ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٢

هەژێن

سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له‌ پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی

بەشی دوازده‌هه‌م

دووەم دادپەروەریی، نایەکسانیی و هەژاریی

پته‌وکردنی دادپه‌روه‌ریی‌و نه‌هێشتنی نایه‌کسانی‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ژاریی له‌ کوردستاندا

مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری یه‌کێکه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی ئه‌مڕۆکه‌ی دونیای سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ئیمه‌. مه‌به‌ستمان له‌ دادپه‌روه‌ری ئاماده‌گی ئه‌و ڕۆحه‌ سیاسییه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر دوو کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی وه‌ستاوه‌. یه‌کێکیان مامه‌ڵه‌کردنی ئینسانه‌ وه‌ک بوونه‌وه‌ری ئازاد. ئه‌م خاڵه‌ له‌ جه‌وهه‌ردا مانای ده‌سته‌به‌رکردن‌و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئازادییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئینسانه‌. ل ٢٩

نووسه‌ران له‌ سه‌راپای نووسینه‌که‌یاندا کۆمه‌لێك تێزیان داهێناوه‌، که‌ هیچ بنه‌مایه‌کی لۆجیکی و ئاوه‌زپه‌سه‌ند و هزریان نییه‌. له‌وێوه‌ که‌ ئه‌وان پێیانوایه‌ له‌ سایه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تیدا ئازادی به‌دی دێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ئاوه‌ژووه‌ دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی تاکه‌کان یا خۆیان واته‌نی “مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌” وێنا ده‌که‌ن و ڕیفۆرمێکی ڕامیاریی له‌ ده‌سه‌لاتی بۆرجوازی کورددا، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان به‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتیی نێوی ده‌به‌ن، ده‌که‌نه‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو گیروگرفتێك و وه‌لانانی ڕێگرییه‌کان.

ئه‌گه‌ر ئازادی به‌ واتای ئازادبوونی تاك له‌ بڕیاردان و هه‌ڵبژاردنی پێدایستییه‌کانی ژیانی به‌مه‌جی پێشێلنه‌کردن و نه‌به‌زاندنی سنووری ئازادی که‌سانی دیکه‌ وه‌ربگرین، ئه‌وا ناکرێت له‌ سایه‌ی بوونی سه‌روه‌ری هێندێك به‌سه‌ر هێندێکی تردا [چ سه‌روه‌ری که‌مینه‌تی به‌سه‌ر زۆرینه‌دا و چ سه‌روه‌ری زۆرینه‌ به‌سه‌ر که‌مینه‌دا] قسه‌ له‌ بوونی ئازادی بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئازادی به‌ واتای خودسه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر خۆی له‌ پانتایی ئازادی ئه‌وانی دیکه‌دا، له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وا دیسانه‌وه‌ ئازادی دابه‌ش ناکرێت. چونکه‌ ته‌نیا له‌ ئازادی گشتیی کۆمه‌ڵدا ئازادی تاك ده‌سه‌به‌ر ده‌کرێت. کاتێك که‌ کۆمه‌ڵگه‌ ژێرده‌ستی سه‌روه‌ری که‌سانێك بێت، قسه‌کردن له‌ بوونی ئازادی پڕ به‌و واتایه‌ی که‌ تاکه‌کان له‌ کۆیلایه‌تییه‌وه‌ تا ئێستا خۆیانیان بۆ به‌کوشت داوه‌ یا ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر خۆشباوه‌ڕیی نه‌بێت، ئه‌وا خۆشباوه‌ڕکردنی که‌سانی دیکه‌یه‌. ده‌کرێت له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نائازاددا که‌سێك ئازادئه‌ندێش بێت، به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که‌ که‌سانێك [چ به‌ نوێنه‌رایه‌تی ناڕاسته‌وخۆ چ به‌ دیکتاتۆری] بڕیار له‌سه‌ر ژیان و خواست و داهاتووی تاکه‌کان بده‌ن، ئه‌وا ئازادی خواسته‌ و نه‌بووه‌ته‌ که‌توار و ناشتوانێت له‌ وه‌ها بارێکدا ببێت. زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٢ →

çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey/ 11

hejên

serincdandnêkî rexneyî le pertûkokey “nîgayek le êsta û xewnêk bo sbey”î merîwan wirya, aras fetah, bextyar ‘elî, rêbîn herdî

beşî yazdehem

aşnakirdnewey syasekanî ême be behakanî mrovû rêzgirtnî, yekêke le pêdawîstîye here gringekanî dunyay ême. L27

berrastî nûseran xoyan le gêlî deden ya xellk be gêll dezanin û bew core wa nîşan deden, ke lew birrwayedan seranî kurd bew xewnaney ewan, aşna nîn! min hawkêşeke pêçewane debînim, ewe mrovî kurd û takî komellgey kurdistane, ke debêt be beha û maf û xwast û twana û wîstî xoy aşnabêt, nek pêçewanekey! çunke katêk ke tak xoy bnasêt û bitwanêt rêwişwênî xoy le komellge û peywendîye abûrîy û ramyarîy û komellayetîyekanda dyarî bkat, ewsa debînîn, ke çon le huşyarî komellda bûnî serkirde û desellat debne bêrrêzî be xudî mrov!

nûseran leser ew bnemayey ke pêyanwaye zorîney xellk “mêgel -xoyan watenî” cêgey bezeyî û destgîruîyn û lewe kemtrin, ke twanay aşnabûnyan be mafî xoyan hebêt, boye wek qeşekan le tewawî nûsînekeyanda rûy demyan desellatdarane û daway bezeyî û lakirdnewe le mafî mrovyan lêdeken. serçawey weha têrrwanêk bo berterîdan bexoyan wek destebjêrêkî roşinbîr degerrêtewe. ewan huşyarî be behrey xudadawî dezanin û zorîne lewe kemtir seyr deken, ke twanay aşnabûn û huşyarbûneweyan hebêt. ewan bawerryan bewe heye, ke azadî dedrêt û bexşîşî serwerane, rêz û beha leser bnemay nîştmandarêtî û lelayen serweranewe be ême dedrên. زیاتر بخوێنەرەوە çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey/ 11 →

چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١١

هەژێن

سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له‌ پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی

بەشی یازده‌هه‌م

ئاشناکردنه‌وه‌ی سیاسه‌کانی ئێمه‌ به‌ به‌هاکانی مرۆڤ‌و رێزگرتنی، یه‌کێکه‌ له‌ پێداویستییه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی دونیای ئێمه‌. ل٢٧

به‌ڕاستی نووسەران خۆیان لە گێلی دەدەن یا خەڵك بە گێڵ دەزانن و به‌و جۆره‌ وا نیشان ده‌ده‌ن، که‌ له‌و بڕوایه‌دان سه‌رانی کورد به‌و خه‌ونانه‌ی ئه‌وان، ئاشنا نین! من هاوکێشه‌که‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بینم، ئه‌وه‌ مرۆڤی کورد و تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه‌، که‌ ده‌بێت به‌ به‌ها و ماف و خواست و توانا و ویستی خۆی ئاشنابێت، نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی! چونکه‌ کاتێك که‌ تاك خۆی بناسێت و بتوانێت ڕێوشوێنی خۆی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دیاری بکات، ئه‌وسا ده‌بینین، که‌ چۆن له‌ هوشیاری کۆمه‌ڵدا بوونی سه‌رکرده‌ و ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌ بێڕێزی به‌ خودی مرۆڤ!

نووسەران لەسەر ئەو بنەمایەی کە پێیانوایە زۆرینەی خەڵك “مێگەل -خۆیان واتەنی” جێگەی بەزەیی و دەستگیرویین و لەوە کەمترن، کە توانای ئاشنابوونیان بە مافی خۆیان هەبێت، بۆیە وەك قەشەکان لە تەواوی نووسینەکەیاندا ڕووی دەمیان دەسەڵاتدارانە و داوای بەزەیی و لاکردنەوە لە مافی مرۆڤیان لێدەکەن. سەرچاوەی وەها تێڕوانێك بۆ بەرتەریدان بەخۆیان وەك دەستەبژێرێكی ڕۆشنبیر دەگەڕێتەوە. ئەوان هوشیاری بە بەهرەی خوداداوی دەزانن و زۆرینە لەوە کەمتر سەیر دەکەن، کە توانای ئاشنابوون و هوشیاربوونەوەیان هەبێت. ئەوان باوەڕیان بەوە هەیە، کە ئازادی دەدرێت و بەخشیشی سەروەرانە، ڕێز و بەها لەسەر بنەمای نیشتماندارێتی و لەلایەن سەروەرانەوە بە ئێمە دەدرێن. زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١١ →

