ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

بە سوی آنارشیسم

بە سوی آنارشیسم

البحث عن مجتمع المستقبل –

البحث عن مجتمع المستقبل –

الافکار المحوریة للتحرریة –

الافکار المحوریة للتحرریة –

ئانارشیزم

ئانارشیزم

ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی

ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی

بحران ساختار سلطە در تاریخ معاصر، جنبشهای افقی و آنارشیک

بحران ساختار سلطە در تاریخ معاصر، جنبشهای افقی و آنارشیک

البحث عن مجتمع المستقبل

البحث عن مجتمع المستقبل

الافکار المحوریة للتحرریة

الافکار المحوریة للتحرریة

پرسیار و وەلامی بەردەوام لەمەڕ ئەنارکیزم

An Anarchist FAQ in Kurdish

ئەم کارە پێشکەش بە ملیۆنان ئەنارکیست، زیندووان و مردووان، ئەوانەی هەوڵیان داوە و هەوڵدەدەن دونیایەکی باشتر دەسەبەر بکەن. بۆ یەکەم جار لە یادی شۆڕشی 1936ی ئیسپانیا و دلاوەرییەکانی بزاڤی ئەنارکیستی ئیسپانیادا بە فەرمی پرسیار و وەڵامی (An Anarchist FAQ) لە 19ی جولای 1996دا بڵاوکرایەوە. هیوادارین ئەم کارەی ئێمە کۆمەك بە گۆڕینی جیهان بە شوێنێکی ئازاد، بکات .

ئەم ئەنارکیستانەی خوارەوە کە خۆیان ڕاگەیاندووە (بە زۆری) لێپرسراوەتی ئەم پرسیار و وەڵامەیان لە ئەستۆ گرتووە.

Iain McKay (بەشداری سەرەکی و سەرنووسەر)، Gary Elkin ، Dave Neal ، Ed Boraas

سوپاسگوزاری ئەمانەی خوارەوەین بۆ بەشداری و سەرنجدانیان Andrew Flood ، Mike Ballard ، Francois Coquet ، Jamal Hannah ، Mike Huben ، Greg Alt ، Chuck Munson ، auline McCormack ، Nestor McNab ، Kevin Carson ، Shawn Wilbur ، Nicholas Evans ،

هەروەها سوپاسی هاوڕێیانمان لە (the anarchy)، (oneunion) و (organise!) دەکەین

“An Anarchist FAQ”, Version 14.*

Copyright (C) 1995-2010 The Anarchist FAQ Editorial Collective:

مۆڵەتی کۆپی و بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتنامەی (GNU)ی بەڵگەنامە ئازادەکان، دراوە، ڤێرژنی 1.1 و ڤێرژنەکانی دواتری لەلایەن دەزگەی نەرمەکاڵای ئازاد و مەرجە گشتییەکانی (GNU)یەوە بڵاوکراتەوە، ڤێرژنی 2.0 و ڤێرژنەکانی دواتر لەلایەن دەزگەی نەرمەکاڵای ئازادوەوە بڵاوکراتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەیری پەڕەی مۆڵەتنامەکان (http://www.gnu.org/ ) بکەن.

پێشه‌کی

به‌شی Aئه‌نارکیزم چییه‌؟

به‌شی Bبۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژی سیستمی هه‌نووکه‌یین؟

به‌شی C – ئه‌فسانه‌کانی ئابووری سه‌رمایه‌داری چین؟

به‌شی D – ده‌وڵه‌تگه‌رایی و سه‌رمایه‌داری چۆن کارایی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ داده‌نێن؟

به‌شی E – به‌ باوه‌ڕی ئه‌نارکیستان هۆکاری گرفته‌ ئیکۆلۆگییه‌کان چین؟

به‌شی F – ئایا ئه‌نارکۆ“-کاپیتالیزم جۆرێکه‌ له‌ ئه‌نارکیزم؟

به‌شی G – ئایا ئه‌نارکیزمی تاکگه‌را، سه‌رمایه‌دارانه‌یه‌؟

به‌شیH – بۆچی ئه‌نارکیستان دژی سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تین؟

به‌شی I – کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکیستی چۆنه‌؟

به‌شی J – کاری ئه‌نارکیستەکان چیە؟

پاشکۆیئه‌نارکیزم و ئه‌نارکۆ“-کاپیتالیزم

پاشکۆی سیمبوله‌کانی ئه‌نارکیزم

پاشکۆی ئه‌نارکیزم و مارکسیزم

پاشکۆیشۆڕشی ڕوسی


لیستی سه‌رچاوه‌کان

  • خوێنەرانی هێژا، تا ئێستا ئەم بەشانە (A, A.1, A.1.1, A.1.2, A.1.3, A.1.4, A.1.5, A.2, D.2, D.2.1, D.2.2, J.2, J.2.1, J.2.2, J.2.3, J.2.4, J.2.5, J.2.6, J.2.7, J.2.8, J.2.9, J.2.10) وەرگێڕدراونەتە سەر کوردی. وەرگێڕانی بەشەکانی تری لە گرەوی دەستبەکاربوونی هاوڕێیان و خوێنەرانی بەدەربەستدایە.

ڕۆژی یەکی ئایار جەژنە؟!

ڕۆژی یەکی ئایار جەژنە؟!

بێگومان نەخێر!!!!!

