وه‌ك ده‌زانین، په‌یوه‌ندی نێوان ‘ کارل هاینریش مارکسKarl Heinrich Marx ‘ و ‘ میخایل ئه‌لێکساندرۆڤیچ باکونین Mikhail Aleksanderovich Bakounine ‘ وه‌ك دوو که‌سێتی ناسراوی نێو بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و به‌دیاریکراوی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م زۆر دژوار و پڕناکۆکی بوو.
ئه‌م گفتوگۆ خه‌یاڵکرده، که هیچکات ڕووینه‌داوه، یه‌که‌م جار له ڕادیۆ (BBC)ی له‌نده‌ن له ئۆکتۆبه‌ری 1962 له‌لایه‌ن ‘ مۆریس کرانستۆن Morris Cranston ‘ بڵاوکراته‌وه، هه‌روه‌ها له دێسه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا له گۆڤاری ‘ ئه‌نارکی –Anarchy ‘ له له‌نده‌ن چاپ‌کرا و دواتر وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی ئیسپانی و له چه‌ندین گۆڤاردا له پاریس و ئه‌مه‌ریکای باکوور و خواروو بڵاوکراته‌وه.
هانده‌ری وه‌رگێڕانی ئه‌م گفتوگۆیه [ که به‌ڕاده‌یه‌ك مشتومرێکی هزری له‌خۆگرتووه و کورتییه‌ك له ناکۆکییه هزرییه‌کانی ئه‌و دوو که‌سێتییه و ته‌نانه‌ت ئاراسته جیاوازه‌کانی نێو نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م ده‌خاته ڕوو] بۆ ئه‌و نائاگابوونه یا به‌هه‌ڵه‌گه‌یشتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌نێو بزاڤی سۆشیالیستیی کوردستان و ناوچه‌که‌دا، له‌مه‌ڕ ناکۆکییه‌کانی نێو نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م و جیاوازییه‌کانی مارکسیزم و ئه‌نارکیزم زاڵه، ئه‌وه‌ش بۆ زاڵی مارکسیزم-لێنینیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیایه‌ك و پاگه‌نده‌ی پارت و ڕێکخراوه چه‌په‌کان، که هاوته‌ریب له‌ته‌ك پاگه‌نده ژاراوییه‌کانی میدیای ده‌سه‌لاتداران دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ناکۆکییه‌کان و ئاراسته و بنه‌ماکانی هزری ‘ ئه‌نارکیستی ‘یان شێواندووه و باڵێکی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، که بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری خوارووی ئۆروپا بوو، شێواندووه‌ته دوژمنی چینایه‌تی خودی کرێکاران و به دژه‌پڕۆلیتێری و ورده‌بۆرژوازییانه‌یان ناواندووه. ئه‌مه له کاتێکدا که ئه‌زموونه‌کانی شۆڕشی ١٩١٧- ١٩٢١ی ئۆکتۆبه‌ر و شۆڕشی ئیسپانیا ١٩٣٦ – ١٩٣٩، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، که دوژمنی چینایه‌تی چه‌وساوان به‌گشتی و کرێکاران ئه‌وانه‌ن و ئه‌وانه بوو‌ن، که له‌ژێر دروشمی بریقه‌داری هه‌ڵخڕێنه‌رانه‌دا ده‌سه‌ڵاتخوازیی خۆیان به‌سه‌ر کۆمیته‌ی کارخانه‌کان و ئه‌نجومه‌ن(سۆڤیێت)ه‌کانی کرێکاران و سه‌ربازان و ده‌ریاوانان له شۆرشی ١٩١٧دا سه‌پاند و له هه‌نگاوی دووه‌مدا کارخانه‌کانیان له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاران ده‌رکێشا و کۆمیته‌کانیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ئه‌نجومه‌نه‌کانیان که‌ناره‌گیرکرد و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی پارته‌که‌یاندا کورتکرده‌وه، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پلان و پیلانانه‌ش، دنه‌دانی گیانی ده‌سته‌گه‌ری (سکتاریزم) و پڕکردنه‌وه‌ی زیندانه‌کان و گوله‌بارانی به کۆمه‌ڵی شۆڕشگێڕه پێشه‌نگه‌کانی شۆرش و درو‌ستکردنی ده‌زگه‌کانی سیخوڕی و تۆقاندن، پێویستی بێچه‌ندوچوونی ئه‌و سه‌رکوته بوو‌ن.
سه‌رکوتی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ١٩١٧ له ڕوسیه له‌لایه‌ن سۆشیالیسته ده‌سه‌لاتخوازه‌کانه‌وه، ته‌نیا به کوشتن و ڕاونانی سۆشیالیسته دژه‌سه‌روه‌ره‌کان [ کۆمه‌ڵکوژی ڕاپه‌ڕیوانی کرۆنشتات و دژه‌خونی له جوتیاره کۆمونخوازه‌کانی ئۆکرانیا و .. تد] کۆتایی نه‌هات، به‌ڵکو حه‌فتا ساڵ بزاڤی سۆشیالیستی له سه‌رتاسه‌ری دونیادا کرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه ناپڕۆلیتێرییه‌کانی دیکتاتۆریی پارت و جه‌نڕاڵه‌کانی ئیمراتۆری ئه‌و پارته و
زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ ئه‌و دڕندایه‌تییه‌ی نه‌زمی نیئۆلێبڕالیزم، که ئه‌وڕۆکه مرۆڤی تائاستی دڕنده دابه‌زاندووه و کار له‌سه‌ر ڕۆبۆتکردنی مرۆڤ ده‌کات.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی ئه‌زموونی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆمان له‌وانه ڕاپه‌ڕینه‌کانی ١٩٧٩ی ئێران و ١٩٩١ی عیراق بده‌ین، ئه‌وا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، که دوژمنانی بزاڤی سۆشیالیستی پاش سه‌رمایه‌داران، ئه‌وا ده‌سته‌گه‌را و ئایدیۆلۆجیاگه‌رانن، که بێجگه له شکست و پرشوبڵاوی و شه‌ڕی لابه‌لایی و ده‌سه‌لاتخوازانه‌ی گروپه ڕامیارییه‌کان، ھیچ یدیكە به‌رهه‌مناهێنن و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌بنه هۆی به‌هیزکردنی ده‌سه‌لاتی دوژمنانی چینایه‌تیمان و گیرکردنی بزووتنه‌وه‌که له کایه پاشکۆییه‌کانی ڕێکخراوه زه‌رده‌کان و به‌فێڕۆدانی وزه‌ی شۆڕشگێڕانه‌مان له‌پێناو ده‌ستاوده‌ستپێکردنی ده‌سه‌لات له پارت و پارله‌مانێکه‌وه بۆ دیکتاتۆریی پارتێك به‌نێوی کرێکاران و سه‌رجه‌م چه‌وساوان. دواجار دوورخستنه‌وه‌مان له ئامانجی کۆتایی، که سه‌رنگونکردنی سه‌روه‌ری چینایه‌تی و ڕۆنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆشیالیستیی ئازاده.
بەكورتی ئامانج له‌م وه‌رگێڕانه، کردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌یه به‌ڕووی جیاواز‌ی بۆچوون و ڕه‌خنه، هاندانی هاوڕێیان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕاستییه شاراوه‌کانی بزاڤی سۆشیالیستی و هه‌ڵخڕاندنی بزاڤێك له‌سه‌ر پایه‌کانی خۆبیرکردنه‌وه و خۆبڕیاردان و خۆجێبه‌جێکردن، بزاڤێك دوور له شوانه‌یی ڕامیاره پیشه‌ییه‌کان و ڕابه‌رایه‌تی پارت و سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتخوازان.
سایکۆلۆجیه‌تی به‌ئه‌ندامبونی حیزب و ئایدولوجی نه‌ته‌وه‌خوازی
ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
به‌ئه‌ندامبوونی که‌سێك بۆ حیزبێك یان ڕێکخراوێکی قوچه‌کی به ڕاستوچه‌پییه‌وه،به‌علمانی و دینییه‌وه به نه‌ته‌وه‌بازی و ئه‌وانی تریشه‌وه، کۆمه‌ڵه ڤاکته‌رێکی بزوتو بینراوو نه‌بینراویش هه‌یه، واته زه‌مینه‌یه‌ك هه‌یه که وا له که‌سێک ده‌کات که کاربکات وقوربانیش بدات له‌و دامه‌زراوه قوچه‌که‌دا ،قه‌ناعه‌تێك په‌یدا ده‌کات له‌پێناو گۆڕانێك له بارێکی نائاساییه‌وه بۆ بارێکی تری ئاسای، له بێ مافییه‌وه بۆ ده‌ستخستنی مافه نه‌دراوه‌کان، له بێده‌سه‌ڵاتییه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدار له لاتیه‌وه بۆ پاره‌دار، له‌بێکارییه‌وه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان…هتد. ئه‌مه به‌هانه‌ی بونه ئه‌ندامه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ماف وداواکاریه‌کانی میلله‌ت ته‌نها له ڕاستیدا ئه‌وه وه‌همێکه‌و لێده‌که‌ن به‌ڕاستو پیرۆزیشی ده‌که‌ن .وه که‌سه‌کانی ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی قوچه‌کی، من پێم وایه به‌ئه‌ندامبونه‌که له‌و حیزب وڕێکخراوانه‌دا خۆی ڕاکردنه له گومانێک که که‌سه‌که‌ی گیژ کردوه، خه‌یاڵه‌کانی بونه ئه‌ندامی حیزب کردۆته مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر خۆیه‌وه‌و و به‌ئاسوده‌و بێباکیه‌وه قبوڵی ده‌کات، ده‌بێته په‌یڕه‌وکه‌رو ده‌روێشی حیزب و هه‌موو درۆکانی حیزنیشی لیکراوه به‌ڕاست،کابرای ئه‌ندامیش بۆی بووه به بابه‌تێك و جاڕی بڵاوبونه‌وه‌ی بۆ ئه‌دات، بۆیه که‌سه حیزبییه‌کان ئیراده‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ناتوانن بیریش بکه‌نه‌وه نه‌ك به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی حقیقه‌تێکدا بگه‌ڕێن، به‌ڵام من له‌م نوسینه‌دا زیاتر باس له‌حیزبی نه‌ته‌وه‌باز ده‌که‌م وه‌کو کورد زبانێك.خۆ حیزبه‌کانی تریش وه‌کو پێشتر باسم کرد‌ووه هه‌مان بۆچونم هه‌یه له‌سه‌ری.
هه‌ڵبه‌ته که‌سه سه‌رکرده سیاسیه حیزبییه‌کان به‌ئاگادارترن و پلانیان هه‌یه، وه سه‌ری ئه‌وسه‌ری تونێله‌که روناکییه‌کی هه‌یه که ئه‌وان ده‌ینینن،که ئه‌ویش ده‌سه‌ڵات ده‌ستخستنه،واته پاره، هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵکی بۆ کۆده‌که‌نه‌وه وبه‌ئایدولوجییه‌ك ده‌رویشه‌کانی حیزبی بۆ خه‌یاڵ ده‌که‌ن، وه به‌شێك له خه‌ڵکانه‌ش ملکه‌چ ده‌که‌ن که ئه‌ندام نین به‌ڵکوهه‌وادارن ده‌یانگه‌یینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که کارێکی موقه‌ده‌س به‌جێده‌گه‌یه‌نن وه‌کو دین ونه‌ته‌وه که‌دووبابه‌تی یه‌کانگیرن وجیاکردنه‌وه‌یان له‌یه‌کتری ته‌نها بۆ بازاڕه، وه خۆشحاڵیش ده‌بن که پشتگیری خۆیان پیشان بده‌ن، وه به‌وه‌ش کۆتای به‌و گێژاوی نائومێدی‌و نیگه‌رانییان ده‌هێنن، که‌سه‌کانی حیزب وهه‌وادارانیان توشی هستریای داکۆکی کردن بون له‌و وه‌همه‌ی که خه‌یاڵی کردون، ئه‌مه به‌مانایه‌کی ڕاستر نامۆبونیه‌تی له‌بونی خۆی(ئه‌وخه‌ڵکه حیزبییه)، هه‌مو ڕیکخراوی قوچه‌کی ئه‌وخه‌ڵکه خۆش باوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه هیزێك ، به‌جۆڕێك که به‌گڕو سوتاندنی ئه‌و که‌سانه یان که‌سه‌که نه‌بێت ئه‌م تاریکستانه‌ی که کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ی تێکه‌وتووه ناڕه‌وێته‌وه،هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ندام ده‌بێنه ده‌روێشێک بۆ ئه‌و حیزبه‌ی که بونی خۆشیان له‌بیربردۆته‌وه ده‌چێت به‌گژ مه‌رگدا،من پێم وایه حیزب له‌جیاتی ڕێگه‌ی ڕزگاری بۆ بدۆزێته‌وه، به دوچاربونی به‌م بیرکردنه‌وه شێواوه له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه خودی خۆی( ئه‌ندامه‌کانی) ده‌کاته کۆیله‌ی سه‌رۆک وبنه‌ماکانی حیزبه‌که‌شی به ئاسوده‌ی وبێباکیشه‌وه قبوڵی ده‌کات.ئه‌گه‌ر بشزانێ بنه‌ماکانی ئه‌و حیزبه ناڕه‌واشه، چونکه حیزب،ناکۆکییه چینایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا نابینێ،له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خه‌ڵکی چه‌واشه بکات له‌تێگه‌یشتنی ناکۆکییه‌کان،ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ چۆن به‌شێك له ده‌سه‌ڵات ببچڕێ که ئه‌وان به‌دوای پاداشته‌وه‌ن وه هه‌ربۆیه‌ش، دروشم وپرنسپه ناپیرۆزه‌کان له‌خه‌ڵکی پیرۆزبکه‌ن.هه‌روه‌کو پرۆفیسۆری پۆلتیک ئیلی که‌دووری ده‌لێ سیاسه‌تی ناشنالیست بریتیه له هه‌ڵچونێکی موراهقانه‌ی هیوابڕ که هه‌موو هه‌وڵه‌کانیش بێ ئه‌نجام وئاینده‌ن، وه‌بزوتنه‌وه‌ی نه‌شنالیستی هیچ نیه جگه له بزوتنه‌وه‌یه‌کی خێڵه‌کی داخراوه که جیاواز‌ی قبوڵ ناکات، که‌دنیا که هه‌موی جییاوازیه.وه به‌ڕێز که‌دوری ده‌ڵێ ناشنالیستو خێڵ یه‌ک بنه‌مان که‌خه‌ڵکی تر قبوڵ ناکات، کۆمه‌ڵگای داخراوی ده‌وێت که مه‌حاڵه.
