ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi
بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان
نۆژهنكردنهوهی وەڵامهكان / ٣
نۆژهنكردنهوهی وەڵامهكان
ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.
هەژێن
بەشی سێیەم
من وا له ئهنارشیزم دهگهم، كه دژی كۆمهڵگهی هاوچهرخ بێ و خوازیاری گهڕانهوهی ژیان و كۆمهڵگە بێت بۆ سهردهمی ئهشكهوتنشینان، ئایا بەخۆشتان پێتان وانییه؟
ئەگەر مەبەست لە كۆمەڵگەی ھاوچەرخ، تەكنۆلۆجیای بۆمب و ڕۆکێتی ژیری چۆنیەتی مرۆڤکوژی و فڕۆكەی جەنگی و تانك و پیشەسازی ناپێویست و تێكدانی ژینگە و نامۆكردنی مرۆڤ بەخۆیی و سروشت بێت، بەدڵنیاییەوە پێویستە ئەناركیزم دژایەتی سەرسەختی ئەوانە بێت و ھەوڵ بۆ لەنێوبردنیان بدات. بەڵام ئەگەر مەبەست لە ھاوچەرخییکردنی كۆمەڵگە و ئاسانكاریی و ئاسوودەیی مرۆڤ بێت لە سایەی دەسكەوتە زانستی و تەكنۆلۆجییەكاندا، ئەوا پێویستە ئەناركیزم پشتیوانی پەرەپێدانیان بكات. لە باری یەكەمدا [لایەنگریی ڕۆبۆتکردنی مرۆڤ و وێرانکردنی ژینگە] مرۆڤ لە سەرووی سروشت و ھەموو بوونەوەرەكانەوە دادەنرێت و ڕێگە بەخۆی دەدات، بۆ كایە گەمژەییەكانی (جەنگ و سوودپەرستی و زۆرداری)، ژینگە تێكبدات و ئاژەڵەكانی دیكە لەنێوبەرێت و لەوەش واوەتر ھاوجۆرەكانی خۆی كۆیلەبكات. ھەموو ئەمانە ڕۆژ بە ڕۆژ لەتەك گەشە و پەرەسەندنی تەكنۆلۆجییە ناپێویست و مەترسیدارەكان، بەرەو لوتكە دەكشێن و مرۆڤ بەخۆی نامۆتر و ژینگە وێرانتر و ھاوسەنگی بوون و ژیان لەنێودەبەن. زۆرێك لە بەناو دژەكان لە كۆمەڵگەی چینایەتییدا لەسەر ئەو بنەما ئایینییە كۆكن، كە ھەموو شتەكان بە خاتری مرۆڤ ئافەرێنراون و مرۆڤیش لەسەر ئەو بنەمایە ڕێگە بەخۆی دەدات، ببێتە وێرانگەری سروشت و دواجار لەنێوبردنی خۆیشی وەك بەشێك لە سروشت. ئاییندارێك لەسەر بنەمای دانراوی خوادایانەی شتەكان، ڕەوایەتی بەكوشتنی ئاژەڵەكان و شەڕەكان دەدات، سەرمایەدارێك لەپێناو سوود و سەروەریی، جەنگ بەرپادەكات و ژینگە وێران دەكات و ئاژەڵەكان قڕدەكات، چەپەكانیش لەسەر ھەمان بنەمای باڵاىوونی مرۆڤ لە ئاییبنەكاندا و خۆپەرستی مرۆڤ، پاگەندەی یەخسیركردنی سروشت و گیانەوەرەکانی دیکە بۆ باڵابوونی دەكەن . بە بۆچوونی من، بەنرخترین سەرمایە خودی مرۆڤ نییە، بەڵکو ژینگەیەکە کە مرۆڤ دەتوانێت ئازادانە و ئاسوودە تیایدا بژیت، چونکە بەبێ سروشت وەك گشتێك، هەرگیز مرۆڤ توانانی بوون و مانەوەی نییە و نابێت، بە واتایەکی دیکە پاراستنی یاسا سروشتییەکان مەرجی مانەوەیە نەك سەروەریی مرۆڤ بەسەر ئەوانی دیکە و دەوروبەرەکەیدا.
بەڵام ئەناركییەكان و لایەنی كەم لە تێڕاونینی مندا، مرۆڤ بەشێكە لە سروشت نەك سەروەری سروشت، تەنیا سەروەر لە سروشتدا، یاساكانی خودی سروشتن، مرۆڤ تەنیا یەكێكە لە زیندەوەرەكان و پێویستە پێبەپێی ھوشیاربوونەوەی، پشت لە پاشماوە دڕندانە ئاژەڵییەكەی بکات و ببێتە پارێزەری سروشت؛ بە ژینگە و ئاژەڵان و خودی خۆیشییەوە، بەواتایەكی دیكە ئەگەر بوونەوەرەكانی دیكە بەشێكی بێ(زیان) و تەواوكەری سووڕی ژیانەوە و بەردەوامی سروشتبن، ئەوا دەبێت و پێویستیشە مرۆڤ بەپێی دەرك و توانای ھوشیاریی، پێشەنگی سروشتپاریزیی بێت، ڕێك پێچەوانەی ئەوەی كە لەم ڕۆژەدا ھەیە و دەیكات. ئەوی ئاگای لە تێكچوونی باری كەش و ھەوا و ژینگە و لەنێوچوونی ئاژەڵان ھەبێت، ئەوە دەزانێت، ھوشیارییەك كە ئەم ڕۆژە مرۆڤ شانازی پێوەدەكات، ھاوچەرخكردن (مۆدێرنیزەكردن) و كولتوورییكردنی پاشماوەی دڕندایەتییە ئاژەڵییەكەیەتی، نەك ھوشیاری ئاشتكردنەوەی ھەموو پێكھێنەرەكانی سروشت و دووركەوتنەوە لەو پێشینە دڕدانەیە.
لەبەرئەوە ئەگەر مرۆڤ ناچاربێت مل بە دڕندەیی بەلوتكەگەییشتووی ئەم ڕۆژەی بدات و لەنێوان دڕندەیی ئاژەڵییانەی سەرەتایی و دڕندەیی ھوشیارانەی ھەنووكەییدا، ڕێگەی سێیەمی مەیسەر نەبێت و بوونی نەبێت، ئەوا باشترە بگەڕێتەوە سەر دڕندەییە سەرەتاییە ئاژەڵییەكەی، چونكە ھەرچۆنێك بێت، لە دڕندەیی تەکلۆلۆجیکراوی ھەنووكەیی باشتر و كەم ڕەھەندترە !
لە وەڵام بە بەشی دووەمی پرسیارەكەتاندا، دەبێت بڵێم نا، ئەناركیستەكان خوازیاری بەكاربردنی تەكنۆلۆجیا و زانست و توانایییە پەرەسەندووەكانی مرۆڤن لەپێناو بەرپاكردنی كۆمەڵگەی پێشكەوتووی ئازاد و یەكسان و دادپەوەر، كە تێیدا بەھرەمەندی مرۆڤ لە دەستكەوتە پێویست و ئاوەزپەسەندەكان و ئازادی و دادپەوەروەری، بەوپەڕی ئازادی و یەكسانی و سروشدۆستیی بگات.
له نووسینه ئهنارشیتییهكاندا دژایهتی ئایدیۆلۆجیا و پاشگره “ئیسم”ییهكان به ئاشكرا دیاره، ئایا جیاوازی لهنێوان ئیسمی ماركسیزم و ئهنارشیسم چییه؟
پێش ئەوەی جیاوازی ئەو دوو ئاراستەیە دەستنیشانبكەم، كە ھۆكاری ناكۆكی نێوان ئەو دوو ئاراستەیەش بۆ ھەمان ئەو جیاوازییانە دەگەڕێتەوە. پێویستە ئەوە ڕۆسنبکەمەوە، کە ئایدیلۆجیا، مەزھەب (ڕێڕەو)، ئاییننامەیەكی دانراوە، تاوەكو ژیان و ڕەوتی گەشەی كۆمەڵگە ئاراستەبكات و داھاتووی كۆمەڵگە دیاریبكات. ئەمە ھەمان ئەركە كە دانراوەكانی یەھوڤا و ئینجیل و قورئانەكەی موحەمەد لە ئەستۆیانگرتووە، واتە ئاراستەكردنی كۆمەڵگە لە چوارچێوەی تێڕوانین و دەركەوتی ھۆشیی كەسانێكەوە، كە بڕیارە پەیامەكەیان ببێتە ڕێكخەری كۆمەڵگە. وەك دەزانین لە ئایدیۆلۆجیا ڕامیارییەكان و ڕێڕەوە ئایینییەكاندا ھەموو شتێك یەكلاییكراوەتەوە و ھیچ بوارێك بۆ بیرلێكردنەوە و ڕەخنە نەھێڵڕاوەتەوە و ئەوەی لە دەرەوەی ئەوانەوە ھەنگاو بنێت یا گومانبكات، دەبێتە لادەر و داردەستی دوژمن و دژی بەرژەوەندی گشتی.
ھەڵبەتە دانانی ئایدیۆلۆجیا بە چێکەری کۆمەڵگە یا ڕێڕەوی گەیشتن بە کۆمەلگەی داهاتوو، سەرچاوەی بۆ ئەو بۆچوونە دەگەرێتەوە، كە ھەموو كەس توانانی بیركردنەوەی نییە و تەنیا كەسانێك لەوە بەھرەمەندن و ئەركی ئەو بەھرەمەندانەش بیركردنەوەیە بۆ ئەوانی دیكە و ئاراستەكردنیان و ڕێكخستنی كۆمەڵگەیە بۆیان، كە بنچینەكەی ھەمان ئایدیای پێش مادەبوونی ھۆشە. ئەگەر خۆمان گێلنەكەین، ھەموومان بەرھەمی ئەو ئاراستەكردن و لە چوارچێوەدانەمان دیتوە، كە سیستەمە چینایەتییەكان؛ سەرمایەداری جۆری بازارئازاد و پارلەمان، سەرمایەداری جۆری دەوڵەتی (لەوانەش سۆشیالیزمی دەوڵەتی)، سیستەمی ئایینی جۆری ئیسلامی، كۆمەڵگەی پێدەچەپێن و دەبنە ھۆی لەكارخستنی ھۆشی تاك و ڕەوتی گەشەی ئازادانەی كۆمەڵگە و گەیشتن بە كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان و دادپەروەر.
ماركسیزم، ئایدیۆلۆجیایە و لەسەر بنەمای تێڕوانین و لێكدانەوەكانی ماركس و ئینگلس ڕۆنراوە و پاشڕەوانیان كۆمونیزم وەك ئایدیۆلۆجیایەك بۆ داھێنان و پێگەییشتنی ماركس و ھاوەڵەكانی دەگێڕننەوە و کۆمەڵگەی کۆمونیستی بە جۆرێك لە بیردۆزە و یاسامەندی ڕامیاریی دەناسێنن. ھەرچەندە ژیانی مرۆڤ لە بەرەبەیانەوە بەجۆرێك كۆمەڵایەتیی (سۆشیالیستیی) بووە و تا ئێستاش پاشماوەكانی ئەو كۆمەڵایەتییبوونە (سۆشیالیستیبوونە) و پێكەوەژیانە (كۆمونگەراییە) لە كۆمەڵگە سەرەتاییە دوور لە دەوڵەت و یاسای ڕامیاریی و ناچینایەتییەكاندا دەبینین و كۆمونیزم بەر لە ماركس و بیریارانی، خەونی كۆنی مرۆڤی ژێردەست بووە بۆ گەڕانەوە بۆ بنەما كۆمەڵایەتییەکانی ژیانی سەرەتایی یا بۆ ژیانێكی باشتر و ئاوەزپەسەندتر و گەشەکردووتر. بەڵام بەداخەوە پاشڕەوانی كارل ماركس و پاشینانی، تا ڕادەی مەزھەبێك، ھزر و ئایدیای كۆمونیزمیان تووشی دۆگماتیزم و سەرووڕەخنەیی كردووە و بۆ ھەموو وەڵامێك لە ھەر سەردەمێكدا یا بۆ لێكدانەوە و تێگەییشتن لەھەر كەتوارێك، دەگەڕێنەوە سەر گوتەكانی ماركس وەك پەرتووكە پیرۆزەكانی دیكە و ھەموو سەردەمەكان و ھەموو ڕووداوەكان و ھەموو بارەكان و ھەموو كەتوارەكان بە پێوەری دەركی ماركس دەپێون و ئەگەر وەڵامێكی ئامادەیان لە گوتەكانی ئەودا دەستنەكەوێت و دۆشدابمێنن، ئەوا دەستبەجێ سەرنج و ڕەخنە و ئایدیا و بۆچوونەكان بە لادەر و دژە كۆمونیزم و نازانستی و ناكەتواریی تۆمەتباردەكەن و بۆ پاساوی ھەموو ئەوانەش ئایدیۆلۆجیای ماركسیستیی بە زانست ناودەبەن، نائاگا لەوەی كە خودی زانست وەك دەركی مرۆڤ و دۆزینەوە كردەییەكان و زانستەكان بەگشتی، وەك ھەر ھزرێك بەردەوام لە گۆڕان و نۆژەنبوونەوەدان و بە وەلانانی ھەندێك بیردۆزی ھەڵە و جێگرتنەوەیان بە كۆمەلێك بیردۆزی ئاوەزپەسەندتر، دەبنە گیانی تیڕامان و زانستی سەردەم. بە واتایەكی دیكە لە ڕووی زانستییەوە، دەكرێت ئەوەی دوێنێ بیردۆزێكی زانستی بووبێت، لەم ڕۆژەدا نادروست بێت و ئەوەی لەم ڕۆژە زانستییە، سبەینێ پووچگەراییبێت.
لەبەرئەوە، بەکاربردنی چەمکی زانست و زانستی بۆ ئایدیۆلۆجیای کۆمونیستی، پارادۆکسی خۆی بەرهەمدەهێنێت؛ کاتێك مارکسیزم زانست زانسبێت، ئەوا دەبێت بەوەش ڕازی بن، کە دەبێت تیئۆرییەکی ناجێگیر و نەتەواوبێت و وەڵامی هەموو پرسیار و گومان و نەزانراوەکانی نەداوەتەوە. بەڵام ئەمە پێچەوانەی پاگەندەی مارکسیستەکانە، کە لەو باوەڕەدان مارکسیزم وەلامی بە هەموو شتێك داوەتەوە و کۆمەڵگەی داهاتوو [ناچینایەتی] هەمان کۆمەڵگە دەبێت، کە مارکس و ئەنگلس کڵێشەیان کێشاوە و هەروەها وەها بۆچوونێك سەرد و هەشتا پلە پێچەوانەی بۆچوونە زانستییەکانە و هاوڕا و هاودیدی بۆچوونە مەزهەبییەکانە، هەروەک چۆن پەیڕەوانی قورئان لەو بڕوایەدان قورئان وەڵامی بە هەموو شتێکی داهاتوو داوەتەوە و هەر بیرکردنەوە و بۆچوونێك لە دەرەوەی بازنەی ئەو، لادانە.
هەروەها ئەگەر سۆشیالیزم و کۆمونیزم بە بیردۆزە یا دۆزراوەی مێشك و هۆشمەندی چەند کەسێك بێت، ئەوا کۆمەڵایەتییەبوونی وەک بزووتنەوەیەکی مێژوویی دەخەنە ژێر پرسیار و ڕەتدەکەنەوە. ئەمەش دیسانەوە هەر ئایینگەراییە، واتە ئاراستەکردنی کۆمەڵگە بەرەو ئایدیالبوون لە سایەی سێکوچکەی خوا – کلیسا – پاشا. واتە خوا [مارکس] دیاریدەکات کە چۆن بە کۆمەلگەی داهاتوو دەگەین، کلیسا [پارت] دەبێتە پێشەنگی ئەو ڕەوتە و پاشا [دەوڵەت] کۆمەڵگەمان بۆ ڕێدەکات و ئاگاداریمان دەبێت، ئەمەش دەکاتە بوونی هۆشمەندی لەپێش ماددەوە. هەر ئەم بنەما ئایدیۆلۆجییەکە کە تیئۆریسیۆنانی مارکسیزمی ناچار بە هانابردن بۆ دیکتاتۆری و دەوڵەت بەناوی پرۆلیتاریاوە، کردووە. لە بەرامبەردا ئەو سۆشیالیستانەی کە دیکتاتۆری و دەوڵەت وەك پێشمەرجی گەییشتن بە سۆشیالیزم، ڕەتدەکەنەوە، بڕوایان بە شۆڕشی کۆمەڵایەتیی بە واتای گۆڕانی تاك و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکانی کۆمەڵگە هەیە، کە هەنگاو بە هەنگاوی کۆمەڵایەتییبوونەوەی ئامراز و پرۆسێس و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان و گۆڕانی دارایی [الملکیة] تایبەت بە کۆمەڵایەتیی و نەمانی پێداویستیی کاریکرێگرتە و سەروەریی و جێگرتنەوەیان بە کاری هەرەوەزیی و هاوپشتی کۆمەڵایەتی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەکان بە بەشداریی ڕاستەوخۆی هەمووان، ئەو گۆڕانانە مەیسەردەبن.
