J.2.2 بۆچی ئه‌نارکیستەکان دەنگدان وەك ئامرازی گۆڕان ڕەتدەکەنەوە؟
An Anarchist FAQ
و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف
بۆچی ئه‌نارکیستەکان دەنگدان وەك ئامرازی گۆران ڕەتدەکەنەوە؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانیان ئیفلیج و بێفه‌ڕ و نه‌زۆکن.
له مێژوودا له‌و نموونانه زۆرن که چۆن ڕادیکاله‌کان هه‌ڵبژێراون بۆ بیرۆکان و جێگه‌ی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کانیان گرتۆته‌وه، هێنده‌ی نه‌بردووه کوتومت وه‌ک ئه‌وانیان لێهاتووه. باسی ئه‌وه‌مان کردووه، بڕوانه section relatives b.2 که چۆن هه‌موو حکومه‌تێک له‌ژێر فشاری دوو هێزدایه، له لایه‌ک فشاری بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت و له لایه‌کی تره‌وه فشاری کارگه و کۆمپانیا گه‌وره‌کان. ئه‌و فشارانه‌ش توانای گۆڕانکاری ده‌خه‌نه خانه‌ی گومانه‌وه له j.2.6 زیاتر باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ین. لێره‌دا ده‌مانه‌وێت زیاتر تیشک بخه‌ینه سه‌ر گرووپه خاوه‌ن په‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و باش ده‌زانین که ئه‌وان خزمه‌تکاری حکومه‌ته دیموکراتییه‌کانن، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر وایه و ڕاستیشه واته حکومه‌ته دیموکراتییه‌کانیش له خزمه‌تی ئه‌واندان. له section b.2 باسی سروشتی ده‌وڵه‌ت و ڕۆڵی ئه‌ومان کرد به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه و پاراستنی ئابووریی باو و توێژی به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ک لویژی گالیان lugi gallean وتویه‌تی هه‌موو جارێک کاریگه‌ریی ده‌نگدان بۆ وه‌دیهێنانی گۆڕانکاری. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و گۆڕانکارییانه‌یه که ده‌کرێن بۆ پاراستنی ئابووری باو و ئه‌و چاکسازییانه‌ی که تیایاندا ده‌کرێن، پێویسته باسی ئه‌وه بکه‌ین چۆن؟ و بۆچی؟ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کۆنترۆڵی کاری ڕامیاری ده‌کات و تۆماری ده‌کات؟ ئه‌و باسه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئاستێکی تری باسه‌که‌مان له section j.2.6 باسی ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه سه‌ر گرووپه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، تا بزانین چۆن له خزمه‌تی حکومه‌ته دیموکراتییه‌کاندان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا کاپیتال وه‌رده‌گرین، گریمان حکومه‌تێکی ڕیفۆرمخواز حکومڕانی ده‌کات، ناوبه‌ناو یاساکان ده‌رده‌کات، گه‌ر بێت و له‌و یاسایانه‌دا یاسایه‌ک یا زیاتر هه‌بن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کاپیتال و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه‌وه دوور بێت و یا باشتر بڵێن لێی سوودمه‌ند نه‌بن، ئه‌وا ئه‌وان، سه‌رمایه‌دارانی که‌رتی تایبه‌تی، ده‌ست ده‌که‌ن به هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌و حکومه‌ته ڕیفۆرمخوازه. سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن که به‌ری سه‌رمایه‌گوزای ته‌سک ده‌که‌نه‌وه و سه‌رمایه‌گوزاریی زیاتر ناکه‌ن، هه‌ندێکیان ده‌که‌ونه هه‌ڕه‌شه‌کردن که وڵات جێده‌هێڵن و ده‌ڕۆن له جێگه‌ی تر و له وڵاتانی تر سه‌رمایه‌گوزاری ده‌که‌ن. له حاڵه‌تێکی وه‌هادا حکومه‌ت ناچار یا ده‌بێت یاسایه‌ک ده‌ربکات ببێته ڕێگری ئه‌و کۆچکردنه ئه‌و دزه‌کردنه‌ی کاپیتال یا ده‌بێت ئه‌و یاسایانه لابه‌رێت که بۆ ڕیفۆرم ده‌ریکردوون و له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تمه‌ندان نین، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا ئابووری و که‌شوهه‌وای نه‌شونمای ئابووری ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئابووری ڕووه‌و داته‌پین مل ده‌نێت داکشانی ئابووریش گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زیاتر ده‌کات و زیاتر قووڵیان ده‌کاته‌وه و ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی هه‌ڵچوون و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری، ده‌بێته فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت، ئه‌و کاته حکومه‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر لێدان و ته‌مێکردن. له‌و بواره‌دا نموونه زۆرن بخرێنه ڕوو، بۆ نموونه ساڵی 1974 حکومه‌تی حزبی کرێکارانی به‌ریتانیایی له لایه‌ک له‌ژێر فشاری شلۆقبوونی باری ئابووریدا بوو، خاڵه‌کانی بۆرسه‌ی له‌نده‌ن له500 خاڵه‌وه دابه‌زیبوو بۆ150 خاڵ، ناچار حکومه‌ت ڕۆژانه100 ملیۆن دۆلاری خه‌رج ده‌کرد تا ده‌ست بگرێت به نرخی (لیڤری ئیسته‌رلین)یه‌وه تا نرخه‌که‌ی دانه‌به‌زێت. the london times10/06/76 a louvre ئه‌و حاڵه‌ته سه‌پاندی که حکومه‌ت له ده‌رگای سه‌ندوقی پاره‌ی نێوده‌وڵه‌تی Fmi بدات و قه‌رز بکات و ملکه‌چی هه‌موو مه‌رجه‌کانیشیان بێت تا ئه‌و ڕاده‌یه که بۆ هه‌موو کارێک بڵێت به‌سه‌ر چاوان ئێوه چی ده‌فه‌رمون ئێمه وا ده‌که‌ین. ئه‌مه له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی تره‌وه فشاری مانگرتنه‌کانی کرێکارانی کانه‌کان له‌ئارادابوو، حکومه‌ت ده‌ستی نه‌پاراست له لێدانی کرێکاره مانگرتووه‌کان، باروزروفه‌که وایلێهات که حزبی کرێکاران له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا نا‌ئومێد بێت و له هه‌ڵبژاردندا بیدۆڕێنێت، پاشان ڕاستڕه‌وێکی ئه‌وپه‌رگرتوو هات و درێژه‌ی دا به‌و کار و پرۆگرامه که ئه‌وان ده‌ستیان پێ‌کردبوو.
قه‌رزدان و قه‌رزکردن، خۆی له خۆیدا، فه‌رزکردنی مه‌رجێک یا چه‌ند مه‌رجێکه که ئه‌و مه‌رجانه‌ش مه‌رجی ڕامیارین به تایبه‌تی که بکه‌وێته نێوان پاره‌داران و ده‌سه‌ڵاته‌وه یا بکه‌وێته نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کان خۆیانه‌وه. ساڵی 1992 ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیایی سه‌رقاڵی ئه‌وه بوو ده‌ست بگرێت به (لیڤری ئه‌سته‌رلینی)ه‌وه له میکانیزمی ئاڵوگۆڕی ئه‌وروپادا، ده‌وڵه‌تمه‌ندی ئه‌مریکیایی جۆرچ سۆرۆسGeorge soros به ته‌نها خۆی توانی گره‌و له حکومه‌تی به‌ریتانیایی بباته‌وه و نه‌هێڵێت بۆ خاتری یه‌کێتیی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌رداری کۆمه‌کی جیهانی ببێت، توانی فه‌رزی بکات به‌سه‌ر بانکی ئینگلته‌ره‌دا ده‌ست به (لیڤری ئیسته‌رلینی)ه‌وه بگرێت و ڕزگاری بکات و نه‌که‌وێته داوی میکانیزمی ئاڵوگۆڕی ئه‌وروپاییه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایکرد یه‌کێتیی ئه‌وروپا سیستمێکی تری پاره‌وپول دابهێنێت، ئه‌ویش واته ئه‌و ده‌وڵه‌تمه‌نده له‌و فشارخستنه‌سه‌ر و که‌ینوبه‌ینه‌دا توانی به بڕی ملیارێک سوودمه‌ند بێت و ئه‌وه فه‌رز بکات ئینگلته‌ره له کۆمه‌که جیهانییه‌که‌دا بمێنێته‌وه.
جێگه‌یه‌ک، وڵاتێک، که سه‌رمایه‌داران سه‌رمایه‌گوزاری تیادا ناکات جێگه‌یه‌که ڕه‌زامه‌ندیی خۆی نه‌بێت، سه‌رمایه‌گوزاریش کراوه‌ته چه‌کی فشارخستنه‌سه‌ر حکومه‌ته دیموکراته‌کان، سه‌رمایه‌گوزاری له 30 ساڵی کۆتاییی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به جۆرێک چاکسازی تیادا کراوه تا بگونجێت له‌گه‌ڵ گلۆبالیزمدا، ئه‌و چاکسازییه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که کارگه واکۆمپانیا مه‌زنه‌کان که‌وتوونه‌ته ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌کان، گۆڕان و پێشخستنی شێوازه‌کانی فشارخستنه‌ر، به تایبه‌تی شێوازی دزه‌کردن و هه‌ڵهاتن، ده‌رسێکی ترمان ده‌داتێ. بڕوانه: c8.1 C8.2 C8.3.+D.5.3
له‌م باسه‌دا باسی نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌ت هاتووه، مه‌به‌ست له نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ئه‌مانه‌ن
* سێرڤزه‌کانی FBI-M16ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.
* کابینه پله به‌رزه‌کان، ئه‌وانه‌یان که کاری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کۆمنلویسی له ده‌ستدایه.
* هێزه سه‌ربازییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پیشه‌سازیی ئه‌تۆمی.
* کاروباری ئه‌ستێره ده‌ستکرده‌کان که به ناوی سکرتاریه‌تی به‌رده‌وامه‌وه کار ده‌کات.
* نوێنه‌ره هه‌ڵبژێراوه‌کان به ڕاستڕه‌وه‌کانیشه‌وه، ئه‌وانه نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر میدیا هه‌یه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش هه‌یه، جگه له کاریگه‌ریان له‌سه‌ر باری ئاسایش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر گرووپه‌کان.setephen dorril et robin ramsay wilson et le secret d.etat p.x
ئه‌و ئۆرگانانه وان له ده‌ست و چاودێریی حکومه‌تی هه‌ڵبژێراودا، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه که کاری سه‌ربه‌خۆ و زۆرجار به دزییه‌وه ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌و سه‌ربه‌خۆی و سه‌رچڵییه‌ی ئه‌وان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه و له سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه‌وه کار ده‌کات.
ده‌رباره‌ی نهێنیی ده‌وڵه‌ت نموونه زۆره، بۆ نموونه کارکردن دژی سه‌ره‌کوه‌زیرانی حزبی کرێکارانی به‌ریتانیا hrold wilson گه‌رموگوڕ نه‌بوو له وازهێنانه‌که‌ی tony been ملکه‌چی ڕێنماییه‌کانیwhit hall بوو سه‌ره‌تای 1985 میدیاکان به یارمه‌تیی نهێنیی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان کرد به هێرشکردنه سه‌ر been ناچار سکرتێره‌که ئه‌ویش مانگی جه‌نیوه‌ری جاڕی شه‌ڕی دا مانگی دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد دژی سیاسه‌تمه‌داره گه‌وره‌کانی به‌ریتانیا. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش وای پیشان ده‌دات که په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌بێت له‌نێوان ده‌ستکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌کوه‌زیران و whit hallدا به واته‌یه‌کی تر بوونی کاری هاوبه‌ش بۆ کارکردنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانی، ئه‌مه جگه له ڕۆڵی نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌ت له ترساندنی ڕیفۆرمیسته‌کان و ڕادیکاله‌کان. نموونه‌کانی تر له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان زیاتر ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن haward zinn 1975 نموونه‌یه‌کی تر -باسه‌که هه‌ر له‌سه‌ر نهێنیی ده‌وڵه‌ته- کۆنگرسی ئه‌مریکایی له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر fbi ;cia ده‌ریخست که ئه‌وان ته‌نها کاریان ئه‌وه نه‌بووه زانیاری کۆ بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو له‌وه فراوانتر بووه. لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریخست که‌وا CIA و کۆمیته‌یه‌ک به ڕابه‌ریی هینری کیسنجر کاریان کردوه بۆ شێواندنی وه‌زع له شیلی و جێگه‌له‌قکردنی حکومه‌تی چه‌پڕه‌و که ئه‌و کاته دیموکراتانه هه‌ڵبژێرابوو. له هه‌مان لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وت که چۆن FBI كاریکردوه بۆ تێکدانی گرووپه ڕادیکال و چه‌پڕه‌وه‌کان به ناردنی چه‌نده‌ها نامه‌ی ساخته ده‌رباره‌ی دزیکردن و دانانی پلانی کوشتن و بڕین له لایه‌ن blak panther-fred hapton لێکۆڵینه‌وه ده‌ریخست که ئه‌وانه هه‌موویان ساخته و درۆ و پیلانی هه‌ڵبه‌ستراوه دژی ئه‌و دوو بزووتنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌ر ده‌ستی ciaتا پیشان بدرێت چ ئامرازێک به‌کارهێنراوه بۆ له ناوبردنی ئه‌و دوو بزووتنه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه که باسمانکردن.apeople history of the united states
ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که cia به سه‌دان زانکۆ به کار ده‌هێنێت بۆ کتێب و بابه‌ت نووسین و به‌کارهێنانیان له شه‌ڕ و شۆردنی ئه‌قڵدا. له زۆر وڵاتانی دنیادا ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌ی تر هه‌ن که هه‌مان ڕۆڵی cia fbi ده‌بینن، که‌چی وا ده‌رده‌خرێن که بێلایه‌نن. کوده‌تاکه‌ی شیلی ئه‌نجامی کاری سێقۆڵی cia و حکومه‌تی ئه‌مریکیایی و کۆمپانیا شیلییه‌کان بوو، ئه‌و کارگه و کۆمپانیا شیلییانه که له ئه‌مه‌ریکا نیشته‌جێ بوون و کاریان ده‌کرد، ئه‌و کاره چه‌په‌ڵه‌یان ئه‌نجام دا و ناوی ده‌ستی یارمه‌تیان لێنابوو، ئه‌نجامه‌که‌ی کوشتنی ئه‌له‌ندی و ده‌یان هه‌زار که‌س بوو، جگه له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌شکه‌نجه و ڕاونان و تۆقاندن، ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌کی تر بوو بۆ ئه‌و که‌سه ساده و ساکارانه که بڕوایان وابوو ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه و بڕوای ته‌واویان هه‌یه به بوونی ئازادی و تا ئه‌مڕۆش بڕوایان وایه ده‌توانرێت ده‌وڵه‌تێک دابمه‌زرێنرێت بێلایه‌ن بێت، ئه‌و کاره‌ش به ئه‌رکی حزبه چه‌پڕه‌وه‌کان ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هیچ چاوه‌ڕێ ناکه‌ین له‌و گرووپ و سیاسه‌تمه‌دارانه تا بتوانن به جۆرێک له جۆره‌کان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر باری ئابووری و ده‌ستوری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان. حزبه چه‌پڕه‌وه‌کان پێشنیاری حزبه ڕیفۆرمیسته‌کان ده‌که‌ن ئه‌وانیش پێشنیاری ڕاستڕه‌وه‌کانی سه‌ر به کاپیتالیزم ده‌هێننه مه‌یدانه‌وه. بۆ نموونه، تاتچه‌رییه‌کان له به‌ریتانیا، ڕیگانییه‌کان له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.civil ponting/exbritish servan
کارکردن و به‌ڕێوه‌چوونی سیستمی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاته‌کان له هه‌موو وڵاتانی دنیادا له‌گه‌ڵ پێکهاته ئابوورییه‌که پابه‌ندی یه‌کترن، گۆڕان و چاکسازی ڕادیکال تیایاندائه‌سته‌مه‌ه، سیاسه‌تمه‌دارانی دنیا ئاسووده و دڵنیان له به‌ڕێوه‌چون و سیستمی پاره‌وپول و پێکهاته‌ی بازرگانی و کارکردنی کارگه و کۆمپانیا مه‌زنه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان، لای سیاسه‌تمه‌داران باشترین سه‌رکه‌وتن قازانجکردنی زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڵپه زۆرکراوه و ده‌کرێت و له‌و هه‌ڵپه‌کردنه‌شدا ڕوودانی هه‌ندێک گۆڕانکاری خۆی فه‌رز کردووه به‌سه‌ر کاپیتالدا، ناچار ئه‌و گۆڕانکارییانه ئه‌نجام دراون. ئینکار ناکرێت که کارگه‌رانیش تا ڕاده‌یه‌ک سوودمه‌ند بوون له‌و گۆڕانکارییانه‌دا. cité dans l a alternative n ;5 p.10 بێگومان ئه‌مه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ملیاره‌کانی ده‌وڵه‌تدا. ئه‌مه‌ش گه‌ر شتێک بگه‌یه‌نێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هیچ كاتێک گۆڕان نه‌کراوه گه‌ر ده‌وڵه‌ت تیایدا سوودمه‌ند و سه‌لامه‌ت نه‌بووبێت. هه‌ر به‌و لۆجیکه‌شه که پێمان ده‌ڵێن گۆڕان لای ده‌وڵه‌ته‌وه دێت و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت دابینی بکات، پێمان ده‌ڵێن ئێوه توانای ڕیفۆرمتان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌شه داواکانتان نابه‌جێ و ناماقوڵن، هه‌ر به لۆجیکه‌که‌ی خۆیان که گۆڕان هه‌ر لای ده‌وڵه‌ته‌وه دێت، که‌واته گۆڕانکارییه‌کان ته‌نها بۆ خزمه‌تی سیسته‌م و مانه‌وه‌یه‌تی، له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌رچی پێده‌وترێت ڕیفۆرم ڕیفۆرم نییه. بڕواکردنیش به‌وه که ڕیفۆرم لای ده‌وڵه‌ته‌وه دێت و ده‌وڵه‌ت سه‌نعه‌تکاریه‌تی، بڕواکردنێکی ساده و ساکاری بێ بناغه و گه‌لحۆیانه‌یه و تاقیکردنه‌وه مێژوییه‌کان به‌تاڵی ده‌کاته‌وه. ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی له به‌ریتانیا و ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان که ڕویان دا ساڵانی1930-1940 له‌ژێر فشاری خواره‌وه‌دا ڕوویان دا و له‌به‌ر شه‌پۆلی مانگرتنه‌کانی sit downی 1930دا ڕوویان دا و دابینکردنی یاسای دامه‌زراندنی سه‌ندیکان بووه ئامرازێک به ده‌ست کرێکارانه‌وه تا بتوانن خۆیان ڕێک بخه‌ن و ببنه به‌ربه‌ست له شوێنی کاره‌کانیان. هه‌ر میانه‌ی ئه‌و مانگرتن و گۆڕانکارییانه‌دا بوو هه‌ڵبژێردراو کۆنسه‌رڤاتیڤ quintin hogg بڵێت گه‌ر ئێوه ڕیفۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ر نه‌که‌ن، ئه‌وان شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ن به ته‌نگه‌تاندا، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که گۆڕانکاری له خواره‌وه دێت. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری تره به ده‌ست ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه که ئه‌وان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتکردنیانه‌وه دانانێن.
به‌داخه‌وه یاسای سه‌ندیکاکان وایکرد که سه‌ندیکاکان ببنه هاوبه‌ش له ڕێکخستی کاپیتال و ده‌وڵه‌ت و سوود و قازانجه‌کاندا، هه‌روا به‌شداری بکه‌ن له ڕێکخستنی له 20%ی ئابووری به‌ریتانیا و به‌شداریکردن له كاری به‌ناسێۆنالیزیکردندا، ده‌بێت ئه‌وه له یاد نه‌که‌ین که هه‌موو کاتێک کارگه‌ران هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون. گریمان سه‌رکه‌وتین و توانیمان نوێنه‌رێک یا ده یا په‌نجا نوێنه‌ر بنێرین بۆ هه‌مان په‌رله‌مان، گومان له‌وه‌دا نییه له‌وێ پاش ماوه‌یه‌ک نازدار و بێهێز ده‌کرێن به جۆرێک که هیچیان پێ نه‌کرێت. جگه له‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که sénat ئه‌نجوومه‌نی پیران پێکهاتووه له سه‌رۆکی هێزی چه‌کدار و سه‌رۆکی دادپه‌روه‌ران، سه‌رۆکی پۆلیس و ئه‌وانه هه‌موو ده‌بنه کۆسپ له به‌رده‌م هه‌موو پڕۆژه یاسایه‌کدا که پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانکاری، گه‌ر بێت و یاسایه‌کیش تێپه‌ر ببێت و به حه‌زی ئه‌وان نه‌بێت ئه‌وه لای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن کلک و گوێ ده‌کرێت ته‌گه‌ره‌ی تێده‌خرێت و جێبه‌جێ ناکرێت. له‌مه‌وبه‌ر له‌و حاڵه‌ته زۆر ڕوویداوه و بینراوه. بۆ نموونه 8 سه‌عاتی کارکردنی ڕۆژانه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ساڵی1870 به ڕه‌سمی بڕیاردرابوو، که‌چی کارگه‌ران له ساڵی 1886 هه‌ر سه‌رقاڵی مانگرتن بوون له پێناویدا، چونکه له زۆر شوێن جێبه‌جێ نه‌ده‌کرا. ئه‌مه له‌کاتێکدا که کاپیتالیسته‌کان زه‌ره‌رێکی ئه‌وتۆیان نه‌ده‌کرد له جێبه‌جێکردنیدا.s merlino cité l.galleani ;la fin de anarchisme سه‌رباری ئه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ دژبه‌یه‌کن و پێکه‌وه نایانکرێت، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌سانی تر بوونه‌ته نوێنه‌ری ئێوه و جێگه‌ی خۆیان خۆش کردووه، هه‌ڵبژاردنه‌کان وا له جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن بڕوایان به توانا و کاریگه‌ریی خۆیان نه‌بێت چاویان له‌دوی پێشڕه‌و بێت پێشڕه‌و بۆ خۆیان دروست بکه‌ن له وێنه‌ی مارتینmartin ، ئه‌و مارتینه که‌سایه‌تییه‌کی خه‌یاڵییه که گوایه ڕزگارکه‌ر و کوڕی ته‌نگانه‌یه، ئه‌و که‌سایه‌تییه زیاتر له حه‌زره‌تی غه‌وسه‌که‌ی یا ئیمامی مه‌هدییه‌که‌ی لای خۆمان ده‌چێت.
جێبه‌جێنه‌کردنی یا جێبه‌جێکردنی لانی که‌می یاساکان بۆ گۆڕانکاری نه‌ک هه‌ر ده‌بێته هۆی مایه‌پووچیی حزبه ڕامیارییه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له شانۆی ڕامیاری، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش که حزبه ڕادیکاله‌کانیش ببنه کۆسپ و به‌رگر له به‌رده‌م ئه‌و گۆڕانکارییانه‌دا که فشاری جه‌ماوه‌ر فه‌رزی ده‌کات.la démocratie sans réniventer
ئه‌و حاڵه‌ته، که‌مبوونه‌وه‌ی ڕۆڵی حزبه‌کان له‌سه‌ر شانۆی ڕامیاری و که‌مبوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و هه‌روه‌ها بوونیان به کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م گۆڕانکاریدا ئاسانتر و ڕوونتر له مێژوی حزبه چه‌پڕه‌وه‌کاندا ده‌بینرێت.
ڕاڵف میلیبان Ralf miliban باسی ئه‌و دیارده‌یه‌ی کردووه وتویه‌تی که حزبه سۆسیالیسته هه‌ڵبژێراوه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که له کاته نائاسایی و شلۆقه‌کاندا هه‌ڵبژێراون هه‌موویان بۆ ده‌ستبژێره به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان کاریان کردووه و له‌سه‌ر حسابی جه‌ماوه‌ر بوونه‌ته پاشکۆیان، به مه‌رجێک ده‌توانرا ئه‌و وزه و توانایه به کار بهێنرایه بۆ هێرشکردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کاپیتالیستétat dans la socité capitalist weiddenfeld and nicolson1969 بۆ نموونه -پڕۆژه‌ی کارگه‌ران-ی به‌ره‌ی میللی که ساڵی 1936 له فه‌ره‌نسه هه‌ڵبژێرابون، ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌ره‌ی میللی بۆ خه‌فه‌کردنی مانگرتنه‌کان و داگیرکردنی کارگه و کۆمپانیاکان له لایه‌ن کارگه‌رانه‌وه به‌کاریهێنا تا بتوانرێت گه‌رموگوڕیی خه‌باتی کارگه‌ران سارد بکرێته‌وه، ئه‌و گه‌رموگوڕی خه‌باته‌ی که کاتی خۆی بووه هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی میللی. له به‌ریتانیای گه‌وره U.K حزبی کرێکاران ساڵی 1945 هه‌ڵبژێردرا و ده‌یتوانی به چه‌ند گۆڕانێک به باشی کار بکاته سه‌ر خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، که‌چی حه‌وته‌یه‌کی دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتوه‌رگرتن هێزێکی سه‌ربازی نارد بۆ لێدانی کرێکارانی مانگرتوو له dokers به‌و جۆره حزبی کرێکاران درێژه‌ی دا به ڕێبازی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان. ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ناکرێت ده‌سه‌ڵات بێلایه‌ن بێت هه‌روا له هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا. به‌و لۆجیکه‌ی که ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بێلایه‌ن نییه، بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه فه‌رزه‌ن نه پێویستن، چونکه هه‌ڵبژێردراوه‌کان چی‌یان مه‌به‌ست بێت ئه‌وه ده‌که‌نه یاساکان و ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، له‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵات لایه‌نگیریانه، ئیتر هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه که داویانن به جه‌ماوه‌ر هه‌موویان پووچه‌ڵن و ده‌سه‌ڵاتیش هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کی له‌خۆنه‌گرتووه له‌و بواره‌دا. جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌نگدان مافی هه‌مووانه به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌دا که دیموکراتیه‌ت تیا یاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، که‌چی تا دێت به‌ره‌ی ده‌نگنه‌ده‌ران به‌رفراوانتر ده‌بێت، خه‌ڵکی زۆر گرنگی پێناده‌ن و به جدی وه‌ریاننه‌گرتووه. له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی تری به‌ناو دیموکراتی به باشی دیاره که به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر که‌مه و خه‌ڵکی گه‌رموگوڕ نین.
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو که زۆر ئه‌نارکیست هه‌ن بڕوایان وایه که جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان ده‌نگدان بۆ حکومه‌تێک و ڕیفراندۆمدا هه‌یه. لێره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه زیاتر قسه‌وباسه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه باوه‌کان وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی. ڕیفراندۆمه‌کان زیاتر نزیکه له فکری ئه‌نارکیزم و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆوه، بێگومان ئه‌وه‌ش بێ تڵپه و پۆخڵه‌وات نییه، به‌ڵام گه‌لێک چاکتره له هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تمه‌دارێک بۆ ده‌سه‌ڵات که هه‌موو چوار ساڵ جارێک تازه ده‌کرێته‌وه.
