ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

چند نقل قول از میخائیل باکونین

چند نقل قول از میخائیل باکونین

آزادی دیگران، آزادی مرا به بی نهایت سوق می دهد.

من معشوق متعصب آزادی هستم، چرا که یگانه ابزاری است که با آن شعور، شأن و خوشبختی انسان ها توسعه می یابد؛ اما نه آن آزادی رسمی، محدود و صوری دولت ها که آزادی عده ای برای به بردگی کشیدن همه است.

من زمانی آزاد هستم که همه ی زنان و مردان پیرامونم آزاد باشند.

مارکسیست ها ادعا می کنند که دیکتاتوری اشان، و فقط دیکتاتوری ایشان، نمایانگر اراده ی توده ها ست. پاسخ ما این است: هیچ دیکتاتوری وجود ندارد که نخواهد ادامه پیدا کند، لذا به بردگی توده ها تبدیل می گردد.

من از کمونیسم متنفرم، چرا که آزادی را نفی می کند و من نمی توانم تصور کنم که چیزی انسانی بدون آزادی وجود داشته باشد. شما یک انقلابی رادیکال را انتخاب کنید و او را بر سراسر روسیه حاکم نمایید و قدرت کاملی به او بدهید… خواهید دید که یک سال هم طول نخواهد کشید که او بدتر از تزار خواهد شد.

یک نواختی مرگ است، گونه گونی زندگی است.

آزادی بی سوسیالیسم، امتیازجویی و بی عدالتی است؛ سوسیالیسم بی آزادی، بردگی و خشونت است.

لذت تخریب، لذتی سازنده است.

قدرت را نباید گرفت، باید نابودش کرد.

تا زمانی که برابری اقتصادی و اجتماعی وجود نداشته باشد، برابری سیاسی دروغ خواهد بود.

انقلاب نباید برای نابودی دولتی باشد، باید برای نابودی دولت باشد.

کسی که می خواهد خدا را بدون توهم بچگانه بپرستد، باید از آزادی و انسانیت خود صرف نظر کند.

خدا نمی تواند نه خوب و نه بد، نه دادگر و نه بیدادگر باشد. خدا نمی تواند چیزی بخواهد یا چیزی را مستقر کند، چرا که خدا هیچ است و فقط با اعتقاد دینی همه چیز می شود.

اگر خدا واقعاً وجود داشت، در این صورت باید نابودش می کرد.

سگی را در نظر بگیرید که دم می جنباند و از صاحبش نوازشی التماس می کند، آیا این تصویر انسانی نیست که در برابر خدا سجده می کند؟

وەڵامی پرسیارەکانی خاتوو ھەڵاڵە ڕافیع

هەژێن
٢٨ی ئایاری ٢٠١٥

ڕۆژی ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ خاتوو (هەڵاڵە ڕافیع) وەك زۆربەی کادیرەکانی هێڵی ڕامیاریی “کۆمونیزمی کرێکاری” لە هێرشێکی گەلەکۆمەکێکدا بۆ سەر باڵەکانی (پەکەکە)، بابەتێکی بە تایتڵی ” بێ شیکردنەوە، چونکە زۆر شت ڕوون و ئاشکرایە، تەنها چەند پرسیارێک ” نووسیوە و لە سایتی (هاوپشتی)دا بڵاویکردووەتەوە. منیش ئەم پیشنیوەرۆیە، بێجگە لە ڕاکێشکرانم بۆ وەڵامدانەوە، کۆمەڵێك پرسیار و سەرنجی دیکەی لەلای من دروستکردن و منیش لێرەدا هەوڵدەدەم هەم وەڵام بە پرسیارەکانی ئەو بدەمەوە و هەم سەرنج و پرسیارەکانی خۆم ئاراستەی ئەو خاتوونە بەڕێزە بکەم.

پێشەکی من ئەندامی ھیچ پارتییەك نیم و لە ھیچ سەردەمێکیشدا لایەنگری (پەکەکە) نەبووم و بڕواشناکەم ئەو ڕۆژە بێت، کە من ببمە ئەندامی (پەکەکە)، نەك لەبەرئەوەی کە (پەکەکە) لە پارتییەکانی دیکە خراپتر بێت، بەڵکو لەبەرئەوەی کە هیچ پارتییەك نە (چەپڕەو) و نە (ڕاستڕەو) و نە (میانەڕەو)، نە (پارلەمانچی) و نە (کودەتاچی) و نە (“پێشرەو”چی) و نە (مژدەبەخش) پەسەندناکەم و پارتایەتی بە ئامرازی فریودانی خەڵکی خۆشباوەڕ بۆ ڕامیاران دەزانم. ھەر لەبەرەوە وەك هەر کەسێكی دیكە وەڵامدانەوە بەو پرسیارانە گرنگدەبینم و هاودەم ھەست بە ناڕۆشنییەك یان ھەست بە بوونی ھاندەری ئایدیۆلۆجی لە چۆنییەتی ئاراستەكردنی پرسیارەكاندا دەكەم.
پێش ئەوەی بچمە سەر وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی خاتوو (هەڵاڵە)، پێویستە ڕۆشنایی بخەمە سەر پێشەکییەك، کە ئەو بۆ ئاراستەکردنی پرسیارەکانی دایڕشتووە. بەبۆچوونی من پێشەکییەکەی ناڕۆشنییەکی زۆری دروستکردووە و دەشتوانم بڵێم هوشیارانە ئەو کارەی کردووە، تاوەکو لەوێوە سەرنجی خوێنەر بە پرسیارەکانی بەرەو شوێنێك کە خۆی ئامانجییەتی ڕاکێشبکات.

ئەو دەنووسێت
” سەرەتا خەڵکی کوردستانی سوریاو کۆبانی پێشڕەوی مێژوویان کرد، ژنان پێناسەی تازەیان بۆ ڕۆڵ و جێگاو ڕێگای ژن کردەوە.
یاساکانی جەزیرە شایستەی پشتیوانە و لایەنگریە.
لەوانەشە هەندێک لە بڕگەکانی بەرنامەی هەدەپە شایەنی پشتگیری بێت! “

خوێنەری هێژا، لێرەدا بۆ کەمکردنەوەی درێژدادڕیی، خۆم لە ڕاستکردنەوەی هەڵەی ڕێزمانی و داڕشتنی بابەتەکەی ئەو بەڕێزە لادەدەم، بۆ نموونە ڕستەی سێیەم، کە تێدا (هەندێك لە بڕگەکانی) و کۆن و (شایەنی پشتگیری بێت) تاکە. ئەگەر لەوە بگوزەرێم، ئەوا وێڕای هەموو ناکۆکییەکم لەتەك پارتایەتی، بەبۆچوونی من پێشڕەوییەکانی “ڕۆژاوا” لە ئاڵوگۆڕە هزرییەکانی ئۆجالان و (پەکەکە) و پێشنیارکردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان وەك ئەڵتەرناتیڤ لەلایەن ئۆجالان و (پەکەکە) دابڕاونین و ڕەنگدانەوەی ئەو گۆڕانانەن، کە لەواندا ڕوویانداوە، چونکە ئەگەر خۆمان لەو کەتوارە گێلنەکەین، ئەوا هەموومان ئەو ڕاستییە دەزانین، کە زۆرینەی خەڵکی ڕزگاریخواز و بەرهەڵستکار لە “باکوور” و “ڕۆژاوا” لەژێر کارایی تێڕوانینەکانی (پەکەکە)ن. هوشیاریی جێندەریی ژنان و ڕۆڵ و پێگەی کۆمەڵایەتیی و مافیی و ئابووریی و سەربازییان لەو کاراییەوە سروشیوەرگرتووە و یاسای یەکسانی ژن و پیاو لە جەزیرە شتێکی تازە نییە و دوو ساڵە لە کانتۆنکانی ڕۆژاوا کارییان پێدەکرێت، تەنیا جیاوازییەك کە ڕوویداوە، ڕاگەیاندنییەتی لە ئاستی جیهان و هەرێمییدا. دیسانەوە ئەوە نیشانەی نانێونەتەوەییبوونی چەپەکانی عیراق و ئێرانە، کە ئاگایان لە ڕووداو و گۆڕانەکانی کۆمەڵەکانی دراوسێ نییە، کە ئەو ئاگادارنەبووەش سەرەنجامی دۆگمای ڕامیاریی و گۆشەگیریی ئایدیۆلۆجییە، ئەگینا هیچ پاساوێکی دیکەی نییە.

بێجگە لەوە لە باکوور بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان هێندە بەهێزن، کە بەراورد بە ئامانج و داخوازیی ئەوان، بڕگەکانی بەرنامەی (هەدەپە) بەشێکن لەوان. بەواتایەکی دیکە گەشەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە باکوور و ڕۆژاوا زۆر لەوە زیاترە، کە لە میدیای سانسسوورکراوی پارتییەکان و دەوڵەکانی ناوچەکەوە بە گوێی کوردانی باشوور دەگات. بۆ نموونە لە چەند ساڵی ڕابوردوودا لە وڵاتانی ئەوروپا چەندین دەستەی لێکۆڵەر لە کەس و گروپە سۆشیالیستەکان سەردانی باکوور و ڕۆژاوا و چەندین کۆڕ و مشتومڕی بەردەوامیان بەڕێخستووە و وەك ئەزمونێکی شۆڕشگێرانەی پاش ئەزموونی زاپاتیستەکان دەیبینن و ئومێدی داهاتوویەکی گەش و بەردەوامیان پێوە گرێداوە. ئەوە چەپی کوردە، کە بێجگە لە پەرتووکە پیرۆزەکانی خۆی، بێجگە لە وتارە سواوە ڕامیارییەکانی خۆی، بێجگە لە بیرۆکە نەزۆکەکانی خۆی، بێجگە لە دروشم و تاکتیکە نادروستەکانی خۆی، لە دونیای دەرەوەی خۆی هیچ نابینێت. بەڕاستی بەدبەختییە کە دروشمی هاوپشتی جیهانی بەرزبکەیتەوە و لە ئەوە ئاگادارنەبیت کە لە چەند سەد کیلۆمەترێك ئەولای گوند و شارەکەی خۆت چی ڕوودەدات و چی هەیە!

” گەر بارودۆخ ئاسایی بێتەوە و پەكەكە دەسەڵات بگرێتە دەست لە كوردستانی سوریا، ئایا هەمان ئەو ژنانەی كە وەك قارەمان دەناسران لە سەنگەرەكاندا، هەمان ئەو جێگاو ڕێگا یەكسانەیان دەبێت لە مەیدانە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەكاندا؟ “

بەڕاستی پرسیارێکی سەیرە، ئەگەر کەسێکی ئەمەریکای لاتین یا ئەفەریکا نیوەی یەکەمی ئەم پرسیارەی بکردایە، کەمێك ئاسایی بەرچاودەکەوت. بەڵام بۆ کەسێك کە لە هەرێمێکدا لەدایکبووبێت و بژی، کە خەڵکەکەی هاوزمانی یا هاودەردی خەڵکی “ڕۆژاوا”ن، ئیدی پرسیارەکە لە شۆخیکردن یا خۆگێلکردن واوەتر دەچێت. ئاخر مەگەر لە ڕۆژاوا بێجگە لە باڵی ڕۆژاوای (پەکەکە / پەیەدە) کێ هەژموون و دەسەڵات و دەستپێشکەری هەیە، تاوەکو گومان و ئەگەری ئەوە بەگریمانە بگرین، کە پاش ئاساییبوونەوەی بار و دۆزخەکە بۆی هەیە (پەکەکە) دەسەڵاتی هەبێت و ژنانی جەنگاوەر بنێرێتەوە ماڵ؟

ھەرچەندە ئەم پرسیارە تازە نییە و لە داگیركردنی (شەنگال) و ھاتنی ھێزەكانی (یەپەژە) و دواتر لە بەرەنگاریكردنی ژنانی (كۆبانێ)دا چەندبارە بووەوە، بەڵام ئەگەر ئایدیۆلۆجیا بواری دیتنی كەتوارمان لێ نەگرێت، ئەوا ئەو پرسیارە زۆر نابەجێ و زیادەیە. چونكە ئەو گۆڕانە لەنێو خودی (پەكەكە)وە سەریھەڵداوە و پەیوەندی بە گۆڕانی بنەڕەتی بیركردنەوە و تێڕوانینی ئۆجەلان و (پەكەكە) ھەیە و لە (قەندیل) دەستیپێكردووە و چەند ساڵێك پێش ڕاپەڕینەكانی سوریە و ڕزگاربوونی “ڕۆژاوا” دەستپێكردووە. لەو بارەوە دەتوانین ھەم لە گۆڕانە ھزرییەكانی (ئۆجالان)دا كە خێراكەری ئەو گۆڕانانەن و ھەم لە پێكھاتنی لەشکری سەربەخۆی ژنان لە (قەندیل) بە تێڕوانینێكی فێمینیستی ئازادخوازانەوە و ھەم كۆڕی فێمینیستانی ئازادیخواز لە قەندیل، كە بە ھەزاران مایڵ و چەندین دەھە لە پێش فێمینیستانی ھەرێمی كوردستان بە ژنە كۆمونیستەكانیشەوەن، پێشینەی ئەو وەرچەرخانە پۆزەتیڤەی “ڕۆژاوا” ببینین، ئەگەر چاویلکەی یەكڕەنگبینی ئایدیۆلۆجی فرێبدەین .

سەرنجڕاكێشترین شت لەو پرسیارەدا ئەوەیە، كە ھەموو دەوڵەتان و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و ھەموو میدیای جیھانی لەسەر ئەوە پێداگریی دەکەن، کە (پەیەدە) یەکێکە لە باڵەکانی (پەکەکە) و ئەوەی لە “ڕۆژاوا” ڕوویداوە و ڕوودەدات، ئەزموونکردنی بیرۆکەکانی (ئۆجالان)ە و بەکردەوە جەنگاوەرانی (یەپەژە) سوێندی پابەندمانەوە بە بیرۆکەکانی “سەرۆك ئاپۆ” دووپاتدەکەنەوە، کەچی نووسەری ئەم پرسیارانە وەك لە ئەستێرەیەکی دیکەوە ھاتبێت، دەپرسێت ” ئەگەر پەکەکە دەسەڵات بگرێتە دەست لە کوردستانی سوریا، ئایا هەمان ئەو ژنانەی کە وەک قارەمان دەناسران لە سەنگەرەکاندا، هەمان ئەو جێگاو ڕێگا یەکسانەیان دەبێت لە مەیدانە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەکاندا؟”
هەرچەندە پرسیارەکە لە ڕووی داڕشتن و ڕێزمانەوە هەڵەیە، من بەپێچەوانەی نووسەری ئەو پرسیارانە، بە جۆرێكی دیكە بە دروست دەزانم و دادڕێژمەوە؛ ئەگەر ئۆجالان بیركردنەوەی وەرگۆڕێ و لەو تێڕوانینە ئازادیخوازانە پاشگەزبێتەوە، ئایا زۆرینەی ئەو ژنانە هەر وەك ئێستا پابەندی ھەمان تێڕوانینی ئازادیخوازانە دەمێننەوە؟ ئەمە شتێکە کە من زۆر ترسم لێی هەیە، چونکە ئۆتوریتە و پارتایەتی هەردەم مەترسی گەورەن بۆ سەر بزووتنەوەکان و لە ڕێگەی هەژموونیانەوە توانای بەلاڕێدابردنیان هەیە، بۆ نموونە هەم تاڵەبانی – (ینک) و هەم ئۆجەلان – (پەکەکە) کاراییان لەسەر ڕاگرتن و پاشەکشێی خۆنیشاندانەکانی ساڵی ١٩٨٤ی کوردستانی بەشی عیراق و خۆنیشاندانەکانی ساڵی پاری کوردستانی بەشی تورکیە هەبوو، ئا لێرەوەیە من دژایەتی هەموو کارێزمابوون و هەموو پارتایەتییەك دەکەم. لەو بارەوە هەمووان دەزانن کە ڕامیاریی لەپێناو بەرژەوەندیدایە و بەرژەوەندیی کەسی و گروپی کەسەکانیش لە سەرووی هەمووانەوەیە.

ھەڵبەتە نامەوێت بڵێم ژنان بەخۆیان خۆھوشیار نین و ژنان لە “ڕۆژاوا” بەرکارن، نەخێر. بەپێچەوانەوە سەرەتاکانی گۆڕانی تێڕوانینی (ئۆجەلان) لەبارەی پرسی ستەمی ڕەگەزیی و ستەمی کولتووریی و ئێتنیی و دەوڵەتەوە زۆر ڕادیکاڵن و لە دۆگمای (لێنینیزم)ەوە بەرەو (ئازادیخوازیی) ڕۆییشتوون و هەر ئەوەشە بووەتە مەشخەڵی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، کە کوژاندنەوەی تەنانەت بۆ (پەکەکە)ش ئەستەمە. لەو بارەوە تەنیا گرفتێك کە بووەتە دڵەخورپەی من، كێشی كەسایەتی (ئۆجالان) و كارایی نیگەتڤیەتی لە باری وەرگۆڕان (وەرگەڕانەوە)دا، هەڵبەتە ئەمەش هەر ئاوا بەئاسانی نییە، چونکە پرسەکە بە چەند پاگەندە و خاڵێکی پەیڕەوی ناوخۆی پارتییەکەوە بەرتەسکنابێتەوە، بەڵکو بە کۆی گۆڕانی جیهانبینی (ئۆجەلان) و یارانییەوە پەیوەستە.

