مانگرتنی کرئیکارانی کانەکانی خوارووی ئەفەریكا پێینایە هەفتەی دووهەمییەوە
گەرچی بۆ هەندێک لە کرێیکارانی کانەکان مانگرتن لە هەفتەی چوارهەمدایە، بەڵام مانگرتنی ٢٠ هەزار کرێیکار کە لە ٣ کانیاندا هەر هەموویان لە مانگرتندان ، بەیانی هفتەیەکی مانگرتن بەڕێدەکەن و پێ دەنێینە هەفتەی دووهەمەوە. زیانی ئەم ماگرتنە ڕۆژانە بە ١١ ملێیون دۆلاری ئەمەریکی دەقەبڵێینرێئیت.
کرێی مانگانەی کرێیکارێک تەنها ٣٨٠ پاوەندی بریتانییە، کە لە کاتێکدا خوارووی ئەفریكا ماڵی چوارهەمی بەرهەمهێینانی زێیڕو خشڵی جیهانە و لە سەر ئاستی سەرجەمی بەرهەمهێینانیش لە وڵاتی خوارووی ئەفریكادا بە پێینجهەم بەرهەم دەژمێیررێیت. لە دوای کوژرانی ٣٦ کرێیکاری كانەکانەوە و دەستپێیکردنی مانگرتن و خۆپیشاندان نرخی ئاڵتون بە ڕێیژەی لە سەدا ٢٠ بەرز بووەتەوە.
بۆ ماوەی ١٤٠ ساڵە کرێکارانی ئەو وڵاتە لەتەك خاوەنە بییانەکانی کانەکاندا ، مامەڵە دەکەن و ساڵ با ساڵ بارودۆخی ژیانیان و هەلومەرجی کارکردنیان سەختتر و گرانتر دەبێیت، ئێسیا سەندیكای کرێکارەكان و کرێکارەکان داوای زیادکردنی کرێی مانگانە بۆ ٩٣٥ پاوەندی بریتانی و خۆماڵیکردنی کانەکان دەکەن. ئەم بڕە پارەیە زۆر نییە، لە کاتێیکدا وڵاتی ئەفەریكا خاوەنی لە سەدا ٨٠ی پلاتینی یەدەکی جیهانە و پلاتینیش لە دروستکردنی زێیڕو خشڵدا ئەساسییە.
بۆ بینی وێنە و ھەواڵی زیاتر كەم بارەوە كلیكی ئەم بەستەرەی خوارەوە بكەن :
https://www.google.de/search?q=south+african+miner+strike&hl=de&client=firefox-a&hs=B7d&rls=org.mozilla:en-US:official&prmd=imvns&source=lnms&tbm=isch&sa=X&ei=nTtXULOOJcjAtAb5-4GYDw&ved=0CAgQ_AUoAQ&biw=1920&bih=977
من تەنیا لەوە بەرپرسیارم كە دەیڵێم، نەك لەوەی بەرامبەرەكەم چۆن لە پەیامەكانم تێیدەگات
ھەژێن
١٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٢
وەڵامێك بە سەرنجەكەی ھاوڕێ عەلی مەولوود
ھاوڕێی ھێژام، عەلی مەولوود، چەند ساتێك لەمەوبەر كورتە وەڵامێكم بە سەرنجەكەت دایەوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر سەرقاڵییەك، نەمتوانی وەڵامی گشت تێبینییەكانت لەسەر كورتە نووسینەكەم لەمەڕ (ئایا دەركەوتنی ئەو فیلمەی كە ئاگری نایە، لە ئێستادا ڕێكەوت بوو؟) بدەمەوە، ئەو كورتە وەلامە ھەر بۆ ئەوە بوو، كە وانەزانیت، سەرنجەكەت بەھەند وەرناگرم.
پێش ئەوەی وەڵام بە سەرنجەكانت بدەمەوە، حەز دەكەم شتێك بڵێم، كە بڕواناكەم تۆش لەوەدا لەتەكمدا ناكۆك بیت؛ ھەرایەكی ئاوا كە خۆرھەڵات و باشوور و تاڕادەیەك خوارووی باكووری زەمینی گرتووەتەوە، مەترسی و ئاكامەكانی، ھۆكار و دەستەشاراوەكانی پشتی و كارایی نیتەگەتیڤی لەسەر خەباتی ھەر رۆژەی ڕاپەڕیوانی تونس و میسر و بەحرەین و لیبیا و سوریە و ولاتانی دیكەی باشوور و خۆرھەڵات و تەنانەت باكوور و خۆراوای زەمین، ھێندە كەم و نادیدە نین، كە چالاكانی بزووتنەوەی سۆشیالیستی لەسەری نەیێنە گۆ و ھەڵوێستگری لەسەر نەكەن و ڕۆشنایی نەخەنە سەر داڕێژەرانی پشت سینارۆكە.
ھاوڕێم، دڵنیابە لەو نووسینە چەنددێرییەی دوێنێدا، مەبەستم پارت یا گروپ و كەسێكی دیاریكراو نییە.
ئەوەی كە من بە دیاریكراوی ڕووی دەمم لە چەپە، ھۆكاری ھەیە و ئەویش ئەوەیە، كە بەھۆی نائاگایی زۆرێك لە سۆشیالیستەكانەوە، ھێڵی نێوان چەپ و سۆشیالیست (كۆمونیست) كاڵبووەتەوە. ھەڵبەتە بەو بارەدا نا، كە چەپ (ڕیفۆرگەری سەرمایەداران و دەسەلاتخوازان) بەرەو سۆشیالیزم ڕەویان كردبێت، بەپێچەوانەوە سۆشیالیستەكان بەرەو چەپبوون ڕەویانكردووە.
وەك پێشتر لە زۆر جێ‌دا لەبارەیەوە دواوم، مەبەستی من لە چەپ، ئەو باڵەیە كە جەستەی سیستەمی سەرمایەداری تەواو دەكات و گیانی بەبەردا دەكاتەوە و بەبێ ئەو لەو سیستەمەدا ڕاست واتا پەیداناكات. لێرەدا خۆم لە چەندبارەكردنەوە لادەدەم. ھەر ئەوەندە دەڵێم، ئەگەر دەسەلاتخوازان، ئەوانەی كە پێیانوایە ئەگەر ڕۆژگارێك دەسەڵات بكەوێتە دەستی ئەوان یا میرایەتی خەونەكانیان دامەزرێنن، ئەوا لە دەسەڵاتدارانی ئێستا باشتر دەبن، ئەگەر خۆیان بە سۆشیالیست ناونەبەن و خەڵكی چەوساوە و نارازی بە خەونی دەسەڵاتی باش خۆشباوەڕ نەكەن، ئەوا ھیچ كات ناكەونە بەر نووكی ڕمم، بەڵكو وەك ھەر باڵێكی دیكەی دەسەلاتخوازی چینایەتی ناویان دەبەم، بەڵام لەبەرئەوەی كە بەناوی پڕۆلیتاریا [چین و توێژە چەوساوەكان] و شۆرش و سۆشیالیزمەوە، فراوانتر و كاراتر و ئاسانتر چەوساوانی نارازی لەخشتە دەبەن و بە دێوجامەی سۆشیالیزم و كۆمونیزمەوە ڕاویان دەكەنەوە، بۆیە چڕتر لەسەریان دەنووسم.
وەك لە كورتە وەلامەكەی پێشوودا نووسیم، من تۆ و كۆمەڵێك ھاوڕێی دیكەم، لە دەرەوەی ڕیزی چەپ دانابوو، بە سۆشیالیستم دانابوون، بەلام تۆ بە ھەڵبژێری خۆت و بە تۆپزی خۆت دەخەیتەوە ڕیزی چەپێك، كە بە گاڵتەجاری ئەو فیلمە ناڕەخنەییە ختووكەیان دێت و قاقا پێدەكەنن و لێكدانەوەیان بۆ ڕووداوە سیناریۆییەكە نییە و بوونەتە بەشێك لە بەرەی دنەدەری فیلمەكە و ھەروەك چۆن ئیسلامییەكان بەبێ لێكدانەوە پەلاماری داروبەرد دەدەن، ئەمانیش بەبێ لێكدانەوە دەستخۆشی ناراستەوخۆ بۆ سازێنەری سینیاریۆی فیلمەكە و ئامانجی پشتپەردەی فیلمەكە دەنێرن.
ئەگەر بۆ ئاییندارێك بێدەنگە ھەڵبژاردن، نیشانەی لاوازی باوەڕی بێت، ئەوا بۆ كەسێك كە پاگەندەی سۆشیالیستبوون و شۆرشگێڕبوون دەكات، نیشانەی ڕەزامەندییەتی بە بارودۆخەكە و ڕووداوەكان!
بۆ من ڕوونە، كە ھەڵوێستەی چەپ لەو بارەوە بۆ دژە-ئیسلامبوونی دەگەرێتەوە. ئەو ھۆكارەی كە ھەردەم دەیخاتە بەرژەوەندی بەرەكەی دژی ئیسلام، ئیتر ئەو بەرەیە ئاییندارانی مەسیحی و جوولەكە بن یا بەرەی پڕۆ ئەمەریكایی و پڕۆ ئەوروپایی بێت. ئەمەش ناكاتە شۆڕشگێڕی و ڕەتكردنەوەی ئایین، بەڵكو دەیانخاتە خزمەتی بەرەی دژە-ئیسلام لە سیناریۆی جەنگی كولتوورەكاندا. ئەمەیە بەرەی چەپ لای من، ئیدی نازانم تۆ ھێشتا چەپی یا سۆشیالیستێك كە من دەتناسم؟
وەك پێشتر وتم، منیش ھەمان لێكدانەوەی تۆم بۆ سیناریۆسازانی فیلمەكە و ھەراگەرانی ئیسلامی ھەیە، ھەر ئەوەش بووە ھاندەرم، تاوەكو ڕەخنە لە بێدەگەی كەسانێك بگرم كە چەپ بە سۆشیالیست دەزانن و دادەنێن و ھەژماردەكەن!
ھاوڕێم تۆ ناھەقیت بەرامبەر من و خۆت كردووە، بەوەی كە دەلێت “بةلام ئيوةش تةنها بة جةبةكان دةويرن جنيو بدةن لةبةر ئةوةى ترسيان نية”
ھاوڕێم، ئێمە كێین و ئەو چەند دێڕەی كە بەناوی منەوە بڵاوكراونەتەوە، ناوی چەند كەس و گروپی لەژێردایە؟ من تێناگەم بۆچی (من ھەژێن)، بووم بە (ئێوە)؟
ئینجا ھاورێ گیان ترس لە چی و لەكێ؟ ئەگەر ڕاستیت دەوێت، من فرەتر لە چەپ دەترسم، چونكە ھەم مێژوو ئەوەمان فێردەكات و ھەم كەتواری دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێ [زمانم لاڵ بێت، ئەگەر بەرێكەوت چەپ بگاتە دەسەڵات]، ئەوەی كە پارتە بۆرجوازییەكان نەیانتوانیوە ئەنجامی بدەن، ئەوا چەپ دەیگەیێنێتە ئەوپەڕی. چونكە چەپەكان لە ئێستادا تەنیا خاوەنی دەزگەیەكی كۆمپیوتەری و ھێڵێكی بەكرێگیراوی ئینتەرنێتین، بە خەڵك دەلێن ” تۆ بۆت نییە ئەوە بڵێت” ، ئەی ئەگەر [زمانم لاڵ بێت] سبەی ڕێكەوتی چەوتی ڕۆژگار ھەلی بەدەسەلاتگەییشتنیان بۆ بڕەخسێنێت، چ گەرماوێكی خوێن بەرپا دەكەن؟ بە ویژدانت ڕووی ستالین و ھیتلەر و سەدام سپی ناكەنەوە؟
تۆ نووسیوەتە ” لةو جةند ديرةدا كة نوسيوتة ناوى هةموو بزووتنةوةكانى تر بةئةدةبةوة دةهينيت و بةجةبةكانيش دةليت كةمزة ”
ھاوڕێم، ھەڵبەتە تا بۆم بكرێت، لە نووسیندا ڕیزگرتنی مرۆڤ [ئیتر ھەرچی بێت] لەبەرچاو دەگرم، بەڵام تكات لێدەكەم، ئەو ڕیزدانانە بۆ بزووتنەوەكانی دیكە، كە من ناوم ھێناون [ناسیونالیست و ئیسلامی]، بەجیا لە چەپ، كامەیە و كامەیە ئەو بێڕیزییەی من بەرامبەر چەپ؟
وەك خۆشت نووسیووتە و دەرتخستووە، تەنیا ڕەخنەت لە دوو دوا كۆپلەی نووسینەكە ھەیە، كە ھیچ كات، من بە كەسم نەگوتووە گەمژە، بەڵكو وتوومە ئاساییە چەپی عیراق و ئێران [وەك دژە-ئیسلامێك] ببێتە بڵاوكەرەوە و زۆرناژەنی دەوڵەتانی خۆراوا. بەڵام ئایا بۆ كەسانی خۆشباوەڕ بە چەپ ئاساییە، ببنە گەمژەی جەنگی نەخشەڕێژراوی كولتوورەكان [ئەكتەری ئەو سیناریۆیە]؟
من پرسیارم لەو كەسانە كردووە، كە سۆشیالیستن و بەھۆی كاڵبوونەوەی ھێڵی نێوان سۆشیالیستبوون و چەپبوون بەلای چەپدا، خۆیان بە چەپ دەزانن، ئایا ئامادەن ببنە وەھا كاراكتەرێك؟
من كەسم نەكردووە، بە گەمژە و وەلامی پرسیارەكەشم بۆ ئەو كەسانە بەجێھێشتووە، كە لە نائاگاییەوە خۆیان بە چەپ دەزانن و چەپ بە شتێكی ناكۆك و نەیار بە ڕاست دەزانن و پێیانوایە ڕەتگەرەوەی سیستەمی چینایەتییە!
