بەرگرتن بە ڕامیاریی و یاسای تایبەتیكردنەوەی كەرتە گشتییەكان، بەرەوپێشبردنی بزاڤی ١٧ی شوباتە
ئەگەر ١٧ی شوبات لە بەرامبەر ساختەكردنی دەنگ و ملھوڕی ڕامیاریی پارتە دەسەلاتدارەكان ھاتینە مەیدان و ” بەردەركی سەرا “مان داگیركرد و كردمانە بڵندگۆی دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانمان، ئەوا ئەم ساڵ لە ساڵیادی ئەو بزاڤەدا لەتەك پەسەندكردنی پرۆژەی تایبەتیكردنەوەی كەرتە گشتییەكانی كۆمەڵگە بەرەوڕووین و نوێنەرانی نیئۆلیبرالیزمی جیھانداگیركەر و بازارئازادی جیھانلوش، خەریكن لەپاڵ ھەرای بودجەدا لەتەك ئۆپۆزسیۆنی تالانخواز، پرۆژەی تایبەتكردنەوەی ئەو كەرتە گشتییانەی كە تا ھەنووكە كۆمپانیای (نۆكان و كۆڕەك و وشە) تالانیان نەكردوون و نەخراونەتە ھەراجخانەی بازارئازادەوە، بەڕێدەكەن…
با ئەم ساڵ لە ساڵیادی بزاڤی جەماوەریی” ١٧ شوبات”دا بەردەم نەخۆشخانە و كارخانە و فێرگە و زانكۆكان دەستە و كۆمیتەكانمان بۆ سەندنەوەی كەرتە گشتییە دزراوەكان پێكبھێنین و ھاریكاری و ھاوپشتی ” لێژنەی پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكان”ی خانەقین بكەین و بزاڤەكەمان سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە، چونكە ئەزموونەكانی ١٧ی شوبات ئەوەیان بۆ سەلماندین، كە :
– ئەگەر بزووتنەوەكەمان سەرتاسەری نەبێتەوە ….
– ئەگەر خەباتی جەماوەریی بۆ بواری ئابووری پەلنەھاوێت و ھەنگاو بۆ مانگرتنی گشتی و سەندنەوەی كەرتە گشتییە دزراوەكان نەنرێت، ئەوا بەری خەبات و قوربانیدانمان دەچێتە گیرفانی چەند كەسایەتی و پارت و گروپێكی ھەلپەرست و سازشكارەوە !
سەركەوتوو بن لێژنەكانی پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكان
*******************************************
الدوله القمعيه للأخوان تتمادى في ممارسة إجرامها
يوم الأحد الماضي الموافق 20 يناير 2013 وأثناء نظر محكمة جنايات الإسكندريه لقضية ظباط الشرطة المتهمين بقتل المتظاهرين في أحداث يناير 2011، قامت قوات الشرطة المكلفة بحراسة المجكمه بأستفزاز أهالي الشهداء والناشطين السياسيين المحتشدين- كالعادة- سلميا أمام مقر المحكمه، ثم أطلقت ضدهم هجمة شديدة العنف أستخدت فيها الهراوات وقنابل الغاز المسيلة للدموع بكثافة وضراوة غير مبررتين، وأثناء ذلك الهجوم أكتسحت قوات الأمن المركزي المدعومة بالمدرعات الشوارع والمقاهي المحيطة بمقر المحكمة في منطقة تجارية سياحية مزدحمة بطبعها وقامت بإلقاء القبض على العشرات من الناشطين السياسيين والمواطنين الغير مسيسين، معتدية عليهم بالضرب ومصيبة أغلبهم بكسور وكدمات وأختناق بتأثير الغاز المسيل للدموع، ثم قامت بأحتجاز 31 فردا منهم وترحيلهم إلى سجن الغربانيات السىء الصيت بمنطقة (برج العرب) الصحراويه، دون أن تسمح لأيا منهم بإبلاغ دووه أو محامييه ومن بين المعتقلين في تلك الهجمة البربرية رفاقنا من الحركة الإشتراكية التحررية:
1- محمد عز الدين.
2- أمير اسعد.
3- محمد البدري.
4- حسين محمد
رغم أنهم لم يكونوا مشاركين في الوقفة عند مقر المحكمة، ولم يشاركوا بأي شكل في الصدامات مع الشرطه، بل كانوا يجلسون على المقهى يتناولون غدائهم في إستراحة أثناء أحد حملاتنا الدعائيه، مما يؤكد لنا أن إعتقالهم لم يكن عشوائيا، بل مدبرا ومقصودا، أتى بعد رصد وتتبع، فهم من أنشط أعضاء الحركة، ومن الوجوه المعروفة في الأضرابات والمسيرات العماليه، ووجهت له‌م وبقية المعتقلين ته‌م : الأشتراك مع أخرين بتخريب مبانى و أملاك عامة و كان ذلك بقصد بث الرعب بين الناس و أشاعة الفوضى … الأشتراك مع أخرين لتعطيل سير و سائل المواصلات العامة … أستعمال القوة و العنف و التهديد مع موظفيين عموميين … أتلاف منقولات عمومية … أستعراض القوه و العنف.
وبالأمس الأربعاء 23 يناير ، وصلت الشرطة بسلوكياتها الإجراميه العابثة بالقانون لمستوا لم نشهده من قبل، حيث حددت جلسة لعرض المعتقلين على القضاء للنظر في تجديد حبسهم من عدمه، فتحججت الشرطة بعدم إمكانية نقلهم لدواع أمنيه، فلم تنعقد الجلسه وأصدرت النيابة قرارا تعسفيا مخالفا لكل القواعد القانونيه بتأجيل نظر الدعوى ليوم الأربعاء 30 يناير 2013 مع نظرها في محكمة برج العرب وليس بمحكمة المنشيه حيث جرت الأحداث، وعليه فإن المعتقلين سيقضون في السجن الجنائي عشرة ايام دون قرار قضائي أو سند قانوني، مما يجعل حبسهم أختطافا وأحتجازا غير قانوني.
يجرى كل ذلك في ظل صمت وتجاهل مريبين من الإعلام والمنظمات الحقوقيه، وتجمعات الناشطين المقبولين إعلاميا، صمت يصل لدرجة التواطؤ والمباركه.
إننا نتهم وزارة الداخليه بالتعسف والإنتقامية في سلوكياتها مع رفاقنا ومع بقية المعتقلين بداية من العنف في الإعتقال وإتهامهم بنه‌م ظالمة ملفقه بلا اي اساس ولا دليل، مرورا بأحتجازهم في سجن مشدد الحراسة رغم أنهم محبوسون أحتياطيا، وصولا لحبسهم عشرة ايام دون اي سند قانوني،
ونتهم جماعة الاخوان المسلمين الفاشية الحاكمه بأنها تقف ورا‌ء هذا التعسف الإجرامي تكريسا لممارستها القمعيه المستمرة تجاه كل من يطالب بالحقوق الاساسية في الحياه وتجاه كل من يتضامن معاهم واستمرار لسياسه التنكيل بكل من يقف ضد هيمنه الدوله ومصالحها ومصالح شركائها مستغلي ومغتصبي ثرواتها “رجال الاعمال والمستثمرون” وكل من تتواطئ معه الدوله لتكريس هيمنتها على حق الشعب في الحياه.
إن أعتقال رفاقنا لن يمر ببساطة، ولن يفت في عضدنا أو يكسر شوكتنا، إننا ندعو كافة الحركات الاناركية والثورية بالعالم للتضامن معنا، مع رفاقنا ومع 31 شاب ثوري يتم التنكيل به‌م ظلما، إننا ندعوكم لرفع اصواتكم عاليا بالرفض والأعتراض والتنديد أمام السفارات والبعثات الدبلوماسية المصرية في كل العالم، إننا ندعوكم لفضح وكشف النظام الفاشي القمعي الذي يفرضه الاخوان المسلمون على مصر ومناضليها، إننا ندعوكم لمد يد المساندة الرفاقيه في هذه اللحظات الأكثر صعوبة من نضالنا الذي سيتمر ويتصاعد حتى إسقاط الدولة الرأسمالية المستبدة.
الحركة الإشتراكية التحررية-مصر
24 يناير 2013
ئەنوەر فەتاح
٢٧/٠١/٢٠١٣
له دووه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشانه‌کانی مصر بۆ لابردنی ڕژێمی موباره‌ک و پێکهێنانی حکومه‌تێکی تری ئیسلامی به سه‌رۆکایه‌تی ( ألاخوان ألمسلمین) به سه‌رۆکایه‌تی مرسی، ئه‌وه‌تا پاش دوو ساڵ جارێکی تر خه‌ڵکی کەو‌تنه‌وه خۆپیشاندان بۆ دواکارییه ڕه‌واکانی خۆیان، که بریتین له دروشمی ( ده‌سته‌به‌رکردنی نان، ئازادی، عەداله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی).
ڕژێمی ئیسلامی ئیخوان له 25ی شوباته‌وه که دووه‌مین ساڵرۆژی حکومیانه، پاش دامه‌زراندی ئه‌و حزبه زیاتر له 70 ساڵ، که یه‌که‌مین جاریانه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست و له‌و مێژووه درێژه‌یاندا خۆیان به‌نوێنه‌ری ڕاسه‌قینه‌ی خه‌ڵکی دائه‌نا و له‌پێناو لابردنی زوڵم و زۆری دیکتاتۆریه‌ت و سوکایه‌تی و برسیکردنی خه‌ڵکی، به‌سه‌دان ئه‌ندامیان ئیعدام‌کران و له به‌ندیخانه‌ی حکومه‌ته یه‌ك له دوایه‌کانی مصر ژیانی به‌ندایه‌تیان به‌سه‌ربرد، که‌چی هه‌ر ئه‌و حزبه به‌هه‌مان به‌رنامه و دروشم و ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه، که‌وتونه‌ته کوشتنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ری، که داوای مافی ژیانیان ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زیاتر له 60 که‌سیان له خۆپیشانداران کوشتوون و به‌سه‌دانی تر بریندارکراون، ته‌نها له‌به ئه‌وه‌ی که داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن و به‌درۆ و وه‌عدی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیاکانیان ناڕازین، که له ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌کانی ئیسلام ده‌چێت، که ته‌ناته‌ت زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری میصری ئه‌ندامی حیزبی ئی‌خوانن، که ئه‌وه‌ی دژی سیاسه‌تی ئه‌وان بێت یانی دژی ئیسلامه و هه‌ر بۆیە خه‌ڵکی ڕاپه‌ری به گێره‌شوێن و جه‌رده و مرۆڤ‌کوژ و سه‌رسه‌ی ده‌زانن و خۆشیان به مەلائیکه‌تی سه‌رزه‌مین.
ئه‌وه‌تا خۆپیشانده‌کان تا ئێستا له په‌ره‌سه‌ندن و کڵپه‌سه‌ندان و جگه له شارانی سوید، پورسعید، اسماعلیه، قاهره و وا به‌ره و ده‌ڵتای سه‌روو و شوێنه‌کانی تری مصر ده‌گرێته‌وه، هه‌ر بۆیه جامعەی ئه‌زهه‌ر له حیزبه لیبراڵ و ئیسلامی و چه‌پەكان داواده‌کات، که خه‌ریکی ئه‌هۆنکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو بن ، ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێ چونکه خۆپێشاندان زه‌ره‌ر به ئابوری وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی گۆران به‌ره‌و دیمکراتییه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ و ته‌نانه‌ت ئێستا حیزبی ألانقاد که یه‌کێکه له حیزبه گه‌وره‌کانی ئوپۆسێۆن و که لیبڕاله، توانای کۆنترۆلکردنی شه‌قامی نه‌ماوه.
ته‌نانه‌ت بۆ دورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ی سفاره‌ته‌کان و ئوتێله گرانبه‌هاکانی قاهره و کۆشکی کۆماری و تا ئه‌م کاته‌شی له‌سه‌ر بێت به وته‌ی ڕۆژنامه‌ی الشرق ألاوسط (چاپی له‌نده‌ن) 2ی شوباتی 2013پیکادان له‌و شار و ناوچانه‌ی ناویان هاتووه به‌رده‌وامه و به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی ئه‌ندام و لایه‌نگری هیچ حیزبێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتخوازنین.
ئه‌وه‌تا له حه‌فته‌ی ڕابردووه هاتوچۆی خه‌ڵکی قه‌ده‌غه‌ده‌که‌ن، یاسای عورفی له ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کاندا ده‌سه‌پێنن بەبێئه‌وه‌ی ھیچ لە داواکاری و وره‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو نزمبکاته‌وه. ئه‌وه‌تا له زۆر شوێن خۆپیشانده‌ران داوای ڕوخاندنی ڕژێمه ئیسلامیه‌که‌ش ده‌که‌ن، حکومه‌تیش په‌یمانی هه‌ڵبژاردن ئه‌دات بۆ گۆڕینی حکومه‌ت و ئەمەش کاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆپیشانداران نییه.
من لەو بڕوایەدام، که دروشمی حکومه‌ته ئیسلامیه فه‌رمانڕه‌واکه و حیزبه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان، که ده‌ڵێن “به‌ئاشتی به‌ئاشتی”، بۆ ئەوەیە تا بتوانن له پشت ده‌رگە داخراوەكانە‌وه بۆ به‌شداربونیان له ده‌سه‌ڵاتدا و به‌خشیشی حوکم مساوه‌مه بکه‌ن و دیسانه‌وه ئاشتییەك كە ئەوان مەبەستییانە نه نانه له برسێتی، نه ده‌رمانه له نه‌خۆشی، نه‌خانووه له سه‌رما و گه‌رمای ژیان ڕزگارمان بکات، نه کوژراوه‌کانی راپه‌رینە‌کانی پێزیندووده‌بێته‌وه و نه برینداره‌کانیشی پێچاک ده‌بێته‌وه . دروشمی” به‌ئاشتی ، به ئاشتی” دروشمی حیزب و گروپە ده‌سه‌ڵاتخوازەكانه، نه‌ک دروشمی خه‌ڵکانێک، که خەریكن بۆ باشتركردنی ژیانی ڕۆژانەیان و گۆڕنی كۆمەڵگە خه‌باتدەكەن.
ئەنوەر فەتاح
٢٨/٠١/٢٠١٣
له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی بەعس دوو دیارده‌ی زه‌ق له عێراق دا ده‌رکه‌توون و به‌رجه‌سته بوون؛ یه‌که‌میان په‌یدابوونی توێژاڵێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارە، كە هەر بەگه‌یشتنه کورسی ده‌سه‌ڵات،پێكھێنەرانی بوونه سه‌رمایەدارێکی فه‌له‌کی، که زۆرینه‌ی داهاتی عێراق به کوردستانیشه‌وه له گیرفانی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌دایه، ئیتر چی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و ناحکومه‌تییه‌کان هه‌ن به په‌رله‌مان( ده‌ڵاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات)یشه‌وه بۆ مسۆگه‌ری ئه‌به‌دی کورسی ده‌سه‌ڵات به‌کارده‌برێن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌شێکی که‌می ئه‌و سه‌روەت و سامانانەی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستیانده‌که‌ون؛ وه‌کو به‌رتیل و یان کڕینی که‌سه‌کان کە له‌لایه‌ك به‌مه‌به‌ستی پێشێلکردنی داوای خه‌ڵکی و ده‌مکوتکردنیان به‌کار دەهێنرێن و لەلایەكی تریشەوە چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌کی له‌نێوان دانیشتواندا به‌ناوی جیاجیاوه؛ له‌وانه‌ش خانه‌نشێنی خه‌ڵکی به‌ئاره‌زووی حزبه‌کان، پشتگیری عه‌شایر و خێڵەکان و ئیمتیازات بۆ مه‌لاکان ..هتد. وا‌ته ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له عێراقدا کارێکی کردووه، كە له‌سه‌ر برسیکردنی خه‌ڵکی کرێكار و بێبەش، به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه ئاڵاندووه.
