چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لەسەر پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” / 8

هەژێن

*24ی سێپتەمبەری 2010

بەشی هەشتەم

كات و شوێن له‌ شۆڕشی سۆشیالیستیی.

شۆڕشی سۆشیالیستیی به‌و پێیه‌ی ده‌بێته‌ گۆڕانكاریی و وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و مه‌زن بۆ گشت باره‌كانی كۆمه‌ڵ.. پێشبینییكردن و ده‌ستنیشانكردنی كات و شوێنی هه‌ڵگیرسانه‌كه‌ی كار و بڕیارێكی هێنده‌ ئاسان و ئاسایی نییه‌، …….؛ سه‌ره‌تا پێویسته ‌سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی (سه‌رهه‌ڵدان و پاراستن و درێژه‌پێدان)ی ئاماده ‌و رێكخرابێ.. هه‌روا نه‌خشه‌یه‌كی پێشنیاركراوی ئاكام و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی بۆ دارێژدرابێ ئه‌نجا به‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوونێكی چه‌سپاو – خۆڕاگرانه ‌و بێ دووڵیی بڕیارێكی چاره‌نوسسازانه له‌سه‌ر هه‌ردووكیان بدرێ؛ له‌سه‌ر كاتێكی گونجاو و دیاركراو (بۆ دایسانی یه‌كه‌م ترووسكه‌ی شۆڕش) و له‌سه‌ر شوێنێكی له‌بار و دیاركراو (جا ئه‌و شوێنه ‌وڵاتێكه ‌یا ناوچه‌یه‌كه ‌یا سه‌راسه‌ری جیهانه‌). ل.44

كات و شوێن بۆ شۆڕشی سۆشیالیستیی شتێكی ئاماده‌كراو یان یه‌ده‌گێكی به‌رده‌ست و دانراو نییه ‌تا هه‌ر كاتێك ئاره‌زوو بكرێ ده‌ستی بۆ ببردرێ و به‌كاربهێندرێ، هێشتا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتپێكردن و كار راپه‌ڕاندنێكی نوێ خۆی ده‌نوێنێ و ئه‌زموونێكی هێنده ‌زۆری نییه ‌تا چه‌ندین رێوشوێنی ئه‌و كاره ‌كرده‌ییه ‌ساغ كرابێته‌‌وه ‌و دیارده ‌و ئه‌نجامی ئاشكرا و به‌رجه‌سته‌ی هه‌بێ و له ‌چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌یدا سه‌رپێییانه‌ ته‌ماشا بكرێ و به ‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێبخرێ. ل.45

ئەم دوو پەرەگرافە، دووجار یەکدی ڕەتدەکەنەوە؛ جارێك لە ( ل.44)دا پلان و کاتی شۆڕش بە پێشمەرج دادەنێت، کەچی لە (ل.45)دا بۆچوونەکەی (ل.44) ڕەتدەکاتەوە. جارێك باس له‌ دوورینی شۆڕش دەکات وەك پۆشاکی بەردەستی بەرگدوورێك نەك وەك دیاردەیەکی زیندووی خۆبەخۆ و کتوپڕ و هەمیشە ئامادەی نێو بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان. جارێکی دی دەڵێتكات و شوێن بۆ شۆڕشی سۆشیالیستیی شتێكی ئاماده‌كراو یان یه‌ده‌گێكی به‌رده‌ست و دانراو نییه ‌تا هه‌ر كاتێك ئاره‌زوو بكرێ ده‌ستی بۆ ببردرێ و به‌كاربهێندرێ،“ کە ئەمەش ڕەتکەرەوەی نەخشە و پلانی نێودێرەکانی پێشووترە و یەکدی ڕەتدەکەنەوە.

ئەگەر لەم ناکۆکییە بگوزەرێم، ئەوا هێشتا خۆم لەتەك ڕوانگەیەکی میکانیکیدا دەرگیر دەبینم، کە شۆڕش بە خاڵی بڕیاردانی چەند کەسێك یا کاتژێری ڕاگەیاندن دەبینێت. ئەمە کتومت ڕوانگەی لێنیستەکانە، کە لە فێبریوەری خەڵك لەسەر شەقامەکان بوون، سەدان هەزار ژن مانیانگرتبوو، سۆڤیەتەکان پێکهاتبوون، کەچی ئەوان بیریان لە ئەندازیاری شۆرش دەکردەوە و لۆتۆ (یانەسیب)ی بەشداری دەسەلاتی بۆرجوازی یا شۆرشیان ڕادەکێشا.

پێشتر لەمەڕ هوشیاری شۆڕشگێڕانەی چینایەتی و ڕێکخستن و خەباتی جەماوەری بۆچوونی خۆم خستەڕوو، هەروەك پێموایە، کە ئەو خۆهوشیارییە و خەباتە ڕۆژانەیە، پێداویستی و ئەزموونکردن و ناکۆکی کار و سەرمایە دروستی دەکات و لە لای کرێکاران و توێژە بەرهەلستکارەکانی کۆمەڵگە گەڵاڵە دەبێت و وەك وەڵام بە پێداویستییه‌كانی خەباتی ڕۆژانە دێتە بوون، هەرواش شۆڕش ڕەوتێکی مێژوویی گۆڕانی کۆمەڵگەیە و سەروکەتنی خاڵی بە لوتکەگەیشتنی ناکۆکییەکانە. ئەگەر شۆڕش بە بەری درەختێك بچوێنم، ئەوا ئەو بەرانەی کە نەخۆشن، زوو دەکەونە خوارەوە، به‌ڵام بەرە تەندروستەکان تا دواخاڵی گەیین پەروەردە دەبن و ئینجا دەکەونە خوارەوە. بەمجۆرە شۆڕش خاڵی کەوتنەخوارەوەی بەرە گەنیو و کڕمۆڵەکان نییە، بەڵکو خاڵی بە ئەنجامگەیشتنی پرۆسەی شۆڕشەکەیە. سەرهەڵدان و پێگەیینی شۆڕشیش وەك پێگەیینی بەری درەختێك [بە فەرمانی خوا نایێتەبوون وەك ئایدیالیستەکان پاگەندەی دەکەن]بەڵکو بە یەکانگیری کۆمەلێك پێداویستی و بارودۆخ و لەباری کەشی پێگەیینەکەیە، دروستی دەکات. شۆڕشیش بەرهەمی ئەندازیاری دەستەبژێرێکی کۆمونیست نییە، بەڵکو بەرهەمی یەکانگیری هوشیاری شۆڕشگێرانە و گشتگیری ئەو خۆهوشیارییە و پێگەییینی ناکۆکییەکانی بندەستان لەتەك سەروەران و بەلوتکەگەیینی خەباتەکەیان و هاتنی خاڵی تەقینەوەی یەکجارییه‌، واتە پێداویستیڕوخانی سیستەمەکە، وەك سیستەمەکانی پێشوو کاتی خۆی دێت و ئەمەش بە ئامادەیی و خۆهوشیاری و ویستی چەوساوانەوە بەستراوە. هەرواش سەرکەوتنی دژەشۆڕشان لە چەشنی بۆرجواکان لە شۆڕشی دژی فیئۆدالیزمدا، وەك بەربوونەوەی بەرە نەخۆشەکانی درەختێکە و ئەوەش کۆمەلێك هۆکاری ناوەکی و دەرەکی خۆی هەیە و گەورەترینیان نائامادەیی خۆهوشیاری شۆڕشگێرانەی چەوساوان و خۆشباوەڕییانه‌ بە تێڕوانین و بەرنامەی وردەبۆرجوازی دسەلاتخواز، وەك خۆشباوەڕیی چەوساوان بە سۆشیالیستە دەسەلاتخوازەکان لە شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917ی ڕوسیەدا.

هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی هه‌ردوو شۆڕشی کۆمونەه‌ی پاریس و ئۆكتۆبه‌ری سۆڤیه‌تیی كۆمه‌ڵێك په‌ند و وانه‌ی چاكیان له‌ دوای خۆیانه‌وه‌ جێهێشت….. هه‌ر له ‌نێو ئه‌وانیشدا به‌وه‌ گه‌یشت بڕیاری كات و شوێن دیاركردنی هه‌ردوو شۆڕش بدرێ و پاشانیش به‌ ته‌واویی به‌ لاڕێدا بچن.ل.45

وەك پێشتر وتم، ڕوانگەیەك کە شۆرش و خاڵی بە تەقینەوەگەیشتنی شۆڕش یەکی دەگرێت، ناچار ئەندازیاران و ڕاگەیێنەرانی کاتژێری سفر قوت بکاتەوە، ئەوا بێجگە لەو دوو تەقینەوانە شۆڕش لە هیچ شوێنێکی دیکە نابینێت. ئەمە گەورەترین گورزی کوشندەبووە لە هزری شۆڕشگێڕیی و ڕۆڵ و کارای خودی چەوساوان لەو شۆڕشانەدا.

بە بۆچوونی من، جیهان تەنیا دوو شۆرشی بە خۆوە نەدیوە و بەردەوام بە خەباتی چه‌وساوان شۆرش بارگاوی دەبێت. ئەگەر ئێمە داخوازی و گۆرانەکانی ژیان لە ڕەوتی مێژوودا بە نموونە وەربگرین، بۆمان دەردەکەوێت، کە شۆرش پرۆسێسێکی بەردەوامی ڕوو لە پێشە؛ بۆ نموونە لە ئەوروپا و ئەمەریکا 300ساڵ ڕەشپێشتەکان وەك کاڵا بازرگانیان پێوە دەکرا و تەنانەت کەم سه‌یرکردنیان لەلایەن خودی چەوساوانی ئەو وڵاتانەوە دیاردەیەکی نکۆڵی هەڵنەگرە، کەچی ئەوڕۆکە نەوەی ئەو چەوساوە ناهوشیارانە لەتەك ڕەشپێستەکان ئەوینداری دەکەن. شەش دەهە پێشتر چەوساوانی فەرەنسە و ئاڵمان دەچوونە سەنگەری دەسەڵاتدارانەوە و دژی یەکدی دەجەنگان، کەچی ئەمڕۆ لە هاوخەباتی چینایەتیدا پشتیوانی لەیەك دەکەن. ڕۆژگارێك بوو، ئەوروپییەکان بە گوێڕایەڵی کەنیسەکان بەرەو خۆرهەلات بەڕێ دەکەوتن، کەچی لە جەنگەکانی ڤیتنام و کوریا و ئەفگانستان و عیراقدا لە 120شاری ئەوروپی و ئەمەریکیدا ملیۆنان مرۆڤ وەك هاودەردی و وەستانەوە دژی جەنگ، ڕژانە سەرشەقامەکان. ئایا ئەمانە بەشێك لە بەرگرتنی پرۆسێسی شۆرش نین، ئایا ئەمانە هەنگاوەکانی ناو شۆرش و بەرهەمی ئەو گۆڕانانانە نین، کە بەردەوامی شۆرش دروستییان دەکات؟ ئایا ئەمانە نیشانەی شۆڕش و هەنگاوی هەنووکەیی شۆڕش نین؟

من بۆخۆم ئەو تاقیگەرییەی سۆشیالیزم و دێمۆکراتی لە خوارەوەرا لە ئەرژەنتین [دەستبەسەرداگرتنی کارخانەکان و خۆبەرێوەبەرایەتی کرێکاریی و پێکهێنانی هەرەوەزییەکانی ناو گەڕەکەکان و هاریکاری و هاوپشتی چینایەتی نێوان بزووتنەوەی بێکاران و ڕێکخراوی دایکانی زیندانیان و خۆبەڕیوەبەرایەتییە کرێکارییەکان و ئەنجومەنی گەڕەکەکان ] کەمتر لەو دوو شٶڕشە نابینم، کە نووسەر و زۆرێکی دیکە ڕیزیان کردوون و دەکەن. چونکە لەم ئەزموونە تازەدا ئەوە زانا و فیلۆسۆف و بیریارە ڕیشن و سەکسۆکەدار و بۆیباخلەملەکان نین، کە لە سەرکردایەتی پارتەکانەوە پلانی خەباتی و شێوازی ڕێکخستن و هەنگاو و کاتی شۆڕشییان بۆ کرێکاران دیاری دەکەن، ئەوە خۆیانن و تەنیا خۆیان خەریکن هەر لەناو ئەم سیستەمە خۆیدا، سۆشیالیزم و دیمۆکراتی ڕاستەوخۆ، پێشنیار دەکەن و ئەزموونی دەکەن و نیشانی دەدەن، کە گەشەسەندن و پەرەسەندنی بەرهەمهێنان لە یەکێتی و یەکسانی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا باشتر لە سایەی بوونی بۆرجواکان و هیراشییەکەیاندا ڕوو لەسەر دەبێت و ئەمەش ئایدیای پێویستی قۆناخی سەرمایەداری بۆ گەیشتن بە سۆشیالیزم بەدرۆخستەوە، هەروەك کۆمونەکانی ئۆکرانیا ١٩١٧١٩٢١ هەرەوەزییەکانی کەتەلۆنیا ١٩٣٦١٩٣٩ پێشتر نیشانیان دا، لە هەژارترین و دواکەوتووترین شوێنی ئەم گۆی زەمینەدا سۆشیالیزم وەك هەر شوێنێکی گەشەکردوو و دەوڵەمەندی دیکە شیاوی ڕوودان و سەرکەوتنە و لە هەردوو بارەکەدا ژیان و ئازادی و دادپەروەری و گەشەی بەرهەمهێنان و پەروەردەبوونی مرۆڤی ئازاد باشتر لەو [قۆناخە خوێناوییە] بەرهەم دێت، کە بیریارانی سەدەی نۆزدە پەسەندەیان دەکردن. بەڵام لە نموونەی دیکتاتۆری بۆلشەڤیزم لە روسیە و پاشرەوانیدا هاوکیشەکە پێچەوانە دەبێتەوە و دوای ٧٠ ساڵ ئیمپراتۆرییەکەیان وەك پەشمەك دەتوێتەوە و کۆتایی بە زیندانی سۆشیالیزمی دەوڵەتی و نەتەوەیی ڕوسەکان و ئەوانی دیکە دێت، ئەزموونەکان نیشانمان دەدەن، کە ئێمە ڕزگار ناکرێین، بەڵکو تەنیا خۆمان دەتوانین خۆمان ڕزگار بکەین و بۆ وەها ڕزگاربوونێکیش بێجگە لە خۆهوشیاریی و ویست (ئیرادە)ی خۆمان، هیچ پێشمەرجێکی گەشەسەندوویی ئابووریی و بوونی ڕێکخراوی قوچکەیی رامیاریی و نوێنەرانی چەنەبازی پارلەمان، پێویست و مەرجی سەرکەوتن نین.

ته‌نانه‌ت له‌و دواییانه‌ش كه‌ڵه‌گایی رژێمی سه‌رمایه‌داریی نه‌یانتوانیوه‌ بزاڤی کۆمونیستی رابردوو كه‌ هیچ رێكخراوێكی ئه‌وتۆ یان هێزێكی به‌رانگارییشی نه‌ماوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كاركه‌نار و سه‌ركوت بكا كه ‌هیچ رۆلێكی نه‌مێنێ له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌خشه ‌رامیارییه‌كان، هاوكات له‌ باری ئێستادا ته‌می سه‌ر به‌ لارێدا چوونی بزاڤی کۆمونیستی رابردوو به ‌ته‌واویی ره‌ویته‌وه‌ و یه‌كسانییخوازان رێگه‌چاره‌ و هێڵی تازه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و زۆر به‌كه‌موپوختیی كار ده‌كه‌ن و هه‌نگاوی گه‌وره‌ ده‌نێن.ل.46

لە سەراپای بابەتەکانی پەرتووکەکەی نووسەردا، بزاڤی یا هزرینوێی کۆمونیستیلەلای خوێنەر ئیدەکانی خودی نووسەر دەگەیێنێت، بەڵام لێرەدا خەریکە باس لەو ڕێکخراو و گروپانە دەکات، کە پاش داڕمانی ئیمپراتۆرییەکەی بۆلشەڤیزم سەریانهەلداوە. لەبەرئەوە پرسیارێکی دی لای من قوتدەبێتەوە، ئایا ئەو گروپ و هزرە ئەو تێڕوانینانەی ڕەتکردووەتەوە، کە بوونە نەزۆکی هزری کۆمونیستی کلاسیك؟ من بۆخۆم هێشتا شتی وام بەرچاو نەکەوتووە، کە کۆمونیزم وەك هزرێكی ئازاد واتە نائایدیۆلۆجیا هاتبێتە مەیدان و دەوڵەت و پارت و دیکتاتۆری و دەستەبژێری خۆی ڕەتکردبێتەوە.

ئێستا هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی سۆشیالیستیی له ‌جاران پتر له‌بارتر و گونجاوتره ‌و پێویسته‌هه‌ر ئێستا ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ئێستایه ‌ئه‌وه ‌ده‌گه‌یه‌نێ كه ‌ده‌بێ بای هێنده‌کۆمونیستانێك په‌یدا بووبن كه ‌هێزێكی هه‌مه‌لایه‌نیان تێدا بێ بۆ هه‌ڵگیرساندن و پاراستن و درێژه‌پێدانی شۆڕش ل.46

ئەگەر خۆم لەوە ببوێرم، کە بڕوام بەو شۆرشە قورمیشکراوە نییە، گریمان شۆڕش هەر ئەوەیە، کە دەستەبژێرێك ئاوەزییان پێی دەشکێت و بەو سەرەنجامە دەگەن، کە کاتی شۆڕشە، ئەوا لەم بارەدا هیچ بروام بە شۆرش نامێنێت، چونکە ئەگەر لەتەك سەدەکانی ڕابوردوو و سەردەمە پڕ هەڵچوونەکانی ڕابوردوو و ناجێگیری یا نەبوونی دەوڵەتە سەراپاگیرە نەتەوەییەکان لەتەك جیهانیبوونەوەی دەسەڵات و کولتووریبوونەوەی مشەخۆریی و هێز و پانتایی میدیایان بەراوردی بکەم، ئەوا بەپێچەوانەوە شۆڕش لە جاران گونجاوتر و لەبارتر نییە. ئەمە لەلایەك و لەلایەکی دیکەوە، شۆڕشی سۆشیالیستی، بەرهەمی شەڕی پارتیزانی و خۆپیشاندانی یاسایی و کودەتای دستەبژێرێکی کۆمونیست نییە، تاکو بە هەبوونی ژمارەیەکی دیاریکراو پیشەڕامیار[وەك بلانکی و لێنین و مەنسووری حیکمەت و ئەوانی دیکەی پێش و پاشیان پاگەندەیان بۆدەکرد]، سۆشیالیزم دامەزرێنن. نەخێر شۆڕشی سۆاشیالیستی، ڕاپەڕینی کۆمەڵگەیە، ڕاپەڕینی چین و توێژە بندەست و چەوساوەکانە، کە چیدیکە وەك سەردەمی کۆیلایەتی و دەرەبەگایەتی لەتەك بارودۆخ و سیستەمەکەدا ناگونجێن و ناچار بە گۆڕینی دەبن.

هەروەها وەك وتم هەڵگیرساندنی شۆرش و پاراستن و درێژەپیدانی بە هەبوونی ژمارەیەك دەستەبژێرەوە نەبەستراوە و پەیوەندی بە پێداویستی و ویستی ڕزگاربوونی چەوساوانەوە هەیە، کەی ئەو ویست و ناچارییە گشتگیر و یەکانگیر بوو، ئەگەر کۆمونیستەکانی هەموو دونیاش ببنە پارێزەری ئەم سیستەمە هەنووکەییە، ئەوا هەر دەبێت بڕوخیت و کەس ناتوانێت بیگێڕێتە دواوە، وەك چۆن سیستەمەکانی کۆیلایەتی، فیئۆداڵی، بەسەرچوون و بوونە بەشێك لە ڕابوردووی هەرگیز نەگەڕاوە.

به‌ڵام به ‌راگه‌یاندن و ده‌ستبه‌كاربوونی بزاڤێكی کۆمونیستی راشكاو و پشت ئه‌ستوور به‌جیهانبینیی نوێ و له‌دایكبووی نێو كه‌لتووری ڕەسەنی کۆمونیزم ده‌تواندرێ ئه‌و هێزه‌به ‌زوویی وه‌ده‌ستبهێندرێ، ل. 46

بەداخەوە من لە خوێندنەوەی واژەی ڕەسەندا تەنیا ئۆرتۆدۆکسیزمەکەی حیکمەتیستەکان دەخوێنمەوە. ڕەسەن واتە چی و ناڕەسەن کامەیە؟ ڕەسەن لە هەموو بوارەکاندا واتە نەگۆڕ، شتێك کە وەك خۆی مابێتەوە. (ئۆرتۆدۆکسی مارکسی)یش هەر ئەمەیە، ئایا مەبەستی نووسەریش هەر مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکسە؟ ئەگەر ئەرێ، ئیدی پاگەندەکانی زانستیبوونی مارکسیزم چ بنەمایەکیان هەیە؟ لەوەها بارێکدا ئایا ئۆرتۆدۆکسیبوون ناکاتە کۆنەپەرستی و کۆنەپارێزی؟

به‌ڵكه ‌له‌هه‌ر شوێنێك توانا و پێداویستییه‌كانی هه‌ڵگیرسان په‌یداكرابێ و توانای پاراستن و درێژه‌پێدانی ئاواكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆشیالیستیی نه‌خشه‌یه‌كی به‌رنامه‌ئامێزی زانستیی و هونه‌ریی بۆ كێشرابێ ئه‌وا پێویسته ‌ئه‌و شۆڕشه ‌له‌وێ ئه‌نجام بدرێ ل. 46

ئەم تێڕوانینە میکانیکیانە و ئەم وێنا کۆمیدییە لە شۆڕش سەردەمی بەسەر چوو، لەو کاتەوەی نووسەر ئەم بابەتانەی نووسیون و من دەستم بە خوێندنەوەیان کردووە، دەیان شت وەك هەنگاوە وردەکانی شۆڕش گۆڕاون و ڕوویانداوە. شۆڕش لەسەر پلانی زانستی و هونەری ناوەستێت. شۆرش کۆپی خانەیی مەڕ و پلانی هێڕشی سەربازی نییە، تاوەکو نەخشەیەکی بەرنامەئامێزی زانستی و هونەریبۆ بکێشرێت. شۆڕش، هوشیاربوونەوە و خەبات و یەکگرتنی چەوساوانە، کە دوا وێستگەی لە سەرزەمینی سەرمایەداریدا، لەناوبردنی دەسەڵات و پێکهاتە هیرارشییەکانی کۆمەڵگە و ناوەندەکانی بڕیاردانی سەروو خەڵکییە و خاڵی دەستپێکردنی مێژوویەکی دیکەیە؛ مێژووی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری مرۆڤ وەك تاکی کۆمەڵایەتی هوشیارەوەبوو لە بەرەبەیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییەوە تا هەنووکە و تا کاتیك کە سەروەری مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا یا کۆیلەتی مرۆڤ بۆ مرۆڤ لە ئارادا بێت، شۆڕش بەردەوام دەبێت و مرۆڤی ئازادیخواز هەموو ساتێك لە شۆڕشدا دەبێت، بە واتایەکی دیکە شۆڕش پڕۆسێسێکی بەردەوامی مێژووییە، کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە دژە سەروەرییەکان لە هەر ساتێکی خەباتی ڕۆژانەدا پایەکانی جێگیر و سەرکەوتنەکانی تۆمار دەکەن، شۆڕش کاتێکی دیاریکرا و نەخشەیەکی پێش ئامادەکراو نییە . چونکە هەروا کە هیچ دیاردەیەك یا سیستەمێك لە شەوڕۆژێك و بە پلانێکی میکانیکی نەهاتووەتە بوون، هەرواش شۆڕش دژی دیاردەکان و سیستەمەکان و لەناوبردنیان لە خاڵێك و ساتێکی دیاریکراو و قورمیشکراو و لە شەوڕۆژێکدا ڕوونادات و سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت و ئەو دیاردە چینایەتییانەی کە بە پرۆسێسێکی مێژوویی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە و بوونەتە بەشێك لە کولتووری خەڵك، بە راگەیاندنێکی جادووییانەی دەستەبژێرێك لە شەووڕۆژێکدا لەناو ناچن، هەر ئەمە وەك ئەرکێکی شۆرشگێڕانە بەسەرماندا دەسەپێنێت، کە هەر ئەمڕۆ و لەناو ئەم سیستەمە چینایەتییەدا بۆ ڕاگرتن و ئاوەژووکدنەوەی ئەو پرۆسێسە مێژوویە، ڕۆژانە لە پایە کۆمەلایەتی و کولتوورییەکانی سیستەمی سەروەری چینایەتی بدەین و ئەڵتەرناتیڤە ئابووریی و رامیاریی و کولتوورییەکانی خۆمان بەهەر رادەیەك کە بۆمان لواو بێت، جێگیر و کۆمەڵایەتی بکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایەیە، کە دەڵێم ڕۆڵی دەستەبژێری پیشەڕامیار بێجگە لە وێناکردنی سۆپەرمانی بە کەتوار، هیچی دیکە نابێت و ئەگەر هەزاران جار ئەو هەلەیان بۆ بڕەخسێتەوە، کە لە خۆشباوەڕیی چەوساوانی شۆڕشی 1917دا بۆیان ڕەخسا، ئەوا بێجگە لە گەورەتربوون و فراوانتربوونی ئاست و ڕەهەندی دیکتاتۆری و ماڵوێرانی و “کوشتن و سێدارەی شۆڕشگێڕانە“ی خودی چەوساوانی ناڕازی، هیچی دیکە بەرهەم ناهێنێنەوە. سەرهەڵدانی هەموو دیکتاتۆرییەکیش لەو خاڵەوە سەرهەڵدەدات، کە کەمینەیەك، زۆرینە بە گەمژە و نەزان دەزانێت و پێیوایە ئەرکی ئەوە، کە ژیان و چۆنیتەتی بیرکردنەوە و هەلسوکەوتییان پێ دیکتە بکات و کودەتا بکات و میری دامەزرێنێت و بڕیاریان بۆ بدات و کۆمەڵگەیان بۆ بکات بەوبەهەشتەی کە خۆی نێوی دێمۆکراسی و سۆشیالیزم و زۆری دیکەی لێدەنێت.

سه‌ره‌نجام دیاركردنی كات و شوێن بۆ شۆڕشی سۆشیالیستیی به‌گوێره‌ی (چه‌ند و چۆن و چیه‌تیی)ی هه‌ڵسانه‌سه‌رپێی كرێكاران و چینه ‌زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵ و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی هزری کۆمونیستی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ كه ‌ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه ‌ماوه‌یه‌كی كه‌م یان زۆر بخایه‌نێ به‌ڵام بێگومان هه‌ر دێته‌پێش و گرنگیش ئه‌وه‌یه‌ كه ‌تا پێنه‌گه‌یشتبێ ده‌ستی بۆ نه‌بردرێ.ل.46

کات و شوێن دیاریکردن لە پانتایی گەردووندا چەندە لە کەتوارەوە دوورە، هێندەش ساتی تەقینەوەی کۆتایی شۆرش (نەك شۆڕش)ی کۆمەڵایەتی، لە نەخشە و سات دیاریکردنی کودەتاچییانە [نەك شۆڕشگێڕانە]وە دوورە.

خوێنەرانی هێژا، ئەو بەشانەی هێڵیان بەژێردا کێشراوە، لە پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” وەرگیراون و بۆ ئاسانکاری و جیاکردنەوەیان، من هێڵم بەژێردا کێشاون. بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:http://emrro.com/goranuwergoran.htm

Çend sernicêkî rexnegrane leser pertûkî “gorran û wergoran” /7

Hejên

*24î sêptemberî 2010

Beşî hewtem

Erkî resen bo hizrî nwêy komuneeyî resen L40

Pêş hemû şit be boçûnî min, pêwîste le bekarbirdnî wajey (resen)da wirdkar bîn û herwa betaybet bo pesendekirdnî bîrubawerrêk. Çunke hemû layek xoy pê resentir û drustre, egîna em hemû cyawazîyane nedebûn. Rastîyekey resen, detwanêt amirzaêk bêt bo retkirdnewey hemû resenîyek.

