(Xinhua) ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی چین، له 16ی مانی جوندا رایگه‌یاند که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی (Jiangxi)، ده‌سه‌ڵاتدارانیان ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای تازه‌ی باج کردووه.
خۆپیشاندانه‌کانی چین
میریی شاری (Nankang) پلانیڕێژی کرد بوو بۆ زیادکردنی باج له‌سه‌ر که‌لوپه‌لی نێوماڵ له 15ی جونی دا. زۆرینه‌ی پیشه‌سازییه‌کان له (Nankang، فروشی که‌لوپه‌له‌کان قازانجێکی که‌می هه‌یه و به‌رزکردنه‌وه‌ی باج به پێی یاسای تازه، ده‌بێته هۆی داخستنی زۆرێك له فرۆشگه‌کان.
ڕۆژی 15ی جونی کاتژێر10 پێشنیوه‌رۆ، زیاتر له 10.000 که‌س له‌به‌رده‌م ته‌لاری شاره‌وانی Nankang و به‌رده‌م ناوه‌ندی بازرگانی که‌ره‌سته‌کانی ناوماڵ له‌سه‌ر شاڕێی 105 کۆبوونه‌وه. کاتێك که پۆلیس بۆ بلاوه‌پێکردنی خه‌ڵکی، نارازییان ملیان نه‌دا و 10 ئۆتۆمه‌بێلی پۆلیس قڵب کرانه‌وه. دواتر له دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژدا، خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی Nankang له‌سه‌ر شاڕێی Ganyua، کشان و هاتوچۆیان له ناوچه‌ی Nankang په‌کخست و چه‌ندین ئۆتۆمه‌بێلی پۆلیسیان هه‌ڵدێرا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/protests-central-china-force-repeal-new-tax-law-10072009
نزیکه‌ی 70.000 کرێکاری ته‌لارسازی له باشووری ئه‌فه‌ریکا ده‌ستیان به مانگرتن کردووه، له‌و ستادیۆمانهدا که بۆ جامی جیهانی 2010 ساز ده‌کرێن، دستیان له کار کیشایه‌وه.

یه‌کێتییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی مانگرتنه‌که‌یان کرد، ئه‌گه‌ر بێتوو وه‌ڵام به داخوازییه‌که‌یان زیادکردنی کڕیکان به راده‌ی 13%، نه‌درێته‌وه. ڕێکخه‌رانی مانگرتنه‌که ده‌ڵێن بیانوویان له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌گه‌ر مانگرتنه‌که چه‌ند مانگ بخایێنێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه، دادوه‌ر، داوای خاوه‌نکاری بۆ یاساخکردنی مانگرتنه‌که ڕه‌تکرده‌وه، ئه‌وه‌ی که یه‌کێتییه‌کان ده‌لێن کراوه‌یه. ده‌یان کرێکار له ده‌ره‌وه‌ی ستادیۆمی فوتبالی شار، پۆشاکی شینیان پۆشیوه و ده‌ستیان به مانگتن کردووه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/nationwide-strike-south-african-world-cup-building-sites-09072009
زاهیر باهیر
*April 28, 2009
له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ” 2009 “دا هه‌ندێك هاوڕێ و براده‌ر له كوردستانی عێراق بانگه‌شه‌ی له دایكبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كیان به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی هاریکاری)یه‌وه، كرد.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم له دایكبوونی هه‌ر گروپ و كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ك له ژێر هه‌رناوێكدا بێت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی نیشتمانی جێگه‌ی دڵخۆشییه، كه ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا یانی نه‌ك هه‌ر تۆماركردنی هه‌ڵوێست و نیشاندانی گله‌یی و ناڕه‌زاییه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو پارته ده‌سه‌ڵات داره‌دا، به‌ڵكو ڕاگه‌یاندنی هێزێكه له ئێستا و داهاتووشدا كه بتوانێت ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌م بكاته‌وه و له گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌كیه‌دا له بواره‌كانی تری وه‌ك په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و په یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌رودراوسێ و سازشكردن بۆ ئه‌م و بۆ ئه‌و هتد، ململانێ بكات.
زیاتر بخوێنەرەوە سه‌رنجێك له‌سه‌ر به‌شی یه‌كه‌می دروشمه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری →
هه‌ژێن
29ی جون 2009
ئەوەی ئەوڕۆکە ئێمەی خوێنەر و بینەر له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ناوخۆی ئیران دەیبینین و دەیبیستین، لیستێك یا چەند کاندیدێك دەنگدزییان لێ کراوە، ئەمە کراوەتە بەڵگەی ڕەوایەتی و بەرەی گەلیبوونی کاندیداتە دزیلێکراوەکان. ماسمیدیای جیهانیش به‌وپه‌ڕی هه‌وڵییه‌وه ده‌یه‌وێت، که‌توار وا نیشان بدات و بیرکردنه‌وه‌مان وا ئاراسته بکات و به‌و جۆره ڕووداوه‌کان و ویستی خۆپیشانده‌ران بخوێنینه‌وه، که ماسمیدیا به‌خۆی ده‌یهه‌وێت.