مه‌رج نییه ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو به‌شداریکردنێک بن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، باکۆنین وا بیری کردۆته‌وه که ده‌شێ هه‌ندێک جار به‌شداریکردن سوودمه‌ند بێت، به تایبه‌تی له ناوچه بچووکه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کاندا بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کاندا، تا بتوانرێت به‌وه ئه‌رکێکی زیاتر بخرێته سه‌ر ئه‌رکه‌کانی تر écologistes sociaux به هه‌ل ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یان قۆسته‌وه به‌و جۆره‌یmurry bookchin پیاده‌ی کرد. پێویسته ئه‌نارکیسته‌کان به‌شی خۆیان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کاندا و ئه‌و تاکتیکه به کار بهێنرێت بۆ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نه ئۆتۆنۆمه‌کان، هه‌روا پێویسته ئه‌نارکیسته‌کان پاڵپشتی ئه‌و جۆره کارکردنه بن له شار و ناوچه‌کاندا، هه‌روا له‌سه‌ر ئاستی ناسیۆنالیش.
دیموکراته‌کان به جۆرێکی خراپ په‌خشانی دیموکراتییه‌تیان شێواندووه، که هه‌ندێ جار دیموکراتیه‌ت به مانای (پڕوپاگه‌نده‌ی گشت)یش دێت.
ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێ خۆش ده‌کرێت بریتییه له گه‌نده‌ڵیی کاندیداکان و ده‌ستبازیکردنه به زانیارییه‌کانه‌وه که حزبه ڕامیارییه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، خۆشکردنی زه‌مینه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زۆری ده‌وێت، ئه‌و پڕوپاگه‌نده گشتییه‌ش وه‌کو وتمان به مانای دیموکراتیش دێت. پڕوپاگه‌نده‌ی گشتی هێنده‌ی گرنگی ده‌دات به ده‌رخستن و گه‌وره‌کردنی که‌سایه‌تیی کاندیداکان هێنده گرنگی نادات به پرۆسه‌که خۆی، ئه‌مه‌ش گه‌ر شتێک بگه‌یه‌نێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ڵبژاردنه‌کان له پرۆسه‌یه‌کی ڕامیارییه‌وه کراوه به جوانکردن و هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تییه‌کان. بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته هه‌روا به زه‌قی ده‌رنه‌که‌وێت حکومه‌ت پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر خه‌رج ده‌کات بۆ په‌رده‌پۆشکردنی. بڕوانه: section D.3ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا بۆته هۆیه‌کی تر بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه و هه‌ڵبژاردنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بۆ گۆڕانکاری و دروستکردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی تر.
له بناغه‌دا مافی ده‌نگدان گونجاوه له‌گه‌ڵ بار و سیستمی ئێسته‌دا، سۆسیالیستی ئازادیخوازی libértaire سکۆتله‌ندی جه‌یمس کێلمان james kelma ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌وه بووه و وتویه‌تی به قسه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌چوونی 85%ی ده‌نگده‌ران هۆکه‌ی هۆیه‌کی ڕامیارییه، که له‌ڕاستیدا وا نییه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌ی ده‌نگدان گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه لای خه‌ڵکی و خه‌ڵکی ئاره‌زوومه‌ندانه ڕۆژی ده‌نگدان نایه‌وێت ئه‌و زه‌حمه‌ته بکێشێت و بچێت بۆ ده‌نگدان. تۆمارنه‌کردنی ته‌نها ده‌نگێکیش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیسته‌م ده‌گه‌یه‌نێت، ڕه‌فزکردنی ده‌وڵه‌تیش ده‌گه‌یه‌نێت، چونکه ده‌وڵه‌ت به‌شێکی توندوتۆڵی سیستمه‌که‌یه.
ده‌نگنه‌دان به که‌سێک یا به‌حزبێک یا لایه‌نێک ده‌نگنه‌دانه به ئامێره‌که، مه‌به‌ست له ئامێره‌که ده‌سه‌ڵاته بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته. بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌ت، پێویسته حکومه‌ت گۆڕانی تیادا بکرێت و ئاڵوگۆڕ بکرێت. به واتایه‌کی تر ده‌ستاوده‌ستی پێ بکرێت. خۆ گه‌ر بێت و به پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌وا پاساوێک نییه بۆ بوونی حکومه‌ت، ده‌بێت بێ یه‌ک و دوو لێکردن هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
بوون و به‌رده‌وامی ئه‌و ئامێره -حکومه‌ت- به‌نده به گۆڕانه ڕامیارییه‌کانه‌وه، هه‌ربۆیه ڕێگه ده‌درێت به جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ی گۆڕه‌پانی ڕامیاری بن، له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان خه‌ڵکی هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه فێر ده‌کرێن که ده‌نگدان مافه و ئه‌رکیشه له هه‌مان کاتدا، زۆرجار بۆ ڕاهێنان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک یا هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی فه‌رمانگه و ئه‌وه کراوه‌ته به‌شێکی گه‌وره له کاری په‌روه‌رده بۆ داهاتوو. له‌و بواره‌دا واته بواری هه‌ڵبژاردن برین مارتینbrin martin ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتویه‌تی/ هه‌ڵبژاردنه‌کان له پراکتیکدا بۆ خزمه‌تکردنی خاوه‌نێتیی تایبه‌تی و کاری سه‌ربازی و سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی نێره‌کانه، هه‌ڵبژاردنه‌کان هیچ کاتێک نه‌بوونه‌ته مه‌ترسی و ناشبنه مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچکام له‌مانه: خاوه‌نێتیی تایبه‌تی، کاری سه‌ربازی و ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانی ڕه‌گه‌زی نێر. بێنیامین گینسبێرگ benjamin ginsberg له گۆشه‌یه‌کی تره‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کان خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، به‌ر له هه‌موو شتێک مافی ده‌نگدان بۆ شه‌رعیدانه به ده‌سه‌ڵات، کاتێک پله‌ی گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنه‌کان داده‌به‌زێت ده‌سه‌ڵات گرنگی زیاتر به‌و بواره ده‌دات و میدیای بۆ ده‌خاته گه‌ڕ به جۆرێک که مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له بیر خه‌ڵک نه‌چێته‌وه. له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له کاته هه‌ستیاره‌کاندا، بۆ نموونه کاتی جه‌نگ و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کان، حکومه‌ت خۆی ده‌بێته چاو‌دێر و ڕێکخه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌وه‌ش ده‌کرێته باشترین فۆرمی شه‌رعیی هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌شداریکردن، حاڵه‌تی چاودێریکردن و ڕێکخستنی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه حاڵه‌تێکه، ده‌شێ ببێته هۆی دروستبوونی کارکردنی نهێنیی چه‌ند گرووپێک که کاری نهێنی ئه‌نجام بده‌ن دژی حکومه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌کانی. کارکردنی نهێنیی ئه‌و گرووپانه لای زوربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ر ناشه‌رعی وقێزه‌ونن، دروستبوونی گرووپه‌کان و پیاده‌کردنی کاری نهێنیش ده‌بێته مایه‌ی دابڕان له بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که و مه‌ترسی ئه‌وه دروست ده‌کات ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه لا بدات و به لا ڕێدا بڕوات و ڕادیکالتر نه‌بێت. ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی حکومه‌ت، که ئێمه ملکه‌چ و پابه‌ندی سیستمی هه‌ره‌می بین بێهێز و ده‌سته‌وه‌ستان بین و مه‌سه‌له گرنگه‌کانمان واز لێ بهێنین بۆ پسپۆڕه به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان، واته بۆ ده‌سه‌ڵات.
ئه‌نارکیسته‌کان ڕه‌خنه له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌گرن و دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه، چونکه هاووڵاتیان ده‌خه‌نه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که وا بزانن حکومه‌ت به‌سووده و ده‌توانێت خزمه‌تکاری خه‌ڵک بێت. مارتین martin باسی ئه‌وه‌ی کردووه و وتویه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌و ڕووی به‌رگرییه‌کی به‌هێز بووه‌وه، خه‌ڵکی دژی ئه‌وه بوون باج بده‌ن، بکرێن به سه‌رباز، ملکه‌چی ئه‌و یاسایانه بن که حکومه‌ته نیشتمانییه‌کان ده‌ریانده‌کردن، هه‌روه‌ها دژی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌نگدان و به‌رفراوانکردنی بوون که تا ده‌هات ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕه‌گی داده‌کوتی تا ئه‌و ڕاده‌یه خه‌ڵک بڕوا به ده‌وڵه‌ت بکات و ده‌توانێت به کاری بهێنێت بۆ خزمه‌تی خۆی، جگه له‌وه به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بووه هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی دژایه‌تیکردنی باجه‌کان و خزمه‌تی سه‌ربازی و هه‌موو یاساکان که حکومه‌ته‌کان ده‌ریانده‌کردن. op ;cit ;126 به‌و جۆره له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌نگدان شه‌رعیه‌تی به‌خشی به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه به‌شداریکردن هه‌لومه‌رجه‌کانی پاراستن و پێشکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی خوڵقاند. گینسبێرگ ginsberg ده‌ڵێت فکری به‌شداریکردن به جۆرێک بۆته ئامرازی کۆنترۆڵکردن له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، خه‌ڵکی ناتوانن فکری به‌شداریکردن هه‌روا به ئاسانی له بیر خۆی بباته‌وه یا بیخاته خانه‌ی گومانه‌وه.les conséquences de constent op ;cit ;241 لای ده‌وڵه‌ت به‌شداریکردنی ڕامیاری گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵتێنێت ماهیه‌ت و ناسنامه‌ی خۆی به ده‌وڵه‌ت پێوه‌ر بکات و تیایدا بتوێته‌وه، تا ده‌وڵه‌ت بتوانێت بیکاته پاساوی باروزروفی باو، هه‌روا ده‌توانرێت بکرێته چه‌کێک بۆ پیشاندانی ئه‌وه که ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه. هه‌روه‌ها ده‌کرێته پیشاندانی حزبه‌کان و نوێنه‌ره‌کانی ناو بیرۆکان، مه‌کته‌به‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که حه‌ز و ئاره‌زووی خه‌ڵک خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش ده‌که‌نه ده‌لاله‌تی ئه‌وه که خه‌ڵکی خۆی ژیانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و کۆنترۆڵی ده‌کات. هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ڵکی له یه‌کتر ده‌پچڕێنێت و ئاژاوه دروست ده‌کات، خه‌ڵکی ده‌دات به گژی یه‌کدا، هه‌لومه‌رجێکی وا دروست ده‌کات تا وا پیشان بدرێت که به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌ڕێوه‌براوان ته‌با و هاوڕێگه و هاومه‌به‌ستن، سه‌رباری ئه‌وانه هه‌موو ده‌نگده‌ران له به‌شداربووانی کارامه و کاریگه‌ره‌وه ده‌کاته ته‌ماشاکه‌ران، واته جه‌ماوه‌ر تا ئه‌و کاته به‌شداره و حسابی بۆ ده‌کرێت که ده‌نگه‌کانیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌و بیروبۆچوونانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن که دیکتاتۆریه‌ت یا ترووسکه‌ی مه‌لیکی باشترن. ئه‌نارکیسته‌کان له‌گه‌ڵ باکۆنین یه‌ک ده‌گرنه‌وه که وتویه‌تی خراپترین کۆمار هه‌زاره‌ها جار باشتره له ڕازاوه‌ترین مه‌لیکی cité guerin anarchism، ئه‌و بۆچوونه‌ی باکۆنینیش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه، ئه‌مه له کاتێکدا که ته‌واو به‌وه هۆشمه‌ندن که ئامرازی کاریگه‌رتر هه‌یه بۆ خه‌باتکردن.
سیناریۆی ( یاری )
نوسینی: دانا محمد عبدللە
دیمەنی ١
ماڵ . دەرەوە . رۆژ
(ماڵێکی لە خشت و قور دروست کراوە ، بنمیچی خانوەکان لە قامیش و دارە و ھەندێکی ھاتووەتە دەرەوە ، دەرگایەکی رەشی کۆن بە حەوشەی ماڵەکەوەیە و بۆیەکەی کاڵ بوەتەوە و لای خوارەوەی ژەنگی گرتووە ، بێ دەنگیەکی زۆر بەسەر ماڵەکەوەیە)
(دەرگای حەوشە دەکرێتەوە ھێدی لەناو دەرگاکەدا دەوەستێت)
ھێدی : ( کچێکی ٧ ساڵە قژێکی رەشی خاوی ھەیە و پێستێکی گەنم رەنگ ، وە چاوەکانی خەواڵو دیارە)
( سەیری گەرەکەکەیان دەکات کەس نابینێت تەنھا زارای ھاورێی نەبێت کە لە پێش ماڵی خۆیان دانیشتوە)
( ماڵی زارا لە تەنیشت ماڵی ھێدییە خانوەیەکی گەورەیان ھەیە کە بە شێوازی تازە دروست کراوە پەنجەرەکانی لەدوورەوە وەکو زیو ئەبریسکێتەوە وەھەروەھا دیوارەکانی لە بەردی گران بەھا رازێنراوەتەوە ، لە خانوی دەوڵەمەندەکان دەچێت )
(ھێدی دەچێت بۆ لای زارا )
ھێدی
چۆنی زارا وەرە یاری خەت خەتێن بکەین ، یاریەکەی دوێنێ تەواو ئەکەین
زارا
نا من یاری ناکەم
ھێدی
بۆ چی ؟
زارا
باوکم ناھێلیت ، ئەلیٍَت لەگەل ئەوان یاری مەکە ، ئێمە دەوڵەمندین وەکو ئەوان نین بۆ ئێمە جوان نیە ،
ھەروەھا وتی دوای یاریەکانت لێ دەبەن .
ھێدی
(بەو دەنگەی کە لەکاتی قسەکردن ھەست دەکەی گریانی بێوەیە)
باش ..
(ھێدی دەگەرێتەوە ، پارچە کەچێک دەبینێت و دەچێت لەسەر دەرگاکەی خۆیان دەست دەکات بەنوسین)
(دایکی ھێدی دێتەدەرەوە)
دایکی ھێدی
کچم ئەوە چی ئەنوسین
ھیدی
دایەکە گیان ئەوە نوسیم ، ئێمەش دەوڵەمەندین
کۆتای
…………………………………….
دێمۆكراسیخوازیی وردەبۆرجوازی، بانێك و دوو ھەوا
ھەژێن
١٣ی جولای ٢٠١٣
٣٠ی مانگی جون و ٠٣ی جولای ئەم ساڵ (٢٠١٣)، خۆرھەلاتی ناوین دوو ڕووداوی دەسەڵاتگۆڕین و درێژكردنەوەی دەسەڵاتی بەخۆیەوە بینی؛ یەكێكیان لە ھەرێمی كوردستان و ئەوی دیكەیان لە میسر؛ یەكێكیان بە زۆرینەی دەنگی پارلەمانتاران وئەوی دیكەیان بە ھێرشی سوپایی، ھەرچەندە ڕواڵەتیان جیاواز بوو، بەڵام نێوەڕۆكیان یەك و تایبەتمەندییان یەك؛ چونكە لە ھەردوو بارەكەدا ناڕەزایەتی جەماوەر بەرامبەر میرایەتی (ینك) و (پدك) و سەرۆكایەتی (مەسعود بارزانی) لە ھەرێمی كوردستان و ناڕەزایەتی جەماوەر بەرامبەر میرایەتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی لە میسر لە ھەڵكشان و تەقینەوەدا بوو، لە ھەر دوو بارەكەدا ئامانج گۆڵكردن لە جەماوەر و پاراستنی سەروەریی دەوڵەت و سەرمایە بوو، بە دوو ڕێگە و شێوازی جیاوازی گونجاو و لەبار بۆ سەروەریی چینایەتی. پەنابردنی دەسەڵات بۆ ئەو شێوازە جیاوازانە لە ھەر دوو بارەكەدا، پەیوەندی بە ئاستی ھوشیاری و خرۆشان و لێبڕاویی جەماوەریی ناڕازییەوە ھەیە. بۆ نموونە لە سەردەمی ڕوخانی میرایەتی (موبارەك)دا پارتەكان و ڕامیاران و دەستەبژێرە دەسەڵاتخوازەكان، دروشمی دێمۆكراتی و سەروەریی یاسا و میرایەتی تێكنۆكرات بەرزدەكەنەوە، بەڵام لە سەردەمی ڕوخانی میرایەتی (مورسی)دا خۆیان لەژێر ناو و چەتری (تمرد)دا كۆدەكەنەوە و دەناسێنن، واژەیەك (تمرد/یاخیبوون)، كە لەسەردەمی ڕوخانی (موبارەك)دا دەمی دەسووتاندن!
پێش ئەوەی بچمە سەر شرۆڤەی ھەڵویستی دوو دیوی ڕامیاران و نووسەرانی كورد، لەمەڕ ئەو دوو ڕووداوە، بۆ ئەوەی وەك پیشەی ھەمیشەیی ڕامیارانەیان نەكەونە، بەلارێدابردن و شێواندنی بۆچوون و تێڕامانەكان، بەپێویستی دەزانم، ئەوە ڕۆشنبكەمەوە، من نەك ھەر دژی سیناریۆی درێژكردنەوەی ماوەی (سەرۆكایەتی)م، لەوەش واوەتر دژی خودی سەرۆكایەتیم، شتێك كە تەنانەت زۆربەی ئەوانەش كە پاگەندەی سۆشیالیستبوون دەكەن، نا‌وێرن خۆیان لە قەرەی بدەن و لە بەرامبەر ئەو سیناریۆیەدا تەنیا خوازیاری سەروەریی یاسای خودی بۆرجوازی و وەك ھاتنی “محەمەدی مەھدی”، چاوەڕێی ھاتنی سەرۆكی باشن و خۆشیان بە شیاوترین كاندیدی میگەلكردنی خەڵك و شوانەیی خۆیان دەزانن! ھەروەھا لە بارەی كودەتای سەربازیی ٠٣ی جولای ٢٠١٣ی وڵاتی (میسر)ەوە، لە سەردەمی حوسنی موبارەك و لە سەردەمی مورسی و لە ئێستاشدا، تەنیا لایەنگری بەرەی جەماوەر بووم و خەباتی كرێكاران و (جەماوەر)م بە تاكە سەنگەری شۆڕش و شۆڕشگێڕیی زانیوە و دەبینم و دژی گاڵتەجاریی ھەڵبژرادن و بەدەسەڵاتگەییشتنی ئیخوانەكان بووم، لە ئێستاشدا ھەروا دژی دەسەڵاتداری ھەموو كەسێكم بەسەر ئەوانی دیكەدا؛ چ دەسەڵاتداریی خۆم بێت یا ھی تۆی دەسەڵاتخواز و ھی مەسعود بارزانی و ھی ئیخوانەكان و ھی خودای ئەفسانەكانیش.
ھیوادارم ھەر كەسێك لە ھەلھەلەكەرانی كودەتای سەربازیی بەسەر بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەریی میسردا، ڕەخنەی لەم بۆچوونانە ھەیە، ھیچ پەنا بۆ دێماگۆگیی نەبات و كایە بە واژە سۆزبزوێنەكان نەكات. بە بۆچوونی من، لە دەمی شۆڕشی كۆمەڵایەتییدا دوو بەرە ھەیە؛ بەرەی دەسەڵاتپاریزان (پارلەمان و ڕامیاران و سوپا و پۆلیس و پەرەستگە و بانك و كۆمپانییەكان و پارتەكان و چەوساوانی خۆشباوەڕ بە بەھەشتی دێمۆكراسی پارلەمانی، كە بەرەی دژەشۆڕشن) و بەرەی شۆرش، كە تێكۆشەران و چالاكانی بزووتنەوەی سەربەخۆی جەماوەریی چین و توێژە بندەستەكانن. لەبەرئەوە دوو ھەڵبژێر زیاتر بوونیان نییە؛ یا چینەی سەروەرییپارێزیی یا تێكۆشانی دژە-سەروەریی! لە دەرەوەی خەباتی دژی سەروەریی چینایەتی و خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتە، ھەر ھەوڵ و كۆششێك، تەنیا بە میكیاجكردنەوەی سەروەریی چینایەتی كۆتایی ھاتووە و دێت!
ڕووداوەی یەكەم ، درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی سەرۆكی ئێستای ھەرێمی كوردستانە. لە ٢١ ساڵی ڕابوردوودا بەپێی بنەما و میكانیزمەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی، لە ھەرێمی كوردستاندا ھەم دەسەڵاتداران كایە بە دەنگی خەڵك دەكەن و ھەم ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز، جەماوەری ناڕازی كەم ھوشیار، بە ڕازاندنەوە و میكیاجكردنی دیمۆكراسی پارلەمانی، خۆشباوەڕدەكەن، لەم نێوەشدا كەسانێك كە پاگەندەی سۆشیالیزمخوازیی و سۆشیالیستبوون دەكەن، ھەردەم گلەییان لەوە ھەبووە، كە دەسەڵاتداران نەیانتوانیوە دێمۆكراسی پارلەمانی پیادەبكەن و نەیانتوانیوە سەرۆكی باش بن و خودی دێمۆكراسی پارلەمانیان كردووە بە بەڵێنی بەھەشتی ئایینەكان و پاساوی كەموكوڕییەكانیشیان بە خراپبوونی تاكە كەسە دەسەڵاتدارەكان داوەتەوە یا لە بەرامبەر سیستەمی پارلەمانییدا دیكتاتۆریی پارتەكەی خۆیان پێشنیاركردووە و كردووەتە ئەڵتەرناتیڤ!
ئەوەی ڕۆژی٣٠ی جونی ٢٠١٣ لە پارلەمانی ھەرێمی كوردستاندا ڕوویدا، ئاسایی‌ترین كار و بڕیاریی پارلمانی بوو، نەك لەبەرئەوەی كە درێژكردنەوەی شوانەیی كەسێك بەسەر كۆمەڵگەدا ئاسایی بێت، نەخێر، لەبەرئەوەی بەپێی میكانیزمەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی و سیستەمی چینایەتی، ئاسایین و ڕەوایەتییان ھەیە. ٢١ ساڵە ڕامیاران و پارتەكان و نووسەرانی كورد، داوای گەڕانەوەی ھەموو بڕیارەكان بۆ پارلەمان دەكەن و خوازیاریی سەروەریی میكانیزمی دێمۆكراسی پارلەمانی و پارلەمانتاران “نوێنەرانی ھەڵبژێردراوی گەل” ھەرێمی كوردستانن، كەچی لەو ساتەدا كە پارلەمانتاران بۆ تاكە جارێك بەپێی یاسای دەنگ لەسەردانی پارلەمانی و یەكلاكەرەوەیی زۆرینە و كەمینەی دەنگدەر، بڕیارێك دەدەن، ھەموو لایەنگرانی دێمۆكراسی پارلەمانی بە نیئۆلیبرال و خۆ بە سۆشیالیستزانەوە، دەكەونە ھات و ھاوار و دەڵێن، ئەمە پێچەوانەی دێمۆكرسی پارلەمانییە و نابێت ئاوابێت. ئایا بەڕاستی ئەوەی كە لە پارلەمانی ھەرێمی كوردستاندا ڕوویدا، دژی بنەماكانی دێمۆكراسسی پارلەمانی و ئاساییشی سەروەریی چینایەتی بوو؟
بەپێچەوانەی پاگەندەچییانی دێمۆكراسی پارلەمانی و چاوەڕوانی خۆشباوەڕان بەو سیستەمە، ڕووداوێكی ئاوا لەبەردەم چاوی كامێرا و تەواوی دەنگدەران و دەوڵەتە دیێمۆكراتەكان و دەزگە جیھانییەكانی وەك سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی درا، كە ساڵانە چەند ملیارد بۆ خۆشباوەڕكردنی خەڵكی بەگشتی و لاوان بەتایبەتی لە وڵاتانی بەناو جیھانی سیێەم بە دێمۆكراسی پارلەمانی، خەرجدەكەن، نقەیان لێوە نەھات، خۆپیشاندانێكی جەماوەریی دەنگدەران بەرپانەبوو و ھیچ ئاگاداركردنەوە و سزا و ئابلۆقەیەك بەرامبەر ئەو بڕیارە نەگیرایە بەر.
بۆ منی ڕەخنەگر لە دێمۆكرسی پارلەمانی و دێماگۆگیی نووسەران و خۆشباوەڕیی دەنگدەران، ئەم پرسیارانە دێنەپێشەوە، ئەگەر دێمۆكراسی پارلەمانی شتێكی دیكەی جیاوازە لەوەی لە ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، بۆچی چەند ملیۆن دەنگدەری چوار ساڵی پێشوو نەڕژانە سەر شەقامەكان، بۆ واژۆیان كۆنەكردەوە، بۆ مانگرتنی گشتییان نەكرد، بۆ نقەیان لێوەنەھات؟ بۆ سپانسۆرەكانی سیستەمی دێمۆكراسی پارلەمانی [دەوڵەتەكانی ئەوروپا و ئەمەریكا و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و یوئێن] لە ھەرێمی كوردستان و عیراقدا، ھیچ كاردانەوەیەكی دژیان بەو بڕیار و پەسەندكردنە نیشاننەدا؟
بۆ چاودێڕ و خوێنەری وریا لەوە بەدەر نییە، كە دێمۆكراسی پارلەمانی ھەر ئەوەیە، كە لەوێ ھەیە؛ ھەر ئەوەیە كە لە بریتانیا، پارلەمانتاران پارەی دەسپەڕلێدانەكانیان لەسەر داھاتی كۆمەڵگە دابیندەكەن؛ ھەر ئەوەیە كە پارلەمانتارانی ئەڵمانیا خزم و كەسوكاری خۆیان بە خزمخزمێنە لە پۆستەكانی شالیارییدا دادەمەزرێنن؛ ھەر ئەوەیە كە ئەمەریكا سیخوڕیی بەسەر تەواوی مرۆڤایەتی و تەنانەت دۆست و ئەڵقەلەگوێكانی خۆشیانەوە دەكات، بۆیە دێمۆكراتە بۆرجواكانی جیھان كاردانەوە نیشاننادەن. لە بەرامبەریشدا بێھەڵوێستی دەنگدەر، سەلمێنەری دوو شتە، یەكەم دێمۆكراسی پارلەمانی ھەر ئەوەیە، كە ڕوویدا و دووەم، دەنگدەر ھیچ ڕۆڵ و كارایی و ھەڵبژێرێكی بەرامبەر بڕیاری دەنگپێدراوان نییە و دەنگدەر بەھەمان شێوەی سیستەمی تاكپارتیی و سەربازیی، تەنیا مافی گوێڕایەڵبوونی ھەیە و بەس!
ڕووداوی دووەم ، وەلانانی مورسی و میرایەتی ئیخوانەكانە بە كودەتای سەربازیی. ئەوەی كە لە وڵاتی میسر، ھەردەم ناڕەزایەتی كۆمەڵایەتیی بەرامبەر سیستەمی دیكتاتۆریی پارلەمانی ھەبووە و پاش ڕوخانی دیكتاتۆر (حوسنی موبارەك) و ھاتنە سەرتەختی دیكتاتۆر (مورسی)یش ھەر بەردەەوام بووە و لەمەولاش ھەر بەردەوام دەبێت، شتێكی بەڵگەنەویستە. بەڵام ئەوەی [لابردنی مورسی و ئیخوانەكان لەلایەن سوپاوە] لە ٠٣ی جولای ٢٠١٣دا ڕوویدا درێژەی ناڕەزایەتییەكان و بەرھەمی خەباتی ئازادیخوازان و داخوازیی پێش ٠٣ی جولای ٢٠١٣ی جەماوەر نەبوو! ئەوەی ڕوویدا كودەتای سەربازیی بێپەردە و نكۆڵیھەڵنەگر بوو، مەگەر تەنیا كەسانی دیماگۆگیباز بتوانن بە شۆڕشی بناسێنن و بە درێژەی خەباتی جەماوەریی ناڕازییانی بزانن. ئەوەی ڕوویدا ڕێكەوتنی كۆمەڵە پارت و كەسایەتییەكی دەسەڵاتخوازی دۆڕاوی ھەڵبژاردنەكەی پارساڵ (٢٠١٢)ی وڵاتی میسر بوو لەتەك سوپا لە چوارچێوەی پلان و ھاوپشتی سەربازیی ئەمەریكا بۆ سوپای میسر، كە ھەم سوپا وەك گەورەترین سەرمایەداری ئەو وڵاتە باشتر دەتوانێت نەخشە و بەرنامەڕێژییەكانی نیئۆلیبرالیزم پیادەبكات و ھەم دۆڕاوانی ھەڵبژاردنی پارساڵ، بە كورسیەكەی (مورسی) شاددەبن.