Be boçûnî min debû weha bnûsrêt, “erkî binçîneyî bo “hizrî nwêy komunîstî şorrşigêrr”. Çunke erkî resen û narresen bûnî nîye, bellku binçîneyî û lawekî heye, herweha bepêy ewey ke nûser komellîk layen le hizrî komunîstî klasîkda retdekatewe, kewate pêy kara û teba nîn û le beramberda şitgelêkî kara ya şorşigêrr dexate rû, nek resen û narresen, çunke hîç pêwer û terazûyek nîye, ta resenî û narresenî pê dyarî bkeyn.

Welî le barî henûkeyda be hoy kotayîhatnî erkekanî û pîrbûn û tewaw bogenbûnî û derkewtinî bo têkrray gel natwanê wek caran ew hawsengîye rabgirê L40

Be boçûnî min, sermayedarîş herwek fîwdalîzm ,qonaxêkî pêwîst nîye û bo pêgeyînî komellgey mrovayetî pêwîstîş nabêt û weha boçûngelêk le hizrî soşyalîstekanda begşitî û le zorbey fêrge hizrîyekanda, berencamî zallîy bîrî wirdeborcway buwe û eger şorrşî koylan beserkewtin bgeyîştaye, wate nehêştinî serwerî mrov beser mrovewe ya şorşî cutyaran û şarinşînan djî fîodalîzm û klîsa beserkewtin bgeyiştaye, ewa hîç kat bwar bo beserwerbûnî fîodallekan û borcwakan nederrexsa û be cêgirtnewey çînî fîodal û borcwa le cêy koyledarekan kotayî nedehat, herwek çon têkişkanî şorrşî oktober be serhelldanî şêwazêkî dyarîkraw le sermayedarî dewlletî (mîrayetî takpartîy) kotayî hat, cêgirtnewey serweranî nwê le cêy kone serweran, fîodallekan le cêy koyledarekan û borcwakan le cêy fîodallekan, berhemî têkişkan ya negeyîştinî şorrş buwe be serkewtinî yekcarî, wate lenawbirdnî serwerî, her eweş buwete hoy gwastnewey ew serwerîye le çînêkewe bo çînêkî dîke.

Boye be boçûnî min, hîç kat be serwerbûnî ew çînane pêdawîstî nebuwe, ta erkî mêjûyyan hebêt û beser çûbêt. Bellku serkewtinî şorrş wek sewzibûnî towêkî sûdbexşe, eger le gyakelle bjar bikrêt, ewa geşe dekat û eger gyakelle beserîda zallbêt, ewa lenaw deçêt. Ewey kiştî şorşî koylan û cutyaran û krêkaran, berî wîstrawî bedestewe neda, hoy wergeranî bû bo caredrrikî çîne hellpersetekan. Eweş “tewaw bogen” bûbêt, be boçûnî min, her leseretawe bogen buwe û hîç pozetîvîyekî têda nebuwe. Çunke tenya gorrînî şêwazî berrêweberayetî desteyek be desteyekî dîke buwe û hîçî le çînayetîbûnî komellge û serwerî çînayetî negorrîwe. Herweha “derkewtinî bo têkray gell”, min pêmwanîye, çunke ewe zorîney nahuşyarî gele, ke sîstemî sermayedarî be beşdarî le berhemêynan û cengekanî û damudezgekanî û leşkir û polîs û deste tîrostekanîda deparêzêt, egîna çînî borcwa bexoy hênde kemayetîyekî keme, beşî pasewanî û parastînî deselatî çîbnayetî le gewretrîn şarî goy zewîda nakat, eger hejmarî hawberjewend û zana û berrêweber û fîlosofekanîşî bxeyte ser ewa beşî fermanirweayetî û parastinî desellatî sermaye le wllatêkî wek ‘îraq naken.

bernameyek yan rêgeyek lenêw xebatî komunîstî hebê bo zûtir berrêkirdnî erke borcwazîyekan ke têyda hemû barekanî jyan geşe destênê û jyan û guzeranî têkrray xellk baştir û geşawetir dek hawkatîş bnemayekî hemelayeney komellêkî pêşverro lenêw çînekanî komell be taybetîyş krêkaran û zehmetkêşan ptir ferahem deka û hengawnanîş berew hellgîrsandinî şorrşî soşyalîstîy asantir û xêratir deka. L40

Dîsanewe eme heman boçunî helleye, bo şٶrriş û erkî çîne çewsanewekan. Be boçûnî min, şorşî dje-serwerî le hemû serdemekanda hebuwe û pêwîstîş buwe û komellgey mroyî le hemû serdemêkda çi eşkewtninşînî (naberhemhênerî), çi dêhatî (kiştukallî) û çi şarinşînî (pîşesazî) [bebê ew pîşmerce naketwarîyaney ke zadey sazşî hizrî bîryaranî komunîste letek boçûn û rêgeçarekanî wirdeborcwazî û sîstemî serwerî û derknekirdnî komellge bebê serwer], deytwanî berew komellgeyekî azad û yeksan û dadperwer birwat; wate komellge deytwanî bebê koyle û koyledar, bebê cutyar û derebeg, bebê krêkar û sermayedar, komellgeyekî azad bêt. Ewe amadenebûnî mêjûîy xohuşyarî şorrşigêraney takey çewsaweye, ke komellgey mroyî le bendî serwerî û çînayetîbûnda ragirtuwe, nek pêdawîstî bûn û manewe û forimgorrînî çewsanewe û çewsêner.

Ewey pêmanwabêt, cêgirtnewey serwerî borcwakan le cêy serwerî fîodallekan, pêwîstî geşey komellgey mroyî buwe, bedaxewe debêt bllêm, kulderkî ew bîryaraneye, ke êmeyan le lîtawêkî awa rokirduwe, ke henûke destewajey aweha benêwî şٶrrşewe berçaw dekewn. Eger pêmanwabêt mrovayetî le sayey dagîrkirdin, ceng û kuştar û birsîkirdin û hellawardin û paktawkirdin û şerreperroy parlemantarî mşexoran û şwaneyî ramyaran û partekanda berew şorşî soşyalîstî geşe dekat, bedaxewe naçarm bllêm dîsanewe aweznegîre. Çunke mrovayetî le sayey aştî û yeksanî û azadîda deytwanî le dû hezar sallî rabûrda, hezaran car le çaw êsta pêşkewtûtir û mrovanetir û şayîstetir bêt.

Be pêçewanewey ew boçûne nadruste bawewe, ezmûnekan eweman dexene berdest, ke şorrş sextir û dûrtir û namsogertir buwe. Be pêçewaney xeyallplawî axayanî bîryarewe, tenanet zorcar guman lewe drust debêt, ke mrovayetî bitwanêt şorrş bkat. Bellam le dû sed ya sed sallî raburdûda le çaw îsta, serkewtinî şorş beqed ruxandinî dselatî derebegêk le ladêyekda asan buwe. Min ew bîrkirdneweye be bedbextî mrovî seretay hezarey sêyem nawdebem, mrovêk ke tawsendinî stem û cêgîrbûnî serwerî çînayetî û cîhanîbûnewey be mercî serkewtinî soşyalîzm bzanêt! Ewey ke min deyllêm, tenya lew barewe rexneye le qsekanî nûser, ke be sadeyî belay ew boçûneda têdeperrêt, be boçûnî min debêt zor bêbakane, perde leser tenkhizrî bîryaranêk, helldeynewe, ke stem û seqamgîrbûnî sermayedarîyan be mercî xêrayî û geşey şorrşî soşyalîstî zanîwe û leweş xraptir dagîrkarîyan be pozetîv lêkdawetewe.

Be boçûnî min, nek tenya ta radeyekî zor kem rastî bo çûbin rastî bo neçûn, bellku xoşbawerrî çewsawan bem têrrwanînane, ke le xwêngewzanî milyonan mrov û mergî xewne bêeşmarekanî lêkewtuwetewe, ew boçûnane wek djeşorrşî, debêt riswa bikrên û rmî rexneman hênde tîj bêt, ke nek tenya dû sed sall, bellku dû hezar sall berew dwa birr bkat. Emeş pêwîstî be le zbilldannanî pîrozîyekane, pêwîstî be têkişkandinî btekane, pêyuyistî be bwêrî rexne heye, hîç bakman le herawhurryay perestyaran û derwêşanî ew btane nebêt, ke benawî soşyalîzm û komunîzm û şorşewe bnêşte hellbzirkawekanî dû sede lemewberî em û ew decûnewe. Beyek wşe eger takî em serdeme, xwazyare şorş bkat û xoy birryarderbêt nek mirduwekanî dû sede lemewber, ewa debêt le derewey mozexanekan û goristanekan refey tozlênîştûy pertûkxanekan, bîrbkatewe. Takî şorşigêrr derixgerî têkiste zerdhellgerawekan nîye, bellku xoy bîrdekatewe û hawkatîş praktîzey dekat, mamostay kes nîye û kesîş be mamostay xoy nazanêt, raberî kes nîye û xoyşî mil be raberî kes nadat. Bekurtî le serûy xoyewe wek takêkî azad, nexwa, nedewllet, ne netewe û hîç ştêk berz ranagrêt.

Bo derxistinî rûy rastîy hzir û giftar û reftar û amancekanî rjêmî sermayedarîy û dûrxistnewey tewawî çewsawan lêy û peywestkirdinyan be xoy û amadekirdinyan bo herçî zûtrî hellgîrsandinî şorşî soşyalîstîy L42

Lem destewajaneda, dîsanewe wek ewaney pêşû,” hizrî nwêy komunîstî” wek ewey markis û englis lebarewey dedwên, huşyarî û şorrş le derewey xudî çewsawanewe dên, pirsyar eweye, le (kê)we û le (kwê)we dên? Çunke nûser delêt dûrxistnewey tewawî çewsawan lêy û peywestkirdinyan be xoy û amadekirdinyan, ke emeş heman hizrî beserçûy carane û nadruste, ke pêywaye çewsawan lewaneş çînî krêkar û zehmetkêsan, bexoyan twanay bîrkirdneweyan nîye! Eger awa nîye û min helle têgeyiştûm û le xoyaneweye, îdî çi pêwîst bewe dekat, pêwey peywest bin? Çunke peywestibûn, pêdawîstî beyekgeyiştnî dû ştî beyek namo û leyek dabrawe! Înca amadekirdinyan, çi wataye bedestewe dedat, eger ewan xoyan aferênerî ew hizren û lenaw xoyandaye? Edî ewane kên, ke ewan bo şorrş amade deken?

Eme heman bîrkirdnewey aydyalîstaneye, ke pyêwaye sereta hoşyarî le derewey gerdûn, bûnî hebuwe û karî leser drustkirdnî kirduwe û înca mrov û dewrubekey hatuwenete bûn. Bellam ketwarî hemû rûdaw û goranekanî mêjû eweman bo deselmênêt, ke hoşyarî berhemî kellekebûnî ezmûnekanî xudî mrove, îdî ew mrove krêkarêk bêt ya mşexor (borcwa)yek. Bem pêye huşyarî çewsawan lewaneş krêkaran le xudî kirde (praktîk) û kellekebûnî ezmûnî xoyanewe serhelldedat û geşesendin û giştgîrbûnîşî xebatî berdewamî xudî xoyane û amadekarîşyan bo şorş be amadeyî ew xohuşyarîye û be pêdawîstî bêçenduçûnî gorranewe peyweste, nek be çakexwazî û dillsozî wirdeborcwazîyyewe bo çewsawan.

Bo têgeyiştin leme û roşnibûnewey, pêwîste têksitî hemû ayînekan û wtey fîlosof û zanakan û bîryarekan letek rûdawekanî ew sedemeda berawrid bkeyn, ewa boman derdekewêt, ke hemîşe le dway rûdawekanewe bûn û ewaneş ke qseyan leser soşyalîzm û xebat û şorrşî çînayetî kirduwe, tenya helsengandinyan leser rûdawekan kirduwe û zorcarîş narrastgobûn û djexunîyan lêkirduwe û rastîyekanyan şêwandûn û wehayan nîşandawe, ke rûdawekan dway rênwênî ewan kewtûn û wegerrkewtinî goranekan û huşyarbûnewe le keleserî ewanewe destî pêkirduwe.

Derfetî ewe nemawe komunîstekan bitwanin lenêw yek yekêtîy bo seraserî cîhan karubare ramyarîy û rêkixraweyyekanî xoyan rêkbxen L42

Lêreda eger mebest le komunîstekan hemû ewane bêt, ke xoyan be komunîst dezanin, be boçûnî min le hîç serdemêkda bwarî peywendî (communication) beqed êsta lebar û asan û guncaw nebuwe û ewey rêgre, pîlanî rjême konepersit û çewsênerekan nîye, bellku yekem deselatixwazîy û destegerîy û şerrî raberîkirdin û domînetkirdne, ke her grup û desteyek xoy be raberî ewanî dîke û cîhan dezanêt, duwem xobestneweyane be komellîk deqî nezokewe, ke her yeke ewî dîke be ladan û djexûnî lew deqane û bêwefayî bo btekan tawanbar dekat. Herweha şêwazî rêkxistinî komunîstekan çi le rêkixrawe cemawerîyekanyan [komîte partîyekanyan]da, çi le rêkixrawe ramyarîyekanyanda, çi le nêwneteweyyekanyanda, rêkxistin û pêkhatey quçkeyyane (hîrarşyane) buwe û heye, ke plewpaye û zincîre pley wek raber û cêgir û gwêgir û cêbecêger û çî û çî dekate mercî yekgirtin û serkewtin, boye dû sed sallexerîkî şerre raber û şerre ortodkisbûn û şerre mamostabûnin.

Herkat komunîstekan, danyan beweda na, ke huşyarî çînayetî berhemî xebatî çînayetîye, bzavî sosyalîstî raber û mamosta retdekatewe û rêkxistinî ramyarîy (partî) tenya sêktarîzm berhem dehênêt û kes dahênerî hizrî soşyalîstî nîye û şorrş û erkekanî erk û berhemî karî herewezî xobexşaney take çewsawekane û pêwîstî be tewqîtî şorş û nawendî birryardan û amojgarî kes nîye, ewkat detwanin wek takî azadendêş le harîkarî herewezaneda bebê destûr û peyrrew yekbigrin û yekêtîye lokallîyekanyan berew yekêtî cîhanî perepêbden, wate komunîstêkî ledaykbûy ‘îraq û kurdistan le lenden, tenya erkî bangewazkirdnî krêkaran û komunîstekanî brîtanya nîye bo beşdarî û hawpiştî le xopîşandanî hawpiştî le penaberan û parte komunîstekanî kurdistan û ‘îraq û êran, bellku beheman şêweş erkîyetî le xebatî şwênî kar û jyan û çalakî komunîstekanî (lenden)da zyatir le radey awirrdanewey le kurdistan, beşdar bêt û çalak bêt. Wate lokallî kar bken û cîhanî bîr bkenewe, nek cîhanî kar bken û lokallî bîr bkewe. Yekêtî cîhanî bem gyane çînayetî û şorşigêranewe dête arawe, nek be peymanname û namegorrînewey dû skirtêrî dû part û dû komîtey partîy[ benaw rêkixrawî cemawerîy] rêkixraw leser bnemay hîrarşyaney raber û raberîkraw.

Herçende erkî min nîye, roşnayî bxeme berpêy komunîstekan, çunke komunîstekan bedaxewe lem hezarey sêyemîşda wate xobemamostazanan û desellatxuzanêk, ke herdem xerîkî domînetkirdnî bzûtnewe komellayetîyekan û sepandinî rêkxistinî hîraşîyaney xoyanin beser rêkixrawe cemawerîyekanda, emeş drêjey heman bîrkirdnewe û karî soşyal-dêmokrasî sed û ewende salle. Leberewe ew dêraney serewe tenya nmûneyek bûn bo geyandinî mebestekem û bes.

Xwêneranî hêja, ew beşaney hêllyan bejêrda kêşrawe, le pertûkî “gorran û wergoran” wergîrawn û bo asankarî û cyakirdneweyan, min hêllm bejêrda kêşawn. Bo xwêndnewey pertûkeke, serdanî em bestere bken: http://emrro.com/goranuwergoran.htim

چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لەسەر پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” /7

هەژێن

*24ی سێپتەمبەری 2010

بەشی حەوتەم

ئه‌ركی ڕەسەن بۆ هزری نوێی کۆمونەه‌یی ڕەسەن ل40

پێش هەموو شت بە بۆچوونی من، پێویستە لە بەکاربردنی واژەی (ڕەسەن)دا وردکار بین و هەروا بەتایبەت بۆ پەسەندەکردنی بیروباوەڕێك. چونکە هەموو لایەك خۆی پێ ڕەسەنتر و دروسترە، ئەگینا ئەم هەموو جیاوازییانە نەدەبوون. ڕاستییەکەی ڕەسەن، دەتوانێت ئامرزاێك بێت بۆ ڕەتکردنەوەی هەموو ڕه‌سه‌نییه‌ك.

بە بۆچوونی من دەبوو وەها بنووسرێت، “ئەرکی بنچینەیی بۆ “هزری نوێی کۆمونیستی شۆڕشگێڕ”. چونکە ئەرکی ڕەسەن و ناڕەسەن بوونی نییە، بەڵکو بنچینەیی و لاوەکی هەیە، هەروەها بەپێی ئەوەی کە نووسەر کۆمەڵیك لایەن لە هزری کۆمونیستی کلاسیکدا ڕەتدەکاتەوە، کەواتە پێی کارا و تەبا نین و لە بەرامبەردا شتگەلێکی کارا یا شۆرشگێڕ دەخاتە ڕوو، نه‌ك ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌ن، چونکه‌ هیچ پێوه‌ر و ته‌رازوویه‌ك نییه‌، تا ڕه‌سه‌نی و ناڕه‌سه‌نی پێ دیاری بکه‌ین.

وه‌لی له‌ باری هه‌نووكه‌یدا به‌ هۆی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی و پیربوون و ته‌واو بۆگه‌نبوونی و ده‌ركه‌وتنی بۆ تێكڕای گه‌ل ناتوانێ وه‌ك جاران ئه‌و هاوسه‌نگییه ‌رابگرێ ل40

بە بۆچوونی من، سەرمایەداریش هەروەك فیودالیزم ،قۆناخێکی پێویست نییە و بۆ پێگەیینی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێویستیش نابێت و وەها بۆچوونگەلێك لە هزری سۆشیالیستەکاندا بەگشتی و لە زۆربەی فێرگە هزرییەکاندا، بەرەنجامی زاڵیی بیری وردەبۆرجوای بووە و ئەگەر شۆڕشی کۆیلان بەسەرکەوتن بگەییشتایە، واتە نەهێشتنی سەروەری مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە یا شۆرشی جوتیاران و شارنشینان دژی فیئۆدالیزم و کلیسا بەسەرکەوتن بگەیشتایە، ئەوا هیچ کات بوار بۆ بەسەروەربوونی فیئۆداڵەکان و بۆرجواکان نه‌ده‌ڕه‌خسا و به‌ جێگرتنەوەی چینی فیئۆدال و بۆرجوا لە جێی کۆیلەدارەکان کۆتایی نەدەهات، هەروەك چۆن تێكشکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر بە سەرهەڵدانی شێوازێکی دیاریکراو لە سەرمایەداری دەوڵەتی (میرایەتی تاکپارتیی) کۆتایی هات، جێگرتنەوەی سەروەرانی نوێ لە جێی کۆنە سەروەران، فیئۆداڵەکان لە جێی کۆیلەدارەکان و بۆرجواکان لە جێی فیئۆداڵەکان، بەرهەمی تێکشکان یا نەگەییشتنی شۆڕش بووە بە سەرکەوتنی یەکجاری، واتە لەناوبردنی سەروەری، هەر ئەوەش بووەتە هۆی گواستنەوەی ئەو سەروەرییە لە چینێکەوە بۆ چینێکی دیکە.

بۆیە بە بۆچوونی من، هیچ کات بە سەروەربوونی ئەو چینانە پێداویستی نەبووە، تا ئەرکی مێژووییان هەبێت و بەسەر چووبێت. بەڵکو سەرکەوتنی شۆڕش وەك سەوزبوونی تۆوێکی سوودبەخشە، ئەگەر لە گیاکەڵە بژار بکرێت، ئەوا گەشە دەکات و ئەگەر گیاکەڵە بەسەریدا زاڵبێت، ئەوا لەناو دەچێت. ئەوەی کشتی شۆرشی کۆیلان و جوتیاران و کرێکاران، بەری ویستراوی بەدەستەوە نەدا، هۆی وەرگەرانی بوو بۆ جارەدڕکی چینە هەڵپەرسەتەکان. ئەوەش تەواو بۆگەن بووبێت، بە بۆچوونی من، هەر لەسەرەتاوە بۆگەن بووە و هیچ پۆزەتیڤییەکی تێدا نەبووە. چونکە تەنیا گۆڕینی شێوازی بەڕێوەبەرایەتی دەستەیەك بە دەستەیەکی دیکە بووە و هیچی لە چینایەتیبوونی کۆمەڵگە و سەروەری چینایەتی نەگۆڕیوە. هەروەها “دەرکەوتنی بۆ تێكرای گەڵ”، من پێموانییە، چونکە ئەوە زۆرینەی ناهوشیاری گەلە، کە سیستەمی سەرمایەداری بە بەشداری لە بەرهەمێینان و جەنگەکانی و دامودەزگەکانی و لەشکر و پۆلیس و دەستە تیرۆستەکانیدا دەپارێزێت، ئەگینا چینی بۆرجوا بەخۆی هێندە کەمایەتییەکی کەمە، بەشی پاسەوانی و پاراستینی دەسەلاتی چیبنایەتی لە گەورەترین شاری گۆی زەویدا ناکات، ئەگەر هەژماری هاوبەرژەوەند و زانا و بەڕێوەبەر و فیلۆسۆفەکانیشی بخەیتە سەر ئەوا بەشی فەرمانروەایەتی و پاراستنی دەسەڵاتی سەرمایە لە وڵاتێکی وەك عیراق ناکەن.

به‌رنامه‌یه‌ك یان رێگه‌یه‌ك له‌نێو خه‌باتی کۆمونیستی هه‌بێ بۆ زووتر به‌ڕێكردنی ئه‌ركه‌ بۆرجوازییه‌كان كه‌ تێیدا هه‌موو باره‌كانی ژیان گه‌شه ‌ده‌ستێنێ و ژیان و گوزه‌رانی تێكڕای خه‌ڵك باشتر و گه‌شاوه‌تر ده‌ك هاوكاتیش بنه‌مایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵێكی پێشڤه‌ڕۆ له‌نێو چینه‌كانی كۆمه‌ڵ به ‌تایبه‌تییش كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان پتر فه‌راهه‌م ده‌كا و هه‌نگاونانیش به‌ره‌و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی سۆشیالیستیی ئاسانتر و خێراتر ده‌كا.ل40

دیسانەوە ئەمە هەمان بۆچونی هەڵەیە، بۆ شٶڕش و ئەرکی چینە چەوسانەوەکان. بە بۆچوونی من، شۆرشی دژەسەروەری لە هەموو سەردەمەکاندا هەبووە و پێویستیش بووە و کۆمەڵگەی مرۆیی لە هەموو سەردەمێکدا چ ئەشکەوتننشینی (نابەرهەمهێنەری)، چ دێهاتی (کشتوکاڵی) و چ شارنشینی (پیشەسازی) [بەبێ ئەو پیشمەرجە ناکەتوارییانەی کە زادەی سازشی هزری بیریارانی کۆمونیستە لەتەك بۆچوون و ڕێگەچارەکانی وردەبۆرجوازی و سیستەمی سەروەری و دەرکنەکردنی کۆمەڵگە بەبێ سەروەر]، دەیتوانی بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەر بروات؛ واتە کۆمەڵگە دەیتوانی بەبێ کۆیلە و کۆیلەدار، بەبێ جوتیار و دەرەبەگ، بەبێ کرێکار و سەرمایەدار، کۆمەڵگەیەکی ئازاد بێت. ئەوە ئامادەنەبوونی مێژوویی خۆهوشیاری شۆڕشگێرانەی تاکەی چەوساوەیە، کە کۆمەڵگەی مرۆیی لە بەندی سەروەری و چینایەتیبووندا ڕاگرتووە، نەك پێداویستی بوون و مانەوە و فۆرمگۆڕینی چەوسانەوە و چەوسێنەر.

ئەوەی پێمانوابێت، جێگرتنەوەی سەروەری بۆرجواکان لە جێی سەروەری فیئۆداڵەکان، پێویستی گەشەی کۆمەڵگەی مرۆیی بووە، بەداخەوە دەبێت بڵێم، کولده‌رکی ئەو بیریارانەیە، کە ئێمەیان لە لیتاوێکی ئاوا ڕۆکردووە، کە هەنووکە دەستەواژەی ئاوەها بەنێوی شٶڕشەوە بەرچاو دەکەون. ئەگەر پێمانوابێت مرۆڤایەتی لە سایەی داگیرکردن، جەنگ و کوشتار و برسیکردن و هەڵاواردن و پاکتاوکردن و شه‌ڕه‌په‌ڕۆی پارلەمانتاری مشەخۆران و شوانەیی ڕامیاران و پارتەکاندا بەرەو شۆرشی سۆشیالیستی گەشە دەکات، بەداخەوە ناچارم بڵێم دیسانەوە ئاوەزنەگیرە. چونکە مرۆڤایەتی لە سایەی ئاشتی و یەکسانی و ئازادیدا دەیتوانی لە دوو هەزار ساڵی رابووردا، هەزاران جار لە چاو ئێستا پێشکەوتووتر و مرۆڤانەتر و شاییستەتر بێت.

بە پێچەوانەوەی ئەو بۆچوونە نادروستە باوەوە، ئەزموونەکان ئەوەمان دەخەنە بەردەست، کە شۆڕش سەختر و دوورتر و نامسۆگەرتر بووە. بە پێچەوانەی خەیاڵپلاوی ئاخایانی بیریارەوە، تەنانەت زۆرجار گومان لەوە دروست دەبێت، کە مرۆڤایەتی بتوانێت شۆڕش بکات. بەڵام لە دوو سەد یا سەد ساڵی ڕابوردوودا لە چاو ئیستا، سەرکەوتنی شۆرش بەقەد ڕوخاندنی دسەلاتی دەرەبەگێك لە لادێیەکدا ئاسان بووە. من ئەو بیرکردنەوەیە بە بەدبەختی مرۆڤی سەرەتای هەزارەی سێیەم ناودەبەم، مرۆڤێك کە تاوسەندنی ستەم و جێگیربوونی سەروەری چینایەتی و جیهانیبوونەوەی بە مەرجی سەرکەوتنی سۆشیالیزم بزانێت! ئەوەی کە من دەیڵێم، تەنیا لەو بارەوە ڕەخنەیە لە قسەکانی نووسەر، کە بە سادەیی بەلای ئەو بۆچوونەدا تێدەپەڕێت، بە بۆچوونی من دەبێت زۆر بێباکانە، پەردە لەسەر ته‌نکهزری بیریارانێك، هەڵدەینەوە، کە ستەم و سەقامگیربوونی سەرمایەدارییان بە مەرجی خێرایی و گەشەی شۆڕشی سۆشیالیستی زانیوە و لەوەش خراپتر داگیرکارییان بە پۆزەتیڤ لێکداوەتەوە.

بە بۆچوونی من، نەك تەنیا تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌م راستی بۆ چووبن ڕاستی بۆ نەچوون، بەڵکو خۆشباوەڕی چەوساوان بەم تێڕوانینانە، کە لە خوێنگەوزانی ملیۆنان مرۆڤ و مەرگی خەونە بێئەشمارەکانی لێکەوتووەتەوە، ئەو بۆچوونانە وەك دژەشۆڕشی، دەبێت ڕسوا بکرێن و ڕمی ڕەخنەمان هێندە تیژ بێت، کە نەك تەنیا دوو سەد ساڵ، بەڵکو دوو هەزار ساڵ بەرەو دوا بڕ بکات. ئەمەش پێویستی بە لە زبڵداننانی پیرۆزییەکانە، پێویستی بە تێكشکاندنی بتەکانە، پێیویستی بە بوێری ڕەخنە هەیە، هیچ باکمان لە هەراوهوڕیای پەرەستیاران و دەروێشانی ئەو بتانە نەبێت، کە بەناوی سۆشیالیزم و کۆمونیزم و شۆرشەوە بنێشتە هەڵبزرکاوەکانی دوو سەدە لەمەوبەری ئەم و ئەو دەجوونەوە. بەیەك وشە ئەگەر تاکی ئەم سەردەمە، خوازیارە شۆرش بکات و خۆی بڕیاردەربێت نەك مردووەکانی دوو سەدە لەمەوبەر، ئەوا دەبێت لە دەرەوەی مۆزەخانەکان و گۆرستانەکان ڕەفەی تۆزلێنیشتووی پەرتووکخانەکان، بیربکاتەوە. تاکی شۆرشگێڕ دەرخگەری تێکستە زەردهەڵگەراوەکان نییە، بەڵکو خۆی بیردەکاتەوە و هاوکاتیش پراکتیزەی دەکات، مامۆستای کەس نییە و کەسیش بە مامۆستای خۆی نازانێت، ڕابەری کەس نییە و خۆیشی مل بە ڕابەری کەس نادات. بەکورتی لە سەرووی خۆیەوە وەك تاکێکی ئازاد، نەخوا، نەدەوڵەت، نە نەتەوە و هیچ شتێك بەرز ڕاناگرێت.

