الزوالي حقّو يعيش – الزوالي حقّو يحكم
هيئات العمل الثوري/حركة عصيان
July 28, 2013 at 9:53am
يعيش الشّعب التّونسي وشباب الثّورة منذ فضّ اِعتصام القصبة 2 على وقع هيمنة طبقة سياسيّة متكالبة على السّلطة تعيش على اِمتصاص دماء الفقراء و المهمّشين، يستنزفون ثروات الجهات و يهملون أبناءها ليبقى شعبنا يعاني من تدنّي المستوى المعيشي و تفاقم البطالة و الفقر..
كما يتزامن هذا الوضع مع توجّه فاشي أدّى إلى حدّ الاَن إلى اِغتيال المناضلين السّياسيين شكري بالعيد و محمد البراهمي و مازالت قائمة الاِغتيالات مفتوحة ..
إن النّظام الرّأسمالي الدّكتاتوري, الذي اِستردّ أنفاسه منذ تنصيب هيئة بن عاشور مرورا بإنتخابات 23 اكتوبر وصولا الى تركيز المجلس التأسيسي بأغلبيّته و معارضته و السّلط المنبثقة عنه ,يتحمل مسؤولية تأزّم الوضع الاِقتصادي و الاِجتماعي و تدهور الوضع الأمني مع تواصل مسلسل الاِرهاب والاِغتيال.
اِذ شهدت مختلف جهات البلاد خلال اليومين الأخيرين تحرّكات جماهريّة شاملة تُوّجَت باِحتلال بعض مقرّات الاِدارة بالجهات الدّاخلية ، فإنّه رغم أهمية هذه الخطوة الثّورية تبقى في حاجة إلى تأكيد حقّها في تسيير شأنها و التّصرّف في مواردها و التّصدّي الى جميع محاولات الاِلتفاف عليها من قبل مكوّنات المشهد المسرحي المدني و السّياسي المتكالب على السّلطة.
ان ما أقدمت عليه الجماهير المنتفضة عبر تركيز بعض المجالس المحليّة و الجهويّة يقتضي العمل على تفعيل دورها و تأكيد حقّها و أولويّتها في إدارة الشّأن العام و ذلك عبر:
تشكيل مجالس تسيير الشأن العام و التّصرّف الذّاتي في الموارد والثّروات على مستوى البلديّات و القرى و الأرياف و المصانع و المزارع و المحليّات ، تمتلك حق التّداول و القرار.
تشكيل مجالس جهويّة (على مستوى الولايات) تتكفّل بتسيير الشّأن الجهوي و التّنسيق في قرارات الجهة.
تشكيل مجلس وطني عام يتكوّن من مندوبين عن مختلف المعتمديّات لوضع أسس برنامج تنموي و وضع مبادئ عامّة لعيش التونسيين و تركيز هيئات تنفيذيّة تسهر على متابعة قرارات المجلس.
هذه مقترحات نتقدّم بها الى القوى المناضلة على مبدأ اِسقاط النّظام وذلك من أجل تقرير مصيرهم بأيديهم و التّخلص من الفقر و الخصاصة و الميز الجهوي و العنف و الاِرهاب مع الحقّ في التّصدّي لجميع محاولات الاِلتفاف الّتي تحاك داخل أروقة مجلس المهانة و دكاكين الأحزاب و سفارات الدّول الأجنبيّة تحت شعارات الاٍنقاذ و الوحدة و الاِنتقال الدّيمقراطي و الّتي لن تكون في نهاية الأمر سوى وفاق قوى الاِنقلاب على الثّورة من أجل اِفتكاك الثّروة.
هيئات العمل الثوري/حركة عصيان
تونس في 27 جويلية 2013
J.2.1 بۆچی ئهنارکیستەکان بۆ گۆڕینی شتەکان بەکاربردنی کاری راستەوخۆ بە باشتر دەزانن؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
به‌بێ ئاڵۆزکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاریگه‌ره ، کارایی هه‌یه له‌سه‌ر ڕادیکالترکردنی پراکتیکی پشتبه‌خۆبه‌ستن بۆ خۆکارکردن بۆ خۆکارکردنیش دژی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و په‌ڕاویزکردنی خه‌ڵکه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره‌می سه‌پاندویه‌تی. وه‌ک موره‌ی بۆخین murry bokchin وتویه‌تی: ئه‌وه‌ی گرنگه له کاری ڕاسته‌وخۆدا ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ر به ڕه‌فزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی بیرۆکراتی، توانای دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه تاکه‌کانیش كه‌سایه‌تیی خۆیان ده‌ست بخه‌نه‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و ئۆتۆ جه‌ستوێن و ئۆتۆ به‌ڕێوه‌بردن پێویستیه‌تی.[Toward an Ecological Society , p. 47]
به کاربۆخۆکردن خه‌ڵکی ده‌توانن ببنه خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته که ده‌توانن خۆیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر تواناکانی خۆیاندا هه‌بێت، که ئه‌وه‌ش مه‌رجێکی گرنگ و سه‌ره‌کییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆیان، وه‌ک پێویست کاری ڕاسته‌وخۆ ئامرازێکه بۆ ئه‌وه‌ی تاک بتوانێت ئۆتۆنۆم بێت و بتوانێت تاکایه‌تیی خۆی بسه‌لمێنێت، چونکه تاک له کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ره‌میی خاوهنئیمتیازهکاندا به جۆرێک کپکراو و خه‌سێنراوه بڕوابه‌خۆبوون و به‌رهه‌ڵستی لای بڤه بێت و وزه و تواناکانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌تردا ببینێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ش بریتییه له ده‌وڵه‌ت و حزب و که‌لتووری باو، تاک له‌وانه‌دا ونکراوه و توێنراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه کاری ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه خه‌ڵك خۆویست بێت، خه‌ڵکانی خۆنه‌ویست پارووی ئاسانن بۆ قوتدان و هه‌رسکردن و ده‌توانرێت به ئاسانی بکرێنه خزمه‌تکار. لای ئه‌نارکیست وایه که ده‌بێت خه‌ڵک ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت و ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌ی خۆی به کار بهێنێت بۆ خزمه‌تکردنی خۆی تا بتوانێت به‌رگری له خۆی بکات دژی یاسا ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.[Emma Goldman, Red Emma Speaks , pp. 61-62]
ده‌بێت مرۆڤ هێنده سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ بێت تا بتوانێت به‌و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆییه خزمه‌تی خۆی بکات، ئه‌نارکیزم له‌گه‌ڵ کاری ڕاسته‌وخۆیه و پشتگیری ده‌کات و دژی بڕوابه‌خۆنه‌بوون و بهرگرینهکردنه له خۆ دژی یاسا ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رده‌م پارتیزانی ئه‌وه بوون که ئێمه خۆمان ده‌توانین بیر بکه‌ینه‌وه و کار بۆ خۆمان بکه‌ین، به خۆڕێکخستن ، تا بتوانین بیرکردنه‌وه‌مان و جموجووڵمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ گۆڕانکاری. زانین پێش تاقیکردنه‌وه ناکه‌وێت، له پراکتیکه‌وه خه‌ڵکی فێری ئه‌وه ده‌بێت که ده‌بێت ئازاد بێت. ده‌رباره‌ی ئه‌وه ئه‌نارکیستێکی ئیسپانی وتویه‌تی به‌بێ پراکتیک و تاقیکردنه‌وه‌کان جه‌ماوه‌ر ناتوانێت ئازاد بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه یه‌ک ناگرینه‌وه که بڕوایان وایه ئێمه ده‌توانین به‌بێ تاقیکردنه‌وه‌کانیش ئازادی ده‌ست بخه‌ین. [Martha Ackelsberg, Free Women of Spain , pp. 32-33]
به‌و جۆره کاری ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ مۆره‌ی بۆختین murray bookchin هاوڕایه که وتویه‌تی تاک ته‌نها به‌و هێزه شاراوه‌یه‌ی ناوخۆی ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی هه‌ستێکی تازه و بڕوابه‌خۆبوون هه‌ر به له‌خه‌وهه‌ڵسانی ئه‌و هێزه شاراوه‌یه‌ش ده‌بێته خاوه‌نی ئامرازی گۆڕانکاری. [Op. Cit. , p. 48]
کاری ڕاسته‌وخۆ پێویستی ڕێکخستنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێته کایه‌وه، ناکرێت فۆرمی ئه‌و ڕێکخستنه کاریگه‌ریی -ئۆتۆ ئازادخوازی- له‌سه‌ر نه‌بێت، بناغه‌ی ڕێکخستنی ئه‌نارکی –ئۆتۆڕێکخستنه- ئه‌وه‌ش، ئازادی تاکه‌کانیش ده‌گه‌یێنێت، که ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه خۆی له خۆیدا مانای ئازادی و -خۆبه‌ڕێوه‌بردن-ده‌به‌خشێت و ڕێکخستنی ههرهمیش ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و مایه‌پووچی ده‌کات.
کاری ڕاسته‌وخۆ ته‌نها مایه‌ی ئیلهامی ئه‌وانه نییه که بڕوایان پێیه‌تی و کاری تیادا ده‌که‌ن، به‌ڵکو به پیشاندانی تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌رنجی که‌سانی تریش ڕاده‌کێشێت. بۆ نموونه ئه‌و تاقیکردنه‌وانه که کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤیان هه‌بووه وه‌ک کۆمه‌که هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی خوارده‌مه‌نی، به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌کی کارگه و کۆمپانیاکان، پرۆگرامی خانووبه‌ره و نیشته‌جێبوون، ئۆتۆبهڕێوهبردنی بواری ته‌ندروستی، دامه‌زراندنی که‌مپی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی سه‌لامه‌تیی ئافره‌تان. به‌و نموونانه و هیی تریش ده‌توانرێت بسه‌لمێنرێت که له توانادا هه‌یه ڕێکخستنی دژه هه‌ره‌می هه‌بێت و کاریگه‌ریی به‌هێزی ببێت له گۆڕانکاریدا. [Martha Ackelsberg, Op. Cit. , p. 33]
سه‌رباری ئه‌وانه هه‌موویان کاری ڕاسته‌وخۆ پیشانی دا له مانگرتنه خۆخۆییهکاندا که هۆشمه‌ندیی چینایه‌تی و سۆلیداریتێی چینایه‌تی په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و به‌هێزتر ده‌بوو وه‌ک کرۆپۆتیکین kropotkin وتویه‌تی مانگرتنه‌کان هه‌ستی سۆلیداریتێی په‌ره پێدا، باکۆنینیش ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به سه‌ره‌تای جه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا زانیوه دژی بۆرژوازیهت. مانگرتنه‌کان له دوو ڕووه‌وه جێگه‌ی گرنگیپێدانه، له‌لایه‌که‌وه تیشک ده‌خاته سه‌ر دینامیزمی وره و وزه‌ی جه‌ماوه‌ر و له‌ناویاندا هه‌ستی بوونی جیاوازیی په‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کان و دژایه‌تی نێوانیان، له لایه‌کی تره‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆشیاریی هاوکاری نێوان کرێکارانی پیشه جیاوازه‌کان له هه‌رێمه‌کان و ده‌وڵه‌تاندا.[cited in Caroline Cahm, Kropotkin and the Rise of Revolutionary Anarchism 1872-1886 , p. 256, pp. 216-217]
سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕ هۆشمه‌ندیی چینایه‌تیی کارگه‌ران به داینه‌مۆی کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌زانێت.
کاری ڕاسته‌وخۆ به‌و هۆشمه‌ندییه پشتی قایمه هه‌ر به‌وه‌ش ئازادیی پراکتیکی زامن کردووه. موره‌ی بۆختین murray bookchin وتویه‌تی کاری ڕاسته‌وخۆ ئه‌نارکیزم و ئه‌لته‌رنه‌تیڤه ئه‌نارکیستیه‌کانی دروست کردووه، کاری ڕاسته‌وخۆ تاکتیک نییه، به‌ڵکو پرنسیپێکه وه‌ک چه‌ترێک وایه هه‌ڵسوکه‌وت و ئاسۆمان ده‌پارێزێت. [Murray Bookchin, Op. Cit. , p. 48]
******************************
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكەی ھەمان سەرچاوە بە كوردی
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكەی
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی
B.2.3 چینی فه‌رمانڕه‌وا چۆن ده‌توانێت، له كۆنترۆڵكردنی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وامبێت
An Anarchist FAQ
و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
له هه‌ندێك سیسته‌مدا ئاشكرایه، كه چۆن كهمایهتییهكی پاوانخواز كۆنترۆڵی ئابووری ده‌وڵه‌تی كردووە. بۆ نموونه له دەرەبەگایەتی (فیود‌اڵیزم)دا، خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن لۆرده دهرهبهگهكانهوهیە، كه به‌ڕاسته‌وخۆ جوتیارانیان چه‌وساندووەتەوە. ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی و ڕامیاریی یه‌كیگرتووه و له ده‌ستی هه‌مان كەسانێك (خاوهنزهوییهكان)دا بووە،. ده‌سه‌ڵاتڕه‌هایی ئه‌وه‌ی نیشانداوه، كه پاشا‌كان، ده‌ره‌به‌گه لۆردهكانیان خستووەته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانەوە، به‌وه‌ش سروشته نانێوهندگهرایەكهی دەرەبەگایەتی (فیوداڵیزمی) گۆڕیوه بۆ نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌تی، به‌وه جێگەی گرتۆته‌وه .
ئا ئه‌م سیسته‌مە نێوه‌ندگه‌راییەی ده‌وڵه‌ت بوو، كه بۆرجوازی گه‌شه‌كردوو، وه‌كو مۆدێلێكی ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرت. پاشا گۆڕا به په‌ڕله‌مان، كه له سه‌ره‌تادا ده‌نگی هه‌ڵبژاردن وه‌كو بەرتەریێك له نێوه‌ندی خه‌ڵكانێكی كه‌مدا، بوو. هه‌روه‌ها له فۆڕمه سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا، دیسانه‌وه ئه‌وه ئاشكرا بوو، كه چۆن توێژاڵێكی ده‌سته‌بژێر كۆنترۆڵی ماشێنی ده‌وڵه‌ت، دەكەن. له‌كاتێكدا كه ده‌نگدان له‌سه‌ر بناخەی لایەنیكهمی هه‌بوونی خاوه‌ندارێتی بڕە موڵكێك بوو، به‌و هۆیه‌وه هه‌ژاران یه‌كسه‌ر له هه‌ر ده‌نگدانێكی (فه‌رمی) سه‌باره‌ت به‌هه‌ر شتێك، كه فەرمانڕەوایی (حكومه‌ت) كردبێتی، قهدهغهدهكران. له تیئۆری فه‌لسه‌فیی (جۆن لۆك)دا ئه‌م دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه، ئاوا باسكراوه : ئەم جەماوەرە كارگهرە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بە ئامانجی بەكارهێنان یا په‌یڕه‌وكه‌ری ڕامیاریه‌كانی ده‌وڵه‌ت، لەبەرچاوگیراون، نه‌ك وه‌كو به‌شێك له خه‌ڵكی، ( له خه‌ڵكانی دارا) ئه‌وانه‌ی كه فەرمانڕەوایی داده‌نێن. ئا له‌م ڕوانگه‌شه‌وه ده‌وڵه‌ت وه‌كو كۆمپانیایه‌ك وایه، كه له پشك ( سههم)دا هاوبه‌شبێت .
چینی دارا خاوه‌نی پشكهكانن، كه به‌ڕێوەبەرە گه‌وه‌ره‌كان له بوارێكی پانوپۆڕدا، دیاریده‌كه‌ن و جەماوەرهكهش، كه كارده‌كه‌ن هیچ ده‌نگ و ڕایهكیان له بڕیاره تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیدا، نییه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت، كه پاشكۆبن و جێبەجێگەری بڕیاره‌كان بن.
هه‌ر وه‌كو پێشبینیكراوه، ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌وانه‌وە، كه پابەندكراون، پەسەند و خواستراو نییه. چه‌شنی ئه‌م ڕژێمە “لیبراڵ-كلاسیكی”یە كه غه‌ریبن و ئاشنانین به خه‌ڵك، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بووه و دروستیانكردووە، كەمی ڕەوایەتی جه‌ماوه‌ریانه‌یان هه‌بووە، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گشت دانیشتوانه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان نه‌بووە. فەرمانڕەاییەك له لایه‌ن چه‌ند خاوه‌ن بەرتەریێكهوه، ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنیان هەبووە، دروستكرابێت، زۆر به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و نكۆڵیھەڵنەگر هه‌ن، كه نەتوانراون، له مامه‌ڵه‌كردن لەتەك ئه‌وانه‌ی كه دارا نەبوون، بڕوا به‌و فەرمانڕەوایانه پێبهێنرێت، یا لەو مامەڵەیەی دەسەڵات لهتەكیاندا كردوویه‌تی، نەتوانراوە لەتەك ئه‌وانی تردا، یه‌كسان بن. كه ده‌سته‌بژیری فه‌رمانڕه‌واش كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تیان كردووە، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێكراوه، كه بۆ زیاتركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و لاوازكردنی كڕۆكی به‌رهه‌ڵستیكردن و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و ئابوورییان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌وه‌ی كه ده‌قاوده‌ق ویستوویانه كردوویانه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ڕووی ڕاستینەی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، له‌ژێر ناوی ” ئازادیخوازی ” و ” باشێتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا” شاردووەته‌وه. له‌مه‌ش زیاتر ، دیاریكردنی مافی ده‌نگدان بۆ بەرتەریداران، وه‌كو شتێكی ڕه‌ها، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه پابەندكراون به سوكایهتیپێكردن و بێڕێزیكردنی ئازادی تاكه‌كان، لەبەرچاوگیراوه.