” ئایا گەر هەدەپە سەركەوتن بەست بێنی، لەبەرژەوەندی كۆمەڵگای كوردی دەێت بۆ دەستەبەركردنی ئازادی و یەكسانی و تا پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، دەوڵەتێكی غەیرەدینی و غەیرە قەومی؟ “

ڕاستییەكەی من نووسەری ئەو پرسیارانەم ئاوا نەناسیوە و لە كردنی ئەم پرسیارە سەرمسووردەمێنێت. دەكرا تەنیا نیوەی یەكەمی پرسیارەكی بكات، كە بە تێڕوانینی من وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە فرە لایەنەیە و ناتوانرێت بە [ئا] و [نا] وەڵامبدرێتەوە. چونكە بەگوێرەی یاسای خۆھەڵبژاردنی پارتییەكان و كەسەكان خودی بەشداریكردنی ھەڵبژاردنەكان لەلایەن (هەدەپە)وە قومارێكی زۆر گەورە و مەترسیدارە، لەبەرئەوەی كە لە دەھەی ھەشتای سەدەی ڕابوردوودا، پاش كودەتا سەربازییەكە بۆ بەربەستكردنی هەژموونی بەرەی چەپ لە توركیە، یاسای ڕێژەی پێویستی دەنگ بۆ چوونە پارلەمان و ھەروەھا گۆڕینی سەرۆك و سەرۆك شالیاران، (١٠%) دەنگ كرایە پێشمەرج، كە بەوەش نەبردنەوەی (ھەدەپە) دەبێتە گەورەترین دەستكەوت و پاڵپشت بۆ (ئاكەپە) و (ئەردۆگان) و بەوە دەنگەكانی (ھەدەپە)ش دەچنە سەر كۆی دەنگەكانی (ئاكەپە و ئەردۆگان) و ئەو كات ئیدی ئیمپراتۆر و پارتییەکەی بەئاسانی دەتوانن یاسای بنەڕەتی ئیسلامیزە بكەن و ڕووی كەمالیستەكان و كودەتاچییەكانی دەھەی ھەشتای سەدەی ڕابوردوو سپیبكەنەوە. هەرچەندە ئێستا دەربڕینی ئەم بۆچوونە ھەم سوودی نییە و ھەم درەنگە و دەشتوانێت لە خزمەتی كەمپانییەكەی (ئاكەپە) و (پدک) بێت، ھەر لەو ڕوانگەیەشەوە پرسیارەكەی خاتوو (ھەڵاڵە)ش دەكەوێتە خزمەت ڕامیاریی و پاگەندەی (پدک) لە ھەرێمی كوردستاندا.

بە بۆچوونی من، جێكەوتەبوونی ئازادی و یەكسانی پەیوەندی بە بەدەسەڵاتگەییشتنی ڕامیاران و پارتییەكان و بردنەوەی دەنگدانەكان و كودەتای سەربازییەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە خۆھوشیاری تاكی نەدار و بێدەسەڵاتەوە ھەیە، كە بە بایكۆتکردنی دەنگدانەكان و چۆڵكردنی ڕیزی پارتییەكان و خۆڕێكخستنی ھەرەوەزییانە و خۆبەڕێوەبەریی گەلیانە دێنەدی، واتە بە بەجێخستنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ دینەدی. بەڵام لە بارەی بەشی دووەمی پرسیارەكەیەوە، منی تووشی سەرسوڕمانكردووە.

“تا پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، دەوڵەتێکی غەیرەدینی و غەیرە قەومی؟ “

بەداخەوە کە خاتوو (ھەڵاڵە) لە ئامانجی ھێزە (پەکەکە)ییەکان چ لە شاخ و چ لە پارلەمان ئاگادار نییە، کە دەوڵەت ڕەتدەکەنەوە و جیابوونەوەی کوردستانش بە تێگەییشتنی کلاسیکیانەی (پدک) و (ینک) و (حککک) ڕەتدەکەنەوە و ئەوان باوەڕیان بە پێکەوەژیانی گەلان لە فێدراسیۆن و کۆنفێدراسیۆنی خۆبەرێوەبەرایەتییە سەربەخۆکان (ئوۆتۆنۆمییەکان)دا ھەیە، کە ڕەتکردنەوەی دەوڵەتە چ ئایینی و چ سێکیولار، چونکە دەوڵەت تەنیا ئامرازی سەرکوتکردنە، نەك ڕزگارکردن بەو جۆرەی کە نووسەر لێی تێگەییشتووە.

لێرەدا نامەوێت بچمە سەر پرسیارکردن و قسەکردن لە ” دەوڵەتێکی غەیرەدینی و غەیرە قەومی ” و بێبنەمایی و پووچگەرایی وەها پاگەندەیەك و کۆڵەکەبوونی ئایین بۆ هەموو دەوڵەتەکان تەنانەت لەو دەوڵەتانەشدا کە نووسەر جیا لە ئایین دەیانبینێت. بەڵام ئایا دەوڵەتە کرێکارییەکەی ئەوان لەوەدا کورتدەبێتەوە، کە ” دەوڵەتێکی غەیرەدینی و غەیرە قەومی ” بێت؟ ئەی پێگەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و دەسەڵاتیی کرێکاران لەو “دەوڵەتەی پارتی پێشڕەو”دا چییە و چۆن دەبێت؟ ئەی ئەگەر لە عیراق و سوریە و ئێراندا دەوڵەتێکی وەك دەوڵەتی سوید و بریاتانیا و ئاڵمانیا یا کوبا دامەزرا، ئایا پرسی چینایەتیی کۆمەڵ چارەسەردەبێت و ئیدی لە سایەی دەوڵەتە خوازراوەکەی نووسەردا گوڕگ و مەڕ دەبنە “برا”ی نەتەوەیی؟

ئەگەر لەو سەرنجانەی سەرەوەش بگوزەرێم، ئایا دەکرێت ئێمەش بزانین سیستەمی ئابووریی دەوڵەتەکەی نووسەر ” دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، دەوڵەتێکی غەیرەدینی و غەیرە قەومی “، چۆنە و بە کامە مۆدیل و شێواز لە ڕێکخستنی ئابووریی / ژێرخانی کۆمەڵ پشتدەبەستێت؟

ئایا دەکرێت بزانین دابەشکردنی دەسەڵات لەو دەوڵەتەدا چۆنە، ڕۆڵی تاك چییە، ئازادی و یەکسانی تاکەکان و ئێتنییەکان و هەرێمەکان چی واتایەکیان دەبێت، میکانیزمەکانی ڕێکخستینی بەڕێوەبردنی کۆمەڵ چین و چۆن دەبن، پارلەمانیی، سەربازیی، تاکپارتیی یا شتێکی دیکە دەبێت؟ جیاوازی ئەو دەوڵەتەی نووسەر لەتەك دەوڵەتی سێکیولاریستی تورکیە و دەوڵەتانی سێکیولاریستی ئەوروپا چییە؟

ھەڵبەتە بۆ خوێنەری ئازیزی ڕۆشنبکەمەوە، ئەم پرسیارانەی من لەبارەی دەوڵەتەکەی نووسەرەوە، کە وەك دروشمێکی ناوەڕۆك پووچی تاکتیکیی پارتییەکانی (ک.ک) تازە نین و ساڵی ١٩٩٦ لە کۆڕێکی تایبەت بە پێشنیارکردنی ئەو دەوڵەتە، ئەم پرسیارانەم ئاراستەی (خەسرەو سایە) کردن و لە وەڵامدا بێجگە لەوەی کە منی بە “چەپڕەوی منداڵانە” تۆمەتبارکرد، ھیچی نەگوت و تا ئێستاش ھەر بێوەڵام ماونەتەوە؟

” بۆچی یەکیەتی نیشتیمانی لایەنگری لە هەدەپە دەکەن؟ “

ئەوە زۆر ڕۆشن و ئاشکرایە، لەوەتەی ڕامیاری و پارتایەتی ھەن ھەر ئاوا بووە، بۆ نموونە پێش ئەوەی (ینک) ساڵی ٢٠٠٠ لە سلێمانی لە بنکەی چەکداریی (حککع) بدات، زوومی گلەیی (حککع) لەسەر (پدک) و ناوچەی بادینان بوو، بەڵام پاش ئەو لێدانە و ڕەوکردنی ناچاریانەی (حککع) پاش جەنگێکی چەکداریی خۆتڕێن و چوونیان بۆ ھەولێر، ئیدی زوومی گلەیی (حککع) خرایە سەر (ینک) و (پدک) لە سایەیدا پاڵدایەوە و پرخەی بێخەمی دەستپێکرد.
بەڵێ ھەر لەسەر ھەمان بنەما و پێوەر (ینک)یش وەك ھەڵپەرستێك دەیەوێت (ڕۆژاوا و پەیەدە و ھەدەپە) بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربھێنێت. بە بۆچوونی من ئەوە کڕۆکی ڕاستینەی پارتایەتییە لە ڕاسرتەوە بۆ چەپ، ئیدی ئەگەر هەلپەرستییە دروست و ڕەوا بێت، ئەوا دەبێت بۆ هەمووان دروست و ڕەوا بێت، ئەگەر نا، دەبێت بۆ هەمووان ناڕەوا بێت، نەك بانێك و دوو هەوا!

لەوە دەچێت، کە نووسەر ئاگاداری کۆبوونەوەی شەش لایەنە دەرکراوەکەی نێو (ئەنەکەسە) نەبێت، کە سەرانی (ینک) وەك هەنگوینیان لە کونەداردا دۆزیبێتەوە، کەوتنە هەوڵی بانهێشتکردنیان بۆ سلێمانی، تاوەکو بە ڕەزامەندی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەرەی سێیەمیان لێ دروستبکات و لە بەرانبەر (تەڤدەم)ی پەکەکە و (ئەنەکەسە)ی پارتیی، (یەنەکەسە)ی یەکێتی دروستبکرێت. دیسانەوە دەڵێی نووسەر هیچ کات و سەردەمێك لە هەرێمی کوردستاندا نەژیاوە و ئاگاداری ڕامیاریی زیاتر لە نیوسەدەی پارتییە ناسیونالیستەکان نییە، کە هەمیشە پشتیان بەو گوتە هەلپەرستانە و کۆنەپەرستانەیەی سەردەمی دەرەبەگایەتی بەستووە “دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە”!

” ڕۆڵی ئێران لێرەدا چیە؟ “

ڕۆڵی ئێران ئاشکرایە و پاراستنی هاوسەنگی هێزە لە بەرژەوەندی خۆی، لەلایەك لەتەك هەژموونی (ئاکەپە)ی سوننی کێشەی هەیە و لەلایەکی دیکەوە گرفتی لەتەك (پدک) بەرانبەر فەرمانداریی (شیعە) لە عیراق هەیە و بێجگە لەوەش پاراستنی ڕژێمی بەعسی سوری لە سوریە، یەکێکە لە پایەکانی ڕامیاریی ڕژێمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوین.

ئەی ئێوە [پارتە پیشڕەوەکان] بۆ بەرگرتن بە هەژموون و پیلانگیڕیی و دەستتێوەردان و فشار و تەڕاتێنی دەزگە سیخوڕییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستاندا چیتانکردووە و چ هێزێکی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵخڕاندووە؟ ئەی ئێوە لە کوێی پرسەکانی ئەو هەرێمەدا وەستاون؟ ئێوە کە لە شوێنی ژیان و کار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانتاندا بوون و هەژموونتان نییە، ئیدی کو دەتانەوێت “پڕۆلیتاریای جیهان ڕگاربکەن” ؟
ئەی بۆچی پارتی دژایەتی هەدەپە دەکات؟

دیسانەوە ناچارم بڵێم پرسیارێکی نابەجێییە، چونکە هەموو کەس ئەوە دەزانێت (پدک) وەك پارتییەکی ڕامیار لە هەژموون و هێزگرتن و کۆمەڵایەتییبونەوەی (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستاندا بەتایبەت پاش هاتنی (هەپەگە) و (یەپەگە) و (یەپەژە) بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆڵ و کاراییان لە پاراستنی خەڵکی ئاوارەبووی (شەنگال) و وەدەرنانی هێزەکانی داعش و بەرپەرجدانەوەی پیلانەکانی دەوڵەتانی ناوچەکە لە هەرێمدا و سەرکەوتنەکانی کۆبانێ و ڕاگەیاندنی یاسای یەکسانی ژن و پیا و یەکسانی هەموو کولتوور و ئێتنییەکان و ڕێکخستنی کۆمەڵ لەسەر بنەمای دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ، (پدک) هەست بە مەترسییەکی کوشندە دەکات، هەروەها وەك دەسەڵات هاوپەیمانی و هاوبەرژەوەندیی لەتەك دەوڵەتی تورکیە و (ئاکەپە)ی فەرماندار هەیە و لە سەرووی هەموو ئەوانەشەوە بەشێکن لە سیستەمە جیهانییەیە، بەشێکن لە بازارئازادی نیئۆلیبراڵ، بەشێکن لە هاوکیشە ناوچەییەکان و حەسحەسی کۆمپانییەکانن. بێجگە لەوەش پێکهاتەی خێڵەکی سەرکردایەتی ئەو پارتییە، هەموو دەربازبوونێکی تاکەکان لە خێڵایەتی بە مەرگی خۆی دەبینێت.

پارتی دژایەتی (هەدەپە) دەکات، لەبەرئەوەی کە بردنەوەی (هەدەپە) بە واتای شکانی پایەیەکی ئیمپراتۆری نئیۆ-ئوسمانییەکان دێت و (پدک)یش وەك بەگلەرەکانی سەدەیەك لەمەوبەر، مانەوەیان بە مانەوەی ئیمپراتۆرییەکەوە بەستراوە. لەو بڕوایەشدام هەموو تاکێکی خۆهوشیار و وریای ئەو هەرێمە ئەو ڕاستییە دەزانێت و هەر لەبەر ئەو هۆکارەشە کە زۆرینەی نەیارانی (پدک) سیمبولی (هەدەپە) هەڵدەگرن.

” ئەوە بۆ لە پڕێکا پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکە دەرگیربوون، وە ئایا ئەمە لەپڕێکایە یان پێشینەی هەیە؟ ئەم شەڕە بۆ ئەبێ ناوی براکوژی بێت؟ کەی برا بوون تا ئێستا براکوژی بکەن؟ “

بە بۆچوونی من شەڕەکە کتوپڕ نییە و ئەگەر سەرنجی ڕووداوەکانی ساڵی پار بدەین و ڕووداوەکانی دەهەی ڕابوردوو و هەڵوێستەکان و بەرەکان و ئەمبەر و ئەوبەرکردنی لایەنەکان لەنێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و هاوپەیمانییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەتەك دەوڵەتی ئێران و تورکیە و ڕژێمی بەعسی سوریە و هەڵوێستی (حدکا) و ڕۆڵی لە بەرانبەر ئەوەدا و بڕی چەند ملیۆنێك لەلایەن سەرۆكی هەرێم و پارتییەکەوە بۆ کەمپاینەکەی (ئاکەپە) و ڕۆڵی کاناڵەکانی (پدک) لەبارەی هەڵبژاردنەکان و کێشەکانی نێوان (تەڤدەم) و (ئەنەکەسە) و نێوان پارتییەکانی (ئەنەکەسە) و چوونی چەکدارانی (حدکا) بۆ سنووری هێزەکانی (پەکەکە)، بۆ تێگەییشتن لە پرسەکان و کێشە و گرفتەکان و پیلانەکان و دۆزینەوەی هۆکارەکان و هاندەرەکان و ڕێکەوتنەکانی پشتپەردە و ئامانجەکانی ئەو لەشکرکیشییەی (حدکا) لەم ساتەدا، زۆر سەرەداومان دەخەنە بەردەست.