ئاشکرایه کۆمه‌ڵگە به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت، داواکانی خه‌ڵکیش له زیادبووندان و دەنگیشیان لە به‌رزبونه‌وه‌دایە، بۆ خزمه‌تگوزارییەکان، کار، ته‌ندروستی، چاکردنی خوێندگاکان،مانه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ندکراو به‌بێ لێپسرینه‌وه و دەسبەسەراگرتنی ماڵی خه‌ڵکی که به‌شێکی زۆریان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه، که نه‌چوونەتە ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتدارەکانەوە، هه‌تا کار گەیشته ناڕه‌زای که‌وتنە‌وه، که خۆپشاندانی 17ی شوباتی سلێمانی لێکه‌وته‌وه و بەدەستی چەکدارە قارەمانەکانی حکومەتی هەرێم ١٠ که‌سی تێدا کوژرا و چه‌نده‌های تری تێدا بریندارکران، که تاوانه‌کانیان ته‌نها خۆپیشاندانێک بوو بەدەربڕینی ناڕەزاییان دژی گەندەڵی و دیکتاتۆریەت و داخوازی کۆمەڵایەتی، کە هیچێک لەمانە هیچ مەترسییەکی نە بۆ سەر دەسەڵات بەگشتی و نە بۆ کورسی هیچ پەڕلەمانتارێک و نە پلەوپایەی هیچ ناودارێک، نەبوو.
ئێستا له ( ئه‌نبار، فه‌لوجه، صلاحه‌دین، دیالە، کرکوك و موصڵ) خۆپشاندەران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ڕه‌وایان هه‌یه، له‌وانه به‌ربوونی گیراوە سیاسییه‌کانیان، که له به‌ندیخانه ئاشکرا و نائاشکرا‌کانی عێراقدا، بەندکراو ، گو‌ایه سه‌ر به حیزبی به‌عسی ڕوخاو بوون یان له کوشتن وکاولکردنی عێراقدا به‌شداریانکردووه و ده‌بێت له دامه‌زراوه حکومیه‌کاندا ڕیشه‌کێش بکرێن، که به‌شێکی زۆریان له سوپا فەرمییەکەی صدامدا بوون.
به‌ڵام ئایا هه‌ر ئه‌وانه به‌عسی بوون؟ ئه‌ی برا شیعه‌کان به‌عسییان تێدا نه‌بوو؟ کە ئەمەش بەپێی یاساكەی( پۆڵ برێمه‌ر ) که حاکمی یه‌که‌می عێراق بوو، هاوکاتیش ئەمەریکا و لایەنەکانی تریش جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتەیان پێباشبوو. ئەی خۆ ئێستاش ئه‌و سوپایه‌ی که خه‌ڵکی خۆپیشانداران ده‌کوژن سوپای عێراقی نین و بەشێک لەمانە لە سوپاکەی بەعسدا نەبوون؟!!! دوای ئەمەش خۆ هەر خەڵکی ئه‌و پێنچ شارەش به‌عسی نەبوون .لە هەمووش گرنگتر ئەوەی بە هەر هۆیەک گیراون، نابێت بۆ هەمیشە بەندبکرێت، ئەبێت دادگایی بکرێن، بەڵام دەبێت مافی هەبوونی پارێزەریان هەبێت و گوێ لە دەعوا و شەکواکانیان بگیرێت و دواتر بڕیاریان لەسەر بدەن. بەڵگەکان وا نیشانیدەدەن، کە هەندێک لەو گیراوانە لە سەردەمی ڕوخانی ڕژێمی پێشووەوە گیراون، ئێ باشە خۆ نە ئەمان ئەمەریکان و نە بەندییەکانیش تالیبان و القاعیدەن لە گوانتەنەموا بەندکرابێتن!!!
پاشان ئه‌ی ده‌رکردنی به‌شێکی زۆری کرێکاران له وه‌زاره‌تی نه‌وت و هاتوچۆ و ئه‌وانی تر، هۆکاری ده‌رکردنیان چی بوو یا چییه کە ڕەنگە جیاوزی ئایدۆلۆجی و مەزهەب و ناڕەزاییدەربڕینیان بێت لەباروودۆخی سیاسی و هەل و مەرجی سەر کاردنیان. ئه‌وە نەبێت ئەو دیارده ناشیرین و ناڕەوایە له کوردستانیشدا په‌یڕه‌ونە‌کرێت. هەڵبەتە ئەوەی کە لە کوردستانیش دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ توانای ئابووری و سیاسی و ژمارەی دانیشتوان، چەپی کەم نییە و نەبووە لەوەی کە لەوێ دەکرێت.
من پێموایه به‌م کاره ناشایسته و سته‌مکارانە ده‌یانه‌وێت تێکۆشانی خه‌ڵکی بۆ داواکردنی مافه‌کانیان تێکبشکێنن، تاکو ئه‌و زوڵم و نادادوەرییەی کە به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ده‌کرێت ئاشکرا نه‌بێت. ئه‌وه‌تا بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌یه له‌و شارانه‌ی کە لە سەرەوە ناویان هاتووه له‌سەر داواکانی تریشیان کە نه‌بوونی کار و خزمه‌تگوزاری و نزمی ئاستی خوێندن و نەبوونی قوتابخانه و ئاوی پاکی خواردنه‌وه، کارەبا و زێراب، کە ئەمانە مافی سروشتی هاووڵاتیانن و زۆربەیان لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا هەبوون، کەچی ڕژێمی ئێستا نەک بۆیان دەستەبەر ناکات، بەڵکو داخوازییەکانی خەڵکی و هەوڵی بەدیهێنانیان، بەمەترسیەکی گەورەی دانا، ئەوە بوو لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا ( ١٨/٠١/٢٠١٣) سوپای دەوڵەت زۆر بە دڕندانە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و ته‌قه‌یان له خۆپشانداران کرد و ١٠ که‌سیان کوشت و 60 که‌سیش زیاتر برینداربوون، خۆ ئه‌وانه قانونی (مسائل عداله) ئه‌وانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه، ئه‌ی بۆ کوشتنیان. هاوکاتیش لە دەسگەی ڕاگەیاندندا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌نده‌ها جا‌ر ڕایگەیاندووە، که داخوازییەکانی خه‌ڵکانیی ڕاپه‌ڕیوو، ڕەوان.
لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی کوردستان ڕەخنەی تووند لەو کوشتن و بڕینە دەگرن، کەچی لێرە نەک هەر بەداواکانی خەڵکی ناڵێن، ڕەوان، بگرە گەر بەو لێشاوە خەڵک بێتە سەر شەقامەکان، ئەمان مەناعەتیان نابێت، کە زۆربەیان خەڵتانی خوێن بکەن. ئا ئەمەیە ناوەرۆکی سیاسەت و دووڕویی سیاسییەکان و سەرکردەکان!!!!!
ئه‌وه‌ی کە لێرەدا گرنگه و دەبێت جەختی لەسەر بکرێتەوە و بوترێت، ئەوەیە کە خۆپیشانده‌ران به حکومه‌ت دەڵێن سەبارەت بە نوسینی داواکانمان، لیژنە مه‌نێرن بۆ لامان، ئێمه‌ی خۆپیشانداران داواکانمان له ڕادێو و ته‌له‌فزیۆندا ڕاگەیاندوون و ئەوەی کە دەمانەوێت وتوومانە. ھەروەھا دەڵێن” کاتی خۆشتان و ئێمه‌ش به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، داخوازییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن، ئێمە ده‌چینه‌وه ماڵی خۆمان. ئێمه‌ی خۆپیشاندەر نماینده‌مان نییه و کات به‌فیڕۆمه‌ده‌ن، بابچینه‌وه سه‌رکاری خۆمان. هه‌ڵبه‌ته حکومەت به‌مه‌بەستی گه‌ندەڵکردنیا بە کڕین و بەخشینی پارە و پایە، تاکو دەستبەرداری داخوازییەکانییان ببن، واز له‌و لیژنە و لیژنە‌کارییه ناهێنێت. لەلایەکی تریشەوە لە هەوڵی ئەوەدا دەبێت، کە بیانکات بەگژ یەکتریدا و بەمەش ده‌سه‌ڵات له تاوانباره‌وه ببێته ناوبژیکه‌ر.
ئێستا سیاسییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی عێراق به سووننە و شیعه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئه‌وی تریشه‌وه( له حیزبی (ده‌عوه)وە که مالکی سه‌رۆکییه‌تی، تا صه‌درییه‌کان و مجلسی ئه‌علای عمار حه‌کیم و موئتمەری وطنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و ئیسلاحی برایم جه‌عفه‌ری و کوردە‌کانی یه‌کێتی و پارتی، كه‌وتوونەته به‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و ڕێکه‌وتن بۆ ئمتیازاتی خۆیان و مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا، ئیتر هه‌رچی داوای خه‌ڵکه‌که‌ش هه‌یه، به خۆپیشانده‌رانیشه‌وە له‌لایه‌کی تر خراونەتە ژێرده‌ستی مه‌لا و پیاوانی دیاری سه‌رۆكعه‌شیرەتە‌کانه‌وه، که هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش به‌ره‌و شکستێکی تری داواکارییه‌کانی خه‌ڵك دەڕوات، له كرۆكە چینایه‌تییه‌كە‌یان خاڵیان ده‌که‌نه‌وه. ئەمەش هەرچۆنێک بێت، ده‌بێته ئه‌زمونێک ، ئیتر ئه‌م جاره ئاین و عه‌شایه‌ر ناتوانن خه‌ڵك چه‌واشه بکه‌ن، جارێکی تر ئەمەیان بۆ ناچێتەسەر. نموونەی زیندووش خۆپیشاندانەکانی ئێستای میسرە، کە دەیسەلمێنن خه‌ڵکی دژی سیاسه‌تی ئیسلامییه‌کانه و دەڵێن کوا ئیمه بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دروشمان هه‌بووە، ئێمه داوای نان و کار و مافمان کرد نه‌مانوت دکتاتۆرییه‌کی نادینی بگۆرین بۆ دکتاتۆرێکی دینی!
گەرچی سەرمایەداری وەهمێکی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە، لەهەمان کاتیش‌دا چەندەها وەهمیشی ڕەواندۆتەوە!!!
زاهیر باهیر
لەندەن- ١٢/٠١/٢٠١٣
بەشی سێهەم و کۆتایی
وه‌همی سێهه‌م، دروسکردنی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی و بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی:
مه‌گه‌ر وه‌همی دین له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌همه‌دا یه‌کسان بێت و دیارده‌ی ڕه‌وانه‌وه‌شی هه‌ر وه‌کو ئه‌و ڕوون و ئاشکرا بێت. ئه‌وه‌ی که خوازیارانی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی و دروستکه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی به گوێی خه‌ڵکیدا ده‌ده‌ن و لێیان ده‌که‌نه خولیای سه‌ریان و مژده‌ی سه‌ربه‌ستی و ئازادی و یه‌کسانی و خێر و خۆشی بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که و ناساندنی ده‌وڵه‌ته‌که به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دوور له دستتێوه‌ردانی وڵاتانی بێگانه که به دروشمی بریقه‌داری وه‌کو ” سامانی وڵات بۆ ڕۆڵه‌کانی وڵات”، ” سامانی خۆمان بۆ خۆمان” ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مانه هه‌مووی جگه له قسه‌ی بێبنه‌مای زانیستیانه و خۆڵکردنه چاوی ڕۆڵه‌کانی وڵاته‌که، چیدی شتێکی تر نییه.
چاوخشاندنێک به سه‌رجه‌می ده‌وڵه‌ته قه‌ومییه‌کانی سه‌رده‌مدا له هه‌ره به‌هێزه‌که‌یانه‌وه که ئه‌مه‌ریکا و چینه تا هه‌ر لاوازه‌کانی که هندێک له وڵاتانی ئه‌فریقایه، ئه‌و هه‌قه‌ته ده‌بینیت کە نه ده‌وڵه‌ته‌که نوێنه‌رایه‌تی و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی تێکڕای ڕۆڵه‌کانییه‌تی و نه له هه‌قه‌تیشدا سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه و نه نیشتمانیشه. گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری و سیاسه‌تی عه‌وله‌مه و تێهه‌ڵکێشبوونی ئابووری جیهان و هه‌بوونی هه‌زاره‌ها کۆمپانیای زه‌به‌لاحی فره ڕه‌چه‌ڵه‌کی و هاتنی قه‌یران بۆ یه‌کێکیان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌وانی تریشیان داده‌نێت. ئه‌م کاریگه‌رییه به چه‌شنێکه کابرایه‌کی سوپه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌کو ڕۆپه‌رت مه‌ردۆخ، بیڵ گه‌یت ، جۆرج سۆرس و ئه‌وانی تریشیان له شوێنی خۆیان پژمه‌یه‌ک بکه‌ن له‌م وڵاتانه‌ی دی، هه‌ڵامه‌ت بڵاو ده‌بێته‌وه.
له سایەی ده‌وڵه‌تی قه‌ومیدا ته‌نها جیاوا‌زییه‌که ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌مه‌ندانی خۆماڵی که چینێکن خۆیان باشتر ده‌گرن و له ڕێگای حکومه‌تی قه‌ومییه‌وه باشتر ده‌توانن له‌گه‌ڵ بزنسمان و کۆمپانیا بێیانه‌کاندا ده‌ست تێکه‌ڵاوبکه‌ن ، بۆ کارئاساییکردن له دزینی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و ڕوتکردنه‌وه‌ی هێزی کاری وڵاتی “ڕزگار بوو”. هه‌ر وڵاتێک بگریت له جیهاندا له‌م باره‌یه‌وه نموونه‌یه‌که، به‌ڵام با ته‌نها باس له وڵاتی خواروی ئه‌فه‌ریقا بکه‌م که له خه‌باتی چه‌نده‌ها ساڵی دوور‌و درێژیدا دژی ڕژێمی نەژادپەرستی پێشوو ، بۆ هێنانه‌وه‌ی وڵات و نیشتمانیان بۆ ژێر ده‌ستی خۆیان به هه‌موو سه‌رچاوه سروشتی و نا سروشتییه‌کانیه‌وه.