ئه‌مه بووه هۆی ده‌نگدانه‌وه و بانگه‌شه بۆ هه‌بوونی مافی ده‌نگدانی گشتی، ده‌نگدانی سه‌رتاسه‌ری و وه‌ستانه‌وه دژی مافی خاوه‌ندارێتی، دژی بزنس و كۆمپانیا گه‌وره‌كان. لای زۆربه‌ی ڕادیكاڵه‌كان به( ماركس و ئینجلس)یشه‌وه ، له‌م جۆره سیسته‌مه‌دا، سیسته‌می ده‌نگدانی گشتی، چینی كرێكاران ده‌توانن ” ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی” بگرێته‌ده‌ست و دواتریش له پێگەیەكدا ده‌بێت، كه به یه‌كجاره‌كی و بۆ هه‌مووان، كۆتایی به سیسته‌می چینایه‌تی ده‌هێنێت. ئەناركیسته‌كان بەمە ڕازینەبوون و بڕوایاننه‌هێنا، مشتومڕی ئه‌وه‌یانده‌كرد كه ” ده‌نگدانی گشتی ” له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كە له‌سه‌ر بنەمای نایەكسانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، ڕێكخراوە، ئه‌مه‌ی كه ده‌كرێت، شتێك نابێت و تەنیا فێڵ و تەڵەكەێكه، ته‌ڵه و داوێكه، ئامرازێكه بۆ بهچۆكاهێنانی خه‌ڵكی” و ” ڕێگەیه‌كی دڵنیایه له مسۆگەركردنی به‌رده‌وامبوونی زاڵێتی چینی دارا له‌سایەی ئاوەزی (مێنته‌ڵێتی) لیبراڵیزم و دادپەروهریهكهیدا، به‌سه‌ر خه‌ڵكدا تاكو زیان به ئازادی و سه‌ربه‌ستی جه‌ماوه‌ریانه بگەیەنێت. سه‌رئه‌نجام ئەناركیسته‌كان ئه‌وه‌یان ڕەتدەكردەوە : كه بتوانرێت لەلایەن خەڵكەوە ئه‌و سیسته‌مه بۆ كۆنترۆڵكردنی یا دابینكردنی ئابووری و بۆ یه‌كسانبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌كاربهێنرێت چونكه هه‌میشه بەپێی پێویست ده‌بێته ئامرازێكی دووژمنایەتی خه‌ڵك، ئه‌وه كۆمه‌ككردنه به ناساندن و به‌ڕێكردنی دیكتاتۆرییه‌تی بورجوازی.” [Bakunin, Bakunin on Anarchism , p. 224]
سه‌رئه‌نجام به‌هۆی بزووتنەوەی جه‌ماوه‌رییه‌وه، له لایه‌ن ئه‌و كەسانەی كە لە دامێنی كۆمەڵگەدا، بوون، مافی ده‌نگدان له‌لایه‌ن پیاوانی چینی كرێكارانه‌وه برایه‌وه، هه‌روه‌ها له قۆناخی دواتریشدا، ژنانیش ئه‌م مافه‌یان به‌ده‌ستهێنا. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌سته‌بژێر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و به سه‌ختی جه‌نگیان له پێناوی هێڵانه‌وه‌ی بەرتەریهكانیاندا( ئیمتیاز) ، دەكرد، به‌ڵام سەرەنجام تێشكان. به‌داخه‌وه مێژووی دەنگدانی گشتی سه‌لماندی، كه ئەناركیسته‌كان ڕاستبوون. هه‌تا ئەوەش هه‌ر ڕاستده‌رچوو، كه ده‌وڵه‌ته “دیمۆكراسییه” سەرمایەدارییهكان، به‌كرده‌وه دیكتاتۆریی داراكانن، دیكتاتۆریەتی خاوەندارێتی تایبەتین. ده‌توانرێت مێژووی ڕامیاریی ھاوچەرخ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری كورتبكرێته‌وه. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ش به‌هۆی بزووتنەوە جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه بوو، له پێناوی ( نوێنه‌رایه‌تی) دیمۆكراسی له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكەشه‌وه بۆ به‌رده‌وامبووونی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و كه‌مكردنه‌وەی كارایی و كۆنترۆڵكردنی ئه‌وه‌ی دووایی (دووەم) بوو. (مەبەست لە یەكەم ده‌وڵه‌ته دیمۆكراسییه سەرمایەدارییەكانن و مه‌به‌ست له دووه‌میش بزووتنەوەی جه‌ماوه‌ریی و نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسییه. – و. كـ-)
ئه‌مه‌ش به‌هۆی سێ پرۆسێسی سه‌ره‌كییه‌وه به‌ده‌ستهات، كه كاریگه‌رانه بۆ ڕاگرتن و ڕوونه‌دانی دیمۆكراسی، ئاوێتهكرابوون. ئه‌م ڕێگرانه‌ش ئه‌مانه بوون: سامان، بیرۆكراسی و سه‌رمایه. هه‌ر یه‌كه له‌مانه له نۆرەی خۆیاندا، لە بارەیانەوە دەدوێین، كە ئەمانە جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ” نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسی ” وه‌كو ” ئۆرگانی زاڵبووی سەرمایەداری” ده‌كەنه‌وه. [Kropotkin, Words of a Rebel , p. 127]
ڕێگرێتی سامان : ئه‌وه زۆر ئاشكرایه، پاره پێویسته بۆ گرتنه‌ده‌ستی نووسینگە ( لێره‌دا مه‌به‌ست له ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته – و. كـ -) . سه‌رجه‌می ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1976دا له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایەتی (ئه‌مه‌ریكا)دا، خەرجكراوه 66.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه. له ساڵی 1984 دا 103.6 ملیۆن دۆلار و له ساڵی 1996 دا 239.9 ملیۆن دۆلار بووه. به هاتنی سەدەیی بیستویه‌ك دیسانه‌وه‌ئه‌م ژمارانە بەرزبوونەوە، له ساڵی 2000دا بوو بە 343.1 ملیۆن دۆلار و له 2004دا گەییشتە 717.9 ملیۆن دۆلار. زۆربه‌ی زۆری پاره‌كانیش له‌لایه‌ن دوو كاندیداتی سه‌ره‌كییه‌كه‌وه، خەرجكراون. له ساڵی 2000دا (جۆرج بۆش)ی كاندیدی پارتی كۆماری 185،921،855 سەد و ھەشتا و پێج ملیۆن و نۆسەد و بیست و یەك ھەزار و ھەشت سەد و پەنجا و پێنج دۆلاری خەرجكردهوه، له كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئالگۆڕی كاندیدی پارتی دیمۆكرات 120،031،205 سەد و بیست ملیۆن و سی و یەك ھەزار و دوو سەد و پێنج دۆلاری خەرجكردووە. چوار ساڵ پاش ئه‌وه بووش 345،259،155 سێ سەد و چل و پێج ملیۆن و دووسەد و پەنجا و نۆ ھەزار و سەد و پەنجا و پێنج دۆلاری خەرجكرد و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ، جۆن كێری كاندیدی پارتی دیمۆكرات، ھەر چۆنێك بوو توانی 310،033،347 سێ سەد و دە ملیۆن و سی و سێ ھەزار و سێ سەد و چل و حەوت دۆلار خەرجبكات.
كه‌مپه‌ینه‌كانی دیكەی هه‌ڵبژاردنیش لە ڕادەبەردەر گران كه‌وتوونه‌ته‌وه، له ساڵی 2000دا بڕی خەرجی كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو، بۆ ئەوەی كورسییه‌كی نوێنەرایەتی یانەی (ئەنجومەنی) دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای (US House of Representative)ی ده‌ستبكه‌وێت، 816 ھەشت سەد و شازدە هه‌زار دۆلار بووه، له‌كاتێكدا بڕی خەرجی خواستنی كورسی سێناتۆرێك 7 ملیۆن دۆلار بووه. تەنانەت بۆ هه‌ڵبژاردنه (لۆكاڵی) خۆجێییەكانیش، پێویستی به پاره پهیداكردنێكی زۆر باش هه‌یه. كاندیدێك بۆ یانەی ئیلینۆیی Illinois House ، 650 شەست سەد و پەنجا هه‌زار دۆلاری په‌یداكرد، یه‌كێكی دیكەیان بۆ دادگەی باڵای ئیلینۆیی Illinois Supreme Court 737 حەوت سەد و سی و حەوت هه‌زار دۆلاری په‌یداكرد. له (بریتانیا)ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وێ، بڕێكی خه‌یاڵی خەرجدهكرێت. له هه‌ڵبژاردنی گشتی 2001دا، پارتی له‌یبه‌ر (كرێكاران) بڕی 10،945،119 دە ملیۆن و نۆ سەد و چل و پێنج ھەزار و سەد و نۆزدە پاوه‌ندی بریتانی خەرجكرد، پارتی تۆریش ( پارێزگاران) ، 12،751،813 دوازدە ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا و یەك ھەزار و ھەشت سەد و سیازدە پاوه‌ند و پارتی (لیبراڵ)یش ( كه به لۆقه لۆق شوێنی سێهه‌می هێنا) ، 1،361،377 یك ملیۆن و سێسەد و شەست و یەك ھەزار و سێ سەد و حەفتا و حەوت پاوه‌ندی خەرجكردووه.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م جۆره پاره‌یه‌ش ، پێویست به دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵكانی ساماندار ده‌كات، تاكو به‌شداری كۆمەكی دراوی (پیتاك) بكه‌ن، به واتایه‌كی دیكە له پاڵپشتی و و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا، ده‌بێت به‌ڵێنیان پێبدرێت. گه‌رچی هه‌ڵسوڕاندنی بڕێكی زۆری پاره‌كە له پیتاكه بچووكه‌كان، به تیئۆری ئاسانه، به‌ڵام به كرده‌وه، ئه‌مە كارێكی گرانه. بۆ په‌یداكردنی یه‌ك ملیۆن دۆلار پێویستت به قایلكردنی 50 ملیۆنه‌ر هه‌یه، تاكو هه‌ر یه‌كه 20 هه‌زار دۆلار بدات، یاخود 20 هه‌زار خه‌ڵك تاكو یه‌كی 50 دۆلارت پێببه‌خشێت. بۆ كەسانی ده‌سته‌بژێر 20 هه‌زار دۆلار پاره‌ی باخه‌ڵه و كه‌متریش جێگای سه‌رسوڕمانه، كاتێك ڕامیاره‌كان ئامانجیان بردنه‌وه‌یه له تەنیا چه‌ند كه‌سێك ( واتە كێبڕكێكە زۆر سەختە- و. كـ)، نەك له ژماره‌یه‌كی زۆر. هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش هه‌مان مامه‌ڵه لەتەك كۆمپانیا گه‌وره‌كان و بزنسه گه‌وره‌كاندا ده‌كرێت. له خەرجكردنی توانا و وزه‌شدا، زۆر ئاسانتره و باشتریشه، كه له‌م پرسەدا چاوببڕدرێتە چه‌ند ساماندارێك( جا ئیدی تاكه كه‌سه‌كان بن یاخود كۆمپانیاكان).
ئه‌وه‌ش ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی كه خەرجهكه (خەرجی ھەڵبژاردنەكە) بدات كۆنترۆڵیشی ده‌كات، له سیسته‌می سەرمایەدارییدا ئه‌وانه‌ش بزنسمان و ساماندارەكانن. له ئه‌مه‌ریكاشدا كه‌مپه‌ینی پیتاككردن (بەخشیش) له كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ڕامیاریی پێدانه‌وه‌ی دوایی، یا خه‌ڵاتكردنه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و چاكهیهدا، گه‌یشتووەته ڕاده‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی په‌یوه‌ندیدار. به‌شی هه‌ره زۆری كه‌مپه‌ینی پیتاكەكانیش بۆ كاندیده‌كان، بەبێ سه‌رسوڕمان، له كۆمپانیاكانهوهیه. بێجگه له‌وان هه‌ندێكی دیكه‌ن له تاك و كه‌سه دهوڵهمهندكان، كه بڕێكی زۆر پیتاك به كاندیده‌كان له‌پاڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گه‌وره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی بۆردی كۆمپانیا گه‌وره‌كانن، ده‌كه‌ن. بۆ دڵنیایش له‌وه‌ی كه پیتاكهكهیان جێگەی خۆی بگرێت، گه‌لێك له كۆمپانیاكان به زیاتر له پارتێك پیتاك دەكەن.
شیاوی سه‌رسوڕمان نییه، كه كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان، چاوه‌ڕوانی به‌ری به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی پیتاكەكانیان دەكەن، ئه‌مەش ده‌توانرێت له بەڕێوەبەرایەتی( جۆرج بووش)دا ببینرێت. كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، قه‌رزاری به‌شی ئابووری وزه بوو ( ئه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، كه بووش فه‌رمانڕه‌وای ده‌ڤه‌ری ته‌كساس بووه، كۆمه‌ك و پشتگیریان كردووە) كۆمپانیای به‌دناوی Enron ( لەتەك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی Kenneth Lay ) له نێوانی خه‌ڵكێكی زۆری دیكه‌دا له 2001دا، یه‌كێك له پیتاككەرەكانی جۆرج بووش، بوون. كاتێكیش كه ئەو، بووش، له ده‌سه‌ڵاتدا بوو پشتگیرییه‌كی زۆری ڕامیارییه‌كانی ئه‌و به‌شه ئابوورییه‌ی كرد ( وه‌كو دواخستنی ڕۆڵ و یاساكانی پاراستنی ژینگه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر وه‌كو له ده‌ڤه‌ری ته‌كساس كردی ) ، لەلایەكی دیكەوە، كۆمهككاران و لایه‌نگرانی بووش له وۆڵ‌ستریت به هه‌وڵدانی بووش له به‌تایبه‌تیكردنی كارگێڕیی بیمەی كۆمه‌ڵایه‌تی (Social Security.)سه‌رسام نه‌بوون . هه‌روه‌ها كۆمپانیاییهكانی (Credit Cards)یش كه له 2005دا پارتی كۆماری ڕۆڵ و یاساكانی سه‌باره‌ت به‌و كەسانەی، كه ڕووبەڕووی نابووتی ئابووریی ده‌بوونەوە، تووندوتۆڵتر كرده‌وه، دیسانه‌وه ئه‌مانیش به‌م كاره‌ی، كه بووش كردی، سه‌رسام نه‌بوون. ئه‌م كۆمپانیا گه‌ورانه، به كۆمه‌كردنی بووش به پاره، له‌وه دڵنیا ده‌بوونه‌وه، كه فەرمانڕەوایی (حكومەت) پتر لە به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان بۆ داوه و هه‌ڵیانبژاردووه، به‌رژه‌وندییه‌كانی ئه‌وان ده‌پارێزێت و زیاتری ده‌كات،.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش واتە” دابه‌شكردنی سامان و داھات و ده‌سه‌ڵاتی بڕیار و پەسەندكردنی بڕیاره‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، لای لیژنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه …… ئه‌ویش چینی ڕامیاره‌كان و بهڕێوهبهرهكانن، كه به‌یه‌كه‌وه به‌و كه‌ڵچه‌ره‌وه په‌یوه‌ستن، خۆیان لەتەك ئه‌و به‌شانه‌دا كه پاوانەی ئابووریی تایبه‌تی (كه‌رتی تایبه‌تی) ده‌كه‌ن، ڕێكده‌خه‌ن، ئه‌مانه‌ش یا ڕاسته‌وخۆ هه‌ر له‌و به‌شانه‌وه هاتوون یاخود چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت، كه ببن به به‌شێك له‌وان” [Chomsky, Necessary Illusions , p. 23] . ئه‌م ڕاستییه ده‌توانرێت له گوتارە ناوازه‌كه‌ی (جۆرج بووش)دا بۆ په‌یداكردنی پاره له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی 2000دا، كە بۆ توێژاڵی ده‌سته‌بژێری دا، بەدیبكرێت، كه ده‌ڵێت ” ئه‌مه قه‌ره‌باڵخییه‌كی دیار و دڵخۆشكەر و سه‌رنجڕاكێشه .. ئه‌وانه‌ن كه هه‌یانه و زۆریشیان هه‌یه. هه‌ندێك خه‌ڵك به ده‌سته‌بژێر ناوتان ده‌بات، من پێتان ده‌ڵێم بنەما ، بنکه( Base ) .”