بەبۆچوونی من ماركسیزم وەک هەر ئایدیۆلۆجیایەكی دیکە، لەسەر چەند پایەیەكی یەقینگەرایی وەستاوە و لە زیانی پاشڕەوانییەتی كە بە زانست ناوی بەرن، لەبەرئەوەی كە زانستی چەقبەستوو، بوونی نییە و تەنیا ئایین و مەزھەبەكان ئەو تایبەتمەندییەیان ھەیە، ھیوادارم دۆستە ماركسیستەكانم ئەم بۆچوونەم بە ھێرش و دوژمنایەتی كەسیی لێوەرنەگرن. ئەگەر ئەمەیان پێقوتنادرێت و دەخوازن ڕەتیبكەنەوە، با لە خۆیان و مێژوویەكی مەزھەبییەوە، كە بۆ بزووتنەوەی كۆمونەخوازی و خودی ھزری ماركس و ھاوەڵانی دروستیانكردووە، دەستپێبكەن و ماركسیزم لە چەقبەستنی ئایدیۆلۆجییەوە بگێڕنەوە نێو كایە ھزرییەكان و لە ئاسمانی پیرۆزییەوە دایگرنەوە نێو قوڕولیتەی ژیانی چەوساوان و بە ڕەخنەی شۆڕشگێڕانەیان گیانی بەبەردابكەنەوە. ئەگەر نا تەنیا وەك چەند پەرتووكێكی زەردھەڵگەڕاوی نێو پەرتووكخانەكان یا چەند تێكستێكی دەرخكراوی نێو كەلەسەری ڕامیاران و چەند سكرتێری پارتێك دەمێنێتەوە و ھەر ئەو ئایینە دونیاییە دەبێت، كە پییەر جۆزیف پرۆدۆن لە وەڵامی نامەیەكی (خودی كارل ماركس)دا ماركس لە خراپیی و مەترسییەكانی ئاگاداریدەكاتەوە. [بۆ خوێندنەوەی وەڵامەكەی پڕۆدۆن بۆ نامەكەی كارڵ ماركس، كرتە لەسەر ئەم بەستەرە بكەن https://anarkistan.wordpress.com/2008/05/28 وەرگێڕانی قەرەنی قادری ]
بەڵام تا ئەوەندەی دەگەڕێتەوە سەر ئەناركیزم، ئەنارکیزم شێوازی ھزرین و کۆمەڵێك تێڕانینی یەکانگیرە بۆ کۆمەڵگەی داهاتوو، کە بەرەنجامی خەباتی ڕۆژانەن و تیئۆری بە بەرەنجامی کار و چالاکی دەزانن و كەس پەیامبەر و كەس خاوەنی نییە، بەردەوام لەتەك ڕەوتی گەشەی ژیان و مرۆڤایەتی، گەشەیكردووە و دەكات و وەك گیانی سەردەمەكان ھەردەم لە ھەموو مەیدانەكانی خەبات [ئازادی، یەكسانی ،دادپەروەریی كۆمەڵایەتی، لەنێوبردنی سەروەریی، ھەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵگەی چینایەتی، پاراستینی ژینگە، ئاژەڵدۆستی، پێكەوەژیان و تەبایی بوونەوەرەكان و سروست، زانست و ھونەر و داھێنان]دا ئامادەبووە، ھەمووان چ بیریاران و چ كرێكارانی مانگرتوو و چ ئازادیخوازانی ئەناركییخواز، تەنیا سەربازی گومناوی ئەو پێناوەن و ھەر بۆچوون و بیرۆكە و بیردۆزێكی ئەنارکیستی، بەرھەمی خەباتی ڕۆژانە و ئەزموونە كردەییەكانی ئەناركیخوازەكانە. ھەڵبەتە ھەر لە نێونەتەوەیی یەكەم [ئەناركیستان واتەنی ‘نانەتەوەیی یەكەم’]ەوە چ ماركسیستەكان و چ لیبڕاڵەكان دواتر بە ھەموو شێوەیەك ھەوڵیانداوە، ناو و ناتۆرەی جۆراوجۆری وەك باكونیییەكان، پرۆدۆنییەكان لەسەر كێش و سەروای بلانكیستەكان و ماركسیستەكان، بە ئەناركییەكانەوە بلكێنن، بەڵام لەبەرئەوەی كە لەنێو خودی ئەناركییەكاندا كاڵای ساختەی ئاوا كڕیاری نەبووە و دژایەتی سەرسەختانە كراوە، بۆ تەنیا ڕۆژێكیش جێكەوتە نەبووە. بەداخەوە بە پێچەوانەوە لەنێو دۆستانانی (كۆمونیست)دا، بە شانازییەوە ئەو ناو و ناتۆرانە لەخۆیان دەنێن و زۆر مەزھەبیی و ئایییارانە دەڵێن “ئێمە ماركسیستین” و قوڕولیتەیەك كە ئیدئۆلۆگەكانی بۆرجوازی بۆیان دەگرنەوە، ئەوان بە پێخۆشبوون و تامەزرۆیی و (في سبیل الـلـە)ییەوە لاقی تێوەردەدەن. ھەڵبەتە ئەوەش یەكدەست و یەك جۆر نەبووە و نییە؛ سەرانی پارتە كۆمونیستەكان بە ھوشیارییەوە بەو كارە ھەڵدەستن و بەو ھۆیەوە لەنێو دەروێشانیان پلەوپایەیەكی مەزھەبیی بۆ خۆیان چێدەكەن، بەڵام لایەنگران و پاشڕەوان و ئەندامانی خوارەوە، لە ناھوشیایی و دەركنەكردنی مەترسی ئەو دیاردەوە، بەو كارە ھەڵدەستتن.
***********************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم، کرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە
بەشی یەکەم : http://wp.me/ppHbY-HN
بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY
تهواوکارییهکان لهسهر شتینهرStiner* / ١
تهواوکارییهکان لهسهر شتینهرStiner*
دانییل گیرین
و. له عهرهبییهوه: سهلام عارف
بهشی یهکهم*
پێشنیارم وابوو، که ئازادیخوازی به دوایین شۆڕشی ( ڕیشهیی **Viscéral) پێناسه بکرێت، بۆ پاڵپشتی ئهو بیرۆکهیهم پهڕتووکی (سیکولوجیا التحرریة الاشتراکیة)ی (ئوگست هامونAugustin Hamon – پاریس1896)م وهبیرهێنایهوه، بهتێڕوانینی ئهو مرۆڤی ئازادیخواز بهر له ههموو شتێك شۆڕشگێڕێکه سهرتاپای کۆمهڵگه به پاسهوانه دڕندهکاننیشهوه، ڕيتدەکاتەوە، سهرهتا (ماکس شتینەر) کهسێکی گۆشهگیر بووه، به واتا مهجازییهکه métaphoriquementی بهندکراو بووه (جۆن هێنری ماکایJohn Henry Makay ) له پهڕتووکهکهیاندا (ماکس شتینر، حیاته وأثره، برلین، 1898) دهربارهی ژیانی ئهو دهڵێن (شتینەر) لەتەك ئهوهشدا، که کهسێکی چوهوه ناخۆ بووه، بهڵام تهواو ههستیار بووه (الین سرجان) و (کلود هرمل) له پهڕتووکهکهیاندا (تأریخ التحرریة -پاریس1949- ص154) نووسیویانه ” پەرتووكهی (شتینەر) ههڵهێنجانێکی داماڵراوی ئهقڵیهتێکی فهلسهفی نهبووه”، بهڵکو بڕیار و ئهرکێك بووه، له ناخییهوه ههڵقوڵاوه، ئهو بهو ئومێده کاریکردووه، که نهێنییهکانی ههڵڕێژێت بۆ ئهوانی دی، بهڵام ئهوان بهههمان “زمان نادوێن” له ههمان “دونیادا ناژین” جا له نهبوونی پهیوهندییهکی قوڵ و پێکهوهگونجانێکی گهرموگوڕدا، به واتایهکی دیکە لهبهر بزری توانای لەیهکترگهیشتن، ئهو پاشهکشهی کردووه و چۆتهوه نێوخۆی و خۆی بهندکردووه له تهنها باڵی خۆیدا، (شتینەر) له پەرتووكه بهناوبانگهکهیدا***، واته تاك و داراییەکەی (الواحدي و ملکیتهL’unique et sa propriété ) وا دهردهکهوێت، که زیاتر تێکدهره لهوهی دروستکار بێت، زیاتر نێگهتیڤه لهوهی پۆزهتیڤ بێت، ئهو ڕهخنهگرێکی توندڕهوی بهزهبره و ڕهخنه له ههموو ئهو بنهمایانه دهگرێت، که مامهڵهیان پێدهکرێت هیچکام لهو بنهمایانهی نههێڵاوهتهوه ڕهخنهی لێنهگرتبێت، ڕهخنهکانی ئهو بێسهروهرن.
“کام ڕهخنه “
ئهو دهمه وەك زۆرێك له گهنجانی ئهڵمانیا، ڕۆشنبیریی (شتینەر)ش له نێو گهنجه هیگلیهکاندا گهڵاڵه بووبوو، ڕۆشنبیرییهکهی ملکهچی بارقورسی فهلسهفهی باو و باڵادهست بوو، بهڵام به ڕاچڵهکین و جوڵهیهکی توندوتیژ دژی ئهو فهلسهفهیه، خۆی لهو کۆڵه قورسه قوتارکرد، ئهو ههر کاتێك باسی فهلسفهی بکردایه، توڕه دهبوو، زیاتر پێنووسهکهی ماخۆلانی تێدهکهوت و دهلهرزێت و دههروژا، به تێڕوانینی ئهو”سیستمی (هیگل) تهنها داپڵۆسینێکی پلهبهرزی هزر و توانا ڕههاکهیهتی، لهتهکیشدا، سهرکهوتنی ههژمونی هزره** ، له واقعدا فهلسهفه ناتوانێت لهوه زیاتر بدات بهدهستهوه، کهواته خاڵه کۆتاییهکهی بریتییه له سهروهرهزر و ههژموونه تهواوهکهی*** ئهو خاوهندارییه، که له تاك داماڵراوه لای (شتینەر) تاك تۆڵهی خۆیکردۆتهوه، بهڵام به شێوهیهکی پهرشوبڵاو(بڕوانه -هنری افرون- ” في مصادر الوجودیة” ماکس شتینر-پاریس-1954)
خۆپهرستییهکهی ئێمه (شتینەر) ههر ئهوهندهی هێرشه مرۆڤخوازییهکهی (لودوینغ فورباخ)ه، که کردووییهته سهر مرۆڤایهتی، خاوهنی پەرتووكی(Uber das Wesen Cristums) ساڵی1845″فورباخ به” نائومێدییهکی زۆرهوه دهستدهخاته سهر سهرتاپای نێوهڕۆکی کریستیانیزم، نەك به مهبهستی ڕهتکردنەوەی، بهڵکو بهو مهبهسته، دهریبهێنێ له ئاسمانییهکهی و بیکاته دارایی [موڵکی] خۆی، ئهو کریستیانیزمه بۆ ماوهیهکی زۆر نهخوازراوبوو، کهچی دهستخستنی، ههروا ئاسان نهبوو، ئهو ویستی ههتا ههتایه دارایی خۆی بێت (…) پاڵهوان نایهوێت بچێته دونیایهکی دییهوه، دەیهوێت ئهو دونیایهی دی ڕابکێشێت بۆلای خۆی، دەیهوێت ئهو دونیایهی دی ببێته دونیای خوارهوه! خوداشی کردۆته مرۆڤ “بهڵام له ههموو بارەکاندا” ئهو مرۆڤه بوونهوهرێکی بهرزتره، دەبێت له سهرهوهی مرۆڤایهتییهوه بێت، یان تهنها له سهرهوهی مرۆڤ بێت، ئهوه لای من گرنگ نییه، لای من ئهوه گرنگه، ئهو کهوتۆته سهرهوهی من (بهرزتره له من sur moi)
له کۆتایدا ڕهفتاری داماڵیین بهرامبهر بوونهوهری مرۆیی، یان بهرامبهر”مرۆ” وهك ئهوه وایه پێستی مارێك “ئاینی کۆن”داماڵیت و پێستی مارێکی نوێی لهبهربکهی “ئاینی نوێ” (…) دهرکردنی خودا له ئاسمان و داماڵینی له بهرزییهکهی (تعالیه trantendance) **** ئارامپێکردنی له دڵی مرۆدا، تا لهزهت له نمونهیی خۆی ببینێت، ئهوهش دهستخستنی سهرکهوتنی تهواو نییه، چونکه تهنها گۆڕینی سهروهره” (شتینەر) پرسیاردهکات (فورباخ) خهڵکی لهتهك (خودایی)دا بهجێدههێڵێت، ئهی بهچ هیوایهك دهیهوێت خهڵکی له خودا دووربخاتهوه ؟
لهلایهکی دیکهوه (فورباخ) ویستی له خۆشهویستی نزیکدا (خۆشهویستی مرۆڤ بۆ برا مرۆڤەکهی)دا “ههژموونی خودایی” ببینێت “سهودایی و سۆز سەپاندن بهسهرمدا به ئهرکه ئاینی و ڕهوشتییهکان خۆم بڕازێنمهوه” (شتینەر) ئهو جۆره خۆشهویستییه داماو و ڕتدهکاتەوە، به بانگهوازێکی خۆیی دهزانێت بۆ “خۆشهویستی پلهبهرز” ( شتینەر) لهو”کۆمیدیا ترسناکه سڵدهکاتهوه، له خۆنهویستی و خۆشهویستیدا، سروشته بۆگهنهکهی به بهردهوامی قێزهاتنهوهمان زیاتردهکات” له دونیای به شارستانیکراودا، کاڵایهکی باوه، بهڵام کاتێك کاڵا نرخی بهرز دهبێت، دهبێته کاڵایهکی ساختهی ههرزان. (هنری أفرون) نوسیوییهتی، ڕهخنهو خوێندنهوهکهی (شتینەر) (فورباخ)ی خستهناو”شڵهژانێکی قوڵهوه”. بڕوانه (لودفیغ فورباخ أو تحویل المقدس-(Lundwig Feurbach ou transformation du sacré) پاریس1957،ص142
هاوکات نووسهری (تاك و داراییەکەی) واته (شتینەر)هێرشدهکاته سهر ڕهوشته ئهلتهرنهتیڤیهکهی سێکیولاریزم (علمانیة)، که له دووڕوویدا هیچی له ڕهوشتبازییهکهی سهر سهکۆی ئایین کهمتر نییه، ههموو سێکیولاریستەکان بوونهته پیاوانی ئاینی (شتینەر) بهههمان ڕستهکانی (میشیله)، (شتینەر) دهڵێت “ڕۆپسپیر-سان جوست و یاوهرهکانیان، له قولەپێیانەوە تا تهوقی سهریان فاڵگرهوهن، ئاینیین، ئای ئهو تێبینییه چهنده بهجێیه، ئێمه ئازادیخوازان له فهرهنسا ئهو ڕهوشتبازییه، که له سهردهمی (جویل فێریJule Ferry) یهوه دهگوترێتهوه، ههر به کۆپی ڕهوشتبازییه ئاینییهکه دهزانیین، که ڕهوشتبازییهکی پیسه و هێشتا بهرگه فاڵگرهوییهکهی دانهکهنراوه (شتینەر) چۆن بهرامبهر ئاینی (کاتۆلیك) ڕقئهستوور بووه، هەر ئاواش بهرامبهر (پرۆتستانیزم): هیچ نهرمییهکی نهنواندوه بهرامبهری. ” کاتێك کاسۆلیکێك ئەرکەکانی جێبهجێدهکات، خۆی به بهختیار دهزانێت، بهڵام پرۆتستانێك بهو چهشنه نییه، به زانیاری و هۆشمهندییهکی ” تهواوهوه ههڵسوکهوت دهکات، تاوانی پرۆتستانەکە ئهوهیه، که ههموو بنهما سهپێنراوهکان**** وهلاوهدهنێت، لهبهرئهوه مهترسی ئەو ده جار لهو مهترسییه زیاتره، که کاتۆلیکییەك لهژێر باریدا دهناڵێنێت، چونکه پرۆتستانهکه، ئاوای دادهنێت که پرۆتستانیزم، له ڕێگهی هۆشهوه، ئهو دهردهبڕێت، ههرهیچ نهبێت له سایهی ههڵوێستی – کریستییهکان- الیسوعیین-هوه دهربارهی پرسە ویژدانییهکان ” چێژە سێکسییهکان، دهتوانن به ئازادی ڕێچکهی خۆیان وهرگرن” (شتینەر) بهوه سهرسام بوو، بهڵام لهتهك ئهوهشدا پرۆتستانییه توندڕهوهکان، پەیڕەوانی به کافرکردنی خهتاکان، ههندێك “دابوونهریتی قورس و تاریکیان” کرد به ژووردا و تێکهڵیانکرد.
