ئەرشیفەکانى هاوپۆل: وتار

وتار

بۆچی پێویستە دەنگدانەكان بایكۆتبكەین ؟

بۆچی پێویستە دەنگدانەكان بایكۆتبكەین ؟

ھەژێن

١١ی سێپتەمبەری ٢٠١٣

دێمۆكراسی چ بەواتا كلاسیكەكەی و چ بەواتای ئازادی تاك لە سایەی سەروەریی چینایەتیدا، تەنیا درۆیەكی پیرۆزكراوە و بەس، چونكە دێمۆكراسی بەواتای خۆبەڕێوەبەرایەتی گەل، جەماوەر، ھەموو تاكەكانی كۆمەڵ، تەنیا ڕاستەوخۆ دەتوانێت بوونی ھەبێت و ناڕاستەوخۆكردنی و ئاوەژووكردنەوەی بە نوێنەرایەتی دەستەبژێرێكی ڕامیار و ئەكادێمی و سەرمایەدار، تەنیا دیكتاتۆری كەمینەی سەروەر دەستەبەردەكات !

لەبەرئەوە ھەڵبژاردن بۆ دەنگدەر، جۆرە قومارێكە و تێیدا دەنگدەر  ھەر چوار ساڵ جارێك، مافی ڕاكێشانی كارتێكی ھەر دوو دیو وەكیەكی ھەیە، بۆ ئەوەی ڕامیارێك [دەسەڵاتخوازێك] بكاتە سەروەری خۆی، بەختی بردنەوەی ئەو قومارە لە بەختی بردنەوەی یاری بەخت (لۆتۆری) كە لە چەند ملیۆندا یەكە، كەمتر و لاوازترە، بەڵام بۆ دەنگپێدراو میكانیزمی مسۆگەركردنی بەدەستھێنانی كورسی پارلەمان [دیواخانی مشەخۆران] و دەسەڵات و مشەخۆرییە.

ئەوی خوازیاری دێمۆكراسییە، پێویستە ئەرك و خەباتی وەرگێڕانەوەی دێمۆكراسی لنگەوقوچكراو بۆ سەر لاقەكانی لە ئەستۆبگرێت و ھەوڵی پیادەكردن و بە كولتووركردنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ لە شوێنی كار و ژیان، لە ھەموو بوارەكانی ڕێكخستن و بەرێوەبردن و بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بڕیارداندا بدات، بەواتایەكی دیكە خەبات بۆ بەدیھێنان و جێكەوتەبوونی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ (بەڕێوەبەرایەتی گەلیی) وەك كولتوورێك، بكات.

ئەگەر خۆمان لە گێڵی بدەین و نادەربەستانە بڕوا بەخۆمان بھێنین، كە ھەڵبژێردراوانی پارلەمانتار خزمەتكاری كۆمەڵگەن و بۆ ئەو مەبەستە خۆیان كاندیدكردووە و دەكەن، ئەوا پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگرین، كە خزمەتكردن كار و چالاكییەكی كۆمەڵایەتیی بێپاداشت [بێبەرامبەر]ە و واتای كاری خۆبەخشانەی تاك بۆ ھاوەڵ و ھاوكاران و كۆمەڵگە دەگەیێنێت و لەو بارەدا دەبێت پارلەمانتاران وەك خۆكاندیدكەران بۆ خزمەتی كۆمەڵگە بەبێ مووچە وەك كاری خۆبەخش و خۆكۆمەكی، دەستبەكارببن. ئەگەر وەك ھەر كارێكی ئاسایی كۆمەڵایەتیش بۆی دەستبەكاردەبن، ئەوا ھیچ كات نابێت پاداشتی وەھا كارێك لە كارە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە زیاتر بێت . بەڵام ئایا ھیچ پارتێك، ھیچ كاندیدێك، ھیچ ڕامكارێك، ھیچ دەسەڵاتدارێك، ئامادەیە خۆبەخشانە و بەبێ پاداشت و مووچەی پاشایانە و خانەنشینی، مشە كار بۆ كۆمەڵگە بكات، یا ئایا ھیچ یەك لەوانەی كە پاگەندەی خزمەتكردنی كۆمەڵگە دەكەن، ئامادەن [بە مووچەشەوە] یەك خولەك [نەك چوار ساڵ] كرێكاری شارەوانی بن و كۆڵان و شەقام و باخچە و ئاوەڕۆكانی گوند و شار خاوێنبكەنەوە، ئایا ئامادەن لە فێرگە و نەخۆشخانە و نشینگەی پیرساڵان و باخچەی ساوایان و كەمئەندامان و لێقەوماواندا خاوێنكردنەوە و سەرپەرشتی و ئاشپەزیی بكەن ؟ ئیدی مەبەستییان لە خزمەتكردن چییە و  بۆچی دەبێت چەنەبازیی و باوێشكدانی ئەوان لە پارلەماندا دوو ملیۆن دینار مووچە و خانەنشینیی ھەتاھەتایی بێت ؟

ھەڵبەتە ئەمە دیوێكی پرسەكەیە و ئەوانەی كە ئەمڕۆكە بە ھەندێ وردەگیریی دەسەڵاتخوازانەوە بایكۆتی خۆھەڵبژاردن و دەنگدان دەكەن و ئەگەر بوارییان ھەبووایە و سنگەكوتانیان بۆ دەكرد، ھیچ كات پورتوبۆڵەیان لە ناپاكیی ھەڵبژاردنەكان، نایانخاتە ڕیزی ناڕازییانی شۆڕشگێڕەوە، ئەوان ڕەخنەیان لە دەسەڵاتی سەرووخەڵكی نییە، بەڵكو خۆیان بە شیاوترین دیكتاتۆر بۆ بەرێوەبردنی كۆمەڵگە دەبینن. لەبەرئەوە پێویستە ڕیز و شێوازی بایكۆتی خۆمان لە بۆڵەبۆڵی دەسەڵاتخوازانەی ئەوان جیابكەینەوە !

ھەرچەندە لە سایەی سەروەریی ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەدا، ماف و ئازادی و سەربەخۆیی و یەكسانی و دادپەروەریی  پووچترین و كەوڵكراوترین و دێوجامەترین واژەن، بەڵام ئەگەر لەوە بگوزەرێین و بە گریمانە وەریبگرین، كە دەنگدان و ھەڵبژاردنی مشەخۆران و سەروەران مافی تاك بێت، ئەوا بە ھەمان لۆجیك پێویستە بایكۆتكردنی ھەڵبژاردنیش، مافی ڕەوا و بێچەندوچوونی تاك ھەر كۆمەڵگەیەك بێت !

ھەر بەپێی ئازادی ڕواڵەتییانەی دەنگدان و ھەڵبژاردن و ئەوەی كە بەپێی ھەژماری دانیشتووان، سندووقەكانی دەنگدان دیاریدەكرێن و ھەژماری نوێنەران [پارلەمانتاران] دیاریدەكرێت، ئەوا ھەروا كە دەنگدەران مافی ئەوەیان ھەیە، كۆمەڵێك دەسەڵاتخواز و مشەخۆر بخەنە سەر كورسییەكانی پارلەمان، ھەرواش دەنگنەدەران مافی ئەوەیان ھەیە، ئەو كورسییانەی، كە بە ھەژماری دەنگی ئەوانەوە پەیوەستن و دەنگیان پێنەدراوە، بە خاڵی بھێڵنەوە و بۆشایی لە دەسەڵاتی سەرووخەڵكیدا دروستبكەن ! ئایا دێمۆكراسی پارلەمانی لە لانكەیەوە تا دوا وڵاتی پارلەمانیكراو، بواری پەیڕەوكردنی مافی دەنگنەدەران دەدات؟ ئەگەر وەڵامی لایەنگرانی دێمۆكراسی پارلەمانی ئەوەیە، كە ھەر كەس بەشدارینەكات و ئەو ھەلە لەدەستبدات و مافی بڕیاردانی نییە، ئەوا ئەو وەڵامە ئەوە دەسەلمێنێت، كە دێمۆكراسی پارلەمانی لە باشترین باردا پووچترین خەونی مرۆڤی ناھوشیارە و لە خراپترین باریشدا ئامرازی بەدەسەڵاتگەییشتنی كۆمەڵێك [دەستەبژێری ڕامیار] مشەخۆر و دەسەڵاتخوازە و مافی دەنگدان، ھەمان ڕۆڵی ئێسقانێكی ڕوتاوەی ھەیە، كە قەسابێك فڕێیدەدداتە بەردەم سەگێك بۆ پاسەوانیكردنی خۆی !

تا ئێرە، نە سیستەمی سەروەریی و مشەخۆریی دەستەبژێری ڕامیار دەتوانێت دێمۆكراسی [فەرمانڕەوایەتی گەل] بێت و نە دەنگدان؛ ماف و ئازادییە و نە پارلەمانتاران؛ خزمەتكاری كۆمەڵگەن و نە ھەموو تاكەكان؛ دەنگنەدەران لە بەرامبەر دەنگدەران یەكسانن و نە دەنگدەران؛ كار و فەرمانڕەوایەتی پاش ھەڵبژاردن دیاریدەكەن !

سەرەنجام نە دێمۆكراسی پارلەمانی ئەوەیە، كە تاكی ژێردەست و بێبەش خەونی پێوەدەبینێت و  نە مافی دەنگدانیش دەستكەوتی مێژوویی چەوساوانە و نە دروشمی مافی دەنگدان بۆ ھەمووان لە ھیچ سەردەمێكدا شۆڕشگێڕانە بووە ! چونكە لە كاتێكدا كە دەنگدانی گشتی لێدانبووە لە شان و شكۆی ئاخاكان و بەگەكان و خانزادەكان، ھاوكاتیش ئامرازێك بووە بۆ سەركەوتنی بۆرجوا شارییەكان بەرەو دەسەڵات و بەرتەییی [ﺇمتیاز] بووە بۆ دەستەبژێرە ڕامیارەكان و لەو نێوەشدا ڕۆڵی تاكی جوتیار و كرێكار و زەحمەتكێش؛ ڕۆڵی مێگەل بووە بۆ ڕەوایەتییدان بە شوانەیی ڕامیارەكان و ھیچی دیكە ! بەداخەوە لەنێو بزاڤی سۆشیالیستییدا، وردەبۆرجوازی خۆشباوەڕ بە دێمۆكراسی پارلەمانی، لە پاش تێكشكانی ڕاپەڕینی پاریس [كۆمونە] و لەباربردنی ڕاپەڕینی ئۆكتۆبەری ١٩١٧ەوە، توانیوویەتی ھەژموونی ئایدیۆلۆجی خۆی لەسەر وێرانەی تێكشكانی بەرەی شۆڕش دابنێت و پووچگەرایی “مافی دەنگدانی گشتی” لە سایەی دێمۆكراسی پارلەمانیدا، بە دەستكەوتی مێژوویی ھەژماربكات ! بەبۆچوونی من، كاتی ئەوە ھاتووە، كە ئەو پووچگەراییە بخرێتە خانەی تەرسەقولی ڕامیارییەوە و ڕادیكاڵانە وەڵامی پاگەندەكەرانی بدرێتەوە.

ئەی چارە، ئایا بایكۆت بە تەنیا دەتوانێت چارەسەربێت ؟ ئایا ھەموو بایكۆتكردنەكان ھاوئامانج و ھاوڕەوت و ھاوئاراستەن؟

وەك دەزانین، لە سیستەمی ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتییدا، ئەوەی كە بە “دێمۆكراسی” ناسێنراوە، سەرەتا دەنگدان و ھەڵبژرادنیش وەك خۆھەڵبژرادن، پابەندی بوونی پێگەی باڵای ئابووریی و كۆمەڵایەتی و بڕێكی دیاریكراو سامان و سەرمایە بووە، ھەروەك چۆن ئەمڕۆكە خۆھەڵبژاردن بۆ ھەمووان لەبار و بواردراو نییە، ھەرواش جاران، دەنگدان و ھەڵبژاردن، تەنیا مافی كەمایەتی خۆشگوزەران و ساماندار و سەرمایەداربووە .

ھەروا كە دەنگدان و دیاریكردنی سەروەرێك بەھۆی نەبوونی ھوشیاریی شۆڕشگێڕانەوە لەلایەن بندەستانی كۆمەڵگەوە وەك مافێك وێناكراوە و چەندین دەھە و تەنانەت سەدەش تێكۆشانی بۆ كراوە و سەرەنجامیش ئەو گاڵتەجاڕییەی بەرھەمھێناوە، كە ئەمڕۆكە كۆیلانی سەرمایەداری بۆ بەدەسەڵاتگەیاندنی سەروەرانیان سنگی یەكدی ھەڵدەدڕن، ھەرواش بایكۆتی ناھوشیارانە ناتوانێت ھەنگاوێك بەرەو پێشەوەمان بەرێت، چونكە بە یاساكانی سەروەریی ڕامیاران و سەرمایەداران، كورسییە دەنگپێنەدراوەكانی پارلەمان، بەسەر براوەكانی گاڵتەجاریی نوێنەرایەتییدا دابەشدەكرێن. لەبەرئەوە تەنیا بایكۆتكردنی ئازادیخوازانە تەنیا بە ئەڵتەرناتیڤەوە دەتوانێت گۆڕان دروستبكات و پایەكانی سیستەمی سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی مۆلەقبكات !

لەبەر ڕۆشنایی ئەو وانە مێژووییانەدا، كە بەرەنجامی خەبات و پێكدادانی چەند سەدەی ژێردەستان و سەروەران بوون ، ئەوڕۆكە بایكۆتكردنیش جۆر و ئامانجی جیاوازی بزووتنەوە كۆمەڵایەتی و ڕامیارییەكانی لەخۆگرتووە؛ بۆ نموونە چەپ بە گلەییكردن لە مەرجەكانی خۆكاندیدكردن، بۆ قۆستنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی تاكە دەنگنەدەرەكان، دروشمی بایكۆتكردن بەرزدەكاتەوە، زۆرێك لە ناڕازییانی نائومێد وەك نادەربەستییەك بایكۆتی دەنگدان دەكەن، لە بەرامبەر دوو دەستەی یەكەم و دووەمدا، دەستەیەك لە ناڕازییانی ھوشیار و ئازادیخواز، ئامانجدارانە و بە ئەڵتەرناتیڤەوە بایكۆتی دەنگدان دەكەن؛ دەنگدان ڕەتدەكەنەوە، لەبەرئەوەی كە ھیچ ناگۆرێت، نەك لەبەرئەوەی كە خۆیان كاندیدناكەن یا بواری بەشداری كایەی پارلەمانیان پێنادرێت، كە ئەوڕۆكە چەپ بە ھەموو جۆر و ناو و پاگەندەكانییەوە، گلەیی لە جۆری كاندیدكردن و جۆری ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و جۆری بەشداریكردنی دەسەڵات ھەیە، نەك لە خودی گاڵتەجاڕییەكە، كە ھەڵبژاردنی خراپە لە خراپتر !

ئەوەی ئەوڕۆكە لە ھەرێمی كوردستاندا دەگوزەرێت، ھەرسێ دەستەكەی لە ھەناوی خۆیدا پەروەراندووە و ھەر یەكە لە ڕوانگەی خۆیەوە خەریكە ھەڵوێستگیریی دەكات؛ ناسیونالیستانی ناڕازی، تەنیا گرفتیان لە بەرامبەر دەسەڵاتداران و ھەڵبژرادنەكاندا ئەوەیە، كە گەندەڵن و بواری ئەوان لە سەروەربووندا نەدراوە و پارتە زلھێزەكان، دەسەڵات و پارلەمانیان قۆرخكردووە و  ئەڵتەرناتیڤیان نوێنەرایەتی نیئۆلیبرالیزمە لە ھەرێمی كوردستاندا، كە لە باشترین باردا دەیانەوێت دێمۆكراسی پارلەمانی لە ھەرێمی كوردستاندا بگەیێنە ئاستی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا.  لەبەرامبەر ئەوانیشدا چەپ و باڵەكانی لەسەر بنەمای ھەمان وردەگیریی ناسیونالیستەكان لە گەندەڵیی و قۆرخكردنی دەسەڵات و پارتە زلھێزەكان، لەو بڕوایەدان لە ھەڵبژرادنی [خۆیان واتەنی “عادیلانە”]دا ئەوان باشترین ئەڵتەرناتیڤ دەبن بۆ سەروەران و لە سایەی سەروەریی ئەواندا كۆیلەكانی كۆمەڵگە شاد و خۆشگوزەران دەبن و تەنیا دروشمێك كە چەپ لە دروشم و گلەیی ناسیونالیستەكان جیادەكاتەوە، دروشمی تەرسەقوڵاوی “جیایی ئایین لە دەوڵەت”ە [كاتێكی دیكە بە وردی دەگەڕێمەوە سەر ئەو پووچگەراییە ئایدیۆلۆجییە]، كە بێجگە لە كاوێژككردنەوەی ئایدیۆلۆجیی و دروسكردنی خۆشباوەڕیی لەتوانادابوونی (جیایی دەوڵەت لە ئایین) و نیشاندانی فریوكارانەی، ئەوەی كە گوایە ئەو دوو دوومەڵەی مێژووی مرۆڤایەتی [ئایین و دەوڵەت] لەتەك یەكدیدا ناكۆكن، ھیچی دیكەیان نەخستووەتە سەر پاگەندەی ناسیونالیستەكان و ھیچ جیاوازییەكان لەمەڕ چۆنیەتی ڕێكخستنی كۆمەڵگە و بنەمای ئابووریی و  پەیوەندییەكانی بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بەرێوەبردن و ژیان و تەنانەت ئازادی تاكیش نییە !

بەبۆچوونی من، بایكۆتی ئازادیخوازانە لە ڕوانگەی ڕەتكردنەوەی دەسەڵاتی سەرووخەڵكییەوە، ناتوانێت ھەڵمەتێكی چەند ڕۆژەیی پێش دەنگدانەكان بێت و بەبێ ڕەتكردنەوەی سیستەمە چینایەتییەكە وەك گشتێك و میكانیزمەكانی و پایە سەرخانییەكانی كە پیرۆزیی ئایین و دوڵەت و دێمۆكراسی پارلەمانی و پایە ئابوورییەكانی؛ خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتە، بایكۆتكردن ناتوانێت ھەنگاوێك كۆمەڵگە بەرەوپێشەوە بەرێت و خۆھوشیاریی تاك بۆ بایكۆتكردنی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، لە ڕەوتی خەباتی شۆڕشگێڕانەی ڕێكخراو و سەربەخۆدا سەرھەڵدەدات. ھەروەھا كار و خەبات و چالاكی سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان بۆ بایكۆتكردن و ڕەتكردنەوەی دێمۆكراسی پارلەمانی لە یەكەم ڕۆژی پاش بردنەوە و سەروەربوونی كۆمەڵێكی دیكە لە مشەخۆرانی ڕامیار تا دەگاتە ڕۆژی پێش خولی داھاتووی ھەڵبژاردن، دەستپێدەكات و ڕەتكردنە و بایكۆتكردنی ملدان بە سەروەریی چینایەتیی، تەنیا دەربڕین و ناڕەزایەتی زارەكی و دەنگنەدان نییە، بەڵكو یاخیبوونە لە سەراپای كۆیلەبوونمان؛ ھەر لە جۆری خواردن و پۆشاك و نیشتەجێبوون و كاركردن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و گوفتار و ڕەفتار و كولتوورمان تا دەگاتە بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بەڕێوەبردن، دەگرێتەوە و بەبێ ھەنگاونانی كردەیی لە ھەموو بوارە ھونەریی و كولتووریی و ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكان و پێشنیاركردن و جێخستنی ئەڵتەرناتیڤی سەربەخۆ و ئازادیخوازانە لەو بوارانەدا، پاگەندەی بایكۆتكردن دەچێتە خانەی فرەبڵێیی بێكردەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەنەبازیی ڕامیاران بۆ خۆناساندن وەك سەروەری باش !

لەبەرئەوە، پێویستە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان بە پێشنیاركردن و جێخستنی دێمۆكراسیی ڕاستەوخۆ، [كە ھەر لە كۆنەوە ئەڵتەرناتیڤی چەوساوان بووە لە بەرامبەر دێمۆكراسی داراكان (دێمۆكراسی پارلەمانی)دا] ھەر ڕۆژە و لە نێوەندی ژیان و كار و  خەباتی ڕۆژانەدا لە كۆڕ و كۆمەڵە كۆمەڵایەتییەكانیاندا لە گوند و گەڕەك و كارخانە و فێرگە و فەرمانگە و شارەكاندا، ھەنگاو بە ھەنگاو پیادەبكەن، بەوەی بۆ چارەسەری پرسە كۆمەڵایەتیی و ئابوورییەكانیان لە شوێنی كار و ژیانیاندا كۆبوونەوەی گشتی ڕێكبخەن و ڕێكخراوەی سەربەخۆ پێكبھێنن و دەست بۆ پرۆژەی ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتی و ئابووریی بەرن و گروپ و ڕێكخراوە خۆجێی و جەماوەرییە سەربەخۆكانی خۆیان دوور لە ھەژموون و پیلانی پارت و فەرمانڕەوایان پێكبھێنن و كەرتە كشتوكاڵیی و پیشەسازییەكان، زەوی بە زەوی و كارگە بە كارگە لە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران بستێننەوە و بەكردەوە و لە كەتواری ژیانی ڕۆژانە و كۆمەڵایەتییدا پێویستنەبوون و زیانبخشبوونی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی سەرووخەڵكی و دێمۆكراسی پارلەمانی و  گاڵتەجاڕیی ھەڵبژاردنی سەروەر و مشەخۆری باش، بخەنەڕوو  و بیسەلمێنن !