نه‌ته‌بازه‌کان دوای خه‌یاڵ که‌وتون، ژیان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌وئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ مردن‌دا ده‌خوازن،(که‌م بژی وکه‌ڵ بژی) (کوردستان یان نه‌مان)یان له پاکستان وئه‌فخانستاان ده‌ڵێن (وه‌طن یان تابوت) هه‌روه‌ك (پرۆفیسۆر که‌دوری) سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ هه‌موکات ناشنالیسته‌کان داوای خۆکوژی‌و زه‌بروزه‌نگ ده‌کات له‌ئه‌ندامه‌کانی بۆ سه‌ربه‌ستیه‌کی ڕۆمانسیانه که بونی نیه له واقعدا، وه‌فکری قه‌ومی هه‌رباسی درو‌ستکردنی سوپه‌رمان ده‌کات، بۆکاری سوپه‌رمانیش که تیاچونه، که‌ده‌می هه‌رنه‌ته‌وه‌بازێک ده‌که‌یته‌وه هه‌رباسی به‌رزی توندوتیژی رابردو ده‌کات وهیچ باسێک وپلانێکی ئاینده‌یان نیه.که‌س هه‌یه بتوانی ناوی سه‌رکرده‌یه‌کی حیزبێکی نه‌ته‌وه‌بازی سه‌رکه‌وتوباس بکات ؟ له وانه‌ش ستالین، هتلر،عه‌بولناصر،قه‌زافی،عه‌ره‌فات، هتد، ئه‌مانه‌ی ئه‌م دواییه‌ش که به‌هاری عه‌ره‌بیش به‌شێکه له هه‌مان پڕۆسه‌ی خه‌ڵقکدنی دکتاتۆرئ ته‌نها گۆڕینی کاراکته‌ره‌کانه، جگه له‌وه‌ی که‌له‌دوایدا بونه قه‌صابی میله‌ته‌که‌یان،یان ده‌بن،که‌له سه‌ره‌دان بۆ وه‌رگرتنی حوکم.
ئایدۆلوجیه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی خاوه‌نی پڕۆژه‌ی دروستکردن وخزمه‌تگوزاری نیه، به‌ڵکو له‌میژودا خاوه‌نی به‌ندیخانه‌و کوشتن‌و تاڵانی،شه‌ڕوپروپاگانده‌ی درۆوده‌له‌سه‌یه،ئه‌گه‌روانیه؟با له میژودا نمونه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری حیزب وحکومه‌تێکی سه‌رکه‌وتوی نه‌ته‌وه‌بازیمان بده‌نێ؟که به‌بڕوای من حکومه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی(ناشنالست)له میژودا بونی نیه.ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵی پاراستنی نه‌ته‌وه‌بازی لێئه‌دا ،مه‌گه‌ر ده‌رویشکانی حیزب وهه‌وادارانی نامۆی به‌ژه‌وه‌ند په‌رست یان مه‌ستی که‌سانێك که ده‌زانن به رومانسیه‌تی خۆیان ئازادی به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئایدۆلوژیه‌تی نه‌ته‌وه‌بازی له‌ئه‌ورپادا ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ر له‌وێشدا مرد
کیدوری له‌لاپه‌ره 191ی کتێبه‌که‌ی (ناشنالیزم) پرۆفیسۆری پۆلتیك له زانکۆی له‌نده‌ن ئه‌نتۆنی دی سمث له کتێبی(( نه‌ته‌وه‌خوازی)) نه‌ته‌وه‌خوازی بریتیه له بزوتنه‌وه‌ی لاوه نامۆکان(بێزاره‌کان) ،چونکه نه‌ته‌وه‌خوازی ڕوناکبیره سه‌رلێتێکچووه‌کان(نائاڕاسته‌کراوه)له تۆقاندن ووێرانکاری هیچی تری نهێنایه ئاراوه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچاوانه‌ی که له ڕوی ئیتینیکه‌وه تێکه‌ڵاون.
ئه‌نتۆنی دی سمث ده‌ڵێ ، لای کدوری بیره نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان خۆیان و به‌حه‌قی خۆیان به خاوه‌ن هیز ده‌زانن و له‌ڕاستیدا ئه‌و هیزه‌یان هه‌یه گه‌لان گومڕاو سه‌رلێشێواو بکه‌ن.وله‌ئاکامدا له‌ناویان به‌رن. هوبسباوم مێژوو نوسی گه‌وره‌ی ئنگلیز له کتێبێکیدا به‌ناوی کاته خۆشه‌کان ده‌ڵیت له ئه‌ڵمانیا که‌سێکی کومونست ده‌سوتێ له‌ئه‌نجامی سوتاندنی خانوه‌که‌ی له شه‌ڕی جهانی دووه‌م به بۆردمانی ته‌یاره‌یه‌کی سوڤیاتی که که‌سه‌که‌یان ده‌رهینا له‌ناو خانووه سوتاوه‌که‌دا به‌شێکی زۆری له‌شی سوتابوو له‌کاته‌دا هاواری کرد بژی سوپای نه‌به‌زی سوڤیاتی، ئائه‌وه‌یه وه‌همی حیزبایه‌تی(ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت به‌شێك له‌و کتێبه‌ی ئه‌ریك هوبسباوم ده‌که‌مه کوردی).
پڕۆفیسۆری میژونوس هوبسباوم که بۆماوه‌ی په‌نجا ساڵ مامۆستای مێژوو بوو له زانکۆی کامبرج له‌ڵاپه‌ره 147ی هه‌مان کتیبدا ئیشاره‌تی به‌وه داه‌وه که ده‌ڵێ، ئه‌م ته‌قینه‌وه له‌ناکاوانه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی شتێکی کاتییه‌و ماسکێکه (په‌رده‌یه‌که)له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوو که مێژوو هه‌میشه به‌ره‌و یه‌که‌یه‌کی گه‌وره‌تری په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤه به‌ڵام ناشنالیزم ڕۆڵیکی که‌م ولاوه‌کییه،واته بزوتنه‌وه‌ی مێژوو قه‌تیس ده‌کا له دۆڵێکی ته‌سکاوخێڵکی بچوك.
ئه‌رنست گڵنه‌رمێژوو نوسی که‌ڵه‌ی ئنگلیزی که به‌خوای میژووی نه‌ته‌وه خوازی ده‌ناسرێ ده‌ڵێ ئایدۆلۆجی نه‌ته‌وه‌خوازی تائه‌ندازه‌یه‌کی زۆر بێکه‌ڵک وهه‌ڵه‌یه.بونی نه‌ته‌وه‌کان شتێك نییه له چاره‌یان نوسرابێ و مرۆڤیش به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی پێویستی به‌و بونه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه نییه. لاپه‌ره84 هه‌مان سه‌رچاوه. وه له هه‌مان لاپه‌ره‌دا گڵنه‌ر ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌کان به‌هۆی نه‌ته‌وه‌خوازانییه‌وه دروست بوو‌ن ده‌بن، منیش ده‌ڵێم ئیتر پاشان میله‌ته‌کان ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.
دورخایم زانایه‌کی مێژوی گه‌وره‌یه ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌خوازی وه‌ك ئاینێکی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ(جێگره‌وه) پێ له‌سه‌رڕۆڵی پیرۆزی سروته‌کان داده‌گرێ به‌بۆنه‌و یادوه‌ریه‌کانی سه‌رکرده مه‌زنه‌کان وبه‌ڕێزێکی پێغمبه‌رانه‌وه ده‌ڕواننه دامه‌زرێنه‌رو(شه‌هیدانی نه‌مر).
دیاره ئه‌نتۆنی دی سمث پشتگیری دورخایم ده‌کات که ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان سه‌رکرده‌کانیان ده‌گه‌یه‌ننه پایه‌ی پیرۆزی پێغمبه‌ران وڕزگارکه‌ری گه‌له‌کانیان، هێنه‌ری سه‌رده‌می نوێ، سه‌ربه‌ستی،دادپه‌روه‌ری وخۆشه‌ویستی، ئه‌م بیروباوه‌ڕانه ئه‌ولای(زیاتر له) ئیمانه ته‌قلیدییه‌کان؛ئاینه‌کان ده‌که‌ن، که بایه‌خ به‌ژیانی دوارۆژ ده‌ده‌ن، هه‌ندێك جاریش جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه.واته سه‌رکرده ده‌بێته خاوه‌ن به‌هه‌شتی ئه‌م دنیا‌و ئه‌ودنیاش ئه‌گه‌ر هه‌بێ.
که نه‌ته‌وه‌خوازێك ئه‌وه په‌یامه‌که‌ی بێت ئیتر چۆن خه‌ڵکانێك ناکاته کۆیله‌ی خۆی و له زیندانی کۆیله‌یه‌تی خۆی بێ ئاگای ناکات؟، به‌ناوی داد‌و سه‌ربه‌ستی ودواڕۆژی گوڵ گوڵینه‌وه. وه ژیانی دواڕۆژ ده‌گوێزنه‌وه بۆ سه‌رزه‌وی به‌به‌ڵێنی نه‌مری،وه سمث ده‌ڵێ نه‌مریه‌کی به‌کۆمه‌ڵ که نه‌ته‌وه‌خوازان ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌م وه‌چه‌وه بۆ ئه‌و وه‌چانه‌ی نه‌ته‌وه که هێشتا له‌دایک نه‌بون ده‌گوێزرێته‌وه.نه‌ته‌وه خوازه‌کان نه‌ته‌وه‌ی تر ده‌که‌نه شه‌یتان وشه‌ڕی ڕه‌حمانی خۆیانی پێده‌که‌ن .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه به ده‌نگی نه‌ته‌وه‌خوازان زه‌مینه‌یه‌کی گونجاوی ده‌وێت ،له‌ناوچه‌که له‌وانه بێ‌کاری ، زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداران، مارشه سه‌ربازییه‌کان، به‌کارهێنانی خوێنی شه‌هیدان،سه‌رکرده بێ ئه‌مه‌که‌کان ، قه‌یرانه‌کانی ئابوری ،سانسۆری میدیا به‌وه‌ی که ده‌بێت هه‌مومان بکه‌نه یه‌ك ڕه‌نگ ویه‌ك ده‌نگ ،واته ده‌بێت هه‌موو وته‌کانی وهه‌سته‌کانی دانیشتوان له‌وانه‌ی سه‌رکرده‌و حیزبی پێشه‌وا بچێت یان نابێت ببێ ، له‌وانه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، دینی، ڕه‌نگ و ناوچه‌گه‌ری…. ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆیان ده‌بنه سوته‌مه‌نی به‌ئه‌ندام بونی حیزبێك، که له‌ڕاستیدا له ناخییدا(ئه‌ندام و هه‌وادارانی حیزب) نارامی وئاڵۆزیه‌کی وای بۆ دروست ده‌بێت له‌ڕیکخراوی حیزبه‌که‌وه، وه د‌رکی حه‌قیقه‌ت بۆیان کارێکی مه‌حاڵه، وه ئیتربیرکردنه‌وه‌شی، ته‌فسیری ناڕاستی ئه‌نجام ده‌هێنێ ،ئه‌وجۆره بیرکردنه‌وه‌یه ژیان له که‌سه حیزبییه‌کان لێده‌که‌نه دۆزه‌خ، بۆیه زۆر ئاساییه که ئه‌و که‌سانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی سیاسیه‌وه ده‌کرێنه قوربانی ده‌سکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات به‌ناوی مافی تاك و میله‌ته‌وه ئه‌مه له لایه‌ك، لاکه‌ی تریشی که‌سه تێکشکاوه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی تری وه‌ك خۆی ده‌بنه گروپێکی گه‌وره، که زۆرینه‌یان هه‌مان میژویان هه‌بووه له‌که‌سێکی نه‌فس شکاو دابڕاو بگره نامۆش به‌ڵام حیزب له کۆمه‌ڵگا گه‌روه‌که‌داشدا ده‌یکاته خاوه‌ن هه‌یبه‌تێك که پێشتر ئه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌دیوه، باشترێن نمونه ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌بنه چه‌کداری هه‌ر حیزبێك خه‌ڵکی ناوچه هه‌ژاره‌کانی قه‌راخ شارن یان هی لادێ بێکاره‌کانه‌یان که‌نارکه‌وتوه‌کانی کۆمه‌ڵ، که ده‌بنه چه‌کدار وه‌کو به‌هانه‌یه‌ك که کار ناکات یان کاری ده‌س ناکه‌وێ وخۆشی پێ ڕزگار ناکرێ به‌ڵام قه‌ناعه‌تی پێکراوه که خاوه‌ن باوه‌ره ، ئازایه، به‌ئه‌مه‌ك، که ئه‌و سیفه‌تانه هه‌ر بۆی خه‌ڵقکراوه‌و هیچی له‌و که‌سه‌دا نه‌بووه‌و نیشه،به‌ڵام حیزب له هه‌وادا ده‌یکاته قاره‌مانو داستانی پێ تۆمار ده‌کات له‌خه‌یاڵداو نیشآنه‌ی ئازادی پێده‌به‌خشێ که نرخی دڵۆپه خوێنێکی ئه‌و که‌سه‌ی نیه‌و مرۆڤیش شایسته‌ی ئه‌و درۆیه نیه له‌گه‌ڵیا بکرێ به‌ڵام پیاوانی حیزب ده‌یکه‌ن..
وه‌ناتوانین باسی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی بکه‌ین به‌بێ بونی حیزب، وه‌حیزب کۆپانییه‌کی سودو قانزاج هێنه، به وه‌ی که ده‌بێته درو‌ستکردنی حیزبێکی نه‌ته‌وه‌خواز تونای وروژاندنی هه‌ست وکۆنترۆڵی خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی ده‌کات بۆ به‌شداری نه‌ك هه‌ربه‌شداری بگره خۆسوتاندن وبۆ ئه‌و وه‌همه،وه یا جه‌لاد بۆ ئه‌وانی تر که له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی حیزب‌دا هاورا نییه. واته که‌ره‌سه‌ی نه‌ته‌وه خوازی کارکردنه له‌سه‌ر وه‌هم، ئه‌نتونی ده‌ڵێ (هه‌مان سه‌رچاوه) وه‌همێك که پێده‌ڵێن خۆشه‌ویستی که وه‌ك دینێکی سیاسی به‌هه‌شتی دینیکه‌ت بۆت ده‌کاته ڕاستیه‌کی سه‌رزه‌مینی هه‌موو نه‌ریته موقه‌ده‌سه تێپه‌ڕیوه‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه له‌فۆڕمێکی زۆر جوانتر‌و ڕازیککه‌رتر
وه لای زۆرینه‌ی خه‌لکی ئاگاداری سیاسی ئه‌وه‌یان لائاشکرایه که نه‌ته‌وه خوزان خه‌ڵکیان له‌سه‌ر هونه‌ری روبه‌ڕوبه‌بونه‌وه‌ی مردن ڕاهێناوه زیاتر له‌وه‌ی باسی ژیانی ڕاسته‌قینه بکات، که خۆشی وبه‌ختیار هێنه‌ر بێت.