جه‌زائیر : خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌رده‌وامن

له‌ دوو ڕۆژی ڕابوردوودا لاوان و بێکاران له‌  پایته‌خت و هه‌رێمه‌کانی وڵاتی جه‌زائیر وه‌ك ته‌نینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی مه‌غریب و تونس، ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌هموو شیوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی ‌هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه‌ . هه‌ڵچوون و ناڕه‌زایه‌یتییه‌کان کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رن  به‌رامبه‌ر ناله‌باری گوزه‌ران و به‌رزی نرخی شمه‌ك و که‌مده‌رامه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵك داخوازییه‌کان و داخوازییه‌کانیان له‌و په‌یوه‌نده‌دان. دوێنێ لاوێکی 18 سالان له‌ به‌ره‌نجامی توندوتیژی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستداوه‌. و ده‌یان که‌سی تر بریندار بوون.  شایانی باسه‌ له‌ ساڵی ڕابوردوودا ولاتی جه‌زائیر  9 هه‌زار ناڕه‌زایه‌تی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

دووباره‌ کۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی ده‌رکراوی (ڕستن‌وچنین)ی کوردستان

دووباره‌ کۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی ده‌رکراوی (ڕستن‌وچنین)ی کوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌، 01ی جێنیوه‌ری 2011 کرێکارانی ده‌رکراوی ڕستن‌وچنینی کوردستان له‌ کاتژێر 10ی به‌یانییه‌وه‌ تا ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانگه‌ی کاروباری کۆمه‌لایه‌تی سنه‌ له‌ شه‌قامی جامی جه‌م، کۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌ك که‌ له‌ ڕێکه‌وتی 11ی دێسه‌مبه‌ری 2010 له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنی هه‌لومه‌رجی کاری سه‌ختی و زیانبه‌خش له‌ پێشینه‌ی بیمه‌یاندا، ۊڕووی دا.

به‌ پێی هه‌واڵی کۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدانی پێکهاتنی ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان، کرێکارانی کۆوه‌بوو، که‌ ژماره‌یان نزیکه‌ی 100 که‌س ده‌بوون، له‌ درێژه‌دا بۆ به‌دواچوونی داخوازییه‌کانیان له‌نێوان خۆیاندا 3 که‌سیان وه‌ك نوێنه‌ر هه‌ڵبژارد، تاوه‌کو له‌ته‌ك لێپرسراوانی فه‌رمانگه‌ی کاری سنه‌ له‌و باره‌وه‌ گفتوگۆ بکات و دوای داواکارییه‌کانیان بکه‌ون.

شایانی باسه‌، که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 11ی دێسه‌مبه‌ری 2010دا، نزیکه‌ی 250 که‌س له‌ کرێکارانی ده‌رکراو کۆبووبه‌وه‌، که‌ له‌و کۆبوونه‌وه‌دا کۆمپانییه‌کانی (پرریس)ی سنه‌، (شاهۆ) و (شین بافت)یش به‌شدارییان کردبوو.

کرێکاران له‌ کۆتاییدا ڕایانگه‌یاندبوو، که‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام به‌ داخوازییه‌کانیان نه‌درێته‌وه‌، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/6050-1.html

 

dûbare kobûnewey krêkaranî derkrawî (ristniwçnîn)î kurdistan

rojî şemme, 01î cênîwerî 2011 krêkaranî derkrawî ristniwçnînî kurdistan le katjêr 10î beyanîyewe ta demew nîwerro, le beramber fermangey karubarî komelayetî sne le şeqamî camî cem, kobûnewe.

em kobûneweye dwabedway kobûneweyek ke le rêkewtî 11î dêsemberî 2010 lenarrezayetî be leberçawnegirtnî helumercî karî sextî û zyanbexiş le pêşîney bîmeyanda, ۊrrûy da.

be pêy hewallî komîtey hemahengî bo yarmetîdanî pêkhatnî rêkixrawe krêkarîyekan, krêkaranî kowebû, ke jmareyan nzîkey 100 kes debûn, le drêjeda bo bedwaçûnî daxwazîyekanyan lenêwan xoyanda 3 kesyan wek nwêner hellbjard, taweku letek lêprisrawanî fermangey karî sne lew barewe giftugo bkat û dway dawakarîyekanyan bkewn.

