سۆشیالیزم، ئەناركیزم و فێمینیزم / 3

Carol Ehrlich

و. لە فارسییەوە هەژێن

بەشی سێیەم:

بارگەرایی* (Situationism) و ئاناركۆ- فێمینیزم

گۆڕینی جیهان و ئاڵوگۆڕی پێكهاته‌ی ژیان یەكن و هەمان شتن.12

كه‌سایەتی بۆخۆی ڕامیارییە.13

ئەناركیسته‌كان ڕاهاتوون لەتەك گوێراگرتن له‌وەی گوایە ڕوانگه‌یه‌كیان نییە، كه‌ بتوانێت له‌ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێدا یارمەتیدەر بێت. له‌ باشترین باردا، ڕەخنەگرانیان بەڕێزەوە دەڵێن ئەناركیزم پێمان ده‌ڵێت، كه‌ چی نه‌كه‌ین. بواری بیروكراسی یا دەسەڵاتی قوچكەیی (hierarchical authority) نەدەن ، مۆڵەت به‌ پارتە پێشڕه‌وه‌كان نەدەن، تا بڕیارەكان لە بری ئێوە بدەن، من پێشێل مەکە، هیچكه‌س پێشێل مەکە. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕوانگه‌یه، ئەناركیزم بە هیچ شێوەیەك تیئۆری نییە. به‌ڵكو بریتییە لە كۆمه‌ڵه‌ پراكتیكێكی وریاگەراوانە (زەنگدەرانە)، دەنگی ویژدانی ئازادیخواز – هه‌رده‌م ئایدیالیست، هه‌ندێك كات كه‌مێك بێبەزەیی و جار جار فره‌تر نابه‌جێ، به‌ڵام یادهێنەرەوه‌ییه‌كی پێویست.

له‌م ورده‌گیرییه‌دا زۆر كرۆكی ڕاستیی هەن. به‌ هه‌مان شێوه‌، له‌ هزری ئەناركیستیدا جۆری زۆر بوونیان هه‌یه‌، كه‌ دەتوانن چوارچێوه‌ی تیئۆری بۆ لێكدانەوەی جیهان و ده‌ستبەكاربوون بۆ گۆڕینی ده‌سته‌به‌ر ده‌كەن. لەوانەیە بۆ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان، ئەوانەی كە دەیانه‌وێت “هه‌نگاو بۆ پەرەپێدانی تیئۆری خۆ-هوشیاری” 14 بنێن، له‌ بارگەراییدا وزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ده‌ست دێنن.

گرنگی بارگەرایی (Situationism) بۆ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئەناركۆ- فێمینیستی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هوشیاری سۆسیالیستی لەمەڕ سەروەریی سەركەوتگەری سه‌رمایه‌داری و پێداگری ئەناركیستی له‌سه‌ر گۆرانی سه‌راپای كۆمه‌ڵگه‌ و ژیانی تایبەتی و جڤاكی پێكەوە كۆدەكاتەوە. ئەم خاڵە له‌مه‌ڕ سەركوتگەریی سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌ گرنگی هه‌یه‌: زۆر جار ئاوا نیشان دراوە، كە ئەناركیسته‌كان له‌وە بەئاگا نین، كە سیسته‌می ئابووری زۆرینەی خەڵك بەهرەكێشی دەكات. به‌لام زۆرینەی سۆشیالیسته‌كان ( به‌تایبه‌ت ماركسیسته‌كان) لە ئاستی ئەو ڕاستییەدا نابینان، كه‌ خه‌ڵكی له‌ هه‌موو بوارەكانی ژیانیاندا دەچەوسێندرێنەوە؛ كار، به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی دەستبەتاڵی، كولتوور، په‌یوه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان و هیتر و هیتریش. ئەوە ته‌نیا ئەناركیسته‌كانن پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرن، كه‌ خه‌ڵكی دەبێت به‌خۆی هه‌لومه‌رجی ژیانی خۆی بگۆڕێت – کەس ناتوانێت ئەمەی ئەنجام بدات. نه‌ پارت و نە سەندیكا و نە “ڕێكخەرەكان”، نه‌ لەلایەن هیچكه‌سی دیكه‌وه‌، ناتوانرێت ئەنجام بدرێت.

دوو چه‌مكی بنه‌ڕه‌تی بارگەرایی بریتین لە ”كاڵا-commodity” و ”خستنه‌ڕوو- spectacle ”ن. سه‌رمایه‌داری گشت په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گۆڕیون بە په‌یوه‌ندی كالایی. بازار بەسەر هەموویاندا زاڵە. كەسەكان تەنیا بەرهەمهێنەر و بەكاربەر نین بە واتا ئابوورییە بەرتەسكەکەی، بەڵكو زۆرێك لە پێكهاتەی ژیانی ڕۆژانەیان لەسەر بنچینەی پەیوەندی كاڵایی دامەزراون. كۆمه‌ڵگه‌ بەكاربەرە وەك گشتێك- كۆمه‌ڵێك لە په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییەكان و پێكهاته‌كانیان، بەرهەمی سەرەكی ئابووری كاڵایین.15 ئەمە بە ناچاری نەك تەنیا خەڵکی لە کارەکەی، بەڵکو لەتەك سەراپای ژیانی نامۆ کردووە؛ بەهۆی بەکاربەریی (بە کاڵاکردنی) په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە، تاك بووەتە بینه‌رێكی ناکارای ژیانی خۆی. به‌م جۆرە، خستنه‌ڕوو، كولتووره‌، كه‌ له‌ ئابووری كاڵاییەوە هەڵدەقوڵێت – شانۆکە ئامادەکراوە، ڕۆڵه‌كان دەگێڕدرێن، چه‌پڵه‌ لێده‌ده‌ین، كاتێك پێمانوایە کە خۆشحاڵین، دەم دادەڕین، كاتێك پێمانوایە كه‌ وەڕسین، به‌لام ناتوانین لە شانۆکە بچینە دەرەوە. چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شانۆكه‌، جیهانێكی دیکە نییە، تا بۆی بچین.

له‌م دواییانه‌دا، سەرەرای ئەوەش، خەریکە شانۆی ‌كۆمه‌ڵایه‌تی دەستی بە داڕوخان کردووە و بەو جۆرە ئەگەری توانای بنیاتنانی جیهانێكی دیکە له‌ ده‌ره‌وه‌ی شانۆكه‌ بوونی هه‌یه‌ – ئه‌م جاره‌، دونیایه‌كی کەتواری، دونیایەك كه‌ تێیدا هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ ڕاستەوخۆ وەك بکەرێك (subject) بەشداری تێدا بکات، نەك وه‌ك بەرکارێك (object). ده‌ربڕینی بارگەرایی (situationist) بۆ ئه‌م ئەگەرە ”نۆژەكردنه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌”یە.

چۆن ژیانی ڕۆژانه‌ نۆژەن دەكرێته‌وه‌؟ به‌ ئافراندنی بارودۆخگەلێك، کە ئەوەی وەك سیستەمی سروشتی شته‌كان دەردەکەوێت، تێکدەدات – ئەو بارودۆخانەی کە مرۆڤەکان لەنێو شێوازە خوپێوەگرتووەکانی بیرکردنەوە و رەفتاکردن دەهێنێتە ده‌ره‌وه‌. کەسەکان ته‌نیا له‌و باره‌دا توانای ئەنجامدانی ئەوەیان هەیە، تێکدانی شانۆ ساختەکە و ئابووری كاڵایی – واتە لەناوبردنی سەرمایەداری بە هەموو شێوەکانییەوە. ته‌نیا له‌و بارەدا دەتوانن، ژیانی ئازاد و دوور لە نامۆیی چێ بكه‌ن.

یەکانگیری (وێکهاتنەوەی) تیئۆری ئه‌ناركیزمی کۆمەڵگەرا له‌ته‌ك فێمینیزمی ڕادیكاڵ، لەسەر ئەم چالاکییە سه‌رنجڕکێشه‌. چه‌مكی كاڵا و خستنه‌ڕوو به‌ دیاریکراوی لە ژیانی ژناندا دەگونجێت. له‌ ڕاستیدا زۆرێك له‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان بە دوورودرێژی و وردەکارییەوە ئەمەیان ڕوون کردووە، بەبێ ئەوەی بیخەنە چوارچێوەی بارگەراییەوەSituationist 16 . بۆ شیکردنەوەی قوڵ و نیشاندانی ستەمکاریی لە ژنان وه‌ك بەشێکی ئۆرگانیك لە كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك گشتێك، مەرج نییە ژنان سەر بە چین و توێژی کۆمەڵایەتی دیاریکراو بن. ستەم له‌سه‌ر ژنان وەك بەشێك له‌ ستەم بەگشتی له‌ سه‌ر هەموو خەڵك بەهۆی ئابووری سه‌رمایه‌دارییەوەیە، به‌ڵام كه‌متر له‌ ستەم لەوانی دیکە نییه‌. بەپێچەوانەی – ڕوانگه‌ی بارگەراکانەوەSituationist –، بۆ ئەوەی چەوساوە بیت، پێویست نییە بەشێکی دیاریكراوی ژنان بیت؛ بۆ ئەوەی ستەم لێکراو ناو ببرێیت، پێویست نییە بەشێك بیت لە پرۆلیتاریا، بە شێوەی پیشەیی، وەك كرێكاری پیشه‌سازی، یا وەك كه‌سێك ناسەربەخۆی ئابووریی بیت. ئه‌نگۆ پێویستان بەوە نییە، كه‌ بەتامەزرۆیی چاوه‌ڕێی مانیفێستی سۆشیالیسته‌كان بمێننه‌وه‌، تا دیكته‌تان پێ بكه‌ن، کە لێهاتوویتان هه‌یه‌؛ وه‌ك كابانی ماڵ (بارهێنانه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی دیکە له‌ كرێكاران)، وه‌ك کرێکارێکی نووسینگه‌، وه‌ك خوێندكارێك یا فەرمانبەرێکی مامناوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت ( بۆ ئەوەی به‌شێك بیت له‌ ”چینی كرێكاری نوێ”). ئه‌نگۆ پێویستان بەوە نییە، به‌شێك بن له‌ جیهانی سێیه‌م، یا هاوڕەگەزباز یا ژنێكی به‌سالاچوو یا وەرگری کۆمەکی کۆمەڵایەتی بن. هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ له‌ ئابووری كاڵاییدا به‌ركارن (objects)؛ هه‌موویان بینەرانی ناکارای -شانۆکەن. ئه‌وە ئاشكرایە، کە ژنان له‌ هه‌ندێك باردا بەبەراورد بە ژنانی دیکە له‌ ڕێوشوێنی زۆر خراپتردان، به‌ڵام، لە هەمان کاتدا هیچ كامیان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانیاندا ئازاد نین.

* Situationism ، بەداخەوە لەبەر جێكەوتەنەبوونی ئەم واژەیە لە زمانی كوردیدا و نەبوونی هاوواتای کوردیی واژەکە، ناجاربووم ئەم واژەیە پێشنیار بكەم بارگەرا، چونكە خودی واژەی (Situation) بە واتای : ڕێوشوێن، بابەت، بار، هەڵكەوتەی بار (موقع، موضوع، حالة، وضع) دێت و لەم بارەدا لە زمانی فارسیدا بە (موقعیت‌باوری) وەرگێڕدراوە. كە لە كوردییەكەیدا دەكاتە (باوەڕداریی بە دەستبەكاربوون لە كات و وشوێنی خۆیدا =بارگەرایی).

پەرواێز:

12. Strasbourg Situationists, Once the Universities Were Respected, 1968, p.38. 13. Carol Hanisch, “The Personal is Political”, Notes from the Second Year. N.Y.: Radical Feminism, 1970, pp. 76-78.

14. Leighton, op cit.

15. Point-Blank!, “The Changing of the Guard”, in Point-Blank, October 1972, p.16.

16. For one of the most illuminating of these early analyses, see Meredith Tax, “Woman and Her Mind: The Story of Everyday Life”, Boston: Bread and Roses Publication, 1970.

** ئەم بابەتە لە سایتی (خوشە) وەرگیراوە و بەداخەوە چەند ساڵە لە ئارادا نەماوە. لە وەرگێرانیدا بۆ سەر زمانی کوردی، لەتەك دەقە ئینگلیزییەکەی بەراورد کراوە.

حركة احتلال المصانع الايطالية : 1918 – 1921

او بينيو روسو
ترجمة مازن كم الماز

تاريخ مختصر للبيينو روسو ( السنتان الحمراوان في إيطاليا ) و احتلال المصانع من قبل الجماهير في عام 1920 عندما قام نصف مليون عامل بإدارة مصانعهم بأنفسهم . تفاوضت النقابات الإصلاحية لإنهاء النزاع , فاتحة الطريق أمام الردة الرجعية الفاشية – أو ما يسمى بالبينيو نيرو ( السنتان السوداوان ) لعامي 1921 – 1922 .
بعد الحرب العالمية الأولى , مرت الطبقة العاملة في أوروبا بمرحلة كبرى من التحول نحو الراديكالية . ازدادت عضوية النقابات و زادت معها الإضرابات و المظاهرات و الانتفاضات . لم تكن إيطاليا استثناءا . كان عمالها غاضبين من الانهيار الذي تلا الحرب و كانت كفاحيتهم تتعاظم . يمكن أن نجد مثالا جيدا عن هذا في عملية احتلال المصانع في عام 1920 .
بدأ تطور النقابات الراديكالية في إيطاليا بعد الحرب مباشرة . في تورين , و عبر كل إيطاليا , كانت حركة الكوادر العمالية تنمو و كانت قاعدتها هي “الهيئات الداخلية” . قامت هذه الهيئات على أساس مجموعة الأشخاص في المصنع حيث كان هناك ممثل مفوض و قابل للاستدعاء في أي وقت عن كل 15 – 20 عامل . بعدها يقوم هؤلاء الممثلين في مصنع ما بانتخاب “هيئتهم الداخلية” التي كانوا قادرين على تغييرها في أي وقت . عرفت هذه الهئية الداخلية “بمجلس المصنع”.

