ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

          نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

                              و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی نۆ:

ئێمە بنیاتی ئەم مەنهەجی دڵنیایکردنەوەیەمان لە دوو ڕێگاوە، ناوە: یەکەم ، لە ڕێگای مێژویی و مێتودی نێگەتیڤانەوە، ڕونیدەکەینەوە کە هیچ دامەزراوەیەك لە دەسەڵات، هیچ ڕێکخستنێك لە هێزێکی جەماعی لەو دامەزراوەوە و لە دەرەوەی، لە ئیستا و دواتریش، گریمانێکی لای ئێمە، نییە. ئەم ڕونکردنەوەیەمان لە ” دانپیانانی شۆڕشگێڕێکەوە” هەڵێنجاوە، لە تیلاوەی کەوتن و تێشکانی هەموو حکومەتەکانا کە لە ماوەی شەست ساڵدا لە فەرەنسا، بە دوای یەکدیدا هاتوون، کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی خۆیانیان، خستەڕوو. لە کۆتایشدا ئیشارەتی بە فەلاکەتچوون و مردنی دەسەڵات لە سەردەمی گەندەڵیی Louis Philippe لە حکومەتە وەختییە دیکتاتۆرە تەمەڵ و خامۆشەکەی، خستەڕوو، هەروەها لە سەردەمی سەرۆکایەتی حوکمی بێ بایەخی جێنرال  Cavignac و Louis Bonaparte دیسانەوە دەرکەوت.

لە پلەی دووهەمدا ئێمە ئوتروحەکەی خۆمان دەسەلمێنین ئەویش

بە ڕاڤەکردنی کە چۆن لە ڕێگای ڕیفۆرمی ئابوریانەوە، لە ڕێگای هاریکاریی شوێنە پیشەسازییەکان و ڕێکخستنی دەنگدانی گشتییەوە ، ئیدی خەڵکی لە خۆڕسکییەوە دەگاتە کاردانەوە و هۆشمەندیی و چالاکیکردن.  چی تر لە ختوکەدان و حەماسەوە نا، بەڵکو بە پلان لە پارێزگاریی لە خۆی بەردەوامدەبێت بە بێ سەروەرەکان [ ماستەرەکان] و خزمەتکارەکان، بە بێ نوێنەر و مەندوبەکان هەروەکو چۆن بە بێ ئەرستۆکراتەکان، بە سەربەخۆیی تەواو بۆ تاك تاکو بەخۆی کار و چالاکی بکات. بەم شێوەیە بیرۆکەی کەسیی، بیرۆکەی من، درێژ و گشتی دەکرێتەوە، هەر وەك چۆن تاکە کەسی من هەیە، هەر بەو جۆرەش بونێکی کۆمەڵیی و کۆمەکیی من هەیە. چ لەم یاخود لەوی تردا، کردار و هۆشیاری و رۆح و سروش و دەرون و ژیان کە نە ناوەرۆك نە پرنسپیان دیار و زانراونین، بنەڕەتییەکانیان نازانرێت و لە جەوهەریشیا پێشبینی ناکرێت، ئەمانە بەرەنجامی ڕاستی ژیانە و لە جمووجوڵ و بزێوی بونەوەرێکی ڕێکخراودا، سەرهەڵدەدەن.  سایکۆلۆجییەتی نەتەوەکان و مرۆڤایەتی وەکو سایکۆلۆجێتی مرۆڤە و  ئەگەری ئەوەی هەیە کە ببێتە زانست. ئەمە ئەو ڕونکردنەوەیە کە لە بڵاوکردنەوەکەمانا سەبارەت بە سووڕەکان [دەوران] و کرێدت، هەروەها لە چاپتەری چواردە لە مانیفێستەکەی La Voix du Peuple” کە پەیوەستە و گرێدراوە بە دەستورەوە، پەنای بۆدەبەین.

درێژەی هەیە

………………………

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

 خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی حەوت:

ئێستاش هەر ئەو چەمکی بەجەماعییبوونەیە، کە لە ژیانیانا،لە چالاکییانا، لە یەکێتییانا، لە خودی تاکایەتییانا، کەسایەتییانا – لەناو کۆمەڵیشا وەکو کەسێك سەراپای مرۆڤایەتی دەبینرێت، وەکو ئەوەی کە هەموو مرۆڤایەتی تاکێك بێت-. ئەمە ئەو چەمکەیە، ئەو تێگەیشتنە کۆمەڵایەتی و بوونی مرۆڤایەتییە کە ئەوان باسی لێوە دەکەن و ئێمە ئەمڕۆ نکوڵی لێدەکەین و ڕەتیدەکەینەوە ، هەر بەو هۆکارەشە کە نکوڵی لە دەوڵەتیش دەکەین، نکوڵی لە حکومەت دەکەین و لە کۆمەڵ وەدەری دەنێین، کاتێك کە شۆڕشی ئابووریانە ڕوودەدات هەموو دەستورەکانی دەسەڵاتە پۆپیلەرەکە، ئیتر ئەو دەسەڵاتە لەناو خودی جەماوەرەوە یاخود دەرەوەی جەماوەرەوە بێت ، لە ڕێگای میراتگەریی پادشاییەوە، بێت، یا دەزگەی فیوداڵییەوە، یاخود نوێنەری دیمۆکراتیانەوە، بێت، ڕادەماڵی و ڕەتی دەکاتەوە. بە پێچەوانەی ئەوانەوە[ پرۆدۆن مەبەستی نەیارەکانێتی- وەرگێڕ] ، ئیمە پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەین کە خەڵك ، کۆمەڵ، جەماوەر، دەتوانێت و دەیەوێت کە حوکمڕانی خودی خۆی بکات ، کاری خۆی بکات، ئەدای خۆی هەبێت، گەشە بکات و بە پێوە ڕاوەستێ وەکو مرۆڤ،  بۆ دەربڕین و ئاشکراکردنی خۆی بەباشی، لە پەروەردە و ڕۆشنبیرییدا هەروەها لە مۆراڵی تاکێتیدا، بە بێ یارمەتی و هاریکاری ئەم هەموو قسەکەرانەی کە پێشتر زۆردار بوون و ئێسستا ئەرستۆکراتن، کە ناو بەناو خۆیان بە نوێنەریان نیشاندەدەن. ئەم نوێنەرانە خۆیان گەندەڵن یاخود لە حوکمکردنی خەلکیدا، گەندەڵ بوون، ئەوانەی کە بە ئاسانی و بە سادەیی پێیان دەڵێین ختوکەدەرانی جەماوەر، دیماگۆگییەکان .

.

لە دوو وشەدا:

ئێمە هەردك دەوڵەتیش و حکومەتیش ڕەتدەکەینەوە چونکە دڵنیایی ئەوە دەکەینەوە (کە هەرگیز پیاوی دەوڵەت باوەڕی پێنەکراوە، یاخود بڕیاری لەسەر نەدراوە) کە خۆڕسکیانە لەناو جەرگەی جەماوەرەوە و چالاکی و کردەی خودی جەماوەر بێت.

لەبەر ئەمەش ئێمە ئەنارشییەت پەسەند دەکەین کە هەر وەکو بەڵگەکان نیشانی داوە لە نێو ئەوانەی کە وتراوە ئەنارشی باڵاترین سنوری ئازادیی و ڕژێمێکە کە مرۆڤایەتیی دەتوانێت بەدەستی بهێنێت. ئەنارشی حکومەتی خودی خەڵکییە و لە خۆیانەوە و بۆ خۆیان  بێ دەستوەردانی پاشاکان ، ئەرستۆکراتەکان یاخود دیماگۆگییەکان، خۆبەڕیوەبەریی فۆرمیلەیەکی ڕاستینەی کۆمارییە. Voix du Peuple, Dec. 3 1849

 

درێژەی هەیە

…………………

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

 

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی شەش:

دەوڵەت دەستوور  دامەزراوەیەکی دەرەکییە لە هێزە کۆمەڵایەتییەکە.

 

بە گوێرەی ئەم دامەزراوە و دەستوورەکەی کە هێزی دەرەکیی و باڵادەستییە، خودی خەڵکی خۆیان بەڕێوەنابەن. هەر بە گوێرەی ئەم دەستورەش لە هەنووکەدا تاکە کەسێك، چەند کەسێك، یاخود بە هەڵبژاردنی بڕێك لە خەڵك یاخود لە ڕێگا و بوونی نەریتی مانەوە بەمیراتیی، میراتگریی، ئەمان فرمانداریی لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانا دەکەن، هەروەها لەتەك ئەمەشدا سازش و دانوستاندیش، دەکەن. هەر هەموو ئەمانە لە ڕێگای خۆیەوە و بە ناوی خۆیەوە واتە بە ناوی دەوڵەتەوە دەکات. بە وشەیەك، دەوڵەت وەکو باوكێك لە بەجێهێنانی هەموو کاروبارەکانی نێو خێزانێك، یاخود میراتگرێك [واریس] ، بەڕێوەبەرێك، یا وەکیلێك وایە. ئەو، هەموو ئەم دەسەڵاتانەی وەکو دەسەڵاتێکی گشتی و ڕەها کە شیاوی گۆڕان و وەرگرتنەوە نییە لێی، لە خۆیدا گردکردۆتەوە.

 

ئەم دەستوور و دامەزراوە دەرەکییە لە دەسەڵاتی جەماعی، کە یۆنانییەکان ناویarchê,، – باڵادەستیی، سەروەریی، دەسەڵات، حکومەت-یان لێ ناوە کە لە سەر ئەم گریمانە[ فەرەزییە] خۆی ڕاگرتووە : خەڵکێك ، کە بە جەماعیین، کە ئێمە ناوی کۆمەڵی لێدەنێین، ناتوانن حوکمی خۆیان بکەن و بەخۆیان بیر لە ئەنجامدانی کاریان بکەنەوە، دەربڕین لەخۆیان بکەن یا خۆیان بەیانبکەن بە بێ یارمەتیی، وەکو بونەوەرێك لە هەبوونی کاراکتەری کەسایەتیی خۆیان، دەکرێت ئەم یارمەتییەیان پێببەخشرێت. هەر لەبەر ئەمەش گەر کارەکانی ئەم خەڵکە، کۆمەڵە، مەیسەر ببێت دەبێت نوێنەرایەتیی لە لایەن یەکێك یاخود زیاتر لە تاکە کەسێکەوە، لەژێر هەر تایتڵێكدا بێت، بکرێن، لەو بارەشدا ئەمانە وەکو واریس، سەرپەرشتیکەرێك [وەلی ئەمر] حسابیان بۆ دەکرێت کە نوێنەرایەتبوونی خەڵکەکە و خواستیان بەجێدەهێنن. بە گوێرەی ئەم گریمانە دەسەڵاتی جەماعیی مەحاڵە، یاخود دەسەڵات بە جەماعیی، کە لە جەوهەردا دەگەڕێتەوە بۆ جەماوەر بۆ بەیانکردنی حاڵی خۆی و ئەدادانی چالاکییەکانیی بە ڕاستەوخۆ، بێ نێوەندگیریی ئۆرگانێك، ئەم دەسەڵاتەی خەڵك کە بە سەراحەت و بە ئاشکرا دروستبووە، ناتوانێت بێتەدی و بێتە قسە. ئەمە ڕاڤەکردنی دەستورەکەی دەوڵەتە کە لە هەموو فۆرمە جیاوازەکانا، ئاوا دێتەوە کە ئەو بە جەماعییبوونە، یاخود ئەو بەکۆمەڵییە بە تەنها لە مێشكدا، یا هەر بە قسە لای ئەوان بوونی هەیە، کە ناتوانێت خۆی بەرجەستە بکات، هەست بە پاراستن و مانەوەی خۆی بکات، خۆی لە حوکمی پادشایەتی بپارێزێت، یاخود لە غەزەبی تەختی ئەرستۆکراتی یا لە نوێنەری دیمۆکراتیان، خۆی قورتار بکات،  سەرەنجامیش هەموو ئەو مانیفێستە تایبەتمەندانە، شەخسییانە، خواستەکانی جەماوەر یاساخ دەکەن .

 

درێژەی هەیە

……………………

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

 

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

 

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

 

بەشی پێنج:

 

گەر تەماشای پێناسە دەستکردەکەی Louis Blanc سەبارەت بە دەوڵەت لە وەرگێڕانەکەیدا، بکەین، هەر بە تەنها وشەی زۆردار و زۆردارانەی چوار جار بەکارهێناوە: زۆرداریی تاکە کەسێك یا تاکێك ، زۆرداریی هەندێك، هەروەها زۆرینە ، ئا بەمجۆرە، تەنها یەکجار نەبێت کە ناوی دەسەڵاتی خەڵکی هێناوە کە لە لایەن بەربژێرەکانیانەوە خزمەتیان دەکرێت، ئەویش تاکو دەستخۆشی لێبکرێت و چەپڵەی بۆ لێبدرێت. بەگوێرەی قسەکانی Louis Blanc هەموو دەوڵەتەکان زۆردارن تەنها دەوڵەتی دیمۆکراتیی نەبێت.

ئەنارکییەکان لێرەدا مامەڵەیەکی جیای تایبەت و غەریب دەکرێن، ئەوەش دەسەڵاتی ئەو کەسەیە کە یەکەمجار هاتووە. لای ئەو: زۆر یان کەم ئاوا ڕویدا کە ئەو یەکەمین کەسە ڕۆشنبیرترین و بەهێزترین زۆردار بێت لە حوکمڕانیی بێ سەروبەردا. دەی چی دێوەزمەیەکە [مۆنستەر] ئەوەی یەکەم جار کە هاتووە؟ ئەمە کێیە ، ئەم کەسی یەکەمجارە کێیە؟ کە زۆر یا کەم ڕوویدا کە ڕۆشنبیرترین و بەهێزترین کەس بێت کە مومارەسەی زۆردارییەکەی لە فەوزادا دەکات؟! . پاش هەموو ئەمانەش کێیە کە ڕەوایی حوکمی ئەنارکیی بدا بەسەر ئەم حکومەتە کاریزمای هەموو خەڵكدا، کە وەکو دەزانین خزمەتێکی زۆر باش لە ڕێگای بەربژێرەکانیانەوە دەکات؟  چەندێك جێی شادییە کە دڵنیابیت لەوەی لە یەکەم زەربەدا خۆمان بەتەختکراوی لەسەر زەوییەکە دەبینینەوە. ئای چەند قسەزانە، بەزمانە پاراو و ڕەوانەکەی قسە دەکات، سوپاس بۆ خودا کە لە چەرخی نۆزدەهەمدا ئافریندەی کردیت [ پرۆدۆن مەبەستی لویس بلانکە – وەرگێڕ] بۆ بەیانکردنی ئەو یارمەتییە بەسوودانە، بۆ ئەو چەشنە لە گەمژەیی کە ناوی مەندوبی چینی کرێکارانت لە خۆت ناوە ، دەنا هەر لە یەکەم جاردا کە هەر پەنجەت قەڵەمی گرت لەژێر باوبۆرانی ، زریانی هسسدا، hisses ، بە هیلاکەت دەچویت .

 

کەواتە دەوڵەت چییە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بدرێتەوە. لیستی فۆرمە جیاوازەکانی دەوڵەت کە Louis Blanc پاش ئەرستۆ، Aristotle ،ئامادەی کردوون ، هیچی فێر نەکردوین. هەرچیش سەبارەت بە Pierre Leroux –ە، ئەوە ناهێنێت کە سەرنجی لێبدەین، گەر پرسیاری لێبکەین، ئەو پێمان دەڵێت پرسیارەکە ناهینێت بەرجاو بگیرێت، دەوڵەت هەمیشە هەبووە و هەمیشەش دەبێت- ئەمەش دوا هۆکار و بیانوە لەلایەن کۆنەپارێزان و پیرەژنەکانەوە. [ پرۆدۆن وشەی پیرەژنەکانی بەو مەبەستە بەکارهێناوە کە چۆن کاتی خۆی لای خۆمان وشەی سەر ئاسنینەکان بۆ پیرێژنە خراپەکان بەکاردەهێنرا – وەرگێڕ]

 

درێژەی هەیە

……………..

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی چوار:

لێگەڕین با بە تەواوی شیبکەینەوە:

  • سەبارەت بە سروشتی دەوڵەت:

Louis Blanc پرسیار دەکات “دەوڵەت چییە؟”

وەڵام دەداتەو و دەڵێت:

” دەوڵەت لەسای تەختی پادشایەتیی –دا دەسەڵاتی تەنها پیاوێکە ، حوکمی زۆردارانەیە و جەوری تاکە کەسێکە.

“دەوڵەت لەژێر فرمانداریی ئۆلیگارکیدا، دەسەڵاتی ژمارەیەکی کەمی پیاوانە، حوکمی زۆردارانەیە و جەوری چەند کەسێکە .

“دەوڵەت لەسای فرمانداریی ئەرستۆکراتەکانا، دەسەڵاتی چینێکە، حوکمی زۆردارانەی زۆرینەیەکە.

“دەوڵەت لەسای فرمانداریی ئەنارکییەتا، دەسەڵاتی ئەوەی یەکەم جار هاتووە  کە وا ڕێکەوت هەرە ڕۆشنبیر و بەهێزەکەیە، حوکمی زۆردارانەی بێ سەروبەرەیە[ فەوزایە].

“دەوڵەت لەسای دیمۆکراتەکانا دەسەڵاتی هەموو خەڵکە کە لە لایەن بەربژێرەکانیانەوە خزمەتیان دەکرێت، حوکمی سەردەمی ئازادییە”

 

لەم پێناسەیەی Louis Blanc بۆ دەوڵەت لە بیست وپێنج هەزار یاخود سی هەزار خۆێنەری خۆی، ڕەنگە دە کەسیان ئەم پێناسەیەیLouis Blanc یان، بۆ دەوڵەت، لەلا تەواو و لابەلاکەرەوە نەبێت و لە دوای مامۆستاکەیانەوە نایڵێنەوە: کە دەوڵەت دەسەڵاتی کەسێکە، هەندێکە، یاخود زۆربە ، هەمووان، یاخود ئەوەی یەکەمجار هاتووە. بەگوێرەی وشەکان دەوڵەت بە یەکێك لەم ئامرازانە وەسفکراوە : پاشایەتیی، ئۆلیگارکیی، ئەرستۆکراتیی، دیمۆکراتیی یاخود ئەنارکیی. نێردراوەکانی [مەندوب] لۆکسەمبەرگ کە خۆیان باوەڕیان وایە کە فێڵ و دزییان لێکراوە – بەوەی کە ئاوای دەبینن گەر کەسێك بیەوێت ڕایەکی جیاواز لەوان دەربڕێت سەبارەت بە مانا و ئاڕاستەکانی شۆڕشەکەی شوبات.- لە نامەیەکدا کە بڵاوکرایەوە شەرەفمەندیان کرودم کە ئاگەداریان کردمەوە کە وەڵامەکانی Louis Blanc زۆر سەرکەوتوانە بوو کە من ناتوانم شتێکم لە وەڵامیا هەبێت. لەوە دەکات هیچ کام لە هاووڵاتییە نێردراوەکان هەرگیز دیراسەی یۆنانییان نەکردبێت. گەر بیانکردایە ئەوەیان دەبینی کە مامۆستاکەیان، برادەرەکەیان، Louis Blanc ، لەبری پێناسەکردنی دەوڵەت تەنها هاتووە وشەکانی یۆنانیی، وەکو: monos ، یەک دانە، aligoï ، هەندێك یا چەند دانەیەك، aristoï, ، گەورە یاخود مەزن، demos ، خەڵك، هەروەها privative a ، یانی نا، نەخێر-ی بۆ فەرەنسی وەرگێڕاوە. ئەرستۆ بە بەکارهێنانی ئەم چەمکە [کۆنسێپت] شیاوانە فۆرمەکانی دەوڵەتی جیاکردۆتەوە، کە پێناسەی بە بەکارهێنانی وشەی archê ، [ وشەیەکی کۆنی یۆنانییە کە بۆ دەسەڵات یا یەکەم شوێنی دەسەڵات بەکارهێنراوە-وەرگێر] بە واتای دەسەڵات، حکومەت، دەوڵەت، کردووە و چواندووە. داوای لێبوردن لە خوێنەرمان دەکەین، ئەوە هەڵەی ئێمە نییە ئەگەر زانستی سیاسەت لە لۆکسەمبەرگ نەیتوانیبێت توێژینەوەی سەرچاوەی وشە بکات، کە لەو ڕێگایەوە دەزانرێت مانای ئەم وشانە لە ڕێڕەوی مێژوودا، گۆراون.

 

……………

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

بەشی سێ:

 

Louis Blanc و Pierre Leroux دڵنیایی لەسەر پێچەوانەکەی دەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی توانای ئەم دووانە لەناو سۆشیالیستەکانا دیارە، ئەمەیان لە سیاسییەکانەوە بۆ ماوەتەوە، ئەمانە پیاوانی حکومەت و دەسەڵاتن، پیاوانی دەوڵەتن.

 

بۆ ئەوەی جیاوازییەکان لابەلابکەینەوە دەبێت ئێمە دەوڵەت وەکو پرسێك بەرچاو بگرین، نەك لە ڕوانگەی کۆمەڵە کۆنەکەوە کە ئاساییانە و بە زەروورە بەرهەمیهێناوە، بەڵام ڕووبەڕووی نەمانی دەبێتەوە، بەڵکو لە دیدی کۆمەڵە نوێیەکەوە کە ئاوایە و دەشبێت ئەنجامی کردنی ئەو دوو چاکسازییە بنەڕەتییە و بەیەکەوەگرێدراوی وەکو سیستەمی متمانە و ڕەسید [ کرێدت] و باجگەریییە، ئەو کێشانە لابەلابکرێنەوە.

 

سەبارەت بەمەی دووهەم کە دەوڵەتە، گەر ئێمە ئێستا ئەوە بسەلمێنین کە خودی دەوڵەت بە سروشتی بە تەواوی لەسەر گریمانێکی بێ بنەما ڕاوەستاوە، لە پێگەی یا هەنگاوی دووەمدا لە خودی پلان و وجودیی دەوڵەتا هیچ پاساوێك بۆ هەبوونی و پاراستنی نادۆزرێتەوە کە زیانبەخش نەبێت. لە گریمانی دووهەمیشدا دەوڵەت لە هەردو بارەکەدا یەکسانە بە درۆ و دواتریش هۆکارەکانی بۆ بەردەوامبوونی، تەنها دەتوانێت پەنا بۆ گریمانێک وەکو دوانەکەی دیکە بەرێت کە ئەمەش هەر بێ بنەمایە، بەم جۆرە کە ئەم سێ خاڵە، سێ لایەنە،[ پرۆدۆن مەبەستی ئەو 3 لایەنەی دەوڵەتە کە لێرەدا هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی قسەی لەسەر دەکرێت – وەرگێڕ] ڕوونکرانەوە پرسەکە/ کێشەکە لابەلا دەکرێتەوە و دەوڵەتیش ناپێویست و لە زیادە حسابی بۆدەکرێت، سەرەنجامیش ئامرازێکی زەرەرمەند و شتێکی مەحاڵ دەبێت، بوونیی حکومەت لەخۆیدا ناکۆكە.

 

درێژەی هەیە.

…………..

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگادار بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

 

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

 

شۆڕشەکەی مانگی شوبات[ پرۆدۆن مەبەستی شۆڕشی شوباتی 1848 – وەرگێڕ] دوو پرسیی سەرەکیی ورووژان: یەکەم ئابووریی: پرسی کار و موڵکییەت، ئەوی تریان سیاسییە: پرسی حکومەت یاخود دەوڵەت-ە

 

لە پرسیی یەکەمدا، پرسە ئابوورییەکە، سۆشیالیستە دیمۆکراتەکان لە جەوهەردا تا ڕادەیەکی زۆر هاوڕان و لە تەك یەکدیدا دێنەوە، ئەوان دان بەوەدا دەنێن پرسەکە داگیرکردن و بەشکردنی موڵکییەت نییە، بگرە کڕینەوەیشیان نییە . تەنانەت پرسیاریی دانانی باجی بێ ئابڕوانەی زیادەش لەسەر چینە ساماندار و خاوەنموڵکەکانیش نییە کە لە کاتێکدا تەجاوازی بنەماکانی ناسینی خاوەندارێتییان، کە لە دەستوورا ناسراوە ، کردووە، کە ئەمەش تەنها خزمەتی ئاوەژووکردنەوەی ئابووریی گشتی دەکات کە بارودۆخی پڕۆلیتاریا خراپ دەکات. ڕیفۆرمە ئابوورییەکە لە لایەکەوە پێكهاتووە لە مونافەسەکاریی و سەرەنجامیش زیانگەیاندن بە سەرمایە [کاپیتاڵ] بە لەدەستدانی داهاتەکەی، بە واتایەکی دیکە بەم ڕیفۆرمە چونیەککردنی توانای هەموو کەسەکان بۆ هەمان ئاستی کار و توانای کرێکار لە ڕوی داهاتیانەوە، لە لایەکی دیکەشەوە، هەڵوەشاندنەوەی سەراپای سیستەمی هەبوونی باجەکانە ، کە تەنها لەسەری کرێکاران و پیاوانی هەژارادا دەشکێنەوە ئەمەش بە شوێنگرتنەوەیان بە تاکە باجێك لەسەر سەرمایە کە لە قیستی بیمەی  تەئمین، دەچێت.

 

لای Louis Blanc و Pierre Leroux بە کردنی ئەم دوو چاكسازییە گەورەیە، ئابووریی کۆمەڵایەتی لە سەرەوە بۆ خوارەوە ڕێکدەخرێتەوە، پەیوەندی نێوان بازرگانی و پیشەسازیی پێچەوانە دەبێتەوە، قازانجەکانیش کە ئێستا بۆ سەرمایەدارە بۆ کرێکاران دەگەڕیتەوە. مونافەسەش کە لە ئێستادا بێ سەروبەر و تێکدەرانەیە، دەبێتە ئامرازێکی بنیاتنەر و بەردار، چی تر بازاڕ پێویست نییە ، کەسانی کارگەر و خاوەنکار بەیەکەوە بە خۆشییەوە پەیوەستدەبنەوە، ئیدی لەمەولا ترسێك لە داکشان [رکود] و هەڵپەساردن نابێت و نامێنێت. ڕژێمێکی نوێ بنیاتدەنرێت، دامەزراوە کۆنەکان یا هەڵدەوەشێنرێنەوە یاخود دروستدەکرێنەوە.

 

بەم شێوەیە ڕەوتی شۆڕشگێڕانە دیاریکرا و مانا و ئامانجی بزوتنەوەکەش زانرا. هەرچییەکیش کە ڕەنگە لە هەنگاوە کردەییەکانا [عەمەلی] دەرکەوێت، چاکسازییەکە چارەسەریدەکات. بە گوێرەی ئەم پرنسپانە و لەسەر ئەم بنەمایانە ئیدی شۆڕشەکە هیچ پرسێکی دیکەی نابێت و دواتر کێشەی ئابووریی ڕەنگە ئاوا حسابی بۆ بکرێت کە لابەلاکراوەتەوە.

 

هەرچی سەبارەت بە کێشە سیاسییەکەشە، لەتەك کێشەکەی پێشترا، ‘ئابوورییەکە ‘، دوورە لەوەی وەکو یەک بن، کە ڕزگاربوونە لە حکومەت و دەوڵەت لە ئایندەدا . ئا لەم خالەدا تەنانەت باسی حکومەت و دەوڵەت، لای ئەوان نەکراوە، ئەم گرفتە لە لایەن ویژدانی گشتییەوە  و زیرەکی و هۆشیاریی جەماوەرەوە لەبیرکراوە، یاخودهەر تێبینی نەکراوە. بەو شێوەیەی وەکو بینیمان شۆڕشی ئابووریی تەواوکرا، بەڵام ئایا حکومەت، دەوڵەت دەتوانێت لە بوونیا بەردەوامبێت؟ پێویست بە بەردەوامبوونی دەکات؟. لێرەدا هیچ کەسێك نە لە دیمۆکرات و نە لە دەرەوەی ئەوان زاتی [ جورئەت] ئەوە ناکات پرسیاریی بکات، کەواتە ئەوە هێشتا کێشەیە، گرفتە ، ئەگەر ئێمە توانیمان لە کارەساتە نوێیەکان قورتاربین، دەبێت ئەوەی ئایندەش لابەلابکرێتەوە.

ئێمە پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەین، هەر تەنها ئێمەشین کە دڵنیایی دەکەینەوە کە لە شۆڕشی ئابوورییدا، ئەوە لەلای ئێمە بڕاوەتەوە، کە دەوڵەت بەتەواوی دەبێت وجودی نەمێنێت، ئەم لەبەینچونەی دەوڵەتیش بەرەنجامی زەروورەتێکە لە ڕێکخستنی سیستەمی پشتیوانە ” ڕەسید” (credit ) و چاکسازی سیستەمی باجگەریی کە کارایی لەسەر ئەم جووتە نۆژەنکردنەوەی [ ئابووریی و سیاسیی ] حکومەت دادەنێت،[ سیستەمی باجگەریی و پشتیوانە “کرێدت” لەو سەردەمەی فەرەنسەدا قورساییەکی یەکجار زۆری لەسەر خەڵکی دانابوو و سزادانی جێبەجێنکەکردنەکەی زۆر سەخت بووە، هەبوونی ڕەسید گرنگ بووە کە بوونی دارایی بووە لە شێوەی جیادا، بێ بوونی ئەم ڕەسیدە نە مافی دەنگدان و نە مافی تر هیچیان نەبووە – وەگێڕ] ئیدی یەکەم، حکومەت دەبێتە ناپێویستیی [ بێ کەڵک] دواتریش بوونی مەحاڵ دەبێت، هەر ئاواش هەمان شت بۆ توێژاڵە خاوەندارە فیوداڵەکان، سووخۆرەکان، دەستوری پاشایەتی ڕەها، دەزگە قەزاییەکان،…تد پێشبینی دەکرێت، ئەمانە هەمووی لەژێر ناوی ئازادیی لە پەروەردە و ڕۆشنبیرییدا ناونووسکراون، بەڵام کاتێك کە خودی ‘ئازادیی’ دەگات، هەموو ئەوانە بە تەواوی دەکەون و لەبەرچاو وندەبن.

بە پێچەوانەی ئەوانی دیکە، کە لە ڕیزی پێشەوەیان ئێمە جیایان دەکەینەوە،Louis Blanc و Pierre Leroux ن، کە لە دوای شۆڕشە ئابوورییەکەوە، مانەوە و بەردەوامبوونی دەوڵەت بە زەرووری دەزانن، بەڵام لە فۆرمێکی ڕێکخراودا، بینای بکەنەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا لە لایەن ئەمانەوە نە پرنسپڵێك هەیە و نە پلانێکیش بۆ ڕێکخستنەوەی دەوڵەتەکە. پرسی سیاسیانە لای Louis Blanc و Pierre Leroux لەبری لەناوبردنی دەوڵەت لە ڕیشەوە و دیارکردنی و بەستنەوەی بە پرسی ئابورییەوە کە پرسێکە و تا ئەمڕۆش هەر پرسە، ئەوان داکۆکی لە فراوانکردنی بەرتەلەکانی دەوڵەت، دەسەڵات، دەسەڵاتدارێتی، حکومەت، دەکەن. ئەوان تەنها ناوەکان دەگۆڕن، بۆ نموونە لەبری دەوڵەتی سەروەر[master-State ] دەڵێن دەوڵەتی خزمەتکار [servant-State ] وەکو بڵێی گۆڕینی وشەکان کافییە بۆ گۆڕینی شتەکان! سەرەڕای ئەمەش، دەربارەی ئەم سیستەمەی حکومەت هیچ شتێك نازانرێت وەك سیستەمێکی دینی لە بۆشایی ئاسمانا خۆی ڕادەگرێت و هیچ دەربارەی نازانرێت، تقوسە دینییەکەی و ڕواڵەتی لەسەر زەوی و لە بەهەشتا، نەزانراوە.

لەئێستادا پرسیارێك هەیە کە لە هەنووکەدا سۆشیالیست  دیمۆکراتەکانی لەم مەسەلەیە و لە کێشەکانی دیکەدا دابەشکردووە وەکو ئایا دوای حەلبوونی بەکردەوەی پرسی کار و سەرمایە، دەوڵەت هەر دەبێت بمێنێتەوە و بەردەوامبێت ؟ بە مانایەکی دیکە ئایا دەبێت هەر دەوڵەتمان وەکو ئەوەی کە ئێستا هەمانە ببێت، ئایە دەستورێکی سیاسی بەجیا لە دەستورە کۆمەڵایەتییەکە دەبێت؟.

وەڵامی ئێمە پێچەوانەیە، ئێمە پێداگریی لە سەر ئەوە دەکەین هەر کە کار و سەرمایە دیاریکرا و کێشەکە لابەلاکرایەوە، کۆمەڵ لەسەر پێی خۆی ڕادەوستێ، ئیدی چی تر پێویستی بە حکومەت نابێت. ئێمە لەبەر ئەوە زیاتر لە جارێك بانگەشەی ئەنارشیبوونی خۆمانمان کردووە. ئەنارشیەت هەلومەرجی بوونی کۆمەڵێکی پێگەییوە [ ڕوشدە]، هەر وەك چۆن قوچکەیی/ هەرەمیی هەلومەرجی کۆمەڵی سەرەتایی بووە[ پرۆدۆن لێرەدا مەبەستی سەرهەڵدانی قوچکەییە پێش بەرەوچوونی کۆمەڵی سەرەتایی بۆ کۆمەڵی چینایەتیی- وەرگێڕ]، بەردەوام پێشەوەچونێک، بەردەوام وەرچەرخانێك لە کۆمەڵی مرۆڤایەتییدا لە قوچکەییەوە بۆ کۆمەڵی ئەنارشیی هەیە.

 

درێژەی هەیە.

……………..

**لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

 

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی

دەوڵەت*:

نوسینی جۆزیف پرۆدۆن، P. J. PROUDHON

و: زاهیر باهیر

 بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:  

 

شۆڕشەکەی مانگی شوبات[ پرۆدۆن مەبەستی شۆڕشی شوباتی 1848 – وەرگێڕ] دوو پرسیی سەرەکیی ورووژان: یەکەم ئابووریی: پرسی کار و موڵکییەت، ئەوی تریان سیاسییە: پرسی حکومەت یاخود دەوڵەت-ە

 

لە پرسیی یەکەمدا، پرسە ئابوورییەکە، سۆشیالیستە دیمۆکراتەکان لە جەوهەردا تا ڕادەیەکی زۆر هاوڕان و لە تەك یەکدیدا دێنەوە، ئەوان دان بەوەدا دەنێن پرسەکە داگیرکردن و بەشکردنی موڵکییەت نییە، بگرە کڕینەوەیشیان نییە . تەنانەت پرسیاریی دانانی باجی بێ ئابڕوانەی زیادەش لەسەر چینە ساماندار و خاوەنموڵکەکانیش نییە کە لە کاتێکدا تەجاوازی بنەماکانی ناسینی خاوەندارێتییان، کە لە دەستوورا ناسراوە ، کردووە، کە ئەمەش تەنها خزمەتی ئاوەژووکردنەوەی ئابووریی گشتی دەکات کە بارودۆخی پڕۆلیتاریا خراپ دەکات. ڕیفۆرمە ئابوورییەکە لە لایەکەوە پێكهاتووە لە مونافەسەکاریی و سەرەنجامیش زیانگەیاندن بە سەرمایە [کاپیتاڵ] بە لەدەستدانی داهاتەکەی، بە واتایەکی دیکە بەم ڕیفۆرمە چونیەککردنی توانای هەموو کەسەکان بۆ هەمان ئاستی کار و توانای کرێکار لە ڕوی داهاتیانەوە، لە لایەکی دیکەشەوە، هەڵوەشاندنەوەی سەراپای سیستەمی هەبوونی باجەکانە ، کە تەنها لەسەری کرێکاران و پیاوانی هەژارادا دەشکێنەوە ئەمەش بە شوێنگرتنەوەیان بە تاکە باجێك لەسەر سەرمایە کە لە قیستی بیمەی  تەئمین، دەچێت.

 

لای Louis Blanc و Pierre Leroux بە کردنی ئەم دوو چاكسازییە گەورەیە، ئابووریی کۆمەڵایەتی لە سەرەوە بۆ خوارەوە ڕێکدەخرێتەوە، پەیوەندی نێوان بازرگانی و پیشەسازیی پێچەوانە دەبێتەوە، قازانجەکانیش کە ئێستا بۆ سەرمایەدارە بۆ کرێکاران دەگەڕیتەوە. مونافەسەش کە لە ئێستادا بێ سەروبەر و تێکدەرانەیە، دەبێتە ئامرازێکی بنیاتنەر و بەردار، چی تر بازاڕ پێویست نییە ، کەسانی کارگەر و خاوەنکار بەیەکەوە بە خۆشییەوە پەیوەستدەبنەوە، ئیدی لەمەولا ترسێك لە داکشان [رکود] و هەڵپەساردن نابێت و نامێنێت. ڕژێمێکی نوێ بنیاتدەنرێت، دامەزراوە کۆنەکان یا هەڵدەوەشێنرێنەوە یاخود دروستدەکرێنەوە.

 

بەم شێوەیە ڕەوتی شۆڕشگێڕانە دیاریکرا و مانا و ئامانجی بزوتنەوەکەش زانرا. هەرچییەکیش کە ڕەنگە لە هەنگاوە کردەییەکانا [عەمەلی] دەرکەوێت، چاکسازییەکە چارەسەریدەکات. بە گوێرەی ئەم پرنسپانە و لەسەر ئەم بنەمایانە ئیدی شۆڕشەکە هیچ پرسێکی دیکەی نابێت و دواتر کێشەی ئابووریی ڕەنگە ئاوا حسابی بۆ بکرێت کە لابەلاکراوەتەوە.

 

درێژەی هەیە .

……………………..

*لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەهمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی – خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەهمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو هەموو وەهمەکانی دیکە هەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەهمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.

پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی 1848 دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.  Tucker لە ساڵی 1960 دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.

خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە هەندێك بڕگەو ڕستە و وشە کە هاتون، هی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری هێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا هەمان تێگەیشتن و چەمك لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارهێنراون. لە وەها حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .

لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، هاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری هەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاك، تۆسقاڵێك لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. وەرگێڕ.

 

 

 

The people’s movement desperately needs working class solidarity

The people’s movement desperately needs working class solidarity   

By: Zaher Baher

Jan 2019

For the last four decades we have seen either no support or very little from the working class, especially the industrialised sections and big companies to people’s movement.

It is easy to see this phenomenon in the Iranian green movement in June 2008, last year, 2018, and in the countries of the “Arab spring”.  We have seen it too In Jordan, Bahrain, in Turkey’s Taksim Gezi Park in 2013, in France in 2005 and in whole parts of Iraq including Kurdistan since 2005 until the most recent protests and demonstrations in Basra in July and September of 2018.  There was also no lack of protests in parts of the former communist bloc and, more obviously and importantly, was the very recent movement of Yellow Vests protesters in France.

 Advanced technologies and globalisation developed the quantity and quality of the working class, at least in industrialised countries, in this century, and were supposed to take us towards the socialist revolution or at least supporting the movements I mentioned above. Alas what we have seen for the last four decades is not enough support offered. I noted the current industrial condition, advanced technologies and globalisation as developments which were supposed to be some sort of preparation for the revolution.

So, the problem here is not just that the revolution has not happened but also the working-class movement in most of the countries does not exist.  The current situation of the working class extended to the level of keeping its distance from the people’s movement. With all the above factors, why is there still no revolution? I am not trying to answer the question as I have touched on it in my previous articles.  However, here I try to analyse the situation that surrounds the working class to show some facts according to my knowledge and experience.

I believe the current attitude of the working class that is not offering solidarity to the people’s movement is strongly connected with globalisation. It is very clear that since the expansion and strengthening of globalisation and which has reached more countries, the working class has become weaker and weaker.

So when did globalisation begin? In other words, when did the working class become weaker and weaker?

There is no a broad agreement between economists and historians about the commencement of globalisation. Some of them think it began in the nineteenth century.  Others suggest the 16th and 17th centuries when, firstly, the Portuguese and Spanish and, later, the Dutch and British Empires started colonizing countries.  They believe it began in the 17th century following the establishment of the first multinational corporation called the British East India Company, founded in 1600.

However, many scholars agree that modern globalisation started after the 2nd World War when Industrialization allowed for the cheap production of household items that, more or less, developed the economy a step further.

After the 2nd world war capitalism stepped into a new period and helped globalisation. This was the beginning of the founding of several international institutions based in the United States and Europe including the United Nations,  General Agreement on Tariffs and Trade (GATT), North American Free Trade Agreement (NAFTA), World Trade Organization (WTO), finally, the European Union (EU). All have been facilitated by advances in technology which have reduced the costs of trade, eliminating or reducing tariffs and barriers and the creation of free trade zones.

The worldwide exchange of new developments in science, technology, products and mass media, alongside the development and growth of international transport, telecommunications and electronic communication played a decisive role in modern globalization.

Why did globalisation make the working class passive instead of active?

The points I mentioned above both advantage and disadvantage the working class.  In my opinion they benefited capital and capitalism more than the working class.

In answering the above question, I will refer to a couple of important factors. Firstly, modern globalisation changed the entire structure of the working class wherever it reached.  What remained common between sections of the working class were just the name and selling their physical or intellectual labour and nothing more.  We can see this phenomenon in the United Kingdom (UK) very clearly.  It has divided the working class into different categories with different terms and conditions of work. No longer is there working-class unity even in the same company, factory, supermarket, hospital or local authority when so many different sections have been set up; IT, production department, marketing and sales, advertising, Human Resources, administration, retail cashiers, porters, cleaners and buildings and services maintenance.   Workers and others have different job descriptions, terms and conditions of work and salaries.  This is the reason why we hardly ever see workers and staff in a company or other place of work unite to strike together in support of a particular section of their colleagues.

There is no doubt that these divisions have played a big role as workers, in even a small company, can be spread over different unions.  One might say anti-union law in the UK made workers passive. In fact had the workers been strong, united and engaged in serious action when Mrs Thatcher, the then Prime Minister of the United Kingdom, implemented the anti-union law, she would not have succeeded.  She did because the working class was weak, divided, demoralised and became strangers to themselves with the help of the unions and Labour Party.

The history of the working class in the 18th, 19th and even the first half of the 20th century shows that the working class was more active and united at the time.   This was because, at that time, capitalism was relatively undeveloped and modern globalisation did not exist.  With advanced technologies and a good quality and quantity of working class, many revolutionary leaders, including Karl Marx, believed was sufficient conditions existed for the revolution to take place. So why did this not happen? I leave the answer for the readers themselves.

Secondly, globalisation created additional developments, including   more middle managers and robots and growing sectors in retail, travel and tourism and leisure and hospitality.  Reports estimate that over 26% of the UK workforce are employed in these sectors. According to a recent Trade Union Congress report, only about 2.6 million people across the UK work in manufacturing. Manufacturing has become a smaller part of the UK economy since the 1970s.  Furthermore globalisation has created mass unemployment, a huge number of refugees, migrants, poor people and workers on low or very low wages with no security. Almost  everywhere, and not just  in Europe, the United States and other developed, industrialised countries,  globalisation has pushed so many people to the very bottom of society, marginalising them.

The marginalised people, who I call  proletarians, include the unemployed, pensioners, students, single parents whether working or on benefits, the disabled and people with special needs, people on benefits, some small self-employed  and, of course, workers. The vast majority live in poverty and some of them in absolute poverty. We can find many countries in different parts of the world where almost half of the population earn only $1 or $2 a day.  These people, economically, socially and financially, are much worse off than workers who have got a, more or less, better-paid, stable job and most of them live in secure accommodation. We can see that, everywhere, proletarians are the vast majority.  They are the people whose lives deteriorate day by day and they are struggling.  They suffer a lot and are between a slow death and a struggle to survive.  Luckily, many of them go for a different choice and struggle against the state and system.  While the vast majority of people in any country are proletarians, I believe that either there is no revolution or it will be a social revolution, a people’s revolution and not just a working class revolution.

Having said that, it does not mean that the working class has little role in the socialist revolution. In fact, without involving the working class whose participation and solidarity are essential, either the movement or uprising can be transformed into civil war, dominated by  fundamentalist right wing groups, or contained by authoritarian Islamic groups as we have seen during the “Arab Spring” or takes so long leaving people tired, disappointed, demoralised and  defeated by the state.

Zaherbaher.com

بزوتنەوەی خەڵکیی زۆر زەروورە بە هاوپشتی چینی کرێکاران

بزوتنەوەی خەڵکیی زۆر زەروورە بە هاوپشتی چینی کرێکاران

زاهیر باهیر – لەندەن

04/01/2019

نزیکەی چوار دەیەیە هاوپشتی چینی کرێکاران بەتایبەتی کرێکارانی کەرتە پیشەسازییەکان و کۆمپانییە  زەبەلاحەکان بۆ بزوتنەوەی خەڵکی کە ماوەیەکی زۆرە  لە ئارادایە, یا نەبینراوە  یاخود زۆر  دەگمەن بوووە.

ئەم دیارەدیە زۆر بە ئاسانی دەبینرێت.  با هەر دوور نەڕۆین تەماشای بزوتنەوەی سەوزی حوزەیرانی 2008ی ئێران، ئەوەی پار کە هێشتا هەر ناو بەناو دەردەکەوێتەوە، بکەین ، هەروەها  ولاتانی ” بەهاری عەرەبیی”ش.  هەر ئاواش ئەم دیاردەیەمان لە ئەردەن و بەحرەین و خۆپیشاندان و پرۆتیستە گەورەکەی گازی پارکی تەقسیمی تورکیا، ساڵی 2013 و فەرەنسای 2005 یش، بینیوە کە بێ پشتوپەنای کرێکاران ماونەتەوە .  لەو هەموو خۆپیشاندان و پرۆتێستانەی عێراق–یش  بە کوردستانیشەوە کە هەر لە داگیرکردنەکەی 2003 وە سەری هەڵدا، تەنانەت ئەمانەی ئەم دوایەی مانگی تەموز و سێبتەمبەری شاری ‘بەسرە’ی ساڵی پار، 2018، لێرەش هاوپشتی کرێکارانمان نەبینی.  لە وڵاتانی بلۆکی شەرقی کە سەر بە شورەویی جاران بوون ، خۆپیشاندانێك و پرۆتێستێکی زۆر لەم ساڵانەی دواییەدا هەتا ئەم دوایەش دەرکەوتن بەڵام هێشتا هەر کرێکاران وەکو پێویست پشتگیرییان نەکردن .  لەمانەش گرنگتر ئەوەی فەرەنسایە کە لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەری پارەکەوە  دەستیپێکردووە و تا  ئێستاش هەر بەردەوامە ، چینی کرێکاران هەر خەریکی  کاری خۆیان و کەڵەکەکردنی سەرمایەن بۆ خاونکارەکان و خاوەنکۆمپانیاکان .

پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، جیهانگیریی [گڵۆبەلایزەیشن/ عەولەمە]  و قەبارە و جۆرێتیی [ کواڵەتی] چینی کرێکاران لەم چەرخەدا ، هەموو ئەمانە دەبوایە ئێمەی بەرەو شۆڕشی سۆشیالیستیی ببردایە یاخود لانی کەم هارکاریی و هاوپشتی ئەو بزوتنەوانەی خەڵكییان بکردایە  کە بە بەردەوامی و لە زۆر شوێنی ئەم دونیایەدا ڕوویانداوە و ڕوودەدەن.   بەڵام مەخابن ئەوەی کە لەم چوار دەیەیەدا دەیبینین، چینی کرێکاران یا هاوپشتییان نەکردون یاخود هەر زۆر کەم.  من وای دەبینم کە زەمینەی هەنووکەیی پیشەسازیی ، تەکنەلۆجیای نوێ و پێشکەوتوو، جیهانگییریی ، هەمو ئەمانە دەبوایە ئامادەکاریی بۆ شۆڕش بکردایە.

گرفتەکەش هەر ئەوە نییە کە شۆڕش ڕووینەداوە ، بەڵکو خودی بزوتنەوەی کرێکارانیش لە زۆرێك لە وڵاتانا هەر بوونی نییە. هەلومەرجی ئێستایی کرێکاران گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە خۆی بەدوور لە بزوتنەوەی خەڵکی بگرێت.  پرسیار دەکرێت  بۆچی تا ئێستا شۆڕش ڕوینەداوە؟ من لێرەدا هەوڵنادەم کە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە چونکە من لە هەندێك لە وتارەکانی پێشترما  خۆم لە قەرەی وەڵامەکەی داوە.  بەڵکو من لێرەدا هەوڵدەدەم ئەو بارودۆخەی کە گەمارۆی کرێکارانی داوە، بەم نوسینە گەر کورتیشە، لێکبدەمەوە، ئەمەش بەگوێرەی بۆچوون و تێگەیشتن و ئەزموونەکانی خۆمن .

من باوەڕم وایە ئەم هەڵوێستەی چینی کرێکاران کە پاڵپشتی بزوتنەوەی خەڵکی ناکات زۆر بە توندی گرێدراوەتەوە بە جیهانگیرییەوە [ گڵۆبەلایزەیشن] .  بۆ من ئەوە ئاشکرایە بە فراوانبوونی شەپۆلی جیهانگییریی، بە  گەیششتنە وڵاتانی زیاتر، چینی کرێکاران لاواز و لاوازتر بوون . بۆ سەلماندنی ئەمەش دەکرێت سەرنجی ئەم دوو خاڵەی خوارەوە بدەین:

کەی جیهانگییریی دەستیپێکرد؟ بە واتایەکی دیکە لەکەیەوە چینی کرێکاران لاواز و لاوازتر بووە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە لە نێوانی ئابوورییناسان و مێژووناسەکانا  ڕایەکی هاوبەش و  یەکگرتوو نییە سەبارەت بە  سەردەمی یاخودی مێژووی دەستپێکردنی جیهانگییریی.  هەندێکیان دەیگێڕنەوە بۆ سەرەتای چەرخی نۆزدە.  هەندێکی دیکەیان بۆ چەرخەکانی شازدە و حەڤدە، بەتایبەت بۆ یەکەم ئیمپایەری پورتوغالیی و ئیسپانییەکان ، دواتریش بۆ ئیمپایەری ‘دەچەکان’ و بریتانییەکان کە دەستیان بە کۆڵۆنایزکردنی وڵاتان، کرد.  ئەم گروپە باوەڕیان وایە ئەمە لە سەرەتای چەرخی حەڤدەدا، بەدیاریکراوی پاش دامەزاندنی کۆمپانیا فرە قەومییەکەی کە ناوی کۆمپانیای بریتانی لە  ڕۆژەهەڵاتی هندستانا بوو، کە لە ساڵی  1600 دا، دامەزرا ، ئەمە سەرەتای جیهانگییریی بووە.

لەگەڵ ئەم ڕایانەدا زۆرێكیش کە لەم بوارەدا کاردەکەن ئەوە دەسەلمێنن کە جیهانگییریی سەردەمیانە [مۆدێرنانە] لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دەستیپێکردووە..  ئەمەش کاتێك کە ڕێگادراوە کە کاڵای  هەرزان لە بەرهەمێنانا و بەکارهێنانی هێزی بازووی هەرزان، کەوتە بەردەست ، ئەم دیاردەیە  زۆر یا کەم ، پاڵنەرێك بوو بۆ پێشەوەچوونی ئابووریی هەنگاوێك زیاتر.

کاپیتاڵیزم لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە پێی نایە قۆناخێکی نوێوە و هاوکاریی جیهانگییریی کرد.  ئەمەش سەرەتایەك بوو بۆ دۆزینەوە و و دامەزراندنی کۆمەلێك دامەزراوەی جیهانیی.  یو ئێن [United Nation ] ، فراوانبوون و زیادبونی ژمارەی کۆمپانیای فرەنەتەوەیی لە ئەمەریکا و ئەوروپا ، ڕیکەوتنی یا پەیمانی گشتی  لەسەر گومرگ و بازرگانیی General Agreement on Tariffs and Trade (GATT),]  ،  پەیمانی/ڕێکەوتنی  ئازادی  بازرگانیی باکوریی ئەمەریکا، [North American Free Trade Agreement (NAFTA) ] ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیی[World Trade Organization (WTO)] ، پەیمانی ماستریخت [Maastricht Treaty ] و لە کۆتایشدا یەکێتی ئەوروپا [European Union].  تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو کە نرخی یاخود تێچوونی بازرگانی کەمکردەوە ، بڕی گوومرگ و سنووریی زۆنی بازرگانیی لابرد یا هەر زۆر کەمیکرندنەوە ، هەموو ئەمانە هاوکار و یارمەتیدەری ئەو دامەزراوانە بوون کە لە سەرەوە باسمکردن.

ئاڵوگۆڕکردنی زانست و پێشکەوتنی  لەسەرجەمی دونیادا ، تەکنەلۆجیا و بەرهەمەکان ، ماسمیدیا، پێشەوچوون و تەشەنەکردنی هاتووچۆی جیهانیی ، پەیوەستکردنەوەیی تەلەفونیی و بەشەکانی ئەلەکترۆنیی ڕۆڵێکی یەکجار گرنگ و کاربڕیان لە جیهانگیریی سەردەمدا ، گێڕا.

بۆچی جیهانگیریی ، چینی کرێکارانی لەبری چالاکبوون پاسیڤکرد؟      

ئەوانەی کە لەسەرەوە پەنجەم بۆڕاکێشان سوود و زیانی خۆیان بە چینی کرێکاران گەیاند.  بەڵام بەڕای من بۆ سەرمایە و سەرمایەداریی زۆر زیاتر تاکو چینی کرێکاران، بەسوودتر بوون.

من بۆ وەلامی ئەو پرسیارەی سەرەوە دوو هۆکاری سەرەکی دەبینم:

یەکەم: جیهانگییریی سەردەم بەهەر شوێنێك گەیشتبێت  تەواوی ستراکتوریی چینی کرێکارانی گۆڕیوە.  ئەوەی کە بۆ کرێکاران ماوەتەوە و هاوبەشە تەنها ناوەکە و فرۆشتنی هێزی بازوو و مێشکیانە ، نە زۆر نە کەم.  ئێمە ئەم دیاردەیە لە بریتانیادا زۆر بە ئاشکرا دەبینین. کرێکاران لەسەر کار  بۆ توێژاڵی جیا جیا و بەهەلومەخی جیا دابەشکراون.  ئیدی چی تر یەکێتی چینی کرێکارانی، تەنانەت لە هەمان کۆمپانیادا یا کارگەدا ، یا هەمان سۆپەرمارکێتا، یاخود لە خەستەخانەکانا، شارەوانییەکانا، بەهۆی دامەزراندنی کەرتی جیاوازەوە ،لەناوبردووە ، لانی کەم تا ئێستا.  کەرتی ئای تیی ، بەرهەمهێنان، کەرتی دۆزینەوەی بازاڕی فرۆشتن ، ڕێکلامە، بەشی دامەزراندنی کرێکار و کارمەند، ئەدمین ، کرێکارانی سەر کاسەکان ، کرێکارانی پاراستن و پاککەرەوە و پاسەوانی شوێنەکانی سەر کار ، تەکنیشنەکانی پاراستن و چاککەرەوەی ئامرازەکان و ماشێنەکانی کار… ئەمانە چەند کەرت و بەشێکن لە هەمان کۆمپانیادا، کارگەدا یا لە شارەوانییەکان و خەستەخانەکان و ..تد .  ئەم کرێکارانە و ستافەکانی دیکە کە لەو شوێنەدا کاردەکەن هەلومەرجی کار و سەر کاریان و موچەیان  جیاوازە.  ئەمەش هۆکارێکە کە بە دەگمەن دەیبینینن  کە کارمەند و کرێکارانی کۆمپانیایەك یاخود کارگەیەك بەیەکەوە مانبگرن بۆ هاریکاریی کرێکارنی دیکە و هەتا بەشێكی خودی کرێکارانیش  لە بەشەکانی کۆمپنایەکە یا شارەوانییەکە کە لە مانگرتنان .

گومانیش لەوەدا نیە کە لێرەدا نقابەش ڕۆلێکی گەورە یاریدەکات بە ڕازیبوونی دابەشکردنی کرێکاران بەسەر چەند نقابەیەکی جیاوازدا .  ڕەنگە یەكێك بلێت ئەوە لە بریتانیادا بەهۆی یاسای دژە نقابەوەیە بۆیە کرێکاران ناتوانن هەڵوێستیان هەبێت.  بەڵام لە ڕاستیدا گەر کرێکاران لە بناخەدا بەهێز و یەکێتییان هەبوایە، چالاکی جددیان دژی مارگرێت تاچەری سەرەکوەزیرانی ئەوکاتەی بریتانیا ، بکردایە،  کە ئەو بوو یاسای دژە نقابەی چەسپاند ، هەرگیز تاچەر زاتی ئەوەی نەدەکرد کە ئەم یاسایە بخاتە گەڕ.  تاچەر ئەمەی کرد لەبەرئەوەی کە کرێکاران خۆیان لاواز ، بەش بەش، بێ ورە، بوون، مرۆڤگەلێکی نەیار بە خۆشیان بوون. بێ گومان ئەمە نەدەکرا گەر نقابەی مەرکەزیی و پارتی کرێکارانی بریتانیی یارمەتیدەری تاچەر نەبوونایە.

مێژوی کرێکاران لە چەرخەکانی هەژدە و نۆزدەدا، تەنانەت لە نیوەی چەرخی بیستی-شدا ئەوە دەسەلمێنێیت کە چینی کرێکاران زۆر چالاک و یەکگرتوو بوون لەو سەردەمانەدا.  هۆکاری ئەمەش، لای من ، تەنها دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سەرمایەداریی وەکو ئەم دواییە پێشنەکەوتبوو و جیهانگییریی سەردەمیانەش نەهاتبووە کایە.  هەنووکە بە پێشکەوتنی تەکنەلۆچیا و قەبارە و جۆرێتیی چینی کرێکاران کە شۆڕشگێڕە پێشەنگ و قەدیمەکان لە نێوانیشیانا کارل مارکس-ش ڕایانوابووە  کە ئەو مەرجانە دەکرێت بەس بن بۆ ڕوودانی شۆڕش. ئەی بۆچی ڕووی نەدا ؟ وەڵامی پرسیارەکە بۆ خودی خوێنەر بەجێدەهێڵم .

فاکتی دووەم، جیهانگییریی جوتێك پێشکەوتنی لەتەك خۆیدا هێنا: یەکەم: زۆرێك لە بەڕیوەبەرانی ناونجیی درووستکرد ، هەروەها ڕۆبۆت، زۆرینەیەك لە خەڵک کە ئێستا لە بەشەکانی وەکو : کڕینی شمەکی جیا جیا [ دووکان و بوغازە و سوپەرمارکێتەکان]، بەشی هاتووچۆ، گەشتکردن ، بەشەکانی دیکەی وەکو : باڕەکان، شوێنەکانی دیکەی خۆاردنەوە، هوتێل، قاوەخانە، چێشتخانە، جۆرەکانی دیکەی خواردەمەنی، هێنایە ئاراوە .  هەندێك لە ڕاپۆرتە نوێیەکان ڕێژەی سەدیی ئەو کرێکار و کارمەندانەی کەلەم شوێنانەی سەرەوە کاردەکەن بە لە سەدا 26 ی سەرجەمی کرێکارانی بریتانیای خەمڵاندووە .  هاوکاتیش   بەگوێرەی تازەترین ڕاپۆرتی نقابەی مەرکەزیی بریتانیی تەنها 2.6 ملیۆن کرێکار لەبەشەکانی پیشەسازییدا کاردەکەن.  کاری پیشەسازیی واتە کارکردن لە کارگە و کارخانەکانا لە ساڵەکانی حەفتاکانی چەرخی ڕابووردووەوە بەشێکی بچوکی ئابوریی بریتانیا پێکدەهێنن.  دووەم: جیهانگییری بە ڕۆڵی خۆی بێکارییەکی یەکجار زۆر، پەنابەر و کۆچبەر ، خەڵکانی هەژار هەر زۆر هەژار، کرێکارێکی زۆر بە بە پارەیەکی یەکجار کەم کە هیچ زەمانەت و ئایندەیەکیان لەسەر کارەکانیان، نییە ، دروستکردووە.  تا ڕادەیەك لە هەموو شوێنێکی ئەم دونیایەدا نەك هەر بەتەنها لە ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی پیشەسازیی گەشەکردوو، ئەم دیاردەیە دەبینین. جیهانگییریی کارێکی وای کردوە کە خەڵکێکی زۆر لەدامێنی کۆمەڵ-دا بژین و پەرواوێز بکەون.

خەڵکانی فەرامۆشکراو، پەراوێزخراو کە من لەگەڵ سەرجەمی کرێکارانا بە چینی پڕۆلیتارییان دەزانم و دەناسم کە:  بێکاران ، خانەنشیکراوان، قوتابی و خوێندکاران، پیاوان و ژنانی تەنیا باڵ لەگەڵ منداڵەکانیانا کە کار دەکەن یا لەسەر بیمەکانن ، ئەوانەی لەسەر بیمەکانن ، کەمئەندامان و خەڵکانی خاوەنپێداویستی تایبەتیی، دەسگێڕەکان، خاوەندووکانە بچووکەکان .. تد .  هەرە زۆرینەی پڕۆلیتاریان ، ئەمانە لەم جیهانەدا لەسەر هێڵی برسێتی دەژین و هەندێکیشان لە خوار ئەو هێڵەوە ژیان دەبەنەسەر.  دەتوانین پەنجە بۆ زۆرێك لە وڵاتە جیا جیاکانی بەشەکانی جیهان یا کیشۆرە جیاوازەکانی دونیا ڕاکێشین کە نزیکەی نیوەی دانیشتوانیان داهاتی ڕۆژانەیان یا تاکە دۆلارێکی ئەمریکییە یا دوو دۆلارە.

ئەم خەڵکانە لە ڕووی ئابوورییەوە، کۆمەڵایەتییەوە، داراییەوە باری ژیانیان زۆر خراپترە لەو کرێکارانەی کە کەم تا زۆر کارێکیان هەیە و داهاتیان باشترە لەوان، هاوکاتیش گەلێکیان شوێنیێك ، خانویەكیان هەیە کە تیایدا دەژین گەر چی بە کرێش بێت.  بەم جۆرە ئێمە دەبینین کە پڕۆلیتاریا بەشە زۆرەکەی کۆمەڵن لە هەر شوێنێکی ئەم دوونیایەدا، بن، ئەمانە ئەو خەڵکانەن کە ژیانیان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و بێ چارە ماونەتەوە.  ئەمانە ژیانێکی ناڕەحەت دەچێژن ، ژیانیان کولەمەرگییە .  خۆشبەختانە زۆرێك لەمانە لەپێناوی باشکردنی ژیانیانا لە خەباتدان دژ بە دەوڵەت و بە سیستەمەکە. هەر ئەم هۆکارەشە واتە زۆرینەی پڕۆلیتاریا لە کۆمەڵدا، کە من باوەڕم وایە یا شۆڕش نابێت یاخود دەبێت شۆڕشی پڕۆلیتاریا و کۆمەڵایەتیی، بێت ، نەك بە تەنها شۆڕشی چینی کرێکاران.

لەگەڵ وتنی ئەوانەی سەرەوەشدا ، مانای ئەوە نییە کە چینی کرێکاران ڕۆڵیکی کەمدەبیننن لە شۆڕشی سۆشیالیستیی-دا .  لە ڕاستیدا شۆڕش بێ بەشداریکردنی ئەوان و هاوپشتییان کە زۆر زەرووری و بناخەییە، مەحاڵە، چونکە یا بزوتنەوەکە ، ڕاپەڕینەکە ڕەنگە بەرەو جەنگی ئەهلی بڕوات ، یاخود لەلایەن ڕاستڕەوە توندڕەوکانەوە ، یا لە لایەن گروپە ئیسلامییە دەسەڵاتخوازەکانەوە وەکو ئەوەی کە لە ” بەهاری عەرەبی”دا بینیمان ، کۆنترۆڵدەکرێت.  ئەمە جگە لەوەی لە حاڵەتی بەشدارینەکردنی کرێکاراندا، ئەگەری ئەوەش هەیە زۆر درێژە بکێشێت کە لەم بارەشدا خەڵکیی هیلاك و بێ ئومێد و پەردەوازە دەبێت و دواتریش لە لایەن دەوڵەتەوە بزوتنەوەکە  تێدەشکێت.

 

Zaherbaher.com