şayanî base, ke le rojî şemmey rêkewtî 11î dêsemberî 2010da, nzîkey 250 kes le krêkaranî derkraw kobûbewe, ke lew kobûneweda kompanîyekanî (prrîs)î sne, (şaho) û (şîn baft)îş beşdarîyan kirdbû.

krêkaran le kotayîda rayangeyandbû, ke eger wellam be daxwazîyekanyan nedrêtewe, drêje be narrezayetîyekanyan deden.

بیهنام ئیبراهیم زاده‌، چالاکڤانی کرێکاری به‌ 20 ساڵ زیندانی سزا درا

بیهنام ئیبراهیم زاده‌، چالاکڤانی کرێکاری به‌ 20 ساڵ زیندانی سزا درا

یه‌کێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رایگه‌یاند که‌ بیهنام ئیبراهیم زاده‌، چالاکڤانی کرێکاری و داکۆکیگه‌ر له‌ مافه‌کانی مناڵان، له‌لایه‌ن به‌شی 15ی دادگه‌ی شۆڕشه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تگه‌لی ئاساییشیی به‌ 20 ساڵ زیندان سزا دراوه‌.

به‌ پێی فه‌رمانی دادگه‌، ده‌بێت بیهنام ئیبراهیم زاده‌، ماوه‌ی 10 ساڵ له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج و 10 ساڵی دیکه‌ له‌ زیندانی ئه‌ڤین به‌رێته‌سه‌ر.

به‌ڕێز ئیبراهیم زاده‌ ڕۆژی شه‌ممه‌، 12ی جونی 2010 له‌لایه‌ن لێپرسراوانی ئاساییشییه‌وه‌ له‌ تاران ده‌ستگیر کرا.

یه‌کێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، وێرای ناڕه‌وازانینی ئه‌م بڕیاره‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و بێمه‌رجی بڕیاره‌که‌ و ئازادکردنی بیهنام ئیبراهیم زاده‌، ڕه‌زا شه‌هابی و کرێکارانی تری زیندانییه‌.

سه‌رچاوه‌: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/6047-1.html

 

bîhnam îbrahîm zade, çalakvanî krêkarî be 20 sall zîndanî sza dra

yekêtî azadî krêkaranî êran, rojî yekşemme raygeyand ke bîhnam îbrahîm zade, çalakvanî krêkarî û dakokîger le mafekanî mnallan, lelayen beşî 15î dadgey şorrşewe be tometgelî asayîşîy be 20 sall zîndan sza drawe.

be pêy fermanî dadge, debêt bîhnam îbrahîm zade, mawey 10 sall le zîndanî recayî şarî kerec û 10 sallî dîke le zîndanî evîn berêteser.

berrêz îbrahîm zade rojî şemme, 12î cunî 2010 lelayen lêprisrawanî asayîşîyewe le taran destgîr kra.

yekêtî azadî krêkaranî êran, wêray narrewazanînî em birryare, xwazyarî hellweşandnewey destbecê û bêmercî birryareke û azadkirdnî bîhnam îbrahîm zade, reza şehabî û krêkaranî trî zîndanîye.

کرێکارانی پیشه‌سازی ئه‌لبورز (البرز) له‌ مانگرتندان

کرێکارانی پیشه‌سازی ئه‌لبورز (البرز) له‌ مانگرتندان

1200 کرێکاری کۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی البرز له‌ مانگرتندان.

کرێکارانی ئه‌م کارخانه‌یه‌ له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا له‌ مانگرتندا بوون و خوازیاری داواکارییه‌کانیان، که‌ داواکاری موچه‌ی دواخراویانن.