(شتینەر) هاوارێکی شۆڕشگێڕخوازانه دژی”ڕهوشتبازی بۆرجوازی” داپلۆسێنهری ئازادی سێکسی دهوهستێتهوه و ئهو ڕستانه بهکاردههێنێت “دەشێت پیاوێکی سهلار و بێوهی کاتی خۆی به کپکردنی غهریزه سروشتییهکانی خۆیهوه بهسهربهرێت، لهبەر خۆشەویستی بۆ فهزیڵه خۆی بخهسێنێت، وهك چۆن قهشه (ئویجین) کردی لهبەر خۆشهویستی خۆی بۆ ئاسمان” (ئویجین ئاییندارێکی سهدهی سێیهم بووه، له ههڵهکان زیاتر، هیچی دی نهدۆزیوهتهوه بۆ خهفهکردنی وروژانه ههستییهکانی خۆی) له دیدی تێنەگەییشتووە تاریکبینهکاندا، خهفهکردنی حهز و ویسته سێکسییهکان واتای “ڕهفتاری بهڕهوشت” دهبهخشێت، به دیتنی ئهوان، زیادهڕۆیی، لادان، هەوەسبازی، چاوباشقاڵی، کاری ڕهوشتی نیین، بهڵکو سهرپێچیکردنی فهرمانهکانه و پابهندی پیسییهکن، که سڕینهوهی ئەستەمە (…) کریستیانێك له سروشته داپڵۆسراوهکهی خۆی گۆێناگرێت، ئهو دهنگی ڕهوشت نابیستێت، کهچی دژی بێڕهوشتی دهجهنگێت.
پاشان (شتینەر) تهنها ناڕازی نییه و له باری خۆی سکاڵاناکات، بهڵکو ناڕازییه و له ئهوانی دیش سکاڵادهکات “ها ئهوهتا، ئهو گیژه بهرامبهرم دانیشتووه، پێدهچێت دهساڵ بێت بهسهر گیان و لاشه بریقهدارهکهی خۆیدا قوربانییه خوێناوییهکانی سەپاندبێت، مردووئاسایی سهری هیلاکی ناوهته باوهشی، کوڵمهکانی ههڵپڕوسکاون، بوونهته ئاوێنهی لێچۆڕینی خوێنی لاوێتی، ئای مناڵه ههژارهکه، ئهو کاتهی سهرت لهسهر سهرینه نهرمهکهت ئهم دیو و ئهو دیوی دهکرد، چهند جار ههستهکان هاتن و له قاپی دڵتیان دا، چهند جار هێزی لاوێتی هاتوو داوای مافهکانی خۆی کرد، چهند جار تهزووه بهخهبهرهکانت هوروژان (…) ئاه ئهی (لاییس Laîs) ئاه ئهی (نینون) ئێوه چهنده ماف بهدهستبوون، که ئهو فهزیڵه تهڵخانهتان دەستەمۆکردن (لاییس لهشفرۆشێکی یۆنانی کۆن بووه (نینون دو لانکو)یش سهدهی حهڤده هاندهری وهڵامدانهوه و دابینکردنی داواکاریی غهریزهکان بووه.
له ڕێگهی ئهو کیژهوه تێرنهبووهوه، ناڕهزایی خۆی دهربارهی ههژاری باری سێکسی خۆی دهردهبڕێت، کهواته ئهو کپکراوه له ژووره گچکهکهیدا، خهریکی گەشەپێدانی خهیاڵه لۆتییهکانی خۆیهتی” کاتێك خۆشهویست ببینم ئازار دهچێژێت، ئازار دهچێژم، پهنا دهبهمهبهر ههموو ئامرازهکان بۆ دڵدانهوه و هێوهرکردنهوهی، گهر بینیم دڵخۆشه، به دڵخۆشییهکهی دڵخۆشدهبم، کهواته بهرگهی باری ناخۆشی نێوچاوانی ناگرم، ههوڵدهدم به ماچهکانم لایبهرم”
کهواته دهردەکهوێت*****، که تاقیکردنهوهی خۆیی، بۆته خۆراکبهخشی ویست ڕزگارکردنی مرۆڤ لهو داماڵینه تۆقێنهره، که ڕهوشتبازی دژه سێکس ئافراندوییهتی، (شتینەر) به توڕهبوونهوه ئهو ” بنهمایه ڕەتدهکاتەوە، که کریستیانیزم دژی حهز و ئارهزووهکان ههڵیبهستووه”.
ئهو ئاوڕدانهوهیه له (لاییس) و (نینون) دهمخاته ئهو بڕوایهوه، که (شتینەر) (شارل فورییه******)ی خوێندووەتهوه، ئهو فهیلهسوفه یۆتۆپیه فهرهنسییه دانا و زانایه، سهرهتای سهدهی نۆده بهو جۆره ڕستانه لهشفرۆشه دێرینهکان دههێنێتهوه یاد، بۆ نیشاندانی “سهروهری ئازادی خۆشهویستی له داهاتوودا” *******
ئهو ڕهخنه بنهڕهتییه پڕواتایه دژی ڕهوشتبازیی بۆرجوازی پاڵیپێوهدهنێت، که ئهو ڕهوشته نهفرهتییه بۆ نێو مناڵان دهگوێزێتهوه، ههر له 1842***** له گهڕانێکدا بهناوی سەرەتای نادروستی پەروەردەمان “المبدأ الخاطیء لتربیتنا” که له گۆڤاری (راینش تسایتونگ)دا بڵاویکردهوه، به ڕهخنهیهکی توندوتیژ هێرشدهکاته سهر ئهوانه: ئەمانەوه چهند بەشێکی ئەو ڕەخنەیەن:
” کار له کار ترازاوه، واته کار لهوه دهرچووه، که زانیاری ئامانجی کۆتایی پهروهرده بێت (…) بهکورتی پهروهرده سروشتی کهسیی مرۆڤی ئازاد دادهماڵێت، ڕاستی چییه لهوه زیاتر، که ئێمه بهخۆمان خۆمان بدۆزینهوه، ئێمه (شوناسنامه)مان چییە، پرسەکه ئهوهیه، که ئێمه، خۆمان بدۆزینهوه، ئازاد بیین، له ههموو شته نامۆکان، داماڵرێن و ڕزگارمانببێت، له ههموو دهسهڵاتێك (دهسهڵاتگهرایی) بێتاوانی خۆمان بستێنینهوه، خوێندگه بهرههمهێنهری ئهو پلهیه نییه (…) خوێندگه نامانکاته سروشته ئازادهکان- طبائع حرة – (…)
” ههروهك زۆر بواری دیکە، بواری پهروهردهش، له ملکهچی زیاتر بواری هیچی دیکە نادات، واته تهنها ههر ملکهچی به بەری بهرههڵستکاریدا دەکات، پهروهردهکردنمان، ڕاهێنانە، ئهو ڕاهێنانە ڕواڵهتییه، مادییه، دڕنده مرۆییهکان زانستزانهکانن، دڕنده بهرههڵستکارهکانیش “هاونیشتمانیه بهفهڕهکانن” له ههر دوو بارەکهدا، ئافەرێنراوە ملکهچپێکراوهکانن دهبینینهوە. هێزی خنکێنهرانەی “خودی خراپهکار-النفس الشریرة-“، که دهمێکه چۆته ناخمانهوه و پهنگیخواردۆتهوه، ئا بهو جۆره ژیانی خوێندگهیی نهزانهکان بهرههمدههێنێت”
” له کوێ له بری پارێزگاریکردنی ملهوڕی، پتهوکردنی هزر دهبینیین، له کوێ لهبری مرۆڤێکی ڕۆشنبیر، مرۆڤ دهبێته مرۆڤێکی داهێنهر (…) بهههرحاڵ ئهرکمانه، لهوه تێبگهیین، که ئهرکی باڵای مرۆڤ، ڕۆشنبیری، شارستانی نییه، بهڵکو چالاکی خۆیی”
” ئهو کاتهی لای مرۆڤ بیرۆکهی ئازادی بەئاگادێت، ئازادهکان، لهخۆئازادکردن زیاتر، بیر له هیچی دیکە ناکهنهوه، بهڵام له جیاتی ئهوه، خهڵکانی ڕۆشنبر دروستدهکرێن، لهو جۆره، که به ڕۆشبیری خۆیان لهتهك ههموو بارێکدا دهگونجێنن و دهکهونه ئاستی خوده گیۆڕایهڵ و ملهوڕهکانهوه، ئهوانه زۆریان ستهملێکراون و ستهمکارن”…
” ئهو ئاوەزەی، کهوا بۆته بزوێنهری زوربهی زۆری مامۆستایان، سهلماندنێکی زیندووی حهسرهتاوییه، ئهوان مێشکیان شۆردراوەتەوە، له باشتریین باردا، مێشکی ئهوانی دیکە دهشۆنەوە، خۆیان ڕاهێنراون، ئەوانیش ئهوانی دیکە ڕادەهێنن (…) نهخێر زانیاریدان پێویست نییه، نابێت خاڵی دهستپێکردنی پهروهرده گوتنەوەی وانەی شارستانی بێت، بهڵکو ئهوهی پێویسته بکرێت، پێکهێنانی کهسانی ئازاد”ە.
“سهرسهختی و بهدیی مناڵان، دوو خهسڵهتن هیچیان کهمتر نییه له ڕەوایی تینیۆتیان بۆ زانیاری، ئهو حهز خواستهیان له زانیاری خوێندندا پتهودهبێت، پێویسته هێزی سروشتی ویستی ڕەتکردنیان بوروژێنرێت، گهر مناڵ فێری هوشیاری خۆیی نهبێت ، واته بۆ خۆی هۆشمهند نهبێت، ناتوانێت فێری شتێکی گرنگتر بێت، پێویستە زۆربڵێی و ڕاستگۆییان دانهپلۆسێنرێت، ههڵهیه ئهو کهسهی، که ئاوا دهزانێت دەتوانرێت مناڵی لاسار بهترساندن چاکبکرێت، سەپاندنی ترس و ڕێزگریی کاتی بهسهرچوو و سەردەم تێروپڕی لێخوارد و خواردهوه.
پهڕاوێز
************
* پەرتووكی ( التحررییة من العقیدة الی الممارسة – دانییل غیرین) ئهم باته له چاپی یهکهمی فهرهنسییهکهدا نییه، له چاپی دووهمدا هەیه، ههروهها له چاپی دووهم و وهرگێڕانه عهرهبییهکهی (جورج سعد)دا بابەتەکە دوو بهش نییه، من بۆ ئاسانکاری بڵاوکردنهوه، کردوومه به دوو بهش (و. ك.)
** Viscérale به واتای قوڵایی، ناخ، یان توڕهبوونی ناخ (و.ع)
*** نوسهر کرداری interioriser بهکارهێناوه، کە مهبهست ئهوه ئهو بنهمایانه چونهته هۆشمهندی پرۆتستانییهوه و بۆته خۆنواندنێکی خۆبهخۆیی و سروشتی، بهڵام کاسۆلیکییەك به فهرمانهکانی دهزانێت-و-ع
**** دانییل غیرین بۆ دهستگرتن به بابهتییهوه بۆ یهکلاکردنهوهی فهرمانێك، که یهکلاکردنهوهی زۆر گرانه ،کرداری بڕوام به کاردههێنێت،ئهوهش دهمانگهیهنێته ئهوه، که نێر له ئهڵمانیهکهدا دهبێته بونهوهری خۆشهویست بهبێ دیاریکردنی ڕهگهزهکهی،وهك چۆن له فهرهنسیدا دهووترێت-l’être aimé-و-ع-
***** ژمارهی لاپهڕهکان بهبێ ناوبردنی پەرتووكهکان، له پەرتووكی ( ماکس شتینر – الاعمال الکاملة، الواحدي و ملکیته و کتابات اخری) وهرگیراون، که له (دار لاج دوم L’age d’homme) لۆزان،1972، دهرکراوه وهرگێڕانی نوێ، که (پێر غالیسار) وهریگێڕاوه، ههروهها وهرگێڕانی (أ .سوج A.sauge) بهڵام بهداخهوه (أ. سوج) دهستینهگرتووه به دهقێکهوه، که له چاپه ئاڵمانی و نووسینە کورتەکاندا، که (Kleinere Schriften) و (جون هنری ماکاي) دهریانکردووه، لهوێدا وهڵامدانهوهیهکی (شتینەر)ی تیادایه، که وهڵامی (کونو فیشر) دهداتهوه، ئهو ساڵی1847 له بابهتێکدا، که له سۆفیستە هاوچەرخەکان (Modemen Sophisten)دا بڵاویدهکاتهوه و هێرشدهکاته سهر (شتینەر) ئهویش بهناوی خوازراوی (چ ئێدوار)هوه وهڵامیدهداتهوه، (ماکای) هیچ گومانی لهوه نهبووه، که نووسینی (شتینەر)ه، وهڵامهکهی (شتینەر) دژی ئهوه بووه، که تاوانبارکراوه بهوه، که ”بهرژهوهندی کهسی، خۆپهرستی تهسك”ی قهبهکردووه، (شتینەر)جهختدهکاتهوه، کە مهبهستی ئهو تهنها ئهوه بووه، پهرده لهسه ههموو ئهو” درۆکردنانه بهناوی قوربانیدان و خۆنهویستی پلهبهرزهوه”ههڵماڵێت. کۆپلهیهك لهو دهقه له پەرتووكهکهمدا ئۆنتۆلۆجی ئازادیخوازی نە خوا و نە سەروەر(انطلوجیا التحرریة، لا اله، لا سید)، زنجیرهی (ماسیرو الصغیرة)، بهشی (1) ل34- 35 هاتووە. د-غیرین-
****** التعالي، بهرزییهکه له سهرهوهی ئاستی ئاسایی، (برکلی) دهڵێت خوا خاوهنی چهند جوانییهکی دیارینهکراوه (الاذهان المتناهیة ) ناتوانێت له سروشتهکهی بگات، دەبێت ئهو وشهیه تێکهڵنهکرێت به وشهی transcendental که فهیلهسوف (کانت) بهکاریدههێنێت پێش مهرجی تاقیکردنهوە (و.ع)
******** نووسهر کرداری interioriser به کارهێناوه، مهبهست لهو بنهمایانه، کە چونهته هۆشمهندی پرۆتستانییهوه و بۆته خۆنواندنێکی خۆبهخۆیی و سروشتی، بهڵام کاسۆلیکێك به فهرمانهکانی دهزانێت (و.ع)
نۆژهنكردنهوهی وەڵامهكان – ٢
نۆژهنكردنهوهی وەڵامهكان
ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.
هەژێن
بەشی دووەم
ئهوهندهی من بیستبێتم ئهنارشیزم، ههوڵێكه بۆ تێكدان و پرشوبڵاوی بزووتنهوهی كارگهری، چۆن تۆ پاگهندهی ئهوه دهكهی، كه ئهنارشیزم پێچهوانهی ئهوەیه؟
بەر لەوەی بێمە سەر وەڵامدانەوە بە پرسیارەكە، ئایا هیچ بەڵگەیەكی مێژووی یا ئێستایی لەبەردەستاندا هەیە، كە ئەو پاگەندەیە بسەلمێنێت؟ ئایا ئەگەر ئاوەز و بیركردنەوەی خۆ بەكارببرێت و خۆ لە دووبارەكردنەوەی دەقە ئامادەكراوەكان لابدرێت، هەر بەو سەرنجامە دەگەین، كە تۆ پاگەندە دەكەیت؟
لە هەموو سەردەمەكانی مێژوودا دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان، كۆمەڵگە و چەوساوانیان بەوە ڕاگرتوون و ترساندوون، كە ئەگەر لە سایەی دەسەڵات و پێشڕەوی دەسەڵاتخوازان دەربچن، ئەوا وەك مەڕی بێشوان گورگ دەیانخوات. ئەناركییەكان، كرێكارانیان و هاوچینە ژێردەستەکانیان بۆ سەربەخۆیی و خەباتی ڕاستەوخۆ و خۆبیركردنەوە و خۆكارابوون و خۆبڕیاردان و خۆڕابەری هاندەدەن و لە بەرامبەردا دەسەڵاتخوازان بۆ ئەوەی كرێكاران لە خۆشباوەڕیی بە دیكتاتۆرییهتی پێشڕەوان و یەكسانی ژێر سایەی دەوڵەتی بەناو كرێكاری ڕاگرن، بە سوودوەرگرتن لە شێوازی پاگەندەی سەروەران كەوتوونەتە شێواندنی ڕاستییەكان. بەداخەوە لە سەردەمی كۆمەڵەی نێونەتەوەیی یەكەم و دواتریش تا ڕوخانی ئیمپراتۆری بۆلشەڤیكەكان و ئێستاش، لەبەرئەوەی كە مرۆڤەكان هەزاران ساڵە بە نادەربەستی و ملدان بەنوێنەرایەتی و شوانەیی ڕامیاركاران ڕاهاتوون و دەستەمۆبوون، ئەو پاگەندانە كاراییان لەسەر بیركردنەوە و بڕیاری چەوساوان بەگشتی و كرێكاران بەتایبەتی داناوە. باشترین نموونەش ئاراستەكردنی ئەم پرسیارەیە لەلایەن مرۆڤگەلێكی چەوساوە، كە بەداخەوە لەم سەرەتاییەی سەدەی بیست و یەكەدا هێشتا باوەڕیان بەو پاگەندە بێبنەمایانە هەیە.
ئەوەی كە دەسەڵاتخوازان لەنێو بزاڤی سۆشیالیستییدا بۆ ئەوەی بتوانن تاكە ناڕازی و یەكسانیخوازەكان بە پێداویستی ئۆتۆریتەی خۆیان و پێویستی شوانەیی ڕامیاریی و ڕێكخراوە نێوەندگەراكان خۆشباوەڕبكەن و لەو ڕێیەوە پاوانكردنیی (دۆمینەتكردنی) بزاڤەكە لەژێر كارایی خۆیاندا مسۆگەربكەن، دەست بە ڕەخنەی بێبنەما یا چەواشەكارانە دەبەن و ڕەخنەی ئەناركییەكان لە نێوەندگەرایی بەڕێوەبەرایەتی و ڕێكخراوەكان دەگۆڕن بە پاگەندەی دژایەتی ئەناركییەكان بۆ ڕێكخستن و سەربەخۆیی كرێكاران.