زۆربه‌مان ئاگادارین که چه‌نده‌ها ساڵ خه‌بات کرا ، خوێن ڕژێنرا، سه‌رکرده به‌ندکرا، خه‌ڵکی برسی تر و ده‌ربه‌ده‌ر کرا تا ساڵی 1994 که توانییان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دروستبکه‌ن و ده‌سه‌ڵات له ڕژێمی نەژادپەرست بسه‌ننه‌وه، ئه‌ی سه‌رئه‌نجام چی بوو؟ ئایا ئاوات و خه‌ونه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژاری ڕه‌شپێست له‌و وڵاته‌دا هاته دی؟
بێگومان حکومه‌تێکی قه‌ومی له ڕه‌شپێست دروستکرا ، ده‌وڵه‌تێک بنیاتنرا ، هه‌ره زۆری کادیران و به‌رپرسانی ANC و که‌سانی تری به‌شداربووی ئه‌و خه‌باته ، جێگاکانیان هه‌ر له سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه تاکو هه‌موو ئیداره و ده‌سگه ده‌وڵه‌تییه‌کان و نەقابه‌کان و ناده‌وڵه‌تییه‌کانیان پڕکردوه. به‌کورتی هه‌موو ده‌مووچاوه‌کان له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌کاندا گۆڕان و به‌ڵام ئه‌وه‌ی که یا هه‌ر نه‌گۆڕا و بگره ژیانیشی به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشتت یا ژیانی که‌مێکیان به‌حاڵ گۆڕاوه، هه‌ر له شوێنی خۆیانن و دیسانه‌وه به ته‌مه‌نێکی تره‌وه و له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌کی نوێ‌دا له دژی حکومه‌تێکی تر که خۆماڵییه، ده‌بێت درێژه به خه‌باتیان بده‌نه‌وه که ئه‌م خه‌باته‌یان ده‌یه‌ها جا‌ر سه‌ختتر و خوێناوی تر ده‌بێت له‌وه‌ی پێشوویان.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی بانقی جیهانی ناوه‌ڕاستی مانگی جولای 2012 دا کۆمه‌ڵگه‌ی خواروی ئه‌فریقا، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ك له دوای ساڵی 1994 نه‌گۆڕا به‌ڵکو یه‌کێکه له هه‌ره کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهان له ڕوی نایه‌کسانییه‌وه. له %10 ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که داران و ده‌وڵه‌مه‌ندن له %58 داهاتی وڵاتیان له ده‌ستدایه، له %10 ی خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ی که له په‌راوێزی کۆمه‌ڵگه‌که‌دایه ته‌نها له %0.5 داهاتی ئه‌و وڵاته‌یان له ده‌ستدایه. نەقابه‌ی ناوه‌ندی گشتی ڕێژه‌ی به‌تاڵه‌ی له نێوانی خه‌ڵکه ڕه‌شه‌که‌ی که له ته‌مه‌نی کارکردندان به له %75 خه‌مڵاندووه و له به‌رامبه‌ر له %35 خه‌ڵکه سپییه‌که بۆ هه‌مان ته‌مه‌ن. مووچه‌ی کرێکارێکی کانه‌کان که له هه‌ل و مه‌رجێکی زۆر نامرۆڤانه‌دا کار ده‌کات له نێوانی 300 بۆ 750 پاوه‌ندی بریتانییه له مانگێکدا. ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م وڵاته‌دا که نه‌خۆشی HIV/Aids یان هه‌یه له به‌رامبه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌یدا زیاتره له هه‌موو وڵاتیکی تری ئه‌م جیهانه. له دوای درو‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاتی “خۆماڵی، نیشتمانی” ژماره‌ی خه‌ڵکانی بێخانووبه‌ره، ژماره‌ی خه‌ڵکانێک که به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه پاره‌ی قائیمه‌ی کاره‌با و ئاویان بده‌ن ، که سه‌رئه‌نجام بێکاره‌با و بێ‌ئاو ماونه‌ته‌وه، زۆر زیاترن تا پێش ساڵی 1994 .
ئه‌مه ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یه که له کاتێکدا ئه‌و وڵاته له %80 پلاتینی جیهان که به‌کارده‌هێنرێت له درو‌ستکردنی زێڕو ئاڵتوون و شتی به‌های تردا ، له‌وی به‌ر‌هه‌مده‌هێنرێت. هاوکاتیش توێژاڵێکی باشی خه‌ڵکه‌که‌ی له کۆنه به‌رپرسانی ANC و نەقابه‌کان یه‌کجار ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. له ئێستادا له %5 کۆمپانیاکانی بۆرسه‌ی جیهانسبێرگ خاوه‌نه‌کانیان خه‌ڵکانی ڕه‌شن. جاکوب زومای سه‌ره‌ککۆماریش له ساڵی پاردا 4.5 ملیۆن پاوه‌ندی بریتانی ته‌نها بۆ تازه‌کردنه‌وه و ده‌ستپیاهێنانی نیشته‌جێکه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاردا سه‌رفکردوه. له کاتێکدا که ئه‌م هه‌موو برسێتی و نایه‌کسانێتی و نادادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینیت ، سه‌رت سوڕنامێنێت له‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دژی حوکمه‌ت و ANC له بره‌ودایه و خودی ANC ش له ساڵی 2008 دابوو به دوو که‌رته‌وه.
له نموونه‌یه‌کی تردا که وڵاتێکی کۆنی ناوچه‌که‌یه که ده‌مێکه ده‌وله‌تی ” نیشتمانی” خۆیان و فه‌رمانڕه‌اوی خۆماڵی خۆیانیان هه‌یه، که ده‌وڵه‌تی سعودییه‌یه ، هه‌م وه‌کو یه‌کێک له هه‌ره ده‌وڵه‌ته ” نیشتمانییه سه‌ربه‌خۆکان” و ده‌وڵه‌مه‌نه‌کانی جیهان و هه‌م وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی زۆر به زه‌بت و ڕه‌بتیش ، چه‌ند ئامارێک ده‌خه‌مه پێشچاوی خوێنه‌ر:
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ئه‌م دواییه که له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی 01/01/2013 دا هاتبوو چواریه‌کی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته له‌ژێر هێڵی برسێتییه‌وه ده‌ژین که له کاتێکدا داهاتی نه‌وتی ئه‌م وڵاته ساڵی پار 300 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بووه بۆ ته‌نها 28 ملیۆن له دانیشتوان. له نێوانی 2 بۆ 4 ملیۆنن له دانیشتوانه‌که‌ی داهاتی مانگانه‌یان ته‌نها 530 دۆلاره ، که ڕۆژانه دێته سه‌ر 17 دۆلار ، هه‌ر له هه‌مان کاتدا داهاتی مه‌لیک عه‌بدوڵا به 18 ملیار دۆلار قه‌بڵێنراوه. سێیه‌کی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ته‌مه‌نیان له‌ژێر 30 ساڵه‌وه‌یه و له 4 به‌تاڵه 3 نیان ته‌مه‌نیان له 20 کاندایه. ئه‌مه واقیعی ئه‌و وڵاته‌یه که هه‌تاکو ساڵی 2002 ش نکوڵی له حه‌قیقه‌تی هه‌بوونی هه‌ژاری و بێ‌کاری کراوه. له‌و وڵاته‌دا سیسته‌می باج له‌سه‌ر خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، ئه‌وه‌ی که له‌وێ هه‌یه دانی زه‌کاته که خه‌ڵکه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ش وه‌کو خه‌ڵکانی تر ته‌نها له %2.5 ی داهاتیان ده‌به‌خشن.
زاهیر باهیر
لەندەن- ١٢/٠١/٢٠١٣
بەشی دووهەم
وه‌همی دووهه‌م: مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، من لێره‌دا دیسانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه، کاتێک که میلله‌تێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌رجه‌می مافه‌کانی پێشیلده‌کرێت و زه‌وی و سامان و ده‌رامه‌ته سروشتیه‌کانی و ناسروشتییه‌کانی لێده‌دزرێت و سوکایه‌تی به خودی تاکه‌کانی و کوڵتورو زمان و ” موقه‌ده‌ساته‌کانی” ده‌کرێت، بێگومان ده‌بێته کێشه و پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی حه‌ل هه‌یه.
به‌ڵام له کاتێکدا که پارتێکی سیاسی درو‌ست ده‌بێت و ئیدیعای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌کات و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت سنوری چینایه‌تی ببه‌زێنێت و هه‌مووی به ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌وه بخاته یه‌ک قاڵبه‌وه، یه‌کڕیزه‌وه و چه‌ند ڕابه‌ر و سه‌رکرده‌یه‌کی بۆ بکاته مڵۆزم و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان بداته ده‌ست و خه‌ڵکیش وا ڕابهێنن که ته‌قدیسیان بکه‌ن و بیانئاڵێننه شه‌ڕێکی درێژخایه‌نی خوێناوییه‌وه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی چینێکدا یاخود چه‌ند توێژاڵێکدا، ئیدی ئه‌و کاته گه‌رچی کێشه‌که گه‌وره‌تر ده‌بێت به‌ڵام ورده ورده ڕه‌نگی ئه‌سڵی مسه‌له‌که کاڵده‌بێته‌وه و تاوای لێدێت کاتێک که سه‌رنجی سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی و داهاتوی ده‌ده‌یت، ده‌بێته وه‌هم، یا کراوه‌ته وه‌همێک و هیچی ترنا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ناوه‌رۆکی کێشه‌که مه‌سه‌له‌ی چیانیه‌تی و ئابورییه، که له لایه‌که‌وه ” نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست” بۆ مه‌به‌ستی ئابووری ئه‌و ” نه‌ته‌وه‌ی” تر ده‌چه‌وسێنێته‌وه، هه‌میش ” نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه” ش بۆ مه‌به‌ستی ئابووری به‌گژ ئه‌وی تردا ده‌چێته‌وه و کێشه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی تردا.
لێره‌دا نموونه‌یه‌کی زۆرمان له سه‌رده‌می کۆن و نوێشدا به‌ده‌سته‌وه‌یه ، هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانیان کێشه‌ی کوردی، فه‌له‌ستینه‌یکان، تامیلییه‌کان… تا ده‌گاته چه‌نده‌ها بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری که هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، له شوێنه جیاجیاکانی تردا، دروستکراون.
گه‌ر به‌وردی ته‌ماشا بکه‌ین ده‌بینین که وه‌همه‌که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێده‌کات ، که پشتبه‌ستنه به هێزێک به ده‌وڵه‌تێک که خۆی ئازادییه‌کانی له خه‌ڵکی تر زه‌وتکردوه، یا به‌لانیکه‌مه‌وه هه‌ندێک له وڵاتانی پشتپێبه‌ستراو نه‌ک هه‌ر خۆیان مێژوویان نییه یا مێژوویه‌کی زۆر که‌میان هه‌یه له پشتگیریکردنی گه‌لانی مافخوراودا ، به‌ڵکو ته‌واوی ده‌رامه‌ت و حه‌زاره‌ت و پێشکه‌وتنی خۆیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌و گه‌لانه دروستکرد‌وه. به‌شی زۆری مێژووی کۆن و نوێی ئه‌مان زه‌وتکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی تر و هه‌تا وڵاته‌کانیشیانه ، به‌تاڵان هێنان و دزینی سه‌رجه‌می به‌روبوومی سروشتی و ناسروشتیانه. جا له حاڵه‌تی ئاوادا پشتبه‌ستن به‌و هێزانه گه‌ر وه‌هم نه‌بێت، ده‌بێت چی بێت؟!!
دواتریش له ڕێڕه‌وی ئه‌و خه‌باته نه‌ته‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن و دێته‌دی نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر ئیدئعایان بۆ ده‌کرد ناتوانن یا نایکه‌ن به‌ڵکو له لایه‌که‌وه ده‌بنه سه‌رکوتکه‌ری خۆماڵییان له لایه‌کی تریشه‌وه که‌لێنی نێوانی دارایان له‌لایه‌ک و نه‌بووان له‌لاکه‌ی تره‌وه، له هه‌موو بواره‌کانی ژیانیاندا فراونتر ده‌که‌ن. باشترین نموونه‌ی زیندوو کوردستان و فه‌له‌ستین و خواروی ئەفه‌ریقایه نموونه کۆنه‌کانیش هه‌ر هه‌موو بزوتنه‌وه‌کانی خوارەوی خۆرھەڵاتی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و …. شوێنه‌کانی ترن.
له نموونه‌ی فه‌له‌ستین و تامیلیه‌کان و کوردستاندا، ئه‌م سه‌رکرده و پارتانه نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی له سنوری وه‌همه‌کانیشیاندا بمێننه‌وه، به‌ڵکو ڕووداوی دڵته‌زێن و جه‌رگبڕیان به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌یاندا هێنا و بێئومێدیه‌کی گه‌وره‌شیان بۆ هاوڵاتییانیان حاسڵکرد. بۆ نموونه فه‌له‌ستینیه‌کان پاش ئه‌م هه‌موو خوێنڕشتن و وێرانکاری و یه‌کتر کوشتنه و بوون به‌دوژمنی یه‌کتری، له‌حاڵی حازردا ته‌نها له %18.5 هه‌تا که‌متر له‌مه‌شیان له‌خاکی فه‌له‌ستین به‌ده‌سته‌وه ماوه، پێشبینییه‌کان بۆ ئاینده ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له هاتنه خواره‌وه‌دا، بێت.
له نموونه‌ی تامیلییه‌کاندا، ئه‌وه تا ئێستاش به‌ته‌واوی نه‌زانراوه که قوربانییه‌کانی که‌سانی ناوخودی بزوتنه‌وه‌که و هاووڵاتیان و به‌ره‌ی میریش چه‌نده. له دواهێڕشی تیرۆریستیانه‌ی حکومه‌تی سریلانکه‌دا ، تا ئێستاش ژماره‌ی قوربانیان به ئامارێکی پشتڕاسکراوه‌وه نه‌خراوه‌ته پێشچاو، هه‌ندێک ئامار قوربانیه‌کان له‌و قه‌سابخانه‌یه‌دا به 13 هه‌زار و ئه‌وانی تر به 20 و 30 هه‌زار ده‌قه‌بڵێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زانراوه و ڕوونه لای گه‌لێکمان بێئومێدبوونی خه‌ڵکی و تووشبوونی خه‌ڵکێکی زۆر به نه‌خۆشی که‌ئابه و بێتاقه‌تی و ونکردنی بڕوابوون به‌خۆ و به خه‌باتی ئاینده له‌لای گه‌لێکیان، بووه‌ته کاری ڕۆژانه‌یان. ئه‌مه‌یان لای من وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی سایکۆلۆجی و باوێتی بێبڕاویی کاریگه‌رییه‌که‌ی زۆر مه‌ترسیدارتره له له‌ده‌ستدانی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بوونه‌ته قوربانی.
له نموونه‌ی کوردستانیشدا ، ئه‌وه با واز له‌وه بهێنێن که چه‌ند کوژراوه و ماڵ‌وێران بووه و ، ئه‌نفالکراوه و به کیمیاوی لێیدراوه و درو‌ستکردنی دووژمنایه‌تی نه‌ک له نێوانی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڵکو خێڵ و ناوچه و حیزبه‌کانیشدا. با لێره‌دا ته‌ماشای ئه‌وه بکه‌ین که چه‌ندێک خاکمان به‌ده‌سته‌وه ماوه له حاڵی حازردا، که له کاتێکدا مه‌سه‌له‌ی خاک و نیشتمان یه‌کێک بوو له وه‌همه‌کانی که حیزبه کوردییه‌کان و سه‌رکرده‌کانیان و میدیاکه‌یان ، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ر‌هه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌که‌یانه‌وه تاکو ئێستاش به ئێمه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه. من لێره‌دا ئامارێکم به‌ده‌سته‌وه نییه که ئه‌وه نیشان بدات له سه‌دا چه‌ندی ئه‌سڵی خاکی کوردوستانمان به‌ده‌سته‌وه ماوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم که به‌شێکی زۆریمان له‌ده‌ست داوه.
هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا ناڵێم که خه‌ڵکی نابێت ڕووبه‌ڕوی زوڵم و زۆر‌و زه‌وتکردنی ماف و ئیهانه‌کردن و سووکایه‌تی پێکردن، نه‌بێته‌وه. مه‌سه‌له‌ی به‌گژاچونه‌وه‌ی زوڵم و زۆر، پێداگری‌کردن له مافه‌کانی خۆت ، مه‌سه‌له‌یه‌کن که نابێت خه‌ڵکی بۆ چرکه‌یه‌کیش لەسەریان ڕاڕابێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من له‌گه‌ڵیدا نایه‌مه‌وه شێوه‌ی خه‌باته‌که‌یه و به‌ده‌رکردنی کێشه‌کانه له بازنه‌ی ئابووری و چینایه‌تی کێشه‌کان و درۆوده‌له‌سه‌کردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکییه، که سه‌رئه‌نجام کێشه ڕه‌واکه‌ی که مه‌وجووده، ده‌کاته وه‌هم.
