هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی شەشەم
پاراستنی ئه‌و وێنه ئه‌خلاقییه‌یه کوردوه‌ک میله‌تێکی خه‌باتکه‌ر بۆ ئازادیی‌و دادپهروهرییو مافی یهکسانو دیموکراسیه‌ت نیشانده‌دات ل.١٣
نووسه‌ران به ئه‌نقه‌ست وێنه‌کان تێکه‌ڵ ده‌کەن، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌کیکردنی ناسیونالیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیای ده‌وڵه‌تی سه‌راپاگیری بۆرجوازی و خواستی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له داگیرگه‌ر و ئیمپریالیزمە. ئه‌مه پهلهقاژێیه وه‌ك به‌ره‌نجامی کاڵبوونه‌وه‌ی وێنه دۆرینهکانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و هاوبه‌شی چین و توێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه له سایه‌ی سه‌روه‌ری بۆرجوازیدا.
ئێستاش تاکی بێده‌سه‌ڵاتی کورد، ئاڵمانی، ئه‌مه‌ریکی، عه‌ره‌ب و … تد خه‌ون به ئازادی و دادپه‌روه‌ری و مافی یه‌کسان و دێمۆکراسی ڕاسته‌وخۆوه ده‌بینێت، به‌ڵام له هیچ سه‌رده‌مێکدا ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڵگری ئه‌م خواست و ئامانجانه نه‌بوون و ناشبن، ئیتر ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه چ کۆمه‌ڵێك چه‌ته و ڕێگر بن یا کۆمه‌ڵێك فیلۆسۆف و زانا و نووسه‌ر!
له‌ده‌ستدانی ئه‌م وێنه‌یه یه‌کێکه له کۆڵه‌که ستراتیژییه‌کانی پاراستنی بوون‌و مانه‌وه‌ی میلله‌تی ئێمه ل١٣- ١٤
ئه‌و وێنه تێکهڵکراوهی خه‌ون و خه‌باتی خه‌ڵکی کورد له‌ته‌ك خه‌ون و هه‌لپه‌رستی ده‌سه‌ڵاتخوازانی بزاڤی ناسیونالیستی کورد، هیچ کات یه‌کێك نییه له کۆڵه‌که ستراتیژییه‌کانی پاراستنی بوون و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه. ئه‌مه داهێنراوی فیلۆسۆفاندنی پاگه‌نده پارتی (حزبی)یه‌کانه. سەدان که‌مه‌نه‌ته‌وه هه‌ن، که هیچ کات چانسی ده‌وڵه‌تبوونیان بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتووه، که‌چی ماونه‌ته‌وه و ده‌شمێننه‌وه؛ له‌وانه بلوجه‌کان، تامیلەکان، که وه‌ك کورد به‌سه‌ر ولاتانی ده‌وروبه‌ردا دابه‌شێنراون و هه‌موو شتێکیشیان یاساخه و ئه‌و چانسه کولتوورییانه‌ی که کورد هه‌یبوون، ئه‌وان نه‌یانبوون و له ئێستاشدا ئه‌و چانسه‌یان نییه. ئیتر نازانم ئه‌م تیئۆریستانهی ئاخرزه‌مان، ئایدیای ئه‌م تێڕوانینه‌یان له‌کوێوه هێناوه؟ ئه‌مه بێجگه له ختووکه‌دانی ناهوشیاری تاکی گێرۆده‌ی ده‌مارگیریی ناسیونالیستی، هیچی دیکە نییه. زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراژیدیایەك بۆ سبەی /٦


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.