بۆ ئەوەی پرسەكە ڕۆشنبێتەوە، لێرەدا ناچار بە لەسەروەستانی زیاتر دەبم. وەك ئاشكرایە ڕامكارە دەسەڵاتخوازەكانی نێو بزاڤی سۆشیالیستی، خوازیاری نێوەندگەرایی ڕێكخراوەی جەماوەریی و ڕامیاریی و بەڕێوەبەرایەتیی سەروخوارن و وەك پێداویستی وەڵامدانەوە بە خواستەکەیان لە هەنگاوی دواتردا پێویستیان بە پێكھاتەی قوچكەیی ( ھیرارشیی) ڕێكخراوەكان و ڕێكخستنی كۆمەڵگە ھەیە، تاوەكو ڕێوشوێنی پاوانگەرانە بۆخۆیان مسۆگەربكەن و ئەمەش دەكاتەوە ھەمان شێوازی ڕێكخستن و پێكھاتەی سیستەمی چینایەتی و ھەمان میكانیزمی كاردكردیان دەبێت و هیچ پێکهاتەیەکی قووچکەییش بەبێ بوونی سەروەری تاکێك یا هەندێك بەسەر هەندێکی دیکەدا و بەبێ نێوەندگەرایی بوونی نابێت و لەبەردەم هێزی بەرەنگاری ڕەوتی دژەتەوژمدا خۆی پێڕاناگرێت.
لێرەدا من زۆر بە هوشیاریی و مەبەستەوە خۆم لە بەکاربردنی دەستەواژەی “سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەكان” لادەدەم و بە نەگونجاو و ناتەواوی دەبینم، چونكە ناكرێت یەكسانیخواز بیت و ھاوكاتیش دەسەڵاتخواز بیت، ئەو دوو چەمك و ئامانجە، ڕەتکەرەوە و پێچەوانەی [پارادۆكسی] یەكدین. ئەگەر سەرنجی مێژووی دوو سەد ساڵەی ڕابوردووی بزاڤی سۆشیالیستی بدەین، بە بەڵگەی سەلمێندراوەوە دەبینین، كە نێوەندگەرایی (سێنترالیزم)، پێكھاتەی قوچكەیی (ھیرارشی)، پاوانكردن (دۆمینەتكردن) ، بیروكراسی، سەر و خوار، فەرماندەر و فەرمانبەر بەرھەمدەھێنێتەوە، كە دواجار ئەگەر ئەو ڕێكخستن و ھێزانە بەخت یاریانبێت، ئەوا وەك پاشاکانی شەترەنج بە لێدانی بەرامبەرەكەیان، بەبێ ھیچ ئاڵوگۆڕێك لە سیستەمی كایە و ڕۆڵەكاندا، جێگەی بەرامبەرەكیان دەگرنەوە؛ بەواتایەكی دیكە، ھیچ لە سیستەمە چینایەتییەكە و سەروەری ھەندێك لەسەر ھەندێكی دیكە ناگۆڕێت، بەڵكو زیاتر لەوەش بەناوی خودی چەوساوانەوە ڕەوایەتی زیاتری پێدەبەخشێت و بەناوی چەوساوانەوە، خودی چەوساوان سەركوتدەكاتەوە.
لە بەرامبەر ئەمەدا ئەناركییەكان، بۆ ئەوەی بەر بە زاڵبوون و پاوانكردن لە ڕێكخستن و بیروكراسی لە بەڕێوەبردن و ڕێوشوێنی فەرماندەر و فەرمانبەر لە كۆمەڵگەدا بگرن، لە ئەزموونگیریی خەباتی ڕۆژانەوە و وەك بەرەنجامی پراكتیكی چەند سەدەوە، ھەوڵی بە كولتووریكردن و جێخستنی كۆمەڵێك میكانیزم و شێوەی ڕێكخستن و شێوازی بەڕێوەبردن دەدەن، تاوەكو شكستەكان دووبارە نەبنەوە و سەرەنجامی مانگرتن و ڕاپەڕین شۆڕشەكان گەڕانەوە نەبن بۆ ڕەوایەتیدان بە سیستەم و سەروەری چینایەتی و نائومێدبوون نەبن لە ڕوودانی گۆڕان، دژایەتی سەرسەختی ئەناركییەكان بۆ شێوەی ڕێكخستن قوچكەیی و شێوازی تێكۆشانی فەرمانبەرانە و میكانیزمی دەستەبژێرانەی بەرێوەبەردن و پاشڕەوی ئەندام و تاكی خۆشباوەڕ و ڕەدووكەوتووی ئایدیلۆجییەكانی سەروەریی چیانیەتی، خۆیان لەم دەستەواژانەدا كورتدەكەنەوە؛ خۆڕێكخستن لە جیاتی ملدان بە ڕێكخستنی دروستكراو و سەپێنراو، خەباتی خۆخۆیی و چالاكی ڕاستەخۆ لە جیاتی گوێڕایەڵی بۆ نێوەند و سەرانی ناوبژیگەری ڕێكخراوە نێوەندگەراكان و قوچكەییەكان، خۆبەڕێوەبەرایەتی لە جیاتی ملدان بە نوێنەرایەتی كەسانی ناخۆیی، سەربەخۆیی لە جیاتی پاشكۆیی بۆ پارت و دەسەڵات. ئایا لەسەر ئەم بنەمایانە، كام بەرە [سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان یا دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەكان] لەنێو كرێكاران و زەحمەتكێشاندا خەریکی دروستکردنی پەڕشوبڵاوی و دەستەگەریی (سكتاریزم) و ملكەچی و نادەربەستبوون و بڕوابەخۆنەبوونن ؟
لەم بارەوە، ھەوڵدەدەم لە داھاتوودا لەبارەی جیاوازییەكان و ڕێكخستن و ئەڵتەرناتیڤەوە زنجیرە وتارێك بنووسم …
ئێوه باوهڕتان بهكاری هاوبهش لهگهڵ گروپه چهپهكانی دیكەدا ههیه، ئهگهر وهڵام ئهرێیه، ئایا له بهشداری و سهركردایهتی هاوپهیمانییهكاندا مهرجێكی دیاریكراوتان ههیه؟
لەسەر ئەو بنەمایەی كە ئەناركییەكان نە باوەڕیان بەوە هەیە، كە ڕابەرایەتی بكرێن و نە بەوەش كە ڕابەرایەتی كەس بكەن، بەڵكو پێیانوایه هەموو كەس دەتوانێت ڕابەرایەتی خۆی بكات و ڕزگاری هەموو كەسێكش، لە گرەوی تێكۆشانی خودی ئەو كەسەدایە. هەر لێرەوە هەموو ڕێكەوتن و پێكهاتنێكی دەرەوەی كۆڕ و كۆمەڵە كرێكاریی و خۆجێییەكان ڕەتدەكەنەوە، ئەمە بۆ خەباتی توێژەكانی دیكەی وەك خوێندكاران و خانەنشینان و پەككەوتان و بێكاران و جوتیاران و … تد هەر ئاوا دەبینن. بۆیە هەموو كارێكی هاوبەش لەسەر ئاستی دەستەگەریی و دەستەبژێریی ڕەتدەكەنەوە و تەنیا ددان بە یەكێتی چینایەتی چەوساوان لە ڕێكخراوە جەماوەریی و خۆجێییەكاندا دەنێن و هەموو ڕێكخستن و پێكهاتە و دەزگە و كارگێڕییەكی قوچكەیی (هیرارشی) و دەستەگەریی و دەستەبژێریی، ڕەتدەكەنەوە.
بە بۆچوونی من، ئەركی ئەناركییەكان ئەوە نییە بچن لەتەك چەند چەنەبازێكی ڕامیاركار یا دەستەبژێرێكی خۆڕێكخستوو لە سەرووی خەڵكەوە، كاری هاوبەش بكەن، بەپێچەوانەوە ئەركیان قاودانی ئەو دەستەبژێرە دەسەڵاتخوازانەیە لەنێو چەوساواندا و هاندانی خودی چەوساوانە بۆ پێكهێنانی ڕێكخستنی سەربەخۆی چینایەتیی و توێژیی لە شوێنی كار و خوێندن و گەڕەكەكان و كێڵگەكاندا.
لەبەرئەوە، وەڵام نەرێنییە و لە جیاتی بەفێڕۆدانی وزەی شۆڕشگێڕانە لە مشتومڕی دەستەگەری و ململانێ و كێبركێ لەتەك كەسانێك، كە ھەر لە سەرەتاوە ئامانجیان جێگرتنەوەی سەروەرانی ئێستایە و ھەنگاو بە ھەنگاو نەخشە بۆ دەستەمۆكردنی بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان دادەڕێژن و ھەوڵی پاشكۆكردنیان دەدەن. چونكە ئەگەر قسە لەسەر یەكێتی چینایەتی چین و توێژە پڕۆڵیتیرەكان (چەوساوانی بێدەسەڵات)ە، ئەوا دەستەگەریی و ڕێكخراوەی ڕامیاریی و سەركردە و ڕابەر، [وەك مێژوو نیشانماندەدات و سەرەنجامی ئەزموونەكان دەیسەلمێنێت] تێكدەر و وێرانگەری ڕیزی خەباتكارانەی پڕۆڵیتاریان و ھەوڵێكن بۆ بەرپێگرتن و گێرانەوەی ئەو تاكە پڕۆڵیتێرە شۆڕشگێڕانەی، كە لە سیستەمە چینایەتییەكە یاخیدەبن و سنوورەكانی سەروەری دەبەزێنن، بۆ نێو جاڵجاڵۆكەی سیستەمی چینایەتی و خەساندنیان.
ههڵوێستی ئێوه بهرامبهر ئایین چییه؟
ئایین یا ڕێڕەو (مەزھەب) تا ئەو كاتەی كە پرسێكی كەسیی و پەیوەندییەكی كەسیی تاكە لەتەك ئەو شتەی كە دەیپەرستێت، ئیدی ئەو شتە مرۆڤیك بێت، یا مانگا و هێزێكی خەیاڵی سەروومرۆیی لە بۆشایی ئاسماندا، كەس بۆی نییە خۆی تێھەڵقورتێنێت و ئازادی پەیڕەوكردنی بەرتەسكبكاتەوە، بەڵام كاتێك ئەم پەیوەندی و ئارەزوومەندییە تاكەكەسییە دەگۆڕدرێت بۆ ئایدیۆلۆجیایەكی سەروەریی و پاڕاستنی سیستەمە چینایەتییەكە و لەقاڵبدانی ئازادی و سەربەخۆیی كەسانی دیكە، ناتوانرێت و ناكرێت وەك پرسێكی كەسیی چاوی لێبكرێت، بەڵكو وەك هەر ئایدیۆلۆجیایەكی دەسەڵاتخوازانە دژایەتیكردنی ئەركی هەر كەسێكە، كە دڵی بۆ ئازادی و یەكسانی و دادپەوەریی لێدەدات، بەڵام لێرەدا دەبێت شێوازی ئەو دژایەتییە ڕۆشنبكرێتەوە، دژایەتی ئایین وەك ئایدیۆلۆجیای دەسەڵات و سەروەری، نەك دژایەتی تاكی خۆشباوەڕ بە ئایین. ئێمە دەتوانین دژایەتی ڕێڕەو [مەزهەب] بكەین، بەڵام مافمان نییە ئازادی پەیڕەوكردنی ئایین لە هیچ كەس بستێنینەوە. هەروەها دژایەتی مەزهەب وەك ئامرازی چەپاندنی مرۆڤەكان، بە بڕیاردەركردن و سووكایەتی بە سومبولەكان و ڕوخاندنی پەرستگەكان ناكرێت، بەڵكو بە گێڕانەوەی ویست و خەیاڵی ئازادی بۆ مرۆڤ، ئایین دەپووكێتەوە و لەم ڕێگەیەوە متمانەی تاكی دەستەمۆ لەدەستدەدات، ئەویش بە هوشیاربوونەوەی تاك نەك بەناچاركردنی تاك بە وازهێنان یا سووكایەتی پێكردنی باوەڕەكەی.
كاتێك لە ڕەوتی خەبات و یەكگرتنی كۆمەڵایەتییدا، تاكی چەوساوە توانای خۆی و پەرجووی ھێزی یەكگرتووی چین و توێژەكەی دەرككرد، ئیدی پێویستیی ورەیی بۆ ھێزێك لە سەرووی خۆیەوە نییە و ناشبێت. ئەو كات خۆبەخۆ و ھەنگاو بە ھەنگاو بە ڕادەی ھەڵكشانی ھوشیاریی چینایەتی لە وابەستەیی ھێزی دەرەكی و خەیاڵكردی سەرووی خۆی ڕزگاریدەبێت، ھوشیاری چینایەتیش، پرۆسێسێكی سروشتی خەباتی ڕۆژانەیە، كە تاك لە متمانە بەخۆ و بە ھێزی یەكگرتنی چینەكەی دڵنیا و بڕواداردەكات و لێرەوە دێتەكایەوە، نەك بە سەپاندنی لەلایەن دەستەبژێرێكەوە.
مهگهر ڕێكخراوه جهماوهرییه ئهنارشۆ سهندیكالیستهكان جۆرێكی دیكە له ڕێكخراوی پاشكۆ نین ؟
نەخێر. چونكە پێش ھەموو شتێك گروپ و ڕێكخراوە ئەناركیستەكان بەخۆیان ڕێكخراوی ڕامیاریی قوچكەیی (ھیرارشی) و ڕوو لە دەسەڵات نین و گروپە ئەناركییەكان تەنیا ئۆرگانی ڕاگەیاندن و پاگەندەكردنن و ھیچ ڕۆڵێكی ڕابەریی و ڕامیارییان نییە. ئامانج لە پێكھێنانی ڕێكخراوگەلێكی جەماوەری كە ئەناركییەكان ھەوڵیان بۆ دەدەن، ئەوەیە كە لە ڕووی چینایەتییەوە سەربەخۆ بن و ڕۆڵی میانجیگەری نێوان ئەندامانیان و دەسەڵات یا ئەندامانیان و خاوەنكار و كۆمپانییەكان نەگێڕن، دووەم ڕێكخستنی ئاسۆیی ناقوچكەیی (ناھیرارشی)یان ھەبێت، واتە لەسەر بنەمای فەرماندەر و فەرمانبەر پێكنەھاتبن، سێیەم كاروباری ڕێكخراوەیی و بڕیاردان و جێبەجێكردن لەسەر بنەمای دێمۆكراتی ڕاستەوخۆ بێت، چوارەم، شێوازی خەباتییان ڕاستەوخۆ دوور لە بڕیاری بیروكراسییانەی سەركرادیەتی و ڕەزامەندیی دەسەڵات بێت، بێجگە لەمانە، یەكێكی دیكە لە جیاوازییەكان ئەوەیە، كە گروپ و ڕێكخراوە ئەناركییەكان، تەنیا ئۆرگانی بڕیاردان و داواكردن نین، بەڵكو ھاوكات فێرگەیەكن بۆ خەباتی چینایەتی و گێرانەوەی متمانەبەخۆبوونی تاك و خۆربیركردنەوە و خۆڕێكخستن و خۆجێبەجێكردن بۆ تاك (ئەندامان/بەشداربووان). ھەموو ئەمانەش ھەوڵێكن بۆ بەرگرتن لە سەرھەڵدانی بیروكراسی ڕێكخراوەیی، بەرگرتن لە دروستبوونی توێژاڵیكی ئۆرۆستوكرات لە سەرووی ڕێكخراو و بزووتنەوەكەوە، بەرگرتن لە زاڵبوون و خۆسەپاندنی كەسانی توانادار و بەرگرتن لە سازشكردن لەتەك دەسەڵات و كۆمپانییەكان، لە سەرووی ھەموو ئەمانەوە لەنێوبردنی زەمینەكانی پاشكۆیی و دەستەمۆبوون بۆ پارتەكان و دەسەڵات.
پاشان، بێجگە لەوانەی سەرەوە، ئەنارکۆسەندیکالیزم شێوازی ڕێکخستنە نەك خودی ڕێکخستن، دەرکی ئەنارکیستەکانە بۆ ڕێکخستنی جەماوەریی بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی خەبات. سەندیکالیزم پێش سەرهەڵدانی تیئۆری و تێڕوانینی ئەنارکۆسەندیکالیستی بوونی هەبووە، ئەوەی ئەنارکیستەکان پێی هەستاون، ئاراستەکردنی خەباتی سەندیالیستی بووە بەرەو هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی چینایەتی، بەرەو کۆمەڵگەی ناچینایەتی. لەسەر ئەو بنەمایانە ئەنارکیستەکان ناکەونە لاساییکردنەوەی دەسەڵات و پارت و گروپە رامیارییەکان، کە چین و توێژە پرۆلیتێرییەکان وەك پاشکۆی خۆیان و لە چوارچێوەی سنوورەکانی ئایدیۆلۆجیادا ڕێکدەخەن و مۆری دارایی [موڵکیەتی] خۆیانیان لێدەدەن، نەخێر تەواو بە پێچەوانەوە ئەنارکییەکان هەوڵی قوتکردنەوەی رێکخراو بەناوی خۆیانەوە نادەن، بەڵکو هەوڵی جێخستنی شێوازەکانی خەبات و ڕێکخستن و بیرکردنەوەی دژەسەروەرریی لە بزووتنەوە کۆمەلایەتییەکاندا دەدەن. لەبەرئەوە هەر کات ئەنارکییەکان لە شوێنێك و سەردەمێکدا بەهۆی کەم ئەزموونییەوە یا لەژێر کارایی دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەکان کەوتنە وەها هەڵەیەکەوە، ئەوا بیگومان بێجگە لە تەواوکاریی نەخشە و ڕامیارییەکانی دەسەڵات و سیستەمە چینایەتییەکە [دژە-شۆڕش]، هیچ کارێکی دیکە ئەنجامنادەن و دژایەتییکردنیان ئەرکی خەباتکارانەی هەر شۆڕشگێڕێکە.
