ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ڕاپۆرتێکی تازه‌ له‌باره‌ی سه‌رکوتی بزاڤی بێزه‌وییانی ئه‌فریکای باشوور

ڕاپۆرت له‌مه‌ڕ توندوتیژی ڕامیاریی له‌ ئه‌فریکای باشوور له‌ زیادبووندان. هه‌وڵی توندوتیژی به‌ ئامانجی دیاریکراوه‌وه‌ له‌ ئارادابوون، به‌رگرتن به‌ چالاکانی بزاڤه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ سالانی ڕابورددوود. وه‌ك سه‌ره‌نجامی توندوتیژی، چالاکانی بزاڤه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، کۆچبه‌ران و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌ زۆریناچار به‌ دوورخرانه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆیان کراون.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ی خواره‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌رجه‌می سزا رامیارییه‌کان و سه‌لمێنه‌ری هێڕشن بۆ سه‌ر بزاڤی بێزه‌وییان له‌ ناوچه‌ی دانیشتوانی نافه‌رمی (Twatwa) له‌ شاره‌وانی (Ekurhuleni) له‌ (Gauteng). سه‌ره‌نجامی ئه‌و هێڕشانه‌ دوورخستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێیانه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ بووه‌، وه‌ك ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێڕشانه‌، ناچار به‌ به‌جێهێشتنی سه‌رپه‌ناکانیان کراون و له‌ زۆر باردا ئه‌م ڕاپۆرته‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ڕه‌وتی مێژوویی له‌ پشت هێڕشه‌کانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیکارایی دانانی هێڕشه‌کانله‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ خۆجێییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ پشت به‌و گفتوگۆیانه‌ ده‌به‌ستێت، که‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی ئایاری 2010 ئه‌نجام دروام. ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌وه‌ستێت، که‌ له‌ (Twatwa)* خاوه‌نی زه‌وی نین و دانیشتوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ 15 که‌سیان لێکوژراوه‌، گفتوگۆ له‌ته‌ك تاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان کراوه‌، هه‌روا گفتوگۆ له‌ته‌ك ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری (Protea South) ئه‌نجام دراوه‌. ته‌واوی زانیارییه‌کان، به‌رهه‌می دو چاوپێکه‌وتنی نه‌ناسراون له‌سه‌ر پشکنین و چاوه‌دێری سه‌ره‌نجامه‌کانی ئارای 2010.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.abahlali.org/node/7148

* مه‌به‌ست له‌ خه‌ڵکانی بێ زه‌وی، که‌سانێكن، که‌ له‌ دار و ته‌خته‌ و جه‌مه‌لۆن له‌ که‌ناری شاره‌کاندا سه‌رپه‌نایه‌کیان بۆخۆیان دروستکردووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ئێران به‌ حه‌له‌بی ئاوا و له‌ عیراقیش به‌ خانووه‌ بێتاپۆکان ناسراون، بزووتنه‌وه‌ی بێخانوو یا بێزه‌وییه‌کان، وه‌ك بزاڤی ئاواره‌کانی کوردستان که‌ له‌ 90کانی سه‌ده‌ی رابوردوودا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه‌ که‌وتنه‌ به‌رهێڕش و له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیاندا یه‌کێك له‌ چالاکانی ئه‌و بزاڤه‌ هۆنه‌رێکی شۆرشگێڕ بوو به‌نێوی (به‌کر عه‌لی) که‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری ئه‌وسای شاری سلێمانی زیندانی کرا و دواتریش له‌ خۆپیشاندانی ئاواره‌کاندا ته‌قه‌ی لێکرا و کوژرا. ئه‌گه‌ر یارییه‌کانی جامی جیهانی بۆ سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان بواری سه‌رمایه‌گوزاری بووبێت و بۆ ناسیونالیسته‌کان ئامرازێك بۆ جۆشدانی گیانی ڕه‌گه‌زستی یاریگه‌ران و لایه‌نگرانیان، ئه‌وا بۆ دانیشتوانی ناوچه‌ی یاریگه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌که‌، وێرانکردن و راگواستن و تیرۆر بووه‌، شتێك که‌ زومی کامێراکانی ماسمێدیا به‌ ڕوویدا لێڵن.