بەكورتی بایكۆتكردن بە مەبەستی پاگەندەی ڕامیاریی و قۆستنەوەی ھەلپەرستانەی ناڕەزایەتی جەماوەر بەرامبەر پارتەكان و دەسەڵاتداران نییە، بەڵكو بریتییە لە كاری بەردەوام و ڕاستەخۆ لەسەر ڕای گشتی بە ئامانجی گێڕانەوەی متمانەی تاك بە ھێز و توانای خۆی و كارایی یەكگرتنی ئەو ھێز و توانایە. بایكۆتكردن تەنیا كاری چەند ڕۆژێك نییە، بەڵكو كولتوورییكردنەوەی متمانەی كۆمەڵایەتی تاكە بەخۆی و یەكێتی چینایەتی و ھێزی ئازادیخوازانەی خۆی و ھاودەردەكانی، پرۆسێسێكی درێژخایەنی چەند ساڵەیە، كە لە دوای ھەڵبژاردنەكانەوە دەستپێدەكات و لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەكاندا بە ھەڵمەتێكی دژەتەوژم، سەنگەربەندیی كۆمەڵایەتی ژێردەستان بەڕووی دەسەڵاتی ڕامیاریی و ھەوڵی دەسەڵاتخوازانەی ڕامیارەكاراندا ھەڵدەخرێنێت و  یەكدەخات. لەبەرئەوە بۆ بەئامانجگەییشتنی وەھا كار و چالاكییەك، پێویستە لە خۆمانەوە، لە نێوەندی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانمانەوە، لە شوێنی كار و خوێندن و ژیانمانەوە، لە خەبات و ناڕەزایەتی ھەر ڕۆژەمانەوە، لە دەركەوتنی ھەر ساتەی ڕووی ڕاستەقینەی درۆی پارلەمانتارەكانەوە، لە پیادەركردنی ھەر ڕۆژەی یاسا دژە جەماوەرییەكانەوە، ھەنگاوی ئامانجدارانە بۆ ھەڵخرانی ھێزی دژەتەوژم بۆ نۆرەی داھاتووی ھەڵبژاردنەكان بنێین و ھەر ساتە و لە ھەموو بوارێكی كۆمەڵایەتییدا، دێمۆكراسیی ڕاستەوخۆ (خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی / ڕێكخستنی كاروبارەكانی ژیانمان بەخۆمان و لەنێو خۆمان و لەلایەن خۆمانەوە) پیادەبكەین و بیكەینە بەردی بناخەی كولتووری ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتیی، بەمەبەستی بەرەنگاریی و ڕێگرییكردن لە تەشەنەی ڕامیاری [وەك نەخۆشییەكی ھاوچەرخی كۆمەڵایەتی] لە پەیوەندی و ژیانی كۆمەڵایەتییدا، بیكەینە بناخەی ڕێكخستنی ھەموو پەیوەندییە تاكەكەسیی و كۆمەڵییەكانمان، بەواتایەكی دیكە كۆمەڵایەتییكردنەوەی ھەموو ئەو پرسانەی، كە لەلایەن پارتەكان و دەسەڵاتدارانەوە بە پلانڕێژیی نێوەندە جیھانییەكانی نیئۆلیبرالیزمەوە، ڕامیاریی كراون و دەكرێن و دەخرێنە دەستی كەمینەیەكی سەرووخەڵكییەوە.

دێمۆكراسیخوازیی وردەبۆرجوازی، بانێك و دوو ھەوا

دێمۆكراسیخوازیی وردەبۆرجوازی، بانێك و دوو ھەوا

ھەژێن

١٣ی جولای ٢٠١٣

٣٠ی مانگی جون و ٠٣ی جولای ئەم ساڵ (٢٠١٣)، خۆرھەلاتی ناوین دوو ڕووداوی دەسەڵاتگۆڕین و درێژكردنەوەی دەسەڵاتی بەخۆیەوە بینی؛ یەكێكیان لە ھەرێمی كوردستان و ئەوی دیكەیان لە میسر؛ یەكێكیان بە زۆرینەی دەنگی پارلەمانتاران وئەوی دیكەیان بە ھێرشی سوپایی، ھەرچەندە ڕواڵەتیان جیاواز بوو، بەڵام نێوەڕۆكیان یەك و تایبەتمەندییان یەك؛ چونكە لە ھەردوو بارەكەدا ناڕەزایەتی جەماوەر بەرامبەر میرایەتی (ینك) و (پدك) و سەرۆكایەتی (مەسعود بارزانی) لە ھەرێمی كوردستان و ناڕەزایەتی جەماوەر بەرامبەر میرایەتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی لە میسر لە ھەڵكشان و تەقینەوەدا بوو، لە ھەر دوو بارەكەدا ئامانج گۆڵكردن لە جەماوەر و پاراستنی سەروەریی دەوڵەت و سەرمایە بوو، بە دوو ڕێگە و شێوازی جیاوازی گونجاو و لەبار بۆ سەروەریی چینایەتی. پەنابردنی دەسەڵات بۆ ئەو شێوازە جیاوازانە لە ھەر دوو بارەكەدا، پەیوەندی بە ئاستی ھوشیاری و خرۆشان و لێبڕاویی جەماوەریی ناڕازییەوە ھەیە. بۆ نموونە لە سەردەمی ڕوخانی میرایەتی (موبارەك)دا پارتەكان و ڕامیاران و دەستەبژێرە دەسەڵاتخوازەكان، دروشمی دێمۆكراتی و سەروەریی یاسا و میرایەتی تێكنۆكرات بەرزدەكەنەوە، بەڵام لە سەردەمی ڕوخانی میرایەتی (مورسی)دا خۆیان لەژێر ناو و چەتری (تمرد)دا كۆدەكەنەوە و دەناسێنن، واژەیەك (تمرد/یاخیبوون)، كە لەسەردەمی ڕوخانی (موبارەك)دا دەمی دەسووتاندن!

پێش ئەوەی بچمە سەر شرۆڤەی ھەڵویستی دوو دیوی ڕامیاران و نووسەرانی كورد، لەمەڕ ئەو دوو ڕووداوە، بۆ ئەوەی وەك پیشەی ھەمیشەیی ڕامیارانەیان نەكەونە، بەلارێدابردن و شێواندنی بۆچوون و تێڕامانەكان، بەپێویستی دەزانم، ئەوە ڕۆشنبكەمەوە، من نەك ھەر دژی سیناریۆی درێژكردنەوەی ماوەی (سەرۆكایەتی)م، لەوەش واوەتر دژی خودی سەرۆكایەتیم، شتێك كە تەنانەت زۆربەی ئەوانەش كە پاگەندەی سۆشیالیستبوون دەكەن، ناوێرن خۆیان لە قەرەی بدەن و لە بەرامبەر ئەو سیناریۆیەدا تەنیا خوازیاری سەروەریی یاسای خودی بۆرجوازی و وەك ھاتنی “محەمەدی مەھدی”، چاوەڕێی ھاتنی سەرۆكی باشن و خۆشیان بە شیاوترین كاندیدی میگەلكردنی خەڵك و شوانەیی خۆیان دەزانن! ھەروەھا لە بارەی كودەتای سەربازیی ٠٣ی جولای ٢٠١٣ی وڵاتی (میسر)ەوە، لە سەردەمی حوسنی موبارەك و لە سەردەمی مورسی و لە ئێستاشدا، تەنیا لایەنگری بەرەی جەماوەر بووم و خەباتی كرێكاران و (جەماوەر)م بە تاكە سەنگەری شۆڕش و شۆڕشگێڕیی زانیوە و دەبینم و دژی گاڵتەجاریی ھەڵبژرادن و بەدەسەڵاتگەییشتنی ئیخوانەكان بووم، لە ئێستاشدا ھەروا دژی دەسەڵاتداری ھەموو كەسێكم بەسەر ئەوانی دیكەدا؛ چ دەسەڵاتداریی خۆم بێت یا ھی تۆی دەسەڵاتخواز و ھی مەسعود بارزانی و ھی ئیخوانەكان و ھی خودای ئەفسانەكانیش.

ھیوادارم ھەر كەسێك لە ھەلھەلەكەرانی كودەتای سەربازیی بەسەر بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەریی میسردا، ڕەخنەی لەم بۆچوونانە ھەیە، ھیچ پەنا بۆ دێماگۆگیی نەبات و كایە بە واژە سۆزبزوێنەكان نەكات. بە بۆچوونی من، لە دەمی شۆڕشی كۆمەڵایەتییدا دوو بەرە ھەیە؛ بەرەی دەسەڵاتپاریزان (پارلەمان و ڕامیاران و سوپا و پۆلیس و پەرەستگە و بانك و كۆمپانییەكان و پارتەكان و چەوساوانی خۆشباوەڕ بە بەھەشتی دێمۆكراسی پارلەمانی، كە بەرەی دژەشۆڕشن) و بەرەی شۆرش، كە تێكۆشەران و چالاكانی بزووتنەوەی سەربەخۆی جەماوەریی چین و توێژە بندەستەكانن. لەبەرئەوە دوو ھەڵبژێر زیاتر بوونیان نییە؛ یا چینەی سەروەرییپارێزیی یا تێكۆشانی دژە-سەروەریی! لە دەرەوەی خەباتی دژی سەروەریی چینایەتی و خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتە، ھەر ھەوڵ و كۆششێك، تەنیا بە میكیاجكردنەوەی سەروەریی چینایەتی كۆتایی ھاتووە و دێت!

ڕووداوەی یەكەم، درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی سەرۆكی ئێستای ھەرێمی كوردستانە. لە ٢١ ساڵی ڕابوردوودا بەپێی بنەما و میكانیزمەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی، لە ھەرێمی كوردستاندا ھەم دەسەڵاتداران كایە بە دەنگی خەڵك دەكەن و ھەم ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز، جەماوەری ناڕازی كەم ھوشیار، بە ڕازاندنەوە و میكیاجكردنی دیمۆكراسی پارلەمانی، خۆشباوەڕدەكەن، لەم نێوەشدا كەسانێك كە پاگەندەی سۆشیالیزمخوازیی و سۆشیالیستبوون دەكەن، ھەردەم گلەییان لەوە ھەبووە، كە دەسەڵاتداران نەیانتوانیوە دێمۆكراسی پارلەمانی پیادەبكەن و نەیانتوانیوە سەرۆكی باش بن و خودی دێمۆكراسی پارلەمانیان كردووە بە بەڵێنی بەھەشتی ئایینەكان و پاساوی كەموكوڕییەكانیشیان بە خراپبوونی تاكە كەسە دەسەڵاتدارەكان داوەتەوە یا لە بەرامبەر سیستەمی پارلەمانییدا دیكتاتۆریی پارتەكەی خۆیان پێشنیاركردووە و كردووەتە ئەڵتەرناتیڤ!

ئەوەی ڕۆژی٣٠ی جونی ٢٠١٣ لە پارلەمانی ھەرێمی كوردستاندا ڕوویدا، ئاساییترین كار و بڕیاریی پارلمانی بوو، نەك لەبەرئەوەی كە درێژكردنەوەی شوانەیی كەسێك بەسەر كۆمەڵگەدا ئاسایی بێت، نەخێر، لەبەرئەوەی بەپێی میكانیزمەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی و سیستەمی چینایەتی، ئاسایین  و ڕەوایەتییان ھەیە. ٢١ ساڵە ڕامیاران و پارتەكان و نووسەرانی كورد، داوای گەڕانەوەی ھەموو بڕیارەكان بۆ پارلەمان دەكەن و خوازیاریی سەروەریی میكانیزمی دێمۆكراسی پارلەمانی و پارلەمانتاران “نوێنەرانی ھەڵبژێردراوی گەل” ھەرێمی كوردستانن، كەچی لەو ساتەدا كە پارلەمانتاران بۆ تاكە جارێك بەپێی یاسای دەنگ لەسەردانی پارلەمانی و یەكلاكەرەوەیی زۆرینە و كەمینەی دەنگدەر، بڕیارێك دەدەن، ھەموو لایەنگرانی دێمۆكراسی پارلەمانی بە نیئۆلیبرال و خۆ بە سۆشیالیستزانەوە، دەكەونە ھات و ھاوار و دەڵێن، ئەمە پێچەوانەی دێمۆكرسی پارلەمانییە و نابێت ئاوابێت. ئایا بەڕاستی ئەوەی كە لە پارلەمانی ھەرێمی كوردستاندا ڕوویدا، دژی بنەماكانی دێمۆكراسسی پارلەمانی و ئاساییشی سەروەریی چینایەتی بوو؟

بەپێچەوانەی پاگەندەچییانی دێمۆكراسی پارلەمانی و چاوەڕوانی خۆشباوەڕان بەو سیستەمە، ڕووداوێكی ئاوا لەبەردەم چاوی كامێرا و تەواوی دەنگدەران و دەوڵەتە دیێمۆكراتەكان و دەزگە جیھانییەكانی وەك سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی درا، كە ساڵانە چەند ملیارد بۆ خۆشباوەڕكردنی خەڵكی بەگشتی و لاوان بەتایبەتی لە وڵاتانی بەناو جیھانی سیێەم بە دێمۆكراسی پارلەمانی، خەرجدەكەن، نقەیان لێوە نەھات، خۆپیشاندانێكی جەماوەریی دەنگدەران بەرپانەبوو و ھیچ ئاگاداركردنەوە و سزا و ئابلۆقەیەك بەرامبەر ئەو بڕیارە نەگیرایە بەر.

بۆ منی ڕەخنەگر لە دێمۆكرسی پارلەمانی و دێماگۆگیی نووسەران و خۆشباوەڕیی دەنگدەران، ئەم پرسیارانە دێنەپێشەوە، ئەگەر دێمۆكراسی پارلەمانی شتێكی دیكەی جیاوازە لەوەی لە ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، بۆچی چەند ملیۆن دەنگدەری چوار ساڵی پێشوو نەڕژانە سەر شەقامەكان، بۆ واژۆیان كۆنەكردەوە، بۆ مانگرتنی گشتییان نەكرد، بۆ نقەیان لێوەنەھات؟ بۆ سپانسۆرەكانی سیستەمی دێمۆكراسی پارلەمانی [دەوڵەتەكانی ئەوروپا و ئەمەریكا و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و یوئێن] لە ھەرێمی كوردستان و عیراقدا، ھیچ كاردانەوەیەكی دژیان بەو بڕیار و پەسەندكردنە نیشاننەدا؟

بۆ چاودێڕ و خوێنەری وریا لەوە بەدەر نییە، كە دێمۆكراسی پارلەمانی ھەر ئەوەیە، كە لەوێ ھەیە؛ ھەر ئەوەیە كە لە بریتانیا، پارلەمانتاران پارەی دەسپەڕلێدانەكانیان لەسەر داھاتی كۆمەڵگە دابیندەكەن؛ ھەر ئەوەیە كە پارلەمانتارانی ئەڵمانیا خزم و كەسوكاری خۆیان بە خزمخزمێنە لە پۆستەكانی شالیارییدا دادەمەزرێنن؛ ھەر ئەوەیە كە ئەمەریكا سیخوڕیی بەسەر تەواوی مرۆڤایەتی و تەنانەت دۆست و ئەڵقەلەگوێكانی خۆشیانەوە دەكات، بۆیە دێمۆكراتە بۆرجواكانی جیھان كاردانەوە نیشاننادەن. لە بەرامبەریشدا بێھەڵوێستی دەنگدەر، سەلمێنەری دوو شتە، یەكەم دێمۆكراسی پارلەمانی ھەر ئەوەیە، كە ڕوویدا و دووەم، دەنگدەر ھیچ ڕۆڵ و كارایی و ھەڵبژێرێكی بەرامبەر بڕیاری دەنگپێدراوان نییە و دەنگدەر بەھەمان شێوەی سیستەمی تاكپارتیی و سەربازیی، تەنیا مافی گوێڕایەڵبوونی ھەیە و بەس!

ڕووداوی دووەم، وەلانانی مورسی و میرایەتی ئیخوانەكانە بە كودەتای سەربازیی. ئەوەی كە لە وڵاتی میسر، ھەردەم ناڕەزایەتی كۆمەڵایەتیی بەرامبەر سیستەمی دیكتاتۆریی پارلەمانی ھەبووە و پاش ڕوخانی دیكتاتۆر (حوسنی موبارەك) و ھاتنە سەرتەختی دیكتاتۆر (مورسی)یش ھەر بەردەەوام بووە و لەمەولاش ھەر بەردەوام دەبێت، شتێكی بەڵگەنەویستە. بەڵام ئەوەی [لابردنی مورسی و ئیخوانەكان لەلایەن سوپاوە] لە ٠٣ی جولای ٢٠١٣دا ڕوویدا درێژەی ناڕەزایەتییەكان و بەرھەمی خەباتی ئازادیخوازان و داخوازیی پێش ٠٣ی جولای ٢٠١٣ی جەماوەر نەبوو! ئەوەی ڕوویدا كودەتای سەربازیی بێپەردە و نكۆڵیھەڵنەگر بوو، مەگەر تەنیا كەسانی دیماگۆگیباز بتوانن بە شۆڕشی بناسێنن و بە درێژەی خەباتی جەماوەریی ناڕازییانی بزانن. ئەوەی ڕوویدا ڕێكەوتنی كۆمەڵە پارت و كەسایەتییەكی دەسەڵاتخوازی دۆڕاوی ھەڵبژاردنەكەی پارساڵ (٢٠١٢)ی وڵاتی میسر بوو لەتەك سوپا لە چوارچێوەی پلان و ھاوپشتی سەربازیی ئەمەریكا بۆ سوپای میسر، كە ھەم سوپا وەك گەورەترین سەرمایەداری ئەو وڵاتە باشتر دەتوانێت نەخشە و بەرنامەڕێژییەكانی نیئۆلیبرالیزم پیادەبكات و ھەم دۆڕاوانی ھەڵبژاردنی پارساڵ، بە كورسیەكەی (مورسی) شاددەبن.

ئەوەی كە لە تونس و میسری ڕاپەڕیودا پارتە ئیسلامییەكان وەك ئێران و جەزائیر و فەلەستین توانییان لە ئاستی سەرتاسەری كۆمەڵگەدا بەدەسەڵات بگەن و ببنە ئەڵتەرناتیڤ، بۆ میكانیزمەكانی دیمۆكراسی پارلەمانی دەگەرێتەوە، ئەو میكانیزمانەی كە (ھیتلەر) و (موسۆلۆنی) و (پێنۆشێت) و (خومەینی)یان كردە كەڵەگا بەسەر كۆمەڵگەوە! لەبەر ئەوە ناكرێت بەڕاستی و ڕادیكاڵانە و لێبڕاوییەوە دژی بەدەسەڵاتگەییشتن و كارەكانی (ھیتلەر) و (مورسی) بیت و دژی سیستەمێك نەبێت، كە دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی پارت و سەرۆكەكان مسۆگەر دەكات و زەمینە بۆ بەدەسەڵاتگەییشتنیان سازدەكات !

وەك ھەموومان دەزانین ئیخوانەكان و (مورسی) بەپێی یاساكانی دێمۆكراسی پارلمانی ھەڵبژێردراون و بە دەسەڵات گەییشتوون و ھەر بڕیار و پەسەندكردێكیش لە ماوەی یەك ساڵی ڕابوردووا پێیھەستابن، بەپێی مافێك كردوویانە، كە یاسای دەنگدان و نوێنەرایەتی بۆرجوازیی پێبەخشیون و ڕەوایەتی پێداون. ھەروەك چۆن پارلەمانتارانی گشت دەوڵەتە دێمۆكراتەكانی ئەوروپا و ئەمەریكا  و ئوسترالیا و كەنەدا بەپێی ھەمان دێمۆكراسی و یاسا ڕەوایەتی بە بڕیارەكان لەمەڕ ناردنی سوپا بۆ سەر وڵاتانی دیكە، كەمكردنەوەی كرێی ساتكار و درێژكردنەوەی ماوەی كاری كرێكاران و درێژكردنەوەی ماوەی كار تا خانەنشینی و تایبەتیكردنەوەی كەرتە گشتی و خزمەتگوزارییەكان و كەمكردنەوەی باج لەسەر سەرمایە و خاوەنكارەكان و بڕیاری جەنگ و ئابڵۆقەی ئابووریی و بڕیاری سیخوڕیی بەسەر ژیان وپەیوەندییە تایبەتییەكانی تاك و زۆر شتی دیكە دەدەن و ڕەوایەتییان پێدەبەخشن!

ئایا ھیچ جیاوازییەك لەنێوان ناڕەوایەتی بەرامبەر بڕیاری ئیخوانەكان لە ڕێی پارلەمانەوە بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادییە كەسییەكان و سەپاندنی بەرنامە پارتییەكەیان و بڕیار و پەسەندكردنی پارلەمانتارە ئەوروپی و ئەمەریكییەكان لەو بارانەدا كە ڕیزمكردوون، ھەیە ؟ ئەی ئەگەر لە ئەمەریكا یا وڵاتێكی ئەوروپی سوپا ھێرش بكاتە پارلەمان و زنجیر بكاتە سەرۆك و ئەندامەكانی و بە تەقە وەڵامی ناڕەزایەتییان، بداتەوە، ئەوانەی كودەتاكەی میسر بە شۆرش دەزانن، ھەر ئەم ھەڵوێستەی ئێستایان دەبێت؟

من گومانم لەوە ھەیە، چونكە لە دەمی ڕاپەڕینی ٢٠١١ جەماوەری میسر دا، لە ولایەتی (Madison, Wisconsin)* ئەمەریكا، جەماوەری خۆپیشاندەران [نەك سوپا] كوتایانە سەر پارلەمان و داگیریانكرد، كەچی نووسەرانی نیئۆلیبراڵ و خۆ بە سۆشیالیستزانەكانی كوردستان، نەك بە شۆڕش و شۆڕشگێڕییان نەزانی و پشتیوانییان لێنەكرد و ھەلھەلەیان بۆ لێنەدا، بەڵكو ژێراوژێر بە دیاردەی ناشارستانیشیان چواند و قێزەونیان نیشاندا !