فرۆید ئه‌وه باش باس ده‌کات(به‌ئه‌ندامبونی حیزبی) ده‌ڵێ، ئه‌و که‌سانه ئه‌وانه‌ن که له‌عه‌قڵدا گه‌وره نه‌بون ، وه‌کو مناڵێك که چۆن له ته‌مه‌نی مناڵێدا پێویستی به ئاگاداری باوك ودایکی هه‌یه که ئاگاداری بکاته‌وه، فیری ئه‌و شتانه‌ی بکات که مناڵه‌که‌ی ناتوانێ لێان تێبگات، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌بنه که‌سێکی حیزبی، دینی یان هه‌رچییه‌کی تر له‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یدا پێویستیان به‌هه‌مان ئاگادارکردنه‌وه‌و ئاگالێبونه هه‌ر ماوه‌و هه‌یه، بۆیه حیزب باشترین ڕێنومایکه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و که‌سه نه‌فس تێکشکاوانه که له حیزبێکدا خۆیان بدۆزنه‌وه، یان ڕاکردنێکه له‌و واقعه‌ی که‌تێیدانو ئازاریان ده‌دات ، به‌وڕاکردنه‌یان له‌به‌رپرسیارێتی ژیان رزگار ده‌بن
جا حیزبه‌که دینی بێت ، یان دینیه‌کی علمانی(حیزبی سیاسی) بێت وه‌کو حیزبه قه‌ومییه‌کان ولیبراڵ وچه‌په‌کان، که هه‌مویان له‌ژێر یه‌ك چه‌تردان ئه‌ویش چۆک دادانی که‌سانێکه به‌رامبه‌ر وه‌همێك که سه‌رقاڵی کرد‌ووه(ڕزگاری نشتمان وپاراستنی حیزبی سه‌رکرده‌وقاره‌مان) .
په‌یوه‌ندیه فراوان وته‌کنیکه‌کانی پروپاگه‌نده ، ده‌رفه‌ت بۆ نوخبه‌کان ده‌ره‌خسێنێ تا باوه‌روبه‌ها وقییه‌م هاوبه‌شه‌کان له ناو کۆمه‌ڵدا کاریگه‌ری گشتیان هه‌بێ وه بچه‌سپێنێ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سیمای نه‌ته‌وایه‌تی یان دینی هه‌بێ، ئیتر به‌فێڵ به‌رگی ڕه‌وای ده‌که‌ن به‌به‌را ده‌یکه‌نه که‌لتور، که که‌لتوره‌که‌ش خه‌ڵکی وا ڕآده‌هێنێ که به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه بگرێت و ڕوبه‌ڕوی مردن بێته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌که‌نه حه‌کیم ومامۆستای به‌شێکی خه‌ڵکه‌که، وه ئیتر جه‌خت له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی و قوربانی وپیرۆزی په‌رستن به زیندوو ومردووه‌کانه‌وه وا ده‌کات حه‌ز بکات ببێته قوربانی ئه‌و وه‌همه‌ی که پێیگیژ کراوه ئه‌مه‌یه حیزب که به‌دوستکردنی ئه‌فسانه ده‌ترفێنێته ئاستیکی وا که ده‌تکاته خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌کی ئه‌فسوناوی وا که ئه‌وئیمانداریه ده‌بێته ئه‌خلاق و فیری هونه‌ری خۆکوژیت ده‌کات ومتمانه‌یه‌کی وات پێده‌به‌خشێ به‌زه‌حمه‌ت تیگه‌یشتن به‌به‌ریاده‌کرێت.(به‌شێکی زۆری ئه‌م فکرانه هی ئه‌نتۆنی سمث،له‌کتێبی نه‌ته‌وه‌خوازیه‌وه وه‌رگیراوه.
وه‌کو کافکا ده‌ڵێ تۆ که نه‌توانی له ناختا ئازادی دروست بکه‌یت ده‌بێت لای که‌سێک ده‌بیت لای که‌سێک بمێنیته‌وه که ڕینوماید بکات په‌یڕه‌ویکه‌ریش بکه‌یته موقه‌ده‌س..سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ش بکه‌یت که وه‌ك ئه‌و باسه قبوڵ ناکه‌ن.
من حه‌زم ده‌کرد نمونه‌ی زیندووی ئه‌وکه‌سانه بزانم که چی وای لێکردون ببنه که‌سێکی حیزبی و له‌پێناویشدا شه‌ڕی مان ونه‌مان بکه‌ن ، چی کردینیه ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و خه‌یاڵه. هه‌ڵبه من چه‌ند وه‌ڵامێکم ده‌سکه‌وتووه، له‌وانه که‌سێك وتی من چومه حیزبێکی چه‌په‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میژوی چه‌پایه‌تی له خیزانه‌که‌ماندا بووه، یان بی‌کاری بێته مایه‌ی بێزاریه‌ك که مردن له‌ژیانێکی بێ‌کاری باشتر بێت وله‌لۆمه‌ی بێکاریش ڕزگار بووم. وه‌ڵامێکی تر بۆ به‌ئه‌ندامبانی له‌حیزبێکدا ده‌یگه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که دژایه‌تی باوکی ده‌کرد ، هه‌ر ویستویه‌ی به‌ره‌نگاری باوکی ببێته‌وه بۆیه چۆته حیزبێکه‌وه که باوکی دژی ئه‌و حیزبه بووه.یان ئه‌وه‌تا نقودی هه‌یه وده‌یه‌وێت سیاسته حیزبیه‌که‌ی بکاته به‌رنامه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی دروستکردانو خۆده‌رخستن له به‌رده‌م خه‌ڵکیدا، که‌ئه‌وه‌ش به‌شێکه له پاره‌دروستکردن.
که‌سێکی تر خۆشه‌ویستی بۆ شاره‌که‌م( خاکه‌که‌م) ، که حه‌زم ده‌کرد قوربانی بۆ بده‌م به‌گیانی خۆم، هه‌ر وه‌کو مشێل عه‌فله‌ق،دروستکه‌ری حیزبی به‌عسی سوری وعێراق که ده‌ڵێ ده‌بێت خۆشه‌ویستی نشتیمان گرنگه‌و ده‌بێت کاری ڕۆژانه‌مان بێت، بۆ ژیانمان(حیزبه‌که‌ی) .
کافکا ده‌ڵێت ، به‌قسه‌ی دڵخۆشکه‌رو هیوابه‌خش دامرکانه‌وه‌ی ڕوحی پڕنیگه‌رانی ،مه‌سه‌له‌کان کۆتای پێدێت به‌کوڕنوش بردن و خۆشت به‌که‌ماڵی ئازاد‌و ئاسوده ده‌بینی. ئه‌مه ڕسته‌یه‌کی پڕ به‌پێستی به‌ئه‌ندام بونه‌وله حیزبێکا، وه‌ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگه‌یه‌کی درۆ‌و ڕیا بۆ هه‌موان واڵا ده‌که‌ن فروفێڵ و فریودان وه‌ك یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی ژیان ده‌خه‌نه ڕوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه فریدانه که سوپه‌رمانی ئه‌وه ئیمان و‌دروشمی نه‌ته‌وه‌بازه‌کانن، که‌ئه‌نجامه‌که‌شی جگه له‌قه‌واره‌یه‌کی به‌تاڵ هیچی تر نیه.که‌سێك له دۆزه‌خێکا بژی وسه‌رفرازی ڕۆژه‌کانی ئاینده‌ی بۆ بخوازی.هه‌ڵبه‌ته سۆراخکردن وبه‌ته‌ماکردنی بۆ کارێکی سوپه‌رمانی، ئه‌وه ئیمان و‌دروشمی نه‌ته‌وه‌بازه‌کانن، که ئه‌نجامه‌که‌شی جگه له قه‌واره‌یه‌کی به‌تاڵ هیچی تر نییه.
هێزه تاریکه‌کان
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 14/11/2012
سیسته‌می سه‌رده‌م ، سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ، که تا ئێستا دوا قۆناغێکه که به‌شه‌ریه‌ت به‌خۆیه‌وه دیتبێتی سه‌رجه‌می کون و که‌له‌به‌ره‌کانی ژیانمانی وه‌کو هزر، وه‌کو تارمایی ، وه‌کو واقییع، گرتۆته‌وه له سه‌رتاپای په‌یوه‌ندی کارکردن و هه‌موو بواره‌کانی تری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانماندا، ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
کارێکی هێنده گران نییه تاکو بزانین ئه‌م سیسته‌مه به‌م هه‌موو دڕه‌ندایه‌تییه‌وه ، به‌م نه‌رێت و سروشتی شه‌ڕه‌نگێزێتیه‌وه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ ، به‌رامبه‌ر به گیانله‌به‌ران و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کان، به‌رامبه‌ر به ژینگه بۆچی بۆ ئه‌م ماوه زۆره توانیوێتی وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد زاڵببێت به‌سه‌رماندا و پاوانی ژیانمان بکات.
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی زیاتر له هۆکاره‌کانی تر مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی هه‌بوونوو مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ده‌سته‌به‌رکردوه ئه‌م ده‌سگه زه‌به‌لاحانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م : ماسمیدیای لیبرا‌ڵ: هه‌موو به‌شه‌کانی میدیا له ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، ڕادویۆ، ڕێکلامه‌وه تا ده‌گاته ته‌له‌فزیۆن هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌ن کۆمپانیا گه‌وه‌کانه‌وه، ده‌وڵه‌ته‌وه، یا که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه ، قۆرخکراون. هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش سوود و به‌رژه‌وه‌ندیان له به‌رده‌وامبوون و به‌رقه‌راربوونی سیسته‌مه‌که‌دایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه که وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی میدیا به‌گشتی ده‌بێت له خزمه‌تی سیسته‌مه‌که‌دا بێت. دیاره نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی که که‌سانی چه‌پ و سه‌ربه‌خۆ و خه‌ڵکانی باشیش له‌م بواره‌دا، هه‌ن و کارده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه که‌من و ناتوانن سنوریی هه‌لومه‌رجی گرێبه‌ستی سه‌ر کاری نێوانی خۆیان و کۆمپانییه‌کانی که کاری بۆ ده‌که‌ن، ببه‌زێنێنن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ش ناوبه‌ناو ده‌بینین که به‌رنامه‌یه‌کی باش، فلیمێکی باش نیشانده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش به‌گشتی نابێت به ته‌واوی سنوریی یاسا ببه‌زێنن و هانده‌ر و نیشانده‌ری به‌گژاچونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بن.
ڕۆڵی میدیا‌و پاگه‌نده‌ی میدیا له هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا ده‌وری خۆیان هه‌بووه و ئیدی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بووبن یا دژ به‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام تا ئێستا به‌شه‌ریه‌ت میدیای ئاوا به‌هێز ، وه‌ک میدیای لیبراڵی نه‌بینیوه، ئه‌میش هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که به‌بێ میدیا و به‌بێ پاڵپشت و پاگه‌نده‌ی میدیا هه‌رکارێک بکرێت سه‌رکه‌وتنی یا ته‌واوکردنی یا کارایی و کاردانه‌وه‌ی کاره‌که، ده‌که‌وێته خانه‌ی مه‌حاڵه‌وه .
کاریگه‌ری ماسمیدیا نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئێمه‌ی گه‌وره‌ته‌مه‌ن هه‌یه ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر منداڵانمان ، منداڵه ساواکانیشمان ، ئه‌و کاریگه‌رییه به زیاده‌وه داده‌نێت و مێشکیان به ئاسانی ئاماده ده‌کات به شۆرینه‌وه‌ی ده‌ماخیان له گرنگیدان به بزنس و که‌ره‌سه و کاڵا و ماتریاڵی سه‌رده‌م ، خۆته‌ریکگرتن و بایاخدان و به‌دووکه‌وتنی ده‌سته‌واژه‌ی ” خۆت یه‌که‌م و ئه‌وانی تر دووهه‌م” ، به‌هێزکردنی ڕۆحی ململانێیه‌کی شه‌ڕه‌نگێزانه له‌گه‌ڵ هاوپۆل و هاوه‌ڵه‌کانیانا، ملکه‌چبوون و خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به پڕۆگرامی خۆێندنه‌وه که زیاتر بره‌و به توانا و پاڵه‌وانێتی و ده‌ستپێشکه‌ری تاک له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌دات، ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و دین و مه‌زهه‌ب به‌هێزده‌کات، بواری دیمۆکراسی- لیبرا‌ڵ و سیاسه‌تی لیبرا‌ڵ و حکومه‌ته‌کانی ، پان و به‌رینتر ده‌کات، ئه‌مانه و گه‌لێکی تر تا له خویندنگاباڵاکاندا و زانکۆکان‌دا هه‌موو ئه‌مانه ته‌واوده‌کرێن ، تاکو مرۆڤه ساواکه که گه‌وره بوو له گیانی مرۆڤانه‌ی خۆی ڕوتبکرێته‌وه و ببێته هه‌ڵسوڕاوێکی چالاکی پارێزه‌ری سیسته‌مه‌که.
به کورتییه‌که‌ی هێزی میدیا، یا دروستتده‌کات یا تێکتده‌شکێنێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه هه‌یه که ده‌توانن ڕه‌شیان لێبکه‌ن به سپی، باش به خراپ، ڕاستی به ناڕاستی، چه‌پ به ڕاست، کاپیتاڵیزم به سۆشیالیزم، پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر ڕاسته. بۆیه لامان سه‌یر نییه له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سه‌ره‌کشالیارێکدا، سه‌ره‌ککۆمارێکدا، پارتێکدا، قسه و پێشبینییه‌کانی میدیا سه‌د ده‌ر سه‌د ڕاست ده‌ر ده‌چن.
