هاوپشتی ده‌ست له کار کێشانه‌وه له‌لایه‌ن کرێکارانی تێلێکۆمی فه‌ره‌نسه‌وه
ئاماده‌کردنی: jef costello
ڕێکه‌وتی 29ی سێپته‌مبه‌ری 2009

مانگرتووان له Annecy-Le-Vieux
ئه‌مڕۆ کرێکاران خۆبه‌خۆ وه‌ك هاوپشتی بۆ هاوکارێکیان که خۆکوژی کردبوو دستیان له کار کێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری ولاتی گرته‌وه و کرێکاران پشتیوانی خۆیان له‌ته‌ك هاوکاره مردووه‌کانیان نیشان دا و ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر فشاری کار که بووه‌ته هۆی مردنی، ده‌ربڕی.
له Annecy-Le-Vieux، له‌و شوێنه‌ی که کرێکاره مردووه‌که کاری ده‌کرد زیاتر له 100 که‌س له هاوکاره‌کانی ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه و خۆنیشاندانیان به‌ڕێخست. له Bordeaux 200-300 کاریان راگرت و ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان. هه‌روه‌ها له بنکه‌ی هه‌رێمی شاری لیۆن له‌لایه‌ن 600 کرێکاره‌وه خۆنیساندانیك به‌رپاکرا.

کرێکاران له فشاری کار و ئاڵوگۆڕی بارودۆخی کار و کرده‌وه‌ی ڕاگواستینی زۆره‌نلێیانه، تووڕه‌بوون. له ماوه‌ی تایبه‌تیکردنه‌وه‌دا پێش 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆمپانییه‌که هه‌ژماری کرێکاره‌کانی له 100.000 هه‌زار کرێکاره‌وه بۆ 40.000 که‌مکرده‌وه.
زیاتر بخوێنەرەوە هاوپشتی ده‌ست له کار کێشانه‌وه له‌لایه‌ن کرێکارانی تێلێکۆمی فه‌ره‌نسه‌وه



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.