ئەوەی كە لە تونس و میسری ڕاپەڕیودا پارتە ئیسلامییەكان وەك ئێران و جەزائیر و فەلەستین توانییان لە ئاستی سەرتاسەری كۆمەڵگەدا بەدەسەڵات بگەن و ببنە ئەڵتەرناتیڤ، بۆ میكانیزمەكانی دیمۆكراسی پارلەمانی دەگەرێتەوە، ئەو میكانیزمانەی كە (ھیتلەر) و (موسۆلۆنی) و (پێنۆشێت) و (خومەینی)یان كردە كەڵەگا بەسەر كۆمەڵگەوە! لەبەر ئەوە ناكرێت بەڕاستی و ڕادیكاڵانە و لێبڕاوییەوە دژی بەدەسەڵاتگەییشتن و كارەكانی (ھیتلەر) و (مورسی) بیت و دژی سیستەمێك نەبێت، كە دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی پارت و سەرۆكەكان مسۆگەر دەكات و زەمینە بۆ بەدەسەڵاتگەییشتنیان سازدەكات !
وەك ھەموومان دەزانین ئیخوانەكان و (مورسی) بەپێی یاساكانی دێمۆكراسی پارلمانی ھەڵبژێردراون و بە دەسەڵات گەییشتوون و ھەر بڕیار و پەسەندكردێكیش لە ماوەی یەك ساڵی ڕابوردووا پێیھەستابن، بەپێی مافێك كردوویانە، كە یاسای دەنگدان و نوێنەرایەتی بۆرجوازیی پێبەخشیون و ڕەوایەتی پێداون. ھەروەك چۆن پارلەمانتارانی گشت دەوڵەتە دێمۆكراتەكانی ئەوروپا و ئەمەریكا و ئوسترالیا و كەنەدا بەپێی ھەمان دێمۆكراسی و یاسا ڕەوایەتی بە بڕیارەكان لەمەڕ ناردنی سوپا بۆ سەر وڵاتانی دیكە، كەمكردنەوەی كرێی ساتكار و درێژكردنەوەی ماوەی كاری كرێكاران و درێژكردنەوەی ماوەی كار تا خانەنشینی و تایبەتیكردنەوەی كەرتە گشتی و خزمەتگوزارییەكان و كەمكردنەوەی باج لەسەر سەرمایە و خاوەنكارەكان و بڕیاری جەنگ و ئابڵۆقەی ئابووریی و بڕیاری سیخوڕیی بەسەر ژیان وپەیوەندییە تایبەتییەكانی تاك و زۆر شتی دیكە دەدەن و ڕەوایەتییان پێدەبەخشن!
ئایا ھیچ جیاوازییەك لەنێوان ناڕەوایەتی بەرامبەر بڕیاری ئیخوانەكان لە ڕێی پارلەمانەوە بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادییە كەسییەكان و سەپاندنی بەرنامە پارتییەكەیان و بڕیار و پەسەندكردنی پارلەمانتارە ئەوروپی و ئەمەریكییەكان لەو بارانەدا كە ڕیزمكردوون، ھەیە ؟ ئەی ئەگەر لە ئەمەریكا یا وڵاتێكی ئەوروپی سوپا ھێرش بكاتە پارلەمان و زنجیر بكاتە سەرۆك و ئەندامەكانی و بە تەقە وەڵامی ناڕەزایەتییان، بداتەوە، ئەوانەی كودەتاكەی میسر بە شۆرش دەزانن، ھەر ئەم ھەڵوێستەی ئێستایان دەبێت؟
من گومانم لەوە ھەیە، چونكە لە دەمی ڕاپەڕینی ٢٠١١ جەماوەری میسر دا، لە ولایەتی (Madison, Wisconsin)* ئەمەریكا، جەماوەری خۆپیشاندەران [نەك سوپا] كوتایانە سەر پارلەمان و داگیریانكرد، كەچی نووسەرانی نیئۆلیبراڵ و خۆ بە سۆشیالیستزانەكانی كوردستان، نەك بە شۆڕش و شۆڕشگێڕییان نەزانی و پشتیوانی‌یان لێنەكرد و ھەلھەلەیان بۆ لێنەدا، بەڵكو ژێراوژێر بە دیاردەی ناشارستانیشیان چواند و قێزەونیان نیشاندا !
لێرەدا پرسیار ئەوەیە، لە تێڕوانینی خۆ بە سۆشیالیستزاناندا [ كە كەوتوونەتە سوكایەتی و گاڵتەكردن بە تێڕوانینی ئەوانەی كە دژ دەسەڵاتداریی ئیخوانەكان و كودەتای سەربازیین و ئەوەی لە میسر ڕوویدا، بە كودەتا دەزانن] شۆڕش و شۆڕشگێڕییەتی چیین و چ پێوەرێكیان بۆ دەستنیشانكردنیان ھەیە ؟
من لە ڕیزكردنی واژەكانی شۆڕش و شۆڕشگێرییدا، كاریكاتۆری شەیدایی بۆ دیكتاتۆریی دەبینم، دیكتاتۆریی سكیولاریستە پڕۆ- ئەوروپییەكان، ھەڵپەی دەسەڵات و ناوبانگ و ھەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ سەروەرانی سكیولار دەبینم! من ئەوە دەبینم كە نووسەری كورد، ھیچ گرفتێكی لەتەك سەروەریی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە نییە، تەنیا جۆری پۆشاك و ئاخاوتنی سەروەرانی، دیاریكەری ھەڵبژێر و خواستە تاكە كەسییەكانییەتی!
لە بەرامبەر ئەوانەی كە پاگەندەی ئەوە دەكەن، كە دژایەتی و بە كودەتازانینی ڕووداوەكەی ٠٣ی جولای ٢٠١٣ دەچێتە گیرفانی ھێزە ئیسلامییەكانەوە، با ئاوای دابنێین، كە ئەم پاگەندە پووچ و دێماگۆگییە ڕاستە، ئەی ئایا بە شۆڕشزانینی ئەو كودەتا بێپەردەیە و لایەنگریی و ھەلھەلەلێدان بۆ سوپا، كە بەرزترین ئامرازی سەركوتتی جەماوەرە، دەچێتە گیرفانی كام بەرەوە؟ ئایا دەكرێت بۆ ئەوەی دیكتاتۆریی ئیخوانەكان لە نێوبچێت، مل بە دیكتاتۆریی سوپا و ڕۆڵ و دیكتاتۆریی پشتپەردەی سنودووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی بدەین؟ ئەمە كامە پێوەریی شۆڕشگێڕییە، وەھا ڕەوایەتییەك بەو بڕیاردانە دەدات ؟
كەسی سۆشیالیستخواز و ئازادیخواز، كەسی تاك مۆڕاڵ، تاك پێوەر و یەكڕووە، ناتوانێت بڕیارێكی پارلەمانتارانی بۆرجوازی [ھەرێمی كوردستان] بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی بۆرجوازییەك بە كودەتا و ھێرشی سوپای بۆرجوازی بۆ سەر نوێنەرێكی بۆرجوازی بە شۆڕش ھەژماربكات !
لە ھەمووی پارادۆكستر، ئەوەیە، كە لایەنگرانی كودەتای سەربازیی، ئەوانەی كە بە شۆڕشی دەزانن، وەك پاگەندە قسە لەسەر شۆڕشی كۆمەڵایەتی و گۆڕانی كۆمەڵایەتی دەكەن، ھاوكاتیش ھیچ لارییەكیان لە دیمۆكراسی نوێنەرایەتی (بۆرجوازی) وەك بنەمایەك بۆ ڕێكخستنی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە نییە.
ئەوەی ڕۆژی ٠٣ی جولای ٢٠١٣ ڕوویدا، كۆمەلێك پرسیار لەبەردەمماندا قوتدەكاتەوە؛ ئەوەی لەو ڕۆژەدا ڕوویدا كودەتای سەربازییە و دیوی شاراوەی دیـۆكراسی پارلەمانییە یا دژی بنەماكانی ئەو دێمۆكراسییەیە؟ ئەگەر دژی بنەماكانی دێمۆكراسییە، چۆنە ھەموو دەوڵەتە دێمۆكراتەكانی دونیا و ھەموو ئیدئۆلۆگەكانی دیـۆكراسی پارلەمانی و ھەموو ناوەندە پاگەندەكەرەكانی دیـۆكراسی پارلەمانی لە بەرامبەریدا بێدەنگەیان ھەڵنژاردووە؟ ئایا وەھا بێدەنگەكردنێك، بۆ تەبایی و وێكھاتنەوەی كودەتا و بنەماكانی دیـۆكراسی پارلەمانی دەگەڕێتەوە یا بۆ زاڵی بەرژەوەندی دەستە شاراوەكانی پشتپەردەی ئەو كودەتایە دەگەڕێتەوە؟ ئەی سیستەمێك كە ئەوە بنەماكانی بن و ئەو ھەمووە لوان و تەباییە بۆ ھێزی سەرووخەڵكی بڕەخسێنێت، چ پێویستی بە دەنگی خەڵكی بێدەسەڵات و پرسە گورگانەی چوار ساڵ جارێك ھەیە؟ ئایا پاش وەڵامدانەوەی گشت ئەو پرسیارانە، ھێشتا دێمۆكراسی پارلەمانی باشترین سیستەمی بەرێوەبردن و ڕێكخستنی كۆمەڵگە و كاروبارەكانییەتی ؟ ئەگەر كودەتای سەربازیی كایەیەكی دروستی سیستەمی پارلەمانییە، ئیدی چ پێویست بە میكانیزمی ھەڵبژاردن و چاوەڕوانمانەوەی چوار ساڵ جارێك ھەیە، ئایا باشتر نییە، لەبری چاوەڕوانمانەوەی چوار ساڵ جارێك، ھەموو جارێك كە خەڵك ناڕازی بوو، یەكسەرە سوپا بكوتێتە سەر سەرانی میرایەتی و لەبری خەڵكی تاقمێكی دیكە بكاتە كەڵەگا؟ ئەگەر ئەو كودەتایە ڕەوا بوو و نەدەكرا، بواربدەن میرایەتی ئیخوانەكان ماوەی یاسایی خۆیان تەواوبكەن یا جەماوەر بە ڕاپەڕین ڕایانبماڵێت، ئەی ئەگەر ئەوە ڕەوایە، ئەی كودەتای كۆمونیستەكانی ڕوسیە لە ھاوینی ١٩٩٠دا بەسەر میرایەتی یەلتسن و دارەودەستەكەیدا، بۆ ناڕەوابوو؟
ئەمە پارادۆكس و گاڵتەجاریی دێمۆكراسییەكە، كە نووسەرانی كورد لە بەیانییەوە تا ئێوارە بە باڵایدا ھەڵدەدەن و داخوازی سەروەربوونی دەكەن و لە ھەرێمەكەی خۆشیاندا سەروەربوونی و پەیڕەوكردنی بنەما سەرەكییەكەی (ڕەوایی پەسەندكردن و بڕیاردانی زۆرینە بەرامبەر كەمینە)، بە كودەتا دەزانن! ئەو تێڕوانین و ھەڵسەنگاندنە بانێكە و دوو ھەوا، ئەوە دەبڵ مۆڕالییە، ئەوە بیركردنەوەی وردەبۆرجوازیانەیە لەژێر دێوجامەی ئازادیخوازیی و سۆشیالیستبووندا! پاگەندەكەرانی وەھا تێڕوانینێك یا پێویستە وەڵام بەم پرسیار و سەرنجانە بدەنەوە و بە بەڵگەوە و نموونەوە لایەنگریی ئێمەی دژەدەسەڵات، بۆ ئیسلامییەكان بسەلمێنن، یا با بە وەڵامی توند و ڕەخنەی ڕادیكاڵ لە ھەڵوێست و بیركردنەوەی شەرمنۆكانەیان وەرسنەبن !
گرفتی گەورەی بە شۆڕشزانینی كودەتا ئەوەیە، كە جیاوازی و ناتەبایی ھێزەكان، لە جنێو و ھەرای لایەنگرانی یا شەڕەچەقۆی ئەندامانی پارتەوە بخوێنرێتەوە، بۆ نموونە كودەتای ٠٣ی جونی سوپا و ھەڕەشەی ڕیشدرێژە دەبەنگەكانی ئیخوان. ئەگەر بەو جۆرە ڕواڵەتییانە لە شتەكان بڕوانین، بەدڵنیاییەوە باكگراوندی چینایەتیی لایەنەكانی كێشمەكێشەكە نابینرێت. میرایەتی ئیخوان لە پاش وەلانانی موبارەك و میرایەتی پارتەكەی، تەنیا ئەڵتەرناتیڤێكی لەبەردەستابووی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و دەوڵەتی ئەمەریكا و دەوڵە دێمۆكراتەتانی ئەوروپا بوو، تاوەكو سەرمایەگوزارییەكانیان بپارێزێت و سوود و مانەوەیان مسۆگەربكات. باشترین بەڵگەش ھێنانەوەی (ئەلبەرادەی) بوو، كە كەس ھینی بە كڵاوی نەپێوا و ھەموو پارتەكانی دیكەش بە چەپ و نیئۆلیبڕاڵەوە، وەك لە ھەڵبژاردنەكاندا دیتمان، بۆ فەرمانڕەوایی تەنیا سفری پاش فاریزەبوون. بەڵام كاتێك كە لە یەك ساڵی ڕابوردوودا نیشانەكانی خرۆشانەوەی جەماوەر لە ٣٠ی جونیدا زەقبوون، بۆیە بە ناچاریی و بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی پێشووتر، سەرەتا “بەرەی یاخیبوون/تمرد” وەك دێوجامەیەكی سەرنجڕاكێش، ھەڵدەستن بە كۆكردنەوەی واژۆی خەڵك و پاشان زەمینەسازیی بۆ خۆتێھەڵقورتاندن و ڕەوایەتیدان بە كودەتای سەربازیی دەستەبەر دەكەن و لە كورتماوەدا خۆشباوەڕیی و كەمھوشیاریی خەڵك فریودەدەن!
بۆئەوەی لە ئەزموونگیرییەكانی زلھێزەكان و دەوڵەت لە ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی باكووری ئەفەریكا تێبگەین، پێویستە بگەڕێینەوە سەر ڕووداوەكانی دوو ساڵی ڕابوردوو. كاتێك كە لە تونس، دەوڵەت و پاڵپشتە خۆراواییەكانی خافڵگیردەبن، سوپا ناتوانێت ڕۆلێكی ڕزگاركەرانەی دەوڵەت بگێرێت، ناچار ئیسلامییەكان بەھێزدەكرێن. كاتێك لە میسر كوشتوبڕی پۆلیس و “بەڵتەجی”یەكان بە كوشتن و گرتن و بڕینیش لە سەركوتی ڕاپەڕیندا ناتوانا و ناكام دەمێنێتەوە، سوپا وەك ناوبژیكەر و ئارامكەرەوەی خەڵك دەركەوێت، بەڵام دیسانەوە لەبەر بێتوانایی لە ڕاستەوخۆ ڕزگاركردنی دەوڵەتدا و لانەكردنەوەی خەلك نە (ئەلبەرادەی)، ناچار پەنا بۆ زاقكردنەوەی ئیسلامییەكان لە ھەڵبژاردندا دەبەن. لە لیبیا، بە سوودوەگرتن لە ئەزموونەكانی تونس و میسر، ناڕەزایەتییەكان دەگۆڕن بە جەنگی میلیشیایی و لە بەحرەین و سعودیە و یەمەن و ئوردن و جەزائیر ڕاپەڕین سەركوتدەكرێن و لە سوریە خراپتر لە لیبیا و … تد، ھەر بۆیە لە میسر سوپا لە پیلانێكی پێشتر ئامادەكراودا، ھەروەك چۆن سیخوڕان و پیاوانی دەزگەی زانیاریی لە ساڵیادی “١٧ی شوبات”دا بەخۆدەكەون، لە میسریش سوپا و “بەرەی یاخیبوون/ تمرد” دروشمەكانی خەڵك بەرزدەكەنەوە، تاوەكو بتوانن كۆنترۆڵی ناڕەزایەتی خەڵك بكەن. ئەمە كڕۆك و ھۆكاری شۆڕەسواریی سوپایە.
بەداخەوە، لایەنگرانی كودەتای سەربازی و بە شۆڕشچوێنەرانی، تەواو دێماگۆگیانە ڕەخنەگرتن لەو كودەتایە دەخەنە ڕیزی لایەنگریی لە ئیسلامییەكان، ئەمە ھەمان پاگەندەیە، كە دەزگە سیخوڕییەكان و جەنەڕاڵەكانی سوپای میسر و دەزگە و ناوەندە جیھانلوشەكان و دەوڵەتانی كەنداوی عەرەبی، لە دژی دەنگە ناڕازاییە ئازادیخوازەكان بەكاریدەبەن، ئەمە ھەمان لێكدانەوە و پاگەندەیە، كە ئیخوانەكان لە دێسەمبەری ٢٠١٢ و ئەپڕیلی ٢٠١٣دا ئازادیخوازانی میسر بە لایەنگری لە ئیسرائیل، تاوانباردەكەن!
جارێكی دیكە، بە كورتی و بەپوختی، بە بۆچوونی من، ئەوەی لە ٠٣ی جولای ٢٠١٣ لە میسر ڕوویدا، كودەتای سەربازیی بێپەردە بوو، ھەم بەپێی بنەما و پاگەندەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی، كە پاگەندەی سڤیلییبوونی دەسەڵاتەكەی دەكات و ھەم وەك ھەوڵێك بۆ سواربوونی شەپۆلی ناڕەزایەتییە ڕادیكاڵەكان و سەندنەوەی بڕیاردان لە شەقام. بەڵام بەداخەوە ھەرچەندە كەسانی دژە یاسای جەنڕاڵەكان “بڵێن نێرە”، كەچی لایەنگرانی كودەتاچییانی شۆڕشگێ، “دەڵین بیدۆشە”!
***********************
* ئەگەر خوێنەرانی ھێژا خوازیاربن، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە، بگەرێنەوە سەر ئەو ڕاپەڕینە جەماوەرییەی كە پارلمانی ھەرێمیی ھەرێمێكی دەوڵەتی ئەمەریكای داگیركرد و نووسەران و میدیای ھەرێمی كوردستان وەك نەعامە لە ئاستیدا سەریان بەناوگەڵیاندا كرد و خەریكی چینەی بەرژەوەندییە پارتیی و دەستەبژێرییەكانیان بوون ….
B.2.2 ئایا ده‌وڵه‌ت ئەركی لاوه‌كی هه‌یه؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
به‌ڵی هه‌یه‌تی. هه‌روه‌كو له به‌شی پێشتردا باسمانكرد، ده‌وڵه‌ت ئامرازێكه بۆ به‌رده‌وامیدان به چینی فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ده‌وڵه‌ت تەنیا بۆ ئه‌وه‌یه كه داكۆكی له پەیوه‌ندییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێو كۆمه‌ڵگه بكات، به‌ڵكو داكۆكی له سه‌رچاوه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش ده‌كات. نه‌خێر، ده‌وڵه‌ت هیچ كات ئەركە‌كانی له‌و چالاكییه كه‌مانه‌دا قه‌تیسناكات. به‌ڵكو لەتەك ئه‌وانه‌شدا داكۆكی له ده‌وڵه‌مه‌ندان و موڵكه‌كانیان و مافی خاوه‌ندارێتییان ده‌كات. ده‌وڵه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر ئەركی دیكەی ناگرنگی هه‌ن.
ئه‌مانه‌ش جیاوازن و له كات و شوێنی خۆیدا، لەتەك سه‌رئه‌نجامەكانیشیاندا به‌هه‌ند وه‌ریانده‌گرین، لەهەمان كاتیش‌دا ھە‌ژماره‌كردنیان ئەستەمده‌بێت. به‌هه‌رحاڵ ناسینه‌وه‌یان ئاسان و بێ پێچەوپه‌نایه، ده‌توانیین به‌گشتی دوو فۆڕمی سه‌ره‌كیی له ئەركە بێبایاخه‌كانی ده‌وڵه‌ت، باسبكه‌ین. یه‌كه‌میان، زیادكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌واییه، ئیدی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی بێت یان جیهانی، ئەمە جگه لە داكۆكیكردن لە خاوەندارێتییەكانیان. دووهه‌م، ئەركی پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یه له دژی دانانی كارایی نێگه‌تیڤانه‌ی بازاڕی كاپیتاڵیستی. ئێمه باس له هه‌ر یه‌كه له‌مانه به نۆرەی خۆیان ده‌كه‌ین، بۆ ئاسانكردنیان و په‌یوه‌ستكردنیان به‌یه‌كه‌وه، سه‌رنج له‌سه‌ر سەرمایەداری ده‌ده‌ین. بڕوانه (section D.1 ( .
یه‌كه‌م ئه‌ركی سه‌ره‌كی ناگرنگی ده‌وڵه‌ت له كاتێكدایه، كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی چینی سه‌رمایه‌دار، ده‌ست له كۆمه‌ڵگه وەردەدا. ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كی ئاشكرای ده‌ستتێوه‌ردان وه‌رده‌گرێت، وه‌كو دانی پشتگیریکردنی نرخ (واته ده‌وڵه‌ت جیاوزی نیوانی نرخه‌کان ته‌واو ده‌کات که پێیده‌ڵێن ” مه‌نحه”)، دابه‌زاندن و سووككردنی باج، به‌خشینه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان بەبێ ئه‌وه‌ی بخرێته ته‌نده‌ره‌وه، پاراستنی باجێكی دانراو له‌سه‌ر كاڵایه‌ك یان نرخێك بۆ پیشه‌سازییه كۆنه ناكارامه‌كان، پێدانی مافی مۆنۆپۆلكردن به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌ك یا پیشه‌سازییه‌كی ناسراو، یارمه‌تیدان و ڕزگاركردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، كه ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی پێیوایه كه زۆر به‌بایاخ و گرنگن، نابێت لێیان بگەڕێیت بكه‌ون… ئا له‌م شێوه ئەركانه. به‌هه‌رحاڵ ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت زۆر له‌وانه زیاترن و له زۆر ڕێگەی دامه‌زراو و ئاساییشییەوە، ئه‌نجامده‌درێن. ده‌وڵه‌ت بۆ لابه‌لاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه له پرۆسەی گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داریدا، په‌یداده‌بن، ئه‌مانه به‌ئاسایی ده‌كات، كه ئه‌مانە‌ش به‌گشتی ناتوانرێت بۆ بازاڕ به‌جێبهێڵرێن ( به‌لایەنی كه‌مه‌وه له سه‌ره‌تادا). ئه‌مانه ئاوا نه‌خشه‌كێشراون، كه له سوودی چینی سه‌رمایه‌داران به‌گشتی، تەواوببن، نه‌ك به ته‌نها سوودی كه‌سانێك، یا كۆمپانیاگه‌لێك، یاخود چه‌ند به‌شێكی دیاریكراو، ڕه‌چاوبکات.
ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانه، فۆرمی جیاجیا و كاتی جیاوازی به‌خۆوه گرتوە، له‌مانه ده‌ستگرۆییكردن به پاره‌وە بۆ به‌شه پیشه‌سازییه‌كان، وەكو (خه‌رجییە سەربازییەكان/ میلیته‌ریییەكان)، دروستكردنی پێكھاتەی ژێرخانی كۆمەڵگە ( ڕێگەوبان و ھیدیكە، كه بۆ كۆمه‌ڵگه پێویستن)، كه كردنی لەلایه‌ن به‌شی یا كه‌رتی تایبه‌تییه‌وه، زۆر گران ده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه ( شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵە ئاسنینه‌كه‌ی، ڕێگەی خێرا “مۆتۆڕوه‌ی”)، پاره‌دان بۆ توێژینه‌وه كه كۆمپانیاكان له توانایاندا نییه ئه‌وە بكه‌ن، دانانی باجێكی دیاریكراوی پارێزراو بۆ پاراستنی پیشه‌سازی خۆماڵیی گه‌شه‌كردوو له مه‌ترسی ململانێی كاڵا باشەكانی تری جیهانییدا. (كلیلی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی پێشه‌سازیش: ڕیگه‌دانه به سه‌رمایه‌داران به ڕوتانه‌وه‌ی كڕیاران (مشته‌ری) تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند ببن و پاره‌كانییان زیاتر بكه‌ن و بیانخە‌نه‌وە گه‌ڕ)، ڕێگەدان به دەستپێڕاگەییشتن بە زه‌وی و زار و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، خوێندن و په‌روه‌رده بخرێته به‌رده‌می خه‌ڵكه‌كه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی توانا و شارەزایی و هه‌ڵوێستێك، كه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت ده‌یخوازن، هه‌یانبێت. (به‌ڕێكه‌وت نییه ئه‌وه‌ی كه منداڵان له قوتابخانه ده‌یخوێنن و فێرده‌بن، ئه‌وه‌یه كە چۆن بتوانێت له‌كاتی بێتاقه‌تی و تەنیاییدا، ژیان به‌سه‌ربه‌رێت، فه‌رمانی به‌سه‌ردا بكرێت و ئەوەی داوایانلێدەكرێت جێبەجێیبكەن). یەكێك له سه‌ركێشییه‌كانی (موجازه‌فەكانی) ئیمپریالیزم خولقاندنی كۆڵۆنی یا ده‌وڵه‌ته وه‌کو نوێنه‌رێك ، یاخود ( هه‌وڵی پاراستنی سه‌رمایه‌ی هاووڵاتیانه، كه له ده‌ره‌وه به‌گه‌ڕخراوه) بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ بخولقێنرێت تاکو ده‌ستی به كەرەسه‌ی خاو بگات، له‌پاڵ كرێی هه‌رزانیشدا. حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یران و مردنی بازاڕدا، بۆ ئه‌وه‌ی ختوكه‌ی كڕیاران له داخوازییه‌كانیاندا، بدات، هه‌ڵده‌ستێت به پاره‌خەرجكردن، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردنی ڕێژەی “سروشتی” بێكاری، كه له زه‌بت و ڕه‌بتكردنی چینی كرێكاراندا، به‌كار ده‌هێنرێت، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت، كه به پاره‌ی كه‌متر زیاتر به‌رهه‌مبهێنن، هه‌روه‌ها یاریكردن به ڕێژه‌ی سوود و قازانج، تاكو هه‌وڵبدات كارایی خوله‌كانی قه‌یران، كه بزنسی تێده‌كه‌وێت بهێنێته‌خواره‌وه، له‌ته‌ك به‌كه‌مڕاگرتنی یا بێبایاخ ته‌ماشاكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كرێكاران كه له خه‌باتی چینایه‌تییدا به‌ده‌ستیانهێناوه .