چۆمسكی له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌مه جێگەی سه‌رسوڕمان نییه:
” له دونیای كەتواریدا، ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت به زۆری له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، كه سه‌رچاوه‌كانیان ( سه‌رچاوه‌ی داهات) له‌به‌رده‌ستدان، به‌كرده‌وه‌ش به‌هۆی خاوه‌ندارێتیانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی كەرتی ئابووریی تایبه‌تییه‌وه‌یه، یاخود به‌هۆی كه‌سایه‌تی و ناوبانگیانه‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی پرۆفێشنا‌ڵن. زۆربه‌ی بڕیارده‌ران پێگەیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌كانی فەرمانڕەواییدایه، هه‌ر به ئاسایی له نوێنه‌رانی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، بانقه‌كان، ئه‌و ده‌زگاو كۆمپانیانه‌ی كه پاره ده‌خه‌نه گه‌ڕ پێكدێن. هه‌روه‌ها چه‌ند كۆمپانیایه‌كی یاساناسیش، كه بۆ كاروباری یاسایی نوێنه‌رایه‌تی و لایه‌نگیری به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ربڵاوه‌كانی خاوه‌نداران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌رژه‌وه‌ندی لاوه‌كییانه نییه، بگره ئه‌مانیش به‌شێكن له‌و كۆمه‌ڵه و بەوانەوە په‌یوه‌ستن. به‌شی یاسادانان زیاتر تێكه‌ڵه‌یه، به‌ڵام به زۆری له بزنس و له چینی پرۆفێشناڵهوه هاتوون”. [Chomsky, On Power and Ideology , pp. 116-7]
ئه‌وه‌ش تەنیا بهیهكهوهبهستنەوەیەك نییه له‌نێوانی ڕامیاری و بزنسدا. گه‌لێك له ڕامیاره‌كان پێگەی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌یان له كۆمپانیاكاندا، هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌و كۆمپانیانه‌دا، هه‌یه: پشك، زه‌وی و فۆرمێك له داهاتی خاوەندارێتی و زۆری دیكەیشیان هه‌یه. هه‌ر له‌به‌رئەوە‌شه، كه ئه‌مان ئەوەندەی نوێنەری كهمینەی خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن، ئەوەندە نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكه دهنگپێدهرهكانیان ناكەن. ئەگەر هه‌ردوو داهاتی ڕامیاران، ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه وه‌ریده‌گرن و مووچه‌ی به‌رزی ئه‌ندامپه‌ڕله‌مان بوونیش، (له بریتانیادا ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان زیاتر له دووجاری بڕی مووچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌سێك وه‌رده‌گرێت) له‌یه‌ك بده‌ین، ڕامیاره‌كان له‌نێو دانیشتواندا ده‌كەونە ڕیزی له ٠١%ی خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه. ئێمه نەك ھیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ناوكۆییمان لەتەك خه‌ڵكه ده‌سته‌بژێره‌كاندا نییه، به‌ڵكو ھەروا لەتەك ڕامیارهكانیشدا، كه به‌شێكن له‌وان، هیچ بەرژەوەندییەكی نێوكۆییمان نییە، ئا له‌م بارەدا زۆر به سەختی ده‌توانرێت بوترێت، كه ڕامیاره‌كان نوێنه‌رایه‌تی گشتی خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئەگەر له پێگهیهكیشدا نه‌بن، كە به‌بێ بەندومەرج ده‌نگ به‌و یاسایانه بده‌ن، كه سه‌باره‌ت به دارایی و خاوه‌ندارێتین.
هه‌ندێك له‌و ڕامیارانه داكۆكی له بوونی مووچه‌ی دووهه‌میان یاخستنه‌گه‌ڕی پاڕه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌یان، ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه په‌یوه‌ندییان لەتەك دەرەوەدا بۆ دروستده‌كات یا ده‌هێڵێته‌وه، گوایه ئه‌مه‌ش ده‌یانكات به ڕامیارێكی باشتر. ئه‌م جۆره پاساوانە له ڕاستییه‌وه دوورن، چونكه كاركردنی ئه‌وان له ده‌ره‌وه ( له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خۆیان) بۆ نموونه لەتەك (مێكدۆناڵ)دا، كاری سورهوهكردن و برژاندن و ئه‌م دیو و ئه‌و دیوكردنی هه‌مبه‌رگر نیییه یا كاركردن نییه لەتەك ڕیزی پێشه‌وه‌ی كرێكاره‌كاندا، چونكه به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت، هیچ كام له ڕامیاره‌كان هه‌وڵناده‌ن، كه هه‌ست به‌وه بكه‌ن یا بزانن كه ژیانی كه‌سێكی ئاسایی چۆنە. به‌ڵام هێشتا ئه‌مه پاساوی لۆجیكی خۆی هه‌یه، ئه‌م كاره و ( كاری دووهه‌م) ئه‌م داهاته، ڕامیاره‌كان به دونیای ده‌سته‌بژێره‌وه، نه‌ك دونیای جەماوەرهكهوه، پهیوهستدهكاتهوه، له‌كاتێكدا ئامانج و خواستی ده‌وڵه‌ت پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌بژێره، كه‌واته ناتوانرێت نكوڵی له‌وه بكرێت، كه ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتە نێوكۆییه هاوبه‌شه لەتەك ده‌سته‌بژێردا، تەنیا یارمه‌تی ئه‌و ئامانجه ده‌دات.
دواتریش پرۆسه‌یه‌كی خه‌ماوی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كاتێك كه ڕامیاره‌كان كاره ڕامیارییهكانیان به‌جێده‌هێڵن، له كۆمپانیایه‌كی قوچكەیی (هیراشی)ی‌دا كارده‌كه‌ن یا كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت، ( به‌تایبه‌تیش لەتەك ئه‌و كۆمپانیا جیاجیانه‌دا كارده‌كه‌ن، كه پێشتر له نوێنەرایەتی گشتییه‌وه، خه‌ڵكییه‌وه، ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ئه‌مان ئه‌م كۆمپانیانه ناچارده‌كه‌ن، تاكو په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌ن و كۆنترۆڵ بكرێن) . له كه‌تواردا خوودی ئه‌م كاره‌ش واتە به‌كرێگرتنی كه‌سێكی پێشینه فەرمانڕا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه. ” بڕواكردن به‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌م پرۆسێسه‌ش گۆڕاوه و خراپتربووه، گرانه، چونكە لەم ڕؤژگاره‌دا كه‌سێكی هه‌ره پله‌به‌رزی فەرمانڕایی (حكومەت) ڕاسته‌وخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا گه‌وره ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه دێت و كاری فەرمانڕەوایی دەكات. ئه‌وانه‌ی كه كاری لۆبی ده‌كه‌ن، ئاوا كارەكان بەسەریاندا دابەشدەكرێن، لە شوێنێكی ئاوادا ئەو كارەیان پێدەسپێرێت، كه ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانه‌ی كاره‌كان ده‌كه‌ن و لە پێگەیەكی ئاوادان، كه لۆبیچییهكان كاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌یه. به‌م شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی كه یاسایانه كارده‌كه‌ن و كۆنترۆڵده‌كه‌ن، لەتەك ئه‌وانه‌ی كه ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێن و یاسایی بن یا یاسا پەیڕەو بكەن، ئاوای لێهاتووه، كه گرانه له یه‌كتری جیابكرێنه‌وه.
ئه‌م ڕامیار و سه‌رمایه‌دارانه ده‌ستیان له‌نێوده‌ستی یه‌كتردایه، سامان هه‌ڵیانده‌بژێرێت، پاره‌یان بۆ هه‌ڵده‌سووڕێنن، كاریان ده‌ده‌نێ و كاتێكیش له پۆستدان (كاری ڕامیاری ده‌كه‌ن) داهاتیان پێده‌به‌خشن، دواتریش كه ڕامیارییان به‌جێهێشت، زۆربه‌ی جاریش له دونیای بزنسدا كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان پێده‌ده‌ن و كاری دیكه‌یان پێده‌سپێرن. ئابه‌م شێوه‌یه كەمتر جێگەی سەرسوڕمانە، كه ده‌بینیت چینی سه‌رمایه‌دار، ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات و كۆنترۆڵی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك نییه و كێشه‌كه لێره‌دا كۆتایینایێت، ڕێگرێتی سامان به ناڕاسته‌وخۆییش كاری خۆی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش له چه‌ند فۆرمێكدا ده‌بینرێته‌وه. ئه‌وه‌یان كه زۆر ئاشكرایه، توانای كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ده‌سته‌بژێره كه لۆبی ڕامیاره‌كان ده‌كه‌ن. له (ئه‌مه‌ریكا)دا ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی تۆماركردنی 24 هه‌زار لۆبیچی به میلیته‌ری واشنگتۆن دراوه …. لەتەك كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی، كه ئەمان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن. كاری ئه‌م لۆبیچیانه تەنیا ڕازیكردنی ڕامیاره‌كانه، تاكو ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌ك بده‌ن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان تەواوبێت، یارمه‌تی داڕێژانی بەرنامەی ڕامیارییەكەیانه، تاكو زیاتریش له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، به باری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بزنسدا بشكێته‌وه. لۆبی به‌شی پێشه‌سازی زۆر گه‌وره و كهتهیه ….. كه ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ بزنسی گه‌وره و ده‌سته‌بژێره. سامان دڵنیایی ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه یه‌كسانی هه‌لی ڕه‌خساندنی كۆكردنەوه و نانهسهریهكی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی هه‌بێت بۆ به‌شداربوون له پلان و پیاداچوونه‌وه و كاراییدانان له‌سه‌ر پێشه‌وه‌چوونی ڕامیارییه‌كان، تاكو له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه پاوانبكرێت. ” لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌ی له كوێدا به‌ناچاری پێویست به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی لۆبیهكان ده‌كات، تاكو نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیانی ئاسایی بكه‌ن؟ كوان ئه‌و ملیۆن دۆلارانه‌ی، كه له به‌رژه‌وندی ئه‌مان (جه‌ماوه‌ره‌كه) كارده‌كات؟ به‌داخه‌وه، به‌ئاشكرا ئه‌مانه ده‌بینرێن، كه بزرن”. [Joel Bakan, The Corporation , p. 107]
هه‌رچۆنێك بێت، ناتوانرێت نكوڵی له‌وه بكرێت، كه هه‌ڵبژاردنی ڕامیاره‌كان له ده‌ستی گشت دانیشتواندایه ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له كاتێكدایه، كارایی ناڕاسته‌وخۆی سامان دێتە زمان، كه ده‌توانرێت ناوی ڕۆڵی میدیا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌رهه‌ممهێنان و بازرگانی و فرۆشتنی شمه‌كی لێبنرێت. وه‌ك له (بەشی D.3 ) باسمانكرد، میدیای ھاوچەرخ له‌لایه‌ن بزنسه گه‌وره‌كانه‌وه پاوانكراوه و بێ سه‌رسوڕمانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه. به‌واتایه‌كی دیكه میدیا ڕۆڵێكی گرنگ له دانانی كارایی خۆیدا له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و پارته‌كان و به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له ڕامیاره‌كان و كاندیده‌كان، دادەنێت. پارتی ڕادیكاڵ ئا لێره‌دا، بهلانیكهمهوه، له‌لایه‌ن پرێسی (ڕۆژنامه‌وانانی) سه‌رمایه‌دارییه‌وه فه‌رامۆشده‌كرێت، یا خراپتر له‌وه‌ش، ڕووبەڕووی پاگه‌نده‌ی خراپ و هێڕش دەبێتەوە. ئه‌مه‌ش ڕۆڵی پەیوەندییەكی نێگه‌تیڤ له نێوانی ئه‌وان و ده‌نگده‌راندا ده‌گرێت و كارایی له‌سه‌ر پلان و ئامانجی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان و كاریگه‌ری خۆشی له‌سه‌ر چۆنیەتی بەسەربردنی كاته‌كان و به‌گه‌ڕخستنی كاته سەرەكییەكان و وزه‌و داهات له به‌رامبه‌ر و لە به‌گژاچوونه‌وه‌ی پاگه‌نده‌كانی میدیادا، داده‌نێت. په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی و فرۆشتنی شمهكیش، كه‌م تا زۆر هه‌مان كارایی هه‌یه، گه‌رچی هه‌ر یه‌ك له‌مانه باشییهكهیان ئه‌وه‌یه، كه پێویستی به‌وه نییه، كه خۆی ئاوا ده‌رخات، كه سروشتییه یا ئه‌و ڕاسته، یاخود لایه‌نگر نییه ( بێلایه‌نه). ئه‌مه جگه له كارایی ده‌سته‌بژێر و كۆمپانیا گه‌وره‌كان كه كۆمه‌ك به “Think Tank ” به پاره ده‌كه‌ن ( گروپێك له خه‌ڵكن، كه خه‌ریكی توێژینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ڕیپۆرتهكان و لابهلاكردنهوهی كێشه‌كانن و ڕۆڵی گرنگیان له‌سه‌ر داڕێژانی ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت ، فەرمانڕەوایی ، كۆمپانیاكان هه‌یه)، كه ئه‌مانه لەتەك سیسته‌مه ڕامیارییهكهدا ئاوا ئاوێته بوون، كه زۆر به‌باشی له به‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌دار ده‌شكێنه‌وه. بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌مه بڕواننە (بەشی D.2 ) .
بە كورتی:
” چینی بزنس له ڕێگەی توانای كۆمه‌كیی پاره بۆ كه‌مپه‌ینه ڕامیارییه‌كان، به پاره‌یه‌كی باش، فەرمانڕەوایی (حكومەت) پاواندەكات و نرخێكی بەرز له‌سه‌ر لۆبیچییهكان داده‌نێت و خه‌ڵاتی باشی كۆنه ڕامیاره فه‌رمییه‌كان به پێدانی كاری باشی به‌سوود، ده‌كات ….. به‌ته‌واوی ( ڕامیاره‌كان) ئاوایان لێهاتووه، بوونه‌ته پاشكۆی دۆلاری هه‌مان كۆمپانیا گه‌وره‌كانی، كه پاره به چینێكی نوێی پرۆفیشناڵ ده‌ده‌ن، بۆ ئامۆژگاری و په‌ره‌پێدان و بەرەوپێشه‌وه‌چوونی بیرۆكەی بزنس له‌لای خه‌ڵكی و له نێوه‌ندی ڕامیارانی فه‌رمانڕه‌وادا، هه‌روه‌ها به توێژه‌ره‌وه‌كانیش دەدات، كه توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به بازاڕ ده‌كه‌ن، به زاناكانی كه لێكۆڵینەوە لەسەر تاكەكان (مرۆڤەكان)ی نێو كۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن، دیسانه‌وه به ئه‌وانه‌شی كه سه‌رئه‌نجام و هۆكاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌یان ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها به كاندیده‌كانیش. ئه‌مه‌ش لە كرۆكدا هه‌ر هه‌مان شێوه‌ی كه‌مپه‌ینی ڕێكلامهكردنی فرۆشتنی سه‌یاره‌كان، مۆدێله‌كان، ده‌رمانه‌كان و مه‌تریاڵه‌كان یا شمه‌كی تر، وه‌رده‌گرێت.” [John Stauber and Sheldon Rampton, Toxic Sludge is Good for You , p. 78
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، ڕێگری یه‌كه‌م بوو سه‌باره‌ت به ڕاسته‌وخۆیی و ناڕاسته‌وخۆیی دارایی و سامان كه چۆن ڕێگرن، ئه‌مه‌ش له خۆیدا ڕێگرێكی زۆر گه‌وره‌یه له وه‌رچه‌رخاندنی دیمۆكراسیدا یا وه‌ستانیدا و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی له پرۆسه‌كه‌دا به‌ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت. لەتەك ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی هه‌ندێك جار له ڕێگەی میدیاوه چه‌واشه‌یی ده‌بینن، ده‌نگ بۆ ڕیفۆرمخوازه‌كان، هه‌تا به كاندیده ڕادیكالهكانیش، ده‌ده‌ن. هه‌روه‌كو له (بەشی J.2.6 ) لەبارەیەوە دواوین، ئەناركیسته‌كان مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كاردانه‌وه‌ی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌گشتی، كاڵبوونه‌وه‌ی ڕادیكالێتی ئه‌و پارتانه‌یه، كه بهشداریدهكهن. پارته شۆڕشگێڕه‌كان ده‌بنه ڕیفۆرمخواز، پارته ڕیفۆرمخوازه‌كان كۆتاییان به پارێزه‌گاربوونی و به‌رده‌وامپێده‌ری سەرمایەداری، دێت و جۆرێك له‌و ڕامیاریانه به خه‌ڵكی ده‌ناسێنن و په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، كه پێشتر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه بوون، به‌ڵێنیان به خه‌ڵكی دابوو. كه‌واته گه‌رچی سەخته پارتێكی ڕادیكال هه‌لببژێردرێت و له پرۆسه‌ی ڕادیكالێتیدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاڵبوونهوهیە گریمانی ڕوودانی هەیە. گه‌ر ئه‌م پارتییهش هه‌ڵببژێردرێت دوو ڕێگرهكهی تر: ڕێگری بیرۆكراسی و ڕیگری سه‌رمایه، دێنه گۆ.