بۆ زانیاری زیاتر، سه‌یری ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ بکه‌ن

کرێکارانی کانچی لە باشووری ئەفەریکا مانگرتنی کراوە ڕادەگەیێنن

کرێکارانی کانچی لە باشووری ئەفەریکا مانگرتنی کراوە ڕادەگەیێنن

ئامادەکردنی : Django

٨ی جولای ٢٠١٠

کرێکارانی کانچی لە چوار شوێندا کە خاوەندارێتییان بۆ Shanduka دەگەڕێتەوە، خوازیاری زیادکردنی کرێ و هەلومەرجی کارن.

سەدان کەس لە کڕیکارانی کانەکان لە مانگرتنەکەدا بەشداری دەکەن، کە لە کانە خەڵوزەکانی Springlake ، Leeufontein ، ومنجم Graspan Townlands کاردەکەن، مانگرتنەکە لەلایەن یەکێتی نێشتمانی کرێکارانی کانەکانی باشووری ئەفەریکاوە بە کراوەیی راگەییةراوە.

کڕیکاران لە شوێنی جیاجیادا کرێ و هەلومەرجی جیاوازیان هەیە و ئەمەش بەپێی پێکهاتن و گونجانی جیا جیایە. کرێکاران لە هەندێك شوێن پاداشت و یارمەتی هەزێنەیی وەرناگرن و کە بەشیکن لە مەرجەکان لە شوێنەکانی تر، بۆ نموونە کرێکارانی کانێك لە Kwa-Zulu Natal هاتنە دەرەوە یا ژیان لەدەرەوەیان بۆ هەیە، بەڵام لە Mpumalanga ڕەتدەکراوەتەوە.

ئەم مانگرتنە بەدوای شەپۆلێك خەباتی کرێکارانی لە خوارووی ئەفەریکا دێت، لەوانە مانگرتنی کڕیکارانی ڕاگواستن و گەیاندن ، مانگرتنی کتوپری شۆڤێرانی باس، مانگرتنەکانی پۆست و گەیاندن، مانگرتنی کرێکارانی لەنگەرگە و مانگرتنی دیار و کارای چاودێران لە ماوەی یارییەکانی جامی جیهانی.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news

ناره‌زایه‌تییه‌ کرێکارییه‌کان له‌ به‌نگلادیش

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ، 30.06.2010 پۆلیسی به‌نگلادش له‌ته‌ك کرێکارانی به‌رهه‌مهێنانی قوماش و پۆشاك، به‌ به‌کاربردنی دار و لێدان و ته‌وژمی ئاو که‌وته‌ به‌یه‌کادان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی کرێکاره‌کان ته‌نها داوای مافی یاسایی خۆیان ده‌کرد، که‌ زیادکردنی مووچه‌ی مانگانه‌یان و دانی ئه‌و مووجانه‌ی که‌ تا ئێستا پێیان نه‌دراون. له‌م به‌یه‌کادانه‌دا زیاتر له‌ 30 کرێکار بریندار بوون و 10 پۆلیسیش ئازاریان تێگه‌یشتوه‌. هه‌روه‌ها له‌م شه‌ڕ و به‌یه‌کادانانه‌شدا چه‌نده‌ها منداڵیش به‌ر لێدان و تێهه‌ڵدان که‌وتن، که‌ زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له‌ خوار 14 ساڵییه‌وه‌یه‌ و له‌وێ کارده‌که‌ن و هه‌ندێکیشیان ناوبژی گه‌ربوون تاکو پۆلیس له‌ باوك و برا و که‌سوکاریان نه‌دات.