پرسیارێك کە لە جەنجاڵی ڕووداوەکاندا پەردەپۆش کراوە، ئەوەیە ئەگەر دەنگدزین ڕووی نەدایە، ئایا خەڵك نارازی نەدەبوو؟ ئایا لە دەمی دەنگدان و لەو ساتانەدا کە هێشتا موسەوی ناڕەزایەتی نیشان نەدابوو، لەناو خەڵك جموجوڵ نەبوو و تەقینەوە پەنگی نەدەخواردەوە؟
زیاتر بخوێنەرەوە پشتپەردەی هەڵبژاردنەکانی ئێران →
سه‌لام عارف
ئه‌و جه‌لادانه‌ی كه ئه‌مڕۆ سی ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیان له ئێران به ده‌سته‌وه‌یه، به‌شداربووانی لابه‌لای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1979ن. ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌س نه‌یده‌ناسین، به یارمه‌تیی سه‌رمایه‌داران و كۆنه‌په‌رستانی دنیا و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ساده و ساكاریی جه‌ماوه‌ر توانیان ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه بگۆرن و به‌تاڵی بكه‌نه‌وه له كاكڵه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی، به چه‌شنێك كه پارسه‌نگی هێزه‌كان به‌لای خۆیاندا بشكێته‌وه و بتوانن ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، پاشانیش ساڵانه ڕێكخستنی چه‌ند شانۆیه‌كی هه‌ڵبژاردن بێگومان به مه‌به‌ستی ڕه‌وایه‌تیدان به ده‌سه‌ڵاته خوێناوییهكهیان. ئه‌مجاره له ته‌ماشاكردنێكی سه‌رپێی و ساده و ساكاردا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بابه‌تی شانۆكه ململانێی نێوان دوو كه‌سی سه‌ر به هه‌مان ته‌وژمه، كه له ڕاستیدا ورووژانی هه‌زاره‌ها خه‌ڵك و ڕژانه سه‌ر جاده‌كان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هه‌ڵبژاردن و گوایه ململانێیه‌وه نییه. ڕه‌چه‌ڵه‌كی ورووژانه‌كه چینایه‌تییه، دژی ده‌سه‌ڵات و هه‌لومه‌رجه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی به‌شمه‌ینه‌ته كه دووچارن به:
زیاتر بخوێنەرەوە خه‌باتی چنایه‌تی و ململانێی دوو سه‌ر →
به‌ڕێز …، هه‌موو جارێك وایه، که که‌سێكی وا نه‌ترس و به‌هره‌مه‌ند تاك ده‌که‌وێته‌وه، هه‌رگیز نا‌توانیت بۆ خۆت دانیشیت و بێده‌نگ بیت، کاتێك ده‌زانیت که پێویستی به یارمه‌تی تۆ هه‌یه. —- ئێمه ئه‌وڕۆ له‌مه‌ڕ که‌سێكی نایاب بۆت ده‌نووسین. —– ناوی ئه‌زرا ناوی Ezra Nawi یه.
https://salsa.democracyinaction.org/o/301/images/ezra_field.jpg
له‌وانه‌یه هه‌رگیز هیچت له باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌بیستبێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆی هه‌یه ناوی ئێمه بزانیت، هه‌نووکه نهم هۆیه‌وه ناوی ئه‌ویش ده‌زانیت. —- ئه‌زرا ناوی یه‌کێکه له بێتاوانترین ئیسرائیلیی هه‌ڵسوراوی مافی مرۆڤ و به‌بێ یارمه‌تی تۆ، بۆی هه‌یه له ماوه‌یه‌کی که‌متر له 30 ڕۆژدا بخرێته زیندانه‌وه. —- ئه‌گه‌ر تاوانی هه‌بێت؟ ته‌نیا ئه‌وه‌یه که وی هه‌وڵی داوه له باشووری ناوچه‌ی هیبرۆن بیلدۆزه‌رێکی سه‌ربازی له تێکدانی ئه‌و خانووانه‌ی که فه‌له‌ستینییه‌کان تیایاندا ده‌ژین، بگێڕێته دواوه.