بوونی ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی، كلیلی سه‌ره‌كییه له دڵنیاكردنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت وه‌كو ” بینینی ڕۆڵی پۆلیس” ده‌مێنێته‌وه، دواتر ئه‌مه به ورد و درشتییه‌وه، كه ( بۆچی ئەناركیسته‌كان ده‌نگدان وه‌كو ئامرازێك بۆ گۆڕانكاری ، ڕەتدەكەنەوە؟ ) باسدهكهین. هه‌ر ئه‌مه‌نده بەسە، گه‌ر بڵێین ئەو ڕامیارانەی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن، له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتیدا به قازانجیان ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ی دواییان ( ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتی) چه‌قێك یا ناوه‌ندێكی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته، له كاتێكدا پێشینه‌كه که (ڕامیارهكانن) دێن و ده‌ڕۆن. سه‌رئه‌نجام له پێگەیەكدا ده‌بن بۆ ده‌سته‌مۆكردنی هه‌ر فەرمانڕەواییەكی یاخی، ئه‌مه‌ش له ڕێگەی جۆرێك له بیرۆكراسییەوه ڕووده‌دات، كه ده‌توانرێت نۆژەن (ھاوچەرخ)بكرێتەوە یا بگۆڕدرێت، له ڕێگەی چه‌واشه‌كردن و شاردنه‌وه‌ی زانیارییه پێویستییه‌كان، به پێداگرتن و پاڵپێوه‌نانی بەرنامەكانی خۆی بۆ ڕامیاره‌كان، كه ئه‌وانه‌ی به تیئۆری ( بهڕێوهبهرهكانیانن) به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مان پاشكۆی بیرۆكراسیین. هه‌روه‌ها پێویست به‌وه‌ش ناكات گه‌ر بڵێین، كاتێك هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ریاننه‌گرت (شكستیانهێنا) ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتی ده‌توانێت دوا ده‌ستی بخاته ڕوو، كه كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی-یه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوده‌تا، له زۆربه‌ی زۆری وڵاتاندا، بەیارمەتی و هاریكاری وڵاتانی خۆراوا و ئەمەریكا و ئیمپریالیزم به‌رده‌وامبووه، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوودا بینراوه . كوده‌تاكه‌ی ئێرانی 1953 و چیلی 1973 تەنیا دوو نموونەن له‌م زنجیره‌یه. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وانه‌ی، كه به‌ناوی وڵاتانی گه‌شه‌كردووه‌وه ناسراون، ئه‌وانیش به‌دوورنین له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه. هه‌ڵكشانی ته‌وژمی فاشیزم له ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و پورتوغال و ئیسپانیا، ده‌توانرێت ناوی زنجیره‌یه‌ك كوده‌تای سه‌ربازی لێبنرێت ( به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئیسپانیا، كه فاشیزم له‌لایه‌ن میلته‌رییه‌وه سه‌پێنرا) . بزنسمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆتێشكانی بزووتنەوەی كرێكاران به پاره كۆمه‌كی هێزی Para-Military ده‌كه‌ن ( گروپێكی سڤیل به‌ڵام به جلی سه‌ربازیییەوە، له شوێنه جیاجیاكاندا له پاكتاوكردن و به‌كارهێنانی تیرۆردا، یارمه‌تی سوپا ده‌ده‌ن-و ک)، له‌لایه‌ن كۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، بۆ هه‌مان كار له‌و چه‌شنه، هێز ڕێكده‌خرێت و پێكده‌هێنرێت. تەنانەت نیو دیڵ The New Deal ( كە كۆمه‌ڵه پڕۆگرامێك و ڕامیاریگەلێك بوون، بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری و خۆگرتنه‌وه‌ی له شانی چه‌ند ڕیفۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كه له‌لایه‌ن سه‌ره‌ك فرانكلین (ڕۆزفیڵت)ەوه، ساڵانی سییەكانی سەدەی ڕابوردوو له ئه‌مه‌یكا ، ئەنجامدران – و. كـ) له ئه‌مه‌ریكا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م كوده‌تایه‌دا بوو. [Joel Bakan, Op. Cit. , pp. 86-95]. له كاتێكدا كه ئه‌م جۆره ڕژێمانه پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه ده‌كه‌ن و سه‌رئه‌نجام سەرمایەش پشتگیریی لەوان دەكات، كه‌چی گیروگرفت بۆ سەرمایەداری دروستده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه، ئه‌و تیئۆره ڕامیارییه‌ی كه سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵات له‌لای یه‌ك فه‌رمانڕه‌وا گرددهكاتهوه، واتە دەسەڵاتی ڕەها، كه لێره‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ده‌ستی سەرمایەداریدایه، ئاوا دەكات كە ئەمە ڕوبدات. ئه‌م جۆره فەرمانڕەوایییانه (حكومەتانە) له ڕێگەی فه‌رمانڕه‌واییانه‌وه ئه‌م بیرۆكەیان ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش، واتە كوده‌تای سه‌ربازی كاتێك ڕووده‌دات، كه یاخود بهكاردەبرێت، كه دوا ڕێگر ، ڕێگری سه‌رمایه، به‌كارهێنرابێت و به‌ڵام تێكشكابێت.
ئاشكرایه كه ڕێگریی سه‌رمایه به ڕێگری سامانه‌وه به‌ندده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه سامانی گه‌وره به‌رهه‌می ده‌هێنن، گرێده‌درێته‌وه، گه‌رچی جیاوازیش له‌وه‌دا هه‌یه، كه چۆن به‌كارده‌هێنرێت. خودی ڕێگری سامانیش ڕێگە له‌وه دەگرێت، كه كێ بۆ ئه‌و پۆسته باڵایه، هه‌ڵده‌بژێردرێت، ڕێگریی سه‌رمایه‌ش كۆنترۆڵی ئه‌و كه‌سه ده‌كات، كه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت. به‌واتایه‌كی دیكە ڕێگریی سه‌رمایه هێزێكی ئابوورییە، له وه‌ستاندنی هه‌ر فەرمانڕەوایییەك (حكومه‌تێك)دا. كه كرداره‌كانی له‌لایه‌ن چینی سه‌رمایه‌داره‌وه پەسەندنهكرێن، ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.
له كاتێكدا كه ڕاپۆرتی ده‌نگوباسه‌كانی گۆڕانكاری له فەرمانڕەواییدا، بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌بینین كه چۆن ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رمایه‌دار بە‌گه‌ڕده‌خرێت، ڕامیاریه‌كان و یاساكان له “بازاڕه‌كاندا چۆن به‌خێرهاتنیان لێده‌كرێت”. ئه‌مه‌ش له (ئه‌مه‌ریكا)دا به ئاشكرا ده‌بینرێت كه له ٠١% هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی، كه نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سن، له ساڵی 1992دا خاوه‌نی له ٣٥%ی ئه‌و سامانه بوون، كه له كاخەزی دراوی هه‌بووه، لەتەك له ١٠%ی ئه‌وه‌ی دیكەشدا، كه خاوه‌نی له ٨١%ن …. له‌مه‌وه ده‌توانین ” بۆچوونی ” بازاڕ ببینین و بزانین، كه ئەویش ده‌سه‌ڵاتی له ١- ٥% دانیشتووانە ھەرە دهوڵهمهندەكەیە، له وڵاته‌كه‌دا ( لەتەك پسپۆڕه‌كانی داراییاندا)، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش له كۆنترۆڵكردنی به‌رهه‌م و به‌گه‌ڕخستنی پاره‌كانیانه‌وه، هه‌ڵده‌هێنجرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه له ٩٠%ی دانیشتووانه‌كه‌ی، كه له پەراوێزی كۆمهڵگهكهدان، به‌شێكی كه‌می وه‌ك له ٢٣%ی هه‌موو جۆره‌كانی پاره‌ی به‌گه‌ڕخراوی له ٢/١% ئه‌وانه‌ی ( خاوه‌نی له ٢٩%ن) له خاوه‌ندارێتی كاخەزە داروییەكان، بن. هه‌تا له‌وه‌ش زیاتر ( له ٠٥% ئه‌وانه‌ی كه باڵاده‌ستن له ٩٥% پشكه‌كان له‌لای ئه‌وانن) ئه‌مه‌ش ئاشكرایه، كه بۆچی دۆوگ ھێنوود Doug Henwood مشتومڕی له‌سه‌ر بازاری دراوی ده‌كرد و ئاوا پێناسهیدهكرد ” كه ڕێگەیه‌كه بۆ كه‌ڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، وه‌كو چینێك خاوه‌نداری ئابوورییه‌كی به‌رهه‌مهێنراوی گشت سەرمایەی دراوی بن ” سه‌رچاوه‌یه‌كن له ” ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری” هه‌روه‌ها ڕێگەیهكیشه له كاراییدانان له‌سه‌ر ڕامیاریی فەرمانڕەوایی. [Wall Street: Class Racket ]
لێره‌دا ده‌رككردن به‌و میكانیزمه ئاسانه، تاكو بزانرێت ئه‌م توانا و ھێزەی سەرمایە له به‌گه‌ڕنه‌خستنیدا واته (فڕینی سەرمایە) كه ئاوا پێچه‌وانه دەبێتەوە، كاراییە ئابوورییەكەی چه‌كێكی زۆر كاریگه‌ره له ڕاگرتنی ده‌وڵه‌تدا وه‌كو خزمه‌تكارێك. كۆمپانیاكان و ده‌سته‌بژێر ده‌توانن پاره‌كانیان له‌نێو وڵاتیش و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا، به‌گه‌ڕبخه‌ن، به شێوه‌یه‌ك ببنه هۆی شكاندنی پاره له بازاڕدا. گه‌ر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه پاره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، بڕوایان به فەرمانڕيەوایەتی حكومه‌ت نه‌مێنێت، به‌ئاسانی ده‌توانن پاره‌كانیان له وڵات‌دا نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیانجوڵێنن. له‌نێوخۆدا دانیشتووان به‌گشتی هه‌ست به سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، كاتێك كه ده‌بینن داخوازی (طلب) كه‌مده‌بێت، بێكاران زیادده‌بن، قه‌یران سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ر وه‌كو Noam Chomsky تێبینی كرده‌وه:
” له دیمۆكراسی سه‌رمایه‌داریدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌بێت خواستی سه‌رمایه‌داره‌كان، بهێننه‌دی، گه‌ر وانه‌بێت به‌گه‌ڕخستنی پاره نابێت، به‌رهه‌مهێنان نابێت، كار نابێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بەكارهێنان و هاندان نابێت، به‌و شێوەیە به پێداویستییه‌كانی سه‌رجه‌می دانیشتوواندا ڕاناگات” [Turning the Tide , p. 233]
ئه‌مه مسوگەریی كۆنترۆڵی فەرمانڕەوایی (حكومه‌ت) و ڕامیارییه‌كانی ئەو له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێره‌وه، ده‌كات. كاتێك كە ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌خێرهاتنی ڕامیارییه‌كانی فەرمانڕەوایەتی ناكات، به‌خێرایی پێچه‌وانه ده‌كرێته‌وه. ده‌سه‌ڵات كه ” جێی بڕوای بزنسه” و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر، سیسته‌مه ڕامیارییهكهدا هه‌یه، ئه‌وه دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه دیمۆكراسی خزمه‌تكاری بزنسه گه‌وره‌كان ده‌بێت. هه‌روه‌كو له‌لایه‌ن Malatesta وه كورتكراوهتهوە و ده‌ڵێت:
” هه‌تا له ده‌نگدانی گشتیدا … كە زۆربه لەتەكیایهتی به ئاسانی ئه‌وه ده‌بینین .…كه هێشتا فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت) وه‌كو خزمه‌تكارێكی بورجوازی و جێندرمهكهی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه له هه‌ر شوێنیكدا پێویست بكات، ئاوا ده‌بێت، گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ش ڕویدا ئه‌وه فەرمانڕەوایەتی ده‌كه‌وێته ڕاوكردن و ڕه‌نگه هه‌ڵوێستێكی دووژمنانه وه‌رگرێت، یاخود دیمۆكراسسی ڕه‌نگه هیچ شتێك نه‌بێت، جگه له خشته‌بردنی خه‌ڵكی زیاتر. كاتێك بورجوازی هه‌ست به‌وه‌ده‌كات، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، له كاردانه‌وه‌دا به‌په‌له ده‌بێت و هه‌موو كارایی خۆی و هێزه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی به‌كاریده‌هێنێت، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و سامانه‌ی كه هه‌یه‌تی، داوا له فەرمانڕەوایەتی ده‌كات، كه بچێته‌وه قاوخهكهی خۆی، كه جێندرمه‌ی بورجوازییه” [Anarchy , p. 23]
به‌هۆی ئه‌م ڕێگریانه‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامرازێكی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دارانه، له كاتێكدا به تیئۆری، دیمۆكراسییه. لەتەك ئه‌وه‌شدا ماشێنی ده‌وڵه‌ت، وه‌كو ئامرازێك دمێنێته‌وه، تاكو له سایه‌یدا كه‌مینه‌یه‌ك خه‌ڵك بتوانن له‌سه‌ر بژێوی زۆربه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، ئه‌مه‌ش، بێگومان، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ده‌وڵه‌ت له فشاری جه‌ماوه‌ر پارێزراوه. شتەكە زۆر له‌وه‌وه دووره. هه‌روه‌كو له به‌شی پێشوتردا ئاماژه‌ی پێكرا، چالاكی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌ركوتكراوانه‌وه، ده‌توانێت و توانیویەتی زۆر له ده‌وڵه‌ت بكات، كه ڕیفۆرمی دیار، بكات. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌وڵه‌ت ناچار بە پشتیوانیكردن له كۆمه‌ڵگه دژی كاردانه‌وه‌ی بێ سه‌روبه‌ره‌ی سەرمایەداری بكات، دیسانه‌وه هه‌ر لەژێر ئەم فشارە جه‌ماوه‌رییه‌شدایه، كه دەوڵەت ده‌توانێت شت بكات ( به‌تایبه‌ت كاتێك كە ڕه‌نگه ئەڵتەرناتیڤەكە له ڕێگه‌دان به‌كردنی ڕیفۆرمه‌كه خراپتر بێت، بۆ نموونه: (شۆڕش) . قسه‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گۆڕانكارییانه ئەرکێکی سروشتی ده‌وڵه‌ت نین.
دستهبژێرەكان به‌هۆی سامانه ئابوورییهكهیانهوه، كه له‌وه‌وه داهاته‌كانیان په‌یداده‌كه‌ن، كه ناویان: سه‌رمایه‌داری دارایی، سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی، خاوه‌ن موڵك و زه‌وین، ده‌توانن سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی كه ده‌یانچه‌وسێننه‌وه، كۆبكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش خشتی بناخەی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك داده‌نێت، كه له شێوه‌یه‌كی قوچكەیی (هیراشی)یانه‌دا بێت، سه‌باره‌ت به چینه ئابورییه‌كان، كه له شانییه‌وه نایه‌كسانی و جیاوازییه‌كی زۆری سامان له‌نێوانی موڵك و زه‌وی بچوكدا، كه ده‌سته‌بژێری خاوه‌ن زه‌وی و زار له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا خستۆته سه‌ره‌وه و نه‌داره‌كان و بێ موڵكه‌كانیش كه زۆربه‌ن خستۆته دامێنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه . له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن یا كردنی لۆبی یاخود ده‌مچه‌وركردنی یاسادانه‌ران، پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌وێت، ده‌سته‌بژێرە لهبارەكان ده‌توانن كۆنترۆڵی پرۆسێسی ڕامیاری بكه‌ن ….. به‌وه‌ش كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت … له ڕێگەی ” هێزی گیرفان/جزدانه‌وه” . به‌كورتی:
” دیمۆكراسییه‌ك نییه، كه خۆی له‌و یاسایه ئازادكردبێت بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی باشتر بكات، یاخوود خۆی له كه‌رتبوون له نێوان فه‌رمانڕه‌وایاندا و فهرمانییكراواندا، ئازاد كردبێت …. یا به لانیكه‌مه‌وه دیمۆكراسییەك نییه، كه ڕۆڵ و فه‌رمانی بزنس و به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی خستبێته غه‌رغه‌ره‌وه ( نزیک به مردن). تەنیا سامانداران و ئه‌وانه‌ی كه توانای داراییان باشه ده‌توانن كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌و پله‌و پێگه‌یه، دڵنیابن. له دیمۆكراسیدا گۆڕینی فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت) ده‌ستاوده‌ست پێكردنێكه یا سوڕێكه له گروپێكی ده‌سته‌بژێره‌وه بۆ گروپێكی دیكەی ده‌سته‌بژێر”. [Harold Barclay, Op. Cit. , p. 47]
به‌واتایه‌كی دی، ده‌سته‌بژێر له ڕێگەی سامانی گه‌وره‌ی جیا جیاوه كۆنترۆڵی ڕامیارییه‌كان و مسۆگەریی به‌رده‌وامبوونی ئه‌وەش ده‌كات، ئا به‌م شێوه‌یه، كه به‌رده‌وامیدان ده‌بێت به كۆنترۆڵی ده‌سته‌بژێر. ئا له‌م ڕێگەیه‌وه ئه‌و بڕیاره ڕامیارییه گرنگانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ده‌درێن، له‌ژێر كارایی ئه‌وانه‌ی كه له خواره‌وه‌ن، به‌ده‌رن و به ویستی ئه‌وان نین. له كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش تێبینی بكرێت، كه ئه‌م ڕێگرانه به ڕێكه‌وت ڕووناده‌ن، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، كه ده‌وڵه‌ت ڕێكیخستوون، له ڕێگەی بێدەسەڵاتكردنی جەماوەر و چڕكردنەوەی ده‌سه‌ڵات له چنگی ئه‌و كهمینهیەدا، كه فەرمانڕەوایەتی پێكده‌هێنن. سروشتی ته‌واوی ده‌وڵه‌ت دڵنیایی ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌سته‌بژێردا ده‌مێنێته‌وه. له‌به‌ئه‌وە‌شه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چینی سه‌رمایه‌دار خوازیاری نێوه‌ندگه‌راییە (مهركهزیەتە). ئه‌مه له به‌شه‌كانی ئاینده‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سته‌بژێر و په‌یوه‌ندیان به ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌توانیت ئه‌م سه‌رچاوانه ببینیت:
C. Wright Mills, The Power Elite [Oxford, 1956]; cf. Ralph Miliband, The State in Capitalist Society [Basic Books, 1969] and Divided Societies [Oxford, 1989]; G. William Domhoff, Who Rules America? [Prentice Hall, 1967]; and Who Rules America Now? A View for the ’80s [Touchstone, 1983]).