في نوفمبر تشرين الثاني 1918 أصبحت هذه الهيئات قضية اهتمام على المستوى الوطني داخل الحركة النقابية و بحلول فبراير شباط 1919 كسبت ( فازت ) الفيدرالية الإيطالية لعمال المعادن عقدا يسمح لهذه الهيئات بالتواجد في المصانع . حاولوا بعدها تحويل هذه الهيئات إلى مجالس ذات وظيفة إدارية . في مايو أيار 1919 “أصبحت هذه المجالس القوة المسيطرة داخل صناعة التعدين و كانت النقابات مهددة بأن تصبح وحدات إدارية هامشية أو ثانوية” ( كارل ليفي , غرامشي و اللاسلطويون ) . رغم أن هذه التطورات جرت أساسا في تورين , فقد اجتاحت هذه الكفاحية إيطاليا مع استيلاء الفلاحين و العمال على المعامل و الأرض . في ليغويرا , بعد انهيار المفاوضات حول الأجور , احتل عمال التعدين و بناء السفن معاملهم و أداروها بأنفسهم لأربعة أيام .
في تلك الفترة نمت قوة الاتحاد السينديكالي الإيطالي إلى 800 ألف عضو و نما معه نفوذ الاتحاد اللاسلطوي ( الأناركي ) الإيطالي ( 20 ألف عضو , كانت جريدته اليومية أومانيتا نوفا أو الإنسانية الجديدة ) . قال الماركسي الويلزي غوين ويليامز بوضوح في كتابه النظام البروليتاري أن “اللاسلطويين ( الأناركيين ) و السينديكاليين كانوا المجموعة الثورية الأكثر اتساقا في اليسار .. أثر السينديكاليون في أفكار الطبقة العاملة الكفاحية الأمر الذي كان الاشتراكيون قد عجزوا عنه . كان اللاسلطويون أول من اقترح القيام باحتلال المصانع . كتب إيريكو مالاتسيتا الأناركي المعروف في الإنسانية الجديدة في مارس آذار 1920 “لم تعد الإضرابات العامة الاحتجاجية تزعج أحدا … إننا نطرح فكرة احتلال المصانع .. لهذه الطريقة مستقبل بالتأكيد , لأنها تتماشى مع الأهداف النهائية للحركة العمالية” . في نفس الشهر أثناء الحملة السينديكالية لإقامة المجالس في ميلان دعت ( سكرتاريا الاتحاد السنيديكالي الإيطالي ) إلى احتلال المصانع من قبل الجماهير و سرعان ما تجاوب معها مفوضو مجالس المصانع .
من الواضح أن هذه الكفاحية العالية كانت ستستفز رد فعل قوية من السادة . شجبت منظمات السادة مجالس المصانع لتشجيعها “انعدام الانضباط” بين العمل و طلبت من الحكومة أن تتدخل . دعمت الدولة السادة الذين بدؤوا بتشديد القواعد الصناعية المعمول بها . نص العقد الذي كسبته الفيدرالية الإيطالية لعمال التعدين في 1919 عنى أن تمنع الهيئات الداخلية من العمل على أرض المصانع و أن تكون محصورة فقط خارج ساعات العمل . هكذا كان التوقف عن العمل للقيام بانتخابات ممثلي النقابات ( من بين أشياء أخرى ) يعتبر انتهاكا للعقد . أبقيت الحركة حية فقط من خلال عصيان الجماهير و استخدم السادة أنظمة عمل أكثر صرامة في المعامل ليحاربوا هذا العصيان الجماهيري .
لكن المواجهة الكبرى وقعت في أبريل نيسان . بعد طرد بعض المندوبين النقابيين من شركة فيات , اعتصم العمال مضربين . رد السادة بإغلاق المعمل الأمر الذي دعمته الحكومة بإرسال القوات العسكرية و بنصب مواقع للرشاشات خارج المصنع . بعد أسبوعين على الإضراب قرر العمال أن يستسلموا . رد أصحاب العمل بالطلب بأن يعاد فرض العقد مع الفيدرالية الإيطالية لعمال التعدين إلى جانب إعادة فرض هيمنة الإدارة . هدفت هذه المطالبات إلى تدمير نظام مجالس المصانع و رد عمال تورين بإضراب عام للدفاع عن هذا النظام . كان الإضراب متماسكا في تورين و انتشر إلى بيدمونت , و انضم إليه في ذروته 500 ألف عامل . دعا عمال تورين نقابة CGL و الحزب الاشتراكي للمساعدة في توسيع الإضراب على المستوى الوطني . لكن كلا من الحزب الاشتراكي و نقابة CGL رفضا هذا الطلب . النقابات التي كان للاسلطويين ( الأناركيين ) السينديكاليين نفوذا فيها “كانت أول من تحركت” ( ويليامز , النظام البروليتاري ) . رفض عمال السكك الحديدية في بيزا و فلورنسا نقل القوات العسكرية إلى تورين . بدأ عمال الموانئ و بقية الصناعات التي تخضع لنفوذ الفيدرالية الإيطالية لعمال التعدين , إضرابا تركز حوالي جنوا . لاحظ ويليامز أنه رغم “أن الحركة الاشتراكية بأكملها كانت قد تخلت عن عمال تورين” فإن المضربين في تورين “تلقوا دعما شعبيا واسعا من خلال الأفعال” .. قاد هذا الدعم اللاسلطويون ( الأناركيون ) السنيديكاليون مباشرة أو أنهم ألهموه بشكل غير مباشر . في تورين بالذات هدد الأناركيون السينيدكاليون بجعل غرامشي و شركاه خارج الحركة المجالسية .
أخيرا تمكنت قيادة نقابة CGL من إنهاء الإضراب بشروط أصحاب العمل , أي حصر مجالس المندوبين خارج ساعات العمل . انتقد الأناركيون “ما اعتقدوا أنه معنى مزيفا للانضباط الذي كان يشد الاشتراكيون بقيادتهم الجبانة . و عارضوا هذا الانضباط الذي وضع في كل لحظة تحت “حسابات” , مخاوف و الخيانات المحتملة للقادة بانضباط عمال سيستري بونينتي الذين تضامنوا مع تورين , انضباط عمال السكك الحديدية الذين رفضوا نقل قوات الأمن إلى تورين و الأناركيون و أعضاء الاتحاد السنيديكالي الذين نسوا الاعتبارات الحزبية و التنظيمية ليضعوا أنفسهم بتصرف تورينسي” ( كارل ليفي , غرامشي و الأناركيون ) .
ردا على تخفيضات الأجور و إغلاق المصانع شهد شهر سبتمبر أيلول اعتصامات و إضرابات كبرى . في منتصف أغسطس آب دعا الاتحاد السنيديكالي إلى التعاون مع نقابة CGL لاحتلال المصانع قبل إغلاقها . رأى الاتحاد السنيديكالي أن القيام بالاحتلال هذا حيوي جدا لنضال العمال يجب الدفاع عنه بكل الوسائل الضرورية و دعا لدعم بقية الصناعات . انتشرت الإضرابات بسرعة إلى مصانع الهندسة , السكك الحديدية , و النقل عبر الطرق مع استيلاء الفلاحين على الأرض . بعد احتلال المصانع وضعها العمال تحت سيطرتهم و سرعان ما كان نصف مليون عامل مضرب ينتجون بأنفسهم لأنفسهم . استمرت المعامل المسيرة ( المدارة ) ذاتيا بدفع أجور العمال و كانت هناك دوريات مسلحة لحمايتها من الهجمات . أسست المعامل المدارة ذاتيا لتضامن مباشر حيث جمعت المنتجات و قسمت مع العمال الآخرين . كانت إيطاليا مشلولة , بينما نصف مليون عامل يحتلون مصانعهم و يرفعوا فوقها الأعلام الحمراء و السوداء . انتشرت الحركة عبر إيطاليا و كان مناضلو الاتحاد السنيديكالي في خط المواجهة الأول . رفض عمال السكك الحديدية مرة ثانية نقل القوات العسكرية , و احتل الفلاحون الأرض و بدأ العمال بالإضراب مخالفين أوامر النقابات الإصلاحية .
لكن بعد شهر تعرض العمال للخيانة مرة أخرى من الحزب الاشتراكي و نقابة CGL . لقد عارض هذان الحركة و وعدوا الدولة بعودة الأمور إلى “طبيعتها” في مقابل أن تصبح سيطرة العمال شرعية إلى جانب سلطة السادة . بالطبع لم تتحقق سيطرة العمال أبدا .
لأن العمال كانوا ما يزالوا يعتمدون على بيروقراطيي CGL للحصول على المعلومات عما يحدث في بقية المدن فإنهم لم يكونوا قادرين أن يتصرفوا كمستقلين أبدا . بالتالي استخدمت النقابات هذه القوة لتعزل المعامل عن بعضها البعض . رغم أن الأناركيين عارضوا العودة إلى العمل فإنهم كانوا أقلية ( أقلية كبرى لكنها ما تزال أقلية ) و من دون دعم نقابة CGL كانوا غير قادرين على توسيع الإضراب .
بعد أن غادر العمال المصانع , اعتقلت الحكومة الأعضاء البارزين في الاتحادين السينديكالي و الأناركي . تجاهل الاشتراكيون محاكمة الناشطين التحرريين التي استمرت حتى عام 1921 عندما بدأ الأناركيون , بما في ذلك مالاتيستا , إضرابا عن الطعام من داخل السجن .
مع تراجع كفاحية العمال لجا رأس المال الكبير إلى الحركة الفاشية لسحق الطبقة العاملة القوية , و قد تحقق له ذلك لكن ليس من دون أن يواجه مقاومة عنيفة .

نقلا عن http://libcom.org/history/articles/italy-factory-occupations-1920

سۆشیالیزم، ئەناركیزم و فێمینیزم

Carol Ehrlich

و. لە فارسییەوە: هەژێن

بەشی دووەم:

فێمینیزمی ڕادیکاڵ و فێمینیزمی ئەنارکیست

گشت فێمینیسته‌ ڕادیكاڵەکان و فێمینیسته‌ سۆشیال–ئاناركیسته‌كان [ئەنارکۆ فێمینیستەکان– و.ک] سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كاروباری هاوبه‌شن: لەدەستخۆدابوونی جەستەی خود [سه‌ربه‌ستی هه‌ر تاكێك به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیدا]؛ جێگره‌وه‌ [ئەڵتەرباتیڤ] بۆ نێوکە–خێزان و پەیوەندی سێکسی ناهاوجۆر [heterosexuality] ؛ شێوازگه‌لی نوێی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ، كه‌ به‌خێوگه‌ران و خودی زاڕۆكانیش ڕزگار ده‌كات؛ ئابووری خۆ–دیاریگەر [self-determination]؛ كۆتاییهێنان بە چوارچێوە ڕەگەزییەکان لە پەروەدەدا، لە ڕاگەیاندنەکان و لە شوێنی كاردا؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسا سەرکوتگەرەکان،كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتداری پیاو، خاوه‌ندارێتی و چاودێری به‌سه‌ر ژناندا؛ خستنه‌ به‌رده‌ستی ئامرازگه‌لێك بۆ ژنان به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ شاره‌زایی و بەها پۆزه‌تیڤه‌كانیان؛ كۆتاییهێنان به‌ په‌یوه‌ندی سۆزیی سەرکوتگەرانە؛ ئه‌وه‌ش كه‌ سیتواتسیۆنییستەکان (Situationist) نێویان ناوه‌: “تازەکاری لە ژیانی ڕۆژانەدا“.

به‌م پێیه‌، شتگه‌لێكی فره‌ هه‌ن، كه‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان و فێمینیسته‌ ئه‌ناركیسته‌كان له‌سه‌ریان كۆكن. به‌ڵام فێمینیسته‌ ئه‌ناركیسته‌كان سه‌رقاڵی شتێكی زیاتر له‌وه‌ن. له‌بەرئەوەی كه‌ ئه‌ناركیستن، ئامانجیان كۆتاییهێنانه‌ به‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ ده‌سه‌لاتییەکان، به‌ هه‌موو پرسێك كه‌ تێیدا كه‌سه‌كان ده‌توانن ستەم لە یه‌كتر بكه‌ن. بەپێچەوانەوەی هه‌ندێك له‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كانەوە كه‌ ئه‌ناركیست نین، ئەنارکیستەکان باوه‌ڕیان به‌وه‌ نییە، كه‌ ئەگەر ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستی ژناندا بێت، بتوانرێت كۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناسه‌ركوتگەرانە به‌ره‌وپێش ببڕێت. هه‌روه‌ها بە پێچەوانەی زۆرێك له‌ فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كانەوە، باوه‌ڕیان به‌وه‌ نییە، كه‌ له‌ بزاڤگەلە جه‌ماوه‌رییەکانی ژێر ڕابه‌ری ده‌سته‌بژێردا، شتەکان بەرەو باشە بڕۆن. به‌كورتی، نه‌ ”دەوڵەتی كرێكاری” و نه‌ ”دایكسالاری”دا، کۆتایی به‌ ستەمکاری بەسەر هەموواندا نایێت. کەواتە، ئامانج به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات نییه‌، بەو جۆرەی سۆشیالیستەکان پێی لەسەر دادەگرن، به‌ڵكو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌.

به‌ پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی باوەوە، گشت ئه‌ناركیسته‌ کۆمەڵگەراكان، سۆشیالیستن. بەو واتایەی، کە ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سامان له‌ ده‌ستی كه‌مایه‌تیدا ده‌ربهێرێت و له‌نێو گشت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا دابه‌ش بكرێتەوە. هه‌روه‌ها پێیانوایە، كه‌ کەسەکان لە بری ژیان وەك تاكی لەیەك دابڕاو، پێویستیان بە هاریكاری یەكدی هەیە وەك کۆمەڵ. سەرەڕای ئەوە بۆ ئه‌ناركیسته‌كان، هەردەم پرسە سەرەکییەکان بریتین لە ده‌سه‌ڵات و پله‌بەندی كۆمه‌ڵایه‌تی (social hierarchy). ئه‌گه‌ر دەوڵەت – ته‌نانه‌ت دەوڵەتی نوێنه‌رانی كرێكارانیش– بەردەوام شێوه‌كانی زاڵبوون به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌ و هەندێك لە سایەیدا ئازاد نابن. ئەوە ئازادی کەسەکان ناگەیێنێت، تەنیا لەبەرئەوەی کە لە ژیاندا بن یا لە ڕووی ئابوورییەوە ئاسوودە بن. ئه‌وان ته‌نیا كاتێك ئازاد ده‌بن، كه‌ دەسەڵاتیان بەسەر ژیانی خۆیاندا هەبێت. ژنان، ته‌نانه‌ت زۆرتر له‌ زۆرینەی پیاوان، کەمترین دەسەلاتیان به‌سه‌ر ژیانیانی خۆیاندا هەیە. به‌ده‌ستهێنانی وه‌ها سه‌ربه‌خۆییەکی لەو جۆرە و دڵنیایی له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو كه‌سێك لێی به‌هره‌مه‌نده‌، ئامانجی بنەڕەتی فێمینیسته‌ ئه‌ناركیسته‌كان [ئەنارکۆ–فێمینیستەکان]ە.

ده‌سه‌ڵات بۆ هیچ كه‌س و بۆ هه‌مووان: بۆ هه‌ر كه‌سێك دەسەڵات به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا [چ ژن/ چ پیاو]، نه‌ك بەسەر كه‌سانی دیکەدا.7

له‌ پیادەکردندا

ئه‌مه‌ تیئۆرییە. ئەی لە پیادەکردندا چۆنه‌؟ دیسانەوە، لەمەشدا فێمینیزمی ڕادیكاڵ و فێمینیزمی ئەنارکیست خاڵی هاوبه‌شی فره‌تریان له‌ته‌ك یه‌كدا هه‌یه‌، تاوه‌كو ئەوەی له‌ته‌ك فێمینیزمی سۆشیالیستدا 8 هەیانە. هه‌ر دووكیان بۆ چێكردنی ڕێكخراوگه‌لی جێگره‌وه‌ [ئەڵتەرناتیڤ] كار ده‌كه‌ن و هه‌ر دووك ڕامیارییه‌ تاكەکەسییه‌كان فره‌تر په‌یگیرانه‌ ده‌گرنەبەر. فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كان به‌ زۆری پێیان خۆش نییه‌، ئه‌م كارانه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ پێداویستییه‌كانی شۆڕش لەبەرچاو بگرن.