ئه‌م جۆره چالاكیانه و چالاكی دیكه، دڵنیاییبوونن له ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ناو خودی سەرمایەدارییدا، كە ” گرنگیەتی پێكەوە ژیان و پێكەوە‌هه‌ڵكردنی نێوان مه‌ترسی و تێچوون (كولفه) و تایبه‌تییكردنی ده‌سه‌ڵات و قازانج، ناوەڕۆكە‌كه‌یه‌تی “جێگای سه‌رسوڕمان نییه” لەتەك هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه له‌سه‌ری كران، بچوككردنه‌وه‌ی یا كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی OECD (Organization for Economic Cooperation and Development )، (ڕێكخراوی كۆمه‌ككردنی ئابووریی و گه‌شه‌سه‌ندن)، ده‌كرێت، ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر داهاتی نه‌ته‌وه‌ییدا له گه‌شه و گه‌وره‌بوونیدا، به‌رده‌وامه ” [Noam Chomsky, Rogue States , p. 189]
هه‌روه‌ها David Deleon ، یش به‌م جۆره ده‌ڵێت:
“له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ، ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی یه‌كێك له ده‌زگاكانییه‌وه له پاوانكردنی په‌یوه‌ندی ڕامیاریی و ئابووریی و ژیانی ڕۆژانە، به‌رده‌وامده‌بێت ، ئیدی ئه‌و ده‌زگەیە سەربازیی بێت، دادگەیی بێت، یاخود له ڕێگەی ڕامیاری پۆلیسه‌وه، بێت، ئەم پاوانكردنە به‌رده‌وامه و ده‌مێنێته‌وه ….. ده‌وڵه‌ته هاوچه‌رخه‌كان كه كه‌متر سه‌ره‌تایین (بیدائی) توانیوویانه سیسته‌می خاوەندارێتی به‌ڕێبكه‌ن و بسه‌پێنن …. به‌مه‌ش كە كردوویانه [ زیاتر له ده‌وڵه‌تانێك، كه توندوتیژی ڕێڕه‌ویانە …. گه‌رچی توندوتیژیش هه‌میشه ئامرازی كۆتایییه، كه زۆر جاریش یه‌كه‌م په‌ناگەیه یا ئامرازه] سیسته‌می خاوه‌دارێتییان به‌هێزكرده‌وه. ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت زۆر شت بكات له‌وانه : ده‌توانێت كۆنترۆڵ بكات، به به‌رگرتن له نابووتبوونی كۆمپانییه سه‌ره‌كییه‌كان، دەتوانێت به شێوه‌یه‌كی ھاوچەرخانە پشێوی و ناڕێكییە ئابوورییه‌كان لابه‌لابكاته‌وه، یاریكردن به ئابووری له ڕێگەی به‌رز و نزمكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود (قازانج). هه‌ر له‌م ڕێگەیه‌وه واته له ڕێگەی سووده‌كانی باجه‌وه، به یارمه‌تیدانی كه‌نیسه‌كان و قوتابخانه‌كان، لەتەك به‌كارهێنانی تاكتیكەكانی تردا، ده‌توانێت كۆمه‌ك به ئایدۆلۆجی قوچكەییانە (هیراشییانه) بكات .. له كڕۆكدا ده‌وڵه‌ت ده‌زگەیه‌كی بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه لەتەك هه‌لومه‌رجی مه‌وجود و كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌تییدایه. بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری له ڕاگرتنی پارسه‌نگی سیسته‌مه‌كه‌دا دەقاودەق ئامرازی نێوكۆیییه له سه‌رمایه‌دا. گه‌ر كه‌رتێكی ئابووری قازانجێكی ئاوای ده‌ستبكه‌وێت، بابڵێین، كه زیان له باقییه‌كه‌ی دیكەی سیسته‌مه‌كه بدات …. وەكو به‌رهه‌مهێنه‌رانی (کۆمپانیاکانی) پیترۆڵ و نەوت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی و سه‌رخستنی خەرجی تێچوونی به‌رهه‌م و كاڵاكانی تر….. له‌م بارە‌دا ده‌وڵه‌ت ڕه‌نگه هه‌ڵبسێت به دابه‌شكردنی هه‌ندێك له‌و قازانجه له ڕێگەی باجه‌وه، یاخود هانی كێبڕكێی نێوان كۆمپانیا و كارگەكانی دیكه بدات”. [“Anarchism on the origins and functions of the state: some basic notes” , Reinventing Anarchy , pp. 71-72]
به واتایه‌كی دیكە، ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ڕۆڵی پاراستنی به‌رژه‌وندی هەموو چینی سه‌رمایه‌دار ده‌بینێت ( له هه‌مان كاتیش‌دا، بەپاراستنی سیستەمەكە، جه‌خت له‌سه‌ر ژیان و مانه‌وه‌ی خۆیشی ده‌كات). ئه‌م ئەركانە‌ی كه ده‌وڵه‌ت ده‌یانگێڕێت، ده‌توانرێت ڕووبدەن و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌كرێت ئه‌و چالاكییانه لەتەك به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك له سه‌رمایەداراندا له به‌یه‌كداداندا بن ، ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر لەتەك ئه‌و به‌شه‌شدا، به‌ڵكو لەتەك سه‌رجه‌می به‌شه‌كانی چینی فه‌رمانڕه‌واشدا، ده‌كرێت له به‌یه‌كداداندا بن بۆ ئه‌مه‌ش سەرنجی به‌شی ( section B.2.6 ) بدەن.
ئه‌م ناكۆكی و به‌یه‌كدانانه هیچ له ڕۆڵ و ئەركە‌كانی ده‌وڵه‌ت ناگۆڕێت وه‌كو ڕۆڵگێڕانی ده‌وری پۆلیسی پارێزه‌ری خاوەن موڵك‌و زەوی و زارەكان. له هه‌قه‌تدا له ده‌وڵه‌ت ڕاده‌بینرێت ( له ڕێگەیه‌كی ئاشتیانه و بێ لایه‌نانه‌وه، ئه‌م ڕؤڵانه ببینێت، ڕۆڵه لاوه‌کییه‌کان) كه ببێته ئامرازێكی ڕێكخه‌ره‌وه (سوڵحكه‌ر)و ڕاگرتنی سەقامگیرێتی له ناكۆكییه‌كانی چینی سه‌رینه‌ی باڵاده‌ست ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی بكات تاكو سیسته‌مه‌كه ڕاگرێ و به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، كه ئەركە لاوه‌كییه‌كان، به‌ڕێكه‌وت نین، به‌ڵكو به‌شێكن له بار و پارسه‌نگی سەرمایەداری. له ڕاستیدا ” كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازییانه‌ی سه‌ركه‌وتوو به به‌رده‌وامی هه‌وڵده‌دات له بازاڕی بنەماپارێزانە (ئه‌رسه‌دۆكس)یانه، بێته‌ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌شدا سه‌رزه‌نشتی قوربانییه‌كانی ده‌كات و سزایانده‌دات ( له‌نێو وڵات و له ده‌ره‌وه‌ش) ده‌یانخاته بەردەم بەزەیی كاردانه‌وه‌ی بازاڕه‌وه”. [Noam Chomsky, World Orders, Old and New , p. 113] ئه‌مه له كاتێكدا، كه ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانە‌ی ده‌وڵه‌ت، له پاش جه‌نگی جیهانی دوومه‌وه له زیادبووندان، ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له گه‌شه‌پێدانی چینی سه‌رمایه‌داریدا زۆر چالاكه و زیاتره له‌وه‌ی كه هه‌ر وه‌كو داکۆکیکه‌رێکی نێگه‌تیڤانه، بێت، ئه‌مه‌ش كڕۆكی ئایدۆلۆجی سه‌رمایه‌دارییه ( بۆ نموونه : داكۆكیكا‌ری خاوەندارێتی) بووه و هه‌میشه‌ش به‌شێك و ئەركێكی سیسته‌مه‌كه بووه. هه‌ر وه‌كو كرۆپتكین ده‌ڵێت:
“هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ژیانی جوتیاره‌كانی و كرێكاره‌كانی له ڕێگه‌ی جۆره‌كانی باجه‌وه، قۆرخكردنه‌وه، بۆ ژیانێكی پڕ لە بێبەشی و نەھامەت داده‌به‌زێنێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش داشكانن به لای خاوه‌نزه‌وی و زاره‌كاندا : خاوەنانی په‌موو، گه‌وره بزنسمانه‌كانی سكه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، خاوەنانی په‌په‌كان و باڕه‌كان و هۆتێله‌كان، ئەوانەی دیكە له‌و چه‌شنه ….. تەنیا به وردببوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌موو جێیەكی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌وه ده‌بینین، كه چۆن ده‌وڵه‌ته‌كان به به‌رده‌وامی بە دەستوور هه‌موو شتێكیان له قازانجی سه‌رمایه‌داره نێوخۆییەكان، پاوانیكردووه و هێشتاش زه‌وییه‌كی زیاتریش زه‌وتده‌كه‌ن [ ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له بێدەسەڵاتكردن / ئیمپایه‌ر]” [Evolution and Environment , p. 97]
وشه‌ی ” قۆرخكردن یا پاوانكردن ” لای كرۆپتكین ده‌بێت وا تێبینی بكرێت، ئه‌و مه‌به‌ستی بەرتەریی (امتیاز)ە گشتییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانن زیاتر له‌وه‌ی كه كۆمپانیایه‌ك یا كارگه‌یه‌كی دیاریكراو كە كۆنترۆڵی بازاڕ بكات. ئه‌مه‌ش هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه، بۆ نموونه : به‌تایبه‌تیكردنی پیشه‌سازییه‌كان به‌ڵام لەتەك کۆمه‌كکردنی (دانی مه‌نحه) دەوڵەتدا، یاخود به ناولێنان و لێدانی مۆركی “بازرگانی ئازاد” وه، كه له‌م باره‌دا ڕێككەوتن له‌ژێر ناوی یاسای پاراستنی سه‌پاندنی ماف، ( كه به‌شێكه له بوونی مافی خاوه‌ندارێتی) وه‌كو مافی خاوندارێتی ڕۆشنبیری له بازاڕی جیهاندا، به‌ڕیوه‌ده‌چێت Intellectual Property Right.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن، كه سەرمایەداری به ده‌گمه‌ن هه‌ر به‌تەنیا پشتی به ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی به‌ستووه، تاكو سه‌رمایه‌داران له جێگە و ڕێگە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یاندا له پاوانخوازیدا، ڕابگرێت، جا ئیدی له‌سه‌ر ئاستی ( نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر چینی كرێكاراندا یاخود لەسەر ئاستی جیهانی له‌به‌رامبه‌ر ململانێی ده‌سته‌بژێره بییانه‌كان)دا، بێت. هاوكات ده‌وڵه‌ت ده‌ستتێوه‌ردانی له “بازاڕی ئازاد”ی ڕژێمی سه‌رمایه‌دارییدا بۆ ئاستی ڕاده‌ی پاراستنی مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی دارایی و زەوی و زارەكانی سه‌رمایه‌داران، هێناوه‌ته خوارەوە، كه ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند بارێكدا ڕویداوه، دیاره ئه‌مه‌ش به‌تەنیا كار و ئەركی ده‌وڵه‌تێكی ستاندارد له هێزی ڕاستەوخۆی سیسته‌مه‌كه‌دا نییه، ئه‌مانه هه‌میشه زیاده‌كارێكن، پارسه‌نگێكن بۆی.
له سه‌رده‌می له‌دایكبوونی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌دارییدا، ئه‌مه به‌ئاشكرا ده‌یبینین، دواتر بورجوازی ویستویه‌تی دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ “كۆنترۆڵكردن” به‌كاربھێنێت، وەكو كۆنترۆڵكردنی كرێ (وه‌كو: داگرتنیان بۆ ئاستێك بۆ زیادكردنی قازانج تاكو خه‌ڵكی به به‌رده‌وامی ناچاری كاركردن بێت) بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوەی كاركردن، بۆ ڕاهێنانی كرێكاران له‌سه‌ر پاشكۆبوونیان بۆ كرێ تاكو تەنیا سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان بێت، ( له‌م ڕێگەیانه‌وه، كە زەوی و زاریشی گرتەوە، چه‌سپاندنی مافی خاوه‌ندارێتی به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه هی كه‌س نین و به‌كار نه‌هێنراون و ئا له‌م چه‌شنه پاوانخوازیانه، هاتنە كایەوە). هەر وەكو چۆن سەرمایەداری به سروشتی له كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌ناكات و هه‌رگیزیش نه‌یكردوه، هه‌ر ئاواش جێی سه‌رسوڕمانمان نابێت، كه سه‌رمایه‌داری داوای زیاتر و زیاتری به‌رده‌وامبوونی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، ( هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نەبێت و گەر له سه‌ره‌تادا هێز هۆكاری بنەڕەتی بووبێت لە بۆ ئافراندنی سیسته‌مه‌كه، ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، گه‌ر دواتریش بتوانێت به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانی دیكەی ڕاسته‌وخۆ، بمێنێته‌وه، له ڕاستیی ئایدیای كۆنترۆڵكردنی سیسته‌مه‌كه كه‌مناكاته‌وه). چونكه شێوه‌كانی وه‌كو ” كۆنترۆڵكردن یا دانانی یاسا و ڕێسا” لەتەك به‌كارهێنانی فۆرمه‌كانی دیكه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی پایه‌كانی بازاڕ له پێناوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و ناچاركردنی خه‌ڵكانی كرێكار، ڕابگرن، ئەوا به‌رده‌وامده‌بن تاكو هێزی كاریان به‌پێی هه‌لومه‌رجێك بفرۆشن، كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان ،خاوه‌نكاره‌كانیان، پێیڕازین.
ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له‌م شێوه‌یه‌دا، ئاوا نه‌خشه‌كێشراوه، تاكو ئەگەر گه‌وره‌ترین ئه‌هریمه‌نیش هه‌ڕه‌شه له كارایی ئابووری سه‌رمایه‌داری بكات، یاخود هه‌ڕه‌شه له ژیان و پێگه و ڕێوشوێنی ئابووریی به‌ڕێوه‌به‌ران، بكات، بوه‌ستێنێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه قازانجێكی پۆزیتیڤانه به‌وانه‌ی كه ملكه‌چكراون بۆ ده‌سته‌بژێر ( گه‌ر چی ئه‌مه ڕه‌نگه كاراییه‌كی خراپی لاوه‌كی هه‌بێت) نه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م خاڵه‌ش بۆ بینینی جۆره‌كانی دیكەی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، ڕامانده‌كێشێت، ئیدی له هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكەدا بێت، بۆ پارێزگاریكردنی خۆی دژی داڕمانی كارایی سیسته‌می بازاڕی سه‌رمایه‌داری، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌وڵدان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌کان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه دژی ئه‌و سیسته‌مه به‌رده‌وامن.
سەرمایەداری هه‌ر به میراتگه‌ری له مامه‌ڵه‌كردنی كرێكاراندا دژی ژیانی كۆمەڵایەتییانه‌یه. خه‌ڵك و ژینگه وه‌كو كاڵایه‌ك، ده‌بینێت، ده‌یه‌وێت كۆمۆنێتییه‌كان تێكبشكێنێت و ئۆرگانه‌كانی و كه‌ش و هه‌واكه‌یان لاوازبكات. بەبێ ئازاردان یا ملكه‌چپێكردنی ئه‌وانه‌ی كه كاراییان له‌سه‌ر داده‌نێت، ناتوانرێت ئه‌مانه ئەنجامبدرێن و سه‌رئه‌نجامیش فشار ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تێھەڵقورتێنێت، تاكو كاردانه‌وه‌ی باری قورسی زیانه‌كه‌ی سەرمایەداری، كه كۆنترۆڵناكرێت، كه‌مبكاته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش له سه‌رێكه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بازاڕ هه‌یه، بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه سنووری میراتگه‌ریانه‌ی نییه، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له مان و هه‌بوونی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌كات. له جه‌مسه‌ره‌كه‌ی دیكەشه‌وه مه‌یلی ڕه‌تدانه‌وه‌ی سروشتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، كه پارێزگاریكردنه له‌خۆی له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داریدا، له‌به‌رئه‌مه‌ش بۆ پاراستن و پارێزگارییكردن له خۆی، دەزگە و دامه‌زراوه‌كان، داده‌مه‌زرێنێت ( نقابه‌و ڕێکخراوو ..هتد-). یه‌ككه‌وتنی ئه‌مانه‌ش له نوێنەرایەتی سه‌ركوتكراوانه‌وه و لەتەك ئۆپۆزیسیۆندا له‌سه‌ر بناخە‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه بۆ دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دژی نایه‌كسانییه‌كی زۆر ئاشكرا و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و سامان. ئا لێره‌دا كڕۆكی ده‌وڵه‌تیش ده‌بینین، كه هه‌وڵده‌دات له زیاده‌ڕه‌وی خراپی سیسته‌مه‌كه، كه‌مبكاته‌وه، تاكو بتوانێت سیسته‌مه‌كه وه‌كو گشتێك به‌ڕێوه‌بچێت. پاش هه‌موو ئه‌مانه‌ش، حكومه‌ت ” ناتوانێت تێشكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بوێت، چونكه تێشكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش واتە چینی پاوانخواز (هه‌یمه‌نه‌كه‌ر) له سه‌رچاوه‌ی چه‌وسساندنه‌وه و به‌كارهێنان بێبەشده‌بێت ” . [Malatesta, Op. Cit. , p. 25]
زیاده‌وتن نییه، گه‌ر بڵێین هێنانی هه‌ر سسیسته‌مێك كە پارێزگا‌ری له ژیانی كۆمه‌ڵایەتی و كۆمه‌ڵگه بكات ، ده‌بێت له خواره‌وه، له بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه، لەلایه‌ن ئه‌و كەسانە‌ی كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سەرمایەدارییه‌وه كارایی نێگه‌تیڤانه‌یان له‌سه‌ر دانراوه، ده‌ستپێبكات. ڕه‌نگه ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ناڕازایی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی چینی كرێكاران و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی، ناچاربكرێت، كه سازش بكات، نه‌كا ئه‌و چالاكیانه هه‌ڕه‌شه له پرنسپڵ و یه‌كه‌یی سیسته‌مه‌كه به‌تەواوی بكه‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش خه‌باتی به‌یه‌كه‌وه‌ی خه‌ڵكی داینه‌مۆیه‌ك ده‌بێت، بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر، گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێت، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له ئەركە لاوه‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه له ساڵانێكی زۆردا به‌ده‌ستیهێناون ( ئه‌مانه چالاكییەكانی لایه‌نگرانی سه‌رمایه‌داریش ده‌گرێته‌وه، كه هه‌ر هه‌موویان به ئاسایی به‌هۆی پێویستبوونی زیادكردنی قازانج و دەسەڵاتی سەرمایەدارییه‌وه له‌سه‌ر حسابی چینی كرێكاران، دێنه‌كایه‌وه).
یاسا و ڕۆڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوەی ڕۆژانەكار، یه‌كێكن له نموونه دیاره‌كانی ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ره‌وه وتران. له قۆناغی سه‌ره‌تای گەشەكردنی سەرمایەداریدا، ڕێوشوێنی ئابووریی سه‌رمایه‌داری مسۆگەریی هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت به‌پێخۆشبوونه‌وه درێژیی ماوەی ڕۆژانەكاری فه‌رامۆشده‌كرد، ئه‌مه‌ش ڕێگەی به سەرمایەداری ده‌دا، كه به‌بێ هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێك زیاده‌بایی زیاتر له كاری كرێكاران دروستبكات و بڕی قازانجیش زیادبكات. له‌هه‌ر شوێنێك ناڕه‌زاییه‌كان سه‌ریانهه‌ڵدابێت، توانیوێتی به‌هێزی سه‌ربازی، ڕووبەڕوویان ببێتەوە. به‌هه‌رحاڵ، دواتر كه كرێكاران توانییان خۆیان له بوارێكی فراوانتردا ڕێكبخه‌ن، بوونه خاوه‌نی شارەزایی و ئه‌زموون، هێنانه‌خواره‌وه‌ی ماوەی ڕۆژانەكار له‌و ده‌وروبه‌رەدا بووه داخوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی، شۆڕشی سۆشیالیستی خه‌ستبووه‌وه و په‌ره‌یسه‌ند. له‌م كاته‌دا ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌باربه‌رێت (ده‌یبینی كه شۆڕشی سۆشیالیستی ده‌بێته سیناریۆیه‌كی زۆر خراپ بۆ سەرمایەداری) یاسایه‌كی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوەی ڕۆژانەكار، دەركرد.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئەركی ده‌وڵه‌ت پارێزه‌رگارییكردن لە چینی سه‌رمایه‌دار بووه، بۆ داكۆكیكردن له خاوه‌ندارێتی كه‌مینه‌یه‌ك دژی زۆرینه‌یه‌ك، كه ئه‌و دارایی و زه‌وی و زارانه به‌كاریده‌هێنن، دەسەڵاتی به‌كارهێناوه ( بۆ نموونه ده‌وڵه‌ت سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی كرێكارانی كردوه‌و، تاكو ڕێگە به سه‌رمایه‌داران بدات، ئه‌وه‌ی كه ویستویانه، بیكه‌ن). له قۆناغی دووهه‌مدا ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاماڵینی هه‌ڕه‌شەی تێكشكانی یه‌كه‌ی سیسته‌مه‌كه و كڕۆكه‌كه‌ی به تەواوی، ئیدی له‌و كاته‌دا لەتەك چینی كرێكاراندا سازشده‌كات. پێویست به‌وه ناكات، كه بڵێین، له‌كاتێكدا كه خه‌باتی كرێكاران كپبووەتە‌وه و گرنگێتی پایه‌ی مامه‌ڵكردن له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان، له‌لایه‌ن كاروباری ئاسایی بازاڕه‌وه، هاتە خوارەوە، ئیدی یاساكانی سنوورداركردنی ماوەی كار ، فه‌رامۆشده‌كرێن و ده‌بنە یاسایه‌كی مردوو، واته كارپێنه‌كراو. تكایه بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەم بارەوە سەرنجی ( section B.4.3 ) بدە.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كە به به‌رده‌وامی پشێوی و به‌یه‌كداهه‌ڵپرژان له‌نێوان هه‌وڵه‌كانی بۆ دامه‌زراندن و پارێزگاریكردن و گشتگیركردنی “بازاڕی ئازاد” لەتەك هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌كه له سه‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و (بازاڕی ئازاده)، بەردەوام دەبێت. كێ لەو به‌یه‌كادان و هه‌ڵپرژانانەدا ده‌یباته‌وه، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێز و تینی ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریده‌كه‌ن و تێوه‌ده‌گلێن ( لەتەك قبوڵكردنی ڕیفۆرمه‌كان). له كۆتاییشدا ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت داوێتی یا دانووسانی له‌سه‌ر كردووه، ده‌توانێت لێی په‌شیمانبێته‌وه. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش، واتە داچوون و هەڵكشانی سیسته‌می دەوڵەت لە یارمەتیدانی هاووڵاتیاندا، وەكو ئەركێك …. كە دەیكات، بۆ ئه‌وه‌یه تاكو گۆڕانكاری شۆڕشگێڕانەی زیاتر، بوەستێنێت. كردنی ئەمانە له بنه‌ڕه‌تدا وەستانەوە و بەرامبەركێی (چاله‌نجی) كاری كرێگرته ناكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌كو ئامرازێك بۆ چاكسازیی سەرمایەداریش به‌سوود بوون، واتە ئه‌مه ”ڕیفۆرمی كردەوە” ( بۆ نموونه خراپتری كردووه، لەوەی باشتری بكات). به‌ڵام كاتێك كه ده‌وڵه‌ت لەتەك پێویستییەكانی ئابووری سەرمایەداران و ڕۆڵی ده‌سته‌بژێردا له ناكۆكی و بەیەكاداندایە، هێشتا ئەوەنده به‌هێز دەبێت، كه هەر كات پێویستیكرد، بتوانێت بەڕوویاندا بووە‌ستێته‌وه.