بۆ ده‌رخستنی رووی راستیی هزر و گفتار و ره‌فتار و ئامانجه‌كانی رژێمی سه‌رمایه‌داریی و دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوی چه‌وساوان لێی و په‌یوه‌ستكردنیان به‌ خۆی و ئاماده‌كردنیان بۆ هه‌رچی زووتری هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی سۆشیالیستیی ل42
لەم دەستەواژانەدا، دیسانەوە وەك ئەوانەی پێشوو،هزری نوێی کۆمونیستیوەك ئەوەی مارکس و ئەنگلس لەبارەوەی دەدوێن، هوشیاری و شۆڕش لە دەرەوەی خودی چەوساوانەوە دێن، پرسیار ئەوەیە، لە (کێ)وە و له‌ (کوێ)وە دێن؟ چونکە نووسەر دەلێت دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوی چه‌وساوان لێی و په‌یوه‌ستكردنیان به‌ خۆی و ئاماده‌كردنیان، کە ئەمەش هەمان هزری بەسەرچووی جارانه‌ و نادروستە، کە پێیوایە چەوساوان لەوانەش چینی کرێکار و زەحمەتکێسان، بەخۆیان توانای بیرکردنەوەیان نییە! ئەگەر ئاوا نییە و من هەڵە تێگەیشتووم و لە خۆیانەوەیە، ئیدی چ پێویست بەوە دەکات، پێوەی پەیوەست بن؟ چونکە پەیوەستبوون، پێداویستی بەیەکگەیشتنی دوو شتی بەیەك نامۆ و لەیەك دابراوە! ئینجا ئامادەکردنیان، چ واتایە بەدەستەوە دەدات، ئەگەر ئەوان خۆیان ئافەرێنەری ئەو هزرەن و لەناو خۆیاندایە؟ ئەدی ئەوانە کێن، کە ئەوان بۆ شۆڕش ئامادە دەکه‌ن؟

ئەمە هەمان بیرکردنەوەی ئایدیالیستانەیە، کە پیێوایە سەرەتا هۆشیاری لە دەرەوەی گەردوون، بوونی هەبووە و کاری لەسەر دروستکردنی کردووە و ئینجا مرۆڤ و دەوروبەکەی هاتووەنەتە بوون. بەڵام کەتواری هەموو ڕووداو و گۆرانەکانی مێژوو ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت، کە هۆشیاری بەرهەمی کەڵەکەبوونی ئەزموونەکانی خودی مرۆڤە، ئیدی ئەو مرۆڤە کرێکارێك بێت یا مشەخۆر (بۆرجوا)یەك. بەم پێیە هوشیاری چەوساوان لەوانەش کرێکاران لە خودی کردە (پراکتیک) و کەڵەکەبوونی ئەزموونی خۆیانەوە سەرهەڵدەدات و گەشەسەندن و گشتگیربوونیشی خەباتی بەردەوامی خودی خۆیانە و ئامادەکاریشیان بۆ شۆرش بە ئامادەیی ئەو خۆهوشیارییە و به‌ پێداویستی بێچەندوچوونی گۆڕانەوە پەیوەستە، نەك بە چاکەخوازی و دڵسۆزی وردەبۆرجوازیییەوە بۆ چەوساوان.

بۆ تێگەیشتن لەمە و ڕۆشنبوونەوەی، پێویستە تێکستی هەموو ئایینەکان و وتەی فیلۆسۆف و زاناکان و بیریارەکان لەتەك ڕووداوەکانی ئەو سەدەمەدا بەراورد بکەین، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت، کە هەمیشە لە دوای ڕووداوەکانەوە بوون و ئەوانەش کە قسەیان لەسەر سۆشیالیزم و خەبات و شۆڕشی چینایەتی کردووە، تەنیا هەلسەنگاندنیان لەسەر ڕووداوەکان کردووە و زۆرجاریش ناڕاستگۆبوون و دژەخونییان لێکردووە و ڕاستییەکانیان شێواندوون و وەهایان نیشانداوە، کە ڕووداوەکان دوای ڕێنوێنی ئەوان کەوتوون و وەگەڕکەوتنی گۆرانەکان و هوشیاربوونەوە لە کەلەسەری ئەوانەوە دەستی پێکردووە.

ده‌رفه‌تی ئه‌وه ‌نه‌ماوه‌ کۆمونیسته‌كان بتوانن له‌نێو یه‌ك یه‌كێتیی بۆ سه‌راسه‌ری جیهان كاروباره ‌رامیاریی و رێكخراوه‌ییه‌كانی خۆیان رێكبخه‌ن ل42

لێرەدا ئەگەر مەبەست لە کۆمونیستەکان هەموو ئەوانە بێت، کە خۆیان بە کۆمونیست دەزانن، بە بۆچوونی من لە هیچ سەردەمێکدا بواری پەیوەندی (communication) بەقەد ئێستا لەبار و ئاسان و گونجاو نەبووە و ئەوەی ڕێگرە، پیلانی ڕژێمە کۆنەپەرست و چەوسێنەرەکان نییە، بەڵکو یەکەم دەسەلاتخوازیی و دەستەگەریی و شەڕی ڕابەریکردن و دۆمینەتکردنە، کە هەر گروپ و دەستەیەك خۆی بە ڕابەری ئەوانی دیکە و جیهان دەزانێت، دووەم خۆبه‌ستنەوەیانە بە کۆمەڵیك دەقی نەزۆکەوە، کە هەر یەکە ئەوی دیکە بە لادان و دژەخوونی لەو دەقانە و بێوەفایی بۆ بتەکان تاوانبار دەکات. هەروەها شێوازی ڕێکخستنی کۆمونیستەکان چ لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکانیان [کۆمیتە پارتییەکانیان]دا، چ لە ڕێکخراوە ڕامیارییەکانیاندا، چ لە نێونەتەوەییەکانیاندا، ڕێکخستن و پێکهاتەی قوچکەییانە (هیرارشیانە) بووە و هەیە، کە پلەوپایە و زنجیرە پلەی وەك ڕابەر و جێگر و گوێگر و جێبەجێگەر و چی و چی دەکاتە مەرجی یەکگرتن و سەرکەوتن، بۆیە دوو سەد ساڵەخەریکی شەڕە ڕابەر و شەڕە ئۆرتۆدکسبوون و شەڕە مامۆستابوونن.

هەرکات کۆمونیستەکان، دانیان بەوەدا نا، کە هوشیاری چینایەتی بەرهەمی خەباتی چینایەتییە، بزاڤی سۆسیالیستی ڕابەر و مامۆستا ڕەتدەکاتەوە و ڕێکخستنی ڕامیاریی (پارتی) تەنیا سێکتاریزم بەرهەم دەهێنێت و کەس داهێنەری هزری سۆشیالیستی نییە و شۆڕش و ئەرکەکانی ئەرك و بەرهەمی کاری هەرەوەزی خۆبەخشانەی تاکە چەوساوەکانه‌ و پێویستی بە تەوقیتی شۆرش و ناوەندی بڕیاردان و ئامۆژگاری کەس نییە، ئەوکات دەتوانن وەك تاکی ئازادئەندێش لە هاریکاری هەرەوەزانەدا بەبێ دەستوور و پەیڕەو یەکبگرن و یەکێتییە لۆکاڵییەکانیان بەرەو یەکێتی جیهانی پەرەپێبدەن، واتە کۆمونیستێکی لەدایکبووی عیراق و کوردستان لە لەندەن، تەنیا ئەرکی بانگەوازکردنی کرێکاران و کۆمونیستەکانی بریتانیا نییە بۆ بەشداری و هاوپشتی لە خۆپیشاندانی هاوپشتی لە پەنابەران و پارتە کۆمونیستەکانی کوردستان و عیراق و ئێران، بەڵکو بەهه‌مان شێوەش ئەرکییەتی لە خەباتی شوێنی کار و ژیان و چالاکی کۆمونیستەکانی (لەندەن)دا زیاتر لە ڕادەی ئاوڕدانەوەی لە کوردستان، بەشدار بێت و چالاك بێت. واتە لۆکاڵی کار بکەن و جیهانی بیر بکەنەوە، نەك جیهانی کار بکەن و لۆکاڵی بیر بکەوە. یەکێتی جیهانی بەم گیانە چینایەتی و شۆرشگێرانەوە دێتە ئاراوە، نەك بە پەیماننامە و نامەگۆڕینەوەی دوو سکرتێری دوو پارت و دوو کۆمیتەی پارتیی[ بەناو ڕێکخراوی جەماوەریی] ڕێکخراو لەسەر بنەمای هیرارشیانەی ڕابەر و ڕابەریکراو.

هەرچەندە ئەرکی من نییە، ڕۆشنایی بخەمە بەرپێیکۆمونیستەکان، چونکە کۆمونیستەکان بەداخەوە لەم هەزارەی سێیەمیشدا واتە خۆبەمامۆستازانان و دەسەڵاتخوزانێك، کە هەردەم خەریکی دۆمینەتکردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و سەپاندنی ڕێکخستنی هیراشییانەی خۆیانن بەسەر ڕێکخراوە جەماوەرییەکاندا، ئەمەش درێژەی هەمان بیرکردنەوە و کاری سۆشیالدێمۆکراسی سەد و ئەوەندە ساڵە. لەبەرئەوە ئەو دێرانەی سەرەوە تەنیا نموونەیەك بوون بۆ گەیاندنی مەبەستەکەم و بەس.

خوێنەرانی هێژا، ئەو بەشانەی هێڵیان بەژێردا کێشراوە، لە پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” وەرگیراون و بۆ ئاسانکاری و جیاکردنەوەیان، من هێڵم بەژێردا کێشاون. بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: http://emrro.com/goranuwergoran.htm

Çend sernicêkî rexnegrane leser pertûkî “gorran û wergoran” /6

Hejên

*24î sêptemberî 2010

Beşî şeşem

Krêkaran û komunîzm

Komunîzm cge lewey bzavêkî hizrîy û felsefîye.. Sîstem û qonaxî dwarojî mrovayetîyşe, le rûy ramyarîyşewe le serdemî êsta ke rjêmî çewsênerî sermayedarîy balladeste; xebatêkî kollnederaney çînayetîye le layen komunîstekan be giştîy û komunîste krêkarekan be taybetîy bo geyiştin be sosyalîzm, cîhanbînîy markisîzmîş le çwarçêwey pêkhate serekîy û binçîneyyekanîda le paş riskanî qonaxî sermayedarîy; awaker û şêwey bûne komellayetîyekey û çray roşinkerewey rêgey karwanî xebatekeyetî. L36

Em peregrafe, dekrêt be pênaseyekî layengrane dabnêyn û hîç ergumêntîk nîye, ke piştrastî pagendekanî bkat, çunke ême le qonaxî dwarrojda nîn û naşzanîn, çone û sîstemekey çon debêt û ew fermandane, ketwarîy nîye. Herweha kotayî peregrafeke le rûy darriştnewe narroşnî û hellnepêkrawî drustkirduwe. Eger selmêndrawî mêjûîy be ergumênt werbigrîn, ewa hem îde komunîstîyekan begşitî û hem markisîzm wek çwarçêweyekî dyarîkrawî ew komunîzme le praktîkda berencamî pêçewaney pagendekanyan bedestewe dawe. Hellbete eme le çendîn wllatî cyawaz û sat û şêwazî cyawaz û pyadegerîy cyawazda. Emeş bo ewe degerêtewe, ke hemû bernameyekî amadekraw, hemû hizrêkî be aydyolocîkraw, letek gorran û daxwazîye zîndû û berdewamgorrawekanî jyanda dekewête nakokîyewe, herwek markisîzm ke wek bername û çwarçêweyekî aydyolocî letek geşe û wîst û azadî û çawerrwanî û tenanet letek xudî mîkanîzm û hêzekanî berhemhênanda kewte nakokîyewe û dwacar gewretrîn hêzî ruxandinî împratorî û dîktatorîye partîye benaw prolîtarîyekanî, her ew krêkar û zehmetkêşane bûn, ke le nêwneteweyî yekemewe newe le dway newe, part le dway part pagendey nwênerayetîyan dekrid û deken.

Ewey ke le peregrafî dwatirda nûser pêywaye, ke ewe helley partekan û paşînanî hizrî markisîstî buwe, ke nateba û şkistixwardû buwe, bepêçewanewe min pêmwaye, lewêweye, ke markisîzm birrway bewe heye, ke komunîstekan, leber ewey ke derkî berjewendî krêkaran deken, bew pêyeş debne raber û çawsaxîyan. Emeş gewretrîn nakokî bîrî markisîstîye, le katêkda ke krêkaran be gewretrîn û karatrîn û şorsigêrtirîn hêz dadenêt, keçî erkî rizgarbûnyan be komunîstekan despêrêt û dwatrîş berêwebirdnî komellgey dahatûş bewan û be bûnî dewlletî destebjêrî komunîst despêrêt. Hawkat her le êstawe bernameyek denûsêtewe û deykate pertûkî pîroz û komellgey pê le çwarçêwe dedat, bemcore ewe komellge nîye, wek pêkhateyekî zîndû û berdewam le gorranda ke kêllgey taqîkirdnewey her aydyayeke, bellku bernameyekî pêştir amadekraw û mirdû dekate kêllgey taqîkirdnewey guncawî komellge û her ştêk lew çwarçêweye derçû û zyad û kemî bû, ewa meqestî aydyolocya daydepaçêt, wek lew nmûnaneda rûy da, ke xudî nûser basî kirdûn.

Be boçûnî min bzûtnewekan, îdî herçî bin; soşyalsîtî ya nasîwnalîstî ya ayînî ya hunerî, ewa le rewtî xebatî rojane û berdewamda, drustî û nadrustî aydyakanî nawyan taqîdekenewe û bername û planekanî le xwêndnewey ezmûnekanda bedest dehênin. Emeş retkirdnewey aydyolocya degeyênêt, ke gyanî markisîzme. Çunke aydyolocya wate mergî jyan û hizrîş wate muturbebûnî aydyakan be jyan û hzir û tîorî, berhemî ezmûnekanî mrovayetîn nek pêçewanekey.

Raste nûserîş pencey xistuwete ser ew griftane, bellam ew bo xetabarî part û fllane serkirdey degêrêtewe. Eger sernicî ketwarî griftekan bdeyn, debînîn, bo aydyolocyabûnî markisîzm û pertûke pîrozkrawekanî degerêtewe, ke tûşî dugmatîzmyan kirduwe.

Rastîyekey le serapay peregrafekanda nûser be berdewamî “hizrî nwêy komunîstî” dûbare dekatewe, bellam dyarî nakat, ke ew hizre le kam serubendî mêjûyyewe serîhelldawe û pantayî bûunî le kwêdaye aya mebestit le rexnekanî xoyetî le komunîzmî klasîk û wek pêşnyarêk benêwî “komunîzmî nwê” arastey dekat ya ew hizre nwêye ewrroke hêlêkî ramyarîy cîhanîye û bzûtnewegelêkî zîndû xerîkî praktîzekirdnînî?

Ta ewendey min têgeyiştbim, mebestî nûser xudî boçûnekanî xoyetî, egîna min hîç bzûtneweyekî komunîstî hellgirî têrrwanîne markisîstîyekan nanasm, ke hawboçûnî nûser bêt û paşmawey bzavî komunîstî le cîhanda xerîkî bitsazîyye le keleserî markis û enclis û lênîn û stalîn û mau tsî tong ta degate mensûrî hîkmet lay hîkmetîstekanî êran û kurdistan.

Bemcore min awa em têkiste dexwênmewe, ke pyahelldan û nasandinî bernameyekî dîke bêt, ke ême neynasîn û lewey komunîzmî baw, cyawaz bêt. Eger mebestî le komunîzmî nwê serxetgelêk nîn, ke xoy amajeyan pêdekat, ewa drusttir bû, ke xudî ew serçaweman pêbnasênît, ke xoy basî dekat, wate “hizrî komunîstî nwê”.

Bellam hergîz hênde xoşbawerraneş lêyan narrwanê ke detwanin le hemû kat û barêkda be pêy pêwîst parêzgarîy le yekgirtûîy û şorrşigêrrîy û dillsozîy xoyan bken L37

Em risteye, lebarî zmanewanîyewe, pêwîstî be risteyekî pêçewane heye, ke bedwayda bêt, çunke ewe degeênêt, ke le hendêk barda “natwanin le hemû kat û barêkda be pêy pêwîst parêzgarîy le yekgirtûîy û şorrşigêrrîy û dillsozîy xoyan bken”. Bellam ewe roşn nekrawetewe, ke pêwîste çî bken û lew baraneda ke xoyan natwanan, kê firyadrresîyane?

Dwacar nûser serî le boçûnekanî nêw nêwteweyî yekemî karl markis û layengranî derdeçêtewe, ke komunîstekanyan bo em erke destinîşan dekrid. Bellam ketwar eweman pêdelêt ke hemû çîn û twêjekan eger be rêwşiwên û karayî û rollî xoyan le komellgeyekda huşyar bin, ewa detwanin jyan weha araste bken, ke deyixwazn. Wek ewey ke borcwakan û wirde-borcwakan le êstada deyken. Ya be watayekî dîke, eger zorîney çewsawan, xohuşyarî û rêwşiwênî çînayetî xoyan le komellgeda bzanin û qursayî beşdarîyan le berhemhênan û xizmetguzarî û berrêweberayetîda bzanin, ewa wellananî em sîsteme asanîtrîn karêke, ke mrovî çewsawe detwanêt be xebatî harîkaraney letek hawçînekanî, pêyhestêt. Sermayedaran û deselatdaran bew hemû twana abûrîy û teknolojîy û serbazîy û rageyandneyanewe, ke heyane, leberdem mangirtnî çend hefteyî krêkaranî şarewanî (kenasan)da gîrode debin û bogen deken, çi bgat be mangirtnî giştî krêkaranî gwastnewe û aw û kareba û nexoşxanekan û sopermarkêtekan û hî dîke. Pêkhatey komullgey çînayetî le tirrkellekî efsaney ayînekan lemerr bumelerze deçêt, ke her tekanêkî huşyaraney çîne berhemhênerekan, be asanî wêranî dekat. Tenya xohuşyarbûnewey çewsawekan msogergerî kotayîhatnî serkut û nayeksanî û nadadwerîyye. Çunke sîsteme çînayetîyekan berhemî destî xudî mrovin û gorrîn û wellananîşyan, karî ew kesaneye, ke le nahuşyarîda em sîstemeyan leser piştî koyletî xoyan rayangirtuwe.

Le layekî dîş ke sermayedarîy rjêmêkî pirr ajawe û nacêgîre.. L38

Bellam bedaxewe, ketwar pêçewaney emeye û sermayedarî hênde cêgîre, ke nek tenya borcwakan û wirde borcwakan weha nîşan deden, ke kotayî mêjuwe, nek tenya krêkaran û zehmetkêşanî nahuşyar birrwayan be şyawî wergoranî komellgey çînayetî (henûkeyî) nîye, bellku zorêk lewaney ke pagendey komellgey naçînayetî be têrwanînî markisîstî deken, natwanin komellgey naçînayetî (soşyalîstî) bebê dewllet û rîşsipêtî destebjêrî xoyan û kutek û zincre plewpayey berrêweberayetî û pêkhatnî quçkeyî wêna bken û her wênayek ke bo komellgey soşyalîstî leberçawî degrin, her kupîkirdnewe û mîkyackirdnî komellgey çînayetî henûkeyye. Herwek çon darîjeranî pertûke ayînyekanî wek torat û încîl û quran neyantwanîwe wênay beheşt beder le wêney komellgekanî ew katî xoyan bken, herwaş markisîstekan natwanin wênay komellgey naçînayetî bebê dewllet û raberîy xoyan bken û her boçûnêk wawetir le têrrwanînî xoyan bo komellgey soşyalîstî birrwat, ewa be xeyallî tawanbarî deken. Leberewe be pêçewaney boçûnî nûserewe, ta ew katey take bindestekan amadebin, mil be karî krêgirte û serwerî kesanî dîke bden, ewa sîstemî sermayedarî cêgîr û parêzraw debêt û le twanayda debêt, ke beser qeyranekanîda zall bêt û perrupîney sîstemekey bkatewe û her bew pêyeş, bedaxewe ta ew katey zorîne degene ew birrwaye, ke sermayedarî şyawî bergegirtin nîye û çîtir natwanrêt le sayda bjêt, komellgey naçînayetî tenya xewnî xoşî hemû araste û balle soşyalîstekan debêt û demênêtewe.

le katî berangijbûneweşda çendîn dyarde û gorrankarîy naasayî ke borcwakan rastewxo bacî lepênawda deden dênête ara bo ewey ew rêwşiwên û wze û twanaye hizrîy û ramyarîye çînayetîyaney ke be corêkî xorrsikîy lenêw krêkaranda hen û hizrî komunîstî piştyan pêdebestê.. Hellgêrrtewe û bo djayetîkirdin û lebarbirdnî bzaveke bekaryanbihênê. L38

Ewey ke ew goçane cadûyye dedate destî borcwakan, layene nakokekanî xudî komunîzmî markisîstîye letek sruştî xebat çînayetî bo çêkirdnî komellgey naçînayetî; part ke amrazî lêkdabrran û destegerîy nêwan krêkaran û zehmetkêşane û le takî ser be çîn û twêjî komellayetîyewe deyankate endamî grupî serû-çîn û nakomellayetîy û leser bnemay aydyolocî rêkyan dexatewe û letek hawçînekanyan ke hzir û aydîyayekî dîkeyan heye, deyankate dujmin û le rîzî xebatî rojaneda leyek dayandebrrêt, markisîzm part le serûy hemû rêkixrawe çînayetîye sruştî û şorşigêrrekanî krêkaran û zehmetkîşanewe dadenêt; dewllet ke ragir û amrazî rêkxistinî komellgey çînayetîye, deykate goçanî cadûîy binyatnanî komellgey naçînayetî û nawendêtî bernamerrêjî û milkeçî nawçe û herêm û kemayetî û rêkixrawe xocêyyekanî komellge, dekate gwêrayellî destebjêrî serwer.., eme bêcge lewey ke le brî ewey mitmaney twanadarîy çewsawan bo xorrizgarî û xobirryardan û xoxebatkirdin û xoberrêweberî û xomuxtarî le take bindest û stimdîdekanî komellge zîndû bkatewe û le brî mamostayî bebê mamostayî rayanbihênît, keçî deçête serixwanî raxraw û amadey borcwakan û pêkhate hîrarşîyekanî wek part û dewllet û deyanparêzêt û pasaw bo pêwîstibûnyan dehênêtewe.

Emane tomet nîn, ke min ya kesanî dîke bo markisîzmî drust bken, bellku serencamî ezmûnkirdnî hemû corekanî markisîzmin; le corî kawtiskîzmewe ta lênînîzm û stalînîzm û xroşovîzm û mayoîzm û kastroîzm û xoceyîzm, ke le zor wllat û kîşwer û serdem û komellgey ast cyawazda fermanrrewayyan kird û bêcge le nehametî û bedbextî zyatir bo çîn û twêje prolîtêrekan, hîçî dîkeyan berhem nehêna.

Le beramber ewaneşda, ke pagendey ewe deken; ewane hemû ladan bûn le markisîzm û peywendîyan be komunîzmewe nebuwe, hênde bese bpirsîn, başe çi rexneyektan le bnema hizrî û praktîkîyekanî ew rewtane heye? Ta çende mîrayetî, dîktatorî, destebjêr, nawendeêtî û bernamerrêjî abûrîy û zorî dîke, ke berhemhênerî ew qerequşyane bûn û le sayey modêlî markisîstîy komunîzimda, rûy dêmokratî parlemanî û bazarazadîyan spî kirdewe, retdekenewe?

Le hemankatîşda ne xoy bew xellkane mandû bka ke natwanin weku komunîstêk le rîzekanî xebat û jyanî rojaneyanda hengaw bnên nexoşî bew xellkane çîrr bkatewe ke be her cor û şêwazêk heye bûnete komunîst û legell sadetrîn dyarde û werçerxanî drrindaney sermayedarîy sard debnewe yan be hoy mandûbûn û betemendaçûnyan dûçarî nexoşîy rastirrewîy û dogmatîstîy û ladan debin û debne bar beser bzaveke, le layekî dîş eger bbînê zorbey zorî krêkaran neyantwanîbê hênde hoşyar bibnewe ke komunîzm baştirîn û take rewtêke bo serkewtin û rizgarîy ewan le sermayedarîy û rjême çewsênerekey L38-39

Lêreda pêwîste amaje bewe bdem, ke serdêrr bas le krêkaran û komunîzm dekat, nek le komunîzm û krêkaran. Tenatet eger basî barî duwemîşî bkirdaye, ewa dîsanewe em peregrafe hîç peywendî be basekewe nedebû. Çunke ewey nûser lêreda basî lê kirduwe, ramyarîkirdnî desteyek ya rêkixrawêkî ramyarîye nek xebatî şorrşigêraney çînayetî krêkaran. Çunke le xebatî çînayetîda amanc berewpêşbirdnî xebatî rojane û arastekirdnîyetî berew tenhellçînîn be sîsteme çewsênereke, nek xoxerîkirdin be bjardinî takekanewe. Bjarkirdnî takekan, erkî parte ramyarîyekane, wek ewey le kongrekanî paş şorrşî oktober, partî soşyalîdîmukratî rusye û leser destî xudî lênîn û le partî nawgoraw be (komunîst)da leser destî stalîn û dwatrîş mau tsî tong û polpot û lay xoşman leser destî mensûrî hîkmet encam dra. Eme peywendî be xebat û krêkaranewe nîye, tenya mîkanîzmî plewpaye parastinî destebjêrêkî serwerî naw parte komunîstekane û bes.

Bew core hizrî nwêy komunîstî tenya û tenya xoy be rêbazî sercem komunîstan be taybetîyş komunîste krêkarekan dezanê .. Herwa nexoy be xawenî xebatî abûrîy krêkaran dezanê ke ber lew û le derewey ew her hebuwe û ta komellgey çînayettîş mabê her demênê.. Nexoy be rêbazî ew krêkarane dezanê ke be hoy sextîy ew jyane kulemergîyey ke sermayedarîy boy drust kirdûn ta deşmirn natwanin le naxewe komunîzm pesnid bken û hersî bken.. Serencam ferhengî dwakewtuwane û djemroyî sermayedarîyan hellgirtuwe, wate tenya rêbazî komunîstekane be bê hîç cwayezîyek û komunîstibûnî rêbwaranîşî pê le hemû ştêk gringitre. L39

Herçende serapay em têrrwanîne retdekemewe, bellam xom lewe debwêrm û tenya pirsyarêk araste dekem, aya em hizre nwêye û komunîste hellgrekanî, [ke le hîç serdemîkda tenanet le komellgeyekîşda ke xewnî pêwe debînin, nabne zorayetî komellge û tenanet zorayetî naw krêkaranîş, ezmûnekan emeyan nîşandawe] le komellgekeyda ke daydemezrênin û berrêwey deben, çî lew krêkarane deken, “ ke ke be hoy sextîy ew jyane kulemergîyey ke sermayedarîy boy drust kirdûn ta deşmirn natwanin le naxewe komunîzm pesnid bken û hersî bken” ? Ey ew komunîstaney ke bawerrîyan be “hizrî nwêy komunîstî” nîye, çî? Dwacar komunîstekan, kên, nûser çi şunasêkî komellaytîyan bo dyarî dekat? Ey eger lew komellgeda berhellsitî bername û birryarekanî “hizrî komunîstî nwê” kra, wellamyan çî debêt? Azadî be narrazîyan debexşêt ya serkewtîyan dekat? Be watayekî dîke, eger le herêmî kurdistanda “hizrî komunîstî nwê” twanî komellge bigrête dest û sîstemekey pyade bkat û … tid, bellam le şarezûr, xellkî [mebest le xellkî zorîneye] xwazyarî komellgeyekî îslamî bûn û le germyan xwazyarî komellgeyekî piştbestû be bazarazad û sîstimî parlemanî bûn û le horaman xellkî xwazyarî xoberêweberayetî û herewezî enarkî bûn û le badînan xellkî xwazyarî yekgirtnewe letek herêmî bakûrî ya xoraway kurdistan bûn, le weha barêkda wellam û hellwêstî fermanrrewayanî komunîst le beramber her yek lew birryar û wîstane, çî debêt?