به‌کورتی وجودی وه‌همه‌که دوولایه‌نه‌یه، یه‌که‌میان که مه‌سه‌له‌که ده‌که‌نه مه‌سه‌له‌ی هه‌موو خه‌ڵک و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی گو‌ایه هه‌موو خه‌ڵک وه‌کو یه‌ک سوود و قازانجی لێده‌کات، ئه‌مه له کاتێکدا ده‌زانین که چۆن بزوتنه‌وه‌کان به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی کوردی بۆ چ مه‌به‌ستێک دروستبووه. لایه‌نی دووهه‌می وه‌همه‌که مژده‌دانه به درو‌ستکردنی ده‌وڵه‌تێکی قه‌ومی که گو‌ایه هه‌ر هه‌موو هاووڵاتیان له سایه‌یدا یه‌کسسان و ئازاد ده‌بن، درو‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی نیشتمانی دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی “بێیانه” که ئه‌مه‌شیان هه‌ر وانییه. من له وه‌همی سێهه‌مدا دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م خاڵه.
گه‌رچی سه‌رمایه‌داری وه‌همێکی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا چه‌نده‌ها وه‌همیشی ڕه‌واندۆته‌وه!!!
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 12/01/2013
بەشی یەکەم
سه‌رمایه‌داریش وه‌کو سیسته‌مه‌کانی پێش خۆی وه‌همێکی زۆری به به‌شه‌ریه‌ت داوه، گه‌رچی له سه‌ره‌تادا گرانبوو تاکو خه‌ڵکی له ته‌واوی ئه‌و وه‌همانه تێبگات و ژیانی خۆی پێوه نه‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نشوونماکردنی زیاتریدا و پراکتیزه‌کردنی له زه‌مینه‌ی واقیعدا نه‌ک خه‌ڵکی حه‌قه‌تی وه‌همه‌کانی بۆ ده‌رکه‌وت، به‌ڵکو ورده ورده له ڕه‌تکردنه‌وه‌یاندایه و به‌گژی خوودی سیسته‌مه‌که‌شدا ده‌چنه‌وه.
له هه‌ره وه‌همه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رمایه‌داری و ڕژێمه سیاسییه‌که‌ی به دیکتاتۆریه‌ت و دیمۆکراسییه‌ت و لیراڵ و نیو-لیبراڵیه‌وه : سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانی و دادپەروه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌ک نه‌ته‌وه و (One Nation ) هێنانی خێر و خۆشی بۆ سه‌رجه‌می تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه و ڕزگاربوونیان له سیسته‌می به‌ندایه‌تی و گه‌لێکی ترن له‌مانه. ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ملوێنه‌ها خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ خودی سیسته‌مه‌که‌دا له سه‌رانسه‌ری ئه‌م جیهانه‌دا، ئه‌وه‌مان نیشانده‌ده‌ن دروشمه‌کانی سه‌رمایه‌داری بۆیان، جگه له وه‌هم شتێکی دیکه نه‌بووه‌وه نییه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی که ئه‌م سیسته‌مه بۆ ته‌واوی به‌شه‌رییه‌ت و سروشتیشی هێناوه، خۆشبه‌خاتانه‌ش له پرۆسه‌ی زیاتری گه‌شه‌کردنیدا به‌تایبه‌ت له ئێستادا که وه‌ک سیسته‌مێکی جیهانی به‌هۆی سیاسه‌تی جیهانگیرییه‌که‌یه‌وه، گه‌لێک وه‌همیشی ڕه‌واندۆته‌وه.
من لێره‌دا ته‌نها باس له‌و وه‌همه سه‌ره‌کییانه ده‌که‌م که له ڕه‌واندنه‌وه‌دان و چیدی زه‌مینه‌یه‌کی واقیعییان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه تاکو خۆیانی له‌سه‌ر ڕاگرن . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له‌سایەی ئه‌و چڕبوونه‌وه چینایه‌تییه‌دایه، له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا که هه‌ر یه‌کێک له ئێمه‌ی چ وه‌کو تاک و پارت و هه‌تا ڕژێمیشی خزاندۆته ناو بازنه‌یه‌که‌وه و سنوو‌ری خۆی بۆ دیاریکراوه.
وه‌همی یه‌که‌م دین و مه‌زهه‌به: هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، که نکوڵی له وجودی دین و مه‌زهه‌ب بکه‌م، چونکه ئه‌وه ئاشکرایه ئه‌م دوانه گه‌ر وه‌کو کێشه و مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیش نه‌بووبێتن له سه‌ره‌تادا، هه‌میشه وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕۆحی وابوون بۆ تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه و بۆ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوانی خۆیان و ئه‌وه‌ی که ناویان لێناوه خواکانیان، بۆ سه‌بووریدان به دڵی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارام و ئاسایش و دڵنیایی و هیواو ئومێد بۆ دڵی خۆیان. هه‌ر کاتێکیش خه‌ڵکی سه‌ربه‌ستی بیرکردنه‌وه و پراکتیزه‌کردنی ئه‌م مافه ئاسایانه‌ی خۆی لێزه‌وتکرابێت ، بێگومان کێشه‌و گیروگرفت دروستبووه و چه‌ندها جاریش توندوتیژی خوێنڕشتنیشی به‌خۆوه گرتووه.
به‌ڵام دین، مه‌زهه‌ب ده‌بێته وه‌هم کاتێک له‌و بازنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه که باسم کرد، ده‌رده‌کرێت و پارتێکی سیاسی بۆ دروستده‌کرێت و ئه‌جه‌نده‌ی سیاسی و ئامانجی سیاسی بۆ داده‌نرێت و بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی خوا له‌سه‌ر زه‌وی و به‌هه‌شتێک له جیهانی واقیعدا که دۆزه‌خێکه بۆ زۆربه‌مان، دروستبکات و وشه به وشه‌و دێڕ به دێرو بڕگه به بڕگه‌ی ئه‌وه‌ی که له کتێبه ئاسمانیه‌کاندا، هه‌یه، یا له ده‌می په‌یامنێره‌کانه‌وه درچوون، هه‌ر هه‌مووی به زیاده‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت و بخرێته‌گه‌ڕ. ئیدی ئا ڵێره‌وه ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌ی وه‌هم ده‌ته‌نرێ و دواتریش ورده ورده ئه‌و ته‌ونه له واقیعدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌بێته‌وه به وه‌هم.
گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری چ له بواری تیوریدا و چ له بواری عه‌مه‌لیدا، ده‌توانم بڵێم بۆچوون و تێڕوانینی دینیانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و وه‌همی تری له جێگادا داناوه. چاوخشاندنێک به هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌ی که سه‌رجه‌می زانسته‌کان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ، که پێویست ناکات ناونوسیان بکه‌م ، به‌ده‌ستیانهێناوه ، حه‌قیقه‌تێکه و نکوڵییان لێناکرێت. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ئاشکرا پێگه و ڕێگه‌ی دین و ئاینه‌کانیان ، به‌تایبه‌ت ئاینی موسڵمانانیان ، لاواز کردوه و به‌ڵگه و شاهیدێکی وایان به‌ده‌سته‌وه نه‌هێڵاوه، که توانا و وزه و ئیمکانیات و به‌ستنه‌وه‌ی هیوا و ئومێد و ڕودانی کاره‌ساته سروشتییه‌کان و به‌شه‌رییه‌کانیش، سه‌رچاوه‌کانیان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ که‌سێک ، هێزێک ، که له ده‌ره‌وه‌ی دونیای مه‌وجووددا خۆی حه‌شار داوه و خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه که ده‌توانێت هه‌موو شتێک بکات و به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.
له هه‌مان کاتێشدا زه‌مانه له واقیعی ژیانیشدا ، ئه‌و هه‌ل و کاته‌ی بۆ نوێنه‌رانی موسڵمانان ، که پارته سیاسیاکانن به هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه، ڕه‌خساندووه که بڕوا و به‌رنامه و ستراتیجییه‌تی خۆیان ، له هه‌ندێک شوێندا ،( من لێره‌دا ناگه‌ڕیمه‌وه بۆ ئاینی موسڵمانان له سه‌رده‌می ئه‌مەوییه‌کان و عه‌باسییه‌کان و صه‌فه‌وییه‌کان و عوسمانییه‌کان، زیاتر باس له دین ده‌که‌م له‌سه‌رده‌می چڕبوونه‌وه‌ی کاپیتاڵیزم دا) که ماوه‌یه‌کی گه‌لێک دوور و درێژه به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی 50 ساڵی ڕابوردووه تا ئێستاش، که فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتانێکن و نوێنه‌رایه‌تی خوا و خه‌لیفه‌ی ئیسلامن، له‌و شوێنانه‌دا.
گه‌رچی ئه‌م نوێنه‌رانه چ له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رماڕه‌وایی و چ له‌سایەیدا باوه‌ڕی ته‌وایان به‌جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌ی پێش گه‌یشتن به کورسی فه‌رمانڕه‌واییان ، هه‌یه‌و ده‌یانویست یا ده‌یانه‌وێت به هه‌موو وردوو درشتێکیه‌وه، جێگیری بکه‌ن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر وڵات و کۆمه‌ڵگه‌که‌دا، که‌چی ئێستا به ئاسانی هه‌ستی پێده‌که‌ن که له چ جه‌نگێکدان چ له‌ناوخۆی وڵات‌دا و هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی ” کۆمۆنێتی نیوده‌وڵه‌تی” ش بۆ سه‌پاندنی ئه‌وه‌ی ک پێشتر ئیدیعا و ڕێکلامه‌یان بۆ ده‌کرد و بۆده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش که بۆیان ناکرێت نه لاوازییان نیشانده‌دات و نه خوازیاریشن له پاشه‌کشه‌کردن له بیروباوه‌ڕیان، به‌ڵکو به‌هێزی خوودی سیسته‌مه‌که‌یه و هێزی ناڕه‌زایی خه‌ڵکییه، که ڕێگره له ئه‌دادانی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نوێنه‌رانه ده‌یانه‌وێت.
کاپیتاڵرم وه‌کو سیسته‌مێکی جیهانی کامیل به‌هه‌موو ده‌سگه و ئیداره‌کانییه‌وه که هاتۆته ناو هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی ژیانمانه‌وه ، بۆ ئیسلام کارێکی مه‌حاڵه بتوانێت سیسته‌مێکی ئیسلامی پوخت (نقی) یا هه‌تا جیاش له سیسته‌می مه‌وجود ، به‌و به‌رنامه کۆنه زیاد له هه‌زار ساڵییه‌وه کە هه‌یه‌تی درو‌ست بکات. هاوکات ڕه‌نگه ئه‌مه ئاسان بێت بۆ کۆمۆنێتیه‌ک یا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیداره‌کردنی زاتی خۆیان و پێکه‌وه ژیانی ده‌سته جه‌ماعی و ژیانی کۆمۆنه‌یی و بێ هه‌بوونی ئیداره‌یه‌کی بیرۆکراسی و بێ پشتبه‌سستن به پاره و پێداویستییه‌کانی تر که به پاره په‌یداده‌کرێت و که له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه، به‌ده‌ستبهێنرێت، ئه‌مه کارێکی ئاسان بێت، به‌ڵام ئه‌زموونه‌کان و ڕوداوه‌کانی پێشوو ئه‌مانه‌ی ئێستاش، سه‌لماندی بۆ ئیسلام و دینی ئیسلامی جا له هه‌ر بستێکی ئه‌م زه‌مینه‌یه‌دا بێت، ئه‌مه کاری کرده نییه و مه‌حاڵه.
درو‌ستکردنی ئیداره‌یه‌کی بیرۆکراسی، قوتکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی له هه‌ر شێوه‌یه‌کدا بێت هه‌ر میکانیزمێکی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بێت، بورغویه‌کی بچوک ده‌بێت له ماشێنی گه‌وره‌ی کاپیتاڵیزم یا ئه‌وه‌تا ده‌بێت سلاک بێت یاخود ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا به‌رده‌وامی بدات به سوڕانی ماشێنه‌که و کێبڕکیه چینایه‌تییه‌که خه‌ستتر بکاته‌وه .
ئه‌زموونه‌کانی ئێران و ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و تورکیا و وڵاتانی که‌نداو و عێراق و ئه‌وانه‌شی که به ” به‌هاری عه‌ره‌بی” به‌تایبه‌تی له میسردا، ناسراون، نه‌ك هه‌ر به ته‌نها ئه‌وه‌ی سه‌لماند که وه‌همه، به‌ڵکو ناوه‌رۆکی کێشه‌که‌شی به ته‌واوی خسته ڕوو ، که مه‌سه‌له ئاینی و دینییه‌که ته‌نها ڕووکه‌ش و توێکڵی مه‌سه‌له‌کانن و جه‌وهه‌ری کێشه‌کان چینایه‌تیه. هه‌ربۆیه‌ش جێگای سه‌رسوڕمان نییه که له سایەی هه‌ر یه‌کێک له‌و حکومه‌ته ئیسلامیانه‌دا ئه‌وه‌ی که زیاتر ده‌رکه‌وتوه چڕبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له چینایه‌تییه‌که‌یه، خزمه‌تکردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیسته‌مه‌که و سه‌رمایه‌داری جیهانییه، په‌یڕه‌وکردن و چه‌سپاندنی سیاسه‌ته‌کانی ده‌سگه دراوییه‌کانی جیهانی و بانقه‌که‌کان و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان و “کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تی” یه‌و ڕێزگرتن و په‌یڕه‌وکردنی یاساکانی سه‌رمایه‌دارییه له زیادکردن و قوڵبوونه‌وه‌ی نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی و مافی مرۆڤ و نادادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. گه‌ر ته‌ماشای هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک له میسر بکه‌ین که له ڕۆژی 16-17/12/12 له‌لایەن (مۆرسی)یه‌وه، که هه‌ندێک پێداویستی ، به‌رێژه‌ی له %100 ده‌بوایه بچوایه‌ته سه‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر قه‌رزپێدانی میسر به بڕی 4.8 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له‌لایه‌ن صندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ، باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ قسه‌کانی سه‌ره‌وه.
زاهیر باهیر / له‌نده‌ن
06/12/2012
شتێک نییه بۆ ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ باشتربێت بۆ داپۆشین و سووککردنی قه‌یرانه‌کانی نێو خودی ده‌سه‌ڵات خۆیی و ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌شی که فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات، کارێک نییه بۆ ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ به‌ئاکامتر بێت بۆ “یه‌ککه‌وتنی ڕیزه‌کانی گه‌ل”. ئه‌وه‌شی بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازان باشبێت، بێگومان بۆ زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی وڵات و هاووڵاتییه‌کانی، خراپه. هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ هه‌تا به‌و جه‌نگانه‌شه‌وه که ناویان به ” جه‌نگی ڕه‌وا” براوه‌و ده‌برێت، جگه له‌وه‌ی که قه‌یرانێکی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی قوڵ ده‌خولقێنێت، هه‌رچی داخوازی و کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کان و ئه‌وانه‌ی که پێشتریش له‌ئارادا بوون، ده‌کاته شتی زۆر لاوه‌کی و ده‌یانکاته قوربانی مه‌سه‌له هه‌ر گه‌وره‌که که جه‌نگه.