به‌پێی هه‌واڵنێری کۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان، 1200 کرێکارێك که‌ له‌م کارخانه‌دا کارده‌که‌ن، رایانگه‌یاندووه‌ تاکو به‌دیهاتنی داواکارییه‌کانیان، درێژه‌ به‌ مانگرتن ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: http://www.hra-news.org/1389-01-27-05-29-12/6069-1.html

 

krêkaranî pîşesazî elburz (albriz) le mangirtindan

1200 krêkarî komellgey pîşesazî albriz le mangirtindan.

krêkaranî em karxaneye lem rojaney dwayda le mangirtinda bûn û xwazyarî dawakarîyekanyan, ke dawakarî muçey dwaxrawyanin.

bepêy hewallnêrî komîtey bedwadaçûn bo pêkhênanî rêkixrawe krêkarîyekan, 1200 krêkarêk ke lem karxaneda kardeken, rayangeyanduwe taku bedîhatnî dawakarîyekanyan, drêje be mangirtin deden.

به‌یه‌کدادانی خه‌ڵك له‌ته‌ك هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ مه‌یدان ئازادی شاری سنه‌

به‌یه‌کدادانی خه‌ڵك له‌ته‌ك هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ مه‌یدان ئازادی شاری سنه‌

دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بۆ به‌رگرتن به‌ له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵائ له‌تیفی ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی دێسه‌مبه‌ری 2010 له‌ ساری سنه‌، که‌ به‌ کرده‌وه‌ ڕژێمی ئیسلامی ناچار به‌ پاشه‌کشێ کرد، له‌لایه‌که‌وه‌ که‌شێکی پڕ له‌ هاوپشتی و هه‌ڵچوون له‌ نێو خه‌ڵکیدا و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ بارێکی سه‌ربازی ڕانه‌گه‌یێنراو له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامییه‌وه‌ له‌ شاری (سنه‌)دا زاڵه‌. ڕژێمی ئیسلامی به‌ ته‌واوی ئاماده‌یی هاوپشتی و توڕه‌یی خه‌ڵکی ده‌رکردووه‌ و له‌و ڕووه‌ زۆر ترساوه‌. بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ته‌ك ناڕه‌زایه‌تی چاوه‌ڕوانکراوی خه‌ڵك، ڕژێمی ئیسلامی هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خۆی له‌نێو شاردا بلاوکردووه‌ته‌وه‌ و که‌وتوونه‌ته‌ ئازار و ته‌نگه‌تاوکردنی خه‌ڵك.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 05ی جێنیوه‌ری 2011 کاتژێر 13.15 خوله‌ك هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژێمی ئیسلامی له‌ مه‌یدانی ئازادی ده‌یانویست لاوێکی ڕێبوار ده‌ستگیر بکه‌ن. لاوه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردندا به‌رگری ده‌کا و به‌ ده‌نگی به‌رز به‌رامبه‌ر به‌ پیاوانی ڕژێم ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت. هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان لاوه‌که‌ ده‌ده‌نه‌ به‌ر کوته‌ك و لێدان و گاز به‌ چاویدا ده‌پژێنن. خه‌ڵکانێك که‌ له‌و ناوه‌دا بوون به‌ دیتنی ئه‌م دیمه‌نه‌ به‌ خێرایی ئابڵۆقه‌ی هێزه‌کانی ڕژێم ده‌ده‌ن و هه‌ل بۆ هه‌ڵهاتنی لاوه‌که‌ ده‌ڕه‌خسێنن و کوته‌که‌کان له‌ ده‌ست به‌کرێگیراوان ده‌رده‌هێنن ووه‌به‌ر کوته‌ککارییان ده‌ده‌ن. له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ڕژێم ده‌ست به‌ ته‌قه‌کردن ده‌که‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ مناڵێکی 12 ساڵان ئه‌ژنۆی برندار ده‌بێت. ده‌ستبه‌جێ کۆمه‌ڵێك مناڵه‌ برینداره‌که‌ به‌ره‌و خه‌سته‌خانه‌ ده‌به‌ن و ئه‌وانی تر به‌کرێگیراوانی ڕژێم ده‌پشکنن و شوناسنامه‌ی به‌کرێگیراوێك که‌ مناڵه‌که‌ی برندارکردبوو، گلده‌ده‌نه‌وه‌. نیوی ئه‌و به‌کرێگیراوه‌ (پوریا فه‌قێ سڵێمان)، سه‌رده‌سته‌ (گروهبان)ی که‌ڵانته‌ری 11 له‌ کۆتایی (شارۆچکه‌ی سه‌عدی)یه‌. دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌ گرنگه‌، شاری سنه‌ نائارام و شڵه‌ژاوه‌. ڕژێمی ئیسلامی له‌نێو شاردا باری نائاسایی راگه‌یاندووه‌ و له‌ ته‌واوی شه‌قامه‌کان و مه‌یدانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی شاردا هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خۆی جێگیر کردوون.