په‌ره‌پێدانی شێوه‌ جێگره‌وەكانی ڕێكخراوه‌كان به‌ واتای پێكهێنانی نەخۆشخانە (کلینکە) خۆ–کۆمەکییەکان له‌ بری مشتومڕ له‌ سه‌ر هه‌بوونی ته‌نیا یەك نه‌خۆشخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ململانێ لەسەر لێژنە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەی. واته‌ گروپه‌ هه‌واڵیی و ڤیدیۆیی و ڕۆژنامه‌ییه‌كانی ژنان له‌ بری کەناڵی تێله‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌ بازرگانییه‌كان؛ ژیانی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ بری خێزانی دابڕاوی نێوه‌کی، نێوه‌ندەکانی پێڕاگه‌یشتن و وەستانەوە دژ به‌ لاقەکردن، هەرەوەزییەکانی كه‌رەسته‌ خۆراكییه‌كان، نێوه‌نده‌كانی چاودێری ڕۆژانه‌ی به‌رچاوی دایكان و باوکان، فێرگه‌ ئازاده‌كان، چاپه‌مه‌نییە هەرەوەزییەکان، گروپه‌ ڕادیۆییه‌ جێگره‌وه‌كان و هیدیکەش..

به‌ڵێ. پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ جێگره‌وه‌كان به‌ پێكهاته‌گه‌لێك كه‌ لاسایی له‌ سه‌رمایه‌داری و نموونە قوچکەییەکان دەکەنەوە و بۆ ئێمه‌ ناسراون، ئه‌وه‌نده‌ به‌ كه‌ڵك نین. زۆرێك له‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان پێشتر ئه‌م بابه‌ته‌یان ده‌ستنیشان كردووه‌: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ ئه‌وان بۆ به‌دیهێنانی گۆڕان له‌ ڕوانگه‌ی ژناندا بەرامبەر جیهان و خۆیان ( له‌ ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی هوشیارگه‌ره‌وه‌) كار ده‌كه‌ن و هەروەها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ ئەوان بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له‌ شێوه‌ی په‌یوه‌ندییەکانی كار و په‌یوه‌ندی به‌رامبه‌رانه‌ و هاریكاری نێوان کەسەکان ( له‌ ڕێگه‌ی ده‌سته‌ گچکه‌ بێ سه‌ركرده‌كانه‌وه‌، كه‌ تیایاندا هاوشان ئه‌ركه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چن و شاره‌زایی و زانین هاوبه‌شیی دەکرێتەوە) چالاكی ده‌كه‌ن. ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا، كه‌ وه‌ها كارێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ قوچکەیی (هەرەمیی)یەکاندا، كه‌ بێجگه‌ له‌ نایه‌كسانی بواری هیچ شێوازێكی دیکە نادەن، پیاده‌ بكه‌ن. به‌ دڵنیاییەوە، زانینی تیئۆری ئه‌ناركیستی و شێوازەکانی ڕێكخراوبوونی یارمه‌تیده‌ر ده‌بن. چه‌كداربوون به‌م زانینانه‌، فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان له‌ هه‌ندێك هه‌ڵه‌، كه‌ ئه‌نجامیان داون، دوور دەخاتەوە و لەوانەیە باشتر بتوانن له‌ دەست دژوارییگه‌لێك كه‌ له‌ هه‌وڵەکانیاندا بۆ گۆرانی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌، ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌، ڕزگارییان ببێت.

بۆ نموونه‌، مشتومری هه‌نووكه‌یی له‌ سه‌ر ”ژنانی به‌هێز–strong women” و بابەتگەلی زۆر نزیك و په‌یوه‌ست به‌ ڕابه‌ری له‌به‌رچاو بگرن. دەتوانرێت هەڵوێستی فێمینیستانی ڕادیكاڵ به‌م جۆره‌ كورت بکرێته‌وه‌:

1- ژنان ژێرچەپۆك ماونەتەوە، لەبەرئەوەی لەیەکدی دابڕاون و له‌ په‌یوه‌ندییەکی ده‌سه‌لاتخوازیی و ملکەچانەدا لەتەك پیاواندا یەکانگیر بوون.

2- پیاوان، ژنان ئازاد ناكه‌ن. ژنان به‌خۆیان ده‌بێت خۆیان ئازاد بكه‌ن. ئەم کارە مه‌یسه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ژنێك بیه‌وێت به‌ ته‌نیا بۆ ئازادبوونی تێبکۆشێت. له‌به‌رئه‌وه‌ پێویستە ژنان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازی یارمه‌رتی هەرەوەزییانە كار بكه‌ن.

3- “خوشكایه‌تی هێز بەخشە”، به‌ڵام ژنان ناتوانن خوشك بن، ئەگەر شێوازە پیاوانییەكانی زاڵبوون و ملکەچی کۆپی و دووبارە بکەنەوە.

4- شێوه‌كانی ڕێكخراوبوونی نوێ پێویسە پێشکەوتوو بن. سه‌ره‌تاییترین شێوه‌یان، ده‌سته‌ی گچكه‌ی بێسه‌ركرده‌ن؛ بنەما سەرەکییەکانیان یەکسانی (egalitarianism)، هاریكاری و پشتیوانی هەرەوزییانە و هاوبه‌شكردنی شاره‌زایی و زانینن.

ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌ ژنان ئه‌م بابه‌تانه‌یان په‌سه‌ند كردوون، به‌ڵام هاوکات ژنانێكی زۆرتر هه‌بوون، كه‌ په‌سه‌ندیان نه‌كردوون. هه‌ندێك له‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌تاوه‌ دژ بوون؛ ئەوانی دیکە دەستبەجێ پێیانوابوو پیاده‌كردنیان دژوارە و بەداخەوە بەو سەرەنجامە گەیشتن، كه‌ ئاوا ئامانجگەلێکی جوان، هیچ كات کردەیی ناکرێنەوە.

پشتیوانەی ئایدیۆلۆجی بۆ ئه‌وانەی، بنه‌ماگەلێکی سه‌ره‌تایی کە “ئه‌ناركیسته‌ ناهوشیاره‌كان ”پێشنیاریان کردبوون، ڕه‌ت كرده‌وه‌، لە دووتوێی دوو به‌ڵگه‌نامەدا پێشکەش کرا، کە به‌ خێرایی له‌ ڕێی ڕۆژنامه‌كانی ئازادیی ژنان (women’s liberation) و ڕێكخراوه‌کاندا گشتیی (تعمم) کرایەوە. یەکەم بەڵگەنامە قسه‌كانی ئانسێلما دێڵ ئۆلیۆ (Anselma dell`Olio) بوون بۆ دووه‌م کۆنگرێسی ژنانی یه‌كگرتوو (United Women)، كه‌ له‌ مانگی مای 1970دا له‌ نیویۆرك سیتی به‌رپا كرا. قسەکانی به‌ نێونیشانی “ جیابوونەوە و خۆوێرانی له‌ بزاڤی ژناندا: وازنامه‌، خستنەڕووی به‌ڵگه‌كانی دێڵ ئۆلیۆی بۆ خۆكێشانه‌وه‌ی له‌ بزاڤی ژنان. دووه‌مین بەڵگەنامە “سەرکوتگەریی بێپەیکەرە”ی جۆرین (Joreen) بوو، كه‌ سه‌ره‌تا له‌ ساڵی 1972دا له‌ شه‌پۆڵی دووه‌م (The Second Wave)دا بڵاوكرایه‌وه‌. هه‌ر دووکیان کاراییان لەسەر بابه‌تگەلی پراکتیکە ڕێكخراوه‌یی و كه‌سییه‌كان، کە هێشتاکەش بۆ بزاڤی ژنان زۆر گرنگن، دانا.

“من هاتووم، كه‌ دوا قسه‌كانی خۆم له‌ته‌ك بزاڤی ژنان بكه‌م [هاتووم گۆرانی قازی قوڵنگ بۆ بزاڤی ژنان بچڕم]… من وێران بووم… لە سێ ساڵ و نیوی ڕابوردوودا بۆم دەرکەوت، كه‌ ژنان هه‌رده‌م له‌ دژی یەکدی دابەشێنراون، خۆوێرانگه‌رن و لێوانلێون لە توڕەیی ناکارا. من هیچ كات بیرم لەوە نەکردووەتەوە ، ڕۆژگارێکی ئاوا ببینم، ئه‌م توڕەییە، ئەوەی کە خۆی له‌ شێوه‌ یه‌كسانگه‌رایی ڕادیکالیزمی درۆینە له‌ ژێر ئاڵای ”لایەنگری ژنان”دا، وەرگێڕێتە سەر دەنگی ترسناکی فاشیستیی دژەڕۆشنگەریی چەپ و لەنێو بزاڤەکەدا بۆ بۆ تێكشكاندنی خوشكانێك كه‌ كشاونه‌ته‌ دواوه‌، سوود لە هەموو وردەکاریی و دادوەرییەکانی دادگەی کانگرۆو [دادگەی نهینی و.ک]ی کو کلاکس کلان (Ku Klux Klan) وه‌ربگرێت. بە دڵنیاییەوە پەنجە بۆ سه‌ر هێڕشگه‌لێكی كه‌سیی چ ئاشکرا و چ نه‌فره‌تێنه‌ر ڕادەکێشم، کە دەکرێنە سەر ژنانێك له‌ نێو بزاڤەکەدا، ئەوانەی ‌به‌ ڕه‌نج و ماندووبوون هەر پلەیەکی بەئامانجگەیشتنیان به‌ده‌ستیان هێناوه‌… ئه‌گه‌ر تۆ … کەسێکی سه‌ركه‌وتوو بیت، دەستبەجێ ناتۆره‌ی هه‌ڵپه‌رستی فریودەرت دوا ده‌خه‌ن، كرێگرته‌یه‌كی بێویژدان، كه‌ بۆ بەدەستهێنانی ناوبانگ و سامان، به‌سه‌ر جه‌سته‌ی بێگیانی خوشكانی له‌ خۆبوردوودا، كه‌ توانایییه‌كانی خۆیان خستووه‌ته‌ لاوه‌ و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان كردوووه‌ته‌ قوربانی وەدیهاتنی سه‌رفرازی فێمینیزم … باز دەدەیت. ئه‌گه‌ر بەخت یارت نەبێ ، نەترسانە و بێپه‌رده‌ خۆت دەرببڕیت، به‌ شەیدای ده‌سه‌ڵاتداری، دەستەبژێریی، نه‌ژادپه‌رستی و سەرەنجام دزێوترین جنێو بەرامبەر گشت تۆمەتبارکراوان: پیاوانی بوونت دەدەنە پاڵ.” 9

كاتێك كه‌ ئانسێڵما دێڵ ئۆلیۆ ئەم ماڵئاواییە توڕەییەی له‌ بزاڤه‌كه‌ كرد، دوو شت ڕوویان دا: بۆ هه‌ندێك له‌ ژنان ئه‌م پرسیارەی وروژاند، ژنان چۆن ده‌توانن، كۆتایی به‌ په‌یوه‌ندی نایەکسانانەی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان خۆیاندا بهێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یەکدی تێكبشكێنن. ئه‌وانی دیکە ڕێك به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌ ڕەفتاریان کرد: بیانوویەکی ئاسان بۆ ئه‌و ده‌سته‌ له‌ ژنان، كه‌ ژنانی دیکەیان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناخوشكانه‌ خستبووه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی ژناندا به‌شداری هەبوو، ده‌یزانی، كه‌ ده‌ربڕینه‌كانی دێڵ ئۆلیۆ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ ژنانه‌وه‌ به‌م مۆدەوە وه‌رگێڕدران: خۆت به‌ پەیگیر، یا به‌هێز ، یا بەهرەدار ناوبهێنە و ئه‌و كات ده‌توانی ناپەسەندی، بێهەستی و ڕه‌فتاری سته‌مكارانه‌ به‌ باش ناو بهێنی. ژنانێك کە خۆیان وەك پاڵه‌وانانی تراجیدییەکان ناساند، گوایە به‌ ده‌ستی خوشكانی چاوتێبڕ (حسود) و ناحەزکار ( هه‌ڵبه‌ته‌ کەم بەهرەتر)ی خۆیان تێکشکێنراون، ده‌یانتوانی چاویان لە ده‌ربڕینی هاوده‌ردی هه‌ندێك له‌ ژنانی دیکە بێت.

به‌ هەمان شێوە، ژنانێك كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ بزاڤه‌كه‌دا به‌شداربوون، ده‌زانن كه‌ زۆرێك له‌و جۆرە شتانەی كه‌ دێڵ ئۆڵیۆ وەك ڕوودراو لەبارەیانەوە قسەی کرد، نه‌ده‌بوو ڕوو بده‌ن. هه‌ڵبه‌ته‌ ته‌نیا هه‌بوونی دانشی تیئۆرییە ئه‌ناركیستییەکان، بۆ به‌رگرتن له‌ هێڕشه‌ کوێرانەکان بۆ سه‌ر ژنان، به‌س نیین. به‌ڵام له‌ تێکۆشانی فێربوونی رێگه‌ نوێیه‌كانی په‌یوه‌ندی و له‌ته‌ك یه‌كدی ڕەفتارکردن، وه‌ها دانشێك لەوانەیە (ته‌نیا لەوانەیە) بتوانێت به‌ر به‌ هه‌ندێك له‌ هه‌ڵه‌ وێرانگه‌ره‌كان بگرێت.

لە بەدبەختیدا [بەتوانجەوە]، هاندەری ئه‌و هه‌ڵانه‌، بێزاری فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان بوو له‌ شێوه‌ باوەکانی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندی نامرۆڤانەی،كه‌سیی، كه‌ دەبنە هۆی زاڵبوونی ده‌سته‌یه‌ك کەس به‌ سه‌ر ده‌سته‌یه‌كی دیکە. كاتێك كه‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان و ئه‌ناركیسته‌كان قسه‌ له‌ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان له‌ لەناوبردنی هه‌موو ڕێكخراوه‌كان، هه‌موو فۆرمە کۆمەڵایەتییەکان، هه‌موو ئه‌و شێوازانەی کە بە هۆیانەوە كه‌سه‌كان ناچار دەکرێن، دژی یەکتر بن و ناچار دەکرین مل بەو ناچارییە بدەن.

گرفتێکی گەورە له‌مەڕ پێناسه‌کردنی سروشتی کینە له‌ بزاڤی ژناندا سه‌ری هه‌ڵدا. دوژمنایەتی بەرامبەر ژنی ”به‌هێز” پەرەی سەند، چونكه‌ ئەو کەسێك بوو، لایەنی كه‌م دەیتوانی ژنانی دیكه‌، کە به‌ به‌راورد به‌ خۆی کەمتر توانای دەربڕیناین هەبوو، کەمتر هوشیاربوون، كه‌متر پشتبه‌خۆبەستوو بوون، ناچار بکات. ناچارکردن زۆر له‌ هێزی جەستەیی یا ئابلۆقەی ئابووریی، ورد و زیرەکانترە. کەسێك ده‌توانێت کەسێکی دیکە، به‌بێ ئه‌وه‌ی کارەکەی لێبسێنێت، یا ئازاری بدات، یا بیخاتە زیندانەوە، ناچار بکات.

 پرسی ژنانی به‌هێز لەتەك بەرتەرییەکی سەرنجڕاکێش دەستی پێکرد. به‌ زۆری فرەتریان ده‌زانی، بێگومان دەمێك بوو، كه‌ توانیبوویان به‌سه‌ر پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی تێکشێنەر [گەوجکەر]دا زاڵ ببن؛ ئەوەی كه‌ دەستەمۆیی و ناده‌ربه‌ستبوون، كه‌م ڕوویی و گوێڕایه‌ڵی دەکردە ڕەوشتی نموونەیی–ڕەوشتێك كه‌ ژنانی فێر دەکرد، ئەگەر شتێك سه‌رقاڵی نه‌كردوون، پێبكه‌نن، كاتێك كه‌ هاوار له‌ گه‌رویاندایه‌، چپەچپ بكه‌ن و كاتێك كه‌ كه‌سێك بێشەرمانە مۆڕه‌یان لێ ده‌كات، چاوانی خۆیان خوار بكه‌ن. ژنانی به‌هێز ترسیان له‌ قسه‌كردن له‌ نێو خەڵکدا نەبوو، هیچ ترسیان له‌ ئه‌نجامدانی كاری پیاوانه‌، یا تاقیکردنەوەی شتی تازه‌ نه‌بوو. یا به‌و جۆره‌ دەردەکەوتن.