میدیا به‌ماوه‌یه‌ک پێش داگیرکردنی عێراق ، هه‌ر زوو ده‌ستی کرد به کێڵانی زه‌مینه‌ی درو‌ستکردنی جه‌نگی ناوخۆ و به‌هێزکردنی ڕۆحی سکتاریانه و باس له ناکۆکی نێوان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژوی ناکۆکی و دووژمنایه‌تییه‌ی نێوانی شیعه و سوونه، کورد و عه‌ره‌ب، تورک و کورد، عه‌ره‌ب تورک، هه‌ربۆیه له دوای داگیرکردنی عێراق، جگه له‌وه‌ی که میدیا وتی، به‌داخه‌وه، ئێمه‌ش شتێکی ترمان نه‌بینی.
یاخود له ” به‌هاری عه‌ره‌بی دا” میدیا چ پاگه‌نده‌یه‌ک ده‌کات بۆ ئه‌و ناڕه‌زایی و ڕاپه‌ڕیننانه‌ی خه‌ڵک له‌و وڵاتانه‌دا که خاوه‌ن میدیا حه‌زی به‌گۆڕینی ده‌مووچاوه‌کانه ، سیاسه‌ته‌که‌یانه، به‌ڵام نه‌ک سیسته‌مه‌که‌یان. چۆن کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا ( دیاره مه‌به‌ستم له هێڵی گشتی و دیاری بزوتنه‌وه‌که‌یه) به بزوتنه‌وه‌یه‌ک بناسێنێت که خه‌ڵکی ته‌واوی ئازدی و سه‌رفرازی خۆیان له‌گه‌ڵ نان و کار و خوێندن و چاره‌سه‌ری به‌لاش و خانووبه‌ره‌ی باش ، به ئاکامی یا سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه، گرێبده‌نه‌وه.
دووهه‌م: کۆمپانییه گه‌وره‌کان و بانقه‌کا ن و ده‌سگه‌دراوییه‌کانی تر: ده‌وری ئه‌م که‌ڵه کۆمپانیانه‌ش نه‌ک هه‌ر که‌متر نییه له ڕۆڵی میدیا، به‌ڵکو یه‌ک ته‌واوکه‌ری ئه‌وی تریانه، ئه‌وان میدیایان دروستکرد‌وه و په‌روه‌رده‌کردوه ، میدیاش به‌ده‌وری خۆی ڕۆلی خزمه‌تکه‌ر و خزمه‌تکارێکی به‌ئه‌مه‌کی ئه‌وان، ده‌بینێت و ده‌زانێت. به‌ژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایان به‌ڕاده‌یه‌ک تێهه‌ڵکێش بووه که له‌یه‌کدی جیابوونه‌وه‌یان، مه‌حاڵه.
کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ده‌ستیان سووره به‌خوێنی ملیۆنه‌ها له خه‌ڵکانی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش و ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ر و ژینگه‌دا، به‌چه‌وساندنه‌وه‌یان، به‌ڕاگوێزانیان ، به‌به‌تاڵانبردنی سه‌ره‌وت و سامانی میللیان و سروشتیان، به زه‌وتکردنی خاک و نیشتمانیان ، به‌هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌هلی و دینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و هتد. ئه‌م کۆمپانیا گه‌ورانه له چه‌شنی جیاجیادا هه‌ن : هه‌ر له کۆمپانیای جلوبه‌گ و درو‌ستکردنی پۆشاک و ڕێگاوبان دروستکردن و بیناکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و “Nation Building ” ، نه‌وت و غاز و به‌نزین و کاره‌با و سه‌رتاپای سه‌رچاوه‌کانی وزه، کۆمپانیای درو‌ستکردنی سه‌یاره و که‌ره‌سه‌و ئامرازه‌کانی سوپایی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و کۆمپانیای داووده‌رمان ، پاراستن و ئاسایش وه‌کو کۆمپانیای G4S ، هێڵه ئاسمانییه‌کان و فڕۆکه و …تا ده‌گاته سه‌ده‌ها جۆر له سوپه‌رمارکێتی گه‌وره گه‌وره و گه‌لێکی تر له‌مانه. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی زیادکردن و که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری سه‌رمایه‌دایه، هه‌میشه‌ش لای ئه‌وان سوود و قازانج پێش به‌های مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌وێت.
هه‌رچیش بانق و ده‌سگه دراوییه‌کانیشن سه‌روبنی یه‌کترین له‌گه‌ڵ هه‌موو کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا، نه ئه‌مان به‌بێ ئه‌وان ده‌یانکرێت نه ئه‌وانیش به‌بێ ئه‌مان، گه‌شه‌کردن و تۆکمه‌بوونی زیاتری ئه‌مان ، گه‌شه‌کردن و قه‌به‌بوونی زیاتری ئه‌وی تریانه ، به‌هاری ئه‌مان به‌هاری ئه‌وانه و پایزیشیان ، پایزی ئه‌وان. ئه‌مان ده‌سگه‌یه‌کی دراوین و سه‌رچاوه‌ی قه‌رزوقۆڵه‌ن به‌وان ، ئه‌وانیش به‌بێ پاره‌ی ئه‌مان ناتوانن نه ده‌سه‌ڵاتیان فراوانتر بکه‌ن و نه سه‌رمایه و قازانجه‌کانیشیان زیاتر بکه‌ن. هه‌ر بۆیه سه‌رکه‌وتنی ئه‌مان سه‌رکه‌وتنی ئه‌وانه و نوشستیشیان نوشستی ئه‌وانه.
ده‌سگه دراوییه‌کان به بانقه‌کانه‌وه یه‌کێکن له هه‌ره شه‌رایته‌کانی بوونی ژیان له سای ئه‌م سیسته‌مه‌دا. بانقه‌کان پاوانی ژیانی سه‌رجه‌می تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یان کرد‌ووه، ئه‌مڕۆ بوونی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه، یانی بوونی ‘ژماره‌یه‌کی بانقی’ یا کۆدێکی ئه‌و، که تۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ت نه‌بێت نه ده‌توانیت کار بکه‌یت، نه سلفه‌ی عه‌قار وه‌رگریت ، نه قه‌رز بکه‌یت و نه قه‌رز بده‌یته‌وه، نه سه‌فه‌ر بکه‌یت، نه شتێکی گرانبه‌ها بکڕیت، ته‌نانه‌ت نا‌توانیت هیچ جۆره بیمه‌یه‌ک وه‌رگریت، گه‌ر تۆ حسابێکی بانقت نه‌بێت. ده‌سگه‌ی بانق له‌پاڵ سه‌پاندنی خۆیدا به‌سه‌ر ئێمه‌دا، واخۆشی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، بووه به به‌شێک له ده‌وڵه‌ت ، ده‌وڵه‌تیش ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ببێت، بۆیه له‌م قه‌یرانه ئابورییه‌دا زووزوو ده‌بینین که فڵان بانق و فیسار بانق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستگرۆیی ده‌کرێت تاکو هه‌ره‌س نه‌هێنێت. له پاساوی ئه‌م یارمه‌تی دانه‌دا ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت: بانق شیرازه‌ی ژیان و کۆمه‌ڵگه‌ی ڕاگرتوه ، که ئه‌و شیرازه‌یه بچڕا ئیدی شیرازه‌ی هه‌موو شتێک له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بچڕێت.
گه‌ر پێشتر له‌لای هه‌ندێکمان ڕۆڵی ده‌سگه دراویه‌کانی وه‌کو سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانقی جیهانی و بانقی ناوه‌ندی ئه‌وروپی ، له ڕاووڕوتکردنی وڵاتانی تر و بردنی سامانیان به سه‌پاندنی ده‌یه‌ها هه‌لومه‌رجی خۆیان له‌ژێر ناوی جیاجیادا له‌کاتی پێویستی داواکردنی قه‌رزدا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه ، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریکای لاتین و هه‌ندێک له وڵاتانی تری به‌ده‌ر له‌وان، ئه‌وا ئێستا له سه‌رده‌می ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه‌دا ، ئه‌وه به‌باشی ده‌بینین. به‌تایبه‌تی گه‌ر ته‌ماشای مه‌ر‌جه‌کانیان که له‌سه‌ر یۆنان و ئیسپانیا و پورتوغال و ئیرله‌نده و ئیتالیا، له پێدانی قه‌زدا، دایان ناوه، که چۆن ستانده‌ری ژیانیان له دوانیاندا: یۆنان و ئیسپانیادا وا هێناوه‌ته خواره‌وه که نزیکه له ژیانی خه‌ڵکی عێراق و ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه.
له هه‌قه‌تدا ئه‌مانن، ئه‌م کۆمپانیا و ده‌سگه دراوییانه‌ن که فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانیان له ده‌ستدایه، ئه‌مانه تا ئه‌و ڕاده‌یه به ده‌سه‌ڵاتن، دیاره ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش ده‌سه‌ڵاتی ئابورییانه.
سێهه‌م: دوڵه‌ت و سه‌رجه‌می ده‌سگه‌کانی: ده‌وڵه‌ت که وه‌کو برایه‌کی گه‌وره یا پاساوانێکی به‌توانا له پارێزگاریکردن و هێڵانه‌وه‌ی موڵکیه‌تی تایبه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وجود، له سه‌ری سه‌ری هه‌ره‌مه‌که‌وه به خۆیی و هه‌موو ئامرازه سه‌رکوتکه‌ره‌کانییه‌وه ، هه‌ر له په‌ڕله‌مان و دائیره‌ی داد‌و دادوه‌ری ، سه‌روه‌ری یاسا، هێزی سوپا و پۆلیس و تۆڕه سیخوڕییه‌کانی له‌پاڵ چاودێریکردنی هاوڵاتیانه‌وه له ڕێگای کامیرا و ته‌له‌فون و کۆمپیته‌ر و ئامێره ئه‌لکترۆنیه‌کانی تره‌وه، که‌نیسه‌و مزگه‌وت و دین و مه‌زهه‌ب، سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌کردن، په‌یڕه‌ویکردنی سیسته‌می بیرۆکراسی هیراشی له سه‌رجه‌می ده‌سگه‌کانی ده‌وڵه‌تدا، سیسته‌می باج و…..هتد، ڕاوه‌ستاوه.
په‌ڕله‌مان و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان که له لوتکه‌ی ئه‌و ڕێکخستنه هیراشییه‌دان و به ده‌نگی خه‌ڵکی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه، به‌لام له هه‌قه‌تدا ئه‌مان پارێزه‌ر و به‌رگریکه‌ری سیسته‌می کاریکرێگرته و جه‌نگ و به‌تاڵه و نه‌بوونی و هه‌ژاری و بێلانه و بێخانویه‌تین، نه‌ک نوێنرایه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردون. ئه‌م به‌رگریکردنه‌ش له سیسته‌مه‌که و نوێنه‌رانی سیسته‌مه‌که له ڕێگای مه‌هزه‌له‌ی ده‌نگدانه‌وه و ملکه‌چێتی بۆ یاسای لیبرا‌ڵ و سه‌روه‌رێتی ئه‌و یاسایه‌یه. ئه‌مان هه‌ڵگرانی ئه‌و خاکه‌نازانه‌ن که به‌به‌رده‌وامی به‌ناوی یاسا و پاراستنی یاسا و ئاسایشی وڵاته‌وه، خۆڵده‌که‌نه چاوی خه‌ڵکییه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن که خه‌ڵکی له مافه‌کانی خۆیان که له‌لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کی زۆر که‌مه‌وه زه‌وتکراوه ، بێئاگابن و به‌ڕوی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵنه‌گه‌ڕینه‌وه. ئه‌مان ئه‌و داروده‌سته‌ن که له‌پاڵ پایه‌کانی تری ده‌وڵه‌تدا بڕیاره گرنگه‌کان سه‌باره‌ت به ژیانی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه، هه‌ر هه‌موومان، ده‌ده‌ن. ئه‌مانن ڕا له‌سه‌ر نه‌خشه‌کێشراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و تاکتیک و ستراتیجیه‌کانی له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، ده‌ده‌ن، که هه‌ر هه‌مووشی ده‌بێت له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌وان و پته‌وکردنی زیاتری ده‌وڵه‌ت و ئه‌و پایانه‌شی که ده‌وڵه‌تیان ڕاگرتوه، ببێت.
ده‌وڵه‌ت وه‌کو ڕێکخه‌رێکی کۆمه‌ڵگه و پارێزه‌ری باروودۆخی هه‌نوکه‌یی، ئه‌رکه‌کانی هه‌ر له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا کۆتایی نایه‌ت ، به‌ڵکو کارئاساییه‌کی زۆر گه‌وره بۆ کۆمپانیا و بانقه‌کان و بزنسمانه گه‌وره‌کان و توێژاڵی ده‌سته‌بژێر، ده‌کات به گرتنه ئه‌ستۆی گه‌لێک ڕۆڵی گرنگ که له توانای خودی ئه‌وان خۆیاندا نییه، چونکه نه وه‌ختیان هه‌یه و نه پاره‌ش له‌وانه‌دا سه‌رف ده‌که‌ن، بۆ نموونه: به‌ندیخانه، نه‌خۆشخانه، په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن، دادگا، دانانی یاسا، په‌یوه‌ندی بازرگانی و بزنسی نێوده‌وڵه‌تان، سوپا، پۆلیس ، تۆڕه سیخوڕییه‌کان…هتد هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تیدا، له سای ده‌وڵه‌تی دیمۆکراسی و بیرۆکراتیدا ، زه‌رورن هه‌م بۆ په‌روه‌رده‌کردن و ئاڕاسته‌کردنی تاکه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌ی که بزنس به‌گشتی، هه‌یه‌تی، هه‌م بۆ سزادانیشیان له کاتی سه‌رپێچیکردنیان له یاسا یاخود هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌ڕوی یاسادا، ئیدی یاسای کار و بزنس بێت، یاسای سه‌ربازی بێت، یا یاساکانی تری ده‌وڵه‌تی، بێت.
ئابه‌م شێوه‌یه ده‌بینین که چ په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و و به‌رژه‌وه‌ندخوازی له نێوانی ئه‌م سێکوچکه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه. ئه‌م سێکوچکه‌یه‌ش سێ هێزی تاریکن ، سێ هێزی ڕه‌شن که به‌هه‌موو تونای خۆیانه‌وه له‌پاڵ هێزه‌کانی تردا ئه‌م سیسته‌مه‌یان ڕاگرتوه و به‌رده‌وامیش پارێزگاری لێده‌که‌ن و له هه‌وڵی مانه‌وه‌یدان.