ئهگهر ئهنارشیزم دژی نێوهندبوونی دەسەڵات و ڕێكخستن و بهڕێوهبردنه، ئهی وڵات چۆن ڕێكدهخهن؟
ئهناركیستهكان نهك هەر بەتهنیا دژی نێوهندێتی دەسەڵاتن، بهڵكو دژی خودی دەسەڵاتیشن. چونكه چهمكی دەسەڵات بهبێ بوونی دوو جهمسهری دژبهیهكی كۆمهڵگه و سەروەر، واته دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات، بێواتاترین دهستهواژه له دهربڕینی هزریدا پێكدههێنێت.
كاتێك كە واژەی دەسەڵات دێتەپێشەوە، دەستبەجێ واژەی بێدەسەڵات بە ھۆشی كەسی ئازادیخوازادا گوزەردەكات و سەرنجیڕادەكێشێت و دایدەچڵەكێنێت. چونكە ئەوەی تا ئێستاكە ھەبووە و لە ئارادابووە، دەسەڵاتی كەمینە بووە بەسەر زۆرینەدا، ئیدی ئەو كەمینەیە چەند كۆیلەدار و ئیمپراتۆر و ئاخایەك بووبن یا چەند ڕامیار و سەرمایەدارێك بووبن، ھیچی لەوە نەگۆڕیوە، كە دەسەڵاتدارییان لە ئەنجامی نایەكسانی دەسەڵاتدا، كە بەرھەمی نایەكسانی ئابووریییە، سەریھەڵداوە. لەبەریەوە، ناكرێت و نادروستیشە كە واژەی دەسەڵات لە جیاتی خۆبەرێوەبەرایەتی و خۆڕێكخستنی ئازادیخوازانەی كۆمەڵگە، كە لەسەر بنەمای یەكسانی ئابووریی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی دێتەبوون، بەكاربەرین.
ئەگەر ئێمە خوازیاری كۆمەڵگەی ئازادبین، كەواتە ناچار بە خەبات دژی ھەموو ئەو پێكھاتانە دەبین، كە كۆمەڵگە لە كۆیلەتیدا ڕادەگرن؛ واتە دژی ئەو پێكھاتانەی كە سەروەریی كەمینە بەسەر زۆینەوە دەپارێزن و خودی ئەو سەروەرییە لەسەر بنەمای نایەكسانی تاكەكان لە پێگەی ئابووریی و كۆمەڵایەتییاندا دێتەئاراوە و ئامانج لە قوتكردنەوەی دەسەڵات [فەرمانداریی / دەوڵەت] بەسەر کۆمەڵگەوە، پارێزگارییكردنە لەو نایەكسانییانەی كە نایەكسانی دەسەڵات لەنێوان گشت تاكەكانی كۆمەڵگەدا دروستدەكەن. وەھا پێكھاتەیەك، لەخۆیدا بازنەیەكی داخراو، كە تێیدا ڕۆڵ و مافی تاك لە دەوری چەقی نایەكسانیدا دەسوورێتەوە، پێكدەھێنێت. بەواتایەكی دیكە نایەكسانی ئابووریی، نایەكسانی كۆمەڵایەتی دروستدەكات و نایەكسانی كۆمەڵایەتیی، نایەكسانی دەسەڵات دروستدەكات، بە ھەمان شێوە لەو سەرەوە، دەسەڵات ئامرازێكە بۆ پاڕاستنی نایەكسانی ئابووریی و كۆمەڵایەتیی، كە نە نایەكسانی دەسەڵات بەبێ نایەكسانی ئابووریی بوونی دەبێت و نە نایەكسانی ئابووریی بەبێ نایەكسانی دەسەڵات دەتوانێت دررێژە بە مانەوەی خۆی بدات و كۆمەڵایەتیی ببێتەوە و بمێنێتەوە.
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ھۆیانەی سەرەوە، تەنیا ئەڵتەرناتیڤێك، كە دەتوانێت كۆتایی بە نایەكسانییە ئابووریی و كۆمەڵایەتیی و دەسەڵاتییەكان [دەسەڵاتی دایك و باوك بەسەر منداڵاندا، دەسەڵاتی مامۆستا بەسەر خوێندكاراندا، دەسەڵاتی بەڕێوەبەر بەسەر فەرمانبەراندا، دەسەڵاتی خاوەنكار بەسەر كرێكاراندا، دەسەڵاتی زەمیندار بەسەر جوتیاراندا و دەسەڵاتی پیاو بەسەر ژن و دەسەڵاتی ژن بەسەر پیاودا، دەسەڵاتی پەنادەر بەسەر پەنابەردا] بھێنێت، یەكەم لەنێوبردنی خودی دەسەڵاتە وەك پێكھاتەیەكی ڕێكخراوی سەرووخەڵكی، كارێكی ئاواش بەبێ لێدانی بنەماكانی واتە دارایی تایبەتیی و دەوڵەتیی و كاریكرێگرتە و مێنتالێتی و ڕێسای كولتووریی و پێگەی كۆمەڵایەتی باڵا و پایین، ئەستەمە. بەم جۆرە دەبینین، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سەرووخەڵكی كەمینەیەك لەسەر زۆرینە لەنێوبەرین، پێویستە خۆبەرێوەبەرایەتی گشتی یا ھەمووانی پێشنیاربكەین، بۆ ئەوەی وەھا خۆبەڕێوەبەرایەتییەكی گشتیی مسۆگەربكەین، پێویستە میكانیزمەكانی جێگیركردن و پاڕاستنی وەھا خۆبەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی دەستەبەربكەین، وەھا دەستەبەركردنێكیش بەبێ لێدان و ڕەتكردنەوەی میكانیزم و ئامرازەكانی دەسەڵاتی سەرووخەڵكی واتە دێمۆكراتیی نوێنەرایەتی [فەرمانڕەوایی پارلەمانی]، ناتوانێت ببێتە بەشێك لە كەتوار و بنەمای خۆبەڕێوەرایەتی گشتی؛ كە دواجار ئەوەی كە لە كۆنەوە تائێستا ناسراوبێت و دەركەوتبێت و پێشتریش ئامراز و میكانیزمی بەرێوەبەرایەتی نادەوڵەتیی بووبێت، تەنیا دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ [دێمۆكراسیی گەلیی یا ھەمووانەییە]. وەھا دێمۆكراسییەك وەك میكانیزمی ڕێكخستنی سەرخانی كۆمەڵ، بەبێ بوونی ژێرخانی تەبا و گونجاو لەتەك بەرێوەبەرایەتی گشتی و كۆمەڵگەی ئازاد، ئەستەمە خۆی بگرێت. لەبەرئەوە بۆ خۆگرتن و جێكەوتەبوونی ڕێكخەری سەرخانێك، پێویستمان بە بنەمای ژێرخانیی ھەیە، كە لە ڕەتكردنەوەی پایە ئابوورییەكانی ژێرخانی دەسەڵاتی سەرووخەڵكیدا دەتوانێت سەرھەڵبدات، بەواتایەكی دیكە بەبێ ڕەتكردنەوەی دارایی تایبەتی و دەوڵەتیی و كاریكرێگرتە، ھیچ كات ناتوانین بە بنەماكانی كۆمەڵگەی ئازاد و سەرخانەكەی [دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ] بگەین، ئەو بنەمایانەش بەرهەمهێنان و دارایی كۆمەڵایەتیی [گشتی نەك دەوڵەتی]، كاری ئازاد و خۆبەخشانە، ھەرەوەزیی و كۆمەڵە كشتكاریی و پیشەسازییەكانی گوند و شارن.
بەو جۆرە كاتێك، كە ئێمە لە دەروونی خودی كۆمەڵگە و سیستەمی چینایەتیدا پایەكانی كۆمەڵگەی داھاتوو [ناچێنایەتی] لە ژیان و خەباتی ڕۆژانەدا بكەینە بەشێك لە كولتووری چەوساوانی ئازادزیخواز، واتە لە جیاتی ملدان بە كاری زۆرەملێ و كرێگرتەی سەرمایەداران و دەوڵەت، ھەروەزییە ھاوبەشەكانی خۆمان پێبھێنین، لە جیاتی پاشڕەویی پارتەكان و ڕیفۆرمی دەسەڵات، ڕێكخراوە و ڕێكخستنە ئاسۆیی و زنجیرییە جەماوەرییەكانی چین و توێژە پڕۆڵێتێرەكانمان پێكبھێنین، كاتێك لە جیاتی ژیانی تاكگەرایی لیبراڵی و ھەرەوەزیی خێڵگەرایی، كۆمونە گشتییە ئازادەكان لەسەر بنەمای ئازادی تاك و ھەرەوەزیی كۆمەڵ پێكبھێنین، كاتێك لە جیاتی دەنگدان بە ڕامیاران و ھەڵبژاردنی چەوسێنەرانمان، خۆبەڕێوەبەرایەتی بۆ ھەروەزییەكان و كۆمونە ئازادەكان و گەڕەك و گوند و شارۆچكەشارەكان پێكنھێنتن، ئیدی ئەو كات ھەم ڕوخاندنی دەسەڵاتی چێنایەتی ئاسان و شیاوی وێناكردن و دەرککردنە و ھەم ئەگەرەكانی گەڕانەوەی سیستەمی چینایەتی وەلادەنرێن و ھەم پێكھێنانی كۆمەڵگەی ئازاد ئاسانترین و بێمەترسیترین كارێك دەبێت، كە مرۆڤی ئازادیخواز بەبێ دوودڵی دەتوانێت دەستی بۆ بەرێت، چونكە ئیدی سیستەمی چینایەتی و دەسەڵاتی سەرووخەڵكی و سەرمایەداری، بەشێك نابن لە مێنتالیتی و شێوەژیان و كولتووری خەڵك، بەڵكو بوونێكی ناكۆك و لاوەكیان لە كۆمەڵگەدا دەبێت، وەك بوونی سیستەم و كاركردی فیئۆداڵی لە بەرەبەیانی سیستەمی بۆرجوازییدا.
لە وەھا كۆمەڵگەیەكدا ھیچ پێداویستی بە نێوندی ڕێكخستن و بەڕێوەبردن و بڕیاردان نابێت، چونكە تاكی ئازاد و ھەرەوەزیكار، بۆ ھەستان بە ئەركی سەرشانی بەرامبەر ھاونیشنگەكانی ھیچ پێویستی بە فەرمانی كەسانی سەرووی خۆی و دەسەڵاتی نێوند نییە و خۆبەخۆ و خۆبەخشانە كار و فەرمانی كۆمەڵایەتیی وەك ڕێسایەكی كولتووریی بنەمای ڕۆشنبیریی پێكدەھێنێت. لێرەوە ئیدی پێویستی نێوەندگەرایی ڕێكخستن و بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بەرێوەبردن نامێنێت و تاكەكان لە كۆمیونیتییەكاندا ھاریكار و پشتیوانی یەكدی دەبن و كۆمیونیتییەكان ھاریكار و پشتیوانی یەكدی و كیشوەرەكانش تا دەكاتە ئاستی كۆمەڵگەی جیھانی ئازاد.
درێژەی هەیە …
*********************
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم، کرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە
نۆژهنكردنهوهی وەڵامهكان – ١
http://wp.me/ppHbY-HN
نۆژهنكردنهوهی وەڵامهكان – ١
نۆژهنكردنهوهی وەڵامهكان
هەژێن
بەشی یەکەم
ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.
خوێنەرانی هێژا، ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، نۆژهنكردنهوهی وەڵامی پرسیارەگەلێكی جۆراوجۆر و ناهاوكاتی كۆمەڵێك هاوڕێ و خوێنەری وێبلاگەكەمە، كە لەبەر نەبوونی كاتی پێویست و گونجاو هەندێكیان بە كەمی و كورتی لە كاتی خۆیاندا وەڵامم داونەتەوە، بۆیە بەباشمزانی لە ھەلێكدا كاتێك بۆ تیروتەسەل وەڵامدانەوەیان تەرخانبكەم. ئاراستەكردنی ئەم پرسیارانە، لە شێوەی پەیوەندی دوولایەنە و تەنانەت هەندێكیان لە شێوەی سەرنجی نەناسراو لە سەر بابەتەكانی نێو وێببلاگەكەم نووسرابوون. وهك گوتم ههرچهنده ڕاستهخۆ بە تهلهفۆن، چات و كورته پهیام وەڵامم به ههندێك له پرسیارهكان داوهتهوه، بهڵام ههندێك له هاوڕێیان و ھاوەڵان لهسهر زیاتر ڕوونكردنهوه پێدادهگرن و دهخوازن وهڵامی پوخت و دیاریكراویان بدهمهوه، منیش بۆ پاشهكهوتی كات و خۆلادان له دووباره و چهندبارهی وهڵام و سهرنج، بهباشمزانی لهم شێوه نووسینهدا وهڵامبدهمهوه. هیوادارم ههر ئازیزێك كه سهرنج و ڕهخنهی ههیه، بیكاته نووسینێك، تاوهكو سوودی ههمهلایهنهی بۆ من و بۆ خوێنهرانیش ههبێت. چونكه گفتوگۆی دوولایهنه و داخراو، هیچ كاراییەکی نانێت.
سەرەتا و بەر لە هەر شتێك بەپێویستیدەزانم، بۆ خوێنەرانی ڕۆشنبكەمەوە، كە ئەو وەڵامانەی لێرەدا دەیانخوێننەوە، تەنیا بیروبۆچوونی منن بۆ دهوروبهرم و خوێندنەوەی ئەناركیزم لە تێڕوانینی منەوە دەخەنەڕوو، نوێنەرایەتی بۆچوونی گروپێكی دیاریكراو ناكەن و ناشتوانم بڵێم ئەمە بیری ئەناركیستییە، بەڵكو تەنیا تێگەیشتنی منە لە ئازادی و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی [ئەناركی]، كە بە بۆچوونی من ئەو خەونانە تەنیا لە هزری ئەناركیدا توانراوە زیندوویەتی و مرۆییبوونیان پارێزراو و كارا بمێنێتەوە. هەروەها هیچ شتێك بڕاوە و بێچەندوچوون نییە و ڕاستیش شتێكی ڕێژەییە و ئەوەی ئەمڕۆ بڕوام پێیەتی و پێداگریی لەسەر دەكەم، دەكرێت سبەینێ دژایەتی سەرسەختی بكەم و بەنادروستی بزانم، بەڵام لەم ساتەدا تەنیا هزرێك كە توانیبێتی دەربڕی ئازادی و سەربەخۆیی تاك و كراوەیی و ناچینایەتی كۆمەڵگە و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بە فراوانی خەونە مێژووییەكانی مرۆڤ بێت، لای من ئەناركیزمە بە هەموو سەردەم و لكەكانییەوە. ئەمە بۆچوونی ئەم ساتەی منە، ئەم بۆچوونەشم بەرھەمی خوێندنەوەی پەرتووك و پابەندیم بۆ فێرگەیەكی ھزری نییە، بەڵكو بەرھەمی خەباتی كردەییمە لە ماوەی سی (٣٠) ساڵی ڕابوردوودا؛ ھیچ شتێك لە سەدا سەد دروست نییە و ھیچ شتێكیش لە سەرووی ڕەخنەوە نییە و ژنان بەبێ ڕەخنە بۆنی و بەرامەی گۆمێکی لیخنی لێدێت.
تێبینی ئەم وەڵامانە بۆ چەند ساڵ پێش ئێستا دەگەرێنەوە، بەتایبەت سەردەمی بلاگەکانی “کوردپلانێت” و “دواتر کوردبلۆگەر”، کە بەداخەوە بە فەوتانی ئەرشیڤی بابەتەکانم لەو دوو بلاگەرەدا، زۆرێك لەو بابەتانەی کە سەرنجەکانیان لەسەر نووسرابوون، فەوتان. هەروەها سێ ساڵ دەبێت، کە ئەم وەڵامانەم ئامادەی بڵاوکردنەوە کردوون، بەڵام بەداخەوە لەبەر ڕووداو و ڕاپەڕینەکانی ساڵانی ڕابوردوو و پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرقاڵییەکان زۆر بوون و بواری ئاوڕلێدانەوەیانم نەمابوو، تا ئەم ڕۆژانە بڕیاری کەمکردنەوەی بەشداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دوورکەوتنەوەیەکی کاتیم دا، بۆ ئەوەی کۆمەڵێك کاری تەواونەکراو، تەواوبکەم و قورساییان لەسەر هۆش و بیرکردنەوەم لادەم.
