر (٢٠) ساڵ به‌رده‌وام کاری کردبێت و کاره‌که‌ی له ده‌ست بدات، نه‌ك ١٠٠%ی مانگانه کرێکه‌ی وه‌ك بیمه‌ی بێ‌کاری وه‌رناگرێت، به‌ڵکو ته‌نیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بیمه‌ی بێ‌کاری وه‌رده‌گرێت و دواتر فڕێیده‌ده‌نه لیستی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆژانه وه‌ك تهوهزهڵێك [وه‌ك ته‌وه‌زه‌له‌کانی ناو پارله‌مان به ڕێزه‌وه نا] مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا ده‌که‌ن و نووسه‌ران به‌خۆیان ده‌زانن، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه چۆنه و به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت! خۆ ئه‌و کرێکاره به‌دبه‌خته ئه‌گه‌ر زوو کارێکی هه‌رچۆنی په‌یدا نه‌کرد، ئه‌وا کاری یه‌ك یۆرۆیی چاوه‌ڕێی ده‌کات [که له به‌رامبه‌ر ٨ کاتژیر کاردا، ٨ یۆرۆ وه‌رده‌گرێت] و خۆ ئه‌گه‌ر مل به‌و فه‌رمانه دێمۆکراتییه‌ی فه‌رمانگه‌ی کار نه‌دات، ئه‌وا تا نزیکه‌ی ٣٠% له کۆمه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ده‌بڕن! ئایا هیشتاکە نیشتمان و سامانه‌که‌ی هه‌ر موڵك و ماڵی هه‌مووانن؟
حه‌ز ده‌که‌م بزانم ئه‌و دوورگه‌ی (واق واق)ه له کوێیه، که له سایه‌ی دێمۆکراسی بۆرجوازیدا، نیشتمان ماڵی هه‌مووانه؟ ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، له هه‌موو ده‌وڵه‌ته تۆپ–دێمۆکراته‌کانی سه‌رمایه‌داریدا ڕووبه‌ڕی کۆشك و ته‌لاری چه‌ند سه‌د ده‌سه‌ڵاتدارێك یه‌کسانه به ڕووبه‌ری سه‌رپه‌نای کرێچییانه‌ی چه‌ند ملیۆن کرێکار و بێکار و لانه‌وازێك! ئایا ئه‌و ئاوهڵێڵهی که ده‌سه‌لاتدارانی گه‌نده‌ڵ و دز و مشه‌خۆری هه‌رێمی کوردستان و عیراق و ئه‌فگانستان قاچی تێوه‌رده‌ده‌ن، سهرچهشمهکهی له پارله‌مانه تۆپ–دێمۆراتهکانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاوه هه‌ڵناقوڵێت؟
ده‌کرێت بزانین چەند که‌س نه‌ك چه‌ند ملیۆن تاکی بریتانی، ده‌توانن له دانیشتن و گه‌شتی پارکێکی له‌وه‌ی شاژن، به‌هره‌مه‌ند بن؟ مه‌گه‌ر نیشتمان ماڵی هه‌مووان نییه، ده‌کرێت بزانین بۆ له ئه‌مه‌ریکای باکووره‌وه بگره تا یابان، له ئه‌مه‌ریکای باشووره‌وه بگره تا ئوسترالیا و ئه‌فریکا، له ئه‌وروپاوه بگره تا ئاسیا، زۆرینه‌ی هاونیشتمانان ده‌بنه کرێچی ناو نیشتمانه‌که‌ی خۆیان، مه‌گه‌ر که‌س هه‌یه کرێ به خۆی بداته‌وه یا له خۆی بسێنێت؟ ئه‌گه‌ر نیشتمان هی هه‌مووانه بۆ هه‌مووان مافی به‌هره‌مه‌ندییان له پارچه زه‌وییه‌ك وه‌ك سه‌رپه‌نا، وه‌ك شوێنی کار، وه‌ك ئارامگه له گۆڕستان نییه و به مردوویش له خاکی نیشتمانه‌که‌یاندا هه‌ر کرێچی ده‌بن و کرێی گۆڕه‌که‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌گینا پاش چه‌ند ساڵ کێل و ناوه‌کانیان لاده‌به‌ن و به‌سه‌ریاندا ده‌یڕووخێنن؟!
ئایا لە ماڵە هەمووانییەکەی نیشتماندا ئاوا گۆڕی زۆرینە بە کرێ دەگیردرێت و پاش چەند ساڵ لەبەر نەبوونی پارە تێکدەدرێنەوە، گۆڕی ڕامیاران و دەوڵەتمەندان و سەرمایەدارەکان و دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرەکان پاش چەند ساڵ تێکدەدرێنەوە و گۆڕبه‌گۆڕ ده‌گرێن؟ ئیتر نیشتمان چۆن ماڵی هه‌مووانه، که هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی له‌دایکبوونمانه‌وه تا پاش مردنیش هه‌ر کرێچی و کرێگرته بین و هه‌ر چاوه‌ڕێی به‌زه‌یی سه‌روه‌ران بین؟ ئیشهتمان هی هه‌مووانه یا هی خواکان؟ زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی /٧ →
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.