بێگومان فۆڕمی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت نه سروشتتی (ته‌بیعه‌تی) ده‌وڵه‌ت و نه ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامراز و ئامێری ده‌سه‌ڵاتی كه‌مایه‌تی، ناگۆڕێت. له ڕاستیدا ئه‌و سروشته ناتوانێت بگۆڕێت، به‌ڵكو ڕواڵه‌تی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی یاسا و ڕێساكانی ژیان بپارێزێت، ده‌گۆڕێت و دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌كو چۆن ده‌وڵه‌ت به‌پێویستی ده‌زانێت، كه ئەركە‌كانی یه‌كسه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌داردابێت، ئاواش ده‌یزانێت، كه ده‌بێت به‌گشتی له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌شدا بێت. ئه‌و كاتانه‌شی كه ده‌وڵه‌ت له‌ژێر فشاری گشتی خه‌ڵكیدا، هه‌وڵده‌دات ڕه‌فتارێك بنوێنێت، ئه‌رك و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كه له‌لایه‌ن بازاڕی سەرمایەداری و چینه‌كه‌ی و كاراكته‌ره قوچكەییه‌كه‌یه‌وه، سەریانھەڵداوە، كەمبكاتەوە، هه‌تا له‌و باره‌شدا ده‌وڵه‌ت هه‌وڵده‌دات، تاكو به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به قازانجی چینی سه‌رمایه‌داری یاخود ده‌وڵه‌ت خۆی، بشكێته‌وه. بۆ نموونە ئه‌مه له‌كاتێكدا كه چۆن یاسای كرێكاران، كارده‌كات، به ئاشكرا ده‌توانرێت ببینرێت . ڕوودانی ئه‌مانه‌ش ئه‌ركێك یا بیانویه‌كی “باشه” بۆ ده‌وڵه‌ت, تاكو پاساوی ده‌ستتێوه‌ردانەكانی بكات و پاوانخوازییەكانی بەھۆی سروشتی قوچكەییەكەیەوە، بكرێت. هه‌روه‌كو مالا‌تێستا وتوویه‌تی:
“ئه‌رك و فەرمانی بنه‌ڕه‌تیی حكومه‌ت … هه‌ر وه‌كو هه‌میشه سه‌ركوتكردن و چه‌وساند‌نه‌وه‌ی جەماوەره‌كه‌یه له به‌رامبه‌ر داكۆكیكردن له سه‌ركوتكه‌ران و چه‌وسێنه‌ران …. ئه‌وه ڕاسته له‌پاڵ ئه‌م ئەركە بناخە‌یانه‌دا به‌درێژایی مێژوو ئەركی دیكەشیان هاتوونەته‌پاڵ .. چونكه زه‌حمه‌ته حكومه‌تێك هه‌بووبێت … كە تێكەڵەیەك ( ڕێگاو ئامرازی جیاجیا) لە ڕێگەی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی لەتەك ڕه‌فتاری ڕاووڕووتانه‌وه لەتەك گرتنه‌به‌ری ڕێگەی دیكه‌دا كه بۆ ژیانی خه‌ڵك به‌كه‌ڵكبووه، نەگرتبێتەبەر. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه حكومه‌ت له سروشتی‌دا سه‌ركوتكه‌ر نییه …. چونكه ئه‌و له بنچینەیدا و له هه‌ڵوێستیدا، به‌ناچاریی داكۆكی لە چینی پاوانخواز، كردووە و به‌هێزی دەكات، له ڕاستیدا دەوڵەت ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاتەوە و پێگەكه‌شی هه‌ر ئه‌وه‌یه. گه‌ڕان به دوای بەڵگەیەكی كردەیی (پراكتیكی)دا تاكو بزانین كە چۆن و بۆچی دەوڵەت ئه‌م ئەركانه ده‌بینێیت و تێگەیشتنی ھاندەری ئه‌م كاره‌ش، گرنگه بزانین، كە ئەویش ئارەزووی پاوانكردنه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌میشه ڕوو لە داكۆكیكردن و فراونكردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستتێوه‌ردان له ڕێگەی بەرتەرییە‌كانییه‌وە، دەنێت. دیسانه‌وه تێگه‌یشتنیش له‌وانه‌ی كه له‌و چینانه‌دا خۆیان ده‌گرنه‌وه، كه دووانن : ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه داكۆكیی له‌خۆیان ده‌كه‌ن، پێویسته ” [Op. Cit. , pp. 23-4]
دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كە ده‌بێت ئه‌م ڕیفۆرمانه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، چونكه ( ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه‌ی خراپتره هه‌ر وه‌كو نیئۆلیبراڵیزم پیشانیده‌دات) به‌ڵكو ئه‌م وتووێژه پێداگرتنه له‌سه‌ر ئه‌وە‌ی تاكو بزانرێت كه ده‌وڵه‌ت ماشێنێكی بێلایه‌ن نییه، هه‌روه‌ها ناتوانرێت پێشبینی ئه‌وه‌ش بكرێت، كه ده‌وڵه‌ت هه‌ر ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه بێت، كه هەبووه. به‌پێچه‌وانه‌وه لەنێو خودی سەرمایەداریدا ڕواڵه‌تێكی دیكەی دەوڵەت ده‌بینین، كه پارێزگارییه له ڕیفۆرمه كۆمەڵایەتییه‌كان: كردنی شتی باشه، به نێتی ئه‌وه‌ی كه گوایه ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه دێت، كه له‌سەرده‌ستی سەرمایەداریدا زه‌ره‌رمه‌ندبوون. كەواتە ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ڕاستی كڕۆكی خۆی بشارێته‌وه:
“حكومه‌ت به‌بێ شاردنەوەی ڕاستینەی سروشتی خۆی، ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبێت، ئەو شاردنەوەیەش له‌ژێر په‌رده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و سوودمه‌ندێتی گشتییدایه، ناتوانێت رێزلێگرتنی ژیانی ئیمتیازداره‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێت، گه‌ر بانگه‌شه‌ی ڕێز بۆ ژیانی هەموو مرۆڤ، نه‌كات، ناتوانێت بەرتەرییەكانی كه‌مایه‌تییه‌كه بسه‌پێنێت و پەسەندبكرێت، گه‌ر خۆی ئاوا نیشاننه‌دات كه پارێزه‌ری مافه‌كانی هه‌مووانه” [Malatesta, Op. Cit. , p. 24]
له ڕاستیدا گەر دەوڵەت ئامرازی دەستەبژێری فەرمانڕەوابێت و بیه‌وێت كۆنترۆڵی سیسته‌مێك بكات، كه ئه‌وان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن، بڕوابوون بۆ خه‌ڵکی به ده‌وڵه‌ت كارێكی سه‌خته . هه‌روه‌كو له به‌شی ئاینده‌دا قسەی لەسەر ده‌كه‌ین، هه‌تا له دیمۆكراسیشدا ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ساماندارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و كۆنترۆڵده كرێت، له‌و كاته‌شدا هه‌ر ئه‌سته‌مه یاسا و ڕێسایه‌كی ئاوا دابنرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیدا بێت و بەبێ فشاری جەماوەریی كاری پێبكرێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه، كه ئەناركیسته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوی په‌ڕله‌مانتاری، خوازیاری چالاكی ڕاسته‌وخۆن. تەنانەت ئازادییه سه‌ره‌تاییه سڤیلییه‌كانیش سه‌ره‌نجامی چالاكی ڕاسته‌وخۆی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكیین، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافانه له چنگی چینی فه‌رمانڕه‌وادا، كه هه‌رگیز به خۆبه‌خشانه لە دەستیان نابێتەوە” [Rocker, Anarcho-Syndicalism , p. 75]
هاوكات لەتەك ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌ش ئاشكرایه، كه ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا و ئه‌وانه‌ی داكۆكییان لێده‌كه‌ن، ڕقیان له هه‌ر یاسا و ڕێسایه‌ك دەبێته‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت … ئه‌مه له‌كاتێكدا، بێگومان، به بێده‌نگی له ئاستی به‌كارهێنانی ده‌وڵه‌تدا بۆ خواسته‌كانی خۆیان، ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌كو Benjamin Tucker سه‌باره‌ت به ” بازاڕی ئازاد”ی سه‌رمایه‌داری Erbert Spencer ئاماژه‌ی كرده‌وه و ده‌ڵێت ” له نێوانی ئه‌و ڕونكردنه‌وه وێنه‌گه‌رییانه‌ی ….. سه‌باره‌ت به یاسا و ڕێسا ئەھریمەنییه‌كان كراوه، له هه‌موو نموونه‌یه‌كدا ده‌ریخستووه، هه‌ندێك یاسا به ڕووكه‌شی باسیان له پارێزگاریكردنی كرێكاران و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان (دەردەكانیان) و باسكردن له خۆشی و خۆشگوزەرانی خه‌ڵكه‌كه كردووه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش بانگه‌شه‌ی سه‌رنجدان له‌و یاسایانه ناكەن، كه چه‌ند ڕه‌گوڕیشه‌یه‌كی قووڵی كوشنده‌یان هه‌یه و له‌و یاسایانه‌وه ته‌شه‌نه‌یان كرده‌وه، كه بەرتەریی (امتیاز) ده‌خولقێنن و قۆرخكردن ڕاده‌گرن و به‌رده‌وامییان پێده‌دەن” .
له كۆتاییدا، ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، هیچ كام له‌م ئەركە لاوه‌كیانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن، كه سەرمایەداری له ڕێگەی ئه‌و زنجیره ڕیفۆرمانه‌وه، كه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌كرێن، بگۆڕێت بۆ سیسته‌مێكی باش و ڕێك‌وپێك، تاكو له سه‌ره‌تا و بناخە‌وه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكاران بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م ئەركە لاوه‌كیانه ده‌كرێن و ته‌شه‌نه‌یانپێده‌درێت و یارمه‌تی ڕۆڵه بناخە‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن، وه‌كو پارێزه‌رێك داكۆكی له خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌داری بكات و هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یشی كه به‌رهه‌می ده‌هێنن …… وه‌كو بناخە‌یه‌كن، بۆ سەرمایەداری، تاكو توانای چه‌وساندنه‌وه و به‌كارهێنانی هه‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ڕیفۆرمه‌كان نۆژەنكردنەوە (ھاوچەرخیكردن)ی ئەركە‌كانی سەرمایەداری بكەن، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له بناخە‌كه‌ی ناكەن.
به‌كورتییه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا كه ئاست و سروشتی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كان و كۆنترۆڵه‌كان له‌ژێر ناوی، یان به‌ناوی خزمه‌تی چینه‌كانەوە، كه شێوه‌ی جیاجیا بە‌خۆیانەوە ده‌گرن، خراونەتە كاركردنەوە، هه‌میشه ڕوودەده‌ن و ده‌مێننه‌وه. له‌م بارە‌دا ئیدی گرنگ نییه، دەوڵەت چ جۆره چالاكییه‌ك یا ڕه‌فتارێك جگه له‌و ئەركە سه‌رەتاییانه بۆ پاراستنی خاوندارێتی تایبه‌تی دەگرێته‌به‌ر و یا ئەمەش چ ئەركێكی لاوه‌كییە، هه‌میشه ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامرازێكی ده‌ستی چینی فه‌رمانڕه‌وا، به‌ڕیوه‌ده‌چێت. هه‌تا ئه‌مه ئه‌و ئه‌ركه لاوه‌كیانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، سه‌پێنراون …. هه‌تا لەو كاتەشدا، هێشتا پەسەندترین ڕیفۆرمیش، ئه‌ویش به‌باری به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت یا سه‌رمایه‌دا ده‌شكێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش شیاوی ڕوودانن. ئه‌مه‌ش واتای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ ڕیفۆرم، ده‌درێن نییه، یا بوترێت هیچ نین، به‌ڵكو ئه‌مه بەواتای تێگه‌یشتنه له‌و ڕاستییه، كه ئێمه‌ی سه‌ر‌كوتكراوان، پێویستمان به‌وه هه‌یه، كه پشت بە ھێز و توانای خۆمان و ڕێكخراوه‌كانمان بۆ چاككرنی بارودۆخه‌كه‌مان، ببەستین.
یک گزارش و یک مصاحبه با عکس برای آشنایی با آنارشیست ها در مصر
ترجمە از : ن. تی‌ف
ویرژن آنلاین برای خوانندن
دانلود ویرژن چاپی
به‌ڵگه‌نامه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن؛ ئه‌و کوده‌تایه‌ی له میسر کرا به ته‌گبیر و له به‌رژه‌وه‌ندی دەوڵەتانی ئه‌مه‌ریکا و ئەوروپا و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که بوو
زاھیر باھیر
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه له لای گه‌لێک له هاوڕێیانی وه‌کو ھەژێن و تاهیر صاڵح شه‌ریف و که‌یفی ئه‌مین ، که‌مالی داده‌ئامینه و من و چه‌ند که‌سێکی که‌می تر ئاشکرا بوو هه‌ر زوو په‌یمان به‌وه برد که ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی کوده‌تایه‌ک بێت دژی ئیخوانه‌کان ، کوده‌تایه‌ک بوو دژی 17 ملێون خۆپیشانده‌رو ناڕه‌زاییانی میسر، چونکه ئێمه ده‌مانزانی که سووپا شؤڕشگێڕ نییه‌و شۆڕشیش ناکات، سووپا پیلانگێڕه‌و کوده‌تا ده‌کات. به‌ڵام به داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چه‌په‌کان و کۆمۆنیسته‌کان و گۆڕانخوازه‌کان که‌وتنه ژێر ته‌پکه‌ی ساکاری و خۆشباه‌ڕی و دوورنه‌بینییه‌وه ، ئه‌وه باسی ڕۆشبیری لیبراڵی کورد ناکه‌م چونکه ئه‌وان ، به قه‌سد و ئامانج خوێنه‌ری کورد چه‌واشه ده‌که‌ن.
من لێره‌دا ئه‌وه باس ناکه‌م که بۆچی کوه‌دتا بوو دژی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له میسر ، چونکه هه‌ر یه‌کێک له ئێمه له لایه‌نی جیای ئه‌و کوده‌تایه، له فه‌یسوبووکدا ، ڕاو بۆچوونی خۆمانمان له‌سه‌ری داوه، به‌ڵام ئێستا ورده ورده ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی که له ژورێکی داخراودا و به نهێنی پلانی بۆکرا ، ا له ئاوه‌ڵابووندایه:
1- هه فته‌ی ڕابوردو تۆنی بلایه‌ری کۆنه سه‌ره‌ک وه‌زیرانی بریتانیا ، له وتارێکییدا بۆ گاردیانی بریتانیا‌و دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزوێنیشی له‌گه‌ڵ چه‌نالی 4 بریتانیادا ،کرد. ئه‌و به ئاشکراو به بڕوایه‌کی یه‌قینه‌وه به‌رگری له‌و کوده‌تایه ده‌کردوو کرۆکی هۆکاری لاینگربوونی خۆی بۆ ئه‌وه کوده‌تایه ده‌ربڕی که وتی ” میسر له نێوانی فه‌وزاو هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپادا بوو، گه‌ر سوپا ئه‌وه‌ی نه‌کردایه کاریسه له میسردا دروستده‌بوو…” دیاره ئه‌مه ڕای خۆی نییه ، چونکه ئه‌و نه که‌سێکی ئاساییه و له مه‌وقیعێکی ئاوا‌شدا نییه که به‌و ئاسانییه بتوانێت ڕای خۆی بدات، ئه‌و نوێنه‌ری ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو ڕوسیایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ بینا کردنی ئاشتی به‌تایبه‌تی له نێوانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کاندا. ئه‌و مه‌به‌ستی له “فه‌وزا ” ئه‌وه بوو که هاتنه سه‌ر شه‌قامی ئه‌و خه‌ڵکه بوو به‌بێ کۆنترۆڵی پارتێک ، بێ هه‌بوونی سه‌رکرده‌یه‌ک، بێ پلانکردنی ئابوری لیبراڵیانه ، بێ داواکردنی حکومه‌تێکی لیبراڵ. بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌وێ خۆیان ده‌یانزانی چی‌یان ده‌ویست به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که بزانن ڕوداوه‌کان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات.
2-ئه‌مه‌ریکا نه‌ک هه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه‌ی، 1.5 ملیار دۆلار، بۆ سوپای میسر نه‌وه‌ستان یا چاوی پیادانه‌خشانه‌وه به‌ڵکو . ئه‌مڕۆ ئیعلانی ئه‌وه‌شیان کرد که که 4 fighter jets پێشکه‌ش به سوپای میسر بکه‌ن ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌وان هیچ وه‌ختێک ، ئه‌وه‌ی که له‌وێ ڕویدا به کوده‌تایان ناونووس نه‌کردوه.
3- وڵاتانی که‌نداو دوێنی به ته‌واوی ڕێککه‌وتن که به بڕی 12 ملیار دۆلار، کۆمه‌ک به حکومه‌تی کاتی ( سوپا) ی میسر بکه‌ن. که به‌شی زۆری ئه‌م پاره‌یه له لایه‌ن سعودییه‌ه‌و ئه‌مارات و قه‌ته‌رو کویه‌ت-وه هاتووه.
ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌وه ده‌رئه‌خات که چۆن هه‌موو ئه‌م وڵاتانه له پشتی ئه‌م پیلانه‌وه بوون و یارمه‌تی سوپایان دا تاکو بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له میسر له‌بار ببرێت، چونکه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌موویان هه‌تا به ڕۆژاوا‌و ئه‌مه‌ریکاشه‌وه دروستده‌کرد ، گه‌ر بهاتایه حکومه‌تی مۆرسی له‌سه‌رده‌ستی ئه‌واندا بهێنرایه‌ته خواره‌و.
یاداوەرییەكانی یەكی ئایار
ھەژێن
ئایاری ٢٠١٣
یەكی ئایار لە منداڵی مندا
یاداوەرییەكانی سەردەمی مناڵێم لە بارەی ڕۆژی یەكی ئایارەوە، گەلێك لە یاداوەرییەكانی سەردەمی ھەرزەكاری و دواترم جیاوازن. كاتێك كە قسە دەھاتە سەر كۆمونیزم و كرێكار، بەردەوام لە دەمی باوكمەوە دەمبیست، كە “لە ساڵی ١٩٥٨دا ھەموو كەسێك وەك مۆدێڵ ئەندام و دۆست و لایەنگری پارتی كۆمونیست بووە”، بەڵام ئەو بەخۆی نا. ئەو دەیگێڕایەوە كە” لە یەكی ئایاری ١٩٥٨دا ھەر كەسێك دەستی پاچ و خاكەناز و چەكوش و بێڵی گرتبێت، ئەوەی ھەژار و برسی و كۆڵبەر بووبێت، لە ڕۆژی یەكی ئایاردا خرۆشاوەتە نێوەندی مەیدان و دروشمی بەسەر (لێنین و ستالین) ھەڵداوە”.
ھەرچەندە بەوە دڵخۆشدەبووم، كە كەسە ھەژار و زەحمەتكێشەكان لەو ڕۆژەدا ھێندە ھاودەنگ و یەكگرتوو بوون و پێكەوەبوون. بەڵام داستانێكی ئاوا بۆ من، ھیچ سەرنجراكێشییەكی تێدانەبوو، چونكە من تێنەدەگەیشتم بۆچی و ئامانجیان چی بووە، یا ڕاستر بڵێم، لەبەرئەوەی كە باوكم خۆشی لە كۆمونیستەكان نەدەھات.
ساڵ ھات و ساڵ چوو، ساڵانی پاش ھەرەسھێنانی بزووتنەوەی چەكداریی ناسیونالیستی كورد، ھەموو ساڵێك لە ڕۆژی یەكی ئایاردا خەڵكی ڕوویان لە دەشت و دۆڵ و كێوان دەكرد و دەبووە ئەو ڕۆژەی كەس بە كەس نەبوو و بەزۆری خواردنەوە بووبووە مۆدێلی یەكی ئایارەكان و تا یەكی ئایاری ١٩٧٧ كەسانێكی زۆر چووبوون بۆ سەیران و بەھۆی خواردنەوە و بەدمەستبوونی ھەندێكەوە، لەنێوان لایەنگرانی (حشع) و لایەنگرانی (پدكع)دا بووبوو بە دەمەقاڵێ و سووكایەتیكردن بەیەكتری و ڕۆژەكە لە سەیران و خۆشیییەوە، گۆڕابوو بە ڕۆژێك، كە ناخۆشترین یاداوەریی لە منداڵی مندا بەجێھێشت.
بەڵێ یەك دوو شەو پاش یەكی ئایار، دوو كەس لەلایەن دەستە سەرەتاییەكانی بزووتنەوەی چەكداری تازە دروستبووەوە كوژران و لە دەروونی منی مناڵ‌دا مۆری ناخۆشی و ڕكبوونەوەیان لەو ڕۊژە دا و تەنانەت ڕكم لە سەیران دەبووە و تا ئێستاش بەجۆرێك حەزم بە شادیی و ھەڵپەركێ و ھەرا نییە. ھەموو جارێك كە ھاوسەر و منداڵی كوژراوەكانم دەبینین، خۆبەخۆ یەكی ڕۆژی ئایار وەك یاداوەرییەكی ناخۆش دەھاتەوە بەرچاوم.
یەكی ئایار لە ھەرزەكاریی مندا
كاتێك كە ھێزە چەكدارەكانی (ینك) پەلاماری (قڕناكا و پشتئاشان)یان دا، منی ھەرزەی ڕامیاریی تا بینەقاقام لەژێر كارایی ھەرا و پاگەندەی ئەو ڕۆژانەدا، ھەستم بە سەركەوتنێكی گەورە و بەرز دەكرد، بەتایبەت، كە گوێم لەم دەستەواژانە دەبوو ” لێنین، گۆڕ ھەڵتەقێنە، تەحریفییەكان …. لە كوردستان … “. بەڵام ھەستكردن بەو خۆشی و سەركەوتنە زۆری نەخایاند و كۆتایی پاییزی ھەمان ساڵ، كە بەخۆم بوومە پێشمەرگە و لە دەمی ھاوسەنگەرەكانمەوە وردەكاری ھێڕشەكان و باری دەروونی گیراوەكانی لایەنی پەلاماردراو و ئامانج و تاكتیكی پەلاماردەرم بیست، سەد و ھەشتا پلە ھەستم بە شەرمەزاری دەكرد و دەنگێك لە ناخمدا ھاواری خنكێنراوی كوژراوەكان و قینی چاوی ھاوڕێ بەجێماوەكانیانم بە ھۆشمدا دەدا و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر بە ئاگایدەھێنام. ھەڵبەتە خودی ململانێی نێوان عیراقچی و كاردستانچییەكان، كە من فرەتر بەلای عیارقچییەكاندا دەچووم، لەو بارەوە كارایی خۆی ھەبوو.
یەكی ئایار لە دەمی ھوشیاربوونەوەمدا
ناسین و دەرككردنی پێشینەی ڕۆژی یەكی ئایار، وەك ڕۆژێكی چینایەتی و سیمبولی خەباتی كرێكاران دژی مشەخۆران (بۆرجوازی) ، بۆ كارایی بەرنامەكانی ڕادیۆ كۆمەڵەی زەحمەتكێشان دەگەڕایەوە، كە بە دابڕانم لە بزووتنەوەی چەكداری، ڕۆژانە لە لایەنگریی لایەنەكەی خۆم دووری دەخستمەوە و بەرەو بیری ڕزگاری كرێكاران و زەحمەتكێشان ڕایدەكیشام. كارایی بەرنامەكانی كانونی ھونەر و ئەدەبیاتی كرێكاریی لەسەر من ھێندە بەرفراوان بوو، كە چیدی گوێم لە ڕادیۆی لایەنەكەی خۆم ڕانەدەگرت و ڕۆژانە بە بەرنامەكانی ئەو ڕادیۆیە بەنگبووبووم.
یەكی ئایاری ١٩٩٠ لە دەمی خۆھوشیاریی كەسیی خۆمدا
لەتەك دابرانی یەكجارەكیم لە بزووتنەوەی چەكداریی كە لە ڕاپەڕینەكەی ١٩٨٧دا بە ناچاری ڕوومتێكردبووەوە، بووە خاڵی وەرچەرخانی ھزریی و بۆچوونەكانی من بۆ ھەموو شتەكان، ھەرچەندە من لە جەرگەی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دەژیام، ھەموو ساڵێك لە یەكی ئایاردا وەك سوونەتێك نەدەچوومە سەركار و لەو ڕۆژەدا وەك شەیدایەكی بێ‌باك لە شەقامی شارەكاندا بەدەم وتنەوەی سروودی یەكی ئایار و سوودی (ئینتەرناسیوناڵ)ە، لە دووی ھاوبیرانی خۆم دەگەڕام، بەرنامە و سروودەكانی كانوونی ئەدەبیاتی كرێكاریم تۆماردەكردن و دەستاودەست بە ھاوەڵان و ھاوڕێیانی خۆم، بەتابەت لایەنگرانی ئاڵای شۆرش و (حشع) و گروپی ئینتەرناسیونالی كۆمونیست، دەگەیاندن، دەمویست لەو ڕۆژەدا لە ڕەفتار و دڵخۆشیمدا جیاوازی ئەو ڕۆژە بۆ من بە ھەمووان نیشانبدەم، بەتابەت ھاوچینەكانم (كرێكارانی كورەخانەكان).
لەم ساتانە بەدواوە، چیدی یەكی ئایار بۆ من بۆنەیەكی ناڕۆشن نەبوو و ھۆكاری جەنگ و سەیران و خۆمەستكردنی داخدارانەی كەسەكان و كوشتنی كەسەكان بۆ من ناڕۆشن نەبوون، چونكە بەخۆم بووبوومە كرێكار و ڕۆژانە بەپێست و ئێسكم، جیاوازییە چینایەتییەكانم دەركدەكردن و زیاتر زیاتر ناتەبایی و ناجۆری سیستەمە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكەم بۆ دەردەكەوت و باوەڕم بە ھزری ڕزگاری چینەكەم بەھێزتر دەبوو. چیدی لوولەی چەكەكان بۆ من، یەكلاكەرەوەی كێشەكان و كۆتاییھێنەری ستەم نەبوون، دژی شەڕبوون و دژی دەمارگیری نەتەوەیی و دژی سەرمایەداریبوون، ئاوازی سروودێكی مرۆییبوون، كە ڕۆژ بە ڕۆژ منیان لە مرۆڤخۆشویستن و لە ھاریكاری و ھەرەوەزیی و خەمخۆریی بۆ خەڵك نزیكدەكردەوە، وەك داڵدارێكی دێوانە، ھیچ ھۆگرییەكم بۆ حەز و چێژە خۆویستییەكان نەمابوو. حەزمدەكرد لەو ڕۆژەدا ببمە بوركانێك و سیستەم و دەسەڵاتی چینی مشەخۆر بەخۆی و دەوڵەتەكان و لەشكرەكان و ھەمبارەكانی پیشەسازی چەك و بازارەكانی سوودخوازیییەوە، ژێروژوور بكەم.
یەكی ئایاری ١٩٩١
یەكی ئایاری ١٩٩١، ھەرچەندە خەمی شكستی ڕاپەڕین و كۆڕە و باڵی بەسەرمدا كێشابوو، بەڵام دیسانەوە لەو ڕۆژەدا ھەر لە دووی ھاوبیرەكانم وێڵبووم، بەتایبەت كە زۆرێك لە ھاوەڵەكانم گەڕابوونەوە ھەرێمی كوردستان و چەكداری لایەنەكانیان بوون و من ھەستم بە تەنیاییەكی زۆر دەكرد. لەو تەنیاییەدا بۆ یەكەم جار، دیتن و دەركەوتنی دروشمێك بەبۆنەی ڕۆژی یەكی ئایارەوە، شاگەشكەی كردم، ھەرچەندە ھاوبۆچوونیم لەتەك ئەو ڕێكخراوە (راھی كارگر)دا نەبوو، بەڵام دیتنی دروشمی “كرێكارانی جیھان یەكگرن” لەسەر دەرگەی پۆستی ئەو شارەی لێیدەژیام، مژدەیەكی گەورە بوو بۆ من و ھەستی تەنیایی منی لە ڕۆژی یەكی ئایاری ١٩٩١دا ڕەواندەوە و ھیوایەكی بە من بەخشی، بەوەی چیدیكە لەوێدا تەنیابیم.
یەكی ئایاری ١٩٩٢
ھەرچەندە نزیكەی نۆ مانگ بوو گەڕابوومەوە ھەرێمی كوردستان و سەرقاڵی چالاكی ڕێكخراوەیی و یادی ڕاپەڕین و مەراسیمەكانی ٨ی مارچ و ١٨ی ئازار ڕۆژی كۆمونەی پاریس و شوراكانی كوردستان بووم، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەركێكی ڕێكخراوەییەوە، كە لەو ڕۆژانەدا بە من دەسپێردرا [ بردنی ئۆرگان و بڵاوكراوە و نامە ڕێكخراوەییەكانی حككا بۆ ئێران] ئایاری ئەو ساڵەش ھەر لە كۆڕ و كۆبووبەوە ئایارییەكانی ھەرێمی كوردستان بێبەش بووم و لەو ڕۆژەدا ھەردەم بیرم لەلای ھاوڕێ و ھاوكارەكانی مەراسیمەكان بوو. بەڵام لەیەك شت دڵنیابووم، ئەویش ئەوەبوو، كە یەكی ئایاری ئەم ساڵ، سەرەتایەكی دیكە دەبێت بۆ سەرلەنوێ ناساندنەوە و گێڕانەوەی مێژوویی ئەو ڕۆژە و ڕەواندنەوەی ئەو وێنا نادروست و جەژنانەكییەكانەی، كە لە دەھەی ھەفتاكان و ھەشتاكانی سەدەی ڕابوردوودا لە ھۆش و یاداوەریی ھەزرانی وەك مندا بۆ ڕۆژی یەكی ئایار، دروستكرابوون. لەو ڕۆژەدا دیسانەوە لە شەقامەكانی ئێران‌دا كەوتمەوە سروودگوتن لەبەرخۆمەوە و گەڕان لە دووی كەسانێك، كە لەو ڕۆژەدا ژیان بۆیان واتایەكی دیكەی دەدا؛ ڕۆژی خەباتی چینایەتی و لەدایبوونەوەی ئازادئەندێشی.