پرسیار : ئایا ئەناركیزم و ئەنارشیزم، دوو شتی جیاوازن، جیاوازییان چییە؟
نهخێر، ههر یهك شتن، له ههندێك له زمانه ئۆروپییهكاندا به ئهناركیزم، ئهناركیسمۆ و له ههندێكی دیكەدا به ئانارشیزم … تد، دهخوێندرێتهوه، ڕیشهی واژهكه بۆ زمانی یۆنانی دهگهڕێتهوه و به واتای ناسهروهری؛ (فەرمانڕەوایی، سەروەری ، archy) +(دژ، ڕەتگەرەوە، an) و هزری ئهناركی ههر له بهرهبهیانی ململانێی نێوان چهوسێنهر و چهوساوهدا دژی ههموو دەسەڵاتێكی سهرووخهڵكی یا سهروهری چێنایهتی بووه و ههیه و خوازیاری كۆمهڵگهی ههرهوهزیی ئازاد و فیدراتیڤه (پێكهاتوو و یهكگرتوو لهسهر بنهمای فیدراسیۆن و كۆنفیدراسیۆنی ئەناركی).
پرسیار : داهێنەری بیری ئەنارشیزمی كێیە؟
سەرەتا پێویستە بڵێم، دەربڕینی “بیری ئەنارشیزمی” هەڵەیە و بیری ئەناركیستی یا ئەنارشیستی دروستە. بەداخەوە لە زمانی كوردیدا ئەم هەڵانە زۆر ڕوودەدەن. كاتێك كە لە چەمكێكی هزری یا فیلۆسۆفی یا زانستی دەدوێین، ئەوا پێویستی پاشگری (ئیزم یا ئیسم) دێتە پێشەوە، بەڵام كاتێك كە لە بارەی ڕەوتێكی كۆمەڵایەتی یا ڕامیاریی هەڵگری هرزێكی ڕامیاریی یا فیلۆسۆفی دەدوێین، ئەوا پاشگرەكە دەگۆڕێت و دەبێت (ئیست)، كە نیشانەی پەیڕەوی گروپێك یا كەسێك یا بزاڤێكە لەو هزرە.
ئهناركیزم وهك دیاره بۆ ناوی كهس ناگهڕێتهوه و كهس خاوهن و داھێنەری نییه و لە مێژوودا كەسێك بەناوی (ئەناركی/ ئەناركیزم) بوونی نییە، بیرێكی ئازادیخوازانهی خۆڕسكه و ههر له دێرزهمانهوه ههبووه و لهبهرئهوهی ئهم هزره ڕهتگهرهوهی ئۆتوریته [دەسەڵات و سەروەریی]ە، هیچ كات ههڵگرانی بواری ئهوهیان نهداوه پهیامبهرانێك قوتببنهوه و بیكهنه داهێنراوی خۆیان. بەڵام ئەمە ڕەتگەرەوەی ئەوە نییە، كە ئەم هزرە لە ڕەوتی پەرەسەندنیدا دەیان و سەدان ئەندێشمەندی دیار و نادیاری پەروەراندووە و توانیویانە بە ڕەخنە و شیكارییەكانیان پەرچەمی ئازادیخوازی ئەم ڕەوتە شەكاوە ڕابگرن. لە یەک واژەدا ئەنارکیزم ئایدیۆلۆجیا نییە، بەڵکو میتۆدلۆجییە، واتە شێوازی بیرکردنەوەیە، نەک قالبی بیرکردنەوە. بۆ ناسین و زانیاری زیاتر لەمەڕ بیریارانی ئەناركیست، سەرچاوەی ئینتەرنێتی زۆرن، لەوانە ئەرشیڤی نووسەرانی ئەناركیست http://theanarchistlibrary.org/authors شێوازی خەباتی ئەناركیستی http://shawnewald.info/aia ،
پرسیارە بەردەوامكراوەكان لەمەڕ ئەناركیزم http://anarchism.pageabode.com/afaq/index.html
پرسیار: كامە ڕەوت لە ئەناركیزم دروستە و كامە لادەرە؟
لهبهرئهوهی كه ئهناركیزم شێوازی هزرە/ شێوازی هزرینە نهك ئایدیۆلۆجیا، ئهوا فره ڕهههند و فره باڵه و هیچ پهیامبهرێكی نییه، تاوهكو ههڵگرانی بگهڕێنهوه سهر قسه و كردارهكانی ئەو و كهتواری سهردهمهكان بهو پێوهره بپێون. ههروهها لهبهرئهوهی ئهم هزره وهك فیلۆسۆفی ژیان گهشهیكردووه، بۆیه لهتهك پهرهسهندن و گهشهی كۆمەڵایهتی و پێكهاتهكانی كۆمەڵگه وهك پێویستییهك لك و پۆپی لێبووهتهوه. له هزری ئهناركیدا لادهر و بنهوان نییه، تهنیا ئهوه نهبێت، كه ئهم هزره چهند سهرخهت و بنەمایەكی لێكههڵپێكراوی ههیه و ئهوانهش پێوانهی پابهندین بهم هزرهوهن؛ لهوانه ڕهتكردنهوهی سهروهریی چینایهتی [بەهەموو شێوەكانییەوە]، ڕەتكردنەوەی دارایی تایبهت و دەوڵەتی، ڕەتكردنەوەی كاری كرێكگرته و ڕەتكردنەوەی ههڵاواردن و ڕەتكردنەوەی ستهم به ههموو شێوەكانیانییهوه.
پرسیار: ئهنارشیستهكان بۆچ تهنیا دژی دهوڵهتن، ئایا به لابردنی دهوڵهت كۆتایی به كۆمهڵگهی چینایهتی دێت؟
بەپێچەوانەوە ئەناركیستەكان تەنیا دژی دەوڵەت نین، بەڵكو دژی هەموو سەروەرییەكی مرۆڤن بەسەر مرۆڤەوە، ئیدی ئەو سەروەرییە ئابووریی و ڕامیاریی بێت یا كۆمەڵایەتی و كولتووریی و دەزگەیی یا خێزانی بێت. ئەناركیستەكان ئەوەیان لەلا ڕۆشنە كە نایەكسانی ئابووریی، نایەكسانی دەسەڵاتیی و كۆمەڵایەتیی بەدوایدا دێت، هەر لێرەشەوە بەو سەرەنجامە گەیشتوون، كە دەوڵەت و پارت و دەزگە ڕامیاریی و ئابووریی و تەنانەت كۆمەڵایەتییە قوچكەیی (هیرارشی / ھەرەمی)یەكان، ئامرازی پاڕاستنی ئەو نایەكسانی و سەروەرییەن و كۆیلەتی مرۆڤ ڕادەگرن، بۆیە هیچ پاساوێك بۆ پاڕاستن و گۆڕینی شێوەی دەسەڵات و دەزگە دەسەڵاتییە سەرووخەڵكییەكان نابینن و بوونی ئەو دەزگە و ئامرازانە نیشاندەری بوونی سەروەری هەندێك بەسەر هەندێكی دیكەن و گۆڕینی ناو و شێوەی دەوڵەت و دەزگەكانی وەك لە بلۆكی بۆلشەڤیكی و مائۆئیستیدا بینیمان، هیچی لە كڕۆكە چینایەتییەكەی نەگۆڕی، بەڵكو لەوە واوەتر دڕەندەیی و بیروكراسیی گەیاندە لوتكە و ڕووی دەوڵەتە بۆرجوازییەكانی دیكەیان سپیكردەوە. بە بۆچوونی من، ئەگەر كەمێك لەو پاگەندە كرچ و كاڵانەی، كە بۆ ئەناركییەكان لەلایەن چەپەكان و دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەكانەوە دەكرێن، وردبینەوە، ئەوا بۆماندەردەكەوێت، كە ئەناركییەكان بۆ هەر ڕەتكردنەوەیەك لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەڵتەرناتیڤی كەتواری و ئاوەزگیر پێشنیاردەكەن و بەپێچەوانەی دەسەڵاتخوازانەوە، بەڵینی سەرخەرمان (خواردنی كولیچە لە ئاسمان) نادەن.
بەكورتی ڕەتكردنەوەی دەوڵەت، لەوێوەیە، كە وەك ئامرازی ڕاگرتن و پاڕاستنی پێداویستی سەروەریی چینایەتی ھاتووەتە بوون و درێژەی پێدراوە، كاتێك كە ئێمە قسە لە كۆمەڵگەی ناچینایەتی بكەین، كەواتە قسەكردن لە پێداویستی دەوڵەت دەبێتە پارادۆكس بۆ پاگەندەكانمان. چونكە ناتوانین ئامرازێك یا پێكھاتەیەك كە بۆ پاراستنی كۆمەڵگەی چینایەتی [خاوەنددارێتی تایبەت و كاری كرێگرتە و سەركوت و ھەڵاواردن] ھاتبێتە بوون و سەریھەڵدابێت، ئێمە بێین و پاگەندەی ئەوە بكەین، كە بە پاڕاستن و بەدەستەگرتنی ئەو ئامراز و پێكھاتەیە، پارێزگاری لە كۆمەڵگەی ناچینایەتی دەكەن و پەرەیپێدەدەین. وەك بیریارانی ئەناركی دەڵێن “وەك چۆن ھەموو ئەندامێكی جەستەی مرۆڤ بۆ كار و چالاكی یا وەڵامدانەوە بە پێداویستییەكی دیاریكراو ھاتووەتە بوون، ھەر ئاواش ھەموو دەزگەیەكی كۆمەڵایەتی، ئابووریی و ڕامیاریی بۆ وەڵامدانەوە بە پێداویستییەكی دیاریكراو سەریھەڵداوە؛ ھەروا كە ناتوانین بە چاو ببیستین و بە گوێ بۆن بكەین و بە دەست ببینین و بە سەر بەڕێگەدا بڕۆین، ھەر ئاواش دەوڵەت، كە ئۆرگانی ڕاگرتنی كۆمەڵگەی چینایەتییە، ناتوانین بۆ ڕاگرتن و پەرەپێدانی كۆمەڵگەی ناچینایەتی بەكاربەرین.”. بەم جۆرە ڕەتكردنەوەی دەوڵەت لە گۆشەنیگای ڕەتكردنەوەی سەروەری چینایەتییەوە، نەك ڕەتكردنەوەی كۆمەڵگەی چینایەتی لە ڕەتكردنەوەی دەوڵەتەوە. ئەوە تەنیا پاگەندەی باڵە دەسەڵاتخوازەكانی نێو بزاڤی سۆشیالیستییە، كە بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ھزری ئەناركی، پێیھەڵدەستن، چونكە ئایدیا ئەناركییەكان، خەونی دەسەڵاتخوازیی و بەھەشتە دەوڵەتییەكەی ئەوان پوچەڵدەكەنەوە. ئەوانە دەخوازن بەختی دەسەڵاتدارییان لە دروستكردنی پارت و ڕێكخراوە قوچكەییەكان (ھیرارشییەكان) و دەوڵەتی بەناو كرێكاری و سۆشیالیستیدا بەدەستبھێننەوە و جێگەی دەسەڵاتدارانی ئێستا بگرنەوە. لەو بارەوە مێژوو گەواھی لەسەر ڕۆڵی پارت و سەركردەكانی و دەوڵەتەكانی بلۆكی ڕوسی و چینی و كوبایی داوە، مشتومڕكردن لەو بارەوە، تەنیا خۆخەریكردن و كات بەفێڕۆدان و سەرقاڵكردنی بزووتنەوەی سۆشیالیستییە بە خەونی زیندووبوونەوەی مردووان.
پرسیار: ئاناركیستهكان، دژایهتی حزبیهت دهكهن، ئایا ئهلتهرناتیڤیان بۆی ههیه؟
بەڵی، زۆر بە دیاریكراوی و ڕاشكاوانە و زۆر بە ئاشكرا دژایەتی پارتایەتی و خۆبەڕابەركردن و خەڵك بە گێلزانین و نەخشەكێشان بۆ داهاتوو دەكەن. چونكە لای ئەناركییەكان هەموو مرۆڤێك توانای بیركردنەوە و بڕیاردان و جبەجێكردنی هەیە و ئەگەر تا ئێستا بەم شێوەیە نەبووبێت، ئەوا لەبەر بێتوانایی مرۆڤەكان نەبووە، بەڵكو لەبەر چەپاندن و لاوازكردنی متمانەی تاكەكان بەخۆیان و لەنێوبردنی تواناكانیان بووە، بەهۆی قەبەكردنەوەی ڕۆڵی دەوڵەت و چەند تاكەكەس و دەستەبژێرێكەوە بووە.
پارت دەزگەیەكی قوچكەیی چینایەتییە، كە لەسەر بنەمای فەرماندان و سەروەری كەمایەتییەكی نووسینگەی ڕامیاریی و كۆمیتەی نێوەندی و فەرمانبەری و ملكەچی زۆرینەی ئەندامانی خوارەوە دامەزراوە، دەقاودەق وێنەگرتنەوەی كۆمەڵگەی چینایەتییە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجیا. تاكی ئازادیخواز كە سیستەمی چینایەتی ڕەتدەكاتەوە، بەتەنیا لەبەر نەبوونی و بێكاری و بەڵاكانی دیكەی سەرمایەداری نییە، بەڵكو لەپێش ھەموویانەوە لەبەر بوونی سەروەری ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەدایە و لە ملكەچی بۆ كەسانی دیكە یاخیدەبێت، بۆیە كەسی ئازادیخواز توانای ملدان بە پارتایەتی نییە و ھەردەم وەك گیانێكی یاخی لە ژیانی ڕۆژانەیدا خەریكی شكاندن و دەرچوونە لە قاوخە سەروەرییەكان، لەوانە خێزانی ھیرارشییانە ( چ بابسالار و چ داكسالار)، پارت و دەوڵەت، چونكە ئەم سێ پێكھاتەیە لەسەر بنەمای پەیوەندی سەروەری خودا و كۆیلەتی مرۆڤ دامەزراون و ئامانج لە دروستكردنیان تەنیا ڕاگرتنی زۆرینەیە لەژێر چەكمەی كەمایەتی دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوادا.
ئەگەر لەمەش بگوزەرێین، ئەوا تەنیا خوێندنەوەی مێژووی قۆناخی سەرمایەداری بەسە، بۆ ئەوەی لە ڕۆڵی ڕاستەقینەی پارت و دەستكەوتەكانی پارت و داھاتوویەك، كە پارت بەدواوەیەتی تێبگەین. ئەگەر سەرنجبدەین، ئەوا بەڕوونی دەبینین، ھەموو ھەوڵی پارتەكان لە ڕامیاریكردنی گشت پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا كورتدەبێتەوە، كە بریتییە لە ھەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە سروشتییەكانی مرۆڤ و داڕشتنەوەیان لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجی و ڕامیاری، كە دەكاتە ڕێكخستنەوەی كۆمەڵگە لەسەر یاسا ڕامیارییەكان (یاسا ناسروشتییەكان). چونكە لە یاسا سروشتییەكاندا مرۆڤ و دەوروبەری لە تەباییدا دەبن و بوارێك بۆ بەرتەری نابێت، بەڵام بەپێچەوانەوە لە یاسا ڕامیارییەكان (دەستكردەكان)دا ھەموو تواناكان بۆ گەوجاندنی تاكە داماڵڕاوەكان لە بەرێوەبەرایەتی و دەسەڵات و سپاردنی كاروبارەكان و سەروەری بە دەستەبژێر(نخبە)ێك دەخرێنەگەڕ. ئا لێرەدا پێویستی پێكھاتەی قوچكەییانەی (ھیرارشیانەی) پارت وەك دەزگەیەكی چینایەتی دەردەكەوێت. ئەوەش لەسەر بنەمای تێڕوانینی ئایدیالیستی (پێشمەرجبوونی خوا، ژیری، تیئۆری)، كە كردە دەكاتە پابەندی بوونی تیئۆری و ئەمەش ھاوكێشەیەكی ئاوەژووە، چونكە پێشكەوتنی مرۆڤ و دەستكەوتەكانی ئەوە دەسەلمێنن، كە ژیری و تیۆری بەرھەمی ئەزموونگەری مرۆڤن و بەبێ كردە، مرۆڤ قەد نەیدەتوانی بە ئاستی ژیری و ڕۆشنبیریی و پێشكەوتنی تەكنۆلۆجی ئێستای بگات!
