هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی بیستویه‌که‌م
پێنجه‌م ئابووری و نه‌وت و سیاسه‌ت
١– ئابووری و سیاسه‌ت
سیفه‌تی هه‌ره‌سه‌ره‌کی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش بریتییه له تێکه‌ڵکردنێکی ترسناکی ئابووریی‌و سیاسه‌ت به یه‌کتری، به‌کارهێنانی سیاسه‌ت وه‌ک ئامرازێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی ئابوریی، به‌ستنه‌وه‌ی مه‌وقیعه سیاسییه‌کان به توانای گرتنه‌ده‌ستی پڕۆژه ئابوورییه‌کانه‌وه. ل ٦٩
به‌دبه‌ختی له‌وه‌دایه، که مرۆڤ له شتێك تێنه‌گات و بکه‌وێته هه‌وڵی تیئۆریزه‌کردنی تێنهگهییشتنهکانی یا به‌و جۆره‌ی که خۆی تێده‌گا یا ده‌یه‌وێت ئاوا نیشان بدات. وه‌ك پێشتر وتم ڕامیاری بۆرجوازی بریتییه له فێڵ و هونه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌سه‌ڵاتیش ئامرازی پاراستنی پێگه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی تاك و چین و توێژه‌کان. به‌م پێیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك پێداویستییه‌کی ژێرخانی ئابووری ده‌یهێنێته بوون، یا به واتایه‌کی دیکه ڕامیاری وه‌ك سه‌رخانێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به ژێرخانی ئابووری دێته‌بوون. کاتێك ژێرخان له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی به‌هره‌مه‌ندبوون و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆنرابێت، سه‌رخان ناتوانێت پێچه‌وانه‌ی ژێرخانەکەی، ساباتی پاراستنی دادوه‌ری بێت. به واتایه‌کی دیکه بوونی سه‌روه‌ری که‌سێك یا چینێك به‌سه‌ر که‌سێك یا چینێك و کۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نیا ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی و نادادوه‌ری تاکه‌کان و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه وه‌ستابێت.
ئابووری و ڕامیاری، قاپاخ و سهرقاپاخی یه‌کترن و به‌بێ یه‌کتر ناتوانن بوون و واتایه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن. ئیتر نازانم به کامه تیئۆری و به کامه لۆژیك نووسه‌ران به ته‌مان دیوار له نێوان ئابووری و ڕامیاریدا هه‌ڵچنن و که‌سانی خاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری بخه‌نه په‌راویزی ڕامیارییه‌وه و ڕامیارانی ده‌سه‌ڵاتدار له پێگه‌ی ئابوورییان داماڵن؟
زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/٢١

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.