زۆربه‌ی وه‌خت که ده‌سه‌ڵات ڕوبه‌ڕوی کێشه ناوخۆییه‌کان و ده‌ره‌کییه‌کان ده‌بێته‌وه ، په‌نابردن بۆ جه‌نگ، قورتار بووونه له کێشه‌کان، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی کاتیش بێت. هه‌ر بۆ نموونه دروستبوونی جه‌نگی عێراق و ئێران، که ڕه‌نگه ده‌وری له مانه‌وه‌ی ڕژێمی صه‌دام حسه‌یندا هه‌بووبێت، به‌ڵام ده‌توانم سه‌باره‌ت به ئێران بڵێم که ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینی له مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامییه‌کانی ئێران‌دا. له ساڵی 1982 دا لێره‌ش “بریتانیا” که سه‌ره‌ک شالیارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێره، مارگرێت تاچه‌ر، له نابووتبووندا بوو پاش ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی بێ‌کاری دووقات بووه‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی دژی سیاسه‌تی به‌تایبه‌تکردنی که‌رته ده‌وڵه‌تییه‌کان، ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌یان به‌ره‌و زیادی و به‌هێزی ده‌ڕۆیشت، ڕێژه‌ی سه‌دی که‌سایه‌تی و ناوبانگی تاچه‌ر هاتبووه خواره‌وه بۆ ڕێژه‌ی 25% ، بۆیه باشترین کارێک که کرد‌ی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌و مراندنی گیانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ، هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی فۆكله‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتینا، بوو. له ئه‌رجه‌نتینیشدا ئا له‌و کاته‌دا که به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و قه‌رزاربوونێکی زۆری ده‌وڵه‌ت و بێکارییه‌کی زۆر‌و هه‌بوونی که‌مپه‌ینی دژه ئیمپریالیزم و که‌مپه‌ینی مافی مرۆڤ بۆ داواکردنی ئازادییه‌کانیان و به‌ردانی ئه‌وانه‌ی که له به‌ندیخانه‌دا بوون و ئاشکراکردنی جێگا‌و ڕێگای ئه‌وانه‌شی که بێسه‌روشوێنکرابوون، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاچه‌ر به جه‌نگ بۆ ئه‌رجه‌نتین، باشترین چاره‌سه‌رێک بوو بۆ ئه‌و کێشانه. که جه‌نگ هه‌ڵگیرساو کۆتایی هات به‌پێی پوڵێکی ڕاپرسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بریتانیا، که‌سایه‌تی و شۆره‌تی تاچه‌ر به‌رزبووه‌وه بۆ له 59% وا‌ته نزیکه‌ی دووقات چووه سه‌ره‌وه. له ئه‌رجه‌نتیناش بووه هۆی لاوازکردنی که‌مپه‌ینه‌کان و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی و به‌هێزکردنی ڕژێم و مراندنی گیانی دژه ئیمپریالێت.
که‌واته لای ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازان ، کردنی گه‌مه‌یه‌کی سیاسی تاکو ده‌سه‌ڵاتداران به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت، له ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵێته‌وه، با باجه‌که‌شی یه‌کجار سه‌خت بێت، مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه. ئیدی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ، ئه‌و جه‌نگه‌ی هه‌ڵیده‌گیرسێنن با بشبێته مایه‌ی قوربانیدانی سه‌دان هه‌زار که‌س و به سه‌دان هه‌زاری تریش له شوێنی خۆیان هه‌ڵبکه‌نرێن و کاریان له‌ده‌ست بچێت و ماڵ‌و منداڵیان برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵ ببن، لای ئه‌مان نه‌ک هه‌ر هیچ نییه به‌ڵکو ده‌بێت سه‌رتاپای میلله‌ت خوایش و سوپاسگوزاری ئه‌وان بێت، چونکه ئه‌وان شه‌ڕیان له پێناوی ئه‌مان و خاک و نیشتمانه‌که‌یان و شۆره‌ت و که‌رامه‌تی “ئوومه‌دا” کردوه.
تازه‌ترین نموونه، نموونه‌ی ئه‌مجاره‌ی هێڕشی ئیسرائیل بوو بۆسه‌ر غه‌زه ، ده‌بینین که به‌ری ئه‌م جه‌نگه، ئه‌م گه‌مه سیاسییه، له مانگی جێنیوه‌ری ساڵی داهاتوودا، ده‌چنرێته‌وه، چونکه به‌م کاره‌ی که کرا نه‌ک هه‌ر هه‌مان ده‌سته‌و دایه‌ره ده‌هێنرێته‌وه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات به‌ڵکو به ده‌نگی زۆربه‌ش ده‌بنه‌وه فه‌رمانڕه‌واو ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانیشیان زیاد ده‌کات.
ئه‌مه‌ی ئێستاش که له کوردستاندا ڕووده‌دات ، شتێک نییه جگه له‌و گه‌مه سیاسییه‌ی که ده‌کرێت. هه‌مووان ده‌زانن که ڕژێمی ناوه‌ندی عێراق له قه‌یرانێکی له‌بننه‌هاتوی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا ، ده‌ژی. ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستانیش، هه‌مان قه‌یران ڕوبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، وه‌لێ قه‌یرانه ئابورییه‌که له کوردستاندا چه‌شنی به‌شه‌کانی تری عێراق نییه، به‌ڵام له‌وه ده‌کات ئۆپۆزیشن له کوردستاندا ڕێکخراوترو تا ڕاده‌یه‌ک تۆکمه تر بێت، تاکو به‌شه‌کانی تری عێراق . جا چی له‌مه باشتر بۆ هه‌ردوولایان ده‌بێت جگه له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێک که نه ده‌سه‌ڵاتداران و نه به‌رپرسان زیانێکی ڕۆحی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی تیاداناکه‌ن، بگره له هه‌ندێک ڕووه‌وه وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد، سوودیشی لێده‌بینین.
گه‌رچی ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ زۆر زۆر که‌مه به حوکمی ئه‌وه‌ی که ئه‌مان، هه‌ردوولایان، به‌نه‌خوێنیان( دووخوێن) له‌ده‌ستی خۆیاندا نییه، بار‌و دۆخی ناوچه‌که‌ش له هه‌موو ڕویه‌که‌وه یارمه‌تیده‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی تر نییه له کاتێکدا که ئه‌وه حاڵی وڵاتانی عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستین و ئێرانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش له ئێستادا ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت ئه‌مه ڕووبدات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م گاره گاری شه‌ڕه کاریگه‌ری خراپی خۆی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و تاکه‌کانیشی چ له‌وێنده‌رێ و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش، داناوه.
ڕاگه‌یاندنه خراپه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسه‌کانی کورد له سه‌ره‌جه‌می میدیای کوردستاندا زۆر مه‌ترسیدارن ، به هه‌ڕه‌شه‌و گووڕه‌شه کردن و خۆ گیڤکردنه‌وه‌یان: که هێزی ئه‌مان هێزێکی پڕچه‌کو ئاماده‌یه بۆ جه‌نگ، ئه‌مان ده‌توانن نه‌ک هه‌ر ڕوبه‌ڕوی له‌شکری عێراقی ببنه‌وه به‌ڵکو له‌گۆڕی له‌شکری هه‌موو ئومه‌ی عه‌ره‌بیش دێن،…. یاخود گه‌ر کو‌ردێک بکوژرێت ئه‌وه‌نده عه‌ره‌ب ده‌کوژرێته‌وه یا گه‌ر ماڵێکی کورد بسوتێنرێت ئه‌وه‌نده ماڵی عه‌ره‌ب ده‌سوتێنرێته‌وه … گه‌لێکی تر له‌م ڕاگه‌یاندنه بێسه‌روبه‌رانه.
من نازانم ئایا ئه‌مان له هۆشمه‌ندییه‌وه ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه ده‌ده‌ن یان له نه‌زانینیانه‌وه‌یه؟!!. به‌ڵام له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کیانه‌وه سه‌ری گرتبێت، زۆر خه‌تارناکه، بیری ڕایسیسزم و شۆفێنیزم و فاشیزم به‌هێز ده‌کات ، خه‌ڵکی نه‌فام و خه‌ڵکانی سه‌ربه‌و جۆره هزرانه هانده‌دات هه‌ر که ته‌قه ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌مان لێره‌وه ده‌ستی خۆیان به خوێنی ئه‌و خه‌ڵکه عه‌ره‌به هه‌ژارانه‌ی که بۆ په‌یداکردنی نانێک بۆخۆیان و خێزانیان، هاتوونه‌ته کوردستانه‌وه ، سوور بکه‌ن.
لایه‌نێکی تری ئه‌و پاگه‌نده‌یه‌ی که ئه‌م به‌رپرسانه بۆ جه‌نگی ده‌که‌ن، ده‌قاو ده‌ق پاساودانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی صه‌دام حسه‌ینه که دژی کورد کرد‌ی، که وه‌کو چۆن له‌سه‌ر کوڕیک که پێشمه‌رگه بوو، له شاخ بوو، خێزانه‌که‌ی ده‌گوێزرایه‌وه بۆ خواروی عێراق، به‌ند ده‌کرا ، جاری واش هه‌بوو تیرۆریش ده‌کرا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که صه‌دام کرد‌ی به ڕاگوێزانی گونده‌کان و ئه‌نفال و کیمیاوی و کوشتن و بڕین که له‌شکره‌که‌ی ده‌یکرد دژی خه‌ڵکانی دانیشتوانی بێتاوانی کوردستان هه‌ر هه‌مان بۆچوون وسه‌رچاوه‌یه که ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسان له کاتی هه‌ڵگیرساندنی ئه‌م شه‌ڕه‌دا دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه چ به قسه‌و گوفتار، چ به کردار‌و ڕه‌فتار. باشه که‌واته بۆچی ده‌بێت ئیدی ئێمه له‌مه‌ولا گله‌ییمان له صه‌دام و ڕژێمه‌که‌یی و پیاوه‌کانی هه‌بێت ، که ئێمه خۆمان پاش زیاتر له 20 ساڵ هه‌مان گوفتارو ڕه‌فتار دووباره بکه‌ینه‌وه؟ باشه گوناح و تاوانی منداڵێک، ئافره‌تێک، پیرێک، گه‌نجێکی عه‌ره‌ب که له‌ماڵی خۆیدا دانیشتبێت، چییه هه‌تا باوکیشی، براشی ، کوڕیشی له‌ناو هێزی “دیجله‌دا” بێت؟ گه‌ر ئه‌وانه تاوانبار بن و ده‌بێت بکوژرێن هه‌ر به‌و پێوانه‌یه که‌واته ڕه‌واشه گه‌ر له‌شکری “دیجله‌ش” ده‌ستی بگاته ماڵ و خێزانی کورد که کوڕ‌و براکانیان له‌ناو ڕیزی پێشمه‌ر‌گه‌دان، یا ده‌ستیان بگاته ماڵ و منداڵانی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسان که‌له ماڵی خۆیان دانیشتوون و بێ‌تاوانن، بیانکوژن؟!!!
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان نیشانده‌ده‌ن که بیروڕای ڕایسست و فاشیه‌ت له بره‌ودایه ، ئه‌و ڕاستییه ونده‌کات، یا ده‌شارێته‌وه که شه‌ڕه‌که شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب نییه ، به‌ڵکو شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌کانه، گه‌ر ڕێگاش له‌و جۆره بیرکردنه‌وانه نه‌گیرێت، کاره‌ساتێک ده‌خولقێنێت، بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی ئازادیخوازان و سۆشیالیسته‌کانه، به کردنی که‌مپه‌ین و گرتنی کۆڕ و نوسین و لێدوان و مشت‌ومڕ کردن له ڕوبه‌ره‌کانی میدیادا، به‌ر به‌م قسه‌و بۆچون و فکره بێسه‌روبه‌رو به‌سه‌رچوانه ، بگرن. وه‌ختی ئه‌وه‌یه که هه‌مووان بڵێین نا بۆ شه‌ڕ و ماڵکاولی و وێرانکاری، به‌ڵی بۆ یه‌ککه‌وتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی خه‌ڵکانی هه‌ژارو چه‌وساوه بۆ خه‌باتکردنیان بۆ نان و ئازادی و دژی جه‌نگ و دژی چینی باڵاده‌ست و هه‌موو جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رێتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
سایکۆلۆجیه‌تی به‌ئه‌ندامبونی حیزب و ئایدولوجی نه‌ته‌وه‌خوازی
ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
به‌ئه‌ندامبوونی که‌سێك بۆ حیزبێك یان ڕێکخراوێکی قوچه‌کی به ڕاستوچه‌پییه‌وه،به‌علمانی و دینییه‌وه به نه‌ته‌وه‌بازی و ئه‌وانی تریشه‌وه، کۆمه‌ڵه ڤاکته‌رێکی بزوتو بینراوو نه‌بینراویش هه‌یه، وا‌ته زه‌مینه‌یه‌ك هه‌یه که وا له که‌سێک ده‌کات که کاربکات وقوربانیش بدات له‌و دامه‌زراوه قوچه‌که‌دا ،قه‌ناعه‌تێك په‌یدا ده‌کات له‌پێناو گۆڕانێك له بارێکی نائاساییه‌وه بۆ بارێکی تری ئاسای، له بێ مافییه‌وه بۆ ده‌ستخستنی مافه نه‌دراوه‌کان، له بێده‌سه‌ڵاتییه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدار له لاتیه‌وه بۆ پاره‌دار، له‌بێکارییه‌وه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان…هتد. ئه‌مه به‌هانه‌ی بونه ئه‌ندامه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ماف وداواکاریه‌کانی میلله‌ت ته‌نها له ڕاستیدا ئه‌وه وه‌همێکه‌و لێده‌که‌ن به‌ڕاستو پیرۆزیشی ده‌که‌ن .وه که‌سه‌کانی ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی قوچه‌کی، من پێم وایه به‌ئه‌ندامبونه‌که له‌و حیزب وڕێکخراوانه‌دا خۆی ڕاکردنه له گومانێک که که‌سه‌که‌ی گیژ کردوه، خه‌یاڵه‌کانی بونه ئه‌ندامی حیزب کردۆته مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر خۆیه‌وه‌و و به‌ئاسوده‌و بێباکیه‌وه قبوڵی ده‌کات، ده‌بێته په‌یڕه‌وکه‌رو ده‌روێشی حیزب و هه‌موو درۆکانی حیزنیشی لیکراوه به‌ڕاست،کابرای ئه‌ندامیش بۆی بووه به بابه‌تێك و جاڕی بڵاوبونه‌وه‌ی بۆ ئه‌دات، بۆیه که‌سه حیزبییه‌کان ئیراده‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ناتوانن بیریش بکه‌نه‌وه نه‌ك به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی حقیقه‌تێکدا بگه‌ڕێن، به‌ڵام من له‌م نوسینه‌دا زیاتر باس له‌حیزبی نه‌ته‌وه‌باز ده‌که‌م وه‌کو کورد زبانێك.خۆ حیزبه‌کانی تریش وه‌کو پێشتر باسم کردووه هه‌مان بۆچونم هه‌یه له‌سه‌ری.
