(J.2.4 ) ئایا بە دڵنیاییەوە دەنگدان بۆ پارتە ڕادیکاڵەکان کارا ده‌بێت؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
ئه‌و سیاسه‌تانه هه‌موو ده‌ستکردن، وه‌ستاکه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت؛ کاپیتالیسته‌کانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به ڕووی هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کدا داخراوه، که‌چی ده‌بینین ده‌نگدان شه‌رعیه له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رخۆ و ڕووکه‌ش بێت، نه‌ک خێرا و ڕادیکال.
له پرۆسه‌ی دیموکراتیدا ئامانجی هه‌موو حزبه‌کان ده‌ستخستنی به‌ڕێوه‌بردنه، حزبه ڕامیارییه‌کان که‌م تا زۆر پیشه‌یان داتاشینی ورده‌کارییه‌کانه تا گۆڕانکاری سنووردار بێت. وه‌کو باسمانکرد ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کراوه نییه به ڕووی ناڕه‌زایی دژی ده‌نگدان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگدان شه‌رعیه به مه‌رجێک سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌زێنێت. واته مه‌به‌ستی گۆڕانی ڕادیکال نه‌بێت، ئینکاری ئه‌وه ناکرێت که خێرایی قه‌یرانه‌کانی شارستانی پێویستی گۆڕانکاری زیاتر ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێت بمانخاته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که پشت ببه‌سین به پێشخستنی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چونکه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانمان ده‌بێت گرنگی تایبه‌ت بدرێت به گۆڕانکاریی ڕادیکال.
زیاتر بخوێنەرەوە ئایا بە دڵنیاییەوە دەنگدان بۆ پارتە ڕادیکاڵەکان کارا ده‌بێت؟




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.