بە بۆچوونی منیش ئەو جەنگە جەنگی “براکوژی” نییە، بەڵام بەو لێکدانەوەی خاتوو (هەڵاڵە) نا، نەخێر بە لێکدانەوەیەکی دیکە؛ یەکەم جەنگی خۆکوژیی ئەندامانی پارتییەکانە لەپێناو سەروەریی و بەرژەوەندیی چەند کەسێك لە سەرکردایەتی پارتییەکاندا، واتە جەنگی خۆکوژیی چەوساوانی ناهوشیارە. دووەم، لەو جەنگەدا تەنیا پیاوان قوربانی نین، بەڵکو ژنانیش قوربانین، هەرچەندە دەکرێت چەکدارانی (حدکا) تەنیا سمێڵبافڕان بن، بەڵام چەکدارانی (پەکەکە) ژنانیشن و بێجگە لەوەش لە هەموو جەنگێکدا قوربانی یەکەم ژنانن، کە دەبوو خاتوو (هەڵاڵە) زۆرترین ڕۆشنایی بخستایەتە سەر پیاوسالاریی ئەو ناونانەی جەنگەکان، نەك خۆماندووکردن بەوەی کە ئایا بەڕاستی ئەوانە “بران” یان “نابران”؟
بەڵێ ئەگەر مەبەست لە سەرانی پارتییەکان و ئەگەر مەبەست لە ئەندامانی ناهوشیاریی خوارەوەی پارتییەکانیش بن، ئەوا بە هەمان ڕادەی براکوژیی، خوشککوژیشە؛ خوشك-براکوژیی سەرانی پارتییەکانە وەك چین وتوێژی وردەبۆرجوازی، خوشک-برکوژیی ئەندامانی ناهوشیاریی پارتییەکانیشە وەك تاکی چینێکی چەوساوەی لەخشتەبراو. بەداخەوە کە بەڕێزی وەك فێمینیستێك نەیتوانیوە ڕەخنە لە کۆنەپەرستیی جیهانبینی پشت لێکدانەوەی ئەو جەنگانە بگرێت و دژە-ژنیی ناسیونالیزم بخاتەڕوو، کەچی ئەو هەوڵی سەلماندن و گلەییکردنە لە “نابرایەتی” ناسیونالیستی “برا” بەشەرهاتووەکان و خوشکە قوربانییەکانی لەبیردەکات.

” ئەی ڕۆڵی تورکیا لێرەدا چیە؟ “

وابزانم پێویست ناکات، نە من و نە هیچ خوێنەرێکی بەڕێز خۆی بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەوە خەریکبکات، چونکە ڕۆڵی تورکیا لە هەموو هاوکیشە نێوخۆیی و ناوچەیی و هەرێمییەکاندا دیارە و بردنەوە و دۆڕانی (هەدەپە) بە هەموو بارێکدا پەیوەندی بە تورکیە و ئەوانەشەوە هەیە، کە بەرژەوەندیی خۆیان بە ئیمپراتۆریی نیئۆ-ئوسمانییەکانەوە گرێداوە؛ لەوانە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە دیاریکراوی (پدک).

” ئەک پارتی و لایەنە ئیسلامیەکان و گۆڕان چ بەرژەوەندیەکیان لەم هەموو سات و سەودایەدا هەیە؟”

ئەم پرسیارەش هەر دووبارەی پرسیارەکەی پێشووە و تەنیا ناوی (لیستی بەناوی گۆرانی) بۆ زیادکراوە، کە بە بۆچوونی من، ئەوانیش کەمتر لە ئیسلامییەکان و (پدک) وابەستەی دەسەڵات و بەرژەوەندی نیئۆ-ئوسمانییەکان لە تورکیە نین و ناشتوانن هەڵوێستێکی دیکەی جیاواز لەوەی (پدک)یان هەبێت، چونکە ئەوان هاوپەیمانی تازەی ستراتیجیی (پدک) و هاوپەیمانی بەرەیی ئیسلامییەکانیشن.

بەداخەوە، پەرەگرافی دواتر بازدانێکی ناپەیوستە لە پرسیارەوە بۆ لیكدانەوەی ئایدیۆلۆجیی و خۆپێشنیارکردن و نەیتوانیوە وەك درێژەی پێشنیارکردنی پرسیارەکان، بچێتە سەر وەڵامدانەوە یا ڕۆشناییخستنە سەر پرسیارەکان و گۆشە تاریکەکانی ئەو پرسانە. هەروەها ئەو دەربڕینانە تازەنین و لە پاگەندەی هەموو پارتییەکی ڕامیارییدا هەبوون و هەن و دەشبن. بەڵام ئەوەی کە دەکرێت جارێکی دیکە بگەرێمەوە سەری، ئەوەیە کە بەڕێزی وەك دڵسۆزییەك بۆ ناسیونالیزم و ناسیونالیستەکان گلەیی ئەوەیان ئاراستە دەکات، کە ” هیچ کات هێزە کوردیەکان برا نەبوون تا شەڕەکانیان ناو بنێین شەڕی براکوژی “.

من بەلامەوە سەیرە، کەسێك پاگەندەی کۆمونیستبوون بکات و لە “برایەتی” چینایەتی پارتییەکان و دەسەڵاتخوازان تێنەگات و گومانی لەو “برایەتییە” سروشتییەی چینی بۆرجوا هەبێت. نووسەر ئەوە لەبیردەکات، کە کوژراوانی نێوان پارتییەکان و دەسەڵاتخوازان، سەرانی پارتییەکان و سەرمایەداران و وردەبۆرجوازی نین، بەڵکو ڕۆڵەی کرێکاران و جوتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و بێکاران و زەحمەتکێشانن و ئەو قوربانییانە ئەگەر لە ڕووی چینایەتییەوە هوشیاربن، ئەوا خوشك و برای یەکدین و ئەو جەنگانەش جەنگی خۆکوژیی [خوشککوژیی و براکوژیی] ئەوانە و لە هەموو سەردەمەکانیشدا هەر ئەوان قوربانی بوون و بەبێ ناهوشیاریی و بەشداریی تاکە پڕۆلیتێرەکان، هیچ جەنگێك ڕووینەداوە و ڕوونادات و هیچ سەروەرییەك پێکنەهاتووە و بۆ ساتێكیش توانای خۆڕاگرتنی نابێت.

بەداخەوە، لەبەرئەوەی نووسەر خۆی گیرۆدەی لێکدانەوەی کەسانی دیکە یا دەستەواژەی ئامادە و سواو و ناوبژیوانی و سەرکۆنەی “نابرایەتی” سەرانی بۆرجوازیی کورد کردووە، لەتەك خۆیدا کەوتووەتە ناکۆکی ” … کەی و چۆن بەرژەوەندی دەسەڵات و ئابووریان خواستویەتی لە دۆخو کاتی جیاوازدا دوان دووان و سیان سیان پێکەوە بوون لە دژی ئەوانی تر، دوبارە لە کاتی تردا دەورەکانیان گۆڕاوەتەوە.” و هەر لەبەرئەوەشە بۆ ئەوەی خۆی لەو ناکۆکییە لە لێکدانەوە و دیتندا ڕزگاربکات، ناچار دەستەواژەیەکی زۆر ناتەبای لەتەك سەرەتا و پرسیارەکان و کۆتایی بابەتەکەی هێناوەتەوە، کە بە بۆچوونی من، تەنیا دەستەواژەیەکی دروستە [بەڵام لە ڕووی ڕێزمانییەوە نادروستە] لە بابەتەکەیدا ” باشترە لەدەرەوەی ئەو تەونی جاكجاڵۆکەیەدا بیربکەینەوەو کار بکەین”، هەر ئەمەیە، هەرچەندە ڕەتکردنەوەی سەرەتا و پرسیارەکان و سەرەنجامگیرییە ناکۆكەیەتی.

بە کورتی و بە کوردی، بۆ منی ئاگادار و چاودێری وەرگۆڕانەکانی ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاری” لە “حکومەتی کرێکاری”ییەوە بۆ “کۆماری سۆشیالیستی” و لەوێوە بۆ “دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، دەوڵەتێکی غەیرەدینی و غەیرە قەومی “، تەنیا دەتوانم ئاوا لە ئامانجی نووسەر و کادێرانی دیکەی ئەو هێڵە ڕامیارییە [ک.ک] کە وەك گەلەکۆمەکێیەکی بەرنامەڕێژیکراو بەرانبەر (پەکەکە) هاتوونەتە دەنگ، سەرەنجامگیری لێ بکەم؛ هەژموونی (پەکەکە) و (خۆبەڕێوەبەریی “ڕۆژاوا”) لەسەر تاك و کۆمەڵی هەرێمی کوردستان و تەنانەت لەسەر ئەو چەند دە ئەندامەی، کە دەرزەنە پارتییەکەی (کۆمونیزمی کرێکاری) لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا هەیانن، تەنگەتاوی کردوون و بەداخەوە دژایەتی (پەکەکە) و (ئەزموونی “ڕۆژاوا”) بۆ بەرگرتن بە لەدەستدانی ئەندامانیان، خستوونییەتە سەنگەری پاگەندە و ڕاگەیاندنی (پدک) و (حدکا).

لێرەدا بۆ من وەك خوێنەرێك ئەوە پرسیارە؛ ئەرێ ئەی پارتییەکانی هێڵی (کۆمونیزمی کرێکاری)، مەیدانی چالاکی ئێوە وەك عیراقچی و کوردستانچی، عیراق و هەرێمی کوردستانە یا تورکیە و سوریە، چی کارتان بەسەر “ڕۆژاوا” و تورکیەوە هەیە، ئەنگۆ کە نە دژە-نەتەوە و نە نێو-نەتەوەیین، بۆ گێچەڵتان پێچاوەتە تورکیە و (هەدەپە)؟ ئایا بیرتان لەوە کردووەتەوە، کە ئەگەری ئەوە هەیە، بەهۆی ئەو هەڵوێستیگیرییە ناڕۆشن و نابەجێییەتانەوە، خوێنەری سەرنجدار لێکدانەوەی جەنگی نوێنەرایەتیتان بۆ بکات؟

هیوادارم بەر لەوەی ڕکوکینەی هەر ئەندام-پارتییەك هەڵبچێت و تۆمەتی دوژمنایەتی بخاتە دوای من، کەمێك لە ئەدەبیاتی پارتییەکەی و قسە و بیرکردنەوەی کەسییەکانی خۆی لەنێوان ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠١٥ بچێتەوە و بەراوردی هەڵوێستەکان و تاکتیکەکان و ستراتیج و سەرەنجامەکان بکات، ئەوسا هەم گلەیی نا”برایەتی” لە (پەکەکە) بکا و هەم وەڵامی “دەمشکێنانە” بە کەسانی وەك من بداتەوە.

***************************************************
خوێنەری هێژا، بۆ خویندنەوەی بابەتەکەی خاتوو (هەڵاڵە ڕافیع)، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
http://www.hawpshti.com/ku/?p=5725

نابێت لێگه‌ڕێین کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژاوا له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کان و ده‌زگه‌ دراوییه‌کانی جیهاندا، نوشستبهێنن

زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
27/05/2015
به‌رله‌وه‌ی ‌ بچمه‌ سه‌ر کرۆکی باسه‌که‌م ده‌بێت گه‌ر به‌ کورتیش بێت له‌سه‌ دوو مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌ك گه‌وره‌ له‌ باکوری کوردستان که‌ زۆر به‌ توندی گر ێدراونه‌ته‌وه‌ به‌و‌ باسه‌ی سه‌ره‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌تین و به‌هێزیان به‌یه‌کدییه‌وه‌ هه‌نه، بدوێم‌. بۆ ئه‌مه‌ش من له‌ نێوانی 08/05 و 22/05/2015 دا بۆ دوو هه‌فته‌ چووم بۆ شاره‌کانی کوردستانی باکور: ئامه‌د ، وان ، جۆڵه‌مێرگ ( هه‌کاری) و شاری گه‌ڤه‌ر. دواتر گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ شاری سروچ تاکو له‌وێوه‌ بچم بۆ کۆبانی.
ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌فه‌ره‌که‌م سێ خاڵی گرنگ بوو یا ڕاسستر لتێگه‌یشتن و لێچوونه‌وه‌یه‌ك بوو له‌ سێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ. یه‌که‌م: ڕۆڵی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کان له‌و شارانه‌دا و لێكچوون و جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ڕۆژاوادا هه‌ن. دووهه‌م: دروستکردنه‌وه‌ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی ، سێهه‌م: ئابوری ئاینده‌ی ڕۆژاوا. گه‌رچی براده‌رانی که‌جه‌ده‌ و لیژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ڕۆژاوا له‌ شاری ئامه‌د و سروچ هه‌وڵێکی زۆریان بۆ دام به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر نه‌متوانی بچمه‌ کۆبانی.
ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌ گرنگه‌ی که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژاواوه‌ تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن ، که‌ ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بکه‌م:
یه‌که‌ـم: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوو له‌ تورکیا:
هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌لێکمان ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانین که‌ مانگی داهاتوو گه‌لانی تورکیا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردن ده‌بنه‌وه‌‌ . هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی تورکیا نه‌ك هه‌ر ڕووداوێکی مێژووییه‌ بۆ کوردانی باکور له‌ تورکیا به‌ڵکو له‌ هه‌قه‌تتدا بۆ هه‌ر هه‌موو گه‌لانی تورکیا، هه‌مان بایاخی هه‌یه‌‌. سه‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ یا تورکیا چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و‌ دواوه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ، واته‌ ئۆردگان و پارته‌که‌ی ، ئاکه‌په‌، ده‌ستکراوه‌تر و ده‌سه‌ڵاتدارتر و لایه‌نی دیکتاتۆرییه‌ته‌که‌ی زاڵتر و مافه‌کانی سه‌رجه‌می مرۆڤیش له‌ تورکیا له‌وه‌ی ئێستاش کاڵتر ده‌بێته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی زه‌برو زه‌نگی پۆلیس و کوشتن و بڕینی پتر ده‌کرێت، به‌ کورتی ئه‌جه‌نده‌ی دیمۆکراتی ئیسلامی له‌ تورکیادا به‌ هه‌موو وردو درشته‌کانییه‌وه‌ ، به‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌که‌په‌، پیاده‌ده‌کرێت. یاخود ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ وڵاتی تورکیا به‌چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌باته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌ستی ئاکه‌په‌ و ئۆردگان و ئه‌جه‌نده‌ ئیسلامییه‌که‌یان کورتده‌کاته‌وه‌‌، گه‌ر سه‌راپای ئه‌و به‌رنامه‌ ڕادیکاله‌ش که‌ هه‌یه‌ نه‌توانرێت کاری پێبکرێت و ته‌نها نیوه‌شی به‌کاربهێنرێت، ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ مێژوی تورکیایه‌کی نوێ ده‌ستپێده‌کات. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ گه‌ر کورد له‌وێ بتوانێت به‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌ بۆی دانراوه‌ ده‌نگبهێنێت، ئه‌وه‌ ئاینده‌ی تورکیا ، مه‌گه‌ر بکه‌وێته‌وه‌ ژێر ڕکێفی جێنڕاڵه‌کان، ده‌نا بۆ یه‌کجاری ده‌گۆڕێت.
له‌ ئامه‌د و وان و جۆڵه‌مێرگ و هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڤه‌ریش چاوپێکه‌وتنێکی زۆرم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی ئه‌وێدا کرد که‌ هه‌ر هه‌موویان سه‌رقاڵی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن، بوون، سه‌رسه‌ختانه‌ و لێبڕاوانه‌ له‌ هه‌وڵی په‌یداکردنی ده‌نگی زیاتردان بۆ پارتی دیمۆکراتی گه‌لان (HDP ) .
کاندیده‌کان و که‌سه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی که‌ ئه‌رکی به‌ڕێکردنی که‌مپه‌ینه‌که‌یان له‌سه‌ر شانه‌ ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ به‌ ڕوداوێكی مێژوویی ده‌زانن و پاساویشیان ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌یه‌، که‌ زۆر گرانه‌ که‌ له‌گه‌ڵیاندا یه‌کنه‌گریته‌وه‌:
• ئه‌مه‌ یه‌کمجاره‌ که‌ له‌ مێژوی ئه‌وێدا که‌ کورد له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا وه‌کو حیزبێکی سیاسی به‌شداری ده‌کات، که‌ تاکو ئێستا وه‌کو که‌سانی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارییان له‌ په‌ڕله‌ماندا کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاریشه‌ که‌ خه‌ڵکانێکی زۆری غه‌یره‌ کورد پاڵپشت و هاوکاری کورد بکه‌ن له‌ ده‌وری به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا ڕادیکال که‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر هه‌مووان وه‌کو یه‌ك ڕه‌چاوده‌کات و ده‌پارێزێت، له‌و حیزبه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کۆببنه‌وه‌‌.
• ئاشکرایه‌ ئاکه‌په‌ و ئۆردگانی سه‌رۆك، به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی، ناچارکراون‌ . کوردانی باکور به‌ خه‌بات و تێکۆشانی نه‌پساوه‌ی خۆیان ملیان به‌ ئاکه‌په‌ داوه‌ که‌ کار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی بکات و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا ئاکه‌په‌ هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی بۆ ئه‌م پرۆسه‌ مێژوییه‌ نه‌ناوه‌ و له‌ خۆ دزینه‌وه‌دایه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ کوردان له‌م پرسسه‌یه‌دا ده‌نگێكی ئاوا نه‌هێنن و نه‌بنه‌ هێزێکی سه‌ره‌کی له‌ په‌ڕله‌ماندا تاکو گوژمێکی گه‌وره‌ به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی نه‌ده‌ن . که‌واته‌ ده‌نگهێنانی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گرنگه‌ و گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتێك ده‌بێت بۆ کوردانی باکور.
• به‌رنامه‌ی یاخود مانیفێسته‌ی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان ، به‌رنامه‌یه‌کی زۆر ڕادیکالانه‌یه‌ که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی به‌ کورد و تورك و ئازه‌ری و .. هتد. به‌ کێشه‌ی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریی و دینییه‌وه‌ ‌،‌ ‌ گرتۆته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها قسه‌ له‌سه‌ر جێنده‌ و یه‌کسانی ژنان و پیاوان و کۆتاکردنی ده‌ستی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ناساندنی کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا و کێشه‌ ی قوبرس و ناسینی مافی نه‌ته‌وه‌ و دین و کولتور و مافی تاك و گه‌لێکی دیکه‌ ده‌کات.
• ئاشکرایه‌ که‌ کۆبانی پێویستی به‌ بیناکردنه‌وه‌ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه،‌ ته‌نها ڕێگایه‌کیش (کۆریدۆریکیش) بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌مه‌ یا ده‌بێت خودی سوریا بێت یاخود وڵاتی تورکیایه‌ . بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌ هه‌ر ڕێگایه‌کیان بێت واته‌ یا له‌ ڕێگه‌ی کۆمپانییه‌کانه‌وه‌ یاخود له‌ ڕێگای کاری هه‌ره‌وه‌زیانه‌ به‌هاوکاری چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهانه‌وه‌ هه‌ر ده‌بێت له‌ ڕێگای تورکیاوه‌ بێت . بۆ ئه‌مه‌ش حکومه‌تی تورکی ده‌بێت ملبدات ، که‌ له‌ ئێستادا ته‌نها قه‌بوڵی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی پێداوتستییه‌ مرۆییه‌کانه‌، نه‌شتێکی دیکه‌، ده‌کات. که‌واته‌ له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ، گرنگه‌ و ده‌توانیێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی ببینێت.
گومانی تیادانییه‌ که‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له‌ تورکیا به‌هۆی ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدان، تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌ ، که‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان به‌ کێشانی هێڵێکی گه‌وره‌ خۆی جیا ده‌کاته‌وه‌ ، دیاره‌ تێشکانیش له‌م پرۆسسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا ، ڕه‌وتی پێشه‌وه‌چوونی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکور ، ناوه‌ستێنێ و سستیان ناکات.