*****************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە
بەشی B.2
و بەشی B.2. 1
بەشی B.2.2
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە
J.2 خه‌باتی ڕاسته‌خۆ چییە؟
و. لە فەرەنسییەوە : سەلام عارف
خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به‌بۆچوونی ڕۆدۆلڤ ڕۆکه‌ر Rudolf rocker ئه‌و ئامرازانه‌ن که به‌ده‌ست کارگه‌ران و جه‌ماوه‌ره‌وه‌ن، دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی، بۆ نموونه هێرشی هزری، مانگرتنه‌کان، خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه، شکاندن و په‌کخستن**به فۆرمی جیاواز جیاواز، پڕوپاگه‌نده دژی میلیتاریزم به‌تایبه‌تی له کاتی هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا، ڕێکخستنی به‌رگریی چه‌کداریی جه‌ماوه‌ری بۆ پاراستنی ژیان و سه‌ربه‌ستی.[Anarcho-Syndicalism , p. 66]
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه که مه‌رج نییه خه‌باتی ڕاسته‌خۆ هه‌ر له شوێنی کارکردنه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵکو له بواره‌کانی تری ژیانیشدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ نموونه نه‌دانی کرێی خانوو به کۆمه‌ک، دابڕان و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه له به‌کارهێنانی کاڵاکاندا، به‌کاربردنی هه‌موو جۆره‌کانی داگیرکردن و مانگرتنه‌کانی sit-in ی کارگه‌ران، زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌دی نه‌دانی باجه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژانه که له قۆناخی ئه‌نجامداندان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که دژه سۆسیالن، خۆپیشاندانی ئیعترازی دژی گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان هه‌یه به مووچه و هه‌قده‌سته‌وه، به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشانه که ده‌کرێنه سه‌ر کۆمینه‌کان، دژایه‌تیکردنی هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ژیان که له خزمه‌تی پارێزگاری و هێشتنه‌وه‌ی سیستمی ئێسته‌دان، سه‌رباری ئه‌وانه مانگرتنی خۆیی بۆ فشارخستنه سه‌ر خاوه‌نکاره‌کان و ناچارکردنیان تا بخرێنه به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و ئاوڕدانه‌وه له جه‌ماوه‌ر. [Op. Cit. , p. 72]
له‌ڕاستیدا ڕیشه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆ خه‌باتکردنه بۆ خۆ و ڕێگه‌نه‌دانه به که‌سانی تر که به ناوی ئێوه‌وه کار بکه‌ن، واته له‌بریی سیاسه‌تمه‌داران خۆتان کاری خۆتان بکه‌ن، voltain de cleyre کاکڵه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆی به ڕێکخستنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی جه‌ماوه‌ر زانیوه.
ئه‌و که‌سانه‌ی وا بیر ده‌که‌نه‌وه که مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه و چاونه‌ترسن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانی تر و ده‌یانه‌وێت بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ و دابه‌ش بکه‌ن سه‌باره‌ت به کاری ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرای بکه‌ن که پارتیزانی کاری ڕاسته‌وخۆن و ده‌ست له بهئازادیدهربڕینی بیروبۆچوونه‌کانیان هه‌ڵناگرن و ده‌توانن پێکه‌وه کار بکه‌ن دژی پابه‌ندی و چه‌وسانه‌وه. دێته‌وه یادم 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی سڵاوی سه‌ربازی-armée salut کاری ڕاسته‌وخۆیان ئه‌نجام ده‌دا بۆ ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین له ناوخۆیاندا ئه‌ندامه‌کانیان به ئازادی بیروڕای خۆیان ده‌رده‌بڕی مافی نوێژکردنیان و پێکه‌وه گۆرانیوتنیان پارێزراو بوو، هه‌موو پێکه‌وه کاریان ده‌کرد بۆ پاشه‌کشه‌پێکردنی چه‌وسێنه‌ره‌کانیان، تا ئه‌و ڕاده‌یه واز له ئه‌مان بهێنن و ته‌گه‌ره نه‌بن له‌سه‌ر ڕێگه‌یان.[Direct Action ]
کارگه‌ران له‌سه‌ر ئاستی دنیا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن هه‌مان ڕێگه بگرنه به‌ر. هه‌موو ئه‌و که‌سانه که خاوه‌نی پلانێکن بۆ ئه‌نجامدانی کارێک ئه‌وانه نیازی ئه‌وه‌یان نییه و نایانه‌وێ به سه‌روه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌راندا تێبپه‌ڕێن و داوایان لێبکه‌ن پلانه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وانه سروشتی کارکردنیان سروشتێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌لماندویانه که هاریکاریکردن له بنه‌ڕه‌تدا سروشتێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، زۆرکه‌س ئه‌وه‌یان له بیره که خانمانی ماڵه‌کان له شاری نیویۆرک خۆیان بۆ خۆیان بڕیاری ئه‌وه‌یان دا که پشت بکه‌نه قه‌سابه‌کان و گۆشتیان لێنه‌کڕن و ناچاریان بکه‌ن نرخه‌کانیان داببه‌زێنن. ئێسته‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی پچڕاندن هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له بواری چه‌وری و که‌ره‌دا. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه زه‌ره‌ردان نییه نه ڕاسته‌وخۆ نه ناڕاسته‌وخۆ، به‌ڵکو وه‌ڵامێکی چاونه‌ترسانه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وانه‌یه که زوڵمیان لێده‌کرێت. زۆرجاریش ئه‌و که‌سانه ئه‌و که‌سانه‌ن که بڕوایان به کاری ڕاسته‌خۆ هه‌یه.[Martha Ackelsberg, Free Women of Spain , p. 33]
کاری ڕاسته‌وخۆ کاری ڕاسته‌وخۆ کارکردنه بۆ خۆ، فۆرمێکی جموجووڵی جه‌ماوه‌رییه که خه‌ڵکی خۆی بڕیاری ده‌دات و داوه و خۆی بۆ ڕێکخستووه و ڕێک ده‌خات له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به خۆبههێزی کۆمه‌کی به جۆرێک که کاره‌کان و داواکانیان به که‌سانی تردا تێنه‌په‌ڕێت، که‌سانی تر مه‌به‌ست له نوێنه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانه، کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕینێکی سروشتییه له ئازادی له-ئۆتۆبهڕێوهبردن-، کاری ڕاسته‌وخۆ دژی ئۆتۆریتێی پشت مێزه‌کانه، دژی یاساکانه، دژی هه‌ڵکوتان و هێرشبردنه که ده‌کرێنه سه‌ر به‌ها ڕهوشتیتهکان، کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕین و مێتۆدیکی توندوتۆڵی ئه‌نارکیزمه. [Emma Goldman, Red Emma Speaks , pp. 62-63]
به‌و جۆره ئاشکرایه کاری ڕاسته‌وخۆ کارکردنه بۆ خۆ، ئێوه توانای ئه‌وه‌تان هه‌یه خۆتان هێز و توانای خۆتان ڕێک بخه‌ن و بیخه‌نه ڕوو و پیشانی بده‌ن که ئێوه ده‌توانن خۆتان خۆتان به‌ڕێوه ببه‌ن و جڵه‌وی ژیان و پاشه‌ڕۆژی ژیانی خۆتان به ده‌ست خۆتانه‌وه بێت.
ئامانجی کاری ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه که هه‌موو جه‌ماوه‌ر، نێرومێ، ئه‌و ئامرازانه‌یان پێبێت تا بتوانن وه‌ک پێویست سوود له شاره‌زایی و وه‌ستایی خۆیان وه‌ربگرن، تا بتوانن ئاڕاسته‌ی ژیانی خۆیان دیاری بکه‌ن. [Martha Ackelsberg, Op. Cit. , p. 32]
به واته‌یه‌کی تر ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و بیروبۆچوونه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگه وه‌ستاو و نه‌گۆڕه statique و به‌و پێوه‌ره‌ش ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که هۆشمه‌ندیی خه‌ڵکی ناگۆڕێت و ئه‌وه‌ش که خه‌ڵکی گه‌لحۆن و هه‌روه‌هاش ده‌مێننه‌وه توانای گۆڕانیان نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان پاڵپشتی کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواکارییه‌کانیان، ئه‌وه له کاتێکدا که ده‌زانن ئه‌و کاره ئاسان نییه و گران ده‌که‌وێت له خه‌باتکردندا دژی سیستمی هه‌ره‌میی خاوه‌نئیمتیازه‌کان.
مێژوو سه‌لماندویه‌تی که ئه‌و کاتانه‌ی خه‌ڵکی خواره‌وه ڕاسته‌وخۆ خه‌باتیان کردوه هه‌موو کات سه‌رکه‌وت و براوه بوون، هه‌ر له ڕه‌وتی ئه‌و خهباتکردنهشدا هۆشمه‌ندی و شێوازه‌کانی خه‌باتکردنیان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. کاری ڕاسته‌وخۆ به درێژایی سه‌ده‌کانی ڕابووردو بۆ پسانی زنجیری به‌ندایه‌تی بووه. مافی ده‌نگدان و ئازادی به‌رهه‌می خه‌بات و کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌رن، هه‌ربۆیه ده‌بێت سووک ته‌ماشا نه‌کرێت و بزانرێت چۆن به کار ده‌هێنرێن بۆ له‌گۆڕنانی ناعه‌داله‌ت و زاڵبوون و سه‌روه‌ریی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌کانی تره‌وه.
له‌م به‌شانه‌ی section خواره‌وه له جۆری پرسیار و وه‌ڵامدا پیشانی ده‌ده‌ین بۆ و چۆن ئه‌نارکیسته‌کان کاری ڕاسته‌وخۆ پیاده ده‌که‌ن وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری له‌بریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
********************************
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە لەو بارەوە، كلیكی ئەم بستەرە بكە
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكە
سەرچاوەی دەقە ئینگلزییەكە
J.2.10 ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئهنارکیستەکان ناڕامیارین؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە : سەلام عارف
ئه‌وه که ئه‌نارکیسته‌کان ناڕامیارین دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیاری نین به پێناسه مارکسیسته‌که. بۆ ڕامیاری ئه‌نارکیست ته‌نها ڕامیاری نییه و به‌س، ئه‌نارکیست له‌گه‌ڵ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیدایه، ئه‌نارکیست به پێناسه‌کردنی مارکسیسته‌کان ته‌نها نه‌خشه‌یه‌کی ئابووریه ده‌رباره‌ی هه‌قده‌ست و هه‌لومه‌رجی کارکردن….هتد، دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌کانی تر واز لێ ده‌هێنن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کاپیتالیزم، ئه‌وه‌ش ماڵوێرانییه بۆ چینی کارگه‌ران.
ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باکۆنین وتویه‌تی کارگه‌ران ناتوانن خۆیان له سیاسه‌ت لاده‌ن و وه‌لاوه‌ی بنێن و خۆیان نه‌ده‌ن له قه‌ره‌ی، به‌وه‌ش کاپیتالیزم ده‌توانێت به‌باشی کۆنترۆڵی بکات. باکۆنین بڕوای وا بووه ئه‌نارکیست گرنگی تایبه‌ت به بیروباوه‌ڕی ڕامیاری و خه‌باتکردن ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ناو دنیای کارکردنی چینه‌کانه‌وه بێت و ببێت، بڕواشی وا بووه که ئینته‌رناسێۆنالیزم ناتوانێت تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه‌ش خه‌باتکردن دژی بۆرژوازی ده‌یسه‌پێنێت، ئه‌نارکیست سیاسه‌تی بۆرژوازی ڕه‌تده‌کاته‌وهla philosophie politique de baconine .p.313 ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له دژایه‌تیکردنی سیاسه‌تی بۆرژوازییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئێمه ئاگاداری سیاسه‌تین و لێی غافڵ نین، هه‌روه‌ها ئاگاداری موباره‌زه‌ی ڕامیارین، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌موو کات سه‌نگیان بۆ موباره‌زه‌ی ڕامیاری داناوه و هه‌ڵیانسگاندووه، به‌ڵام باکۆنین دژی ئه‌وه بووه زیادله‌پێویست گرنگی بدرێته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه بووه که ئه‌و بڕوای وا بووه و وتویه‌تی ئینته‌رناسیوناڵ ڕێکخستنێکی ئینته‌رناسیوناڵی چینی کارگه‌رانه-سه‌ندیکا و گرووپه‌کانه- ئیتر به‌سه سه‌رقاڵبوون به مه‌سه‌له‌ی ڕامیاریی فه‌لسه‌فییه‌وه.
ئێمه ده‌ڵێین ناکرێت مه‌سه‌له ڕامیاری و فه‌لسه‌فییه‌کان پشت گوێ بخرێن و له مه‌سه‌له ئابوورییه‌کان جیا بکرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه ده‌بێته گرفتێکی گه‌وره بۆ پرۆلیتاریا ڕه‌تکردنه‌وه و خۆدوورخستنه‌وه له هێزی فکری و ئه‌خلاقی ئه‌وانه هه‌ردووکیان پێویستن بۆ کرانه‌وه به ڕووی مافه ئابووریتهکاندا. bakuin sur anarchisme.p.301 ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان له بیر ناکه‌ن وه‌ک چۆن ڤێرنۆن ڕیکاردس vernon richards ده‌ڵێت ئه‌نارکیسته‌کان ناتوانن بێلایه‌ن بن. تێڕوانینی ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رچییه‌ک و هه‌رچۆنێک بێت ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، هیچ له هه‌ڵوێستیان ناگۆڕێت به‌رامبه‌ر خراپه‌کاریی حزبه‌کان. بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیست له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که جه‌ماوه‌ر مافی ده‌نگدان به کار بهێنن بۆ بهرژهوهندتی خۆیان، ده‌بێت ئه‌نجامه‌کان باش هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. گریمان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکدا ئه‌گه‌ر له 60% ده‌نگی دابوو وا تێنه‌گه‌ین له 40%که‌ی تر که ده‌نگی نه‌داوه و ئه‌و ئه‌نجامه بکه‌ینه سه‌کۆی گه‌ڕانمان به دوای چاره‌سه‌ره‌کان و ئامرازه‌کاندا.l ;impossibilité de la démocratie social.p.141
ئه‌نارکیسته‌کان گرنگی به سیاسه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌سه‌له‌کان پشتگوێ ناخه‌ن و بێلایه‌ن نین به‌رامبه‌ر خه‌رافاتی کاپیتالیزم. ئێمه بۆشایی نێوان حکومه‌ته‌کانمان هه‌ڵنه‌بژاردووه، ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژاردووه که کارێکی وا بکه‌ین حکومه‌ته‌کان کاریان مه‌یسه‌ر نه‌بێت.
ئێمه خۆمان ڕێک ده‌خه‌ین له‌سه‌ر ئاستی شاره‌کان، هه‌رێمه‌کان، ناسێۆنال، ئینته‌رناسیۆنال بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌ڵکشان و هه‌ناسه‌دانی کۆمیونه‌کان له شوێنی کارکردن له‌و جۆره که باکۆنین باسیکردووه و پاڵپشتیان بووه له خه‌باتی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و چاکسازتی ڕیفۆرمی خێرا به به‌کاربردنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و سۆلیداریتی.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆدۆڵف ڕۆکه‌ر rudolf roker ده‌ڵێت خه‌باتی ڕامیاری و ئابووری لێک جیاناکرێنه‌وه.
ئه‌نارکیسته‌کان بیروبۆچوونی جه‌نگێک ده‌رده‌بڕن دژی کاپیتالیزم که خۆی له خۆیدا جه‌نگێکه دژی هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری. وه‌کو وتمان له مێژوودا چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی هاوتا بوون و هه‌ر هاوتاشن، چه‌وسانه‌وه و زاڵبوونی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا ئاڵۆز و تێکه‌ڵی یه‌کتر بوون به جۆرێک لێک جیاناکرێنه‌وه، هه‌ر کامیان وه‌ربگریت ته‌واوکه‌ری ئه‌وانی تره و بۆته پاساو و هه‌لومه‌رجی بوونی ئه‌وانی تر.
