نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییهوه: ههژێن
بهشی شهشهم **
تاوسەندنی نەهامەتی هاندهری شۆڕش نییە
ئەنجامگیری سەیر و سەمەرە لە « یاسای ئاسنینی کرێکان» وەرگیراوە. زۆربەی ئەو ئەنجامگیرییانە سەریان لەوێوە دەردەچێ کە ڕوودانی شۆڕش، لە گرەوی ئاڵۆزتربوون و قەیرانیتربوونی ئاسایی بارودۆخەکەیە، کە پێویستی بە هیچ کۆمەكێك یا ئامادەکارییەك لە لایەن خودی کرێکارانیشەوە نییە و بێ گەڕانەوەیە. هاوتەریب بە باوەڕی پشستشکێن بە لەتوانادا نەبوونی تێکشکانی یاسای کرێکان، هەندێك لە خەڵكیش بهپێی بهرئەنجامەکانی ئهو یاسایه، بەوە گەیشتوون کە «زیادبوونی هەژاری»، پروکێنتربوونی ژیان، فشاری خاوەنکارەکان، سەرکوتگەری میری و شتگەلێکی لەم جۆرە، ڕودانی شۆڕش خێراتر دەکەن. کار گەیشتە ئەوەی کە ژمارەیەك تەنانەت بەناوی شۆڕشەوە لە ڕوودانی ئەم شتانە دڵخۆش دەبوون. گەر بمانەوێت بۆچوونی ئەم نالۆژیکیانە پەسەند بکەین، هێزی شۆڕش لە نەهامەتییەوە سەرچاوە وەردەگرێت! بەم پێیە، هەر زیادبوونێك لە هەژاری و بەدبەختی خەڵك و شتی تری لەم جۆرە دەبێت بە بەختیاری بزانین و چاوەڕێی ساتی بەڵێندراو بمێنینەوە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.