له‌ ده‌سته‌یه‌كی [گروپێکی] بچووکدا ژنێكی ”به‌هێز” له‌ته‌ك ژنێكی ”بێهێز–لاواز” دابنێ، ئەو لەتەك گرفتدا ڕووبەڕوو دەبێت: چۆن دەبێت خۆی نەسەپێنێت؟ چۆن شارەزاییەکانی كه‌ به‌ دژواری بەدەستیهێناون و پشتبەخۆبەستنەکەی له‌ته‌ك خوشكه‌كه‌ی به‌ش بكات؟ له‌ لایه‌كی دیکه‌وه‌ – ژنێكی ”لاواز” چۆن فێر ده‌بێت، كه‌ بەنوێنەری خۆیەوە ڕەفتار بکات؟ کەسێك چۆن ده‌توانێت ته‌نانه‌ت وێنای کۆمەکی ”ئالوێرانە” له‌ ڕێوشوێنێكی یه‌ك لایه‌نه‌وه‌ بکات؟ كاتێك كه‌ لەو ”خوشكایەتی”یەدا، ئه‌ندامی ”لاواز” هه‌ست بە یه‌كسانبوون له‌ته‌ك ئه‌ندامی ”به‌هێز”دا ناكات؟

ئەمانە پرسگه‌لێكی ئالۆزن، وێرای نەبوونی وه‌ڵامی ئاسان بۆیان. له‌وانه‌یه‌ نزیكترین وه‌ڵامێك كه‌ ده‌كرێت به‌ده‌ست بێت ئەو دروشمە ئه‌ناركیستییە بێت ”کەسانی به‌هێز، پێویستیان به‌ ڕابه‌ر نییه‌”. هەندێك له‌ ئێمه‌، ئەوانەی كه‌ فێربوون، مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ زاڵبوون به‌سه‌ر كه‌سانی دیکەدا ده‌بیننه‌وه‌، هه‌ر وه‌ك هەندێکی دیکەمان، ئەوانەی كه‌ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ ملدان به‌ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بیننه‌وه‌، پێویستمان بە سەرلەنوێ کۆمەڵایەتییبوونەوەی خۆمان هەیە، به‌وەی خۆمان بەهێز بکەین، بەبێ ئەوەی یاری زاڵبوون و ملکەچبوون بكه‌ین، بەوەی ئەوەی بەسەرمان دێت بگرینه‌ ده‌ست، به‌بێ کۆنترۆڵکردنی کەسانی دیکە. ناتوانرێت کارێکی وا بە هەڵبژاردنی كه‌سانی شیاو بۆ کارگێڕیی یا به‌ په‌یڕه‌ویکردن له‌ هێڵ و ڕێڕه‌وی پارتێك ئەنجام بدرێت: هەروەها بە دانیشتن و بیرکردنەوە لە تاوانەکانمان ئەنجام بدرێت. ئێمە بەخۆمان، خۆمان و دونیاکەمان سەرلەنوێ لە ڕێی چالاکییەکانمانەوە، لە ڕێی سه‌ركه‌وتنە بچووکەکانمان و هەڵه‌ و سەرکەوتنە هەرە گچکەکانمانەوە، چێ دەکەینەوە. هەموو ئەمانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن، کە ئێمە به‌هێزتر و بەخۆمان پشتئەستووتر بین.

ئه‌گه‌ر ئانسێلما دێڵ ئۆلیۆ، ڕه‌خنه‌ی لە ئه‌زموونی کەسیی فێمینیسته‌ ڕادیكاله‌كان گرت، جورین چەند پرسیارێکی سەختی له‌مه‌ڕ پەیكەرەی ڕێكخراوەیی ورووژاند. سەرکوتی بێ پەیکەرە10 [Structurelessness] نیشانی ده‌دات، كه‌ هیچ گروپێكی بێ پەیکەرە ناتوانێت بوونی هه‌بێت و كه‌سانێك كه‌ ئه‌و پاگه‌نده‌یه‌ ده‌كه‌ن، خۆیان فریو ده‌ده‌ن. هه‌موو گروپه‌كان پەیکەرەیان هه‌یه‌؛ جیاوازی له‌ ئاشكرابوون و ئاشکرانەبوونیدایە. ئه‌گه‌ر شاراوه‌ بێت، دەستەبژی شاراوە بوونیان هه‌یه‌ و گروپه‌كه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن – هەروەها هه‌ریەك لە ڕابه‌ران و ڕابەرییکراوان، نكۆڵی له‌ بوونی ئه‌و كۆنترۆڵه‌ دەكه‌ن یا به‌ درۆی دەخه‌نه‌وه‌. بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو گرفتەدا، پێویستە گروپه‌كان کراوە پێکبهێندرێن، پەیکەرەیان بۆ دەستپێڕاگەییشتنی ئه‌ندامه‌تی ئاشکرا بێت.

به‌ بۆچوونی من، هه‌ر فێمینیستێكی ئه‌ناركیست شیكردنه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌كەی ئەوی، تا ئەم خاڵە، لەوە بەولاوەتر نا، لا پەسەند دەبێت. چونكه‌ به‌و جۆره‌ی جورین وتی ”گروپه‌ بێپەیکەرە بێڕابه‌ره‌كان» له‌ كرداردا ناتوانن واوه‌تر له‌ قۆناخی قسه‌كردن، بەرەو کردەوە بڕۆن. نه‌ك ته‌نیا كراوەنەبوونی پەیکەرەی گروپەکان، به‌ڵكو بچووكنه‌بوونیان و پێدانه‌گرتنیان له‌ سه‌ر بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری، ناکارای ده‌کردن.

جورین نه‌یگوت كه‌ گروپه‌كانی ژنان ده‌بێت پەیکەربەندییان به‌ شێوه‌ی قوچکەیی بێت. له‌ ڕاستیدا، ئەو بانگه‌وازی بۆ رابه‌ری دەکرد، ئەوەی كه‌ ”نانێوه‌ندییانه‌، کێشهاتەنی، كراوه‌ و كاتی” بێت؛ بۆ ڕێكخراوگه‌لێك بوو، كه‌ وەك وەڵامدانەوەی ڕێکخستن، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان زۆرێنه‌ی کەسەكان، نۆرەییوونی ئەرکەكان، هاوبه‌شیكردنی شاره‌زاییه‌كان و بڵاكردنه‌وه‌ی زانیاری و سه‌رچاوه‌كان، بنیات بنرێن. گشت بنچینە ڕێکخراوەییە باشه‌كانی ئه‌ناركیسته‌ کۆمەڵگەرا (سۆشیالیستە)كان! به‌ڵام نكۆڵیكردنی ئەو له‌مه‌ڕ ڕۆشنگه‌ری و حه‌زی ئەو بۆ ڕێكخراوه‌ هەرێمی و سه‌رتاسه‌رییە گه‌وره‌کان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ زۆر جەڕدراوانە بەشێك بوون لە شێوازە کۆنەکانی ئەنجامدانی شتەکان و به‌ شێوه‌یه‌كی نائاشکرا به‌ردوامی پەیکەرەی قوچکەیی لە لا پەسەند بوو.

گروپه‌ گه‌وره‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك ڕێكده‌خرێن، كه‌ ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان –به‌ كه‌مایه‌تییه‌ك ده‌سپێردرێن – هه‌ڵبه‌ته‌، مەگەر ئەوەی کەسێك قسه‌ له‌ تۆڕێكی ئاسۆیی هاوئاهەنگ له‌ هەرەوەزییە بچووكه‌كان بکات، ئەوەی کە ئەو ناوی نەهێناوە. گروپێكی وه‌ك (NOW) بەشەست هه‌زار ئه‌ندامه‌وه‌ له‌ ساڵی 1975دا، چۆن ده‌توانێت به‌و جۆره‌ ئه‌ركەکان بە نۆرەیی هه‌ڵسوڕێنێت، شاره‌زاییه‌كان هاوبه‌شیی بكات و مسۆگەر بكات، كه‌ هه‌موو زانیارییه‌كان و سه‌رچاوه‌كان له‌به‌رده‌ستی هه‌موواندا بن؟ بەدڵنیاییەوە كه‌ ناتوانێت. وه‌ها گروپگه‌لێك پێویستیان به‌ سەرۆك و لێژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی و نووسینگه‌یه‌كی سەرتاسەری و ئه‌ندامه‌تییان هەیە، هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامه‌كان لە گروپە خۆجێیەکاندان و هه‌ندێكی دیکەیان ئەندامی دابراو. هەژمارێکی کەم لە گروپگه‌لی ئاوا، دێمۆکراتی ڕاستەخۆی زۆریان تێدایە و زۆر کەمیان ئه‌ندامه‌كانیان فێری شێوازی نوێی كار و پەیوەندیگیری لەتەك یەکدی، دەکەن.

كارایی داخاوییانە (ئەفسوسانە)ی سەرکوتی بێپەیکەرە ئەوە بوو، کە ڕێكخراوە گەورەکان و پەیکەرەی فەرمی و کاری ڕاستەوخۆ (direct action) سەرکەوتووانەی پێکەوەگرێ دا، به‌جۆرێك کە ئه‌و په‌یوه‌ندانه‌ی له‌ هۆشی زۆرێكدا جێگیر كرد. زۆرێك له‌ ژنان پێیانوابوو، كه‌ بۆ خەبات دژی ستەمی كۆمه‌ڵایه‌تی، بوونی ڕێكخراوێکی گه‌وره‌ پێویسته‌ و هه‌رچی گه‌وره‌تر بێت، باشتره‌. وێناکردنەکە ئەوەیە هێز له‌ به‌رامبه‌ر هێزدا بەرەنگاری دەکات: به‌ چەکی دژە ئاسمانی فیل ناكوژی و میرییه‌كی باوكسالاریش به‌ گروپێكی بچووك ناڕوخێت. بۆ ژنانێك كه‌ بەڵگەهێنانەوەی ”هه‌رچی گه‌وره‌تر به‌كارتر” په‌سه‌ند دەکه‌ن، هه‌ڵبژێری ڕێكخراوه‌ییان به‌ گەورەیی گروپگه‌لی لیبراڵی وه‌ك NOW یا ڕێكخراوه‌ سۆشیالیستییه‌كان كه‌ ڕێکخراوەی جەماوەردارن، سنووردار کراوە.

وەك لە زۆر شتدا، ئاوا بەرچاو دەکەوێت، کە لۆجیك هەڵەیە. ”ستەمی كۆمه‌ڵایه‌تی” ئامرازێکە، توندڕەوییەکی ترسناك و گەوجکەرە، دەزگەیەکی ڕۆنراوە، به‌ شێوەیەكی فراوان لە واتادا، هەمان ستەمە کە بەسەر زۆرێكماندا ڕوودەدات . به‌ڵام ئەوە گرنگ نییه‌، ستەمەکان تا چ ڕاده‌یه‌ك گشتگیر بن، یا تا چ ڕاده‌یه‌ك شیاوی پێشبینی بن، به‌ زۆری هه‌میشە له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌، بەرامبەرمان دەکرێت – ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سە وەك نوێنەری دەوڵەت، یا وەك ئەندامی نەژادی سەروەر، ڕەگەز یا چینێك دەستبەکار بێت. هێرشە گەورەکانی پۆلیس بۆ سەر کۆبوونەوەی هێزە کەمەکانی ئێمە، تەنانەت ئەفسەری پۆلیس یا سەرۆك (boss) یا هاوسه‌ر كه‌ بە ڕەگەزە پێشتر زاڵکراوەکەیەوە یا ڕۆلە ده‌سه‌ڵاتگه‌رایانەکەیەوە لە ساتە دیاریکراوەکانی ژیانی ڕۆژانه‌دا له‌ته‌ك ئێمه‌ سه‌روكاری هه‌یه‌. سەرکوتی ڕێكخراو (دەزگەییکراو) له‌ پێوانەیەکی فراوانتردا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ ده‌گمه‌ن پێویستی بە هێڕشكردته‌سه‌ر له‌لایه‌ن گروپێكی گه‌وره‌وه‌ هەیە (له‌ راستیدا به‌ ده‌گمه‌ن ده‌توانرێت هێرشتی بكریێه‌ سه‌ر). تاكتیكه‌كانی جه‌نگی گەریلایی لەلایەن گروپە بچووكه‌كانەوە – هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن تاکە كه‌سێكه‌وه‌ – له‌م باره‌وه‌ زۆر بە جوانی تۆڵە دەکەنەوە.