ھاورێی من، ئەوە گۆمانی تێدا نییە، كە من پێیویستم بە زانیاریی زیاترە و دڵنیاشم تا دەمرم، كۆتایی بەو پێداویستییەم بۆ زانیاریی نایێت، چۆنە قسەكردن لە شۆرش و سۆشیالیزم، لە خۆكوژیییەكی نەزانانە و دەمكوتكردنی كەسانی دیكە بەولاوەتر نابێت، ئەگەر زانیاریت لە دوێنێ و ئەمڕۆ نەبێت!
ئەزیزم، دەكرێت، نموونەیەك لە جنێودانی من بھێنیتەوە، كە من بەم و بەوم دابن؟ ئایا ڕەخنە لای تۆ جنێودانە؟ ئایا كەسانێك كە دوای قەرەبالخی دەكەون و لە نەبوونی ھوشیاری چینایەتییەوە و نەناسینی ڕۆلی ھونەری بورجوازییەوە، لەو ھەرایەدا بوونەتە لایەنگری سیناریۆسازانی فیلمەكە و دەیكەنە بەشێك لە خەباتی چینایەتی و چەخماخەی سۆشیالیزمی لێوە بەدیدەكەن، لای تۆ گەمژە نین؟ بۆ گەمژە چییە؟
من نەمگوتووە، چەپ لایەنی سەرەكییە لەو جەنگەدا، وتوومە ئایا سۆشیالیستانێك كە پێیانوایە چەپ یەكسانە بە سۆشیالیست، ئامادەن ببنە كاراكتەری گەمژەی نێو ئەو ھەرایە؟
“لانيكةم ئةوةندة ئازادى قبول بكة كة هةركةس و رةوتيك لةروانكةى خؤيةوة سياسةت دةكات “
ھاوڕێی ئازیزم، پێم‌خۆش دەبێت و سوپاسگوزارت دەبم، ئەگەر لە ھەر نووسینیكی مندا یا قسەكردنێكی مندا بۆ جارێكیش ڕستەیەك پەیدا بكەی، كە بەكەسێك بڵێم “تۆ بۆت نییە!”، ئاوا بیر بكەیتەوە. چونكە لایەنیكەم لەوە دەمگێڕیتەوە، كە لەمەولا ھەڵە و توندوتیژی ئاوا بەرامبەر كەس بەكارنەبەم!
ھاوڕێم، من ڕەخنەم لە ھەڵوێستێكی دیاریكراو گرتووە، كە بێدەنگییە و لە وەھا بارێكیشدا بێدەنگەھەڵبژاردن بۆ كەسێك كە پاگەندەی سۆشیالیستبوون بكات، نیشانەی ھاوڕایی و ڕەزامەندی و دڵخۆشییە. من جنێوم بەكەس نەداوە و كاری ئاواش ناكەم. دەكرێت ئیسلامییەك و ناسیونالیستێك یا چەپێك ڕەخنەگرتن بە جنێودان بزانێت و بچوێنێت، بەڵام بۆ كەسێكی سۆشیالیست، ڕەخنە ژیانە و خەبات و شۆرشی بێڕەخنە، یا كۆرپەلەیەكی مردووە یا كۆرپەلەیەكی بەئەژدیھابووی ھەزارسەری پڕۆلیتاریا خۆرە!
لە كۆتاییدا دونیایەك ڕێز و خۆشەویستیم بۆ خۆت و ھاوڕێیانی خۆتئاسا، ھیوادارم وەڵامەكانم نەكێشیتە سەرخۆت و بە كەسیی وەریاننەگریت.
ھاوڕێی دڵسۆزت
ھەژێن
هزره سەرەكییەكانی ئه‌نارکیزم*
و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف
به‌شی یه‌که‌م
مه‌سه‌له زمانه‌وانییه‌کانی په‌یوه‌ست به وشه‌ی ئازادیخوازییه‌وه**(1)
دێرینی وشه‌ی (anarchie) هێنده‌ی دێرینی دونیایه، ئه‌و وشه‌یه وشه‌یه‌کی یۆنانییه، له زمانی یۆنانیدا چاوگه‌که‌ی بریتییه له (an – av) و (apxn – arkhê) تا ڕاده‌یه‌ك مانای بزری ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت ده‌به‌خشێت، به‌ڵام به‌درێژایی چه‌نده‌ها ساڵ وا باوبووە، که به‌بێ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت، هیچ نییه ژیانی خه‌ڵکی مۆسۆگه‌ر بکات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و واژە‌یه مانایه‌کی قێزه‌ونی پێبه‌خشراو و کرا به وشه‌ی (anarchie) واته(ئاژاوه-گێره‌شێوێنی-فه‌وزه‌وی-نه‌بونی ڕێکخستن… تد)
(پێر جۆزێف پرۆدۆ‌ن) به‌وه به‌ناوبانگ بوو، که نوکته‌باز بووە، بۆ نمونه ئه‌و نوکته‌ی، که وتوویه‌تی (خاوه‌ندێتی دزیه) هه‌ر ئه‌ویش ئه‌و وشه‌یه‌ی به‌کارهێناوه واته وشه‌ی (ئه‌نارکی)، بۆ زیاتر هوروژانی ناڕه‌زایی خه‌ڵك، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ که‌سێکی ساده و ساکاردا ئه‌و گفتوگۆیه‌ی دروستکردوه
گفتوگۆکه
– تۆ کۆماریت
– به‌ڵێ من کۆماریم، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه هیچ دیاری ناکات، هیچ مانایه‌کیش نابه‌خشێت (Republica) شتێکی گشتییه…. به‌و مانایه بێت … پاشاکانیش کۆماریین.
-که‌وابێت تۆ دیموکراتیت؟
– نه‌خێر
– ئه‌ی چی ، خۆ مه‌لیکی نیت؟
– نه‌ء
– ده‌ستوریت؟
– خوا بمپارێزێت
– که‌واته تۆ ئه‌رستقراتیت
– ئه‌وه هه‌ر نه‌ء
– ئه‌ی حکومه‌تی تێکه‌ڵت گه‌ره‌که
– نه‌ء، ئه‌وه هه‌ر زۆر که‌متر
– ئه‌ی که‌واته تۆ چیت؟
– من ئه‌نارکیستم
(پرۆدۆ‌ن) هه‌میشه له‌بری وشه‌ی(فه‌وزه‌وی) وشه‌ی (ئه‌نارکی) به‌کارهێناوه، تا ده‌ریبخات و بتوانێت بڵێت(ئه‌نارکیست) دروستکاره، نه‌ك کاولکار، ئه‌و به‌مه‌به‌ستی خۆلادان، له توڕه‌کردنی نه‌یاره‌کانی ئه‌و وشه‌یه‌ی به پێکه‌وه‌لکاوی(an-archie)***به‌کارهێناوه، به بیروبۆچوونی(پرۆدۆ‌ن) ته‌نها هۆکاری فه‌وزا حکومه‌ت خۆیه‌تی، ئه‌و بڕوای وه‌هابووە، که ته‌نها له كۆمه‌ڵگه‌ی بێ حکومه‌تدا ڕژێمی سروشتی هاوڕه‌گه‌زی و (هارمۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیharmonie sociale) به‌رقه‌رار ده‌بێت، جا له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌رمانه‌دا، ئه‌و وتوویه‌تی، که ”زمان که‌ره‌سه‌یه‌کی تری پێنه‌به‌خشیوه، تا بتوانێت له‌بری (ئه‌نارکی) وشه‌یه‌کی دی به‌کاربهێنێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه ناچار ڕه‌ق و توندوتیژ، ئه‌و وشه‌یه‌ی به‌کاریهێناوه، هه‌ندێکجاریش، ئه‌و وشه‌یه‌ی به مانا ئیشتقاقییه‌که‌ی به‌کارهێناوه به‌بێ ئه‌وه‌ی گیۆێ بداته ئه‌وه، که مانای ته‌واو ئه‌به‌خشێت، یا نابه‌خشێت مه‌سه‌له‌که‌ی زۆر ئاڵۆز نه‌کردوه (پرۆدۆ‌ن) و (باکۆنین) له‌به‌ر دوو هۆ زۆر له‌زه‌تیان له‌وه بینیوه، که ئه‌و لێکدراوه‌یان به‌کارهێناوه، هۆی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه، که (ئه‌نارکیزم) فه‌وزایه‌که به‌سه‌ر فه‌وزایه‌کی تردا دێت، به‌واته‌کی دی به‌سه‌ر نه‌بوونی ڕێکخستنێکی پاکوپوختی سه‌رانسه‌ریدا دێت، هۆی دوه‌میش ئه‌وه‌یه، که دوای ئه‌و گواستنه‌وه مه‌زنه دروستکردنی سیستمێکی توندوتۆڵی ئه‌قڵانی دێت، که دائه‌مه‌زێنرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و هاریکاری، پاشان شاگرده‌کانی (پرۆدۆ‌ن) و (باکۆنین) ڕاڕا بو‌ون و سڵیان ئه‌کرده‌وه له به‌کارهێنانی ئه‌و وشه لاستیکییه، ئه‌وه‌ش کارگه‌ریه‌کی نێگه‌تڤی کرده سه‌ر ئه‌و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیانه، که ئاستی ڕۆشنبیریان بڵند نه‌بوو، ته‌نانه‌ت(پرۆدۆ‌ن) خۆشی له کۆتایی ژیانی سیاسیی‌دا، وه‌ك(فیدریالخواز)ێك خۆی پیشان ئه‌دا، ته‌وژمی ورده‌بۆرژوا لایدا به‌لای (یارمه‌تیخوازی، هه‌ره‌وه‌زیخوازی Mutulime)دا، ته‌وژمی سۆسیالیستیش لایدا به‌لای (کۆمه‌کخوازی collectiviste) دا، ئه‌و دۆخه به‌و چه‌شنه به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و زاراوانه بوونه وشه‌ی (کۆمونیست) (جۆزیف دیجا) وشه‌ی (Libertair) دائه‌هێنێت، له فه‌ره‌نسا له سه‌ده‌ی نۆده‌دا (سیباستیان فور Sebastien Faure) ئه‌و وشه‌یه ده‌هێنێته‌وه گۆڕێ، چونکه ئه‌و دوو وشه‌یه(anarchist) و (Libertaire)نه‌ك هه‌ر له‌یه‌که‌وه نزیکن، به‌ڵکو یه‌ك ماناش ئه‌به‌خشن، ده‌رخرا که به‌کارهێنانی زۆر باشتره له به‌کارهێنانی وشه‌کانی دی، بۆ نمونه، باشتره له وشه‌ی سۆسیالیست، چونکه وشه‌ی سۆسیالیست پڕ به پێستی (ئه‌نارکیست) نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نارکیزم خه‌بات ئه‌کات بۆ له‌ناوبردنی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆ له‌لایه‌ن مرۆوه، به واتایه‌کی دی ئه‌نارکیزم لقێکی سۆسیالیسته، که گرنگیه‌کی تایبه‌تی ئه‌دات به خه‌باتی ئازادیخوازانه، بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره ده‌وڵه‌ت ته‌فروتونا بکرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه (الدولة القمعیة) بخوێنه‌وه، یه‌کێك له تیرۆرکراوه‌کانی (شیکاغۆ) به ناوی (ئه‌دلۆف فیشەر) وتوویه‌تی”که‌سی ئازادیخواز سۆسیالیسته، به‌ڵام مه‌رج نییه که‌سیێکی سۆسیالیست ئازادیخواز بێت” که‌چی هه‌ندێك ئازادیخواز هه‌ن، که خۆیان به ڕه‌سه‌نتر و به به‌وه‌فاتر ئه‌زانن هه‌ندێك ناو له‌خۆیان ئه‌نێن، یا ڕێگه ئه‌ده‌ن هه‌ندێك ناویان لێبنرێت، که له ڕاستیدا ئه‌و جۆره ناوانه هه‌ر شایسته‌ی تیرۆریسته‌کانن، ئازادیخوازه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌و بواره‌دا هه‌وڵێکی باشیان داوه و خۆیان یه‌کلاکردۆته‌وه خۆیان به (کۆمونیزمی ئازادیخواز) پێناسه ده‌که‌ن
*************************
په‌ڕاوێز
سه‌رچاوه کتێبی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة) دانییل غریین، ئەم وەرگێڕانە لەتەك دەقە فەرەنسییەكەی بەراورد كراوە.