ھەڵبەتە لە خۆڕا نییە، كە پارت لەسەر بنەمایەكی ئاوا پێكھاتووە و خۆی ڕێكخستووە، چونكە وەك كوپییەكی كۆمەڵگەی چینایەتی ئامانجی ھێشتنەوە و دەستاودەستپێكردنی سەروەرییە. لەبەرئەوە پارت ھیچ كات ناتوانێت پشت بە بنەمای لەپێشبوونی كردە ببەستێت، چونكە دەبێتە ڕەتگەرەوەی خۆی، بەواتایەكی دیكە ئەگەر پارت باوەڕی بەوە ھەبێت، كە تیئۆری بەرھەم و بەرەنجامی كردەیە و بە كەڵەكەبوونی ئەزموونگیری كردەكانی خودی مرۆڤ بەو ئاستە لە ھوشیاری دەگات، كەواتە بوونی خۆی ڕەتدەكاتەوە، چونكە خاڵی دروستبوونی (دەستپێكردنی) لە چاو خاڵی كۆتایی دەبێتە نزمترین ئاست لە ژیری. لەبەرئەوە، بەپێی لۆجیكی گەشە و ئەزموونگیری، ئەوا ئەو سەرەنجامە دروستە، چونكە لەو خاڵەدا كە پارت بەتەمنتر و كۆنترە، ھوشیاریی تاك وەك بەرەنجامی ئەزموونگیری لە ئاستێكی باڵاتردایە، ھەر بۆیە تاوەكو پارت بەتەمەنتر بێت، جیابوونەوە، سەرھەڵدانی ناكۆكی و سەركوت تێدا زیاتر دەبێت، ئەمەش بەشێكە لە سروشتی پارت و سروشتیترین كاردانەوەی سەرانی پارتە بەڕووی لادەران و سەرپێچیگەراندا، لەبەرئەوەی كە لادەران و سەرپێچیگەران بەپێی ڕەوتی گەشە و ئەزموونگیری و باڵاكردنی ژیری و ھوشیاربوونەوە، دەبنە ڕەتگەرەوەی خاڵی سەرەتا و پارت و سەرانیشی وەك ھەر پێكھاتەیەكی قوچكەیی (ھیرارشی) پێكھاتوو لەسەر بنەمای پەیوەندی خودا و كۆیلە، ناچار بۆ مانەوە و پاڕاستنی سەروەرییان، دەكەونە سەركوت و تۆمەتباركردنی لادەران. ئەمە لەنێو خێزانی دەسەڵاتگەرایانە و دەوڵەتیشدا ھەر ئاوایە و بەھەمان لۆجیك بەڕێوەدەچن. ئا لێرەوە ئەناركیستەكان دژایەتی پارت دەكەن و بە پێكھاتەیەكی كۆنەپارێز و دژە-شۆڕشی دەزانن و واوەتر لەوە، من بە پەرەستگەی دەزانم، كە تێیدا ئەندامانی وەك مەزھەبییەكان، پەیڕەوی لە ژیری و فەرمانداری دەستەبژێرێكی ڕامیار دەكەن.
پرسیار : ئهنارشیستهكان دژایهتی ڕابهری ماركسیستهكان دهكهن، ئایا بهخۆیان ئهم كاره ناكهن؟
نەخێر و هیچ كات. چونكە واتای ڕابەری ئەگەر سادە بكەینەوە، ئەوا دەكاتە شوانەیی. شوانەیی یا ڕابەری تەنیا لە بیر و ئایدیایەكدا جێگەی دەبێتەوە، كە تاكەكان بەسەر (زانا و نەزان)، (ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر)، (بەتوانا و بێتوانا)، (ژیر و ناژیر)دا دستەبەندیدەكات و هەموو ئەو دەستەبەندییانەش تەنیا بۆ پاراستن و مسۆگەركردنی سەروەری هێندێكە بەسەر هێندێكی دیكەدا، ئیدی لە ژێر ناوی پەیامبەردا بێت یا لەژێر ناوی ڕابەر و فیلۆسۆف و ڕامیارەكارەكاندا بێت. ئەو بەرتەرییدانە ڕامیاریی و كۆمەڵایەتییانە، لە منداڵدانی هەمان سیستەمی چینایەتیدا لەدایكبوون و سەریشیان لە پاڕاستنی هەمان سیستەمەوە دەردەچێت.
ئەگەر خۆمان نەخەڵەتێنین و وردتر سەرنجبدەین، ئەو ڕابەرایەتییەی كە ماركسیستەكان پاگەندەیدەكەن، ڕیشەی بۆ ئەو بۆچوونانە دەگەڕێتەوە، كە پێیاوانوایە ھوشیاری چینایەتی لە دەرەوەی مەیدانەكانی كار و خەباتی چینایەتیدا سەرھەڵدەدا و بەرھەمی ژیری دەستەبژێرێكە و دەبێت لەتەك خەباتی خۆبەخۆیی ئابووریی چەوساواندا موتوربەبكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕابەرییكردنی ماركسیستەكان دەكەنە پێشمەرجی سەركەوتنی شۆڕش. ئایا ئەم تیڕوانینە ھیچ جیاوازی لەتەك ئەو تێڕوانینەی ئایدیالیستەكان ھەیە، كە پێیانوایە ئاوەز و ھوشیاری لە خواوەن و بۆ ئەوەی كۆیلەكانی خوا لێیان بەھرەمەندبن، پێویستە پێخەمبەران و پیاوانی پەرەستگەكان ببنە ڕابەریان و ئامۆژگارییان بكەن و لە خراپە و نەزانی بیانگێڕنەوە؟!
بەڵام ئەگەر سەرنجی وردی ئەزموونەكانی ژیان بدەین، دەبینین ھیچ كەس ھێندەی پۆشاكدوورێك، لە دوورین و ھیچ كەس ھێندەی میكانیكێك لە چاكردنەوەی ئامێرەكان و ھیچ كەس ھێندەی جوتیارێك لە چاندن و وەرز و ئافاتەكانی كشتوكاڵ نازانێت؛ تەنانەت تیئۆریسیۆنەكانی ئەو بوارەش، ئەو شارەزاییەیان نییە. ھەروەك چۆن ھیچ كەسمان ھێندەی بۆرجوازێك لە چۆنیەتی چەوسانەوە و فریودانی بەرھەمھێنەران نازانین. ھەر بەو پێیەش ئاوەز و لۆجێك پەسەندیناكات، كە ھوشیاری چینایەتی كرێكاران و جوتیاران و … تد لە دەرەوەی خودی خۆیان و لە نێوەندیی ئەكادێمی و ڕامیارییەوە سەرھەڵبدات.
ھەر لەبەر ئەو ھۆیانەی سەرەوەیە، كە ئەناركییەكان خۆیان بە دەستە و گروپی پاگەندە و پراكتیزەگەری وانە ئەزموونییەكان ناودەبەن و لە جیاتی دروستكردنی ڕێكخراوەی قوچكەیی (ھیرارشی) و ڕامیاریی و سكتاریزمی دەستەبژێرانە (نخبوي) و فەرماندان بە ئەندامان و كرێكاران و زەحمەتكیشان بۆ خەبات و شۆڕش، بەخۆیان ھەڵدەستن بە ئەزموونكردن و بەكولتووركردنی كێڵگەی ھەرەزەویی و ژیانی كۆمونەیی و ھاریكاری كۆمەڵایەتی و ئاڵووێری بەرامبەرانەی زانیاریی و پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە بەبێ بەكاربردنی دراو و یاسا سەروەرییەكانی خاوەندارێتی تایبەتی و كاریكرێگرتە و سەروەریی لایەنێك.
درێژەی هەیە …
*********************
http://www.hezheen.tk
كۆیلە-ژنانی سوپاسگوزار
كۆیلە-ژنانی سوپاسگوزار
هەژێن
١٠ی ئازاری ٢٠١٤
بەر لەوەی بەوە تاوانباربكرێم، كە من ناهۆشیاریی چەوساوان بە دیاریكراوی لەم پەیوەندەدا ژنان، بۆ باری تاكایەتی و ڕەگەزیی دەگێڕمەوە و سەرچاوە بنەڕەتییەكان و هۆكارە سەرەكییەكان نابینم، بەپێویستی دەزانم بڵێم، هیچ ناڕۆڕشنیم لەو بارەوە نییە، كە سەرچاوەی هەموو هەڵاواردنێك و هەموو ستەمێك هەبوونی چینی ناكۆك بە یەك و ناكۆكی و جەنگی ئەوان و بوونیان بۆ بوونی دارایی تایبەت و كاریكرێگرتە و سەروەریی هەندێك بەسەر هەندێكی دیكە دەگەڕێتەوە و دەبەنگكردنی تاكە ژێردەستەكان بە ئایدیۆلۆجییەكانی دەسەڵاتخوازیی و پێبەخشینی شوناسە دەستكردەكانیش هەر بۆ ڕاگرتنی ئەو كۆیلەتییەیە دەگەڕێتەوە، كە بەداخەوە زۆرێك بە سوپاسگوزارییەوە بە چنگ و ددان پارێزگاریی لێدەكەن و ئامادەی گیانبەخشینن لەپێناویدا.
بەڵام هیچ كات بوونی ستەم و هەڵاواردن و ژێردەستی ڕێگری هوشیاربوونەوە و دەركردنی نالەبارییەكان نییە و هەر هەوڵێك بەوەی بڵێین، سەروەران و سەرمایەداری ناهێڵن ئێمە یا كەسانی دیكە هوشیاربینەوە و لە ڕێوشوێنی كۆمەڵایەتیمان وردبینەوە و شوناسی چینایەتیمان دەركبكەین، پاساوێكە بۆ دەبەنگمانەوەمان و ڕەوایەتیدانە بە كۆیلەتی مرۆڤەكان، چونكە پاساودانی ناهوشیاریی، سەرەنجامەكەی مۆردانە لە هەمیشەییبوون و نەگۆڕبوونی و هاندان بۆ كولتووریبوون و مانەوەی ناهوشیاریی و كۆیلەتی، ئەوەش بێجگە لە خاترجەمكردنی مشەخۆران و سەروەران هیچیدیكە نییە و بەرھەمناھێنێت.
هەڵبەتە ئەوەش دەزانم، كە ئەو هەمووە پاساودانەی ناهوشیاریی و سوپاسگوزاریی كۆیلان، تەنیا بۆ مسۆگەركردن و سەلماندنی پێویستی ڕۆڵی شوانەیی كەسانێكە، كە پاگەندەیی “پێشڕەوبوون” دەكەن، بە واتایەكی دیكە بۆ ئەوەی دەستەبژێرەكان پێداویستی شوانەیی خۆیان و ئاسمانییبوونی هۆش بسەلمێنن، پاساو بۆ مێگەلكردنی ژێردەستان دەهێننەوە و ئامانج لەوەش تەنیا ڕەوایەتیدانە بە سەروەریی چینایەتی و سەرەنجام دەتوانن بەوە پاگەندەی سەروەریی باشی خۆیان بكەن و لە گاڵتەجاریی هەڵبژاردنی پارلەمانیدا دەنگی ژێردەستان مسۆگەربكەن و لە كۆدەتا سەربازییەكاندا بەناوی شۆڕشەوە سەركوتمان بكەن و لە ناكاممانەوەی ڕاپەڕینەوەكاندا جێگەی سەروەرانی ڕوخاو بگرنەوە و كۆمەڵگە لەسەر بنەمای “گوێڕایەڵیی پۆڵایین” ڕێكبخەن و هەر كەس سەرپێچی بكات، بەناوی دژەشۆڕشەوە گولەباران یا لە زیندان و ئوردووگەی كاری زۆرەملێدا بیپروكێنن و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەكان بە “مستی پۆڵایینی دیكتاتۆری دەوڵەت و پارت” دەمكوت بكەن.
هەندێك هاوڕێ و دۆستی ئازیز لەسەر بایكۆتكردنی ئاهەنگی ٨ی مارچ و نەفرەت لەو كارە، گلەییان لێكردووم. ڕاستییەكەی هەرچەندە هیچ گومانم لە دروستی هەڵوێستم نییە و بەوپەڕی بیرلێكردنەوەی دوو دەهەوە ئەو بڕیارەم داوە، بەڵام هەندێك لە ڕاستییە ئاوەژووكراوەكەش لەلای ئەوانە و پێشتریش ئەوەم دەزانی، هەر بۆیە دەهەیەك زیاترە بەو سەرەنجامە گەیشتووم، بۆ هۆشیاربوونەوەی مرۆڤی كۆیلە، ژێردەست، چەوساوە، هەڵاوێردراو، خۆشباوەڕ، پێویستە سەركۆنەی خودی خۆی بكەین، نەك گلەیی و سەركۆنەی چەوسێنەر و سەروەرەكەی . چونكە سەروەر و چەوسێنەر بەوپەڕی هوشیارییەوە ستەمدەكات، ئازادی كەسانی دیكە دەچەپێنیت، پیلاندەگێرێت، دەكوژێت، تیرۆردەكات، زیندان ئاوەداندەكاتەوە، تۆڕی مافیایی و بڵاوكردنەوەی بەنگكەرەكان دروسدەكات، دەیان كەناڵ و دەزگەی میدیایی بۆ دەبەنگكردنی تاكەكان قوتدەكاتەوە …تد، بەڵام تاكی چەوساوە و ژێردەست، لە ناهوشیارییەوە دەنگ بە چەوسێنەرەكەی دەدات، لەسەر سەروەرمانەوەی چەوسێنەرەكەی سنگی ئەوانی دیكە هەڵدەدرێت، سەربازی دەكات، دەبێتە پۆلیس و ئاساییس و پاسەوانی زیندان و ئەشكەنجەدەر، دەڵاڵی بازار دەكات، بەكاربەر فریودەدات، پێداگری لەسەر ڕاستی درۆی ڕامیاران دەكات، سیخوڕی و هەواڵگریی لەسەر هاوكار و هاوسێ و هاوەڵی دەكات ..تد، كاتێكیش كە لە سەروەرەكەی نائومێددەبێت، دەست بە گلەیی و گریان دەكات، یا پەنا بۆ گۆشەی مزگەوت دەباتەوە یا گۆشەی مەیخانە دەگرێت، ئەگەر ئەم دووانە دەروونی شێواوی دانەمركێننەوە، ئەوا پەنا بۆ خۆتەقاندنەوە و هیواداری بە پەری و مەی و هەنگوێنی بەهەشت دەباتەوە.
تازەترین بەڵگە و نموونە بۆ كۆیلانی سوپاسگوزار، ژنانن؛ ژنانێك كە لە ئاهەنگی پارتە ڕامیارییەكاندا بەشدارییانكردووە، زوو زوو یەخەی بەڕێوەبەرانی بەرنامەكانی ئاهەنگەكانیان گرتووە “كەی شایی و هەڵپەركێكە دەستپێدەكات، ئێمە بۆ هەڵپەركێ هاتووین نەك بۆ گوێگرتن و لێدانەوەی قەوانی ٨ی مارس ! “. من دەزانم هەندێك کەس بە درکاندنی ئەم شتانە و کردنیان بە بابەتی ڕۆژ ، توڕە و هەراسان دەبن، چونکە هەم کۆیلانی سوپاسگوزار بە پیادهەڵدان و دڵنەوایی ڕاهاتوون، هەم سەرمایەگوزارانی ڕامیار لەسەر تەختی ناهوشیاریی کۆیلانی سوپاسگوزار پاڵیان لێداوەتەوە و لە شێواندنی مێژوودا لاقیان لێڕاکێشاوە. بەڵام بە پێچەوانەی ڕاهاتن و خوبەیەکەوەگرتنی ئەوان [شوانە و مێگەل]، هیچ شتێك نییە، کە شیاوی یا لە دەرەوەی یاساکانی گۆرانی کۆمەڵایەتییدا بێت، تەنانەت خوودی ئەو دوو لایەنەش!
بەڵێ من دەزانم ئەگەر پیاوانی ڕابەریش ئاهەنگە پارتییەكان بۆ ژنانی سوپاسگوزار سازنەدەن، ئەوا ژنانی دەقگرتوو بە پشتیوانی ڕامیاران و پارتەکان بەخۆیان هەر هەمان كاردەكەن، ئیدی ئەوانی ڕامیار چۆن ئەو هەلە بۆ سەرمایەگوزاری ڕامیاریی ناقۆزنەوە، خۆ گیل نەبوون، ساڵان و مانگان، فەرماندەرانی پارت ڕۆژ دەژمرن “كەی ساڵیادەكان دێنەوە، كەی ژنێك دەخنكێنرێت و كەی ڕۆژنامەنووسێك تیرۆردەكرێت” تا سەرمایەگوزاری لەسەر بكەن، هەنووكە لەشكرێك كۆیلەی سوپاسگوزار هاتوونەتە خانەی پارت و لە ساڵیادی سووتانی ژنەكرێكارانی شیگاكۆ و خۆپیشاندانەکانی سەدەی نۆزدە لە ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی ساتەکانی کار و کرێی یەکسان، ژنان بەخۆیان خوازیاری شایی و هەڵپەركێن ، ئیدی ئەوان بۆ نەیكەن؟!
لەبەرئەوە من هەرگیز ڕێگە بەخۆم نادەم گلەیی لە بازرگان بكەم، كە كاڵای خراپ دەفرۆشیت یا خۆراكی ئێكسپایەر بە خەڵكی دەفرۆشیت، من سەركۆنەی بەكاربەری نادەربەستدەكەم، من گلەیی لە ڕامیاران و سەرمایەگوزاریی پارتان ناكەم، بەڵكو سەركۆنەی ئەندامانی خۆشباوەڕدەكەم، من گلەیی لە پیاوانی خۆ-بە -ژن-ڕزگاركەر ناكەم، بەڵكو سەركۆنەی ژنانی دڵخۆش و ئاسوودە بە كۆیلەتی دەكەم.