درێژه‌ی هه‌یه‌

بانگەوازی هاوپشتیکردن لە ڕاپەڕیوانی مەهاباد

خرۆشانی خەڵکی ئازادیخوازی مەهاباد چەخماخەی تەقینەوەی تووڕەیی پەنگخواردووی جەماوەری نەدار و زەحمەتکێشە دژی داگیرکەر، دژی دەستووری ئیسلامی، دژی دەوڵەت و سەرمایەداری.

 

جارێکی دیکە بزووتنی سەربەخۆی جەماوەر نیشانیدا، کە سەرچاوەی هەموو هێزێك، هەموو گۆرانێك، هەموو ڕوخانێك، هەموو ڕۆنانێك، هەموو چاکردنێك هێزی یەکگرتووی جەماوەرە و ئەو هێز و یەکگرتنەش کاتێك ڕوودەدات و دێتەئاراوە، کە جەماوەر لە دەرەوەی ڕێکخستنە ڕامیار و دەسەڵاتخوازەکان خۆی رێکخستبێت و بڕوای بە هێزی یەکگرتووی تاکە یاخی و شۆرگێرەکانی هەبێت.

 

هاوڕێیانی ئازادیخواز لە هەر کوێیەکی کوردستان و جیهان هەن، خۆنیشاندان راپەڕینی خەلکی مەهاباد پێویستی بە پشتیوانی هەمەلایەنەی ئێوەی هاودەرد و هاوئامنج هەیە، هەموو جالاکییەکی گەورە و بچووك، هەموو هەنگاوێکی دەستبەجێ هەر لە راگەیاندنی دروست و شۆرشگێرانەوە تا مانگرتنی گشتی شارەکان و خۆنیشاندان و رێپێوانە پشتیوانییەکان لە کیشوەرەکانی دیکە، گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی ڕاپەڕیوانی مەهاباد بە جیهان، پێگەیاندن و بەشکردنی ئەزموونەکانتان لەتەك جەماوەری مەهاباد، تەنیا ئەگەرێکی سەرکەوتنی ئەو ڕاپەڕینە جەماوەرییە سەربەخۆییەن، کە خەریکە لەو شارە ڕژێمی هاری ئیسلامی بەچۆکدا دەهێنێت.

 

ئیدی کاتی ئەوە هاتووە هەمووان لە دەرەوەی سنوور و سکتاریزمی پارتایەتی و قاڵبی ڕامیاریی بێینە مەیدان و توانایەکانمان بخەینەگەڕ و بچینە ڕیزی راپەڕینی جەماوەریی ئازایدخوازان، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە، کە ڕێکخستن و ئامرازەکانی راپەڕین و شۆڕشی کۆمەلایەتی پێکبهێنین و ڕاپەڕین بکەینە هەنگاوی سەرخەری شۆڕشی کۆمەڵایەتیی.

 

سەرکەوتووبێت ڕاپەڕین و تێکۆشانی ئازادیخوازانی مەهاباد

ڕسوایی و ڕوخان بۆ ڕژێم و سیستەمی بۆرجوازیی ئێران

 

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

١٧ی گوڵانی ١٣٩٤

 

هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕینی سەربەخۆی جه‌ماوه‌ی

  • پێکهێنانی کۆمیته‌کانی مانگرتن و خۆپیشاندان و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ ناوچه‌گه‌رێتی و شارچییه‌تی و پارت پارتێنه‌، که‌ هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دنه‌ی ده‌ده‌ن و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ هه‌وڵی هه‌ر گروپێك که‌ بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ دژه‌ ئیسلام یا فارس یا هه‌رئێتنییەکی دیکه‌ بگۆڕێت، واته‌ به‌رگرتن به‌وانه‌ی که‌ بۆ ئامانجی تایبه‌تییان ده‌خوازن خۆپیشانده‌ران به‌ گژی نه‌یاره‌کانیاندا بکه‌ن و هتد…

  • به‌رگرتن به‌و دروشم و پاگه‌ندانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و ده‌ستبژێری خۆیان به‌کاربه‌رن و هتد…

  • به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه‌ جه‌ماوه‌ریییه‌کان، که‌ ده‌ربڕی خواست و ئاواتی گشتین[ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی] له‌ به‌رامبه‌ر دروشم و داخوازی پارت و گروپه‌ رامیارییه‌کان و هتد…

  • هه‌ڵپێچانی ده‌موچاو له‌کاتی خۆپیشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هتد…

  • هه‌ڵگرتنی ئاو بۆ ده‌موچاوشتن له‌ کاتی به‌رکه‌وتنی گازی فرمیسك ڕژێن و هتد…

  • بڕینپێچی و ڕزگارکردنی بریداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ فریاگوزاره‌کانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ و هتد…

  • ئاگادارکردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی ناوی گیراوه‌کان له‌ کاتی ده‌ستگیربووندا و هتد…

  • بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌لات و چه‌کداره‌ ته‌قه‌گه‌ره‌کان و گرتنی وینه‌ و کورته‌ فێلم له‌سه‌ریان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و هتد…

  • هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و داماڵینیان له‌ چه‌ك و ناچارکردنیان به‌ ده‌رچوون له‌ شار و گونده‌کان و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ کوشتوبڕ و توندوتیژی، گرتنه‌به‌ری شێوازی پارێزگاری له‌ خۆکردنی گونجاو و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ جیاوازی دروستکردن و ده‌سته‌گه‌ری و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و خۆسه‌پاندنی گروپه‌ ڕامیارییه‌کان و هتد…

  • په‌یوه‌ندیگرتن له‌ته‌ك هه‌ڵسوراوانی جه‌ماوه‌ری له‌ ئاستی سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان و ئێران و هتد…

  • بڵاوکردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه‌ و کورته‌ ڤیدیۆکان به‌ فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌ و هتد…

  • هه‌ڵخڕاندنی مانگرتنی گشتی؛ هه‌ر له‌ مانگرتنی گشتی له‌ کار، مانگرتن له‌ کردنه‌وه‌ی میدیای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی ڕۆژنامه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات و هتد…

  • هه‌وڵی ده‌ستبه‌جێ بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌ شوێنی کار و له‌ناو گه‌ڕه‌که‌کاندا و خۆلادان له‌ شه‌ڕی گروپه رامیاییه‌کان له‌سه‌ر ناونانی ڕێکخراوه‌کان و هتد…

  • ده‌ستبه‌کاربوون له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێرانه‌وه‌ی کارخانه‌ و فه‌رمانگه‌ و خوێندگه‌ و کاروباره‌ گشتییه‌کان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆنۆمی کۆمیونیتییه‌کان و هتد…

  • هاوکاتی هه‌وڵی پێکهێنانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌کان، نابێت ڕۆڵی بناخه‌یی کۆمیته‌کان و رێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ خۆجێییه‌کان له‌بیر بکرێت و پێویسته‌ بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌کان و پێکهاتن و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمیونیتییه‌کان و شاره‌کان و گونده‌کان و هتد…

  • به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی به‌شداری پارت و ڕێکخراوه‌ ڕامیارییه‌کان له‌و کۆمیتانه‌دا تا ئاستی ئاماده‌یی تاکه‌کان و ڕێگه‌گرتن له‌ پارت و ده‌سته‌بژێره‌کان له‌ بڕیاردان و قسه‌وباسه‌کاندا و له‌ ناوهێنان و خۆسه‌پاندنیان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی پارته‌ ده‌سه‌لاتخوازه‌کان و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ هه‌ر هێز و که‌سێك که‌ بیه‌وێت هانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی که‌سیی و گروپی و خێله‌کی به‌رێت و هتد…

  • به‌رگرتن له‌ گروپ و ده‌سته‌چیه‌تی (سکتاریزم)ی گروپه‌ چه‌پ و راستە‌کان و هتد…

  • ده‌ستکۆتاکردنی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و پارته‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ ده‌سته‌مۆکردن و به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕیندا و هتد…

  • پێکهێنانی ده‌سته‌ و هێزی پاریزگاری له‌ نێوه‌ندی کۆمیته‌کان و گه‌ڕه‌که‌کاندا و هتد…

  • پێکهێنانی کۆمیته‌کانی پاراستنی شوێنه‌ گشتییه‌کان و ناوه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و سپاردنی ئه‌رکه‌کان به‌ خودی که‌سه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ ڕێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ك کۆمیته‌، ئه‌نجومه‌ن، کۆمون، سۆڤییت، ڕێکخراوی پیشه‌یی خوێندنگه‌ به‌ خوێندکاران و کارگه‌ به‌ کرێکاران و فه‌رمانگه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به‌ ئه‌ندامانی گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کان به‌ گونده‌کان، و هتد…

  • ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاناڵه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان و خستنه‌کاریان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی راپه‌ڕین و هتد…
  • پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته‌ و ڕێکخراوه‌کانی شوێنی کار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی ڕاسته‌خۆ و پیاده‌کردنی کاری ڕاسته‌خۆ (Direct Action) و هتد…

  • هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رتاسه‌ری بیرکردنه‌وه و خۆجێی کارکردن و ڕێکخستنی ناقوچکه‌یی (ناهه‌ره‌می – ناهیرارشی) و هتد…

  • هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان که‌ ڕژێمی بۆرجوا ئیسلامی سه‌پاندوونی و پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پیاده‌کردنی دێـمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك بناخه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ و هتد…

  • ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی میری و کۆمپانییه‌ تایبه‌ته‌کان له‌ کارخانه‌ و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌کانی کار و خزمه‌تگوزاری له‌ خودی کرێکاران و کارمه‌ندان و هتد…

  • ئه‌مانه‌ و چه‌ندین کاری تر، که‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی ڕێبەندانی ١٩٧٩ و ئازاری ١٩٩١ وڕاپەڕین و مانگرتنە گشتییەکانی دواتری مەهاباد و سنە و زنجیره‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و هتد…

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

١٨ی گوڵانی ١٣٩٤

Hengawe seretayyekanî raperrînî serbexoy cemawey

  • pêkhênanî komîtekanî mangirtin û xopîşandan û hitd…

 

  • bergirtin be nawçegerêtî û şarçîyetî û part partêne, ke hendêk layen û destey desellatixwaz bo perjewendî xoyan dney deden û hitd…
  • bergirtin be hewllî her grupêk ke byewêt arastey xopîşandan û narrezayetîyekan le djedesellatewe bo dje îslam ya fars ya herêtnîyekî dîke bgorrêt, wate bergirtin bewaney ke bo amancî taybetîyan dexwazn xopîşanderan be gjî neyarekanyanda bken û hitd…
  • bergirtin bew druşm û pagendaney ke deyanewêt hêzî cemawerî raperrîw le berjewendî teskî partayetî û destibjêrî xoyan bekarbern û hitd…
  • berizkirdnewey daxwazîye cemawerîyyekan, ke derbrrî xwast û awatî giştîn[azadî, yeksanî, dadperwerî komellayetî] le beramber druşm û daxwazî part û grupe ramyarîyekan û hitd…
  • hellpêçanî demuçaw lekatî xopîşandan û rûberrûbûneweda û hitd…
  • hellgirtnî aw bo demuçawiştin le katî berkewtinî gazî firmîsk rjên û hitd…
  • brrînpêçî û rizgarkirdnî brîdarekan lelayen deste firyaguzarekanî xopîşanderanewe û hitd…
  • agadarkirdnewe û geyandinî nawî gîrawekan le katî destigîrbûnda û hitd…
  • bllawkirdnewey nawî bekrêgîrawanî deselat û çekdare teqegerekan û girtnî wîne û kurte fêlm leseryan le torre komellayetîyekanda û hitd…
  • hewilldan bo gêrranewey hêze çekdarekan bo berey cemawer û damallînyan le çek û naçarkirdinyan be derçûn le şar û gundekan û hitd…
  • bergirtin be kuştubirr û tundutîjî, girtneberî şêwazî parêzgarî le xokirdnî guncaw û hitd…
  • bergirtin be cyawazî drustkirdin û destegerî û hewllî destemokirdin û xosepandinî grupe ramyarîyekan û hitd…
  • peywendîgirtin letek hellsurawanî cemawerî le astî sertaserî şar û gundekanî kurdistan û êran û hitd…
  • bllawkirdnewe û geyandinî hewall û wêne û kurte vîdyokan be feyisbûk û tuyter û torre komellayetîyekanî dîke û hitd…
  • hellxirrandinî mangirtnî giştî; her le mangirtnî giştî le kar, mangirtin le kirdnewey mîdyay serbedesellat û baykotî rojnamekanî serbedeselat û hitd…
  • hewllî destbecê bo pêkhênanî komîte û encumen û rêkixrawe cemawerîyekan le şwênî kar û lenaw gerrekekanda û xoladan le şerrî grupe ramyayyekan leser nawnanî rêkixrawekan û hitd…
  • destbekarbûn le destbeserdagirtin û gêranewey karxane û fermange û xwêndge û karubare giştîyekan bo berêweberayetî otonomî komîwnîtîyekan û hitd…
  • hawkatî hewllî pêkhênanî torre komellayetîye sertaserîyekan, nabêt rollî bnaxeyî komîtekan û rêkixrawe cemawerîye xocêyyekan lebîr bikrêt û pêwîste birryardan û cêbecêkirdin leser bnemay kobûnewe giştîyekan û pêkhatin û yekgirtnî azadaney komîwnîtîyekan û şarekan û gundekan û hitd…
  • berteskkirdnewey beşdarî part û rêkixrawe ramyarîyekan lew komîtaneda ta astî amadeyî takekan û rêgegirtin le part û destebjêrekan le birryardan û qsewbasekanda û le nawhênan û xosepandinyan û retkirdnewey her bernameyekî pêştir amadekrawî parte deselatixwazekan û hitd…
  • bergirtin be her hêz û kesêk ke byewêt hana bo tollesendnewey kesîy û grupî û xêlekî berêt û hitd…
  • bergirtin le grup û desteçyetî (siktarîzm)î grupe çep û rastekan û hitd…
  • destkotakirdnî bekrêgîrawanî desellat û parte hawpeymanekanyan le destemokirdin û belarrêdabirdnî raperrînda û hitd…
  • pêkhênanî deste û hêzî parîzgarî le nêwendî komîtekan û gerrekekanda û hitd…
  • pêkhênanî komîtekanî parastinî şwêne giştîyekan û nawende komellayetîyekan û gerrekekan û spardinî erkekan be xudî kese peywendîdarekan le rêgey pêkhênanî encumenî herewezîye komellayetîyekan, wek komîte, encumen, komun, sovîyt, rêkixrawî pîşeyî xwêndinge be xwêndkaran û karge be krêkaran û fermange be fermanberan û karubarî gerekekan be endamanî gerekekan û gundekan be gundekan, û hitd…
  • destgirtin beser kanallekanî radyo û telefzyon û çapemenîyekan û xistnekaryan bo geyandinî dengî raperrîn û hitd…
  • pêkhênanî encumen û komîte û rêkixrawekanî şwênî kar leser bnemay kobûnewey giştî û hellbjardin û birryardanî rastexo û pyadekirdnî karî rastexo (Direct Action) û hitd…
  • hewilldan bo pêkhênanî fêdrasyonî rêkixrawe cemawerî û pîşeyyekan û hengawnan bo pêkhênanî konfîdrasyonî sertaserî leser bnemay sertaserî bîrkirdnewe û xocêy karkirdin û rêkxistinî naquçkeyî (naheremî – nahîrarşî) û hitd…
  • hellweşandnewey berêweberayetî û nawendekanî birryardan ke rjêmî borcwa îslamî sepandûnî û pêkhênanî berêweberayetî giştî û pyadekirdnî dêmokratî rastewxo wek bnaxey berrêweberayetî komellge û hitd…
  • derkirdnî berrêweberan û karmendanî mîrî û kompanîye taybetekan le karxane û şwênekanî dîkey xizmetguzarî û pêkhênanî xoberrêweberayetî şwênekanî kar û xizmetguzarî le xudî krêkaran û karmendan û hitd…
  • emane û çendîn karî tir, ke le raperrînî rêbendanî 1979 û azarî 1991 wrraperrîn û mangirtne giştîyekanî dwatrî mehabad û sne û zincîre raperrînekanî tunis û mîsr û yemen û hitd…

 

Sekoy enarkîstanî kurdistan

18î gullanî 1394

هاوڕێی ئازادیخواز، ئەوی کە بیرکردنەوەت ڕوو لە ئەنارکیزمە

هاوڕێی ئازادیخواز، ئەوی کە بیرکردنەوەت ڕوو لە ئەنارکیزمە

هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبیت، کەسێکی ئەنارکیست بێت و داوای ئەنارکیستبوون یا بەشداربوونی گروپێکی ئەنارکیستیت لێ بکات، بەپێچەوانەوە ئەنارکیستبوون پێش ئەوەی گۆڕان و کاراییەکی دەرەکی بێت، گۆڕانێکی ناخەکیی خۆتە و لە خۆتەوە دەستپێدەکات.