لێرەدا پرسیار ئەوەیە، لە تێڕوانینی خۆ بە سۆشیالیستزاناندا [ كە كەوتوونەتە سوكایەتی و گاڵتەكردن بە تێڕوانینی ئەوانەی كە دژ دەسەڵاتداریی ئیخوانەكان و كودەتای سەربازیین و ئەوەی لە میسر ڕوویدا، بە كودەتا دەزانن] شۆڕش و شۆڕشگێڕییەتی چیین و چ پێوەرێكیان بۆ دەستنیشانكردنیان ھەیە ؟

من لە ڕیزكردنی واژەكانی شۆڕش و شۆڕشگێرییدا، كاریكاتۆری شەیدایی بۆ دیكتاتۆریی دەبینم، دیكتاتۆریی سكیولاریستە پڕۆ- ئەوروپییەكان، ھەڵپەی دەسەڵات و ناوبانگ و ھەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ سەروەرانی سكیولار دەبینم! من ئەوە دەبینم كە نووسەری كورد، ھیچ گرفتێكی لەتەك سەروەریی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە نییە، تەنیا جۆری پۆشاك و ئاخاوتنی سەروەرانی، دیاریكەری ھەڵبژێر و خواستە تاكە كەسییەكانییەتی!

لە بەرامبەر ئەوانەی كە پاگەندەی ئەوە دەكەن، كە دژایەتی و بە كودەتازانینی ڕووداوەكەی ٠٣ی جولای ٢٠١٣ دەچێتە گیرفانی ھێزە ئیسلامییەكانەوە، با ئاوای دابنێین، كە ئەم پاگەندە پووچ و دێماگۆگییە ڕاستە، ئەی ئایا بە شۆڕشزانینی ئەو كودەتا بێپەردەیە و لایەنگریی و ھەلھەلەلێدان بۆ سوپا، كە بەرزترین ئامرازی سەركوتتی جەماوەرە، دەچێتە گیرفانی كام بەرەوە؟ ئایا دەكرێت بۆ ئەوەی دیكتاتۆریی ئیخوانەكان لە نێوبچێت، مل بە دیكتاتۆریی سوپا و ڕۆڵ و دیكتاتۆریی پشتپەردەی سنودووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی بدەین؟ ئەمە كامە پێوەریی شۆڕشگێڕییە، وەھا ڕەوایەتییەك بەو بڕیاردانە دەدات ؟

كەسی سۆشیالیستخواز و ئازادیخواز، كەسی تاك مۆڕاڵ، تاك پێوەر و یەكڕووە، ناتوانێت بڕیارێكی پارلەمانتارانی بۆرجوازی [ھەرێمی كوردستان] بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی بۆرجوازییەك بە كودەتا و ھێرشی سوپای بۆرجوازی بۆ سەر نوێنەرێكی بۆرجوازی بە شۆڕش ھەژماربكات !

لە ھەمووی پارادۆكستر، ئەوەیە، كە لایەنگرانی كودەتای سەربازیی، ئەوانەی كە بە شۆڕشی دەزانن، وەك پاگەندە قسە لەسەر شۆڕشی كۆمەڵایەتی و گۆڕانی كۆمەڵایەتی دەكەن، ھاوكاتیش ھیچ لارییەكیان لە دیمۆكراسی نوێنەرایەتی (بۆرجوازی) وەك بنەمایەك بۆ ڕێكخستنی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە نییە.

ئەوەی ڕۆژی ٠٣ی جولای ٢٠١٣ ڕوویدا، كۆمەلێك پرسیار لەبەردەمماندا قوتدەكاتەوە؛ ئەوەی لەو ڕۆژەدا ڕوویدا كودەتای سەربازییە و دیوی شاراوەی دیـۆكراسی پارلەمانییە یا دژی بنەماكانی ئەو دێمۆكراسییەیە؟ ئەگەر دژی بنەماكانی دێمۆكراسییە، چۆنە ھەموو دەوڵەتە دێمۆكراتەكانی دونیا و ھەموو ئیدئۆلۆگەكانی دیـۆكراسی پارلەمانی و ھەموو ناوەندە پاگەندەكەرەكانی دیـۆكراسی پارلەمانی لە بەرامبەریدا بێدەنگەیان ھەڵنژاردووە؟ ئایا وەھا بێدەنگەكردنێك، بۆ تەبایی و وێكھاتنەوەی كودەتا و بنەماكانی دیـۆكراسی پارلەمانی دەگەڕێتەوە یا بۆ زاڵی بەرژەوەندی دەستە شاراوەكانی پشتپەردەی ئەو كودەتایە دەگەڕێتەوە؟ ئەی سیستەمێك كە ئەوە بنەماكانی بن و ئەو ھەمووە لوان و تەباییە بۆ ھێزی سەرووخەڵكی بڕەخسێنێت، چ پێویستی بە دەنگی خەڵكی بێدەسەڵات و پرسە گورگانەی چوار ساڵ جارێك ھەیە؟ ئایا پاش وەڵامدانەوەی گشت ئەو پرسیارانە، ھێشتا دێمۆكراسی پارلەمانی باشترین سیستەمی بەرێوەبردن و ڕێكخستنی كۆمەڵگە و كاروبارەكانییەتی ؟ ئەگەر كودەتای سەربازیی كایەیەكی دروستی سیستەمی پارلەمانییە، ئیدی چ پێویست بە میكانیزمی ھەڵبژاردن و چاوەڕوانمانەوەی چوار ساڵ جارێك ھەیە، ئایا باشتر نییە، لەبری چاوەڕوانمانەوەی چوار ساڵ جارێك، ھەموو جارێك كە خەڵك ناڕازی بوو، یەكسەرە سوپا بكوتێتە سەر سەرانی میرایەتی و لەبری خەڵكی تاقمێكی دیكە بكاتە كەڵەگا؟ ئەگەر ئەو كودەتایە ڕەوا بوو و نەدەكرا، بواربدەن میرایەتی ئیخوانەكان ماوەی یاسایی خۆیان تەواوبكەن یا جەماوەر بە ڕاپەڕین ڕایانبماڵێت، ئەی ئەگەر ئەوە ڕەوایە، ئەی كودەتای كۆمونیستەكانی ڕوسیە لە ھاوینی ١٩٩٠دا بەسەر میرایەتی یەلتسن و دارەودەستەكەیدا، بۆ ناڕەوابوو؟

ئەمە پارادۆكس و گاڵتەجاریی دێمۆكراسییەكە، كە نووسەرانی كورد لە بەیانییەوە تا ئێوارە بە باڵایدا ھەڵدەدەن و داخوازی سەروەربوونی دەكەن و لە ھەرێمەكەی خۆشیاندا سەروەربوونی و پەیڕەوكردنی بنەما سەرەكییەكەی (ڕەوایی پەسەندكردن و بڕیاردانی زۆرینە بەرامبەر كەمینە)، بە كودەتا دەزانن! ئەو تێڕوانین و ھەڵسەنگاندنە بانێكە و دوو ھەوا، ئەوە دەبڵ مۆڕالییە، ئەوە بیركردنەوەی وردەبۆرجوازیانەیە لەژێر دێوجامەی ئازادیخوازیی و سۆشیالیستبووندا! پاگەندەكەرانی وەھا تێڕوانینێك یا پێویستە وەڵام بەم پرسیار و سەرنجانە بدەنەوە و بە بەڵگەوە و نموونەوە لایەنگریی ئێمەی دژەدەسەڵات، بۆ ئیسلامییەكان بسەلمێنن، یا با بە وەڵامی توند و ڕەخنەی ڕادیكاڵ لە ھەڵوێست و بیركردنەوەی شەرمنۆكانەیان وەرسنەبن !

گرفتی گەورەی بە شۆڕشزانینی كودەتا ئەوەیە، كە جیاوازی و ناتەبایی ھێزەكان، لە جنێو و ھەرای لایەنگرانی یا شەڕەچەقۆی ئەندامانی پارتەوە بخوێنرێتەوە، بۆ نموونە كودەتای ٠٣ی جونی سوپا و ھەڕەشەی ڕیشدرێژە دەبەنگەكانی ئیخوان. ئەگەر بەو جۆرە ڕواڵەتییانە لە شتەكان بڕوانین، بەدڵنیاییەوە باكگراوندی چینایەتیی لایەنەكانی كێشمەكێشەكە نابینرێت. میرایەتی ئیخوان لە پاش وەلانانی موبارەك و میرایەتی پارتەكەی، تەنیا ئەڵتەرناتیڤێكی لەبەردەستابووی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و دەوڵەتی ئەمەریكا و دەوڵە دێمۆكراتەتانی ئەوروپا بوو، تاوەكو سەرمایەگوزارییەكانیان بپارێزێت و سوود و مانەوەیان مسۆگەربكات. باشترین بەڵگەش ھێنانەوەی (ئەلبەرادەی) بوو، كە كەس ھینی بە كڵاوی نەپێوا و ھەموو پارتەكانی دیكەش بە چەپ و نیئۆلیبڕاڵەوە، وەك لە ھەڵبژاردنەكاندا دیتمان، بۆ فەرمانڕەوایی تەنیا سفری پاش فاریزەبوون. بەڵام كاتێك كە لە یەك ساڵی ڕابوردوودا نیشانەكانی خرۆشانەوەی جەماوەر لە ٣٠ی جونیدا زەقبوون، بۆیە بە ناچاریی و بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی پێشووتر، سەرەتا “بەرەی یاخیبوون/تمرد” وەك دێوجامەیەكی سەرنجڕاكێش، ھەڵدەستن بە كۆكردنەوەی واژۆی خەڵك و پاشان زەمینەسازیی بۆ خۆتێھەڵقورتاندن و ڕەوایەتیدان بە كودەتای سەربازیی دەستەبەر دەكەن و لە كورتماوەدا خۆشباوەڕیی و كەمھوشیاریی خەڵك فریودەدەن!

بۆئەوەی لە ئەزموونگیرییەكانی زلھێزەكان و دەوڵەت لە ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی باكووری ئەفەریكا تێبگەین، پێویستە بگەڕێینەوە سەر ڕووداوەكانی دوو ساڵی ڕابوردوو. كاتێك كە لە تونس، دەوڵەت و پاڵپشتە خۆراواییەكانی خافڵگیردەبن، سوپا ناتوانێت ڕۆلێكی ڕزگاركەرانەی دەوڵەت بگێرێت، ناچار ئیسلامییەكان بەھێزدەكرێن. كاتێك لە میسر كوشتوبڕی پۆلیس و “بەڵتەجی”یەكان بە كوشتن و گرتن و بڕینیش لە سەركوتی ڕاپەڕیندا ناتوانا و ناكام دەمێنێتەوە، سوپا وەك ناوبژیكەر و ئارامكەرەوەی خەڵك دەركەوێت، بەڵام دیسانەوە لەبەر بێتوانایی لە ڕاستەوخۆ ڕزگاركردنی دەوڵەتدا و لانەكردنەوەی خەلك نە (ئەلبەرادەی)، ناچار پەنا بۆ زاقكردنەوەی ئیسلامییەكان لە ھەڵبژاردندا دەبەن. لە لیبیا، بە سوودوەگرتن لە ئەزموونەكانی تونس و میسر، ناڕەزایەتییەكان دەگۆڕن بە جەنگی میلیشیایی و لە بەحرەین و سعودیە و یەمەن و ئوردن و جەزائیر ڕاپەڕین سەركوتدەكرێن و لە سوریە خراپتر لە لیبیا و … تد، ھەر بۆیە لە میسر سوپا لە پیلانێكی پێشتر ئامادەكراودا، ھەروەك چۆن سیخوڕان و پیاوانی دەزگەی زانیاریی لە ساڵیادی “١٧ی شوبات”دا بەخۆدەكەون، لە میسریش سوپا و “بەرەی یاخیبوون/ تمرد” دروشمەكانی خەڵك بەرزدەكەنەوە، تاوەكو بتوانن كۆنترۆڵی ناڕەزایەتی خەڵك بكەن. ئەمە كڕۆك و ھۆكاری شۆڕەسواریی سوپایە.

بەداخەوە، لایەنگرانی كودەتای سەربازی و بە شۆڕشچوێنەرانی، تەواو دێماگۆگیانە ڕەخنەگرتن لەو كودەتایە دەخەنە ڕیزی لایەنگریی لە ئیسلامییەكان، ئەمە ھەمان پاگەندەیە، كە دەزگە سیخوڕییەكان و جەنەڕاڵەكانی سوپای میسر و دەزگە و ناوەندە جیھانلوشەكان و دەوڵەتانی كەنداوی عەرەبی، لە دژی دەنگە ناڕازاییە ئازادیخوازەكان بەكاریدەبەن، ئەمە ھەمان لێكدانەوە و پاگەندەیە، كە ئیخوانەكان لە دێسەمبەری ٢٠١٢ و ئەپڕیلی ٢٠١٣دا ئازادیخوازانی میسر بە لایەنگری لە ئیسرائیل، تاوانباردەكەن!

جارێكی دیكە، بە كورتی و بەپوختی، بە بۆچوونی من، ئەوەی لە ٠٣ی جولای ٢٠١٣ لە میسر ڕوویدا، كودەتای سەربازیی بێپەردە بوو، ھەم بەپێی بنەما و پاگەندەكانی دێمۆكراسی پارلەمانی، كە پاگەندەی سڤیلییبوونی دەسەڵاتەكەی دەكات و ھەم وەك ھەوڵێك بۆ سواربوونی شەپۆلی ناڕەزایەتییە ڕادیكاڵەكان و سەندنەوەی بڕیاردان لە شەقام. بەڵام بەداخەوە ھەرچەندە كەسانی دژە یاسای جەنڕاڵەكان “بڵێن نێرە”، كەچی لایەنگرانی كودەتاچییانی شۆڕشگێ، “دەڵین بیدۆشە”!

***********************

* ئەگەر خوێنەرانی ھێژا خوازیاربن، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە، بگەرێنەوە سەر ئەو ڕاپەڕینە جەماوەرییەی كە پارلمانی ھەرێمیی ھەرێمێكی دەوڵەتی ئەمەریكای داگیركرد و نووسەران و میدیای ھەرێمی كوردستان وەك نەعامە لە ئاستیدا سەریان بەناوگەڵیاندا كرد و خەریكی چینەی بەرژەوەندییە پارتیی و دەستەبژێرییەكانیان بوون ….

http://www.youtube.com/watch?v=xrmhe5JuuNc

https://www.commondreams.org/view/2011/02/21-11

http://t0.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcT94bd06vuBFd59Hi7PXbEQtpIE9eioIzMuydXo2C8wXTdyN5QL

http://www.youtube.com/watch?v=0XlUsoM4ruQ

http://www.youtube.com/watch?v=HFRadCGY_ao

به‌ڵگه‌نامه‌کان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن؛ ئه‌و کوده‌تایه‌ی له‌ میسر کرا به‌ ته‌گبیر و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دەوڵەتانی ئه‌مه‌ریکا و ئەوروپا و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ بوو

به‌ڵگه‌نامه‌کان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن؛ ئه‌و کوده‌تایه‌ی له‌ میسر کرا به‌ ته‌گبیر و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دەوڵەتانی ئه‌مه‌ریکا و ئەوروپا و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ بوو

زاھیر باھیر

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ لای گه‌لێک له‌ هاوڕێیانی وه‌کو ھەژێن و تاهیر صاڵح شه‌ریف و که‌یفی ئه‌مین ، که‌مالی داده‌ئامینه‌ و من و چه‌ند که‌سێکی که‌می تر ئاشکرا بوو هه‌ر زوو په‌یمان به‌وه‌ برد که‌ ئه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی کوده‌تایه‌ک بێت دژی ئیخوانه‌کان ، کوده‌تایه‌ک بوو دژی 17 ملێون خۆپیشانده‌رو ناڕه‌زاییانی میسر، چونکه‌ ئێمه‌ ده‌مانزانی که‌ سووپا شؤڕشگێڕ نییه‌و شۆڕشیش ناکات، سووپا پیلانگێڕه‌و کوده‌تا ده‌کات. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری چه‌په‌کان و کۆمۆنیسته‌کان و گۆڕانخوازه‌کان که‌وتنه‌ ژێر ته‌پکه‌ی ساکاری و خۆشباه‌ڕی و دوورنه‌بینییه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ باسی ڕۆشبیری لیبراڵی کورد ناکه‌م چونکه‌ ئه‌وان ، به‌ قه‌سد و ئامانج خوێنه‌ری کورد چه‌واشه‌ ده‌که‌ن.

من لێره‌دا ئه‌وه‌ باس ناکه‌م که‌ بۆچی کوه‌دتا بوو دژی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ میسر ، چونکه‌ هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێمه‌ له‌ لایه‌نی جیای ئه‌و کوده‌تایه‌، له‌ فه‌یسوبووکدا ، ڕاو بۆچوونی خۆمانمان له‌سه‌ری داوه‌، به‌ڵام ئێستا ورده‌ ورده‌ ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی که‌ له‌ ژورێکی داخراودا و به‌ نهێنی پلانی بۆکرا ، ا له‌ ئاوه‌ڵابووندایه‌:

1- هه‌ فته‌ی ڕابوردو تۆنی بلایه‌ری کۆنه‌ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی بریتانیا ، له‌ وتارێکییدا بۆ گاردیانی بریتانیاو دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزوێنیشی له‌گه‌ڵ چه‌نالی 4 بریتانیادا ،کرد. ئه‌و به‌ ئاشکراو به‌ بڕوایه‌کی یه‌قینه‌وه‌ به‌رگری له‌و کوده‌تایه‌ ده‌کردوو کرۆکی هۆکاری لاینگربوونی خۆی بۆ ئه‌وه‌ کوده‌تایه‌ ده‌ربڕی که‌ وتی ” میسر له‌ نێوانی فه‌وزاو هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپادا بوو، گه‌ر سوپا ئه‌وه‌ی نه‌کردایه‌ کاریسه‌ له‌ میسردا دروستده‌بوو…” دیاره‌ ئه‌مه‌ ڕای خۆی نییه‌ ، چونکه‌ ئه‌و نه‌ که‌سێکی ئاساییه‌ و له‌ مه‌وقیعێکی ئاواشدا نییه‌ که‌ به‌و ئاسانییه‌ بتوانێت ڕای خۆی بدات، ئه‌و نوێنه‌ری ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو ڕوسیایه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ بینا کردنی ئاشتی به‌تایبه‌تی له‌ نێوانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کاندا. ئه‌و مه‌به‌ستی له‌ “فه‌وزا ” ئه‌وه‌ بوو که‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بوو به‌بێ کۆنترۆڵی پارتێک ، بێ هه‌بوونی سه‌رکرده‌یه‌ک، بێ پلانکردنی ئابوری لیبراڵیانه‌ ، بێ داواکردنی حکومه‌تێکی لیبراڵ. بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌وێ خۆیان ده‌یانزانی چییان ده‌ویست به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ بزانن ڕوداوه‌کان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات.
2-ئه‌مه‌ریکا نه‌ک هه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه‌ی، 1.5 ملیار دۆلار، بۆ سوپای میسر نه‌وه‌ستان یا چاوی پیادانه‌خشانه‌وه‌ به‌ڵکو . ئه‌مڕۆ ئیعلانی ئه‌وه‌شیان کرد که‌ که‌ 4 fighter jets پێشکه‌ش به‌ سوپای میسر بکه‌ن ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان هیچ وه‌ختێک ، ئه‌وه‌ی که‌ له‌وێ ڕویدا به‌ کوده‌تایان ناونووس نه‌کردوه‌.

3- وڵاتانی که‌نداو دوێنی به‌ ته‌واوی ڕێککه‌وتن که‌ به‌ بڕی 12 ملیار دۆلار، کۆمه‌ک به‌ حکومه‌تی کاتی ( سوپا) ی میسر بکه‌ن. که‌ به‌شی زۆری ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ لایه‌ن سعودییه‌ه‌و ئه‌مارات و قه‌ته‌رو کویه‌ت-وه‌ هاتووه‌.
ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئه‌وه‌ ده‌رئه‌خات که‌ چۆن هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ پشتی ئه‌م پیلانه‌وه‌ بوون و یارمه‌تی سوپایان دا تاکو بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ میسر له‌بار ببرێت، چونکه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌موویان هه‌تا به‌ ڕۆژاواو ئه‌مه‌ریکاشه‌وه‌ دروستده‌کرد ، گه‌ر بهاتایه‌ حکومه‌تی مۆرسی له‌سه‌رده‌ستی ئه‌واندا بهێنرایه‌ته‌ خواره‌و.

فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە

فریای خۆتان بكەون، خێرا بابەتەكانی یەك ساڵی ڕابوردووتان بشارنەوە

ھەژێن

٠٣ی جولای ٢٠١٣

لەم ساتەدا كە من ئەم وشانە دەنووسم، جەماوەری ملیۆنی لە مەیدانی تەحریری قاھیرەدا بەبێ سەركردە و پێشڕەویی پارت، چەند ڕۆژێكە لە سەرتاسەری وڵاتی میسردا لە كۆدەنگییەكی جەماوەرییدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بڕیاریانداوە، میرایەتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی، وەك میرایەتی و سەرۆكایەتی حوسنی موبارەك، بە كۆدەنگی جەماوەریی  وەلابنێن.

ھەرچەندە بە سەرۆكایەتی گەییشتنی مورسی و بەدەسەڵاتگەییشتنی ئیخوانەكان، بە كەمترین دەنگ و ڕەزامەندی كۆمەڵگەوە، تەنیا لە سیستەم و میكانیزەمەكانی كاركردی دێمۆكراسیی پارلەمانییدا ئەگەر و توانانی سەرگرتنی ھەیە و  لە ھەڵبژاردنەكانی پارساڵ  ٢٠١٢دا لە كۆی ھەژماری مافدارانی دەنگداندا كە (50.996.746) ملیۆن كەسی ناو تۆماركراو بوون، تەنیا (23.672.236) ملیۆن كەس بەشداریی دەنگدان دەكەن و لەو ھەژمارەش تەنیا (5.764.952) ملیۆن كەس دەنگ بە سەرۆكایەتی مورسی دەدەن و لە بەرامبەردا زۆرینەیەك لەو ھەژمارە (27.324.510) ملیۆن كەس، بایكۆتی دەنگدان دەكەن و  لە ٨٠% خەڵكی دژی ئەو سەرەنجامە بوون، ئەگەر دەنگی ئەوانەش كە مافی دەنگدانیان نەبووە، وەربگرین، ئەوا تەنیا كەمایەتیەكی بچووكی كۆمەڵگەی میسری بەشداری دەنگدانی كردووە و  لەو كەمایەتییەش، تەنیا نزیكەی نیوەی، خوازیاری دەسەڵاتی ئیخوانەكان و سەرۆكایەتی مورسی بووە. كەچی تا ھەفتەیەك پێش خرۆشانەوەی جەماوەر لە میسر، زۆربەی ھەرە زۆری نووسەرانی چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەی كوردستان، قەوانێكیان بەدەمەوە گرتبوو و بە ئارەزووی خۆیان شوناسی ئیسلامیبوونیان بەسەر  ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبیدا دەبڕی و تەنانەت لەوەش زیاتر چەپ لەبەرنەبوونی خوێندنەوە بۆ خودی ڕاپەڕینەكان و دەركنەكردنی سروشتی ڕاپەڕینەكان و نادیدەگرتنی ھۆكاری ڕاپەڕینەكان، ھەر ئاوا وەك تووتی كەوتنە گوتنەوەی دەستەواژەی ھوشیارانە ئامادەكراوی ماسمیدیای خۆراوا، “بەھاری عەرەبی”، بەھەمان شێوە كەوتنە وتنەوەی دەستەواژە ئامانجدارانەكانی ماسمدیای خۆرھەڵاتی نێوەڕاست، كە بەخۆیان لەبەردەم مەترسی ڕاماڵیدابوون وەك میرایەتی تونس و میسر.

ئەگەر جارەكانی دیكە، بەخت یاری ئەو چەپانە بووبێت و پاگەندە قەرزكراوەكانیان چەند ساڵێك بەدرۆنەخرابنەوە، ئەوا ئەم جارەیان، زۆری نەبرد و كاتی ئەوە ھاتووە فریای وتارە توانجاوی و توتیئاساییەكانیان لەمەڕ ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی، كە بە “بەھاری ئیسلامی” و بە “بەھێزكەری ڕەوتی ئیسلامی”یان لێكدەدانەوە، بكەون و بیانسووتێنن.

وەك بینیمان، جەماوەری نارازی و ئازادیخوازی و گیانی یاخیبوون لەو ڕاپەڕینانەدا كە داینەمۆ و ھەستەی چالاكی و بزووتنەوەكان بوو، زۆر لەوە بەھێزتر و لێبڕاوتر بوو، كە ماسمیدیای خۆراوا و زەمینەسازیی و پێشكاریی ئیخوانەكان و ھەوڵی دەستەمۆگەرانەی پارتە ڕامیارییەكان و لێكدانەوە نادروستەكانی لە چەشنی لێكدانەوەی چەپی عیراق و كوردستان، بتوانێ لە بەردەوامی شۆڕش و نۆژەندكردنەوەی ڕاپەڕینەكان نائومێدی بكات.

پاش شكستخواردنی كاتیی ڕاپەڕینی جەماوەریی میسر و بە میرایەتی گەییشتنی ئیخوانەكان لە ڕێگەی دێمۆكراسی پارلەمانییەوە، كەم نەبوون، ئەو ڕامیارانەی كە لە چەپ و ڕاستی كۆمەڵگەوە، ئەو پەیامە چەواشەكارانەیان بە گوێی ناڕازییانی عیراق و ھەرێمی كوردستاندا دەدا، مادام ڕاپەڕیوانی تونس و میسر، خاوەنی پێشڕەوی پارتیی و ڕامیاریی خۆیان نین، سەرەنجام خەبات و چالاكییەكانیان چوونە باخەڵی ئیسلامییەكانەوە. بەڵام وێنە و دیمەنە ڕاستەقینەكانی ژیان و كەتواری ئەو دوو كۆمەڵگە شتێكی دیكەی جیاواز لەوەی كە ماسمیدیای خۆراوا و دەوڵەتانی عەرەبی نیشانیاندەدا، بوو.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا ڕۆژانە لە تونس بزووتنەوەی لاوان و بزووتنەوەی خوێندكاران و بزووتنەوەی بێكاران و سەربەخۆكان (ئۆتۆنۆمەكان) بە خۆپیشاندان و دەستبەسەرداگرتنی خانووبەرەی دەوڵەتی و كاری ھونەریی و خەباتی مەیدانی و چالاكی ڕاستەخۆ، ڕووبەڕووی دەسەڵاتی (نەھزەی ئیسلامی) دەبنەوە و لێیان زیندانی دەكرێت و ڕاودەنرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەستە چەقۆكێش و شەلاتییەكانی دەسەلاتی ئیسلامی دەبنەوە، كەچی نە ماسمیدیای خۆراوا و نە میدیای وڵاتانی عەرەبی و نە میدیای چەپی خۆرھەڵاتی نێوەراست، بۆ جارێكیش ڕۆشناییان نەخستەسەر ئەو ڕوودا و دیمەنانە.

ھەر لەبەرئەوە، بۆ ئەوانەی كە سەرچاوەی زانیاری و ئاگادارییان لە بزووتنەوەكانی نێو كۆمەڵگەی میسری، تەنیا ماسمیدیای ئەوروپی و دەوڵەتانی عەرەبی بووە، تەنانەت وێنە و دێمەنی ناڕەزایەتییەكانی دێسەمبەری ٢٠١٢ و ئەپڕیڵی ٢٠١٣ نادیدەدەگرن، ئەو ھەوڵەیان تەنیا لەپێناو یەك شتدا بوو، كە پاگەندەی “ئیسلامی بوون”ی ڕاپەرینەكان بیسەلمێنن و لەوێوە پێمانبڵێن، ئەگەر بزووتنەوەی چین و توێژە بندەستەكان و جەماوەرییەكان و تاكە ئازادیخوازەكان، بیانەوێت سەربەخۆ و لە دەرەوەی پاوانگەریی (دۆمینەیتی) پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان، ھەنگاو بنێت و بەكارێك ھەستێت، ئەوا سەرەنجامەكەی بە دەسەڵاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكان دەبێت. ئەمە دیوی ڕاستەقینە و ئامانجی پاگەندەی ئەو پارت و گروپە دەسەڵاتخوازانەیە، كە دەترسن شەپۆلی بزووتنەوە ڕادیكاڵەكانی یۆنان و تونس و میسر بگوێزرێتەوە ھەرێمەكەیان و متنانەی جەماوەرییان لەنێوبەرێت.

بەڵام بۆ ئەوانەی كە لە ساڵانی ٢٠٠٧ بەم لاوە ئاگاداری ڕادیكاڵبوون و ھەر ڕۆژەبوونی ناڕەزایەتییە كرێكارییەكانی وڵاتی میسر بوون و ئاگاداری سزادانی ئەفسەر و سەربازە ئازادیخوازەكان و دواتر سووتاندن و ھەڵكەندنی چادری ئازادیخوازان پاش بەدەسەڵاتگەییشتنی مورسی و سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی ئەپرێلی ٢٠١٣ و مانگرتنە بێئەژمارەكانی كرێكاران و بزووتنەوەی دەستگرتن بەسەر كارگە و كارخانەكان و بزووتنەوەی بنیاتنانتی ھەروەزییە كرێكاریی و جەماوەرییەكان بێت، ھیچ كات بەو سەرەنجامە ناگات كە بەدەسەڵاتگەییشتنی نەھزە و ئیخوانەكان لە تونس و میسر، بەرەنجامی ڕاپەڕینی سەربەخۆی جەماوەریی بێت. ھەروەھا لەوەش تێدەگات، چونكە ھەڵبژاردنی ئیسلامییەكان چەند ھۆكاری تایەبتی ھەیە؛ لەوانە كاركردن و ئامادەكاریی چەند ساڵەی ئیخوانەكان بە قۆستنەوەی ھەژاری و نەبوونی بیمەی دەرمانی بۆ ھەژاران، كە باشترین نەخۆشخانەیان لە قاھیرە و شارەكانی دیكەی وڵاتی (میسر)دا بۆ ئەو مەبەستە ھەبوو و ھەروەھا پاگەندەی ماسمیدیای جیھانی لە كاتی ھەڵبژاردنەكاندا بە گەورەكردنەوەی ئەگەری بردنەوەی ئیخوانەكان و گەورەكردنی جەماوەریان لە پاگەندە میدیاییەكاندا، توانییان ڕێژەیەكی زۆر لە دەنگی بەشداربووان بەدەستبھێنن. ڕووداوێكی لەو جۆرە، بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دەوڵەتە ئەوروپییەكان لەوە باشتر بوو، كە ناڕەزایەتییەكان بەردەوامییان ھەبێت و ببنە پشتیوانە بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو و خۆرھەلاتی نێوەراست.

ڕاپەڕینەوەی جەماوەری ئازادیخوازی میسر لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا، نیشاندەری بەردەوامی ناڕەزایەتی و یاخیبوونی ئازادیخوازانەیە، بوونێك كە بۆ تاكە ساتێكیش لەو وڵاتەدا خامۆش نەبووە و بەردەوام جۆشی خواردووە و پێگە جەماوەرییەكانی خۆی بەھێزتر كردوون. ئەزموونی میسر، نیشانیدا، كە بزووتنەوەی سەربەخۆی جەماوەریی لە دەرەوەی قورمیش و پیلانگێڕیی پارتە ڕامیارییەكاندایە و بە ئاسانی بۆ دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان دەستەمۆ و سەركوتناكرێت، ھەرە لەبەرئەوەیە،كە لە مێژوودا سەروەریی چینایەتی لە دێمۆكراتیترین مۆدێلیدا بۆ پاراستنی خۆی، تەنیا بە سەركوتی پۆلیسی و سەربازیی و ھێنانە سەركاری میرایەتییە دیكتاتۆرەكان توانیویەتی پاشەكشێ بەو بزووتنەوانە بكات.

ھەروەھا بزووتنەوە و ڕاپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی و یۆنان و ئیسپانیا و وۆڵستریت و لەندەن و برازیل، نیشانیاندا، كە ئەوەی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بۆ ھەڵخڕاندنی جەماوەریی دەتوانێت ئەنجامیبدات، سەدان پارت بە دەیان ساڵ ناتوانن، ئەنجامیبدەن. بێجگە لەوەی كە مێژووی پارتە ڕامیارییەكان لە چەپەوە بۆ ڕاست نیشانیداوە، كە بێجگە لە ھەوڵی دەستەمۆكردن و بەلاڕێدابردنی بزووتنەوە ڕادیكاڵاكان، پارتە ڕامیارییەكان لە مێژووی چەند سەدەی دواییدا، ھیچیان ئەنجامنەداوە و ئەمە باشترین بەڵگەی ناكارایی و ناپێویستبوونی پارت و دەستەبژێرە ڕامیارییەكانە و ئەگەر سەرنجی بزووتنەوەكانی سەدەی بیست و سەدەی بیست و یەك بدەین، ھەر بزووتنەوەك، كە كەوتبێتە ژێر كارایی ڕامیاران و جەنەڕاڵە سەربازییەكان، ئەوا سەرەنجامی دەستەمۆبوون و جەنگی خوێناوی نەبڕاوە بووە. لەم بارەوە دوو نموونەی زیندوومان لەبەردەستتان؛ نموونەی یەكەم بزووتنەوەی جەماوەریی ” ١٧ی شوبات”ی ھەرێمی كوردستان، بەھۆی زاڵی پارتە ڕامیارەكان و  دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرەكانەوە، دەستەمۆكرا و كرا بە بزووتنەوەی نوێژی ھەیینی لەسەر شەقامەكان؛ نموونەی دووەم، ڕاپەڕینی خەڵكی (سوریا)یە، كە بەھۆی زاڵیی میلیشیا چەكدارەكانەوە، گۆڕدرا بە جەنگێكی خوێناوی نەبڕاوە، كە سەرەنجام خەریكە بیگۆڕن بە جەنگی مەزھەبیی نێوان شیعە و سوننە مەزھەبەكان.

ھەروەھا ڕاپەڕینەوەكانی دوو ساڵی ڕابوردووی میسر و لیبیا و سوریە و بەحرێن، ئەو ئەزموونەیان خستە بەرچاومان، كە ھەر كات بزووتنەوەكان لاوازبن و شیاوی دەستەمۆكردن بن، ئەوا دەوڵەتە ئەوروپییەكان و ئەمەریكا ھەوڵدەدەن بە پشتیوانی لە میرایەتی وڵاتەكە، بزووتنەوەكان تووشی شكست بكەن، وەك جەزائیر و بەحرەین و سعودیە، ئەگەر بۆیان سەركوت نەكرا، ئەوا لە ڕێگەی دەڵاڵانی بازاری چەك و گروپە مافیاییەكانەوە بیگۆڕن بە ڕووبەووبوونەوەی میلیشیایی و جەنگی بەردەوام وەك لیبیا و سوریە، ئەگەر ھیچكام لەو دوو ھەوڵەی یەكەم و دووەم سەریاننەگرت و ناكاممانەوە، ئەوا لە ڕێگەی پاگەندە و  ھەڵبژاردنی پارلەمانییەوە  زەمینەسازی بۆ بەدەسەلاتگەییشتنی ھێزە كۆنەپەرستەكانی وەك (نەھزە) لە تونس و (ئیخوان)ەكان لە میسر مسۆگەربكەن و ئەگەر ھاتوو بەوەش شەپۆلی یاخیبوون و ناڕزەایەتی جەماوەر دانەمركایەوە، وەك پیلانی بەگەڕخستنی ھێزی سەربازیی ساڵی ٢٠١١ و ئەم دوو ڕۆژەی دوایی میسر، ھەوڵی پاراستنی سەروەریی دەوڵەت و بەرژەوەندی كۆمپانییە جیھانلووشەكان بدەن،

ھەروەھا لە ھەرێمی كوردستانیشدا، ئەم ڕۆژانە بەكردەوە سەرەنجامی زاڵبوونی پارتە ڕامیارەكان و دەستەبژێرەكان بەسەر ناڕەزایەتی و خرۆسانی جەماوەرییدا دەبینین، كە چۆن لیستی نەوشیروانییەكان (پۆستجەلالییەكان) و ھاوپەیمانە ئیسلامییەكانیان، لە زاڵبوونیاندا بەسەر ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەكانی “١٧شوبات”ی ٢٠١١ی ھەرێمی كوردستاندا، دوو ساڵ تازەكردنەوەی شوانەیی مەسعود بارزانی بەسەر كۆمەڵگەی كۆردستاندا، مسۆگەر دەكەن. ئایا وەھا سەرەنجامێك، بەرھەمی قۆستنەوەی خۆشباوەڕیی جەماوەر و سازشكاریی ئۆپۆزسیۆن نییە، كە لەبری ئەوەی بزووتنەوەی “١٧ی شوبات” بەرەو وەلانان و ھەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی، نوێنەر دەنێرێنە لای سەرۆك و داوای بەزەیی و چاكسازیی لێدەكەن؟ ئایا بڕیاری دیكتاتۆرانەی پارلەمانی ھەرێمی كوردستان، سەرەنجامی ڕێككەوتنی ئۆپۆزسیۆن نییە لەپێناو كۆمەلێك دەستكەوتی كەسیی چەند پارلەمانتارێك و چەند گروپ و پارتێكی ڕامیاریی ؟ ئایا لە ھیچ سەردەمێكی مێژوودا وەك ئەمڕۆ و ئەم ساتە، دەستی ڕامیاران لە پیلان و سازشكارییەكاندا دەرەكەوتووە؟ ئایا لەمە زیاتر پێویستمان بە بەڵگەھێنانەوە لەمەڕ مشەخۆریی و گەندەخۆریی و پەتبەتێنی پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیارەكان ھەیە؟

لایه‌نه‌ تاریکه‌کانی حوکمی لیبراڵی مه‌ندێلا و ANC له‌ خوارووی ئه‌فریقادا

لایه‌نه‌ تاریکه‌کانی حوکمی لیبراڵی مه‌ندێلا و ANC له‌ خوارووی ئه‌فریقادا

زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 29/06/2013

له‌وه‌ ده‌کات مه‌ندێلا ، ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌که‌ی ئاسمانی خه‌بات و تێکۆشانی زتاتر له‌ 30 ساڵی مێژوی خه‌ڵکانی ڕه‌شی وڵاتی ئه‌فریقا دژی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ڕایسستی ئه‌وێ، له‌ ئاوابووندا، بێت، باوکی نه‌ته‌وه‌یی  و سمبولی ئه‌و به‌رگری و به‌رهه‌ڵستکارییه‌، به‌ ڕۆح زیندو و به‌ جه‌سته‌ مردوو ،  له‌ سات و کاتی خۆیدا، بێت، ئیدی بۆ هه‌میشه‌ ئه‌م دوونیایه‌ به‌گشتی و دوونیای خه‌ڵکانی ڕه‌ش و ڕوتی ئه‌و وڵاته‌، به‌تایبه‌تی،  به‌جێده‌هێلێت، له‌ هه‌مانکاتیشدا چ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و چ حوکمێکیش له‌ دوای خۆی به‌ پێوه‌ده‌بێت!!!!

پیاوێکی‌ کاریزمایی ئاوا،  پیاوێکی ئاوا دڵ گه‌وره‌ ، پیاوێکی ئاوا دووربین و لێبورده‌ که‌ سیاسه‌تی ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیانی له‌بری به‌کارهێنانی توندووتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ کۆنه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و کۆنه‌به‌رپرس و پیاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشوو، له‌ نێوانی سه‌رجه‌می دانیشتوانی ئه‌وێ، گرته‌به‌ر، که‌ به‌مه‌ نه‌ك خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی و دۆستانی، سه‌رسامکرد، به‌ڵکو نه‌یاره‌کانیشی.  پیاوێکی به‌ ئه‌مه‌ك و به‌وه‌فا به‌رامبه‌ر به‌و وڵات‌ و ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌ له‌کاتی ته‌نگانه‌دا پشتیان تێنه‌کردن،‌ هه‌ر ئه‌م پێزانینه‌ش بوو که‌ چه‌نده‌ها جار له‌ وه‌ڵامی سه‌رانی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژاوادا، که‌ ته‌کیان پێهه‌ڵده‌چنی ، ‌ ده‌‌یگوت‌ ” ‌ ئێمه‌ پشت  له‌ دۆسته‌کانی ڕۆژی ته‌نگانه‌مان ناکه‌ین، ئه‌و ڕۆژانه‌ی که‌ ئێوه‌ هه‌موو شتێکتان به‌رامبه‌رمان ده‌کرد”. دیسانه‌وه‌ خۆڕاگرێتی 27 ساڵ زیندانی، که‌ 18 ساڵیان‌ به‌ ته‌نهایی، ژیانی زیندانێتی به‌سه‌ر ده‌برد.  ئه‌مانه‌و گه‌لێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی تری ئه‌و پیاوه‌، ئه‌و تایبه‌تێته‌ی  ده‌داتێ که‌ نه‌توانرێت نکوڵی له‌ ڕۆلی و  هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ندێک کێشه‌ی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی ئه‌فریقاو هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌ی ترو ‌ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا، بکرێت.