Xwêneranî hêja, ew beşaney hêllyan bejêrda kêşrawe, le pertûkî “gorran û wergoran” wergîrawn û bo asankarî û cyakirdneweyan, min hêllm bejêrda kêşawn. Bo xwêndnewey pertûkeke, serdanî em bestere bken:http://emrro.com/goranuwergoran.htim

چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لەسەر پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” / 6

هەژێن

*24ی سێپتەمبەری 2010

بەشی شەشەم

كرێكاران و کۆمونیزم

کۆمونیزم جگه ‌له‌وه‌ی بزاڤێكی هزریی و فه‌لسه‌فییه‌.. سیسته‌م و قۆناغی دوارۆژی مرۆڤایه‌تییشه، له‌ رووی رامیارییشه‌وه له ‌سه‌رده‌می ئێستا كه ‌رژێمی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داریی باڵاده‌سته‌؛ خه‌باتێكی كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی چینایه‌تییه ‌له ‌لایه‌ن کۆمونیسته‌كان به‌ گشتیی و کۆمونیسته ‌كرێكاره‌كان به ‌تایبه‌تیی ‌بۆ گه‌یشتن به ‌سۆسیالیزم، جیهانبینیی ماركسیزمیش له‌ چوارچێوه‌ی پێكهاته سه‌ره‌كیی و بنچینه‌ییه‌كانیدا له‌ پاش رسكانی قۆناغی سه‌رمایه‌داریی؛ ئاواكه‌ر و شێوه‌ی بوونه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی و چرای رۆشنكه‌ره‌وه‌ی رێگه‌ی كاروانی خه‌باته‌كه‌یه‌تی. ل36

ئەم پەرەگرافە، دەکرێت بە پێناسەیەکی لایەنگرانە دابنێین و هیچ ئەرگومێنتیك نییە، کە پشتراستی پاگەندەکانی بکات، چونکە ئێمە لە قۆناخی دواڕۆژدا نین و ناشزانین، چۆنە و سیستەمەکەی چۆن دەبێت و ئەو فەرماندانە، کەتواریی نییە. هەروەها کۆتایی پەرەگرافەکە لە ڕووی داڕشتنەوە ناڕۆشنی و هەڵنەپێکراوی دروستکردووە. ئەگەر سەلمێندراوی مێژوویی بە ئەرگومێنت وەربگرین، ئەوا هەم ئیدە کۆمونیستییەکان بەگشتی و هەم مارکسیزم وەك چوارچێوەیەکی دیاریکراوی ئەو کۆمونیزمە لە پراکتیکدا بەرەنجامی پێچەوانەی پاگەندەکانیان بەدەستەوە داوە. هەڵبەتە ئەمە لە چەندین وڵاتی جیاواز و سات و شێوازی جیاواز و پیادەگەریی جیاوازدا. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە هەموو بەرنامەیەکی ئامادەکراو، هەموو هزرێکی بە ئایدیۆلۆجیکراو، لەتەك گۆڕان و داخوازییە زیندوو و بەردەوامگۆڕاوەکانی ژیاندا دەکەوێتە ناکۆکییەوە، هەروەك مارکسیزم کە وەك بەرنامە و چوارچێوەیەکی ئایدیۆلۆجی لەتەك گەشە و ویست و ئازادی و چاوەڕوانی و تەنانەت لەتەك خودی میکانیزم و هێزەکانی بەرهەمهێناندا کەوتە ناکۆکییەوە و دواجار گەورەترین هێزی ڕوخاندنی ئیمپراتۆری و دیکتاتۆرییە پارتییە بەناو پرۆلیتارییەکانی، هەر ئەو کرێکار و زەحمەتکێشانە بوون، کە لە نێونەتەوەیی یەکەمەوە نەوە لە دوای نەوە، پارت لە دوای پارت پاگەندەی نوێنەرایەتییان دەکرد و دەکەن.

ئەوەی کە لە پەرەگرافی دواتردا نووسەر پێیوایە، کە ئەوە هەڵەی پارتەکان و پاشینانی هزری ماركسیستی بووە، کە ناتەبا و شکستخواردوو بووە، بەپێچەوانەوە من پێموایە، لەوێوەیە، کە مارکسیزم بڕوای بەوە هەیە، کە کۆمونیستەکان، لەبەر ئەوەی کە دەرکی بەرژەوەندی کرێکاران دەکەن، بەو پێیەش دەبنە ڕابەر و چاوساخییان. ئەمەش گەورەترین ناکۆکی بیری مارکسیستییە، لە کاتێکدا کە کرێکاران بە گەورەترین و کاراترین و شۆرسگێرترین هێز دادەنێت، کەچی ئەرکی ڕزگاربوونیان بە کۆمونیستەکان دەسپێرێت و دواتریش بەرێوەبردنی کۆمەڵگەی داهاتووش بەوان و بە بوونی دەوڵەتی دەستەبژێری کۆمونیست دەسپێرێت. هاوکات هەر لە ئێستاوە بەرنامەیەك دەنووسێتەوە و دەیکاتە پەرتووکی پیرۆز و کۆمەڵگەی پێ لە چوارچێوە دەدات، بەمجۆرە ئەوە کۆمەڵگە نییە، وەك پێکهاتەیەکی زیندوو و بەردەوام لە گۆڕاندا کە کێڵگەی تاقیکردنەوەی هەر ئایدیایەکە، بەڵکو بەرنامەیەکی پێشتر ئامادەکراو و مردوو دەکاتە کێڵگەی تاقیکردنەوەی گونجاوی کۆمەڵگە و هەر شتێك لەو چوارچێوەیە دەرچوو و زیاد و کەمی بوو، ئەوا مەقەستی ئایدیۆلۆجیا دایدەپاچێت، وەك لەو نموونانەدا ڕووی دا، کە خودی نووسەر باسی کردوون.

بە بۆچوونی من بزووتنەوەکان، ئیدی هەرچی بن؛ سۆشیالسیتی یا ناسیونالیستی یا ئایینی یا هونەری، ئەوا لە ڕەوتی خەباتی ڕۆژانە و بەردەوامدا، دروستی و نادروستی ئایدیاکانی ناویان تاقیدەکەنەوە و بەرنامە و پلانەکانی لە خوێندنەوەی ئەزموونەکاندا بەدەست دەهێنن. ئەمەش ڕەتکردنەوەی ئایدیۆلۆجیا دەگەیێنێت، کە گیانی مارکسیزمە. چونکە ئایدیۆلۆجیا واتە مەرگی ژیان و هزریش واتە موتوربەبوونی ئایدیاکان بە ژیان و هزر و تیئۆری، بەرهەمی ئەزموونەکانی مرۆڤایەتین نەك پێچەوانەکەی.

ڕاستە نووسەریش پەنجەی خستووەتە سەر ئەو گرفتانە، بەڵام ئەو بۆ خەتاباری پارت و فڵانە سەرکردەی دەگێرێتەوە. ئەگەر سەرنجی کەتواری گرفتەکان بدەین، دەبینین، بۆ ئایدیۆلۆجیابوونی مارکسیزم و پەرتووکە پیرۆزکراوەکانی دەگەرێتەوە، کە تووشی دوگماتیزمیان کردووە.

ڕاستییەکەی لە سەراپای پەرەگرافەکاندا نووسەر بە بەردەوامی “هزری نوێی کۆمونیستی” دووبارە دەکاتەوە، بەڵام دیاری ناکات، کە ئەو هزرە لە کام سەروبەندی مێژووییەوە سەریهەڵداوە و پانتایی بووونی لە کوێدایە ئایا مەبەستت لە ڕەخنەکانی خۆیەتی لە کۆمونیزمی کلاسیك و وەك پێشنیارێك بەنێوی کۆمونیزمی نوێئاراستەی دەکات یا ئەو هزرە نوێیە ئەوڕۆکە هێلێکی ڕامیاریی جیهانییە و بزووتنەوەگەلێکی زیندوو خەریکی پراکتیزەکردنینی؟

تا ئەوەندەی من تێگەیشتبم، مەبەستی نووسەر خودی بۆچوونەکانی خۆیەتی، ئەگینا من هیچ بزووتنەوەیەکی کۆمونیستی هەڵگری تێڕوانینە مارکسیستییەکان ناناسم، کە هاوبۆچوونی نووسەر بێت و پاشماوەی بزاڤی کۆمونیستی لە جیهاندا خەریکی بتسازیییە لە کەلەسەری مارکس و ئەنجلس و لێنین و ستالین و مائو تسی تۆنگ تا دەگاتە مەنسووری حیکمەت لای حیکمەتیستەکانی ئێران و کوردستان.

بەمجۆرە من ئاوا ئەم تێکستە دەخوێنمەوە، کە پیاهەڵدان و ناساندنی بەرنامەیەکی دیکە بێت، کە ئێمە نەیناسین و لەوەی کۆمونیزمی باو، جیاواز بێت. ئەگەر مەبەستی لە کۆمونیزمی نوێ سەرخەتگەلێك نین، کە خۆی ئاماژەیان پێدەکات، ئەوا دروستتر بوو، کە خودی ئەو سەرچاوەمان پێبناسێنیت، کە خۆی باسی دەکات، واتە “هزری کۆمونیستی نوێ”.

به‌ڵام هه‌رگیز هێنده‌ خۆشباوه‌ڕانه‌ش لێیان ناڕوانێ كه‌ ده‌توانن له ‌هه‌موو كات و بارێكدا به‌ پێی پێویست پارێزگاریی له‌ یه‌كگرتوویی و شۆڕشگێڕیی و دڵسۆزیی خۆیان بكه‌ن ل37

ئەم ڕستەیە، لەباری زمانەوانییەوە، پێویستی بە ڕستەیەکی پێچەوانە هەیە، کە بەدوایدا بێت، چونکە ئەوە دەگەێنێت، کە لە هەندێك باردا “ناتوانن له ‌هه‌موو كات و بارێكدا به‌ پێی پێویست پارێزگاریی له‌ یه‌كگرتوویی و شۆڕشگێڕیی و دڵسۆزیی خۆیان بكه‌ن. بەڵام ئەوە ڕۆشن نەکراوەتەوە، کە پێویستە چی بکەن و لەو بارانەدا کە خۆیان ناتوانان، کێ فریادڕەسییانە؟

دواجار نووسەر سەری لە بۆچوونەکانی نێو نێوتەوەیی یەکەمی کارل مارکس و لایەنگرانی دەردەچێتەوە، کە کۆمونیستەکانیان بۆ ئەم ئەرکە دەستنیشان دەکرد. بەڵام کەتوار ئەوەمان پێدەلێت کە هەموو چین و توێژەکان ئەگەر بە ڕێوشوێن و کارایی و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەیەکدا هوشیار بن، ئەوا دەتوانن ژیان وەها ئاراستە بکەن، کە دەیخوازن. وەك ئەوەی کە بۆرجواکان و وردەبۆرجواکان لە ئێستادا دەیکەن. یا به‌ واتایه‌کی دیکە، ئه‌گه‌ر زۆرینەی چه‌وساوان، خۆهوشیاری و ڕێوشوێنی چینایه‌تی خۆیان له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا بزانن و قورسایی به‌شدارییان له‌ به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا بزانن، ئه‌وا وه‌ڵانانی ئه‌م سیسته‌مه‌ ئاسانیترین کارێکه‌، که‌ مرۆڤی چه‌وساوه‌ ده‌توانێت به‌ خه‌باتی هاریکارانه‌ی له‌ته‌ك هاوچینه‌کانی، پێیهه‌ستێت. سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌لاتداران به‌و هه‌موو توانا ئابووریی و ته‌کنۆلۆژیی و سه‌ربازیی و ڕاگه‌یاندنه‌یانه‌وه‌، که‌ هه‌یانه‌، له‌به‌رده‌م مانگرتنی چه‌ند هه‌فته‌یی کرێکارانی شاره‌وانی (که‌ناسان)دا گیرۆده‌ ده‌بن و بۆگەن دەکەن، چ بگات به‌ مانگرتنی گشتی کرێکارانی گواستنه‌وه‌ و ئاو و کاره‌با و نه‌خۆشخانه‌کان و سۆپەرمارکێته‌کان و هی دیکە. پێکهاته‌ی کۆموڵگه‌ی چینایه‌تی له‌ تڕکه‌ڵه‌کی ئه‌فسانه‌ی ئایینه‌کان له‌مه‌ڕ بومه‌له‌رزه‌ ده‌چێت، که‌ هه‌ر ته‌کانێکی هوشیارانه‌ی چینه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، به‌ ئاسانی وێرانی ده‌کات. ته‌نیا خۆهوشیاربوونه‌وه‌ی چه‌وساوه‌کان مسۆگه‌رگه‌ری کۆتاییهاتنی سه‌رکوت و نایه‌کسانی و نادادوه‌ریییه‌. چونکه‌ سیسته‌مه‌ چینایه‌تییه‌کان به‌رهه‌می ده‌ستی خودی مرۆڤن و گۆڕین و وه‌ڵانانیشیان، کاری ئه‌و که‌سانه‌یه‌، که‌ له‌ ناهوشیاریدا ئه‌م سیسته‌مه‌یان لەسەر پشتی کۆیلەتی خۆیان ڕایانگرتووه‌.

له ‌لایه‌كی دیش كه‌ سه‌رمایه‌داریی رژێمێكی پڕ ئاژاوه‌ و ناجێگیره‌.. ل38

بەڵام بەداخەوە، کەتوار پێچەوانەی ئەمەیە و سەرمایەداری هێندە جێگیرە، کە نەك تەنیا بۆرجواکان و وردە بۆرجواکان وەها نیشان دەدەن، کە کۆتایی مێژووە، نەك تەنیا کرێکاران و زەحمەتکێشانی ناهوشیار بڕوایان بە شیاوی وەرگۆرانی کۆمەڵگەی چینایەتی (هەنووکەیی) نییە، بەڵکو زۆرێك لەوانەی کە پاگەندەی کۆمەڵگەی ناچینایەتی بە تێروانینی مارکسیستی دەکەن، ناتوانن کۆمەڵگەی ناچینایەتی (سۆشیالیستی) بەبێ دەوڵەت و ڕیشسپێتی دەستەبژێری خۆیان و کوتەك و زنجرە پلەوپایەی بەڕێوەبەرایەتی و پێکهاتنی قوچکەیی وێنا بکەن و هەر وێنایەك کە بۆ کۆمەڵگەی سۆشیالیستی لەبەرچاوی دەگرن، هەر کوپیکردنەوە و میکیاجکردنی کۆمەڵگەی چینایەتی هەنووکەییە. هەروەك چۆن داریژەرانی پەرتووکە ئایینیەکانی وەك تۆرات و ئینجیل و قورئان نەیانتوانیوە وێنای بەهەشت بەدەر لە وێنەی کۆمەڵگەکانی ئەو کاتی خۆیان بکەن، هەرواش مارکسیستەکان ناتوانن وێنای کۆمەڵگەی ناچینایەتی بەبێ دەوڵەت و ڕابەریی خۆیان بکەن و هەر بۆچوونێك واوەتر لە تێڕوانینی خۆیان بۆ کۆمەڵگەی سۆشیالیستی بڕوات، ئەوا بە خەیاڵی تاوانباری دەکەن. لەبەرئەوە بە پێچەوانەی بۆچوونی نووسەرەوە، تا ئەو کاتەی تاکە بندەستەکان ئامادەبن، مل بە کاری کرێگرتە و سەروەری کەسانی دیکە بدەن، ئەوا سیستەمی سەرمایەداری جێگیر و پارێزراو دەبێت و لە توانایدا دەبێت، کە بەسەر قەیرانەکانیدا زاڵ بێت و پەڕوپینەی سیستەمەکەی بکاتەوە و هەر بەو پێیەش، بەداخەوە تا ئەو کاتەی زۆرینە دەگەنە ئەو بڕوایە، کە سەرمایەداری شیاوی بەرگەگرتن نییە و چیتر ناتوانرێت لە سایدا بژێت، کۆمەڵگەی ناچینایەتی تەنیا خەونی خۆشی هەموو ئاراستە و باڵە سۆشیالیستەکان دەبێت و دەمێنێتەوە.

له ‌كاتی به‌رانگژبوونه‌وه‌شدا چه‌ندین دیارده‌ و گۆڕانكاریی نائاسایی كه ‌بۆرجواكان راسته‌وخۆ باجی له‌پێناودا ده‌ده‌ن دێنێته‌‌ ئارا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێن و وزە ‌و توانایه‌ هزریی و رامیارییه ‌چینایه‌تییانه‌ی كه ‌به‌ جۆرێكی خۆڕسكیی له‌نێو كرێكاراندا هه‌ن و هزری کۆمونیستی پشتیان پێده‌به‌ستێ.. هه‌ڵگێڕته‌‌وه ‌و بۆ دژایه‌تیكردن و له‌باربردنی بزاڤه‌كه ‌به‌كاریانبهێنێ.ل38

ئەوەی کە ئەو گۆچانە جادووییە دەداتە دەستی بۆرجواکان، لایەنە ناکۆکەکانی خودی کۆمونیزمی ماركسیستییە لەتەك سروشتی خەبات چینایەتی بۆ چێکردنی کۆمەڵگەی ناچینایەتی؛ پارت کە ئامرازی لێکدابڕان و دەستەگەریی نێوان کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانە و لە تاکی سەر بە چین و توێژی کۆمەڵایەتییەوە دەیانکاتە ئەندامی گروپی سەرووچین و ناکۆمەڵایەتیی و لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجی ڕێکیان دەخاتەوە و لەتەك هاوچینەکانیان کە هزر و ئایدییایەکی دیکەیان هەیە، دەیانکاتە دوژمن و لە ڕیزی خەباتی ڕۆژانەدا لەیەك دایاندەبڕێت، مارکسیزم پارت لە سەرووی هەموو ڕێکخراوە چینایەتییە سروشتی و شۆرشگێڕەکانی کرێکاران و زەحمەتکیشانەوە دادەنێت؛ دەوڵەت کە ڕاگر و ئامرازی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی چینایەتییە، دەیکاتە گۆچانی جادوویی بنیاتنانی کۆمەڵگەی ناچینایەتی و ناوەندێتی بەرنامەڕێژی و ملکەچی ناوچە و هەرێم و کەمایەتی و ڕێکخراوە خۆجێییەکانی کۆمەڵگە، دەکاتە گوێرایەڵی دەستەبژێری سەروەر..، ئەمە بێجگە لەوەی کە لە بری ئەوەی متمانەی تواناداریی چەوساوان بۆ خۆڕزگاری و خۆبڕیاردان و خۆخەباتکردن و خۆبەڕێوەبەری و خۆموختاری لە تاکە بندەست و ستمدیدەکانی کۆمەڵگە زیندوو بکاتەوە و لە بری مامۆستایی بەبێ مامۆستایی ڕایانبهێنیت، کەچی دەچێتە سەرخوانی ڕاخراو و ئامادەی بۆرجواکان و پێکهاتە هیرارشییەکانی وەك پارت و دەوڵەت و دەیانپارێزێت و پاساو بۆ پێویستبوونیان دەهێنێتەوە.

ئەمانە تۆمەت نین، کە من یا کەسانی دیکە بۆ مارکسیزمی دروست بکەن، بەڵکو سەرەنجامی ئەزموونکردنی هەموو جۆرەکانی مارکسیزمن؛ لە جۆری کاوتسکیزمەوە تا لێنینیزم و ستالینیزم و خرۆشۆڤیزم و مائیۆئیزم و کاسترۆئیزم و خۆجەییزم، کە لە زۆر وڵات و کیشوەر و سەردەم و کۆمەڵگەی ئاست جیاوازدا فەرمانڕەواییان کرد و بێجگە لە نەهامەتی و بەدبەختی زیاتر بۆ چین و توێژە پرۆلیتێرەکان، هیچی دیکەیان بەرهەم نەهێنا.

لە بەرامبەر ئەوانەشدا، کە پاگەندەی ئەوە دەکەن؛ ئەوانە هەموو لادان بوون لە مارکسیزم و پەیوەندییان بە کۆمونیزمەوە نەبووە، هێندە بەسە بپرسین، باشە چ ڕەخنەیەکتان لە بنەما هزری و پراکتیکییەکانی ئەو ڕەوتانە هەیە؟ تا چەندە میرایەتی، دیکتاتۆری، دەستەبژێر، ناوەندەێتی و بەرنامەڕێژی ئابووریی و زۆری دیکە، کە بەرهەمهێنەری ئەو قەرەقوشیانە بوون و لە سایەی مۆدێلی مارکسیستیی کۆمونیزمدا، ڕووی دێمۆکراتی پارلەمانی و بازارئازادییان سپی کردەوە، ڕەتدەکەنەوە؟

له ‌هه‌مانكاتیشدا نه‌ خۆی به‌و خه‌ڵكانه ‌ماندوو بكا كه‌ ناتوانن وه‌كو کۆمونیستێك له ‌ریزه‌كانی خه‌بات و ژیانی رۆژانه‌یاندا هه‌نگاو بنێن نه‌خۆشی به‌و خه‌ڵكانه ‌چیڕ بكاته‌وه‌ كه ‌به ‌هه‌ر جۆر و شێوازێك هه‌یه ‌بوونه‌ته ‌کۆمونیست و له‌گه‌ڵ ساده‌ترین دیارده ‌و وه‌رچه‌رخانی دڕندانه‌ی سه‌رمایه‌داریی سارد ده‌بنه‌وه ‌یان به‌ هۆی ماندووبوون و به‌ته‌مه‌نداچوونیان دووچاری نه‌خۆشیی راستڕه‌ویی و دۆگماتیستیی و لادان ده‌بن و ده‌بنه ‌بار به‌سه‌ر بزاڤه‌كه‌، له ‌لایه‌كی دیش ئه‌گه‌ر ببینێ زۆربه‌ی زۆری كرێكاران نه‌یانتوانیبێ هێنده‌ هۆشیار ببنه‌وه‌ كه‌ کۆمونیزم باشترین و تاكه‌ ره‌وتێكه ‌بۆ سه‌ركه‌وتن و رزگاریی ئه‌وان له‌ سه‌رمایه‌داریی و رژێمه ‌چه‌وسێنه‌ره‌كه‌ی ل38-39

لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەم، کە سەردێڕ باس لە کرێکاران و کۆمونیزم دەکات، نەك لە کۆمونیزم و کرێکاران. تەناتەت ئەگەر باسی باری دووەمیشی بکردایە، ئەوا دیسانەوە ئەم پەرەگرافە هیچ پەیوەندی بە باسەکەوە نەدەبوو. چونکە ئەوەی نووسەر لێرەدا باسی لێ کردووە، ڕامیاریکردنی دەستەیەك یا ڕێکخراوێکی ڕامیارییە نەك خەباتی شۆڕشگێرانەی چینایەتی کرێکاران. چونکە لە خەباتی چینایەتیدا ئامانج بەرەوپێشبردنی خەباتی ڕۆژانە و ئاراستەکردنییەتی بەرەو تەنهەڵچینین بە سیستەمە چەوسێنەرەکە، نەك خۆخەریکردن بە بژاردنی تاکەکانەوە. بژارکردنی تاکەکان، ئەرکی پارتە ڕامیارییەکانە، وەك ئەوەی لە کۆنگرەکانی پاش شۆڕشی ئۆکتۆبەر، پارتی سۆشیالیدیـموکراتی ڕوسیە و لەسەر دەستی خودی لێنین و لە پارتی ناوگۆراو بە (کۆمونیست)دا لەسەر دەستی ستالین و دواتریش مائو تسی تۆنگ و پۆلپۆت و لای خۆشمان لەسەر دەستی مەنسووری حیکمەت ئەنجام درا. ئەمە پەیوەندی بە خەبات و کرێکارانەوە نییە، تەنیا میکانیزمی پلەوپایە پاراستنی دەستەبژێرێکی سەروەری ناو پارتە کۆمونیستەکانە و بەس.

به‌و جۆره‌ هزری نوێی کۆمونیستی ته‌نیا و ته‌نیا خۆی به‌ رێبازی سه‌رجه‌م کۆمونیستان به ‌تایبه‌تییش کۆمونیسته ‌كرێكاره‌كان ده‌زانێ .. هه‌روا نه‌خۆی به‌ خاوه‌نی خه‌باتی ئابووریی كرێكاران ده‌زانێ كه‌ به‌ر له‌و و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ر هه‌بووه ‌و تا كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تتیش مابێ هه‌ر ده‌مێنێ.. نه‌خۆی به ‌رێبازی ئه‌و كرێكارانه ‌ده‌زانێ كه ‌به ‌هۆی سه‌ختیی ئه‌و ژیانه ‌كوله‌مه‌رگییه‌ی كه ‌سه‌رمایه‌داریی بۆی دروست كردوون تا ده‌شمرن ناتوانن له ‌ناخه‌وه ‌کۆمونیزم په‌سند بكه‌ن و هه‌رسی بكه‌ن.. ‌سه‌ره‌نجام فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووانه ‌و دژه‌مرۆیی سه‌رمایه‌دارییان هه‌ڵگرتووه‌، واته‌ ته‌نیا رێبازی کۆمونیسته‌كانه ‌به‌ بێ هیچ جوایه‌زییه‌ك و کۆمونیستبوونی رێبوارانیشی پێ له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌. ل39

هەرچەندە سەراپای ئەم تێڕوانینە ڕەتدەکەمەوە، بەڵام خۆم لەوە دەبوێرم و تەنیا پرسیارێك ئاراستە دەکەم، ئایا ئەم هزرە نوێیە و کۆمونیستە هەڵگرەکانی، [کە لە هیچ سەردەمیکدا تەنانەت لە کۆمەڵگەیەکیشدا کە خه‌ونی پێوە دەبینن، نابنە زۆرایەتی کۆمەڵگە و تەنانەت زۆرایەتی ناو کرێکارانیش، ئەزموونەکان ئەمەیان نیشانداوە] لە کۆمەڵگەکەیدا کە دایدەمەزرێنن و بەڕێوەی دەبەن، چی لەو کرێکارانە دەکەن، “ کە كه ‌به ‌هۆی سه‌ختیی ئه‌و ژیانه ‌كوله‌مه‌رگییه‌ی كه ‌سه‌رمایه‌داریی بۆی دروست كردوون تا ده‌شمرن ناتوانن له ‌ناخه‌وه ‌کۆمونیزم په‌سند بكه‌ن و هه‌رسی بکەن” ؟ ئەی ئەو کۆمونیستانەی کە باوەڕییان بە “هزری نوێی کۆمونیستی نییە، چی؟ دواجار کۆمونیستەکان، کێن، نووسەر چ شوناسێکی کۆمەڵایتییان بۆ دیاری دەکات؟ ئەی ئەگەر لەو کۆمەڵگەدا بەرهەڵستی بەرنامە و بڕیارەکانی “هزری کۆمونیستی نوێ” کرا، وەڵامیان چی دەبێت؟ ئازادی بە ناڕازییان دەبەخشێت یا سەرکەوتییان دەکات؟ بە واتایەکی دیکە، ئەگەر لە هەرێمی کوردستاندا “هزری کۆمونیستی نوێ” توانی کۆمەڵگە بگرێتە دەست و سیستەمەکەی پیادە بکات و … تد، بەڵام لە شارەزوور، خەڵکی [مەبەست لە خەڵکی زۆرینەیە] خوازیاری کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی بوون و لە گەرمیان خوازیاری کۆمەڵگەیەکی پشتبەستوو بە بازارئازاد و سیستمی پارلەمانی بوون و لە هۆرامان خەڵکی خوازیاری خۆبەرێوەبەرایەتی و هەرەوەزی ئەنارکی بوون و لە بادینان خەڵکی خوازیاری یەکگرتنەوە لەتەك هەرێمی باکووری یا خۆراوای کوردستان بوون، لە وەها بارێکدا وەڵام و هەڵوێستی فەرمانڕەوایانی کۆمونیست لە بەرامبەر هەر یەك لەو بڕیار و ویستانە، چی دەبێت؟

خوێنەرانی هێژا، ئەو بەشانەی هێڵیان بەژێردا کێشراوە، لە پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” وەرگیراون و بۆ ئاسانکاری و جیاکردنەوەیان، من هێڵم بەژێردا کێشاون. بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: http://emrro.com/goranuwergoran.htm

الاشتراكية التحررية إعلان مبادىء

سامح سعید عبود

جذور الاستغلال والقهر

السلطة القمعية التى يمارسها البشر فى مواجهة بشر آخرين لها أسباب واقعية، و ما القهر و الاستغلال سوى نتائج مرة لهذه الأسباب، وأنت لا يمكن أن تقضى على النتائج مع استمرار وجود الأسباب، وهى أسباب لا علاقة لها بإرادة و وعى كلا من المتسلطين والمتسلط عليهم، القاهرين والمقهورين.