كاراییه‌كی نه‌خواستراوی دیکەی ئاوەزی سەرکوتی بێپەیکەرە، دانەدان (تغذیة) بوو بە ئه‌ناركیسته‌ كڵێشه‌ییه‌كان stereotypes (خه‌ڵكی تا برسی نه‌بێت، هیچ قوت نادات). ( بێگومان، لە باری ئاساییدا خه‌ڵكی تا برسی نه‌بێت، هیچ قوت نادات.)، له‌ ڕاستیدا سۆشیال ئه‌ناركیسته‌كان دژی پەیکەرە ( structure) نین: ته‌نانه‌ت دژی ڕابه‌ریش نین، به‌مه‌رجێك هیچ بەرتەری و پاداشتێك له‌ ئارادا نه‌بێت،كاتیی بێت، سنووردار بێت، بۆ ئه‌ركێکی دیاریكراو بێت. سەرەڕای ئەوەش، ئه‌ناركیستەکان كه‌سانێکن، کە ده‌یانه‌وێت پێکهاتەی قوچکەیی هەڵوەشیننەوە، به‌ زۆری هەمیشە كلێشه‌یی بوون، كه‌ هیچ پەیکەرەیەكیان ناوێت. به‌داخه‌وه‌ ژنانی ئه‌ناركیست بە بێسەرەوەبەرەیی دەستەیەك، کە بەبێ ئاراسته‌ی دیاریکراو ده‌ڕۆن، وێنا کراون. بۆ نموونه‌ له‌ ساڵی 1976دا، کوێست «Quest» چەند پەرەگرافێکی لە هه‌ڤپه‌یڤینێك، کە له‌ته‌ك شارلۆت ببەنج «Charlott Bunch» و بێڤێرلی فیشه‌ر «Beverly Fisher» تۆڕی ڕادیۆیی فێمینیست له‌ ساڵی 1972 دا ئه‌نجامی دابوو، دووباره‌ بڵاوی كرده‌وه‌. بە شێوەیەك، کە سه‌رنجراكیشترین به‌شی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو، كه‌ دەرهێنەرانی کوێست هه‌ستیان كرد، كه‌ هێشتاكه‌ له‌ ساڵی 1976دا پرسەكان بابه‌تی ڕۆژن. 11 (“ئێمه‌ هه‌مان تێکشکانی ڕابه‌ری و پیاهەڵدانی بێپەیکەرەیی پێنج ساڵ له‌وه‌وبه‌ر دەبینین” ل. 13). به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بەنج Bunch لەو بارەوە له‌و سه‌رده‌مه‌دا وتی، زۆر سه‌رنجڕاكێشیش بوو: بەپێی قسەکانی ئەو، پێداگرتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گرفتی پەیکەرە و ڕابه‌ری “ئارەزوویەكی به‌هێزی ئه‌ناركیستی، ئارەزوویەکی باش بوو، به‌ڵام ناكه‌تواری (ناواقیعی) بوو” (ل. 4). ئه‌ناركیستانێك كه‌ خەریکە بە ”ناكه‌تواربین” ناو ببرێن، تێده‌گه‌ن كه‌ ناكه‌توارییبوونەکە سەراپا له‌و گرفتانەدایە، كه‌ بزاڤی ژنان له‌ خۆڕێكخستنی خۆیدا له‌ته‌كیان ڕووبه‌ڕوو بووە: گرفتەکانی ڕابه‌رایەتی شاراوە، گرفته‌كانی هه‌بوونی ”ڕابه‌رەکان” کە لەلایەن ڕاگه‌یانده‌كانەوە دەسەپێندرێن، دژواری پەیوەندیگرتن لەتەك ژنانێکی هۆگر، به‌ڵام ناوابەستە (غیر ملتزم)، لە زۆری نوێنەرایەتی ژنان چینی نێوه‌نجیدا، كه‌ کاتی زۆریان بەدەستەوە هەبوو، گرفتی بێ فۆرمی بزاڤه‌كه‌، گرفتی كه‌مبوونی گروپه‌كانی كار، كه‌ ژنان ده‌یانتوانی پێوه‌یان په‌یوه‌ست بن، گرفتی دژایه‌تی له‌ته‌ك ژنانێك كه‌ حەزیان دەکرد خۆیان وه‌ك ڕابه‌ر یا پێشڕه‌و نیشان بده‌ن. تۆمه‌تنامه‌یه‌كی قورس! تاکو هەنووکە ئه‌م گرفتە زۆر کەتوارییانە، نه‌ ئه‌ناركیزم بووته‌ هۆی سەرهەڵدانیان، نه‌ له‌لایه‌ن پێشڕەوایەتییەوەAvantgardismیا ریفۆرمیزمه‌وه‌ چارەسەر نەکراون. بە لێدانی له‌زگه‌ی ”ئه‌ناركیزم” له‌ گرفتە ڕێكخراوه‌ییەکان، فێمینیستەکان چاوپۆشییان لە سوونەتە (tradition) دەوڵەمەندەکانی ئه‌ناركیزم كردووه‌ ، ئەمە له‌ کاتێکدا، کە هاوکات چارەسەرگەلێك پێشنیار دەکەن كه‌ ئه‌ناركیستین– هه‌رچه‌نده‌ له‌ رواڵه‌تدا وا دەردەکەوێت کە نازانن -. بەنج و فیشه‌ر شێوەیەك (مۆدێلێك) له‌ ڕابه‌رایەتیان هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ تێیدا هه‌موو كه‌سێك له‌ بڕیارداندا به‌شداره‌ و ڕابه‌رایەتی بۆ بارێکی دیاریکراو دەستنیشانکراوە و لە ڕووی كاتەوە سنوودارە. فیشه‌ر له‌سەر ”ڕابه‌رایەتی قوچکەیی كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامگیری فراواندا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ نییه‌»ڕه‌خنه‌ لە «NOW» ده‌گرێت (p. 9)، هەروا بەنچ ڕوونی دەکاتەوە: ”ڕبه‌رایەتی واته‌ که‌سەکان دەستپێشخەری دەکەن، كاروبارەكان دەگرنە ئەستۆ، بۆ دەستپێکردنی شتێك بۆچوون و وێناکردنیان هه‌یه‌، هەروەها لە بواری جۆراوجۆردا شاره‌زایییان نیشاندەدەن» (ل.8) چۆن پێشنیار دەکەن، ئێمە بەر بگرین لە بێده‌نگی ژنان له‌ چوارچێوەی تێگەیشتنە هه‌ڵه‌کاندا لە یه‌كسانیخوازی؟ ”ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك كه‌ ژنان ده‌توانن هێنانه‌خواره‌وه‌ی ژنانێك كه‌ به‌هێزن، ڕابگرن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆیان به‌هێز بكه‌ن» (ل.12). یا به‌و جۆره‌ی كه‌ پێشتر وتمان کەسانی به‌هێز، پێویستیان به‌ ڕابه‌ر نییه‌.” بۆ پێشه‌وه‌!

پەراوێز:

  1. Lilith’s Manifesto, from the Women’s Majority Union of Seattle, 1969. Reprinted in Robin Morgan (ed.), Sisterhood is Powerful. N.Y.: Random House, 1970, p.529.
  2. The best and most detailed description of the parallels between radical feminism and anarchist feminism is found in Kornegger, op cit.
  3. The speech is currently available from KNOW, Inc.
  4. The Second Wave, 2:1, 1972.
  5. “What Future for Leadership?”, Quest, 2:4, Spring 1976, pp.2-13.

بۆ خوێندنەوەی سەرچاوە ئینگلیزییەكەی :

http://www.anarcha.org/sallydarity/CarolEhrlich.htm

ئەم بابەتە لە سایتی (خوشە) وەرگیراوە و بەداخەوە چەند ساڵە لە ئارادا نەماوە. لە وەرگێرانیدا بۆ سەر زمانی کوردی، لەتەك دەقە ئینگلیزییەکەی بەراورد کراوە.

چیلی / سانتیاگۆ : ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران

چیلی / سانتیاگۆ : ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران

دوێنێ 09ی ئۆگوستی 2011 لە وڵاتی چیلی زیاتر لە 100،000 خوێندکاران لە خۆپیشاندانێکی جەماوەرییدا بە دار و بەردەوە ڕووبەڕووی پۆلیسی بوونەوە و چەندین ئۆتۆمەبێل ئاگریان تێبەردرا . داواکاری نارازییان بریتی بوو لە چاکسازی لە سیستەمی خوێندندا.

دوێنێ 09ی ئۆگوستی 2011 لە سانتیاگۆ خوێندکاران خوازیاری گێڕانەوەی سەراپای سیستەمی خوێندن بۆ کەرتی گشتی، کە لە ئێستادا 90% خوێندندکاران واتە 3،5 ملیۆن و نیو خوێندکار لە سەرتاسەری وڵاتدا دەگرێتەوە. خوێندکاران سکاڵا لە کەموکوڕی و خراپی شوێن و پێداویستییەکانی خوێندن دەکەن.

هەڵبەتە ئەم ناڕەزایەتییە تازە نییە و لە چەند ساڵی رابوردوودا پێشینەی هەیە، هەر ئەمەش وای لە نارازییان کردووە، کە لە خۆپیشاندانەکاندا چەك هەڵگرن و کار بکێشێتە سوتاندنی دارو بەرد. لەو ولاتەدا ، کە خوێندن لە کەرتی گشتی (دەوڵەتی)دا دواڕۆژێکی باشی نییە و ئەو چانسە لەبەردەم خوێنداکارانی ئەم کەرتەدا نییە، کە بۆ خوێنداکارانی کەرتی تایبەتی دابین دەکرێت. بۆیە خوێندکاران ئەم جارە بە دار و بەرد و چەکەوە دەیانەوێت بە خێراترین کات فشاری جەماوەری بخەنە سەر دەوڵەت بۆ دروستکردنی ئاڵوگۆڕ و چاکسازی لە سیستەمی پەروەردە و خوێندندا.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

شۆڕشی ئازادیخوازی*

نووسینی: دانییل گرین

و. لە عەرەبییەوە بە بەراورد لەتەك دەقە فەرەنسییەکەی: سەلام عارف

خاڵی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی 1917، شۆڕشی 1905 بوو. له‌و شۆڕشه‌دا، واته شۆڕشی ‌1905، ئامێرازێکی نوێ دروست بوو، ئه‌ویش سۆڤیه‌ته‌کان بوون، واته‌ سۆڤیەتەکانی کرێکاران و جووتیاران و سه‌ربازان. سۆڤێته‌کان له‌ گه‌رمه‌ی مانگرتنێکی خۆخۆیی گشتیی کارگه‌کانی –سان پیتەرسبورگ–دا دروست بوون، ئه‌و ده‌مه‌ نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ و دابونه‌ریتی سه‌ندیکایی له‌ ڕووسیا، بۆشاییه‌كی دروست کردبوو، به‌ڵام سۆڤیه‌ته‌کان به‌ دروستکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌ نێوان کارگه‌ مانگرتووه‌کاندا، توانیان ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ بکه‌نه‌وه.

ئه‌و ده‌مه ‌ڤۆلین (Volin) سه‌ر به‌ ده‌سته‌یه‌کی گچکه‌ بوو، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی هه‌بوو له‌گه‌ڵ کرێکاراندا. –ڤۆلین– ئه‌وکاته‌ له‌گه‌ڵ شایه‌تییەکه‌ی ترۆتسکی یه‌کانگیر بووه‌، ترۆتسکی به‌بێ بوغز و به‌بێ سووکایه‌تیپێکردن، له‌ پێشاندانی بیروڕای خۆیدا ده‌رباره‌ی 1905، وتویه‌تی: ”جموجووڵی سۆڤیه‌ته‌کان مانای ڕێکخستنی ئازادیخوازی ده‌به‌خشێ، بوونی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان و دواتر پێشکه‌وتنیان، جێگه‌وپێگه‌ی ئازادیخوازییان به‌هێز کرد.”

ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ شوێنەواری له‌ هۆشمه‌ندیی کرێکاریدا بەجێهێشت. کاتێك شۆڕشی 1917 به‌رپا بوو، سه‌رکرده‌کان وێنه‌ی حازرخۆرانی به‌ر سێبه‌ر قووت و ئاماده ‌بوون بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شۆڕش. کرێکاران خۆخۆیی کارگه‌کانیان داگیر کرد، جارێکی دی کۆڕه‌کان له‌ خۆیانه‌وه‌ دروست بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ بووه‌ خورپه‌یه‌ك پسپۆڕانی شۆڕشی حه‌په‌ساند. لینین خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه‌ و گوتویه‌تی: ”جه‌ماوه‌ری کرێکاری سه‌د جار له‌ به‌لشه‌فیکه‌کان چه‌پڕه‌وتر بوو.”

ده‌ستپێکردنی ئه‌و کۆڕانه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ گرنگ و سه‌نگین بوو، ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینی 1917 ده‌بووایه‌ هه‌ر به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ بووایه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئه‌و ده‌سپێکردنه‌ هێنده‌ زیندوو بوو، نه‌بوونی هاوتوخمی و تاقیکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ و ئاماده‌یی ئایدیۆلۆژی به‌زه‌قی پێوه‌ دیار بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایکرد ببێته‌ پاروویه‌کی ئاسان بۆ حزبه‌ گچکه‌ سیاسییه‌ڕاڕاکان. حزبی به‌لشه‌فیك نه‌بێت، ڕێکخستنه‌کانی دی له ‌ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌وه‌، هه‌موویان ڕێکخستنی گچکه‌ گچکه‌ بوون، له‌ڕاستیدا حزبی به‌لشه‌فی تاکه‌ هێزی شۆڕشگێڕیی ڕێکخراو بوو، که‌ ده‌زانرا چیی گه‌ره‌که‌، هیچ حزب و ڕێکخراوێكیش نه‌بوو بتوانێت شان بدات له‌ شانی، نه‌ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و نه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌ندیکایی، کادری نایاب نایابیشی هه‌بوو، وه‌ك–ڤۆلین–گوتویه‌تی: جموجوڵێکی ”سەخت و گەرموگوڕ و برووسکەیی” هەبوو.

ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ هێشتا ‌–ستالین– خونچه‌یه‌کی نادیار بوو له‌ناو خونچه‌کانی حزبدا، ئامێری حزب به‌ گومانه‌وه‌ ده‌یڕوانییه‌ کۆڕه‌کان و به‌ پێشبڕکێکاری هه‌راسانکاری خۆی ده‌زانی، سه‌ره‌تا هیچ هێزێك نه‌بوو به‌رگه‌ی ئه‌و کۆڕانه‌ بگرێت له‌ بواری به‌ هاوبه‌شیکردنی به‌رهه‌مهێناندا و ئه‌و به‌ هاوبه‌شیکردنه‌ له‌ ڕێگه‌ی که‌ناله‌کانی چاودێریی کرێکارییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرا، به‌ڵام 14ی تشرینی دووه‌می 1917، به‌شداریکردنی کرێکاران له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌کاندا ڕەوایەتی پێدرا، به‌و جۆره‌ کرێکاران بۆیان هه‌بوو به‌شداری بکه‌ن له‌ دیاریکردنی نرخی تێچووندا (سعر الکلفة)،هه‌روه‌ها له‌ لابردنی نهێنیی بازرگانیدا. کرێکاران ده‌شیانتوانی خاوه‌نکاره‌کان ناچار بکه‌ن تا په‌رده‌ لا ببه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییەکان و ژماره‌کارییه‌کانیان –مراسلات و حسابات-.

–فیکتۆر سێرگ (Victor Serge) گوتویه‌تی: ”سه‌روه‌ره‌کانی شۆڕش ئه‌و حه‌ز و ویسته‌یان نه‌بوو له‌وه‌ زیاتر هه‌نگاو بنێن.” له‌ نیسانی 1918دا ”ئه‌وان هێشتا هه‌ر خوازیاری ئه‌وه ‌بوون که‌ به‌ به‌شداریی ده‌وڵه‌تی ڕووسی و سه‌رمایه‌ی ڕووسی کۆمپانیا تێکه‌ڵه‌کان دروست بکه‌ن.”، ”ده‌ستپێشخه‌ریی داماڵێنی خاوه‌ندێتی، ده‌ستپێشخه‌ریی جه‌ماوه‌ر بوو نه‌ك سوڵته‌.”

هه‌ر له ‌20ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 1917وه‌، له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌می لیژنه‌کانی کارگه‌راندا** پێشنیارێك کرا، پێشنیاره‌که‌ش ئه‌وه‌ بوو: ”با چاودێریی به‌رهه‌مهێنان و لیژنه‌کانی چاودێریکار، ته‌نها هه‌ر لیژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ نه‌بن، به‌ڵکو (…) شانه‌کانی داهاتووش بن که‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌یی بۆ بکرێت تا بکرێنه‌ لیژنه‌کانی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ ناو ده‌ستی کرێکاران.”

ڕۆژانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ئا. پانکراتۆڤا A. pankratova گوتوییه‌تی: ”به‌رگریکردنی سه‌رمایه‌داران دژی پراکتیزه‌کردنی چاودێرکاریی کرێکاری و ده‌ستێوه‌ردانی کرێکاران له‌ به‌رهه‌مهێناندا، به‌ ئاسانی ڕاستی و سه‌رکه‌وتوویی مه‌یله‌ ئازادیخوازه‌کاییه‌کانی –ئه‌نارکیستییەکانی– سه‌لماند.”

وا بوو و ده‌ریشکه‌وت که‌ چاودێریی کرێکاری نیوه‌وناچڵ و په‌رشوبڵاو کاریگه‌ر نییه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ ئاسانکاری بۆ خاوه‌نکاره‌کان تا بتوانن بکه‌ونه‌ تێکدان و خراپکردن و شاردنه‌وه‌ی زه‌خیره‌کانیان و دزینی ئامرازه‌کانی، تا ده‌ست بکه‌ن بە کاری خێسه‌کردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ کرێکاران، ناو به‌ ناو ده‌رکردنیشیان، لیژنه‌ی کارگه‌کانیان کردبووه‌ خزمه‌تکاران، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوونه‌ ئه‌و بڕوایه‌ش که‌ باشتر وایه‌ کارگه‌کانیان خۆماڵی بکرێن، به‌ڵام کرێکاران به‌ داگیرکردنی کارگه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنیان، وه‌ڵامی ئەو هه‌موو پیلان و پێچاوپێچانه‌یان دایه‌وه‌.