من لێره‌دا نامه‌وێت باس له‌ سه‌رده‌می خه‌باتی ئه‌و وANC  یاخود پرۆسه‌ی وتووێژی ئه‌وان له‌ گه‌ڵ ڕژێمه‌ کۆنه‌که‌دا و هۆکاره‌کانی ڕودانی ئه‌و پرۆسه‌یه، بکه‌م‌.  ئه‌وه‌ به‌خۆی نوسینێکی تایبه‌تی ده‌وێت و ده‌بێت به‌ کۆڵه‌نایزکردنی ئه‌و وڵاته‌‌ له‌لایه‌ن بریتانیاوه‌ ، په‌یوه‌ستبکرێته‌وه‌ ، که‌ له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای چه‌رخی پێشووتره‌وه‌  ده‌ستیپێکرد.  ئه‌وه‌ی که‌ من له‌م کورته‌ وتاره‌دا ده‌مه‌وێت بیخه‌مه‌ پێشچاوی خوێنه‌ر، سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ANC یه‌ به‌ مه‌ندێلاشه‌وه‌ که‌ هه‌ر له‌ ساڵی 1994 وه‌ هه‌تا هه‌نووکه‌ش جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، تاکو بزانین پاش ئه‌و خه‌باته‌ دوور و درێژه‌ چه‌ندێك کاری باش بۆ خه‌ڵکانی هه‌ژار له‌وێ کراوه‌ و لایه‌نه‌ تاریکه‌کانی ئه‌و حوکمه‌ش کامانه‌ن.

کۆ‌مه‌ڵگه‌ی خواروی ئه‌فریقا له‌سه‌رده‌می کۆڵۆنی  و ڕژێمی ڕایسستیدا یه‌کێک بووه‌ له‌و  کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی که نادادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و‌ نایه‌کسانی نێوانی تاکه‌کانی و چینه‌کان و توێژاڵه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، که‌لێنی فراوانی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندان هه‌ژاران ، به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌کردندا بوون.  ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ کافییه‌ که‌ ئه‌وه‌ بڵێم له‌ سه‌ره‌ده‌می کۆڵۆنیدا خه‌ڵکانی ڕه‌شپێستی خاوه‌نی خودی وڵاته‌که‌ بۆیان نه‌بوو به‌سه‌ر شۆسته‌کاندا بڕۆن، له‌کاتی چوون بۆسه‌رکاریاندا بۆیان نه‌بوو سواری پاسه‌کان ببن.  ئه‌مانه‌و گه‌لێك سته‌می ترو ته‌ماشانه‌کردنیان وه‌کو مرۆڤ، زه‌مینه‌ی دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی ANC ،  خولقاند. ئه‌مانیش وه‌کو هه‌ر پارتێکی تر که‌ له‌ ده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵات بوون،  مژده‌ی هێنانی به‌هه‌شتیان به‌ هاووڵاتانیان ده‌دا، به‌ڵام کاتێک که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ ده‌ست و ڕووبه‌ڕووی که‌تواره‌که‌ ده‌بنه‌وه‌، پرنسپڵیان سه‌باره‌ت به‌ هاوکێشه‌کان و گیرو گرفته‌کان، به‌ ته‌واوی ده‌گۆڕرێت.

کاتێک که‌ ANC له‌ ساڵی 1994 دا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست هه‌ندێك ڕیفۆرمی گرنگیان کرد، وه‌کو : دروستکردنی زیاتر له‌ 2 ملێون خانوو ، دروستکردنی ڕێگاوبان ودایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان و  دووقاتکردنی ژماره‌ی قوتابخانه‌کان به‌ دروستکردنی قوتابخانه‌ی تر، به‌خۆڕاییکردنی خوێندن و خه‌سته‌خانه‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش به‌بێ به‌رامبه‌ر، بردنی ئاو و کاره‌با بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ دانیشتوان و زیادکردنی ڕێژه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی و هه‌ندێك  شتی تری له‌م چه‌شنه‌.

ڕاسته‌ ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ندێك له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی هاووڵاتیان بوون که‌ له‌ هه‌مانکاتیشدا بوونه‌ هۆی هێنانی ئیش و کار له‌ بواری بیناسازی  و ڕێگاوباندا گه‌رچی ئه‌مانه‌ش کاتی بوون، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا سیاسه‌تی ڕژێمی پێشووی وڵات و سه‌رده‌می کۆڵۆنی، مه‌ترسییه‌کی وایان بۆ دروست نه‌بوو به‌حوکمی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌وه‌ سازش له‌سه‌ر هه‌ندێک پرنسپڵی ANC کراو دواتریش له‌  جیهانی واقیعدا فه‌رمانڕه‌وایانی نوێ ده‌ستبه‌رداری  ئه‌وانه‌ی ترشیان، که‌ ده‌یانویست بیکه‌ن،  بوون.  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی باری ژیان له‌ سه‌رانسه‌ری دونیادا به‌ خواروی ئه‌فریقاشه‌وه‌ له‌ گرانبوون و سه‌ختبووندابوو، قه‌یرانی ئابوری جیهانی ئه‌و وڵاته‌شی وه‌کو گه‌لێکی دیکه‌ گرته‌وه‌.  له‌ولاوه‌ش بارودۆخی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیساسی هه‌ندێ له‌ وڵاته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش کارایی نێگه‌تیڤی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وێش دانا، که‌ یه‌کێك له‌وانه‌ په‌ناهێنانی  3 ملێون خه‌ڵکی تر له‌ وڵاتانی مالی و زیمبابۆی و وڵاتانی تره‌وه‌،‌ له‌وێ خۆیانگرته‌وه‌.  که‌واته‌ گه‌ر چاکسازییه‌کیش یاخود ژماره‌یه‌کی زیاتری خانو و قوتابخانه ‌و خه‌سته‌خانه ‌و ئه‌وانه‌ی تر که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ناونوسم کردن، له‌ به‌رامبه‌ر زیادبوونی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌م وه‌کو هاووڵاتیانی خۆی و هه‌م خه‌ڵکانی هاتوی وڵاتانی تر، کرابێت،‌ شتێکی زۆر که‌م‌ بووه‌و داواکاری و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی گه‌ر له‌ زیادبووندا نه‌بووبێت ، ئه‌وه‌ هه‌ر وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

وڵاتی خواروی ئه‌فریقا، یه‌کێکه‌ له‌ وڵاته هه‌ره‌  ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دونیا له‌ خه‌ڵوز و زێڕ و ئاڵتون و کانزا سروشتییه‌کان و میوه‌ و دانه‌وێڵه‌ و گه‌لێکی تر له‌ که‌ره‌سه‌و مه‌تیریاڵی تری به‌کار نه‌هاتوو (خام). ‌ له‌ %80 ی زێڕ و ئاڵتونی جیهان له‌م وڵاته‌  ده‌رده‌هێنرێت، وڵاتی دووهه‌مه‌ له‌ جیهاندا له‌ به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵووز، یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌ی که‌ شه‌رابێکی یه‌کجار زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن و دابینی به‌شێکی زۆری سوپه‌رمارکێته‌کانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا، ده‌که‌ن.  که‌چی کرێی ڕۆژێکی کرێکارێك که‌ له‌ کێڵگه‌و باخه‌کاندا کار ده‌کات ته‌نها 4 پاوه‌ندی بریتانی  و 92 پێنسه‌، مووچه‌ی مانگێکی کرێکارێکی کانه‌کان له‌ نێوانی 250 بۆ 269 پاوه‌ندی بریتانییه‌. خه‌ڵکان و خێزانێکی یه‌کجار زۆر تا ئێستاش له‌ژێر که‌پرو ته‌نه‌که‌ و له‌وحدا وه‌کو خه‌ڵکانی ئاواره‌، نه‌ك هاووڵاتیانی وڵاته‌که‌، ده‌ژین.

که‌لێنی نێوانی ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاران ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ فراوانبووندایه‌، هه‌ژاری و بێخانووبه‌ره‌یی و بێکاری و توشبوونی خه‌ڵکی به‌ نه‌خۆشی ئه‌یدز که‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 7 ملێون له‌ دانیشتوانه‌که‌ی توشبوون.‌ کوژرانی خه‌ڵکێکی زۆر ڕۆژانه‌، که‌ له‌ ساڵێکدا زیاتر له‌ 15 هه‌زارکه‌س ده‌کوژری که‌ به‌شی زۆریان ئافره‌تانن و هه‌ندێکیش له‌ کوژراوان پۆلیسن، 6 ملیۆن چه‌ک له‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌.  ڕاده‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا به‌ ڕاده‌یه‌که‌ که‌ گرانه‌ بسه‌لمێنرێت.  به‌ پێی یه‌کێک له‌ ئاماره‌کان له‌ ساڵی 2008 دا له‌ %50 ی خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌که‌ی ئه‌وێ له‌ %7.8 داهاتی ئه‌و وڵاته‌یان به‌رکه‌وتووه‌، که‌ له‌ کاتێکدا له‌ %83 ی خه‌ڵکه‌ سپییه‌که‌ له‌ %20 داهاته‌که‌ی به‌رکه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ له‌ به‌رامبه‌ر له‌ %11 ی ئه‌و داهاته‌ بۆ هه‌مان ڕێژه‌ی خه‌ڵکه‌ ڕه‌شپێسته‌‌که‌ی.  ئامارێکی تازه‌ی بانقی جیهانی نیشانیده‌دات که‌ ‌ 7 ملیۆن له‌ خه‌ڵکه‌که‌ی داهاتی ڕۆژانه‌یان  له‌ژێر 1.25 دۆلاره‌وه‌یه‌ و 15 ملیۆنیش داهاتی ڕۆژانه‌یان له‌ژێر 2 دۆلاره‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها نیوه‌ی کۆی منداڵانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین.

ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی توێژاڵیکی خه‌ڵکه‌ ڕه‌شپێسته‌که‌‌ که‌ جێگای توێژاڵی سپیپێستی  ده‌سته‌بژێری سه‌رده‌می حوکمی ڕایسستییان گرتۆته‌وه‌، هه‌بوونی گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆر به‌تایبه‌ت له‌ نێوه‌ندی سیاسییه‌کان و سه‌رانی ANC ، بێڕه‌حمێتی و دڕنده‌یه‌تی پۆلیس له‌ مامه‌ڵه‌یاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌دا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆکی وڵات، Zuma ، پاوه‌رێکی زیاتری  به‌ پۆلیس دا، که ئه‌م سیاسه‌ته‌  له‌وێ ‌ به‌ سیاسه‌تی ” ته‌قه‌ به‌ قه‌سدی کوشتن ‌” ناسراوه‌‌ ، ئه‌وه‌ بوو له‌ 16/08/2012 ، 34 کرێکاری کانه‌کانیان که‌ ته‌نها تاوانیان داوای مافی ڕه‌وای خۆیان بوو، له‌ خوێنی ساردی خۆیاندا گه‌وزاند.

ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ ساڵه‌هایه‌کی دوورودرێژ خه‌باتیان دژی ڕژێمی ڕایسستی کۆن کرد  و خه‌ڵکانی  خوودی ANC  یش، چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاوایان نه‌ده‌کرد، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ، که‌ ته‌نها ناوو ڕه‌نگی فه‌رمانڕه‌واکانیان، گۆڕاوه‌، ئه‌گینا سیاسه‌تی کۆن و سیسته‌می کۆڵۆنی بۆ هه‌ره‌ زۆربه‌یان هه‌ر له‌وێدایه‌ و ده‌ستی لێنه‌دراوه‌.

بۆچی سه‌رانی یه‌ک به‌ دوای یه‌کی ده‌وڵه‌ت وANC  له‌و خه‌ونه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ‌ ده‌یانبینی، فه‌شه‌لیان هێنا؟  ‌

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا وه‌کو له‌ سه‌ره‌تادا په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا، دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی بۆ ئه‌وه‌ی‌ کۆمه‌ڵگه‌ی خواروی ئه‌فریقا به‌م ئاکامه‌ بگات.  یه‌که‌میان: پاشه‌کشه‌ی ANC له‌ پرنسپڵیان و ئه‌و دروشمانه‌ی که‌ هه‌ڵیانگرتبوون، له‌وانه‌: وه‌کو  له‌ به‌ڵێنه‌کانیاندا ده‌یانگوت،‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ” هه‌ژارترین هه‌ژاری وڵات” کارده‌که‌ن  و پاشه‌کشه‌کردنیان له‌ ‌ “Freedom Charter ” که‌ کرۆکی سیاسه‌ته‌که‌یان و دروشمه‌کانیان بوو ، هه‌ر له‌ دابه‌شکردنی سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ، زه‌وی و زار، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابوری لیبراڵ، نه‌گرتنی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا گه‌وره‌کان و  ڕه‌تکردنه‌وه‌ی  مامه‌ڵه‌و بازرگانی ئازاد، هێننانه‌ خواره‌وی ڕێژه‌ی بێکاری ، زیادکردنی کرێی کرێکاران له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی سه‌ر کاردا، بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی و هێنانی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌هێڵانی تاوان و … گه‌لێکی تر له‌مانه‌.

گه‌ر ANC ئه‌م سیاسه‌ت و دروشمانه‌ی خۆیانیان جێ به‌جێ بکردایه‌، بێگومان تا ڕاده‌یه‌کی باش ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌گۆڕی.  به‌ڵام ئه‌مان نه‌ك هه‌ر پاشه‌کشه‌یان له‌مانه‌ هه‌مووی کرد، به‌ڵکو که‌وتنه‌ مامه‌ڵه‌و سازشێکی گه‌وره‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کۆنه‌پایه ‌و پله‌داره‌کانی حوکمی پێشووتردا که‌ ئه‌مه‌ش فاکته‌ری دووهه‌مه‌ له‌ نه‌هاتنه‌دی خه‌ونه‌که‌ی خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌که‌ی ئه‌و وڵاته‌.  له‌وانه‌ش:  سازشکردنی ANC له‌سه‌ر هێڵانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ته‌ گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌ ده‌ستی کۆنه‌ وه‌زیره‌کانی یا پیاوانی حکومه‌تی پێشووتردا، وه‌کو‌: وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی بزنس و کارکردن،  وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و سه‌رۆکی بانقی ناوه‌ندی وڵات و هه‌ندێکی تر له‌و شوێنه‌ گرنگانه‌،  که‌ ئه‌مانه‌ش ‌ به‌خۆیان یارمه‌تی ئه‌وه‌یاندا که‌  مامه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر  یارمه‌تی و قه‌رزوه‌رگرتن  له‌گه‌ڵ صندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی و بانقی جیهانیدا، کران، به‌و شێوه‌یه‌ بڕۆن که‌ ئه‌و دوو ده‌زگه‌ دراوییه‌ ده‌یانویست و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بشکێنه‌وه‌‌ . کاتێک که‌ ANC و سه‌رانی نوێی ده‌وڵه‌ت له‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌، به‌ئاگاهاتن، زۆر دره‌نگ بوو نه‌ده‌توانرا به‌ندوو مه‌رجه‌کان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌ یا بگۆڕرێت.  له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و گروپه‌ ده‌سته‌بژێره‌ که‌وتنه‌ کۆمه‌کی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئه‌وێ له‌‌ کاتی وتووێژ ‌کردندا که‌ ANC پێداگریی له‌سه‌ر  دانی باجی زیاترو زیادکردنی بڕی  تاریف ( که‌ دانانی باجێکی پێویسته‌ له‌سه‌ر شمه‌کی بێگانه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ شمه‌کی خۆماڵی) ده‌کرد، که‌ له‌مه‌شیاندا فه‌رماڕه‌وایانی نوێ دۆڕاندیان.  دوای ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا نوێیانه‌ قبوڵی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌ زۆره‌که‌ی که‌ له‌سه‌ر حکومه‌تی پێشوو بوو، کرد.  له‌مانه‌ش زیاتر، ئاماده‌بوون به‌وه‌ی که‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی سامان له‌ده‌ستی خه‌ڵکه‌ که‌مه‌که‌ی سه‌ر به‌ حوکمڕانانی پێشوودا، بمێنێته‌وه‌ له‌ته‌ك ڕازیبوونیان  به‌ سیاسه‌تی ئابوری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ که‌ باوه‌شکردن بوو به‌ مامه‌ڵه‌و بازرگانی ئازاد، خۆکردنه‌وه‌ش بوو بۆ بازاڕی ئازاد، ئاماده‌بوون و په‌یوه‌ستبوون بوو به‌ به‌ندوو مه‌رجه‌کانی ده‌زگه‌ دراوییه‌کانی جیهان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر قه‌رزو یارمه‌تییه‌ك له‌وانه‌وه‌، په‌شیمانبوونه‌وه‌ بوو له‌ به‌ گشتیکردنی  ( به‌ ده‌وڵه‌تیکردنی) به‌شه‌ تایبه‌تیه‌کان، به‌تایبه‌تی کانه‌کان و هه‌ندێک له‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کان، مامه‌ڵه‌ی باشی بزنس له‌سه‌ر حسابی کرێکاران و کارمه‌ندان، ڕینه‌گرتن له‌ گه‌نده‌ڵی و دژایه‌تی نه‌کردنی، لێگه‌ڕان له‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کان  که نه‌یانده‌ویسست  که‌مێک له‌ سوودو قازانجه‌که‌یان، ببه‌خشن، له‌ پێناوی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌که‌دا به‌ دروستکردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌نێو خۆو ده‌ره‌وه‌دا‌،  هه‌روه‌ها عه‌فوو کردنیان له‌ ده‌ستگرۆییکردنی ده‌وڵه‌ت له‌ دانه‌وه‌ی کۆنه‌ قه‌رزه‌کان، ڕێگه‌دان به‌ گواستنه‌وه‌ی بنکه‌ی  کۆمپانیا گه‌وره‌کان بۆ وڵاتانێکی تر، که‌ هه‌ندێکیان وایانده‌زانی به‌هاتنی حکومه‌تی تازه‌ به‌رژه‌وندییه‌کانیان ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا، هه‌ندێکیان ڕه‌ویان  بۆ شوێنه‌کانی تر، کرد. ئه‌مانه‌و زۆری تر که‌ ANC  سازشیکرد له‌سه‌ریان.

ئه‌م بارودۆخه‌ی که‌ ئێستا له‌وێ به‌رقه‌راره‌، به‌ڵگه‌ی کورتێتی ته‌مه‌نی ANC و فه‌شه‌لهێنانی سیاسه‌تی لیبراڵ و نیو-لیبراڵه،‌ که‌ هاوکاتیش له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان له‌ خۆپیشاندان و داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌کاندا، له‌ پێشه‌وه‌چوندایه‌، که‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکرای دوو دیارده‌یه‌، یه‌که‌میان دیارده‌ی تێشکانی سه‌رجه‌می سیاسه‌تی لیبراڵ و نیو-لیبراڵن، دووهه‌میشیان بڕوانه‌مان و له‌ده‌ستدانی متمانه‌ به‌ سیاسییه‌کان و ڕۆڵی پارت و ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به‌دناوی هه‌ڵبژاردنی دیمۆکراسیانه‌.  بۆیه‌ وڵاتی خواروی ئه‌فریقاش ناتوانێت له‌مانه‌ به‌ده‌ر بێت ‌ به‌تایبه‌ت له‌ کاتێکدا که‌ وه‌چه‌ی نوێی 2 ملیۆن گه‌نجی له‌ دایکبووی دوای ساڵی 1994 که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ پارته‌ سیاسسیه‌کانه‌وه‌ نییه‌، که‌ له‌ ساڵی 2019 دا ئه‌م ژماره‌یه‌ ده‌بێته‌ زیاتر له‌ ‌ سێیه‌کی ده‌نگده‌رانی ئه‌وێ و به‌ ڕێژه‌ی سه‌دیش له‌ %40 ی ده‌نگده‌ران پێکده‌هێنن و ده‌چنه‌ ڕیزی نه‌وه‌ی یاخیبوانی ئێستاوه‌.  ئه‌م گۆڕانه‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ له‌ دانیشتوانی ئه‌وێدا ڕووده‌دات له‌شانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیدا له‌ شوێنه‌کانی تر، ده‌بێت خواروی ئه‌فریقا به‌ره‌و کوێ به‌رێت؟ ئه‌مه‌ پرسیارێکه‌و سه‌ردانه‌واندنی خه‌ڵکی بۆ سیسته‌می سه‌رده‌م  یا به‌گژاچونه‌وه‌ی،  له‌ ئاینده‌دا، وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌.‌

آیا آنارشی بی نظمی و آنارشیسم هرج و مرج طلبی ست؟

آیا آنارشی بی نظمی و آنارشیسم هرج و مرج طلبی ست؟

ن. تیف

فروردین ١٣۹۲- آوریل ۲٠١٣

 

در جنبش چپ ایران همواره دو از سه گرایش آن که سوسیال – دمکراسی و مارکسیسم هستند حضور داشته و دارند، اما در خانواده ی چپ گرایش دیگری هست که آنارشیسم نام دارد. آنارشیست ها اختلافات ژرفی با سوسیال – دمکرات ها یا سوسیالیست های اصلاح طلب دارند، اما آنان با کمونیست های مستبد، یعنی مارکسیست – لنینیست ها و تروتسکیست ها و مائویست ها نیز به همان اندازه تفاوت دارند. نقطه ی مشترک سوسیال – دمکرات ها و کمونیست های مستبد همانا دولت گرایی آنان است که موجب شکستشان در مبارزه و تلاش برای استقرار آن چه آنان سوسیالیسم می نامند، شده است.

