هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی سیازده‌هه‌م
ته‌نها کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه‌ر ده‌توانێت هاوده‌نگیی دروستبکات له‌نێوان دیدو بۆچوون‌و ته‌ماحه جیاوازه‌کاندا، ده‌توانێت ڕیکه‌وتنێکی فره‌جه‌مسه‌ر دروستبکات له‌نێوان دیدگا‌و بۆچون‌و ویست‌و مه‌یله ناکۆکه‌کاندا، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێك له‌و دیدگا‌و مهیلو ویستانه توشی بێدهنگکردنو داپلۆسین‌و پێکدادانی توندوتیژببن له‌گه‌ڵ یه‌کدا. ل٣٠
نووسه‌ران ئاوێزانی پیاهه‌ڵدانی بێبنه‌ما ده‌بنه‌وه و ده‌که‌ونه‌وه شێواندنی وێنه ڕۊاسته‌قینه‌کانی دێمۆکراسی پارله‌مانی. هه‌ر به زۆری ئه‌و پیاهه‌ڵدانه بێبنه‌مایه ده‌یانه‌وێت چاوبه‌ستێكی وه‌ها له دادوه‌رییه‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، که سته‌مکار و سته‌ملێکراو، دز و دزیلێکراو، هه‌مان ماف و یه‌کسانیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش به گشتی له سایه‌ی سیسته‌مێکدا، که خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری نادادوه‌ری و سه‌رکوت و نایه‌کسانییه!
ئه‌وان ڕۆشنی ناکه‌نه‌وه، له سایه‌ی سیسته‌مێکدا که ده‌سه‌ڵات نوێنه‌رایه‌تی چینێك ده‌کات و هه‌موو یاسا و ڕێساکانی داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چینه ده‌که‌ن، چۆن ده‌توانرێت دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو چینه‌کان دابین بکرێت؟ کاتێك که چینی بنده‌ست و چه‌وساوه داوای یه‌کسانی بکات و ئه‌و یه‌کسانییه‌ش بۆ چینی سه‌روه‌ر به واتای کۆتایی سه‌روه‌رییه‌که‌ی بێت، ئایا له کۆمه‌ڵگه ناکه‌توارییه‌که‌ی نووسه‌راندا ده‌وڵه‌ت و هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی بێلایه‌نانه هه‌وڵی به‌رگرتن به توندوتیژی ده‌ده‌ن یا وه‌ك شیکاگۆی 1886 و تاسڵوجه‌ی 2006 کرێکارانی ناڕازی ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌که ئاسایشپارێزه‌کانیان؟ ئایا خودی نووسه‌ران هه‌ر وه‌ك ئێستا دژایه‌تی توندوتیژی ده‌که‌ن یا له پێناو مانه‌وه‌ی ڕێوشوێنی ده‌سته‌بژێرانه‌ی خۆیان له سایه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تی سه‌رمایه‌داراندا، خوازیاری هاتنه مه‌یدانی چه‌کمه ئاسنینه‌کان ده‌بن و داوای سه‌پاندن و سه‌روه‌ری یاسا ده‌که‌ن؟ زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٣

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.