کرێکاران له‌ پێشنیاره‌کانیادا ده‌یانوت: ”ئەگه‌ر بێت و به‌ڕێکردنی کارگه‌کان دابین نه‌کرێت، ئه‌وا ئێمه‌ داگیریان ده‌که‌ین.” ئا. پانکراتۆڤا وتویه‌تی: ”ئه‌و ده‌مه‌ به‌ هاوبه‌شیکردن گه‌ڕلاوژێیی و سه‌ره‌تایی بوو، زیاتر ده‌ست ده‌گیرا به‌سه‌ر ئه‌و کارگانه‌دا که‌ خاوه‌نه‌کانیان یا کوژرابوون، یا هه‌ڵهاتبوون.”

لینین ته‌واو له‌ یاریده‌دەره‌کانی خۆی ناڕازی بوو و ڕقی لێیان هه‌ڵسابوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو فڕێی دانه ‌(ناوجه‌رگه‌ی داهێنانی میللیی زیندووه‌وه‌) و ناچاری کردن، که‌ زمانێکی ئازادیخوازانه‌ بدوێن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کرێکاری ببێته‌ بناغه‌ی دروستکردنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌، چونکه‌ ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانێت هێنده‌ی تر گه‌رموگوڕیی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر بورووژێنێت، کاتێك کرێکارێك –بێکارێك– چێشتکارێك، ئه‌وانه‌ هه‌موویان ده‌بینن؛ ئه‌و هه‌موو کارگانه‌، هه‌موو زه‌وییانه‌، به‌ڕێوه‌بردنیان دراوه‌ته‌ ده‌ست هاوبه‌شییه‌کان کرێکارییه‌کان –خزمه‌تگوزاره‌کان، فه‌رمانبه‌ران، جووتیاران و لیژنه‌ دیموکراتییه‌کانی ئازووقه‌….تاد که‌ گه‌ل دروستی کردوون. ”کاتێك ‌هه‌ژاران ئه‌وانه‌ ده‌بینن و هه‌ستیان پێده‌که‌ن، ئیتر هیچ هێزێك نییه‌ بتوانێت سه‌ر بکه‌وێت به‌سه‌ر شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.” ئه‌و کاته‌شه‌ که‌ داهاتوویه‌کی ڕووناك ده‌رده‌که‌وێت له‌ به‌رده‌می کۆماری کۆڕه‌ میللییه‌کاندا –سۆڤێته‌کاندا-.

–فولین– وتویه‌تی:”بۆ چاوبه‌ستکردن و شێواندنی ئه‌قڵییه‌تی جه‌ماوه‌ر، حزبی به‌لشه‌فی چه‌ند دروشمێکی ئازادیخوازانه‌ی به‌رز کرده‌وه‌، دروشمی هه‌موو سوڵته‌ بۆ گه‌ل، جه‌ماوه‌ر خۆی به‌ غه‌ریزه‌ی خۆی پێیگه‌یشتبوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌، به‌ڵکو له‌ مانا ئازادیخوازییه‌که‌شی گه‌یشتبوو، ئه‌وه‌تا –ئەرشینۆڤ (Arshinov)- وتویه‌تی هزری سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی لای کرێکاران ئه‌و مانایه‌ ده‌به‌خشێت که‌ خۆیان به‌ ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا.”

سه‌ره‌تای 1918، له‌ کۆنگره‌ی سێیه‌می کۆڕه‌ کرێکارییه‌کاندا، لینین وتی: ”ئێسته‌ هزره‌کانی ئازادیخوازی –ئه‌نارکی– شێوه‌یه‌کی زیندووی له‌ به‌ر کردووه‌.” پاش ماوه‌یه‌کی که‌م، (6-8 ئازار)، لینین که‌وته‌ کارکردن بۆ ده‌رکردنی چه‌ند بڕیارێك، له‌وانه‌ ده‌رباره‌ی به‌هاوبه‌شیکردنی به‌رهه‌مهێنان له‌و جۆره‌یان که‌ ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان (سه‌ندیکاکان–لیژنه‌ی کارگه‌کان) ده‌یانبه‌ن به‌ڕێوه،‌ هه‌روه‌ها لابردنی کارمه‌ندی هه‌میشه‌یی، لابردنی پۆلیس و سوپا، یه‌کسانکردنی مووچه ‌و هه‌قده‌ستیش، به‌شداریکردنی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ده‌وڵه‌تدا، دواتر له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌، هێدی هێدی و پله‌ به‌ پله. به‌هاری 1918، لە کۆنگره‌ی سه‌ندیکاکاندا، کارگه‌کانی وا پێناسه‌ کرد که‌ بریتین له ‌(شاره‌وانییه‌کان –کۆمونەکان– هاوبه‌شییه‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌کان و به‌کارهێنه‌ره‌کان که‌ خۆیان حوکمی خۆیان ده‌که‌ن)،ماکسیموف (Gregori Maximoff)ی ئەنارکۆ سه‌ندیکالیست، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: ”به‌لشه‌فیکه‌کان ته‌نها هه‌ر وازیان نه‌هێناوه‌ له‌ هزری پله‌ پله‌یی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکو وازیشیان هێناوه‌ له‌ سه‌رتاپای ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بوون به‌ ئازادیخواز (ئه‌نارکی).”

——————————-

* سه‌رچاوه‌: کتێبی –التحرریة من العقیدة الی الممارسة– نووسینی:دانییل گرین ل108 تا ل111

** ئه‌و کۆنگره‌یه‌ وا به‌ناوبانگ بوو، که‌ مه‌یلی ئازادیخوازی تێدا زاڵ بوو.

مطعم مدار ( مسير ) ذاتيا – ثيسالونيكي , اليونان

ترجمة مازن كم الماز

اعتبارا من 7 يونيو حزيران يعمل مطعم بارثيلونيكا في مركز مدينة ثيسالونيكي بطريقة ذاتية التنظيم , حيث يدار من قبل العمال أنفسهم . بدأت القصة عندما أعلن مالك المطعم للعمال أن المطعم سيغلق أبوابه لثلاثة أشهر أثناء الصيف و أنه في سبتمبر أيلول القادم سيقرر مستقبل المطعم . العمال , من جانبهم , رأى العمال أن العمل يحقق أرباحا و لا يوجد هناك مبرر لإيقاف العمل فيه .
هكذا توصلوا لاتفاق غير رسمي سيقوم العمال وفقا له بإدارة المطعم لمدة شهرين , كيلا يبقوا دون عمل في هذه الأثناء .
الآن , كما أخبرونا , فإن مطعم بارثيلونيكا “يعمل بشكل عادي دون سيد , أو مدراء أو علاقات هرمية . كلنا نقرر كل شيء معا , و نبحث معا عن موردين و نعتني بالمكان . في جو الأزمة السائد لو أننا قبلنا بقرار المالك دون نقاش فإن هذا كان سيؤدي بنا إلى الهاوية مباشرة” , كما أكدوا لنا .
فورا بعد تولي إدارة المطعم قرر العمال تخفيض سعر كل الأطباق ب 30 % و دعوا سكان ثيسالونيكي لدعم مشروعهم لإدارة المطعم ذاتيا . يوم الأحد انتقل مطبخ المطعم إلى المهرجان المضاد للفاشيين , حيث قرر العمال أن يحضروا و يطبخوا للزوار بأنفسهم .
هذه ترجمة لمقال منشور في الجريدة اليونانية “الشارع” .

نقلا عن http://www.occupiedlondon.org/blog/

هنا ترجمة لنص أصدره العمال أنفسهم يشرحون فيه ما قاموا به و يدعون إلى التضامن معهم
ضد إغلاق مطعم بارثيلونيكا
ادعموا الإدارة الذاتية للمطعم من قبل عماله
منذ يوم الاثنين 7 يونيو حزيران , نحن , عمال مطعم بارثيلونيكا ندير المطعم بأنفسنا و لهذا السبب نطالب كل عمال ثيسالونيكي بمساعدتنا و دعمنا .
قبل أسبوعين أخبرنا أصحاب المطعم أنه لا يسير على نحو جيد و أنهم سيقومون بإغلاقه طوال أشهر الصيف الثلاثة – و أكثر من ذلك , كان من غير الأكيد فيم إذا كانوا سيعيدون افتتاح المطعم في سبتمبر أيلول القادم أم لا و ما إذا كان كل منا سيبقى على قيد العمل – و تحت أية ظروف . أخبرونا أيضا أن كل عمال المطعم سيفصلون فورا بينما سيحصلون على تعويضات الفصل من العمل في أكتوبر تشرين الأول فقط … هذا إذا كان لديهم أي نقود ليدفعوا تلك التعويضات .
كعمال في صناعة الطعام فإننا نعرف جيدا أن الفصل من العمل في ظروف الأزمة الاقتصادية العميقة اليوم و الهجمات العنيفة المضادة للعمال سيعني إلقاؤنا إلى المجهول . لهذا السبب قررنا كعمال في المطعم ألا نحني رؤوسنا و أن نحل قضيتنا بيدنا . طالبنا الإدارة أن تدفع بعض المبالغ للمطعم و لتأميناتنا و حصلنا منها على ذلك – و قد تولينا الآن إدارة المطعم لشهرين قادمين ( يونيو حزيران و يوليو تموز ) بينما خططنا أن نأخذ إجازتنا كالمعتاد في شهر أغسطس آب .
كعمال في مطعم بارثيلونيكا نحن مصممون على ألا نسمح بإغلاق المطعم الذي نعمل فيه بل أيضا ألا نسمح بإغلاق أي مطعم آخر و ألا يفصل من العمل أي من رفاقنا العمال . لهذا السبب نقف متضامنين مع النضال العادل لرفاقنا العمال في مطعم بلانكيت .
سيكون مطعم بارثيلونيكا تحت سيطرتنا , من خلال جمعيتنا العامة . القرارات التي تتعلق بإدارته ستتخذها الأكثرية و سنحترمها جميعا . كل ما يبقى كربح بعد دفع كل النفقات سيوزع بيننا بالتساوي . جميعنا سيعمل نفس ساعات العمل , بنفس أماكن عملنا السابقة .
لقد قررنا أن نقدم تخفيضا 30 % لجميع زبائن المطعم .
إننا ندعو كل العمال , و شباب و سكان ثاليسونيكي لدعم جهودنا لإدارة المطعم , لكي نحافظ على وظائفنا و كيلا يرمى بنا إلى البطالة و البؤس .
مطعم بارثيلونيكا يوجد في مركز مدينتنا , في 3 شارع فينيزولو في أركادي روغوتي , الطابق الأول ….
عمال مطعم بارثولينكا
نقلا عن http://libcom.org/library/self-organised-restaurant-thessaloniki-greece

بریتانیا / لەندەن: هەڵچوون و پێکدادان لە گەڕەکی تۆتنام)ەوە بەرەو گەرەکەکانی ئێنفیلد و هاکنی و بریگستن و گەڕەکەکانی دیکە پەرەی سەندووە

بریتانیا / لەندەن: هەڵچوون و پێکدادان لە گەڕەکی تۆتنام)ەوە بەرەو گەرەکەکانی ئێنفیلد و هاکنی و بریگستن و گەڕەکەکانی دیکە پەرەی سەندووە

پاش ئەوەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابوردوو پۆلیس لە گەڕەکی تۆتنام تەقەی لە کەسێکی 29 ساڵە کرد و بووە هۆی کوژرانی، لە ڕۆژانی رابوردوودا پێکدادان و هەڵچوونێکی گشتی لەو گەرەکەدا بە هاوپستی و ئامادەیی خەڵکی ناڕازی لە گەرەکانی دیکەوە، تەقیییەوە، کە تا هەنووکەش بەردەوامە و بەرەو گەرەکەکانی دیکەش لەوانە گەڕەکی هاکنی و ئێنفیلد و بریگستن پەرەی سەندووە.

ئەوەی کە لە میدیای فەرمیدا دەخریتە ڕوو، خراپەکاری و وێرانگەری لاوان و کوشتنی کەسە 29 ساڵەکەش دەخەنە ئەستۆی خۆی، کە لە پاش خۆی 4 مناڵ بەجێماون. بەڵام ئەوەی ئاگاداری مێژووی ئەم گەڕەکە و پشتگوێخستن و ڕەفتاری پۆلیس لەم گەرەکەدا بیت، ئەوە دەزانیت، کە سەربوردەی ڕووداوەکان بۆ پێشتر و بۆ ڕامیاری دەستلێگرتنەوە (السیاسة تقشف)ی نیئۆلیبرالەکان دەگەێتەوە، کە تەنیا لەم گەڕەکەدا 20%ی دانیشتوانەکەی بێکارن و بەردەوام بێکار دەکرێن ، لە 13 ناوەندی لاوان، 8 دانەیان داخراون و 4 ناوەندی پیران و پەککەوتانیش داخروان، تەنیا لە ماوەی ئەم ساڵدا 10 هەزار کەس لە بۆرۆی هارینگەی کە یەکێك لە گەرەکەکانی (تۆتنام)ە، بێکار کراون. ئەمانە سەرەنجامی ئەو رامیارییەن، کە دەسەلاتدارانی بریتانیا دەستیان داوەتێ و بڕیارە بەو رامیارییە ”رامیاریی دەستلێگرتنەوەی خزمەتگوزارییەکان بە تایبەتیکردنەوەی کەرتە گشتییەکان و دەرکردنی کرێکاران و فەرمانبەران و بەرزکردنەوەی خەرجی خوێندن و زۆرێکی دیکە” بەتەمان 82 ملیۆن پاوەن لەو بۆرۆیە بگرنەوە، کە تەنیا لە ماوەی ئەم ساڵدا نزیکەی 43 ملیۆن پاوەندیان کەمکردووەتەوە و لە خزمەتگوزارییەکان بڕیوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ کارایی لەسەر ژیانی دانیشتوانی گەڕەکە هەژارنیشینەکان دادەنێت و بەم جۆرە بووەتە هۆی تەقینەوەی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی وا، کە لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژێردا ئەو هەمووە هێزە کۆمەڵایەتییەی بۆ هەڵدەخرێنڕیت.