هه‌ڵبه‌ته که‌سه سه‌رکرده سیاسیه حیزبییه‌کان به‌ئاگادارترن و پلانیان هه‌یه، وه سه‌ری ئه‌وسه‌ری تونێله‌که روناکییه‌کی هه‌یه که ئه‌وان ده‌ینینن،که ئه‌ویش ده‌سه‌ڵات ده‌ستخستنه،وا‌ته پاره، هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵکی بۆ کۆده‌که‌نه‌وه وبه‌ئایدولوجییه‌ك ده‌رویشه‌کانی حیزبی بۆ خه‌یاڵ ده‌که‌ن، وه به‌شێك له خه‌ڵکانه‌ش ملکه‌چ ده‌که‌ن که ئه‌ندام نین به‌ڵکوهه‌وادارن ده‌یانگه‌یینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که کارێکی موقه‌ده‌س به‌جێده‌گه‌یه‌نن وه‌کو دین ونه‌ته‌وه که‌دووبابه‌تی یه‌کانگیرن وجیاکردنه‌وه‌یان له‌یه‌کتری ته‌نها بۆ بازاڕه، وه خۆشحاڵیش ده‌بن که پشتگیری خۆیان پیشان بده‌ن، وه به‌وه‌ش کۆتای به‌و گێژاوی نائومێدی‌و نیگه‌رانییان ده‌هێنن، که‌سه‌کانی حیزب وهه‌وادارانیان توشی هستریای داکۆکی کردن بون له‌و وه‌همه‌ی که خه‌یاڵی کردون، ئه‌مه به‌مانایه‌کی ڕاستر نامۆبونیه‌تی له‌بونی خۆی(ئه‌وخه‌ڵکه حیزبییه)، هه‌مو ڕیکخراوی قوچه‌کی ئه‌وخه‌ڵکه خۆش باوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه هیزێك ، به‌جۆڕێك که به‌گڕو سوتاندنی ئه‌و که‌سانه یان که‌سه‌که نه‌بێت ئه‌م تاریکستانه‌ی که کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ی تێکه‌وتووه ناڕه‌وێته‌وه،هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ندام ده‌بێنه ده‌روێشێک بۆ ئه‌و حیزبه‌ی که بونی خۆشیان له‌بیربردۆته‌وه ده‌چێت به‌گژ مه‌رگدا،من پێم وایه حیزب له‌جیاتی ڕێگه‌ی ڕزگاری بۆ بدۆزێته‌وه، به دوچاربونی به‌م بیرکردنه‌وه شێواوه له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه خودی خۆی( ئه‌ندامه‌کانی) ده‌کاته کۆیله‌ی سه‌رۆک وبنه‌ماکانی حیزبه‌که‌شی به ئاسوده‌ی وبێباکیشه‌وه قبوڵی ده‌کات.ئه‌گه‌ر بشزانێ بنه‌ماکانی ئه‌و حیزبه ناڕه‌واشه، چونکه حیزب،ناکۆکییه چینایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا نابینێ،له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خه‌ڵکی چه‌واشه بکات له‌تێگه‌یشتنی ناکۆکییه‌کان،ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ چۆن به‌شێك له ده‌سه‌ڵات ببچڕێ که ئه‌وان به‌دوای پاداشته‌وه‌ن وه هه‌ربۆیه‌ش، دروشم وپرنسپه ناپیرۆزه‌کان له‌خه‌ڵکی پیرۆزبکه‌ن.هه‌روه‌کو پرۆفیسۆری پۆلتیک ئیلی که‌دووری ده‌لێ سیاسه‌تی ناشنالیست بریتیه له هه‌ڵچونێکی موراهقانه‌ی هیوابڕ که هه‌موو هه‌وڵه‌کانیش بێ ئه‌نجام وئاینده‌ن، وه‌بزوتنه‌وه‌ی نه‌شنالیستی هیچ نیه جگه له بزوتنه‌وه‌یه‌کی خێڵه‌کی داخراوه که جیاوازی قبوڵ ناکات، که‌دنیا که هه‌موی جییاوازیه.وه به‌ڕێز که‌دوری ده‌ڵێ ناشنالیستو خێڵ یه‌ک بنه‌مان که‌خه‌ڵکی تر قبوڵ ناکات، کۆمه‌ڵگای داخراوی ده‌وێت که مه‌حاڵه.
نه‌ته‌بازه‌کان دوای خه‌یاڵ که‌وتون، ژیان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌وئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ مردن‌دا ده‌خوازن،(که‌م بژی وکه‌ڵ بژی) (کوردستان یان نه‌مان)یان له پاکستان وئه‌فخانستاان ده‌ڵێن (وه‌طن یان تابوت) هه‌روه‌ك (پرۆفیسۆر که‌دوری) سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ هه‌موکات ناشنالیسته‌کان داوای خۆکوژی‌و زه‌بروزه‌نگ ده‌کات له‌ئه‌ندامه‌کانی بۆ سه‌ربه‌ستیه‌کی ڕۆمانسیانه که بونی نیه له واقعدا، وه‌فکری قه‌ومی هه‌رباسی درو‌ستکردنی سوپه‌رمان ده‌کات، بۆکاری سوپه‌رمانیش که تیاچونه، که‌ده‌می هه‌رنه‌ته‌وه‌بازێک ده‌که‌یته‌وه هه‌رباسی به‌رزی توندوتیژی رابردو ده‌کات وهیچ باسێک وپلانێکی ئاینده‌یان نیه.که‌س هه‌یه بتوانی ناوی سه‌رکرده‌یه‌کی حیزبێکی نه‌ته‌وه‌بازی سه‌رکه‌وتوباس بکات ؟ له وانه‌ش ستالین، هتلر،عه‌بولناصر،قه‌زافی،عه‌ره‌فات، هتد، ئه‌مانه‌ی ئه‌م دواییه‌ش که به‌هاری عه‌ره‌بیش به‌شێکه له هه‌مان پڕۆسه‌ی خه‌ڵقکدنی دکتاتۆرئ ته‌نها گۆڕینی کاراکته‌ره‌کانه، جگه له‌وه‌ی که‌له‌دوایدا بونه قه‌صابی میله‌ته‌که‌یان،یان ده‌بن،که‌له سه‌ره‌دان بۆ وه‌رگرتنی حوکم.
ئایدۆلوجیه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی خاوه‌نی پڕۆژه‌ی دروستکردن وخزمه‌تگوزاری نیه، به‌ڵکو له‌میژودا خاوه‌نی به‌ندیخانه‌و کوشتن‌و تاڵانی،شه‌ڕوپروپاگانده‌ی درۆوده‌له‌سه‌یه،ئه‌گه‌روانیه؟با له میژودا نمونه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری حیزب وحکومه‌تێکی سه‌رکه‌وتوی نه‌ته‌وه‌بازیمان بده‌نێ؟که به‌بڕوای من حکومه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی(ناشنالست)له میژودا بونی نیه.ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵی پاراستنی نه‌ته‌وه‌بازی لێئه‌دا ،مه‌گه‌ر ده‌رویشکانی حیزب وهه‌وادارانی نامۆی به‌ژه‌وه‌ند په‌رست یان مه‌ستی که‌سانێك که ده‌زانن به رومانسیه‌تی خۆیان ئازادی به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئایدۆلوژیه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی له‌ئه‌ورپادا ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ر له‌وێشدا مرد
کیدوری له‌لاپه‌ره 191ی کتێبه‌که‌ی (ناشنالیزم) پرۆفیسۆری پۆلتیك له زانکۆی له‌نده‌ن ئه‌نتۆنی دی سمث له کتێبی(( نه‌ته‌وه‌خوازی)) نه‌ته‌وه‌خوازی بریتیه له بزوتنه‌وه‌ی لاوه نامۆکان(بێزاره‌کان) ،چونکه نه‌ته‌وه‌خوازی ڕوناکبیره سه‌رلێتێکچووه‌کان(نائاڕاسته‌کراوه)له تۆقاندن ووێرانکاری هیچی تری نهێنایه ئاراوه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچاوانه‌ی که له ڕوی ئیتینیکه‌وه تێکه‌ڵاون.
ئه‌نتۆنی دی سمث ده‌ڵێ ، لای کدوری بیره نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان خۆیان و به‌حه‌قی خۆیان به خاوه‌ن هیز ده‌زانن و له‌ڕاستیدا ئه‌و هیزه‌یان هه‌یه گه‌لان گومڕاو سه‌رلێشێواو بکه‌ن.وله‌ئاکامدا له‌ناویان به‌رن. هوبسباوم مێژوو نوسی گه‌وره‌ی ئنگلیز له کتێبێکیدا به‌ناوی کاته خۆشه‌کان ده‌ڵیت له ئه‌ڵمانیا که‌سێکی کومونست ده‌سوتێ له‌ئه‌نجامی سوتاندنی خانوه‌که‌ی له شه‌ڕی جهانی دووه‌م به بۆردمانی ته‌یاره‌یه‌کی سوڤیاتی که که‌سه‌که‌یان ده‌رهینا له‌ناو خانووه سوتاوه‌که‌دا به‌شێکی زۆری له‌شی سوتابوو له‌کاته‌دا هاواری کرد بژی سوپای نه‌به‌زی سوڤیاتی، ئائه‌وه‌یه وه‌همی حیزبایه‌تی(ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت به‌شێك له‌و کتێبه‌ی ئه‌ریك هوبسباوم ده‌که‌مه کوردی).
پڕۆفیسۆری میژونوس هوبسباوم که بۆماوه‌ی په‌نجا ساڵ مامۆستای مێژوو بوو له زانکۆی کامبرج له‌ڵاپه‌ره 147ی هه‌مان کتیبدا ئیشاره‌تی به‌وه داه‌وه که ده‌ڵێ، ئه‌م ته‌قینه‌وه له‌ناکاوانه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی شتێکی کاتییه‌و ماسکێکه (په‌رده‌یه‌که)له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوو که مێژوو هه‌میشه به‌ره‌و یه‌که‌یه‌کی گه‌وره‌تری په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤه به‌ڵام ناشنالیزم ڕۆڵیکی که‌م ولاوه‌کییه،وا‌ته بزوتنه‌وه‌ی مێژوو قه‌تیس ده‌کا له دۆڵێکی ته‌سکاوخێڵکی بچوك.
ئه‌رنست گڵنه‌رمێژوو نوسی که‌ڵه‌ی ئنگلیزی که به‌خوای میژووی نه‌ته‌وه خوازی ده‌ناسرێ ده‌ڵێ ئایدۆلۆجی نه‌ته‌وه‌خوازی تائه‌ندازه‌یه‌کی زۆر بێکه‌ڵک وهه‌ڵه‌یه.بونی نه‌ته‌وه‌کان شتێك نییه له چاره‌یان نوسرابێ و مرۆڤیش به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی پێویستی به‌و بونه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه نییه. لاپه‌ره84 هه‌مان سه‌رچاوه. وه له هه‌مان لاپه‌ره‌دا گڵنه‌ر ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌کان به‌هۆی نه‌ته‌وه‌خوازانییه‌وه درو‌ست بوون ده‌بن، منیش ده‌ڵێم ئیتر پاشان میله‌ته‌کان ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.
دورخایم زانایه‌کی مێژوی گه‌وره‌یه ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌خوازی وه‌ك ئاینێکی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ(جێگره‌وه) پێ له‌سه‌رڕۆڵی پیرۆزی سروته‌کان داده‌گرێ به‌بۆنه‌و یادوه‌ریه‌کانی سه‌رکرده مه‌زنه‌کان وبه‌ڕێزێکی پێغمبه‌رانه‌وه ده‌ڕواننه دامه‌زرێنه‌رو(شه‌هیدانی نه‌مر).
دیاره ئه‌نتۆنی دی سمث پشتگیری دورخایم ده‌کات که ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان سه‌رکرده‌کانیان ده‌گه‌یه‌ننه پایه‌ی پیرۆزی پێغمبه‌ران وڕزگارکه‌ری گه‌له‌کانیان، هێنه‌ری سه‌رده‌می نوێ، سه‌ربه‌ستی،دادپه‌روه‌ری وخۆشه‌ویستی، ئه‌م بیروباوه‌ڕانه ئه‌ولای(زیاتر له) ئیمانه ته‌قلیدییه‌کان؛ئاینه‌کان ده‌که‌ن، که بایه‌خ به‌ژیانی دوارۆژ ده‌ده‌ن، هه‌ندێك جاریش جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه.وا‌ته سه‌رکرده ده‌بێته خاوه‌ن به‌هه‌شتی ئه‌م دنیا‌و ئه‌ودنیاش ئه‌گه‌ر هه‌بێ.
که نه‌ته‌وه‌خوازێك ئه‌وه په‌یامه‌که‌ی بێت ئیتر چۆن خه‌ڵکانێك ناکاته کۆیله‌ی خۆی و له زیندانی کۆیله‌یه‌تی خۆی بێ ئاگای ناکات؟، به‌ناوی داد‌و سه‌ربه‌ستی ودواڕۆژی گوڵ گوڵینه‌وه. وه ژیانی دواڕۆژ ده‌گوێزنه‌وه بۆ سه‌رزه‌وی به‌به‌ڵێنی نه‌مری،وه سمث ده‌ڵێ نه‌مریه‌کی به‌کۆمه‌ڵ که نه‌ته‌وه‌خوازان ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌م وه‌چه‌وه بۆ ئه‌و وه‌چانه‌ی نه‌ته‌وه که هێشتا له‌دایک نه‌بون ده‌گوێزرێته‌وه.نه‌ته‌وه خوازه‌کان نه‌ته‌وه‌ی تر ده‌که‌نه شه‌یتان وشه‌ڕی ڕه‌حمانی خۆیانی پێده‌که‌ن .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه به ده‌نگی نه‌ته‌وه‌خوازان زه‌مینه‌یه‌کی گونجاوی ده‌وێت ،له‌ناوچه‌که له‌وانه بێ‌کاری ، زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداران، مارشه سه‌ربازییه‌کان، به‌کارهێنانی خوێنی شه‌هیدان،سه‌رکرده بێ ئه‌مه‌که‌کان ، قه‌یرانه‌کانی ئابوری ،سانسۆری میدیا به‌وه‌ی که ده‌بێت هه‌مومان بکه‌نه یه‌ك ڕه‌نگ ویه‌ك ده‌نگ ،وا‌ته ده‌بێت هه‌موو وته‌کانی وهه‌سته‌کانی دانیشتوان له‌وانه‌ی سه‌رکرده‌و حیزبی پێشه‌وا بچێت یان نابێت ببێ ، له‌وانه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، دینی، ڕه‌نگ و ناوچه‌گه‌ری…. ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆیان ده‌بنه سوته‌مه‌نی به‌ئه‌ندام بونی حیزبێك، که له‌ڕاستیدا له ناخییدا(ئه‌ندام و هه‌وادارانی حیزب) نارامی وئاڵۆزیه‌کی وای بۆ درو‌ست ده‌بێت له‌ڕیکخراوی حیزبه‌که‌وه، وه د‌رکی حه‌قیقه‌ت بۆیان کارێکی مه‌حاڵه، وه ئیتربیرکردنه‌وه‌شی، ته‌فسیری ناڕاستی ئه‌نجام ده‌هێنێ ،ئه‌وجۆره بیرکردنه‌وه‌یه ژیان له که‌سه حیزبییه‌کان لێده‌که‌نه دۆزه‌خ، بۆیه زۆر ئاساییه که ئه‌و که‌سانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی سیاسیه‌وه ده‌کرێنه قوربانی ده‌سکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات به‌ناوی مافی تاك و میله‌ته‌وه ئه‌مه له لایه‌ك، لاکه‌ی تریشی که‌سه تێکشکاوه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی تری وه‌ك خۆی ده‌بنه گروپێکی گه‌وره، که زۆرینه‌یان هه‌مان میژویان هه‌بووه له‌که‌سێکی نه‌فس شکاو دابڕاو بگره نامۆش به‌ڵام حیزب له کۆمه‌ڵگا گه‌روه‌که‌داشدا ده‌یکاته خاوه‌ن هه‌یبه‌تێك که پێشتر ئه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌دیوه، باشترێن نمونه ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌بنه چه‌کداری هه‌ر حیزبێك خه‌ڵکی ناوچه هه‌ژاره‌کانی قه‌راخ شارن یان هی لادێ بێکاره‌کانه‌یان که‌نارکه‌وتوه‌کانی کۆمه‌ڵ، که ده‌بنه چه‌کدار وه‌کو به‌هانه‌یه‌ك که کار ناکات یان کاری ده‌س ناکه‌وێ وخۆشی پێ ڕزگار ناکرێ به‌ڵام قه‌ناعه‌تی پێکراوه که خاوه‌ن باوه‌ره ، ئازایه، به‌ئه‌مه‌ك، که ئه‌و سیفه‌تانه هه‌ر بۆی خه‌ڵقکراوه‌و هیچی له‌و که‌سه‌دا نه‌بووه‌و نیشه،به‌ڵام حیزب له هه‌وادا ده‌یکاته قاره‌مانو داستانی پێ تۆمار ده‌کات له‌خه‌یاڵداو نیشآنه‌ی ئازادی پێده‌به‌خشێ که نرخی دڵۆپه خوێنێکی ئه‌و که‌سه‌ی نیه‌و مرۆڤیش شایسته‌ی ئه‌و درۆیه نیه له‌گه‌ڵیا بکرێ به‌ڵام پیاوانی حیزب ده‌یکه‌ن..