 

اکنون سال هاست که سوسیال – دمکرات ها چارچوب نظم سرمایه داری را به عنوان تنها نظم برتر و ممکن پذیرفته اند  و مدعی اند که می توانند آن را با اصلاحات بهبود بخشند. اما کارنامه ی دولت های سوسیال – دمکراتی که به ویژه در اروپا در مسند قدرت هستند یا بودند، نشان می دهد که آنان در نئولیبرالیسم حاکم حل شدند و با اندکی تفاوت با لیبرال ها، در سیاست های اجرائی، به رتق و فتق امور سرمایه داری می پردازند. کمونیست های مستبد هر چند با نظم سرمایه داری موافق نیستند، اما هر جا که دولت را به دست گرفتند، سرمایه داری دولتی را با سرکوب، کشتار و یک کلام، زور و ستم به ویژه به خود طبقه ی کارگر برقرار نمودند و نامش را دیکتاتوری پرولتاریا گذاشتند. آنان برای رسیدن به اهداف خود، احزاب کمونیستی فوق العاده تمرکزگرایی را پی ریزی نمودند که خودخوانده پیشروی طبقه ی کارگر نامیده می شدند. آنارشیست ها با هر نوعی از دیکتاتوری و از جمله دیکتاتوری پرولتاریا مخالف اند. آنارشیست ها برقراری آزادی – بی هر گونه پیشوند و پسوندی – و جامعه ی کمونیستی لیبرتارین را بدون هر گونه دولت و دینی تصور می کنند. آنارشیست ها خود را پیشروی هیچ طبقه ای نمی دانند، برعکس آنان می گویند که نظرات و اعمالشان در برخورد توده ای و جنبش های اجتماعی محک می خورد و اگر کارآیی داشتند پی گیری و تحکیم می گردند، وگرنه تغییر می کنند یا اصلاً کنار گذاشته می شوند. مارکسیست ها خود را در قید و بندهای “ایسم” ها محبوس نموده اند و به همین خاطر نتوانستند و نخواهند توانست با حفظ “مارکسیسم – لنینیسم” و دیگر ایسم ها، تغییری در برنامه ها و سیاست هایشان ایجاد نمایند. این در حالی ست که جهان مدام تغییر می کند و دشمنان طبقاتی زحمتکشان هر روز سیاست ها و تاکتیک هایشان را متحول می نمایند و با ترفندهای جدیدی به استثمار دامن می زنند و دستاوردهای کارگری را بازپس می گیرند. آنارشیست ها با روحیه ای باز به جهان می نگرند. به همین خاطر آنارشیستی پیدا نمی شود که مثلاً بگوید پرودونیست، باکونینیست یا کروپوتکینیست است، هر چند باکونین، پرودون و کروپوتکین همچنان جزو مهم ترین نظریه پردازان آنارشیست هستند.

 

تجربه و آماج احزاب و سازمان های سوسیالیستی و کمونیستی در دست کم یک صد و پنجاه سال گذشته و دولت هایی که سوسیال – دمکرات ها و مارکسیست ها به دست داشته و دارند، نشان می دهند که آزادی و پایان استثمار و ستم های گوناگون اجتماعی، سیاسی و فرهنگی با رفرم (سوسیال – دمکراسی) یا استبداد (مارکسیسم – لنینیسم) امکان پذیر نیست. آنارشیست ها مردم را به طرد و نفی احزاب و سازمان هایی دعوت می کنند که بوروکراتیک، سلسله مراتبی و دارای مرکزیت هستند. آنارشیست ها مخالف حزب و سازمان هایی هستند که یا مانند تشکلات بورژوایی دارای خبرگانی در رهبری هستند یا مانند تشکلات مارکسیستی با همان شیوه ی تمرکز گرا و نام کمیته مرکزی و به اصطلاح سانترالیسم دمکراتیک، زنجیری به پای افراد عضو می شوند و سدی در برابر شکوفایی استعدادها و توانایی های اعضاء ایجاد می کنند. آنارشیست ها در برابر احزاب لیبرال، سوسیال – دمکرات و مارکسیست – لنینیست تشکلات فدرالیستی بدون رهبری مرکزی را پیشنهاد می کنند. تشکلات فدرالیستی که کاملاً افقی هستند، فعال حرفه ای ندارند، چرا که فعالان حرفه ای از هر گرایشی که باشند شتابان به بوروکرات هایی تبدیل می شوند که حاضر نیستند امتیازات حزبی را رها کنند و اگر آرمان هایی هم داشته باشند آن را فدای جایگاه خود در حزب و سازمان سیاسی اشان می نمایند و نهایتاً به خدمتگذاران سرمایه داری خصوصی یا دولتی یا هر دو تبدیل می گردند.

 

آنارشیست ها مخالف نژادپرستی، ملی گرایی، جنسیت گرایی و آلودگی محیط زیست هستند. آنان صلح طلب و ضدجنگ هستند و جهانی می خواهند که در آن آزادی بدون طبقات وجود دارد. آنارشیست ها در اعتراضات ضدنژادپرستی و ضد خشونت علیه زنان شرکت می کنند و علیه سلاح های اتمی و هر نوع سلاح کشتار جمعی دیگری فعالانه مبارزه می کنند. آنارشیست ها ضمن مبارزه فعال برای محیط زیست، سیمای دروغین احزاب و تشکلات اکولوژیستی را که در دولت ها حضور دارند افشاء می کنند. نمی توان از ساختاری به نام دولت دفاع کرد و در آن وزیر و نماینده داشت و هم زمان مدعی شد برای حفظ محیط زیست تلاش می شود. علت ساده است، این فقط سودپرستی بی اندازه ی نظم سرمایه داری ست که موجب تخریب هر چه بیش تر محیط زیست شده است و دولت ها و وزرای عضو آن ها به عنوان نمایندگان سرمایه داران مسئولیت آن را به دوش دارند.

 

در چند سال اخیر با گسترش آگاهی های سیاسی در ایران، آنارشیسم در میان جوانان، زنان و کارگران به تدریج رواج یافته و محبوبیت کسب کرده است. جوانه های آنارشی در این کشور که زیر سیطره ی یک دیکتاتوری سرمایه داری دینی به سر می برد، رشد می کنند. نظرات آنارشیستی در ایران در حالی رشد می کنند که تشکلات سنتی چپ، چه سوسیال – دمکرات و چه مارکسیستی، توان خود را برای سازماندهی جهت مبارزه از دست داده اند. هر چند سرکوبگری رژیم جمهوری اسلامی علیه هر صدای مخالفی و از جمله این تشکلات در کم بُرد شدن صدایشان بی تأثیر نبوده است، اما ورشکستگی سیاسی و ایدئولوژیکی تشکلات سوسیال – دمکرات و مارکسیستی را در سراسر جهان نباید از نظر دور داشت.

 

آنارشی دارای یک پروژه ی آزادی خواهانه و برابری طلبانه برای جامعه های مختلف و از جمله ایران است و فقط با آگاهی و عمل مستقیم در تمام عرصه های زندگی از قبیل اقتصادی، اجتماعی، سیاسی و فرهنگی قابل ترویج است و نه روش های سنتی احزاب و سازمان های سانترالیست که عده ای را عضوگیری می کنند و سپس آنان را تبدیل به مهره هایی می نمایند که باید برنامه های حزب و سازمان را تبلیغ نمایند و اگر موقعیتی پیش آمد، قارچ وار گسترش می یابند. در این تشکلات عده ی اندکی رئیس و تعدادی پرشمارتری مرئوس اند، حال فرقی نمی کند که تعدادشان هشت نفر، هشت هزار نفر یا مانند حزب کمونیست چین در حال حاضر هشتاد میلیون نفر باشد. این تشکلات اشتباهات و ورشکستگی خود را با مسئولیت پذیری جمعی لاپوشانی می کنند و ضمن بی احترامی و ناپیبندی به تکثرگرایی درونی، سدی بر شکوفایی استعدادها، نظرات و اقدامات فردی و مسئولیت پذیری فردی ایجاد می کنند.

 

یک گروه یا فرد آنارشیست همواره در جامعه و فعالیت های جاری آن در عرصه های سیاسی، اجتماعی، اقتصادی و فرهنگی شرکت می کند و تلاش می نماید که با اندیشه های آنارشیستی روی آن ها تأثیرگذار باشد و اصل اتوریته را درهم شکند و به جایش اصل آزادی را قرار دهد، از همین جاست که آنارشیست ها مخالف هر گونه دولت و دین هستند. عمل مستقیم آنارشیستی به این معناست که نمی توان مثلاً در اروپا و آمریکا یا جای دیگری زندگی کرد و ادعا نمود که می توان آنارشیست ها را در ایران یا نقطه ی دیگری متشکل کرد و برای آنان و مردم نسخه ی مبارزاتی پیچید و بدتر از آن برنامه ای ارائه داد.

 

این فقط طبقات دارا نیستند که آنارشی را بی نظمی و آنارشیسم را هرج و مرج طلبی می دانند و تبلیغ می کنند، سوسیال – دمکرات ها و همچنین مارکسیست – لنینیست ها هم به مردم راست نمی گویند و برضد آنارشی و آنارشیسم مطالب خلاف واقع فراوانی پخش می کنند.

 

چند سال پیش فدراسیون آنارشیست در فرانسه نوشته ای را منتشر نمود تا آنارشی و آنارشیسم را به طور خلاصه معرفی کند. در ابتدای آن آمده است که هر آنارشیستی می تواند برداشت و درک خود را از آنارشی داشته باشد، اما یک رشته پرنسیپ یا اصول آنان را به هم پیوند می دهد که این نوشته، آن ها را برمی شمرد. سپس اصول پایه ای این تشکل و شیوه ی اداره ی فدراسیون آنارشیست آمده است.

با امیدواری به این که آنارشیست ها بتوانند پیرامون اصل “نه خدا، نه رهبر، زنده باد آزادی، زنده باد آنارشی” بیش از پیش گرد هم آیند و نقش فعالی در جنبش رهایی انسان ها چه در ایران و چه در هر نقطه ای که هستند، داشته باشند.

با توجه به سرکوب های دولت های شاهی و شیخی شوربختانه متون آنارشیستی به فارسی بسیار کم هستند، هر چند در سال های اخیر تلاش هایی برای برگردان کتاب ها و نوشتن متن هایی شده است که عمدتاً در فضای مجازی پخش می شوند و از استقبال امیدبخشی برخوردار هستند. با امید به گسترش هر چه بیش تر آن ها، نوشته ی زیر به عنوان بهارانه به فارسی زبانان سراسر جهان تقدیم می گردد.

نا بۆ به‌هاری عه‌ره‌بی و حکومه‌تی لیبراڵ، به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌‌ڵایه‌تی

نا بۆ به‌هاری عه‌ره‌بی و حکومه‌تی لیبراڵ، به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌‌ڵایه‌تی

زاهیر باهیر

له‌نده‌ن- 20/05/2013

ئه‌وه‌  2 ساڵ و نیو‌  به‌سه‌ر یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی هه‌وری ده‌نگی ناڕه‌زایی و جۆش و خرۆشی  هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی وڵاتی تونس و ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کانی خه‌ڵکی له‌و وڵاته‌دا  دژی گه‌نده‌ڵی و بێکاری  و گرانی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ کرۆکی سیاسه‌تی لیبراڵ و نیو-لییبراڵن‌، تێپه‌ڕی و کۆتایی به‌ ڕژێمی پێشینه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هێنا.  له‌هه‌مان کاتیشدا ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایییه‌ هه‌ندێکی تری له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان گرته‌وه‌ و تا ئێستاش له‌ سوریا زیاتر له‌ 2 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌و ‌ ناو به‌ناویش له‌ شێوه‌ی جیاجایادا له‌ کوێت و به‌حره‌ینیش سه‌ر هه‌ڵده‌دات له‌ (ئه‌رده‌ن) یش له‌ واده‌و ساتی خۆیدایه‌.

 

 له‌ کاتێکدا ئه‌وه‌ی به‌ به‌هاری عه‌ره‌بی ناوده‌برێت و ماسمیدیای ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی خۆراوا پاگه‌نده‌یه‌کی چڕوپڕی بۆ ده‌که‌ن و به‌و په‌‌ڕی خۆشییه‌وه‌ به‌ره‌وپیری ڕوداوه‌کان  چوون و ده‌چن ، هاوکاتیش له‌ کوردستانی ئێمه‌شدا ڕه‌وتێکی  سیاسی فراوان له‌ سه‌رجه‌می پارته‌ ئۆپۆسۆێنه‌کاندا له‌ ڕێگای ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌ کوردیه‌کان‌ و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌  به‌ شانوباڵی ئه‌و ” به‌هاره‌ی عه‌ره‌ب” دا هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌ن که‌ “به‌هاری کورد” یش له‌ کوردستان دا ڕوبدات به‌ بێ ئه‌وه‌ی دووربین بن له‌ ئاینده‌ی ڕووداوه‌کان و ده‌ستتێوه‌ردان و ململانێی هێزه ‌گه‌وه‌رکان و وڵاتانی خۆراواو پاوانکردنی بزوتنه‌وه‌که‌  بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بێگوێدانه‌ وێرانکردنی ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌و کوژران و له‌ناوچونی خه‌ڵکانێکی زۆرو  ده‌ربه‌ده‌ربوونی زۆری تریش.  به‌ داخه‌وه‌ که‌  ئه‌زموونه‌کانی میسرو لیبیاو به‌حره‌ین و سوریا زیاتر ئه‌مانه‌یان پێڕاگه‌یاندین ، نه‌ ئومێدێک و پاشه‌ڕۆژێکی باشتر .  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ڕه‌چاوی ‌ ئاینده‌ی ڕوداووه‌کان و سه‌رئه‌نجام کێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست و به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌برێت ، له‌لای ئه‌م ڕه‌وته‌ سیاسییانه‌وه‌ گرنگ نییه‌،  یا ڕه‌نگه‌ ‌ بۆیان ئه‌سته‌م بێت، تاکو ‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی ئه‌وه‌ی، که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ هێمام پێکرد، بۆ بکه‌ن.

 

گومانی تیادا نییه‌، داخوازییه‌کانی خه‌ڵکانی چه‌وساوه‌و به‌شخوراو له‌ هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئازادخوازه‌کان و سۆشیالیسته‌کانه‌وه‌  پێداگرییان لێبکرێت وله‌ بواری جیاجیاشدا به‌پێی توانا ده‌بێت کۆمه‌کیان پێبکرێت.

 

ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ لێره‌دا به‌تایبه‌ت له‌به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی وڵاتانی عه‌ره‌بی، “به‌هاری عه‌ره‌بی” بینینی چه‌ند فاکته‌رێک و په‌یوه‌ندی نێوانی ئه‌و  فاکته‌رانه‌یه‌و  تێگه‌یشتن لێیان، گرنگه‌.  له‌وانه‌ش ‌ بارودۆخه‌که‌‌و ‌ شیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاستی واقیعیانه‌‌، له‌ته‌ک ناسین وهه‌ڵسه‌نگاندنی کێش  و سه‌نگی ئه‌و هێزانه‌ی که‌ له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌پان و مه‌یدانه‌دان.  هه‌روه‌ها  داخوازییه‌کانیان، مه‌یل و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌رکییه‌کانی جیهان و وڵاتانی خۆراوا،  شکانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ لای کێداو و کێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست  و گه‌لێکی تر له‌م هاوکێشانه‌ خاڵی گرنگن که‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وه‌رگیرێت و دواتریش هیوایان پێوه‌گرێبدرێت‌.  ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی که‌ به‌ حوکمی گۆڕانی ئه‌و هاوکێشانه‌ی سه‌ره‌وه‌، ده‌بێت سه‌رئه‌نجامی بۆچوون و بڕیاره‌کانیش سه‌باره‌ت به‌و ڕاپه‌ڕین و جۆشوخرۆشانه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی،  بگۆڕێت.

 

به‌ڕای من له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر ڕوداوێکی ئاوادا دوو خاڵ گرنگن‌ که‌ یه‌که‌میان ئه‌سڵی کێشه‌کانه‌ که‌ ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ ده‌یانکاته‌ ‌ هۆی ڕودانی ناڕه‌زایی و هاتنه‌ سه‌رشه‌قامی خه‌ڵکی، که‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌کو له‌ سه‌ره‌وه‌ په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا ئه‌رکی سۆشیالیست و ئازادیخوازه‌کانه‌ پشتگیری لێبکه‌ن و کۆمه‌کی پێبکه‌ن.  خاڵی دووهه‌میشیان ئایه‌ ڕووداوه‌کان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆن و ده‌یانه‌وه‌ێت چی به‌ده‌ستبهێنن؟ به‌ واتایه‌کی تر هه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی  و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام هه‌موو شتێک نییه‌.

 

که‌واته‌  خاڵی یه‌که‌م  ، به‌ته‌نها، کافی نییه‌ بۆ وه‌ر‌گرتنی هه‌ڵوێستی سه‌رومڕی و سه‌رانسه‌ری  و کۆمه‌ککردنی ته‌واوی بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌تا سه‌ر.   گه‌رچی ‌ ئه‌و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌، ڕه‌وایه‌تی به‌ کرۆکی دروستبووونی  ڕوداوه‌کان یا بزوتنه‌وه‌کان، ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ پرۆسه‌ی پێشه‌وه‌چونیدا گۆڕانکاری هه‌مه‌ جۆره‌ی به‌سه‌ردا دێت‌.  ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ له‌وه‌ بگه‌ین که‌ دروستبوونی ناڕه‌زایی  و ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و ڕاپه‌ڕین هه‌میشه‌ هۆکاری خۆیان هه‌یه‌و هه‌میشه‌ش زه‌مینه‌یه‌کی ئاوا له‌بار هه‌یه‌ تاکو ببێته‌ هانده‌ری خه‌ڵکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.  به‌ڵام ئه‌وه‌ی ‌ به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات ، له‌لایه‌ن لایه‌نی جیاجیاوه‌ چۆن ده‌قۆزرێته‌وه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی  و چ هێزێک و چ ده‌سه‌ڵاتێک به‌دووی خۆیدا به‌کێشیده‌کات ئه‌مه‌یان له‌ سه‌ره‌تادا، ئاشکرا نییه، بۆیه‌ هه‌ڵوێسته‌کردنێک ئا لێره‌دا و به‌ وردی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ ئا له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر پێویسته‌.

 

که‌واته‌ کۆپیکردنی  کتومتی “به‌هاری عه‌ره‌بی” و به‌زۆر خولقاندنی زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام، یا به‌ هاندان و ویستی پارتێکی سیاسی  که‌ زیاتر ده‌سکه‌وتی سیاسی بۆ خۆیان و ڕابه‌ره‌کانی، نه‌ک ده‌ستکه‌وتی خه‌ڵکی ، له‌ پشتی ئه‌م کاره‌وه‌یه‌،  نه‌ک هه‌ر ماڵوێرانکاری و کوشتن و بڕینێکی زۆریش ڕه‌نگه‌ به‌دووی خۆیدا بهێنێت، به‌ڵکوئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌کیش بمانباته‌ ‌ ‌دواوه ‌و‌ ئه‌وه‌شی که‌ به‌ده‌ستمان هێناوه یا هه‌مانه‌ له‌ ده‌ستی بده‌ین، وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لیبیادا ڕویدا یاخود‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئاینده‌دا له‌ سوریادا ڕووده‌دات، دیاره‌ ئه‌مه‌ش نه‌ به‌رگریکردنه‌ له‌ ڕژێمی کۆنی لیبی و ئێستای سوریاو نه‌ هه‌رێمی کوردستانیش،  نه‌ پشتتێکردن و دژایه‌تیکردنی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌. به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ‌‌ لێره‌دا گرنگه‌ بوترێت لێوه‌فێربوون و خۆپاراستنه‌ له‌و ئه‌زموونه‌ فاشیله‌ی  که‌ چ له‌ لیبیا ڕویداو چ له‌ سوریاش ڕووده‌دات.

 

ئه‌ی ده‌بێت چی بکه‌ین، تاکو ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌‌؟

 

ئه‌وه‌ی که‌ ڕویداوه‌و ڕوده‌دات له‌و وڵاتانه‌ی که‌ به‌‌” به‌هاری عه‌ره‌بی” ناسراوه‌و ده‌ناسرێت، کارێکی ئه‌وه‌نده‌ گران نییه‌ تاکو هه‌ر به‌ ته‌نها شیکه‌ره‌وانی سیاسی و ئابوریناسان و خه‌ڵکانی ئاوه‌زدار په‌ی پێبه‌رن  و بزانن سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی، به‌ره‌و کوێ  ده‌ڕوات.  ناڕه‌زایی ده‌ر‌بڕین و هاتنه‌ سه ر‌ شه‌قامی خه‌ڵکی پێش خۆڕێکخستنیان ڕووداوێکه‌و له‌ زۆربه‌ی وه‌ختدا درێژه‌ ناکێشێت و له‌و‌به‌په‌ڕی سه‌رکه‌وتنیشیانا گۆڕینی ده‌مووچاوه‌کانه و‌ کردنی چه‌ند ڕیفۆرمێکه‌ که‌ هه‌ر خودی زۆربه‌ی ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌ زه‌ر‌ه‌ر له‌سه‌ر خه‌ڵکانی زه‌حمه‌تکێش و کرێکاران و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ ئافره‌تان، ده‌شکێته‌وه‌.  خۆ ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵک و هاتنه‌ سه‌رجاده‌شیان کۆتاییه‌که‌ی به‌ جه‌نگی ئه‌هلی هه‌روه‌کو له‌ لیبیا و ئێستاش له‌ سوریا کۆتایی هات ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا یانی له‌باربردنی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی و قۆستنه‌وه‌و به‌کارهێنانیان چ له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێکی موعاره‌زه‌ی نێوخۆ‌وه‌ و چ له‌لایه‌ن‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وندی تایبه‌تی خۆیان .   ئیدی ئا لێره‌دا جگه‌ له‌ ماڵوێرانی، ده‌ربه‌ده‌ری و کوشتن و بڕین و هه‌ڵکه‌ندنی خه‌ڵکی له‌ شوێنی خۆیان و دواکه‌وتنی ژیان و ته‌شه‌نه‌کردنی هه‌ست و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی و گه‌لێکی تر له‌مانه‌ ، شتێکی تر نادات به‌ده‌سته‌وه‌ ، که‌ له‌ هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا منداڵان و ئافره‌تان و پیرو په‌ککه‌وتان، که‌ هه‌ره‌ توێژه‌ بارخواره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن، به‌شی شێری ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ به‌ر ئه‌وان ده‌که‌ون.

 

له‌مه‌ش گرنگتر زانینی ئه‌و ڕاستییه‌ که‌ شۆڕش ڕووداو نییه‌، ڕاپه‌ڕینی چه‌ند ڕۆژێک یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک نییه‌ ، کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی و پیلانگێڕانێکی  پارتیانه نییه‌.  شۆڕش پرۆسێسێکی ڕۆژانه‌یه‌ ، پرۆسێسێکی درێژخایه‌نه‌ ، پرۆسه‌یه‌که‌ که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه‌ ده‌ست پێناکات به‌ڵکو له‌ خواره‌وه‌ له‌ بنی کۆمه‌ڵگه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات ، له‌ کێشه‌ی سییاسییه‌وه‌ ده‌ست پێناکات به‌ ڵکو له‌ کێشه‌ ئابوورییه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌‌ ده‌ست پێده‌کات.   پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌ک پارتایه‌تی ، پرۆسه‌یه‌که‌ که‌ به‌ کردنی رێفۆرم  له‌ ده‌وڵه‌ت و به‌ڕیوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت و یاساکان و سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خۆێندن و ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن و ریفۆرم له‌ شوێنه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی تردا، ته‌واو نابێت و کۆتایشی نایه‌ت‌.  پرۆسه‌یه‌که‌  که‌ ‌ خه‌ڵکی پێشوه‌خت ده‌بێت خۆی له‌ گروپی ڕادیکاڵی ناقوچکه‌یی (ناهیراشی)  وه‌کو دژه‌ سه‌روه‌رێتی، دژ به‌ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، له‌ سه‌رانسه‌ری شوێنه‌کاندا  بۆ ڕێکبخات . گروپانێک که‌ سه‌پۆرتی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی تاکی نێو کۆمه‌ڵگه‌و  بڕابوون به‌خۆیان له‌ کۆنترۆڵکردنی کۆمۆنێتییه‌کانیان، شوێنی کاریان، له‌ هاوپشتی یه‌کتری و هاوکاری یه‌کتر ، هاندانی سۆڵیدارێتی نێوانیان به‌ کرده‌وه‌، شه‌یرکردنی به‌هره‌و تواناو زانیاری له‌ نێوانی یه‌کتریدا له‌ خه‌بات کردن بۆ خولقاندنی ‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری یه‌کگرتو .

 

بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خۆمان له‌ هه‌مان تاقیکردنه‌وه‌ و هه‌مان ڕێڕه‌و هه‌مان سه‌رئه‌نجام بپارێزین، من ته‌نها لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌ده‌لێک له‌ لای خوێنه‌ری کورد دروست بکه‌م به‌ کردنی چه‌ند پرسیارێک و دروستکردنی حیوارێک لایان.  باشه‌ ئێمه‌ چه‌ند ساڵی ترمان ده‌وێت، چه‌ند وه‌چه‌ی ترمان ده‌وێت  تاکو فێری ئه‌وه‌ ببین، که‌ سه‌ربه‌‌خۆ له‌ پارت و ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌کان خۆمان ڕێکبخه‌ین  و چیتر پشت به‌وان و ڕابه‌رو سه‌رکرده‌کانیان نه‌به‌ستین؟!   با هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و چاوێک بگێڕین به‌ مێژوی حیزبه‌کاندا چ له‌ کوردستان و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، له‌ ئێستاو له‌ کۆنیشدا که‌ کاتێک له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی بوون، له‌ چ شوێنێکدا له‌ چ کاتێکدا ‌ توانیویانه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکانی کرێکارو هه‌ژارانی وڵات بکه‌ن؟!   باشه‌ هه‌ڵبژاردن و گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ چ وڵاتیکدا توانیوێتی گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاوو سه‌ره‌کی له‌ ژیانی زۆربه‌ی زۆری ‌ هاووڵاتیانیدا، بکات؟!   ئێمه‌ ده‌وڵه‌تگه‌لێکی زۆرمان له‌ دیمۆکراسی،  دیکاتۆری حیزب و دیکتاتۆری جێنڕاڵه‌کان و لیبراڵ و دینی و کرێکاری یا پڕۆلیتاری و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ و سۆشیالیستی و کۆماری  و پاشایه‌تی و .. هتد بینیوون‌ ، به‌رگوێمان که‌وتوون‌ یاخود  خوێندومانه‌ته‌وه‌ ، ‌ نه‌ک هه‌ر له‌ کوردستاندا به‌ڵکو له‌ جیهاندا،  با ته‌ماشایه‌کی مێژویان بکه‌ین و بزانین کامه‌یان دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ره‌ زۆرینه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ بوون؟!   باشه‌ گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌بێت که‌ ده‌وڵه‌ت ئامرازێکی چینایه‌تییه‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش کار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چینێک یا توێژاڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی ئه‌وانی تر ده‌کات‌،  باشه‌ له‌ کوێی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌وڵه‌تێک دروست بووه‌ یاخود ئێستا هه‌یه‌ که‌ پشتگیری خه‌ڵکانی کرێکارو هه‌ژارانی کردبێت یا بیکات؟   با سه‌رنجێک له‌ واژه‌ی  بێمانای ” کۆمه‌ڵگه‌” بده‌ین له‌ چاوی پارت یاخود پارتانی فه‌رمانڕه‌واوه‌،  با بزانین ئایه‌ له‌ که‌تواردا ئه‌و پارته‌  یا ئه‌و پارتانه‌ نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ن، یا نوێنه‌ری چه‌ند توێژاڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکێکی تایبه‌تی؟!   ئایا‌ له‌و باره‌دا نابینین که‌ وشه‌ی ” کۆمه‌ڵگه‌” ته‌نها ده‌بێته‌ خا‌که‌نازێک و خۆڵ ڕۆده‌کاته‌ چاوماناوه‌، ئایا‌ دێوجامه‌یه‌ک نییه‌و نابێت بۆ شاردنه‌وه‌ی  ڕواڵه‌تی ڕاستی ئه‌و پارتانه‌؟!   له‌  سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی کردندا ئیدی له‌ په‌ڕله‌ماندا بێت یاخوود له‌ شاره‌وانییه‌کاندا، بۆچی ده‌بێت ئێمه‌ ده‌نگ به‌م نوێنه‌ره‌ سیاسیانه‌ ‌ بده‌ین تاکو نوێنه‌رایه‌تمیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانمان بپارێزن؟!   بۆچی ده‌بێت ئه‌وه‌ تێنه‌گه‌ین که‌ کردنی ئه‌م کاره‌  یانی به‌که‌مگرتنی خۆمان ، به‌وه‌ی که‌ ڕاپه‌ڕاندنی کارو فرمانه‌کانی خۆمان و‌ داکۆکیکردن له‌ به‌رژوه‌ندییه‌کانی خۆمان ده‌بێت بده‌ینه‌ ده‌ست  یه‌کێکی تر چونکه‌ به‌خۆمان توانای ئه‌و کاره‌مان نییه‌؟!!  له‌مه‌ش خراپتر چۆن ده‌توانرێت زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ بکرێت که‌ نوێنه‌ره‌ سییاسییه‌کانمان له‌ لایه‌ن کۆمپانیاو بانقه‌کان و‌ خه‌ڵکانی پایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ندانی ناو کۆمه‌ڵگه، ناکڕرین و گه‌نده‌ڵ نابن‌؟!  له‌وه‌ش واوه‌ تر ئه‌ی خۆ ئێمه‌ نه‌ک هه‌ر له‌ کوردستاندا به‌ڵکو له‌ زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ ئه‌م گه‌مه‌ سییاسییه‌ به‌رده‌وامه‌ ، هه‌مان پارت چه‌ند جارێک ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ ده‌ست و هیچ گۆڕنکاریه‌کی جه‌وهه‌رییشیان نه‌کردوه‌و که‌چی هه‌ر هه‌ڵیانده‌بژێرینه‌وه، ئه‌مه‌ بۆ‌؟!   باشه‌ بۆ بیرله‌وه‌ نا‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌موو گۆڕانه‌ سیاسییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه، ئایا‌‌  بۆ چرکه‌یه‌کیش توانیویانه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ دروست بکه‌ن ؟  باشه‌ که‌سێک ده‌توانێت  بۆمان بسه‌لمێنێت  که‌ ئه‌و گۆڕانه‌ ‌ سیاسییانه‌ی که‌ له‌ کۆنیش و ئێستاشدا ڕویانداوه‌و ده‌موو چاوه‌کانیان گۆڕیوه،‌  ئه‌م سیسته‌مه‌ی به‌هێزترنه‌کردبێت‌؟!  بۆچی ئێمه‌ بۆ ته‌نها ساتێکی که‌میش بیرناکه‌ینه‌وه‌ بزانین جیاوازی نێوانی حوکمی دیمۆکراسی،  دیکتاتۆری یا لیبراڵ و ئه‌م دوانه‌ی تر چییه‌ جگه‌ له‌ هه‌بوونی مافی گۆڕانی بکوژه‌کانی خۆمان هه‌موو 4 تا 5 ساڵێک؟!  باشه‌ با بیر له‌‌ سه‌روه‌رێتی یاسا  بکه‌ینه‌وه‌  و بزانین چییه‌‌؟!  یاسا چیانیه‌تی نییه‌؟ کێ یاسا داده‌نێت و له‌ به‌رژه‌وندی کێده‌شکێته‌وه‌؟ باشه‌ گێلێتیش به‌وه‌ ده‌رجه‌یه‌ که‌ وا بزانرێت که‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌‌کان ، ده‌سه‌ڵاتداران بکوژه‌کانمان ، یاسایه‌ک داده‌نێن له‌ دژی خۆیان بێت؟!!!  باشه‌ ئێمه‌ له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردندا گه‌ر ئیختیاری هه‌ڵبژاردنی یه‌ک پارت (مان) هه‌بێت له‌ نێوان چه‌ند پارتێکدا، باشه‌ بۆچی نا‌توانیین، ‌ که‌ به‌بێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و یه‌که‌ش  بژین ، کاروباری ژیانی خۆمان به‌ هه‌ره‌وه‌زی  له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان  به‌ڕیوه‌به‌رین و‌ بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ین؟  باشه‌ با ته‌ماشایه‌کی مێژوی به‌شه‌رییه‌ت بکه‌ین که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌کجار درێژ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌، که‌ به‌شه‌رییه‌ت کاروباری ژیانی خۆی  به‌ بێ پارت و به‌ بێ ده‌وڵه‌ت، تیادا ڕێکخستوه‌ ، که‌ له‌ کاتێکدا  مێژوی ته‌مه‌نی  پارت و ده‌وڵه‌ت له‌ 2000 ساڵ زیاتر نییه‌؟!!

 

ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ندێک پرسیاره‌ له‌ پرسیارگه‌لێکی بێ کۆتاییانه‌ن ، که‌ هه‌قه‌ بیریان لێبکه‌ینه‌وه‌ و له‌ سه‌ریان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی دوا بڕیارمان له‌سه‌ر کردنی هه‌ر کارێک بده‌ین.

خوێنه‌ری هێژا تکایه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بکه‌ که‌ ئه‌م وتاره‌ له‌‌ پێش خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکییه‌وه‌ له‌ تورکیا نوسراوه‌ ، به‌ڵام له‌کاتی خۆیدا  بواری  ناردنیم  بۆ بڵاوکردنه‌وه، نه‌بوو‌.

یه‌کی ئایار شایی یان شیوه‌ن؟

یه‌کی ئایار شایی یان شیوه‌ن؟

سه‌لام عارف

ئه‌و ده‌مه‌ی کرێکاران خۆیان به‌ خۆیان به‌ ئامرازه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیانه‌وه‌،له‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ چینایه‌تییه‌کانی خۆیان، به‌ ڕووی خاوه‌نکاران و دامو ده‌زگا مافییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا ته‌قینه‌وه‌، هێشتا هزری (ده‌ستەبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) ‌قۆزاخه‌بوو، توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌زۆری زۆرداری خۆی بکاته‌ سوره‌ی به‌رله‌شکر و ناوه‌ڕۆکی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران کرمێ بکات،به‌ڵام دواتر ئه‌هلی ئه‌و هزره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامی خۆی، بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌، تا ئێستاش هه‌روایه‌، به‌شێکیان دووره‌په‌رێز و شه‌رمنانه‌ به‌شداری یادکردنه‌وه‌کانی یه‌کی ئایار ده‌که‌ن، به‌شه‌که‌ی دی له‌ژێر په‌رده‌ی پاکڕاگرتنی ڕه‌سه‌نی بیروباوه‌ری شۆڕشگیرییدا به‌شداریکردنی خۆده‌رخستن و شای و لۆغان  ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌، بانگه‌شه‌ بۆ شیوه‌ن ده‌که‌ن. ئیدی به‌بێ ئه‌وه‌ گیوێ به‌وه‌ بده‌ن ، که‌ یه‌کی ئایار له‌ڕووی مێژوییه‌وه‌ بۆته‌ سه‌مبولی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی  بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران، گیانه‌ ئینته‌رناسیۆنالیستییه‌که‌شی ملوێنه‌ها  مرۆڤ ده‌وروژێنێت، ئەگه‌ر یه‌کی ئایار وه‌ك سمبولی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران واتایه‌ك ببه‌خشێت، ئه‌وا واتای به‌رده‌وامیدان به‌ خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران، دژی سەرمایەداری و ده‌وڵه‌ت ده‌به‌خشێت. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌؛ جا که‌وایه‌ بۆچی  ئه‌هلی هزری (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) چۆته‌ که‌لیشه‌یتان و چووه‌ به‌ چه‌قی نه‌عله‌تدا و گۆشه‌گیربوه‌ و بۆته‌ دژه‌ ته‌وژم و داوای شیوه‌ن ده‌کات، به‌و بیانووه‌وه‌، که‌ گوایه‌‌ کرێکار جه‌ژنی نییه‌؟ وابزانم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ له‌ پرسیاره‌كە خۆیدایه‌ و ئه‌وان داخ و حه‌سره‌تی ئه‌وه‌ ده‌چێژن،که‌  یه‌کی ئایار دەستكردی (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) نه‌بووه‌، ئێستاش تازه‌ به‌ تازه‌ ناتوانرێت جڵه‌وی بگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌هله‌ بڕوای وایه‌، که‌ ئه‌و ده‌مه‌ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران هیچی نه‌کردوه‌ به‌هیچ هه‌ر چیه‌کیشی ده‌ستخستبێت، پێشکه‌وتن و گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری خۆی سەپاندوویەتی‌، به‌واتایه‌کی دی ده‌ست و دیاری سه‌رمایه‌دارییه‌،سه‌رمایه‌داران ده‌ست و دڵفراوانبوون‌ !

ئێسته‌ با بزانیین گرنگی مێژوویی یه‌کی ئایار‌ چییە؟

میژوو شایه‌ته‌* که‌ کرێکاران خۆبه‌خۆیی له‌و موماره‌سه‌یه‌دا ماهییه‌تی چینی خۆیان سه‌لماند، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بەزەیی ده‌ستێکی جادوویی ده‌ره‌وەی خۆیان بکه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ کرێکاران له‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌کانی خۆیانه‌وه‌، ڕێکخستنه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ دروستکردن و ئاماده‌یانکردن،سه‌رباری ئه‌وه‌، گرنگی هه‌ستی گیانی نێونەتەوەیی ئه‌و خۆده‌رخستن و شایی و لۆغانه‌، جارێکی دی مێژوو شایه‌ته‌، که‌ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران له‌وێدا په‌نگی نه‌خوارده‌وە و نه‌مرد، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پاش سه‌دان که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌، قۆناخ به‌ قۆناخ  یه‌کی ئایار پاش یه‌کی ئایار، خۆی نوێده‌کرده‌وه‌ و شێوازه‌کانی خه‌باتی خۆی ڕادیکالانه‌ ده‌گۆڕی و ده‌یگه‌یانه‌ پله‌یه‌کی بڵندتر، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، کاتێك به‌لشه‌فیکه‌کان و مه‌نشه‌فیکه‌کان** سه‌رخه‌ویان ده‌شکاند، کرێکاران سۆڤیه‌ته‌کانی خۆیان دروستده‌کرد و کارگه‌ و زه‌وییە‌کانیان لە سەرمایەدار و دەرەبەگەكان دەسەندنەوە و بەخۆیان به‌ڕێوهیاندەبردن‌، هێنده‌ی نه‌برد، که‌ ئه‌و ده‌رده‌ کوشنده‌یه‌، له‌ قاپی ده‌وڵه‌ته‌کانی دیكەی دا، ئه‌لمانیا ١٩١٨- ١٩١٩ئیسپانیا- ئیتالیا ١٩٣٦ له‌ هه‌موو جێگه‌کانی کارکردن، کۆڕه‌ کرێکارییه‌کانیان دروستده‌کردن، تا دواتر هێدی هێدی، یه‌ك له‌ دوای یه‌ك که‌وتنە‌ به‌ر گورزی خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ته‌کان*** و دیسانه‌وه‌ ئه‌و بارە‌ بووه‌ سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بۆ به‌رده‌وامبوون، وه‌کو وتم شێوازی خه‌باتی کرێکاران گۆڕانێکی چلۆنایه‌تی ڕادیکالی به‌خۆوه‌دیت، پاش ئه‌و هه‌موو گورزخواردنه‌، کرێکاران به‌رده‌وام دژی خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ته‌کان، هه‌ر سه‌رقاڵی خۆڕێکخستن بوون، لێره ‌و له‌وێ هه‌ر درێژه‌یان ‌ به‌ خه‌بات و جه‌نگی  چینایه‌تی داوه، ها ئه‌وه‌ ڕاپه‌ڕینی ملوێنی 1968ی فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و یابان، ها ته‌ماشاکه‌ن خه‌باتی کرێکارانی لە یۆنان، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، میسر، تونس، ئامێد، هه‌ر به‌رده‌وامه‌، هاوکات سەرمایەداریش هه‌ردوو سه‌ری دونیای لێهاتۆته‌وه‌ یه‌كو ناتوانێت له‌و قه‌یرانه‌ ئابورییە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ قوتار بێت، که‌ تێکه‌وتووه‌!

کرێکارانی دونیا، نه‌ك هه‌ر یه‌کی ئایار، به‌ به‌رهه‌می خه‌باتی خۆیان ده‌زانن، یادکردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی به‌ به‌شێکی دانه‌بڕاو  له‌ زنجیره‌ی خه‌باتی چینایه‌تی ده‌زانن ،كردار و خەباتیان ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنێت.

ته‌ماشاکه‌ ئه‌م ساڵیش چۆن له‌ سه‌راتاپای دونیادا کرێکاران به‌ ئاڵا سوور و سوور/ڕه‌شه‌کانه‌وه‌ ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شەقامەکان و هاواری دابینکردنی ئازادی و دادپه‌روه‌رییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌ له ‌به‌رابه‌ریی ئابورییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یانگرتبێت، ھاوكات ته‌ماشای (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی)ش بکه‌ن، چۆن له‌ قه‌راخی شەقامەکان ڕه‌نگهه‌ڵگه‌ڕا و واقوڕماو بوونه‌ته‌ بینه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌کان و کوژراوی ئاخ و حه‌سره‌تی ئه‌وه‌ن، که‌  ئه‌وه‌یان له‌ده‌ستده‌رچووه ‌و ‌ ناتوانن، جڵه‌وبه‌ده‌ست بن، گه‌ر جڵه‌وبه‌ده‌ست بوونایه،‌ نه‌ ده‌بوو یه‌کی ئایار هه‌ر یه‌ك ڕۆژ بووایه‌ ده‌بووایه‌ کۆتایی نه‌هاتایه‌.

پەراوێز:

* ( کارل مارکس ) وتوویه‌تی ” مێژوو ته‌نها زانستێكه‌، ئێمه‌ ده‌یناسین و بڕوای پێده‌که‌ین”

** بڕوانه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی (لینین) ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینی مۆسکۆ، ئه‌و له‌و بابه‌ته‌دا وتوویه‌تی”ڕاپه‌ڕینی مۆسکۆ ١٩٠٥سه‌لماندی، که‌ کرێکاران سه‌د جار  چه‌پڕه‌وترن له‌ ڕێکخراوه‌کان به‌ ئێمه‌شه‌وه‌”

*** یه‌که‌م گورز له‌ مۆسکۆ-پترۆگراد-کڕۆنشتات، سه‌روه‌رانی شۆڕشی ڕوسی وه‌شاندیان….تد

پیتر ئەلیکسێڤچ کرۆپۆتکین

پیتر ئەلیکسێڤچ کرۆپۆتکین

ناوداران / 19.2.2011 – 12:14

کرۆپۆتکین لە 9 ی کانوونی یەکەمی 1842 لە خێزانێکی ناودار و رەسەن لە مۆسکۆ لە دایک بووە. لە ساڵی 1857 دا لەشاری ست.پیترسبەرگ لە کەتیبەی پەیجس کە لاوانی خێزانە ناودار و

پیتر ئەلیکسێڤچ کرۆپۆتکین

کرۆپۆتکین لە 9 ی کانوونی یەکەمی 1842 لە خێزانێکی ناودار و رەسەن لە مۆسکۆ لە دایک بووە. لە ساڵی 1857 دا لەشاری ست.پیترسبەرگ لە کەتیبەی پەیجس کە لاوانی خێزانە ناودار و رەسەنەکانی ناوچەکەی لێ بوون بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەروەردەی بینی. کاتێکی زۆر بۆ خوێندنەوەی پرتوک و نووسینی نامە و دەرکردنی گۆڤار تەرخان کردبوو. لە ساڵی 1862 دەرچوو و سیبریای هەڵبژارد بۆ کارکردن. جەنەڕاڵ کوکل ئەرکی لێکۆڵینەوەی سیستەمی سزاکانی سبریای پێدا. لەماوەی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا ئاشنای ئەوە بوو کە زیندانییەکان لە چۆن بارودۆخێکی زۆر و زەحمەتدا کار دەکەن. لێرەوە بەتێڕوانینێکی پتەوی نوێ دەگات کە لە بەیانەکەی خۆیدا دەڵێت “دەتوانم گوزارە بە لەدەستدانی باوەڕی و متمانەم بە دیسپلینی ئەوڕۆکە لە سیبریا و پێشتریش دیسپلینی بەرزی دەوڵەت بکەم و ئامادەبوونم بۆ ئەنارشیست بوون رابگەیەنم”. لەماوەی 10 ساڵی ژیانی لە سیبریادا لەسەر جوگرافیا و سرووشتی ناوچەکە کار و لێکۆڵینەوەی کرد. لەلایەنی ئاوارەیی پۆلیتیکییەوە زیاتر لە م.ل.میخایلۆڤ کاریگەربووە و بیروبۆچوون و فکری ئەنارشیستی لەو فێربوو.
لە ساڵی 1867 دا لە سوپا دادەبڕێت. بە گوتنی ” ئەگەر ئەو شتانەی لە جیهانی هەستەکاندا ژیانم دەستەبەر دەکات، لە خوانی ئەو کەسانە بڕاوە کە گەنم پێدەگەیەنن و بەشی منداڵەکانیان نانیان دەست ناکەوێت، چ مافێکم هەیە تا بەختەوەر بم” وازی لە تێکڕای ناونیشان و نازناوەکانی هێنا. لە 1872 دا کە کاروبارەکانی دەزگای هاوکاری خۆبەخشانەی لە شاخەکانی جورای سویسرای بینی، پێگەکەی لە فکری ئەنارشیستیدا دەستنیشان کرد. لێرەدا دوای بەشداربوونی بە دووەمین ئینتەرناسیۆناڵ گەڕایەوە بۆ روسیا. بەشداری قەوارەی چەیکۆسکی بوو کە هێڵێکی شۆڕشگێڕی کرێکار و دێهاتیان بوو. لە 1874 دەستگیر کرا، دوای دوو ساڵ، لە زیندان رایکرد و بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت.
لە ساڵی 1882 بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ راپەڕین 3 ساڵ زیندانی کرا. لە 1886 دا چووە ئینگلتەرە و تا شۆڕشی 1917 روسیا لەو وڵاتە مایەوە، سەرەڕای رازینەبوونی بەوەی بولشەفیکەکان شۆڕشی رووسیایان خستبووە دەستی خۆیانەوە گەڕایەوە بۆ رووسیا. بە بیروبۆچوونی ئەوەی” ئەوڕۆکە ئەوەی لەڕوسیا باڵادەستە سۆڤێتییەکان نین، کۆمیتەکانی پارتین، گەر وابڕوات وشەی سۆسیالیزم وەک جاکۆبێنی دەبێتە وشەی نەفرین پێکردن” پێشنیازی وزیری وەزارەتی پەروەردەی رەتکردەوە.
بەمەبەستی رەخنەگرتن لە پۆلیتیکاکانی چەند جارێک چاوی بە لینین کەوت و گفتوگۆی لەگەڵدا کرد. لەنامەکانیدا کە بۆ کرێکارانی جیهانی نووسیبوون تێڕوانینەکانی دەربارەی “روسیایەک کە پشتی بە ئازادی کۆمینەکان و یەکێتی فیدراڵییانەی شار و هەرێمەکان بەستبێت” کردبوو. ئامۆژگاری گەلانی وڵاتانی دیکەی دەکرد تا وانە و ئەزموون لە چەوتییەکانی شۆڕشی روس وەربگرن.
بیر و رامانی کرۆپۆتکین
ئەگەر تیڕوانین دەربارەی ئەنارشیزم بە دوور لە باوەڕی توندوتیژی چین و توێژی هەروەها رووخاندنی بێ جیاوازی وەک تیۆری گۆڕانێکی کۆمەڵایەتی زۆر جددی و بانگەشەدار دەرکەوتەڕوو، سەرچاوەکەی بۆ کرۆپۆتکین دەگەڕێتەوە. هەوڵی دانانی بناخەیەکی زانستیانەی ئەنارشیزمی دا. وەک مارکس لایەنگری ئاوەدانکردنەوەی وڵاتانی رۆژهەڵات نەبوو بەناوی شارستانییەوە. بەلای ئەوەوە شەڕەکان هەم هۆکار و هەم ئەنجامی دەوڵەتەکان بوون، ئەوەی کە دووچاری ئەنجامە خراپەکانیشی دەبۆوە گەلی بێ تاوان بوون. حاشای لەهەبوونی هەستی باڵادارخوازی لە سرووشتی مرۆڤدا کرد و رەتی کردەوە. بەلای کرۆپۆتکینەوە یاساکان بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی قەشە و حکومدار و دەوڵەمەندەکان دەرکراون و هیچ پێویستییەک بەو یاسایانە نییە. هەروەها هیچ پێویستییەک بە سوپای هەمیشەیی نییە، چونکە بێ گومان گەل بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات.
لەخوێندنەوەی کرۆپۆتکیندا مۆرڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، دەوڵەتیش لەلایەن هەندێک دەستە و تاقمی هار و هێرشبەرەوە دامەزرێنراوە بۆ حوکمکردن بەسەر گەلدا و تاڵانکردنی. بەلای کرۆپۆتکینەوە خاوەندارێتیش هەژاری و نەداری و رەجاڵی و هەروەها بێ متمانەیی لەگەلڕ خۆیدا خستۆتە نێو زۆرینەی مرۆڤایەتیەوە، بۆتە ئامرازێکی زۆرداری کەمینە بەسەر زۆرینەدا. بەو هۆیەشەوە دەبێ خاوەندارێتی لاببرێت. پێویستە کاروباری کشتوکاڵی و پیشەسازی لەلایەن “یەکێتی هەروەزی”ەوە بەڕێوەببرێت کە لەسەر بناخەی دڵڕەزایی دوولایەنە دەمەزرا بێت. کۆمەڵگایەکی خۆجێیی پێکهاتوو لە کۆمەڵی کەسانی خاوەن فکر و بیر و رامانی هاوشێوە دادەمەزرا و خۆیان خۆیان بەڕێوە دەبرد. ناکۆکییەکان لەلایەن ناوبژێوانەکانەوە چارەسەر دەکرا و داب و نەریتی نەنوسراویش شوێنی یاساکانیان دەگرتەوە. کێشەی بەڕێوەبەرایەتییەکان لەلایەن فیدراسیۆنەکانەوە چارەسەر دەکران و فیدراسیۆنەکانیش لە شێوەی کۆنفیدراسیۆندا کۆمەڵگای جیهانیان پێکدەهێنا.
کرۆپۆتکین یاساکەی “تێکۆشانی دوولایەنە”ی داروینی بۆ یاسای “هاوکاریکردن” گۆڕی. لەگەلڕ بەهەندزانینی بیردۆزی گەردوون، نەک پێکدادان، هاودەنگی لە بناخەی ئەو بیردۆزییەدا دادەنێت. بەلای ئەوەوە هەستی هاوکاری هەستێکی ئەخلاقییە و زۆر لە خواستەکە خۆپەرستانییەکەی زاڵبوون بەسەر خەڵکانی تردا بەکاریگەرترە. بێ ڕوانین لە بیردۆزییەکانی هێگل، مارکس و داروین؛ بەرگری لەوە کرد کە لە بناخەی قۆناخی مێژووییدا لە پێکدادان زیاتر هاوکاری هەیە. دۆخی سروشتی مرۆڤ بە پووچەڵکردنی تیۆری “شەڕی هەرکەس لەگەلڕ هەرکەس”ی هۆبس هەڵدەسەنگێنێت. بەهێزبوونی دەوڵەتی ناوەندی لە نێوان سەدەکانی 19 – 20 لە ئەوروپا بە لادان لە مەیلە سرووشتییەکان دادەنێت. بەرگری لە مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی ناوەندگەرایی مرۆڤ دەکات کە پشت بە ئاپۆلیتیک و یەکدەنگی دەبەستێت.
پشتگیری لەوەش دەکات کە پێشکەوتنە زانست و تەکنۆلۆژییەکان ئاسانکاری لە ژیاندا دەکات. هەروەها داواخوازبوو لە بە خستنەگەڕ یان بەکاربردنە پێوانەییەکاندا پیشەسازییەک بونیادبنرێ کە دانەبڕاوبێت لە سروشت و ناوەندگەرایی مرۆڤ، هەروەها داخوازی رێگرتن بوو لە پارەخەواندن بۆ کاروباری سەربازی و ژیانی کەشخە و لوکس. بۆ ئەوەش بەر لەهەموو شتێک لەجیاتی سیستەمی پەروەردەیەکی نابەرجەستە و دوور لە ژیان و بێزارکەر، پێشنیاری سیستەمی پەروەردەیەکی یەکانگیربوو بە ژیان کرد. رەخنەیەکی توندیشی لە سیستەمی سزادان بە زیندان گرت، لەجیاتی ئەمەش پێشنیاری ئەوەی کرد کە بە گوشاری ئەخلاقی رێ لە تاوان بگیردرێ و تاوانبار بە گۆشەگیرکردنی کۆمەڵایەتی سزابدرێ.
ئەنارشیزم نیچایوێجی رەتدەکاتەوە کە بەرگری لە تێزی “ئامانجەکان ئامرازەکان بەرز و پیرۆز و رەوا دەکەن”، لەجیاتی ئەمە پێشنیاری شۆڕشگێڕییەکی ئەخلاقی دەکات. وابۆی دەچێت کەوا ئەو رێکخستنە شۆڕشگێڕییە بەنێوخۆداچوو و دابڕاو لە گەل، تۆی باڵاخوازی لەناخدایە، هەروەها بەهیچ شێوەیەکیش بیرۆکەی “دیکتاتۆرییەتی شۆڕشگێڕی” پەسەند ناکات.
کرۆپۆتکین تاچوو لە کۆمەڵگا و بیر و رامانی کراوەی کۆمەڵگا دوورەپەرێز کرا و بۆ ماوەیەکی درێژ لەناوچە دوور و بێدەگەکانی روسیا گۆشەگیر کرا. لە ساڵی 1921 لە شارۆچکەیەکی دووری مۆسکۆ لە ژیانێکی تەنیاییدا کۆچی دواییکرد. لەگەلڕ مردنیشی ئەنارشیزم لە روسیا لەگۆڕ نرا. ئایدیۆلۆژیای سۆڤیەت بە سەرکوتکردنی هەموو مەیلە ئەنارشیستییەکان، رژێمێکی ئیستیبداد ئاواکرا کەوا گوڕی بە دەسپۆتیزمی گەورەشاهی دەدا. کرۆپۆتکین بەهۆی ئەوەی بیرمەندێکی ئاشتیخواز و فیداکار و دڵنزم بوو چ لە کۆمەڵگای رۆژئاوا و چ لە روسیا شایانی رێزێکی گەورە و پێگەیەکی تایبەت دەبینرێ.

شاکارەکانی
هاوکاری دوولایەنە، ئاوەدانی نان، کێڵگەکان، کارگە و وەرشەکان، گەورە شۆڕشی فەرەنسا، لە زیندانەکانی روس و فەرەنسادا، یادەوەرییەکانی شۆڕشێک، بانگەشە و راستییەکان لە رێزمانی روسیدا، ئەخلاق”لەپاش مردنی چاپکرا”، بانگەوازی بۆ لاوان، حکومەتی شۆڕشگێڕ، گیانی سەرهەڵدان، پێویست دەکات بە شیکردنەوەی بانگەشەکانی کۆمەڵگای ئاییندەوە خەریک بین ؟..

سەرچاوەی لێوەوەرگیراو : گۆڤاری كۆمین http://www.komin-online.com/index.php

” ١٧ی شوبات ” و مەترسی دووبارەبوونەوەی تراجیدیاكە، بەڵام خەمناكتر

” ١٧ی شوبات ” و مەترسی دووبارەبوونەوەی تراجیدیاكە، بەڵام خەمناكتر

ئەم ڕۆژانە گروپە ڕامیارەكان كەوتوونەتەوە ھات و ھاوار بۆ سالیادی ١٧ی شوبات و لە باشترین باردا ئەمە داخوازی ڕادیكاڵترینیانە ” داوای دادگاییكردنی بكوژانی ١٧ی شوبات دەكەین”.

دروستیان وتووە، ئەگەر مێژوو خۆی دووبارە بكاتەوە، جاری یەكەم خەمناك و جاری دووەم گاڵتەجاری بەرھەمدەھێنێت !

بۆیە بەھیچ شێوەیەك ناتوانین خۆمان لە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدزینەوە :

ئایا خرۆشانی ناڕازییانی سلێمانی لە ١٧ی شوبات دا بۆ ئەوە بوو ڕۆڵەكانمان بكوژرێن و دواتر كەسانێك بێن داوای دادگاییكردنی بكوژانیان بكەن !!!!

یا بۆ ئەوە بوو كۆتایی بە دەسەڵاتی قەرەقوشیانەی میری و پارتەكان بھێنن و سامان و داھاتی كۆمەڵگە بۆ كۆمەڵگە بگێڕنەوە ؟؟؟؟؟

ئەوان بۆ ئەوە خۆیان بە كوشت دا، كە شتێك لە باری زاڵ و لە نادادوەری بگۆڕن  !!!!!

یا بۆ ئەوەی كە ئۆپۆزسیۆن ببێتە دەمراستی ناڕازییان و فشاری خرۆشانی جەماوەر وەك كارتی سەر مێزی گفتوگۆ لەسەر بەشەتاڵانی بۆ خۆیان و پارلەمانتارەكانیان بەكاربھێنن ؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر بێتو جارێكی دیكە جەماوەری ناڕازی و كەسوكاری قوربانیان دوای پارت و ڕێكخراوە ڕامیارەكان بكەونەوە و داواكاری و داھاتوویان بەوان بسپێرن، بەدڵنیاییەوە گاڵتەجارییەك لە چەشنی ئەوەی پێشوو، كە دەستەبژێرێكی ڕۆشنبیر و دەسەوتاقمێكی ڕامیارییان كردە دەمراسی خۆیان، دووبارە دەكەنەوە، بەڵام ئەم جارە جیاوازتر دەبێت، بەوەی گاڵتەجارییەكە خەمناكتر دەبێت !!!

بۆ ئێمە سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان، خرۆشانی “١٧ی شوبات” ھەڵكشانی قۆناخی ناڕەزایەتی جەماوەر بوو بەرامبەر دەسەلاتی مشەخۆرانی ھەرێم، بەڵام لەبەرئەوەی ھێشتاكە جەماوەری ناڕازی بە قۆناخی ھوشیاری سەربەخۆیی و بڕوابەخۆبوون نەگەییشتبوو و ھەروەھا ھێشتاكە بە ئەگەری ھەبوونی سەركەردەی باش و میرایەتی باش و پارلەمانی باش، خۆشباوەڕ بوو، نەیتوانی ڕیزەكانی خۆی لە ڕیز و پارت و ڕێكخراوە دەسەڵاتخواز و مشەخۆرەكان جیابكاتەوە و لەژێر كارایی خۆشباوەڕیی بە كەسایەتییەكان و لیستەكان و دەنگە ناوچەگەراكان دەربچێت و سەربەخۆ ڕیزەكانی خۆی لە ڕێكخراوە سەربەخۆ جەماوەرییەكانی چین و توێژەكانی خوارەوەی كۆمەڵگەدا ڕێكبخات و ھەنگاو بە ھەنگاو جلەوی كۆمەڵگە بگرێتە دەست.

بەپێی وانەكانی مێژووی خەباتی ھاوچین و ھاودەردەكانمان لە سەرتاسەری جیھاندا چ لە ڕابوردوودا و چ لە ئێستادا لە ڕاپەڕینەكانی ولاتانی عەرەبی و یۆنان و ئیسپانیا و ئەمەریكادا، شكستی خۆمان و ھاوچینەكانمان ئەم ھەنگاوانە وەك بەرەنجامی تێكشكانەكانمان دەخەنە بەردەممان:

–          خۆڕێكخستنی سەربەخۆی جەماوەریی چین و توێژە ناڕازییەكان لەسەر بنەمای ڕێكخستنی ئاسۆیی (دژە ھەرەمی) لە سەندیكا و ھەرەوەزی و ئەنجوومەن و گروپە خۆجێییەكاندا …

–          یەكگرتنەوەی ڕێكخراوە جەماوەریی و گروپە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر بنەمای فێدراسیۆنە سەربەخۆكان لە تۆڕی سەرتاسەری و كۆمەلایەتییدا …

–          ھەوڵدان بۆ كردنەوەی بنكەی خۆجێی بۆ ڕێكخراو و گروپە خۆجێیەكان لە شوێنی كار و ژیانی ڕۆژانەدا و لێدان لە ھەر ھەوڵێك كە بیەوێت ناوەندێك بۆ بڕیاردانی ناوەندییانە قوتبكاتەوە …

–          بەرگرتن بە دەستتێوەردانی پارت و گروپە ڕامیارەكان لە ڕێكخراو و گروپە خۆجێیە جەماوەرییەكاندا …

–          بەرگرتن بە ھەرھەولێك كە بیەوێت بزووتنەوەی كۆمەلایەتی ناڕازییان وەرگۆڕێتە سەر ھەرا و لیستی ڕامیاریی …

–          بەرگرتن بە ھەر كەس و دەستەیەك كە بیەوێت خۆی بكاتە دمراسی جەماوەر و قوتكردنەوەی دەستەبژێرەكان …

–          بەرگرتن بە ھەر ھەولێك چ لەلایەن دەسەڵاتداران و چ لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، كە بیەوێت نوێنەر و قسەكەر بۆ بزووتنەوەكە قوتبكاتەوە و لەوێوە سازشی پێبكات …

–          ھەوڵدان بۆ ڕێكخستنی كاروباری ژیانی ڕۆژانە لەڕێی ڕێكخراو و گروپە خۆجێییە سەربەخۆاكانەوە و كەمكاراكردنی دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی لە كۆمەڵگەدا …

–          ھەوڵدان بۆ ڕێكخستنی بزووتنەوەی گێرانەوەی خوێندنگە و كارگە و فەرمانگە و كارگێرییەكان بۆ ژێرڕكێفی ڕێكخراوە سەربەخۆكان و پیادەكردنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ (دێمۆكراسی ڕاستەقینە) لەنێو كۆڕ و كۆمەڵە جەماوەرییەكاندا…

–          پیادەكردنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ (ڕاستەقینە) لەنێو  گروپە خۆجێیی و ریكخراوە جەماوەرییەكان و گەڕەك و كارگەكاندا وەك ئەلتەرناتیڤی دێمۆكراسی پارلەمانی …

–          پێكھێنانی كەرتی ھەرەوەزیی و كۆمەڵایەتی وەك ئەڵتەرناتیڤی كەرتی تایبەت و كەرتی دەوڵەتی …

–          ھەنگاوناون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پەروەردە و خوێندنی (فەرماندەریی و فەرمانبەریی) و ھەنووكەیی و جێگرتنەوەی بە سیستەمی ئازاد و گەلیی پەروەردە وخوێندن ….

–          سەندنەوەی ئەو زەمین و كێڵگە و كارگانەی كە لەلایەن كۆمپانیای پارتەكان لەوانە ( كۆمپانیای كۆڕەك، كۆمپانیای نۆكان و كۆمپانیای وشە )وە داگیركراون و گێڕانەوەیان بۆ ژێر خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلییانەی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و گروپە خۆجێییەكانی كۆمەڵگە …

–          ئەمانە و دەیان داخوازی و كار و چالاكی دەستەبەجێ و پێویست، كە دەكرێت لە كۆبوونەوەی گشتی گەرەك و كارگە و فەرمانگە و خوێندنگە و دانشگەكان و گوندەكان بخرێنە بەر راوێژكاریی گشتی بەشداربووان و بڕیاردانی راستەوخۆ لەسەر ھەر داخوازییەك و سەپاندن و جێبەجێكردنی لەلایەن خودی داواكارانیانەوە …

                         یەكگرتوو و سەركەوتوو بێت خەباتی سەربەخۆی جەماوەری

                        ڕسوایی بۆ بكوژانی ١٧ی شوبات و ئۆپۆزسیۆنی ھەلپەرست و سازشكار

                        سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان (( KAF

                        ١٥ی شوباتی ٢٠١٣

                        **********************************************************************************************

anarkistan@post.com        www.anarchistan.tk       www.facebook.com/anarkistan