هەڵبەتە ئەمە کۆتایی پێکادان و هەڵچوونەکان نابێت، چونکە هەموو کارێکی سەرکوتگەرانە، بەرپەرچدانەوە و کاردانەوەی دژ بەدوای خۆیدا دەهێنیت و هێزەکانی دەوڵەتیش بۆ بەرگرتین بە ناڕەزایەتی خەڵك، بێجگە لە سەرکوت هیچ وەڵامێکی دیکە شك نابەن. لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا 156 کەس لە نارازییان گیراون و چەندانی دیکەش بریندار و کوتەککاری کراون، لە بەرامبەریشدا 35 پۆلیس بریندارن، لەوانەش 25 کەسیان بەرەو فریاگوزاری براون.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

ئیسرائیل: خۆپیشاندانی سەرتاسەری، شەپۆلی خۆپیساندانەکان بەردەوام لە هەڵکشاندان

ڕۆژی 06ی ئۆگوستی 2011 خۆپیشاندانی گشتی ڕێکخرا، کە تێیدا نزیکەی 350 هەزار کەس، دژی گرانی و نالەباری (سیستەمەکانی تەندروستی و خوێندن) و گرانی کرێخانوو، بەشدارییان کرد. ئەم خۆپیشاندانە سەرتاسەری بوو و لە باکوورەوە تا بیابانی نێگێڤ لە باشووری گرتووەتەوە. دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکە ئەمە بوو ”گەل دادپەروەی دەوێت”، کە خەڵکی بە گشتی دەیانوتەوە. شایانی باسە مانگێك لەمەوبەر لە تەلئەبیبی پایتەخت بە بەرپاکردنی خێوەتگەی ناڕەزایەتی، لە دژی بەرزی کرێخانوو دەستی پێکرد و لە دێژەیدا ناڕەزایەتییەکان بەرەو سیستەمی تەندروستی و سیستەمی خوێندن و کەمکردنەوەی باج و خەراج پەرەیان پێدرا و هەروەها دەستپێشگەرانی ئەم ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییە، لەسەر هەڵخڕاندن و ئامادەکاری و بەرەوپێشبردنی ناڕەزایەتییەکان بەردوامن و چاوەڕێ دەکەن بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو (سێپتەمبەر) خۆپیشاندانی سەرتاسەری یەك ملیۆن کەسیی بێتە مەیدان.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

بریتانیا / لەندەن / تۆتنام: کوشتنی کەسێك و هەڵچوونی توڕەیی خەڵك و پێکدادان

بریتانیا / لەندەن / تۆتنام: کوشتنی کەسێك و هەڵچوونی توڕەیی خەڵك و پێکدادان

دوێنێ 06ی ئۆگوستی 2011، پاش ئەوەی کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لەندەنی پایتەخت، پۆلیس تەقەی لە کەسیكی 29 ساڵە کرد، کە باوکی 4 مناڵ بوو و بووە هۆی کوشتنی، بارگرژی و توڕەیی خەڵکی ئەو گەڕەکی (تۆتنام)ی داگرت و سەرەنجام دوێنێ ئێوارە پیکدادان و توندوتیژی لێ کەوتەوە، کە لە لایەك پۆلیس هەموو شێوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گرتووەتەبەر و لەولاشەوە خەڵکی توڕە دەستی بە هەرشتێك بگات، ئاگری تێبەردەدات؛ کۆمەڵێك ئۆتۆمەبێلی پۆلیس، باسێکی دووقات، کۆمەلێك خانووبەرە، هەروەها 8 پۆلیس بریندار بوون و هەندێکیان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە. شایانی باسە لە گەڕەکانی دیکەی لەندەنەوە، کەسانی توڕە و پشتیوانگەر خۆیان گەیاندووەتە شوێنی ڕووداوەکە.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

سۆشیالیزم، ئەناركیزم و فێمینیزم

Carol Ehrlich

و. لە فارسییەوە هەژێن

بەشی یەکەم:

گریمان تۆ ژنێكی لە كۆمەڵگەیەكی سەرمایەداریدا. لە گشت لایێكەوە سەرقاڵیت: كار، لیستی بژاردن، هاوسەر (یا هاوسەری پێشین)، وانە و خوێندگەی مناڵان، كاری نێوماڵ، جوان بوون، ناشیرینی، مەیسەربوون، مەیسەرنەبوون (جۆرێك لە پشتگوێ خستن) و … ئەگەر لەمەڕ هەموو ئەمانە و ئەوەی چۆن له‌ته‌ك یەك پێكهاتوون و گونجاون و ئەوەی دەبێت چ شتێك بگۆڕدرێت، بیرت كردووەتەوە و بۆ دەربڕینی بابەتە سەرەكییەكە بە دوای واژەگەلێكدا دەگەڕێی، ئەگەری ئەوە هەیە ”فێمینیزمی سۆشیالیستی” بخەیتەڕوو.1

هەموو نیشانەکان ئەمە پشتراست دەكەنەوە، كە ”رابوون”ی زۆرێك لە ژنان لەبەرامبەر گرفتی هەڵاواردنی ڕەگەزی، فێمینیزمی سۆشیالیستی وەك ڕێگەچارەیەك لەبەرچاو دەگرن. ئەوڕۆكە ”سۆشیالیزم” (لە نموونە سەرنجڕاکێشە جۆراوجۆرەكانیدا) بۆ زۆرێك لە خەڵك ناسراوە، چونكە قسەی فرەی بۆ كردن پێیە: ئاوڕدانەوە لە كارگەران، خەروارێك لە تیئۆرییە شۆڕشگێڕەكان، كە خەڵكی دەتوانن پشتیان پێ ببەستن ( چ خوێندبنیانەوە یا نەیانخوێندبنەوە) و وەها نموونەگەلێكی بەردەست لە ولاتانی پیشەسازییكراو، كە بە شیوەیەکی جیاواز لە ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی بنیاتنراون.

بۆ زۆرێك لە فێمینیستەكان، سۆشیالیزم لەو ڕووەوە كە بەڵێنی كۆتاییهێنان بە نایەكسانی ئابووریی بە ژنانی كارگەر دەدات، سەرنجڕاكێشە. له‌ته‌ك ئەوەشدا، سۆشیالیزم لە هەمانكاتدا لە بەرامبەر كاڵبوونەوەی ڕوانگە ڕادیكاڵەكانی خۆی هەڵوێست وەردەگرێت، بەو بەشە لە ژنان كە پێیانوایە لێكدانەوەیەكی تەواو فێمینستی ناتوانێت گشت نایەكسانییەكان بگرێتەوە، بەڵێنی تێڕوانینێكی كراوەتەر دەدات.

بەم پێیە بەپێی ئەو بەڵگانە، ژنان بیر لەوە دەكەنەوە كە ئایا ”فێمینیزمی سۆشیالیستی” وەك ڕوانگەیەكی ڕامیاری، بەكەڵك دێت یا نا. لەوە دەچێت فێمینیستە سۆشیالیستەكان هەم ئاوەزگیر و هەم ڕادیكاڵ بن؛ لایەنی كەم ئەوەندەی بزانرێت زۆربەیان لە بەرامبەر داوی سازان و خۆپەرستی، كە ژمارەیەكی بەرچاوی ژنان تێی دەكەون، هەستێكی نەرێیی بەهێزیان هەیە.

بۆ زۆرێك لە ئێمە كە كەمتر خەیاڵیین، وێناكردنی خێڵی ئامازۆن، بە سوپایەك لە ژنانی بەهێزی خێڵ، كە بەرەو ئاوابوونی خۆر بجەنگن، لەوانەیە ناكەتواری و بێسوود بێت. بابەتێكی پەیگیرانەتر، گریمانەی هۆشیی زاڵ بەرامبەر بە خواوەندە گەورەكان و نیشانەكانی دیكەی هاوجۆرپەرستی، جادوو، بانگكردنی گیانە. من وەك فێمینیستێك كە خەمی گۆڕینی پێكهاتەی كۆمەڵگەمە، ئەم بابەتە بێزیان نابینم.

بابەتی یەكەم: زیاتر لە چوار سەد (400) ژن لە ئاپریلی 1976دا چوونە بۆستن، تاوەكو لە كۆنفرانسی گیانیی ژنان (women’s spirituality conference) كە بەشێكی زۆری بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتانەی باسكران تەرخان كرابوو، بەشدارییان كرد. ئایا نەدەكرا وزەی سرودەكان، كە جێگەی دوایین ئاوازەكانی سەركەوتنیان دەگرتەوە و كارگەگەلی فێربوونی سەمای زگ و بەرپاكردنی بۆنەی ئایینی مانگانە، لە كارێكی باشتر و ژنانەتردا خەرج بكرایە؟

بابەتی دووەم: لایەنی كەم بەپێی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەیەكی فێمینیستی، دەستەیەك لە ژنانی لەشفرۆش (سێکسفرۆش) هەوڵیان دا كە (Susan Saxe) لە زیندان دەركەن. ئەگەر ئەوان راستگۆیانە پێیانوابوو، كە وەها كارێك ئەو ئازاد دەكات، كەواتە بەگشتی لە كەتواریەوەیە کە لە فشارەكانی كۆمەڵگەی پیاوسالارەوە دوور بوون. هەروەها ئەگەر بڕیار بوو ، كە ئەوە گاڵتەیەكی دڵخۆشكەر بێت، ئەی بۆچی هیچ كەس بەوە پێناكەنێت؟

مەترسییەك كە لەلایەن ریفۆرمیزمەوە هەڕەشە لە هۆگری ژنان دەكات، لە یارییەكانی بانگكردنی گیان فرە گەورەترە. من دەزانم كە ”ریفۆرمیست” دەربڕینێكە دەتوانرێت لە زۆر ڕێگەوە بەكار ببرێت، كە هیچكامیان نە بەڕێزن و نە ئەوەندەش بەسوود. بە گشتی بۆ دەربڕینی نیازپاكی تاك، یا بۆ دەربڕینی ئەوەی هەر جۆرە چالاكییەكی رامیاری چون یەك، بێ نرخە، لەبەر ئەوەی كە كاری رامیاری لە خودی خۆیدا شیاوی ئاڵوگۆڕە. لە وەلامدا، هەندێك لە فێمینیستەكان بە شێوەیەكی باوەڕپێهێنەرانە دەریانخستووە، كە جۆرە دروستەكانی ریفۆرم دەتوانن بزاڤێكی رادیكاڵ بنیات بنێن.2

بەم شێوە هەندێك لە هەڵوێستگیرییەكانی ڕیفۆرمیستەكان وزەی ژنان بە فیڕۆ دەدەن، چاوەروانی ئاڵوگۆڕی گەورە دروست دەكەن و لەوێوە كە نایتوانن، فریودەرانە و تێكدەرانەیە. باشترین (یا خراپترین) نموونە، تێكۆشانی هەڵبژاردنەكانە. هەندێك لە سۆشیالیستەكان لەژێر كارایی نیشانەگەلی”پێشكەوتنی هەنگاو بە هەنگاو” دەكەونە ئەم داوەوە. تۆ ناتوانیت بە ئامرازی نائازادیخوازانە خۆت ئازاد بكەیت. هەڵبژاردنی گروپێك لە رامیاركاران (چەندی خوشكانەش بێت) بۆ بەرێوەبردنی ڕێكخراوە كۆنە بێكەڵكەكان، كە دواجار ئێوە بەرێوە دەبەن، شتێك ناباێیتە پێشەوە. كاتێك كە ڕێكخراوی نیشتمانی كۆبوونەوەی زۆرینەی ژنان(National Organization of Women’s Majority Caucus) باڵی گەورەی ئەو ڕێكخراوە بە هەمان ئامرازگەل كە رامیارییەكانی هەڵبژاردن دەیگرنەبەر، داوا لە ژنان دەكات، كە پەیڕەوی لەوان (لە دەرچوون لە ڕەوتی بنەڕەتی شۆڕش) بكەن، هەمووان لە قولاییدا، چ ئەوەی كە پێشتر هەبووە و چ ئەوەیش كە هەنووكە هەیە، ڕۆ دەچن.

شێوەكانی هەڵبژرادن داوگەلێكی ئاشكرای ڕۆژانەن. تەنانەت هەندێك لە نارادیكاڵەكان فێربوون دوورەپەرێزیان لێ بكەن. شتێكی زیرەكانەی دیكە، دەركەوتنی سەرمایەداریییە لە لێژنەكانی توانای ئابووری ژناندا. بۆ نموونە تۆڕی ئابووریی فێمینیستی (Feminist Economic Network) لەبەرچاو بگرن. ئەم ناوە بە ئاسانی دەتوانێت فریوتان بدات. لە رواڵەتدا تۆڕێك بوو لە چالاكییە بازرگانییە جێگرەوەكان بە مەبەستی لابردنی سەرمایەداری لە رێگەی پێكەوەنانی ئابووری خۆبەسێتی بۆ ژنان. ئەمە باوەڕێكی فریودەرانەیە. له‌ته‌ك ئەوەشدا یەكەمین پرۆژەی گەورە (FEN) لە ئەپریلی 1976دا لە دیتۆریت (Detroit) كرایەوە. بە بژاردنی ساڵانە 100 دۆلار وەك ئابوونەی ئەندامەتی، ژنانی ئەندام دەیانتوانی لە مەلەوانگەی تایبەتی مەلە بكەن، لە باری تایبەتیدا خواردنەوە بخۆنەوە و لە لە كۆمەڵێك لە كۆگاكاندا بە داشكاندنەوە شتومەك بكڕن. FEN بە فەرمانبەرانی خۆی بۆ هەر كاتژێرێك كار 2.5 دۆلاری دەبژارد. لاورا براون، بەرێوەبەری FEN ئەم هەنگاوەی بە ”سەرەتای شۆڕشی ئابووری ژنانە” ناوبرد.3

لەو كاتەوەی كە لەزگەی ”شۆڕش” بەو تەڵەكە كۆنەوە ( شێوە هەڵبژاردنەكان و سەرمایەداری)ەوە نراوە، واژەی شۆڕش پێچەوانە بووەتەوە. جێی سەرسوڕمان نییە، بۆ زۆرێك لە ژنان كە نایانەوێت لەشفرۆش، جەنگاوەرانی سەرەتایی، سیناتۆر یا گچكە سەرمایەدار بن، بەلام دەیانەوێت لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی ئاڵوگۆڕ كردوودا، هەڵاوەردنە ڕەگەزییەكان كۆتایی پێبهێنن، باڵی ئەناركیستیی فێمینیزم بكەنە سەرچاوەی زولاڵی شۆڕش. ”فێمینیزمی ئه‌ناركیستی” دەیتوانی چوارچێوەیەكی تیئۆری بە پیت بخاتەڕوو، بەڵام زۆرێك لە فێمینیستەكان تەنانەت ناویشیان نەبیستووە یا ئەگەریش بیستبێتیان بەهەڵە وەك ڕێكخراوی هاوپشتی پیاوانی نارنجۆكهاوێژیان لەبەرچاو گرتووە.

فێمینیزمی سۆشیالیستی، بووەتە خۆراكی كۆمەڵێك لە ڕێكخستنە ڕامیارییەكان، لەلایەكەوە لە گروپە چەپە سونەتییەكانەوە، گروپگەلی وەك پارتی كۆمونیستی شۆڕشگێڕ (Revolutionary Communist Party) یا هەمان یەكێتی شۆڕشگێری پێشوو (Revolutionary Union)، یەكێتی ئۆكتۆبەر (October League) و پارتی كارگەرانی جیهانی (International Party Workers) نزیكە و هەندێك جار ئامێتەیان بووە، كە ژنانێكی فرە كەمیان تێدایە. لەلایەكی دیكەوە، ژنانێكی زۆر بەرەو ڕێكخستنە هەڵبژاردنییە چەوتوچەوێڵەكان، كە لەلایەن گروپە چەپە نوێیە تازەسەرهەڵداوەكانی وەك بزووتنەوەی نوێی ئەمێریكایی (New American Movement) یا لە ڕێگەی یەكێتیگەلە سەربەخۆكانی ژنانەوە، ڕاكێش دەكرێن.