* ئه‌و ناونیشانه له ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌دا به‌مجۆره‌یه (les idée forces de l’anarchisme) له عه‌ره‌بیدا ده‌بێته (الأفکار الرئیسیة الأنارکیة) به‌ڵام وه‌رگێڕی عه‌ره‌بی (جۆرج سعد) کردوییه‌تی به (الأفکار المحوریة للتحرریة) من ئه‌وه‌ی یه‌که‌م به باشتر ئه‌زانم- و.ك
** ژماره‌کان له هه‌ردوو ده‌قه‌که‌دا نیین، خۆم دامناون بۆ ئاسانکاری بڵاوکردنه‌وه، نازانم له کۆتایدا ژماره‌کان ده‌گه‌نه چه‌ند ژماره-و.ك
*** بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بخاته ڕوو (an-anarchie) -ڕه‌فزکردنی ده‌سه‌ڵاتی داپڵۆسێنه‌ر- بخوێنه‌ره‌وه، له نییەتپیسییه‌وه‌یه، گه‌ر بڕوا بکرێت، که ده‌سه‌ڵات ڕیکخستنێکی عادیله ناتوارێت وازیلێبهێنرێت، وه‌کو ئه‌زانیین (ئازادیخوازه‌کان-ئه‌نارکیسته‌کان) به تۆپزی ئه‌و ناولێنانه‌یان گۆڕیوه، هه‌ندێکجار ناویان ناوه (کۆڕه کرێکارییه‌کان) جارێکی دی(فیدریالیزم، یان لیژنه هه‌ڵبژێراوه‌کان) ئه‌وه زیاتر شه‌ری وشه‌کان بووە، ئه‌گینا (ئه‌نارکیسته‌کان) به هیچ کلۆجێك دژی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه نه‌بوون، له‌ڕێگه‌ی لیژنه هه‌ڵبژێراوه‌کانه‌وه، دژی ڕێسای داپڵۆسین و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ئایشی خه‌ڵکی بون- و.ع
دابونه‌ریتی ئازادیخوازی له ئیسپانیا*
نووسینی دانییل گرین
و. له عه‌ره‌بیه‌وه: سه‌لام عارف
ئا به‌و چه‌شنه** ئازادیخوازه‌کانی ئیسپانیا سوودیان له‌وانه‌ی شۆڕشی ڕوسی وه‌رگرت، هه‌نگاونانیشیان به‌ره‌و شۆڕشێکی به‌رهه‌ڵستکار، هه‌ر له‌و وانه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یگرت، هێدی هێدی کۆمونیزمی ده‌سه‌ڵاتگه‌را ڕه‌زا قورس‌تر و مایه‌پوچتر ئه‌بوو، سه‌رابی سۆڤیه‌تی به‌جۆرێکی وه‌ها دڕندانه په‌لاماری ئازادیخوازه‌کانی دا و نه‌شیهێشت شۆڕشی کۆمونیزمی ئازادیخواز سه‌ربکه‌وێت، ئازادیخوازه‌کان ته‌نها ئازادیخوازییان به تاکه ڕوناکی ئه‌بینی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش (سانتیان) وتوویه‌تی ” تاکه هیوا بوو له‌و تاریکوتونیه‌دا”، هه‌ر چۆن که‌م تا زۆر شۆڕشی ئازادیخوازی له هۆشمه‌ندی میلیدا گه‌ڵاڵه بوو بوو، له هزری ئازادیخوازه‌کانیشدا به‌و جۆره بوو (جۆزێ پیرات José Perat) تێبینی ئه‌وه‌ی کردبوو، که به‌شێکی زۆری ئیسپانیا تێکه‌ڵه‌یه‌که، ئه‌و تێکه‌ڵه‌ش کاریکردبووه سه‌ر سایکۆلۆجی و سروشتی سه‌ندیکالیزمی ئازادیخوازی ئیسپانی، واته ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تێکه‌ڵه‌یه بوو، تێکه‌ڵه‌که‌ش بریتی بووه له مه‌رجه دواکه‌وتووه‌کانی دێهاته‌کان و نه‌شونماکردنی پرۆلیتاریا، که به‌پیشه‌سازیکردن خوڵقاندبووی، به واته‌یه‌کی دی پێکهاته‌یه‌کی سه‌له‌فی و داهاتووخواز بوو، پێکه‌وه ژیانی ئه‌و دووانه باشوو ته‌ندروست نه‌بوو (کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) ساڵی 1918 یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامی هه‌بوو، له‌که‌رتی پیشه‌سازیدا به‌هێز و توندوتۆڵ بوو به تایبه‌تی له ناوچه‌ی (کاتا‌لۆنیا)*** له (مه‌درید) و (بلنسه) وا به‌هێز نه‌وبوو، له‌و دوو ناوچه‌یه‌دا له‌ناو جوتیاره هه‌ژاره‌کاندا به‌هێز بوو، له‌وێ ڕێسای کۆمه‌کگه‌ری باو بوو، به‌ڵام ئه‌و کۆمه‌کگه‌ریه سه‌ری تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ناوچکه‌ی نه‌قه‌بڵاند بوو (جواکین کۆستا Joaquin Costa) ساڵی1898 به دورودرێژی و به پشتبه‌ستن به ئاماره‌کان دیراسه‌ی پاشماوه‌کانی ئه‌و کۆمه‌کگه‌ری دێهاته‌کانی کردووه، ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو، خاوه‌ن موڵکه گچکه‌کان بەردەوام به‌شێك له داهاتی خۆیان داوه به‌و که‌سانه، که هیچ ده‌رامه‌تێکیان نه‌بووه له‌و شوێنانه‌شدا، که خاوه‌ندێتی مه‌زن باڵاده‌ست بووه، به‌تایبه‌تی له باشوور کرێکاره کشتوکاڵییه‌کان (سه‌پان)ه‌کان له‌بری دابه‌شکردنی زه‌وییه‌کان، به هاوبه‌شیکردنیان به چاکتر زانیوه (جۆزێ ڕۆزا سانشیز José Sanchez Rosa) له نامیلکه ساده و ساکاره‌کانیدا، زیاتر باسی ئه‌وه‌ی کردووه، که هه‌وڵ و کۆشش و بانگه‌وازی ئازادیخوازه‌کان بێسه‌مه‌ر نه‌بوون و گیانی کۆمه‌کگه‌رییه کشتوکاڵییه‌کانی هوروژاندووه و ڕۆڵێکی مه‌زنیان له ئاماده‌باشی کۆمه‌کگه‌ریدا بینیوه (کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کار) کارامه بووه، به‌تایبه‌تی له‌نێو جوتیارانی باشووردا (الاندلس) و خۆرھەڵاتی (بلنسه) و باكووری خۆرھەڵات (ئاراگۆن) و (سرقسطة)دا.
ئه‌و بنه‌ما دوو فاقیه، واته پیشه‌سازی و دێهاتییه بووبووه هۆی دروستبوونی دوو ئاڕاسته، ئاڕاسته‌ی (کۆمیونخوازی شاره‌وانیخوازی communalist) و ئاڕاسته‌ی (سه‌ندیکالیزمی ئازادیخواز) کۆمیونخوازه‌کان به دێهاتیدا ئه‌ناسرانه‌وه، به‌واته‌یه‌کی دیكە باشووری بو‌ون، به‌هێزترین قه‌ڵایان ناوچه‌ی (الاندلس) بوو، ئاڕاسته‌ی سه‌ندیکالیزم زیاتر له ناوچه‌ی (کاتا‌لۆنیا) به‌هێز بوو ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی و هه‌مه‌چه‌شنه‌ی پێکه‌وه لکاو بوو، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر تیۆریزانه ئازادیخوازه‌کان کاریگه‌ری خۆی دانابوو، ڕاڕاو به‌ش به‌ش بو‌ون، کۆمینخوازه‌کانیش، هه‌روا بو‌ون، هه‌ندێکیان په‌یتا په‌یتا دروشمی (کۆمیونی ئازاد commun Libre)یان به‌رز ئه‌کرده‌وه، ئه‌وانه لایه‌نگرانی تیۆره ئایدیالیسته‌که‌ی (کرۆپۆتکین) بو‌ون، واته لایه‌نگرانی تیۆری کۆمیونه‌کانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست بو‌ون، بنه‌مای ئه‌و تیۆرییه گه‌ڕان و پشکنین و دواتر دۆزینه‌وه بوو، تا بڵێی تیۆریه‌کی ساده و ساکار بوو، ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دا بو‌ون، که ڕێسای کۆمه‌کگه‌ری سه‌ره‌تایی له ئیسپانیا کوتومت له کۆمینگه‌ری ده‌چێت، ساڵ1931 دوای ڕاپه‌ڕینی جوتیاران کۆماری سه‌قامگیر بوو، ئه‌و ده‌مه هه‌ندێك پشکنین و لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدران ده‌رخرا، که چۆن جوتیاره هه‌ژاره‌کان به ڕێکه‌وتنێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئازاد داهاته‌کانیان به یه‌کسانی دابه‌ش کردوه و ئامێر و که‌لوپه‌له‌کانیان به پێی پێوویست به‌کار هێناوه به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك، ئه‌وانه شاره‌وانیه‌کانیان لابرد، له جێگه‌کانیان لیژنه هه‌ڵبژێراوه‌کانیان دانا، وایان ئه‌زانی به‌و کاره‌یان ڕزگاریان ئه‌بێت له کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وروبه‌ر و ئیتر باج ناده‌ن و سه‌ربازیش ناکه‌ن، ئاڕاسته‌که‌ی دی (سه‌ندیکالیزمی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم) سه‌ره‌تا داهێنه‌ری ئه‌و ئاڕاسته‌یه (باکۆنین) بوو، دواتر شاگرده‌که‌ی بوو، واته (ڕیکاردۆ میلا Ricardo Mella) به‌رده‌وامی پێدا، ئه‌م ئاڕسته‌یه واقعیتر بوو، گرنگی نه‌ئه‌دا به سه‌ده‌ی ئاڵتونی، واته به‌سه‌ده‌ی کۆمیونه گچکه‌کان زیاتر گرنگی ئه‌دا به ڕانه‌بوردوو، سه‌ندیکاکانی ناوچه‌کان نزیکبوون له کارگه‌کانه‌وه، ئه‌و سه‌ندیکایانه خۆپه‌رست نه‌بوون ، مه‌یلیان مه‌یلێکی هه‌روه‌زیکاری بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایکردبوو، که باره‌گاکانیان ببنه دیوه‌خانی گیانی و مادی کارگه‌ران، به‌و چه‌شنه سه‌ندیکاکانی ناوچه‌کان گرنگی و سه‌نگی تایبه‌تیان هه‌بوو له(کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کار)دا ، ئه‌و گرنگی و سه‌نگه گه‌یشتبووه ئاستی مۆنۆپۆلکردنی کاره‌کانی (کۆنفدرالی)بوونی ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه، که‌شێکی وه‌های خوڵقاندبوو، که تێکۆشه‌رانی بناخه‌ی چه‌واشه کردبوو، زۆرجار ئه‌و تێکۆشه‌رانه سه‌ندیکالیزم و کۆمیونخوازیان تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ ده‌کرد، ئه‌و حاڵه‌ته له موماره‌سه‌شدا ڕه‌نگی دابووه‌وه، دیارده‌ی دابه‌شبوون و که‌رتکاری به باشی ئه‌بینرا، ئه‌و دیارده‌یه‌ش، کاتی ئه‌و به‌رامبه‌رێنه تیۆریه‌ی نێو (کۆنگره‌ی ئازادیخوازی ئینته‌رناسیۆنالیزم) سه‌ریهه‌ڵدا، له‌نێو (کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کار)دا مه‌یلێکی ڕیفۆرمخواز ده‌رکه‌وت، ئه‌و مه‌یله مه‌یلی خه‌باتکردن بوو له‌پێناوی (داواکاری ڕۆژانه‌دا revendication) خۆی ئه‌نواند، به‌ڵام (فیدریالیزمی ئازادیخوازی الایبریة) به‌ناوی پاکڕاگرتنی ڕێڕەوی ئازادیخوازییه‌وه، ئه‌رکی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یله ڕیفۆرمخوازه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی، پێش شۆڕشی 1936 توانرا ئه‌و ململانێ و ئه‌و مه‌ترسی که‌رتبوونه وه‌لاوه‌بنرێت، ئه‌وه بوو مه‌یله ڕیفۆرمخوازه‌که له‌نێو سه‌ندیکا سه‌ره‌کییه‌که‌دا مایه‌وه ساڵی1931 ته‌وژمی سه‌ندیکالیزم به‌یانێکی ده‌رکرد، له‌و به‌یانه‌دا جه‌ختکرابوه‌وه له‌سه‌ر (سه‌ربه‌خۆیی) و (پشتبه‌خۆبه‌ستن) ، ئه‌و به‌یانه به به‌یانی (الترنت30) ناوی ده‌رکرد، دوای ئه‌وه هه‌ندێك له سه‌ندیکاکان وازیانهێنا له (کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کار).