یەكی ئایاری ١٩٩٣ ھەولێر و ناچاربوونم بە چوون بۆ ئاكرێ
وەك مەراسیمەكانی دیكە، بە مانگێك پێش ھاتنی ئەو ڕۆژە، چالاكانی ڕێكخراوە چەپەكانی ئەو كاتە لە باخچەی گڵكەند كۆبووینەوە. ئەوانەی كە لەبیرەوەیمدا ناو و وێنایان مابێت، ئەم ھاوڕێیانە بوون: گۆران عەبدوڵڵا، ئەحمەد پاشا، دڵێر، ئارام عەلی، جەعفەر عەلی، بەختیار (كرێكاری كارەبا)، بەختیار (ھۆنەر)، ھیوا، جەمال كرێكار، ئازاد ئارمان (ئیسماعیل)، كاوە حەسەن، چنار حەسەن، سۆران كەریم، ڕێبوار میدحەت، ھیواكەریم، مامە كەریم، ڕێباز، سیروان عەلی، د. ئەمین، شاپوور، قابیل، عەبدولڕەحمان مەولود، ناڵە حەسەن و كۆمەلێكی دیكە، بەداخەوە ناوی ھەمووانم لەبیر نەماوە …..
پاش بڕیاردان لەسەر شوێنی مەراسیم و بڕگەكانی مەراسیمەكە و وتاری كۆمیتەی مەراسیم و وردەكاری دیكە، بەپێی توانا و ئامادەیی خۆبەخشانە، لێژنەكانی كاركردن و بەرپاكردنی مەراسیم دیاریكران، لەوانە: لێژنەی ھونەریی، لێژنەی پەیوەندی، لێژنەی دارایی و گرتنی ھۆڵ، لێژنەی دابەشكردن و پەخشكردنی بەیاننامە و پلاكارتی مەراسیمەكە. وەك ھەموو جارێك ئێمە [ ڕێبوار و ھیوا و سۆران و ڕێباز و مامە و سیروان و من] ھەم لە لێژنەی ھونەرییدا و ھەم لە لێژنەی ئامادەكردن و كۆپیكردن و پەخشكردنی پلاكارت و كارتی بانگھێشكردندا بەشداربووین.
من بەپێی ئەزموون و دەركەوتنەكانی پێشووتر، داوام لە لێپرسراوی بەشی ئاشكراوی رێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست كرد، كە ئەوكات ھەردووكمان ئەندامی لێژنەی خۆجێیی [مەحەلی] ڕێكخراوەكەمان بووین و لە مەراسیمەكانی دیكەدا چەندین ھەوڵ بۆ بەرگرتن بە من و لێدان لە بوونی من لە ھەولێردا، ڕووبەڕووی گێچەڵ بووبوومەوە، كە بە ھاوڕێ […] بڵێت، لەوێدا گێچەڵ و ناتەبایی دروستنەكات و ململانێ و كێشە نێوخۆییەكانی خۆمان لەوێدا دروستنەكاتەوە. ئەویش بەڵینی بە من دا، ھەرچەندە من بڕوا و متمانەم بە بەلێنەكانی نەمابوو، جونكە ئەو بەخۆیی ھاندەری ئەو ھاورێیە بوو بۆ دژایەتی من.
لە یەكەمین كۆبوونەوەی سەرپەرشتیكەرانی لێژنەكاندا كە پاش ھەفتەیەك، من لێژنەكەم ئاگاداركرد، كە لە گەشتێكی چەند ڕۆژەدا سەردانی سلێمانی دەكەم. ئەوانیش بەتایبەت ھاوڕێ ھیوا محەمەد، داوایان لە من كرد، كە وەك نوێنەری كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایار لە ھەولێر، لە كۆبوونەوەكانی كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایار لە سلێمانی بەشداری بكەم و ھەم ئەزموونەكانی خۆمان بۆ ئەوان بگیرمەوە و ھەم لەوانەوە ئەزموونگیری بكەم، تاوەكو بەخۆمان لە ھولێر سوودیان لێوەربگرین.
بەو جۆرە من ڕۆژی دوایی بەرەو سلێمانی و مالوان و ھەڵەبجە، كەوتمەڕێ و لە زنجیرەیەك سەردانی كەسیی و بەشداری كۆبوونەوەكاندا ھەوڵمدا شێوازی كاركردنی خۆمان لە كۆمیتەی مەراسیمەكاندا و چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ئەركەكان لەلایەن لێژنەكانەوە، بە ھاوڕێیان لەو شوێنانە بگەیێنم. بە ھاریكاری و ئاگاداركردنەوەم لەلایەن ھاوڕێیان [بەھنام محەمەد و فاروق محەمەد]ەوە ھەر لەتەك ئەوانیشدا چووم بۆ شوێنی كۆبوونەوەكە.
شوێنی كۆبوونەوەكە، ھۆڵی فێرگەیەكی ئامادەیی بوو، لەو ھۆڵەدا تیپی شانۆی ئایار [ئەگەر ناوی تیپەكەم بە دروستی لەبیرمابێت]، لەوێدا پرۆڤەیان دەكرد، پاش ئەوەی كە ھەمووان ئامادەبوون، لەسەر سەكۆی ھۆڵەكە دانیشتین و پاش خۆشھاتن گوتن و دەستپێكردنی كۆبوونەوەكە، ھاوڕێیەك، باش لەبیرمنەماوە، كە كێ بوو، بە ھەمووانی گوت “ئەم ھاوڕێیە لە ھەولێرەوە ھاتووە و ئەندامی كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایارە و وەك نوێنەری ئەوان ھاتووە، ھەم ئەزموونی چۆنیەتی كاركردنی خۆیان لە ھەولێر بۆ ئێمە بگێڕێتەوە و ھەم لە ئێمەشەوە ئەزموونگیری بكات و بە ئەوێی بگەیێنێت”.
منیش بە یارمەتی ھەمووان، پاش گەیاندنی سڵاو و پەیامی ھاوڕێیانم لە كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایاری ھەولێر، گوتم ” ئێمە لە یەكەمین كۆبوونەوەی چالاكانی ئامادەی بەشداریكردن لە كۆمیتەكەدا، دەستنیشانی لێژنەكانی ئامادەكاریی دەكەین و پاشان بەپێی خواستی كەسەكان، خۆیان بۆ لێژنەكان ناونووسدەكەن و ھەفتانە تا ڕۆژی مەراسیمەكە، نوێنەرانی لێژنەكان، كۆدەبنەوە و ڕاپۆرت لەسەر چۆنیەتی پێشەوەچوونی كارەكان و پێداویستییەكان و ڕێگرییەكان و ھەنگاوەكانی دوایی و ئەنجامگیری و گێڕانەوەی قسەوباسەكان و ئەنجامگیری كۆبوونەوەكە بۆ بەشداربووانی لێژنەكان. ھەروەھا بە دیاریكراوی قسەم لەسەر چۆنیەتی كاری لێژنەی ھونەریی كە بەخۆم سەرپەرشتیگەری بووم، كرد، ھێشتا دوا ڕستەكەی، پەیامەكەم تەواونەكردبوو و نەچووبوومە سەر وردەكاریی چالاكییەكانی كۆمیتەی ئامادەكاریی، كەسێك لەو بەرمەوە، دەنگی ھەڵبڕی و گوتی “سوپاس كاكە، ئێمە خۆمان دەزانین چۆن كاردەكەین”. یەكسەر ھاوڕێ “فاروق محەمەد” ئانیشكێكی كوتایە پەراسووەكانی لای ڕاستم، چپاندیە گوێم ” دەزانیت ئەوە كێییە، ئەوە سەرنووسەری بڵاوكراوەی (كۆمونیزمی كارگەری) ئۆرگانی ڕێكخراوی (یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كارگری)یە. پاش ئەوەی كە چووینە دەرەوە، بە ھاوڕێیان (بەھنام و فاروقم)م گوت “بە پێچەوانەی سەرنووسەرەكەیانەوە، ھاوڕێ (….) كە ئەندامی كۆمیتەی نێوەندییانە، لە زۆربەی شتەكاندا دەڵێت ” ھەرچی ھاوڕێ (… / من) بڵێت، من لەلام پەسەندە.
پاش ئەوەی كە ڕۆژی دوایی گەڕامەوە ھەولێر، لە كۆبوونەوەی سەرپەرشتیكارانی لێژنەكاندا، پاش گێڕانەوەی ئەوەی لە كە كۆبوونەوەی كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایاری سلێمانیدا دیتبووم و بیستبووم، دەستبەجێ لەلایەن ھاورێیەكەوە، كە ھاوڕێكخراوەیی خۆم بوو و پێشتر بەپێی ئەزموونی مەراسیمەكانی پێشوو، پێشبینی ئەوەم كردبوو، كە ھەوڵی رێگریی لە من و دەرپەڕاندنم دەدات، چونكە ئەو و ئەو كەسەش، كە ھانی ئەوی دەدا، دەیانزانی پرنسپڵی ڕێكخراوەیی من و كاركردنم ڕێگەی بەشداریكردنی شەڕەدەندوكی كەسیی و لابەلاییم نادات. ھەر ئەم خاڵە لەلایەن ئەوانەوە دژ بەخۆم قۆسترایەوە و ناچاریانكردم لەبەرئەوەی ڕێكخراوەكەمان نەبێتە قوربانی پیلانێك و كینەدۆزی كەسیی ئەوان، بڕیاری كشانەوەی خۆمم لە كۆمیتەی مەراسیم ڕاگەیاند، بەڵام لەوە دڵنیامكردنەوە، كە ھەموو ئەو كارانەی كە وەك ئەندامی كۆمیتە بڕیاربووە، ئەنجامیانبدەم، لە دەروەی كۆمیتەش ئەنجامیاندەدەم، تەنیا ئامانجم ئەوەیە، كە كێشەی كەسیی كەسێك لەتەك مندا نەبێتە ھۆی پەككەوتنی كارەكانی كۆمیتەكە و مەراسیمەكە، ھەرچەندە ھاوڕێ ھیوا محەمەد و ھاوڕێ ئازاد ئاڕمان و ناڵە حەسەن و بەختیار (كرێكاری كارەبا) و ھاوڕێ ئارام عەلی داوایانلێكردم بمێنمەوە و تەنانەت ھەندێكیان پێیانخۆشتر بوو، من بمێنمەوە و ئەو بڕوات. چونكە ئەو یەكەم جار بوو، كە خۆی بۆ لێژنەكانی مەراسیم ناونووسبكات و ھەر لە سەرەتاشەوە، دەمزانی ئامانجێكی دیاریكراو لە پشت ئامادەبوونەكەیەوە ھەیە، ھەر بۆیە لە سەرەتای دەستپێكی كۆمیتەكەدا داوام لە لێپرسراوی ھەولێری رێكخراوەكەمان كرد، كە ئەو كەسە لەوە ئاگاداربكات، كە ململانێی نێوخۆیی خۆمان و ڕێكخراوەكەمان نەكێشێتە نێو كۆمیتەی مەراسیمەكەوە.
بەو جۆرە من ناچاركرام، ئەوێ بەجێبھێڵم و لەتەك ھاوڕێیانی (شقە)، بچم بۆ ئاكرێ و لەوێ چالاكی ئایاریی ئەنجامبدەم. ھەرچەندە زۆرم پێناخۊش بوو و دەتوانم بڵێـم، ئەو دەرچوونە بوو بە ھۆی زنجیرەیەك ناخۆشی و پەشیمانیی كەسیی لە درێژەی ژیانمدا، كە تا ئێستاش باجەكەیاندەدەم. [كە پرسێكی كەسییە و پەیوەندی بە چالاكی ڕیكخراوەییەوە نییە]، بەڵام بەدڵنیاییەوە رێكەوت و قەزاوقەدەرە ڕێكخراوەییەكان، ھۆكاری ڕوودانی ئەو چارەڕەشییەبوون.
یەكی ئایاری ١٩٩٣ لە ئاكرێ
چوونمان بۆ ئاكرێ و شێوەی كاركردنمان وەك ھەولێر نەبوو، چونكە یەكەم بڕیارەكە كتوپڕ بوو و دووەم ماوەی دوو ڕۆژمان بەدەستەوە مابوو. لەبەرئەوە ئەو دوو ڕۆژە تەنیا خەریكی پرۆڤەی سروودەكان و كۆپیكردن و ھەڵواسین و خۆئامادەكردن بووین. ھەرچەندە ئێمە لە ھەولێرەوە چووبووین و ئاكرێ و خەڵكەكەی بۆ ئێمە شوێنێكی نائاشنا‌بوون و ھەستمان بە نامۆیی دەركرد، ھەروەھا لەبەرئەوەی كە یەم جار بوو لە ئاكرێ ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست و بەگشتی چەپیش لەوێ مەراسیم بەو سوونەتەوە كە ئێمە ھەمانبوو، بكات، لە ڕاستیدا كەمێك ترسیشمان ھەبوو و داماننابوو، كە چەكدارەكانی پارتی بمانگرن.
بەڵام بە پێچەوانەوە لەتەك دڵخۆشی و پێخۆشبوونی خەڵكەكە و تەنانەت چەكدارەكانی پارتیش ڕووبەڕووبووین، ئەوەش دیسانەوە دوو ھۆكاری ھەبوو؛ یەكەم تازەیی مەراسیمی یەكی ئایار لەوێ و دووەم بەشداریكردنی گۆرانیبێژی ئاكرێ (محەمەد تەھە) بە كۆمەلێك گۆرانی خۆش. بەو جۆرە لە ئامێزی میھرەبانی خەڵكی (ئاكرێ)دا، مەراسیمێكی سەركەوتوومان بەرپاكرد، كە ئەو كەسانە‌ی لە ھەولێر دژایەتی ئێمەیان دەكرد، خەریكی فاڵگرتنەوە بوون لەسەر شكستھێنان و گرتمان. بەتایبەت بۆ من، كە دەرپەراندنم لە مەراسیمی یەكی ئایاری ئەو ساڵە لە ھەولێر، نەك لە كێشی كەسیی منی كەمنەكردەوە، بەڵكو متمانە و خۆشەویستی منی بردەسەر، چ لە نێو ڕێكخراوی خۆمان و چ لەنێو ڕێكخراوەكانی تردا.
بێجگە لە ھەموو سەختییەك و ترس و نیگەرانییەك، ھاوكاتیش خۆشییەكی ھەبوو، یەكێك لەو شتە خۆشانەی، كە قەد لەبیرم ناچنەوە، ئەوەبوو، كە ئێوارەی یەكی ئایار پاش مەراسیمەكە، لە ماڵی ئەو ھاورێیەمان (ح.ع) بووین، كە لەتەكیدا چووبووین و میوانێكی زۆر كۆبووبوونەوە لێمان، لەنێویاندا ئەوانەی كە پاش ڕاپەڕین ئەندام و پێشمەرگەی ڕەوتی كۆمونیست بووبوون. لە وێژەری دەنگوباسی ئەو ڕۆژەی كەناڵی پارتییەوە، لە بارەی یەكی ئایارەوە، بەردەوام گوێم لە وشەی “عەولی” دەبوو، ڕاستییەكەی ھەرچەندە تێگەییشتنم لە كرمانجی بە ھۆی ڕادیۆی یەكێتی و كۆمەڵەی زەحمەتكێسان لە ساڵانی ھەشتاكاندا زۆر باش بوو، كەچی لەتاو قەرەباڵغی و دەنگەدەنگی نێو ھۆڵەكە، من “عەولی”م لێبووبووە ناوی كەسێك و وامزانی كەسێكی زۆر بەناوبانگی ئەو ناوچەیە و لە ھاورێیەكم پرسی، ئەرێ ئەو “عەولە” كێیە، لە ڕۆژی ئایاردا ئەوەندە ناویدەھێنن، لەوەدەچێت، شیوعییەكی بەناوبانگ بێت؟ ئیتر بوو بە پێكەنین و ھەرایەك، ھەر مەپرسن، منیش ھەم وڕبووبووم و ھەم لەتەك ئەواندا تا ڕادەی گریان پێكەنیم و ھاتمەوە سەر سفر، (عەول)ە شیوعییەكەی من، تەنیا ژمارەیەك دەرچوو، ھەر “اول من أیار”ەكەی عەرەبی بوو و تا گەییشتبووە بادینان، بوو بوو بە (عەولی ئایار) و دڵی منی بە بوونی چالاك و كەسایەتییەكی ئاوا ناسراو لە بادینان بەناوی “عەول” خۆشكردبوو.
یەكی ئایاری ١٩٨٤ی ھەولێر
لە سەرەتای مانگی ئەپڕیلی ١٩٩٤دا بوو، لە لای ھاوڕێ گۆران عەبدوڵڵا بووم و لە بارەی مەراسیمی یەكی ئایاری ئەو ساڵەوە دەدواین، منیش كتوپڕ ئەم پێشنیارەم بەخەیاڵدا ھات “بۆ ھەوڵندەین، یەكی ئایاری ئەم ساڵ بەنێوی یەكێتی بێكارانەوە بەرپابكرێت، تاوەكو تەكانێك بەم رێكخراوە بدەینەوە و سەرلەنوێ جەماوەری لە دەور كۆبكەینەوە؟”. ھاوڕێ گۆران دەستبەجێ گوتی زۆر باشە و منیش ھەمان بۆچوونم ھەیە، لەم كاتەدا ھاوڕێ (سەردار حەمید) بەرەو بنكەی یەكێتی بێكاران دەھات، لە ئەویشمان پرسی، ئەویش لە وەڵامدا گوتی “منیش ھاوڕاتانم”، دوابەدوای ئەو، ھاوڕێیان (سیروان عەلی) و (كاوە حەسەن) ھاتن و ئەوانیش پێشوازییان لە پێشنیارەكە كرد، ئەگەر باش لەبیرممابێت، ھاوڕێ (عەبدولڕەحمان مەولود)یش بەسەر قسەوباسەكەدا ھات و زۆری پێباشبوو.
بەڵام ڕۆژی دواتر، كە دانیشتنی تایبەتمان بۆ پێكھێنانی كۆمیتەی بەرپاكردنی مەراسیمی یەكی ئایار ھەبوو، ھاوڕێ (سەردار ) بۆچوونی گۆڕابوو و لەوەش سەیرتر (لێپرسراوی بنكەی ئاشكرای حككع)، ھەرچەندە بانگھێشت نەكرابوو و كۆبوونەوەكە تەنیا بۆ ئەندامانی یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان بوو، كەچی ئەو لەوێ ئامادە بوو و دژایەتی تەواوی پێشنیارەكەی ئێمەی دەكرد و بەدژایەتی (حككع)ی ناویبرد و ئەندامانی حككع لەسەر ڕابەری پارتەكەیان لە مەراسیمەكەدا و پاشكۆبوونی یەكێتی بێكاران پێداگرییاندەكرد. ھەڵبەتە ئەوەمان لەبیرنەچێت، كە ئەندامانی (حككع) لەو سەردەمەدا لە زۆربەی پرسەكاندا دوو دەستەبوون، بۆ نموونە ھاوڕێیان (گۆڕان عەبدوڵڵا و سیروان عەلی) كە ئەو كات ئەندامی چالاكی ئەو پارتە بوون، زۆر بەتەنگ یەكێتی بێكاران و خەباتی جەماوەرییەوە بوون و لەتەك ئێمەدا ھاوبۆچوون بوون و لەلایەن قسەكەرانی پارتەوە، وەك ئێمە دژایەتییان دەكرا.
پاش ململانێییەكی زۆر، بڕیار لەسەر كۆمیتەی ئامادەكاریی مەراسیمەكە، بەناوی یەكێتی بێكاران و ھاوپشتی و كۆمەكی (حككع)ەوە درا. وەك ڕێسای جێكەوتە و پێشینەی ساڵانی ڕابوردوو، كەوتینە دیاریكردنی لێژنەكانی كۆمیتەكە و بۆ ھەر یەكێك لە كارەكان، لەوانە لێژنەی ھونەریی [كە من سەرپەرشتیگەری بووم]، لێژنەی كۆكردنەوەی كۆمەكی دارایی و پەیوەندی لەتەك لایەنەكان و ڕێكخراوەكانی دیكە، لێژنەی پاگەندە و ڕاگەیاندن. بەو جۆرە بەخۆشی و ورەبەزییەكەوە، بۆ ئامادەكاریی و بەرەوپێشبردنی ئەركەكان، دەستەبەكابووین.
بۆ من جیاوازی یەكی ئایاری ئەو ساڵە لەتەك ساڵەكانی پێشتر، دوو شت بوو، یەكەم، ئەو كەسانە‌ی كە ھەموو كار و ئامانجێكیان بووبووە دژایەتی من و ساڵی ١٩٩٣ بە دژایەتی كەسیی، منیان ناچار بە كشانەوە لە كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایار لە ھەولێر كرد، لەوێ نەمابوون، دووەم، یەكێتی بێكاران وەك ڕێكخراوەیەكی جەماوەریی سەربەخۆی زیاتری ھەبوو و بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابوردووەوە، كە كۆمیتەكە و مەراسیمەكە بەناوی ڕیكخراوە ڕامیارییەكانەوە [ڕەوتی كۆمونیست، یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كرێكاریی و سەرنجی كرێكار]، ئەو ساڵە یەكی ئایار بەناوی [یەكێتی بێكاران لە كوردستان]ەوە بەرپادەكرا . ئەمە بۆ من ھاتنەدی یەكێك لە خەونەكانم بوو، كە لە ساڵی ١٩٩١ەوە قسەوباسم لەسەر دەكرد.
جەماوەرییبوونەوە و كەمكردنەوەی كارایی و دەستتێوەردانی (حككع) لە كۆمیتەی ئامادەكاریی مەراسیمەكەدا، بواری بۆ بەشداری كەسانی سەربەخۆ و لایەنداری دیكە ڕەخساند، بەتایبەت لە كارە ھونەرییەكاندا، كە من سەرپەرشتیمدەكردن. بۆ نموونە بۆ یەكەم جار كەسانی دەرەوەی بازنەی ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاری بواریان بۆ ڕەخسا، كە بەشداری بێبەند و مەرج بكەن و تواناییە ھونەررییەكانیان بخەنەگەڕ و سیمایەكی دیكە بە مەراسیمەكە ببەخشن. لەو كەسانە (ھەڵمەت تاھیر)ی شانۆكار خەڵكی ھەولێر، (فازیل عوسمان) خەڵكی كەركووك، خوێندكار لە ھەولێر، (ھەژار )خەڵكی كۆیە، خوێندكار لە ھەولێر، بێجگە لە شانۆكار ناڵە حەسەن و خۆمان تیپی سروودبێژی، كە پێشتریش لە مەراسیمەكاندا بەشی سەرەكی لێژنەی ھونەری مەراسیمەكانی ٨ی مارچ و ١٨ی ئازار [ڕۆژی كۆمونە و شوراكانی كوردستان] و مەراسیمی یەكی ئایار بووین.
بەو جۆرە ھاوڕێ (فازیل عوسمان) بە چەند سروودێكی نوێ، كە دانەری ئاوازەكانیان بەخۆی بوو، ھاوڕێ (ھەڵمەت تاھیر) بە شانۆییەكی كۆمیدی فوتباڵ، كە دواتر من كۆمەڵێك ئیدی خۆمم بۆ زیادكرد و بوو بە شانۆگەرییەكی ڕامیاریی، ھاوڕێ (ناڵە حەسەن) بە شانۆگەرییەك، كە منیش ڕۆڵم تێدا كایەكرد، ھاوڕێ (ھەژار) بە گوتنی كۆمەلێك سروود بەشدارییانكرد.
ھەرچەندە ھەژماری ئەندامانی كۆمیتەی مەراسیم و چالاكانی یەكی ئایار لە ھەولێر لە پێویست زیاتربوون، كەچی وەھا دەركەوتنێكی تازە، ئەندامانی (حككع)ی تووشی شۆككردبوو و ناچاربوون بۆ ھاوسەنگی ھێز، كۆمەڵێك لە ئەندامان و چەكدارانی خۆیان لە سلێمانییەوە بە بیانووی پشتیوانی و سەرپەرشتی بھێنن. ھەڵبەتە ئامادەیی چەكدارانە و ھێنانی ئەندامانی ئەو پارتە لە سلێمانییەوە، چاوەڕوانكراو نەبوو و كتوپڕ دەركەوتنیان لە ڕۆژ و شوێنی بەرپاكردنی مەراسیمەكە [باخچەی گڵكەند]دا پێشبینیكراو نەبوو و كەسانێك كە ئەندامی ئەو پارتەنەبووین، بەتایبەت ھاوڕێ (كاوە حەسەن) و من، ھیچ كاردانەوەیەكمان لە خۆمان نیشاننەدا، تا كاتێك كە ئەوان [لەشكری ئاوردە] كەوتنە ھەوڵی دەستتێوەردانی بڕگە و بەرنامەكانی مەراسیمەكە و لابردنی وتاری ھەندێك لە ھاوڕێیان و پاشوپێشپێكردنی بڕگەكان.
بەڵام بەپێچەوانەوە، ئەندامانی ھاوردەی (حككع) لە سلێمانییەوە، تەنانەت لە كاتی پێشكەشكردنی بەشەكانی مەراسیمەكەشدا ھەوڵی پاشقوڵگرتنیان دەدا و بڕگە پێشتر دانراوەكانیان لادەبردن و كەسانی خۆیانیان دەخزاندە نێو بەرنامەی مەراسیمەكەوە. ھەرچەندە من بۆخۆم بەپێی ئەزموونەكانی خۆم لەنێو ئەو ڕەوتەدا، دەمزانی كە بە ھەموو شێوەیەك ھەوڵی پاوانكردن (دۆمنیەت)ی مەراسیمەكە دەدەن، بەڵام لەو بڕوایەدانەبووم؛ یەكەم، لە سلێمانییەوە ھێز بێنن و دووەم، بە ئارەزووی خۆیان بكەونە پاش و پێشكردن و لابردنی ھەندێك لە بڕگەكانی مەراسیمەكە. وەھا دەستتێوەردان و چەپەڵكارییەك، ئێمەی ناچاركرد و لەسەر لابردنی وتارێكی ھاوڕێ (ھیوا كەریم) كرێكاری چێشتخانە و دواخستنی بڕگە ھونەرییەكان، ھاوڕێ كاوە و من لەتەكیاندا ڕووبەڕووبووینەوە. ھەروەھا كە لە كاتی ئامادەكاری كارەكاندا كێشەی زۆریان بەتایبەت بۆ لێژنەی ھونەریی دروستدەكرد، دژی ئەوەبوون، كە ھاوڕێ (فازڵ عوسمان) سروود بچڕێت و بەشداریبكات، دەیانگوت “ئەنارشیستە” [ھەرچەندە ئەو ئەناركیست نەبوو و كەسێكی كۆمونیست بوو، بەڵام لە جۆری كۆمونیزمی حیكمەتی نا]، ھەروەھا بەشداری ھاوڕێ (ھەڵمەت تاھیر)یان پێباشنەبوو، چونكە بۆ ئەوان كۆمونیست نەبوو یا كۆمونیستی ھاوجۆری ئەوان نەبوو .
لەو مەراسیمەدا بێجگە لە وتاری یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان و وتاری (حككع) و پەیامی لایەنەكانی دیكە، دوو شانۆنامە پێشكەشكران، یەكەم ئیدە و دەرھێنانی ھاورێ (ھەڵمەت تاھیر) بوو و دووەم، نووسین و دەرھێنانی ھاوڕێ (ناڵە حسەن) بوو. ھەروەھا بەپێشكەشكردنی كۆمەڵێك سروود و ھۆنراوە و پەخشان و گۆرانی ناوەڕۆك و سیمای مەراسیمەكە لە مەراسیمەكانی ساڵانی پێشوو جیاوازتربوو.