السلطة القمعية ليست سلوك يمكن وصفه بالحسن أو القبيح، ترجع لأخلاق من يمارسها، ربما تتدخل الأخلاق فحسب فى مدى سوء أو حسن استخدام السلطة القمعية، فيمكن أن يكون هناك حاكم جيد أو صاحب عمل لطيف أو مدير طيب، إلا أن هذا لا يعنى أن أى منهم لا يمارس القهر والاستغلال على من يخضعون له، مثلهم مثل الحاكم السىء، وصاحب العمل الشرس، والمدير الشرير .

ترجع السلطة القمعية بصرف النظر عن حسن ممارستها من الطيب واللطيف والجيد أو سوء ممارستها من الشرير والشرس والسىء، لسيطرته على وسائل الإنتاج والعنف والمعرفة، و هى مصادر السلطة المادية، واحتكارها لنفسه، وحرمان الخاضع لها من السيطرة على تلك المصادر، والمسألة ليست معقدة، و إنما يمكن أن يفهمها ويلاحظها كل إنسان.

فمن يملك وسائل الإنتاج يتحكم فى المحروم منها، برغم المساواة القانونية بين المالك الحاكم، والمحروم المحكوم، فمن يملك الطعام قادر على إجبار الجائع على تنفيذ ما يريده هو لا ما يريد الجائع، و الذى لابد وأن يقبل شروط مالك الطعام حتى يعطيه ما يملأ معدته، ويستطيع الجائع أن يخدع نفسه بأنه ليس بالخبز وحده يحيا الإنسان، و هذا صحيح، ولكن بشرط توافر الخبز أولا، فحتى يستطيع الإنسان ممارسة أى نشاط آخر غير الأكل، عليه أولا أن يملأ معدته بالطعام، و إلا لن يكون باستطاعته الحياة ليمارس أى نشاط.

من يملك وسائل العنف سواء كانت تلك الوسائل قوة عضلية أو سلاح قادر على إجبار الأضعف عضليا أو الأضعف تسليحا أو الأعزل من السلاح على تنفيذ ما يريده، وليس على الضعيف أو الأعزل إلا أن يستجيب لإرادة الأقوى لو أراد لنفسه الحياة والسلامة، وينطبق هذا على من يملك سلطة اتخاذ القرار بحكم منصبه كالرئيس والحاكم والظابط والمدير، القادر على اجبار المحكومين المرؤوسين والجنود والعمال على تنفيذ ما يريده هو بصرف النظر عن إرادتهم و رغباتهم .

من يملك وسائل المعرفة على نحو أكبر أو يحتكرها لنفسه دون الآخرين، قادر على السيطرة على من لا يملك منها إلا القليل أو من لا يملكها على الإطلاق، فشخص يعرف الطريق لابد و أن يقود من لا يعرفه للسير فيه، وما دمت لا تعرف إلى أين تتجه فما عليك سوى الاستجابة لنصيحة من يعرف.

هذه هى الأسباب الواقعية للاستبداد والاستغلال، و لا يمكن أن تقام أى علاقات اجتماعية سواء أكانت علاقات عمل أم علاقات أسرية أم علاقة صداقة تخلو من الاستبداد والاستغلال، إلا إذا تساوى الداخلين فى تلك العلاقة فى سيطرتهم على كل مصادر السلطة المادية الثلاثة على نحو متساو، فطالما سيطر أحد أطراف العلاقة منفردا على أى من هذه المصادر فأنه لا مفر من استبداده بالآخرين واستغلالهم، من الذين لا يسيطرون عليها مثله، وهى عملية منفصلة عن نية وأخلاق من يمارسها، ورغم أن هذه بديهيات لا تحتاج للبرهنة عليها، إلا أننا مضطرين لتوضيحها دائما، لأن القوى السياسية التسلطية المختلفة، تدعى دائما، بامكانية تحقيق الحرية الفردية والأخاء والمساواة والكرامة الإنسانية والعدالة الاجتماعية دون القضاء على انقسام المجتمع بين من يسيطرون على مصادر السلطة المادية، وبين من لا يسيطرون عليها.

نشأ كل من الاستغلال والقهر عبر التاريخ البشرى إذن من انفصال السلطة القمعية عن إرادة البشر الخاضعين لها، و التى يمارسها الإنسان المتسلط على الإنسان المتسلط عليه، تلك السلطة الناتجة عن سيطرة المتسلطين على مصادر السلطة المادية دون المتسلط عليهم، ذلك لأن كل سلطة هى مفسدة، و كل سلطة مطلقة هى فساد مطلق، فالسلطة الفاسدة بطبيعتها، و فى حد ذاتها، تمنح الفرصة للإنسان المتسلط لأن يمارس استغلاله للإنسان المتسلط عليه وقهره أيضا.

ومن هنا فالقضاء على الاستغلال والقهر، لا يمكن أن يتحقق إلا فى إلغاء أسبابه الواقعية، و هو السلطة القمعية المنفصلة عن إرادة البشر وحريتهم، وذلك لا يتأتى إلا بالسيطرة الجماعية الكاملة على مصادرها المادية الثلاثة أى وسائل الإنتاج والعنف والمعرفة، فلن يتم إنهاء العلاقات الاستغلالية والقمعية بين البشر، بالوعظ أو بالقمع، و لا بأوهام المستبد العادل، و انتظار تحلى البشر بالحكمة وحسن الخلق، والحكمة تقتضى أن عليك أن تقضى على الجرثومة المسببة للمرض بدلا من مجرد تخفيف الأعراض الناتجة عنها، و الجرثومة هى سيطرة الرأسماليين والبيروقراطيين على وسائل الإنتاج والعنف والمعرفة، سواء عبر ملكية الأفراد الخاصة أو ملكية الدولة العامة، والجرثومة هى فى استمرار الناس فى الإنقسام بين من يملكون ومن لا يملكون، من يأمرون وبين من عليهم إطاعة الأوامر.

الصراع الاجتماعى

إذا كنت من الذين لا يملكون إلا قوة عملهم اليدوية أو الذهنية، و من المضطرين لبيعها مقابل أجر لإنتاج السلع والخدمات ، وفى نفس الوقت لا تملك سلطة اتخاذ القرار فيما يتعلق بعملك، ذلك لأنك محروم من السيطرة على أى مصدر من مصادر السلطة المادية، وهى وسائل الإنتاج والعنف و المعرفة، و إنك بسبب ذلك الحرمان، فأنت مضطر لإطاعة أوامر من يسيطرون على تلك الوسائل ، فأنت إذن بروليتارى من البروليتاريين الذين يشكلون جماعة واحدة فى العالم هى البروليتاريا العالمية، و هم عبيد الاضطرار للعمل المأجور سواء لدى رأسالمال أو الدولة، بالاضطرار للخضوع لهما، و الذين توحدهم مصالح و أهداف و ظروف مشتركة بصرف النظر عن اختلافاتهم القومية والدينية والمذهبية والعرقية واللغوية والثقافية و الجنسية ، و بصرف النظر عن مستوى تعليمهم ومعيشتهم، وطبيعة عملهم و محل إقامتهم و أوطانهم وأصولهم الاجتماعية.

البروليتاريون يشكلون الغالبية العظمى من السكان فى المجتمعات الرأسمالية، و فى كل العالم المعاصر، و الطريق الوحيد لانتزاع حقوقهم، و حرياتهم، وتحقيق مصالحهم، و أهدافهم المشتركة، هو وحدتهم الصلبة، و نضالهم المشترك فى كل مكان، بدءا من محل عملهم، وحتى العالم بأسره، وعدم سماحهم بتفتيت هذه الوحدة لأى سبب وتحت أى دعوة . فى مواجهة كل هؤلاء الذين يسيطرون على مصادر السلطة المادية سواء الرأسماليين أو البيروقراطيين أو المثقفين المعبرين عن مصالح هؤلاء، و الذين يستغلون البروليتاريين ويضطهدونهم و يقهرونهم و يضللونهم، ويفرقوا بينهم بشتى السبل ليتسلطوا عليهم، ويشكلون بدورهم طبقة أخرى هى البرجوازية العالمية.
المصالح الأولية للبروليتاريا فى ظل المجتمع الرأسمالى، تتلخص فى كفالة حقوقهم السياسية والاقتصادية والاجتماعية والثقافية، وزيادة ما يمكن أن يحصلوا عليه من إجمالى الناتج المحلى من خلال زيادة حصة عائد العمل “الأجور” بالنسبة لعوائد التملك “الربح والريع والفائدة” ، وهذا مشروط بتوافر درجة عالية من الديمقراطية السياسية والحقوق و الحريات الإنسانية وخاصة النقابية منها التى تتيح للبروليتاريا أدوات المساومة الجماعية مع الدولة و رأسالمال، بما يعنى الإمكانية المستمرة لتحسين ظروف حياتهم وعملهم.

أما المصالح النهائية للبروليتاريا فتعنى تحررها من عبودية العمل المأجور سواء للرأسمال أو للدولة ،وخضوعها لأى منهم، وذلك لا يمكن أن يتم إلا بسيطرتها الجماعية على كافة وسائل الإنتاج و والعنف والمعرفة، وإدارتها لشتى شئون المجتمع لصالحها، بواسطة المجالس العمالية والنقابات العمالية والتعاونيات العمالية فى مواقع العمل والمناطق السكنية، و اتحادات تلك المجالس والنقابات والتعاونيات طوعيا من أسفل لأعلى. فإذ كنت بروليتارى وفق التعريف السابق فهذا البيان يتوجه إليك، و إلى كل زملاءك البروليتاريين، ونحن نطمح أن يكون هذا البيان أداة من أدوات كثيرة مطلوبة لتوحيد كل البروليتاريين الناطقين بالعربية، كعملية جزئية من عملية أشمل هى توحيد البروليتاريا العالمية باعتباره الطريق الوحيد لتحررها.

نحن نعرف بالطبع أن هذا الطريق وخصوصا فى منطقتنا بالغ الصعوبة، وأنه يحتاج لخطوات كثيرة لعل أولها أن يتحد البروليتاريون فى منظمات عمالية ديمقراطية ومستقلة عن كل من الدولة ورأسالمال، و ذلك لتنظم نضالهم من أجل مصالحهم وأهدافهم المشتركة ، سواء الأولية منها أو النهائية، بداية فى كل وحدة إنتاج وخدمات ثم فى كل حى و مدينة وقرية و إقليم ودولة، وهكذا وصولا للوحدة العالمية للبروليتاريا العالمية، و لأن هذه المنظمات غائبة فى معظم بلدان المنطقة، و من ثم فالمطلوب عملية شاقة تحتاج لنضال دؤوب ومركز وطويل على كل بروليتارى واعى بوضعه الطبقى أن يشارك فيها ما وسعه الجهد.

إننا ننطلق فى رؤيتنا من أن الصراع الاجتماعى الجوهرى الذى لا يجوز أن يسبقه أو أن يحل محله أى صراع اجتماعى أو سياسى آخر هو الصراع بين الطبقتين الاجتماعيتين الرئيسيتين فىى العصر الحديث (البروليتاريا والبرجوازية).

البروليتاريون، هم المحرومين من السيطرة على وسائل الإنتاج والثروة والعنف المسلح وغير المسلح وانتاج المعرفة، والذين لا يملكون سوى قوة عملهم، والمضطرون لبيعها مقابل أجر، و لا يملكون فى نفس الوقت سلطة اتخاذ القرار فيما يتعلق بظروف حياتهم وعملهم.

البرجوازيون، على النقيض من البروليتاريا، يسيطرون على وسائل الإنتاج والثروة والعنف المسلح وغير المسلح وإنتاج المعرفة، ويملكون سلطة اتخاذ القرار فيما يتعلق بظروف عملهم وحياتهم، وينقسمون إلى الرأسماليين وهم ملاك وسائل الإنتاج والثروة الذين يشترون قوة العمل المأجور و البيروقراطيين وهو كبار الإداريين والساسة الذين يملكون فى نفس الوقت سلطة اتخاذ القرار فيما يتعلق بظروف حياة البروليتاريا وعملها .

سبب الصراع بين الطبقتين هو أن البروليتاريون هم عبيد العصور الحديثة، والبرجوازيون هم سادتها، وأن من مصلحة البروليتاريا أن تتحرر من تلك العبودية للبرجوازيين، ومن ثم فسوف يبقى الصراع بين الطبقتين طالما بقيت تلك العبودية.

تتواجد بين الطبقتين طبقة وسطى من المهنيين والحرفيين والمزارعين والفنيين المستقلين الأحرار الذين لا يعملون لدى أحد، ولا يستأجرون عمل الآخرين، وهم البرجوازيون الصغار الذين يمكنهم التحالف مع البروليتاريا أو البرجوازية حسبما تقتضى مصالحهم، ومن مصلحة البروليتاريا فى إطار صراعها مع البرجوازية أن تدفعهم للتحالف معها.
البروليتارى فى تعبير آخر هو المحروم من السلطة نظرا لحرمانه من السيطرة على مصادرها المادية، أى وسائل الإنتاج والعنف المادى أو المعنوى والمعرفة، و البروليتاريون ومعهم البرجوازيون الصغار هم خالقوا كل القيم المادية والمعنوية، وكل الثروات، وهم المحرومون منها فى نفس الوقت، فكأنما يخلقون بأنفسهم القيود التى تكبلهم بها البرجوازية، لأنهم لا يسيطرون علي الثروات التى يصنعوها بأنفسهم، ومن البديهى أن البروليتاريون لن يتحرروا من عبوديتهم للبرجوازيون سوى بسيطرتهم الجماعية على مصادر السلطة المادية.
الرأسمالية تقوم على استعمال العمل المأجور لإنتاج السلع وتقديم الخدمات، وتستولى لنفسها على الجزء الأعظم من الثروات التى تنتجها قوة العمل البشرى، وأى تجاوز للرأسمالية يعنى إلغاء و تجريم نظام العمل المأجور، كما سبق وألغت وجرمت البشرية العمل الجبرى والمجانى والعبودى بالقضاء على العبودية والإقطاع، وأى مشروع للتغيير الاجتماعى يحافظ على نظام العمل المأجور هو مشروع رأسمالى، وأى يسار لا يهدف إلى إلغاء نظام العمل المأجور و لايدينه هو يسار برجوازى و زائف، وعمليا لا يمكن إلغاء نظام العمل المأجور إلا فى النظام الاشتراكى التحررى.

النظام الاشتراكى التحررى

النظام الاشتراكى التحررى الذى يكفل التحرر الحقيقى للبشر والمساواة فيما بينهم، يتأسس على الملكية التعاونية لكل من وسائل الإنتاج والعنف والمعرفة، باعتبارها مصادر السلطة المادية، لا ملكية الدولة العامة كما فى اشتراكية الدولة، ولا الملكيةالخاصة الرأسمالية كما فى الرأسمالية، و يقوم من ناحية أخرى على احترام حقيقة تفرد الإنسان كفرد له سماته وشخصيته الفريدة، والذى تتعدد أبعاد شخصيته، بسبب صفاته الجسدية والعقلية و مكتسباته الاجتماعية، وخبراته التاريخية، وقدراته الخاصة، تماما مثلما يجب أن نحترم حقيقة تميز الجماعات البشرية المختلفة ثقافيا ودينيا ولغويا.

أن هذا الإنسان الفريد متعدد الأبعاد والأنشطة والرغبات والاهتمامات والانتماءات، يأتى إلى العالم مكبلا بالعديد من القيود الذى لا دخل له فيها و لا اختيار، سواء الصفات الوراثية أو الأوضاع الاجتماعية، مجبرا على اكتساب مورثاته وجنسه و لغته وثقافته وعقيدته وعاداته وتقاليده ومجمل وعيه، ومن ثم فيجب لتحريره أن يكون له الحرية فى أن ينضم طوعا طالما قارب سن الشباب، إلى تعاونية معينة تقوم بنشاط محدد، ليتعاون مع أفرادها فى تلبية احتياجاتهم المشتركة عبر هذا النشاط، ومن ثم تتعدد التعاونيات التى يمكن أن ينضم لها الفرد بتعدد أنشطته واهتماماته وأبعاده ورغباته وانتماءاته، ولهذا فلابد أن يكون باب العضوية مفتوح لكل من يطلب عضوية تلك التعاونيات بغض النظر عن جنسه أو عرقه أو آراءه السياسية أو دينه أو قوميته أو وضعه الاجتماعي .

يبدأ بناء المجتمع الاشتراكى التحررى إذن بتحرر إرادة الفرد العاقل والبالغ بالطبع ، فى أن يحدد ما يود ممارسته من نشاط، وما يود أن ينضم إليه من تعاونيات، وما يدخل فيه من علاقات اجتماعية مختلفة، وبالطبع تتنوع التعاونيات من إنتاجية ومهنية واستهلاكية وسكانية وإئتمانية وتأمينية و خدمية وتعليمية وثقافية واجتماعية، لتشمل كل أوجه النشاط البشرى المختلفة، ومن هنا تتعدد انتماءات الفرد و أنشطته، وعلاقاته الاجتماعية المختلفة، و تتحدد وفق إرادته الحرة.

يقوم المجتمع الاشتراكى التحررى على شبكة تحتية من تلك التعاونيات الأولية المتباينة الأنشطة بتباين النشاط البشرى، والتى تنشأ لتلبى الاحتياجات البشرية المختلفة ذلك لأن البشر ليسوا مجرد حيوانات منتجة فحسب أو مجرد مقيمين بمكان ما فقط، ومن ثم لا يمكن بناء المجتمع البشرى على جانب واحد من نشاطهم، بل يجب أن يبنى مراعيا تعدد جوانب شخصيتهم و أبعادها، ومن ثم تتعدد التعاونيات بتعدد جوانب الشخصية الإنسانية واحتياجاتها .

وفيما يتعلق بتنظيم شئون التعاونية فهو كالتالى :-

لما كان كل نوع من أنواع النشاط البشرى يلزمه أساس مادى لممارسة النشاط من مصادر السلطة المادية المختلفة حسب الحالة، فيكون للتعاونية حق الملكية الجماعية لكل مصادر السلطة المادية المرتبطة بممارسة نشاطها، من عقارات وآلات وأموال وغير ذلك، والتى لا يجوز تجزئتها على أى نحو، أو تفتتها لملكيات خاصة لأعضاءها الذين يملكون حق الانتفاع بها على نحو متساو، ويبقى للأعضاء دائما حق تملك مقتنيات خاصة لاستعمالهم الشخصي، بما فيها ملكيتهم لأسهم خاصة بهم يشتركون بها فى رأسمال التعاونية، تتيح لهم حرية الانفصال عن التعاونيات، والانضمام إليها.

تلتزم التعاونية بعدم استخدام أى عمل مأجور أو أى عمل جبرى فى أى نشاط من أنشطة التعاونية، و تساعد التعاونية التحررية كل من يرغب فى التعامل معها كمنتج أو كمستهلك على الانضمام إليها كعضو بحصة فى رأسمال التعاونية و بالعمل فيها. على أن يكون لكل عضو فى التعاونية التحررية صوت واحد بصرف النظر عن حصته فى رأسالمال. و لكل عضو أن ينسحب من التعاونية فى أى وقت، على أن يأخذ حصته التى دفعها فقط من رأسالمال التعاونية.

التعاونيات لا تهدف بنشاطها للربح، و إنما تهدف لاستيفاء الحاجات الاستعمالية لأعضاءها، و من ثم يوزع صافى العائد الناتج عن نشاط التعاونية على شكل نسب محدودة يتفق عليها أعضاء التعاونية فى جمعياتهم العمومية على الترتيب التالى. نسبة محدودة لتكوين الاحتياطى المالى للتعاونية، وهو غير قابل للتجزئة على أى نحو، و نسبة محدودة للخدمات الاجتماعية والتعليمية والثقافية التى تقدمها التعاونية لأعضاء التعاونية و المجتمع المحلى، و نسبة محدودة لمكافأة المفوضين بالإدارة عن أعمالهم الإدارية التى أدوه،. و يوزع الباقى من عائد التعاونية الناتج عن نشاطها الإنتاجى للسلع والخدمات على الأعضاء المنتجين، وفق ما أداه العضو من جهد فى الإنتاج. و يوزع الباقى من أرباح التعاونية الناتج عن نشاطها الإستهلاكي للسلع والخدمات على الأعضاء المستهلكين، وفق ما استهلكه العضو من سلع وخدمات.

تتأسس إدارة التعاونية على الديمقراطية المباشرة، التى تعنى أن كل ما يتعلق بنشاط التعاونية و أفرادها فيما يتعلق منه بنشاط التعاونية، يحق لكل أعضاء التعاونية مناقشته، و اتخاذ قرارا بشأنه على نحو ديمقراطى. وعلى التعاونية تفويض من تراهم من مختصين فى الأمور التى يحتاج تقريرها إلى مختصين، ويحق لأعضاء التعاونية مراقبة هؤلاء المفوضين ومحاسبتهم وتكلفيهم وسحب التفويض منهم فى أى وقت إذا ما أخلوا بوظائفهم، ومن ثم تنقسم القرارات إلى قرارات سياسية و إدارية يتخذها أعضاء التعاونية ديمقراطيا، وقرارات و فنية وتنفيذية يتخذها المختصون الذين تفوضهم الجماعة فى حدود اختصاصهم، كما أن هؤلاء المفوضين لا يحصلون من التعاونية على أكثر مما يحصل عليه العضو العادى مقابل أداء خدماتهم .

تحدد سياسة التعاونية و قرارتها الاجتماعات الدورية والاستثنائية لكافة أعضاء التعاونية، وذلك بالأغلبية المطلقة لأصوات الأعضاء. و تفوض الاجتماعات الدورية والاستثنائية للجمعية العمومية لأعضاء التعاونية من تراه غالبيتهم الأكفأ من بين الأعضاء لأداء المهام الإدارية المختلفة، فى فترات عدم انعقاد اجتماعات الجمعية العمومية الدورية والاستثنائية. و كل أعضاء التعاونية مرشحين للتفويض وناخبين للمفوضين فى نفس الوقت، و يتم تفويض من يحوز منهم على أصوات أكبر عدد من الأعضاء. و على الجمعية العمومية خلال اجتماعاتها الدورية والاستثنائية سحب التفويض من المفوضين بالإدارة أو إعادة تفويضهم، ومحاسبتهم على ما أدوه خلال الفترة ما بين الاجتماعات.

الاشتراكية التحررية لا تعنى عدم احترام المعرفة والعلم، ومن ثم التخصص والموهبة والقدرة الفردية، ولا تعنى عدم احترام النظام و القواعد، وبناء على ذلك فلكل تعاونية أن تحدد القواعد التى تنظم أوجه نشاطها، وأن تعاقب أى عضو من أعضاءها يخرج عن هذه القواعد والنظم التى حددوها بأنفسهم، أو قبلوها مع انضمامهم للتعاونية، وأن تفصل فى كل الخلافات التى قد تحدث بين الأعضاء، وتعاقب على كل المخالفات التى قد يرتكبوها، وتحفظ أمن التعاونية الداخلى.

من هذه التعاونيات الأولية التى تشكل خلايا المجتمع الاشتراكى التحررى، تتشكل اتحادات تعاونية متنوعة بتنوع النشاط البشرى، فيما بين التعاونيات المختلفة أو المتشابهة فى أنشطتها، وذلك من أسفل إلى أعلى، لتلبية احتياجات ومصالح بشرية أكثر اتساعا، تهم قطاعات أوسع من البشر، وتلبى احتياجاتهم المشتركة، الأمر الذى يمكن أن يتم عبر الاتحاد بين التعاونيات والاتحادات التعاونية من مستوى الاتحادات التعاونية المحلية والإقليمية وحتى الكوكب بأسره، فتنشأ اتحادات تعاونية على أسس جغرافية، وأخرى على أسس اقتصادية أو مهنية أو خدمية أو ثقافية.. الخ .

تقوم الاتحادات التعاونية المختلفة بإدارة المشاريع الكبيرة، و الأنشطة الضخمة، والمرافق العملاقة، وتؤدى المهام التى لا تستطيع القيام بها التعاونيات، فالاتحادات التعاونية هى تعاونية أكبر حجما بين تعاونيات أصغر، و تقوم على نفس الأسس التى تقوم عليها التعاونيات، و التى تنضم للاتحاد التعاونى ، لتلبى المطالب المشتركة لتلك التعاونيات كما ينضم الأفراد للتعاونيات لتلبية مطالبهم المشتركة.

يقوم الاتحاد التعاونى بحل التناقضات والمنازعات والخلافات بين التعاونيات المنضمة له لتحقيق المصالح المشتركة للتعاونيات المنضمة إليه، وتوفير الاحتياجات المشتركة للتعاونيات المنضمة إليه، على أساس مبدأ التعاون بين التعاونيات، والتبادل التعاونى للسلع والخدمات. وهذا المبدأ يحل مشكلة التفاوتات التىى يمكن أن تحدث بين تعاونيات غنية وتعاونيات فقيرة بحكم نشاط كل منهما وحجم أعمالها، ويحل المشاكل التى يمكن أن تحدث بناء على تضارب المصالح بين التعاونيات، ويمنع الإضرار بالمصالح المشتركة للتعاونيات المنضمة للاتحاد التعاونى.

الاتحادات التعاونية تقوم على الانضمام الطوعى للتعاونيات، عبر مفوضين منتخبين من تلك التعاونيات، و يحق لأعضاء التعاونيات المنضمة للإتحاد التعاونى مراقبة هؤلاء المفوضين ومحاسبتهم وتكليفهم وسحب التفويض منهم فى أى وقت إذا ما أخلوا بوظائفهم ومقتضيات تفويضهم .

مثلما يحدد أعضاء التعاونيات القواعد التى تلزمهم فى ممارسة نشاطهم الجماعى، تحدد التعاونيات المنضمة للاتحادات التعاونية القواعد الملزمة التى تنظم نشاطها الجماعى، وأن تعاقب الاتحادات التعاونية المخالفين لتلك القواعد، و أن تفصل فى الخلافات التى قد تحدث بين التعاونيات المختلفة، وتحفظ أمن الاتحاد الداخلى.

إذا كانت عضوية الأفراد للتعاونيات وعضوية التعاونيات للاتحادات التعاونية طوعية، فأن حق الانفصال مكفول للأفراد من التعاونيات ، وللتعاونيات من الاتحادات، وبالطبع فحق الأفراد فى تكوين التعاونيات المختلفة، و التعاونيات للاتحادات التعاونية حرية مكفولة للجميع.

أن حقوق سلطة التفويض هى حقوق إدارية و تنفيذية وتنظيمية، وليست سياسية، فالمفوضين ملزمين بالإرادة السياسية لمفوضيهم، كما أنه لا امتيازات لهم بسبب أداءهم لوظائفهم .

من الطبيعى أن أى سلوك أو نشاط سواء فردى أو جماعى يعرض أمن الناس وحريتهم وحقوقهم للانتهاك والخطر، لابد و أن يواجه بالردع أو العلاج اللازم عبر القواعد القانونية الملزمة والمتفق عليها للأفراد و للتعاونيات والاتحادات التعاونية.