—————
په‌ڕاوێز
*لە پەرتووكی (من العقیدة الی الممارسة) وەرگیراوە و بە بەراورد لەتەك دەقە فەرەنسییەكەی وەرگێردراوە.
**خوێنه‌رانی هێژا ، تکایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بابه‌تی (ئازادیخوازی له شۆڕشی ئیسپان)دا به‌سه‌ربکه‌نه‌وه
*** کاتا‌لۆنیا- ناوچه‌ی باكووری خۆرھەڵاتی ئیسپانیایه
ئۆگه‌ستی 2012
ھەرچەندە سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لە پێش ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی و خۆرھەلاتی ناوەڕاست لەتەك ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان و گروپ و تاكە ئەناركیستەكانی ئەو وڵاتانەدا بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوپشتی نێونەتەوەیی توندوتۊڵدا بووە و لە ئێستاشدا ئەو پەیوەندییە بە ئاستێكی خوازراو و پڕبایەخ گەیشتووە. ھاوكاتیش نووسەرانی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان چ ناڕاستەوخۆ بە نووسین و چ ڕاستەوخۆ بە بەشداریكردن لە خۆپیشاندان و كۆڕەكانی ئەوروپادا دژە بە دیكتاتۆرەكان و پشتیوانی لە ئازادیخوازانی ئەو وڵاتانە، بەشدارییان ھەبووە، بەڵام لەبەرئەوەی كە ڕاپەڕینەكان بە ئاقارێكی دیكەدا شكانەوە و بەدەستتێوەردانی دەوڵەتانی ناوچەكە و زلھێزە جیھانییەكان، ئاقاری كۆمەڵایەتی ڕاپەڕینەكان بەرەو ئاقاری سەربازی و كورتكردنەوەی داخوازییەكانی خەڵك لە ھەڵبژاردنی پارلەمانی كراوە، برا، ھەر بۆیە لێرەدا وەك تەواوكاریی پشتیوانی و ئەركی نێونەتەوەییمان دێیینەوە سەر ھەمان بابەت و درێژە بە بۆچوونەكانمان دەدەینەوە و فراوانكردنی قسەوباس لەو بارەوە بەپێویست دەزانین..
*****
ئێمه هه‌میشه لەو باوه‌ڕەدا بووین، که قه‌یرانه‌کانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژ به ڕۆژ له قوڵبونه‌وه‌دان و ڕامیاریی لیبراڵ چ له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه و چ له شێوە‌ی ڕێكخستننی ئابوری‌دا، شکستی هێناوه و چیدیكە ناتوانێت بره‌و به ته‌مه‌ندرێژی خۆی بدات و بەر قوڵبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه چینایه‌تییه‌کان و برسیکردن و بێكارکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی که له گه‌لێک شوێنی ئه‌م جیهانه‌دا [ھەر بەپێی دانپێدانانی سه‌رۆکی بانكی جیهانی ، Jim Young Kim كە له دیمانه‌یه‌کیدا لەتەك ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له ته‌موزی 2012 ، وتی “ئه‌مڕۆكە له جیهاندا 1.3 ملیارد له دانیشتوانه‌که‌ی داهاتی ڕۆژانه‌یان ته‌نها 1.25 دۆلاری ئه‌مه‌ریکییه.”] بگرێت، چونكە بوونی سیستەمەكە بەخۆی ئافەرێنەرییەتی.
هه‌ر به ته‌نها له وڵاتێکی نه‌وتداری ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌کو نایجیریا له %70 دانیشتوانەكەی داهاتی ڕۆژانه‌یان له 2 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی تێپه‌ڕناکات، ئەمە له کاتێکدا كە ڕۆژانه 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنێت. زۆرربه‌ی زۆری وڵاتانی ئه‌فه‌ریكی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست خوارووی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، دانیشتوانیان له خواردنه‌وه‌ی ئاوی پاکژ بێبه‌شن و به‌هۆی ئه‌مه و نه‌بوونی خواردنی بەكەڵك و که‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و کێشه‌ی چاره‌سه‌رکردنیان و جه‌نگی نێوخۆیی له هه‌ندێکیاندا، دووچاری نه‌خۆشی کوشنده ده‌بن و بڕی ته‌مه‌ندرێژی ته‌مه‌نیان به به‌راورد لەتەك وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا و که‌نه‌دا، زۆر لە خوارەوەیە. له‌ولاشه‌وه گیروگرفتی ده‌ستبه‌ڕانه‌گه‌یشتنی کاره‌با له‌لایه‌ن ھەژمارێکی زۆری دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که لەسەرەوە ناویان ھاتووە، گیروگرفتێکی گه‌وره‌ی چاره‌سه‌رنه‌کراوه. بۆ نموونه وڵاتی باشووری ئه‌فه‌ریكا گه‌رچی له‌ساڵی 1994وه سیستمی ئاپارتاید (ھەڵاوێریی مرۆڤەكان لەسەر بنەمای ڕەنگی پێست)یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه ، که‌چی له %25 دانیشتوانه‌که‌ی لە بوونی کاره‌با بەھرەمەند نین، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی له هه‌ندێك ڕووی دیكەشه‌وه ژیانیان له‌بری به‌ره‌و باشتربوون، به‌ره‌وخراپتر ڕۆیشتووه. له (هیندستان)یش که له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، له دوای چین، دووه‌م وڵاتی جیهانه، وڵاتێکه لە بواری ئابووریدا له پێشبڕكێی خۆسەپادنی ده‌سه‌ڵاتی جیهانیدایە و له پاش ئه‌مه‌ریکا و یابان و چین و ڕوسیا، پێنجه‌م ده‌وڵه‌ته له به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بادا، که‌چی 289 ملیۆن که‌س که به‌ڕێژه‌ی سه‌دی ده‌کاته له %25ی دانیشتوانه‌که‌ی تا ساڵی 2011، به‌پێی ڕاپۆرتی حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان ده‌ستیان به کاره‌با ڕانه‌گه‌یشتووه و ئه‌م ڕێژه‌یه له لادێکاندا ده‌گاته %33.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موویان ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گرن و ئێستا ئه‌و که‌لێنه‌ی نێوان ئێمه(بەرھەمھێنەران و ژێردەستان) و ئه‌وان (سەرمایەداران و دەسەلاتداران) فراوانتر بووه و لەچاو جاران باشتر ده‌ر‌که‌وتووه و که له %1 خه‌ڵکانێك که توێژاڵه هه‌رە باڵاده‌سته‌که‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌ن کۆنترۆڵی ژیانی له %99 که‌ی دیكەی كۆمەڵگەیان کردووه.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له‌سایەی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری؛ سیسته‌می برسێتی، بێ‌کاری جه‌نگ، نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌رێتی کۆ‌مه‌ڵایه‌تییدا، په‌ڵه هه‌وری ڕه‌شی نه‌گریسی خۆی، به جۆرێک تارمایی شومی به‌سه‌ر جیهاندا شۆڕکردۆته‌وه، که ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که سەردەمانێك بوو خه‌ڵکی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ویان به ژیانیانه‌وه ده‌بینی، وه‌کو کۆ‌مه‌ڵگهكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا و یابان و ئۆسترالیا و هتد، له سه‌ره‌تای ڕوودانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستاوه که له له ساڵی 2008وه ده‌ستیپێکردووه، ورده ورده باری ژیانی یا ستانده‌ری ژیانی خه‌ڵکه‌کانیان ڕۆژ به‌ڕۆژ له هاتنه‌خواره‌وه‌دایه و ئاماره‌کان نیشانیده‌ده‌ن، که له هه‌ندێك لەو وڵاتانەدا له‌وانەیە جیاوازییه‌کی ئەوتۆ له‌نێوان ئه‌م کۆمه‌لگه‌یانەی که جێی خه‌ون و خه‌یاڵی كۆچەران بو‌ون و كۆمەڵگەگەلێك كە لێوەی ھاتوون، نه‌مابێته‌وه
ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه و گۆڕانکارییه‌کان که له بەڕێوەبەرایەتی ده‌وڵه‌ته‌کاندا کراون و به‌رده‌وامن، گه‌لێك ڕاستیان ئاشکرا کرد، له‌وانه: قه‌یرانه‌کان له قوڵبوونه‌وە‌ی زیاتردان وه‌ك له‌وه‌ی له ڕه‌وینه‌وه‌دا بن، پارته‌کان به‌هه‌موو چه‌شنه‌کانیانه‌وه له چه‌په‌وه بۆ ڕاست و بۆ سۆشیال دیمۆکرات و بۆ سۆشیالیست و کۆمۆنیست، چ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و چ له ده‌سه‌ڵاتدا بن، ئامانجیان چارەسەری بنەڕەتی و كۆمەڵایەتییانەی ئه‌و کێشانە نییە، که ھەنووكە مرۆڤایەتی لەتەكیاندا ڕووبەڕووە، هه‌ر بۆیه ڕۆژ به ڕۆژ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه متمانه‌یان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه و په‌راوێز ده‌خرێن، توێژ و چینە نارازییەكانی خه‌ڵکی، خەریكن خۆیان ڕێكده‌خه‌ن و بزوتنه‌وه‌ی كۆمەڵایەتی (ناڕامیاریی) و جیا له پارتەكان، دروست ده‌که‌ن.
لای زۆرێكمان ئاشكرایە، كە سه‌رجه‌می گۆڕانە ڕواڵەتییەکان له ناو بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەكاندا که له سنوور و نێوانی تاكەكاندا کراوون، هه‌روه‌ها له هاتن و ڕۆیشتنی پارتەکاندا، سه‌باره‌ت به‌گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، شکستیان هێنا. هه‌ر ئه‌م شکستانه بوونه زاده‌ی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی، بزوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، بزوتنه‌وه‌یه‌ك که خه‌ڵکانی ده‌سته‌بژێر (نوخبه) و سه‌رکرده و ڕۆشنبیری لیبراڵی که‌نار خستووه و متمانه‌ی ته‌واوی بۆ دیمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ گێڕاوه‌ته‌وه و چه‌قی کارکردنیشی چالاکییه ڕاسته‌وخۆیه‌کانن.