هزه سه‌ره‌کییه‌کانی ئازادیخوازی
دانییل غریین
و. له عه‌ره‌بیه‌وه سه‌لام عارف
(4) هێرشکردنه سه‌ر دیموکراتییه‌تی بۆرژوازی*ئه‌مه‌یه
ڕه‌تکردنه‌وه و ڕه‌خنه‌گرتنی ئازادیخواز له فڕووفێڵ و ته‌ڵه‌بازی دیموکراتییه‌تی بۆرژوای بێبه‌زه‌ییه،وه‌ك ڕه‌تکردنه‌زه‌و ڕه‌خنه‌گرتنی سۆسیالیستی ده‌سه‌ڵاتگه‌را نه‌رموونیان و لیقن نییه.
ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی، که نازناوی (أمة nation) پێبه‌خشراوه، ته‌واو مه‌ترسیداره و هیچی که‌متر نییه، له ده‌وڵه‌ته کۆنه‌که سته‌مکاره‌که له دیدی (شتێنه‌ر)دا ” پاشا کۆنه‌که، له‌چاو پاشای نوێ‌دا (الأمة) نه‌کبه‌توو زوڵملێکراو بووە، لیبریالیزم هه‌ر سووکردن و بچوکردنه‌وه‌که‌ی جاری جارانی منه (الأنا) ڕاسته هه‌ندێك ئیمتیاز ده‌ستخراون، به‌ڵام ئه‌و ئیمتازانه بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت بوو‌ن، نه‌ك بۆ به‌هێزکردنی من (الأنا) “.
به بیروبۆچونی (پرۆدۆ‌ن) “دیموکراتییه‌ت هیچی زیاتر نییه له ده‌ستورخوازییه سته‌مکاره‌که” ئه‌و کاته‌ی باوباپیرانمان جاڕی سه‌روه‌ری (گه‌ل)یاندا فێڵیان لێکردیین، له‌واقعدا ئه‌و (گه‌ل)ه کوتوومت له مه‌لیکێکی بێموڵك ئه‌چێت، ئه‌و مه‌لیکه ته‌نها خاوه‌نی مه‌زنی مه‌لیکه‌کانه و هیچیتر، حوکم ناکات، ده‌سنیشان ئه‌کرێت و دائه‌مه‌زێنرێت، هه‌ر سێ ساڵ، یان پێنج ساڵ جارێك له هه‌ڵبژاردنێکی نوێ‌دا بۆی دووباره ده‌کرێته‌وه، گه‌ر مه‌لیکیش نه‌مێنێت موڵك هه‌ر پارێزراوه به ڕێکوپێکی، ئه‌و (گه‌له)ش، که‌وا به تۆپزی ڕۆشنبیرکردنی خراوه‌ته خانه‌ی پشتگیۆخستنه‌وه‌و، کارتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی نێوده‌ستی، ته‌نها فێڵێکی نه‌فره‌تییه و هیچ سوودێکی لێنابینێت، کارتێکه داهێنراوه و ڕه‌خسێنراوه بۆ سه‌روه‌ری خاوه‌ن موڵکه‌کان و بازرگانی و پیشه‌سازی.
(باکۆنین)یش ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی “سیستمی نوێنه‌رایه‌تی په‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل دابیین ناکات، به پێچه‌وانه‌وه ئیرۆستقراتیه‌تێکی هه‌میشه‌یی ده‌خوڵقێنێت و په‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌پارێزێت دژی گه‌ل” هه‌ڵبژاردنی گشتی پێچووپه‌نا پێکردنه، پاراستنکارییه، ده‌مامکه و “ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار له پشتیانه‌وه خۆی حه‌شارداوه (بانکه‌کان -سووپا-پۆلیس)یش هه‌موویان دارشه‌قی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن” جگه له‌وه ” ئه‌و سیستمی نوێنه‌رایه‌تییه، ئامرازێکی نایابه بۆ داپڵۆسیین و نابووتکردنی گه‌ل” هه‌موو ئه‌وانه‌ش، به‌ناوی ئیراده‌ی میلییه‌وه.
ئازادیخواز کارتی ده‌نگدان به ئامرازی بەدەستھێنانی ئازادی نازانێت
(پرۆدۆ‌ن) له ڕووی تیۆرییه‌وه (بزرخواز، تغیبي) بووه، دژی به‌شداریکردن بووه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، چونکه بڕوای وابووه، که “شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، شۆڕشێکی شێواو ده‌بێت، گه‌ر له ڕێگه‌ی شۆڕشێکی سیاسیه‌وه بێت خودی هه‌ڵبژاردن لۆجیك نییه، ملهوڕیه، ده‌ستێکه‌ڵکردنه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات. بۆئه‌وه‌ی بتوانیین جه‌نگ به‌رپا بکه‌ین دژی هه‌موو حزبه کۆنه‌کان، پێوویسته ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به سه‌کۆی ململانێی بزانیین، نه‌ك ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان” به‌ڵام (پرۆدۆ‌ن) خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که هه‌ڵوێستی وه‌هابووه، خۆی به‌و چه‌شنه موماره‌سه‌ی ئه‌و خه‌باته سیاسیه‌ی نه‌کردووه و ده‌ستبه‌رداری پراکتیزه‌کردنی ئه‌و هه‌ڵوێسته بیروباوه‌ڕییه بووە، حوزه‌یرانی ساڵی 1848 به نوێنه‌ر هه‌ڵبژێرا و ده‌ستی له خۆی به‌ردا و خلیسکایه ناو به‌زمی په‌رله‌مانچێتییه‌وه، دواتر له ئه‌یلولی 1848 له هه‌ڵبژاردنه‌کانی نوێنه‌راندا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دووباره کرده‌وه، هه‌روه‌ها له 10ی کانونی یه‌که‌مدا به‌ناوی (که‌مترین زیان) له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که ئه‌یزانی (راسپای) سه‌رکرده‌یه‌کی چه‌پڕه‌وی ئه‌وپه‌ڕگرتوه، پشتگیری ئه‌وی کرد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، جگه له‌وانه (پرۆدۆ‌ن) جه‌لادی پرۆلیتاریای پاریس، واته (کافیناك)ی به باشتر زانیوه له دیکتاتۆرییه‌تی تازه (لویس ناپلوێن) پاش ئه‌وه به ماوه‌یه‌کی زۆر، سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی 1863- 1864 به بیانووی به‌رهه‌ڵستی دژی دیکتاتۆرییه‌ت و ئیمپراتۆرییه‌ته‌وه، ده‌که‌وێته سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی بانگه‌شه‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سپی (کارتی سپی) ئه‌و هه‌ڵوێسته ناوده‌نێت (دیموکراتییه‌تی نموونه‌یی).
سه‌رده‌می ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی یه‌که‌م، مارکسیه‌کان ده‌ستدەكەن به هه‌ڵبه‌ستنی قسه‌وقسه‌ڵۆکێکی زۆر دژی ئازادیخوازه‌کان و گاڵته‌جاڕیان پێدەكەن، به‌وه تاوانباریان دەكەن، که بزرخوازی ئازادیخوازه‌کان هه‌ڵوێستێکی تاکتیکییه، نه‌ك ستراتیجی، ئازادیخوازه‌کان توخنی سیاسه‌ت ناکه‌ون، دژی کاری سیاسیین (باکۆنین) به ناڕازیبونێکی زۆره‌وه په‌رپه‌رچی ئه‌و قسه هه‌ڵبه‌ستراوانه و گاڵته‌جاڕییه ده‌داته‌وه ده‌یخاته ڕوو، که ئازادیخوازه‌کان سیاسه‌تی بۆرژوازی ڕه‌تدەكەنه‌وه و بڕواشیان به‌و شۆڕشه سیاسییه نییه، که پێش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خرێت، جگه له‌وه، هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ش ڕه‌تدەكەنه‌وه، که ڕزگاربوونی کارگه‌رانیان نه‌کردۆته ئامانجی سه‌ره‌کیی و ڕاسته‌وخۆی خۆیان، هه‌روه‌ها دژی ئه‌و هاوپه‌یمانییه قه‌شه‌نگکراوانه‌شن، که له‌گه‌ڵ حزبه بۆرژوازیه ڕادیکاله‌کاندا ئه‌نجامده‌درێن، بۆنموونه هاوپه‌یمانی 1848 *** (باکۆنین) و براده‌ره‌کانی زۆر له‌وه ترساون، که کرێکاره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان بکه‌ونه که‌شی نوێنه‌رایه‌تییه‌وه ببن به پیاوانی ده‌وڵه‌ت،چونکه له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بنه بۆرژوازی و له‌ویش خراپتر ده‌رده‌چن.
هه‌ڵوێستی ئازادیخوازه‌کان ده‌رباره‌ی ده‌نگدانی گشتی،زۆر له‌وه‌وه دووره، که هه‌ڵووێستێکی هاوچه‌شنی توندوتۆڵ بێت‌و هه‌موو لایه‌نه‌کانیشی ڕۆشن بێت، هه‌ندێکیان له‌و بڕوایه‌دان، که کارتی هه‌ڵبژاردن له (هیچ) باشتره، هه‌ندێکی دی به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مانه‌یان هه‌ڵوێست ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته‌کانن، به کارهێنانی ئه‌و کارته به بێفه‌ڕ ده‌زانن و هیچ گرنگییه‌کی ناده‌نێ، ئه‌و هه‌ڵووێسته‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ (بێگه‌ردی مه‌زه‌بی) له چواچێوه‌ی ئه‌و بیروبۆچونه‌شدا بوو، که (مالاتستا) له ئه‌یلولی 1936 له هه‌ڵبژاردنه‌کانی (یه‌کێتی چه‌پ)ی فه‌ره‌نسیدا، بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که نابێت له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌ستبه‌رداری هیچ شتێك ببین، ملهوڕکردن و دابه‌زینیش بڤه‌یه.
ده‌شێت له هه‌ندێك باروودۆخی دیاریکراودا، هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامی (باش) یان (خراپ)ی لێبکه‌وێته‌وه، هه‌نێکجار ده‌نگه‌کانی ئازادیخوازه‌کان ده‌بنه ده‌نگه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاتانه‌ی ، که پێکهاته سیاسییه دژ به یه‌که‌کان هاوسه‌نگن” با هه‌ندێك پێشکه‌وتنی گچکه‌ی پۆزه‌تیڤیش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بن، هه‌ر نابێت ئازادیخوازه‌کان توخنی سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ون” (مالاتستا) به‌وه کۆتایی به باسه‌که ده‌هێنێت و ده‌ڵێت ” هه‌میشه موماره‌سه‌ی سیاسی ئازادیخوازه‌کان بێگه‌رد بووە، باشتریین نمونه‌ی حزبێکی شۆڕشگێڕ بوو‌ن، چونکه هیچ کات نه‌چوون به‌ده‌م فیکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه”.
دواتر له‌و بواره‌دا، موماره‌سه هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی تیۆری ئازادیخوازی (ئه‌نارکیزم) چه‌نده‌ها نموونه‌یاندا به‌ده‌سته‌وه، به‌تایبه‌تی له (ئسپانیا) ساڵی 1930 ئازادیخوازه‌کان بوونه هاوپه‌یمانی حزبه بۆرژوازیه دیموکراتیه‌کان بۆ ڕووخانی (پریمو دو ریڤییر Primo de Rivera) ساڵی دواتر ئازادیخوازه‌کان به ڕه‌سمی بڕیاری به‌شداری -نه‌کردنیاندا، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره په‌یڕه‌و نه‌کرا، زۆر له ئازادیخوازه‌کان له 19ی تشرینی دووه‌م به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانیه‌کانیان کرد، ئه‌وه‌ش بووە مایه‌ی هاتنی حکومه‌تێکی ڕاستڕه‌وی دژه کرێکار، ئازادیخوازه‌کان پێش ڕووداوه‌کان که‌وتن و جاڕی ئه‌وه‌یاندا، گه‌ر بێت و له هه‌ڵبژاردنه کۆنخوازه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدا گوێ له بانگه‌وازی به‌شدارینه‌کردن نه‌گیرێت، ئه‌وا ناچار ئه‌وان به‌شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه بوو هه‌وڵی ئه‌و شۆڕشه‌یاندا، به‌ڵام مه‌رگه‌ساتێکی لێکه‌وته‌وه (قوربانی-بریندار-ده‌ستگیرکردن) ساڵی 1936 حزبه چه‌پڕه‌وه‌کان بوونه هاوپه‌یمان و به‌ره‌یه‌کی میلیان پێکهێنا، ئه‌و ده‌مه ئازادیخوازه‌کان سه‌ندیکالیستییه‌کان شڵه‌ژابون و واقیان وڕمابوو نه‌یانده‌زانی چ هه‌ڵوێستێك وه‌رگرن، ناچار بڕیاری به‌شدارینه‌کردنیاندا، به‌ڵام ده‌نگی ئه‌و بڕیاره هێنده بڵند نه‌بوو تا به باشی بگاته لای جه‌ماوه‌ر، جه‌ماوه‌ر بڕیاری خۆی دابوو به به‌شداریکردن، ئه‌و به‌شداریکردنه جه‌ماوه‌رییه بووە مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی (به‌ره‌ی میلی) ( 263 نوێنه‌ری چه‌پڕه‌و 81 نوێنه‌ری ڕاستڕه‌و)***** پێوویسته له‌و بواره‌دا ئه‌وه له‌یاد نه‌که‌ین و بڵێین، گه‌رچی ئازادیخوازه‌کان دژی (دیموکراتی بۆرژواز)ین، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك به پێشکه‌وتنی ده‌زانن، ته‌نانه‌ت (شتێنه‌ر)یش، که سه‌رسه‌ختریین که‌سی دژ به دیموکراتی بۆرژوا بووە، به‌ڵام له‌و بواره‌دا وشه‌ی (پێشکه‌وتن)ی به‌کارهێناوه (پرۆدۆ‌ن) وتوویه‌تی “له گۆڕانی ده‌وڵه‌تێکی پاشایه‌تیه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی، گواستنه‌وه و پێشکه‌وتنی گه‌ل به‌دیده‌کرێت” هه‌روه‌ها (باکۆنین) وتوویه‌تی “نابێت داڵغه‌ی والێبدرێت (…) ئێمه له بۆ په‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تێکی پاشایی، ڕه‌خنه له حوکمه‌تی دیموکراتی ناگریین، خراپتریین حکومه‌تی کۆماری گه‌ڵێك چاکتره له بریقه‌دارتریین حکومه‌تی پاشایی (…) دیموکراتییه‌ت هێدی هێدی جه‌ماوه‌ر به‌رزده‌کاته‌وه و تێکه‌ڵ به ژیانی گشتی ده‌کات” ئه‌و تێگه‌یشتن و بیروبۆچوونه، ئه‌وه‌ی (لینین) پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه، که وتوویه‌تی “هه‌ندێك ئازادیخواز هه‌ن واده‌زانن، که شێوه‌ی داپڵۆسین هیچ گرنگییه‌کی نییه له دیدی پرۆلیتاریا‌دا” لێره‌دا هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنه، گه‌ر گومان له‌وه بکرێت، که (هنری أرڤۆن Henri Avron) له نامیلکه‌که‌یدا به ناوی (ئه‌نارکیزم) وتوویه‌تی “هه‌ڵوێستی ئازادیخوازی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی دژه دیموکراتییه‌تی بۆرژوازیدا یه‌کانگیره، به‌واته‌یه‌کی دی هه‌ڵوێستی ئازادیخوازی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی دژه (دژی شۆڕش)دا یه‌کانگیره.
په‌ڕاوێز
* بڕوانه کتێبی ( التحرریة من العقیدة الی الممارسة-دانییل غرین) ئەم وەرگێڕانە له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسیه‌که‌ی به به‌راوردكراوە.
*** حزبه ڕیفۆرمخوازه بۆرژوازییه‌کان- و.ع
**** front populaire مه‌به‌ست له حزبه ڕیفۆرمخوازه‌کانی فه‌ره‌نسایه ساڵی 1936- و.ع
***** ئه‌و ژماره‌یه 81 له‌ده‌قه فه‌ره‌نسیه‌که‌دا (181) یه‌که، نه‌ك (81) پێده‌چێت، ئه‌و هه‌ڵه‌یه له ده‌قه عه‌ره‌بیه‌که‌دا هه‌ڵه‌ی چاپکردن بێت (و.ك)
گه‌مه‌ی یاسایی
دوێنێ دادگەی ئیتالی سزای ٤ ساڵ زیندانی و لێسەندنەوەی مافی گرتنه‌ده‌ستی بەرێوەبەریی ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ و دانی ١٠ ملیۆن یورۆی وەك باجی كارەكانی، بۆ ‘سیلڤۆ بێرلێسکۆنی’ کۆنه سه‌رۆكشالیارانی ئیتالیا، ده‌رکرد. گه‌ر ڕوکه‌شانه ته‌ماشای ئه‌م ڕوداوه بکرێیت، ئەوا ده‌بێته ده‌نگۆ و پیاهه‌ڵدانێکی زۆر بۆ “سه‌روه‌رێتی یاسا” له کۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی و له سایەی فەرمانڕەوایی لیبراڵی‌دا. بێگومان ئه‌م به‌یت و بالۆره‌یه نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا، به‌ڵکو ڕه‌نگه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که خه‌و به هه‌بوونی میرایەتی لیبرا‌ڵ و ” کۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی” یه‌وه ده‌بینن، هه‌بێت. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن و پێمانده‌ڵێن ئه‌وه‌یه یاسا، که ” پاشایه‌ک و گه‌دایه‌ك” له سایه‌ییدا وه‌ک یه‌کن!!!!.
به‌ڵام گه‌ر تۆزێک به‌وردی ته‌ماشای بکرێت، ئه‌وا باش ئەوە ده‌بینرێت، که یاسایه‌ک بۆ بێرڵێسکۆنی و هاوه‌ڵان و هاوچینه‌کانی ھەیە و یاسایه‌کی دیکه‌ش بۆ كەسەكانی دەرەوەی ئەو بازنەیە، ھەیە. ‘بێرلێسکۆنی’ له‌سه‌ر ساخته‌کردن له باجداندا ئه‌م سزایه دراوه، له‌کاتێکدا كە …
یه‌که‌م: ئه‌و به‌درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ر خه‌ریکی ساخته‌کردن بووه، تاکو لەو ڕیگەیەوە توانیوێتی ببێته ئه‌و کابرا هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی که ئێستا هه‌یه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ٦ ساڵ زیاتره ئه‌م پرسه له ئارادایه، به‌ڵام دوایانخست تاکو ته‌مه‌نی تاوانبار بگاتە سەروو ٧٠ ساڵ.
دووهه‌م : له‌م ساڵانه‌ی پێشتردا به‌لگه‌ی زۆر هه‌بوو، که ئه‌و لەتەك كیژێكی تەمەن ١٧ ساڵدا ‘که‌ریمه’ که ناوه ئه‌وروپییه‌که‌ی ”ڕوبی”یه و لە میدیادا له‌به‌ر جوانییه‌که‌ی ناوی “دڵ دزی” لێنراوه، به پاره ڕایبواردووه. ده‌بووایه له‌سه‌ر ئه‌مه حوکمیان بدایه، که ئەگه‌ر که‌سێکی ئاسایی بووایه، ئەوا ئێستا ده‌مێک بوو، لەسەر ئەوە له زیندان توندکرابوو و ڕه‌نگه ناویشی به ” منداڵباز” ده‌رکردایه.
سێهه‌م: ئه‌و نه‌ک هه‌ر سامانه‌که‌ی به خوێنمژینی خه‌ڵکی په‌یداکردووه، لەوەش زیاتر به هه‌زاره‌ها کرێکار و کارمه‌ندیشی بێکار کرد‌ووه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی له ئیتالیادا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی خۆیدا زۆر به‌ره‌و خراپی بردووە. با هه‌ر واز له‌وه بھێنین، که هاوڕێی نزیکی ‘تۆنی بله‌یه‌ر’ی کۆنه سه‌رۆكشالیارانی بریتانی بوو و هه‌روه‌ها له داگیرکردنی عێراقیشدا هاوپه‌یمانیشی بوو، به‌واتایه‌کی دیكە ده‌ستی به خوێنی هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی هه‌ژار له عێراقیش و ئه‌فگانستانیش سووره. ئه‌ی بۆ له‌سه‌ر ئه‌مانه نه‌كێشرایە دادگە ؟!!! خۆ ئەگه‌ر سه‌رۆكکۆماری یا سه‌رۆكشالیارانی وڵاتێکی ئه‌فه‌ریكی یا سەرۆكی وڵاتێكی سەر بە بلۆكی ڕوسیای جاران بووایه، ئەوا ئێستاكە دەمێك بوو كێشرابووە داداگەی ‘لاھای’ !!!!!
ئایه بێرلیسکۆنی زیندانی ده‌کرێت؟
بێگومان نه‌خێر، له‌به‌رئەوەی …
یه‌که‌م : پرۆسێسەكەیان ڕاگرت تاوەكو تەمەنی بووە ٧٦ ساڵ، كە به‌پێی یاسای ئەو وڵاتە بۆ ئه‌و و بۆ پیاوانی وه‌کو ئه‌و، که تەمنیان گه‌یشته سه‌روو ٧٠، ئیتر “یاسا”ی سزای زیندانیكردن نایانگرێتەوە، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی سزای چوار ساڵ زیندانییه‌که‌یان بۆ کرد‌ووه به ته‌نها یەك ساڵ.
دووهه‌م: ئەگه‌ر خه‌ڵکی جارێك جارێك مافی داوای پێداچوونەوەی بڕیارەكەی هه‌بێت، ئەوا ئه‌و لەبەرئه‌وه‌ی كە ئه‌و پیاوێكی دەسەڵاتداربووە و ناودار و دەوڵەمەندە، ئه‌و دوو جار مافی داوای پێداچوونەوەی بڕیاری دادگەی هه‌یه. سێهه‌م: ئه‌و ئه‌وه‌نده پاره‌ی هه‌یه، که ئەگه‌ر پێویست بکات، ئەوا ده‌توانێت باشترین پارێزه‌ر و یاساناس له جیهاندا بگرێت، ئه‌وانیش له یاسادا کون و كەلەبەرێکی بۆ ده‌دۆزنه‌وه، که له‌م سه‌ره‌وه به تاوانباری پیابکه‌ن و له‌و سه‌ره‌وه به پاك و بێگه‌ردی بێته‌ده‌ره‌وه.
چوارهه‌م : له بریانیادا که له ساڵی ٢٠٠٨ و دواترەوە، گه‌لێك له شالیاره‌کان و ئه‌ندامه‌کانی پاڕله‌مان گه‌نده‌ڵییان کردبوو، له یه‌کێك له‌و کێشانه‌دا له‌وکاته‌دا سه‌لمێنرا، که ‘بێرلیسکۆنی ‘ به‌رتیلی به پارێزه‌رێکی ، یاساناسێکی ، بەناوبانگ داوه، که ده‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌وە، ئەگه‌ر سزاش نه‌درایه، دەبوو ده‌ستی له کاره‌که‌ی بکێشایه‌ته‌وه. ئه‌ی ئه‌وە بۆ ڕووینه‌دا؟!!
پێنجهه‌م: یه‌کێك له سزاکانی ئەوەیە، كە بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ بۆی نییە کاروباری ده‌وڵه‌تی ب‌گرێته ده‌ست. بەڵام ئەو بەخۆی له مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١١دا که ده‌ستی له کار کێشاوەته‌وه، بەخۆی وتی ئیتر نایه‌وێت نه‌خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه و نه کاروباری دیكەی ده‌وڵه‌تیش ب‌گرێته ده‌ست. بێجگە لە هه‌موو ئه‌مانه‌ش، کابرا ئێستاكە تەمەنی ٧٦ ساڵه و ملیاردلێ‌ره و ئیتر چی له‌م سه‌رئێشه‌یه داوه.
ئا ئه‌مه‌یه گه‌مه‌ی یاسایی، كە نه‌ك هه‌ر گاڵته‌کردنە بە ڕای گشتی به‌ناوی یه‌کسانی و چه‌سپاندنی یاساوه، به‌ڵکو ئه‌وه سوکایه‌تیکردنه به خه‌ڵکی ئیتالیا و به‌هه‌رکه‌سێكیش كە باوه‌ری به‌وه هه‌بێت، که له ” کۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی” و له‌سایەی “میرایەتی لیبرا‌ڵ”دا هه‌موو که‌س له به‌رده‌م یاسادا یه‌کاسانه .
کۆنه که‌ڵه نەقابییه‌ك ده‌ستی هه‌بووه له کوژرانی کریکاره‌کانی کانه‌کانی خواروی ئه‌فه‌ریقادا
له‌م ڕۆژانەی دواییدا ده‌رکه‌وت، که کۆنه تێکۆشه‌ره پاڵه‌وانه که‌ی کرێکاری کانه‌کان و هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ئێستا، کرێکارانی کانه‌کانی کانەکان و پلاتین که پێش دوو مانگ له مانگرتندا بوو‌ن و پۆلیس 34 که‌سیانی لێ تیرۆرکردن، ئه‌و کۆنه که‌ڵه نەقابییه 24 کاتژێر پێش تیرۆرکردنه‌که، نامه‌یه‌کی بۆ سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمپانیای Lomin سه‌باره‌ت به کرێکارانی کانی Marikana. هه‌روه‌ها نامه‌که‌شی بۆ شالیارێکیش ناردووه. Cyril Ramaphosa که له سه‌رده‌می ڕژێمی نەژادپه‌رستیدا، 25 ساڵ سه‌رۆکی گشتی نەقابه‌ی هه‌موو کرێکارانی کانه‌کان بووه و چه‌ند جارێک دژی ڕژێمی نەژادپه‌رستی جاران سه‌رۆکایه‌تی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌کانی کرد‌ووه، به‌ڵام هه‌ر به‌هاتنەسەر دەسەڵاتی ANC، ئه‌ویش وه‌کو سه‌رجه‌می سه‌رکرده و به‌رپرسیاران له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا، که ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست، پشکی خۆی به‌رکه‌وت و لە بەرامبەر ماندووبوونیدا ” خه‌باتی ڕابوردوویدا” پاداشت كرا. هه‌ر به‌و شێوه‌یهش Cyril Ramaphosa بوو به یه‌کێک له ئیمپراتۆره‌کان و لە ئێستادا چه‌نده‌ها کارگه و بزنسی جۆراوجۆری هه‌یه.
ئه‌م کابرایه له نامه‌که‌یدا، که بۆ سه‌رۆک و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمپانیای Lomin، سه‌باره‌ت به کرێکارانی، كانی Marikana ده‌نووسێت و به ئه‌و کرێکارانه‌ی که مانیانگرتوه ده‌ڵێت ” بێکه‌رامه‌تی، بێزراوانی تاوانبار” ھەورەھا درێژه به نامه‌که‌ی ده‌دات و دەڵێت “ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه که بڵاوبووه‌ته‌وه، ناتوانرێت به ناکۆکی کرێکاران یا کێشه‌ی کرێکاران لێكبدرێتەوە ….. ئه‌مانه به ئاشکرا دیارن، که قێزه‌ون و تاوانبارن، ده‌بێت هه‌رواش لەبەرچاو بگیردرێن…….له‌م بارودۆخه‌دا پێویست ده‌کات، که سروشتی مامه‌ڵه‌که‌کردنه‌که له‌گه‌ڵیاندا ئاوا بێت.”
ئه‌مه ئه‌و کابرایه، که بۆ خەرجی له‌گۆڕنانی ئه‌و کرێکاره کوژراوانه، 142،315 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی بە کۆمپانیایه‌ك دا. دیسانه‌وه ئه‌مه ئه‌و کابرایه‌یه که له هه‌ڵبژاردنی مانگی 12ی ANC وا پێشبینی ده‌کرێت، که ببێته جێگری ‘ جاکوب زومای’ سه‌رۆكکۆمار.
ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی پێنجەم
– ئەی پرسی ئابوونەی ئەندامەتی و لایەنی دارایی گروپەكەتان كێ دابینی دەكات و كێ پشتیوانی داراییتان دەكات؟
دارایی گروپه‌که‌مان پاره‌یه‌کی زۆر نییه، چونکه بۆ ئەم مەبەستە ته‌نها پشت بە كۆمەكی ھاورێیانی بەشداربووی گروپه‌که خۆی دەبەسترێت، که ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشانه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی گروپه‌که‌ی ئێمه له کەسانی بێکار و پەككەوتە و کرێکار و خانه‌نشینکرا و پێکهاتووه، هه‌ر بۆیه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکرێت، که كەسەكان به‌بڕێکی گه‌وره كۆمەك بكەن و نه به خولی یا به ڕێکوپێکی ئه‌و كۆمەكە بدەن، كەسی وا هه‌یه، که هه‌ر هیچ نادات یا مانگانه بڕێکی زۆر زۆر که‌م ده‌دات. له‌راس‌تیشدا ئێمه خه‌رجیمان ئه‌وه‌نده زۆر نییه، بێجگه له خەرجی ده‌کردنی ڕۆژنامه‌که‌مان و فۆتۆکۆپیکردنی راگەیاندن و بڵاوكراوەگەلێکی زۆر و مانگانه و پۆست كردنیان بۆ كەسانی سه‌ر به‌گروپه‌که یا جاروبار به‌شداریكردن له یارمه‌تیدانی کرێکارانی مانگرتوودا و هه‌روه‌ها كۆمەككردنی گروپه پایەیی و بچووکه‌کانی دیكە ( Sub-groups)، خەرجێكی ئاوامان نییە. که‌م ڕێده‌که‌وێت، که پاره به‌گرتنی هۆڵ بده‌ین، چونکه خۆمان ئۆفیسێکی یه‌ک ژوریمان هه‌یه هه‌روه‌ها دەزگەی فۆتۆکۆپیمان بۆ کۆپیکردنی ژماره‌یه‌کی که‌م له شتی زۆر پێویست هه‌یه، بۆ کۆبوونه‌وه‌کانیشمان ھۆڵیكی گه‌وره‌ی یه‌کێک له کۆمۆنێتییه‌کان به‌کارده‌هێنێن، که ئه‌ویش به خۆڕاییە. گه‌ر زۆر پێویستمان به دابینکردنی پاره بێت، ئه‌وا یا به درو‌ستکردنی خوانێک یا ڕێکخستنی پارتییه‌ک که‌مپه‌ینی كۆمەككۆكردنەو‌ە بەرپادەكەین یا خود به‌داواکردن له یه‌کێک له سەندیكا ڕادیكاڵەكان.
باشە ئاوای دابنێین، كە بەو جۆرە توانیتان ھەموو داخوازییەكانی خەڵك لە دابینكردنی خانوو، كار، كرێ و موچەی باش، گواستەوە و خزمەتگوازی گشتی و ..تد بسەپێنن، ئەی پاش ئەوە چی، ئایا گروپەكەتان دەمێنێت یا بەرنامەیەكی دیكەی لەپێش ھەیە، كە بەردەوامی بە مانەوەی خۆی بدات؟
گروپه‌که‌ی ئێمه گروپێکی کۆنه و تا ئێستاش و دواتریش زه‌مینه‌ی بوو‌ن و مانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌م 21 ساڵه‌دا گه‌لێک کاری بەرچاوی کردوون، داخوازیییه‌کان و کاره‌کانی به‌پێی گۆڕینی بارودۆخه‌که گوڕاون و له گۆڕاندان. له پێکهاته‌ی ئه‌م جۆرە گرپانە و دروستکردنیاندا، دوو شت ڕه‌چاو ده‌کرێن: یه‌که‌میان، ئه‌و ئه‌رک و ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه، که گروپه‌که وه‌کو مانیفێستێک به‌خۆیه‌وه گرتووه، من له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا به کورتی باسم کرد، که ئێمه ده‌زانین ئه‌وه له ئاینده‌دا دێته‌دی، به‌ڵام به‌بێ تێكۆشان بۆی چ له ڕابوردوو چ له ئێستا و چ لە داهاتووشدا، ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه نایێته‌دی، ئەوەش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می کاریکرێگرتە و سەروەری چینایەتییە بە جێگرتنه‌وەیەتی به‌سیستەمی خۆبەرێوەربەرایەتی ناچینایه‌تی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی (ئازادیخوازانەی سۆشیالیستی). به‌بۆچوونی ئێمه درو‌ستکردنی ئه‌م جۆره گروپانه ده‌سته‌به‌ری مسۆگەرکردنی ئه‌و شۆڕشه‌یه، که له بنی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ستپێده‌کات و هه‌تا پاکۆی ھەموو داموده‌سگه و که‌له‌پور و که‌ڵچه‌ری سیسته‌می ھەنووكەیی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، که له شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و دەزگە ئایینییەكان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ده‌سگه دراوییه‌کاندایه، نه‌دات، سەرھەڵدانی و پێویستی بوونی ئەم گروپانە ھەر دەمینێت و هه‌ر ئه‌م شێوه بزووتن و خەباتکردنه‌شه كە له بوژاندنه‌وه‌ی بیرۆکراتییه‌ت و دروسکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، دوورمان ده‌خاته‌وه. دووهه‌میش، ئه‌و داخوازییانه‌ی که هه‌ن، هه‌وڵیان له پێناو سەپاندنیاندا ده‌درێت، نکوڵییان لێناکرێت، كە بریتین لە سەندنەوەی بڕیار و جێبەجێكردن لە دەسەڵاتداران و پاشەكشێپێكردن و ناچاكردنی دەسەڵات و كۆمپانییەكان بە چاكسازیی، ئەمە لە ڕیفۆرمیزمی میانجیگەرانەی پارت و ڕێکخراوه ڕامیارییه‌کان و سەندیكا ناسەربەخۆكان جیاوازە، که تەنیا پاگەندەی سەردەی ھەڵبژارندەكانە و لەباشترین باردا شتێکی زۆر که‌می لێ بەدەستده‌هێنن.
ھەروەھا ئامانج و داخوازییەكانی گروپە خۆجێییەكان له‌ژێر فشاری خه‌ڵکدا و به‌هۆی چالاکی ڕاسته‌وخۆوه و پشتنه‌به‌ستن بەخۆ و متمانەنه‌بوون به هیچ ڕامیارێک و هیچ پارتێکی ڕامیاریی بەدەستدەھێنرێن. هه‌میشه‌ش ئه‌و ڕاستییه لە كار و چالاكی گروپەكاندا دووباره ده‌کرێته‌وه، گه‌رچی خه‌ڵکی خۆشی ئه‌وه ده‌زانێت و به ئه‌زمونی خۆی له ژیانیدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتووه، که ڕامیارییه‌کان و پارته‌کانیان شه‌یدای ده‌سه‌ڵات و سەرمایەن، نه‌ک دۆستی جەماوەرێك كە بەناویانەوە دەسەڵات دەكەن و دەنگیان پێدەدەن.
ئێمه وه‌کو له‌سه‌ره‌وه وتم، به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کیمان هه‌یه، به‌ڵام بە‌بێ له‌کارکردن له‌سه‌ر داخوازییه‌کانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی و ھاوپشتیکردنیان له ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕەزایەتییه‌کانیاندا ، ئەستەمه ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه بێته دی. بەبۆچوونی ئێمه شۆڕش له ساتێكی دیاریكراودا به‌رپا نابێت، به فه‌رمان و ئامۆژگاری هیچ که‌س و لایه‌نێک ڕوونادات و کارێکی کوتوپڕی و ڕووداوێك نییە، ته‌نها له مێشکی ڕامیارەکان و پارته‌کانیاندا ئه‌مه هه‌یه، چونکه ئه‌وان به گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و سه‌پاندنی خۆیان و ڕامیارییه‌کانیان، واده‌زانن شۆڕشیانکردووه، له راستیشدا بۆ ئه‌وان، شۆڕش گۆڕینی دەموچاوی سەروەرەكانە.
لێرەدا نامه‌وێت قسه‌کانم دووباره بکه‌مه‌وه، چونکه پێشتر باسم له‌وه کرد‌ووه، که ئێمه چۆن هه‌وڵده‌ده‌ین، بۆ ئەوەی ئه‌م جۆره خه‌بات و تێکۆشانه فراوانتر بکرێت و ئه‌زموونه‌کان چۆن ئاڵووێریان پێبکرێت.
– لەم دوایانەدا لە كوردستان گروپێك بەناوی (لێژنەی بەرگریكردن لە بەرژەوەندەییە گشتییەكان) خۆی ڕاگەیاندووە و پاگەندەی ئەوە دەكەن، كە ئەوانیش پەیڕەوی خەباتی راستەوخۆ و دێمۆكراتی ڕاستەوخۆ دەكەن، تا چەندێك شێوەی كار و چالاكی ئەو گروپە لە شێوەی كار و چالاكی گروپەكەی ئێوەوە نزیكە، ئایا وەك كوردزمانێكی گروپەكەتان ھیچ ھەوڵت داوە پەیوەندی لەتەك ئەو گروپەی كوردستاندا ببەستیت ؟
منیش ئه‌و هه‌واڵه‌م بیست و یه‌کسه‌ریش له فه‌یسبووکدا پەیامی ده‌ستخۆشی و ئاماده‌بوونی خۆم بۆ کۆمه‌کپێکردنیان لەڕێگەی هاوڕێیه‌کیانه‌وه بۆ گروپەكە نارد، کە پێموایه ئەو یه‌کێکه له دروستکه‌رانی ئه‌و گروپه. ( له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی مه‌سیجه‌کان ته‌نها له نێوانی من و ئه‌و هاوڕێیه‌دا بووه وه‌کو شتێکی شه‌خسی، نامه‌وێت ناوی ئه‌و هاوڕێیه بهێنم) دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ش لە ڕێگەی ئیمەیلەوە پەیامێكی دوورودرێژم هه‌ر بۆ ئه‌و هاوڕێیه ، که سه‌رتاپای باسکردنی ئه‌زموونی خۆم بوو له‌م وڵاته‌دا، که ماوه‌یه‌کی زۆره من له‌نێو گروپه لۆکاڵییه‌کاندا چالاکانه هه‌ڵده‌سوڕێم. هه‌ڵبه‌ته پەیامەکه‌ی من دوور بوو له ئامۆژگاری و پلاندانان بۆیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان وه‌ڵامێکیان نه به‌باش و نه به‌خراپ نه‌دامه‌وه.
ڕه‌نگه من له‌م دووره‌وه نه‌توانم هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروست و ڕەوا بۆ ئه‌وان بکه‌م، به‌ڵام که ته‌ماشای فه‌یسبووک ده‌که‌م، جاری وا هه‌یه ئه‌وان هه‌ندێک شت ده‌ڵێن، ناڵێم جیاوازه، به‌ڵام لەتەك هێڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کان که له له‌سه‌ره‌تادا دایان ڕشتبوون، نایه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دوورم لێیان و هه‌ر وه‌کو وتیشم وه‌ڵامی پەیامەكەیان نه‌دایه‌وه، بۆیه ناتوانم بزانم ئایا ئه‌وان چه‌ندێک له شێوازی كاركردنی گروپه‌که‌ی ئێمه‌وه نزیکن. هه‌ر که‌سێک ئه‌م دیمانه‌یه ببینێت و له‌وانیش نزیک بێت، به دڵنیاییه‌وه خاڵی ناوکۆیی یا دووری و نزیکیمان ده‌زانێت.
راستت دەوێت، من نایشارمەوە، زۆر حه‌ز ده‌که‌م په‌یوه‌ندیم لەتەكیاندا هه‌بێت و له‌نزیکه‌وه بیانناسم کۆمه‌کیشیان پێبکه‌م ، به‌ڵام له‌وه ده‌کات ئه‌وان له ئێستادا ئه‌مه به هه‌لێک، یا به پێویستی نه‌زانن .
بەڵام لەبارەی ‘خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ’وە، حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه بڵێم، پاش پەیامەكەم بۆ گروپەكە، له‌بارەی چالاکییه‌کیانەوە كورتە پەیامێكی دیكەم هه‌ر بۆ ئه‌و هاوڕێیه، نارد، ئه‌و له وه‌ڵامدا ئه‌مه‌ی بۆ من نووسی بوو
” …….
ئەوەی تۆ باسی ئەكەی جیاوازە لەگەل كارەكانی ئێمە. چالاكی راستەوخۆ رەوتێكی حزبی دیاریكراوە، بەڵام ئێمە دەستپێشخەری هاوڵاتیانین لەدەرەوەی حزبە دەسەڵاتدارو ئۆپۆزیتسیونەكانی ناو پەرلەمان و كار‌و چالاكییەكانمان لەپێناو دەسەڵات، پلەوپایە و ناوداری نییە. ئێمە تەنها بەشێوەی ئاشتی و مەدەنی فشار دەخەینە سەر حكومەت بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەكان و سوودیش لە سەرپێچی مەدەنی وەردەگرین. ئێمە نە بەرپرس و نە نووسینگە و نە پرەنسیپی ئەندام وەرگرتن و دەركردنمان هەیە و نە ئیمزا و قسەكەر. هەندێجار 6كەسین و هەندێ جار 30كەس و كراوەین بۆ هەمووان و حزبەكانیش دەتوانن بەشداری كۆبوونەوەكان ببن و ناشمانەوێ زۆر ببین.. پاش چالاكییەكان دەبینەوە بە هاوڵاتی ئاسایی.
ئەم جۆرە خۆرێكخستنە هیچ پەیوەندی بە رەوتی(دایریكت ئەكتسیون)و ئەناشیزمەوە نییە خودی(دایرێكت ئەكشن) رەوتێكی حزبییە و مێژووی خۆی هەیە. ئێمە وەك دەستپێشخەری هاوڵاتیان شێوازی چاكییەكانمان راستەوخۆیە نەك بیروبۆچوونی رەوتە حزبییەكە.
…….”
له ڕاستیدا ئه‌مه‌ی ئه‌م هاوڕێیه، سەری لە من و ڕه‌نگه خه‌ڵکی دیكەشی تێكدابێت، چونکه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم خەباتی ڕاسته‌وخۆ (direct action) کاری ناپارتییانه‌یه و کارێکی هه‌ره‌وه‌زیانه‌یه، واتە كارێك لە دەرەوەی بڕیاردانی دەسەڵات و پارت و سەندیكا زەردەكان و كتوپڕ و لەسەر بڕیاری جەماوەر، بە‌بێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی یاسایی، ئیتر چ لە مانگرتن بێت لە شوێنی كار یا خۆپیشاندانی شارەوانییەك بێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م چالاکییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر زیاتر له چه‌ر‌خێک له‌مه‌وبه‌ر، که له‌لایه‌ن ئەناركیسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرا. کاری پارتییانه به‌تایبه‌تی له کوردستان و عێراق و وڵاتانی وه‌ک ئه‌واندا، چالاکی ڕاسته‌وخۆ نییه، به‌ڵکو تیرۆرکردن و شه‌ڕە پەڕۆ و جه‌نگ و به‌کارهێنانی توندوتیژییە و له باری ئارامیشیاندا، که‌مپه‌ینه بۆ چوونه په‌ڕله‌مانه‌وه. پارتەكان هه‌میشه نه‌فره‌ت له ‘خەباتی ڕاسته‌خۆ’ ده‌که‌ن، چونکه لەژێر كۆنترۆڵی خۆیان و لە سنووری بڕیاری خۆیاندا ئه‌نجام نادرێت و ناتوانن کۆنترۆڵی چالاکییه‌کان بکه‌ن و به‌و ئاراسته‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت، بەلاڕێدا بیانبه‌ن. چالاكی ڕاسته‌وخۆ کارێکی جه‌ماوه‌رییانه‌یه، له هه‌ر شوێنێکیش بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێز بێت، پارتایە‌تی و بزووتنه‌وه‌ی رامیاریی بێهێزه و لە ھەر جێیەكیش پارتەكان و بزووتنەوەی رامیاریی بەھێز بن و یاسا سەروەربێت، ئەوا خەباتی سەربەخۆی جەماوەریی چین و توێژە چەوساوەكان لاواز دەبێت.