الاشتراكية التحررية مشروع أممى، ومعادي لكل الحركات السياسية القائمة على أساس قومى أو دينى أو عنصرى، فالاشتراكية التحررية مشروع يهدف لتحرير كل البشر على ظهر الأرض، و لا يعترف بشرعية أى حدود جغرافية أو انفصالية بين البشر بسبب اختلاف قومياتهم أو أديانهم أو ثقافاتهم أو أجناسهم أو أعراقهم أو لغاتهم، ويعتبر أن هذا التحرر غير ممكن إلا على مستوى الكوكب بأسره، و يرى أن الحل لمعظم مشكلات البشرية الآن، ولكى تتخلص من حماقتها وشرورها، هو بناء مجتمع اشتراكى تحررى يضم كل البشر وبصفتهم بشر فحسب على تلك الأرض وطنهم الوحيد، وملكيتهم الجماعية المشتركة، وقاربهم الذى يسبحون به فى الكون اللانهائى، بعيدا عن كل ما يفرقهم على أساس تمييزى بغيض .

نحن نرى على عكس ما هو شائع، أن التعاونيات والاتحادات التعاونية يمكنها أن تمارس كل الأنشطة السيادية والإنتاجية والخدمية و الاقتصادية والاجتماعية والثقافية التى تمارسها الدولة، و يمارسها الرأسماليين، على السواء، بدءا من المشاريع الصغيرة والمتوسطة، وحتى المشاريع الكبيرة و العملاقة بما فيها كل المرافق والمؤسسات العامة، و هى فى هذا الشأن لا تقل كفاءة إن لم تزيد بالفعل عن المؤسسات والشركات الرأسمالية والعامة والحكومية، فالفرق بين التعاونيات وبين المنشئات الحكومية و الرأسمالية يكمن فى القواعد التنظيمية التى تدار بها تلك المؤسسات فقط لا فى حجم الأعمال ولا فى عدد العاملين بها، و لا فى طبيعة ما تقدمه تلك المنشئات والمؤسسات من سلع وخدمات، فكما توجد شركات ومشاريع رأسمالية وحكومية صغيرة ومتوسطة وكبيرة، يمكن أيضا أن تتكون تعاونيات واتحادات تعاونية تحل محلها جميعا.

يمكن للتعاونيات أن تقوم بإنتاج كل السلع، وتقديم كافة الخدمات وأداء المهام السيادية، و ذلك بالتكامل والتعاون والاتحاد فيما بينها فى اتحادات نوعية أو اتحادات محلية أو وطنية، أو إقليمية أو دولية، من أسفل إلى أعلى، على نفس الأسس والقواعد التى تحكم التعاون التحررى فيما بين أعضاء التعاونيات، بعيدا عن مؤسسات الدولة و منشئات رأسالمال.

عندما نشأت الرأسمالية من قلب الإقطاع وسادت العالم بعد ذلك، لم تكن نتيجة فكرة فى عقل المفكرين، ولم تنشأ لأن حزبا ما ناضل من أجل تحقيقها، فقد نشأت الرأسمالية عندما تطورت الورش الحرفية لمصانع، بسبب التطور التكنولوجى، و استئجار أصحاب الورش العمال على نطاق واسع مما قلب العالم الإقطاعى رأسا على عقب، والاشتراكية التحررية لا تقدم نموذج هندسى سابق التخطيط، وإنما تستند رؤيتها للتغيير الاجتماعى على التعاونيات باعتبارها نموذج قائم فعليا فى الواقع كبذرة يمكن لها النمو لتصبح النظام السائد بعد زوال الرأسمالية والدولة الحديثة المرتبطة بها، وتدخلنا النضالى من أجل تحقيق هذا هو إزالة التشوهات الرأسمالية والبيروقراطية منها، والنضال من أجل أن تكون النظام السائد، ومن ثم لا يمكن وصف رؤيتنا بالخيالية كما يزعم خصومنا فنحن لسنا هواة هندسة اجتماعية لتناقض الهندسة الاجتماعية أساسا مع احترامنا للحرية الفردية والكرامة الإنسانية.

هذا هو الإطار العام لأهداف الاشتراكية التحررية ومبادئها، الذى يحمل بداخله إمكانيات الاختلاف فى التفاصيل بين متبنيه .

أن الهدف النهائى لكل اشتراكى تحررى هو تحقيق مجتمع بلا طبقات، وبلا سلطات قمعية، تختفى فيه الملكية الخاصة للثروات لتحل محلها الملكية الاجتماعية لكل مصادر السلطة المادية، ويزول فيه كل من العمل المأجور والعمل الجبرى، ليحل محله العمل الطوعى و التعاونى، وتنتهى فيه التفاوتات فى مستويات المعرفة بين الناس لتصبح المعرفة والمعلومات مشاعا بين الجميع، و يتحول الإنتاج من أجل الربح ليصبح إنتاجا من أجل اشباع الاحتياجات الاستعمالية للبشر، و يحل التعاون بين البشر محل التنافس، ويحل الأخاء بدلا من الصراع، و تندثر كل الحدود القومية والعرقية والدينية والثقافية التى طالما قسمت الناس، وسببت الحروب فيما بينهم، وتتلاشى فيه الفروق بين المدينة والريف، وبين العمل اليدوى والعمل الذهنى، وهى أهداف نبيلة وإنسانية، إلا أننا واقعيا نرى أنها لن تتحقق فى مثل تلك الظروف التى نعيشها الآن، ومن ثم سوف تظل حلما يستحق أن نناضل من أجله دون أن نتخلى عن الواقعية والعملية، فى ضوء حقيقة تدهور الثقافة و الوعى الاجتماعى السائد، وعدم استعداد معظم الناس للتحرر من عبوديتهم للسلطات القمعية، ومن الأوهام والأساطير السلطوية التى تسيطر عليهم، فضلا عن أن هذه الأهداف النهائية لن تتحقق إلا على نطاق عالمى، إذ لا يمكن أن تتحقق على نطاق محلى فى بلاد متخلفة وفقيرة مثل بلادنا، بلاد عاجزة عن أن تنتج أكثر مما تستهلك، ومن ثم فإننا وانطلاقا من النظرة الواقعية والعملية للأمور نطرح بدائل ممكنة الآن، ومتناسبة مع الظروف الواقعية لمجتمعاتنا، نرى أنه يمكن أن نحشد من أجل تحقيقها جهود أصحاب المصلحة فى تحقيقها..وهو ما يعبر عنه برنامجنا النضالي المرحلي.

المصدر: http://fasail.blogspot.com/2011/07/blog-post.html

Çend sernicêkî rexnegrane leser pertûkî “gorran û wergoran” / 5

Hejên

*24î sêptemberî 2010

Beşî pêncem

sereta be hoy bargranîy mindall berhemhênan û pê lekurtîdanî jnan (dabeşbûnî sruştîyaney kar) be naçarîy hatote pêş; wate ew karane be jnan spêrdran ke le mall yan şwênî sadey pşûdan û xewtin û dewruberekey hebûn wek bexêwkirdnî mindall û xwardin amadekirdin û karî sadey kiştukallîy û … Hitd, karekanîtrîş wek bedwadagerran û kokirdnewey berî darudrext û gjugya û rawkirdnî ajellan û … Hitd ber pyawan kewtin L32

Pirsyar boç karî nêwmall û mnallbexêwkirdin û çawerrwanmanewey jnan le komellge seretayyekanda dabeşbûnî sruştîyaney kar bêt, keçî le ewroda manewey jin lenaw mall û mnallbexêwkirdin hellawardin bêt? Aya ewey ke ew kat pyawan karî nêwmall û xwardin amadekirdinyan be karî xoyan nezanîwe, heman bîrkirdneweye nîye, ke emrroke heyane û emeş bellgey sêksîstîbûnî komellge seretayyekane û bepozetîv nîşandanyan le layen bîryananî komunîstewe, xoy bo xoy rewabînînî hellawardne!. Hewreha eger byanû ewebêt, ke pyawan raw û pasewanîyan kirduwe, dey jnanîş erkî lewe sextiryan leser şan buwe; ke hellgirtnî no mangey kopirpele le zikyanda buwe. Kewate hîç byanûyek nîye, ke sruştîbûnî xwardindrustkirdin û bexêwkirdnî mnall lelayen jnanewe piştîwanî bkat û şanî pyawanî lê xallî bkat. Herwek çon hîç byanûyek nîye, ke ewroke pasawî ewe bdat, jnan karî dereweş bken û karî nêwmallîş her hî jnan bêt!

ew kardabeşkirdneş buwe hoy behêztirkirdnî bîrubazûy pyawan le hî jnan, paşan hendêk kes – lenêw pyawan – behoy ew kareyan û ptir geşesendinî bîrubazûyan le xellkanîtir berhemî zyade û keriste seretayyekanî karkirdinyan dagîrkird û xoyan kirde xawenyan .. (Dabeşbûnî çînayetîyaney kar) hateara; wate komelle xellkêkî kem bûne xawenkar û zorbey xellkîş ke neyantwanî bibne xawenî hîç ştêk zorbey karekanyan xraye serşan û destkewtî karekanîşyan le layen xawendarekanewe zewt dekra .. Tenanet way lêhat kesêk bbête xawenî çendan kes û qonaxî çewsênerî koyleyî destipêbka, lew nêweşda jnan behoy ew bareyan ke le serewe baskra le jêr sayey desellatî çewsêneraney çînayetîy desellatî pyawsalarîyan beserda sepêndra. L 32-33

Be boçûnî min eme tenya birrwa bexohênane ya xorazîkirdne bewey ke twanîbêtman wellamî lawazîyekanî ew têzane bdeynewe. Yekem eger bewe buwaye, debû herdem krêkaran, ke be hoy karewe le xawenkarekan le rûy bazuwewe behêztrin, byantwanyane weçe dway weçe xawendar û desellatdar bin. Herweha be boçûnî min, bûnî cyawazî her le xîll û grupe seretayyekanî yekemda hebuwe û eweş hem behêzî ceste (hendêk pyawan) û hem behêzî mêşkyan (hendêk le jnan û pyawan) rêwşiwênî bantirî pêbexşîwun û efsanekan û ayînekan ke boxoyan dayanhênawn, berhemî behêzî mêşkî kemayetîyek û zallbûnî hêndîk be ser hêndêkî dîkeda le cenge nebrrawekanda, bûn û lew rêgewe serwer û bindest drust bûn û letek rewtî dozînewey kiştukall û berhehênan û geşey rêkxistin û parastinî komellgekan, çînî balladest, le xêzan û xêllewe gorawe bo mîrayetî û bew corey emrro geyiştuwe. Bekurtî çewsanewe û stem be sûdwergirtin le naxohuşyarî û kem derkî û lawazî endamanî dîkey grupekan le mindalldanî grupe seretayyekanda serîhelldawe û ceng û paktawkirdnekanîş wek geşey ew pawanixwazîye seryahelldawe û penayan bo brawe û bawksalarî her hebuwe û mrovsalarî tenya lew nawçaneda hebuwe, ke ewrroke şwênewarî mawe û jnan rêwşiwênî baştiryan heye ya hawtayî û berrêzîy her yeke lew şwênaneda hebuwe, ke be serdemî xêllayetîda têneperrîwun û le kurdistanî xoşmanda şwênewarî le hendêk nawçey zû nîşecêbûda heye. Lem barewe detwanîn bgerrêynewe ser lêkollînewekey xatû margerêt mêd (Margaret Mead) be nêwî sruştî mrov û deselatî kellçer (Human Nature and tijhe Power of culture), ke têyda be berawridî sê komellgey seretayî (Arapesh , Mundugumor , Tichambuli) le herêmî (Papua Niugini) cyawazî rêwşiwênî jnan û pyawanî lew komellgeyanda nîşan dawe.

Dyare ta çewsanewey çînayetîyş mabê rizgaryan nabê .. Çunke çewsanewey ewan le peydabûnî çînekan û çewsanewey çînayetîy serçawey girtuwe, her bew pêyeş ke komunîzm hizrî rizgarîy mrove û ew rizgarîyeş be labirdnî çewsanewey çînayetîy û damezranî komellêkî bê çîn destipêdeka her core desellatêk ke leser binçîney çewsanewey çînayetîy peyda buwe – wek desellatî pyawsalarîy – berew merg rademallê .. Kewate komunîzm take rizgarkerî yekcarekîye bo jnanîş. L33

Lêreda eger be leberçawgirtnî pêşîney hizrî komunîstî û eweş ke lêreda rûn nekrawetewe, komunîstekan rizgargerî jnanin, debêt hîwayan bewe bbestnewe, ke rojgarêk firyadrresekanyan rizgaryan bken. Dîsanewe eme pêçewaney aydyay xorrizgargerî take wek berhemî xudhuşyarî le xebatî yegritûy hawcorekanîda. Be boçûnî min, herwek şٶrriş xallêkî dyarîkra û katjêrêkî danraw nîye, rizgarîş serdemêk nîye, ke serkewtinî destebjêrêkî komunîst snûrekey le serdemî koyletîyan le komellgey çînayetîda dyar bkat. Bellku be pêçewanewe prosêsêkî mêjûîy û rewtêkî drêjmaweye û bew radeyey jnan xohuşyar debnewe û cengî azadbûn û yeksanbûn û dadperwerî deken, bew rade rizgaryan debêt. Mnîş pêmwaye le komellgey çînayetîda mrov be giştî be azadî û yeksanî û dadpeerwey yekcarî ya tewaw nagat, bellam emrro berdî bnaxey sbeênêye û eger emrro ew berde danenêyn, dîwarî sbenînê wişkekellek û bêbnaxe derdeçêt û wek împratorîyekî bolşevîzm le nawewera dadrrimêt.

Herweha wênandinî çewsanewey jnan be hawkêşeyek, ke lelayekî jnan westawn û xwênyan lê detkêt û lelakey dîkewe pyawan be çeqo û qamçîyewe pelamarî jnan deden, boçûnî borcwa-fêmînîstekane. Be boçûnî min çewsanewey jnan beşêke le pêkhatey kultûr û serxanî komellge û sîstemî çînayetî bo payedarmanewey xoy deyparêzît û eger bergirî jnan û pyawanî azadîxwaz le arada nebêt, ewa le komellge ewrupîyekanîşda herawa ke rojane nîolîbrallekan xerîkin destkewte ramyarîy û abûrî û komelayetîyekanî nîwe sedey raburdû le take bindistekan desênnewe, herwaş wek kurdistan zor be asayî û aramî û bê berengarî yasay çend jne pyade dekenewe, herçende le ewrupa le rûy bazirganî sêskîyewe, wate koyletî hawçerxî jnanewe, pyawanî dewlletmend zyatir le çwarjinî berdest û yar û hawser û hademî sêksî û nokeryan heye û nmûneş detwanin sernicî fîlme dokumênterîyekan leser çonyetî jyanî milyonêr û milyardilêrekan le dûrge û mîwanxane pênc estêrekanda, bdeyn û bbînîn ke çon koşkî sermayedaran wek heremseranî koyledaran û paşakan le jnanî sêksifroş û kesayetî şkaw cmeyan dê. Hawkat herwek pyawan le jêr hejmûnî bîrî zallî çînedarakan û kultûr û yasakanda debne kutkî destî sîstemeke, herwaş jnanîş xraptir ew rolle djeşorşîye debînin; bo nmûne eger jnan xoyan be xetekirdnî xoyan hellnestin, ewa rêsa komellayetîyekan hîç rêge be pyawan naden, ta kulegwêzanî rdêntaşînekeyan bedestewe bigrin û kiç û xuşkî xoyan xetene bken, herwaş amade nîn, ew kareş be pyawanî dîke bispêrên. Aya çî rêgrî ewe dekat, ke jnan ew kare [yaxîbûn lew rêsa kultûrîye] neken û daykan û xuşkan û jnanî dîke qsey leser neken? Aya pyawî sêkis nedîtûy kurd detwanêt şewî hawserî ewe dyarî bkat, ke kiç xetene krawe ya na? Eger biştwanêt, ewa bûnî ew parçeye bo xudî pyaw hênde besûde, ke amade nîye, çîdîke bîbrrêt! Ey bo jnan yaxî nabin û hewillnaden, ke neyken? Be boçûnî min ewendey jnan kutek û bizwênerî namuspersitî pyawn, xudî pyawan nîn. Herweha ewe bawk nîye, ke arezûmendî kuştinî kîjollekey bêt, bellku ewe rêsay xêll û desellatî kulltûrî dwakewtuwaney netewe (xêlle yekgirtuwekan)ye, ke wa le bawk û bra dekat, kîjollekey wek mamrêk serbibrêt.

Be boçûnî min, ew boçûnaney nûser tenanet cêy rexney komunîstekanîş debin, ke pyawan be çewsênerî jnan bzanêt. Çunke pyawan herwek jnan le sîstemekda rollî polîs û serbazanêk debînin, ke hawçîn û hawcorekanî xoyan xelltanî xwên deken. Aya leber berjewendî û azadî xoyanewe ewe deken ya leber destemobûn û destbeserîyan lelayen deselatî kultûr û serwerî çîne darakanewe?

Eme heman boçûne ke hemû krêkaran be şorrşigîrr dadenêt, ewe leberçaw nagrêt, ke beheman şêwe krêkaranî karxanekanî çeksazî û teqemenî wek jnanêk ke kîjollekanyan xetene deken, çek û teqemenî kuştinî bo hawçînekanyan berhemdênin! Eger be wirdî sernicî çendêtî locîkbûnî em boçûne bdeyn, debîn, ewe lebîr dekat, ke be heman şêwe ke serwerî çînayetî leser zemîney mildanî zorîney jêrdestan [be nmûne krêkaran] be koylayetî, xoy ragirtuwe, pleçendî û nayeksanî jnan ya bedîwekey dîkeyda cêkewteyî rêsay bawksalarî bemildanî zorîney jnanewe peywende, her bew corey ke hemû jêrdestan nahuşyar û parêzerî sîstemî sermayedarî nîn, herwaş hemû pyawan hellgir û parêzerî rêsay bawksalarî nîn û dananî hemû pyawan wek dujimnanî jnan, aw be aşî borcwa-fêmînîzimda dekat û hemû giştgîrkirdnêk serî le koneparêzîyewe derdeçêt.

Herçende bzavî komunîstî rabridû le seraserî cîhan le yekem hengawîda kêşey jnanî be kêşeyekî gringî xoy zanîwwe û le gorrepanî xebatîşda destkewtî zor meznî le yeksanîykirdnî jnan be pyawan wedestihênawe bellam herwek le zor layenîdî dûçarî ladan û şkist botewe le pirsî jnanîş komellêk helle û kemukurrîy û têrrwanînî nadrustî hebuwe û ke gringitrînyan ewaney xwarewen: L33

Bedaxewe eme wanîye û komunîstekan lenêw soşyalîstekanda detwanim bllêm eger dwahemîn ball nebin yekemîn ball nîn, ke layan le pirsî rizgarî jnan kirduwetewe. Eger berawridî têrrwanînî çarliz forye (François Marie Charles Fourier) û karl markis lemer jnan bkeyn, ke markis, ew (çarliz forye) be xeyallî û nazansitî û wirdeborcwayî û dwakewtûîy tometbarî dekat, be fersex le pêş (karl markis)ewe derkî be rollî azadî jin le geyiştin be soşyalîzimda kirduwe. Be kirdeweş şorşêk (şorrşî oktober) ke çexmaxekey mangirtnî jnan û xopîşandanî jnan bû le fêbrîwerî 1917da, le rusyey bolşevîkîda gorranêkî weha beser jyanyanda nehat û wek hawrrê pyawekanyan her rêwşuynî koylaneyan berkewtewe. Eger paş 70 sall împratorî bolşevîkekan, sernicî rêwşiwênî komellayetî jnan bdeyn, debînin ewe tenya pagende buwe û hîçî dîke. Eger pagende nebuwaye, ewa layenî kem jnanî blokî ewrupay xorhelatî kemtir le jnanî ewrupay xorawa, milyan be leşifroşî û pledûy û koyletî sîksî deda û le emrroşda paşmawey ew azadîye kesîye debînra. Bepêçewanewe ewey min le peywendî nêwan hawsere rusekanî ewrupada deybînim, heman rollî jin û pyawî xorhelatîye û koyletî sêksî ya cênderî lenaw jnanî blokî benaw soşyalîstî caranda fretir cêkewte û be xêrayî perey send leçaw wlatanî dîke. Lem barewe sernicî xwêneran bo fîlme bellgenameyyekan lemerr koyletî hawçerx û koyletî sêksî, ke berçawtirîn dyardey peresendûy naw ew wllataneye, radekêşm.

Eweta nûser xoy dan beweda denêt, ke

1- têrrwanîn bo her kêşeyek betaybetîş bo kêşey jnan ptir têrrwanînêkî pyawane buwe.

Paşan nûser delêt:

2- bestnewey çareserkirdnî kêşey jnan be hellgîrsandinî şorrşî soşyalîstîy be corêk buwe ke zor car cûlandin û birdnepêşewey kêşeke le çwarçêwey komellgey sermayedarîy feramoş bikrê û bo katîtir hellbigîrdirê.

Her ewey ke nûser bexoy lêreda rexney lêdegrêt, keçî peregrafêk pêştir pêy leser dagirtuwe.

Her bew pêyeş ke komunîzm hizrî rizgarîy mrove û ew rizgarîyeş be labirdnî çewsanewey çînayetîy û damezranî komellêkî bê çîn destipêdeka her core desellatêk ke leser binçîney çewsanewey çînayetîy peyda buwe – wek desellatî pyawsalarîy – berew merg rademallê .. Kewate komunîzm take rizgarkerî yekcarekîye bo jnan. L33

Bellam eger pirsekanî wek nejadpersitî û hellawardinî regezî (sêksîzm) û stemî neteweyî û serkutî ayînî, bêcge le pirsî serwerî mrov beser mrovewe, sernic bdeyn, debînîn, ke her lem sîstemeda şyawî çareserkirdnin, bemercêk hêze azadîxwazekan hemelayene (ramyarîy, abûrîy û komellayetîy; kultûrîy, hunerîy, edebîy wrroşnibîrîy) xebat bo lenawbirdnî regurrêşekanyan bken. Eme şyawî cêbecêkirdne, çunke sîstemî sermayedarî lepênaw manewey xoyda amadeye dest le hendêk şit hellgirêt û hendêk rîform bkat, le komellge mroyyekanî ser em goy zemîneda le serdem û şwênî cyawazda eme bedî dekeyn, bekurtî hem allugor le nawewey sîstemeke egerî rûdanî heye û hem weha gorranêk pabendî bûnî hêzî komellayetîye bo sepandinî ew xwastane, wate hêzgirtin û komellayetîbûnewey ew gorane le cêgîrbûnî kultûrîy û bûnebeş le desellatî kultûrîyekanda. Çunke hîç ştêk bebê bûne beşêk le kultûr natwanêt komellayetîy bêtewe û drêje be manewe û peresendinî bdat. Em yasaye deselatîş degrêtewe, çunke eger desellatekan bnemay kultûryan nebêt, hîç kat leberdem narrezayetîye komellayetîyekanda xoyan nagrin û hêzêkî komellayetîş bo piştîwanî û parastinyan peyda nabêt.

5- nebûnî rêkixrawêkî dûr leberjewendîy syasetêkî dyarkraw ke le jnan û pyawanî yeksanîyixwaz pêkhatbê û tenya amancî wedestihênanî mafekanî jnan û yeksanîykirdinyan bê be pyawan. L34

Em xalle, ke pêştirîş leserî dwayn, be boçûnî min, ellternatîvî guncaw û drust nîye. Çunke eger pyawanî azadîxwaz û yeksanîxwaz û dadperweyixwaz, xwazyarî hawxebatî jnan bken, ewa pêwîstîyan be rêkixrawêkî serûcemawerî nîye, bellku le rêkixrawe cemawerî û sendîka û encûmene pîşeyyekanda detwanin pê leser azadî û yeksanî jnan letek xoyan dabgrin. Kewate ewey ke nûser deykate elternatîvî rêkixrawî xohoşyargerîy serbexoy jnan, yekem payey abûrîy û komellayetîy nîye, duwem karayî nîye, çunke natwanêt fşarî abûrî wek mangirtnî giştî û lokallî drust bkat, sêyem bo komelayetîbûnewey şîrazeyekî komellayetîy nîye, weha rêkixrawêk û lebaştirîn barda debête rêkixrawêkî destebjêrîy serû cemawer. Bellam rêkixrawî jnanî xohuşyarîbexiş detwanêt jnan bo beşdarî le bzave komellayetîyekanda han bdat û eger mangirtnî jnanî dayk ya kabanî mall berrê bxat, ke hîç kat pyawan tenanet komunîstekanîş xwazyarî nebûn, ewa komellge dexate jêr fşarewe. Hawkat rêkixrawbûnî jnan le rêkixrawe cemawerîyekanda wek ellternatîvî rêkixrawe komunîstîye destebjêrîyeke, ewa jnan be kirdewe pyawanî hawkarîyan degeyênne pay pêdawîstî yeksanî jin û pyaw, çunke ewkat serkewtinî mangirtin û xopîşandan û narrezayetî krêkaran û fermanberan û xwêndkaran û xanenşînan û kemendaman û bêkaranî pyaw, be amadeyî jnanî hawkar û hawderdyanewe bestirwawetewe û naçar debin, xebat bo yeksanî xoyan û hawkarekanyan bken, taweku ewanîş beşdarî bken û nebne rêgir û hoy herzanîy kar û manşikênî.

Bew core be rastkirdnewey ew helle û kemukurrîyane û bew rêgeçaraney baskran hizrî komunîstî baştirîn û dakokîykertirîn hizre bo rêgey xebatî jnan û wedestihênanî maf û azadîyekanyan, çunke ew hizre cge lewey lenêw rîzekanî xoy beyek çaw seyrî jnan û pyawan deka beramber be komellîş pence leser bçûktirîn cwayêzîy dadenê û bo çareserkirdnîşyan têdekoşê L35

Dîsanewe eme zêderrewîye û eger be ketwarî sernicî têrrwanînî markisîst-fmînîstekan bdeyn, debînîn, ke heman têrwanînî deselatixwazaneyan wek destebjêrêkî şyaw bo deselatdarî le komellgey dahatûda heye û beheman şêwe, jnanî markisîst xoyan be mamostay jnanî dîke dezanin û be kirdewe le hewllî serkirdayetî bzavî jnandan. Rastîyekey min nmûneyekî berçaw nabînim, ke piştrrastî ew boçûney nûser bkatewe.

Xwêneranî hêja, ew beşaney hêllyan bejêrda kêşrawe, le pertûkî “gorran û wergoran” wergîrawn û bo asankarî û cyakirdneweyan, min hêllm bejêrda kêşawn.

خوا و سه‌رکرده ‌و حیزب

ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محه‌مه‌دئه‌مین


‌پێشتر وتارێکم له‌ژێر ناونیشانی (پارت وخواو ده‌وڵه‌ت) دا بڵاو کرده‌وه‌، پیناسه‌ی پارتم له‌و گۆشه‌یه‌وه‌ تیا کردبوو که‌ ئامانجی ده‌سکه‌و‌تنی ده‌سه‌ڵاته،‌ ئیتر به‌ گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بێت یان دابه‌شکردنی کێکه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.


حیزب ڕێکخراوێکه‌ میلله‌تی پێڕزگار نه‌کراوه‌و ناشیکات، به‌ڵکو‌ ئه‌توانێ زنجیره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی خێزانی دروست بکات، ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌و هه‌مووکه‌س به‌ده‌یه‌ها نموونه‌ی زیندوووی له‌به‌رچاودایه‌، ئه‌و سولالی حاکمییه‌ته‌ ته‌نها ده‌وڵه‌ته‌کانی ئاسیاو ئه‌فه‌ریقا نییه‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا‌وه‌ به‌ میرات ما‌وه‌ته‌وه‌‌ بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگادا، شێوه‌ی جیاوازی وه‌رگرتووه‌، وه‌ تائێستاش عه‌رشی خێزانیان له‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌دا پاراستووه، ئیتر ‌له‌ ژێر ده‌یان دروشمی جۆراو جۆردا، وه‌ک دروشمی میلله‌ت پاراستن، مافی هاوڵاتی، که‌ ئه‌م دروشمسازییه‌ش، ته‌نها بۆ گێلکردنی خه‌ڵکی و پاراستنی کورسی حوکم بووه‌.