زیاتر بخوێنەرەوە ئیسرائیل- فه‌له‌ستین، نامه‌یه‌ك له هاوه‌ڵانمان (نا‌ئومی کلاین، نائوم چامسکی و نێڤی گۆردن)ه‌وه بۆ هاوپشتی له ئه‌زرا ناوی* →

ساڤارSavar، ناوه‌راستی به‌نگلادیش (ناوه‌ندی چنین و کشتکاری)، هه‌فته‌ی رابوردوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك 1800 کرێکار له کارخانه‌ی ئاشولیا Ashulia بۆ داواکاری زیادکردی کرێ و دانانی کرێی گونجاو. دواجار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ملی به داواکارییه‌کان دا. به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه 27ی جونی 2009، کرێکاره‌کان له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ سه‌ر کار، سێ که‌سیان له‌و هی که ڕۆڵی پێشڕه‌وییان له هه‌ڵخران و گفتوگۆکاندا هه‌بوو، پێیان راگه‌یه‌نرا، که به “تۆمه‌تی سه‌رکردایه‌تی خۆپیشاندانه‌کان” ده‌رکراون. کرێکاره‌کان له‌ته‌ك زانینی ئه‌مه، بۆ سه‌لماندنی پشتگیری‌یان له هاوکاره‌کانیان، ده‌ستبه‌جێ کارخانه‌که‌یان به‌جێهێشتووه و ده‌ستیان به خۆپیساندان کردووه. ئه‌مه بووته هۆی پێکدادان له‌ته‌ك خاوه‌نکار و ڕوودانی توندوتیژی و دوانیان ڕایانگه‌یاندووه که به‌ر لێدان که‌وتوون.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/fury-garment-worker-shot-dead-bangladesh-workers-strike-riot-28062009
هه‌ژێن
27.06.2009
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه، ورد بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌کاته هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر، که له هه‌موو بارێک‌دا درێژه‌دانه به ته‌مه‌نی خراپی و گه‌نده‌ڵبوونی کۆمه‌ڵگه و مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، که هیچ کات هاوتای گۆڕان نییه و ده‌بێته له‌باربه‌ری بزاڤه گۆڕانخوازه‌کان. هه‌ر بۆیه ناوه‌نده جیهانییه‌کانی سه‌رمایه‌داری سالانه سه‌دان و هه‌زاران ملیۆن له ڕاکێشی لاوان و ناڕازیان بۆ ده‌نگدان و خۆشباوه‌ڕی به‌م ده‌سه‌لاتخواز و به‌و ده‌سه‌لاتخواز، خه‌رج ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی ڕیفۆرمیسته‌کان و ته‌نانه‌ت خۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ش که خۆیان به شوانه‌ی چه‌وساوان ده‌زانن، بیتوانییانه شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی ژێرده‌ستانی کۆمه‌ڵگه بگۆڕێت، لانیکه‌م ده‌بوو هه‌نووکه له دونیادا مرۆڤی بێ سه‌رپه‌نا، مرۆڤی برسی، مرۆڤی ئاواره و ژنانی پله سێ و چوار، منالانی کارگه‌ر ، زیندانه‌کان و مافیا و کارخانه‌کانی چه‌کسازی بوونیان نه‌بووایه، که‌چی ده‌بینین به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له سایه‌ی بازار–ئازادی نیئۆلیبراله‌کاندا کۆیلایه‌تی ژنان و منالان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، با خوێنه‌رانی هێژا سه‌رنجی کۆیله جوتیارانی به‌رازیل، کۆیله ژنانی ئۆروپای خۆرهه‌ڵاتی، کۆیله منالانی سرلانکا و ئه‌ندونیزیا و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئاپارتاید و ڕاسیزم و شۆڤێنیزم له‌چاو سه‌ده‌ی بیست، بده‌ن!
زیاتر بخوێنەرەوە ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شتێکی بگۆڕیایه، هەنووکە دەمێك بوو قەدەخە کرابوو! →
کرێکارانی مانگرتووی نه‌وت نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان ده‌سووتێنن
ئا.:ncwob on Jun 23 2009
وه‌ك ڕووبه‌ڕووبوو وه‌ستانه‌وه، کرێکارانی ده‌رکراو نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان سووتاند و له‌سه‌ر مانگرتنه نافه‌رمییه‌که‌یان به‌رده‌وام بوون.

کرێکارانی نه‌وت وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان ده‌سووتێنن
هه‌زاران کرێکار له سه‌رتاسه‌ری ئینگلاند و ویڵس وه‌ك پشتیوانی له 647 کرێکاری پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی Lindsey، که به‌هۆی نافه‌رمی مانگرتنیان ده‌رکران، ده‌ستییان له کار کێشایه‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدا بوو که کرێکارانی Lindsey وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌یان نامه‌ی ده‌رکردنیان سووتاند.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/striking-oil-workers-burn-dismissal-letters-update-2009-oil-refinery-wildcats-23062009
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.