نموونەیەکی شۆکێنەر، كاتێك كە لە پارلەمانی هەرێمی كوردستان و عیراقدا قسەکەرانی دێمۆكراسییەكەی ئەمەریكا؛ ژنان لە پێش مەلا و سەرۆكخێڵ و پیاوانی هەوسبازەوە دەنگیان بە یاسای چەند ژنە دا، هەر ئەو کات گوتم ” لەبەرئەوەی کە، بە لاف و گەزافی چەپ، ئەوەندە كۆمەڵگەی هەرێم كرابوو بە كۆمەڵگەیەكی سكیولار، چاوەرێمدەكرد بۆ ڕۆژی دوایی لە هەموو گوند و شارێكەوە لەشكری ژنانی ناڕازی و ئازادئەندێش و یاخی بەرەو هەولێری پایتەخت بەرێبكەون و وەك ژنە یاخییەكانی ئەفریكا، تەلاری پارلەمان و كاناڵەكانی ڕاگەیاندن داگیربكەن و ئاگر لە هەموو كاخەزێكی ڕەشكراوە بەردەن”، بەڵام بەداخەوە ئەوان نەك هەر پاگەندە بێبنەماكانی چەپیان بەدرۆخستەوە، بەڵكو منیشیان لە ڕوودانی ئەو خەونە نائومێدكرد و منیان گەیاندە ئەو بڕوایەی، كە ئەگەر پارلەمانتارەكانی پارلەمانی هەرێم بڕیاری قەدەخەكردنی زێڕ و میكیاج و كەوشی پاژنە بزمارییان بدایە، ئەگەر بڕیاری نەهێشتنی مارەیی و پێشەكی ڕابواردنەكان و گواستنەوەی بووك وەك گیراوی جەنگە خێڵەكییەكان بۆ ماڵی زاوای سەركەوتوویان بدایە، بەدڵنیاییەوە كۆیلە-ژنانی سوپاسگوزار ئاژاوەیەكیان بەرپادەکرد، هەرگیزاو هەرگیز دانەدەمرکاوە.
لە پیاوانی فێمینیست تكادەكەم، پێش ئەوەی تووڕەببن و پێچاوپێچ من تۆمەتباربکەن و پاساوی کەچبینینەکان بەوە بدەنەوە و حاڵی تەنک/ڕواڵەتئەندێشی بیانگرێت، با ئەم دەستەواژەیەش بخوێننەوە ” پێڵاوی زێڕ بازاڕی گەرمە ” و سەرنجێكی ئەم وێنانەش بدەن، كە لە كۆتاییدا بەستەریانم داناوە !ڕاستە كەمینەیەكی زۆر كەم لە ژنان دەتوانن لەم پووچگەرایی و وێرانبوونە بەهرەمەندبن، بەڵام زۆرینەی ژنی كورد شانازییان بۆ بڕی ئاڵتوون و دەوڵەمەندیی باوان و بوونی ئۆتۆمەبێل و تەلاری بەرز دەگەڕێتەوە و وەك پلەیەکی بەرز بۆ خۆنواندن بەرامبەر ژنانی دیكە بەکاریدەبەن. هەر كەس ئەم بۆچوونە بە ناڕەوا دەزانێت، با بە ئامارگیرییەك لەسەر بنەمای ڕاپرسی لە خودی ژنان، ڕێژەی ئەو ژنانە بدۆزێتەوە، كە خەونی ئاوا فیرعەونانەییان نییە !
*******************************************
پەراوێز:
تکایە بۆ بینینی وێنەکان، سەردانی ئەم بەستەرانە بکەن :
ڕۆژی پۆشاكی کوردی و میدیا زێڕنگەر/ زێرفرۆش، ئاوا دەیگۆڕێ
https://fbcdn-sphotos-h-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc1/t1/1979593_599589003459616_758734896_n.jpg
کەوشی زێڕین بازاری گەرمە، چەند-ژنە نوێنی نەرمە
http://baharikurd.com/eg-ku/1773-hawler-zer-dakreta-qondara.html
ڕۆشنبیری و ڕامیاریی؛ دوو دژ و یەكدیڕەتکەرەوەی هەردەمی
ڕۆشنبیری و ڕامیاریی؛ دوو دژ و یەكدیڕەتکەرەوەی هەردەمی
هەژێن
٩ی ئازاری ٢٠١٤
لە هەر شوێن و سەردەمێكدا پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەهێز و ڕۆشنبیریی لە هەڵكشاندا بێت، ئەوا ڕامیاریی و پارتایەتی لە داكشاندا دەبن، بە پێچەوانەشەوە، لە هەر شوێن و سەردەمێكدا ڕامیاریی لە هەڵكشاندابێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە گەندەڵبوون و ڕۆشنبیریی لە داكشاندا دەبێت.
ئەگەر لەم بارەوە نموونەهێنانەوە پێویستبێت، ئەوا دەتوانم بڵێم سەردەمی ڕاپەڕین نموونەی هەڵكشانی ڕۆشنبیرییە، هەروا سەردەمی تێكشكانی ڕاپەڕین و زاڵبوونەوەی بڕوابەخۆنەبوون و نائومێدی، نموونەی سەردەمی سەرهەڵدانی گروپی ڕامیاریی و سكتاریزم و تەشەنەی ڕامیارییە.
ئەگەر زۆر بە كورتی و خێرا سەرنجی هەر دوو ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٩٧٩ی ئێران و ئازاری ١٩٩١ی عێراق بدەین، ئەوا دەبینین، كە یەك دوو ساڵیش كۆڕ و كۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان و كار و چالاكی هونەری وەك چەكی بەرەنگاری و هوشیاریبەخشی شۆڕشگێرانە لە برەودابوون، بەڵام هاوكاتی تێكشكان و پاشەكشێ و نیشتنەوەی شەپۆلەكانی یاخیبوون و ڕاپەڕینی خەڵك، گروپ و پارت و سێكتی ڕامیار لە تەشەنە و پەرەسەندا بوون.
هاوینی ساڵی ١٩٩١، پاش گەڕانەوەی خەڵك لە ئاوارەیی، لە هەڵەبجە تیپێكی شانۆیی هەبوو، كە بە شانۆیی مەیدانی یا زیندی، كەشێكی ڕۆشنبیریی و هوشیاركارانەی ئافراندبوو، یەكێك لە نواندنەكانی “قۆناخەكانی گۆڕانی كۆمەڵ” بوو، کە لە باخی گشتی/ باخی میر پێشکەشکرا، لەوێدا تەنانەت چەپەكان خۆیان لە بەرامبەری هەژموونی ئەو كارەدا دەبینییەوە، وابزانم چەند نواندنێكی دیكەیان لە نێوندی بازاردا لەبارەی بێكارییەوە پێشكەشكرد…
هەروەها ساڵی ١٩٩٢ لە سلێمانی دوو تیپی شانۆیی بەناوی “تیپی شانۆی ئایار” و “تیپی شانۆی نینا” هەبوون، كە یەكێك لە نواندنەكانی یەكێكیان “بزنە زێڕینە و شاری خۆشبەختی” بوو و كەم تا زۆر سەر بە هەمان ڕێچكەی شانۆیی و شێوازی دەرهێنان و نواندن بوون … بێجگە لەوە چەندین گۆڤار و نامیلكەی هونەری و ئەدەبی هەبوون.
بەڵام كاتێك كە ڕێكخراوە ڕامیارییەكان وەك قارچكی ژەهراوی تەشەنەیانكرد و پارتایەتی بە لووتكە گەییشت، ئیدی هونەر و ئەدەب وەك ئامرازی هوشیاریبەخش و چەكی بەرەنگاری، كۆڕ و كۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان پووكانەوە و خرانە تاقەوە.
بەڵام دوێنێ، كە بەپێچەوانەی ئاهەنگی هۆڵەكان و زوڕناژەنی پارتەكان، لە كەلار ” تیپی شانۆی بنكورە”، :شانۆیی پێناس”ی نواند، هیوایەك سەراپای جەستە و دەروون و هۆشمی داگرتەوە، كە هەمان بزوونەوەی هونەریی دەمی ڕاپەڕین دێتەوە مەیدان و ستەملێكراوانی كۆمەڵگە لە بنكەی پارتەكان دەردەهێنێ و بەرەو هۆڵ و مەیدانەكانی شانۆ و كۆڕ وكۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان بانگەوازییان دەكاتەوە، هەر نواندنێکی شانۆیی، هەر مشتومڕێکی هزریی، هەر خوێندنەوەیەکی ئەدەبی، کۆمەڵێك پرسیاری یاخی لەلای بەشداربووان و بینەران و بیسەران بەجێدەهێڵێت و تەلیسمی ڕامیاریی لە هۆشی ژێردەستاندا دەڕەوێنێتەوە.
با لوولەی چەکەکان و بڵندگۆی پارتەکان بە قوڕ بگرین
با گیتار و سازەکانمان مارشی ڕاپەڕین بژەننەوە
اضراب الايجارات الجماهيري
اضراب الايجارات الجماهيري
هرب الملك من البلاد مع انهيار الديكتاتورية عام ١٩٣٠. جاءت الانتخابات بتحالف من الليبراليين والاشتراكيين الى السلطة، ليحكموا جمهورية جديدة. استعادت نقابات الكونفدرالية الوطنية للعمل الحق القانوني في التنظيم.
اتحاد نقابات عمال برشلونة للبناء في الكونفدرالية، في مواجهة البطالة المتنامية والرغبة في اعادة بناء منظمتهم، بدأوا حملة لاجتياح مواقع البناء لضم اعضاء ولمطالبة المقاولين باستئجار مزيد من العمال بنسبة ١٥٪. كان منطق نقابات البناء ان قطاع الاسكان في قطالونيا قد حقق ارباحا خيالية اثناء فترة الرواج في العشرينات – ارباح ارتبطت باستثمارات غير انتاجية. زيادة اعداد العاملين في الصناعة سوف يساعد على دوران مزيد من النقود، مما يساعد على معارضة الاتجاه نحو الركود. مع تدفق العمال الى الوحدات النقابية لكونفدرالية العمل الوطنية، انهارت اتحادات مهن البناء في فدرالية النقابات الحرة الكاثوليكية.
في اواخر العشرينات، بدأ جدل على مستوى هيئة الكونفدرالية حول الاتجاه المستقبلي للاتحادات النقابية. احد جوانب هذا الجدال كان اقتراحا لمجموعة اتحادات محلية في اتحادات الصناعة الوطنية من اجل عمل منسق ضد اصحاب العمل في الصناعة عبر البلاد كلها. خوان بييرو – عامل زجاج متعلم تعليما ذاتيا ومنظر نقابي ذو وزن كبير – استطاع اقناع كونجرس الكونفدرالية بالسماح لقيام اتحادات وطنية داخل الصناعة في ١٩٣١. ومع ذلك، بعض الاناركيين عارضوا هذا المقترح على ارضية انه قد يؤدي الى تطور بيروقراطية جديدة تتشكل من مسئولين مدفوعي الاجر لا تستطيع النقابات المحلية وقتها السيطرة عليهم. نتيجة لهذه المعارضة، نشأت اتحادات وطنية للنقابات في صناعات قليلة جدا داخل الكونفدرالية قبل عام ١٩٣٦. قام اتحاد وطني نقابي للصناعة بين عمال شركة الهاتف الوطنية الاسبانية. في ١٩٣١، شنت الكونفدرالية اضرابا عبر البلاد ضد شركة التليفونات. كان ذلك مبادرة للشروع في نضال نقابي من اجل الدفاع عن حقوق قوة العمل النسوي التي كانت تعمل بشكل كبير في وحدات التحكم المركزي لتشغيل خطوط الهاتف.
جانب اخر من الجدال داخل الكونفدرالية كان هو كيفية الخروج من قفص النضال داخل
الصناعة الذي يركز فقط على قضايا الاجور وظروف العمل. كان هناك شعورا قويا بأن الكونفدرالية تحتاج الى مد نفوذها ليتجاوز سياق الكفاح العمالي الصرف الى مناطق اخرى من المجتمع. نادى خوان بييرو بتشكيل لجان احياء سكانية للتنظيم حول القضايا الاعرض التي تهم الطبقة العاملة، وليس فقط المسائل المتعلقة بظروف العمل.
اثناء رواج العشرينات، ارتفعت الايجارات حوالي ١٥٠٪ في برشلونة. الازدحام، وبناء البيوت الرخيصة بواسطة كبار الملاك خربي الذمة والاسكان دون المرافق الاساسية مثل المياة اصبح امرا شائعا. في بدايات الثلاثينات، بدأ نشطاء الكونفدرالية مناقشة امكانية الكفاح حول مسائل الايجارات، وبدأت المقالات حول ازمة السكن في الظهور في الصحيفة اليومية الكبرى التي تديرها الكونفدرالية في برشلونة، سوليداريداد اوبريرا.
بدأ الكفاح ضد الايجارات بلقاء جماهيري لاتحاد بناء الكونفدرالية في ابريل عام ١٩٣١. في هذا اللقاء اقترح ارتورو باريرا وسانتياجو بيلباو تشكيل لجنة دفاع اقتصادي، بمشاركة اتحادات نقابية اخرى. كان كلا من باريرا وبيلباو اعضاء بارزين في فدرالية الاناركيين الايبريين (FAI). هذه الفدرالية كانت اندماجا فضفاضا لجماعات اناركية عملت بشكل اكبر كتكتلات
داخل اتحادات الكونفدرالية النقابية.
بعد سلسلة من لقاءات لجان الاحياء، استقرت حملة الايجارات على مطلب بتنزيل الايجارات ٤٠٪ في لقاء جماهيري بقصر الفنون الجميلة في الخامس من يوليو. قرر اللقاء ان مقدمات الايجار التي يدفعها المستأجرون يجب استخدامها لدفع ايجار الشهر التالي وبعد ذلك سوف يرفض المستأجرون دفع الايجار اذا لم يوافق اصحاب العقارات الكبار على تخفيض الايجار. هيئة الغرفة التجارية لاملاك المدن – منظمة اصحاب العقارات – نددت بالحملة بوصفها انتهاك اجرامي لحقوقهم. طالبت الغرفة الشرطة بالعمل من اجل قمع هذه الحملة. بنهاية اغسطس، اخذت مفوضية الدفاع الاقتصادي تعلن ان ١٠٠ الف من الناس توقفوا عن دفع الايجار.
الطاقات التي انضمت الى الكفاح من اجل الايجار العادل تعدت العضوية التي كانت قائمة
وقتها في كونفدرالية العمل الوطنية وانضمت اعداد كبيرة من النساء اللائي كن لهن دورا نشيطا في الكفاح. في احد المرات جماعة من الاسالتوس (asaltos) – فرق الاغارة – قوة بوليس وطنية شبه عسكرية انشأها السياسيون الجمهوريون في اوائل الثلاثينات – ارسلت لاخلاء احد المستأجرين، تراجعت تلك القوة متقهقرة عندما واجهتها جموع حاشدة من النسوة والاطفال. ولأن موظفي البلدية المسئولين عن تنفيذ قرارات الاخلاء كان يتهيبون القيام بذلك امام حشود الناس او بسبب تعاطفهم مع اضراب الايجارات، بدأ كبار الملاك تجنيد ميليشياتهم الخاصة لتنفيذ قرارات الاخلاء.
اشتكت منظمة كبار الملاك للحكومة الوطنية وطالبتها بالتحرك لقمع الاضراب. لارجو كاباليرو، السكرتير التنفيذي للاتحاد العام للعمال واحد زعماء الحزب الاشتراكي الاسباني، كان عضوا في وزارة حكومة التحالف الاشتراكي الليبرالي. كاباليرو لم يكن متعاطفا مع اضراب الايجارات، واصفا اياه “بالاضراب الاحمق”. في نفس الوقت، اتحاد كاباليرو العام للعمال كان يوفر غطاءا لكسر اضراب التليفون الذي تقوده كونفدرالية العمل في مدريد.
وسط حركة الاضراب في برشلونة، حدث تفجيرا هائلا. لم يصب احد، ولكن وقع دمار شديد بمعدات التليفونات هناك. وحتى رغم انه لم تكن هناك صلة بين هذا الانفجار واضراب الايجار، استخدمت الحكومة هذا الانفجار ذريعة لحظر لقاءات مفوضية الدفاع الاقتصادي. حظرت الحكومة ايضا لقاءات اتحاد نقابات التليفونات المشارك في الكونفدرالية.
عينت الحكومة الوطنية محاميا من التيار المحافظ كحاكم مدني لقطالونيا الذي اعلن انه ببساطة لن يسمح باستمرار اضراب الايجارات. بدأت السلطات في استخدام الاعتقال الوقائي لاحتجاز سانتياجو بيلباو و٥٢ اخرين من نشطاء الكونفدرالية. كان معنى الاعتقال الوقائي ان بالامكان احتجاز الشخص لاجل غير مسمى دون توجيه اي تهمة له ودون تحويله للقضاء. تلك كانت احد الوسائل الكريهة التي استخدمتها الديكتاتورية العسكرية. ظن الناس ان تلك الاساليب هي اساليب من الماضي لا تستخدمها الجمهورية الجديدة.
فعليا، استطاع البوليس قمع اضراب الايجارات عن طريق القبض على المستأجرين الذين كانوا قد عادوا الى شققهم بمساعدة جيرانهم بعد اخلاءهم منها. ورغم ذلك، في مناطق عديدة من المدينة دخل عدد من الملاك الافراد في صفقات لتخفيض الايجار مع المستأجرين. لهذا شعر عديد من المستأجرين انهم قد اكتسبوا شيئا ما. بالنسبة للجيل الاصغر من اعضاء الكونفدرالية، تلك كانت المرة الاولى التي ينخرطون فيها في حملات عمل مباشر على نطاق واسع. بالنسبة للمشاركين من الطبقة العاملة كان ذلك درسا مباشرا في الطريقة التي تصطف بها تلاوين كبيرة من المجموعات ضدهم، من ملاك العقارات الى السياسيين الى رجال الشرطة .
*********************
مصدر : الاناركية مجتمع بلا رؤساء او المدرسة الثورية التي لم يعرفها الشرق
إعداد وعرض: احمد زكي
الاناركية الثورة الروسية في اوكرانيا ١٩١٧ – ١٩٢١

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.