هه‌موو حیزبێک به‌ ده‌سه‌ڵات و ئوپۆزیونییه‌وه،‌ ته‌نها هه‌وڵی پاراستنی زنجیره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی خێزانیانیان له‌به‌ر چاوه‌. حیزب دیینه‌، خوای هه‌یه‌، کتێبی پیرۆزی په‌یڕه‌وکردنی هه‌یه‌، قامچی سزاو تاوان له‌ئاماده‌باشیدایه‌، کڕنوش به‌یاوه‌رو ده‌روێشه‌کانی ده‌بات و له‌سوجده‌دا ده‌یانهێڵێته‌وه‌، حیزب ده‌شێ به‌ڕواله‌ت دیمکراتخواز یان مافپه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ریدا هه‌ر هه‌یئه‌تێکی دینییه‌، سه‌یرکه‌ حیزب هه‌موو کات داوای قوربانی ده‌کات، تینووی خوێنڕشتنه‌، که‌ده‌ڵێ بمره‌ بۆ ژیان، که‌م بژی وکه‌ڵ بژی، مردن خۆشتره‌ له‌ژێرده‌ستی یان سه‌رشۆڕی ژیرده‌ستی عه‌ره‌ب وفارس و ئه‌ڵمانی و ئنگلیزو …هتد به‌ڵام زۆره‌ها جار ئه‌و ڕژێمانه‌ی که‌ حیزبه‌کان پیان ده‌ڵین داگیرکه‌ر له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه‌ ده‌ستیان ماچ ده‌که‌ن وبه‌شێکێ میلله‌ته‌که‌ی خۆیانی پێبه‌کوشت ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر میلله‌ت توانیبێتی کورسی عه‌رشیان بله‌رزێنێ. فه‌رمانڕه‌وای ئه‌ڵمانیا داوای له‌ ناپلێون کرد حوکمه‌که‌ی بپارێزێ کاتێک که‌ ناپلێون وڵاته‌که‌ی داگیر ده‌کرد. بزانه‌ به‌شی گه‌وره‌و به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ خێزانی خۆیانه‌، خۆیان شه‌رعیه‌تی بکوژو ببه‌ری سامانی وڵاتیان له‌ ده‌ستدایه‌، هێنده‌ گومڕان خۆیان به‌راده‌یه‌ک به‌خاوه‌ن‌ ماڵ ده‌زانن چی فڕۆکه‌و سه‌ربازو ته‌قه‌مه‌نیان هه‌یه‌ له‌له‌شی میلله‌تدا خاڵی بکه‌نه‌وه‌ به‌مافێکی شه‌رعی خۆیانی ده‌زانن، به‌ڵام به‌ندیخانه‌وکۆت و سووته‌مه‌نی پاراستنیان به‌ میلله‌ت ده‌سپێرنن، له‌هه‌مان کاتدا بۆ سانیه‌یه‌‌ک ناتوانن سنووری ده‌وڵه‌ته‌که‌شیان بپارێزن ، بڕواننه‌ سوریا، لیبیا ،میسر، عێراق ئه‌سه‌دو قه‌زافی ومباره‌ک وسه‌دام و …..هتد.


حیزب خوێنی خه‌ڵک حه‌ڵال ده‌کات به‌کوژه‌‌کانی، وه‌ تا سولاله‌ی حوکم به‌هیزتر بێت خه‌ڵکی هه‌موو داهێنانێکی فیکری وزانستی له‌ ده‌ستده‌دات، وه‌ک نموو‌نه‌ی نالی، بتهۆڤن، گۆته‌، مارکس، دوستۆفسکی، به‌مانایه‌کی تر حیزب به‌هۆی هیزی داپلۆسنییه‌وه‌، ده‌بێته‌ که‌ڵه‌‌گای مییلله‌ت‌، ئه‌گه‌ر دژایه‌تی بکه‌یت ده‌تکاته‌ شه‌یتان له‌هه‌مان کاتدا دروشمه‌کانی ئازادی و مافی میلله‌تت لێ ده‌کاته‌ خه‌ونێکی بێمانا، هه‌رکاتیش‌ بییه‌وێت ده‌تکاته‌ تفه‌نگچی و به‌تاڵکردنوه‌ت له‌ مرۆڤایه‌تیت و به‌جۆرێک بێئیراده‌ت ده‌کات که‌ گوایه‌ به‌بێ حیزب ئیتر ده‌بیته‌ که‌سایه‌تیه‌کی ئیفلیجی بێبیرکردنه‌وه‌.


حیزب به‌ ده‌سه‌ڵاتدارو ئوپۆزیسیۆنه‌وه،‌‌ مقاولێکی گه‌وره‌ن و به‌ فرۆشتن و مامه‌ڵه‌کردنی وڵاته‌وه‌ خه‌ریکن، وه‌ هه‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌،‌ حیزب ده‌کاته‌ دیکتاتۆرو ده‌ستده‌کاته‌ به‌خشینه‌وه‌ی نوشته‌ی ئازادی و ئه‌نددامه‌کانیشی له‌ هه‌ژاری ده‌پارێزێ به‌مه‌رجی ته‌سلیمبونی ئیراده‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌ حیزب.


به‌شێکی گه‌وره‌ی دیکتاتۆریه‌تی ئه‌م دنیایه، حیزب دروستی کردووه ‌به‌ پشتیوانی خه‌ڵکێک و کۆنترۆلکردنی سامانی ووڵات که‌ ئه‌و به‌ ڕۆژی رووناک و به‌به‌رجاوی خه‌ڵکه‌وه‌و‌ به‌ناوی ئیستیسماراته‌وه،‌ به‌ بیانی ده‌فرۆشرێ که‌ جاران زه‌ڕه‌یه‌ک له‌ خاکی وه‌ته‌نیا ن نه‌ده‌دا به‌قه‌سری قه‌یسه‌ری و خه‌ڵکی داماوی میلله‌تیش خوێنی بۆ ئه‌و وه‌ته‌نه‌ ده‌ڕشت.


جه‌وهه‌ری حیزب وسه‌رکرده‌ خۆ به‌ موگله‌ق کردنه‌، واته‌ خوای تاکوته‌نها، به‌ڵکو ئه‌و قودسیه‌تکردنه‌یه‌ به‌ حیزب وسه‌رکرده‌ی ده‌دات و ده‌یکاته‌ هێڵی سوور، دروشمی وه‌ته‌نییه‌ت و نشتمانپه‌روه‌رییش‌ پیرۆز ده‌کاته‌ وه‌سیله‌یه‌ک بۆ ختووکه‌دانی خه‌ڵکی. ئه‌گه‌ر ئا ئه‌مه‌ خوایه‌تی نییه‌ ئه‌ی چییه‌؟


ئه‌وه‌تا تا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزب زیاتر بێت داواکاری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو زیاتر به‌قوڕدا ده‌چێت و خه‌ڵکی زیاتر رووه‌و میسالییه‌ت ده‌بات، ‌داواکاریی خه‌ڵکییش که‌ حیزب خۆی تێوه‌ ئاڵاند، ئیتر به‌تاڵی ده‌کاته‌وه‌و ژیانی تیادا ناهێڵیت، هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ به‌داواکارییه‌کانیه‌وه‌ ده‌خاته‌ که‌مپێکی سنوور ته‌لبه‌نکراوی حیزبه‌وه‌و جه‌ماوه‌ر بێئیراده‌ ده‌کات و له‌ بازنیه‌کی داخراودا ده‌یخولێنێته‌وه‌ بێهیوای ده‌کات. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکا ده‌بێت ئا‌ڵته‌رنه‌تیڤ‌ خه‌ڵکویستی بێت‌ نه‌ک خۆپه‌رستی، ئازادی تا‌که‌ که‌سه‌کانه‌ نه‌ک دروشی ناشنالیستی ناوه‌رۆک به‌تاڵ، هه‌موو که‌س به‌بڕوای من ده‌بێت نوێنه‌ری داواکارییه‌کانی خۆی بێت که‌س له‌بری که‌سیکی تر خه‌بات ناکات، قسه‌ ناکات، ئه‌ندام په‌رله‌مان قسه‌ بۆ خۆی ده‌کات بۆ حیزبه‌که‌ی بۆ گیرفانی بۆ خانه‌واده‌که‌ی ،میلله‌ت به‌گشتی خۆی خاوه‌نی داواکاری ڕۆژانه‌و به‌رده‌وامی ژیانی خۆییه‌تی دروشم و وه‌عدی به‌تاڵی حیزب به‌ ده‌سه‌ڵات و ئوپۆزیسیۆنه‌وه‌، تووشی بێباوه‌ری و بێئیراده‌ییمان ده‌کات، بۆیه‌ بڕوا به‌ خۆبوو‌ن و سه‌روه‌رێتی خه‌ڵکی و جڵه‌و گرتنه‌ ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ خه‌ڵکی خۆیه‌وه‌، تاکه‌ ڕێگای ڕزگار بوونه‌.

چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لەسەر پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” / 5

هەژێن

*24ی سێپتەمبەری 2010

 بەشی پێنجەم 

 سه‌ره‌تا به ‌هۆی بارگرانیی منداڵ به‌رهه‌مهێنان و پێ له‌كورتیدانی ژنان (دابه‌شبوونی سروشتییانه‌ی كار) به ‌ناچاریی هاتۆته‌ پێش؛ واته ‌ئه‌و كارانه‌ به ‌ژنان سپێردران كه ‌له‌ ماڵ یان شوێنی ساده‌ی پشوودان و خه‌وتن و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌بوون وه‌ك به‌خێوكردنی منداڵ و خواردن ئاماده‌كردن و كاری ساده‌ی كشتوكاڵیی و هتد، كاره‌كانیتریش وه‌ك به‌دواداگه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ری دارودره‌خت و گژوگیا و راوكردنی ئاژه‌ڵان و هتد به‌ر پیاوان كه‌وتن ل32

 پرسیار بۆچ کاری نێوماڵ و مناڵبەخێوکردن و چاوەڕوانمانەوەی ژنان لە کۆمەڵگە سەرەتاییەکاندا دابه‌شبوونی سروشتییانه‌ی كار بێت، کەچی لە ئەورۆدا مانەوەی ژن لەناو ماڵ و مناڵبەخێوکردن هەڵاواردن بێت؟ ئایا ئەوەی کە ئەو کات پیاوان کاری نێوماڵ و خواردن ئامادەکردنیان بە کاری خۆیان نەزانیوە، هەمان بیرکردنەوەیە نییە، کە ئەمڕۆکە هەیانە و ئەمەش بەڵگەی سێکسیستیبوونی کۆمەڵگە سەرەتاییەکانە و بەپۆزەتیڤ نیشاندانیان لە لایەن بیریانانی کۆمونیستەوە، خۆی بۆ خۆی ڕەوابینینی هەڵاواردنە!. هەورەها ئەگەر بیانوو ئەوەبێت، کە پیاوان ڕاو و پاسەوانییان کردووە، دەی ژنانیش ئەرکی لەوە سەختریان لەسەر شان بووە؛ کە هەڵگرتنی نۆ مانگەی کۆپرپەلە لە زکیاندا بووە. کەواتە هیچ بیانوویەك نییە، کە سروشتیبوونی خواردندروستکردن و بەخێوکردنی مناڵ لەلایەن ژنانەوە پشتیوانی بکات و شانی پیاوانی لێ خاڵی بکات. هەروەك چۆن هیچ بیانوویەك نییە، کە ئەورۆکە پاساوی ئەوە بدات، ژنان کاری دەرەوەش بکەن و کاری نێوماڵیش هەر هی ژنان بێت!

 ئه‌و كاردابه‌شكردنه‌ش بووه‌ هۆی به‌هێزتركردنی بیروبازووی پیاوان له ‌هی ژنان، پاشان هه‌ندێك كه‌س له‌نێو پیاوان به‌هۆی ئه‌و كاره‌یان و پتر گه‌شه‌سه‌ندنی بیروبازوویان له‌ خه‌ڵكانیتر به‌رهه‌می زیاده‌ و كه‌رسته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كاركردنیان داگیركرد و خۆیان كرده‌ خاوه‌نیان .. (دابه‌شبوونی چینایه‌تییانه‌ی كار) هاته‌ئارا؛ واته ‌كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكی كه‌م بوونه ‌خاوه‌نكار و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش كه‌ نه‌یانتوانی ببنه خاوه‌نی هیچ شتێك زۆربه‌ی كاره‌كانیان خرایه‌ سه‌رشان و ده‌ستكه‌وتی كاره‌كانیشیان له ‌لایه‌ن خاوه‌نداره‌كانه‌وه ‌زه‌وت ده‌كرا .. ته‌نانه‌‌ت وای لێهات كه‌سێك ببێته ‌خاوه‌نی چه‌ندان كه‌س و قۆناغی چه‌وسێنه‌ری كۆیله‌یی ده‌ستپێبكا، له‌و نێوه‌شدا ژنان به‌هۆی ئه‌و باره‌یان كه ‌له ‌سه‌ره‌وه ‌باسكرا له ‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی چینایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالارییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ل 32-33

 بە بۆچوونی من ئەمە تەنیا بڕوا بەخۆهێنانە یا خۆرازیکردنە بەوەی کە توانیبێتمان وەڵامی لاوازییەکانی ئەو تێزانە بدەینەوە. یەکەم ئەگەر بەوە بووایە، دەبوو هەردەم کرێکاران، کە بە هۆی کارەوە لە خاوەنکارەکان لە ڕووی بازووەوە بەهێزترن، بیانتوانیانە وەچە دوای وەچە خاوەندار و دەسەڵاتدار بن. هەروەها بە بۆچوونی من، بوونی جیاوازی هەر لە خیڵ و گروپە سەرەتاییەکانی یەکەمدا هەبووە و ئەوەش هەم بەهێزی جەستە (هەندێك پیاوان) و هەم بە‌هێزی مێشکیان (هەندێك لە ژنان و پیاوان) ڕێوشوێنی بانتری پێبەخشیوون و ئەفسانەکان و ئایینەکان کە بۆخۆیان دایانهێناون، بەرهەمی بەهێزی مێشکی کەمایەتییەك و زاڵبوونی هێندیك بە سەر هێندێکی دیکەدا لە جەنگە نەبڕاوەکاندا، بوون و لەو ڕێگەوە سەروەر و بندەست دروست بوون و لەتەك ڕەوتی دۆزینەوەی کشتوکاڵ و بەرهەهێنان و گەشەی ڕێکخستن و پاراستنی کۆمەڵگەکان، چینی باڵادەست، لە خێزان و خێڵەوە گۆراوە بۆ میرایەتی و بەو جۆرەی ئەمڕۆ گەیشتووە. بەکورتی چەوسانەوە و ستەم بە سوودوەرگرتن لە ناخۆهوشیاری و کەم دەرکی و لاوازی ئەندامانی دیکەی گروپەکان لە منداڵدانی گروپە سەرەتاییەکاندا سەریهەڵداوە و جەنگ و پاکتاوکردنەکانیش وەك گەشەی ئەو پاوانخوازییە سەریاهەڵداوە و پەنایان بۆ براوە و باوکسالاری هەر هەبووە و مرۆڤسالاری تەنیا لەو ناوچانەدا هەبووە، کە ئەوڕۆکە شوێنەواری ماوە و ژنان ڕێوشوێنی باشتریان هەیە یا هاوتایی و بەڕێزیی هەر یەکە لەو شوێنانەدا هەبووە، کە بە سەردەمی خێڵایەتیدا تێنەپەڕیوون و لە کوردستانی خۆشماندا شوێنەواری لە هەندێك ناوچەی زوو نیشەجێبوودا هەیە. لەم بارەوە دەتوانین بگەڕێینەوە سەر لێکۆڵینەوەکەی خاتوو مارگەرێت مێد (Margaret Mead) بە نێوی سروشتی مرۆڤ و دەسەلاتی کەڵچەر (‌Human Nature and tjhe Power of culture), کە تێیدا بە بەراوردی سێ کۆمەڵگەی سەرەتایی (Arapesh , Mundugumor , Tchambuli) لە هەرێمی (Papua Niugini) جیاوازی ڕێوشوێنی ژنان و پیاوانی لەو کۆمەڵگەیاندا نیشان داوە.

 دیاره ‌تا چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تییش مابێ رزگاریان نابێ .. چونكه ‌چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وان له ‌په‌یدابوونی چینه‌كان و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، هه‌ر به‌و پێیه‌ش كه ‌کۆمونیزم هزری رزگاریی مرۆڤه‌ و ئه‌و رزگارییه‌ش به ‌لابردنی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی و دامه‌زرانی كۆمه‌ڵێكی بێ چین ده‌ستپێده‌كا هه‌ر جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتێك كه ‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی په‌یدا بووه‌ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی به‌ره‌و مه‌رگ راده‌ماڵێ .. كه‌واته‌ کۆمونیزم تاكه ‌رزگاركه‌ری یه‌كجاره‌كییه ‌بۆ ژنانیش. ل33

 لێرەدا ئەگەر بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی هزری کۆمونیستی و ئەوەش کە لێرەدا روون نەکراوەتەوە، کۆمونیستەکان ڕزگارگەری ژنانن، دەبێت هیوایان بەوە ببەستنەوە، کە ڕۆژگارێك فریادڕەسەکانیان ڕزگاریان بکەن. دیسانەوە ئەمە پێچەوانەی ئایدیای خۆڕزگارگەری تاکە وەك بەرهەمی خودهوشیاری لە خەباتی یەگرتووی هاوجۆرەکانیدا. بە بۆچوونی من، هەروە‌ك شٶڕش خاڵێکی دیاریکرا و کاتژێرێکی دانراو نییە، ڕزگاریش سەردەمێك نییە، کە سەرکەوتنی دەستەبژێرێکی کۆمونیست سنوورەکەی لە سەردەمی کۆیلەتییان لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا دیار بکات. بەڵکو بە پێچەوانەوە پرۆسێسێکی مێژوویی و ڕەوتێکی درێژماوەیە و بەو ڕادەیەی ژنان خۆهوشیار دەبنەوە و جەنگی ئازادبوون و یەکسانبوون و دادپەروەری دەکەن، بەو رادە ڕزگاریان دەبێت. منیش پێموایە لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا مرۆڤ بە گشتی بە ئازادی و یەکسانی و دادپەەروەی یەکجاری یا تەواو ناگات، بەڵام ئەمڕۆ بەردی بناخەی سبەێنێیە و ئەگەر ئەمڕۆ ئەو بەردە دانەنێین، دیواری سبەنینێ وشکەکەڵەك و بێبناخە دەردەچێت و وەك ئیمپراتۆرییەکی بۆلشەڤیزم لە ناوەوەرا دادڕمێت.

 هەروەها وێناندنی چەوسانەوەی ژنان بە هاوکێشەیەك، کە لەلایەکی ژنان وەستاون و خوێنیان لێ دەتکێت و لەلاکەی دیکەوە پیاوان بە چەقۆ و قامچییەوە پەلاماری ژنان دەدەن، بۆچوونی بۆرجوافێمینیستەکانە. بە بۆچوونی من چەوسانەوەی ژنان بەشێکە لە پێکهاتەی کولتوور و سەرخانی کۆمەڵگە و سیستەمی چینایەتی بۆ پایەدارمانەوەی خۆی دەیپارێزیت و ئەگەر بەرگری ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە ئارادا نەبێت، ئەوا لە کۆمەڵگە ئەوروپییەکانیشدا هەرئاوا کە ڕۆژانە نیئۆلیبراڵەکان خەریکن دەستکەوتە ڕامیاریی و ئابووری و کۆمەلایەتییەکانی نیوە سەدەی ڕابوردوو لە تاکە بندستەکان دەسێننەوە، هەرواش وەك کوردستان زۆر بە ئاسایی و ئارامی و بێ بەرەنگاری یاسای چەند ژنە پیادە دەکەنەوە، هەرچەندە لە ئەوروپا لە ڕووی بازرگانی سێسکییەوە، واتە کۆیلەتی هاوچەرخی ژنانەوە، پیاوانی دەوڵەتمەند زیاتر لە چوارژنی بەردەست و یار و هاوسەر و هادەمی سێکسی و نۆکەریان هەیە و نموونەش دەتوانن سەرنجی فیلمە دۆکومێنتەرییەکان لەسەر چۆنیەتی ژیانی ملیۆنێر و ملیاردلێرەکان لە دوورگە و میوانخانە پێنج ئەستێرەکاندا، بدەین و ببینین کە چۆن کۆشکی سەرمایەداران وەك حەرەمسەرانی کۆیلەداران و پاشاکان لە ژنانی سێکسفرۆش و کەسایەتی شکاو جمەیان دێ. هاوکات هەروەك پیاوان لە ژێر هەژموونی بیری زاڵی چینەداراکان و کولتوور و یاساکاندا دەبنە کوتکی دەستی سیستەمەکە، هەرواش ژنانیش خراپتر ئەو ڕۆڵە دژەشۆرشییە دەبینن؛ بۆ نموونە ئەگەر ژنان خۆیان بە خەتەکردنی خۆیان هەڵنەستن، ئەوا ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان هیچ ڕێگە بە پیاوان نادەن، تا کولەگوێزانی ڕدێنتاشینەکەیان بەدەستەوە بگرن و کچ و خوشکی خۆیان خەتەنە بکەن، هەرواش ئامادە نین، ئەو کارەش بە پیاوانی دیکە بسپێرێن. ئایا چی ڕێگری ئەوە دەکات، کە ژنان ئەو کارە [یاخیبوون لەو ڕێسا کولتوورییە] نەکەن و دایکان و خوشکان و ژنانی دیکە قسەی لەسەر نەکەن؟ ئایا پیاوی سێکس نەدیتووی کورد دەتوانێت شەوی هاوسەری ئەوە دیاری بکات، کە کچ خەتەنە کراوە یا نا؟ ئەگەر بشتوانێت، ئەوا بوونی ئەو پارچەیە بۆ خودی پیاو هێندە بەسوودە، کە ئامادە نییە، چیدیکە بیبڕێت! ئەی بۆ ژنان یاخی نابن و هەوڵنادەن، کە نەیکەن؟ بە بۆچوونی من ئەوەندەی ژنان کوتەك و بزوێنەری ناموسپەرستی پیاون، خودی پیاوان نین. هەروەها ئەوە باوك نییە، کە ئارەزوومەندی کوشتنی کیژۆڵەکەی بێت، بەڵکو ئەوە ڕێسای خێڵ و دەسەڵاتی کوڵتووری دواکەوتووانەی نەتەوە (خێڵە یەکگرتووەکان)یە، کە وا لە باوك و برا دەکات، کیژۆڵەکەی وەك مامرێك سەرببرێت.

 بە بۆچوونی من، ئەو بۆچوونانەی نووسەر تەنانەت جێی ڕەخنەی کۆمونیستەکانیش دەبن، کە پیاوان بە چەوسێنەری ژنان بزانێت. چونکە پیاوان هەروەك ژنان لە سیستەمەکدا ڕۆڵی پۆلیس و سەربازانێك دەبینن، کە هاوچین و هاوجۆرەکانی خۆیان خەڵتانی خوێن دەکەن. ئایا لەبەر بەرژەوەندی و ئازادی خۆیانەوە ئەوە دەکەن یا لەبەر دەستەمۆبوون و دەستبەسەرییان لەلایەن دەسەلاتی کولتوور و سەروەری چینە داراکانەوە؟

 ئەمە هەمان بۆچوونە کە هەموو کرێکاران بە شۆڕشگیڕ دادەنێت، ئەوە لەبەرچاو ناگرێت، کە بەهەمان شێوە کرێکارانی کارخانەکانی چەکسازی و تەقەمەنی وەك ژنانێك کە کیژۆڵەکانیان خەتەنە دەکەن، چەك و تەقەمەنی کوشتنی بۆ هاوچینەکانیان بەرهەمدێنن! ئەگەر بە وردی سەرنجی چەندێتی لۆجیکبوونی ئەم بۆچوونە بدەین، دەبین، ئەوە لەبیر دەکات، کە بە هەمان شێوە کە سەروەری چینایەتی لەسەر زەمینەی ملدانی زۆرینەی ژێردەستان [بە نموونە کرێکاران] بە کۆیلایەتی، خۆی ڕاگرتووە، پلەچەندی و نایەکسانی ژنان یا بەدیوەکەی دیکەیدا جێکەوتەیی ڕێسای باوکسالاری بەملدانی زۆرینەی ژنانەوە پەیوەندە، هەر بەو جۆرەی کە هەموو ژێردەستان ناهوشیار و پارێزەری سیستەمی سەرمایەداری نین، هەرواش هەموو پیاوان هەڵگر و پارێزەری ڕێسای باوکسالاری نین و دانانی هەموو پیاوان وەك دوژمنانی ژنان، ئاو بە ئاشی بۆرجوافێمینیزمدا دەکات و هەموو گشتگیرکردنێك سەری لە کۆنەپارێزییەوە دەردەچێت.

 هه‌رچه‌نده ‌بزاڤی کۆمونیستی رابردوو له‌ سه‌راسه‌ری جیهان له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویدا كێشه‌ی ژنانی به ‌كێشه‌یه‌كی گرنگی خۆی زانیووه‌ و له‌ گۆڕه‌پانی خه‌باتیشدا ده‌ستكه‌وتی زۆر مه‌زنی له ‌یه‌كسانییكردنی ژنان به‌ پیاوان وه‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ڵام هه‌روه‌ك له ‌زۆر لایه‌نیدی دووچاری لادان و شكست بۆته‌وه‌ له‌ پرسی ژنانیش كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه ‌و كه‌موكوڕیی و تێڕوانینی نادروستی هه‌بووه‌ و كه‌ گرنگترینیان ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن: ل33

 بەداخەوە ئەمە وانییە و کۆمونیستەکان لەنێو سۆشیالیستەکاندا دەتوانم بڵێم ئەگەر دواهەمین باڵ نەبن یەکەمین باڵ نین، کە لایان لە پرسی ڕزگاری ژنان کردووەتەوە. ئەگەر بەراوردی تێڕوانینی چارلز فۆریە (François Marie Charles Fourier) و کارل مارکس لەمەر ژنان بکەین، کە مارکس، ئەو (چارلز فۆریە) بە خەیاڵی و نازانستی و وردەبۆرجوایی و دواکەوتوویی تۆمەتباری دەکات، بە فەرسەخ لە پێش (کارل مارکس)ەوە دەرکی بە ڕۆڵی ئازادی ژن لە گەیشتن بە سۆشیالیزمدا کردووە. بە کردەوەش شۆرشێك (شۆڕشی ئۆکتۆبەر) کە چەخماخەکەی مانگرتنی ژنان و خۆپیشاندانی ژنان بوو لە فێبریوەری 1917دا، لە ڕوسیەی بۆلشەڤیکیدا گۆڕانێکی وەها بەسەر ژیانیاندا نەهات و وەك هاوڕێ پیاوەکانیان هەر ڕێوشوینی کۆیلانەیان بەرکەوتەوە. ئەگەر پاش 70 ساڵ ئیمپراتۆری بۆلشەڤیکەکان، سەرنجی ڕێوشوێنی کۆمەڵایەتی ژنان بدەین، دەبینن ئەوە تەنیا پاگەندە بووە و هیچی دیکە. ئەگەر پاگەندە نەبووایە، ئەوا لایەنی کەم ژنانی بلۆکی ئەوروپای خۆرهەلاتی کەمتر لە ژنانی ئەوروپای خۆراوا، ملیان بە لەشفرۆشی و پلەدووی و کۆیله‌تی سیکسی ده‌دا و له‌ ئه‌مڕۆشدا پاشماوه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ که‌سییه‌ ده‌بینرا. بەپێچەوانەوە ئەوەی من لە پەیوەندی نێوان هاوسەرە ڕوسەکانی ئەوروپادا دەیبینم، هەمان ڕۆڵی ژن و پیاوی خۆرهەلاتییە و کۆیلەتی سێکسی یا جێندەری لەناو ژنانی بلۆکی بەناو سۆشیالیستی جاراندا فرەتر جێکەوتە و بە خێرایی پەرەی سەند لەچاو ولاتانی دیکە. لەم بارەوە سەرنجی خوێنەران بۆ فیلمە بەڵگەنامەییەکان لەمەڕ کۆیلەتی هاوچەرخ و کۆیلەتی سێکسی، کە بەرچاوترین دیاردەی پەرەسەندووی ناو ئەو وڵاتانەیە، ڕادەکێشم.