Anarcho syndicalisme.p.15 ئه‌و یه‌کگرتنه له‌نێوان مه‌یدانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدایه نه‌ک سیاسه‌تدا، هه‌ربۆیه خه‌باتی کارگه‌ران و ئه‌نارکیسته‌کانیش شێوازی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی له‌خۆگرتووه، ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نها خه‌باتی ڕامیاری ناگێڕن، هه‌موو بابه‌ت و مه‌سه‌له‌کانی تر که ژیانیان هه‌راسان و بۆگه‌ن کردووه، سیفه‌تی ڕامیاریان هه‌یه و به‌و لۆجیکه هه‌موو خه‌باتێکی ئابووری یا کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌باتێکی ڕامیارییه که ناچێته خانه‌ی کاری پهرلهمانکاریهوه. rudolf roker.op.cit.pp.65.66
ئایا هه‌مووان ده‌زانن که ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شداری ژیانی ڕامیاری بکه‌ین؟ ئایا هه‌مووان ده‌زانن که ئێمه هه‌موو کات ویستومانه ئه‌و به‌شدارییه بکه‌ین؟ ئێمه ده‌ڵێین به‌ڵێ، ئێمه له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانمانه‌وه ده‌مانه‌وێت به‌شداریی ڕامیاری بکه‌ین، ڕاسته‌وخۆ نه‌ک به تێپه‌ڕبوون به‌م و به‌ودا، واته نوێنه‌ره‌کان، ئێمه ئاواته‌خوازی ئه‌وه نین بگه‌ینه شاره‌وانییه‌کان نه له شارۆچکه‌کان نه له پایته‌خت و نه عه‌وداڵی پهرلهمانهکانیشین. cité par josé piertas anarchist dans la révoulition espanole.p173
هه‌روه‌ها ئه‌نارکیسته‌کان دابه‌شکردن و جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ڕامیاری و خه‌باتی ئابووری ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، چونکه ئه‌و ئامرازه ده‌ستکرده و به‌چکه‌ی دابه‌شکردنی کاره به‌سه‌ر کاری فکری وکاری بازوودا، کارێکی کاپیتالیستانهیه له‌ناو ڕیزه‌کانی چینی کارگه‌ران و ڕێکخستنه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی دژه کاپیتالیزمدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه ڕه‌فز بکرێت و کار و خه‌باتی ڕامیاری بکرێته موڵکی هه‌ندێک پسپۆڕ؛ واته نوێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
ئه‌نارکیسته‌کان وای بۆ ده‌چن که ناتوانرێت خه‌باته ڕامیارییه‌کان و فکرییه‌کان ناوکێشی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌مان بکرێت و گفتوگۆ و ململانێی له لایه‌ن هه‌رکه‌سێک لای خۆیه‌وه چۆن بۆی ده‌ڕه‌خسێت و چۆن ئه‌یه‌وێت له‌سه‌ر بکرێت.
خه‌باتی ڕامیاری و ئابووری و گۆڕانکاری هاوتان.
له section.j.6دا باسی پرۆسه‌ی هاتن و بوون به سۆسیالیستی ڕیفۆرمیستمان کرد، پێویست ناکات جارێکی تر باسی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌ره‌کی و گرنگه ئه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی ئه‌و دابه‌شکردنه‌دا ئێمه به‌وه‌فا بین له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانمان -ئازادی-یه‌کسانی- هاوکاری و پشت نه‌به‌سترێت به‌وه که ڕێکخستنه‌کانی ده‌وڵه‌ت به کار بهێنرێت بۆ له‌ناوبردنی ئیمتیازه‌کانی ئه‌وان.pierre kropotkin révoulutionnaire brochures.p.170
وه‌ک باکۆنین باسیکردووه و وتویه‌تی هه‌موو ڕادیکاله‌کان که ویستویانه ده‌وڵه‌ت به کار بهێنن بۆ گۆڕانکاری به پێچه‌وانه‌وه بووه و سیستمه‌که ئه‌وانی گۆڕیوه، ئه‌وه‌ش وایکردووه پرۆلیتاریا ببه‌سترێته‌وه به لۆکۆمۆتیڤی بۆرژوازییه‌وه. به واتایه‌کی تر، وه‌های کردوه فکری کاپیتالیست زاڵتر و ئه‌کتیڤتر بێت به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌رانه‌وه و بیکاته -ڕیالیست- و -پراکتیک- واته بیکاته خاوه‌ن فکری به‌کارهێنانی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ گۆڕانکاری.
هه‌روه‌ها ئه‌نارکیست ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که گرێدانی سیاسه‌ت به ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هانده‌ر و هۆی سه‌ره‌کییه بۆ هه‌ڕاجکردنی سیاسه‌تی ڕادیکالی و ده‌بێته هۆی ده‌رپه‌ڕاندن و دوورخستنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا له ئۆتۆجموجووڵ و پشتبه‌خۆبه‌ستن، هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌کات پرۆلیتاریا دژی خۆی بوه‌ستێته‌وه و دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سهندیکالی بکات، به‌و جۆره دژایه‌تیکردنی بنیاتنانی دنیایه‌کی تازه، دنیای یه‌کێتیی پرۆلیتاریا بکات. michael bakunin ;op.cit.p303-305
له‌سه‌ر ئاستی ئابووری خه‌باتکردن له بۆشایدا دروست نابێت، خه‌بات له جه‌ره‌یانێکی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه جیاکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئابووری و خه‌باتی ڕامیاری زاده‌ی ئه‌قڵه مانگرتووه‌کان و جه‌نگاوه‌ره ئێکۆلیجستهکان کاتێک به‌ره‌نگاری ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه، ده‌وڵه‌تێک که سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردنی یاساکانه بۆ خاوه‌نکاره‌کان و خه‌ریکی پیسبوونی ژینگه‌یه، بێگومان ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه کاره‌کته‌رێکی ڕامیاری هه‌یه و کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌باتکه‌ران خۆیان وه‌ک باکۆنین باسی ده‌کات و وتویه‌تی خه‌باتی خۆخۆیی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و نه‌شونماکردنی فه‌لسه‌فی و سیۆسۆلۆجیی ئینتهرناسێۆنال ئه‌نجامه‌کانی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تین. به واتایه‌کی تر یه‌کێتیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیروبۆچوونه‌کان که بێگومان شانبه‌شانی یه‌کتر نه‌شونما ده‌که‌ن خۆیان به‌رهه‌می مانگرتنهکانن، سهندیکالیزمن. op.cit.p.304 خه‌باتی ڕامیاریش له‌وانه که‌وتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌باتی ڕامیاریی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش که له دواجاردا خه‌باتێکی پووچ و هه‌ڵه‌یه له سیستمی ئێسته‌دا کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و خه‌باتی ڕادیکالی بێهێز ده‌کات.
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ڕامیاریین، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نایانه‌وێت ئه‌وه ببینن که ڕامیای ساده و ساکاره و هه‌ر ده‌بێت له ده‌ست سیاسه‌تمه‌داران و پسپۆڕاندا بێت و لایان وایه سیاسه‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و سه‌نگینتره که له ده‌ستی ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا بێت، ده‌بێت به ده‌ست خواره‌وه‌ی ساده و ساکاره‌وه بێت به پشتبه‌ستن به خۆ گۆڕانکاری بکرێت. ئا به‌و پێوانه‌یه ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیارین، پڕۆسه‌ی ڕزگاریی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له‌وه ڕامیارییتره که هه‌ندێک خه‌یاڵیان بۆی ده‌چێت.
******************************
بۆ خوێندنەوەی بابەتی زیاتر لەو بارەوە :
https://afaqkurdish.wordpress.com
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكەی
http://faqanarchiste.free.fr/secJ2.php3#secj210
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی
http://anarchism.pageabode.com/afaq/secJ2.html#secj210
گە ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا*
(12) فێدرالیزم **
ن. دانییل گیرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف
به‌کورتی دەبێت بنه‌مای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، تێکه‌ڵه‌یه‌ك بێت له فیدریاڵییه هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی فیدراڵییه‌کانی (کۆمیونه‌کان- شاره‌وانیه‌کان)، پێویستە ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌رده‌وام گه‌شه‌بکات، تا ده‌گاته ئه‌و پله‌یه، که واتایه‌کی فراواتر ببه‌خشێت و سهرتاسەری دونیا بگرێته‌وه.
چه‌نده هزری (پرۆدۆ‌ن) زیاتر پێبگه‌یشتایه، بیرۆکه‌ی فیدراڵیی زیاتر بەرجەستەتر ده‌بوو، ئه‌و له پەرتووكهکهیدا (بیروباوه‌ری فیدراڵیی) ده‌ریده‌خات، که خۆی به فیدراڵییخوازتر ده‌زانێت، له‌وه‌ی که ئازادیخوازبێت. هه‌رچه‌نده شارۆچکه دێرینه‌کان ناوبه‌ناو له‌نێوان خۆیاندا له په‌یوه‌ندییه‌کی فێدراڵییدا یه‌کیانگرتووه، به‌ڵام ئه‌و چه‌رخه به‌سه‌رچوو، گیروگرفتی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته زه‌به‌لاحه‌کانه. (پرۆدۆ‌ن) ده‌رباره‌ی ئه‌وه تێبینی داوه “گه‌ر ڕووبه‌ری وڵاتێك له ڕووبه‌ری شارێك زیاتر نه‌بوو، ئه‌وا له‌و بارەدا به ئازادی چاری ئه‌و پرسە له ده‌ستی خۆتاندایه، به‌ڵام دەبێت ئه‌وه له‌یادنه‌که‌ین، که ئه‌و پرسە پابه‌ندی ئه‌وه‌یه، که ئێستا میلونه‌ها دێهاتوو شارۆچکه و شار هه‌ن، پێویستناکات کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر چه‌ند دونیایه‌کی گچکه گچکه‌دا دابه‌شبکه‌ین،چونکه یه‌کێتی پێویسته.
(ده‌سه‌ڵاتگه‌را)کان خوازیاری ئه‌وه‌ن، که به پێی یاسای (سه‌روه‌ری) کۆمه‌که ناوچه‌ییه‌کان بهڕێوەبەرن. (پرۆدۆ‌ن) دژی ئه‌وه‌یه و ناڕازییه، چونکه به بیروبۆچوونی ئه‌و به پێی خودی هه‌مان یاسای یه‌کگرتن، ئه‌و جۆره به‌ڕێوه‌بردنه ئەستەمه ” ناتوانرێت ئه‌و کۆمه‌کانه (…) که‌رت که‌رت بکرێن، چۆن ناشێت که‌سێکی نێوشار هاونیشتمانیی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ستبدات، ئاوه‌هاش، هیچ کام له‌و کۆمه‌کانه نایانه‌وێت ڕێز و گه‌وره‌ییان لێزهوتبکرێت، زه‌وتکردن ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی دژایه‌تییه‌کی بێچاره‌ی نێوان گه‌وره‌یی گشتییه‌کان و گه‌وره‌یی تایبه‌تییه‌کان، به‌واته‌یه‌کی دی ده‌بێته مایه‌ی به‌گژاچون و ناته‌بایی نێوان دوو ده‌سه‌ڵات، له‌و باره‌شدا ڕه‌وه‌که ده‌بێته ڕه‌وی دژ به پێشکه‌وتنی یه‌کێتی، له كەتواردا ئه‌و خواسته‌ی (ده‌سه‌ڵاتخواز)ان ده‌بێته خواستی ڕێکخستنی دابه‌شبوون، نه‌ك ڕێکخستنی یه‌کێتی.
سیستمی ( یه‌کێتی قوتدان) به‌پێویست شاره‌کان و کۆمه‌ڵه سروشتییه‌کان له مه‌نگه‌نه‌ی ڕێکخستنی پله‌به‌رزی ده‌ستکرد ده‌دات، بۆ نموونه (ده‌وڵه‌ت)، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی بهنێوهندیکردنیان له کۆمونیزمی میرایەتی (حکومه‌تی)دا، ئه‌وه‌ش سته‌مکارییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه و دژی ویسته سروشتییه‌که‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌یه و ده‌چێته خانه‌ی سیستمی ئیمپریالیزمی کۆمونیسته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه، یه‌کێتی و نێوه‌ندە ڕاسته‌قینه‌كان، له گرێبه‌ستێکی ئازادی هه‌ره‌وه‌زی فیدراڵیی ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌و چه‌شنه یه‌کێتی و نێوه‌ندییه ئازاده، کارێکی ئەستەمه “تاکه ئازاده‌کانی کۆمه‌ڵگه وه‌ستای نێوهندیین (…) واته ئه‌و نێوه‌ندییه ڕێکه‌وتنێك و یه‌کێتییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه (…) بۆئه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی له گومان به‌دووربێت، دەبێت ئه‌و یه‌کێتییه له توانا و فه‌رمانه‌کاندا نێوه‌ندی بێت، به‌و مه‌رجه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێت، له بازنه‌وه ڕوه و چه‌ق بێت و خۆی فەرمانڕەوایی خۆی بکات، له‌و باره‌دا چه‌نده نێوه‌نده‌کان زۆرتر بن، نێوهندێتی به‌هێزتر و توندووتۆڵتر ده‌بێت “.
سیستمه فیدراڵییەكان ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی سیستمه میرایەتییهکانهوهیه و دژیانه، هه‌رچه‌نده بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازیی و بیروباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتخوازیی له ململانێیه‌کی به‌رده‌وامدان، به‌ڵام له‌وه زیاتر هیچ چاره‌یه‌کی دیكە نییه، که دەبێت ئازادی و ده‌سه‌ڵات ئاشتبنه‌وه و ته‌بابن، هه‌رچی گیروگرفتێکیش له‌و تهباییبوون و ئاشتبونهوهیە بکه‌وێته‌وه، فیدراڵی ده‌بێته به‌ربه‌ستی ئه‌و گیروگرفتانه و بواریاننادات و چارهیاندهکات، شۆڕشی فه‌ره‌نسی چه‌ند سه‌ره‌تای ڕژێمێکی نوێی هێنایه‌گۆڕێ، میراتگری ئه‌و شۆڕشه، واته چینی کرێکار، ئاگاداری سه‌ره‌تاكانی ڕژێمە نوێیهكەیه، ئه‌ویش (یه‌کگرتن)ی هه‌موو گه‌لانه، واته دروستبوونی (کۆنفیدڕاڵی کۆنفدراڵییهکان) ئه‌و چەمك و واژەیە له خۆڕا و به ڕێکه‌وت به‌کارنه‌هێنراوه، میراتگری ئه‌و شۆڕشه لێیان به ئاگایه.
(پرۆدۆ‌ن) پێشبینی ئه‌وه‌یکردووه، که ”سه‌ده‌ی بیست ده‌بێته چه‌رخی دروستبوونی فێدراڵییه‌کان”.
پاشان (باکۆنین) له‌و بواره‌دا تێڕوانینی (پرۆدۆ‌ن) به‌رزده‌نرخێنێت و هه‌وڵی پێشخستن و قوڵکردنه‌وه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی و دژی (یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتخواز) ده‌وه‌ستێته‌وه و لایه‌نی (یه‌کێتی فیدراڵی) ده‌گرێتەوە، ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی ” کاتێك ده‌وڵه‌ت لهنێودەبرێت و سته‌مکاری به‌سه‌ر تاکهکانهوە له‌نێوده‌چێت، ئه‌و کاته هاوبه‌شییه‌کان و شاره‌وانییه‌کانی ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کان گورجوگۆڵتر و كوتوارییترو به‌هێزتر ده‌بن، (ده‌سه‌ڵاتخوازان) هه‌میشه یه‌کێتی ڕوخساری دۆگماتیستی میرایەتی و یه‌کێتی زیندووی كەتواریی تێهڵوپێکهڵدهکهن، یه‌کێتی زیندوو و كەتواریی زاده‌ی ورده‌کارییه‌کانی تاکه‌کان و په‌یمانێکی ئازادانەی (…) هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کانی شاره‌وانییه‌کانی هه‌رێمه‌کان و وڵاتەكانە.
(باکۆنین) جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کردووەته‌وه، که دەبێت له نێوان شاره‌وانییه‌کانی ناوچه‌کان و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆکاندا بازنه‌یه‌کی په‌یوه‌ندیی هه‌بێت، چونکه هاریکاری له ئازادی جیاناکرێته‌وه، با شاره‌وانییه‌کانیش سه‌ربه‌خۆبن، ئێمه ناتوانین ئه‌وه بهێنینه پێشچاومان، که فیدرالی ده‌بێتە مایه‌ی دروستبوونی گۆشه‌گیری و خۆپه‌رستی، چونکه ئه‌و شاره‌وانییانه هه‌ست (…) به گرنگی هاریکاری نێوان خۆیان ده‌که‌ن و توندوتۆڵ یه‌کده‌گرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌کگرتنه کاربکاته سه‌ر ئازادی هیچکامێکیان.
له دونیای نوێ‌دا له هه‌مان وڵات‌دا و له‌نێوان هه‌موو پارچه‌کانیدا، هه‌روه‌ها له‌نێوان وڵاته جۆراوجۆره‌کانیشدا، چه‌نده‌ها په‌رژه‌وه‌ندی مادی و هزریی و وره‌یی هه‌ن، که دروستبوونی یه‌کێتی به‌چه‌شنێك كەتواریی بێت، گه‌ر ده‌وڵه‌تیش له‌نێوببرێت ئه‌و هه‌ر بتوانێت بژی.