له‌ولاشه‌وه، قه‌یرانه‌کان، ئه‌وه‌یان سه‌لماند، که یه‌کێتی ئه‌وروپا و سیسته‌می یه‌کدراوی یورۆ ڕۆژ به ڕؤژ له هه‌ره‌سهێنان نزیك ده‌بێته‌وه و بووه‌ته هۆی لاوازبوونی نرخ و به‌های سه‌رجه‌می دراوه سه‌ره‌کییه‌کانی دیكەی جیهان و سستکردنی زیاتری گەشە و پەرسەندنی ئابووری جیهانی. لە درێژەیدا قه‌یرانه‌که گه‌یشتۆته ناو جه‌رگه‌ی ئه‌ڵمانیا، که له ڕوی ئابوورییه‌وه به‌هێزترین وڵاتی ئه‌وروپییه. ئیتالیا و ئیساپانیا و یۆنان و پورتوگال له‌بری خۆگرتنەوەیان، که‌چی بەرەو شكستی زیاتر دەڕۆن. بریتانیا به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆ‌ك‌شالیاره‌که‌ی دایڤید کامیرۆن، ئه‌م قه‌یرانه تا ساڵی 2020 له وڵاته‌که‌یدا، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئابووریناسه‌کان و ده‌سگه ئابوورییه‌کانی نێوخۆی بریتانی ھەنووكە به ئاشکرا ده‌ڵێن : له ڕاستیدا له‌وه ناکات، که بریتانیا هه‌رگیز له‌م قه‌یرانه ڕزگاری ببێت، چونکه ئه‌وان ئه‌وه ده‌زانن، که بریتانیا له‌ڕووی خراپی باری ئابوورییه‌وە، له ئاستی ئه‌وروپادا ته‌نها ئیرله‌نده و ئایسله‌ند، له دوای ئه‌مه‌وه‌ن. ئابووریناسه‌کان و ڕامیارەکان، پارساڵ ئاوایان پێشبینی ده‌کرد، که ئابووری بریتانیا به به‌راورد لەتەك داهاتی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌ڕێژه‌ی له %1.8 تا له %2 له ساڵی 2012دا په‌ره ده‌سێنێت. له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا هه‌ر هه‌مان کۆمه‌ڵ لە ئابووریناان وتیان : ئه‌و هه‌ڵسه‌نگه‌ندنانه‌ی ساڵی ڕابوردوو ڕاست نین و ڕێژه‌ی گەشە و پەرەسەندنی ئابووری بریتانیا ته‌نها له %0.8 ده‌بێت. که‌چی له سه‌ره‌تای مانگی ئۆگه‌ستدا سه‌رۆکی بانكی ناوه‌ندی بریتانی له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزوێنیدا هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌ی که کرابوون ، ڕەتكردەوە و وتی ڕێژه‌ی گەشە و پەرەسەندنی ئابووری بریتانی له %0 ده‌بێت، واته (سفر). ھەورەھا که‌لێنی جیاوازی نێوان ھەناردە (ناردنه ده‌ره‌وه) و ھاوردە (هێنانه‌ناوه‌وە)ی کاڵا و پێداویستی زۆر گه‌وره‌یه و له نێوان 2.7 ملیارد تا 4.4 ملیارده. لەولاشەوە وڵاتی چین، که دووه‌م ده‌وڵه‌تی به‌هێزی ئابوورییه له جیهاندا و جێگەی هیوا و ئومێدی لیبراڵه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیكەیە و له‌م قه‌یرانه ئابورییه‌ی ئێستادا به ڕزگارکه‌ری ئه‌وروپا و جیهانی ده‌زانن. داتا و ئاماره‌کانی ئه‌م دواییه نیشانی ده‌ده‌ن، که بڕی گەشە و پەرەسەندنی داهاتی چین له بری ئه‌وه‌ی له سه‌رکه‌وتندا بێت، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییه‌دا بۆ ڕێژه‌ی %6.8 داکشاوه. مامه‌ڵه‌ی بازرگانیشی لەتەك ئه‌وروپادا به‌ڕێژه‌ی له %40 هاتۆته خواره‌وه، که به ھەژماری پاره 10 ملیارد دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ده‌کات. ھەروەھا چاوه‌ڕوانی ئەوە ده‌کرێت، كە ڕێژه‌ی گەشە و پەرەسەندنی ئابووری چین له ساڵی ئاینده‌دا له دابه‌زینی زیاتردا بێت. به‌پێی ئه‌م داتایانه و ڕاستییه‌کان، نه‌ک هه‌ر چین نابێته ڕزگاركەری ئابووریی جیهانی به‌گشتی و ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی، به‌ڵکو خۆشی که‌وتۆته قه‌یرانه‌وه و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی بێكاری و داخستنی کارگه و کارخانه‌کان و خراپی ئابووری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاوه قه‌یرانه‌که‌شی قوڵتر ده‌بێته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. بێگومان ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانکراوه و تێگه‌یشتنی ئاسانه. له کاتێکدا که وڵاتی چین له %60 کاڵاكانی خۆی لە بازاڕه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای ساخ دەکاته‌وه و له‌و وڵاتانه‌شدا باری ئابووری ئه‌وه‌نده خراپ بێت، چاره‌نوسی ئه‌و به‌رهه‌م و کاڵایانه‌ی که نێرراون بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا که‌ڵه‌که‌بوون و ساخ نەبوونەوەیەتی. ھەر ئه‌م پرۆسه‌یه چین ناچار ده‌کات، که چیدیكە توانای ھناردنی به‌رهه‌م و کاڵای بۆ ئەو وڵاتانە نەمێنێت و دیسانەوە هه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به ڕۆڵی خۆی ده‌بێته ھۆی داخستنی کارگه و کارخانه‌ی زیاتر و بێكارکردنی کرێکاری زیاتر و که‌مبووننه‌وه‌ی باج و خه‌راجی ده‌وڵه‌ت و دواتریش ده‌ستگرتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیش له خەرجکردن له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، ئه‌مه‌ش بە واتای ده‌ستپێکردنی سوڕێکی تەمەڵیی ئابووری به‌رده‌وام و بێ‌کۆتایی له چین. ئیدی كە ئه‌مه‌ش ڕێڕه‌وی چین بێت له ئێستا و ئاینده‌دا، ھەر بۆیە چاوه‌ڕوانی ڕزگاركەرئی لێناکرێت.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و لێکدانه‌وه کورت و ساده و ساکاره‌ی سه‌ره‌وه، له‌لای ئێمه‌ی ئه‌نارکستانی کوردستان، چ ھاتنەدەرەوەی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و شوێنه‌کانی دیكە و چ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکیش له وڵاتانی عه‌ره‌بی که له میدیای لیبراڵدا به “به‌هاری عه‌ره‌بی” ناسراون، دیاردەیەك یا ڕوداوێکی کوتوپڕی و بێبناخه و بێ هۆکار و چاوه‌ڕواننەکراو نه‌بوون و نین.
به‌بۆچوونی ئێمه هه‌ندێك خاڵی ناوکۆیی له ناو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه که به “به‌هاری عه‌ره‌بی “دا تێپه‌ڕیون یا ئێستا له‌و ورووژانە‌دان لەتەك “به‌هاری کوردستان” و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، هه‌ن؛ له‌وانه دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی، داوای هه‌بوونی ئاشكرایی (شيفافیەت) له کاره‌کانی ده‌وڵه‌تدا و بو‌جه‌ی میری و كارەكانی ده‌وڵه‌ت و په‌ڕله‌مان که ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، ئازادی ڕامیاریی و سه‌روه‌ری یاسا و داوای هه‌بوونی میرایەتییەکی لیبراڵ له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژزاردنێکی كراوە و ئاشكراوە، دانانی ته‌کنۆکراته‌کان لە شوێن دەسەڵاتدارانی ھەنووكەیی، داوای ڕه‌خساندنی بواری ئیش و هه‌لی دروستکردنی بازرگانی (بزنسی) بچوك و به‌ستنی په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ی توندوتۆڵ له‌تەك میرییەكانی ئەوروپا و ئه‌مه‌ریکا، هاندان و خولقاندنی که‌رتی تایبه‌تی و بره‌وپێدانیان، ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی که‌سانێك و توێژاڵێکی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و…گه‌ڵیکی دیكە له‌مانه.
له هه‌مان کاتیش‌دا خاڵێکی دیكەی هاوبه‌شیشمان له نێوانی هه‌موویاندا ڕه‌چاو کردووه، که له هه‌ر هه‌موویاندا به کوردستانیشه‌وه ھەبووە، ئەویش سەرھەڵدانی ڕەوتێکی ڕادیکاڵە (ڕەوتی دژەتەوژم)، كە داخوازییه‌کانی خۆی له‌نێو داخوازییه‌کانی ڕەوتە باوه‌که‌دا قه‌تیس نه‌کردووه و سه‌باره‌ت به داخوازییه‌کانیان له ملاملانێیه‌کی سه‌ختیشدایە لەتەك ئه‌و لایه‌نانه‌دا و لە ھوڵی پاراستنی ئەو داخوازیانه‌یە وەك داخوازی كۆمەڵایەتی و پێداگرانە بەر بە ھەوڵی پارتەكان و دەستەبژێرە دەسەلاتخوازەكان دەگڕێت، تاوەكو داخوازییە كۆمەڵایەتییەكان نەكرێنە داخوازی ڕامیاریی و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان لەلایەن پارتە ڕامیارەكانەوە دەستەمۆ نەكرێن و نەبنە سەكۆی پاگەندەی فریودەڕانەی سەروەریخوازەكان.
خاڵێکی دیكەی ناوکۆیی سه‌رانسه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وانه [جگه له‌وه‌ی کوردستان که به‌و زه‌قییه به‌رچاو نه‌ده‌که‌وت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ته‌مه‌نکورتی ڕوداوی شه‌قام بوو]، پشتگیریکردنی و دەستێوەردانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌وڵه‌ته‌کانی خۆرئاوایه لەو بزووتنەوانەدا. گه‌رچی هه‌مویان له بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریانه‌ی میسردا هه‌ڵوێسته‌یه‌کیان بۆ کرد، تاکو بزانن لێشاو و خرۆشانی خه‌ڵکی به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌ڕوات، ئەوسا ڕامیاریی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ساخ بکه‌نه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر زۆری پێنه‌چوو، ئه‌و ڕامیارییە‌یان له ئاستیدا گرته‌به‌ر، که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری تایبه‌تی خۆیان و کۆمپانیاکانیان و بزنسمانه گه‌وره‌کان و سه‌رمایه‌داری جیهانی به‌گشتییدا بێت. ئیدی وه‌کو هه‌موو سەردەمەكان خۆیان كردە ده‌مچه‌رمووی خه‌ڵکانی ڕاپه‌ڕیوو و پارێزه‌ری مافە مرۆییەكانی خه‌ڵکی نارازی، بنیاتنانی دیمۆکراتی دێمۆكراتی پارلەمانی و ئازادی هه‌ڵبژاردن و دروستکردنی پارت و ڕێکخراوی ڕامیاریی و سەپاندنی بازاڕی ئازاد و هتد، تاوەكو ئەوە لەبیری خەڵكی نارازی بەرنەوە، كە به‌درێژایی تەمەنی ڕژێمە دیكتاتۆرییەكان و سەرۆكەكان، ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپی و كەنەدا و ئوسترالیا پشتگیری و کۆمه‌کیان كردوون و دەستیان بەباڵیانەوە گرتووە، تاوەكو لەبەردەم شەپۆڵی ئازادیخوازی خەڵكدا نەكەون.
پشتیوانیکردنی ئه‌مه‌ریکا و خۆراوا لەو بزوتنه‌وانه، گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که یا خۆیان به ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان له گۆڕینی ڕژێمەكاندا وه‌ردا، وەك ئەوەی به‌ریتانیا كە با‌نگه‌شه‌ی پێدانی 5 ملیۆن پاوه‌ند دەكات، بێجگە له یارمه‌تیدانی دیكە له ڕوی سه‌ته‌ڵلایت و زانیاری سیخوڕییانه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سوری. یا له ڕێگەی نوێنەرەكانییەوەیە لەوانە شانشینی سعودیه و قه‌ته‌ر، کۆمه‌ك و یارمه‌تی به لایەنگرانیان لەنێو بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌تایبه‌ت لیبیا و سوریادا ، بدرێت.
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت، که خاڵێکی ئاشکرای دیكە له ڕامیاری ئه‌مه‌ریکا و خۆراوا و کلکه‌کانیان له ناوچه‌که‌دا، ئه‌مجاره‌ش ده‌رکه‌وت، ئه‌ویش ده‌ر‌که‌وتنی ڕامیاریی دووفاقه‌یی و هیپۆکراتیانەیانەیە. بۆ نموونه یارمه‌تی و کۆمه‌کی ئەو وڵاتانه بۆ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له لیبیا و سوریا، به‌ڵام بێده‌نگی و هه‌بوونی هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤانه بۆ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی دژی میرنشینی سعودییه و به‌حره‌ین، ئه‌مه جگه ڕامیاریی پێچەوانەیان به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له فه‌له‌ستیندا دژی ئیسرائیل. که پتر له نیوسه‌ده‌یه، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له شێوه و فۆرمی جیاجیادا به‌رهه‌ڵستی سەركوتگەریی و داگیركاریی ئیسرائیل ده‌کات.
له‌ولاشه‌وه بێدەنگەكردنیان بەرامبەر سەركوت و چەوسانەوەی دۆستێکی دیكەیان له ناوچه‌که‌دا، که حکومه‌تی تورکیایه به‌رامبه‌ر کورد و نه‌ته‌وه‌ی کورد له تورکیا، كە له‌هه‌مان کاتدا ھاوشانی دەوڵەتانی جیھانخۆر سەرمایەگوزارییەكی ڕامیاریی و جێپێخۆشكردنی ئابووریی و بازرگانییه‌کی ڕه‌ش سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینی و خه‌ڵکانی ڕاپه‌ڕی و له سوریادا، ده‌کات.