ئەنارکیستەکان ڕێکخراوەی پارتیی و دەستەبژێرییان نییە، تاوەکو ئەندامگیری بۆ بکەن، نێوەندیان نییە تاوەکو فەرمان و بڕیاری لێوە دەربچێت و لایەنگرانی ئاراستە بکات. هەر کەس لە جێی خۆیەوە خودانی خۆیەتی و تەنیا هەستی لێپرسراوەتیی خۆیی و دەرککردنی ئەرکی شۆڕشگێرانەی خود لە تێکۆشانی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییدا هاندەری چالاکی و بەشداریی ڕۆژانەیەتی. لەبەرئەوە توانایی کەسیی پێوەر و دیاریکەریی هەر چالاکیی و ڕادەی بەشداریکردنیكە، بەڵام ئەوە ڕۆشنە کە بنەمای چالاکی و تێروانینی ئەنارکیستی ئەمەیە “خۆجێی چالاکی بکە و جیهانی بیربکەرەوە”، مەیدانی چالاکی هەر کەسێك شوێنی نیشتەجێبوون و کارکردنییەتی، چالاکیکردنیش لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا هەر بەو مەیدانە سەرەکییانە پەیوەست دەبێتەوە.

ئەنارکیستەکان چالاکانی گومناوی گروپە خۆجێیەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی شوێنی کار و ژیانن، دەستپێشکەریش بۆ پێکهێنانی ئەو گروپ و ڕێکخراوانە، کارێکی خۆ-بەرپرسانەیە و بۆ ئەنجامدانی چاوەرێی بڕیار و فەرمانی هیچ نێوەندێك ناکرێت، لە کاتێکدا ئەگەر لە گەڕەك و کارگەدا پێویست بە پێکهێنانی گروپی ئەنارکیستی هەبێت، ئەوا تەنیا ئەرکێك کە ئەو گروپە دەتوانێت لە ئەستۆی بگرێت، پاگەندەکردنە بۆ هوشیاریی شۆڕشگێڕانە و هەڵخڕاندنی ناڕەزایەتی و خەباتی ڕۆژانە و ڕەخنەیە لە سیستەم و پێکهاتەی سەروەریی چینایەتی و بێجگە لەوە هیچ بڕیار و فەرمانێکی دیکەی نییە.

لەو بارەوە هەر کات و لە هەر لایەکەوە فەرمان و ڕاگەیاندنێکی ئاراستەکەرتان بەناوی ئەنارکیزم و ئەنارکیستەکانەوە بیست یا خوێندەوە، ئەوا دڵنیابن یا کەس و گروپێکی چەپی تازە ئاشنابووە بە ئەنارکیزم یا دەستی دەسەڵاتی لە پشتەوەیە. لەبەرئەوە پێویستە هەر یەك لە ئێمە لە شوێنی خۆمانەوە چاودێر و ئاگاداری ئەو پاگەندانە و هەوڵی ئەو کەس و گروپانە بین، کە لەسەر بنەمای پێشینەی چەپایەتییان خەریکی درێژەدانن بە پارتایەتی لەژێر پەردەی ئەنارکیزمدا، ئەم دیاردانە فرەتر لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناویندا ئەگەری سەرهەڵدانیان هەیە.

هەر لەو بارەوە، ئێمە وەك سەکۆی ئەنارکیستان، گروپی ڕامیاریی نین و ئامانجیشمان ئەندامگیریی نییە، تەنیا ئامانجی سەکۆی ئەنارکیستان وروژاندنی مشتومڕی ڕۆشنگەریی و کۆمەڵایەتیی و وەرگێران و گەیاندنی ئەزموونەکانی شوێنکانی دیکەی گۆی زەمین و پاگەندەکردنی ئەو تیئۆرییانەیە، کە لە ڕەوتی تێکۆشان و بزووتنی ڕۆژانەی جەماوەریی و کۆمەڵایەتتیدا بەرجەستەبوون و هەڵخڕاندنی جەماوەریی بەرەو پێکهێنانی گروپە خۆجێییەکان و ڕێکخراوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان و مانگرتنی کتوپڕ و گشتی، بایکۆتکردنی دەنگدان و دژایەتیکردنی ڕێکخستن و سیستەم و کاری ڕامیارییە، ئەرکمان پێداگرتنە لەسەر تێکۆشاتی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و ئەڵتەرناتیڤبوونی خۆبەڕێوەبەرایەتیی گەلیی و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و بنەمابوونی هەرەوەزیی و پشتیوانی کۆمەڵایەتیی و خەبات و چالاکی ڕاستەوخۆ و کۆبوونەوەی گشتی و ڕێکخستنی شورایی و یەکێتی ئازادانەی فێدرالیستی کۆمەڵەکان و ناوچەکان.

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

بەشێك لە مێژووی ڕۆژی 1ی ئایار

بەشێك لە مێژووی ڕۆژی 1ی ئایار

و. هەژێن

چیرۆکی ڕووداوەکەی هایمارکت (Haymarket)

مشتومڕی نێو بزووتنەوەی کرێکاری سەدەی 19 لە چەند پرسێکدا چەقی بەستبوو، لەوانە دەست لە کارکێشانەوەی هەرەوەزییانە، کە مانگرتنی گشتی کۆمەڵایەتی بوو بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەکان. یەکێتییەکانی ئینگلتەرە لە 1ی ئایاری 1833دا 8 کاتژێر ڕۆژانەکاریان کردە ئامانجیان و بڕیاری مانگرتنی سەرتاسەرییان دا، کە تیایدا شتێكی ئاوا نەتوانرا بەتەواوی بهێنرێت دی. سەرمایەداری پیشەسازیی بۆ بزووتنەوەی تازە پێگرتووی کرێکاریی دژێکی بەهێز بوو، لەلایەکی دیکەوە ناسیونالیزم بەزۆری بەری بە هاوپشتییە سنووربەزێنەکان دەگرت.

پاش ئەوەی کە شۆرشی 1848/1849 بە سەرکوتنی بۆرجوازی نەتەوەیی کۆتایی هات،زۆرێك لە کرێکارانی سۆشیالیست بەرەو ئەمەریکا ڕەویان دەکرد. زۆرێکیان هزر و بیرۆکە ئەنارکیستییەکانیان لەتەك خۆیان بردە ئەمەریکا، لەوێ کە ژیان و هەلومەرجی کارکردن زۆر خراپتر بوو لە ولاتانێك کە لێوەی هاتبوون. بەتایبەت لە یەکەمین قەیرانی ئابووریی لە ساڵی 1857وە تا گەرمەی قەیرانەکە “داتەپینە گەورەکە”، لە ساڵی 1883وە کرێکاران بەدەست بێکاری و بێسەرپەناییەوە گیرۆدە بوون.

لەبەرامبەر بزووتنەوەی کرێکاریی ئەو کاتدا، لە ئیمپراتۆریی تازە پێکهێنراوی ئاڵماندا ساڵی 1878 یاسا کۆمەڵایەتییەکان ”لەدژی جالاکییە مەترسیدارەکانی سۆشیال دیمۆکراسی” پەسەند کران. لە پێکهێنانی کۆمەڵەی نێونەتەوەیی کرێکاران (IAA) لەساڵی 1872دا، سۆشیالدێمۆکرات و کرێکارانی ئاڵمان گەورەتری هێز بوون. بەم جۆرە جێی سەرسووڕمان نییە، کە زۆرێك لەو سەدان هەزار کرێکارە ئاڵمانەش لە ئەمەریکا خۆیان لە یەکتییەکاندا ڕێکبخەن. “پاڵەوانانی کار” (Knights of Labor) کە ساڵی 1869 لە فیلادیلفیا پێکهێنران، بوونە پێشینەی “یەکێتییە کرێکارییەکان“ی دواتر.

پرسی توندوتیژی

لە سەردەمی مانگرتنی گشتی هێڵی شەمەندەفەری1877وە، یەکێتییەکان جەماوەرێکی زۆریان لی کۆبووبووەوە، بەڵام لەلایەن بەکڕیگیراوان و مانشکێنانی چەکداری نووسینگەی (Pinkerton Agency) وەك پێسپڕدراوی سەرمایەدارەکان، دژایەتی دەکران. پۆلیس و میدیاکانیش لەم ڕووەوە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕا، بۆ نموونە ”New York Tribune” ئاوا داوای دەکرد، کە پێویستە خۆپیشاندانی کرێکارانی مانگرتوو بە نارنجۆك تێکبشکێندرێن. لە بەرامبەردا وەك ڕێکخراوی چەکداری خۆپاراستن، لە هەندێك لە شارەکانی ئەمەریکادا یەکێتیی “فێرکاریی و ئەنجومەنی خۆپارێزی” پێکهێنران. هەڵدەستان بە ڕاهێنانی تەقەکردن و ڕێپێوانی ساڵیادی کۆمونەی پاریس. ساڵی 1880 “پارتی سۆشیالیستی کرێکاران” لەسەر پرسی چەکداربوون بوو بە دوو باڵەوە، باڵی ڕاستی پارلەمانی و باڵی چەپی شۆڕشگێڕ.

هاوکات لە نیویۆرك ئەنارکیست و نوێنەری پارلەمانی جارانی سۆشیالدێمۆکراتی ئاڵمان یوهان مۆست Johann Most نووسەری “زانستی جەنگی شۆڕشگێڕانە” وەك “پرۆپاگەندەی چالاکی”، لە شیکاگۆ ئەلبێرت پێرسن Albert Parsons و ئاوگوست شپیس August Spies ی ئاڵمانی ناسراوترین قسەکەری بزووتنەوەی کرێکاریی توندوتیژ بوون. شپیس لە “ڕۆژنامەی کرێکاری شیکاگۆ“ی ئاڵمانی زماندا کاری دەکرد و پێرسنس ڕۆژنامەی “ئاگاداری” Alarmی ئینگلیزی زمانی دەردەکرد. ساڵی 1883 هەدووکیان لە شاری Pittsburgh پێکەوە لەتەك سۆشیالیستە شۆڕشگێڕەکان و ئەنارکیستەکانی دیکەدا لەسەر شێوازی میخائیل باکونین لە نێونەتەوەیی یەکەم، کۆمەڵەی نێونەتەوەیی خەڵکی زەحمەتکێش (کەسانی کرێکار) „International Working People’s Association (IWPA)“یان پێکهێنا.

تێکەڵەی ئەنارکیزم و سەندیکالیزم ئەوسا وەك “بیرۆکەی شیکاگۆ – Chicago Idea ” دەخرایە ڕوو. لە هەژمارێکی زۆر ڕۆژنامەدا “نێونەتەوەیی ڕەش” پاگەندەی بۆ پلانە شۆڕشگێڕییەکانی خۆی بە زمانی ئاڵمانی، ئینگلیزی و چێچی دەرکرد. بەتەنیا لە شیگاکۆ پێنج ڕۆژنامەی دەردەکرد، لەوانە “ڕۆژنامەی کرێکاران – Arbeiter-Zeitung” کە لەلایەن ئاوگوست شپیس، ئادۆڵف فیشەر Adolph Fischer و میشایل شڤاب Michael Schwab ەوە، ڕۆژانە بە تیراژی 6.000 دانە دەردەکرا.

خەبات لەپێناو 8 کاتژێر ڕۆژانەکاردا

ساڵی 1884 “کۆنگرەی یەکێتییە فیدراڵییەکان و کۆمەڵە کرێکارییەکان” دواتر ناسراو بە “فیدراسیۆنی کرێکارانی ئەمەریکا“ی ئەمەریکای باکووری بڕیاری دا داواکاری 8 کاژێر ڕۆژانەکار وەك سەرخەتی ناوەندیی خەباتی داهاتوو بێت.

سەرەکیترین داواکاری کرێکاران کەمکردنەوەی ماوە (کاتژێر)ی کار بوو. هەر لەسەر ئەمە بوو کە کرێکاران لە یەکی ئایاری 1886دا خەباتی خۆیان لەسەر کەمکردنەوەی ماوەی کار، توندتر کردەوە.

لە یەکی ئایاری 1886دا، زیاتر لە 340.000 کرێکار لە ئەمریکا دەستیان لەکار کێشایەوە، تەنیا لە شیکاگۆدا هەژماری کرێکارانی مانگرتوو 40.000 کەس بوو. چەند ڕۆژ دواتر پۆلیس لە مەیدانی هایمارکت Haymarket دەستیان بە ڕەشەکوژی کرد. سەرەنجام لەو پێکدادانەدا زیاتر لە 7 کەس کوژران، لەلایەکی دیکەوە لە راگەیاندنەکانی دەوڵەتدا ڕاگەیێنرا، کە ئەفسەرێکی پۆلیس بەهۆی بۆمبی دەستی ئەنارکیستێکەوە کوژراوە و هەروەها 6 پۆلیسی دیکە لە پێکدادانەکاندا کوژران. هەژماری برینداران لە هەردوولا لەنێوان 30 تا 40 کەس ڕاگەیێندرا. کەمکردنەوەی دوو کاتژێر لە ( 10 کاژێر زیاتری) ڕۆژانەکار، بۆ سەندیکالیستە ئەنارکیستەکان، ڕیفۆرمیستی دەهاتە بەرچاو، بەڵام سەرەرای ئەوەش پشتیوانیان لە کەمپەینەکە دەکرد. داواکارییەك کە لە ساڵی 1960ەوە لەجێی خۆی مابووەوە، دەبوو لە یەکی ئایاری 1886دا بە مانگرتنی سەرتاسەری بسەپێنرێت. لە شیکاگۆ “یەکێتی ناوەندیی کرێکاران – Central Labor Union” شەممەی پێش 1ی ئایار خۆپیشاندانێکی گەورەی بە بەشداری نزیکەی 25.000 کەس بەرپاکرد. لە خودی یەکی ئایاردا مانگرتن لە ناوەندە پیشەسازییەکانی ئەمەریکادا زیاتر لە 300.000 کرێکار، بەتەنیا لە شیگاکۆ 40.000 کرێکار دەستیان لە کار کێشایەوە و لەسەر شەقامەکان 80.000 خۆپیشاندەر یەکیان گرتبوو.

پێشتر لە ئەپڕیڵی 1886دا لە شیکاگۆ لە کارخانەی میك‌کارمیك McCormick، کە درەوکەر (ماشێنی درەوکردن / دەراسە) ئامادە دەکرا، زۆربەی کرێکارەکان لەبەرامبەر ڕەفتاری نامرۆڤانەی شوێنی کار، بڕیاری مانگرتن دەدەن. ئەو کات لەبەرامبەر 12 کاتژێر ڕۆژانەکار بەگشتی 3 دۆلاری ئەمەریکی دەدرا، کە مرۆڤ دەیتوانی لە چێشتخانەیەکدا تەنیا ئێوارە ئێوارەخوادنێکی هەژارانەی پێ بکڕێت. خاوەنکار ڕێگری لە چوونەسەرکاری تێکرا کرێکارەکان دەکات، تاوەکو نزیکەی 1000 شوێنکاری خاڵی، بە کۆچەرانی تازە پڕ بکاتەوە، کە لە ئاوا بارێکدا لەبەر دەرگەی کارخانەکاندا بۆ پەیداکردنی کار دەوەستان. وێڕای بانگەوازی “ڕۆژنامەی کرێکار“، بۆ ئەوەی مانشکێنی نەکرێت، هێشتا 300 کەس بۆ داخوازی کار خۆیان ناونووس کرد. ئێوارەی 1ی ئایاری 1886 لە مەیدانی هایمارکت لە شەقامی ڕاندۆڵفRandolph Streetی شیکاگۆ کۆبوونەەیەکی کرێکاری کرا و ئەوەبوو کە مانگرتنی چەند ڕۆژەی کارخانەی میك‌کارمیك McCormick ی بەدوادا هات.