فیدرالی چه‌کێکی دوولایەنەیە، باشتر بڵێین دوو جۆره جگه له‌وه‌ی که باسمانکرد، جۆرێکی دی هه‌یه، كە بە فیدراڵی (الجیرندیة girondin) ناسراوه *** ئه‌م جۆره‌یان سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی دژی شۆڕشخوازیی بووه، ته‌وژمی پاشایی (شارل مۆراس) **** بووه، داوای پراکتیزه‌کردنی (ناوچه‌گه‌ریی le régionalisme)ی کردووه، ئه‌و جۆره فێدراڵییه له هه‌ندێك وڵات‌دا پیاده‌ده‌کرێت، بۆ نموونه له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و سروشتێکی ده‌ستووریی پێدەبهخشرێت، به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌و به‌خشینه، هه‌موو مافه شارستانییه‌کانی *******، تاکه‌کانی له‌به‌رچاوبگرێت، بۆ نموونه مافه‌کانی (پێستڕه‌شه‌کان)
(باکۆنین) له‌و بڕوایه‌دا بووه، که ته‌نها سۆسیالیزم ده‌توانێت خۆراکبه‌خشی نێوه‌ڕۆکه شۆڕشگێڕهکەی فێدرالیزم بێت، هه‌ر له‌و بڕوایه‌شه‌وه بووه، که لایه‌نگره‌کانی ئه‌و له ئیسپانیا پارتی فیدراڵیی بۆرجوازیان ڕه‌تکردەوە، ئه‌و پارتە (پی ی مارگال Pi y Margall) پێشڕه‌ویی ده‌کرد، ئه‌و زه‌لامه خۆی به (پرۆدۆ‌ن)ی زانیوه، لایه‌نگره‌کانی (باکۆنین) ته‌نها هه‌ر ئه‌و حزبه‌یان ڕيتنهکردەوه، به‌ڵکو ساڵی 1873 ***** سه‌رده‌می کۆمارییه ته‌مه‌ن کورته له باربراوهکه،باڵی چه‌پی (کانتونیان)یشیان ****** ڕەتکردەوە
********************************
په‌ڕاوێز
* پەرتووكی – من العقیدة الی الممارسة، دانییل گیرین
** بابه‌تی (12) له (گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا)ی په‌رتووکی ناوبراو، به بیروبۆچوونی من کارێکی خراپناکهین، گه‌ر ئه‌و جۆره فێدراڵییهی (پرۆدن) و (باکۆنین) به‌راوردبکه‌ین به ده‌ستخستنه نێودهست و ماچوموچه ڕامیارییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ نموونه له (عێراق)-و-ك
*** les girondins کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ڕامیاریی بووه، سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی دژی باڵاده‌ستی پاریس بووه. و.ع
**** نووسه‌رێکی فه‌ره‌نسی 1868-1952 نه‌ته‌وه‌خوازی توندڕه‌و بووه، بیروڕاکانی کاریگه‌رییه‌کی زۆریان له‌سه‌ر باڵی کۆنەپارێزی بۆرجوازی فه‌ره‌نسی داناوه. و.ع
***** مافی تاك له‌وه زیاتر، که وێردی سه‌رزمانی سیاسه‌تبازه دهمقهڵهباڵغهکانه و هیچیتر نییه، بۆچی؟ چونکه مافی تاك له‌وێدا به‌ربه‌ستده‌کرێت، که مافی ڕه‌های ده‌وڵه‌ت ده‌سپێده‌کات، مافی ڕه‌های ده‌وڵه‌تیش هه‌موو کونوقوژبنهکانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌نیوه . و.كـ
****** له (کانتون)ه‌وه هاتووه، جۆرێکه له دابه‌شکردنی به‌ڕێوه‌بردن، له‌و چه‌شنه‌ی ئێستای سویسرا. و.ع
ئهنارکیستەکان لەبری دەنگدان چی دەکەن؟
J.2.9 ئهنارکیستەکان لەبری دەنگدان چی دەکەن؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان له ڕووی ڕامیاریته‌وه نابن به خه‌منه‌خۆره‌کان، نابن به‌وانه که خۆیان له مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه گرنگه‌کان بدزنه‌وه و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. هۆی سه‌ره‌کی که وای له ئه‌نارکیسته‌کان کردووه ده‌نگدان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه که ده‌نگدان به چاره‌سه‌ر نازانن. ئه‌نارکیسته‌کان هێنده لاموبالات نین به لای مه‌سه‌له گرنگه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ن و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. وه‌کو باسمانکرد ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به چاره‌سه‌ر نازانن،. پاساوێکی تریش هه‌یه وایان لێ ده‌کات ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌کان وامان لێ ده‌که‌ن وا بیر بکه‌ینه‌وه که ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونیان نییه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له به‌رده‌م دروسبوونی –ئۆتۆکارکردن-دا له شۆێنی کاره‌کانمان، کارگه‌کان، کێڵگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان؛ واته ده‌بێته هۆی چاندنی ڕکوکینه له ناوماندا، که ئه‌وه خۆی ده‌بێته هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ئه‌کتیڤ، به‌و جۆره ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی گوێپێنه‌دان و گه‌ڕه‌لاوژێ و کارتێکردنه.
په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وڵاته جیاوازه‌کانی دنیادا حزبه کرێکاری وڕادیکاله‌کان خاوه‌نی هێز و گوڕێکی بێهاوتا بوون، له‌وانه‌یه لای هه‌ندێک سه‌یروسه‌مه‌ره بێت گه‌ر ئێمه بڵێن به دامه‌زراندنی سۆسیالیستی ڕژێمی دووریان خستینه‌وه له سۆسیالیزم و گه‌ڕاندیانینه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدان، به‌تایبه‌تی له کۆمیون و جێگه‌ی کارکردنه‌کاندا. ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌ک هه‌ر حاڵه‌تی گوێپێنه‌دان له‌ناو نابات، به‌ڵکو دروستکه‌ریشێتی. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه بڵێین ئێمه له ڕووی ڕامیارییه‌وه پارتیزانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ین که بڕوای وایه ده‌نگدان هیچ ناگۆڕێت. ئێمه ده‌بێت خۆمان خۆمان بین و کاری جیدی ڕاسته‌وخۆ بکه‌ین دژی سیسته‌م و پیاده‌کردنی و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به چاره‌سه‌ری گرنگ بزانین بۆ مایه‌پووچکردنی گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی و ده‌ستخستنی ئه‌نجامه‌کان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادیی ڕاسته‌قینه و کۆمه‌ڵگای ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
لای ئه‌نارکیسته‌کان ئازادیی ڕامیاری و ده‌ستخستنی مافی ده‌نگدان گرنگییه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه. لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین، ئایا ده‌نگدان و مافی ده‌نگدان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ڕێزیان بگیرێت که به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانی ملیۆنان مرۆڤه که ئیسته به کار ده‌هێنرێت و سه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که سیستمێکی ناعادیلانه به کاری ده‌هێنێت وه‌ک ئامرازێک له ئامرازه‌کان و داماڵێراوه له مانا ڕاستییه‌که‌ی خۆی.
له‌بریی ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان زیاتر خه‌مخۆری ڕێکخست و په‌روه‌رده‌یی و ڕێزگرتن له حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌رن، گه‌ر حکومه‌تێک یا خاوه‌نکارێک سنووری دانا بۆ ئازادیی قسه‌کردن و بیروڕاده‌ربڕین ده‌بێت ئه‌نارکیسته‌کان پێ له‌سه‌ر مافی ڕاده‌ربڕین دابگرن و خه‌بات بکه‌ن بۆ شکاندنی یاساکان و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌یان، یا ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک، خاوه‌نموڵکێک، به‌رده‌وام کرێی خانووبه‌ره‌یان زیاد کرد، ده‌بێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی داگیرکردنیان بگرنه به‌ر یا نه‌دانی کرێدان تاو بدرێت، ده‌بێت دژی پیسکردنی ژینگه هاتوچۆکردنی ڕێگاکان به‌ربه‌ست بکرێن و کۆڕی هاتنه مه‌یدانه‌وه گه‌رم بکرێت. ئه‌نارکیسته‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به‌ڕێخستی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بۆ دروستکردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کان له‌و شوێنانه‌دا که لێی ده‌ژین و کار ده‌که‌ن.
باشتر وایه بواری خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرین. ئێمه ده‌توانین سیاسه‌تمه‌داران ناچار بکه‌ین ڕێز له‌و ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییانه بگرن که به خه‌بات به ده‌ست هێنراون، نه‌هێڵین ده‌سکارییان بکه‌ن و بیانگونجێنن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا. بۆ نموونه گه‌ر ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ر کارکردنی 8 سه‌عاتی کارکردنی ڕۆژانه، سه‌عاته زیاده‌کانی دوای 8 سه‌عات ڕه‌فز بکرێن و فشار زیاد بکرێت له‌و بواره‌دا، سه‌ندیکایه‌ک دروست بکرێت و فشارێکی زیاتر بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌رکردنی یاسایه‌ک بۆ چاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، یان مانگرتنه‌کان گرێ بدرێن به ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه تا نه‌توانرێت یاساکان تۆتالیتر بکرێن، به تایبه‌تی یاساکان که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به کۆمه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سه‌ندیکاکانه‌وه و کارکردنی کۆمه‌ک بۆ نه‌دانی سه‌رانه و باجه‌کان به ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ک یاخیبوونه‌که‌ی به‌ریتانیا له دانی باجه‌کان له ساڵه‌کانی1980 که تین و گه‌رموگوڕیی ئه‌و یاخیبوونه بووه هۆی هه‌ڵاتن و په‌ڕه‌وازه‌بوونیان که حکومه‌ت لێیان خۆش بێت و بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌رجێک باجه‌کانیان بده‌ن.rebillon dans la royme-uni ئه‌و کاته قسه‌کردن به ڕه‌سمی به ده‌ست به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاره‌وه بوو، ئه‌و کاره ڕاسته‌وخۆیه کارێکی وایکرد به‌رهه‌ڵستانی حکومه‌ت نه‌یانتوانی خۆیان گێل بکه‌ن و باس و پشتگیری نه‌که‌ن.
نووام چۆمسکی Noman chomsky ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتویه‌تی که دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران له چه‌قی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و خاوه‌نێتیی تایبه‌تیدان و بڕیار بڕیاری خۆیانه بڕی باجه‌کان خۆیان دیاری ده‌که‌ن، جا که ئه‌وان به‌و جۆره دیاری ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه نییه پیاوخراپن نه‌ء له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌ستوور هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێگه‌ی پێداون و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان داوا لێده‌کات. چۆمسکی درێژه به باسه‌که ده‌دات و ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه ده‌یانه‌وێت دیسپلین و گوێپێنه‌دان و به‌ره‌ڵایی بڵاو بکه‌نه‌وه له لایه‌کی تره‌وه مل به جه‌ماوه‌ر که‌چ بکه‌ن و نه‌وێرێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت ناڕازی بێت به ئیمتیازاته‌کانی ئه‌وان؛ واته به‌ڕێوه‌رانی کۆمه‌ڵگه، یا ناڕازی بێت به پله‌وپایه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی؛ گه‌ر ناڕازیش بێت نه‌توانت ده‌ریبڕێت و ڕازی بێت به‌وه‌ی که دراوه و هه‌یه و نابێت خه‌ڵکی ساده و ساکار گڕی ئه‌و بوحرانه خۆش بکه‌ن که دیموکراتیه‌ت و جۆری ڕێکخستنی ڕامیاری و ئابووری تێکه‌وتووه و ببێته مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاشان هه‌نگاوه‌کان بکرێنه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی. turing the tide.p.251-2 ئا به‌و جۆره دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر حکومه‌ته‌کان دروستکه‌ری هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی ناڕه‌زاییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن و پاشان به‌کاریشیان ده‌هێنن بۆ درێژه‌دان به ئۆتۆریتێی خۆیان. anarcho syndicalist :anarchistes
له زمانی ئه‌نارکیستێکی ئیسپانیه‌وه که وتویه‌تی: ناکه‌وینه سه‌ر چۆک و داوای هیچ دیارییه‌ک له حکومه‌ت ناکه‌ین، ئێمه له جاده‌کانه‌وه داواکانمان فه‌رز ده‌که‌ین، داواکانمان ئه‌و داوایانه‌ن که په‌رله‌مانکاران و نوێنه‌ره‌کان ناتوانن ئه‌نجامیان بده‌ن له په‌رله‌مانه‌کانیاندا. grahman ketsy له کتێبیanarcho syndicalst ; le communist libertaire et l ;état p.79 ئه‌و وته‌یه ستراتیژی دروستکردنی چاره‌سه‌ره‌کانن بۆ گۆڕانکاریی سروشتی، ئه‌و ستراتیژه له ستراتیژی یه‌که‌مه‌وه دێت واته له ڕێکخستنه ئه‌نارکییه‌کانه‌وه دێت که تۆوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتووه که جێگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه وه‌ک باکۆنین وتویه‌تی به خۆڕێکخستنمان له شوێنی کاره‌کانمان و کۆمیونه‌کانمان ده‌توانرێت تۆڕێک له خه‌باتگێڕان و سه‌ندیکالیست دروست ببن بتوانن پشتگیریی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵچوون بکه‌ن دژی ئۆتۆری، هه‌روه‌ها پشتگیری مانگرتنه‌کان و کۆمیونه‌کان -گه‌ڕه‌که‌کانمان- ده‌توانین خه‌باتی ڕاسته‌قینه بکه‌ین دژی ده‌وڵه‌ت و کاپیتال. له جۆری یه‌کێتییه ئه‌نارکییه‌کانی ئیسپانیا و ئیتالیا سه‌لماندیان ده‌توانین زۆر شت بکه‌ین تا ئه‌و ڕاده‌یه خۆێندگاکانمان، ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان دروست بکه‌ین، شانبه‌شانی هه‌ره‌وه‌زییه ناوچه‌ییه‌کان که ته‌واو خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی خۆیان بن و -ئۆتۆ جه‌ستێۆن- ئۆتۆ ڕێکخستن- پیاده بکه‌ن، که‌ڵک له هه‌موو سه‌رچاوه‌کان وه‌ربگرن له به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌کیدا و بتوانن به‌رهه‌مه‌کانیان بهێننه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و هه‌ر له‌وێ پێویستییه‌کانیان وه‌ربگرن به پشتبه‌ستن به خۆیان له‌و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و ئاڵوگۆڕه‌دا، به‌بێ پشتبه‌ستن به کاپیتالیست و حکومه‌ته‌کان. به واتایه‌کی تر جموجووڵه‌کان ئه‌نارکی بن وه‌کو تێکۆشه‌رێکی CNT وتویه‌تی ئێمه ده‌توانین به‌شێک له‌و شیوعیه‌ته ئازادیخوازییهcommuniste libertaire دابمه‌زرێنین له کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیدا و دژی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی بجه‌نگێن به چه‌که‌کانی خۆمان -لێره‌دا مه‌به‌ست له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نییه. op.cité.cit.p.79 ئێمه بڕوامان وا نییه دووره‌په‌رێز بوه‌ستین و بڵێین هیچ ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌رده‌وام چاره‌سه‌ره‌کان ده‌خه‌نه ڕوو و خه‌بات ده‌که‌ن له پێناویان‌دا. جۆن تورنه‌ر jon turner به‌ریتانی باسی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌نارکیست خاوه‌نی هێڵێکه، ئه‌ویش ڕێنوێنیی خه‌ڵک ده‌کات بۆ ئۆتۆنۆمی و نه‌فره‌ت له سیاسه‌ت کردن، به واتایه‌کی تر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌ستگرتن به بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیانه‌وه به مه‌به‌ستی له‌ده‌ستنه‌دانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کاتێک خه‌ڵک له‌وه گه‌یشتن پشت به خۆیان ببه‌ستن، کاریش بۆخۆیان ده‌که‌ن. ئێمه خۆمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ده‌دۆزینه‌وه و ڕێنوێنییان ده‌که‌ین سوور بن له‌سه‌ر ڕێکخستنی کۆمیته‌کانیانی خۆیان و نه‌فره‌ت له سه‌روه‌ری و سه‌رکردایه‌تی کردن و قێزکردنه‌وه له یاسا نیشتمانییه‌کان.cité par john qual ;the slow burning ;p.87 ئێمه به‌و جۆره هانی-ئۆتۆجموجووڵ- ئۆتۆڕێکخستن-پشتبه‌خۆبه‌ستن- ناده‌ین که گوێپێنه‌دان و خه‌باتنه‌کردن باڵی کێشابێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی جموجووڵکردنه‌کاندا.
له سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کاندا به هیچ کلۆجێک یارمه‌تیدانی خه‌ڵک هه‌ست پێ ناکه‌ین و نابینین. ئه‌نارکیسته‌کان ڕاڕا نین له دژایه‌تیکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دار و تاوانباری ده‌که‌ن و سیاسه‌تی چاره‌سه‌رکردنی حکومه‌ت ده‌خه‌نه ڕوو که ته‌نها حکومه‌ت خۆی تیایدا سوودمه‌نده و سوود له جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرێت، حکومه‌ته‌کان ته‌نها له‌وه‌دا سوودمه‌ند نین که خۆمان بۆ خۆمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش وا ده‌رده‌خه‌ن که خۆیان تیایاندا سوودمه‌ند بن.
له شیکردنه‌وه‌ی کۆتایدا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کاپیتالیست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئێمه خۆمان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، به جموجووڵی خۆمان و ده‌توانرێت به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێ بدرێت و کاربکه‌ین بۆ پاراستنی.