ئه‌مه دیوی شاراوەی دێوجامەی پشتیوانی و فریادڕەسی ئەمەریكا وھاوپەیمانانی و پاشرەوانییەتی لەمەڕ بزووتنەوە و راپەڕینە كۆمەلایەتییەكانی باكووری ئەفەریكا و خۆرھەلاتی ناوین و وڵاتانی دیكە، ئەمەیە ھاندەری به‌کاربردنی دیبلۆماسی و ڕاوێژکردن، باسکردن و داکۆکیکردن له مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌ستی و ئازادی، فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و دیمۆکراتییه‌ته‌ی که ته‌نها ده‌بێت له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و خۆراوا و بازاڕی ئازاد و سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، بێت.
ئێمه لەتەك هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو وریاكارییانە‌ی که له سه‌ر ته‌واوی هه‌موو بزوتنه‌وه‌کان به هه‌موو چه‌شنه‌کانیانه‌وه، ھەمانن، له هه‌مان کاتیش‌دا لایه‌نگری و کۆمه‌کی خۆمان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك و ڕژانه سه‌رشەقامەكان لەپێناو داخوازییه‌کانیان و سەپاندنی ئازادی، به‌ر‌هه‌ڵستیکردنی چه‌وساندنه‌وه و هه‌موو شێوە‌کانی هه‌ڵاوردانی نێو کۆمه‌ڵگە و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ..تد، ده‌که‌ین. هاوکاتیش ئه‌وه‌مان لەلا ڕۆشنه، که گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی و له ڕه‌گهه‌ڵکێشانی ستەمی چینایه‌تی، ھەلاواردنی ئایینی و ڕەگەزی و نەژادی و نەتەوەیی و نایەكسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له سایەی ئه‌و حکوموتانه‌دا که ئه‌م لێشاوه جه‌ماوه‌رییانه لە ناھوشیارییەوە ده‌یانهێننه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، شتێکی ئەستەمە و قەد نایه‌نه دی.
ئه‌و شێوازە خه‌باته سەرووخوارییەی که به پشتگیری و کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆراوا و میرنشینه کۆنه‌په‌رسته‌کان، له سه‌رجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر و ده‌گیرێته‌به‌ر، سەرەنجامی سه‌رفرازی یەكجاری جه‌ماوه‌ری به‌شخوراو و زۆرلێکراو نییه، چونکه گۆڕانکارییه‌کان بنه‌ڕه‌تی نین و ڕوکه‌شین و له سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه و تەنیا لە ڕوخساری ڕێكخستنی سەروەریدا ڕووده‌دەن و ھیچ ڕەھەندێكی كۆمەڵایەتییان نیی و له گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان و نێوی پارتە‌کان، بەڕێوەبەراكان زیاتر، ھیچ ڕوونادات و سەرە‌نجام هه‌ر هه‌موویان ده‌بنه‌وه بە خزمه‌تکارێکی ملهوڕی سه‌رمایه‌داری و سیسته‌مه‌که چینایەتییەكەی و پاراستنی سەروەری دەولەت و یاسا دژەمرۆییەكەی.
به‌ڵام سەرەڕای ھەموو ئەوانەش كە له‌سه‌ره‌وه خستنمانە ڕوو، بەبێ هیچ دوودڵییه‌ك و گومانێك، لایه‌نگری و پشتگیری خۆمان بۆ ته‌واوی ئه‌و بزووتنه‌وانه، ده‌رده‌بڕین، تا ئەو كاتەی كە بە بەرژەوەندی خەڵكە نارازیی و ستەملێكراوەكەیان دەگرێتەوە. ئێمه گۆڕانکارییه‌کان به حه‌تمیه‌تی مێژوویی ده‌بینین و به قوڵیش له چەمك و كڕۆكی ئه‌و میرایەتییه دیمۆکراتیانه‌ش تێده‌گه‌ین، که له سه‌ره‌نجامی ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه‌وه قوتده‌بنه‌وه، دیسانه‌وه ده‌رك ئه‌و ڕاستی و زه‌مینه‌یه‌ش ده‌که‌ین، كە بەداخەوە ئەوە خواستی هاووڵاتانیانی ئه‌و وڵاتانه‌یه به کوردستانیشه‌وه، که له‌ژێر کاریگه‌ری میدیا و ڕۆشنبیریی لیبراڵ و توانای پارتەكاندا بۆ دەستەمۆكردنیان لە پرۆسه‌ی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردان و حکومه‌تی تەكنۆكرات و مه‌ده‌نی هاندەدرێن و ھەڵدەخڕێن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه، كە هه‌وڵی ته‌واوی ئێمه له نوسینه‌کانماندا و لە دیمانە و وتووێژه‌کانمادا، بۆ ده‌رخستنی ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆکی دڕاندنه‌ی سیسته‌می سەرمایەدارییه، که پارێزه‌ر و ده‌سته‌به‌ركەری مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ش، میدیای لیبراڵ و ڕۆشنبیری لیبراڵ و هه‌موو پارته‌کانن، ئیدی له‌ژێر هه‌ر ناو و ناوه‌رۆکێکدا بن، ئامانجیان تەنیا زیاتر دەستەمۆكردنی خەڵكی ناڕازییە لە گەمەی ڕزگاركردنی سەروەری چینایەتیدا بە دێوجامەی جۆراوجۆر، كە دیوە شاراوەكەیان تەنیا نایەكسانی ئابووریی و كۆمەلایەتییە، تاوەكو كەمایەتی ٠١% سەروەری ٩٩% كۆمەڵگەكان بێت و پاشایانە لەسەر ڕەنج و بەرھەمی زۆینە مشەخۆری بكەن.
ھەڵبەستی “ساکۆ Sacco و ڤانزێتی Vanzetti”
دانانی: Joan Baez
وەرگێرانی: ھەژێن
بەڵێ بابە من زیندانیم
مەترسە لە گێڕانەوەی تاوانم
تاوانی خۆشویستنی بێزراوان
تەنیا بێدەنگی نەنگییە
ھەنووكە پێتدەڵێم چ شتێك دژی مەیە
جادوویەك كە چەندان سەدەیە بەردەوامە
بەنێو ساڵاندا گوزەر كە، ئەوسا دەزانی
چ شتێكە سەراپای مێژووی ڕەش كردووە
یاسا لە دژی ئێمەیە
بەخۆیی و ملھوڕیی بێسنووری و دەسەلاتییەوە
یاسا دژی ئێمەیە!
پۆلیس دەزانێ، چۆن لە كەسێك
تاوانبار یا بێ‌تاوان چێ بكا
دژی ئێمە ھێزی پۆلیس
درۆیەكی بێشەرمانەیە، كە ئەوان بڵێن
چیتر ئاڵون وەرناگرین
دژی ئێمە دەسەڵاتی ئاڵتون
دژی ئێمەیە كینەی نەژادی و
ڕاستییەكی سادەیە، كە ئێمە ھەژارین
بابەی بەڕێز، من زیندانیم
لە وتنی تاوانم شەرم مەكە
تاوانی خۆشەویستی و ھاوپشتی
تەنیا بێدەنگی نەنگییە
ئەوەی ھەمە، خۆشەویستیمە و بێتاوانی
كرێكاران و ھەژاران
لەپێناو ئەمانەدا مانەوە و بەھێزیم
ھیوایەكن بۆ من
یاخیبوون و شۆڕش پێویستیان بە دۆلار نییە
لەبری ئەوە پێویستیان
بە وێناندنی ناسۆری و ڕۆشنایی و ئەوین و
خەمخۆری ھەموو مرۆڤەكان ھەیە
تۆ ھەرگیز نادزی و ھەرگیز ناكوژی
تۆ بەشێكی لە ھیوا و ژیان
شۆڕش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی كە
لە دڵێكەوە بۆ دڵێێكی كە دێت و دەچێ
كاتێ كە سەیری ھەسارەكان دەكەم، پەیپێدەبەم
كە ئێمە مناڵانی ژیانین و
مردنیش گچكە
*****************************************
ئەم گۆڕانییە بەشی دووەمی ھەڵبەستەكەی Joan Baez . THE BALLAD OF SACCO AND VANZETTI, Lyrics by Joan Baez, Music by Ennio Morricone, 1971, 1978 Edizioni Musicali RCA, S.p.A. (ASCAP)
فێردیناندۆ “نیكۆلا” ساكۆ Ferdinando „Nicola“ Sacco لەدایكبووی٢٢ی ئەپڕیل ١٨٩١ لەتەك بارتۆلۆمیۆBartolomeo Vanzetti لەدایكبووی ١١ی جونی ١٨٨٨، وەك دوو كرێكاری كوچەری ئیتالی ڕوویان لە دەوڵەتە یەكگتووەكانی ئەمەریكا ناوە و بە بزووتنەوەی كرێكاری ئەناركیستیییەوە پەیوەست بو‌ون. لە بیستەكانی سەدەی ڕابوردوودا بە تاوانی كوشتنی كەسێك سكاڵایان لەسەر تۆماركراو و لە دادگەیەكی ساختە و یەكلایەنەدا بە مردن سزادران و لە شەوی ٢٢/٢٣ی ئۆگوستی ١٩٢٧دا لە زیندانی دەوڵەتی Charlestown لەسەر كورسی ئەلەكتریكی دەكوژرێن.
لە كاتی خۆیدا بڕیاری لەسێدارەدانیان لە ٠٤ی ئەپڕیلی ١٩٢٧دا لە ئاستی جیھانی‌دا ڕسواكرا و بەھۆی ھەزاران واژۆنامەوە ئەنجامدانی بڕیارەكە دواخرا. بەڵام سەرەڕای ھەموو ھەوڵە خۆجێی و جیھانییەكان بڕیاری ناڕەوای سەروەران سەپێنرا و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی كرێكاری ئەمەریكا، دوو ڕۆڵەی ئەناركیستی لەدەست چوو.
بەڵام ھاوڕێیان و ھاوچینانی ساكۆ و ڤانزێتی كۊلیاننەدا و پاش ساڵانێكی دوورودرێژ لە خەباتی بەردەوام بۆ ڕسواكردن و دەرخستنی دیوی شاراوەی داگەی تاوانباركردنی ئەو دوو كرێكارە ئەناركیستە، دواجار لە ساڵیادی ٢٣ی ئۆگوستی ١٩٧٧ لەسەر داوا و پرسیاری فەرمانڕەوای ھەڕیمی Massachusetts، میكائیل دوكاكیس، پێداچوونەوەی سزاكەیان كرا و سەرە‌نجام وەك دادگەییكردنەكەی جۆھیل و دادگەییكردنی حەوت ئەناركیستەكەی ١ی ئایاری ١٩٨٦ی ھایمارك، ناڕەوایی و چەواشەكاریی و پشتپەردەیی و ڕامیارییبوونی سزاكەیان سەلمێنرا و سیمبولی بێ‌تاوانیان بۆ دانرا.. بۆ زانیاری زیاتر و خوێندەوە و گوێگرتن لە ھەڵبەست و گۆرانییەكە، كلیكی ئەم لینكانەی خوارەوە بكەن:
ئەفریكای باشوور :گولەبارانكردنی كرێكارانی مانگرتووی كانەكان لە سایەی سەروەری یاسادا
دوێنێ، ھەیینی ١٧ی ئۆگوستی ٢٠١٢ لە كاتێكدا كە كرێكارانی مانگرتووی كانەكان پێداگری لەسەر داخوازییەكانیان و بەردەوامی مانگرتنەكەیان دەكەن، پۆلیسەكانی سەروەری یاسای سەرمایەداری كرێكارانی بێچەك و مانگرتوو دەدەنە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا ٣٤ كرێكار دەكوژرێن و ٧٨ كرێكاری دیكە بریندار دەبن .
شایانی باسە لە مانگرتنی پێشووتری كرێكارانی مانگرتووی كانەكاندا ١٠ كرێكار كوژراون .
خوێنەرانی ھاوسۆز و پشتیوانیگەری ھاوچینەكانیان لە ئەفەریكای باشووری، دەتوانن لەم وێنە و كورتە فیلمانەدا وردەكاری ڕووداوەكە ببینین .
VIDEO
watch?v=ImqAVon92VM
https://www.youtube.com/watch?v=ImqAVon92VM
سه‌رابی سۆڤیه‌تی
ن: . دانییال غریین
و. لە عەرەبییەوە*: سەلام عارف
دواکه‌وتنی هۆشمه‌ندی خۆیی، له‌چاو واقعی بابه‌تیدا یه‌کێکه له نه‌گۆڕاوه‌کانی مێژوو
سه‌رکه‌وتنی یه‌که‌م شۆڕشی پرۆلیتاریا، له یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی زه‌وی، به‌جۆرێك کاریکردبووە سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران، ئازادیخوازه‌کان و که‌سانی دیش هه‌رچییه‌کیان بگوتایه ده‌رباره‌ی مه‌رگه‌ساته‌کانی1920 و دواتریش، که‌س گیۆی لێ نه‌ئه‌گرتن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش کۆڕه کرێکارییه‌کان زۆرتر ئه‌بون، نه‌ك هه‌ر له (ئیتالیا) به‌ڵکو له (ئه‌لمانیا) و (هنگاریا) و (نه‌مسا)ش، له (ئه‌لمانیا) مه‌سه‌له‌ی کۆڕه کرێکارییه‌کان کرایه بابه‌تێکی سه‌ره‌کی پرۆگرامی (سپارتاکۆس) (ڕۆزا لوکسمبوغ)** و (کارل لیبنیخت)***
ساڵی 1919 له (میونیخ) دوای کوژرانی وه‌زیر و سه‌رۆککۆماری (باڤاریا) واته دوای کوژرانی (کورت ئیزنر) جاڕی کۆماری سۆڤیه‌تی دراو نوسه‌ری ئازادیخواز (گوستاڤ لانداوەرGustave Landaur) بوو به سه‌رۆكکۆمار، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد پێشه‌واکانی شۆڕش ئه‌ویشیان کوشت دواتر (موهسام) بوو به سه‌رۆککۆمار (موهسام) براده‌ری سه‌رۆککۆماری پێشوو بوو، شاعیرێکی ئازادیخواز بوو، سروودی کۆڕه‌کان یه‌کێك بوو له شاکاره‌کانی (موهسام) له‌و سروده‌دا، داوا له کرێکاران ده‌کات خۆیان پڕچه‌ك بکه‌ن، نه بۆدروستکردنی مه‌ڵبه‌نده سه‌ربازیه‌کان، به‌ڵکو بۆ دروستکردنی کۆڕه کرێکاریه‌کان له چه‌شنی ئه‌وانه‌ی (نه‌مسا) و (هنگاریا) بۆ کۆتاییهێنان به کۆیله‌یی، به کۆمونیزمکردنی کۆڕه‌کرێکارییه‌کان له هه‌ڵوێستی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵه‌ی**** به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌لمانییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، دواتر (موهسام) ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کرده بیانووی وازهێنانی له حزب و دواتر (حزبی کۆمونیستی کرێکاری ئه‌لمانی) دروستکرد، ئه‌وده‌مه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی (هۆڵه‌ند)یش په‌نا ئه‌باته به‌ر هزری کۆڕه‌کرێکارییه‌کان و ده‌یکاته نه‌خشه‌ی کارکردنی خۆی (هرمان گۆترHerman Goter) و (ئەنتۆن پانەکۆك Anton panoekoek) له‌و بواره‌دا ڕۆڵێکی به‌رچاویان بینی (گوتر) له ده‌مه‌ده‌مێیه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌نه‌ناس (لینین) وتوویه‌تی” له ئێستادا ئێمه هه‌رخه‌ریکی گه‌ڕانین به‌دوای ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا که خوازیاری ئه‌وه‌نین ده‌ستبگرن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا و دواتریش خیانه‌تی لێبکه‌ن، به‌ڵام جارێ نه‌ماندۆزیونه‌ته‌وه، تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌یاندۆزینه‌وه، ئێمه گه‌ره‌کمانه، که هه‌موو شتێك له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ستبخرێت، له ڕێگه‌ی دیکتاتۆریه‌تی خودی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌وه ده‌ستبخرێت، گه‌ر من له شاخێك بم و چاوساغێکم له‌گه‌ڵ بێت بمخاتە‌خواره‌وه وای به‌باشتر ئه‌زانم تاکو ته‌نها بم” (ئەنتۆن پانەکۆك)یش وتوویه‌تی”کۆڕه‌کان به‌شێوازی خۆبه‌ڕێوه‌بردن کارده‌که‌ن و جێگه‌ی حکومه‌ته کۆنه‌کان و دیکتاتۆریه‌تی به‌لشه‌فی ده‌گرنه‌وه” (ئەنتۆن) وێنه‌ی (گرامشی)بووه، هیچ جیاوازییه‌کی نه‌بینیوه له نێوان حکومه‌ته کۆنه‌کان و دیکتاتۆریه‌تی به‌لشه‌فیدا له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ك، له ئه‌لمانیا به‌تایبه‌تی له (باڤاریا)***** و له هۆڵه‌ندا ئازادیخوازه‌کان ڕۆڵێکی مه‌زن و کاریگه‌ر ئه‌بینن له گه‌ڵاکردنی تیۆریی و پراکتیزه‌کردنی سیستمی کۆڕه‌کاندا له (ئیسپانیا)ش وێنه‌ی هه‌موو جێگه‌کانی دی ئازادیخوازه سه‌ندیکالیسته‌کان که‌وتبونه ژێر کاریگه‌ری شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ره‌وه، کاریگه‌ریه له‌و ئاسته‌دابوو، چۆن کیژێکی جوان خۆی پێشکه‌شی ئه‌و که‌سه ده‌کات، که خۆشی ده‌وێت، ئه‌وانیش هه‌روه‌ها (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) له 1 تا 20 کانونی یه‌که‌می1919 له مه‌درید کۆنگره‌ی خۆی به‌ست، هه‌رچه‌نده له‌و کۆنگره‌یه‌دا چه‌ند ده‌نگێکی ناڕه‌زا هه‌بوو، به‌ڵام کۆنگره گیۆی نه‌دا به‌و ده‌نگانه، بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بچێته ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزمه‌وه، ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یانگرتبوو، که شۆڕشی ڕوسی زۆر دوره له‌وه‌وه که شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت ، ئه‌و شۆڕشه شۆڕشێکی سیاسییه کۆنفدرالی نوێنه‌رایه‌تیه‌کی نارد بۆ ڕوسیا، ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه ئه‌وه‌بوو ،که داوای به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی جیهانی بکات بۆ داڕشتنی بناغه‌کانی دروستکردنی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمێکی شۆڕشگێڕی کارگه‌ران، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ناردنی ئه‌و نیۆنه‌رایه‌تییه، ئه‌و په‌یمانی خۆشه‌ویستیه شلوشلۆق بوو، چونکه هه‌ست به‌وه کرابوو، که هوروژاندنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی شۆڕشگێڕی سه‌ندیکالیزم له ئارادایه، نوێنه‌ری سه‌ندیکالیزمی ئیسپانی، ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی، که قێزی دێته‌وه له گرتنی ده‌سه‌ڵات و دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا و په‌یوه‌ندیه ئۆرگانیه‌که‌ی نێوانیان، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی خۆی خسته‌ڕوو دژی ملکه‌چپێکردنی سه‌ندیکاکان و نوێنه‌رایه‌تیکردنیان له‌لایه‌ن حزبه کۆمونیزمه‌کانه‌وه، له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزمدا، چاوه‌ڕوان ئه‌کرا ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی (سوور) دروستبکرێت، دژی ئه‌وه‌ش وه‌ستایه‌وه، چونکه باش دیاربوو، که ده‌کرێته دارشه‌قی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزم (ئەنل پستانا) دوای کورته باسێك له بیروبۆچون و تێگه‌یشتنی ئازادیخوازی ده‌رباره‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی وتی”ئه‌وه‌ی حزب ئه‌توانێت بیکات کوده‌تایه ،کوده‌تاش شۆڕش نییه ،پێمان ده‌ڵێن به‌بێ حزب شۆڕش ڕونادات ،به‌بێ شۆڕشیش ڕزگاری بونی نییه ،به‌بێ دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریاش بۆرژوازی له‌ناونابرێت ‘ئه‌و قسانه هه‌موو پوچه‌ڵن”.
له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه و تێبینیه‌کانی (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) کۆمونیسته‌کان وه‌هایان پیشاندا و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیاندا، که چاوده‌گێڕنه‌وه به ده‌قه‌که‌دا، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا، به‌ڵام به‌ڵێنه‌که‌یان به درۆ ده‌رچوو دواتر (لوسوڤسکی Losovsky) به‌بێ ده‌ستکاری ده‌قه‌که‌ی وه‌ك خۆی بڵاوکرده‌وه (پستسانا) دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و چه‌ند مانگه له ڕوسیا ، له 6ی ئه‌یلولی 1921 ڕوسیای به‌جێهێشت چوو بۆ (به‌رلین) له‌وێ سه‌ردانی (ڕودۆلف ڕۆکر)ی کرد، واباسی ئه‌و گه‌شته‌ی (پستانا) ئه‌کرێت، هێنده مه‌ترسیداربووه، وه‌ك چۆن که‌سێك له نووقمبوونی که‌شتییه‌ك ڕزگاری ئه‌بێت، قوتاربوونه‌که‌ی ئه‌ویش وه‌هابووه.
هاوینی 1921 نوێنه‌رایه‌تیه‌کی نوێی (کۆنفدرسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) به‌شداریکرد له کۆنگره‌ی سێهه‌می ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی، هه‌روه‌ها کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی سه‌ندیکا (سوورەكان) له‌ناو ئه‌و نێراوانه چه‌ند گه‌نجێك هه‌بوون، که له لایه‌نگرانی به‌لشه‌فی بو‌ون بۆ نموونە (جواکین مورینJoaquin Maurin) و (ئەندرێس نینAndrés Nin) هه‌روه‌ها ئازادیخوازێکی فه‌ره‌نسی هه‌ڵوێست ڕه‌قی سه‌رسه‌خت به ناوی (گاستۆن لوڤالGaston Leval) له‌ڕاستیدا ئه‌و به‌شداریکردنه سه‌رچڵی بوو، چونکه (گاستۆن) به‌وه تاوانبارکرابوو، که گه‌مه‌ی ده‌ستی بۆرژوازییه و یاریده‌ده‌ری دوژمنانی شۆڕشه، ئه‌ویان به‌و چه‌شنه تاوانبار کردبوو، چونکه ده‌می خۆی نه‌ئه‌گرت هه‌نووکه ده‌یگوت”ئه‌بێت ئه‌وه له جه‌ماوه‌ر نه‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕوسیا مایه‌پوچ بووە ده‌وڵه‌ته ، نه‌ك شۆڕش، ده‌وڵه‌تێك له پشت شۆڕشه‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه خه‌ریکی ئیفلیجکردنی شۆڕشه و داویه‌ته به‌ر خه‌نجه‌ر، ئه‌و به‌بێ ترس و له‌رز ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی خۆی له ڕۆژنامه‌ی (لیبێرته‌ر Libairter)دا بڵاوده‌کرده‌وه، ئه‌و کاتێك، که گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسپانیا وتی ” هیچ یارمه‌تی گۆڕنه‌وه‌یه‌کی ڕێزدارانە له‌گه‌ڵ به‌لشه‌فیك ئه‌نجام نادرێت” ، داواشی له (کۆنفداسیۆنی نیشتمانی) کرد، که له ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی بێنته ده‌ره‌وه، (پستانا)ش، ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌دا بوو، دوای ئه‌و که‌سه، که به‌ر له‌و قسه‌ی خۆی کرد (پستانا) بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که ڕاپۆرته‌که‌ی و ته‌واوکاری ڕاپۆرته‌که‌ی خۆی بڵاوبکاته‌وه و تا ئه‌توانێت ڕاستی به‌لشه‌فیزم بخاته ڕوو، ده‌ریخست که ئه‌و بیروباوه‌ڕ و ئامرازانه‌ی، که شۆڕش و حزبی کۆمونیست به‌کاریان ئه‌هێنن له‌یه‌ك ناچن و دژ به یه‌کترن(…) حزبی کۆمونیست دوای ئه‌وه که بووە سه‌روه‌ری ڕه‌ها بڕیاریدا، ئه‌و که‌سه‌ی کۆمونیستانه بیر ناکاته‌وه پێویستن ناکات بیربکاته‌وه ”کۆمونیزم به‌شێوازه‌که‌ی ئه‌و بخوێنه‌ره‌وه” واته مافی ئه‌وه‌ی نییه بیر بکاته‌وه، حزبی کۆمونیست ئه‌و مافه پیرۆزه‌شی بڤه‌کرد، که شۆڕش به‌خشیبووی به پرۆلیتاریا” دواتر (پستانا) گه‌یشته ئه‌و بڕوایه، که ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی درێژکراوه‌ی حزبی کۆمونیستی ڕوسیه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه، که ناتوانیێت ده‌ربڕی په‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پرۆلیتاریای جیهان بێت، (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) له حوزه‌یرانی 1922 له (سرقسطة ***** Saragosse) کۆنگره‌یه‌کی به‌ست، کۆنگره بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که له ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی و سه‌ندیکای سوور بێته ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تیه‌کیش بنێرێت بۆ کۆنگره‌ی سه‌ندیکالیزمی ئازادیخواز ، که له کانونی یه‌که‌م له (به‌رلین) به‌ڕێوه ئه‌چوو، له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کارگه‌ران دروستکرا، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه، ته‌نها تارماییه‌ك بوو، چونکه له ئیسپانیا نه‌بێ لقی به هێزبوو، له وڵاته‌کانی دی له وڵاته‌ش که هه‌بووبێ ژماره‌یان که‌مبووە******
ئه‌و په‌یوه‌ندی بچڕانه بووە سه‌ره‌تای دروستبوونی ڕقوکینه‌یه‌کی زۆر له مۆسکۆ دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئیسپانی (جواکین مۆرین) و (ئەندرس نین) وازیان هێنا له (کۆنفیدرسیۆنی نیشتمانی بۆ کار) دواتر حزبی کۆمونیستی ئیسپانیان دروستکرد، ئایاری 1922 (مۆرین) نامیلکه‌یه‌کی ده‌رکرد بۆ هێرشکردنه سه‌ر هاوڕێ دێرینه‌کانی، هه‌ر له‌و نامیلکه‌یه‌دا وتوویه‌تی”ته‌فروتوناکردنی ئازادیخوازی، هه‌روا کارێکی ئاسان نییه به‌تایبه‌تی له وڵاتێکی وه‌ك ئیسپانیا، که بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری هه‌ڵگری داوا ئازادیخوازه‌کانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه هه‌ر لێیان ده‌به‌ینه‌وه و سه‌که‌وتن بەده‌ستئه‌خه‌ین”
په‌ڕاوێز
*سه‌رچاوه کتێبی”التحرریة من العقیدة الی الممارسة” … ئەم وتارە بە بەراوردكردنی لەتەك دەقە فەرەنسییەكەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی.