ئه‌م کێشه‌یه‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چووه‌ قۆناخێکی تره‌وه‌، که‌ پۆلیس دڕندایه‌تی خۆیان تێدا نیشاندا، کاتێك که‌ کرێکاره‌کان ڕیزیان گرتبوو تاکو پۆلیس نه‌توانێت بیان شکێنێت، ئه‌مه‌ش پۆلیسی شێتگیرتر کردوو و که‌وتنه‌ په‌لاماردانی کرێکاره‌کان، ئه‌وانیش بۆ پاراستنی له‌خۆیان که‌وتنه‌ هێلکه‌ و به‌رد گرتنه‌ پۆلیس و سووتاندنی سه‌یاره‌ی پۆلیس.


شایانی باسه‌، که‌ بڵێین ئه‌و کۆمپانیایانه‌ له‌ وێ زیاتر له‌ 3 ملیۆن کرێکار ده‌چه‌وسێننه‌وه‌، که‌ زۆربه‌یان ئافره‌تن و مووچه‌یان له‌ ما‌نگێکدا له‌ 18 پاوه‌ندی بریتانی تێناپه‌ڕێت. گه‌رچی لانی که‌می کرێ له‌ ساڵی 1994 دیاری کراوه‌. به‌ڵام پاش 16 ساڵ و هه‌ر چه‌ندیش هه‌موو که‌ره‌سته‌ پێداویسته‌کانی ژیان زیادیانکردوه‌، که‌چی خاوه‌نکار ئه‌وه‌ش به‌ کرێکاران ڕه‌وا نابینێت. به‌پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی به‌نگلادش له‌ 15% ی خاوه‌نکاران مووچه‌ی کرێکاره‌کانیان له‌ نێوان مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ و مانگی ئایاردا نه‌داوه‌، بۆیه‌ جێی سه‌ر سوڕنمان نییه‌، که‌ ببینیت نیوه‌ی دانیشتوانی به‌نگلادش له‌ژێر هێڵی برسێتیه‌وه‌ بژین.

ناره‌زایه‌تییه‌ کرێکارییه‌کانی وڵاتی چین

ئه‌م هه‌فته‌یه له‌ زۆر شوێندا‌ هه‌فته‌یه‌کی گرنگی چالاکیکردن بوو له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن و خۆپێشاندان تا گه‌یشته‌ ڕاده‌ی چالاکی ئاڕاسته‌یی.

له‌ کاتێکداسه‌ندیکاکان له‌ سه‌رجه‌می ئه‌وروپادا به‌رده‌وامی خه‌ریکی چالاکین دژی بێکاری و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی کار و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی و که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانن. له‌ (چین)یش مانگرتن دژی چه‌وساندنه‌وه‌ و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه‌کان ده‌ستیپێکرده‌وه‌.

جێی سه‌ر سوڕمان نییه‌، که‌ جه‌مسه‌ره‌که‌ی ئه‌وسه‌ر‌ی کرێی که‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی بێپه‌رده‌ له‌ (چین) دا به‌پیشه‌سازیکردنی چین‌ و کردنی به‌ وڵاتی یه‌که‌می جیهانی له‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ و کاڵای هه‌مه‌ڕه‌نگه‌دا، که‌ له‌ ماوه‌ی 20 ساڵه‌ی ڕابوردوودا پشکی چین له‌ داگیرکردنی بازاڕی به‌رهه‌مهێنانی جیهانیدا له‌ 2% هه‌ڵکشاوه‌ بۆ 20% ، له‌ هه‌مانکاتیشدا کرێکارانی پیشه‌سازی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و باکووری ئه‌مه‌ریکادا له‌ که‌مبونه‌وه‌ و کرژبووندان.

له‌و کاڵاو که‌ره‌ستانه‌ی که‌ چین ده‌یاننێرێته‌ ده‌ره‌وه‌، که‌ره‌سه‌ی ئه‌لکترۆنی و کۆمیته‌ر و مۆبایه‌ل فۆنن. ئه‌مڕۆ له چین کارگه‌ و کۆمپانیاییه‌کی زۆری خاواندارێتی بێگانه‌ له‌ سێنته‌ری به‌رهه‌مهێنانی Shenzhen که‌ کرێکارانێکی زۆر کاری لێده‌که‌ن، له‌وانه‌ Foxconn که زیاتر له‌ 400 هه‌زار کرێکار کاری تێدا ده‌که‌ن و به‌ملیۆن Apple Ipods به‌رهه‌مده‌هێنن بۆ کۆمپانیای سۆنی و نۆکیا و دێل ( Sony, Nokia, Dell) کارده‌که‌ن.