ئەدی شایی و لۆغانی سۆشیالدێمۆکراتەکان و چەپەکان و یەکێتییە زەردەکان لەپای چییە؟؟؟؟؟

ئەی کێ یەکی ئایاری کرد بە جەژن و چۆن بوو بە ڕۆژی مەینووشین و سەیران و ڕۆژی نەتەوەیی و ترۆهاتی دیکە؟؟؟؟؟؟

 ئەگەر لەوە بگوزەرێین، کە خەبات و مانگرتنەکانی پێش و پاشی یەکی ئایاری 1886 لە باڵی شۆڕشگێڕانەی بزاڤی سۆشیالیستی (ئەنارکیستی)یەوە کاراییان وەرگرتبوو، ئەوا دیسانەوە دەبینین، بە دریژایی مێژووی 125 ساڵەی پاش ئەو ڕووداوە، هەردەم باڵە ڕیفۆرمیست و دەسەلاتخوازەکانی ناو بزاڤی سۆشیالیستی، هەردەم خەریکی بە جەژن کردن و خاڵیکردنەوەی ئەم یاداوەرییە شۆرشگێرانەیە بوون لە پەیام و ئامانجە سەرەکییەکانی، کە کەمکردنەوەی ماوەی کار و گێرانەوەی ساتە دزرا و تاڵانکراوەکانی ژیان بۆ کرێکاران و سەندنەوە و لە چنگدەرکێشانی یەك لە دوای یەکی ماف و ئازادییەکانی بندەستانی کۆمەڵگە بوو، لە سەروەران و دواجار بەرپاکردنی بەهەشتی خوازراوی مرۆڤەکان بوو لەسەر زەوی و ڕزگارکردنی چەوساوان بوو لە خەونی بەهەشتی ئاسمانەکان..

جەژنی چی؟

ئەگەر 125 ساڵ لەمەوبەر خەبات بۆ هەشت کاتژێر ڕۆژانەکار، دروشم و ئامانجێکی شۆڕشگێڕانە بووبێت، ئەوا لە ئەمڕۆدا کە تەکنۆلۆجیا خێرایی کاری بە ڕادەی سەدان جار بردووەتە سەر و لەولاشەوە هەژماری دانیشتووانی سەر گۆی زەوی چەند ملیارد زیادی کردووە و ئەم دووانە چ بە جێگرتنەوەی هەزاران کرێکار لەلایەن ئامێریکەوە و چ بە زیادبوونی سەرژـیری مرۆڤ و دەستنەکەوتنی کار و داگرتنی توانای دەستراگەیشتن بە سەرچاوەکانی ژیان و بەردەوامی، ئەو داخوازییە و جەژنگرتنیان گۆڕیوە بە کارێکی کۆنەپارێزانە و دەچێتە خانەی خزمەتکردن بە تەمەندرێژی سەرمایەداری. هەر لەم پەیوەندەدا کەم نین ئەوانەی کە بە بەراوردی خێراتربوونی بەرهەمهێنان و زۆربوونی هەژماری مرۆڤ و تێکەڵبوونی جیهانی کۆمەڵگەکان، ئەوەیان سەلماندووە، کە نەك دروشمی 30 کاتژێری لە هەفتەیەکدا لەبارە، بەڵکو تەنانەت ڕۆژانە 3 کاتژیر لەلایەن کەسانی تەندروست و سەروو 18 ساڵی ئامادە بۆ کار و داگرتنی سالی خانەنشینی بۆ خوار 60 ساڵی، توانای دابینکردنی ژیانێکی مرۆیی تێروتەسەلتر و گونجاوتر (لە چاو ئەوەی ئێستا هەیە) بۆ مرۆڤەکان هەیە، هەڵبەتە لە سایەی سیستەمی قازانجپەرستیدا نا، بەڵکو لە کۆمەڵگەیەکدا کە ڕێز و خۆشگزەرانی و تەندروستی و کامەرانی مرۆڤ ناوەندی گەردوون بێت.

ئەی چارە؟

لە بەرامبەر ئەو باڵانەدا، کە ڕۆژی یەکی ئایاریان کردووە بە هەلی سەرمایەگوزاری پارتایەتی و ڕۆژی جەژنگێران و مەینۆشین و لە باشترین باریدا تەمەڵ مانەوە لە ماڵ، پێویستە:

  • کۆڕ و کۆمەڵە جەماوەرییە سەربەخۆکانی خۆمان بەرپا بکەین..

  • لەو جێیانەدا کە یەکی ئایار پشوو نییە، مانگرتن و نەچوونە سەر کار..

  • بایکۆتی قسە و وانە ڕیفۆرمیستییەکانی پارتەکان و سەندیکا و یەکێتییە زەردەکانی سەربە دەسەڵات و بەکاربردنی بڵنگۆکان بۆ بیروراگۆڕینەوە و پیشنیارکردنی ئایدیاکان….

  • بەرزکردنەوەی داخوازییە کۆمەلایەتی و رامیارییەکان شانبەشانی داخوازییە ئابوورییەکان..

  • گۆڕینەوەی ئەم ڕۆژە لە جەژن و پشووەوە بۆ ڕۆژی ناڕەزایەتی و هاتنەمەیدان و خرۆشانی جەماوەری و …

  • بەکاربردنی شێوازی نوێ لە زیندووراگرتنی ئەم ڕۆژە و گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ سەنگەرەکانی دیکەی خەبات؛ لەوانە شانۆ و موزیك و …