beyekdadanî xellk letek hêze serkutgerekanî komarî îslamî le meydan azadî şarî sne

dwabedway kobûnewey narrezayetî xellk bo bergirtin be lesêdaredanî hebîbulllla letîfî rojî şemme 25î dêsemberî 2010 le sarî sne, ke be kirdewe rjêmî îslamî naçar be paşekşê kird, lelayekewe keşêkî pirr le hawpiştî û hellçûn le nêw xellkîda û lelayekî dîkewe barêkî serbazî ranegeyênraw lelayen rjêmî îslamîyewe le şarî (sne)da zalle. rjêmî îslamî be tewawî amadeyî hawpiştî û tureyî xellkî derkirduwe û lew ruwe zor tirsawe. bo rûberrûbûnewe letek narrezayetî çawerrwankrawî xellk, rjêmî îslamî hêze serkutgerekanî xoy lenêw şarda blawkirduwetewe û kewtûnete azar û tengetawkirdnî xellk.

emrro çwarşemme 05î cênîwerî 2011 katjêr 13.15 xulek hêze serkutgerekanî rjêmî îslamî le meydanî azadî deyanuyist lawêkî rêbwar destgîr bken. laweke le beramber destgîrkirdinda bergrî deka û be dengî berz beramber be pyawanî rjêm narrezayetî derdebrrêt. hêze serkutgerekan laweke dedene ber kutek û lêdan û gaz be çawîda depjênin. xellkanêk ke lew naweda bûn be dîtnî em dîmene be xêrayî ablloqey hêzekanî rjêm deden û hel bo hellhatnî laweke derrexsênin û kutekekan le dest bekrêgîrawan derdehênin wweber kutekkarîyan deden. le beramberda hêzekanî rjêm dest be teqekirdin deken û bew hoyewe mnallêkî 12 sallan ejnoy brindar debêt. destbecê komellêk mnalle brîndareke berew xestexane deben û ewanî tir bekrêgîrawanî rjêm depişknin û şunasnamey bekrêgîrawêk ke mnallekey brindarkirdbû, gildedenewe. nîwî ew bekrêgîrawe (purya feqê sllêman), serdeste (gruhban)î kellanterî 11 le kotayî (şaroçkey se’dî)ye. dwabedway em rûdawe gringe, şarî sne naaram û şllejawe. rjêmî îslamî lenêw şarda barî naasayî rageyanduwe û le tewawî şeqamekan û meydane serekîyekanî şarda hêze serkutgerekanî xoy cêgîr kirdûn.

çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey/ 10

 

serincdandnêkî rexneyî le pertûkokey “nîgayek le êsta û xewnêk bo sbey”î merîwan wirya, aras fetah, bextyar ‘elî, rêbîn herdî

beşî dehem

ew desellatey wllatekey xoy xoşnewêtû hawnîştmanyan besernekatewe, naştwanêt xoşewîstîû hestî berpirsyarêtî lenaw takû grupekanî komellgada berhembhênêt, ew desellatey berjewendî netewîy kurtibkatewe bo paristnî destkewte desteyîû xêzanîyekî, natwanêt syasetû asayîşî neteweyî darrêjêt. L22