شیکاگۆ 1886

لە 3ی ئایاردا پۆلیس ڕژایە ئەو ناوە، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی مانگرتنی 6.000 خۆپیشاندەر لە نزیکی کارخانەی مێك‌کارمیك بڵاوە پێبکات. لە پێکدادانەکانی دواتردا 6 کرێکار کوژران و زۆرێك بریندار بوون. لە شەوی پێش 4ی ئایاردا هەزاران خۆپیشاندەر بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر توندوتیژی پۆلیس کۆبوونەوە و بەرەو مەیدانی هایمارکت بەرێکەوتن. سەرلەنوێ پۆلیس هەوڵی دا وەك ئەوەی ڕۆژی پێشوو، بە توندوتیژی بڵاوەی پێ بکات. سەرەرای ئەوەش کاروانی ناڕەزایەتی کرێکاران توانی بەرەویێش بڕوات و ئاشتییانە تێپەڕی. پارێزگاری شار هێرسن Harrison، کە بەخۆی لەوێندەرێ چاودێریی ئاساییشی شارەکەی دەکرد، زوو بەرەو ماڵ چووەوە.

نزیکەی 1000 خۆپیشاندەر، کە زۆربەیان کرێکاری ئاڵمانی بوون، گوێیان لە وتاردانەکان ڕاگرتبوو. دەمەو ئێوارە پاش ئەوەی ئەنارکیستانی ناسراو ئەلبێرت پێرسنس، ئاوگوست شپیس و ساموێل فیڵدن وتارەکانیان دا، بارودۆخەکە دژوارتر بوو. هێزی پۆلیس لە کۆڵانەکانی دەوروبەرەوە بە چەکەوە ئامادەباش وەستابوو. هەرکە هەوری باراناوی ئاسمانی تەنییەوە، زۆرێك لە خۆپیشاندەران شوێنی ناڕەزایەتییەکەیان جێهێشت، تەنیا نزیکەی 300 کەس لە وێندەرێ مانەوە.

کەمێك پێش کۆتاییهاتنی قسەکانی ئاوگوست شپیس، پشکێنەری پۆلیس بۆنفیڵد Bonfield فەرمانی هێرشبردن دەدات. 200 پۆلیس بەرەو ئۆتۆمەبێلی سەکۆی قسەکردنەکە کەوتنەڕێ و چوارلایان گرت، کاتێك کە بۆمبەکە هەڵدایە نێوەندی خەڵکەکە. دەستبەجێ پاش تەقینەوەکە، پۆلیس دەستی بە تەقەکردن لە کرێکارەکان کرد. لە شوێنی ڕووداوەکەدا پۆلیسێك کوژرا و شەش کرێکار دواتر بەهۆی برینداربوونیانەوە مردن. ئەوەی کە وتاردەرەکان وەك ئەنارکیست ناسراوبوون، پۆلیس و راگەیاندن ئاوایان لێكدایەوە، کە ڕووداوەکە هێرشێکی ئەنارکیستییە بۆ سەر پۆلیس. هەرچەند لەلایەن دادگەوە هیچ بەڵگەیەك بۆ وەها پەیوەندییەك نەتوانرا بخرێنە ڕوو.

سەرەرای ئەوەی کە لەو ساوە تا هەنووکەش هیچ کەس وەك هەڵدەری بۆمبەکە نەناسراوە، کەچی 8 کەس ، کەسانێك کە بەشداری ڕێکخستنی مانگرتنەکە بوون، سکاڵایان لەسەر تۆمار کرا و لە ئۆگوستی 1886دا تاوانبار کران. هەرچەندە تەنانەت بەڵگەی بەشدارنەبوون و تاوانبارنەبوونیان هەبوو، دادوەر جۆزیف گاری Joseph Gary بە تاوانباری ناساندن، گوایە بۆمبهەڵدەرەکە لەسەر بنەمای بۆچوونی ئەنارکیستانەی ئەم کەسانە بەکارەکە هەستاوە. لەسەر ئەو بنەمایە ئەوان تاوانبارن، هەروەك ئەوەی کە بەخۆیان بە هێرشەکە هەستابن. شایانی باسە خەرجی پارێزەری تاوانبارکراوان، نزیکەی 50.0000 دۆلار بوو، کە لە پارەی کۆمەكی هاوپشتی لە هەموو لایەکی جیهانەوە دابین کرا.

سزادراوان گیۆرگ ئێنگل Georg Engel (نیگارکیش خەڵکی کاسڵ– ئاڵمان) ، ساموێل فیڵدن Samuel Fielden (کرێکاری بارکردن خەڵکی لەنکشەیر – ئینگلاند) ، ئادۆڵف فیشەر Adolph Fischer (جاپگەر خەڵکی برێمن – ئالمان) ، لویس لینگ Louis Lingg (دارتاش خەڵکی مانهایم–ئاڵمان) ، ئۆسکار نێبە Oscar Neebe (لولەکیش خەڵکی نیویۆرك، تا سەردەمی لاوی لە کاسڵ ژیاوە) ، ئەلبێرت پێرسنس Albert Parsons (جاپگەر خەڵکی ئالاباما) ، میشایل شڤاب Michael Schwab (پەرتووکچن خەڵکی ئونتەرفرانکین– ئاڵمان) ، ئاوگوست شپیسAugust Spies (مۆبیلدانەر خەڵکی هێسن– ئالمان). پاش دادگەییکردنێکی ڕواڵەتییانە (شانۆگەرییانە) بە بەڵگەی دۆرینەوە، لەلایەن لێژنەیەکی سوێندخۆری ساختەوە بە لەسێدارەدان سزا دران. هەروەها ئۆسکار نێبە بە 15 ساڵ زیندانی سزا درا. لویس لینگ لە ژووری زینداندا بەهۆی دەمانجەیەکی بەقاجاخ بەدەستهێنراو خۆکوژی کرد و لایەکی سەری هەڵتەقاند. دادگە و دەسەلاتداران بەزۆر ئەو بڕئارەیان سەپاند و داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکە لە سەرەتای نۆڤەمبەری 1887دا لەلایەن دادگەی بالاوە ڕەتکرایەوە.

سزای لەسێدارەدانی ساموێل فیڵدن و میشایل شڤاب لەلایەن فەرماندارOgelsby ەوە گۆڕدرا بە سزای زیندانی هەمیشەیی. ئێنگل، فیشەر، پێرسنس و سشپیس لە ڕێکەوتی 11ی نۆڤەمبەری 1887 لە زیندانی Cook County لەسێدارە دران. سەدان هەزار کەس لە ڕێپێوانی ناڕەزایەتی و بەگۆڕسپاردنی لەسێدارەدراواندا لە گۆڕستانی ڤاڵدهایم Waldheim لە ( Forest Park Illinois) بەشدارییان کرد. ڕۆبێرت ڕایتسیڵ Robert Reitzel ی ئەنارکیست خەڵکی بادن Baden، بەو بۆنەوە وتارێكی خوێندەوە. لە ساڵی 1893وە لەم گۆڕستانە، پەیکەرێکی یاداوەی بۆ قوربانیانی ڕووداوەکەی هایمارکت دانراوە.

هەروەها لە ساڵی 1893دا هەر سێ زیندانی، فیڵدن ، نێبە و شڤاب لەلایەن فەرماندار (پارێزگار) جۆن ئاڵتگێڵد John Altgeld وە بە بێتاوان و قوربانی دادگە ناسران و لێبوردیان بۆ دەرچوو. ( ساڵی 1936 دەستەیەکی لێکۆڵینەوە بەو سەرەنجامە گەیشت، کە هەموو 8 سزادراوەکە بێتاوان بوون). ئۆسکار نێبە پاش ئازادکردنی وەك پێشتر لە بزاڤی کرێکاریدا چالاك مایەوە. دواتر بووە ئەندامی کرێکارانی پیشەسازیی جیهان ( IWW – Industrial Workers of the World ) و لە میتینگی 1ی ئایاری 1906ی شیکاگۆدا قسەکەری یەکەم بوو. نێبە ساڵی 1916 مرد و لە گۆڕستانی ڤاڵدهایم لەتەنیشت پەیکەری یاداوەری “گیانبەختکراوانی هایمارکت“دا بەخاك سپێردرا.

پاشان، سەرەڕای ئەوەش، سزاکە و جێبەجێکردنەکەی بوونە هاندەری ناڕەزایەتی بەردەوامی بزووتنەوەی کرێکاری لە سەرتاسەری جیهاندا. 1888 فێدراسییۆنی کرێکارانی ئەمەریکا ( American Federation of Labor – AFL) بڕیاری دا 1ی ئایاری 1890 بکرێتە ڕۆژی خەبات بۆ سەپاندنی 8 کاتژێر ڕۆژانەکار. هەرچەندە کە لە ئاڵمان پارتی سۆشیالدێمۆکرات دژی بانگەوازی مانگرتنی گشتی بوو، لە هەموو شارەکان مانگرتن و کۆبوونەوەی جەماوەری بەرپاکران. زیاتر لە 100.000 کرێکار بەشدارییان تێددا کرد، بەتایبەت شاری هامبورگ Hamburg.

دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی “ڕۆژنامەی نێونەتەوەیی“‌ سۆشیالدێمۆکرات لە ساڵی 1889دا بڕیاری دا 1ی ئایاری بکرێتە “ڕۆژی خەباتی” سالانەی بزووتنەوەی کرێکاری و لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەی جەماوەری و مانگرتن دەستی پێکردووە. بەڵام هەروەها هەر لە دەستپێکەوە لەناو بزووتنەوەکەدا ڕەخنەش لە1ی ئایار هەبوو: لە فەرەنسە لە ساڵی 1892دا هەژمارێکی زۆر لە ئەنارکیستەکان ڕەخنەیان لەو کەمپەینە گرت، لەوانە سیباستیان فۆرێ Sebastien Faure، وتی “چیتر ئەمە ڕۆژێکی شۆڕشگێڕانە نییە، بەڵکو سەکۆیەکی دەستەمۆکراوە بۆ هەڵبژاردنی دەسەلاتخوازان، تا لەڕێگەی دەنگی کرێکارانەوە بۆ پارلەمان هەڵببژێردرێن”. ساڵی 1893 لە کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکاندا لە مارسێل Marseille جارێکی دیکە ئاراستەی خەباتکارانی 1ی ئایار وەك ڕۆژی مانگرتنی گشتی پێداگری لەسەر کرایەوە، شتێك کە زیاتر دابڕانی لە پارتی سۆشیا دێمۆکرات واوەتر بەرەوپیش برد. دواتر ساڵی 1896 کاتێك کە ئەندامانی ئەنارکیست لە نێونەتەوەیی دووەمدا لە لەندەن لەبەر ڕەتکردنەوەی پارلەمانتاریزم دەرکران، ئەو لێکدابرانە فراوانتر بوو.

هاوپشتی نێونەتەوەیی لەبری ناسیونالیزمی خۆجێی

ئەوڕۆکە بۆ زۆرینەی زۆری کرێکارانی کرێکرتە (پابەند بە مووچە)، 1ی ئایار واتایەکی زۆر نابەخشێت. زۆر دەمێکە چیتر “ڕۆژی خەباتی چینایەتی” نییە. لەبری ئەوە 1ی ئایار بۆ زۆرێك هەلێکی گونجاوە بۆ گەشتێکی خێزانی بۆ ناو سەوزایی (پارك و باخی کەنار شار)، یا لەوانەیە بۆ ڤورست [قیمەیەکی خۆشەکراوە بۆ برژاندن] خواردن لە جەژنی سەرشەقامی کۆنفیدراسیۆنی یەکێتییەکانی ئاڵمان (DGB). لەوێندەرێ وتاری فریودەرانەی سەرانی یەکێتییەکان، ئەوانەی کە لەبارەی “هاوپەیمانی لەپێناو کار ” لەتەك خاوەنکاران وەك پێداویستی و هەنگاونان بۆ پێشەوە، قسە دەکەن، پەخش دەکرێت.

بۆ ئەو مەبەستە سەرانی یەکێتییەکانی (DGB) پارێزگاری لە “ئاڵمانیا” بە هەموو هێزە ناسیونالیستەکانییەوە لەبەرامبەر کێبرکێی وڵاتانی کرێ کەم (کار هەرزان)ی ئۆروپای خۆرهەلاتی و ئاسیا، دەکەن. تەنانەت ئەمە واوەتر دەڕوات، کە (IG BAU ) پێکەوە لەتەك کاربەدستانی گومرگ دەچنە شوێنەکانی کارکردن (خانوو و تەلارکردنەوە)، تاوەکو کاری تۆمارنەکراو (ڕەش) و شێوەکانی دیکەی کارکردنی نایاسایی لەناوبەرن. کۆنفیدراسیۆنی یەکێتییەکانی ئاڵمان لەپێناو دابینکردنی بەرژەوەندی ئەندامانی، بەشێوەیەکی سەرەکی کرێکارانی شارەزا، بە پاراستنی پلەی مووچە و مافی خانەنشینی، نوێنەرایەتی دەکات. بۆ بەشێکی ڕوو لە زیادی خەڵك، ئەوانەی کە لە دەرەوەی پلەی مووچە ( ناجێگیر/ نایاسایی)ن، 1ی ئایار بەهیچ شێوەیەك ڕۆژی پشوو نییە و پاداشتی پشوویان بەرناکەوێت.

شەقام خاوێنگەران، قاپشۆران و سەرپەشتیگەرانی مناڵان و پیران، چایچی و قاوەچییان، کرێکارانی فەرمانگەکان– بەردەوام زۆتر کارە پێویستەکانی کۆمەڵگە بەهۆی کرێکاری قەرزکراوەوە (کرێکاری کاتیی وەرگیراو لە نووسینەگانی کار)، نیوەکاران یا یەك یۆرۆ کارەوە پڕ دەکرێنەوە. کاری زۆرەملێیانەی دەوڵەتی لەلایەن ARGE (گروپی کار) و فشاری کرێی کەمی بازارەوە لەشکری “کارکەرانی هەژار” لە ئاڵمانیا دەسەبەر دەکەن. بۆ یەکەمین جار پاش دووەمین جەنگی جیهانی دووەمەوە، بەشێکی دانیشتوان ناچار کراون و خراونەتە ژێر هێڵی هەژاری، لەو شوێنانەی کە دەمێکە “پڕۆلیتاریای بیانی“ی (بە دەربڕینی “یەکێتی پۆلیس“) لێیە. بۆ ئەوەی خەبات دژی وەها بارێك ڕۆژانە بەڕێبخرێت، ئەرکی یەکێتییەکانە. دەی ئەگەر DGB نەیکات، ئەوا ئێمە بەخۆمان دەیکەین!

چیرۆکی (بەشداریی کۆمەڵایەتی)

هاوپەیمانی چینایەتی کۆنفیدراسیۆنی یەکێتییەکانی ئاڵمان ڕیسا [سوننەتی] خۆی هەیە : ساڵی 1920 لە کۆماری ڤایمارەرWeimarer دا یاسای شوراکانی کارخانەی ئیمپراتۆری ئاڵمان پەسەند کرا. پاش جەنگی دۆراوی یەکەمی جیهانی (1914-1918) و شۆڕشی نۆڤەمبەری کرێکاران – و شوراکانی سەربازان (1918/19) سۆشیالدێمۆکراتی و یەکێتییەکانی وەك دەستەبژێری سەروەر خۆیان سەپاند. هەر ئەو سۆشیالدێمۆکراتە، ساڵی 1914 دەنگی بە جەنگی ئیمپراتۆریی دا، تاوەکو ‌دیسانەوە لەلایەن هێزە کۆنەپەرستەکانەوە وەك “نانیشتمانی” سووکایەتییان پێنەکرێت.

ڕابەڕانی پارتی سۆشیالدێمۆکرات ئالمان ئیبێرت Ebert و نۆسکە Noske دەیانەویست بەشی خۆیان لە ولاتانی داگیرکراو “شوێنێك لەبەر خۆرەتاو” بپچڕن، لەو ڕووەوە یەکێتییە سۆشیالدێمۆکراتەکانیش لەوپێناوەدا ئامادەبوون، لە کاتی جەنگی ئیمپریالیستانەدا دەم و دەست و پێ بەستراو بن. ئەم گونجانە چینایەتییە وەك “هودنە” بووەتە سیمبوڵی میانجیکاریی و هاریکاریی (corporatism) یەکێتییەکان. ئیمپراتۆر (قەیسەری پروس) بە بەفەرمیناسین لە “یاسای کۆمەکیی خزمەتگوزارییە نیشتمانییەکان“ی 1916دا سوپاسگوزاری کردن. لە ڕێکەوتننامەی ستینیس لێگیین Stinnes-Legien نێوان ئەنجومەنی ناوەندیی کار (ZAG) لەتەك پیشەسازیدا سەرلەنوێ لە سالانی 1918 تا 1924 گیانی سازشکارانی تەبایی چینایەتی یەکێتییەکان خۆی دەردەخاتەوە.

1919 : ڕۆژی پشوو و ڕەشەکوژی

لەتەك سەرکەوتنی سۆشیالدێمۆکراتی لە کۆماری ڤایمەر Weimarer دا، ساڵی 1919 ئیتر ڕۆژی 1ی ئایار کرا بە پشوو “ڕۆژی جەژنی نیشتمانی“. بۆ ئەوەی چیتر یاداوەری کوشتاری مانگرتنە جەماوەرییەکەی 1886 لەپێناو 8 کاتژێر ڕۆژانەکاردا، نەبێت. سۆشیالدێمۆکراتەکان دەیانویست پشوویەکی یاساییانەی دەوڵەتیی، وەك “باڵاترین ئامانج پاراستنی کرێکاران و ئاشتی جیهانیی هەمیشە دابینکراو” نیشان بدەن. دەبوو ئەمە ببێتە “ئامرازێك بۆ یەکگرتن و تەبایی تەواوی گەل“.

لە یەکەمین 1ی ئایاری بە پشووکراوی ساڵی 1919دا کۆماری شۆڕشگێڕی میونیخ (Münch) لەلایەن سوپا و فاشیستەکانەوە سەرکوتکرا، سەدان کرێکار کوژران. هەزاران زیندانی کران و بە کوشتن یا زیندانی هەمیشەیی سزا دران. سۆشیالدێمۆکراتی ترسی ئەوەی هەبوو، کە لە ساڵانی داهاتووشدا ئەم ڕۆژە دووبارە ببێتە ڕۆژێکی خوێناوی پێکدادان لەتەك کرێکاراندا. هەر لەبەرئەوە ئەو “ڕۆژی جەژنی نیشتمانی“یە دەستبەجێ هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام سەرەرای ئەوەش لە زۆر بەشی (کۆماری ڤایمەر)دا ڕۆژی 1ی ئایار بە ڕۆژی پشوو مایەوە.

لە ئەپڕیڵی 1920دا میرایەتی سۆشیالدێمۆکرات ڕێگەی دا بە کۆمەکی ‌هێزی پارێزگاریی نیشتمانی (Reichswehr) و سوپای فاشیستی، ڕاپەڕینی کرێکارانی ناوچەی (Ruhrgebiet) کوشتوبڕ بکرێت و پشتیوانی لە بکوژان کرد. ئەو ‌هێزە سەربازییانەی، کە “لەپێناو قەیسەر و نیشتمان” شۆڕشی نۆڤەمبەری 1918یان سەرکوتکرد، سەرلەنوێ بە چاوپۆشی میرایەتی سۆشیالدێمۆکرات، بزووتنەوەی دژە فاشیستانەی کرێکارانیان خەڵتانی خوێن کرد. بەڵام سۆشیالدێمۆکراتی و یەکێتییەکانیان لەو ئاستەدا نەبوون ئەزموون وەبگرن و بەر بە هەڵکشانی سۆشیالیزمی نەتەوەیی بگرن.

لە ساڵی 1924ەوە خۆپیشاندانەکانی 1ی ئایار لەسەر شەقامەکان (لە دەرەوە) قەدەخە بوون، لەبەرئەوە لەو سالانەدا هیچ شتێکی ئاوا نەهاتووەتە ڕوودان. ساڵی 1929 لە وەها بارێکدا سەرۆکی پۆلیسی بێرلین Zörgiebel خۆپیشاندانی 1ی ئایاری سەرکوت کرد، بۆ ئەوەی بەر بە مانگرتنی ڕۆژی 2ی ئایار، کە پارتی کۆمونیستی ئاڵمانیان (KPD) رایگەیاندبوو، بگرێت. لە (بەرلین) پایتەختی پروس، لەوێ کە 1ی ئایار (بەپێچەوانەی بەشەکانی دیکەی دەوڵەتی نیشتمانی ئاڵمان)ەوە ئەم ڕۆژە پشوو نەبوو، نزیکەی 8 هەزار کرێکار لە گەڕەکەکانی ڤێدینگ و نۆیکلین Wedding ، Neukölln خۆپیشاندانی 1ی ئایاریان بەرپاکرد. هەرچەندە کە پارتی سۆشیالدێمۆکراتی ئاڵمان تەنیا خوازیاری بەرپاکردنی کۆبوونەوەی ناو هۆڵەکان بوو، سۆشیالدێمۆکراتیك کوژرا، لەسەر ئەوەی کە نەیویستووە دەستبەجێ پەنجەرەکەی دابخات. سەرۆکی پۆلیس Zörgiebel ی سۆشیالدێمۆکرات باری نائاسایی ڕاگەیاند و لە دوو ڕۆژی دواتردا هەموو خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکانی مانگرتنی بە چەکی قورسی وەك دۆشکە سەرکوت کرد. 30 کەس لە نزیکەی 25 هەزاری خۆپیشاندەری بێچەك کوژران و سەدان کەسیش بریندار کران.

سۆشیالدێمۆکراتی و کۆنفیدراڵی گشتی یەکێتییەکانی ئاڵمان (ADGB)

شالیاری کاری ئەوسای ولات تیۆدۆر لایپارت Theodor Leipart (دامەزرێنەری “دێمۆکراتی ئابووری“ی بۆرجوازی) لە ساڵی 1921ەوە سەرۆکی کۆنفیدراڵی گشتیی یەکێتییەکانی ئاڵمان (ADGB) بوو. بە دروشمەکەی “ڕێکخراو، خۆپیشاندان نییە!” لایپارت هەڵوێستی خۆپاریزانەی ناتوندوتیژی بەرامبەر نازییەکان نیشاندا و زۆریش تێکۆشا، تاوەکو بەرهەڵستی دژە فاشیستانەی کرێکاران سەرکەوتوو نەبێت.

پاش دەسەڵاتسپاردن بە سەرۆکشالیارانی دەوڵەتی نیشتمانی ئاڵمان ئادۆلف هیتلەر Adolf Hitler لە 1933دا، لایپارت هەوڵێکی ناکامی دا یەکێتییەکانی ئاڵمان بداتە پاڵ میرایەتی یاسایی نازی. لە ترسی لەنابردنی یەکێتییەکان، ئەو لە دژی ڕامیاریی مانگرتنی جەماوەری لە قسەکردن بەردەوان بوو و بە دەربڕینی ناڕەزایەتی زارەکی و بێلایەنیی ڕامیاریانەی پارتیی، پشتی تێکرد.

دیکتاتۆری نازیی و کولتوری کار (کارپەرەستی)

لە 19. ئەپڕیڵی 1933دا کۆنفیدراسیۆنی گشتی یەکێتییەکانی ئاڵمان ADGB ڕایانگەیاند، ئەرکی سەر شانی ئەندامانی یەکێتییەکانە، کە لە جەژنیی دەوڵەتیی ئایاردا بەشداری بکەن. کۆنفیدراسیۆنی گشتی یەکێتییەکانی ئاڵمان داوای لە دەوڵەت کرد، کە “هێزی کار بەتەواوەتی ببێتە بەشێك لە دەوڵەت”ی پارتی دیکتاتۆری ناسیونال سۆشیالیست (سۆشیال نەتەوەیی). لە 1ی ئایاری 1933دا بەشێکی ئەندامانی یەکێتییەکان لەتەك نازییەکان بەکردەوە ڕێپێوانیان کرد. لە بێرلین لەبەردەم یەك ملیۆن ئاڵمانیدا هیتلەر ڕایگەیاند “سیمبولی خەباتی چینایەتی و ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوام، دیسانەوە دەبێتەوە بە سیمبوڵی یەکێتی باڵا و سەرنجڕاکێشی نەتەوە”. ئیتر دژە جولەکەبوون و دژە کۆمونیستبوون کرانە ئایینامەی دەوڵەت.

لە ڕۆژی دووەمدا (02.05.1933) نازییەکان بەهۆی “کۆمیتەکانی چالاکی بۆ پاراستی هێزی کاری ئاڵمانی– Aktionskomitee zum Schutze der deutschen Arbeit”ەوە کۆمەڵە کرێکارییەکان، بنکە و پارەی یەکێتییەکان دەستیان بەسەردا گیرا و سەرانی یەکێتییەکان (وەك تیئۆدۆر لایپارت) لە “زیندانی چاودێریی” ئاخێنران و ئەشکەنجە دران و هەندێکیان کوژران.

ناسیونال سۆشیالیستەکان (نازییەکان) لەڕێی زۆرەوە خەباتی چینایەتییان لەنێوبرد و بە “تێکۆشانی نەژادی“ی جێگەیان گرتەوە. لەجێی بەشداریی و دەنگداریی کرێکاران لە کارخانەدا، “رابەری کارخانە” و “بەرەی کاری ئاڵمان(DAF) “یان دانا. هەموو کرێکاران وەك “وەفاداری” کرانە ئەندامی زۆرەملێیانەی بەرەی کاری ئاڵمانی (DAF) و ئەنجومەنە سەرتاسەرییەکانی کرێکاران و کارمەندان کرانە یەکێتی یەکەیی [تاك یەکێتی – single union].

مافی مانگرتن هەڵوەشینرایەوە و دەبوو “بڕواپێکراوانی کار– Trustees of the work” وەك میانجیکار لە مشتومڕەکاندا ئاشتی کۆمەڵایەتی لەنێوان خاوەنکار و هێزی کرێکاراندا لە شوێنەکانی کاردا دابین بکەن. دەبوو هەموو ساڵێك بۆ 12 مانگ 1ی ئایار ناو بنێن و ڕاستەوخۆ لەژێر فەامانی شالیاریی کاری دەوڵەتی ئاڵماندا بوون. “ڕۆژی خەباتی چینی کرێکار” ی جاران کرابووە سیمبوڵی “کاری داهێنەرانە” وەك “نیشانەی هاوپشتی نەتەوەیی” لە “شۆشیالیزمی نەتەوەیی“دا.

لە ساڵی 1934ەوە 1ی ئایار چیتر هیچ پەیوەندییەکی بە چینی کرێکارەوە نەمابوو و ناوی نرا بوو “ڕۆژی پشووی نیشتمانی نەتەوەی ئاڵمان”. دەبوو بە ڕازاندنەوەی درەختی ئایاری maypoles ، گۆرانیبێژیی، کاروانی ترومبێل و ڕپێوانی سەربازیی،1ی ئایار وەك جەژنی نەتەوەیی بێتە بەشی سەرەکی لە ئایدیۆلۆجی شۆشیالیزمی نەتەوەیی (NS). لە زۆر شوێندا وەك لاساییکردنەوەی پێشەنگیی بێرلین لە 1ی ئایاری 1933دا، تەنانەت درەختیان دەچاند، ئەوەی کە پێیان دەوت “داربەڕووی هیتلەر”. هاوکات نازییەکان بە تیرۆر و ڕاونان پاشماوەی بزووتنەوەی کڕیکاریی (ئاڵمانیا و نەمسا)یان سەرکوتکرد. زۆرێك لە ئوردووگەکانی قەڵاچۆکردندا لەتەك جوولەکەکان و “ناکۆمەڵایەتییەکان – Asozialen (لە ڕوانگەی نازییەکانەوە)” بەهۆی کاری زۆرەملێوە لەناو بران. بەڕێکەوت نەبوو، کە لەسەر دەرگەی ئوردووگەی قەڵاچۆکردنی داخاو Dachau ، دروشمی : “کار مرۆڤ ئازاد دەکات – !Arbeit macht frei” نووسرابوو. ئەم بارە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کە هێزەکانی بەرەی دژ لەپێس هەموویانەوە یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە 8ی مای 1945دا کۆتایی بە دیکتاتۆریی سۆشیالیزمی نەتەوەیی دەهێنن.

یەکی ئایار پاش 1945

لە ساڵی 1946دا 1ی ئایار وەك ڕۆژی پشوو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بە فەرمی ناسرا. بەڵام هێشتاکە دەتوانرا بانگەواز و کۆبوونەوە ئایارییەکان بەرتەسك بکرێن. ئەمڕۆکە لە ئاڵمانیا یەکی ئایار ڕۆژی پشووی یاسایی و پاڕێزراوە. لە ڕووی یاساییەوە پرسێکی هەرێمییە، بۆ نموونە لە هەرێمی نۆرد ڕاین ڤێستفالن NRW ئەم ڕۆژە ناوی ” ڕۆژی پابەندبوونە بە ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، تەبایی نێونەتەوەیی و ڕێزی مرۆڤایەتی“.

لە دەوڵەتەکانی سەرمایەداری دەوڵەتی بلۆکی خۆرهەڵاتیدا، ڕۆژی یەکی ئایار وەك “خەباتی نێونەتەوەیی و ڕۆژی پشووی خەڵکی کرێکار بۆ ئاشتی و سۆشیالیزم” لەلایەن فەرمانڕەوایە مارکسیست–لێنینیستەکانەوە دیاری کرابوو. بەشداریکردن لە ڕێپێوانە سەربازییەکاندا بە بەردەم ڕیزی ئەندامانی پارت و میوانەکانیاندا، ئەرکی بێچەندوچوونی کرێکاران و خوێندکاران بوو. وەك سیمبولی 1ی ئایار گوڵەمێخەکێکی سوور پێشکەش دەکرا یا وەك یاداوەریی سەرکوتکرانی بزووتنەوە کرێکارییەکان دادەنرا.

یەکی ئایار وەك نیشانەی دژەکۆمونیستانەی خۆرائاوا

پاپ پیوسی دوازدەهەم Pius XII کە لەسەردەمی کارگێڕییەکەیدا لە ساڵی 1939وە بەبێ ڕەخنە چاوپۆشی لە فاشیزم کردبوو، لە ساڵی1955دا 1ی ئایاری وەك یاداوەری یوسفی پیرۆز (باوکی عیسی) ڕاگەیاند، کە گوایە دارتاش بووە.

لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو [سەدەی بیست]ەوە لە بێرلین–ی خۆراوایی (BRD) یەکی ئایار بووەتە سیمبولی جەنگی میلیشیایی سەرشەقامەکان لەنێوان ئۆتۆنۆمەکان [خودموختارەکان] و پۆلیس. کە تێیدا سەنگەربەندی جەنگ و زیانگەیاندن، بەشێوەیەکی سەرەکی لە گەڕەکی کرۆیتسبێرگ Kreuzberg ڕوودەدەن، هەروا بەرادەیەك دانیشتوانی ئەو گەڕەکە و کەسانی دیکەی کە لە شوێنەکانی دیکەوە هاتوون، چالاکانە بەشداری تێدا دەکەن. بەزۆری ئێوارە خۆپیشاندانی چەپە رادیکاڵەکان، هەل بۆ توندوتیژی پۆلیس و پێکدادانەکانی دواتر دەڕەخسێنن.

لە ساڵی 1911ەوە لە هەندێك شاری ئۆروپیدا ڕێپیوانی “ڕۆژی ئایاری ئۆروپا– EuroMayday ” وەك ئەڵتەرناتیڤی ڕامیاریی بۆ جەژنە شەقامییەکانی کۆنفیدراڵیی یەکێتییەکانی ئاڵمانDGB بەرپا دەرکرێن. چالاکان دەیانەوێت لە وێنای ڕیزبەندی ڕەش و ئاهەنگگێران بە پاپموزیك و پۆشاکی ڕەنگاوڕەنگی بەرهەڵستکاری کرێکارانی ناڕێکخراو و ناجێگیر، دووری بگرن.

ئەورۆکە لە ئاڵمانیا، نەمسا و بەشێکی سویسرا 1ی ئایار ڕۆژی پشووی فەرمییە، هەروەها لە وڵاتانی وەك برازیل، چاینا، فینلەند، فەرەنسە، یۆنان، ئیتالیا، مەکسیکۆ، کۆریای باکووریی، پۆتوگال، ڕوسیا، سوید، تایلاند، تورکیە، عیراق و هەدێك وڵاتی دیکە پشووی فەرمییە. سەرەرای ئەوەش هێشتاکە لە هەندیك وڵاتدا خۆپیشاندانە ئایارییەکان قەدەخە دەکرێن و بۆ سەرکەوتیان ڕێگە بە توندوتیژی پۆلیس و گرتن دەدرێت. بەڵام زۆربەی خۆپیشاندانە ئایارییەکان لەژێر کارایی بزووتنەوەی سوونەتیی کرێکاران و کۆمونیستەکان و بەرادەیەك پارتە سۆشیالدێمۆکراتەکاندا، لەناو ڕامیاریی نوێنەرایەتی و پارەلەماندا خۆیان گونجاندووە.

ئەوڕۆکە چیتر “بازرگانەکان و پێشڕەوانی بازار”، بۆ ئەوەی کرێکاران ئارام و خاو بکەنەوە، پێویستیان بە 1ی ئایار نییە. ئەو کارە یەکە یەکێتییەکان [یەکێتییە پیشەییەکان]ی کۆنفیدراڵیی یەکێتییەکانی ئاڵمان DGB خۆبەخۆیی ئەنجامیان داوە. هەردەم بەردەام هەوڵ دراوە، 1ی ئایار وەك پشووی فەڕمیی هەڵوەشێنرێتەوە، بۆ ئەوەی لەم ڕۆژەشدا وەك ئاسایی و بەبێ پاداشتی زیادەی کار، کار بکرێت.