وه‌ناتوانین باسی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی بکه‌ین به‌بێ بونی حیزب، وه‌حیزب کۆپانییه‌کی سودو قانزاج هێنه، به وه‌ی که ده‌بێته درو‌ستکردنی حیزبێکی نه‌ته‌وه‌خواز تونای وروژاندنی هه‌ست وکۆنترۆڵی خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی ده‌کات بۆ به‌شداری نه‌ك هه‌ربه‌شداری بگره خۆسوتاندن وبۆ ئه‌و وه‌همه،وه یا جه‌لاد بۆ ئه‌وانی تر که له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی حیزب‌دا هاورا نییه. وا‌ته که‌ره‌سه‌ی نه‌ته‌وه خوازی کارکردنه له‌سه‌ر وه‌هم، ئه‌نتونی ده‌ڵێ (هه‌مان سه‌رچاوه) وه‌همێك که پێده‌ڵێن خۆشه‌ویستی که وه‌ك دینێکی سیاسی به‌هه‌شتی دینیکه‌ت بۆت ده‌کاته ڕاستیه‌کی سه‌رزه‌مینی هه‌موو نه‌ریته موقه‌ده‌سه تێپه‌ڕیوه‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه له‌فۆڕمێکی زۆر جوانتر‌و ڕازیککه‌رتر
وه لای زۆرینه‌ی خه‌لکی ئاگاداری سیاسی ئه‌وه‌یان لائاشکرایه که نه‌ته‌وه خوزان خه‌ڵکیان له‌سه‌ر هونه‌ری روبه‌ڕوبه‌بونه‌وه‌ی مردن ڕاهێناوه زیاتر له‌وه‌ی باسی ژیانی ڕاسته‌قینه بکات، که خۆشی وبه‌ختیار هێنه‌ر بێت.
فرۆید ئه‌وه باش باس ده‌کات(به‌ئه‌ندامبونی حیزبی) ده‌ڵێ، ئه‌و که‌سانه ئه‌وانه‌ن که له‌عه‌قڵدا گه‌وره نه‌بون ، وه‌کو مناڵێك که چۆن له ته‌مه‌نی مناڵێدا پێویستی به ئاگاداری باوك ودایکی هه‌یه که ئاگاداری بکاته‌وه، فیری ئه‌و شتانه‌ی بکات که مناڵه‌که‌ی ناتوانێ لێان تێبگات، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌بنه که‌سێکی حیزبی، دینی یان هه‌رچییه‌کی تر له‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یدا پێویستیان به‌هه‌مان ئاگادارکردنه‌وه‌و ئاگالێبونه هه‌ر ماوه‌و هه‌یه، بۆیه حیزب باشترین ڕێنومایکه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و که‌سه نه‌فس تێکشکاوانه که له حیزبێکدا خۆیان بدۆزنه‌وه، یان ڕاکردنێکه له‌و واقعه‌ی که‌تێیدانو ئازاریان ده‌دات ، به‌وڕاکردنه‌یان له‌به‌رپرسیارێتی ژیان رزگار ده‌بن
جا حیزبه‌که دینی بێت ، یان دینیه‌کی علمانی(حیزبی سیاسی) بێت وه‌کو حیزبه قه‌ومییه‌کان ولیبراڵ وچه‌په‌کان، که هه‌مویان له‌ژێر یه‌ك چه‌تردان ئه‌ویش چۆک دادانی که‌سانێکه به‌رامبه‌ر وه‌همێك که سه‌رقاڵی کردووه(ڕزگاری نشتمان وپاراستنی حیزبی سه‌رکرده‌وقاره‌مان) .
په‌یوه‌ندیه فراوان وته‌کنیکه‌کانی پروپاگه‌نده ، ده‌رفه‌ت بۆ نوخبه‌کان ده‌ره‌خسێنێ تا باوه‌روبه‌ها وقییه‌م هاوبه‌شه‌کان له ناو کۆمه‌ڵدا کاریگه‌ری گشتیان هه‌بێ وه بچه‌سپێنێ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سیمای نه‌ته‌وایه‌تی یان دینی هه‌بێ، ئیتر به‌فێڵ به‌رگی ڕه‌وای ده‌که‌ن به‌به‌را ده‌یکه‌نه که‌لتور، که که‌لتوره‌که‌ش خه‌ڵکی وا ڕآده‌هێنێ که به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه بگرێت و ڕوبه‌ڕوی مردن بێته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌که‌نه حه‌کیم ومامۆستای به‌شێکی خه‌ڵکه‌که، وه ئیتر جه‌خت له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی و قوربانی وپیرۆزی په‌رستن به زیندوو ومردووه‌کانه‌وه وا ده‌کات حه‌ز بکات ببێته قوربانی ئه‌و وه‌همه‌ی که پێیگیژ کراوه ئه‌مه‌یه حیزب که به‌دوستکردنی ئه‌فسانه ده‌ترفێنێته ئاستیکی وا که ده‌تکاته خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌کی ئه‌فسوناوی وا که ئه‌وئیمانداریه ده‌بێته ئه‌خلاق و فیری هونه‌ری خۆکوژیت ده‌کات ومتمانه‌یه‌کی وات پێده‌به‌خشێ به‌زه‌حمه‌ت تیگه‌یشتن به‌به‌ریاده‌کرێت.(به‌شێکی زۆری ئه‌م فکرانه هی ئه‌نتۆنی سمث،له‌کتێبی نه‌ته‌وه‌خوازیه‌وه وه‌رگیراوه.
وه‌کو کافکا ده‌ڵێ تۆ که نه‌توانی له ناختا ئازادی درو‌ست بکه‌یت ده‌بێت لای که‌سێک ده‌بیت لای که‌سێک بمێنیته‌وه که ڕینوماید بکات په‌یڕه‌ویکه‌ریش بکه‌یته موقه‌ده‌س..سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ش بکه‌یت که وه‌ك ئه‌و باسه قبوڵ ناکه‌ن.
من حه‌زم ده‌کرد نمونه‌ی زیندووی ئه‌وکه‌سانه بزانم که چی وای لێکردون ببنه که‌سێکی حیزبی و له‌پێناویشدا شه‌ڕی مان ونه‌مان بکه‌ن ، چی کردینیه ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و خه‌یاڵه. هه‌ڵبه من چه‌ند وه‌ڵامێکم ده‌سکه‌وتووه، له‌وانه که‌سێك وتی من چومه حیزبێکی چه‌په‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میژوی چه‌پایه‌تی له خیزانه‌که‌ماندا بووه، یان بی‌کاری بێته مایه‌ی بێزاریه‌ك که مردن له‌ژیانێکی بێ‌کاری باشتر بێت وله‌لۆمه‌ی بێکاریش ڕزگار بووم. وه‌ڵامێکی تر بۆ به‌ئه‌ندامبانی له‌حیزبێکدا ده‌یگه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که دژایه‌تی باوکی ده‌کرد ، هه‌ر ویستویه‌ی به‌ره‌نگاری باوکی ببێته‌وه بۆیه چۆته حیزبێکه‌وه که باوکی دژی ئه‌و حیزبه بووه.یان ئه‌وه‌تا نقودی هه‌یه وده‌یه‌وێت سیاسته حیزبیه‌که‌ی بکاته به‌رنامه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی دروستکردانو خۆده‌رخستن له به‌رده‌م خه‌ڵکیدا، که‌ئه‌وه‌ش به‌شێکه له پاره‌دروستکردن.
که‌سێکی تر خۆشه‌ویستی بۆ شاره‌که‌م( خاکه‌که‌م) ، که حه‌زم ده‌کرد قوربانی بۆ بده‌م به‌گیانی خۆم، هه‌ر وه‌کو مشێل عه‌فله‌ق،دروستکه‌ری حیزبی به‌عسی سوری وعێراق که ده‌ڵێ ده‌بێت خۆشه‌ویستی نشتیمان گرنگه‌و ده‌بێت کاری ڕۆژانه‌مان بێت، بۆ ژیانمان(حیزبه‌که‌ی) .
کافکا ده‌ڵێت ، به‌قسه‌ی دڵخۆشکه‌رو هیوابه‌خش دامرکانه‌وه‌ی ڕوحی پڕنیگه‌رانی ،مه‌سه‌له‌کان کۆتای پێدێت به‌کوڕنوش بردن و خۆشت به‌که‌ماڵی ئازاد‌و ئاسوده ده‌بینی. ئه‌مه ڕسته‌یه‌کی پڕ به‌پێستی به‌ئه‌ندام بونه‌وله حیزبێکا، وه‌ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگه‌یه‌کی درۆ‌و ڕیا بۆ هه‌موان واڵا ده‌که‌ن فروفێڵ و فریودان وه‌ك یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی ژیان ده‌خه‌نه ڕوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه فریدانه که سوپه‌رمانی ئه‌وه ئیمان و‌دروشمی نه‌ته‌وه‌بازه‌کانن، که‌ئه‌نجامه‌که‌شی جگه له‌قه‌واره‌یه‌کی به‌تاڵ هیچی تر نیه.که‌سێك له دۆزه‌خێکا بژی وسه‌رفرازی ڕۆژه‌کانی ئاینده‌ی بۆ بخوازی.هه‌ڵبه‌ته سۆراخکردن وبه‌ته‌ماکردنی بۆ کارێکی سوپه‌رمانی، ئه‌وه ئیمان و‌دروشمی نه‌ته‌وه‌بازه‌کانن، که ئه‌نجامه‌که‌شی جگه له قه‌واره‌یه‌کی به‌تاڵ هیچی تر نییه.
هێزه تاریکه‌کان
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 14/11/2012
سیسته‌می سه‌رده‌م ، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ، که تا ئێستا دوا قۆناغێکه که به‌شه‌ریه‌ت به‌خۆیه‌وه دیتبێتی سه‌رجه‌می کون و که‌له‌به‌ره‌کانی ژیانمانی وه‌کو هزر، وه‌کو تارمایی ، وه‌کو واقییع، گرتۆته‌وه له سه‌رتاپای په‌یوه‌ندی کارکردن و هه‌موو بواره‌کانی تری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانماندا، ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
کارێکی هێنده گران نییه تاکو بزانین ئه‌م سیسته‌مه به‌م هه‌موو دڕه‌ندایه‌تییه‌وه ، به‌م نه‌رێت و سروشتی شه‌ڕه‌نگێزێتیه‌وه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ ، به‌رامبه‌ر به گیانله‌به‌ران و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کان، به‌رامبه‌ر به ژینگه بۆچی بۆ ئه‌م ماوه زۆره توانیوێتی وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد زاڵببێت به‌سه‌رماندا و پاوانی ژیانمان بکات.
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی زیاتر له هۆکاره‌کانی تر مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی هه‌بوونوو مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ده‌سته‌به‌رکردوه ئه‌م ده‌سگه زه‌به‌لاحانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م : ماسمیدیای لیبراڵ: هه‌موو به‌شه‌کانی میدیا له ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، ڕادویۆ، ڕێکلامه‌وه تا ده‌گاته ته‌له‌فزیۆن هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌ن کۆمپانیا گه‌وه‌کانه‌وه، ده‌وڵه‌ته‌وه، یا که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه ، قۆرخکراون. هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش سوود و به‌رژه‌وه‌ندیان له به‌رده‌وامبوون و به‌رقه‌راربوونی سیسته‌مه‌که‌دایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه که وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی میدیا به‌گشتی ده‌بێت له خزمه‌تی سیسته‌مه‌که‌دا بێت. دیاره نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی که که‌سانی چه‌پ و سه‌ربه‌خۆ و خه‌ڵکانی باشیش له‌م بواره‌دا، هه‌ن و کارده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه که‌من و ناتوانن سنوریی هه‌لومه‌رجی گرێبه‌ستی سه‌ر کاری نێوانی خۆیان و کۆمپانییه‌کانی که کاری بۆ ده‌که‌ن، ببه‌زێنێنن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ش ناوبه‌ناو ده‌بینین که به‌رنامه‌یه‌کی باش، فلیمێکی باش نیشانده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش به‌گشتی نابێت به ته‌واوی سنوریی یاسا ببه‌زێنن و هانده‌ر و نیشانده‌ری به‌گژاچونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بن.
ڕۆڵی میدیا‌و پاگه‌نده‌ی میدیا له هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا ده‌وری خۆیان هه‌بووه و ئیدی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بووبن یا دژ به‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام تا ئێستا به‌شه‌ریه‌ت میدیای ئاوا به‌هێز ، وه‌ک میدیای لیبراڵی نه‌بینیوه، ئه‌میش هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که به‌بێ میدیا و به‌بێ پاڵپشت و پاگه‌نده‌ی میدیا هه‌رکارێک بکرێت سه‌رکه‌وتنی یا ته‌واوکردنی یا کارایی و کاردانه‌وه‌ی کاره‌که، ده‌که‌وێته خانه‌ی مه‌حاڵه‌وه .
کاریگه‌ری ماسمیدیا نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئێمه‌ی گه‌وره‌ته‌مه‌ن هه‌یه ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر منداڵانمان ، منداڵه ساواکانیشمان ، ئه‌و کاریگه‌رییه به زیاده‌وه داده‌نێت و مێشکیان به ئاسانی ئاماده ده‌کات به شۆرینه‌وه‌ی ده‌ماخیان له گرنگیدان به بزنس و که‌ره‌سه و کاڵا و ماتریاڵی سه‌رده‌م ، خۆته‌ریکگرتن و بایاخدان و به‌دووکه‌وتنی ده‌سته‌واژه‌ی ” خۆت یه‌که‌م و ئه‌وانی تر دووهه‌م” ، به‌هێزکردنی ڕۆحی ململانێیه‌کی شه‌ڕه‌نگێزانه له‌گه‌ڵ هاوپۆل و هاوه‌ڵه‌کانیانا، ملکه‌چبوون و خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به پڕۆگرامی خۆێندنه‌وه که زیاتر بره‌و به توانا و پاڵه‌وانێتی و ده‌ستپێشکه‌ری تاک له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌دات، ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و دین و مه‌زهه‌ب به‌هێزده‌کات، بواری دیمۆکراسی- لیبراڵ و سیاسه‌تی لیبراڵ و حکومه‌ته‌کانی ، پان و به‌رینتر ده‌کات، ئه‌مانه و گه‌لێکی تر تا له خویندنگاباڵاکاندا و زانکۆکان‌دا هه‌موو ئه‌مانه ته‌واوده‌کرێن ، تاکو مرۆڤه ساواکه که گه‌وره بوو له گیانی مرۆڤانه‌ی خۆی ڕوتبکرێته‌وه و ببێته هه‌ڵسوڕاوێکی چالاکی پارێزه‌ری سیسته‌مه‌که.