nûseran baş wênakirdnî desellatêkî xizmetkar û milkeçî xellk û daxwazîyekanî, be komellêk druşm le çeşnî druşme partîyekan beser desellatda helldeden û dwacar penadebenewe ber dêwcamekey borcwazî “berjewendî neteweyî“, herwek çon ferensîyekan leber “berjewendî neteweyî!!” letek prusekan rêkdekewn û kumuney parîs, ke dêmokrasî rastexo û berrêweberayetî xellk bû, xelltanî xwên deken, bolşevîkekan leserdemî lênîn û trotiskîda le pênaw berjewendî giştî letek desellatdaranî allman û nemsa şerr radegrin û komunekanî okranya serkut deken û dwatir stalîn û hîtler leser pirsî polonya û “berjewendî neteweyî!!” rêkdekewn, emerîka le cengî cîhanî duwemda leber “berjewendî neteweyî!!” hîroşîma û nakazakî be bombî etom wêran dekat, şay êran û rjêmî be’si be çawdêrî emerîka leser “berjewendî neteweyî!!” hersê layen, gelî kurd serkut deken û (rjêmî be’s)îş leber berjewendî neteweyî û nîştman zyatir le sê hezar gund ragwêz û dû sed hezar gundinşîn enfal û pînc hezarîş kîmabaran dekat, bem core lîstî serkutî bzave komellayetîyekan û şerrexwênawîyekan û frîwdane parlemanîyekan lejêr nêwî “berjewendî neteweyî û nîştmanî!!”da hênde drêje, manîfêstekey nûseran naygrête xoy! زیاتر بخوێنەرەوە çawpoşînêk le êsta û tracîdyayek bo sbey/ 10 →

ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (FAI)

ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (FAI)

ڕیکه‌وت: یه‌کشه‌ممه‌، 26ی دێسه‌مبه‌ری 2010

ئێمه‌، کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (FAI-Federazione Anarchica Italiana) به‌هۆی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌بوونی هه‌ر جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ته‌ك که‌سانێکی گومانلێکراوی خۆده‌رخستوو به‌نێوی “FAI-Federazione Anarchica Informale (فیدراسیۆنی نافه‌رمیی ئه‌نارکیستی)”، که‌ بۆمبناردنه‌کانی بۆلۆگنا (Bologna)یان له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌، ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌.

ئێمه‌ وه‌ها کارێکی نه‌نگ و خراپه‌کارانه‌ی وه‌ك ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایانه‌، که‌ ناوبانگی هاوڕێیانی ئێمه‌ (فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا-FAI) ده‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ڕسوا ده‌که‌ین. ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌، که‌ ناوبه‌ناو لێره‌وله‌وێ پۆلیس یا هاریکارانی به‌ مه‌به‌ستی فشارهێنان بۆ گروپه‌ هاورێکانمان په‌نا بۆ وه‌ها کارێك ده‌به‌ن.

ئێمه‌ خۆمان به‌ درێژه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ ئه‌نارکیستییانه‌ داده‌نێین، که‌ له‌ کۆنگرێسی سانت ئاێمێر Saint-Imierی ساڵی 1872 تا ده‌گاته‌ پێکهاتنی یه‌کێتی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (UAI – Italian Anarchist Union) له‌ ساڵی 1920 و فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (FAI-Italian Anarchist Federation) له‌ ساڵی 1945دا، نیشانیان داوه‌. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێکخراوی نافه‌رمی نین و به‌و شێوه‌ چالاکی ناکه‌ن. به‌ڵکو به‌پێی شێوازه‌ ئازادیخوازیی و یه‌کسانیخوازییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر شته‌کان ده‌ده‌ن.

ئێمه‌ به‌ توندی به‌رخوردی هه‌ڵخڕێنه‌رانه‌ و شێوێنه‌رانه‌ی میدیاکان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نارکیسته‌کان به‌ تۆمه‌تی بۆمبگوزاری یا به‌کاربردنی که‌ره‌سته‌ی ته‌قێنه‌ره‌وه‌ ڕسوا ده‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌نارکیسته‌کان له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا باشتر و زۆرتر له‌ هه‌مووان له‌ خه‌باتی کۆمه‌لایه‌تیی، مانگرتن، دژایه‌تی جه‌نگ به‌شداریمانکردووه‌ و ده‌که‌ین.

ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێداده‌گرینه‌وه‌، که‌ ئێمه‌ ئه‌نارکیسته‌کان خه‌باتی خۆمان له‌ دژی لۆجیکی ده‌سته‌مۆکردن و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاتخوازان چرده‌که‌ینه‌وه‌ و له‌ ڕێی یه‌کتییه‌ گه‌لییه سه‌ربه‌خۆکان، له‌ بزاڤه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیی و بزاڤه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌کاندا، له‌ شاره‌کان و گونده‌کان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد هه‌نگاو ده‌نێین.

کۆمیته‌ی هه‌مانهه‌نگی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا