ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi
بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان
فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە
فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە
ھەژێن
٠٣ی جولای ٢٠١٣
لەم ساتەدا كە من ئەم وشانە دەنووسم، جەماوەری ملیۆنی لە مەیدانی تەحریری قاھیرەدا بەبێ سەركردە و پێشڕەویی پارت، چەند ڕۆژێكە لە سەرتاسەری وڵاتی میسردا لە كۆدەنگییەكی جەماوەرییدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بڕیاریانداوە، میرایەتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی، وەك میرایەتی و سەرۆكایەتی حوسنی موبارەك، بە كۆدەنگی جەماوەریی وەلابنێن.
ھەرچەندە بە سەرۆكایەتی گەییشتنی مورسی و بەدەسەڵاتگەییشتنی ئیخوانەكان، بە كەمترین دەنگ و ڕەزامەندی كۆمەڵگەوە، تەنیا لە سیستەم و میكانیزەمەكانی كاركردی دێمۆكراسیی پارلەمانییدا ئەگەر و توانانی سەرگرتنی ھەیە و لە ھەڵبژاردنەكانی پارساڵ ٢٠١٢دا لە كۆی ھەژماری مافدارانی دەنگداندا كە (50.996.746) ملیۆن كەسی ناو تۆماركراو بوون، تەنیا (23.672.236) ملیۆن كەس بەشداریی دەنگدان دەكەن و لەو ھەژمارەش تەنیا (5.764.952) ملیۆن كەس دەنگ بە سەرۆكایەتی مورسی دەدەن و لە بەرامبەردا زۆرینەیەك لەو ھەژمارە (27.324.510) ملیۆن كەس، بایكۆتی دەنگدان دەكەن و لە ٨٠% خەڵكی دژی ئەو سەرەنجامە بوون، ئەگەر دەنگی ئەوانەش كە مافی دەنگدانیان نەبووە، وەربگرین، ئەوا تەنیا كەمایەتیەكی بچووكی كۆمەڵگەی میسری بەشداری دەنگدانی كردووە و لەو كەمایەتییەش، تەنیا نزیكەی نیوەی، خوازیاری دەسەڵاتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی بووە. كەچی تا ھەفتەیەك پێش خرۆشانەوەی جەماوەر لە میسر، زۆربەی ھەرە زۆری نووسەرانی چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەی كوردستان، قەوانێكیان بەدەمەوە گرتبوو و بە ئارەزووی خۆیان شوناسی ئیسلامیبوونیان بەسەر ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبیدا دەبڕی و تەنانەت لەوەش زیاتر چەپ لەبەرنەبوونی خوێندنەوە بۆ خودی ڕاپەڕینەكان و دەركنەكردنی سروشتی ڕاپەڕینەكان و نادیدەگرتنی ھۆكاری ڕاپەڕینەكان، ھەر ئاوا وەك تووتی كەوتنە گوتنەوەی دەستەواژەی ھوشیارانە ئامادەكراوی ماسمیدیای خۆراوا، “بەھاری عەرەبی”، بەھەمان شێوە كەوتنە وتنەوەی دەستەواژە ئامانجدارانەكانی ماسمدیای خۆرھەڵاتی نێوەڕاست، كە بەخۆیان لەبەردەم مەترسی ڕاماڵیدابوون وەك میرایەتی تونس و میسر.
ئەگەر جارەكانی دیكە، بەخت یاری ئەو چەپانە بووبێت و پاگەندە قەرزكراوەكانیان چەند ساڵێك بەدرۆنەخرابنەوە، ئەوا ئەم جارەیان، زۆری نەبرد و كاتی ئەوە ھاتووە فریای وتارە توانجاوی و توتیئاساییەكانیان لەمەڕ ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی، كە بە “بەھاری ئیسلامی” و بە “بەھێزكەری ڕەوتی ئیسلامی”یان لێكدەدانەوە، بكەون و بیانسووتێنن.
وەك بینیمان، جەماوەری نارازی و ئازادیخوازی و گیانی یاخیبوون لەو ڕاپەڕینانەدا كە داینەمۆ و ھەستەی چالاكی و بزووتنەوەكان بوو، زۆر لەوە بەھێزتر و لێبڕاوتر بوو، كە ماسمیدیای خۆراوا و زەمینەسازیی و پێشكاریی ئیخوانەكان و ھەوڵی دەستەمۆگەرانەی پارتە ڕامیارییەكان و لێكدانەوە نادروستەكانی لە چەشنی لێكدانەوەی چەپی عیراق و كوردستان، بتوانێ لە بەردەوامی شۆڕش و نۆژەندكردنەوەی ڕاپەڕینەكان نائومێدی بكات.
پاش شكستخواردنی كاتیی ڕاپەڕینی جەماوەریی میسر و بە میرایەتی گەییشتنی ئیخوانەكان لە ڕێگەی دێمۆكراسی پارلەمانییەوە، كەم نەبوون، ئەو ڕامیارانەی كە لە چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەوە، ئەو پەیامە چەواشەكارانەیان بە گوێی ناڕازییانی عیراق و ھەرێمی كوردستاندا دەدا، مادام ڕاپەڕیوانی تونس و میسر، خاوەنی پێشڕەوی پارتیی و ڕامیاریی خۆیان نین، سەرەنجام خەبات و چالاكییەكانیان چوونە باخەڵی ئیسلامییەكانەوە. بەڵام وێنە و دیمەنە ڕاستەقینەكانی ژیان و كەتواری ئەو دوو كۆمەڵگە شتێكی دیكەی جیاواز لەوەی كە ماسمیدیای خۆراوا و دەوڵەتانی عەرەبی نیشانیاندەدا، بوو.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا ڕۆژانە لە تونس بزووتنەوەی لاوان و بزووتنەوەی خوێندكاران و بزووتنەوەی بێكاران و سەربەخۆكان (ئۆتۆنۆمەكان) بە خۆپیشاندان و دەستبەسەرداگرتنی خانووبەرەی دەوڵەتی و كاری ھونەریی و خەباتی مەیدانی و چالاكی ڕاستەخۆ، ڕووبەڕووی دەسەڵاتی (نەھزەی ئیسلامی) دەبنەوە و لێیان زیندانی دەكرێت و ڕاودەنرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەستە چەقۆكێش و شەلاتییەكانی دەسەلاتی ئیسلامی دەبنەوە، كەچی نە ماسمیدیای خۆراوا و نە میدیای وڵاتانی عەرەبی و نە میدیای چەپی خۆرھەڵاتی نێوەراست، بۆ جارێكیش ڕۆشناییان نەخستەسەر ئەو ڕوودا و دیمەنانە.
ھەر لەبەرئەوە، بۆ ئەوانەی كە سەرچاوەی زانیاری و ئاگاداری‌یان لە بزووتنەوەكانی نێو كۆمەڵگەی میسری، تەنیا ماسمیدیای ئەوروپی و دەوڵەتانی عەرەبی بووە، تەنانەت وێنە و دێمەنی ناڕەزایەتییەكانی دێسەمبەری ٢٠١٢ و ئەپڕیڵی ٢٠١٣ نادیدەدەگرن، ئەو ھەوڵەیان تەنیا لەپێناو یەك شت‌دا بوو، كە پاگەندەی “ئیسلامی بوون”ی ڕاپەرینەكان بیسەلمێنن و لەوێوە پێمانبڵێن، ئەگەر بزووتنەوەی چین و توێژە بندەستەكان و جەماوەرییەكان و تاكە ئازادیخوازەكان، بیانەوێت سەربەخۆ و لە دەرەوەی پاوانگەریی (دۆمینەیتی) پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان، ھەنگاو بنێت و بەكارێك ھەستێت، ئەوا سەرەنجامەكەی بە دەسەڵاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكان دەبێت. ئەمە دیوی ڕاستەقینە و ئامانجی پاگەندەی ئەو پارت و گروپە دەسەڵاتخوازانەیە، كە دەترسن شەپۆلی بزووتنەوە ڕادیكاڵەكانی یۆنان و تونس و میسر بگوێزرێتەوە ھەرێمەكەیان و متنانەی جەماوەرییان لەنێوبەرێت.
بەڵام بۆ ئەوانەی كە لە ساڵانی ٢٠٠٧ بەم لاوە ئاگاداری ڕادیكاڵبوون و ھەر ڕۆژەبوونی ناڕەزایەتییە كرێكارییەكانی وڵاتی میسر بوون و ئاگاداری سزادانی ئەفسەر و سەربازە ئازادیخوازەكان و دواتر سووتاندن و ھەڵكەندنی چادری ئازادیخوازان پاش بەدەسەڵاتگەییشتنی مورسی و سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی ئەپرێلی ٢٠١٣ و مانگرتنە بێئەژمارەكانی كرێكاران و بزووتنەوەی دەستگرتن بەسەر كارگە و كارخانەكان و بزووتنەوەی بنیاتنانتی ھەروەزییە كرێكاریی و جەماوەرییەكان بێت، ھیچ كات بەو سەرەنجامە ناگات كە بەدەسەڵاتگەییشتنی نەھزە و ئیخوانەكان لە تونس و میسر، بەرەنجامی ڕاپەڕینی سەربەخۆی جەماوەریی بێت. ھەروەھا لەوەش تێدەگات، چونكە ھەڵبژاردنی ئیسلامییەكان چەند ھۆكاری تایەبتی ھەیە؛ لەوانە كاركردن و ئامادەكاریی چەند ساڵەی ئیخوانەكان بە قۆستنەوەی ھەژاری و نەبوونی بیمەی دەرمانی بۆ ھەژاران، كە باشترین نەخۆشخانەیان لە قاھیرە و شارەكانی دیكەی وڵاتی (میسر)دا بۆ ئەو مەبەستە ھەبوو و ھەروەھا پاگەندەی ماسمیدیای جیھانی لە كاتی ھەڵبژاردنەكاندا بە گەورەكردنەوەی ئەگەری بردنەوەی ئیخوانەكان و گەورەكردنی جەماوەریان لە پاگەندە میدیاییەكاندا، توانییان ڕێژەیەكی زۆر لە دەنگی بەشداربووان بەدەستبھێنن. ڕووداوێكی لەو جۆرە، بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دەوڵەتە ئەوروپییەكان لەوە باشتر بوو، كە ناڕەزایەتییەكان بەردەوامییان ھەبێت و ببنە پشتیوانە بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو و خۆرھەلاتی نێوەراست.
ڕاپەڕینەوەی جەماوەری ئازادیخوازی میسر لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا، نیشاندەری بەردەوامی ناڕەزایەتی و یاخیبوونی ئازادیخوازانەیە، بوونێك كە بۆ تاكە ساتێكیش لەو وڵاتەدا خامۆش نەبووە و بەردەوام جۆشی خواردووە و پێگە جەماوەرییەكانی خۆی بەھێزتر كردوون. ئەزموونی میسر، نیشانی‌دا، كە بزووتنەوەی سەربەخۆی جەماوەریی لە دەرەوەی قورمیش و پیلانگێڕیی پارتە ڕامیارییەكاندایە و بە ئاسانی بۆ دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان دەستەمۆ و سەركوتناكرێت، ھەرە لەبەرئەوەیە،كە لە مێژوودا سەروەریی چینایەتی لە دێمۆكراتیترین مۆدێلیدا بۆ پاراستنی خۆی، تەنیا بە سەركوتی پۆلیسی و سەربازیی و ھێنانە سەركاری میرایەتییە دیكتاتۆرەكان توانیویەتی پاشەكشێ بەو بزووتنەوانە بكات.
ھەروەھا بزووتنەوە و ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی و یۆنان و ئیسپانیا و وۆڵ‌ستریت و لەندەن و برازیل، نیشانیاندا، كە ئەوەی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بۆ ھەڵخڕاندنی جەماوەریی دەتوانێت ئەنجامیبدات، سەدان پارت بە دەیان ساڵ ناتوانن، ئەنجامیبدەن. بێجگە لەوەی كە مێژووی پارتە ڕامیارییەكان لە چەپەوە بۆ ڕاست نیشانیداوە، كە بێجگە لە ھەوڵی دەستەمۆكردن و بەلاڕێدابردنی بزووتنەوە ڕادیكاڵاكان، پارتە ڕامیارییەكان لە مێژووی چەند سەدەی دواییدا، ھیچیان ئەنجامنەداوە و ئەمە باشترین بەڵگەی ناكارایی و ناپێویستبوونی پارت و دەستەبژێرە ڕامیارییەكانە و ئەگەر سەرنجی بزووتنەوەكانی سەدەی بیست و سەدەی بیست و یەك بدەین، ھەر بزووتنەوەك، كە كەوتبێتە ژێر كارایی ڕامیاران و جەنەڕاڵە سەربازییەكان، ئەوا سەرەنجامی دەستەمۆبوون و جەنگی خوێناوی نەبڕاوە بووە. لەم بارەوە دوو نموونەی زیندوومان لەبەردەستتان؛ نموونەی یەكەم بزووتنەوەی جەماوەریی ” ١٧ی شوبات”ی ھەرێمی كوردستان، بەھۆی زاڵی پارتە ڕامیارەكان و دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرەكانەوە، دەستەمۆكرا و كرا بە بزووتنەوەی نوێژی ھەیینی لەسەر شەقامەكان؛ نموونەی دووەم، ڕاپەڕینی خەڵكی (سوریا)یە، كە بەھۆی زاڵیی میلیشیا چەكدارەكانەوە، گۆڕدرا بە جەنگێكی خوێناوی نەبڕاوە، كە سەرەنجام خەریكە بیگۆڕن بە جەنگی مەزھەبیی نێوان شیعە و سوننە مەزھەبەكان.
ھەروەھا ڕاپەڕینەوەكانی دوو ساڵی ڕابوردووی میسر و لیبیا و سوریە و بەحرێن، ئەو ئەزموونەیان خستە بەرچاومان، كە ھەر كات بزووتنەوەكان لاوازبن و شیاوی دەستەمۆكردن بن، ئەوا دەوڵەتە ئەوروپییەكان و ئەمەریكا ھەوڵدەدەن بە پشتیوانی لە میرایەتی وڵاتەكە، بزووتنەوەكان تووشی شكست بكەن، وەك جەزائیر و بەحرەین و سعودیە، ئەگەر بۆیان سەركوت نەكرا، ئەوا لە ڕێگەی دەڵاڵانی بازاری چەك و گروپە مافیاییەكانەوە بیگۆڕن بە ڕووبەووبوونەوەی میلیشیایی و جەنگی بەردەوام وەك لیبیا و سوریە، ئەگەر ھیچكام لەو دوو ھەوڵەی یەكەم و دووەم سەریاننەگرت و ناكاممانەوە، ئەوا لە ڕێگەی پاگەندە و ھەڵبژاردنی پارلەمانییەوە زەمینەسازی بۆ بەدەسەلاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكانی وەك (نەھزە) لە تونس و (ئیخوان)ەكان لە میسر مسۆگەربكەن و ئەگەر ھاتوو بەوەش شەپۆلی یاخیبوون و ناڕزەایەتی جەماوەر دانەمركایەوە، وەك پیلانی بەگەڕخستنی ھێزی سەربازیی ساڵی ٢٠١١ و ئەم دوو ڕۆژەی دوایی میسر، ھەوڵی پاراستنی سەروەریی دەوڵەت و بەرژەوەندی كۆمپانییە جیھانلووشەكان بدەن،
ھەروەھا لە ھەرێمی كوردستانیشدا، ئەم ڕۆژانە بەكردەوە سەرەنجامی زاڵبوونی پارتە ڕامیارەكان و دەستەبژێرەكان بەسەر ناڕەزایەتی و خرۆسانی جەماوەرییدا دەبینین، كە چۆن لیستی نەوشیروانییەكان (پۆستجەلالییەكان) و ھاوپەیمانە ئیسلامییەكانیان، لە زاڵبوونیاندا بەسەر ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەكانی “١٧شوبات”ی ٢٠١١ی ھەرێمی كوردستاندا، دوو ساڵ تازەكردنەوەی شوانەیی مەسعود بارزانی بەسەر كۆمەڵگەی كۆردستاندا، مسۆگەر دەكەن. ئایا وەھا سەرەنجامێك، بەرھەمی قۆستنەوەی خۆشباوەڕیی جەماوەر و سازشكاریی ئۆپۆزسیۆن نییە، كە لەبری ئەوەی بزووتنەوەی “١٧ی شوبات” بەرەو وەلانان و ھەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی، نوێنەر دەنێرێنە لای سەرۆك و داوای بەزەیی و چاكسازیی لێدەكەن؟ ئایا بڕیاری دیكتاتۆرانەی پارلەمانی ھەرێمی كوردستان، سەرەنجامی ڕێككەوتنی ئۆپۆزسیۆن نییە لەپێناو كۆمەلێك دەستكەوتی كەسیی چەند پارلەمانتارێك و چەند گروپ و پارتێكی ڕامیاریی ؟ ئایا لە ھیچ سەردەمێكی مێژوودا وەك ئەمڕۆ و ئەم ساتە، دەستی ڕامیاران لە پیلان و سازشكارییەكاندا دەرەكەوتووە؟ ئایا لەمە زیاتر پێویستمان بە بەڵگەھێنانەوە لەمەڕ مشەخۆریی و گەندەخۆریی و پەتبەتێنی پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان ھەیە؟
یاداوەرییەكانی ١٨ی مارچ، ڕۆژی ساڵیادی كۆمونەی پاریس و شوراكانی كوردستان
یاداوەرییەكانی ١٨ی مارچ، ڕۆژی ساڵیادی كۆمونەی پاریس و شوراكانی كوردستان
ھەژێن
١٦ی ئازاری ٢٠١٣
ھەرچەندە من لە ڕۆژانی ڕاپەڕین و سەردەمی سەرھەڵدان و تێكشكانی “بزووتنەوەی شورایی كوردستان”دا، لە ھەرێمی كوردستاندا نەبووم، بەڵام بەجۆرێك لە جۆرەكان بەشێكبووم لەو بزووتنەوەیە. كاتێك كە تێكشكانی بزاڤی چەكداری و ئاوارەبوون ئێمەی كردە پەنابەری نێو ئۆردووگەكانی وڵاتانی دەوروبەر، بواری زۆرتر ئاشنابوونم بە بزووتنەوەی جەماوەریی و خەباتی جەماوەریی و شۆڕشی كۆمەڵایەتی بۆ ڕەخسا و بە دابڕانم لە بزاڤی چەكداریی، ئاسۆیی بیركردنەوەم فراوانتر و خوێندنەوەم بۆ مێژووی بزووتنەوە جۆرا و جۆرەكان پەرەیسەند و ھەلم بۆ ڕەخسا، كە لەو بارەوە بۆچوونی تایبەتی خۆم بەپێی تێگەییشتن و پێگەییشتنی خۆم، پەرەپێبدەم.
وەھا سەرەتایەك بوو، بوو بە ھاندەرم بۆ كاركردن و چالاكی لەنێو پەنابەران و بانگەوازكردن بۆ پێكھێنانی شورای سەربەخۆیی پەنابەرانی خۆیان و پوچەڵكردنەوەی ھەوڵی بەكرێگیراوان و شوراكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كە بە ئاشكرا و نھێنی لە ڕێگەی ڕەوتە ئیسلامییەكانی نێو ئوردووگەكانی پەنابەراندا، كۆماری ئیسلامی دەیسەپاندن و دەیكردنە دەمراستی خەڵكی. ھەرچەندە ھەوڵ و كۆششی من و ھاوڕێكانم بەرەنجامێكی ئاوای بەدەستەوەنەدا، بەڵام ھیچ كات تا كاتی گەڕانەوەم بۆ ھەرێمی كوردستان، دەستبەرداری پاگەندە و ھەوڵدان بۆ وەھا شورایەك نەبووم و ھاوكاتی پاگەندەكردنم بۆ ڕێكخراوە و یەكێتی جەماوەریی كرێكارانی كورەخانە و كیشاوەرزی، بەردەوام كارم لەسەر ھوشیاریی كەسەكانی دوروبەرم لەبارەی بزووتنەوەی جەماوەریی و كارایی سەربەخۆبوونی و ڕۆڵی لە بەدیھاتنی داخوازییەكانی پەنابەراندا، دەكرد.
گەڕانەوەم بۆ ھەرێمی كوردستان، ھاوكاتی دەنگدانەوەی ڕەخنەكانی ئیرەجی ئازەرین [ئەندامی فراكسیۆنی كۆمونیزمی كارگەریی نێو پارتی كۆمونیستی ئێران (حكا) و دواتر یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی كۆمونیستی كارگەریی ئێران (حككا) و پارتی كۆمونیزمی كرێكاریی عیراق (حككع)] بوو. ئەودەم تەواوی لایەنگرانی ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاریی، بە ھەموو ھێز و توانایانەوە، لە ھەوڵی خۆتەكاندن لە تۆزوگەردی ڕۆژانی ڕاپەڕین بوون و ڕاپەڕینیان تا ڕادەی بەگاڵتەگرتن و بە چەتەگەریی چواندن و لە باشترین باردا خۆیان واتەنی بە “ھەڵچوونی تاڵانگەرانەی جوتیاریی” دەچواند و ھەموویان بەپێچەوانەی ئێستاوە، كە خەریكی نۆرەبڕێیكردن و خۆكردنە ڕۆڵەی ڕاپەڕین و قارەمانسازیین، كەوتبوونە نكۆڵی‌كردن لەوەی كە بەشدار یا لایەنگری وەھا ڕاپەڕینێكی سەربەخۆی جەماوەریی بووبن. تەنیا یەك شت نكۆڵییان لێنەدەكرد، ئەویش ھەوڵدان و پاگەندەیان بوو لە ڕۆژانی پاش (ڕاپەڕین)دا بۆ شورا كرێكارییەكان، ھەرچەندە ئەوەش بە ھەمان ورە و لێبڕاویی ئەوسایانەوە نەبوو، پارادۆكسی شانازیی ڕۆژانی ڕاپەڕین و پەشیمانی و ڕەدووكەوتنی ڕەخنە ئایدیۆلۆجییەكەی (ئیرەجی ئازەرین)، بووبووە باری گرانی سەرشانیان و لە شەڕەدەندووكی سكتاریستییان لەتەك لایەنگرانی شورای خەڵكیدا، زمانی كولكردبوون.
بەڵام بۆ من، كە پێناسە و لێكدانەوەی خۆمم بۆ ڕاپەڕینی جەماوەریی ھەبوو، ھەگیز بەدەم ئەو سووكایەتی و گاڵتەكردنانەوە پێنەكەینیم، كە ڕاپەڕینیان بە تاڵانی و ڕاورووت دەچواند و ھەرگیزیش جوتیارییبوونی ھیچ ڕاپەڕینێكم بە كەمیی نەزانی و وەك ئەوان جوتیارانم بە ناشۆڕشگێڕ ناونەبرد. ھەر لە دووەمین ڕۆژی پەیوەستبوونم بە ڕێكخراوی (ڕەوتی كۆمونست)ەوە، ھەستم بە جیاوازیی بۆچوونم، بەتایبەت لەمەڕ ڕاپەڕین و لێكدانەوە دوور لە كەتوارییەكانی (ئیرەجی ئازەرین) لەتەكیاندا كرد، لێرەا ناچمە نێو قوڵایی ئەو بابەتە، چونكە لە [یاداوەریی و ئەزموونەكانی ڕۆژانی چەپایەتیم]دا فراوانتر لەو بارەوە ڕوونكردنەوە دەدەم.
پاش داخستنی بنكەی ڕەوتی كۆمونیست و پووچەڵبوونەوەی بڕیاری ڕەوكردنی ھەموو ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە بۆ ھەندەران، بۆنە و ساڵیادەكانی ٨ و ١٨ی ئازار و یەكی ئایار و ….تد بوونە سەكۆیەك بۆ پاگەندەی ڕێكخراوەیی و ئایدیۆلۆجی. پاش شكستی بزاڤی شورایی و داخستنی بنكەكانی ڕەوتی كۆمونیست، یادی ١٨ی ئازار دووەمین مەراسیم بوو، كە چەپی دەھێنایەوە ڼێو مەیدان و بە كۆمەڵگەی دەناساندەوە. بۆ من یادی (كۆمونەی پاریس)، شتێكی تازە و نائاشنا نەبوو، ھەموو ساڵێك لەتەك ڕادیۆ كۆمەڵە و لە ڕێی بەرنامە تایبەتەكانی لەو ڕۆژەدا، ئاشنای بەسەرھات و ڕووداوەكان و ئەدەبیاتی ئەو ساڵیادەبووم، ئەوەی كە بۆ من نوێ بوو، ھەم بەشداریكردنی چالاكانەی خۆم بوو لەو ساڵیادەدا و ھەم بەشدارییكردنم بوو لە یادی “بزووتنەوەی شورایی” ھەرێمی كوردستاندا، كە دەیتوانی بەجۆرێك خۆزگە و ئەفسووسەكانم بۆ بەشداریكردن لەو بزووتەنەوەدا، كەتواریی بكاتەوە. بەو بۆنەوە، حەزمدەكرد لەو ڕۆژەدا بە ھەموو بوونێكمەوە، توانا و وزەم بۆ ئەو یادە بخەمەگەڕ.
١٨ی ئازاری ١٩٩٢ سلێمانی
بە وەھا ئامادەییەكەوە، بەشداری یادی ١٨ی ئازار؛ ساڵیادی “ڕۆژی كۆمونە” و ساڵیادی “بزووتنەوەی شورایی” لە كوردستان‌م كرد. ئەو كات ئەزموونی چالاكی و ئامادەكارییمان زۆر كەم بوو، پاش مەراسیمی ٨ی ئازار؛ ڕۆژی جیھانی ژنان، ئەوە دووەمین مەراسیم بوو، كە ئامادەكاریمان بۆ دەكرد، دابەشكار و جیاكردنەوەی دەستەكانی ئامادەكاریی لەئارادانەبوو، ھەندێكمان خەریكی پاگەندە و ئامادەكردن و زیادكردن و بڵاوكردنەوەی پلاكارت و بانگھێشتكردنی جەماوەر بوون، ھەندێكی دیكەش خەریكی ئامادەكردنی شانۆیی و سروود بوون و ئەوانی دیكە وەك پیشەی ھەمیشەیی ڕێكخراوەی ڕامیاریی خەریكی خۆئامادەكردن بوون بۆ وتاردان.
من ھەم لە گروپی سروودوتندا ھەبووم و ھەم لەبەر نەخۆشبوونی ھاوڕێیەك لە پرۆڤەی شانۆییەكەدا بەشداربووم. ھەروەھا پێش ئامادەكاریی مەراسیمەكە، سەرنووسەری یەكێك لە گۆڤارەكانی ئەو دەمە، داوای وەرگێڕانی شانۆنامەی [ “نە بۆ دەنگدان / نا بۆ ڕیفراندۆم”، نووسینی بێرتۆڵد برێشت]ی لە زمانی فاسییەوە، لێكردم و منیش پاش ماندووبوونێكی زۆر و وەك یەكەمین وەرگێڕانی دەقی فارسی، تەواومكرد، بەڵام بەداخەوە، ھەرچەندە دواتر بەناوی خۆیانەوە بڵاویانكردەوە، بە منیان گوت “وەرگێڕانەكەت چاك نییە”. ئەگەر بە باشی لەبیرممابێت، وابزانم ھەر ئەو دەقە شانۆییە بوو، كە تیپە شانۆیییەكە [بەداخەوە دڵنیانیم، كە ئایا تێپی شانۆی ئایار بوو یا تیپی شانۆی نی‌نا] بۆ یادی ١٨ی ئازار پرۆڤەی دەكرد.
بەڵێ ئەو ڕۆژە بۆ من، ھاتنەدی خەونێكی دێرین بوو، كە لە سەرزەمینی ڕاپەڕینی ٧ی ئازاری ١٩٩١دا لەو ڕۆژەدا دوا پەیام و سروودی كۆمونارەكانی پاریس بە گوێی ھاوچینەكانمدا بچرپێنین و لە یادی “بزووتنەوەی شورایی كوردستان”دا ئەو دەنگانە بێننەوە سەرشانۆ. ڕۆژێك، كە ھەرگیز وێنە و یاداوەرییەكانی چۆنیەتی كاركردن و لەخۆبردوویی ئەو ڕۆژانەی ھاوڕێیان و نادەربەستی و وێناكردنی ناكەتوارییانەی ئەم ڕۆژانەم بەیەكەوە بۆ كۆناكرێنەوە. وێڕای یاداوەرییە خۆشەكانی ئەو ڕۆژە، دەنگبڕان و برینداربوونی دەنگەژیـم لە كاتی وتنی سروودی “ھاوڕێیانی گیانبەختكروو ؛ بەڕێزە گیانبازیتان “، كە بەھۆی زاڵنەبوونی ھاوڕێكانی تەنیشتمەوە بەسەر ھۆنراوە و ئاوازەكەیدا، ناچاربووم، بۆ پڕكردنەوە و بەرزكردنەوەی دەنگی ئەوان، من فرەتر دەنگھەڵبڕم، ئەمە بووە ھۆی تێكچوونی دەنگەژێم بۆ ھەمیشە.
بەڵێ ئەو ڕۆژە دڵخۆشی و ورەبەرزیی و بوژانەوە باڵی بەسەر گشت ئەو ھاوڕێیانەدا وەك یەك جەستە و یەك دەنگ و یەكخواست كێشابوو، ئەوانەی كە ئەمڕۆ وەرەمی پارتایەتی سەراپایانی تەنیوە و كردوونی بە ھەزار و یەك پارچەوە و ھەر چەند كەسێكیان لە بەرامبەركێی دەسەڵات و ناوبانگخوازانەدا، پارت و ڕێكخراو و گروپێكیان قوتكردووەتەوە و كەس ئامادەی گوێگرتن لە كەسی دیكە نییە و ھەر كەسە خەریكی دەبەنگنیشاندانی بەرامبەرەكەیەتی، كە لە ڕاستیدا ئەگەر دەبەنگییەك لە ئارادابێت، ئەوا تەنیا ئەو سكتاریزم و دەسەڵاتخوازییە پارتییەیە، كە باڵی بەسەر ھۆش و بیركردنەوەی زۆربەیاندا كێشاوە و ھاوڕێیانی دوێنێی كردووەتە دوژمنی سەرسەختی ئەمڕۆی یەكدی.
ڕۆژگارێك كە كۆمونیستخوازەكان، پارتی پۆڵایینیان نەبوو و بەسەر كۆمەلێك ڕێكخراو و دەستە و كۆڕ و كۆمەڵی جیاوازدا دابەشبووبوون، ھەمووان لە بەرەیەكەدا وەك بۆچوونە جیاوازەكانی ئاوەزێك و بوونێك (جەستەیەك/ كەسێك) دەردەكەوتن، بەڵام ئەمڕۆكە پاش ئەوەی كە بە فەرمانی سەرووی خۆیان لە پارتێكدا توانەوە، بوونە خاوەنی دەرزەنێك پارتی لەیەكچوو بەڵام تینووی خوێنی یەكدی. كاتێك وێنەكانی پاش تەواوبوونی مەراسیمی ١٨ی ئازاری ١٩٩٢ دەھێنمەوە پێشچاوم، كە ھەمووان سەرەڕای جیاوازیی بۆچوون و تێڕامانیان، بەڵام لە كەشێكی ھاوڕێیانە و زانیارییخوازانەوە خەریكی مشتومڕبوون، بەداخەوە ناتوانم بۆ ھیچ كەسێكی بسەلمێنم، ئەو كەسانەی كە لەوێدا بوون، ھەر ئەوانەن، كە ئەمڕۆ لە كایەی پارت و لیدەرچیەتی و ھەڵپەی پلەوپایە و ناوبانگدا تا بینەقاقا نوقمی كولتوور و بیركردنەوەی بۆرجوازییانە بوون و لەبری ڕەتكردنەوەی سەروەریی بۆرجوازی كورد، گلەیی لێدەكەن و خەریكی ئامۆژگارییكردنینی، كە چۆن سەرۆكی باش و میرایەتی باش و پارتی باش و پارێزەری دێمۆكراسی پارلەمانی و سەروەریی یاساكەیان بن!
١٨ی ئازاری ١٩٩٣ ھەولێر
لە ھەولێر بەپێچەوانەی سلێمانییەوە، وەك پێشینەی مەراسیمەكانی پێشووتر، بەر لە مانگێك كەوتینەخۆ و بانگەوازمان بۆ كۆبوونەوەی گشتی گشت چالاكان و بەشداری و پێكھێنانی كۆمیتەی مەراسیمی ١٨ی ئازاری ١٩٩٣ی ھەولێر كرد، وەك ھەموو جارێك ھاوڕێیانی ڕێكخراوە ڕامیارییەكانی دیكە (ڕەوتی كۆمونیست و یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كرێكاری و سەرنجی كرێكار) و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی وەك ھاوڕێیانی یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ھاوڕێیانی كانونی ھونەر و ئەدەبیاتی شەبەنگ و دەستە و كۆڕ و كۆمەڵەكانی دیكە و تاكە سۆشیالیست و نزیكەكانی ئەو ڕێكخراو و كۆڕ و كۆمەڵانە، لە كۆبوونەوەی یەكەمدا بەشدارییانكرد، لە ھاوڕێیانی بەشدار [ ئیسماعیل (ئازاد ئاڕمان)، جەمال چاوشین، عەبدولراحمان مەولوود، گۆران عەبدوڵڵا، شاپوور عەبدولقادر، قابیل، ئەحمەد پاشا، دلێر، ئارام عەلی، جەعفەر عەلی، ناڵە حەسەن، ھیوا، بەختیار، بەخیتیار (كرێكاری كارەبا)، سۆران كەریم، ھیوا كەریم، رێبوار میدحەت، مامە كەریم، كاوە حەسەن، من و كۆمەڵێكی دیكە ھاوڕێ] بەداخەوە تەنیا ناوی ئەمانەم لەبیرماوە. لەم كۆبوونەوەدا بەپێی ئامادەیی و خۆبەخشیی كەسەكان دابەشكار كرا و لێژنەكانی ئەنجامدانی كارەكان پێكھێنران و ڕۆژی كۆبوونەوەی سەرپەرشتیكارانی لێژنەكان دیاریكران و ھەر لێژنەش سەرخەتی كارەكانی خۆی دەستنیشانكردن.
ئەگەر بەھەڵەدانەچووبم، ئەو دانیشتنەمان لە بنكەی كانوونی ھونەر و ئەدەبیاتی شەبەنگ واتە شوێنی پڕڤەی تیپی شانۆی مژدە یا لە بنكەی یەكێتی بێكاران، ئەنجامدا. وەك جارەكانی دیكە، من كەوتمەوە لێژنەی ھونەری و لێژنەی پاگەندە و بڵاوكردنەوەی پلاكارت و ڕاگەیاندن، ھەروەھا وەك نوێنەری لێژنەی خۆجێی ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست، لەبەرئەوەی ڕێكخراوەكەی ئێمە بەشی ئاشكرای ھەبوو، گرتن و مۆڵەتوەرگرتنی ھۆڵ بۆ مەراسیمەكە بە ئێمە سپێردرا و منیش ئەو داواكارییەی كۆمیتەی مەراسیمەكەم بە نوێنەری بەشی ئاشكراوی ڕێكخراوەكەمان لە ھەولێر گەیاند و ئەویش لەوە دڵنیای كردمەوە، كە بێخەم بم و ئەوە كاری ئەوە و زوو ئەنجامیدەكات و نامەی مۆركراو بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی دەزگەی ئاساییش، ئامادەدەكات و بەخۆی جێبەجێیدەكات.
ھەرچەندە ناكۆكی بیركردنەوە و بۆچوون و شێوازی كار و ھەڵسوكەوتمان لەتەك ڕێكخراوەكانی دیكەدا، جیاواز بوو و سووكە گومانێكم لەوە ھەبوو، كە كارەكە ئەنجامنەدات، بەڵام لەولاشەوە بڕوام بەخۆم دەھێڼا، بە خۆمم دەگوت “بڕواناكەم تا ئەو ڕادەیە كار و پرسە گشتییەكان و كارە ھاوبەشەكان بكاتە قوربانی ناكۆكی كەسیی و بۆچوونی كەسیی”.
ئێمە ئەندامانی لێژنەكان، ڕۆژ بە ڕۆژ كارەكانمان ئەنجامدان و ھاوڕێ ئازاد ئاڕمان ئۆتۆمەبێلەكەی خستبووە پێناو ئەنجامدانی كارەكانمان و بەخۆیشی ھاریكارمان بوو. لەو ڕۆژانەدا نزیكایەتی و ھاوڕێیەتییەكی وەھا باڵی بەسەر پەیوەندی ھەندێكماندا كێشابوو، كە بۆ كەسانی دەرەوەی ئەو سێ ڕێكخراوە، ئاساننەبوو، بزانێت كێ لە كام ڕێكخراوەدا ئەندامە و جیاوازیی ڕێكخراوەییمان چییە. بەتایبەت نێوان ئێمە ھاوڕێیانی (حەوزەی شققە) لەتەك ھاوڕێیانی یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كرێكاری (ئارام عەلی)، سەرنجی كرێكار (جەعفەر عەلی و بەختیاری كرێكاری كارەبا) و ھاوڕێیان ئازاد ئاڕمان و جەمال چاوشین و ھاوڕێیانی گیانبەختكردوو شاپوور و قابیل و كۆمەلێك خوێندكاری زانكۆ، ھێندە گەرموگوڕ بوو، وەك خێزانێكی گەورەمان لھاتبوو. پەرتووكفرۆشییەكەی ئێمە سەرەتا بەرامبەر ئاساییش و بەردەم قەڵا و دواتر بەرامبەر سینەما كریستاڵ، بووبووە بنكەی كۆبوونەوەی گشت چەپەكان و یەكدی بینینیان.
ڕۆژی ١٨ی ئازار، كاتێك كە بە ئۆتۆمەبێلەكەی ھاوڕێ (ئازاد ئاڕمان)، كەرەستەكانی مەراسیمەكەمان بردنە ھۆڵی ڕۆشنبیریی جەماوەر، لەوێ پاسەوانی ھۆڵەكە پێیگوتین، ئێمە ئاگادارنەكراوین و بەبێ مۆڵەتی ئاساییش بۆتان نییە مەراسیم بكەن. قسەیەكی ئاوا وەك فیشەكێك بوو، بە ھەموومانەوە نرا، ئەم، لەوی دەپرسی و ئەو، لەمی دەپرسی “چۆن مۆڵەت وەرنەگیراوە” و ” ئەو دەیگوت، مەگەر ئێمە یەكەمجارمانە مەراسیم بكەین، بۆ شتی وانەبووە” و ھەمووشیان ڕووی دەمیان لە من دەكردەوە ” مەگەر بڕیار نەبوو، تۆ ئەو كارە ئەنجامبدەیت”. منیش ھەرچەند لە كۆبوونەوە ھەفتانەییەكانی پێشووی مەراسیمەكەدا لەوە ئاگادارم كردبوونەوە، كە لیپرسراوەكەمان بەڵێنی داوە بەخۆی ئەو كارە ئەنجامبدات و بە منی گوتووە “پێویستناكات، تۆ خەیاڵی خۆت بەوەوە خەریكبكەیت و من ئەو كارە ئەنجامدەدەم”. دیسانەوە درامەوە بەر ڕێژنەی پرسیار “مەگەر ئێوە لە لێژنەی خۆجێی ھەولێر و بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەتاندا پێكەوە كارناكەن و چۆن لە كارەكانی یەكدی ئاگادارنین؟” دیسانەوە ناچاربووم بڵیم ھاوڕێیان، بەداخەوە من ماڵی ئەو ھاوڕێیە نازانم لەبەرئەوەی تا ئێستاكە بۆ ئێمە ئاشكرا نییە، ھەرچندە بەخۆی لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەكانە!
پاش ماوەیەك چاوەرێ ماینەوە، دواجار ناچاربووین، [ئەگەر بەباشی لەبیرممابێت] ھاوڕێیەك لەتەك ھاوڕێ ئازاد ئاڕمان بە ئۆتۆمەبێلكەكەی چوون بۆ ماڵی لێپرسراو و لەوێوە چووبوونە ئاساییش و ھاتنەوە و لێپرسراو و مۆڵەتەكەیان لەتەك خۆیان ھێنا. لەم ساتەدا كە ئەوان ھاتنەوە، نزیكەی ٢٠ خولەكی بۆ ئەو كاتەی، كە بۆ دەستپێكی مەراسیمەكە دیاریمانكردبوو، مابوو. ھەرچۆن بوو، بە پەلەپەل، وەخۆ كەوتین و مەراسیمەكەمان بەرپاكرد. ھاوڕێی لێپرسراو بە پێكەنێكی دەستكردەووە وتی “خۆ دیتان بەبێ من ھیچتان بۆ ناكرێت”، لەو كاتەدا سەیرێكی منی كرد و ھاوڕێیانی بەشدار لە كۆمیتەكەدا لەوە تێگەییشتن، كە ھاوڕێی لێپراسراو ئامانجدارانە وەرگرتنی مۆڵەتەكەی دواخستووە و بە منیان گوت ” ئەگەر بمانزانیایە، بەرامبەر بە تۆ ناكۆكی ھەیە، ئەوا بەخۆمان داوای نامەی مۆركراوی ڕەوتمان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەكە لێدەكرد و تووشی ئەم دەردیسەرییە نەدەبووین”.
بۆ من، ئەم مەراسیمە دوو ئەزموونی تێدابوو، یەكەم قسەكەی ھاوڕێ (ئـ.. ح-ك) ئەندامی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست لە سلێمانی بۆ سەلما، كە دەیگووت “ئەگەر دەتەوێت گویط لێ‌بگرن و بە پلەیەكی بەرزتر بگەیت، پێویستە دەست بەكڵاوەكەتەوە بگریت”. منیش لەو كەسانە بووم، كە كڵاوێكم نەمابوو تا دەستیپێوەبگرم، دووەم، ئەوانەی ھەڵپەی پشت مایكرۆفۆن و بەردەم كامێرایان بوو، بە ھەموو شێوەیەك دەیانویست چتبوونی خۆیان بسەلمێنن. ھەڵبەتە ئەم كارە، سەرەتای دژایەتیكردنی من بوو، لە زۆربەی چالاكییەكاندا و دواتر لە مەراسیمی یەكی ئایاری ١٩٩٣دا تاڕادەی دژایەتی و گەرپێفرۆستن و دەرپەڕاندن، ناچاریانكردم بەرەو ئاكرێ ملی ڕێگە بگرم. ھەروەھا بەرگرتن بە بەرپاكردنی مەراسیمی ڕۆژی جیھانی منداڵان كە لە ساڵی ١٩٩٣دا، پێشنیار و ئیدەی من بوو، لەلایەن لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەمانەوە، كە ڕێكخستنی شارەكانی ڕەوتی كۆمونیست ڕەزامەندی لەسەر دابوو و ھەروەھا بەرگرتن بە كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر سووتاندنی پەتووكخانەی ڕاپەڕین لە ڕانیە، كە نزیكەی ٥٠ كەس لەسەر بانگەوازی ئێمە [ھاوڕێیانی شوقە و ھاورێ ئازاد (بژار) بەناوی لێژنەی خۆجێی ھەولێری ڕەوتی كۆمونست، بەیاننامەی سزاواركردن و بانگەوازمان بۆ كۆبوونەوەی گشت ئازادیخوازانی ھەولێر دەركردبوو و كۆبوونەوەكەمان لە گڵكەند بەرپاكرد. دواتر لە گێڕانەوەی یاداوەرییەكانمدا بەناوی [یاداوەریی و ئەزموونەكانی ڕۆژانی چەپایەتیم]، بە وردی دەچمە سەر زۆر بابەتی دیكەی شاراوەی ئەو ڕۆژانە.
خوێنەری ھێژا، ئەمە كورتەی یاداوەرییەكانی من بوون، لەمەڕ مەراسیمی ساڵیادی كۆمونەی پاریس و بزووتنەوەی شورایی؛ ١٨ی ئازاری ١٩٩٢ و ١٩٩٣. دەكرێت زۆر لایەنی دیكەی ئەو چالاكییانە و ھەڵویستگیرییەكانی ئەودەمە، بۆ ھاورێیانێكی دیكە سەرنجڕاكێشتر بووبن و بەو ھۆیەوە لە یاداوەیی مندا تۆمار نەبووبن یا لەبیرم نەمابن، مایەی دڵخۆشییە، ئەگەر ھاوڕێیانی بەشدار و جالاكی ئەو ڕۆژانە قۆڵی لێھەڵماڵن و لەتەك ئێمەدا یاداوەرییەكانیان بەشبكەنەوە. داوایلێبوردن دەكەم، كە لە ھەندێك جێگەدا ناچاربووم، زیاتر لەسەر شتەكان بوەستم یا ڕۆشنكردنەوەی زیاتر بدەم، تاوەكو بتوانم وێنایەكی ڕۆشنتر بخەمە بەرچاوی ئەو خوێنەرە ئازیزانەی، كە لەو ساتەدا ئامادە و بەشدارنەبوون و ئاگایان لەو پرسانە نەبووە. ھەروەھا ئەو كاتیش وەك ئێستا من دژی پلەوپایەی ڕێكخراوەیی بووم و وەك سەرەتاییەك (مەبدەئێك) ڕەتمدەكردەوە و ڕەتیدەكەمەوە و ئەندامبوونم لە لێژنەی خۆجێی ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست‌دا، تەنیا لەبەر داواكاریی و سووربوونی ھاوڕێیانم [مامە كەریم، ڕێباز، ڕێبوار میدحەت، سۆران كەریم، ھیواكەریم، سیروان عەلی (ئەندامانی حەوزەی شوقە)] ڕازیبووم. بەداخەوە بەپێچەوانەی چاوەڕوانی ئەو ھاوڕێیانەوە، نەك ھەر ڕازیبوونی من، نەبووە ھۆی باشتركردنی پەیوەندی ئێمە لەتەك لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕەوت لە ھەولێر و ڕێكخستنی نھێنی شارەكان، بەڵكو بووە ھۆكاری توندوتیژبوونەوەی دژایەتی دوو ھاوڕێی ڕێكخراوەیمان بۆ من، كە لە دەرەوەی ئاپارتمان (شققە)كەی ئێمە دەژیان.
بۆ خوێندنەوەی یاداوەرییەكانی ٨ی ئازار؛ ڕۆژی جیھانی ژنان، كرتەلەسەر ئەم بەستەرە بكەن: www.hezheen.tk
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨ / بەشی سێیەم
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی سێیەم:
به پێی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی بێكاران زیاتر له ( ٢٠.٠٠٠) هه‌زار ئه‌ندامی بێكاری ناونووسكراوی هه‌بوو، ده‌سه‌ڵاتی كوردستان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا ده‌كرد و چه‌نده ڕێكخراوەكە و داخوازییەكانی بەھەند ده‌گرتن؟
سیروان عەلی :
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌كی ڕاستڕه‌وی كۆمەڵگە، هه‌رده‌م پیشه‌ی به‌رامبه‌رگرتن بووه له ئاست ئامانج و داخوازی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش. بۆیه زۆر سروشتییانه، هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌سته‌ی پێكهێنانی (یه‌كێتی بێكاران)ەوه ئه‌و به‌هه‌ر شێوه‌یەك بۆی لوابێت، هه‌وڵی له‌باربردن و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی داوه. ئه‌گه‌ر به تەمەنی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا بچینەوە، ئەوا شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌م په‌رچه‌كاردانه‌وانه ده‌بینین. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بێبنه‌ما بۆ ئه‌م ڕێكخراوه له چه‌شنی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بێكاران خه‌ڵكی ناونووسده‌كه‌ن و داوتر ده‌یانێرن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بۆ ئه‌م مه‌بەسته له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه بیانییەكان ڕێككه‌وتوون. به‌ڵام ئه‌م پاگەنده زوو پووچه‌ڵبوه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ببووه پاڵنه‌رێكی زۆر گرنگ بۆ ڕووتێكردنی خه‌ڵكی لە نووسینگەكانی یه‌كێتی بێكاران، ھەروه‌ھا هه‌ڵسوڕاوانی یه‌كێتی بێكاران لێبڕاوه‌نه ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌زمكرد، به‌رده‌وام بۆ خه‌ڵكیان ڕوونده‌كرده‌وه، كه ئامانجی ئه‌م ڕێكخراوه چییه و چۆن كارده‌كات و پشتی به‌كێ به‌ستووه، بۆ نموونە سه‌ره‌تای یەكێتی بێكاران له شاری هه‌ولێر ھاوڕێیان جمال چاوشین و چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی دی له گازیۆنێكی بازاری پاته لافیته‌كیان له مێزێك دابوو، كه ئه‌وان بۆ ناو نووسكردنی بێكاران و قسه و باسكردن لەگەڵیاندا لەوێدا دەدانشتن. هه‌روها ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه بووبه‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی كە پرۆسه‌ی ناونووسكردنی بێكاران له لیستی ئه‌ندامبوون و ده‌ركردنی پێناسه زۆر سەركەوتووانه ئه‌نجامبدرێت و ببێته مایه‌ی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا. دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه گه‌شه‌یكرد، ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵات چووه قۆناغێكی تر بۆ به‌رامبه‌ركێ لەگەڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌یە له ڕێگه‌ی چاوترساندن و هه‌ڕشه و ته‌نانه‌ت تیرۆركردنی هه‌ڵسوڕاوه‌كانی. وه‌ك تیرۆركردنی یەكێك له هه‌ڵسوڕاوه په‌یگیره‌كانی (نه‌زیر عومه‌ر ) له بادینان، كه داوتر له شاری سلێمانی گه‌وره‌ترین خۆپیشنادانی لێكهوتهوه. ھەروەھا گەورهترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رابه‌مبه‌ركێی ده‌سه‌ڵاتداران كە لەگەڵ یه‌كێتی بێكاران له ڕێكەوتی ١٩٩٣/٦/١٩دا بوو، كاتێك كە یه‌كێتی بێكاران بانگەوازی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌كی خۆراكیی، كه ئه‌و كاته به‌تایبه‌ت كۆژمه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌ی گه‌نم هه‌بوو و ( ئەحمهد ئیسماعیل) گه‌وه‌ره سه‌رمایداری ئه‌و كاته له شاری هه‌ولێر خاوه‌نی دەواجن بوو و ڕازی نه‌ببوو ئه‌و به‌شه گه‌نمه بۆ جوجوڵه‌كانی وه‌ربگرێت. یه‌كێتی بێكاران داوایكرد، كه بدرێته بێكاران، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كاته ڕازینه‌بوون و (یه‌كێتی بێكاران)یش بۆ ئەو مەبەستە بانگەوازی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی دەركرد. ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان هێزه‌كانی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەی ئه‌و خۆپیشاندانه ئامادەكردبوو. ڕۆژانه ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی یەكێتی بێكاران توشی گرتن و هه‌ڕشه و ڕفاندن دەبوونەوە، وه‌ك ڕفاندنی گروپێك له نوێنه‌رانی بێكاران له شاری سلێمانی گه‌ر له ناوه‌كاندا هه‌ڵه‌نه‌بم ھاوڕێیان (ئەنوەره سوور،حاجی ئەنوەر ،ئەكرم چاوشین و چه‌ند هاوڕێكی تر بوون)، هه‌روه‌ها ڕۆژانه هه‌ڵسوڕاوان و نوێنەرانی یه‌كێتی بێكاران ده‌ستگیرده‌كران و دواتر ئازادیان ده‌كردن، لەوانە ده‌ستگیركردنی (سه‌ردار حەمید، ڕیاز كاكه‌شین، سیروان عەلی و چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوێكی دیكه)، هه‌ره‌وها بڵاوكردنه‌وه‌ی پاگانده‌ی ئه‌وه‌ی كە چەندین ده‌ستی ترسناك خۆیان مه‌ڵاسداوه، بۆ ئه‌وەی خۆپیشنادانه بۆ شتی دیكه بقۆزنه‌وه؛ بە نموونە باسی (ڕژێمی به‌عس)یان ده‌كرد ، كه ئه‌و كات له ڕۆژنامه فه‌رمی ئه‌و ڕژێمه ( الجمهوریه)دا هه‌واڵی خۆپیشاندانی یه‌كێتی بێكاران بڵاوكرابووه‌وه، بێجگه له‌وه‌ی كه باره‌گاكانی یه‌كێتی بێكاران به هێزی چه‌كدار ئابلۆقه‌درابوون. دیاره دەسەڵاتدارن له‌و مواجه‌هه‌یه‌دا سەركەوتوووبوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه (یەكێتی بێكاران) له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نادروستدا هه‌ستان به دواخستنی ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ كاتێكی نادیار، كه بووه مایایه‌ی چوونه‌دواوه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه له داهاتوودا. په‌رده‌یه‌كی تر له‌و به‌رامبه‌ركێیانه، هه‌وڵدان بوو بۆ قڵشتدروستكردن لەنێو ڕێزه‌كانی یەكێتی بێكاراندا. من بێجگه له‌وه‌ی ته‌حەفوزی ته‌واوم ھەیە، له‌وه‌ی كە هه‌موو ئه‌وانه‌ی له یه‌كێتی بێكاران جیابوونه‌وه، به‌وه تاوانباربكه‌م، كە ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به پارتێكی سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌بوو یان ئه‌وان به‌شێكبوون له پێلانێكی تایبه‌ت، به‌ڵام من بێگومانم له‌وه‌ی له‌وه‌دا سەركەوتووو بوون، كه یه‌كێتی بێكاران دوو كه‌رت بكه‌ن، بەوەی ڕێكخراوێكی وه‌ك( ڕێكخراوه‌ی بێكاران) له شاری سلێمانی دروستبكه‌ن، كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پێكهێنه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه (ڕ.ب)، بەخۆیان ئه‌ندامی چالاك و هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی بێكاری بوون و كه‌سی زۆر دڵسۆزی به‌رژه‌وندییەكانی بێكاران بوون. به‌ڵام به هۆی جیایی ڕوانگەیان بۆ كاركردن و خراپ ماممه‌ڵه‌كردنی (حزبی كۆمونیست)ێش لەگەڵ دیده جیاكان و به هۆی هاندانهكانی دەسەڵاتداران به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، توانیان یه‌كێتی بێكاران له شاری سلێمانی دووكه‌رت بكه‌ن. ماوه‌یەكی زۆر پرسی بێكاران تێكەڵكرا بە شه‌ڕێك، كه له ئامانجه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه دوور بوو. هه‌وڵێكی تری ده‌سه‌ڵات تاوانباركردنی (یه‌كێتی بێكاران) بوو بەوەی كە سه‌ربه حزبی كۆمونیسته. له سه‌ره‌تادا ئه‌م پاگەندەیه مایه‌پووچ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م ڕاست نه‌بوو و ھەم پێكهاته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی بێكاران هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو ڕه‌نگێكی له خۆی كۆكردبوه‌وه و هه‌روه‌ها ئامانجه‌كان و تێكۆشانه‌كانی لەپێناو داخوازی چاره‌سەری بێكاریدا بوون. به‌ڵام له دوای قۆناغی ئه‌و قڵشته‌ی كە كه‌وته نێو یه‌كێتی بێكاران، حزبی كۆمونیست هه‌ر وه‌ك چه‌شنی هه‌موو پارته‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بێكاراندا ده‌كرد، وه‌ك چۆن ئه‌وان ڕێكخراوه‌ی سه‌ر به پارته‌كانیان هه‌بوون، ئاواش ئه‌ندامانی ئەو حزبە ده‌ستیان به داگیركردنی ئه‌و ڕێكخراوه كرد و له‌وه‌ی ڕێكخراوه‌یەكی جه‌ماوه‌ریی بێت، كەوڵیانكرد و ئه‌مه‌ش یارمه‌تییەكی زۆر بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سەڵاتداران سیاسه‌تی ئیحتواكردنی ئه‌و ڕێكخراوه بكه‌ن، جارێك به ئیحتواكردنی حزبی كۆمونیست و جارێكیش به ئیحتوا كردنی ئه‌و ڕێكخراوه به پهیوهستكردنهوهی به حزبێكەوە، كە بەخۆی له ڕووی سیاسییه‌وه ئیحتواكراوه. ئه‌مانه‌ی سه‌رەوه كە باسمكردن، خاڵه سه‌رەكییەكانی دوژمنایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتداران بوو لەگەڵ یه‌كێتی بێكاران.
گۆران عەبدوڵڵا :
سەرەتا دەمەوێت لێتێكچوونێك بۆ هاوڕێ سیروان چاك بكەمەوە، ئەویش ئەوەیە، كە ڕۆژنامەی (الجمهوریە) هەواڵی خۆپیشاندانەكەی بڵاونەكردەوە، بەڵكو ڕۆژنامەی(العراق) بوو لە ژمارەی ٥٢٦٣ی ١٩٩٣/٦/١٨دا بوو.
دەسەڵاتدارانی كوردستان یان باشتر بڵێین یەكێتی و پارتی، نەك هەر ئەو سەردەمەی كە یەكێتی بێكارانی تێدا دروستبوو، بەڵكو لە ئێستاشدا ئامادەنین وەڵام بەیەك داخوازی جەماوەریی بدەنەوە، ئەگەر ئەو داخوازییە بەرژەوەندی مادی و حیزبیی بۆ خۆیان تێدانەبێت. ئەوان لەو سەردەمەدا بە هەموو شێوەكان دژایەتیانكردین. لەژێر فشاردا دانیشتنیان لەگەڵ دەكردین، هەوڵی دەستەمۆكردنیان دەداین، لێرە و لەوێ داواكارییەكی بچكۆلانەی ڕێكخراوەكەیان لە چەشنی مۆڵەتی دەركردنی ڕۆژنامە یان گرتنی هۆڵیان جێبەجێدەكرد. بەڵام هەرگیز ئامادەنەبوون وەڵام بە داخوازییە سەرەكییەكانی بێكاران بدەنەوە. ستراتیژییەتی ئەو دوو حیزبە، دەستگرتنبوو بەسەر قووتی خەڵكدا و ناچاركردنی خەڵك بوو بە ئینتماكردن بۆیان و هەتا ئەمرۆش ئەو سیاسەتەیان هەر بەردەوامە. بۆیە زۆر سەرسەختانە ڕێگرییان لە گەورەبوونی هەموو ڕێكخراوەیەكی سیاسی و جەماوەریی دەكرد.
ئاكۆ محەمەد :
بە بۆچوون و بەپێی ئەزموونی من، دەسەڵات لە ناوچە و شارەكانی كوردستاندا نەك ڕێكخراوەی جەماوەریی و داخوازیی كۆمەڵایەتی بەهەند وەرنەدەگرت، بەڵكو تەنانەت لە كردەوەدا نیشانیدەدا، كە لەنێوان باڵەكانی دەسەڵاتیشدا جۆرێك لە لەبەرچاونەگرتن هەبوو، چونكە ئەمە مێنتاڵێتی میلیشیایی شاخ و ئوردووگەكانی هەندەران بوو و كارییان لەسەر سڕینەوەی شوناس و بوونی یەكدی و پێكەوەش كاریان لەسەر سڕینەوەی هەموو دەنگێكی ناڕازی دەكرد، بۆ نموونە تیرۆرەكانی ئەو سەردەمانە، تیرۆری هاوڕێ (نەزیر عومەر) ناسراو بە”ئارام” پەیامنێری دەنگی بێكاران لە ناوچەی بادینان (شارۆچكەی سمێڵ) و چالاكی ئەو ڕێكخراوە، پاش ئەوەی لە چالاكی نەوەستا و بێدەنگەی نەكرد، هەم لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە و هەم لەلایەن هیزە ئیسلامییەكانەوە هەڕەشەی لێدەكرا و سەرەنجام تیرۆریانكرد و جەستەكەیان بە سووتاوی لە دەرەوەی سمێڵ فرێدابوو. ئەم هەڵویستە لەبەرامبەر خۆپیشاندان و سەردانییەكانیشدا بەجۆریك خۆی دەنواند، بێجگە لەوەی دەسەڵات ترسی لە بزاڤی جەماوەیی هەبوو، ھەروەھا زەمینەی سەركوتی میلیشیایی و تیرۆر و ناجێگیریی باری ڕامیاریی ناوچەكە، ئەو نایەی دابووە دەست دەسەڵات، كە هەموو دەنگێك پشتگوێ بخات. لەبیرمان نەچێت، ئەوكات شوناسی ڕاستینەی دەسەڵات وەك ئیستا بۆ خەڵك دەرنەكەوتبوو و زۆرینەی ئەوانەی كە ئەورۆكە وەك ئۆپۆزسیۆنی فەرمی ناسراون یا لە لیستی گۆران‌دا [مەبەستم سەرانی ئەو لیستەیە] كۆبوونەتەوە، داردەستی ئەو دەسەڵاتە بوون و تەنانەت لە نووكی ڕمی دەسەڵاتدا دژی بزاڤە ڕادیكاڵ و كۆمەڵایەتییەكاندا وەستابوون، نموونەش بكوژانی هاوڕێ (بەكر عەلی) چالاكی ئاوارەكان و بێسەرپەنایانی سلێمانی و ئەندامی یەكێتی بێكاران، بە ڕۆژی نێوەڕۆ لە خۆپیشاندانێكی جەماوەرییدا بۆ دابینكردنی خانووبەرە و سەرپەنای گونجاو یا بواردان بە مانەوەی ئاوارەكان لە كەلاوەكانی سەربازگە و بینا كۆنەكاندا لە جەرگەی شاری سلێمانیدا بە فەرمانی پارێزگاری ئەو كاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشانداندانەكە، تیرۆركرا. وابزانم، ئەم نموونانە وەك مستێك لە خەروارێك بەسن و دەتوانن وێنایەكی كەتواریی و ڕاستگۆیانە لەو ڕۆژگارە و دژایەتییەكانی دەسەڵات بۆ بزووتنەوە ناڕازییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان بخەنە بەرچاوی كەسانێك، كە لە ئێستادا لەتاو شێوێنراوی ڕاستییەكان و خۆشباوەڕییاندا پێیانوایە ناڕەزایەتی خەڵكی كوردستان لە دروستبوونی ڕێكخراوە مەدەنییەكان (NGO) یا كۆمپانیای وشە و لیستی گۊڕانەوە سەریانھەڵداوە. بەڵام كاتێك كە كۆمونیستەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی ئەو كات پەردەیان لەسەر ڕامیاریی سەركوتگەرانە و نایەكسانی و نادادوەری و گەندەڵی و جەنگی نێوخۆیی دەسەڵاتداران ھەڵدەماڵی، جەنەراڵە ڕیفۆمخوازەكانی ئەمڕۆ و فەرماندەرانی جەنگی دوێڼێ، كە لە ئێستادا دەیانەوێت بۆ ھەمیشە سواری ملی ناڕزایەتی خەڵكی ببن و بەلارێیاندابەرن، لە ڕیزی پێشەوەی سەركوتگەرانی ناڕەزایەتی بێكاران و چین و توێژە بندەستەكانی دیكەی كۆمەڵگەدا بوون و بارودۆخێك كە ئەمڕۆ زاڵە و كۆمەڵگەی بەسەر كەمینەی دەوڵەمەند و زۆرینەی ھەژاردا دابەشاندووە، بەری ڕامیارییە سەركوتگەرییەكانی كەسانێكە، كە ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدان یا لە لوتكەی ئۆپۆزسیۆندان و دەیانەوێت ناڕەزایەتییەكان بۆ چەند دەھەی دیكە، قۆرخ و دەستەمۆ بكەن.
سیروان عەلی :
زۆر سوپاس ھاوڕێ گۆڕان بۆ ڕاستكردنەوەی ئه‌و هه‌ڵه‌یه .
درێژەی ھەیە ….
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم : http://wp.me/p17qj9-1N
بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم : http://wp.me/p17qj9-1S
************************
ئیمەیل y.beekaran@post.com
ئەرشیڤی http://issuu.com/yekeeti-beekaran
فەیسبووك https://www.facebook.com/yeketi.bekaran
ئەگەر كۆمەڵگە سەرۆكی پێویستبێت، كەواتە كۆمەڵیش مێگەلە !
ئەگەر كۆمەڵگە سەرۆكی پێویستبێت، كەواتە كۆمەڵیش مێگەلە !
ئەگەر سەرنجی گلەیی و گازەندەی دەسەڵاتخوازان و كایەكەرانی بواری ڕامیاریی بدەین، ئەوا لە چەپەوە بۆ ڕاست، سەرۆكایەتی ڕەتناكەنەوە، كە ئەمەش بۆ بڕوابوونیان بە مێگەلبوونی كۆمەڵ دەگەرێتەوە.
ئەوانەی كە گلەیی و گازەندەی سەرۆك دەكەن، گلەیی و گازەندەیان لەو بازنەیە تێپەڕناكات، كە؛ یا وەك سۆرانییەك دژی سەرۆكایەتی كرمانجێكن، یا وەك یەكێتییەك [بە لیستەكەی نەوشیروانیشەوە] دژی سەرۆكایەتی پارتییەكن، یا وەك ئیسلامی و چەپێك لەو بڕوایەدان كە ئەوان بەخۆیان دەتوانن سەرۆكی باشتربن !
بەڵام بۆ ئێمە ئەناركیستەكان، ڕەخنەمان لە كێبوونی سەرۆك و تاكەی سەرۆكبوونی نییە، بەڵكو ڕەخنەمان لە ھەبوونی خودی سەرۆكایەتی ھەیە، كە فیلۆسۆفی سەرھەڵدان و ھەبوونی، بۆ بنەما و ڕێكخستنی خوا و كۆیلە، شوانە و مێگەل دەگەرێتەوە و ئەوی لەجیاتی ڕەتكردنەوەی بیرۆكەی سەرۆكایەتی، كەسێكی دیكە وەك سەرۆك بۆخۆی كاندیددەكات، بیەوێت و نەیەوێت مۆری مێگەلی لە خۆیی و كۆمەڵەكەی دەدات و لەباشترین باردا، كۆیلەیەكی وەفادارە بۆ چەوسێنەرەكەی و ترسی لە ئازادبوون ھەیە !
ئەگەر تاك و كۆمەڵگەی كوردستان بە ئاستێك لە خۆھوشیاریی ئازادیخوازانە گەییشتبن، ئەوا بۆ ڕزگاربوونی چ وەك تاك و چ وەك كۆمەڵ، پێویستە ھەنگاوی یەكەم سەرۆكایەتی ڕەتبكاتەوە، ھەنگاوی دووەم، ڕەتكردنەوەی نوێنەرایەتی ڕامیارەكان و سیستەمی قوچكەیی پارلەمانەكەیان، ھەنگاوی سێیەم، ڕەتكردنەوەئ سیستەم و ڕێكخستنی قوچكەیی كۆمەڵگە، كە بنەمای پاراستن و مانەوەی چەوسانەوەن، بە ھەموو شێوەكانییەوە.
ئەوی پێیوایە، كە سەرۆكایەتی ( نەوشیروان موستەفا ) لە سەرۆكایەتی مەسعود بەرزانی؛ میرایەتی چەپەكان لە میرایەتی ڕاستەكان، جیاواز و باشترە، بێگومان كەسێكی خۆشباوەڕە و لە سەردەمی خێلایەتیدا خەریكی وڕێنەكردنە !
بۆ تاكی ھوشیار، ھەبوونی سەرۆك و ڕابەر، سەراپایای ئاوەزی كۆمەڵگە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و تاكە زیندووەكان لە سەرەتای ھەزارەی سێیەمدا تووشی شۆك دەكات، چونكە ڕابەر و سەرۆك، یاداوەریی سیستەمی خێڵایەتی و نازیین !
نا بۆ سەرۆك و سەرۆكایەتی
نا بۆ پارتـــــــــــــــــــــایەتی
نا بۆ نوێنـــــــــــــــــەرایەتی
نا بۆ دێمۆراسی پارلەمـــانی
نا بۆ دەوڵــــــــــــــــــــــەت
بەڵێ بۆ دێمۆكراسی راستەوخۆ و كۆمەڵگەی ئازاد
سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان
١٩ی ئەپڕیڵی ٢٠١٣
www.anarchistan.tk
www.facebook.com/anarkistan
www.twitter.com/anarkistan
تێبینی: خوێنەرانی ھێژا، ئەم نووسینە لە ڕێكەوتی ١٩ی ئەپڕیلی ٢٠١٣دا نووسراوە، لەبەرئەوەی ماوەی ھەڵای ھەڵبژرادنەكان زۆری مابوو، بڵاوكردنەوەیمان دواخست، بەڵام ھەرچەندە بەبێ گاڵتەجاریی ھەڵبژاردن ماوەی سەرۆكایەتی سەرۆك درێژكرایەوە و تا دوو ساڵی دیكە، خۆشباوەڕان، دەبێت خەون بە سەرۆكی باشەوە ببینن، وەھا گۆڕان و ڕووداوێك ھیچ لە ھەڵوێستگیریی ئێمە ناگۆڕێت و ھەر ھەمان ھەوڵوێستمان دەبێت ….
“نا بۆ سەرۆك و سەرۆكایەتی” …
لایه‌نه تاریکه‌کانی حوکمی لیبراڵی مه‌ندێلا و ANC له خوارووی ئه‌فریقادا
لایه‌نه تاریکه‌کانی حوکمی لیبراڵی مه‌ندێلا و ANC له خوارووی ئه‌فریقادا
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 29/06/2013
له‌وه ده‌کات مه‌ندێلا ، ئه‌ستێره گه‌شه‌که‌ی ئاسمانی خه‌بات و تێکۆشانی زتاتر له 30 ساڵی مێژوی خه‌ڵکانی ڕه‌شی وڵاتی ئه‌فریقا دژی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ڕایسستی ئه‌وێ، له ئاوابووندا، بێت، باوکی نه‌ته‌وه‌یی و سمبولی ئه‌و به‌رگری و به‌رهه‌ڵستکارییه، به ڕۆح زیندو و به جه‌سته مردوو ، له سات و کاتی خۆیدا، بێت، ئیدی بۆ هه‌میشه ئه‌م دوونیایه به‌گشتی و دوونیای خه‌ڵکانی ڕه‌ش و ڕوتی ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌تی، به‌جێده‌هێلێت، له هه‌مانکاتیشدا چ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و چ حوکمێکیش له دوای خۆی به پێوه‌ده‌بێت!!!!
پیاوێکی کاریزمایی ئاوا، پیاوێکی ئاوا دڵ گه‌وره ، پیاوێکی ئاوا دووربین و لێبورده که سیاسه‌تی ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیانی له‌بری به‌کارهێنانی توندووتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له کۆنه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و کۆنه‌به‌رپرس و پیاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشوو، له نێوانی سه‌رجه‌می دانیشتوانی ئه‌وێ، گرته‌به‌ر، که به‌مه نه‌ك خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی و دۆستانی، سه‌رسامکرد، به‌ڵکو نه‌یاره‌کانیشی. پیاوێکی به ئه‌مه‌ك و به‌وه‌فا به‌رامبه‌ر به‌و وڵات و ئه‌و گه‌لانه‌ی که له‌کاتی ته‌نگانه‌دا پشتیان تێنه‌کردن، هه‌ر ئه‌م پێزانینه‌ش بوو که چه‌نده‌ها جار له وه‌ڵامی سه‌رانی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژاوادا، که ته‌کیان پێهه‌ڵده‌چنی ، ده‌یگوت ” ئێمه پشت له دۆسته‌کانی ڕۆژی ته‌نگانه‌مان ناکه‌ین، ئه‌و ڕۆژانه‌ی که ئێوه هه‌موو شتێکتان به‌رامبه‌رمان ده‌کرد”. دیسانه‌وه خۆڕاگرێتی 27 ساڵ زیندانی، که 18 ساڵیان به ته‌نهایی، ژیانی زیندانێتی به‌سه‌ر ده‌برد. ئه‌مانه‌و گه‌لێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی تری ئه‌و پیاوه، ئه‌و تایبه‌تێته‌ی ده‌داتێ که نه‌توانرێت نکوڵی له ڕۆلی و هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی ئه‌و له به‌رامبه‌ر هه‌ندێک کێشه‌ی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی ئه‌فریقاو هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌ی تر‌و ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا، بکرێت.
من لێره‌دا نامه‌وێت باس له سه‌رده‌می خه‌باتی ئه‌و وANC یاخود پرۆسه‌ی وتووێژی ئه‌وان له گه‌ڵ ڕژێمه کۆنه‌که‌دا و هۆکاره‌کانی ڕودانی ئه‌و پرۆسه‌یه، بکه‌م. ئه‌وه به‌خۆی نوسینێکی تایبه‌تی ده‌وێت و ده‌بێت به کۆڵه‌نایزکردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن بریتانیاوه ، په‌یوه‌ستبکرێته‌وه ، که له ساڵانی سه‌ره‌تای چه‌رخی پێشووتره‌وه ده‌ستیپێکرد. ئه‌وه‌ی که من له‌م کورته وتاره‌دا ده‌مه‌وێت بیخه‌مه پێشچاوی خوێنه‌ر، سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ANC یه به مه‌ندێلاشه‌وه که هه‌ر له ساڵی 1994 وه هه‌تا هه‌نووکه‌ش جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، تاکو بزانین پاش ئه‌و خه‌باته دوور و درێژه چه‌ندێك کاری باش بۆ خه‌ڵکانی هه‌ژار له‌وێ کراوه و لایه‌نه تاریکه‌کانی ئه‌و حوکمه‌ش کامانه‌ن.
کۆمه‌ڵگه‌ی خواروی ئه‌فریقا له‌سه‌رده‌می کۆڵۆنی و ڕژێمی ڕایسستیدا یه‌کێک بووه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی که نادادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و نایه‌کسانی نێوانی تاکه‌کانی و چینه‌کان و توێژاڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، که‌لێنی فراوانی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندان هه‌ژاران ، به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردندا بوون. ته‌نها ئه‌وه‌نده کافییه که ئه‌وه بڵێم له سه‌ره‌ده‌می کۆڵۆنیدا خه‌ڵکانی ڕه‌شپێستی خاوه‌نی خودی وڵاته‌که بۆیان نه‌بوو به‌سه‌ر شۆسته‌کاندا بڕۆن، له‌کاتی چوون بۆسه‌رکاریاندا بۆیان نه‌بوو سواری پاسه‌کان ببن. ئه‌مانه‌و گه‌لێك سته‌می تر‌و ته‌ماشانه‌کردنیان وه‌کو مرۆڤ، زه‌مینه‌ی دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی ANC ، خولقاند. ئه‌مانیش وه‌کو هه‌ر پارتێکی تر که له ده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵات بوون، مژده‌ی هێنانی به‌هه‌شتیان به هاووڵاتانیان ده‌دا، به‌ڵام کاتێک که ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و ڕووبه‌ڕووی که‌تواره‌که ده‌بنه‌وه، پرنسپڵیان سه‌باره‌ت به هاوکێشه‌کان و گیر‌و گرفته‌کان، به ته‌واوی ده‌گۆڕرێت.
کاتێک که ANC له ساڵی 1994 دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست هه‌ندێك ڕیفۆرمی گرنگیان کرد، وه‌کو : دروستکردنی زیاتر له 2 ملێون خانوو ، دروستکردنی ڕێگاوبان ودایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان و دووقاتکردنی ژماره‌ی قوتابخانه‌کان به دروستکردنی قوتابخانه‌ی تر، به‌خۆڕاییکردنی خوێندن و خه‌سته‌خانه‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش به‌بێ به‌رامبه‌ر، بردنی ئاو و کاره‌با بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوان و زیادکردنی ڕێژه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی و هه‌ندێك شتی تری له‌م چه‌شنه.
ڕاسته ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ندێك له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی هاووڵاتیان بوون که له هه‌مانکاتیشدا بوونه هۆی هێنانی ئیش و کار له بواری بیناسازی و ڕێگاوباندا گه‌رچی ئه‌مانه‌ش کاتی بوون، به‌ڵام له ڕاستیدا سیاسه‌تی ڕژێمی پێشووی وڵات و سه‌رده‌می کۆڵۆنی، مه‌ترسییه‌کی وایان بۆ دروست نه‌بوو به‌حوکمی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌وه سازش له‌سه‌ر هه‌ندێک پرنسپڵی ANC کراو دواتریش له جیهانی واقیعدا فه‌رمانڕه‌وایانی نوێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌وانه‌ی ترشیان، که ده‌یانویست بیکه‌ن، بوون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باری ژیان له سه‌رانسه‌ری دونیادا به خواروی ئه‌فریقاشه‌وه له گرانبوون و سه‌ختبووندابوو، قه‌یرانی ئابوری جیهانی ئه‌و وڵاته‌شی وه‌کو گه‌لێکی دیکه گرته‌وه. له‌ولاوه‌ش بارودۆخی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیساسی هه‌ندێ له وڵاته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش کارایی نێگه‌تیڤی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وێش دانا، که یه‌کێك له‌وانه په‌ناهێنانی 3 ملێون خه‌ڵکی تر له وڵاتانی مالی و زیمبابۆی و وڵاتانی تره‌وه، له‌وێ خۆیانگرته‌وه. که‌واته گه‌ر چاکسازییه‌کیش یاخود ژماره‌یه‌کی زیاتری خان‌و و قوتابخانه و خه‌سته‌خانه و ئه‌وانه‌ی تر که له سه‌ره‌وه ناونوسم کردن، له به‌رامبه‌ر زیادبوونی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌م وه‌کو هاووڵاتیانی خۆی و هه‌م خه‌ڵکانی هاتوی وڵاتانی تر، کرابێت، شتێکی زۆر که‌م بووه‌و داواکاری و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی گه‌ر له زیادبووندا نه‌بووبێت ، ئه‌وه هه‌ر وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه.
وڵاتی خواروی ئه‌فریقا، یه‌کێکه له وڵاته هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دونیا له خه‌ڵوز و زێڕ و ئاڵتون و کانزا سروشتییه‌کان و میوه و دانه‌وێڵه و گه‌لێکی تر له که‌ره‌سه‌و مه‌تیریاڵی تری به‌کار نه‌هاتوو (خام). له %80 ی زێڕ و ئاڵتونی جیهان له‌م وڵاته ده‌رده‌هێنرێت، وڵاتی دووهه‌مه له جیهاندا له به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵووز، یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که شه‌رابێکی یه‌کجار زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن و دابینی به‌شێکی زۆری سوپه‌رمارکێته‌کانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا، ده‌که‌ن. که‌چی کرێی ڕۆژێکی کرێکارێك که له کێڵگه‌و باخه‌کاندا کار ده‌کات ته‌نها 4 پاوه‌ندی بریتانی و 92 پێنسه، مووچه‌ی مانگێکی کرێکارێکی کانه‌کان له نێوانی 250 بۆ 269 پاوه‌ندی بریتانییه. خه‌ڵکان و خێزانێکی یه‌کجار زۆر تا ئێستاش له‌ژێر که‌پرو ته‌نه‌که و له‌وحدا وه‌کو خه‌ڵکانی ئاواره، نه‌ك هاووڵاتیانی وڵاته‌که، ده‌ژین.
که‌لێنی نێوانی ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاران ڕۆژ به ڕۆژ له فراوانبووندایه، هه‌ژاری و بێخانووبهرهیی و بێ‌کاری و توشبوونی خه‌ڵکی به نه‌خۆشی ئه‌یدز که له ئێستادا زیاتر له 7 ملێون له دانیشتوانه‌که‌ی توشبوون. کوژرانی خه‌ڵکێکی زۆر ڕۆژانه، که له ساڵێکدا زیاتر له 15 هه‌زارکه‌س دهکوژری که به‌شی زۆریان ئافره‌تانن و هه‌ندێکیش له کوژراوان پۆلیسن، 6 ملیۆن چه‌ک له‌و وڵاته‌دا هه‌یه. ڕاده‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا به ڕاده‌یه‌که که گرانه بسه‌لمێنرێت. به پێی یه‌کێک له ئاماره‌کان له ساڵی 2008 دا له %50 ی خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ی ئه‌وێ له %7.8 داهاتی ئه‌و وڵاته‌یان به‌رکه‌وتووه، که له کاتێکدا له %83 ی خه‌ڵکه سپییه‌که له %20 داهاته‌که‌ی به‌رکه‌وتووه، ئه‌مه له به‌رامبه‌ر له %11 ی ئه‌و داهاته بۆ هه‌مان ڕێژه‌ی خه‌ڵکه ڕه‌شپێسته‌که‌ی. ئامارێکی تازه‌ی بانقی جیهانی نیشانیده‌دات که 7 ملیۆن له خه‌ڵکه‌که‌ی داهاتی ڕۆژانه‌یان له‌ژێر 1.25 دۆلاره‌وه‌یه و 15 ملیۆنیش داهاتی ڕۆژانه‌یان له‌ژێر 2 دۆلاره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها نیوه‌ی کۆی منداڵانی ئه‌و وڵاته له هه‌ژاریدا ده‌ژین.
ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی توێژاڵیکی خه‌ڵکه ڕه‌شپێسته‌که که جێگای توێژاڵی سپیپێستی ده‌سته‌بژێری سه‌رده‌می حوکمی ڕایسستییان گرتۆته‌وه، هه‌بوونی گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆر به‌تایبه‌ت له نێوه‌ندی سیاسییه‌کان و سه‌رانی ANC ، بێڕه‌حمێتی و دڕنده‌یه‌تی پۆلیس له مامه‌ڵه‌یاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌دا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی وڵات، Zuma ، پاوه‌رێکی زیاتری به پۆلیس دا، که ئه‌م سیاسه‌ته له‌وێ به سیاسه‌تی ” ته‌قه به قه‌سدی کوشتن ” ناسراوه ، ئه‌وه بوو له 16/08/2012 ، 34 کرێکاری کانه‌کانیان که ته‌نها تاوانیان داوای مافی ڕه‌وای خۆیان بوو، له خوێنی ساردی خۆیاندا گه‌وزاند.
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ساڵه‌هایه‌کی دوورودرێژ خه‌باتیان دژی ڕژێمی ڕایسستی کۆن کرد و خه‌ڵکانی خوودی ANC یش، چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاوایان نه‌ده‌کرد، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ، که ته‌نها ناو‌و ڕه‌نگی فه‌رمانڕه‌واکانیان، گۆڕاوه، ئه‌گینا سیاسه‌تی کۆن و سیسته‌می کۆڵۆنی بۆ هه‌ره زۆربه‌یان هه‌ر له‌وێدایه و ده‌ستی لێنه‌دراوه.
بۆچی سه‌رانی یه‌ک به دوای یه‌کی ده‌وڵه‌ت وANC له‌و خه‌ونه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یانبینی، فه‌شه‌لیان هێنا؟
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا وه‌کو له سه‌ره‌تادا په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا، دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خواروی ئه‌فریقا به‌م ئاکامه بگات. یه‌که‌میان: پاشه‌کشه‌ی ANC له پرنسپڵیان و ئه‌و دروشمانه‌ی که هه‌ڵیانگرتبوون، له‌وانه: وه‌کو له به‌ڵێنه‌کانیاندا ده‌یانگوت، له به‌رژه‌وه‌ندی ” هه‌ژارترین هه‌ژاری وڵات” کارده‌که‌ن و پاشه‌کشه‌کردنیان له “Freedom Charter ” که کرۆکی سیاسه‌ته‌که‌یان و دروشمه‌کانیان بوو ، هه‌ر له دابه‌شکردنی سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ، زه‌وی و زار، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابوری لیبراڵ، نه‌گرتنی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌و بازرگانی ئازاد، هێننانه خواره‌وی ڕێژه‌ی بێ‌کاری ، زیادکردنی کرێی کرێکاران له هه‌موو به‌شه‌کانی سه‌ر کاردا، بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی و هێنانی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌هێڵانی تاوان و … گه‌لێکی تر له‌مانه.
گه‌ر ANC ئه‌م سیاسه‌ت و دروشمانه‌ی خۆیانیان جێ به‌جێ بکردایه، بێگومان تا ڕاده‌یه‌کی باش ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌گۆڕی. به‌ڵام ئه‌مان نه‌ك هه‌ر پاشه‌کشه‌یان له‌مانه هه‌مووی کرد، به‌ڵکو که‌وتنه مامه‌ڵه‌و سازشێکی گه‌وره‌شه‌وه له‌گه‌ڵ کۆنه‌پایه و پله‌داره‌کانی حوکمی پێشووتردا که ئه‌مه‌ش فاکته‌ری دووهه‌مه له نه‌هاتنه‌دی خه‌ونه‌که‌ی خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ی ئه‌و وڵاته. له‌وانه‌ش: سازشکردنی ANC له‌سه‌ر هێڵانه‌وه‌ی هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌تی نوێ له ده‌ستی کۆنه وه‌زیره‌کانی یا پیاوانی حکومه‌تی پێشووتردا، وه‌کو: وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی بزنس و کارکردن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و سه‌رۆکی بانقی ناوه‌ندی وڵات و هه‌ندێکی تر له‌و شوێنه گرنگانه، که ئه‌مانه‌ش به‌خۆیان یارمه‌تی ئه‌وه‌یاندا که مامه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر یارمه‌تی و قه‌رزوه‌رگرتن له‌گه‌ڵ صندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی و بانقی جیهانیدا، کران، به‌و شێوه‌یه بڕۆن که ئه‌و دوو ده‌زگه دراوییه ده‌یانویست و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بشکێنه‌وه . کاتێک که ANC و سه‌رانی نوێی ده‌وڵه‌ت له ڕێکه‌وتنه‌که، به‌ئاگاهاتن، زۆر دره‌نگ بوو نه‌ده‌توانرا به‌ندوو مه‌رجه‌کان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه یا بگۆڕرێت. له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌و گروپه ده‌سته‌بژێره که‌وتنه کۆمه‌کی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئه‌وێ له کاتی وتووێژ کردندا که ANC پێداگریی له‌سه‌ر دانی باجی زیاتر‌و زیادکردنی بڕی تاریف ( که دانانی باجێکی پێویسته له‌سه‌ر شمه‌کی بێگانه بۆ به‌رگریکردن له شمه‌کی خۆماڵی) ده‌کرد، که له‌مه‌شیاندا فه‌رماڕه‌وایانی نوێ دۆڕاندیان. دوای ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا نوێیانه قبوڵی دانه‌وه‌ی قه‌رزه زۆره‌که‌ی که له‌سه‌ر حکومه‌تی پێشوو بوو، کرد. له‌مانه‌ش زیاتر، ئاماده‌بوون به‌وه‌ی که سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی سامان له‌ده‌ستی خه‌ڵکه که‌مه‌که‌ی سه‌ر به حوکمڕانانی پێشوودا، بمێنێته‌وه له‌ته‌ك ڕازیبوونیان به سیاسه‌تی ئابوری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ که باوه‌شکردن بوو به مامه‌ڵه‌و بازرگانی ئازاد، خۆکردنه‌وه‌ش بوو بۆ بازاڕی ئازاد، ئاماده‌بوون و په‌یوه‌ستبوون بوو به به‌ندوو مه‌رجه‌کانی ده‌زگه دراوییه‌کانی جیهان سه‌باره‌ت به هه‌ر قه‌رزو یارمه‌تییه‌ك له‌وانه‌وه، په‌شیمانبوونه‌وه بوو له به گشتیکردنی ( به ده‌وڵه‌تیکردنی) به‌شه تایبه‌تیه‌کان، به‌تایبه‌تی کانه‌کان و هه‌ندێک له کۆمپانیا گه‌وره‌کان، مامه‌ڵه‌ی باشی بزنس له‌سه‌ر حسابی کرێکاران و کارمه‌ندان، ڕینه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و دژایه‌تی نه‌کردنی، لێگه‌ڕان له کۆمپانیا گه‌وره‌کان که نه‌یانده‌ویسست که‌مێک له سوودو قازانجه‌که‌یان، ببه‌خشن، له پێناوی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌که‌دا به دروستکردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا، هه‌روه‌ها عه‌فوو کردنیان له ده‌ستگرۆییکردنی ده‌وڵه‌ت له دانه‌وه‌ی کۆنه قه‌رزه‌کان، ڕێگه‌دان به گواستنه‌وه‌ی بنکه‌ی کۆمپانیا گه‌وره‌کان بۆ وڵاتانێکی تر، که هه‌ندێکیان وایانده‌زانی به‌هاتنی حکومه‌تی تازه به‌رژه‌وندییه‌کانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه ، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا، هه‌ندێکیان ڕه‌ویان بۆ شوێنه‌کانی تر، کرد. ئه‌مانه‌و زۆری تر که ANC سازشیکرد له‌سه‌ریان.
ئه‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا له‌وێ به‌رقه‌راره، به‌ڵگه‌ی کورتێتی ته‌مه‌نی ANC و فه‌شه‌لهێنانی سیاسه‌تی لیبراڵ و نیو-لیبراڵه، که هاوکاتیش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان له خۆپیشاندان و داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌کاندا، له پێشه‌وه‌چوندایه، که ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکرای دوو دیارده‌یه، یه‌که‌میان دیارده‌ی تێشکانی سه‌رجه‌می سیاسه‌تی لیبراڵ و نیو-لیبراڵن، دووهه‌میشیان بڕوانه‌مان و له‌ده‌ستدانی متمانه به سیاسییه‌کان و ڕۆڵی پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به‌دناوی هه‌ڵبژاردنی دیمۆکراسیانه. بۆیه وڵاتی خواروی ئه‌فریقاش ناتوانێت له‌مانه به‌ده‌ر بێت به‌تایبه‌ت له کاتێکدا که وه‌چه‌ی نوێی 2 ملیۆن گه‌نجی له دایکبووی دوای ساڵی 1994 که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به پارته سیاسسیه‌کانه‌وه نییه، که له ساڵی 2019 دا ئه‌م ژماره‌یه ده‌بێته زیاتر له سێیه‌کی ده‌نگده‌رانی ئه‌وێ و به ڕێژه‌ی سه‌دیش له %40 ی ده‌نگده‌ران پێکده‌هێنن و ده‌چنه ڕیزی نه‌وه‌ی یاخیبوانی ئێستاوه. ئه‌م گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی که له دانیشتوانی ئه‌وێدا ڕووده‌دات له‌شانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیدا له شوێنه‌کانی تر، ده‌بێت خواروی ئه‌فریقا به‌ره‌و کوێ به‌رێت؟ ئه‌مه پرسیارێکه‌و سه‌ردانه‌واندنی خه‌ڵکی بۆ سیسته‌می سه‌رده‌م یا به‌گژاچونه‌وه‌ی، له ئاینده‌دا، وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨ / بەشی دووەم
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی دووەم
ئه‌م ڕێكخراوه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیدا به چی ناوێك كاری كردووه؟
سیروان عەلی :
سه‌ره‌تا به ناوی بزوتنه‌وه‌ی بێكاران له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد. . دواتر له پرۆسه‌ی سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ناوچه و شاره‌كانی تر له ڕێكەوتی ١٩٩٣/١/١٠دا له‌ژێر ناوی (یه‌كێتی بێكاران) خۆی ڕاگه‌یاند .
گۆران عەبدوڵڵا :
من لە پرسیاری پێشوتردا وەڵامم بەو پرسیارە داوەتەوە. هەروەها وەڵامەكەی هاوڕێ سیروان لەو بارەوە دەقیق نییە.
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەندەی من لەبیرم بێت، لە هەولێر هەر لە سەرەتاوە بەو ناوەوە دەستبەكاربوو، تەنیا پاشگرە جوگرافییەكەی گۆڕدرا، واتە هەولێر بوو بە كوردستان.
ئایا پێكهێنانی ئه‌م ڕێكخراوه پڕۆژه‌ی ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كان -چه‌په‌كان- بوو یا زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ریی هه‌بوو، یان هاوته‌ریبی یه‌كدی بوون؟
سیروان عەلی :
ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه پێشنیازی ڕێكخراوه چه‌په‌كان بووبێت، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی توكمه و له‌پێش نووسراو و نه‌خشه‌بۆكێشراو، پێموانییه. یه‌كه‌م، من ئه‌و كاته ئه‌ندامی عه‌له‌نی ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست بووم، كه زیاتر له ٤ مانگ به‌سه‌ر داخستنی بنكە ئاشكراكانی ئه‌و ڕێكخراوەدا تێپەڕیبوو، هیچ سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به پرۆژیه‌كی له‌و چه‌شنه به‌ده‌ستی من نه‌گەیشت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ر سێ ئه‌ندامی دیاری ناوه‌ندی ڕه‌وتتی كۆمونیست (موئەیەد ئەحمەد، نادر عەبدولحەمید و ئەمجەد غه‌فوور) به‌رەو هه‌نده‌ران ڕۆشتبوون، یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون، كە به‌ره‌و توركیا سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت، كه بە لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی خۆیان پێانوابوو، ئیتر سه‌ركوت ده‌ستپێده‌كات، باشترین شت ئەوەیە لە خەمی پارێزگاریكردنی ناوه‌ندی (ڕه‌وتی كۆمۆنیست)دا بین، ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ستپێكردنی دیارده‌یه‌ك بوو، كه گورزی زۆر جەرگبڕی لە بزووتنه‌وه‌ی كۆمونیستی بەگشتیدا. به‌هه‌رحاڵ هیچ سیاسه‌تێكی نه‌خشه‌بۆكێشراو نه‌بوو، لایه‌نیكه‌م له‌لایه‌ن (ڕه‌وتی كۆمونیست)وه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێكێش شتی وا بڵێت، ده‌بێت به‌ڵگه‌ی نوسراوی ئه‌و سه‌رده‌مه بخاته به‌رده‌ست، كه ئه‌و كات هیچ ڕێكخراوێك بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوێك بۆ بێكاران، پرۆژه‌ی نه ئاشكرا و نه ته‌شكیلاتی ده‌رنەكردبوو. به‌ڵام وابه‌سته‌یی و بڕوابوونی ئه‌و ڕه‌وته و هه‌ڵسواڕاوانی كرێكاری كۆمونیستی و دڵسۆزی سیاسی كۆمونیستی ئه‌و سه‌رده‌مه به به‌رژه‌وه‌ندییەكانی چینی كرێكار، هۆكاری جدی بوون، كه بوون به پێكهێنه‌رانی یه‌كێتی بێكاران. بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه كۆمونیستییانەی كه خۆیان پێكهێنه‌ری (یه‌كێتی بێكاران) بوون، ده‌كرێت هه‌ر له سه‌ره‌تای بنیاتنانی (یه‌كێتی بێكاران)ەوە ئه‌م مه‌له‌فه‌یان كردبێته مه‌له‌فێكی گه‌رمی ناو ڕێكخراوه سیاسییەكانی خۆیان. به‌ڵام من دوای دامه‌زراندنی (یه‌كێتی بێكاران) له ماوه‌ی ئه‌ندامبوونم له ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست و دواتر پێكهێنانی حزبی كۆمونیستی كرێكاری عیراق بۆ یه‌ك جاریش نوسراوێك ئاشكرا و نهێنی فه‌رمیم سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوڕانی چالاكییەكان پێنه‌گه‌شت. كه ده‌كرێت هۆكاره‌ی ئه‌وه نه‌بێت، كه ئه‌مان بۆیان گرنگ نه‌بووبێت له‌و ڕێكخراوه‌دا چی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌هۆی ڕوحیه‌تی مه‌حفه‌لگه‌ری و ته‌نانه‌ت جۆرێك له فه‌وزا له كاری ته‌شكیڵاتیدا، هۆكاری جدی بوون بۆ ئەو پاشاگه‌ردانییه، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆر له ھێزی (یه‌كێتی بێكاران) هه‌ڵسوڕاوانی كۆمونیست بوون. دووه‌م، من پێموایه زەروره‌تی خه‌باتی دژی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له‌و سەره‌ده‌مه‌دا وه‌ك له وەڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا باسم لێ‌كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی یه‌كێتی بێكاراندا.
یان ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئه‌وەیه؛ ڕێكخراوه چه‌په‌كان له ده‌ركه‌وتنی یه‌كێتی بێكاراندا وه‌ك ڕه‌وتێكی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ھاوسەنگی سیاسی به‌شداربوون، ئه‌وا وەڵامی ئه‌م پرسیاره بێگوومان ئهرێیه، ئه‌وان نه‌ك به‌شداربوون، بەڵكو ئه‌و ڕه‌وته له ته‌سه‌ور و خه‌بات هاوشانی چینی كرێكار دژ به نیزامی سه‌رمایه پشكی شیریان به‌رده‌كه‌وێت. هه‌ر له سه‌ره‌تای لەدایكبوونی یەكێتی بێكاراندا، دواتر ده‌كرێت ڕه‌وته‌كانی تر وه‌ك ئهنارشیستهكان یان سه‌ندیكالیستی به‌شداری دووەم بن له پێكهێنانی یه‌كێتی بێكاران .
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەی كە پێكهێنانی ئەم ڕێكخراوە پڕۆژەی داڕێژراوی ڕێكخراوە چەپەكان بووبێت، نەخێر. ئەویش بە دوو بەڵگە، یەكەم ناوەندی و كەسانی سەروەری قوچكەی ڕێكخراوە چەپەكان، فرەتر خەریكی شەڕەدەنووكی خۆسەلماند و خۆبەڕاستزانین و گرەوكردن لەسەر ئەوەی كە كێ فرەتر و باشتر و ڕەسەنتر كۆمونیزمی كرێكارییە و كێ لە باسەكانی ئەو هێڵە ڕامیارییە و ئایدیلۆجیاكەی تێگەیشتووە. بەپێچەوانەوە ئەوە دەرك و دەستپێشخەری ئەندامانی خوارەوەی رێكخستنەكانیان بوو، كە دەستییان بۆ ئەو كارانە دەبرد و زۆرجار سەرەوە ڕێگرییان لە كارەكانی ئێمە دەكرد. بۆ نموونە كاتێك كە ئێمە لە بنكەی ڕەوتی كۆمونیست – هەڵەبجە بووین، لە نێوان چەند كەسێكماندا قسەوباس لەسەر ڕێكخراوی خوێندكاران، بێكاران و چالاكی هونەری هەبوو، یا كاتێك كە بنكەكەیان پێچایەوە و داخست و بڕیاری دەركردنی گشت ئەندامانیان بۆ هەندەران درا، لە سلێمانی بە دیاریكراوی هاوڕێ هەورامان محەمەد و من، لە زستانی ١٩٩٢دا قسەمان لەسەر نووسینگەی بێكاران وەك هەنگاوی یەكەم و هەستەی سەرەتایی ڕێكخراوی بێكاران دەكرد، بەڵام هیچ كات سەران و لێپرسراوانی بەشەكانی ڕێكخراوەكەمان دەركی خەباتی جەماوەری و پێداویستی ئەو كارانەیان نەدەكرد و بەهەند وەرنەدەگرت و بە بێدەنگەكردن لە بەرامبەریدا، ئێمەشیان نا‌ئومێد و پەشیماندەكردەوە، لەم بارەوە نموونە زۆرە و سەلماندنی ئاسانە.
گۆران عەبدوڵڵا :
چەپ مەفهومێكی گشتگیرە، لەو سەردەمەدا لە كوردستان زۆر ڕێكخراوە ناوی چەپی لە خۆی نابوو، بەڵام لە كار و كردارەكانیدا لەوسەری ڕاستەوە غارغارێنەی بوو. ئەو كەسایەتی و ڕێكخراوانەی بەدوای گۆرانكاری بنەرەتیانەوە بوون، خەڵكانێك بوون لە ڕووی تەمەنەوە گەنچ بووین و لە كاری جەماوەرییدا خاوەنی هیچ ئەزمونێك نەبووین، ھەروەھا لە رووی فیكری و سیاسیشەوە بەشێك نەبووین لە مێژووی حیزبی شیوعی عێراق، كە لە بواری كاری جەماوەریدا خاوەنی ئەزموونێكی زۆرە ، بەتایبەت لە ساڵەكانی پەنجاكان تا هەفتاكانی سەدەی ڕابوردوو. ئەو تەمەنەی ئێمەش تەمەنێك بوو، لە پەنای دیكاتاتۆری و سەركوتدا تێپەڕیبوو، كە دەرفەت بۆ دروستبوونی هیچ ڕێكخراوەیەكی جەماوەری نەمابووەوە.، شتێك كە دەمانزانی شورا بوو، ئەویش وەك نەزەر بوو زیاتر لە عەمەل. مەبەستم لەم قسانە ئەوەیە، كە بڵێم پلانێك بە غەیری دامەزراندنی شورا لای ڕێكخراوە سیاسییە چەپەكان بەتایبەتی خەتی كۆمۆنیزمی كرێكاری لە ئارادا نەبوو. بیرمە شورای خەڵك لە هەولێر لە تەنیشت بنكەكەیانەوە خانوویەك هەبوو لێیان نووسیبوو “مەكتەبی بێكاران”، بەڵام فەلسەفەی پشت ئەو نووسینە خەمخواردن لە بێكاران نەبوو، بەڵكو ترسی ئەوەیان هەبوو ڕەوتی كۆمونیست ئەو جێگایە بكاتە بنكەی خۆی، چونكە لەو كاتەدا برادەرانی شورای خەڵك لە هەولێر ئەوەندەی ڕقیان لە ڕەوتی كۆمونیست دەبووەوە، ئەوەند بەرەی كوردستانیان بە كێشە لەپێش خۆیان نەدەبینی.
بیرۆكەی دامەزراندی ڕێكخراوەیەك بۆ بێكاران بیرۆكەی تاكی چەپ بوو، لەسەر زەمینەیەكی واقعی بۆ وەڵامدانەوەی كارەساتێك، كە ڕووی لە كوردستان كردبوو؛ ئەویش بێكاری و برسێتی بوو.
ئه‌و دروشم و ئامانجانه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه لەپێناویان پێكهات، كامانه بوون، ئایا تا دواڕۆژه‌كانی له پای ئه‌و داخوازی و ئامانجانه مایه‌وه؟
سیروان عەلی :
داخوازی سه‌ره‌كی ئه‌و كاته ( كار یان بێمه‌ی بێكاری) بوو. مه‌سه‌له‌ی پێداگری له سه‌ر ئه‌و داخوازیانه شتێك بوو، هه‌ڵچوون و دابەزینی به خۆیەوە ده‌بینی. یه‌كێتی بێكاران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد، ئیش بۆ خه‌ڵك بدۆزرێته‌وه و هه‌وڵبدرێت بێكاران له لیستی تایبه‌تدا ناونووسبكرێن و پێناسه‌یان بۆ بكرێت و هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت كۆمه‌كی كورتماوه‌ش بۆ بێكاران به‌ده‌ستبهنرێت،كۆمەكی وه‌ك ئازووقه و كۆمه‌كه مرۆییەكانی دیكە، كه تاڕاده‌ك به‌شیك له‌مانه ئه‌نجامدران. به‌ڵام له دوا ساڵەكانی ته‌مه‌نیدا به‌هۆی زاڵبوونی عه‌قڵیه‌تی سكتاریستیی حزبی كۆمونیست كرێكاری عیراق، هه‌وڵه‌كانی (یه‌كێتی بێكاران) نه‌یانده‌توانی لە بریاره‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كه‌ته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بترازێن. ھەروه‌ھا ڕێكخراوەكە زیاتر بووبووه لیژنه‌یه‌كی یان ئۆرگانێكی ئه‌و حزبه و حزبیش (یه‌كێتی بێكاران) به موڵكی خۆی ده‌زانی، بۆیه هه‌موو شه‌ڕێكیان پێده‌كرد، بۆ نموونە بۆ پشتیوانی له ڕێبوار ئه‌حمه‌د، كه لەسەر بابه‌تێكی ئه‌و، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمەوە،بڕیاری داخستنی ڕۆژنامه‌ی بۆپێشه‌وه درا بوو و ده‌بوایه یه‌كێتی بێكاران خۆی و ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی هه‌رچی توانای مادی و مه‌عنه‌ویی ھەیە، لەو پێناوەدا به‌خه‌رجی بده‌ن، بۆیه ڕۆژانه له‌لای قەڵای شاری هه‌ولێر (یه‌كێتی بێكاران) به شه‌ڕه‌دار و چه‌قۆ له‌گه‌ڵ ئیسلامییەكان ئاماده ده‌كرا. ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی زیاتر له ١٣ هه‌ڵسوڕاو و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندان بكرێن، كه زیاتر بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له زینداندا مانەوە؛ لەوانە هاوڕێیان ( شاپوور عبدالقادر، قابیل عادل، حسێنی داره‌توو، كاوه‌ی مام سه‌ید، سیروان عەلی، هاوڕێ په‌نگر و چه‌ندین هاوڕێی دیكه) بەداخەوە ناوەكانیانم باش لەبیر نەماوە.
من ئه‌و ڕۆژگاره‌م لەبیرناچێته‌وه، كە من و هاوڕێ كاوه زۆرمان هه‌وڵدا، كە ئه‌مه مواجه‌هه‌ی ئێمه نییه، بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌ی بێكاران كاری ئه‌ساسیه، به‌ڵام ئه‌ندامانی حزبی كۆمونیست به‌كه‌یفی خۆیان لەنێو بێكاران ته‌ڕاتێنیان ده‌كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌م له‌بیرناچێت، كه هاوڕێیان شاپوور و قابیل ده‌ستگیركرابوون، ئێمه نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی بێكاران و كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كان و ڕێكخراوەی سه‌ربه‌خۆی ژنان و ڕێكخراوه‌ی كارگه ئه‌هلییەكان له شاری هه‌ولێر، ده‌سته‌یەكی عەلاقاتمان بۆ چوونه‌لای بەێوەبەرانی دەزگەی ئاسایش لەپێناو ئازادكردنی ئه‌و هاوڕێیانه دروستكرد، كه هاوڕێ كاوه و ھاوڕێ حسین و ھاوڕێ ئاڵا و من له‌و لیژنه‌یه‌دا ئه‌ندام بووین و لەلایەكی تریشه‌وه، ڕێپیوانێكیشمان بۆ به‌رده‌م دەزگەی ئاسایش ئاماده‌كردوبوو، كه ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی عەلاقات لە دانیشتنەكەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاسایش سەركەوتووو نه‌بوو، ئه‌وا پێویستە ڕیپێوانەكه بۆ ئه‌و شوێنه به‌ڕێبكه‌وێت. ئێمه لیژنه‌كه له ئاسایش بووین، دادوه‌ر بڕیاری ئازادكرنی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی دابوو، به‌س چه‌ند كاریكی ڕۆتین مابوون، به‌ڵام له ناكاو نێو ئاسایش شه‌ڵه‌ژا و هه‌واڵ گەیشت، كه ڕێپێوان به‌ڕێوه‌یه. ئێمه كە زانیمان بارەكه خراپه، بۆیه من له ئاسایش ده‌رچووم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێپیوانە نه‌گاته به‌رده‌م ئاسایش. دیاره ڕێپێوانه‌كه به دوو به‌ش هاتبوون؛ به‌شێكیان له‌پشتی بینای پاڕیزگاوه ده‌هاتن، كه زۆربه‌یان پیاوان بوون، به‌شەكەی تریان یه‌كسه‌ر به‌نێو (بازاری سیروان)دا بۆ به‌رده‌م بینای ئاسایش ده‌هاتن. ئێمه هه‌رچه‌نده توانیمان ئه‌وانه‌ی كه لەلای پاڕیزگاوه هاتبوون، ڕابگرین، بەڵام فریای به‌شه‌كەی تر نه‌كه‌وتین، بۆیه یه‌كسه‌ر گه‌شتنه به‌رده‌م بینای ئاسیش. ناچار من چووم و ڕوومكرده (ئارام عەلی) یەكێك له ئه‌ندامانی حزبی كۆمونیست، كه ڕێپێوانكه‌ی هێنابوو و خۆی له‌ژێر چه‌تری دوكانان نه‌دەهاته ئه‌م لاوه، كه زیاتر له (١٠٠) مه‌تر له ڕپێوانه‌كه‌وە دوور بوو . پێموت ئه‌و ڕێپێوانتان بۆ نارد، وتی”تازه هات”، وتم باشه وه‌رن بیانگه‌ڕێننه‌وه ئه‌وه جەماعه‌ت ئازادده‌كه‌ن، وتی “ئه‌وه من نایكه‌م خۆت ده‌توانیت بیكه‌ی”، وتم ڕێپێوانێك من به‌ڕێمنه‌كردبێت، ئێستاكە چۆن به قسه‌ی من ده‌كات، بزه‌یه‌كی كرد وتی “نازانم. .”. به‌هه‌رحاڵ من گه‌ڕامه‌وه بۆ لای هاوڕێكانم لەنێو ئاساییش ( كاوه ، حسینی داره‌توو)، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی بكه‌ین، یه‌كسه‌ر (هیوا) به‌رپرسی سیاسی ئاسیش به‌رده‌می لێگرتم و وتی “ئه‌مه چییە ئێمه نه‌مانوت، به‌رده‌بن”، وتم ئه‌وانه هاتوون بۆلای ڕابه‌رەكه‌یان (شاپوور) بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان بێبه‌نه‌وه. . وتی “ئێستا پیانبڵی با ئێره چوڵبكه‌ن، ئه‌گینا ئازادناكرین”. منیش زۆر به نائومێدییەوە له وه‌زعه‌كه گه‌ڕامه‌وه بۆ نێو خه‌ڵكە، كه سوور زانیم به‌قسه‌م ناكه‌ن، چوومه به‌ردمیان هه‌واڵی ئازادكردنی (شاپوور و قابیل)م پێڕاگه‌یاندن و پێموتن ئێوه ئێره چۆڵبكه‌ن، دادوه‌ر بڕیاریداوه. هه‌موویان وتیان “ئێره چۆڵناكه‌ین شاپوور له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌بەینه‌وه.” منیش ئه‌مه‌م له‌لا چاوه‌ڕوانكراوبوو، بۆیه هه‌ر كه تۆزێك هاتمه ئەم لاوه، یه‌كسه‌ر دوو ئاسایش هه‌ردوو ده‌ستیانگرتم و وتیان “كاك هیوا ئیشی پێته”. هه‌ر كه گه‌یشتمه نێو بینای ئاسایش، تا گه‌یشتمه نهۆمی دوو، وه‌ك گه‌له‌گورگ كه‌وتنه گیانم، كه دەموچاوی ھاوڕێ (كاوه)م بینی، زانیم كە ئه‌ویشیان ده‌ستگیركردوه . منیان برده ژوره‌كه‌ی هیوا و پێیوتم ” ئیتر تۆ نوێنه‌ری چێت”، منیش وتم ئه‌ی ئا ئه‌مه ئازادی و دیموكراسی ئێوه‌وه‌یه …. ئیتر ھەر ئه‌ونده‌م خۆش‌بوو، كە ئه‌و وشەیه‌م وت، زیاتر له چوار كه‌س لێاندام تا له‌هۆش خۆم چووم. . دواتر بردیانمه زیندانه‌وه. كه بۆ ماوه‌ی نزیك دوو هه‌فته هه‌موومان له‌گه‌ڵ ھاوڕێ (شاپوور) و ئه‌وانیش به‌ندكراین. . به‌ڵام من ئه‌و هه‌موو لێدانم خوارد به قه‌د ئه‌و وشەیه ناخۆش نه‌بوو، كاتێك كە لەگەڵ هاوڕێكانم له زیندان درچووم و (ئارام عەلی)م بینی، به پێكه‌نینه‌وه پێیوتم ” ئاوها ڕێپێوانتان پێده‌كه‌ین و ده‌ستگیرده‌كرێن و بڕواتانیش به مه‌سه‌له‌كه نییه” لەگەڵ قاقای پێكەنینەكەی ئه‌ودا، ئه‌وجار هه‌موو شه‌قه‌كانی ئاسایش زیاتر ئازاریان به هه‌موو جه‌سته و ڕۆحم ده‌گه‌یاند.
له‌لای حزبی كۆمونیست (بێكاران) و ئامانجی بێكاران شتێكی بێبایەخ بوون، دیاره ئه‌مه به‌س بەرامبەر یه‌كێتی بێكاران وانه‌بوو، بۆ ڕێكخراوه‌كانی تری وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئاوه‌ره‌كان و ڕێكخراوه‌ی ژنان هه‌ر ئاوابوو . بۆیه ئێمه كە گروپێك بووین، تا هه‌ڵسوڕانێكمان بۆ داخوازییەكی بێكاران ده‌كرد، ڕوحمان ده‌رده‌چوو، كه له بناغه‌دا كاتی خۆی بێكارانی ئەندام بۆ ئه‌و ئامانجانه ده‌نگیان به ئێمه دابوو، تاوەكو نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ین.
گۆران عەبدوڵڵا :
من پێموایە یەكێك لە دروشمە زۆر جوانەكانی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان) هەڵگرتنی دروشمی ” كاری گونجاو یان بیمەی بێكاری” بوو. رەنگە تاڕادەیەك لەو سەردەمەدا ناواقعی دەركەوتوبێت، بەڵام بەدڵنیایەوە هەڵگری مەودایەكی دوورە لە مرۆڤدۆستی. هەموو ڕێكخراوێكی جدی هەڵگری دروشمی خۆیەتی، گرنگ نییە ئەو دروشمە قابیل بەوەیە لەو ڕۆژگارەدا بەدیبێت یان نا، گرنگ ئەوەیە تۆ چ ئاسۆیەك دەخەیتە پێش ئەو چین و تویژەی، كە ئەو ڕێكخراوە نوێنەرایەتییان دەكات. یەكێتی بێكاران بەمەبەستی چاككردنی ژیانی خەڵك، دەیان داخوازی كردە شیعاری ڕۆژانەی خۆی. ئەگەر سەیری ڕۆژنامەی (دەنگی بێكاران) بكەین، هەموو ئەو داخوازییە دەسبەجێیانە دەبینین، كە لەو سەردەمەدا پێویستی خەڵكی بێكار بوون. یەكێتی بێكاران هەوڵی بەدەستهێنانیانی ئەم داخوازیانەی داوە؛ لەوانە سووتەمەنی ، ئازوقە، دا‌و و دەرمان و خانوبەرە. . . . هتد.
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەندەی من بزانم و لە بڵاوكراوه‌كەشیدا بەناوی ‘دەنگی بێكاران’ دەركەوتووە، “كاری گونجاو یا بیمەی بێكاری” بوو، لەپاڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك داخوازی كاتیی وەك دابەشكردنی یەكسانی خۆراك و كۆمەكە جیهانییەكان، كێشەی خانووبەرە و سوتەمەنی و هاتووچۆ و زۆرێكی دیكە، كاریان بۆ دەكرا و خۆپیشاندانیان بۆ ڕێكدەخرا .
درێژەی ھەیە ….
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم : http://wp.me/p17qj9-1N
************************
ئیمەیل y.beekaran@post.com
ئەرشیڤی http://issuu.com/yekeeti-beekaran
فەیسبووك https://www.facebook.com/yeketi.bekaran
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨ / بەشی یەكەم
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی یەكەم
خوێنەرانی ھێژا، چالاكان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێكاری لە ھەر شوێنێك ھەن، وەك بەخۆتان ئاگادارن، لە نۆڤەمبەری ٢٠١٠دا ئێمە ( گۆران عەبدوڵڵا، سیروان عەلی و ئاكۆ محەمەد ) دەستبەكاری پرۆژەی كۆكردنەوە و نووسینەوەی مێژوو و ئەزموونەكان و بەڵگەنامەكانی ( یەكێتی یەكێتی بێكاران لە كوردستان ) بووین و بەو بۆنەوە باگەوازێكمان بڵاوكردەوە و ھاوكات وەك بەسەركردنەوە و ھێناگۆ و گیڕانەوەی بەسەرھات و ئەزموونەكان، كۆمەڵە پرسیارێكمان ئاراستەی گشت چالاكانی ئەوسای یەكێتی بێكاران [تا ئەو جێیەی كە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارە تەلەفۆنی ئەو ھاوڕێیانەمان ھەبووبێت] كردن. بەداخەوە بێجگە لە دوو ھاوڕێ [عەبدوڵڵا سلێمان و كاوە حەسەن]، كەسی دیكە بە دەم بانگەواز و وەڵامدانەوەی پرسیارەكانەوە نەھات. بەڵام ئەمە نەبووە ھۆی ساردبوونەوە و وەستانی ئێمە لەو پرۆژە و ئەو ئامانجەی كە لەپێش خۆمانمان داناوە و وەك درێژەی كارەكەمان و ھاوكات وەك بوارڕەخساندن بۆ ئەو ھاوڕێیانەی، كە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارە تەلەفۆنیانمان نەبووە، تاوەكو پرسیار و پرۆژەكەیان بۆبنێرین، بەخۆمان لەنێوان خۆماندا وەك ھەر چالاكێكی دیكەی یەكێتی بێكاران لەنێوان ساڵانی ١٩٩٢ – ١٩٩٨، مێزگردێك كراوەی ئینتەرنێتیمان ڕێكخست و سەرەنجام ئەم دیالۆگەی لێكەوتەوە، كە لێرەدا بە ئامانجی بانگەوازكردنەوە و ڕاكێشانەی ھاوڕێیان، چ ئەوانەی كە وەڵامی پرسیارەكانیان داوەتەوە و چ ئەوانەی لە كاتی خۆیدا بە ھەر ھۆیەك و ڕێگیرییەكەوە، بواریان بۆ نەڕەخساوە، تاوەكو بەشداری بكەن و ڕەخنە لە بۆچوون و گێرانەوە و لێكدانەوەكانی ئێمە و ئەو دوو ھاوڕێیەی كە وەڵامیانداوەتەوە، بگرن و لەوێدا كە بیرەوەری ئێمە بواری گێڕانەوە و گەڕانەوەی بۆ سەر ھەموو لایەنەكانی ئەو ئەزموونە خەباتكارانەی بێكاران نەدابێت، ئەوان درێژەی پێبدەن و جارێكی دیكە بە گیانێكی ھاوڕێیانە و بەرپرسیارییەوە، پێكەوە درێژە بە مشت‌ومڕ و توێژینەوەی ئەو ئەزموونە جەماوەرییە درێژخایەن و خەباتكارانەی سەردەمە تاریكەكانی ئابڵۆقەی ئابووریی و جەنگی نێوخۆ و ھێرش و ھەڕەشە و مەترسی دەوڵەتانی دراوسێ بۆ ھەرێمی ناجێگیری ئەوسای كوردستان، بدەین.
ھاوڕێیان ڕەخنە و ڕاستكردنەوەی ئێوە لە گێڕانەوە و تۆماركردن و لێكدانەوە و پێداچوونەوەكانی ئێمە، تەنیا مەرج و مسۆگەركەری زیندووراگرتنی پرۆژەی پێداچوونەوە و نووسینەوەی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستانە و ھاوكات درێژەپێدەر و پوختەكەر و ڕزگاركەری مێژوو و ئەزموونەكان و لایەنە دەرنەكەوتەكانی خەباتی ئەو ڕێكخراوە جەماوەرییە و بزووتنەوەكەیە لەو ڕۆژگارەدا، كە بە جۆرێك ئێوەش تێیدا بەشدار و چالاك بوون.
دەقی بانگەوازی پرۆژەكە
نامەیەكی گشتیی بۆ چالاكان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێكاران
هاوڕێیانی هێژا، ئەندامان و چالاكانی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان)، وێڕای ڕێز و سڵاو و خۆشەویستیمان، هەواڵتاندەپرسین لە هەر كوێیەك هەن …
هاوڕێیان، هاوكاران و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێكاری لە كوردستان، لەبەر دەستڕانەگەییشتنمان بە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارەتەلەفۆنی هەمووتان، نەمانتوانی ڕاستەوخۆ پەیوەندیتان لەتەكدا بگرین و پەیام و پرسیارەكانیان ئاراستە بكەین و لە دەستپێكردنی پرۆژەكە ئاگادارتان بكەینەوە، بەدروستمانزانی، كە لێرەوە پەیام و پرسیارەكانتان ئاراستەبكەین و داواتانلبكەین، كە بە هەر شێوەیەك و بە هەر ڕێگەیەك و بەهەر زمانێك بۆتان دەلوێت، بەشداریبكەن و لە بۆچوون و پێشنیاری خۆتان ئاگادارمانبكەنەوە و پرۆژەكە بە زانیاری و دۆكومێنتەكانتان فروانتر و پشتئەستوور بكەن.
تكایە لەتەك وەڵامەكانتاندا كورتەیەك وەك ناساندن لەمەر خۆتان بنێرن؛ بەتایبەت نازناوی ناسراو یا ناوی سیانیتان و ئەگەر بۆشتان گونجاوبوو وێنەیەكی بچووكی خۆتانی ھاوپێچبكەین.
ئێمە (سیروان عەلی، گۆران عەبدوڵڵا، ئاكۆ موحەمەد) وەك دەستەیەك لە ئێوە و بەشدارانی ڕێكخراوی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان) لەو ڕۆژگارەدا، لەو بڕوایەداین، كە ڕێكخراوی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و مێژووەكەی بەشێكە لە ڕابوردووی هەر یەكە لە ئێمە و هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی و پاراستنی لە فەوتان و فەرامۆشی، ئەركی سەرشانی هەر یەكە لە ئێمەیە، هەر ئەم بڕوایەشە كە ئێمەی لە دەوری ئەم پڕۆژەیە كۆكردووەتەوە و بەهەمان شێوەش لەو بڕوایەداین، كە بەبێ ئامادەیی و هاریكاری و بەشداری چالاكانەی ئەنگۆ، پڕۆژەكە ناتەواو دەمێنێتەوە و سەركەوتوو نابێت.
لەسەر هەمان بنەما رێگە بە خۆمان دەدەین و كۆمەڵێك پرسیار وەك كلیلی كردنەوەی دەرگەی باسەكان و بەشدارییەكان ئاراستەی هەر یەكە لە ئەنگۆ دەكەین. چونكە لەو بڕوایەداین، بەبێ شڵەقاندنی گۆمی مەنگی بێدەنگی، هەستان بەو كارە ئەستەمە و هەموو كارێكیش لە خاڵێك و لە ساتێك‌دا و لە كەسانێكەوە دەستپێدەكات. هەڵبەتە نەوتراو نەمێنێتەوە، كە ساڵانێكە ئێمە بیرمان لەم پڕۆژەیە كردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی نەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ و نەبوونی كاتی پێویست و گرفتی ڕۆژگارەوە بۆ ئێستا ماوەتەوە.
لێرەدا ماوە بڵێین، ئامانج لەم پەیامە تەنیا بەسەر كردنەوە نییە، بەڵكو بانگەوازە بۆ بەشداری و هاریكاری و باشتركردنی پرۆژەكە و سەرخستنی بە گەلكاری و كاری خۆبەخشی هەموولایەك، چونكە لەو بڕوایەداین بیركردنەوەی كۆمەلێك لە هی تاكەكەسێك فراوانتر و كاری كۆمەڵێك لە هی كەسێك سەركەوتوو تر و تێروتەسەلتر دەبێت.
بە هیوای بەشداری و هاریكاری چالاكانەی هەموو خەباتكاران
دەستەی ئامادەكار : گۆران عەبدوڵڵا، سیروان عەلی، ئاكۆ محەمەد
هۆكاری پێشكه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وی بێكاران و ڕێكخراووبوونی له‌پێش به‌شه‌كانی دیكەی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق (كوردستان)ی وێرانەی شەڕەكان و ئابڵۆقەی ئابوورییەوە چی بوو و چۆن ده‌بینی؟
سیروان عەلی :
له وەڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، پێمباشه له دوو ته‌وه‌رەدا بچمه وەڵامدانه‌وه‌ی. یه‌كه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی بگەڕێته‌وه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی باردودۆخی عیراق به‌گشتی و چینی كرێكار به‌تایبه‌تی، پێویست به لەسەروه‌ستانێك ده‌كات. عیراق
ی دوای ساڵی ١٩٩١، چی له ڕووی بناغه‌ی ئابوورییه‌وه و چی له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، وڵاتێكی خاپووركراوی دوای دوو جه‌نگی به‌رده‌وام و جه‌رگبڕ و وێرانكەر بوو به هۆكاری
ڕیشه‌یی له ناشیاوی جێگه‌ی و شوێنی ململانێی چینایه‌تیی و ته‌ن
گژه‌كانی نێوان كار و سه‌رمایه، داڕمانی ژێرخانی ئابووریی و كه‌وتنه سه‌ر قه‌رزێكی زۆر و ئابڵوقه‌ی ئابووریی سه‌خت، عیراقی له مه‌نگه‌نه دابوو و ده‌یدا. عیراق ورده ورده له وڵاتێكی نۆرماڵی خاوه‌ن به‌رهه‌می تایبه‌ت به‌خۆی و هه‌ناره‌ده‌ری به‌رهه‌می سروش
تی و پڕ بایخ له جیهاندا گۆڕا بۆ وڵاتێكی به‌رخۆر و بێ‌توانا. كارگه پیشه‌سازییەكان بوون به كارگه په‌ككه‌وتووەكان، له‌ده‌ستنه‌مانی كەرەستە و ئامێری یه‌ده‌ك و هه‌روەها دابەزینی نرخی نه‌وت، كه تاقه خوێنده‌ری عیراق بوو، ئه‌وەنده‌ی تر ئه‌و وڵاته‌ی په‌كده‌خست. خۆی له خۆیدا ئه‌و باره بوو به مایه‌ی هه‌ڵئاوسانی دراوی عیراقی، هه‌رچی كرێكاری نێو كارگه په‌كه‌وتووەكانیش هەبوون، ڕه‌وانه‌ی بێكاری كران. مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشت
ر بوونی كارگه جه‌نگییەكانی عیراق بوو، كه عیراقیان كردبوو به سه‌ربازخانه‌یەكی گه‌وره، كه زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤ مه‌زنده ده‌كرا و بێجگه له بوونی وه‌زارەتی تایبه‌تی پێشەسازی سه‌ربازی. ھەروەھا له دوای هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ئه‌و هێزه بێتوانایه و ده‌رپەڕاندنی له خاكی كوەیت و دواتر كه‌وتنی زیاتر له ١٣ پارێزگا به‌ده‌ستی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو. ئه‌و هێزەی سه‌ربازییەی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به هێزی مه‌زنی بێكارانەوە په‌یوه‌ست بوو ، ئیتر كرێكاری له‌سه‌ركار به‌شی هه‌ره بچووكی پێكهاته‌ی ئه‌و چینه بوو (چینی كرێكار)، به‌نیسبه‌ت كوردستانیشه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌ت دوای چووڵكردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی له كوردستان، ئیتر خه‌لكی سه‌ر كاره‌كانیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێكار و بێمووچه مابوونه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی تازه دامه‌زراوی كوردیش خۆی تووشی گێژه‌ن بووبوو، نه‌یده‌زانی چۆن ئه‌م میله‌ته بخاته سه‌رپێ، تاقه شتێك هه‌بوو ڕێكخراوه مرۆیی و خێرخوازه‌كان بوون، كه به‌ر
نامه‌ی كۆمه‌ككارییان پێشكه‌شده‌كرد. ئه‌م هه‌لومه‌رجه بۆ خۆی بارێكی هێنایه ئاراوه، هه‌ر جۆره خه‌باتكردنێك ده‌بوو به خه‌بات و داكۆكیكردن له به‌شی هه‌رە زۆری كۆمەڵگا، كه بێكاران بوون. بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وی بێكاری له سه‌ر یایه‌ی واقعی وه‌ستا بوو.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م، له ڕووی سیاسیشەوە، هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕاده‌ی كۆمونیسته‌كان به‌گرنگیدان به خه‌بات و داخوازی ئه‌و چینه هه‌ستیار نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش زۆر بێئهزموون بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكه‌ڵبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه سیاسییه به چینی كرێكار و تێگه‌شتنی بۆ زەروره‌تی كاری ئه‌و ڕۆژه له بیرتیژیه‌وه نه‌بوو. به‌ڵكو ده‌رسوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی پێشووی ده‌بووه مایه‌ی تێگه‌شتنی ئه‌و بۆ خه‌باتی ئه‌و چێنه له‌و سه‌ردمه‌دا. چاك له بیرمه زۆربه‌ی چه‌په‌كان له سه‌ره‌تای ڕاپه‌رین خۆیان خه‌ریككردبوو به ئه‌ولیاتێك و مەهامێك كه مەهامی ئه‌و ڕۆژه نه‌بوون. بۆ نموونه ده‌خوازی ٣٥ سه‌عات كار له‌لایه‌ن ڕه‌وت كۆمونیسته‌وه ده‌ربڕی نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقعی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاته زوربه‌ی خه‌ڵك بێكار بوون، ئیتر ٣٥ سه‌عاتكاری چی؟! دواتر به بەخۆداچوونه‌وه‌یه‌ك هات، كه هۆكاری تایبه‌تریش له‌و باره‌وه هه‌بوو، كه دواتر دەگەڕێمەوە سه‌ری، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی كۆمونیست و ئه‌ندامه‌كانی یه‌كه‌م كه‌سانێك بن له دامه‌زراندنی یه‌كێتی بێكاران به‌شداربن. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر شكانه‌وه‌ی شواراكان بوو، له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه ناسیۆنلیسته‌كاندا. كه ده‌بوو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بیر لە شتێكی دیكه بكاته‌وه، كه مه‌سی كۆمەڵگە ده‌كات. كه به‌ڕاستیش ئه‌م جاره‌یان گرتی و مه‌سه‌له‌ی بێكاری بوو، بەم جۆرە دامه‌زراندنی یه‌كێتی بێكاران هاته ئاراوه.
گۆران عەبدوڵڵا :
یەكێتی بێكاران لە كوردستانەوە سەریهەڵدا و هەر لە كوردستانیش مایەوە، ئەو هۆكارانەی كە وایانكرد، وەها ڕێكخراوێك دروستبێت، یەكەم بوونی ئەو فەزا سیاسییەی پاش ڕاپەڕین و ڕزگاربوونی سێ شاری گەورەی كوردستان لەدەست ڕژێمی بەعس. دووەم بوونی ماتریاڵەكە خۆی واتە بێكاری. وەكو سیروان ئاماژەی پێكرد، عێراق بە دوو شەڕی گەورەدا تێپەریبوو، بێكاریش هەمیشە پاشكۆی شەڕە، لە كوێ شەڕ ھەبێت لەوێش بێكاری لە زیادبووندایە، بەتایبەت وڵاتانی جیھانی سێیەم، كە چەك و چۆڵەكانیشیان لە دەرەوە هاوردەدەكەن. ڕاپەڕین لە كوردستان و خوارووی عێراق شیرازەی دەوڵەت و دەوڵەتبوونی تێكدابوو، سەرباری داخرانی زۆرێك لە كارگە و شوێنە خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەكان، ژمارەیەكی زۆریش لەو خەڵكانەی كە لە ڕیزەكانی سوپای عێراقیدا وەك جاش و سەرباز كاریاندەكرد، پێش ڕاپەرین بێمووچە مابوونەوە. بەگشتی لە كوردستان بارودۆخێكی زۆر نالەبار لەڕووی بژێوییەوە هاتبووە ئاراوە. بۆ هەر ئینسانێك كە خوازیاری خۆشگوزەرانی كۆمەڵگە بوو، دەبووایە لێرەوە دەستبەكاربێت، واتە بێكاران. بەڵام لەو خاڵەدا لەگەڵ سیروان تەبانیم، لە چركردنەوەی مێژووی بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی بۆ تاكە ڕێكخراوێكی سیاسی. ئەوە ڕاستە ئەندامەكانی ڕەوتی كۆمونیست لە بەشداریكردندا بەشی شێریان پێبرابوو، ئەوەش خۆبەخۆ بوو، نەك وەك پلانێكی ڕێكخراوەیی.
ئاكۆ محەمەد :
بە بۆچوونی من دوو هۆكاری هەبوو؛ یەكەم بێكاری و نەبوونی و برسیەتی وەك بەرئەنجامی ئابڵۆقەی ئابووری هاوپەیمانان لەسەر عیراق بەگشتی و ئابلۆقەی ئابووری ڕژێمی ئەوسای عیراق لەسەر كوردستان بەتایبەتی. دووەم، دەستپێشخەری و ئامادەیی كەسانی سۆشیالیستی سەر بە ڕێكخراوە چەپەكان، كە وەك بەشێك لە خەڵك بەزۆری بێكاربوون و هاوكات پێداویستیی ڕێكخراوبوونی بێكاران و یەكگرتنییان لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجگەلێكی دەستبەجێدا، دەركدەكرد، بە پێگەییشتنی من، ئەم دەرك و ھوشیارییەش، كارایی وانە و پاگەندەكانی ڕادیۆ كۆمەڵە بوون لەسەر توێژێك لە چالاكانی سۆشیالیست یا وردتر بڵێم چەپی نوێی پاش چەپی پڕۆ-ماوی و پڕۆ-ڕوسی و پڕۆ-كوبایی لە ھەرێمی كوردستاندا.
سیروان عەلی:
ھاوڕێ گۆران من نازانم له كوێدا میژووی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیم گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ته‌نها ڕێكخراویك (ڕه‌وتی كۆمۆنیست)؟! بەڵكو من وتوومه ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون كە له دامه‌زراندنیدا به‌شداربوون.
كه‌ی و له كوێ وه‌ها ڕێكخراوێك بۆ یه‌كه‌م جار هه‌سته‌ی سه‌ره‌تایی پێكهات و چۆن به خێرایی توانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان بگرێته‌وه؟
سیروان عەلی :
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئەوەبێت، یه‌كه‌م جار له كوێ به ئاشكرا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستیپێكرد و كه‌سێك كه به منی وت هاوڕێی به‌ڕێزم عبداڵله سلێمان بوو، كه خۆی پێشتر یەكێك بوو له كرێكاره‌كانی كارگه‌ی نه‌سیج و زیانێكی جه‌ستی زۆری پێگه‌شتبوو به هۆی هێرشه‌كانی ڕژێمی به‌عس له كاتی گرتنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێردا، كه باسی له بیرۆكه‌كه كرد و وتی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی چالاك هه‌ن، كه بڕوایان به‌م كاره هه‌یه، منیش پشتگیری خۆمم بۆ مه‌سه‌له‌كه ده‌ربڕی. دواتر یه‌كه‌م كۆبوونەوە له باخچه‌ی مامۆستایان له گه‌ڕه‌كی تەیراوا، دووەم كۆبوونه‌وه له باخچه‌ی گڵكه‌ند ئه‌نجام درا له ڕێكەوتی ١٩٩٢/٦/٣٠ كه بووە مایه‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كان و له سه‌ره‌تادا به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی بێكاران ده‌ستیپێكرد، كه زیاتر (٥٠) هه‌ڵسوڕاو له‌و كۆبوونەوەیەدا ئاماده‌بوون. ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌م ڕێكخراوه په‌ره‌یسه‌ند په‌یوه‌ندی به دوو لایه‌نه‌وه هه‌بوو؛ یه‌كه‌م شت، ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی به‌تایبه‌ت ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست خاوه‌ن بڕوا و متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو له‌لایه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌روه‌ها به هۆی میژوویهك كه هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی سوشیالیست و كۆمونیست له گشت ڕێكخراوه‌كاندا و ده‌رەوه‌ی ڕێكخراوه‌كان، بۆ ماوه‌ی ساڵێك له چالاكی جدی و دڵسۆزانه بۆ به‌رگری له خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌نكێس بوو به ده‌سه‌تمایه‌یه‌كی گرنگ. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر كه‌وای كرد ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زوو گه‌شه‌بكات، خوودی دیارده‌ی فروانیی بیكاری و هه‌ڵچوون و حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك بوو لەپێناو ژیانێكی باشتر و هه‌ره‌وها جۆرێك له ته‌وەهوم، كه به‌شێكی حزبه نەتەوەییەكان ساویلكانه به‌نیازی زه‌ربه‌لێدان له‌م ڕێكخراوه دروستیانكردبوو، به‌شێك له‌و ته‌وەهومه كه خۆی ئه‌رزیه‌تی له زه‌ینی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو. پیانوابوو كه یه‌كێتی بێكاران بۆ بەدەستھێنانی هه‌لی كار خه‌ڵك ده‌بات بۆ وڵاتانی ده‌رەوه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه بیانییەكانی ئه‌و كاته بۆ وەھا كارێك هه‌یه، وه‌ك وتم حزبه قەومییەكان خۆیان ئەو چیرۆكە درۆینەیان له‌نێو خه‌ڵكدا دروستده‌كرد. به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوانی یەكێتی بێكاران له هه‌موو كوردستان زۆر سەركەوتووانه توانیان ئه‌و ته‌وەهومه ڕێكبخه‌ن، هه‌رچه‌نده له ئاستێكی زۆر به‌رزدانه‌بوو. ئه‌وه‌ی چۆن سه‌رتاسه‌ری بوو، ڕاستێكه‌ی ئێمه له سه‌ره‌تای كاره‌كانماندا به‌ره‌و ڕووی شتێك بووینه‌وه، كه داوتر ئه‌م كێشه‌یه قڵشتێك بوو، كۆتایی نه‌هات تا دوا ساڵه‌كانی عومری ئه‌و ڕێكخراوه به جورێك له جۆره‌كان درێژه‌ی هه‌بوو. ئێمه له شاری هه‌ولێر هیچ بیرۆكه‌یەكی ئه‌وتۆمان نه‌بوو، كه ئه‌م ڕێكخراوه درێژه‌ی هه‌مان بزوتنه‌وه‌ی شوراییه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به كۆی بۆچوونی هه‌موو هه‌ڵسوڕوان، ناوێك به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی شورای بێكاران په‌سه‌ند نه‌كرا. له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوماندا بۆ سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ھاوڕێانی سلیمانی به‌ره‌وڕووی ئه‌وه بووین، كه ئه‌وان بڕوایان وابوو، ده‌بێت ناوی ڕێكخراوه‌که (شورای بێكاران) بێت .به‌ڵام ئێمه له شاری هه‌ولێر له ١٩٩٢/٧/٥دا به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی بێكاران)ەوە ڕێکخراوەكە‌مان ڕاگه‌یاندبوو و بڕواشمان به‌وه نه‌بوو، که ناوی شورا له‌م بزوتنه‌وه‌یه بنێین. لەبەرئەوە ئەم گرفتە مه‌سه‌له‌ی سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه‌ی تا ساڵی ١٩٩٣ دواخست، بۆیه به‌یانامه‌ی سه‌رتاسه‌ری (پێكهاتنی یه‌كێتی بێكاران له کوردستان) لە ١٩٩٣/١/١٠ ڕاگه‌یاندرا. دیاره دواتر به هۆی یه‌کده‌سته‌یی و جدیبوونی هه‌ڵسوڕاوان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بێکاران، زیاتر له ٢٠ بنكه‌ی و لیژنه‌یه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی بێكاران له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا دامه‌زران و کرانه‌وه.
گۆران عەبدوڵڵا :
بەدەست پێشخەری كۆمەڵێك لە هەڵسوراونی چەپ و كۆمونیست كۆبونەوەیەكی فراوان لە باخچەی گڵكەندی شاری هەولێر ڕێكخرا لە ١٩٩٢/٦/٣٠ بۆ قسەوباسكردن لەسەر بارودۆخی بێكاری، ئەوەبوو لەو كۆبونەوەیەدا سەرجەم بەشداربووان كە ژمارەیان (٥٠ ) كەس دەبوو، پاش مشتومڕێكی دوورودرێژ، دوو سەرنج لە ئارادا بوون؛ یەكیان پێیوابوو دیاردەی بێكاری وەك دیاردەیەكی جیهانی چاو لێبكرێ و دەبێت ئەم ڕێكخراوە ڕێك لە بەرانبەر ناسیۆنالیزم و بۆرژوازیدا بێتە مەیدان و لە داهاتووی خۆشی‌دا دەتوانێ بە چەك وەڵام بە ئیستبدادی ناسیۆنالیزم بداتەوە. سەرنجی دووەمیش پێیوابوو دەبێت ئەوزاعی برسێتی و بێكاری لەبەرچاوبگیرێت و لەو بارەوە كارێك بكات. لە كۆتایشدا بەو ئەنجامە گەشتین، كە دەبێت هەوڵی دروستكردنی ڕێكخراوەیەك بدرێت بۆ بێكاران. لەو كۆبونەوەیەدا كۆمەڵێك هەڵسوراو خۆمان بۆ ئامادەكردنی زەمینەیەك بۆ دروستكردنی ڕێكخراوێك هەڵبژارد، كە بتوانێ نوێنەرایەتی داخوازێكانی بێكاران بكات. ئەوەی لەبیرم بێت ئەم كەسانەی كە خۆیان بۆ ئەو كارە هەڵبژارد: عەبدوڵڵا سلێمان، جەمال چاوشین، جەمال كرێكار، عەبدولرەحمان مەولود، سیروان عەلی، گۆران عەبدوڵڵا، خەلیل نوری، مام ڕەحیم، ئەحمەد، جەمال كۆشش، ئازاد و وەستا جەلال. پاش چەند دانیشتنێك لە باخچەی خانزاد بە ناوی لیژنەی كاتی بزوتنەوەی بێكارانی هەولێر، ڕاگەیاندنێك ئامادەكرا و لە ١٩٩٢/٧/٥ بڵاوكرایەوە. لە ١٩٩٢/٧/١٧ لە كۆبوونەوەیەكی هەڵسوڕاواندا ناوی ڕێكخراوەكە لە بزوتنەوەی بێكارانی هەولێرەوە گۆردرا بۆ (یەكێتی بێكارانی هەولێر).
پاش چەند كۆبونەوەیەك توانرا بە شێوەیەكی كاتی لە گازینۆی باكوور ڕەزامەندی خاوەن گازینۆكە بەدەستبهێن، كە ئێواران وەك بنكەیەكی بێكاران لەوێ دابنیشین. لە ١٩٩٢/٩/١ لەگەڵ كۆمەڵەی ئاوارەكان ئەپارتمانێكی دوو ژووریمان لە تەنیشت مزگەوتی شێخ چۆڵی بەكرێ گرت و بەشێوەیەكی ڕەسمی بنكەی خۆمان دامەزراند. لەگەڵ ئەو كارانەشماندا دەستمانكرد بەدەركردنی ڕۆژنامەی (دەنگی بێكاران)، شایانی باسە جەمال چاوشین تایپێكی پێشكەش بە ڕێكخراوەكە كرد، لە ڕێی ئەو تایپەوە توانرا (دەنگی بێكاران) دەربكرێت. هەوڵی زۆرماندا بۆ گەیاندنی دەنگمان بە هەموو ئەو جێگایانەی كە ڕێژەیەكی زۆر لە خەڵكی بێكاریان تێدا كۆدەبوونەوە، هەروەها لە ڕێی هاوڕێیان (شاپور) و (قابیل)ەوە بۆ ناساندنی یەكێتی بێكاران، بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی خەڵكی ئاوارەمان دەكرد. ڕۆژنامەكانی (بۆپێشەوە) ، (ڕێگای كوردستان) و (ئاڵای ئازادی) لە سەرەتای كارەكانماندا لە ناساندنماندا بە جەماوەر دەوریان هەبوو.
پاش دروستبوونی یەكێتی بێكارانی سلێمانی لە١٩٩٢/١١/٦ و یەكگرتنمان لەگەڵیاندا و ئیعلانكردنی یەكێتی بێكاران لە كوردستان١٠ی كانونی دووەمی ١٩٩٣ توانیمان ببینە خاوەن نفوز‌و ئۆتۆریتەیەكی زیاتر لەسەر ئاستی كوردستاندا.
ئاكۆ محەمەد :
باش لە بیرمە، من تازە هاتبوومە شاری هەولێر، هاوڕێیانی شوققە (كۆمەڵێك چالاكی ئەوسای ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست بووین لە گەڕەكی تەیراوا لە شوققەیەكدا لە تەنیشت “باخچەی كورد و عەرەب” دەژیاین؛ مامە كەریم، ڕێبوار، سۆران، باییز، هیوا و ئاكۆ و (هاوڕێ سیروانیش) زۆربەی كات دەهاتە لامان و لەنێوان خۆماندا كار و چالاكیمان دابەشكردبوو، هەر لە چالاكی لە یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و پەرتووكفرۆشی و بێجگە لە چالاكی ڕێكخراوەیی و ڕۆژنامەگەریی و بەشداری چالاكییە جەماوەرییەكان و ناڕەزایەتییەكان و زۆر شتی دیكە) ، گەر بە هەڵەدا نەچووبم، دوانیوەڕۆی یەكێك لە ڕۆژەكانی سەرەتای هاوین بوو، لە باخچەی گڵكەند، كە بۆ یەكەم جارم بوو، دەچوومە ئەو شوێنە و زۆرینەی كەسەكانم نەدەناسین و دواتر لە ڕەوتی چالاكییەكانی (یەكێتی بێكاران) و بواری دیكەدا بووینە هاوڕێی نزیكی یەكدی. من هەر ئەوەندەم لەبیرە، لە كەشێكی زۆر هاوڕێیانە و گەرموكوڕ و دڵسۆزانە بابەتەكان تاوتوێ دەكران و بڕیاریان لەسەر دەدرا. ھەڵبەتە نەوتراو نەمێنێتەوە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢دا پاش داخستنی بنكەی ڕەوتی كۆمونیست لە ھەڵەبجە و ڕانیە، لە سلێمانی من لەتەك ھەندیك لە ھاوڕێیانی سلێمانی زۆر جار قسەم لەسەر پێداویستی ‘ نووسینگە (دەفتەر)ی بێكاران ‘ كردووە، بەدیاڕێكخراوی ھاوڕێ (ھۆرامان محەمەد)، كە زۆر جار لەمەڕ پرسی ژنان و خوێندكاران و بێكاران لەتەك یەكدیدا ھاورابووین. بەڵێ پاش ئەو كۆبوونەوەیە و ڕاگەیاندنی ئامادەكاریی بۆ پێكھێننانی ڕێكخراوەكە و دروستبوونی، دەچووینە ئوردووگە زۆرلەملییەكانی وەك دارەتوو و بەنیسڵاوا و. . تد كۆبوونەوەمان بە دانیشتوانی ئەو جێیانە دەكرد و خەڵكی بەگشتی و بێكاران بەتایبەتی پێشوازییان دەكرد.
درێژەی ھەیە ….
بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم :http://wp.me/p17qj9-1S
************************
ئیمەیل y.beekaran@post.com
ئەرشیڤی http://issuu.com/yekeeti-beekaran
فەیسبووك https://www.facebook.com/yeketi.bekaran
B.2.1 ئەرك و فەرمانە سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت چین؟
بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن؟
به‌شی دووهه‌م
B.2.1 ئەرك و فەرمانە سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت چین؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
فه‌رمانی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت مسۆگەركردنی (گه‌ره‌نتیدانی) ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمهڵایتییەیە كه لەگه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانیدا هه‌یه و لە ڕێگه‌ی دەسەڵاتی ناوه‌ندگەرانەوە، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك لەتەك مۆنۆپۆلكردنی توندوتیژیدا، بەدەستەوەبدات. ئه‌گه‌ر وشه‌كانی Malatests به‌كار بهێنین، ده‌وڵه‌ت به‌كورتییه‌كه‌ی ” جه‌ندرمه‌ی خاوهندارێتیهكانە”، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی ”دوو ڕێگەوه‌یه له سه‌ركوتكردنی پیاوان و ژناندا: یا به‌هۆی هێزێكی دڕنده‌وه به ئازاردانی جه‌سته‌یی، یاخود ناڕاسته‌وخۆ به‌زه‌وتكردنی سەرچاوەكانی ژیان، تاكو دەگاتە باری خۆبەدەستەوەدانیان”. چینی خاوەن خاوه‌ندارێتی “ورده ورده ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، سه‌رچاوه زیندووه‌كانی ژیان، كه زه‌وی و زار و پیشه‌سازی و به‌هاكانی ئاڵوگۆڕن…هتد، ده‌كه‌ونه ده‌ستیان و به‌دروستكردنی دەسەڵاتیان كۆتایی دێت، هه‌ر له ڕێگەی ئه‌و دارایی و سامانه‌ی كه هه‌یانه ….. هه‌میشه زۆر یا كه‌م كۆتاییه‌كه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری دێت، كە حكومەتە، لێرەشدا جه‌ندرمه‌كانی خۆی دروستده‌كات” [Op. Cit., p. 23, p. 21 and p. 22]
له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت “ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ڕامیارییانه‌ی پێكھاتەی (ستراكتوری) ئابوورییه” له كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه “نوێنه‌رایەتی ئه‌و كەسانە ده‌كات، كه یا خاوه‌نداریی یا كۆنترۆڵی ته‌واوی سامانه‌كانی كۆمۆنێتییهكهیان كردوه، كه لێره‌شدا سه‌ركوتی ئه‌وانه ده‌كات، كه كارده‌كه‌ن و سامان دروستده‌كه‌ن” [Nicholas Walter, About Anarchism, p. 37]، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش زیاده‌ڕۆیی نییه، گه‌ر بوترێت ده‌وڵه‌ت ئامرازێكی ڕوتێنه‌ره‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مشه‌خۆردا (توفه‌یلیدا).
ده‌وڵه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه بەرتەرییە (ئیمتیاز)ە هه‌نووكه‌ییه به‌كه‌ڵكه‌كانی ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا بپارێزرێت، ئه‌میش به پاراستنی شێوازی مۆنۆپۆلكردنی ئابووریی ئەو تاك و ئهندامانەی، كە ئەو سامانەیان له ڕێگەیانه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت. به‌پێی تێپەڕبوونی كات سروشتی ئه‌و بەرتەرییه ئابوورییانه له گۆڕاندایه. له سایه‌ی سیسته‌می هه‌نوكه‌ییدا، پێداگرتن و داكۆكیكردنه له مافی زەوی و زار و خاوەندارێتی سه‌رمایەداران. (بڕوانە section B.3.2 ).. ئه‌م خزمه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تیش به ( پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی) ناوده‌برێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له دوو ئەركە سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی دیكەیان جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه‌كان “ژیانیان پارێزراوبێت”. به‌هه‌رحاڵ ، گه‌رچی دووه‌م ئامانجی ده‌وڵه‌ت، واباسكراوه، به‌ڵام له كه‌تواردا زۆربەی یاساكان و ده‌ستووره‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نگ پاراستنی زه‌وی و خاوەندارێتییەوەیە. بۆ پێناسه‌كردنی ئەناركیسته‌كان ده‌رباره‌ی خاوەندارێتی ته‌ماشای ( section B.3.2).