 ئەوەتا نووسەر خۆی دان بەوەدا دەنێت، کە

1- تێڕوانین بۆ هەر کێشەیەک بەتایبەتیش بۆ کێشەی ژنان پتر تێڕوانینێکی پیاوانە بووە.

 پاشان نووسەر دەلێت:

٢به‌ستنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنان به‌ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی سۆشیالیستیی به ‌جۆرێك بووه ‌كه ‌زۆر جار جوولاندن و بردنه‌پێشه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریی فه‌رامۆش بكرێ و بۆ كاتیتر هه‌ڵبگیردرێ.‌

 هەر ئەوەی کە نووسەر بەخۆی لێرەدا ڕەخنەی لێدەگرێت، کەچی پەرەگرافێك پێشتر پێی لەسەر داگرتووە.

 هه‌ر به‌و پێیه‌ش كه ‌کۆمونیزم هزری رزگاریی مرۆڤه‌ و ئه‌و رزگارییه‌ش به ‌لابردنی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی و دامه‌زرانی كۆمه‌ڵێكی بێ چین ده‌ستپێده‌كا هه‌ر جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتێك كه ‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیی په‌یدا بووه‌ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی به‌ره‌و مه‌رگ راده‌ماڵێ .. كه‌واته‌ کۆمونیزم تاكه ‌رزگاركه‌ری یه‌كجاره‌كییه ‌بۆ ژنان. ل33

 به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسه‌کانی وه‌ك نەژادپەرستی و هەڵاواردنی ڕەگەزی (سێکسیزم) و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رکوتی ئایینی، بێجگه‌ له‌ پرسی سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه‌، سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین، که‌ هه‌ر له‌م سیسته‌مه‌دا شیاوی چاره‌سه‌رکردنن، به‌مه‌رجێك هێزه‌ ئازادیخوازه‌کان هه‌مه‌لایه‌نه‌ (ڕامیاریی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی؛ کولتووریی، هونه‌ریی، ئه‌ده‌بیی وڕۆشنبیریی) خه‌بات بۆ له‌ناوبردنی ڕه‌گوڕێشه‌کانیان بکه‌ن. ئه‌مه‌ شیاوی جێبه‌جێکردنه‌، چونکه‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا ئاماده‌یه‌ ده‌ست له‌ هه‌ندێك شت هه‌ڵگرێت و هه‌ندێك ڕیفۆرم بکات، له‌ کۆمه‌ڵگه‌ مرۆییه‌کانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه‌دا له‌ سه‌رده‌م و شوێنی جیاوازدا ئه‌مه‌ به‌دی ده‌که‌ین، به‌کورتی هه‌م ئاڵوگۆر له‌ ناوه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه‌ و هه‌م وە‌ها گۆڕانێك پابه‌ندی بوونی هێزی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بۆ سه‌پاندنی ئه‌و خواستانه‌، واتە ‌هێزگرتن و کۆمەڵایەتیبوونەوەی ئەو گۆرانە لە جێگیربوونی کولتووریی و بوونەبەش لە دەسەڵاتی کولتوورییەکاندا. چونکە هیچ شتێك بەبێ بوونە بەشێك لە کولتوور ناتوانێت کۆمەڵایەتیی بێتەوە و درێژە بە مانەوە و پەرەسەندنی بدات. ئەم یاسایە دەسەلاتیش دەگرێتەوە، چونکە ئەگەر دەسەڵاتەکان بنەمای کولتووریان نەبێت، هیچ کات لەبەردەم ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆیان ناگرن و هێزێکی کۆمەڵایەتیش بۆ پشتیوانی و پاراستنیان پەیدا نابێت.

 ٥نه‌بوونی رێكخراوێكی دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌تێكی دیاركراو كه ‌له‌ ژنان و پیاوانی یه‌كسانییخواز پێكهاتبێ و ته‌نیا ئامانجی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانییكردنیان بێ به‌ پیاوان. ل34

 ئەم خاڵە، کە پێشتریش لەسەری دواین، بە بۆچوونی من، ئەڵتەرناتیڤی گونجاو و دروست نییە. چونکە ئەگەر پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و دادپەروەیخواز، خوازیاری هاوخەباتی ژنان بکەن، ئەوا پێویستییان بە ڕێکخراوێکی سەرووجەماوەری نییە، بەڵکو لە ڕێکخراوە جەماوەری و سەندیکا و ئەنجوومەنە پیشەییەکاندا دەتوانن پێ لەسەر ئازادی و یه‌کسانی ژنان لەتەك خۆیان دابگرن. کەواتە ئەوەی کە نووسەر دەیکاتە ئەلتەرناتیڤی ڕێکخراوی خۆهۆشیارگەریی سەربەخۆی ژنان، یەکەم پایەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی نییە، دووەم کارایی نییە، چونکە ناتوانێت فشاری ئابووری وەك مانگرتنی گشتی و لۆکاڵی دروست بکات، سێیەم بۆ کۆمەلایەتیبوونەوەی شیرازەیەکی کۆمەڵایەتیی نییە، وەها ڕێکخراوێك و لەباشترین باردا دەبێتە ڕێکخراوێکی دەستەبژێریی سەروو جەماوەر. بەڵام ڕێکخراوی ژنانی خۆهوشیاریبەخش دەتوانێت ژنان بۆ بەشداری لە بزاڤە کۆمەڵایەتییەکاندا هان بدات و ئەگەر مانگرتنی ژنانی دایك یا کابانی ماڵ بەڕێ بخات، کە هیچ کات پیاوان تەنانەت کۆمونیستەکانیش خوازیاری نەبوون، ئەوا کۆمەڵگە دەخاتە ژێر فشارەوە. هاوکات ڕێکخراوبوونی ژنان لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکاندا وەك ئەڵتەرناتیڤی ڕێکخراوە کۆمونیستییە دەستەبژێرییەکە، ئەوا ژنان بە کردەوە پیاوانی هاوکارییان دەگەیێننە پای پێداویستی یەکسانی ژن و پیاو، چونکە ئەوکات سەرکەوتنی مانگرتن و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کرێکاران و فەرمانبەران و خوێندکاران و خانەنشینان و کەمئەندامان و بێکارانی پیاو، بە ئامادەیی ژنانی هاوکار و هاودەردیانەوە بەسترواوەتەوە و ناچار دەبن، خەبات بۆ یەکسانی خۆیان و هاوکارەکانیان بکەن، تاوەکو ئەوانیش بەشداری بکەن و نەبنە ڕێگر و هۆی هەرزانیی کار و مانشکێنی.

 به‌و جۆره‌ به راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه ‌و كه‌موكوڕییانه ‌و به‌و رێگه‌چارانه‌ی باسكران هزری کۆمونیستی باشترین و داكۆكییكه‌رترین هزره ‌بۆ رێگه‌ی خه‌باتی ژنان و وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌كانیان، چونكه ‌ئه‌و هزره‌ جگه له‌وه‌ی له‌نێو ریزه‌كانی خۆی به‌یه‌ك چاو سه‌یری ژنان و پیاوان ده‌كا به‌رامبه‌ر به ‌كۆمه‌ڵیش په‌نجه‌ له‌سه‌ر بچووكترین جوایێزیی داده‌نێ و بۆ چاره‌سه‌ركردنیشیان تێده‌كۆشێ ل35

 دیسانەوە ئەمە زێدەڕەوییە و ئەگەر بە کەتواری سەرنجی تێڕوانینی مارکسیستفمینیستەکان بدەین، دەبینین، کە هەمان تێروانینی دەسەلاتخوازانەیان وەك دەستەبژێرێكی شیاو بۆ دەسەلاتداری لە کۆمەڵگەی داهاتوودا هەیە و بەهه‌مان شێوە، ژنانی مارکسیست خۆیان بە مامۆستای ژنانی دیکە دەزانن و بە کردەوە لە هەوڵی سەرکردایەتی بزاڤی ژناندان. ڕاستییەکەی من نموونەیەکی بەرچاو نابینم، کە پشتڕاستی ئەو بۆچوونەی نووسەر بکاتەوە.

خوێنەرانی هێژا، ئەو بەشانەی هێڵیان بەژێردا کێشراوە، لە پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” وەرگیراون و بۆ ئاسانکاری و جیاکردنەوەیان، من هێڵم بەژێردا کێشاون. بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: http://emrro.com/goranuwergoran.htm

Çend Sernicêkî Rexnegrane leser Pertûkî “Gorran û Wergoran” /4

Hejên

24î sêptemberî 2010 *

Beşî Çwarem

 Rêkixrawe pîşeyî û komellayetîyekan

Hemîşe bûnete nawendî kêşmekêşî nakokîyekanî nêwan çewsêneran û koneparêzan le layek û çewsawan û pêşkewtûxwazan le layekey dî. L28

Em destewajeye zor bom roşn nebû; aya çewsêneran û koneparêzan … Çewsawan û pêşkewtnixwazan leberamber yekdan ya le bereyekdan?

Eger mebest barî duwem bêt, ewa hawrram, bellam eger mebestî yekem bêt, ewa letekîda nakok debim. Çunke koneparêzan, boxoyan dardestî çewsêneranin û le çewsanewe û behrekêşîda beşdarn. Le beramberîşda hawkîşeke pêçewane debêtewe, çunke pêşkewtin frerrehende û bwar û astî cyawaz le xodegrêt. Pîşkewtin detwanêt djî çewsawan bêt û deştwanêt le berjewendîyan bêt, nmûne her berdebazêk, ke behoy pêşkewtinî zansit û teknolojyawe dêtebûn û sermayedarî le qeyranêk rizgar dekat, detwanêt û hokarî tundtirbûnewe û drêjbûnewey çewsanewe bêt.

Begşitî boçûnekanî nûserm lem barewe le la pesendin. Bellam hêştake nakokî le têrwanînman bo roll û erkî rêkixrawekan heye.

Bellke pêwîste lew rwangewe bê ke çendey krêkaran mafe abûrîyekanyan wedistibhênin bew endazeye guzeranyan baştir debê û hoşyartir debnewe û hawkat komellgey mrovîş be giştîy berew kotayîpêhênanî çewsanewey çînayetîy tekan pê deden. L30

Bellke pêwîste tenya – be giftar û be kirdar – piştgîrîy le hemû dawakarîy û xopîşandan û mangirtin û têkrray narrezatetîyekanyan bka bo çaktirkirdnî barî kar û berewpêşewebirdnî barî guzeran û parastinî asayş û destkewt û mafekanyan. L30

Nûser lem dû peregrafeda zor bexêrayî belay roll û karkird û pêwîstî rêkixrawe cemawerîyekanî çîn û twêje bindestekan têdeperrêt. Ewîş wek komunîste klasîkekan û paşrrewanyan le ewrrokeda, pêywaye, ew rêkixrawane tenya bo bedestihênanî hendêk daxwazî abûrîy û ramyarîy pêwîstin û lewe bedwawe hîçî dîke. Bellam le rwangey minda rêkixrawe cemawerîye serbexokan, pêş hemû ştêk fêrgey çînayetî û sekoy hoşyarbûnewen û takî azadîxwaz û yeksanîxwaz û dadperwerîxwaz bo komellgey naçînayetî perwerde deken û bexoşyan pêkhatey serekî berrêweberayetî ew komellgeye pêkdehênin, ke xebatî bo deken. Ew rêkixrawane her lem komellge çînayetîyeda rollî nmûneyekî pêşnyarkraw le yeke pêkhênere azadekanî komellgey dahatû û nîşanderî wênayekî nmûneyîn le komellge herewezîye azadekanî sbenê û yekgirtnî azadaney rêkixrawekan le fêdrasyon û pêkhênanî konfîdrasyone sertaserî û nêwneteweyyekan û her lem komellgeyeda hengawî yekemin bo berew kotayîpêhênanî ew dîwar û kêşe û nakokîyaney ke çîne desellatdarekan bo parastinî xoyan lenêwan herêmekan, keme netewe û netewekan, ayînekan, kultûrekan, rengekan û nejadekan drustîyan deken. Boye debû nûser herwa le xotêhellqurtan û destitêwerdanda, snûrî le nêwan boçûnî xoy û rêkixrawe komunîste klasîkekan kêşawe, debû le nêwan erkî rêkixrawe rîformîstekan û erkî rêkixrawe serbexokanîşda snûrik bkêşêt.

Lebarey pirsî rêkixrawbûnî jnanewe.

Sereta debêt ewe bzanîn, ke kes natwanêt kes rizgar bkat û ewî ew pagendeye bkat, ewa dûbare têrrwanînî bolşevîkekan desepênêtewe, ke pêyanwabû ewan [komunîstekan] krêkaran rizgar deken û leber eweş le xebat û le berrêweberayetîşda debne raber û mamostayan. Çunke eger pêmanwabêt twêjêk ya çînêk rêwşiwênî abûrîy û ramyarîy û komellayetî xoy heye, ewa tenya be yaxîbûn lew rêwşiwêne detwanêt xoy rizgar bkat û leber eweş kes natwanêt le rêwşiwênêkî dîkewe, kesêkî dîke rizgar bkat. Herweha bew pêyyey ke komunîste klasîkekan û komunîste nwêyekan, bawerryan be pêwîstî hebûnî rêkixrawî ramyarîy taybet be xoyan heye, eme le katêkda ke komunîstibûn wek twêjêkî komellayetî pêgey abûrîye serbexo û nîye û eger mangrin ya xoyan cyakenewe ya xoyan agir têberden, hîç gorran û fşarêk drust naken, bellam wek her twêjêkî roşnibîr detwanin hoşyargerewe bin û bes.

Xo eger amancî deselatixwazîy û mamostayî le pişt xewnî pyawanêkewe, ke xoyan be yeksanîxwaz denasênin nebuwaye, ewa weha rêkixrawgelêk [her rêxrawêkî ramyarîy] deyantwanî kollekey xebatî yeksanîxwazî û piştîwanî jnan bin. Bellam bedaxewe ewey hanî ew pyawane dedat, komîtegerî partekeyan û xewnî plewpayegirtne lew rêkixrawaneda, wek ew rêkixrawaney ke le ewrupa û kurdistan benêwî jnanî ‘îraqî û êranî û kurdewe drust dekrên. Hîç cyawazîyek lenêwan ew rêkixrawane û rêkixrawgelêk ke jnan be amancî dabrrîy hawxebatîy jnan û pyawan drustyan deken, nîye. Çunke le herdû barekeda amancî destebjêr distemokirdnî (domînetkirdnî) jnanî narrazî û yeksanîxwaze bo bedestihênanî plewpayey take derkewtuwekanî ew destebjêreye û ewan eweyan kirduwe be bnema û handerî hewllekeyan, ke jnan bexoyan twanay rizgarbûn û bedestihênanî azadî û yeksanîyan nîye û pêwîstîyan be mamostayî û firyadrresî jnan û pyawanî destebjêr heye, eme xallî hawbeşî markisîstekan û nîolîbrallekane lemerr rollî rêkixrabûn û twanay rizgarî çîn û twêjekan.

Boye be boçûnî min, lebarey jnanewe eme wanîye, çunke jnan; daykin, nîwey krêkaran û mamostayan û fermanberan û bêkaran û xanenşînan û kemendaman û xwêndkaranin û detwanin fşarî abûrîy û ramyarîy û komellayetî drust bken û nîwekey dîke naçar be harîkarî bken, çunke jnan pêkhateyekî hizrî û aydyolocî nîn, bellku endamî çîn û twêjekanî komelln û pêgey komellayetî û qursayî abûîy xoyan heye û rêkixrawbûnyan le rêkixrawey cemawerîy twêje komellayetîyekanda leser bnemay yeksanî maf û erk û azadî takekesîy, detwanêt bbête hoy hellxirrandinî bzavêkî komellayetî fre bwar û giştgîr, bellam eme hîç kat nabête hoy retkirdnewey rêkixrawey pagendeyî jnan bo geşepêdan û komellayetîykirdnewey xohuşyarî azadî û yeksanî le astî komellge û le nawendî bzavî cemawerîy twêje komellayetîyekanda.

Hellbete min djî cyakirdnewey jnan le nêw çîn û twêje komellayetîyekanyanda, le şwênî kar û xwêndin û ferman û şwênî jyan dewestmewe; hîç kat letek eweda nîm, ke rêkixrawî mamostayanî jin, rêkixrawî krêkaranî jin le beşe pîşesazîyekanda, rêkixrawî jnanî cutyar, rêkixrawî jnanî xwêndkar ya kemendam û xanenşîn û fermanber û bêkar drust bbêt, çunke karêkî wa rollî djeşorrş degêrêt. Letek ewedam rêkixrawî jnanî xohoşyargerewe û pagendeger hebêt, bellam wek rêkixrawe ramyarîy û roşnibîrîye hîrarşîyekan na. Katêk her rêkixraweyek benêwî jnanewe, wek rêkixrawe dje-şorrşîyekanî êsta, wek rêkixrawe paşkokanî parte komunîstekan, wek rêkixrawe zerde mîrîyekan, ke le brî handanî jnan bo rêkixrawbûn û çalakbûn le rêkixrawe pîşeyî û abûrîye cemawerîyekan, le brî handanyan bo xebat le nawendî xêzan û xwêndge û karge û fermange û naçarkirdnî nêrîney hawkar û hawxêzanyan be harîkarî, jnan bo djepyawî û paranewe le desellat û çawerwanî le nwêneranî borcwazî û dengdan han bden, ewa be boçûnî min djayetî weha rêkixrawgelêk beşêkî cyanekrawe debêt le xebat le djî giştêtî barî yasayî û komellayetî û kultûrîy nayeksananey jnan û ew rêkixrawane deçne xaney rêkixrawe zerdekanewe, lewane borcwa-fêmînîstekanî kurdistan, ke henûke jnan be dêmokrasî borcwazî û dewlletî neteweyî û çareserî yasayî û yeksankirdnî jnan letek pyawan[ yeksanî le koyletîda] û be bedeselatgeyiştnî jnanêkî destebjêr wek nwêneranî jnan, xoşbawerr deken.

Wek wtim rêkixrawî hellixrrêner û huşyarîbexşî jnan, yekêke le pêdawîstîye henûkeyyekanî komellge, bellam be têrrwanînî fêmînzimî radîkall û şorrşigêrr, ke arastey bnebirkirdnî stem û hellawardinî jnane, nek bekarbirdnî xebatî azadîxwazane û yeksanîxwazaney jnan bo piçrrînî desellat bo destebjêrêk le jnan, ke hîçyan le desellatdarî milhurraneyî pyawan kemtir nîye û naşbêt!

Jnan û komunîzm

Bedaxewe, ewey ke taêsta pêşkewtinî mrovayetî le bwarî peybirdin be razekanî komellge seretayyekanda pêygeyiştuwe, tenya komelêk xeyalln û hîçî dîke. Eger bawerrman bewe hebêt huşyarî mrov le emrroda le hî sedeyek pêştir balatir bêt, ewa bedillnyayyewe mrovî ewrroke le rûy têgeyiştin û mrovdostî û tebayî û pêkeweguncan û leyek nzîkbûnewewe, le mrovî seretayî û serdemekanî pêşûtir lepêştir debêt. Dekrêt hendêk xêll û gund û nawçe le hendêk nawçey dîke lenêwan xoyanda mrovanetir û aştîxwazanetir û yeksananetir û azadanetir jyabin, bellam hîç kat le beramber ewanî derewey xoyanda weha reftaryan nekirduwe û bellku hestîyan be metrisî kirduwe. Çunke mrov le rûy huşyarî û derkewe fre le ajellekanî dewruberî cyawaz nebuwe û tenanet le qsekirdin û culle û xwardin û sêkis û peywendî û rûberrûbûnewe û cengekanda lasayî tewawî ajellekanî kirduwetewe. Katêk mrov lasayîgerewey ajell bûbêt, bew corey ke hêştake komelêk lew lasayyaneman têdamawe; wek goşixwardin û rawkirdin û ceng û pelamardan û xopolênkirdin beser bnemalle û xêll û netewey cyawazda, qsekirdin le komuneyî jyan zyaderrewîye. Leber em hoyane min natwanim ew boçûnane lemerr komellgey seretayî, ke corêk le komellgey azad û yeksan bûbêt, behend werbigrim. Lêreda naçarm bgerêmewe ser têzî dunyayîkirdnî beheşt lelayen markisîstekanewe, ke le ayînekan û efsanekanda mrov le beheşt derdekrêt û bo geranewey pêwîstî be gwêrayellî xwa û peyamberanî heye û dwacar degerêtewe beheşt, ew geraneweş kirdewey peristyareke dyarî dekat û leser dûryanêke, eger gwêrayell bêt, berewe beheşt derrwat û eger serpêçî bkat, berew dozex deçêt.

Aya efsaney komuney seretayî û serhelldanî komellgey çînayetî behoy kiştukall û berhemhênanewe û dwacar be paşrrewî aydyolocyayekî wek markisîstî berew beheşt degerêtewe, heman efsaney xwardinî sêweke û derkran le beheşt û dwacar gerranewe be peyrrewkirdnî ayînekan û pakbûnewe le xrapîyekan, nîye?

Min pêmwaye, ber le serhelldanî kiştukall û berhemhênan, xîll û grupekan pêkhatey hîrarşîyan têdabuwe û cyawazî lenêwan pyaw û jin û pîr û mnall û behêz û bêhêz, hebuwe û xawendarêtîyan hebuwe û eger grupêkî dîke le berî drextekanî ewanî xwardibêt ya lenawçey ewanda rawî kirdbêt ya wîstibêtî bjêt û nîştecê bêt, bedillnyayyewe berîyan pêgritûn û kuştûyanin û lenawnyan birdûn, herweha xêll û grupî nanîştecê bo bedestihênanî şwênî baştir û guncawtir wek dagîrkarî nwê , pelamarî nawçekanî dîkeyan dawe û be kuştin û paktawkirdnî danîştwanekeyan, dagîryan kirdûn.

Înca leweha barêkda çon dekrêt rêwşuynî jnan le êsta baştir bûbêt? Le katêkda pyawanî grup le raw û kuştukuştarda bûbin û jnan û mnallan leeşkewt û hewar û kollîtekanyanda mabnewe û ber hêrşî ewanî dîke kewtbin? Be dillnyayyewe, etkirdin û dzînî jnan û kuştin û koylekirdinyan her lew bere bereyanewe dest pêdekat, ke hîşta mrov gund û kêllgekanî drust nekirdbûn. Bedillnayyewe wênekanî sêksîzm le ewrrokeda, drêjbûnewey wênekanî ewkatin û be sûdwergirtin le teknolojya razênrawnetewe. Her boye hîç bellgeyek bedî nakem, ke qonaxêk benêwî dayksalarî ya beheştî jnan, hebûbêt. Wek wtim, dekrêt lenaw hendêk komellî zû nîştecêbûda rêwşiwênî jnan le sayey tebayî û aramî û yeksanî rêjeyî takekanî nêw komellekeyan, le rêwşiwênêkî baştir behremend bûbin, ke le kon û emrroşda cyawazî rêwşiwênî jnan tenanet le nawçekanî kurdistanîşda bedey dekeyn, bellam hîç kat ew xohuşyarîyey ke ewroke lemerr yeksanî regezekanewe heye, le arada nebuwe û jnan begşitî jêrdest û qurbanî bûn. Herwa ke natwanîn bllêyn hemû nawçekan be serdemî koyletî ya xêllayetîda têperrîwun, herwaş natwanîn bllêyn ke le hemû nawçekanda hemû komellgekan jinsalar, pyawsalar ya mrovsalar [ yeksan] bûn. Bew pêyeş natwanîn çend sed salêk ya çend hezar salêk nêw bnêyn jinsalarî, koylayetî, fîwdalîzm, sermayedarî… . Bellam detwanîn bllêyn, ew nawçaney ke be sîstembendî koylayetî û xêlayetîda têneperrîwun, berradeyek jnan le çaw nawçe xêllekîyekan azadtir û yeksantir bûn, bellgeş bo eme, detwanin sernic bdeyne amarî kuştinî jnan [ le nawerrastî sedey raburduwewe ta emrro] leser ewîndarî û sêkis [ewey pêy dellên parastinî şeref û namus] le nawçe cyawazekanî herêmî başûrî kurdistanda, amarekan eweman bo deselmênin, le kwê xîll behêz bêt, kuştinî jnan berçaw û rû lesere. Lem barewe bepêçewaney lêkdanewey hendêk nûserî fêmînîst û komunîstewe, natwanîn bllêyn leladê jin jêrdeste û le şar azad û nakujrêt, bellku hem le şarekan û hem le ladêkanda dyardey jinkuştin amadeye, tenya detwanîn cyawazîyeke le astî nawçekanda bedî bkeyn, ewîş taybetmendî xîllekîbûn û naxîllekîbûn dyarî dekat, nek gund û şar.

Felsefey matiryalîstîy be piştbestin be têkrray zanistekanî mêjûy mroyî le xwêndnewey mêjû be şêweyekî babetîyane selmandûyetî ke jnan ber le drustibûnî komellgey çînayetîy – serdemî komellge seretayyekan – be hoy jinbûnyanewe be hîç corêk le layen pyawanewe neçewsêndrawnetewe.. Çunke ew dem twanîwyane be pêy pêwîstîyekanî guzeran û têkrray jyan gişt erkekanî serşanî xoyan rabperrênin .. Tenanet bo maweyek desellat le dest ewanda buwe nek pyawan, L32

Pirsyarêkî dîke, eweye ke komunîstekan lejêr hejmûnî borcwa-fêmînîzm û desellatixwazî sosyalîzmî markisda herwek çon desellatdarî xoyan be dadperweranetir le hî djekanyan dezanin, herwaş desellatdarî jnan le hî pyawan baştir dezanin. Egîna cyawazî le nêwan ewey jin desellatdar bêt ya pyaw, çîye? Meger bûnî deselatdarî çîn û twêjêk beser ewanî dîkeda nîşaney çînayetîbûnî komellge nîye? Îtir ew komune seretayye, ke fîlosofî matiryalîstî be piştbestin be zansitêk ke leser grîmane binyatinrawe, piştî pêdebestêt, çakî û drustî le kwêdaye ke ême şeyday bbîn û bmanewêt mrovayetî berew ewênderê weber xoman bdeyn?

Katêk ke lew komellaneda jnan salar bûbin, kewate kesanî nasalarîş hebûn, bem core bûnî kesanî nasalayş bellgey bûnî dû çîn û destey dij beyeke û le drêjey locîkî weha bîrkirdneweyekda kewate pyawsalarî berhemî tollesendnewe û sendenewey desellate le jnan û qorixkirdnîyetî lelayen pyawanewe. Herweha ştêkî dîkey narroşn, roşn nekirdnewe û xonedanî ew xawen tîoryaneye le berhellsitî jnan le beramber bedesellatgeyiştî pyawanda û wanîşan dedrêt ke wek dozînewey agir û bllawbûnewe û bekarbirdnî, pyawsalarîş zor asayî wek pêdawîstîyek perey sendibêt. Lekatêkda hem serhelldanî xawendarêtî û koylekirdnî ewanî dîke û bêdeselatkirdnî jnanîş, nakrêt bebê ceng û kuştar û nza û skalla rûydabêt!

Ew grîmananey ya ew şeydayyaney ke komuneyistekanî sedey nozde û paşrewanyan bo komellgeyek, ke nêwî komuney seretayyan lênawe, heyane, heman şeydayye, ke çepekanî ewrupa û emerîka bo komellge xêlekîyekanî lemerr xoman heyane û ew şêwe kolêktîvîstîye le jyanî êmeda heye û hebuwe, be komunîzm dezanin û xozgey bo dexwazn, çunke takgerayî borcwazî peywendîye komelayetîyekanî wêrankirdûn û leberdem deselatî çîne darakanda doşdamawn û lebrî hewilldan bo gorînî peywendîye robotîyekanî tak û cêgirtneweyan be peywendîye komellayetîye pêwîst û mroyyekan, xozge be raburdû wate komellgekanî ême, ke tak têyayanda paşrrewe, dexwazn.

xwêneranî hêja, ew beşaney hêllyan bejêrda kêşrawe, le pertûkî “gorran û wergoran” wergîrawn û bo asankarî û cyakirdneweyan, min hêllm bejêrda kêşawn.