لە ھەموو ئەوانە سەرنجراكێش تر، ئەوەبوو، ئەوی كە ئاگای لە ھۆ و جێی سەرھەڵدانی جەنگی نێوان (ینك و پدك)ی نەبووبوو و شانۆییە كۆمیدییەكەی ئێمەی بینیبوو، پێێوابووبوو، كە شانۆییەكەی ئێمە بووەتە ھۆی ھەڵگیرساندنی جەنگەكە، چونكە لایەنگرانی ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار، لەوێدا لەتەك گۆڵكردنی ڕەنگی لایەنەكەی خۆیاندا، تەزبیحە زەرد و سەوزەكانیان لەبەرامبەر یەكدیدا ڕادەوەشاند و كەتواری كۆمەڵگە بەشێوەیەكی زیندوو نمایشدەكرا و كاردانەوەی بێنەر و جوڵەی ئەكتەر، سەراپای باخچەی گلكەند و مەراسیمەكی كردبووە مەیدانی نواندنی شانۆییەكی مەیدانی و شانۆنامەی ژیانی ئاسایی ھێنابووە سەر شانۆ و بەرگی ھونەریی بەبەرداكردبوو.
بەداخەوە، لێرە بەدواوە ڕەوتی بەشداری من بەھۆی دووركەوتنەوەم لە ھەولێر و ئەو كۆمەڵە ھاوڕێییەی نێو یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان و چالاكانی خوێندكاران، شێوەی بەشداری و چالاكیم لە مەراسیمەكانی یەكی ئایاردا گۆرانی بەسەرداھات، بەڵام ئێستاش ھەر ساڵ چالاكانە بەشداردەبم و ھەردەم ھەوڵدەدەم سەربەخۆیی خۆم بپارێزم و ڕەدووی ڕەوتە ڕامیارییەكان، كە تەنیا ئامانجیان لە بەشداری مەراسیمەكاندا پاگەندەی پارتیی و ڕامیاریی و ڕاوەئەندامكردنە، نەكەوم. لێرەدا بە یاداوەرییەكی خۆش، كۆتایی بە یاداوەرییەكانم دەھێنم؛ دوو ھەفتە پێش یەكی ئایاری ساڵی ٢٠١١ لە نەخۆشخانە كەوتبووم، وەك خوگرتنی ھەر ساڵەم بە بەشداری و ئامادەیی لەو ڕۆژەدا، كێچ چووبووە كەوڵم و ھەردەم بیرم لە چۆنیەتی بەشداریكردن دەكردەوە؛ نەمدەزانی داوای دەرچوونی یەكجاریی لە نەخۆشخانە بكەم و واز لە چارەسەر بھێنم، یا واز لە بەشداریكردن لە یەكی ئایار بھێنم؟ چەند ساتێك پێش دەستپێكردنی مەراسیمی یەكی ئایار، پزیشكی سەرپەشتكار وەك ھەموو بەیانییەك ھاتوو و “گوتی چییە، بۆ وا شێواوی، ئازارت زۆرە؟” منیش وتم ڕاستیت دەوێت، نا، گرفتێكی دیكەم ھەیە، ناتوانم لێرەدا بیڵێم. لە وەڵامدا گوتی “دواتر وەرە بۆ ژوورەكەم”. منیش بیئۆقرە خۆم گەیاندە ژوورەكەی و گوتم، دكتۆر چیت لێبشارمەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی یەكەی ئایارە و حەزدەكەم بچم بەشداری مەراسیمەكە بكەم و بەڵێنم بە ھاوڕێكانم داوە. پزیشكەكە سەیرێكی كردم و گوتی “ھەرچەندە ئەوە كارێكی نایاسییە، مادام كارێكی خۆشییەكت پێدەبەخشێت، بڕۆ بەڵام من ئاگادارنیم و بە كەسی دیكەش مەڵێ و ھەموو لێپرسراوەتییەك لە ئەستۆی خۆت”. بەو جۆرە خۆم گەیاندە شوێنی مەراسیمەكە و لەوێ كەوتمە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی بەسەرھاتی ڕۆژی یەكی ئایار. لەپڕ كەسێك شانی گرتم و داوای بەیاننامەكی لێكردم و كە ئاوڕمدایەوە، یەكێك لە مامۆستاكانی خۆم بوو، كە بەخۆی یەكێك بوو لە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكانی توركیە، گوتی “ئەوە لێرە چیدەكەیت، خۆ ھاوخولەكانت بەتەمابوون بەیانی بە چەپكە گوڵەوە لە خەستەخانە سەردانیتبكەن”. بەیاننامەكەم دایەدەستی و بەسەرھاتەكەم بۆ گێرایەوە و پێمگوت؛ ھاوڕێ، باشترین شت ئەوەیە منت نەبینیوە، ھیچت لە من نەبیستووە و ھیچت بە من نەگوتووە. توند دەستی گوشیم و بە چەند ھاوڕێیەكی دیكەی خۆی ناساندمی و ئێوارە گەڕامەوە نەخۆشخانە و لەسەر قەرەوێڵەكەم نەخۆشكەوتمەوە …
دوا وشە، ھیوادارم ھاوڕێیان، ئەوانەی كە لەو ڕۆژگارانەدا چالاك و ئامدەبوون، ئەوانەی من ناویانم لەبیرچووە، بەدڵێكی فراوانەوە لەبیركردنی ناویانم لێوەربگرن و ئەوان ئەوەی كە من لەبیرمكردووە، زیادی بكەن و ئەو شتانەی من لە گێڕانەوەیدا ڕاستگۆنەبووبم، ئەوان بە ڕەخنە و سەرنجەكانیان، بۆ من و خوێنەرانی ھێژا و مێژوو، ڕاستیانبكەنەوە. چونكە ڕاستی و ناڕاستیی گێڕانەوەی ھەر كەسێك پەیوەندی بە گرنگیدان و بەھەندوەرگرتنی شتەكانەوە لە ساتی ڕوودانیاندا، ھەیە. نووسینەوەی مێژوو و ڕووداوەكانی نێوی، كاری تاكەكەس نییە و ئەگەر ھەموومان پێكەوە بە تۆماركردن و پاراستنی ڕووداوەكانی لە یاداوەرییەكانی خۆمدا، نەینووسینەوە، ئەوا ڕامیارانی مێژووشێوێنەر و مێژوونووسانی دەرباری دەسەڵات، راستییەكان ئاوەژوودەكەنەوە. ھەر ئەم بۆچوونەیە، كە بووەتە ھاندەری من بۆ ئەوەی یاداوەرییەكانی خۆم لە فەوتان ڕزگاربكەم
**********************
* بەداوای لێبوردنەوە، لە گێڕانەوەی “یاداوەرییەكانی ٨ی مارچ” و ١٨ی ئازاردا ناوی ئەم ھاورێیانەم لەبیركردبوو [ئیسماعیل (ئازاد ئاڕمان، ڕێباز، مامە كەریم، فایق حەسەن، شاناز، نەزمییە، كۆمەلێكی دیكە، كە مەگەر ھاوڕێیانی دیكە یا بەخۆیان بیرمبخەنەوە. جارێكی دیكە داای لێبوردن دەكەم و ھیوادارم بەم دەستپێشخەرییە، توانیبێتم، كە ببمە ھاندەری ھاوڕێیان و چالاكانی ئەو ڕۆژانە، تاوەكو ئەوانیش شان بدەنە ژێر نووسینەوەی بەشێكی ئەو مێژووە، كە من تێیدا بەشدارنەبووم یا لەبریمنەماوە.
** لەبەرئەوەی كە لێرەدا بوار و شوێنی چوونەسەر پاشینەی ناكۆكییە كەسییەكانی ھاوڕێكخراوەییەكانم لەو مەراسیمانەدا نەبوو، ناچار خۆم لەوە ڕوونكردنەوە و باسكردنیان لادا و بۆ ھەل و شوێنێكی دیكە ھەڵگرتوون. لێرەدا تەنیا ئەوە بە پێویست دەزانم، بڵێم ئەو كەسانەم لە ڕێی چالاكی و ژیانی ڕێكخراوەییەوە، ناسیوون و پێشتر نە وەك كەس و نە وەك بۆچوون نەمناسیوون و ھیچ گرفت و كینەكەی كەسییم بەرامبەریان نەبووە و نییە. بەداخەوە ئەوە ئەوان بوون، كە جیاوازی بۆچوون و شێوازی كاركردن و بیركردنەوەیان بە كێشەی كەسیی وەردەگرت و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوەیان دەكردە قوربانی ناكۆكییەكان.
آیا آنارشی بی نظمی و آنارشیسم هرج و مرج طلبی است؟
اصول پایەای فدراسیون آنارشیست در فرانسه
ترجمە از ن. تی‌ف
ورژن اونلاینی برای خواندن و دانلود
ورژن چاپی برای چاپ و دانلود
فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە
ھەژێن
٠٣ی جولای ٢٠١٣
لەم ساتەدا كە من ئەم وشانە دەنووسم، جەماوەری ملیۆنی لە مەیدانی تەحریری قاھیرەدا بەبێ سەركردە و پێشڕەویی پارت، چەند ڕۆژێكە لە سەرتاسەری وڵاتی میسردا لە كۆدەنگییەكی جەماوەرییدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بڕیاریانداوە، میرایەتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی، وەك میرایەتی و سەرۆكایەتی حوسنی موبارەك، بە كۆدەنگی جەماوەریی وەلابنێن.
ھەرچەندە بە سەرۆكایەتی گەییشتنی مورسی و بەدەسەڵاتگەییشتنی ئیخوانەكان، بە كەمترین دەنگ و ڕەزامەندی كۆمەڵگەوە، تەنیا لە سیستەم و میكانیزەمەكانی كاركردی دێمۆكراسیی پارلەمانییدا ئەگەر و توانانی سەرگرتنی ھەیە و لە ھەڵبژاردنەكانی پارساڵ ٢٠١٢دا لە كۆی ھەژماری مافدارانی دەنگداندا كە (50.996.746) ملیۆن كەسی ناو تۆماركراو بوون، تەنیا (23.672.236) ملیۆن كەس بەشداریی دەنگدان دەكەن و لەو ھەژمارەش تەنیا (5.764.952) ملیۆن كەس دەنگ بە سەرۆكایەتی مورسی دەدەن و لە بەرامبەردا زۆرینەیەك لەو ھەژمارە (27.324.510) ملیۆن كەس، بایكۆتی دەنگدان دەكەن و لە ٨٠% خەڵكی دژی ئەو سەرەنجامە بوون، ئەگەر دەنگی ئەوانەش كە مافی دەنگدانیان نەبووە، وەربگرین، ئەوا تەنیا كەمایەتیەكی بچووكی كۆمەڵگەی میسری بەشداری دەنگدانی كردووە و لەو كەمایەتییەش، تەنیا نزیكەی نیوەی، خوازیاری دەسەڵاتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی بووە. كەچی تا ھەفتەیەك پێش خرۆشانەوەی جەماوەر لە میسر، زۆربەی ھەرە زۆری نووسەرانی چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەی كوردستان، قەوانێكیان بەدەمەوە گرتبوو و بە ئارەزووی خۆیان شوناسی ئیسلامیبوونیان بەسەر ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبیدا دەبڕی و تەنانەت لەوەش زیاتر چەپ لەبەرنەبوونی خوێندنەوە بۆ خودی ڕاپەڕینەكان و دەركنەكردنی سروشتی ڕاپەڕینەكان و نادیدەگرتنی ھۆكاری ڕاپەڕینەكان، ھەر ئاوا وەك تووتی كەوتنە گوتنەوەی دەستەواژەی ھوشیارانە ئامادەكراوی ماسمیدیای خۆراوا، “بەھاری عەرەبی”، بەھەمان شێوە كەوتنە وتنەوەی دەستەواژە ئامانجدارانەكانی ماسمدیای خۆرھەڵاتی نێوەڕاست، كە بەخۆیان لەبەردەم مەترسی ڕاماڵیدابوون وەك میرایەتی تونس و میسر.
ئەگەر جارەكانی دیكە، بەخت یاری ئەو چەپانە بووبێت و پاگەندە قەرزكراوەكانیان چەند ساڵێك بەدرۆنەخرابنەوە، ئەوا ئەم جارەیان، زۆری نەبرد و كاتی ئەوە ھاتووە فریای وتارە توانجاوی و توتیئاساییەكانیان لەمەڕ ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی، كە بە “بەھاری ئیسلامی” و بە “بەھێزكەری ڕەوتی ئیسلامی”یان لێكدەدانەوە، بكەون و بیانسووتێنن.
وەك بینیمان، جەماوەری نارازی و ئازادیخوازی و گیانی یاخیبوون لەو ڕاپەڕینانەدا كە داینەمۆ و ھەستەی چالاكی و بزووتنەوەكان بوو، زۆر لەوە بەھێزتر و لێبڕاوتر بوو، كە ماسمیدیای خۆراوا و زەمینەسازیی و پێشكاریی ئیخوانەكان و ھەوڵی دەستەمۆگەرانەی پارتە ڕامیارییەكان و لێكدانەوە نادروستەكانی لە چەشنی لێكدانەوەی چەپی عیراق و كوردستان، بتوانێ لە بەردەوامی شۆڕش و نۆژەندكردنەوەی ڕاپەڕینەكان نائومێدی بكات.
پاش شكستخواردنی كاتیی ڕاپەڕینی جەماوەریی میسر و بە میرایەتی گەییشتنی ئیخوانەكان لە ڕێگەی دێمۆكراسی پارلەمانییەوە، كەم نەبوون، ئەو ڕامیارانەی كە لە چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەوە، ئەو پەیامە چەواشەكارانەیان بە گوێی ناڕازییانی عیراق و ھەرێمی كوردستاندا دەدا، مادام ڕاپەڕیوانی تونس و میسر، خاوەنی پێشڕەوی پارتیی و ڕامیاریی خۆیان نین، سەرەنجام خەبات و چالاكییەكانیان چوونە باخەڵی ئیسلامییەكانەوە. بەڵام وێنە و دیمەنە ڕاستەقینەكانی ژیان و كەتواری ئەو دوو كۆمەڵگە شتێكی دیكەی جیاواز لەوەی كە ماسمیدیای خۆراوا و دەوڵەتانی عەرەبی نیشانیاندەدا، بوو.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا ڕۆژانە لە تونس بزووتنەوەی لاوان و بزووتنەوەی خوێندكاران و بزووتنەوەی بێكاران و سەربەخۆكان (ئۆتۆنۆمەكان) بە خۆپیشاندان و دەستبەسەرداگرتنی خانووبەرەی دەوڵەتی و كاری ھونەریی و خەباتی مەیدانی و چالاكی ڕاستەخۆ، ڕووبەڕووی دەسەڵاتی (نەھزەی ئیسلامی) دەبنەوە و لێیان زیندانی دەكرێت و ڕاودەنرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەستە چەقۆكێش و شەلاتییەكانی دەسەلاتی ئیسلامی دەبنەوە، كەچی نە ماسمیدیای خۆراوا و نە میدیای وڵاتانی عەرەبی و نە میدیای چەپی خۆرھەڵاتی نێوەراست، بۆ جارێكیش ڕۆشناییان نەخستەسەر ئەو ڕوودا و دیمەنانە.
ھەر لەبەرئەوە، بۆ ئەوانەی كە سەرچاوەی زانیاری و ئاگاداری‌یان لە بزووتنەوەكانی نێو كۆمەڵگەی میسری، تەنیا ماسمیدیای ئەوروپی و دەوڵەتانی عەرەبی بووە، تەنانەت وێنە و دێمەنی ناڕەزایەتییەكانی دێسەمبەری ٢٠١٢ و ئەپڕیڵی ٢٠١٣ نادیدەدەگرن، ئەو ھەوڵەیان تەنیا لەپێناو یەك شت‌دا بوو، كە پاگەندەی “ئیسلامی بوون”ی ڕاپەرینەكان بیسەلمێنن و لەوێوە پێمانبڵێن، ئەگەر بزووتنەوەی چین و توێژە بندەستەكان و جەماوەرییەكان و تاكە ئازادیخوازەكان، بیانەوێت سەربەخۆ و لە دەرەوەی پاوانگەریی (دۆمینەیتی) پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان، ھەنگاو بنێت و بەكارێك ھەستێت، ئەوا سەرەنجامەكەی بە دەسەڵاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكان دەبێت. ئەمە دیوی ڕاستەقینە و ئامانجی پاگەندەی ئەو پارت و گروپە دەسەڵاتخوازانەیە، كە دەترسن شەپۆلی بزووتنەوە ڕادیكاڵەكانی یۆنان و تونس و میسر بگوێزرێتەوە ھەرێمەكەیان و متنانەی جەماوەرییان لەنێوبەرێت.
بەڵام بۆ ئەوانەی كە لە ساڵانی ٢٠٠٧ بەم لاوە ئاگاداری ڕادیكاڵبوون و ھەر ڕۆژەبوونی ناڕەزایەتییە كرێكارییەكانی وڵاتی میسر بوون و ئاگاداری سزادانی ئەفسەر و سەربازە ئازادیخوازەكان و دواتر سووتاندن و ھەڵكەندنی چادری ئازادیخوازان پاش بەدەسەڵاتگەییشتنی مورسی و سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی ئەپرێلی ٢٠١٣ و مانگرتنە بێئەژمارەكانی كرێكاران و بزووتنەوەی دەستگرتن بەسەر كارگە و كارخانەكان و بزووتنەوەی بنیاتنانتی ھەروەزییە كرێكاریی و جەماوەرییەكان بێت، ھیچ كات بەو سەرەنجامە ناگات كە بەدەسەڵاتگەییشتنی نەھزە و ئیخوانەكان لە تونس و میسر، بەرەنجامی ڕاپەڕینی سەربەخۆی جەماوەریی بێت. ھەروەھا لەوەش تێدەگات، چونكە ھەڵبژاردنی ئیسلامییەكان چەند ھۆكاری تایەبتی ھەیە؛ لەوانە كاركردن و ئامادەكاریی چەند ساڵەی ئیخوانەكان بە قۆستنەوەی ھەژاری و نەبوونی بیمەی دەرمانی بۆ ھەژاران، كە باشترین نەخۆشخانەیان لە قاھیرە و شارەكانی دیكەی وڵاتی (میسر)دا بۆ ئەو مەبەستە ھەبوو و ھەروەھا پاگەندەی ماسمیدیای جیھانی لە كاتی ھەڵبژاردنەكاندا بە گەورەكردنەوەی ئەگەری بردنەوەی ئیخوانەكان و گەورەكردنی جەماوەریان لە پاگەندە میدیاییەكاندا، توانییان ڕێژەیەكی زۆر لە دەنگی بەشداربووان بەدەستبھێنن. ڕووداوێكی لەو جۆرە، بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دەوڵەتە ئەوروپییەكان لەوە باشتر بوو، كە ناڕەزایەتییەكان بەردەوامییان ھەبێت و ببنە پشتیوانە بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو و خۆرھەلاتی نێوەراست.
ڕاپەڕینەوەی جەماوەری ئازادیخوازی میسر لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا، نیشاندەری بەردەوامی ناڕەزایەتی و یاخیبوونی ئازادیخوازانەیە، بوونێك كە بۆ تاكە ساتێكیش لەو وڵاتەدا خامۆش نەبووە و بەردەوام جۆشی خواردووە و پێگە جەماوەرییەكانی خۆی بەھێزتر كردوون. ئەزموونی میسر، نیشانی‌دا، كە بزووتنەوەی سەربەخۆی جەماوەریی لە دەرەوەی قورمیش و پیلانگێڕیی پارتە ڕامیارییەكاندایە و بە ئاسانی بۆ دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان دەستەمۆ و سەركوتناكرێت، ھەرە لەبەرئەوەیە،كە لە مێژوودا سەروەریی چینایەتی لە دێمۆكراتیترین مۆدێلیدا بۆ پاراستنی خۆی، تەنیا بە سەركوتی پۆلیسی و سەربازیی و ھێنانە سەركاری میرایەتییە دیكتاتۆرەكان توانیویەتی پاشەكشێ بەو بزووتنەوانە بكات.
ھەروەھا بزووتنەوە و ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی و یۆنان و ئیسپانیا و وۆڵ‌ستریت و لەندەن و برازیل، نیشانیاندا، كە ئەوەی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بۆ ھەڵخڕاندنی جەماوەریی دەتوانێت ئەنجامیبدات، سەدان پارت بە دەیان ساڵ ناتوانن، ئەنجامیبدەن. بێجگە لەوەی كە مێژووی پارتە ڕامیارییەكان لە چەپەوە بۆ ڕاست نیشانیداوە، كە بێجگە لە ھەوڵی دەستەمۆكردن و بەلاڕێدابردنی بزووتنەوە ڕادیكاڵاكان، پارتە ڕامیارییەكان لە مێژووی چەند سەدەی دواییدا، ھیچیان ئەنجامنەداوە و ئەمە باشترین بەڵگەی ناكارایی و ناپێویستبوونی پارت و دەستەبژێرە ڕامیارییەكانە و ئەگەر سەرنجی بزووتنەوەكانی سەدەی بیست و سەدەی بیست و یەك بدەین، ھەر بزووتنەوەك، كە كەوتبێتە ژێر كارایی ڕامیاران و جەنەڕاڵە سەربازییەكان، ئەوا سەرەنجامی دەستەمۆبوون و جەنگی خوێناوی نەبڕاوە بووە. لەم بارەوە دوو نموونەی زیندوومان لەبەردەستتان؛ نموونەی یەكەم بزووتنەوەی جەماوەریی ” ١٧ی شوبات”ی ھەرێمی كوردستان، بەھۆی زاڵی پارتە ڕامیارەكان و دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرەكانەوە، دەستەمۆكرا و كرا بە بزووتنەوەی نوێژی ھەیینی لەسەر شەقامەكان؛ نموونەی دووەم، ڕاپەڕینی خەڵكی (سوریا)یە، كە بەھۆی زاڵیی میلیشیا چەكدارەكانەوە، گۆڕدرا بە جەنگێكی خوێناوی نەبڕاوە، كە سەرەنجام خەریكە بیگۆڕن بە جەنگی مەزھەبیی نێوان شیعە و سوننە مەزھەبەكان.
ھەروەھا ڕاپەڕینەوەكانی دوو ساڵی ڕابوردووی میسر و لیبیا و سوریە و بەحرێن، ئەو ئەزموونەیان خستە بەرچاومان، كە ھەر كات بزووتنەوەكان لاوازبن و شیاوی دەستەمۆكردن بن، ئەوا دەوڵەتە ئەوروپییەكان و ئەمەریكا ھەوڵدەدەن بە پشتیوانی لە میرایەتی وڵاتەكە، بزووتنەوەكان تووشی شكست بكەن، وەك جەزائیر و بەحرەین و سعودیە، ئەگەر بۆیان سەركوت نەكرا، ئەوا لە ڕێگەی دەڵاڵانی بازاری چەك و گروپە مافیاییەكانەوە بیگۆڕن بە ڕووبەووبوونەوەی میلیشیایی و جەنگی بەردەوام وەك لیبیا و سوریە، ئەگەر ھیچكام لەو دوو ھەوڵەی یەكەم و دووەم سەریاننەگرت و ناكاممانەوە، ئەوا لە ڕێگەی پاگەندە و ھەڵبژاردنی پارلەمانییەوە زەمینەسازی بۆ بەدەسەلاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكانی وەك (نەھزە) لە تونس و (ئیخوان)ەكان لە میسر مسۆگەربكەن و ئەگەر ھاتوو بەوەش شەپۆلی یاخیبوون و ناڕزەایەتی جەماوەر دانەمركایەوە، وەك پیلانی بەگەڕخستنی ھێزی سەربازیی ساڵی ٢٠١١ و ئەم دوو ڕۆژەی دوایی میسر، ھەوڵی پاراستنی سەروەریی دەوڵەت و بەرژەوەندی كۆمپانییە جیھانلووشەكان بدەن،
ھەروەھا لە ھەرێمی كوردستانیشدا، ئەم ڕۆژانە بەكردەوە سەرەنجامی زاڵبوونی پارتە ڕامیارەكان و دەستەبژێرەكان بەسەر ناڕەزایەتی و خرۆسانی جەماوەرییدا دەبینین، كە چۆن لیستی نەوشیروانییەكان (پۆستجەلالییەكان) و ھاوپەیمانە ئیسلامییەكانیان، لە زاڵبوونیاندا بەسەر ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەكانی “١٧شوبات”ی ٢٠١١ی ھەرێمی كوردستاندا، دوو ساڵ تازەكردنەوەی شوانەیی مەسعود بارزانی بەسەر كۆمەڵگەی كۆردستاندا، مسۆگەر دەكەن. ئایا وەھا سەرەنجامێك، بەرھەمی قۆستنەوەی خۆشباوەڕیی جەماوەر و سازشكاریی ئۆپۆزسیۆن نییە، كە لەبری ئەوەی بزووتنەوەی “١٧ی شوبات” بەرەو وەلانان و ھەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی، نوێنەر دەنێرێنە لای سەرۆك و داوای بەزەیی و چاكسازیی لێدەكەن؟ ئایا بڕیاری دیكتاتۆرانەی پارلەمانی ھەرێمی كوردستان، سەرەنجامی ڕێككەوتنی ئۆپۆزسیۆن نییە لەپێناو كۆمەلێك دەستكەوتی كەسیی چەند پارلەمانتارێك و چەند گروپ و پارتێكی ڕامیاریی ؟ ئایا لە ھیچ سەردەمێكی مێژوودا وەك ئەمڕۆ و ئەم ساتە، دەستی ڕامیاران لە پیلان و سازشكارییەكاندا دەرەكەوتووە؟ ئایا لەمە زیاتر پێویستمان بە بەڵگەھێنانەوە لەمەڕ مشەخۆریی و گەندەخۆریی و پەتبەتێنی پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان ھەیە؟
یاداوەرییەكانی ١٨ی مارچ، ڕۆژی ساڵیادی كۆمونەی پاریس و شوراكانی كوردستان
ھەژێن
١٦ی ئازاری ٢٠١٣
ھەرچەندە من لە ڕۆژانی ڕاپەڕین و سەردەمی سەرھەڵدان و تێكشكانی “بزووتنەوەی شورایی كوردستان”دا، لە ھەرێمی كوردستاندا نەبووم، بەڵام بەجۆرێك لە جۆرەكان بەشێكبووم لەو بزووتنەوەیە. كاتێك كە تێكشكانی بزاڤی چەكداری و ئاوارەبوون ئێمەی كردە پەنابەری نێو ئۆردووگەكانی وڵاتانی دەوروبەر، بواری زۆرتر ئاشنابوونم بە بزووتنەوەی جەماوەریی و خەباتی جەماوەریی و شۆڕشی كۆمەڵایەتی بۆ ڕەخسا و بە دابڕانم لە بزاڤی چەكداریی، ئاسۆیی بیركردنەوەم فراوانتر و خوێندنەوەم بۆ مێژووی بزووتنەوە جۆرا و جۆرەكان پەرەیسەند و ھەلم بۆ ڕەخسا، كە لەو بارەوە بۆچوونی تایبەتی خۆم بەپێی تێگەییشتن و پێگەییشتنی خۆم، پەرەپێبدەم.