ئا لێره‌وه ده‌توانین سه‌باره‌ت به “پاراستنی تاكه‌كان یا ئاساییشی كه‌سه‌كان ” و ” وه‌ستانی تاوان” ..هتد، بڵێین زۆربه‌یان پاساودانه‌وەن بۆ هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و دێوجامهیهكن بۆ داپۆشین و به‌رده‌وامبوون و نه‌گۆڕانی دەسەڵات و بەرتەرییەكانی ده‌سته‌بژێره‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ده‌وڵه‌ت خۆی ئه‌مانه نازانێت. بێگومان ده‌یانزانێت، به‌ڵام وه‌ك كرۆپۆتكین ده‌ڵێت “یاساكان له ناوه‌رۆكی ئه‌و نه‌رێتانه‌وه گەشەیان پێدراوه، كه بۆ خەڵكانی كۆمۆنێتییه‌كان بەسوودن … ئاوایان لێده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانه‌وه بایەخیان پێبدرێت، تاوەكو ڕەوایەتی به سەپاندنیان بهسهرخهڵكیدا بدات و به به‌جێهێنانیان و به‌رده‌وامبوونیان له ڕێگەی ترسه‌وه، ناچاریانبكات. [Anarchism, p.215]
ئا له‌م باره‌شدا گه‌ر ده‌وڵه‌ت ” هیچ شتێك پێشكهشنەكات یا نەبه‌خشێت، جگە لە ئەنجامدانی ئەركەكانی بۆ فەرمانڕەوایان، كه ئه‌وه‌ش تەنیا كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه بێت، كه پێشتر ناویانهێنرا، ئا لێره‌دا دڵنیابوونەوەی دەوڵەت و قبووڵكردنی و به‌قسه‌كردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر سەخت ده‌بێت “، كه‌واته هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه یاساكان كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نهرێتهكانن “بۆ بنەماكانی كۆمه‌ڵگە، پێویستی سه‌ره‌كی ده‌بن “، به‌ڵام ئه‌مانه گشت ” له به‌كارهێنان و سه‌پاندنیاناندا، زیره‌كانه و وه‌ستایانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واوه ئاوێتهكراون، كه تیایاندا هه‌ردوولایان ( ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وا) داوای هاوڕێزی له جەماوەره‌كه، ده‌كه‌ن. ” هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش یاساكانی ده‌وڵه‌ت ‘دوو كاراكته‌ری داپۆشێنه‌ریان هه‌یه’ “له كاتێكدا له بنەڕەتدا ئه‌وه ئاره‌زووی چینی فه‌رمانڕه‌وایانه، كە به‌رده‌وامیدانە به‌و نه‌رێتانەی كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه لەبەر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان سه‌پێنراون و ” ده‌ئاخنرێنه نێو یاساوه “، نه‌رێته‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه باشن، نه‌رێته‌كان بۆ دڵنیابوونه‌وه له ڕێزلێگرتنیان، پێویستیان به یاسا نییه “… به‌پێچه‌وانه‌وه ” نه‌رێته‌كانی دیكه، كاتێك به‌سوودن بۆ فه‌رمانڕه‌وایان، كه بۆ برینداركردنی خه‌ڵكی و جەماوەره‌كه بن و تەنیاش له‌ژێر ترسی سزاداندا، ده‌هێڵرێنه‌وه” [Kropotkin, Op. Cit., pp. 205-6]. له ڕاستیدا، ئێمه ده‌وڵه‌ت ئاوا ده‌بینینه‌وه، كه داكۆكی له خاوەندارێتی تاكه‌كان وه‌كو بیانوویەك یا هۆیه‌ك بۆ سه‌پاندنی مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی سه‌رمایه‌داران به‌سه‌ر گشتی خه‌ڵكه‌كه‌دا دەكات و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی داكۆكیكردنه له ده‌سته‌بژێر و سه‌رچاوه‌ی سامانیان و هه‌روه‌ها بەكارهێنانی ده‌سه‌ڵات دژی ئەوانەی كە ملی پێناده‌ن.
له‌مه‌ش زیاتر، گه‌رچی ده‌وڵه‌ت له پاراستنی ئاسایشی تاكه‌كاندا ( به‌تایبه‌ت كه‌سانی ده‌سته‌بژێر) ئامانجێكی دیكەیشی هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تاوانانه‌ی دژی تاكه‌كان ده‌كرێن، هاندەرەكەیان هه‌ژاری و نامۆیین، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌ت كۆمه‌كی چه‌وساندنه‌وه ده‌كات. هۆیه‌كی دیكەی زیادبوونی تاوانە له ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه‌یه، كه له‌لایه‌ن توندوتیژی خودی ده‌وڵه‌ته‌وه سەریھەڵداوە، كه بۆ پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، ده‌یكات. به واتایه‌كی دیكە، ده‌وڵه‌ت بوونی خۆی به‌گرتنه‌به‌ری ژیانێكی ئه‌هریمه‌نیانه، پەسەنددهكات، كه لایه‌نێكی ئه‌ركه‌كانی، یارمه‌تی خولقاندنی ( به ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی) ئه‌وانه ده‌دات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه، كە ئەناركیسته‌كان لەسەر ئەوە پێدادەگرن، به‌بێ ده‌وڵه‌ت و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه بۆ زیادبوونی تاوان ڕەخساندنوویه‌تی، گریمانی بوونی ناناوه‌ندگه‌رایی هەیە، بوونی كۆمهڵگەیەكی یا كۆمۆنێتییهكی خۆبه‌خشانه هه‌یه، كه به سۆز و په‌رۆشه‌وه مامه‌ڵه (نه‌ك سزادان) لەتەك هه‌ندێك له كەسانی شه‌ڕه‌نگێز، كه ھێشتاكە ڕه‌نگه بمێنن، ده‌كه‌ن. بڕوانه ( section I.5.8)
ئەناركیسته‌كان ئاوا بیرده‌كه‌نه‌وه، كه ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی ھاوچەرخ (مۆدیرن)، ڕوون و ئاشكرایه. نوێنه‌رایه‌تی میكانیزمێكی بناخەیی ده‌كات، ناچاركردن و كردنی شتەكان بە زۆر ، كە بەخوایشت و به ئارەزووی خوودی كهساكان ناكرێت، لێرەدا په‌یوه‌ندی سەرمایەداری و ده‌سه‌ڵات لەتەك خاوه‌ندارانی تایبه‌تیدا تێكهڵاودهبن و یەكدەگرن و ڕادەگیردرێن. پاراستنی خاوەندارێتی له بناخەدا واتە دابینكراوی پاوانكردنی ژیان له‌لایه‌ن خاوه‌ندارانه‌وه به‌سه‌ر نەداراندا، له هه‌ردووكیاندا، هەم له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی و هەم له نموونه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێكی دیاریكراودا به‌سه‌ر گروپێكی دیاریكراوی كرێكاراندا، به‌تایبه‌تی. پاوانه‌ی چینایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ندارێتی خاوەندارییە به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی، كه موڵككهكان به‌كارده‌هێنن، واتە كاریان تێدادەكەن، ئه‌وه‌ش ئەرکێکی سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌ته، كه ئه‌و زاڵبوونه (هه‌یمه‌نه)یه (له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمەڵایەتیانهش كه دروستیانده‌كات) ڕابگرێت. هه‌ر وه‌كو كرۆپۆتكین ده‌ڵێت “ده‌وڵه‌مه‌ند به‌باشی ده‌زانێت، گه‌ر ماشێنەكانی ده‌وڵه‌ت له پاراستنی ئه‌واندا بوه‌ستێت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر چینی كرێكاراندا هه‌ر زۆر به‌خێرایی له‌نێوده‌چێت” [Evolution and Environment, p. 98]. . پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و ڕاگرتنی زاڵبوونی (هه‌یمه‌نه‌ی) چینایه‌تی، یه‌ك شتن.
چارتیس بێرد (Chartes Beard)ی مێژووونوسیش سەبارەت بە هه‌مان مەسەلە، كه نزیكه له‌وه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌ڵێت:
” ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تا ئێستاش ئامانجی سه‌ره‌تایی حكومه‌ت به‌كارهێنانی ڕامیاریی سه‌ركوتكردن و له‌نێوبردن و توندووتیژییه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دروستكردنی یاساكانه، كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خاوەندارێتی نێوان ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگه و چینی پاوانخوازان، دەكەنەوە، دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دەبێت مافەكانی ئەم چینە پارێزراوبن، ئه‌و مافانەش ده‌بێت له حكومه‌ت بسه‌نردێنەوە. ئه‌و یاسایانه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كانیان ئاوێته‌ن و هه‌بوونیان پێویستە، تاكو به‌رده‌وامی به‌پرۆسه‌ی ئابوورییان بده‌ن ، یاخود ده‌بێت ئه‌وان بەخۆیان كۆنترۆڵی دهزگاكەنی (ئۆرگانه‌كانی) حكومه‌ت، بكه‌ن” [“An Economic Interpretation of the Constitution,” quoted by Howard Zinn, Op. Cit., p. 89]
ئه‌م ڕۆڵه‌ی ده‌وڵه‌ت…له پارێزگاریكردنی سه‌رمایه‌داری و خاوەندارێتیدا، لەتەك دەستڕۆیشتوویی و ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن موڵكه‌كاندا… لە لایەن (ئاده‌م سمیس)یشه‌وه، بەم جۆرە تێبینیكراوه:
” له نێوه‌ندی پیاواندا نایه‌كسانی له ساماندا … جۆرێك له ده‌سه‌ڵات و پاشكۆیهتییمان پێده‌ناسێنێت، كه ئه‌مه پێشتر ئەستەم بوو ھەبێت. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش جۆرێك له حكومه‌تی سڤیلی (مه‌ده‌نی)، كه بۆ هێشتنەوەی خۆی هه‌ر ده‌بێت، ببێت، به پێی پێدایوستی دههێنێتەكایهوه … هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامییدان و دابینكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پاشكۆییبوونهشدا، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، به‌تایبه‌تی، وه‌كو پێویست حه‌زیان له‌وه‌یه، كه لایه‌نگر و كۆمه‌ك به‌و ڕیزبه‌ندییه له شته‌كاندا بكەن، كه مسۆگەریی پارێزراویی و مانەوەی ئەوەی، كه هه‌یانه و بۆیان بەسوودە، ده‌كات. پیاوانێك، كه به‌پێی بێسامانییان پله‌یان نزمه، ده‌چنه ڕیزی پاریزگاریكردن له‌وانه‌ی كه له ھەبوونی موڵك و ماڵدا، سوپه‌ر ساماندارن، لەبەرئەوەی ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌نسامانانه، ڕەنگە یه‌كبگرن و لەو ڕوانگەیه‌وه ئەوانەی كە سەر بەوانن، ئه‌م خاوه‌نسامانانه پشتیوانیان لێبكەن ….. پارێزگاریكردن لە لایەنی كەمیی ده‌سه‌ڵاتیان، پشت بە گه‌ورەیی ده‌سه‌ڵاتیان دەبەستێت، هەروەها ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر ئەوانەشدا، كە دەسەڵاتیان بەسەریاندا هەیە. خودی ئەمەش پشت بە دەسەڵاتیان لە ملكەچپێكردنی ئەواندا بۆخۆیان دەبەستێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و دەسەڵاتەیە، كە له ڕاگرتنی كەسە پلهنزمهكاندا پشتی پێدەبەسترێت. ئه‌مان وەكو چه‌شنێك له خه‌سڵه‌تی توێژاڵی نوبه‌لاکان و نوبه‌لایەتی، ( نوبه‌لاکان: توێژاڵێکی کۆمه‌ڵگه بوون که خاوه‌نی سامان و موڵک زه‌وی و زار بوون) حه‌ز و ئاره‌زووی ئەوەیان هەیە و ئه‌وه‌ش هەستی ئەوەیان دەداتێ، كە داكۆكی له خاوەندارێتیان بكەن و یارمه‌تی ده‌سه‌ڵات بەخاتری ئه‌و تۆزه ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆیان، بدەن، تاكو بتوانن پاریزگاری له خاوەندارێتییەكانیان بكه‌ن، و بۆ كۆمهككردنیش به ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان. حكومه‌تی مه‌ده‌نی، هه‌تا هه‌نووكه‌ش، پاراستن و پاریزراویی خاوەندارێتی، له‌لا مه‌به‌ستبووه، كه له كەتواردا ئه‌مه‌ش پشتیوانیكردنە له ده‌وڵه‌مه‌ند دژی هه‌ژار ، یاخود پشتیوانیكردنە له ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێك خاوەندارێتیان هه‌یه، دژی ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر هیچیان نییه” [The Wealth of Nations, book 5, pp. 412-3].
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له تیئۆری و مێژوودا له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش تیئۆریسیۆنهكانی ده‌وڵه‌تی لیبراڵ، وه‌كو John Locke هیچ گومانێكیان له گه‌شه‌كردنی تیئۆریی ده‌وڵه‌ت، نەبووە، كه داكۆكیكردنی لە خاوەندارێتی تایبه‌تی له دڵی خۆیدا جێكردۆتهوه. ئه‌م تێروانینه له شۆڕشی ئه‌مه‌ریكاشدا، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، بۆ نموونە : چه‌ند قسه‌یه‌كی John Jay ، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی دادوه‌ریی دادگەی باڵا، هه‌ن، كه له له قسهیهكیاندا ده‌ڵێت ” ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی وڵاتن، ده‌كرێت فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن” [quoted by Noam Chomksy, Understanding Power, p. 315] . ئه‌مه وته و پرنسپڵی باوكی دۆزەرەوەی ” دیمۆكراسی” ئهمهریكییهكانه، كه هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به‌و پێیه واتای ده‌وڵه‌ت ئەوەیە كه چینی فه‌رمانڕه‌وا، فەرمانڕەوایی دەكات، وه‌كو باكۆنین ده‌ڵێت:
“ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاته، پاوانیكردن و زاڵبوونه، هێزه، كە له‌لایه‌ن خاوه‌ن موڵكه‌كانه‌وه ، كە بە چینی ڕۆشنبیران ناویاندەبرێت، دژی جه‌ماوه‌ر بەڕێوەدەبرێت … زاڵبوون و پاوانخوازیی ده‌وڵه‌ت …. چینی خاوه‌ن بەرتەریی (ئیمتیاز) دڵنیادەكاتەوە، كە به تەنیا ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.” [The Basic Bakunin, p. 140]
له سایەی سیسته‌می هه‌نووكه‌ییدا، دەوڵەت “ده‌زگایه‌كی پارێزەری سه‌ره‌كی سەرمایەیە” به‌هۆی “ناوهندیگەراییەكەیەوە، یاسا (هه‌میشه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر ئه‌و كه‌مینه‌یه، ده‌نووسرێت)، هه‌روه‌ها دادوه‌ریی دادگە ( زیاتر له هه‌موو شتێكی دیكە، بۆ داكۆكیكردن له ده‌سه‌ڵات و سەرمایە دامه‌زراوه). “. هەر لەبەرئەمەش، “په‌یامی هه‌موو حكومه‌ته‌كان… بۆ پاراستنی بەرتەرییەكانی چینی دارایە و به به‌كارهێنانی هێز پارێزگاریان لێده‌كەن و بەردەوامییان، پێده‌دەن. سه‌رئه‌نجامیش، له‌كاتی “ململانێی نێوان تاكه‌كان و ده‌وڵه‌تدا، ئەناركیسته‌كان ….. لایه‌نگیری تاكه‌كان له دژی ده‌وڵه‌ت، كۆمه‌ڵگه دژی ده‌سه‌ڵات، كه سه‌ركوتكه‌ره، دەكه‌ن، “. ئەناركیسته‌كان زۆر به‌باشی له‌وه به‌ئاگان، كه ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و لە چینەكان سەربەخۆ نییه، بەڵكو لەوان دروستكراوە و پێكهاتووە. [Kropotkin, Anarchism, pp. 149-50, p. 214 and pp. 192-3]
بەم شێوەیە ئەناركیسته‌كان به به‌رده‌وامی ڕۆڵی ئایدیای ده‌وڵه‌ت، كه گوایە نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، یاخود ” نه‌ته‌وه ” ده‌كات، ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. سه‌باره‌ت به “دیمۆكراسیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ته‌واوی به‌رهه‌م و دارایی و بازرگانی…..لەتەك ئەمانەشدا پرۆسسێسی ڕامیاریانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا …له‌ژێر كۆنترۆڵی ‘چڕبوونەوەی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تیدا’یه، ناوەڕۆكی بەتاڵە و ئەناركیسته‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه ‘به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی’ كه به ئاشكرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی، كه كۆمه‌ڵگاكانیان پاوانكردوون، قسەی لەسەر دەكرێت، قسه‌كردنه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیە تایبهتییەكانیان. له سایەی ئه‌و باروودۆخه‌دا، قسه‌كردن له‌سه‌ر ‘به‌رژه‌وه‌ندییە نهتهوەییەكان’ تەنیا به‌شداریكردنه له چه‌واشه‌كردن و سهركوتكردندا ” . [Noam Chomsky, Radical Priorities, p. 52]. هه‌ر وه‌كو له section D.6 لەم بارەوە دواوین، ناسیونالیزم هه‌میشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر (نوخبه) بووه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه نه‌ته‌وه پێكده‌هێنن، هه‌ر بەم هۆیه‌شه‌وه ئەناركیسته‌كان ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕهتدهكهنهوە و وایده‌بینن، كه ئه‌مه له فێڵێك یا ساختهیهك، زیاتر، شتێكی دیكه نییه.
له ڕاستیدا، به‌شێك له ڕۆڵی یا ئەركی ده‌وڵه‌ت، كە پارێزگارییكردنە له ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا، لایه‌نگریی جیهانیانه یا نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه، كه به لایه‌نگریكردنی ” نه‌ته‌وه‌یی” ناوه‌ده‌برێت، (بۆ نموونه) به‌رگریكردنه له ده‌سته‌بژێری نه‌ته‌وه دژی دەستەبژێری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی له سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) و بانكی جیهانیدا، ده‌بینین، كه نه‌ته‌وه‌كان له ڕێگەی شالیارهكانهوه نوێنه‌رایەتی دەكرێن، ئه‌مانیش “له نزیكه‌وه لەتەك دەزگە تایبه‌تییه‌كانی وڵاته‌كانیاندا، خۆیان ڕێكخستووە و هاوپەیمانن. شالیارانی بازرگانی، ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندی بزنسهكانی كۆمۆنێتییهكەن و ئەوە لەبەرچاودەگرن” له كاتێكدا “شالیارانی دارایی و سه‌رۆكانی بانكی نێوەندی، له نزیكه‌وه هه‌لسپێرراون یا لكاون به دارایی كۆمۆنێتیهكهوه، ئه‌مان له دەزگە دراوییهكانهوه هاتوون و دوای ته‌واوبوونی ماوەی خزمه‌ته‌كه‌یان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه…… ئه‌و كه‌سانه جیهان له چاوی كۆمێنێتی دراوه‌وه ده‌بینن” . جێی سه‌رسوڕمان نییه، كه ده‌بینین “بڕیاره‌كانی هه‌ر كام له‌و دامەزراوانە (موئه‌سه‌سانه) به‌سروشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نوێنه‌ران و به‌رژه‌وه‌ندییەكانی ئه‌وانه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م بڕیارانه، ده‌رده‌كه‌ن” هه‌روه‌ها “ڕامیاره‌كانی ده‌زگە ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش، زۆربەی كات به‌هه‌مان شێوه زۆر نزیكن و لەتەك به‌رژه‌وه‌ندی دارایی و بازرگانی ئه‌وانه‌ی، كه له وڵاته پیشه‌سازییه گهشهكردوهكاندان، یه‌كده‌كه‌ون ” . [Joseph Stiglitz, Globalisation and its Discontents, pp. 19-20]
لێره‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگرین، كه ئه‌مه له ده‌وڵه‌تێكیشدا كه پێیده‌ڵێن دیمۆكراسی ، ناگۆڕێت. به‌هه‌رحاڵ ئەرکی یه‌كه‌می یا سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌ت گۆڕینی ڕوكه‌ش و ڕواڵه‌تی خۆیه‌تی به “دیمۆكراسی”، كە ئەمەش لە ڕێگەی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی نوێنهرهكانهوەیە، له‌م ڕێگەیه‌وه ئاوا نیشانده‌درێت، كە خه‌ڵكی بەخۆی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌كات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش باكۆنین سەبارەت بە ده‌وڵه‌تی ھاوچەرخ، دەنووسێت ” دوو هه‌ل و مه‌رجی له خۆ گرتوو بۆ گەشەكردنی ئابووری سه‌رمایه‌داری، پێویستن: ناوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها ملپێكه‌چكردنی كەسەكانە …. بۆ كه‌مایه‌تیه‌ك، كه ده‌وترێت نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن”. [Op. Cit., p. 210] . چۆنیەتی به‌ده‌ستهێنانی ئەمەش، له به‌شی B.2.3 دا باسدهكهین، (section B.2.3.)
بۆ خوێنندەوەی پێشەكی ئەم بەشە، كرتە لەسەر ئەم بەستەرە بكەن: http://wp.me/pu7aS-1an
**********
سەرچاوە : http://anarchism.pageabode.com/afaq/index.html
پێشەكی ئەم بەشە : http://wp.me/pu7aS-1an
پێگەی بەشە وەرگێردراوەكانی دیكە بە كوردی : http://www.kurdish-afaq.tk
خوێندنەوەی بە زمانەكانی دیكە : http://anarchism.pageabode.com/afaq/translations.html
آنارشیست ها و انتخابات
آنارشیست ها و انتخابات
به همراه برگردان نوشته ای از میخائیل باکونین






پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.