کرێکاران له‌ مانگێکدا که‌متر له‌ 100 پاوه‌ندی بریتانی وه‌رده‌گرن، کرێکاره‌کان داوای له‌ 30% زیادکردنی مووچه‌ ده‌که‌ن و مانگرتنه‌که‌یان له‌ ڕیگه‌ی مۆبایه‌ل فۆن و ئینته‌رنێت و ژووره‌کانی چاته‌وه‌ ( ده‌مه‌ته‌قێ) له‌ ده‌ره‌وی کارایی و فۆرمی سه‌ندیکا ڕێکخستووه‌.

له‌ ئێستادا کرێکارانی Hondas له‌ Foshan دوای مانگرتن زۆربه‌ی داخوازییه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌ کاتێکدا که‌ ڕێگایان پێنه‌ده‌درا به‌یه‌که‌وه‌ قسه‌ بکه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ کۆمپانیای Hyundai له‌ په‌کین توانیان به‌رزبوونه‌وه‌ی مووچه‌کانیان به‌ڕێژه‌ی له‌ 25% به‌ده‌ستبهێنن. یه‌کێک له‌ کرێکاره‌ هه‌ره‌ چالاکه‌کانی مانگرتنه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی کۆمپانیای ‌هۆنداس، ‌ که‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 20 ساڵه‌ به‌ ئاشکرا وتی و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرت که نابێت ڕێگه‌ بده‌ین، نوێنه‌ره‌کانی سه‌رمایه‌ به‌ش به‌شمان بکه‌ن و له‌ یه‌کمان دابڕن“.

گفتوگۆی رادیۆ به‌رابه‌ری له‌ته‌ك فه‌ریدونی سه‌وادکوهی له‌ پاریس

خوێنه‌رانی هێژاله‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا بینه‌ر و گوێبیستی وه‌لامی هاوڕێ فه‌ریدونی سه‌وادکوهی

ده‌بن به‌ چه‌ند پرسیارێکی‌ رادیۆ به‌رابه‌ری له‌ پاریس له‌مه‌ڕ باردوخۆی هه‌نووکه‌یی ئێران و ئاسۆی بزووتنه‌وه‌که‌ له‌ ئێران

گفتوگۆی فه‌ریدونی سه‌وادکوهی له‌ته‌ك رادیۆ به‌رابه‌ری

http://radiobarabari.com/video/feridon%20savadkohii

D.2.2 پانتایی پرۆپاگه‌نده‌ له‌ دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا چه‌نده‌ ؟

و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف

بۆ ڕه‌زامه‌ندی کۆمپانییه‌کان، بۆ دابینکردنی ‌هێمنی بارودۆخه‌که‌، پاره‌یه‌کی زۆر خه‌رج ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکه‌نه‌ نموونه‌یه‌ک و خۆیانی پێ پێوانه‌ بکه‌ن و به‌راورد بکه‌ن. ئه‌وان به‌ هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، خه‌ڵکی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی لاپه‌سه‌ند و پیرۆز بێت، که‌ ده‌وڵه‌ت پشتگیری ده‌کات. هه‌روا وای پیشان ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و پشگیریکردنه‌ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نییه‌ و بۆ ده‌ستخستنی به‌رته‌ری نییه‌، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ست کاری رێکخستنه‌ و هیچی تر. زیاتر بخوێنەرەوە D.2.2 پانتایی پرۆپاگه‌نده‌ له‌ دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا چه‌نده‌ ؟

ئەنارکیزم

ئەنارکیزم، سۆشیالیزم و ئازادییە پێکەوە. ئازادی بەبێ سۆشیالیزم بریتییە لە بەهرەکێشی و سۆشیالیزمیش بەبێ ئازادی، واتە ستەم و سەرکوت