**رۆزا لوکسمبورگ سۆسیالیستێکی شۆڕشگێڕی ئه‌لمانی بوو، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جویه‌کی پۆلۆنی بوو(1871-1919) زۆر له نووسینه‌کانی باسی ده‌ستپێشخه‌ری خۆبه‌خۆیی پرۆلیتاریا ده‌کات، له‌گه‌ڵ (کارل لیبنخت) کۆمه‌ڵه‌ی سپارتاکۆس دروستئه‌کات، دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندیخانه دێته ده‌ره‌وه، به‌شداری ڕاپه‌ڕینی سپارتاکیزم (1919)ده‌کات دواتر 15ی کانونی دوه‌می (1919) هێزه داپڵۆسێنه‌ره ڕاستڕه‌وه‌کان تیرۆری دەكەن-و-ع
***کارل لیبنخت سۆسیالیستێکی ئه‌لمانی بوو، له‌گه‌ڵ رۆزا لۆكسومبورگ کۆمه‌ڵه‌ی سپاتاکۆسیان دروستکرد، دواتر پارتی کۆمونیستی ئه‌لمانی، ئه‌ویش وه‌ك هاوڕێکه‌ی تیرۆریان كرد-و-ع
**** له نیسانی ساڵی 1922ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاره هۆڵه‌ندی و به‌لجیکیه‌کاندا (ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی کۆمونیستی کرێکاران)یان دامه‌زراند-و-ع
****باڤاریا – بایەر ھەرێمێكە له خوارووی خۆرھەڵاتی ئه‌لمانیای خۆراوایی، پایته‌خته‌که‌ی (میونیخ)ه -و-ع
*****سرقسطة شارێکی ئیسپانییه له ڕۆژئاوای به‌رشه‌لۆنه
****** له فه‌ره‌نسا براده‌ره‌کانی (پێر بنار) له‌وانه ، که ده‌رکرابوون له( کۆنفدرالی گشتی کاری یه‌کگرتووC.G.T.U) ساڵی 1924 (کۆنفدرالی گشتی بۆ کاری سه‌ندیکالیستی شۆڕشگێڕ C.G.T.S.R)
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
05/08/2012
ماوه‌یه‌كه بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا له گرژبوون و نائارامیدایه، ئه‌مه‌ش ترس و له‌رزێكی زۆری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان بڕیوه‌ته‌وه له ڕو‌دانی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌تا شه‌ڕی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندیش.
بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌یه‌كه كه‌وتۆته بەرپاكردنی شاڵاوی پڕوپاگه‌نده و وتنی هه‌ندێك قسه‌ی بریقه‌دار و دانی چه‌نده‌ها راگەیاندن و تاوانباركردنی نوری مالیكی سه‌رۆكشالیارانی عێراق، هه‌موو ئه‌مانه به به‌رگریكردن له كوردوستان و گه‌لی كورد، به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌فرۆشیته‌وه.
هه‌ر له‌شانی بارزانیشه‌وه ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕ و ڕۆشنبیره لیبراڵه‌كان به به‌رده‌وامی سه‌رگه‌رمی نووسینی وتاری حه‌ماسی و ڕاپرسینی خه‌ڵك و دیمانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیار و ناودار و بێ‌ناو و نادیار سه‌باره‌ت به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی یا كوردستانی دا.
زۆر گرنگه، كه كه‌سمان به‌و وتار و گوتارانه چه‌واشه نه‌بین، چونكه چی ئه‌وانه‌ی بارزانیش و چ ئه‌مانه‌ی میدیا و ڕۆشنبیره لیبراڵه‌كانیش، شتێك نییه، جگه له دروستكردنی سه‌رمایه‌ی سیاسی بۆ خودی خۆیان و پارته‌كانیان.
له كاتێكدا كه بارودۆخه‌كه ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپترده‌بێت، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌و دیمانه‌یه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌دا زۆر به ڕاشكاوی و به بێ‌تێڕامان په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر هه‌ندێك ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گر، هه‌م خه‌ڵكی كوردوستان و هه‌م بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتیش له‌و ڕاستییانه، وریا ده‌كاته‌و‌ە نه‌ك تاوانباریان ده‌كات.
گه‌رچی ڕه‌نگه زۆربه‌ی ڕاوبۆچوونه‌كانی نه‌وشیران مسته‌فا، ڕاست بن، به‌ڵام لای من، ئه‌مه‌شیان هه‌ر چه‌شنێكه له‌و گه‌مه سیاسییه‌ی كه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ڕیزم كردن، ده‌یكه‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه بۆنی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا لێدێت ، كه له كاتێكدا كه كه‌لێنه‌كانی نێوانیان له فراوانبووندایه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر باش ده‌زانێت سه‌رانی لیستی گۆڕان باریان لاره و بزووتنه‌وه‌كه‌شیان ، كە ڕاستتره بڵێین، خودی حیزبی گۆڕانیش گه‌ڵێك لاوازبووه و ته‌ریك كه‌وتووه و به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌ڕاوت.
له كاتێكی ئاوادا نه‌وشیروان مسته‌فا ناچارە وه‌كو سه‌ری سه‌ره‌كی حیزبی گۆڕان له دیمانه‌یه‌كدا هه‌ندێك قسه‌ی له‌وه‌ی كه كردوونی، بكات ئەگه‌رچی بشبنه ھۆی گرژبوونی زیاتری باروودۆخه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه، چونكه به‌م قسانه‌ی ناو ئه‌م دیمانه‌یه ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، بتوانێت سه‌رمایه‌یه‌كی سیاسی بۆ حیزبه‌كه‌ی دروست بكات و تا ڕاده‌یه‌كیش سۆز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی بگێڕێته‌وه بۆیان، به‌تایبه‌ت بۆ خودی شه‌خسی نه‌وشیروان.
هه‌ر به ئاشكرابوونی دیمانه‌كه، ده‌ركه‌وت كه پارتی ئه‌م قسانه‌یان بۆ قووت ناچێت و پێیانهه‌رس نابێت. به‌و قسانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر نائارام و توڕه بو‌ون، له وه‌ڵامیشیدا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه پلانی بۆ ئه‌مه كردووه و پلانی خۆی هه‌یه و ئۆپۆزیشنێكی زه‌ره‌رمه‌نده.
شایانی باسه ئا لێره‌دا ئه‌وه بیری خوێنه‌ری به‌ڕێز بخه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی كه پارتی ئێستا به نه‌وشیروان مسته‌فای ده‌ڵێت، له سه‌رده‌می شاخدا نه‌وشیروان هه‌مان شت و هه‌مان تاوانی بگره به زیادیشە‌وه ده‌خسته پاڵ ئه‌و گروپانه‌ی كه دژی ڕژێمی به‌عس بو‌ون و هاوكاتیش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وەی چەكداری كوردیدا نه‌بوون و ڕه‌خنه‌یان له بزووتنه‌وه‌كه ده‌گرت، له‌وانه گروپه‌كه‌ی جارانی ئێمه ” گروپی ماركسی- لینینییه‌كانی عێراق” كه به “كار” ناسرا بوو هه‌روه‌ها ڕێكخراوی كارگه‌ران و یه‌كێتی كارگه‌ران .
ئه‌وه‌ی كه له‌لای من گرنگه ئه‌وه نییه، كه ئایا من له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا یه‌كده‌گرمه‌وه یا نا!!! یاخود ئه‌وه گرنگ نییه كه نه‌وشیرون مسته‌فا له‌و دیمانه‌یه‌دا ڕاسته یا هه‌ڵه‌یه. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه له‌لای ئازادیخوازان ده‌بێت گرنگ بێت، به‌جیا له جیاوازی بیروبۆچوونیان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا، ده‌بێت هه‌موومان داكۆكی له ئازادی بیروبۆچوون و ئازادی ڕاده‌ربڕین بكه‌ین، ئیتر ئازادی ڕێكخراوه‌یی بو‌ون بێت ، ئازادی ئایینی و مه‌زهه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی ، سه‌ربه‌ستی و ئازادی ئافره‌ت، میولی جنسی ، ئازادی تاكەكەسیی، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌ر به هه‌ڕه‌شه و تیرۆر بگرین.
نه‌وشیرون مسته‌فا مافی ته‌واوی خۆیه‌تی له ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونه‌كانیدا و هه‌تا تاوانباركردنی خه‌ڵكانێك و هه‌ر لایه‌كیش تا ئه‌وه‌نده‌ی كە به‌ڵگه‌نامه‌ی به ده‌سته‌وه بێت.
داكۆكی له ئازادی ئه‌و، له ده‌ربڕینی بیر و باوەڕی خۆی، بەشێكە لە داكۆكی له ئازادی تاكەكەسی و گشتی، ھەروا كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئەویش به هه‌ڕه‌شه و تیرۆر، بەشێكە لە ھەوڵی كپكردنی ده‌نگی هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه له هه‌ر بوارێكدا بیه‌و‌ێت شتێك بڵێت و ڕێگەخۆشكردنیشە بۆ تیرۆركردنی بۆچوونە جیاوازەكان.
ئه‌مه دروشمی خه‌ڵكانی ئازادیخوازی ناسیاسی و نا حیزبییه، هه‌ر ئه‌مانیشن كه به ته‌واوی بێگوێدانه جیاوازی ڕا و بۆچوون، بێ به‌هیوابوونی دروستكردنی سه‌رمایه‌ی سیاسی ئه‌م ئه‌ركه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
مێژووی دوور و درێژی پارتایه‌تی به هه‌ر هه‌موویانه‌وه، له یه‌كێتی و پارتی و ئیسلامی و كۆمونیستی و گۆڕانی ڕیفۆرمیستی و هتد له كوردستاندا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، نه‌ك ھەر ئەوەی، كە ئه‌وان داكۆكیكه‌ری سه‌ره‌كی و لاوه‌كیش له ئازادی و ئازادیخوازان نه‌بووون، به‌ڵكو ئه‌وان بە خۆیان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌ورەش بو‌ون له به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌ستی و ئازادیخوازیی و ئازادیخوازاندا، ئەگه‌ر تیرۆری جه‌سه‌دی ئازادیخوازانیان نه‌كردبێت، ئەوا به‌درێژایی مێژویان له تیرۆركردنی ورە و بیر و بۆچوونیاندا به‌رده‌وام بو‌ون. ئه‌وان ئازادییان له خه‌ڵك سه‌ندۆته‌وه و كۆنترۆڵی خه‌ڵكیان كردوه تاكو دژی ئازادی و ده‌سه‌ڵات قسه نه‌كه‌ن و نه‌جه‌نگن، بە واتایەكی دیكە، ھەموو ھەولێكی ئەوانیش چ لە شاخ و چ لەنێو شارەكاندا (١٩٩١ تا ئێستا)، تەنیا بۆ بەشداریكردن و جێگەگرتنەوەی سەركوتگەرانی ئازادی بووە، نەك لەناوبردنی سەركوت و نایەكسانی و نادوەریی.
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.