فێمینیستە سۆشیالیستەكان نوێیەکان دەستیان داوەتە بانگەوازێكی پەیگیر و شیاوی دەرككردن بۆ پەیوەستبوونی ژنانی بێلایەن بە ڕیزەكانی خۆیانەوە. لە بەرامبەردا، گروپە چەپە کۆنە پەڕگیرەکان بیرۆکەی پێكەوەكاركردنی ژنانی هاڕەگەزباز، جیاخوازەكان و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی دیکە و فێمینستە ناوازەكان له‌ته‌ك میراتبەرە ڕەسەنەكانی ماركس، ترۆتسكی (هەرچەند ترۆتسكیستەكان شیاوی لەبەرچاوگرتن نین)، ستالین و ماوۆ بە شێوەیەكی گشتی، ڕەتدەکەنەوە. زۆربەیان بیرۆکەی پەرژانە سەر گشت پرسەكانی ژنان لەلایەن بزاڤی ژنانی سەربەخۆوە، ڕەتدەكەنەوە. بە تێڕوانینی ئەوان، ئەم بزاڤە تایبەتە بە ژنانی بۆرجوا (دزێوترین واژەی ماركیستەكان)، كە سەرگەرمی “كاری خۆیان”ن و ئەمە “چینی كارگەر دابەش دەكات”. چونكە بەپێی بنەمای تێڕوانینی باویان، لەناو چینی كارگەردا، مێشك لاوازترین كەسان هەن. هەندێكیان هەستێكی هێستریانەیان بەرامبەر ژنانی هاوڕەگەزباز (Lesbian) هەیە: دیارترینیان (یەكێتی ئۆكتۆبەر) و (پارتی كۆمونیستی شۆڕشگێڕ)ن، كە هەڵبەت تەنیا ئەمانە نەبوون. لەم ڕامیارییەشدا وەك زۆرێکی دیكە، هێڵی دژە ژنانی هاڕەگەزبازی ولاتانی كۆمونیستی دەگیردرێتەبەر. بۆ نموونە پارتی كۆمونیستی شۆڕشگێڕ (R.C.P) لە ساڵەكانی سەرەتای 1970دا، لە بەیاننامەیەكدا ( کە بۆ ڕۆژانی پێش پێكهاتنی پارت دەگەڕێتەوە ،كاتێك كە هێشتا یەكێتی شۆڕشگێڕی جاران بوو) بۆچوونەکانی خۆی بڵاوكردەوە و لەوێدا ڕایگەیاند هاوڕەگەزبازان “لە قوڵایی زەلکاوی بۆگەن و نزمیی بۆرجوازیدا ڕۆچوون” و ئازادی هاوڕەگەزبازان “دژی چینی كارگەر و دژی شۆڕشە”. هیچكام لە گروپە چەپە کۆنەكان له‌ته‌ك ئەم پرسەدا، كە ژنان لە دەرەوەی چوارچێوەی پرۆلیتاریاش لەژێر فشاردان، بەئاسانی بۆیان قوتنادرێت. هەڵبەتە ”چینی كرێکار پێشڕەوە” بۆخۆی چەمكێكی سەرنجڕاکێشە: لە كێشمەكێشە هەنووكەییەكانی نێوان چەپەكاندا ئەم چەمكە لە كارگەرانی بەرهەمهێنەرەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە هەر كەسێك كە هێزی كاری لە بەرامبەر كرێیەكدا دەفرۆشێت یا هەركەسێك كە گوزەرانی بە كەسانی دیكەوە بەسترابێتەوە. ئەمە نزیكەی هەموومان دەگرێتەوە. ( دەی باشە، ئەگەر لەسەدا نەوەدی دانیشتوانی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا پێشڕەون، بۆچی تائێستاكە شۆڕش ڕووینەداوە؟)

فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كان نوێیەکان لە هەموو ڕێگەیەكی داهێنەرانەوە هەوڵدەدەن هەستەیەكی ناوەندیی لە بیركردنەوەی ماركسیست- لینینیست پێكبهێنن، لە ئەمڕۆدا بیپارێزن و بە فێمینیزمی ڕادیكاڵی خۆیانەوە موتوربەی بكەن. هەندێكجار سەرەنجامی نائاسایی له‌ته‌ك خۆیدا دەهێنێت. لە جولای 1975دا، ژنانی بزووتنەوەی نوێی ئەمریكایی و ژمارەیەك لە گروپە سەربەخۆكان، یەكەمین كۆنفرانسی نیشتمانی (سەرتاسەری)یان لەمەڕ فێمینیزمی سۆشیالیستی خۆیان بەست. بەتایبەت ئەوەی كە بەشێوەیەكی فراوان لەبارەیەوە پاگەندە نەكرابوو، بەلام هەمووان لە دیتنی زۆری كۆمەڵی ژنان (زیاتر لە شەسسەد كەس و ژمارەیەكی فرەتریش گەرابوونەوە) كە دەیانەویست پشووی كۆتایی هەفتەی 4ی جولای لە (Yellow Spring )ی ئۆهایۆ بەسەر بەرن، سەریان سوڕمابوو.

بەخوێندنەوەی دەقی وتارەكانی كۆنفرانس و هەروەها بۆچوونگەلی جۆراوجۆر كە لەلایەن ژنانی ئامادەوە نووسرابوون، 4 ڕوون نییە كە وێناكردنی ڕێكخەرانی كۆنفرانسەكە لە خستنەرووی ناونیشانەكە “فێمینیزمی سۆشیالیستی” چی بووە. بنچینەكانی یەكپارچەیی كە پێش كۆنفرانسەكە ئامادە و ڕێكخراو بوون دوو شتیان دەگرتە خۆ، كە هەردەم له‌ته‌ك فێمینیزمی ڕادیكاڵ دەهاتنەوە و لە ڕاستیدا نیشاندەری بیروبۆچوونی تەواو ناكۆك بە ڕوانگەی سۆشیالیستیین. بنچینەی یەكەم دەڵێت : “ئێمە پێداویستی بوونی بزووتنەوە سەربەخۆكان دەرك دەكەین و لەنێو بزاڤی شۆڕشگێڕانەدا پشتیوانییان لێ دەكەین”. بنچینەی دووەم دەڵێت “ئێمە دان بەوەدا دەنێین، كە جۆرەكانی فشار، چە نەژادی، چینایەتی، ڕەگەزی، یا هاوڕەگەزبازی[ژنان/ و.ک] له‌ته‌ك یەك سەروكاریان هەیە و خەبات بۆ ئازادبوون لەژێر ئەو فشارانەدا، دەبێت پێكەوە و بە هاریكاری ئەنجام بدرێت”. بنچینەی سێیەم، تەنیا پەنجە بۆ ئەوە ڕادەكێشێت ”فمینیزمی سۆشیالیستی ستراتیژێكە بۆ شۆڕش” و چوارەمین بنچینە بانگەوازکردنە بۆ دیالۆگكردن ”بە نێوەڕۆكی تێکۆشان و یەکێتییەوە”.

هه‌ڵبه‌ته‌، ئه‌مه‌ تێکەڵەیەکی باوەڕنەکەردەنییە لە کۆمەڵێك بنەمای سەرنجڕاکێش- لیستێکه‌ کە بە کردەوە بانگەوازی هەمووان دەکات. به‌ڵام كاتێك فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كان، بە شێوەیەکی سەرەکی لەپێناو بزاڤی ژنانی سه‌ربه‌خۆدا دەبێت و كاتێك كه‌ ده‌ڵێن ستەمی چینایەتی یه‌كێكه‌ له‌ سەرکوتگەرییەكانی دیکە، نه‌ك گرنگتر له‌ ئەوانی دیكە، ئیدی (به‌و جۆره‌ كه‌ ڕه‌خنه‌گرانی ماركسیست ده‌ڵێن) چیدیكە ئه‌مه‌ به‌ سۆشیالیزم دانانرێت.

سەرەڕای ئەوەش، فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كان تا کۆتایی ڕێ هاوڕای به‌رنامه‌كانی فێمینیزمی ڕادیكاڵ نین. ئه‌گه‌ر هاوڕا بووایێن، ده‌بوو ئه‌م بنه‌مایه‌ی دیكەیش قبوڵ بكه‌ن كه‌ : پێكهاته‌ نا- قوچکەییەكان بۆ كرده‌ی (پراکتیکی) فێمینیستی پێویستن. هه‌ڵبه‌ته‌ گرتنەبەری ئەمە بۆ هەندێك لە سۆشیالیستەکان زۆر سه‌خته‌. به‌ڵام ئەمە ئەوە دەگەیێنێت، كه‌ فێمینیزمی ڕادیكاڵ له‌ته‌ك یه‌كێك له‌ جۆره‌كانی ئه‌ناركیزم زۆر نزیكتره‌ تا له‌تەك سۆشیالیزم. ئه‌و جۆره‌ش، ئه‌ناركیزمی کۆمەڵگەرا (هەروەها به‌ ئه‌ناركیزمی كۆمونگه‌راش ناسراوە) نه‌ك له‌تەك جۆرەکانی دی وەك تاكگه‌را یا ئه‌ناركۆ – کاپیتالیست.

ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و فێمینیستانه‌ی كه‌ له‌ته‌ك بنه‌ما ئه‌ناركیستییه‌كان ئاشنان، بابه‌تێكی تازه‌ نییه‌. بێجگە لە هه‌ژمارێكی كه‌م له‌ فێمینیسته‌كان. ئه‌مه‌ شیاوی تێگه‌یشتنە، كه‌ ئه‌ناركیزم له‌نێوان ڕۆژنامەگەریی بەد و پەردەپێدراویدا شێوێنراوە. ئه‌گه‌ر فێمینیسته‌كان له‌ته‌ك ئه‌ناركیزم ئاشنا بووایێن، وه‌ها په‌یگیرانه‌ وه‌ك ئامرازێك بۆ خه‌بات دژی ستەمی جێنده‌ری نه‌یانده‌ڕوانییه‌ سۆشیالیزم. فێمینیسته‌كان ناچارن، به‌رامبه‌ر هه‌ر تیئۆرییه‌كی کۆمەڵایەتی كه‌ بە كۆمه‌ڵێك ڕابه‌ر و په‌یڕه‌وگەرەوە لکێندراوە، گومانی خراب بكه‌ن، ئەوە گرنگ نییه‌ كه‌ ئه‌و پێكهاته‌ ناوه‌ندگەرایییه‌ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك هەوڵدەدات دێمۆکراتانە ڕه‌فتار بكات. ژنانی هەموو چینەکان، هه‌موو نەژادەکان و هه‌موو بارەکانی ژیان، دەمێکە به‌ خواستی كۆتاییهێنان بە زاڵبوون گەیییشتوون، كه‌ چیدیكە ئاماده‌ نین جێگه‌ ڕابه‌رانی هه‌نووكه‌یی به‌ ده‌سته‌یه‌كی دیكە بگرنه‌وه‌. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستی كێدایه‌ و (كه‌مۆکەیەكی ناوازه‌ نەبێت) کە لە ئێمە نییە.

زۆرێك له‌ فێمینیستانی ئه‌ناركیستی هاوچه‌رخ ڕۆشناییان خستووه‌ته‌ سه‌ر په‌یوه‌نییه‌كانی نێوان ئه‌ناركیزمی کۆمەڵگەرا و فێمینیزمی ڕادیكاڵ. لاین فارۆو (Lynne Farrow) لەم بارەوە وتویەتی: فێمینیزم ئەوە کردەیی دەکاتەوە، کە ئه‌ناركیزم بانگەوازی بۆ دەکات. پێگی كۆرنگه‌ر (Peggy Kornegger) لەو بڕوایەدایه‌، كه‌ ” سالانێكە فێمینیسته‌كان چ له‌ تیئۆری و چ له‌ كرداردا به‌ شێوه‌یه‌كی نائاگانه‌ ئه‌ناركیستن”. هەروەها ماریا له‌یتن(Marian Leighton) ڕادەگەیێنێت، ”ئامانجی خۆپاڵاوتن لە فێمینیستی ڕادیكالەوە بۆ فێمینیزمی ئه‌ناركیستی، خۆی لە خۆیدا هه‌نگاوێكی گەورەیە له‌ به‌ره‌وپێشبردنی هوشیارانه‌ی تیئۆریدا.

ئێمه‌ خۆموختاری بنیات ده‌نێین We build autonomy

ڕەوتی هەردەم ڕوو لە گەشەی دژەباو The process of ever growing synthesis

بۆ هەموو گیانلەبەرێك. For every living creature

ئێمە بڵاودەکەینەوە We spread

خۆبەخۆیی و داهێنان Spontaneity and creation

ئێمە فێر دەبین خۆشی ئازادی We learn the joys of equality

خۆشی پەیوەندی Of relationships

بەبێ زاڵبوون Without dominance

له‌نێو خوشكاندا. Among sisters

ئێمه‌ زاڵبوون هەڵدەوەشێننیەوە We destroy domination

لە هەموو شێوەکانیدا. In all its forms

ئه‌م سرووده‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی فێمینیستی ڕادیكاڵ ”ئه‌وه‌ من نیم خۆشه‌ویستم”6 ده‌ركه‌وت، كه‌ سەردێڕی هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ”كۆتایی به‌ پله‌وپایه‌ بهێنن” ده‌خاته‌ ڕوو. هه‌رچه‌نده‌ نیشانیی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ناركیست (یا ئه‌ناركۆ-فێمینیست)ی لێ نەدرابوو، به‌ڵام پەیوەندییەکان دیارن. ئه‌و ڕۆژنامه‌ بەڵگەیەك بوو لەسەر بزاڤی ئازادیبه‌خشی ژنان له‌ سالانی سه‌ره‌تای بوژانه‌وه‌یدا، هەروا ئه‌مه‌ هه‌مان کرۆکی بەهادارە، كه‌ ئه‌گه‌ر تێکەڵەی فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌کان، ڕیشه‌ دابكوتێت؛ ئەگەر پەرستنی خوداوەند یا نەتەوەی ژنانی هاوڕەگەزباز، ژنان ببەنە سەر ئەو بڕوایەی، كه‌ پێشوازی له‌ شێوه‌ تازه‌كانی زاڵبوون (dominance) و ملدان پێی بكه‌ن یا ته‌نانه‌ت به‌خۆیان به‌رپای بکه‌ن، له‌ ده‌ست ده‌چێت.

پەراوێزەکان:

  1. Barbara Ehrenreich, “What is Socialist Feminism?”, Win Magazine, June 3, 1976, p.4.

  2. The best of these arguments I’ve encountered are “Socialist Feminism; A Strategy for the Women’s Movement”, by the Hyde Park Chapter, Chicago Women’s Liberation Union, 1972; and Charlotte Bunch, “The Reform Tool Kit”, Quest, 1:1, Summer 1974, pp.37-51.

  3. Reports by Polly Anna, Kana Trueblood, C. Corday and S. Tufts, The Fifth Estate, May, 1976, pp. 13, 16. The ” revolution” failed: FEN and its club shut down.

  4. People who are interested in reading reports of the conference will find them in almost every feminist or socialist newspaper that appeared in the month or so after July 4th. Speeches by Barbara Ehrenreich, Michelle Russell, and the Berkeley-Oakland Women’s Union are reprinted in Socialist Revolution, No. 26, October-December 1975; and the speech by Charlotte Bunch, “Not for Lesbians Only”, appears in Quest, 2:2, Fall 1975. A thirty-minute audiotape documentary is available from the Great Atlantic Radio Conspiracy, 2743 Maryland Avenue, Baltimore, Maryland 21218.

  5. Farrow, “Feminism as Anarchism”, Aurora, 4, 1974, p.9; Kornegger, “Anarchism: The Feminist Connection”, Second Wave, 4: 1, Spring 1975, p.31; Leighton, “Anarcho-Feminism and Louise Michel”, Black Rose, 1, April 1974, p. 14.

  6. December, 1, 1970, p.11.

بۆ خوێندنەوەی سەرچاوە ئینگلیزییەكەی :

http://www.anarcha.org/sallydarity/CarolEhrlich.htm

ئەم بابەتە لە سایتی (خوشە) وەرگیراوە و بەداخەوە چەند ساڵە لە ئارادا نەماوە.