میخائیل باکونین

خوێنەرانی هێژا، ئەو بابەتانەی لەم گۆشەدا دەخرێنە ڕوو، بابەتگەلێکن بۆ مشتومڕ لەسەر کردن و وروژاندنی لێدوان. هەر کەس دەتوانێت ڕەخنە بگرێت، پێشنیار بکات یا سەرنج بدات، واتە دەکرێت پێشنیارێك ببێتە هۆی ڕەخنە و ڕەخنەکاری، ڕەخنەیەك ببێتە هۆی سەرهەڵدانی پێشنیارێك، هەرواش سەرنجەکان دەتوانن ڕەخنە و پێشنیارەکان گەشە پێبدەن. خوێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ بە کلیککردنی “تێبینی تۆ؟” سەرنج و ڕەخنە و پێنیارەکانیان لەسەر بابەتەکان بنووسن یا ئەگەر ئەگەر لەم رێگەیەوە گونجاو نەبوو، ئەوا لەڕێگەی ئیمەیل ئەدرەسەوە (anarkistan@activist.com) بە پەیامێك بۆچوونی خۆیان ڕەوانە بکەن.

به‌ره‌و ئه‌نارکیزم

به‌ره‌و ئه‌نارکیزم

نووسینی: ئێریکۆ مالاتێستا

و. له‌ فاسییه‌وه‌: هه‌ژێن

له‌ بلاوکراوه‌کانی سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان

http://issuu.com/sakurdistan/docs/berew_anarkizm

ئەنارکیستان (TV)

ئەنارکیستان (TV) کەناڵی ئینتەرنێتی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستانە، کە فیلە داستانی و دۆکومێنتەرییگەلی ئەنارکیستی نیشان دەدات، هەوڵدەدەین بەپێی توانا و هاوکاری هاوڕێیان و خوێنەرانی هێژا، وەرگێڕانی سەبتایتلی فیلمەکان بکەینە کوردی، تاوەکو بینەرانی کورد لە  ڕووداوە مێژووییەکان و جەنگەکان و شۆشەکان و ئەزموونەکان لە دەمی زیندووانی بەشداربووی ڕووداوەکان ببیستن. ڕووداوگەلیك کە مێژووی دەسەڵاتدار هەردەم هەوڵی شێواندنی داوە و لە خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان ئاوەژوو کراوەتەوە.

بۆ بینی ( ئەنارکیستان TV) کلیکی ئەم لئنکەی خوارەوە بکەن

http://worldtv.com/anarkistan/

یا لە ژێر ڕیزبەندی بەستەرەکاندا کلیکی ئەنارکیستان TV بکەن

شۆڕش له‌ پراکتیکدا

ئێریکۆ مالاتێستا

ئۆکتۆبه‌ری 1922

و. لە فاسییەوە: هەژێن

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ بین Bienne ی سویسرا بۆ په‌نجاهه‌مین ساڵیادی ئه‌نجومه‌نی Saint Imier به‌رپا كرا، هاوڕێ بێرتۆنی (Bertoni) و من بۆچونگه‌لێكمان ده‌ربڕین، كه‌ هاوڕێ كۆلۆمێر (Colomer) پێی خۆش نه‌بوون. هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه‌ له‌ ئازادی Libertaire ی پاریسدا نووسیویه‌تی، دڵنیایه‌ بۆچوونه‌كانی ئێمه‌ له‌ته‌ك ئامانجی ئاراسته‌ زیندووەکانی بزاڤی ئه‌ناركیستی هاوچه‌رخ ناته‌بان. وی ده‌نووسێت، هاوڕێیانی ئاڵمانی، ئیسپانی، ڕوسی، ئه‌مه‌ریكایی و که‌ له‌و ئاماده‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بوون، هه‌ر وه‌ك خودی خۆی، به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌کانیان خواردووه‌ و توڕه‌ بووبوون “émus et presque indigné”.

زیاتر بخوێنەرەوە شۆڕش له‌ پراکتیکدا