به کورتییه‌که‌ی هێزی میدیا، یا دروستتده‌کات یا تێکتده‌شکێنێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه هه‌یه که ده‌توانن ڕه‌شیان لێبکه‌ن به سپی، باش به خراپ، ڕاستی به ناڕاستی، چه‌پ به ڕاست، کاپیتاڵیزم به سۆشیالیزم، پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر ڕاسته. بۆیه لامان سه‌یر نییه له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سه‌ره‌کشالیارێکدا، سه‌ره‌ککۆمارێکدا، پارتێکدا، قسه و پێشبینییه‌کانی میدیا سه‌د ده‌ر سه‌د ڕاست ده‌ر ده‌چن.
میدیا به‌ماوه‌یه‌ک پێش داگیرکردنی عێراق ، هه‌ر زوو ده‌ستی کرد به کێڵانی زه‌مینه‌ی درو‌ستکردنی جه‌نگی ناوخۆ و به‌هێزکردنی ڕۆحی سکتاریانه و باس له ناکۆکی نێوان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژوی ناکۆکی و دووژمنایه‌تییه‌ی نێوانی شیعه و سوونه، کورد و عه‌ره‌ب، تورک و کورد، عه‌ره‌ب تورک، هه‌ربۆیه له دوای داگیرکردنی عێراق، جگه له‌وه‌ی که میدیا وتی، به‌داخه‌وه، ئێمه‌ش شتێکی ترمان نه‌بینی.
یاخود له ” به‌هاری عه‌ره‌بی دا” میدیا چ پاگه‌نده‌یه‌ک ده‌کات بۆ ئه‌و ناڕه‌زایی و ڕاپه‌ڕیننانه‌ی خه‌ڵک له‌و وڵاتانه‌دا که خاوه‌ن میدیا حه‌زی به‌گۆڕینی ده‌مووچاوه‌کانه ، سیاسه‌ته‌که‌یانه، به‌ڵام نه‌ک سیسته‌مه‌که‌یان. چۆن کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا ( دیاره مه‌به‌ستم له هێڵی گشتی و دیاری بزوتنه‌وه‌که‌یه) به بزوتنه‌وه‌یه‌ک بناسێنێت که خه‌ڵکی ته‌واوی ئازدی و سه‌رفرازی خۆیان له‌گه‌ڵ نان و کار و خوێندن و چاره‌سه‌ری به‌لاش و خانووبه‌ره‌ی باش ، به ئاکامی یا سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه، گرێبده‌نه‌وه.
دووهه‌م: کۆمپانییه گه‌وره‌کان و بانقه‌کا ن و ده‌سگه‌دراوییه‌کانی تر: ده‌وری ئه‌م که‌ڵه کۆمپانیانه‌ش نه‌ک هه‌ر که‌متر نییه له ڕۆڵی میدیا، به‌ڵکو یه‌ک ته‌واوکه‌ری ئه‌وی تریانه، ئه‌وان میدیایان دروستکرد‌وه و په‌روه‌رده‌کردوه ، میدیاش به‌ده‌وری خۆی ڕۆلی خزمه‌تکه‌ر و خزمه‌تکارێکی به‌ئه‌مه‌کی ئه‌وان، ده‌بینێت و ده‌زانێت. به‌ژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایان به‌ڕاده‌یه‌ک تێهه‌ڵکێش بووه که له‌یه‌کدی جیابوونه‌وه‌یان، مه‌حاڵه.
کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ده‌ستیان سووره به‌خوێنی ملیۆنه‌ها له خه‌ڵکانی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش و ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ر و ژینگه‌دا، به‌چه‌وساندنه‌وه‌یان، به‌ڕاگوێزانیان ، به‌به‌تاڵانبردنی سه‌ره‌وت و سامانی میللیان و سروشتیان، به زه‌وتکردنی خاک و نیشتمانیان ، به‌هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌هلی و دینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و هتد. ئه‌م کۆمپانیا گه‌ورانه له چه‌شنی جیاجیادا هه‌ن : هه‌ر له کۆمپانیای جلوبه‌گ و درو‌ستکردنی پۆشاک و ڕێگاوبان دروستکردن و بیناکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و “Nation Building ” ، نه‌وت و غاز و به‌نزین و کاره‌با و سه‌رتاپای سه‌رچاوه‌کانی وزه، کۆمپانیای درو‌ستکردنی سه‌یاره و که‌ره‌سه‌و ئامرازه‌کانی سوپایی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و کۆمپانیای داووده‌رمان ، پاراستن و ئاسایش وه‌کو کۆمپانیای G4S ، هێڵه ئاسمانییه‌کان و فڕۆکه و …تا ده‌گاته سه‌ده‌ها جۆر له سوپه‌رمارکێتی گه‌وره گه‌وره و گه‌لێکی تر له‌مانه. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی زیادکردن و که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری سه‌رمایه‌دایه، هه‌میشه‌ش لای ئه‌وان سوود و قازانج پێش به‌های مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌وێت.
هه‌رچیش بانق و ده‌سگه دراوییه‌کانیشن سه‌روبنی یه‌کترین له‌گه‌ڵ هه‌موو کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا، نه ئه‌مان به‌بێ ئه‌وان ده‌یانکرێت نه ئه‌وانیش به‌بێ ئه‌مان، گه‌شه‌کردن و تۆکمه‌بوونی زیاتری ئه‌مان ، گه‌شه‌کردن و قه‌به‌بوونی زیاتری ئه‌وی تریانه ، به‌هاری ئه‌مان به‌هاری ئه‌وانه و پایزیشیان ، پایزی ئه‌وان. ئه‌مان ده‌سگه‌یه‌کی دراوین و سه‌رچاوه‌ی قه‌رزوقۆڵه‌ن به‌وان ، ئه‌وانیش به‌بێ پاره‌ی ئه‌مان ناتوانن نه ده‌سه‌ڵاتیان فراوانتر بکه‌ن و نه سه‌رمایه و قازانجه‌کانیشیان زیاتر بکه‌ن. هه‌ر بۆیه سه‌رکه‌وتنی ئه‌مان سه‌رکه‌وتنی ئه‌وانه و نوشستیشیان نوشستی ئه‌وانه.
ده‌سگه دراوییه‌کان به بانقه‌کانه‌وه یه‌کێکن له هه‌ره شه‌رایته‌کانی بوونی ژیان له سای ئه‌م سیسته‌مه‌دا. بانقه‌کان پاوانی ژیانی سه‌رجه‌می تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یان کردووه، ئه‌مڕۆ بوونی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه، یانی بوونی ‘ژماره‌یه‌کی بانقی’ یا کۆدێکی ئه‌و، که تۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ت نه‌بێت نه ده‌توانیت کار بکه‌یت، نه سلفه‌ی عه‌قار وه‌رگریت ، نه قه‌رز بکه‌یت و نه قه‌رز بده‌یته‌وه، نه سه‌فه‌ر بکه‌یت، نه شتێکی گرانبه‌ها بکڕیت، ته‌نانه‌ت نا‌توانیت هیچ جۆره بیمه‌یه‌ک وه‌رگریت، گه‌ر تۆ حسابێکی بانقت نه‌بێت. ده‌سگه‌ی بانق له‌پاڵ سه‌پاندنی خۆیدا به‌سه‌ر ئێمه‌دا، واخۆشی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، بووه به به‌شێک له ده‌وڵه‌ت ، ده‌وڵه‌تیش ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ببێت، بۆیه له‌م قه‌یرانه ئابورییه‌دا زووزوو ده‌بینین که فڵان بانق و فیسار بانق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستگرۆیی ده‌کرێت تاکو هه‌ره‌س نه‌هێنێت. له پاساوی ئه‌م یارمه‌تی دانه‌دا ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت: بانق شیرازه‌ی ژیان و کۆمه‌ڵگه‌ی ڕاگرتوه ، که ئه‌و شیرازه‌یه بچڕا ئیدی شیرازه‌ی هه‌موو شتێک له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بچڕێت.
گه‌ر پێشتر له‌لای هه‌ندێکمان ڕۆڵی ده‌سگه دراویه‌کانی وه‌کو سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانقی جیهانی و بانقی ناوه‌ندی ئه‌وروپی ، له ڕاووڕوتکردنی وڵاتانی تر و بردنی سامانیان به سه‌پاندنی ده‌یه‌ها هه‌لومه‌رجی خۆیان له‌ژێر ناوی جیاجیادا له‌کاتی پێویستی داواکردنی قه‌رزدا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه ، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریکای لاتین و هه‌ندێک له وڵاتانی تری به‌ده‌ر له‌وان، ئه‌وا ئێستا له سه‌رده‌می ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه‌دا ، ئه‌وه به‌باشی ده‌بینین. به‌تایبه‌تی گه‌ر ته‌ماشای مه‌ر‌جه‌کانیان که له‌سه‌ر یۆنان و ئیسپانیا و پورتوغال و ئیرله‌نده و ئیتالیا، له پێدانی قه‌زدا، دایان ناوه، که چۆن ستانده‌ری ژیانیان له دوانیاندا: یۆنان و ئیسپانیادا وا هێناوه‌ته خواره‌وه که نزیکه له ژیانی خه‌ڵکی عێراق و ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه.
له هه‌قه‌تدا ئه‌مانن، ئه‌م کۆمپانیا و ده‌سگه دراوییانه‌ن که فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانیان له ده‌ستدایه، ئه‌مانه تا ئه‌و ڕاده‌یه به ده‌سه‌ڵاتن، دیاره ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش ده‌سه‌ڵاتی ئابورییانه.
سێهه‌م: دوڵه‌ت و سه‌رجه‌می ده‌سگه‌کانی: ده‌وڵه‌ت که وه‌کو برایه‌کی گه‌وره یا پاساوانێکی به‌توانا له پارێزگاریکردن و هێڵانه‌وه‌ی موڵکیه‌تی تایبه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وجود، له سه‌ری سه‌ری هه‌ره‌مه‌که‌وه به خۆیی و هه‌موو ئامرازه سه‌رکوتکه‌ره‌کانییه‌وه ، هه‌ر له په‌ڕله‌مان و دائیره‌ی داد‌و دادوه‌ری ، سه‌روه‌ری یاسا، هێزی سوپا و پۆلیس و تۆڕه سیخوڕییه‌کانی له‌پاڵ چاودێریکردنی هاوڵاتیانه‌وه له ڕێگای کامیرا و ته‌له‌فون و کۆمپیته‌ر و ئامێره ئه‌لکترۆنیه‌کانی تره‌وه، که‌نیسه‌و مزگه‌وت و دین و مه‌زهه‌ب، سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌کردن، په‌یڕه‌ویکردنی سیسته‌می بیرۆکراسی هیراشی له سه‌رجه‌می ده‌سگه‌کانی ده‌وڵه‌تدا، سیسته‌می باج و…..هتد، ڕاوه‌ستاوه.
په‌ڕله‌مان و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان که له لوتکه‌ی ئه‌و ڕێکخستنه هیراشییه‌دان و به ده‌نگی خه‌ڵکی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه، به‌لام له هه‌قه‌تدا ئه‌مان پارێزه‌ر و به‌رگریکه‌ری سیسته‌می کاریکرێگرته و جه‌نگ و به‌تاڵه و نه‌بوونی و هه‌ژاری و بێلانه و بێخانویه‌تین، نه‌ک نوێنرایه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردون. ئه‌م به‌رگریکردنه‌ش له سیسته‌مه‌که و نوێنه‌رانی سیسته‌مه‌که له ڕێگای مه‌هزه‌له‌ی ده‌نگدانه‌وه و ملکه‌چێتی بۆ یاسای لیبراڵ و سه‌روه‌رێتی ئه‌و یاسایه‌یه. ئه‌مان هه‌ڵگرانی ئه‌و خاکه‌نازانه‌ن که به‌به‌رده‌وامی به‌ناوی یاسا و پاراستنی یاسا و ئاسایشی وڵاته‌وه، خۆڵده‌که‌نه چاوی خه‌ڵکییه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن که خه‌ڵکی له مافه‌کانی خۆیان که له‌لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کی زۆر که‌مه‌وه زه‌وتکراوه ، بێئاگابن و به‌ڕوی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵنه‌گه‌ڕینه‌وه. ئه‌مان ئه‌و داروده‌سته‌ن که له‌پاڵ پایه‌کانی تری ده‌وڵه‌تدا بڕیاره گرنگه‌کان سه‌باره‌ت به ژیانی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه، هه‌ر هه‌موومان، ده‌ده‌ن. ئه‌مانن ڕا له‌سه‌ر نه‌خشه‌کێشراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و تاکتیک و ستراتیجیه‌کانی له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، ده‌ده‌ن، که هه‌ر هه‌مووشی ده‌بێت له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌وان و پته‌وکردنی زیاتری ده‌وڵه‌ت و ئه‌و پایانه‌شی که ده‌وڵه‌تیان ڕاگرتوه، ببێت.
ده‌وڵه‌ت وه‌کو ڕێکخه‌رێکی کۆمه‌ڵگه و پارێزه‌ری باروودۆخی هه‌نوکه‌یی، ئه‌رکه‌کانی هه‌ر له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا کۆتایی نایه‌ت ، به‌ڵکو کارئاساییه‌کی زۆر گه‌وره بۆ کۆمپانیا و بانقه‌کان و بزنسمانه گه‌وره‌کان و توێژاڵی ده‌سته‌بژێر، ده‌کات به گرتنه ئه‌ستۆی گه‌لێک ڕۆڵی گرنگ که له توانای خودی ئه‌وان خۆیاندا نییه، چونکه نه وه‌ختیان هه‌یه و نه پاره‌ش له‌وانه‌دا سه‌رف ده‌که‌ن، بۆ نموونه: به‌ندیخانه، نه‌خۆشخانه، په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن، دادگا، دانانی یاسا، په‌یوه‌ندی بازرگانی و بزنسی نێوده‌وڵه‌تان، سوپا، پۆلیس ، تۆڕه سیخوڕییه‌کان…هتد هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تیدا، له سای ده‌وڵه‌تی دیمۆکراسی و بیرۆکراتیدا ، زه‌رورن هه‌م بۆ په‌روه‌رده‌کردن و ئاڕاسته‌کردنی تاکه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌ی که بزنس به‌گشتی، هه‌یه‌تی، هه‌م بۆ سزادانیشیان له کاتی سه‌رپێچیکردنیان له یاسا یاخود هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌ڕوی یاسادا، ئیدی یاسای کار و بزنس بێت، یاسای سه‌ربازی بێت، یا یاساکانی تری ده‌وڵه‌تی، بێت.
ئابه‌م شێوه‌یه ده‌بینین که چ په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و و به‌رژه‌وه‌ندخوازی له نێوانی ئه‌م سێکوچکه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه. ئه‌م سێکوچکه‌یه‌ش سێ هێزی تاریکن ، سێ هێزی ڕه‌شن که به‌هه‌موو تونای خۆیانه‌وه له‌پاڵ هێزه‌کانی تردا ئه‌م سیسته‌مه‌یان ڕاگرتوه و به‌رده‌وامیش پارێزگاری لێده‌که‌ن و له هه‌وڵی مانه‌وه‌یدان.
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.