بەڵام چ پشوو بێت یان نا: ئەوە تەنیا مانگرتنی هاوپشتی، بایکۆت و خەباتی ڕاستەوخۆن، کە هەموو ڕۆژیك دەکەنە 1ی ئایار!

سەندیکای ئەنارکیستی کۆڵن / بۆن

http://anarchosyndikalismus.org

سەرچاوەکان:

– هافبرۆد، مایکڵ : “مانگرتنی گشتی، 8 کاتژێر ڕۆژانەکار و یەکی ئایار. گەنجینەی بزووتنەوەی ڕادیکاڵی کرێکاری“، ئامادەکردنی بلاکبۆکس ، بیلیفیلد 1997

Halfbrodt, Michael: „Generalstreik, Achtstundentag und Erster Mai. Ein Kapitel aus der radikalen Arbeiterbewegung“, Edition Blackbox, Bielefeld 1997

– کاراسێك، هۆرست: “هایمارکت، ئەنارکیستە ئاڵمانەکانی شیکاگۆ. وتە و ژیاننامە.” جاپکراوی کلاوس ڤاگنباخ، بێرلین 1973

Karasek, Horst (Hg.): “Haymarket. Die deutschen Anarchisten von Chicago. Reden und Lebensläufe.” Verlag Klaus Wagenbach, Berlin 1973

بەڕێزە گیانبازیتان لەپێناو ڕزگاری لەم مەینەتبارییە

بەڕێزە گیانبازیتان لەپێناو ڕزگاری لەم مەینەتبارییە”

لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی مانگرتنی کرێکارانی شیکاگۆ ١٨٨٦ مەیدانی هایمارکت

تاکتیکی جەنگی نێوخۆ لەپێناو ستراتیجی سەرۆکایەتی و کاردانەوەی تاکی ئازاد

 

هەژێن
٢٩ی ئەپریلی ٢٠١٥

ئەگەر سەرنجی مێژوو و هۆکارەکانی جەنگی نێوخۆی باڵەکانی بۆرجوازی کورد بدەین، ئەوا لە هەرسێ خولی جەنگی نێوخۆییدا تەنیا دوو هۆکاری هەبوون :
یەکەم: پاوانگەریی دەسەڵات [سنووری دەسەڵاتداریی]
دووەم: چەپاوڵگەریی ئابووری [بە پارتییکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان و دابەشکردنی داهات لەنێو دەسەڵاتداران]

خولی یەکەم ١٩٦٣- ١٩٧٠ و خولی دووەم ١٩٧٦- ١٩٨٧ سەراپای جەنگەکان تەنیا لەسەر سنووری دەسەڵاتداریی و سەپاندنی تاكپارتایەتی و تاك میلیشیایی بوو، هەر لایەك و وابەستەی دەوڵەتێك بوو و لەسەر بنەمای پێکهاتەی خێڵەکییان، پەلاماری یەکدیان دەدا و ناوچەی ژێردەسەلاتی یەکدییان داگیردەکرد و چەکدارانی یەکدییان کۆمەڵکوژ و تیرۆر دەکرد و لایەنگرانی یەکدییان ئەتکدەکرد و ژنانی هەڵهاتوو لە ڕێسا دواکەوتووەکانیان دەکوشت، هەڵهاتووانی سەربازییان بە چەکهەڵگرتن یا گەڕانەوە بۆ بەرەی ڕژێمی بەعس ناچاردەکرد.

خولی سێیەم، ١٩٩٤- ١٩٩٨جەنگی نێوخۆ لەسەر زیاتر داگیرکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان و کردنیان بە کەرتیی پارتیی وەك کۆمپانیای کۆڕەك و نۆکان و …تد و دابەشکردنی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و چەپاوڵگەریی زیاتر بوو، هەر لایەك و وابەستەی دەوڵەتێکی دراوسێ بوو و هەنووکەش هەر ئاوایە و هەمان هاوکێشە و هاوسەنگی لە ئارادایە و هەرێمی کوردستانیان کردووە بە مەیدانی یەکلاکردنەوەی جەنگی ئابووریی و ڕامیاریی و سەربازیی دەوڵەتانی ئێران و تورکیە.
بەڵام ئێستا بەپێچەوانەی ڕابوردووەوە، پارتییە زلهێزەکان و لایەنە دەسەڵاتدارەکان لەبەر پاراستنی بەرژوەندی ئابووریی و سەروەریی خۆیان وەك خاوەنی کۆمپانیا و داگیرکاری کەرتی جۆراوجۆر لە بەرانبەر مەترسی ڕاپەيڕینی خەڵكدا لە ساڵی ١٩٩٨ ڕێکەوتنی ستراتیجییان هەیە و لەتەك ئۆپۆزسیۆنی کارتۆنیش بە هەمان شێوە ڕێکەوتنی ستراتیجیان پێکهێناوە. لەبەرئەوە قسەکردن لە ئەگەر و مەترسی جەنگی نێوخۆیی لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەچێتە خانەی پاگەندەی درۆینە و ترساندنی خەڵك بە ئەگەری گەڕانەوەی ماڵوێرانی ١٩٩٤- ١٩٩٨ کە خێزان و کۆڵان و گەڕەك و فێرگە و فەرمانگە و مزگەوت و هاوەڵان و هاوپۆلان و هاوکاران و هونەرمەندان و نووسەران و میدیاکاران و ئۆپۆزسیۆن و تەنانەت دڵدارانیشی کردبوو بە دوو بەش و دژی بە یەکدی و هەرێمیشی کردبووە مەیدانی تەڕاتێنی هێزی لەشکریی و سیخوڕیی دەوڵەتانی عیراق و تورکیە و ئێران.

ئەوەندی ئاوەزی من بڕبکات و تێگەییشتنم بواربدات، پەیامە ترسێنەرەکەی “سەرۆك”، درێژەی هەمان پەلاماردانی ئەم دواییانەی نێو پارلەمان و هەڕەشەی قزڵباشییەکانیەتی لە ڕەخنەگران لە “سەرۆك”. لەبەرئەوە جەنگێکی نێوخۆیی لەنێو باڵەکانی بۆرجوازی کوردا جارێکی دیکە ئەستەمە، چونکە ئیدی ئەوان میلیشیای جاران نین و گۆڕدراون بە کۆمپانیای چەپاوڵگەر و مانەوە و پاراستنی سوود و بەرژوەندییان پێویستی بە ئاساییش و جێگیریی دەسەڵات هەیە، بازرگانی و پیشەسازی و چەپاوڵگەری ئابووریی پێویستیان بە بار و دۆخی جێگیر و ئاساییشی گواستنەوە و داگیرکاریی ئابووریی و کێبڕکێی بازار هەیە نەك جەنگی میلیشیایی و نێوخۆیی، لەو بارەوە دەتوانم بڵێم ئەگەر چەکدارانی هەپەگە و یەپەگە و یەپەژە لە نیوەی دووەمی سەدەی ڕابوردوودا بهاتنایە هەرێم، ئەوا بە دڵنیاییەوە گەورەتری جەنگی نێوخۆییان بەرانبەر بەرپادەکرا، بەڵام لە ئێستادا هەم ئاساییشی بازرگانی و هەم لاوازیی سەربازیی ناچار بە سازشی ڕامیاریی کردوون.
بەڵام لە بەرانبەردا بیست و چوار ساڵە جەنگێکی نێوخۆیی پەردەپۆشکراو و ڕانەگەیێندراو دژی کەسانی ئازادیخواز و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیی و جەماوەرییەکان بەرپاکراوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەموو بوارەکاندا ئەم جەنگە ڕەنگدەداتەوە و بەرەوپێش دەبرێت و زۆرێك نائاگاهانە بوونەتە بەشێك لە بەرەوپێشبردنی ئەو جەنگە؛ چ بە پاگەندەکردنی ساوایی و پاراستنی فەرمانداریی هەرێم، چ بە خۆشباوەڕکردنی خەڵك بەسەرۆك و فەرمانداریی و دەوڵەتی باش و خەریککردنی دەنگدەری ناڕازی بە کایەی گۆڕینی ئەم لیست بە ئەو لیست و هەڵبژرادنی خراپ بەرانبەر خراپتر .

ئەگەر لە بەرانبەردا، تاك و جەماوەر لە کۆمەڵی هەرێمی کوردستاندا خودهوشیاریی و سەربەخۆیی کەسایەتی خۆی بەدەستهێنابێت و لە ڕووداوەکانی بیست و چوار ساڵی ڕابوردوو ئەزموونی وەرگرتبێت و چیدیکە ئامادەنەبێت ببێتە چەکدار و سەربازی پارتییەکان و فەرمانداریی و دەوڵەت، ئەگەر چیدیکە گروپ و پێکهاتەکانی کۆمەڵ ئامادەنەبن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بکەنە قوربانی ئایدیۆلۆجیا و بەرژەوەندییەکانی سەرانی پارتییەکان، ئەوا هیچ جەنگێکی نێوخۆیی نێوان باڵەکانی بوارجوازی کورد توانای ڕوودانی نییە و جەماوەر دەتوانێت بڵێت جەنگی ئێوە جەنگی ئێمە نییە و فەرموون زگی یەکدی هەڵدڕن و یەکدی لەنێوبەرن، ئەو کات دەبینین کە منداڵی هیچ دەسەڵاتدار و سەرمایەدارێك ئامادەی یەك سات ئێشکگری و جەنگکردنی نییە و هیچ ڕامیارێك ئامادەی چوونە بەرەی جەنگ و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی خۆیانی نییە و ڕوودانی ئەگەری جەنگی نێوخۆ لە ڕوودانی وەستانی سورانەوەی ئەستێرەکان ئەستەمترە و هیچ پێویستی بە هەراسانی و دڵەخورپە و ترس نییە، چونکە ئەنجامدەر و قوربانی هەموو جەنگەکان تەنیا ئێمەی ژێردەستین و ئەگەر ئێمە نەبین، هیچ جەنگێك بوون و ڕوودانی نییە و دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و ڕامیاران و هاوبەرژەوەندانیان، ئەگەر گۆشتی یەکدی بخۆن، هەرگیز ئێسکی یەکدی ناشکێنن و هەر کات بەرژەوەندییان بکەوێتە مەترسییەوە هەموو جەنگ و کێشەکانیان ڕادەگرن، هەر ئاوا کە ڕوومەتی دیکتاتۆرەکەی (بەغداد)یان لێسایەوە .

جەنگی بیست و چوار ساڵەی دەسەڵات دژی خەڵك بۆ چاوەڕوانڕاگرتنی تاکی کۆمەڵی هەرێمی کوردستان بووە لە خۆشباوەڕیی و دەستەمۆیی و پاشکۆییدا، تاوەکو تاك و جەماوەر هەرگیز بیر لە هێز و توانای سەربەخۆ و یەکگرتووانەی خۆیان نەکەنەوە و بەرژەوەندییەکانی ڕامیاران و سەرمایەداران مسۆگەر بمنن و هیچ مەترسییەك بۆ سەر چەپاوڵگەریی و پاوانگەریی و سیستەمە چینایەتییەکەی هەرێم دروستنەبێت. وەها جەنگێك لە هەموو مەیدانەکان و بوارە کولتوورییەکانی ئایین و هونەر و میدیا و ڕامیارییدا بەرەوپێش براوە و دەیان سیناریۆ و ڕێکەوتننامە و بەڵێن و پاگەندەی بۆ بەڕێخراوە و لە ڕووی دەروونییەوە تیرۆری تاكی وێرانبوونی پاش جەنگەکانی کردووە و بە ناچارکردنی پارتییانە گەندەڵی سیستەمەکەی کۆمەڵایەتییکردووەتەوە و تەنانەت ناڕەزایەتی خەڵکیشی بەرەو داواکردنی بەشە تاڵانی و گەندەڵیی بردووە، ئەمە ئەو جەنگە نەبینراوەیە و تاکە جەنگێکە کە هەر ڕۆژ و بە چەندین شێوە ئاراستەدەکرێت؛ جەنگی لەنێوبردنی هێز و توانا و بڕوابەخۆبوونی تاك وخەڵك بەخۆی، کە بە دیوەکەی دیکەیدا سەرنەکەوتنی دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و ڕاوێژکارە ڕامیارەکانیان لەو جەنگەدا، واتە هەبوون و لە بزووتندابوونی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵی ئازاد و سەربەخۆ و پشتبەخۆبەستوو .

بەڵام وەك ئەزموونەکان نیشانماندەدەن، هیچ بار و دۆخێكی لە سەرەوە سەپاو تاسەر جێگیر و بەردەوامنابێت و دژ و بەرهەڵستکاری خۆی بەرهەمدەهێنێت و خۆهوشیاریی دژەباو لە تاك و گروپەکانی کۆمەڵدا سەرهەڵدەدات و کۆمەڵی هەرێمی کوردستانیش وەك هەر کۆمەڵێکی دیکە لە کارایی گۆڕانی کۆمەڵەکانی دەوروبەری خۆی و کۆی مرۆڤایەتی بەدەرنابێت و سروشی گۆڕانخوازیی لە ڕاپەڕین و بزووتنەوە و ڕووداوەکانی وەك ڕاپەڕینەکانی باکووری ئەفریکا و خۆرهەڵاتی نێوڕاست و بزووتنەوەی خۆبەڕێوەبەریی کوردستانی بەشی سوریە”ڕۆژاوا” و کوردستانی بەشی تورکیە “باکوور” و بلۆکیوپای ئەمەریکا و ئەوروپا و ناڕەزایەتییەکانی ئێران و تورکیە وەرگرتووە و وەردەگرێت و بەجۆرێك هەوڵ بۆ ئەزموونکردنەوەیان دراوە و دەدرێت، بەتایبەت ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی “ڕۆژاوا”، کە جەنگاوەرانی (هەپەگە) و (یەپەگە) و (یەپەژە) لەتەك هاوپشتی و فریاگوزاریی خۆیان بۆ کۆمەڵەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان هاوردیان و بووە سروشبەخشی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێم و سەرەتاکانی لە شەنگال و سلێمانیدا لە دەرکەوتندان و هەر ئەو دەرکەوتنەشە کە دەسەڵاتدارانی ئەو دوو ناوچەیەی هەرێمی هەراسانکردووە و ناچار بە سیناریۆسازیی و پیلانگێریی لە چەشنی “ڕەوتی دابڕان” و ” سێکیۆلار” کردووە و دوژمنەکانی دوێنێی [ئەندامانی پارتییەکانی ڕەوتی کۆمونیزمی و ینک] خستووەتە سەنگەرێكەوە و کەوتوونەتەخۆ تاوەکو بەر بە هەژموونی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی و دێمۆکراسی ڕاستوخۆبگرن و بەڵینی گۆڕان لە سەرەوە بە خەڵك بدەن و چەند ساڵ و دەهەیەکی دیکە درێژە بە کایە پارلەمانییەکەی خۆیانبدەن و ئەوانەی کە هەنووکە لە دەرەوەی کایەکەن، ببردرێنە نێو کایەکە و بە کۆمەڵێك بەرتەریی و دەستگیرۆیی ئابووریی ڕازیبکرێن و ئەوانیش لە بەرانبەردا پۆشاکێکی نوێ بە هەوڵەکانی دەسەڵاتدا بکەن و لەژێر پەردەی سەنگەرگرتن بەرانبەر توندڕەویی ئایینی، ئاشبوونەوەی چینایەتییان بەرەوپیش بەرن و مەرگی خۆیان دووربخەنەوە.

بەبۆچوونی من، پاگەندەکانی ئەگەر و مەترسی جەنگی نێوخۆی سەرۆك و پاگەندەی سێکیولاریزمی ” ڕەوتی دابڕان” و “سەنتەری سێکیولاریزم” تەنیا هەولێکن بۆ کەمکردنەوە و لاوازکردنی هەژموونی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا” لەسەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، کە هەمووانی [دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتیخوازی] خافڵگیر و تووشی شۆك کرد، بەتایبەت ئەوەی کە پیلانی هێنانی هێزەکانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی یەکێك لە ئامانجەکانی لاوازکردن و پاشەکشێکردن بوو بە بزووتنەوەی ناڕازیانی باشوور و باکووری عیراق [هەرێمی کوردستان] و ناچارکردن و خۆشباوەڕکردن و ڕیزکردنی دژە-(داعش)یان بوو لەپشت سەری دەسەڵاتدارانی فەرمانداریی خوارووی عیراق و فەرمانداریی هەرێمی کوردستان و زەمینەخۆشکردن بۆ لێدان و سەرکوتی هەر بزووتنەوەیەکی ناڕەزا و دژە-دەسەڵات لەژێر ناوی دژە-داعش و دژەتیرۆر. ئا لێرەوە دەتوانین دژایەتی ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز و دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا” تێبگەین و سەرنجی هەوڵەکانی ئێستا و داهاتوویان بدەین.

*******************************
http://www.hejeen.wordpress.com