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه داهاتوو هی ئه‌وانه‌یه که به‌رده‌وام چاونه‌ترسن و هاوکارن له خه‌باتکردندا دژی ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریتێی حکومه‌ت. داهاتوو هیی ئێمه و فه‌لسه‌فه سۆسیاله‌که‌مانه، که تاکه ئایدیالی سۆسیاله که ڕێنوێنی سه‌ربه‌خۆبوون و ئه‌قڵی به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی کارگه‌ران ده‌کات. پێشکه‌وتنی ئابووری و خه‌بات ده‌کات له‌ناو خه‌باتکردنی سۆسیالی چینی کارگه‌راندا، به‌ڵام خه‌باتێکی خواروخێچ نا که لاڕێی گرتبێت، به‌ڵکو خه‌باتێکی ڕێکخراوی ئابووری و سۆسیالیی زۆرینه که بیه‌وێت و بتوانێت سیستمی کاپیتالیست و هه‌موو ئه‌و نه‌گبه‌تییانه که دروستی کردوون له ناو به‌رێت، هه‌روه‌ها ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه که بوون به مایه‌ی دواخستنی بزووتنه‌وه‌که‌مان؛ له‌وانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان که خۆیان نووساندووه و هه‌ڵواسیوه به بزوتنه‌وه‌که‌وه.emma goldman ;lavison sur le feu.p.92
***************************************************
بۆ خوێندنەوەی بابەتی زیاتر بە كوردی
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكەی
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی
J.2.8 ئایا دەنگنەدان دەبێتە هۆی سەرکەوتنی راستڕه‌وه‌کان لە هەڵبژاردندا؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
له‌و بواره‌دا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده ناڵێن که ده‌نگ مه‌ده‌ن، به‌ڵکو پشتگیری خۆڕێکخستنیش ده‌کات. ئه‌نارکیسته‌کان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نییه که له‌گه‌ڵ خاووخلیچکی و گوێپێنه‌دان بگونجێت، گه‌ر بێت و ئه‌نارکیسته‌کان بتوانن کارێکی وا بکه‌ن نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگ نه‌ده‌ن و بڕوایان به حکومه‌ته‌کان نه‌بێت و ئه‌وه‌ش ببێته مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕاست ئه‌وا ئه‌وه نه‌ک هه‌ر مه‌قبول نییه، به‌ڵکو خۆی له خۆیدا خه‌یاڵ و داڵغه‌یه به لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه.vrnon richards l ;imposiblité de la démocratie social.p142 به واتایه‌کی تر گه‌ر حزبێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێک زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک حکومه‌تێکیان ڕه‌ت کرده‌وه و به ده‌نگه‌کانیان متمانه‌ی خۆیان نه‌دایه، ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چی بۆ سیاسه‌تمه‌داران که ته‌نها بڕوایان به توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه ناچار دان به‌و شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چییه‌ی خۆیاندا ده‌نێن. له‌و کاته‌شدا که سیاسه‌تمه‌داران حزبه‌که‌یان تڕ‌ۆ و مایه‌پووچ ده‌بێت، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر کاری ده‌نگنه‌دان ده‌که‌نه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن و سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بڕوابوون به هێز و وزه‌ی خۆ و به یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی تر به هوشیاری و هۆشمه‌ندیه‌کی به‌رزه‌وه بۆ ڕێگه‌به‌ستن له فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌بازیی سیاسه‌تمه‌داران به ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانیشه‌وه. ئێمما گۆڵدمان emma golman ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌نارکیسته‌کان هێنده به‌هێز و به‌توانا بن تای ته‌رازووی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگۆڕن به جۆرێک چه‌پ بتوانێت هێزی کارگه‌ران گرێ بدات به مانگرتنێکی گشتیه‌وه، یا به‌زنجیره‌یه‌ک مانگرتنه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌شدا کاپیتالیست خافڵ نییه و ده‌زانێت ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌ره‌ی ڕاست و به‌ره‌ی چه‌پ بکڕێت یا هیچ نه‌بێت وایان لێ بکات کاریگه‌رییان نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان و به‌شداریکردنه‌کان. vison sur le feu .p.90 به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا، واته حاڵه‌تی کڕینی فه‌رمانبه‌ره‌کاندا، ناتوانێت زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ر بکڕێت؛ گه‌ر جه‌ماوه‌ر خۆی ئاماده نه‌بێت و به‌رگری بکات، ده‌توانن ببنه هێزێکی مه‌زن و ڕێکخستنی خه‌بات له پشت ئه‌و پراکتیکه‌وه که باسمانکرد به هاوکاری و کۆمه‌ک بژین و کار بکه‌ن و شته‌کان بگۆڕن، هێزیشمان هه‌ر له‌وێوه له‌وه‌دایه، چونکه به‌وه ده‌توانین ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی توندوتۆڵ بنیات بنێین و ببینه خاوه‌نی تۆڕێکی-ئۆتۆبهڕێوهبردن-ی کۆمیته‌یی ڕێکخراو تا بتوانین به خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ ببینه به‌ربه‌ستی یاسا و ڕێسای ئۆتۆرێتی.
لۆجیکی حزب ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت ئێمه له‌وی تر و له‌وانی تر باشترین. بوونی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوو له ده‌سه‌ڵاتدا و یا هه‌وڵی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات مهترسیتهکی گه‌وره‌یه، هه‌ربۆیه له حاڵه‌تی وادا پێویسته ده‌نگ بدرێت به‌و حزبانه که وه‌ک ئه‌و مه‌ترسیدار نین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت کاتێک باسه‌که باسی که‌مێ مه‌ترسیدارتر و خراپیتره.
ئێمه نابێت چاوه‌ڕێی باشتر له که‌سێک یا له گرووپێک بکه‌ین، چونکه هه‌موو ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره ڕامیارییانه له‌ژێر کاریگه‌ریی زروفی ئابووریی ڕامیاریدان. هاتنی ڕێگان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، ده‌نگدان به که‌سێک یا کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی تر له که‌مێک گۆڕانکاری زیاتر هیچی تر له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت. سیاسه‌تمه‌داره‌کان بووکهسهماکهرهن، له section j.2.2 باسی ئه‌وه‌مان کردووه که له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت به ده‌ست سیاسه‌تمه‌داره‌کانه‌وه نییه و وا له هه‌ناو و ناوجه‌رگی بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت و کارگه و کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا. ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌کانمان بینی له ئیسپانیا و نیوزله‌ند له ده‌ست ڕامیارییه‌کاندا له جێگه‌ی ڕاستڕه‌وه ئهوپهڕگرتووهکان، که‌واته ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که حزبێکی ڕادیکالمان هه‌ڵبژارد یا هه‌ڵبژێرین توانای ئه‌وه‌ی نییه و نابێت هیچ گۆڕانێکی گرنگ ئه‌نجام بدات و دواتریش ناچار ده‌بێت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کاپیتالیزم لێمان بدات. ڕامیاریتهکان دێن و ده‌ڕۆن، به‌ڵام بیرۆکراته‌کان و کارگه و کۆمپانیاکان هه‌ر ماون و له جێگه‌ی خۆیانن. ده‌نگنه‌دان نابێت ببێته یاریده‌ری سه‌رکه‌وتنی ڕاستڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوو، چونکه هه‌رچییه‌ک ئێمه و جه‌ماوه‌ر ئاواته‌خوازی بووین به فیڕۆ ده‌ڕوات. بۆ نموونه ئازادی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێتلر و فرانکۆ و ئه‌وانی تریشدا که ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شداریکردنی فراوانی جه‌ماوه‌ر له ژیانی ڕامیاریدا، که ده‌بێته که‌مکردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت errico malatesta ;de la vie et des idées.p.196 ansi.vernon richard
شێوازی حکومڕانی هێتله‌ری فرانکۆی و ئه‌وانی تریش نه‌به‌ستراوه به مافی ده‌نگدانه‌وه و نه‌به‌ستراوه به که‌می و زۆریی ده‌نگهێنانی کاندیده‌کانه‌وه، زیاتر په‌یوه‌ندی به نه‌شونماکردنی ئه‌و ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانه‌وه هه‌یه که ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌شداریکردنی ڕاسته‌خۆی جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها کاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر لاوازکردنی ڕۆڵی حکومه‌ت له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی کۆمیونه‌کاندا. the revan n.14.p.p-8 بۆ زیاتر باسی ئه‌و ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییانه و هاندانی ئه‌نارکی، بڕوانه:section.j.5
*****************************************
بۆ خوێنندەوەی بابەتی دیكە سەردانی ئەم بەستەرە بكە
https://afaqkurdish.wordpress.com/
سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكە
http://faqanarchiste.free.fr/secJ2.php3#secj28
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە ؛
http://anarchism.pageabode.com/afaq/secJ2.html#secj28
J.2.7 ئایا بەدڵنیاییەوە پێویستە لەسەرمان دەنگ بە پارتە ڕیفۆرمیستەکان بدەین، بۆ ئەوەی ڕاستییان دەرکەوێت؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە : سەلام عارف
هه‌ندێک له حزبه سۆسیالیسته لینینیه‌کان وه‌ک b.s.p و بێچووه‌کانی وه‌ک ISO له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وای بۆ ده‌چن که ده‌بێت هانده‌ری خه‌ڵک بین بۆ ده‌نگدان بۆ کار و حزبه سۆسیال دیموکراته‌کانی تر، له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م/ له‌به‌ر ئه‌وه پاڵپشتی ئه‌و حزب و سه‌ندیکایانه جه‌ماوه‌ره و گه‌ر بێت و جه‌ماوه‌ر پاڵپشتی خۆی ده‌رنه‌خات به ده‌نگدان بۆیان وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و حزبانه گۆڕاون له که‌مپی چینی کارگه‌راندا و وه‌رچه‌رخاون به لای کاپیتالیزمدا و نزیکن له که‌پیتالیسته‌وه.
دووه‌م/ گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌نگ نه‌دات به‌و حزبه سۆسیالیسته ڕیفۆرمیستانه ته‌واو ناسنامه خیانه‌تکارییه‌که‌یان لای ئه‌ندام و پارتیزانه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت و نا‌ئومێد ده‌بن له حزبه‌کانیان ناچار ده‌بن به دوای حزبه سۆسیالیسته ڕاسته‌قینه‌کاندا بگه‌ڕێن. a savoir les amies swp et ISO
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و بیانووانه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، له‌به‌ر نێتپیسیی ئه‌وانه که ڕاستییه‌کان له جه‌ماوه‌ر و پارتیزانه‌کانی خۆیان ده‌شارنه‌وه، وتن و ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان کارێکی شۆڕشگێڕانه‌یه، سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ڕه‌دووی میدیای کاپیتالیزم که‌وتوون و هه‌مان مێتۆد به کار ده‌هێنن، ڕاستییه‌کان ده‌شێوێنن یا به نیوه‌ناچڵی ده‌یانخه‌نه ڕوو تا پاڵپشتیکردنی حزبێک بۆ سیسته‌م په‌رده‌پۆش بکه‌ن و تا به‌وه‌ش بتوانن جه‌ماوه‌ر بکه‌نه مه‌یدانی پشتگیری‌کردن و خزمه‌تکردنی سیسته‌مێکی ڕامیاری، که به‌بێ کاریگه‌ریی ئه‌و خراپه‌کارییه‌ی ئه‌وان جه‌ماوه‌ر خۆی دژی ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارییه‌یه، ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌لپه‌رستییه‌ی حزبه ڕامیاریه‌کان قهڵاچۆڵکردنه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری، له‌بریی دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵیی سیستمی ڕامیاری.
ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که له ڕه‌گوڕیشه‌ی گیروگرفته‌کان نه‌درێت و جه‌ماوه‌ر سه‌رقاڵ و چه‌واشه بکرێت به ڕووکه‌شی مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیانه‌وه، هه‌روا نایانه‌وێت جه‌ماوه‌ر پشت ببه‌ستێت به به‌ڕێوه‌به‌ره باشتره‌کان leader ship ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی خۆی بێت –ئۆتۆجموجۆڵ.
چه‌نده‌ها جار ده‌رکه‌وت که ئه‌و سیاسه‌ت و تاکتیکه مایه‌پووچه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاری نییه، چه‌ندین جار پاڵپشتیکردن و ده‌نگدان بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی حزبه ڕادیکاله ڕیفۆرمیسته‌کان، بۆ نموونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی حزبی کرێکاران حه‌وت جار پێی بێته سه‌ر حوکم، حزبی کرێکارانی به‌ریتانیای مه‌زن حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و تاکتیکه‌ی داهێنا که‌چی نه‌بووه هۆی ڕادیکالترکردنی ده‌نگدانی گشتیی جه‌ماوه‌ر، نه‌ک هه‌ر نه‌بووه هۆی ئه‌و ڕادیکالکردنه،واشیکرد زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبانه واز بهێنن و حزبه‌کانیش تووشی نوشستی بوون. ئه‌وجۆره تێکشکانه لای ئه‌نارکیسته‌کان سه‌رسووڕهێنه‌ر نییه، هه‌ربۆیه ئه‌و تاکتیکه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه دژی هه‌ره‌میه‌ت و لایه‌نگیریکردنی پێشڕه‌وه‌کان و ئایدلۆژیای پرۆسه‌ی ده‌نگدانه، ئه‌مه له کاتێکدا باش ده‌زانن که نابێته ئه‌لته‌رنه‌تیڤێک و ده‌نگدان له تۆڕی ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌کانی تره‌وه ده‌ئاڵێنێت، ئه‌مه به مه‌رجێک که هێشتا ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌یانتوانیوه کاریگه‌ریی کاری ڕسته‌وخۆ که‌م بکه‌نه‌وه و ته‌نگی پێ هه‌ڵبچنن.
سیاسه‌تمه‌داره‌کان و حزبه ڕادیکاله‌کان به بیانووی ئه‌وه‌وه که حکومه‌ت سه‌ر به ئێمه نییه هانمان ده‌ده‌ن ده‌نگ بده‌ین به ڕیفۆرمیسته‌کان، به‌بێ هیچ ڕاڕاییه‌ک ئه‌وه‌ش له چه‌ککردنی خه‌ڵک زیاتر هیچی تر نییه که ده‌بێته هۆی وازهێنان له چینی کارگه‌ران و به‌جێهێشتنی به تاک و ته‌نها، ئه‌وه با کاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و بهلاڕێگهدابردن و خیانه‌تکاری له‌ولاوه بوه‌ستێت، بمانه‌وێت یا نا له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌و که‌مینه‌یه‌ش به‌شداره که سه‌ر به‌چینی کارگه‌رانه و نایه‌وێت ده‌نگدان ڕه‌ت بکاته‌وه.
چه‌ندجار ده‌بێت ئێمه هه‌مان هه‌ڵه بکه‌ین و ده‌نگ به‌و ڕتفۆرمیستانه بده‌ین و نا‌ئومێد ببین تا تێ بگه‌ین ئه‌و تاکتیکه بێفه‌ڕه و بڕ ناکات!
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه که ده‌توانرێت پێشه‌کی دیراسه‌ی قووڵ و فراوانی ئه‌و تاکتیکه بکرێت و بڕیار بدرێت که ئه‌و تاکتیکه بڕ ناکات و له پاشاگه‌ردانی زیاتر هیچی تری لێ ناکه‌وێته‌وه. ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانه‌وه که بڕوایان وایه ده‌بێت له پێشدا له مه‌سه‌له‌یه‌کدا بژین و ئه‌وسا بڕیاری ئه‌وه بده‌ین بڕ ده‌کات یا بڕ ناکات، واته تاقی بکه‌ینه‌وه ئه‌وسا ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه. به بۆچوونی ئه‌وان ده‌بێت هه‌موو جارێک دۆزه‌خی ستالینزم و فاشیزم و بازاری ئازاد تاقی بکه‌ینه‌وه و ئه‌وسا ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێمه له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و بۆچوونه‌کانی ئه‌وانه‌وه بڕوانینه چینی کارگه‌ران.
ئه‌نارکیسته‌کان به‌ر له‌وه‌ی دوو خه‌تی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌و تاکتیکه‌دا بهێنن و بڵێن بڕ ناکات و بێفه‌ڕه، ئاماده‌ن گفتوگۆ بکه‌ن دژی سیاسه‌تی ڕیفۆرمیسته‌کان و خیانه‌تکارییه‌کان. وه‌کو وتمان زۆر له سۆسیالیسته‌کان تاقیکردنه‌وه ده‌خه‌نه پێش کاری ڕه‌تکردنه‌وه‌وه، ئێمه گوێ به تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ده‌ین به جۆرێک که ناهێڵین ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران وا ت ێبگهن ئێمه له‌و بواره‌دا هیچ گرنگییه‌ک ناده‌ین تا ئه‌وان به هه‌ل بیقۆزنه‌وه و به کاری بهێنن بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕادیکاله‌کان و ڕیفۆرمیسته‌کان ته‌واوی چاره‌نووسی پرۆسه‌که نه‌ده‌نه ده‌س قه‌ده‌ری په‌رله‌مانکاری بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیروبۆچوونه‌ش ببن که ده‌بێت جه‌ماوه‌ر ببێته خاوه‌نی جۆری بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیست بڕوای به خه‌باتی ڕاسته‌وخۆیه و داهێنان و ده‌ستپێشخه‌ری خۆیی به مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ ده‌زانێت، واته له هاوکێشه‌که‌دا خه‌باتی جه‌ماوه‌ری سه‌رچاوه‌یه‌کی کاریگه‌ره بۆ گۆڕانکاری، نه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ره سیاسه‌تمه‌داره‌کان.
سەرچاوەی دەقە ئینگلزییكەی
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.