وەھا سەرەتایەك بوو، بوو بە ھاندەرم بۆ كاركردن و چالاكی لەنێو پەنابەران و بانگەوازكردن بۆ پێكھێنانی شورای سەربەخۆیی پەنابەرانی خۆیان و پوچەڵكردنەوەی ھەوڵی بەكرێگیراوان و شوراكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كە بە ئاشكرا و نھێنی لە ڕێگەی ڕەوتە ئیسلامییەكانی نێو ئوردووگەكانی پەنابەراندا، كۆماری ئیسلامی دەیسەپاندن و دەیكردنە دەمراستی خەڵكی. ھەرچەندە ھەوڵ و كۆششی من و ھاوڕێكانم بەرەنجامێكی ئاوای بەدەستەوەنەدا، بەڵام ھیچ كات تا كاتی گەڕانەوەم بۆ ھەرێمی كوردستان، دەستبەرداری پاگەندە و ھەوڵدان بۆ وەھا شورایەك نەبووم و ھاوكاتی پاگەندەكردنم بۆ ڕێكخراوە و یەكێتی جەماوەریی كرێكارانی كورەخانە و كیشاوەرزی، بەردەوام كارم لەسەر ھوشیاریی كەسەكانی دوروبەرم لەبارەی بزووتنەوەی جەماوەریی و كارایی سەربەخۆبوونی و ڕۆڵی لە بەدیھاتنی داخوازییەكانی پەنابەراندا، دەكرد.
گەڕانەوەم بۆ ھەرێمی كوردستان، ھاوكاتی دەنگدانەوەی ڕەخنەكانی ئیرەجی ئازەرین [ئەندامی فراكسیۆنی كۆمونیزمی كارگەریی نێو پارتی كۆمونیستی ئێران (حكا) و دواتر یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی كۆمونیستی كارگەریی ئێران (حككا) و پارتی كۆمونیزمی كرێكاریی عیراق (حككع)] بوو. ئەودەم تەواوی لایەنگرانی ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاریی، بە ھەموو ھێز و توانایانەوە، لە ھەوڵی خۆتەكاندن لە تۆزوگەردی ڕۆژانی ڕاپەڕین بوون و ڕاپەڕینیان تا ڕادەی بەگاڵتەگرتن و بە چەتەگەریی چواندن و لە باشترین باردا خۆیان واتەنی بە “ھەڵچوونی تاڵانگەرانەی جوتیاریی” دەچواند و ھەموویان بەپێچەوانەی ئێستاوە، كە خەریكی نۆرەبڕێیكردن و خۆكردنە ڕۆڵەی ڕاپەڕین و قارەمانسازیین، كەوتبوونە نكۆڵی‌كردن لەوەی كە بەشدار یا لایەنگری وەھا ڕاپەڕینێكی سەربەخۆی جەماوەریی بووبن. تەنیا یەك شت نكۆڵییان لێنەدەكرد، ئەویش ھەوڵدان و پاگەندەیان بوو لە ڕۆژانی پاش (ڕاپەڕین)دا بۆ شورا كرێكارییەكان، ھەرچەندە ئەوەش بە ھەمان ورە و لێبڕاویی ئەوسایانەوە نەبوو، پارادۆكسی شانازیی ڕۆژانی ڕاپەڕین و پەشیمانی و ڕەدووكەوتنی ڕەخنە ئایدیۆلۆجییەكەی (ئیرەجی ئازەرین)، بووبووە باری گرانی سەرشانیان و لە شەڕەدەندووكی سكتاریستییان لەتەك لایەنگرانی شورای خەڵكیدا، زمانی كولكردبوون.
بەڵام بۆ من، كە پێناسە و لێكدانەوەی خۆمم بۆ ڕاپەڕینی جەماوەریی ھەبوو، ھەگیز بەدەم ئەو سووكایەتی و گاڵتەكردنانەوە پێنەكەینیم، كە ڕاپەڕینیان بە تاڵانی و ڕاورووت دەچواند و ھەرگیزیش جوتیارییبوونی ھیچ ڕاپەڕینێكم بە كەمیی نەزانی و وەك ئەوان جوتیارانم بە ناشۆڕشگێڕ ناونەبرد. ھەر لە دووەمین ڕۆژی پەیوەستبوونم بە ڕێكخراوی (ڕەوتی كۆمونست)ەوە، ھەستم بە جیاوازیی بۆچوونم، بەتایبەت لەمەڕ ڕاپەڕین و لێكدانەوە دوور لە كەتوارییەكانی (ئیرەجی ئازەرین) لەتەكیاندا كرد، لێرەا ناچمە نێو قوڵایی ئەو بابەتە، چونكە لە [یاداوەریی و ئەزموونەكانی ڕۆژانی چەپایەتیم]دا فراوانتر لەو بارەوە ڕوونكردنەوە دەدەم.
پاش داخستنی بنكەی ڕەوتی كۆمونیست و پووچەڵبوونەوەی بڕیاری ڕەوكردنی ھەموو ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە بۆ ھەندەران، بۆنە و ساڵیادەكانی ٨ و ١٨ی ئازار و یەكی ئایار و ….تد بوونە سەكۆیەك بۆ پاگەندەی ڕێكخراوەیی و ئایدیۆلۆجی. پاش شكستی بزاڤی شورایی و داخستنی بنكەكانی ڕەوتی كۆمونیست، یادی ١٨ی ئازار دووەمین مەراسیم بوو، كە چەپی دەھێنایەوە ڼێو مەیدان و بە كۆمەڵگەی دەناساندەوە. بۆ من یادی (كۆمونەی پاریس)، شتێكی تازە و نائاشنا نەبوو، ھەموو ساڵێك لەتەك ڕادیۆ كۆمەڵە و لە ڕێی بەرنامە تایبەتەكانی لەو ڕۆژەدا، ئاشنای بەسەرھات و ڕووداوەكان و ئەدەبیاتی ئەو ساڵیادەبووم، ئەوەی كە بۆ من نوێ بوو، ھەم بەشداریكردنی چالاكانەی خۆم بوو لەو ساڵیادەدا و ھەم بەشدارییكردنم بوو لە یادی “بزووتنەوەی شورایی” ھەرێمی كوردستاندا، كە دەیتوانی بەجۆرێك خۆزگە و ئەفسووسەكانم بۆ بەشداریكردن لەو بزووتەنەوەدا، كەتواریی بكاتەوە. بەو بۆنەوە، حەزمدەكرد لەو ڕۆژەدا بە ھەموو بوونێكمەوە، توانا و وزەم بۆ ئەو یادە بخەمەگەڕ.
١٨ی ئازاری ١٩٩٢ سلێمانی
بە وەھا ئامادەییەكەوە، بەشداری یادی ١٨ی ئازار؛ ساڵیادی “ڕۆژی كۆمونە” و ساڵیادی “بزووتنەوەی شورایی” لە كوردستان‌م كرد. ئەو كات ئەزموونی چالاكی و ئامادەكارییمان زۆر كەم بوو، پاش مەراسیمی ٨ی ئازار؛ ڕۆژی جیھانی ژنان، ئەوە دووەمین مەراسیم بوو، كە ئامادەكاریمان بۆ دەكرد، دابەشكار و جیاكردنەوەی دەستەكانی ئامادەكاریی لەئارادانەبوو، ھەندێكمان خەریكی پاگەندە و ئامادەكردن و زیادكردن و بڵاوكردنەوەی پلاكارت و بانگھێشتكردنی جەماوەر بوون، ھەندێكی دیكەش خەریكی ئامادەكردنی شانۆیی و سروود بوون و ئەوانی دیكە وەك پیشەی ھەمیشەیی ڕێكخراوەی ڕامیاریی خەریكی خۆئامادەكردن بوون بۆ وتاردان.
من ھەم لە گروپی سروودوتندا ھەبووم و ھەم لەبەر نەخۆشبوونی ھاوڕێیەك لە پرۆڤەی شانۆییەكەدا بەشداربووم. ھەروەھا پێش ئامادەكاریی مەراسیمەكە، سەرنووسەری یەكێك لە گۆڤارەكانی ئەو دەمە، داوای وەرگێڕانی شانۆنامەی [ “نە بۆ دەنگدان / نا بۆ ڕیفراندۆم”، نووسینی بێرتۆڵد برێشت]ی لە زمانی فاسییەوە، لێكردم و منیش پاش ماندووبوونێكی زۆر و وەك یەكەمین وەرگێڕانی دەقی فارسی، تەواومكرد، بەڵام بەداخەوە، ھەرچەندە دواتر بەناوی خۆیانەوە بڵاویانكردەوە، بە منیان گوت “وەرگێڕانەكەت چاك نییە”. ئەگەر بە باشی لەبیرممابێت، وابزانم ھەر ئەو دەقە شانۆییە بوو، كە تیپە شانۆیییەكە [بەداخەوە دڵنیانیم، كە ئایا تێپی شانۆی ئایار بوو یا تیپی شانۆی نی‌نا] بۆ یادی ١٨ی ئازار پرۆڤەی دەكرد.
بەڵێ ئەو ڕۆژە بۆ من، ھاتنەدی خەونێكی دێرین بوو، كە لە سەرزەمینی ڕاپەڕینی ٧ی ئازاری ١٩٩١دا لەو ڕۆژەدا دوا پەیام و سروودی كۆمونارەكانی پاریس بە گوێی ھاوچینەكانمدا بچرپێنین و لە یادی “بزووتنەوەی شورایی كوردستان”دا ئەو دەنگانە بێننەوە سەرشانۆ. ڕۆژێك، كە ھەرگیز وێنە و یاداوەرییەكانی چۆنیەتی كاركردن و لەخۆبردوویی ئەو ڕۆژانەی ھاوڕێیان و نادەربەستی و وێناكردنی ناكەتوارییانەی ئەم ڕۆژانەم بەیەكەوە بۆ كۆناكرێنەوە. وێڕای یاداوەرییە خۆشەكانی ئەو ڕۆژە، دەنگبڕان و برینداربوونی دەنگەژیـم لە كاتی وتنی سروودی “ھاوڕێیانی گیانبەختكروو ؛ بەڕێزە گیانبازیتان “، كە بەھۆی زاڵنەبوونی ھاوڕێكانی تەنیشتمەوە بەسەر ھۆنراوە و ئاوازەكەیدا، ناچاربووم، بۆ پڕكردنەوە و بەرزكردنەوەی دەنگی ئەوان، من فرەتر دەنگھەڵبڕم، ئەمە بووە ھۆی تێكچوونی دەنگەژێم بۆ ھەمیشە.
بەڵێ ئەو ڕۆژە دڵخۆشی و ورەبەرزیی و بوژانەوە باڵی بەسەر گشت ئەو ھاوڕێیانەدا وەك یەك جەستە و یەك دەنگ و یەكخواست كێشابوو، ئەوانەی كە ئەمڕۆ وەرەمی پارتایەتی سەراپایانی تەنیوە و كردوونی بە ھەزار و یەك پارچەوە و ھەر چەند كەسێكیان لە بەرامبەركێی دەسەڵات و ناوبانگخوازانەدا، پارت و ڕێكخراو و گروپێكیان قوتكردووەتەوە و كەس ئامادەی گوێگرتن لە كەسی دیكە نییە و ھەر كەسە خەریكی دەبەنگنیشاندانی بەرامبەرەكەیەتی، كە لە ڕاستیدا ئەگەر دەبەنگییەك لە ئارادابێت، ئەوا تەنیا ئەو سكتاریزم و دەسەڵاتخوازییە پارتییەیە، كە باڵی بەسەر ھۆش و بیركردنەوەی زۆربەیاندا كێشاوە و ھاوڕێیانی دوێنێی كردووەتە دوژمنی سەرسەختی ئەمڕۆی یەكدی.
ڕۆژگارێك كە كۆمونیستخوازەكان، پارتی پۆڵایینیان نەبوو و بەسەر كۆمەلێك ڕێكخراو و دەستە و كۆڕ و كۆمەڵی جیاوازدا دابەشبووبوون، ھەمووان لە بەرەیەكەدا وەك بۆچوونە جیاوازەكانی ئاوەزێك و بوونێك (جەستەیەك/ كەسێك) دەردەكەوتن، بەڵام ئەمڕۆكە پاش ئەوەی كە بە فەرمانی سەرووی خۆیان لە پارتێكدا توانەوە، بوونە خاوەنی دەرزەنێك پارتی لەیەكچوو بەڵام تینووی خوێنی یەكدی. كاتێك وێنەكانی پاش تەواوبوونی مەراسیمی ١٨ی ئازاری ١٩٩٢ دەھێنمەوە پێشچاوم، كە ھەمووان سەرەڕای جیاوازیی بۆچوون و تێڕامانیان، بەڵام لە كەشێكی ھاوڕێیانە و زانیارییخوازانەوە خەریكی مشتومڕبوون، بەداخەوە ناتوانم بۆ ھیچ كەسێكی بسەلمێنم، ئەو كەسانە‌ی كە لەوێدا بوون، ھەر ئەوانەن، كە ئەمڕۆ لە كایەی پارت و لیدەرچیەتی و ھەڵپەی پلەوپایە و ناوبانگدا تا بینەقاقا نوقمی كولتوور و بیركردنەوەی بۆرجوازییانە بوون و لەبری ڕەتكردنەوەی سەروەریی بۆرجوازی كورد، گلەیی لێدەكەن و خەریكی ئامۆژگارییكردنینی، كە چۆن سەرۆكی باش و میرایەتی باش و پارتی باش و پارێزەری دێمۆكراسی پارلەمانی و سەروەریی یاساكەیان بن!
١٨ی ئازاری ١٩٩٣ ھەولێر
لە ھەولێر بەپێچەوانەی سلێمانییەوە، وەك پێشینەی مەراسیمەكانی پێشووتر، بەر لە مانگێك كەوتینەخۆ و بانگەوازمان بۆ كۆبوونەوەی گشتی گشت چالاكان و بەشداری و پێكھێنانی كۆمیتەی مەراسیمی ١٨ی ئازاری ١٩٩٣ی ھەولێر كرد، وەك ھەموو جارێك ھاوڕێیانی ڕێكخراوە ڕامیارییەكانی دیكە (ڕەوتی كۆمونیست و یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كرێكاری و سەرنجی كرێكار) و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی وەك ھاوڕێیانی یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و ھاوڕێیانی كانونی ھونەر و ئەدەبیاتی شەبەنگ و دەستە و كۆڕ و كۆمەڵەكانی دیكە و تاكە سۆشیالیست و نزیكەكانی ئەو ڕێكخراو و كۆڕ و كۆمەڵانە، لە كۆبوونەوەی یەكەمدا بەشدارییانكرد، لە ھاوڕێیانی بەشدار [ ئیسماعیل (ئازاد ئاڕمان)، جەمال چاوشین، عەبدولراحمان مەولوود، گۆران عەبدوڵڵا، شاپوور عەبدولقادر، قابیل، ئەحمەد پاشا، دلێر، ئارام عەلی، جەعفەر عەلی، ناڵە حەسەن، ھیوا، بەختیار، بەخیتیار (كرێكاری كارەبا)، سۆران كەریم، ھیوا كەریم، رێبوار میدحەت، مامە كەریم، كاوە حەسەن، من و كۆمەڵێكی دیكە ھاوڕێ] بەداخەوە تەنیا ناوی ئەمانەم لەبیرماوە. لەم كۆبوونەوەدا بەپێی ئامادەیی و خۆبەخشیی كەسەكان دابەشكار كرا و لێژنەكانی ئەنجامدانی كارەكان پێكھێنران و ڕۆژی كۆبوونەوەی سەرپەرشتیكارانی لێژنەكان دیاریكران و ھەر لێژنەش سەرخەتی كارەكانی خۆی دەستنیشانكردن.
ئەگەر بەھەڵەدانەچووبم، ئەو دانیشتنەمان لە بنكەی كانوونی ھونەر و ئەدەبیاتی شەبەنگ واتە شوێنی پڕڤەی تیپی شانۆی مژدە یا لە بنكەی یەكێتی بێكاران، ئەنجامدا. وەك جارەكانی دیكە، من كەوتمەوە لێژنەی ھونەری و لێژنەی پاگەندە و بڵاوكردنەوەی پلاكارت و ڕاگەیاندن، ھەروەھا وەك نوێنەری لێژنەی خۆجێی ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست، لەبەرئەوەی ڕێكخراوەكەی ئێمە بەشی ئاشكرای ھەبوو، گرتن و مۆڵەتوەرگرتنی ھۆڵ بۆ مەراسیمەكە بە ئێمە سپێردرا و منیش ئەو داواكارییەی كۆمیتەی مەراسیمەكەم بە نوێنەری بەشی ئاشكراوی ڕێكخراوەكەمان لە ھەولێر گەیاند و ئەویش لەوە دڵنیای كردمەوە، كە بێخەم بم و ئەوە كاری ئەوە و زوو ئەنجامیدەكات و نامەی مۆركراو بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی دەزگەی ئاساییش، ئامادەدەكات و بەخۆی جێبەجێیدەكات.
ھەرچەندە ناكۆكی بیركردنەوە و بۆچوون و شێوازی كار و ھەڵسوكەوتمان لەتەك ڕێكخراوەكانی دیكەدا، جیاواز بوو و سووكە گومانێكم لەوە ھەبوو، كە كارەكە ئەنجامنەدات، بەڵام لەولاشەوە بڕوام بەخۆم دەھێڼا، بە خۆمم دەگوت “بڕواناكەم تا ئەو ڕادەیە كار و پرسە گشتییەكان و كارە ھاوبەشەكان بكاتە قوربانی ناكۆكی كەسیی و بۆچوونی كەسیی”.
ئێمە ئەندامانی لێژنەكان، ڕۆژ بە ڕۆژ كارەكانمان ئەنجامدان و ھاوڕێ ئازاد ئاڕمان ئۆتۆمەبێلەكەی خستبووە پێناو ئەنجامدانی كارەكانمان و بەخۆیشی ھاریكارمان بوو. لەو ڕۆژانەدا نزیكایەتی و ھاوڕێیەتییەكی وەھا باڵی بەسەر پەیوەندی ھەندێكماندا كێشابوو، كە بۆ كەسانی دەرەوەی ئەو سێ ڕێكخراوە، ئاساننەبوو، بزانێت كێ لە كام ڕێكخراوەدا ئەندامە و جیاوازیی ڕێكخراوەییمان چییە. بەتایبەت نێوان ئێمە ھاوڕێیانی (حەوزەی شققە) لەتەك ھاوڕێیانی یەكێتی خەباتی كۆمونیزمی كرێكاری (ئارام عەلی)، سەرنجی كرێكار (جەعفەر عەلی و بەختیاری كرێكاری كارەبا) و ھاوڕێیان ئازاد ئاڕمان و جەمال چاوشین و ھاوڕێیانی گیانبەختكردوو شاپوور و قابیل و كۆمەلێك خوێندكاری زانكۆ، ھێندە گەرموگوڕ بوو، وەك خێزانێكی گەورەمان لھاتبوو. پەرتووكفرۆشییەكەی ئێمە سەرەتا بەرامبەر ئاساییش و بەردەم قەڵا و دواتر بەرامبەر سینەما كریستاڵ، بووبووە بنكەی كۆبوونەوەی گشت چەپەكان و یەكدی بینینیان.
ڕۆژی ١٨ی ئازار، كاتێك كە بە ئۆتۆمەبێلەكەی ھاوڕێ (ئازاد ئاڕمان)، كەرەستەكانی مەراسیمەكەمان بردنە ھۆڵی ڕۆشنبیریی جەماوەر، لەوێ پاسەوانی ھۆڵەكە پێیگوتین، ئێمە ئاگادارنەكراوین و بەبێ مۆڵەتی ئاساییش بۆتان نییە مەراسیم بكەن. قسەیەكی ئاوا وەك فیشەكێك بوو، بە ھەموومانەوە نرا، ئەم، لەوی دەپرسی و ئەو، لەمی دەپرسی “چۆن مۆڵەت وەرنەگیراوە” و ” ئەو دەیگوت، مەگەر ئێمە یەكەمجارمانە مەراسیم بكەین، بۆ شتی وانەبووە” و ھەمووشیان ڕووی دەمیان لە من دەكردەوە ” مەگەر بڕیار نەبوو، تۆ ئەو كارە ئەنجامبدەیت”. منیش ھەرچەند لە كۆبوونەوە ھەفتانەییەكانی پێشووی مەراسیمەكەدا لەوە ئاگادارم كردبوونەوە، كە لیپرسراوەكەمان بەڵێنی داوە بەخۆی ئەو كارە ئەنجامبدات و بە منی گوتووە “پێویستناكات، تۆ خەیاڵی خۆت بەوەوە خەریكبكەیت و من ئەو كارە ئەنجامدەدەم”. دیسانەوە درامەوە بەر ڕێژنەی پرسیار “مەگەر ئێوە لە لێژنەی خۆجێی ھەولێر و بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەتاندا پێكەوە كارناكەن و چۆن لە كارەكانی یەكدی ئاگادارنین؟” دیسانەوە ناچاربووم بڵیم ھاوڕێیان، بەداخەوە من ماڵی ئەو ھاوڕێیە نازانم لەبەرئەوەی تا ئێستاكە بۆ ئێمە ئاشكرا نییە، ھەرچندە بەخۆی لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەكانە!
پاش ماوەیەك چاوەرێ ماینەوە، دواجار ناچاربووین، [ئەگەر بەباشی لەبیرممابێت] ھاوڕێیەك لەتەك ھاوڕێ ئازاد ئاڕمان بە ئۆتۆمەبێلكەكەی چوون بۆ ماڵی لێپرسراو و لەوێوە چووبوونە ئاساییش و ھاتنەوە و لێپرسراو و مۆڵەتەكەیان لەتەك خۆیان ھێنا. لەم ساتەدا كە ئەوان ھاتنەوە، نزیكەی ٢٠ خولەكی بۆ ئەو كاتەی، كە بۆ دەستپێكی مەراسیمەكە دیاریمانكردبوو، مابوو. ھەرچۆن بوو، بە پەلەپەل، وەخۆ كەوتین و مەراسیمەكەمان بەرپاكرد. ھاوڕێی لێپرسراو بە پێكەنێكی دەستكردەووە وتی “خۆ دیتان بەبێ من ھیچتان بۆ ناكرێت”، لەو كاتەدا سەیرێكی منی كرد و ھاوڕێیانی بەشدار لە كۆمیتەكەدا لەوە تێگەییشتن، كە ھاوڕێی لێپراسراو ئامانجدارانە وەرگرتنی مۆڵەتەكەی دواخستووە و بە منیان گوت ” ئەگەر بمانزانیایە، بەرامبەر بە تۆ ناكۆكی ھەیە، ئەوا بەخۆمان داوای نامەی مۆركراوی ڕەوتمان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەكە لێدەكرد و تووشی ئەم دەردیسەرییە نەدەبووین”.
بۆ من، ئەم مەراسیمە دوو ئەزموونی تێدابوو، یەكەم قسەكەی ھاوڕێ (ئـ.. ح-ك) ئەندامی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست لە سلێمانی بۆ سەلما، كە دەیگووت “ئەگەر دەتەوێت گویط لێ‌بگرن و بە پلەیەكی بەرزتر بگەیت، پێویستە دەست بەكڵاوەكەتەوە بگریت”. منیش لەو كەسانە بووم، كە كڵاوێكم نەمابوو تا دەستیپێوەبگرم، دووەم، ئەوانەی ھەڵپەی پشت مایكرۆفۆن و بەردەم كامێرایان بوو، بە ھەموو شێوەیەك دەیانویست چتبوونی خۆیان بسەلمێنن. ھەڵبەتە ئەم كارە، سەرەتای دژایەتیكردنی من بوو، لە زۆربەی چالاكییەكاندا و دواتر لە مەراسیمی یەكی ئایاری ١٩٩٣دا تاڕادەی دژایەتی و گەرپێفرۆستن و دەرپەڕاندن، ناچاریانكردم بەرەو ئاكرێ ملی ڕێگە بگرم. ھەروەھا بەرگرتن بە بەرپاكردنی مەراسیمی ڕۆژی جیھانی منداڵان كە لە ساڵی ١٩٩٣دا، پێشنیار و ئیدەی من بوو، لەلایەن لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕێكخراوەكەمانەوە، كە ڕێكخستنی شارەكانی ڕەوتی كۆمونیست ڕەزامەندی لەسەر دابوو و ھەروەھا بەرگرتن بە كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر سووتاندنی پەتووكخانەی ڕاپەڕین لە ڕانیە، كە نزیكەی ٥٠ كەس لەسەر بانگەوازی ئێمە [ھاوڕێیانی شوقە و ھاورێ ئازاد (بژار) بەناوی لێژنەی خۆجێی ھەولێری ڕەوتی كۆمونست، بەیاننامەی سزاواركردن و بانگەوازمان بۆ كۆبوونەوەی گشت ئازادیخوازانی ھەولێر دەركردبوو و كۆبوونەوەكەمان لە گڵكەند بەرپاكرد. دواتر لە گێڕانەوەی یاداوەرییەكانمدا بەناوی [یاداوەریی و ئەزموونەكانی ڕۆژانی چەپایەتیم]، بە وردی دەچمە سەر زۆر بابەتی دیكەی شاراوەی ئەو ڕۆژانە.
خوێنەری ھێژا، ئەمە كورتەی یاداوەرییەكانی من بوون، لەمەڕ مەراسیمی ساڵیادی كۆمونەی پاریس و بزووتنەوەی شورایی؛ ١٨ی ئازاری ١٩٩٢ و ١٩٩٣. دەكرێت زۆر لایەنی دیكەی ئەو چالاكییانە و ھەڵویستگیرییەكانی ئەودەمە، بۆ ھاورێیانێكی دیكە سەرنجڕاكێشتر بووبن و بەو ھۆیەوە لە یاداوەیی مندا تۆمار نەبووبن یا لەبیرم نەمابن، مایەی دڵخۆشییە، ئەگەر ھاوڕێیانی بەشدار و جالاكی ئەو ڕۆژانە قۆڵی لێھەڵماڵن و لەتەك ئێمەدا یاداوەرییەكانیان بەشبكەنەوە. داوایلێبوردن دەكەم، كە لە ھەندێك جێگەدا ناچاربووم، زیاتر لەسەر شتەكان بوەستم یا ڕۆشنكردنەوەی زیاتر بدەم، تاوەكو بتوانم وێنایەكی ڕۆشنتر بخەمە بەرچاوی ئەو خوێنەرە ئازیزانەی، كە لەو ساتەدا ئامادە و بەشدارنەبوون و ئاگایان لەو پرسانە نەبووە. ھەروەھا ئەو كاتیش وەك ئێستا من دژی پلەوپایەی ڕێكخراوەیی بووم و وەك سەرەتاییەك (مەبدەئێك) ڕەتمدەكردەوە و ڕەتیدەكەمەوە و ئەندامبوونم لە لێژنەی خۆجێی ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست‌دا، تەنیا لەبەر داواكاریی و سووربوونی ھاوڕێیانم [مامە كەریم، ڕێباز، ڕێبوار میدحەت، سۆران كەریم، ھیواكەریم، سیروان عەلی (ئەندامانی حەوزەی شوقە)] ڕازیبووم. بەداخەوە بەپێچەوانەی چاوەڕوانی ئەو ھاوڕێیانەوە، نەك ھەر ڕازیبوونی من، نەبووە ھۆی باشتركردنی پەیوەندی ئێمە لەتەك لێپرسراوی بەشی ئاشكرای ڕەوت لە ھەولێر و ڕێكخستنی نھێنی شارەكان، بەڵكو بووە ھۆكاری توندوتیژبوونەوەی دژایەتی دوو ھاوڕێی ڕێكخراوەیمان بۆ من، كە لە دەرەوەی ئاپارتمان (شققە)كەی ئێمە دەژیان.
بۆ خوێندنەوەی یاداوەرییەكانی ٨ی ئازار؛ ڕۆژی جیھانی ژنان، كرتەلەسەر ئەم بەستەرە بكەن: www.hezheen.tk
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.