وێرای ئەوەی كە من ده‌زانم ئه‌و هاوڕێیه شاره‌زاییه‌کی زۆرباشی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه کرێکارییه‌کان و جه‌ماوه‌رییه‌کان هه‌یه و هه‌روه‌ها زانیارییه‌کی باشیشی سه‌باره‌ت به ئه‌وروپا له کۆن و نوێ‌دا هه‌یه، باش ده‌یزانی، که له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان و دواتریش تا ئێستا ‘چالاكی ڕاسته‌وخۆ’ به‌رده‌وام بووه و هیچ سیمایه‌کی پارتبیانه‌ی نەبووە و وه‌رنه‌گرتوه، چه‌ند نموونه‌یه‌کی که‌م لێره‌دا: ئه‌وه‌ی که له شاری Seattle دا ڕویدا، ئه‌وه‌ی که له ئه‌وروپادا کراوه و به‌رده‌وامیش ده‌کرێت، به‌ناوی که‌مپه‌ینی به‌ده‌ستهێنانه‌وه یا وه‌رگرتنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان، Reclaim Streets ، ئه‌وه‌ی وۆڵ‌ستریت، ئه‌وه‌ی له‌نده‌ن (LSX Occupation) ، که‌مپه‌ینه‌کانی دیكەی بریتانیا دژی کۆمپانییه‌کان و فرۆشگە و سۆپەرماركێتە گه‌وره‌کان که باجیان نه‌دابوو، ئه‌مه بێجگه له که‌مپه‌ینی UKuncut و Anti Fuel Poverity ئه‌وانه‌ی ساڵی پار له ئیتالیا و ئیسپانیا و پورتوگال و یۆنان و ئسرائیلی سێبته‌مبه‌ری ساڵی پار که 350 هه‌زار که‌س بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ناڕه‌زایەتییان ده‌ربڕی و شوێنه گشتییه‌کانیان داگیر کرد و ئه‌وانه‌ی که دژی G7 و G20 گه‌لێکی دیكەی له‌مانه .
دواقسه‌م سه‌باره‌ت به‌و گروپه، سەرەرای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، من ڕام وایه، که ئه‌وه‌ی ده‌کرێت کارێکی باشه، ئه‌وه‌نده‌ی خۆی له پارتە‌کان به‌دوور بگرێت و داخوازییه‌کانیان نه‌که‌ن به داخوازییه‌کی ڕامیارییانه، لای من ئه‌مان چه‌نده‌ها میل له‌پێش گۆڕانه‌وه‌ن و ده‌توانن بزوتنه‌وه‌که‌شیان له‌ناوچه‌ی خانه‌قین ده‌رکه‌ن و بیکه‌نه سه‌رانسه‌ری و له ده‌ره‌وەی کوردوستانیش من دڵنیام خه‌ڵکی ئاماده‌یه کۆمه‌کیان پێ‌بکات. کۆمه‌ک پێکردنیان و هاوپشتیکردنیان به‌بێ هیچ به‌ندومه‌رجێک به ئه‌رکی سه‌رشانی ھەموو سۆشیالیستەكان و ئازادیخوازان و ئەناركیسته‌کان ده‌زانم.
دوا پرسیار، لەبەرامبەر ئەو ھەوڵانەی كە لە كوردستان ھەن، لەوانە ڕێكخراوە (NGO)، بزووتنەوەی گۆران، لێژنەی خستنەڕووی داخوازییەكانی جەماوەر؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ، من له وه‌ڵامه‌کانی پێشترمدا، ئاماژه‌م پێکردوه، به‌ڵام بەكورتی دەڵێم ئەوەی كە پێیدەگوترێت ڕێكخراوە مه‌ده‌نییه‌کان له ڕێخكراوه جەماوەریی و كۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان جیاوازن. ئه‌وان جۆرێكی دیكەن لە ڕێكخراوەی كارتۆنی و دۆستی دەسەڵات، بەڵام وەك پرۆژەی دەوڵەتێک و ده‌سه‌ڵاتێک نا، بەڵكو وەك پرۆژەی ناوەندە جیهانییەكان، بەمەبەستی دەستەمۆكردنی بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە سەربەخۆییەكان، كە وەك كاردانەوە بەرامبەر كاركرد و نەهامەتییەكانی بازاڕی ئازاد و دەسەڵاتە پارێزەرەكانی، سەر هەڵدەدەن. ڕێكخراوە بەناو مەدەنییەكان لە هەر كوێیەك بن، یەك ئامانجیان هەیە، زەمینەسازی بۆ كۆنترۆڵی بزووتنەوە ناڕەزاییەكان لەلایەن دەسەڵات و ئۆپۆزسێونە فەرمییەكانەوە، دەكەن. ئەم شتە لە ئەمەریكاوە تا كوردستان هەر یەك شتە و یەك ئامانج لە پشتییەوە خۆی مەلاسداوە.
سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لیستی گۆڕان، من تا ئێستا چه‌ند وتارێکم له سه‌ریان نووسیوه و له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و زیاتر له 20 ماڵپه‌ڕی کوردی دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕێگره له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا، به هۆی هه‌بوونی میدیایه‌کی به‌هێز و پاره‌یه‌کی مشه و خه‌ڵکێکی ناسراوی کۆنی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ده‌هۆڵلێدانی ڕۆشنبیرانی لیبرا‌ڵ و پاگه‌نده‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌م وڵاتانه‌وه ڕۆیشتوونه‌ته‌وه، قۆرخ و کۆنترۆڵی ناڕه‌زایەتییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی کرد‌ووه. هه‌ندێک لەوانەی که له میدیاکه‌ی گۆڕاندا باس له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حکومه‌تی دیمۆکراتی و سیاسه‌تی لیبرا‌ڵ و سه‌روه‌ری یاسا و ڕه‌فاهییه‌تی ئێره و زۆر لاف و گەزافی دیكە بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان ده‌که‌ن و بۆ چه‌واشه‌کرن و خۆڵکردنه چاویانه‌وی خەڵكەوە فرمێسك بۆ قوربانیان دەڕێژن، له بنی پێیانه‌وه هه‌تا ته‌وقی سه‌ریان له گه‌نده‌ڵیدا ، لیخه‌ی دێت.
ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی چوارەم
– ئەی لە ئاستی لەندەن و بریتانیا بوونی ئەم جۆرە گروپانە چەندە و چۆنە ؟
وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسم کرد، ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه هاندان و یارمه‌تیدانی خه‌ڵکه، تاکو له شاره‌وانییه‌کانی دیكەدا له‌م جۆره گروپانه یا ئه‌وانه‌ی که خۆیان به باش و به پێویستیان ده‌زانن، بەخۆیان دروستیان بکه‌ن. له ڕاستیدا له‌گه‌لێک له شاره‌وانییه‌کانی له‌نده‌ن و له له شاره گه‌وره‌کانی بریتانیا وه‌کو مانشسته‌ر و بێرمینگه‌هام و برستڵ و گلاسکۆ و ئێدنبره و لیڤه‌رپول و برایتن و شارگه‌لێکی دیكەشدا له‌م گروپانه هه‌ن .
من ناتوانم هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر گروپه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن بده‌م، لەبەر دووریم لێیانه‌وه، به‌ڵام تا ئەوەندەی دەگەڕێتەوە سەر گروپه‌کانی ناو له‌نده‌ن، 6 تا 7 گروپیان زۆر به‌هێزن، باقییه‌که‌ی دیكەیان لاواز و نوێن. وەك وتم ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌کی هێواش و درێژخایه‌نه و ئارامی و دانبەخۆداگرنی ده‌وێت، بەدڵنیاییەوە ھەموو شتێك لە سەرەتاییەكەوە دەستپێدەكات، ئەو گروپانه‌ش ھەروا پەرە دەسێنن و گه‌وره ده‌بن و کارایی دادەنێن.
ئێمه ماندوونه‌ناسانه و لێنه‌بڕاوانه کار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌که‌ین، واته درو‌ستکردنی گروپه خۆجێییه‌کان، به ھەموو جۆره کۆمه‌کێک هه‌تا جاری وا هه‌یه كۆمەكی دارایی. ئه‌وه‌ی که له درو‌ستکردنی ئه‌م جۆره گروپانه‌دا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه، بۆنه‌ی ساڵانه‌ی Anarchist Bookfair (پیشانگەی ساڵانەی په‌رتووکی ئەناركیستییە) که هاوڕێیانی ئێمه ئه‌رکی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی بۆ بەرپاكردن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بۆنه‌یه لە ئەستۆدەگرن و ھەموو ساڵێک بەرپاكردن و كردنەوەی ئەو پیشانگەیە له نێوان ڕۆژانی 25ی ئۆكتۆبەر و 26ی ئۆكتۆبەر و 27ی ئۆكتۆبەردایه ئیدی هه‌ر ڕۆژێکیان ڕێکه‌وتی شه‌مه بکات. له‌و ڕۆژه‌دا که له نێوانی 6 بۆ 7 هه‌زار که‌س لە نێوخۆی لەندەن و بریتانیا و تەنانەت له وڵاتانی دەرەوە دێن و به‌شداری تێداده‌که‌ن، بەشداریگەران و سەردانیگەران لە ھەموو تەمەنەكانن؛ کەسانی گه‌نج و پیر..تد. لەوێدا مێزێکی گه‌وره داده‌نرێت و 3 تا 4 که‌س له گروپه‌که‌ی ئیمه داده‌نیشن بۆ قسه‌کردن لەتەك هاتواندا و داوایانلێده‌کرێت، ئەگەر ئاماده‌ن چالاکی بکه‌ن و لەتەك گروپه خۆجێییه‌کاندا په‌یوه‌ندییان نییه، ئه‌وا ئیمەیل ئه‌درێسی خۆیان بنوسن، تا لەو رێگەیەوە به كەسانی دیكەی نێو گروپه‌کانی ئه‌و شوێنانه‌ی که خۆیان لێینیشته‌جێن یا کاری لێده‌که‌ن،پەیوەستكرێن. پار ساڵ له‌و بۆنه‌یه‌دا 130 که‌س، ئیمەیل ئه‌درێسی خۆیانیان بۆ پەیوەندكردنەوه‌یان به كەسانی دیكەه‌وه، لە لیستی گەڕەك و كۆمیونیتییەكانی لەندەندا تۆماركرد.
چه‌ند که‌سێک له هاوڕێیانی ئێمه له‌تەك چه‌ند هاوڕێیه‌کی گروپه‌کانی دیكەدا، له هه‌وڵی ڕێکخستنی کۆنفرانسێکن بۆ گروپه‌خۆجێییه‌کان و گروپه ئەناركیسته‌کانی سەرتاسەری بریتانیا. ئه‌م کۆنفرانسه ده‌که‌وێته مانگی مارتی ساڵی ئایەنده‌وه، به‌هیواین له‌پاڵ درو‌ستکردنی گروپی خۆجێیی نوێ‌دا،گوڕێکی پێویست هه‌م به گروپه خۆجێییه‌کان و هه‌م بە بزووتنه‌وه‌ی ئەناركیستی و ئازادیخوازیش بدات.
– ئایا ئەو گروپانە توانیوویانە لە ئاستی سەرتاسەریدا خۆیان ڕێكبخەن؛ بۆ نموونە لە تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی سەرتاسەریدا یەكیانگرتبێت و چالاكی ھاوبەش ئەنجام بدەن؟
به‌ڵی ئه‌و گروپانه‌ی که له له‌نده‌ندا هه‌ن، له تۆڕیكی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌سه‌ر ئاستی له‌نده‌ندا، ناڵێم یه‌کیانگرتووه، به‌ڵام ھاریكارییەكی باش له نێوانیاندا هه‌یه و کۆبوونه‌وه‌ی خولی له نێوانیاندا بەرپاده‌کرێت. باس له گیروگرفته‌کان و چالاکییه‌کانی که له ماوەی نێوان دوو کۆبوونه‌وه‌که‌دا کرا‌ون، ده‌کرێت، کۆمه‌ک به‌یه‌کدی ده‌کەن و زانیاریی و ئه‌زموونه‌کان ئاڵووێر دەكرێن.
ده‌رباره‌ی چالاکی هاوبه‌ش، زۆر که‌متر، مه‌گه‌ر به‌شداریکردن له خۆپیشاندانێکدا وه‌کو خۆپیشاندان دژی گروپ و ڕێکخراوه ڕایسست و فاشیسته‌کان و لەوانە خۆپیشاندانی ئه‌م دواییه، که دژی کۆمپانییە گه‌وره‌کان كرا، ئەوانەی ئۆڵه‌مپیکیان بۆ خۆیان قۆرخ کردبوو و وه‌رزشیان كردبووە بازرگانی و بەشێك لە بازار. هه‌روه‌ها له که‌مپه‌ینی (UKuncut)یشدا یه‌کده‌گرینه‌وه. دیسانه‌وه به‌داخه‌وه‌م، که ده‌ڵێم ئه‌م گروپانه هێشتا قورساییەکی ئاوایان نییه، تاکو خۆیان بتوانن چالاکییه‌کی کاریگه‌رانه‌ی هاوبه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام من دڵنیام که سه‌رئه‌نجام ئه‌مه ڕووده‌دات.
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێم که هه‌ڵسوڕێنه‌ر و دینه‌مۆی درو‌ستکردنی ئه‌م جۆره گروپانه ئەناركیسته‌کان و ئازادیخوازانن. وه‌کو لای زۆرێكمان ئاشنایە، بزووتنه‌وه‌ی ئەناركیستی لە گروپ و دەستەی بچووك بچووكی پاگەندەیی و چالاكیگەریی نێو ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و گەڕەكەكان و گوندەكان پێدێن و ھاوكاتیش لە بواری جیاجیای وەك ڕێكخراوبوونی جەماوەریی و كرێكاریی، ژینگەپارێزیی و ئاژەڵدۆستی، دژی جەنگ و دژی ڕاسیزم و لە بواری پرسی ژنان و پەككەوتان و خوێندكاران و مناڵان و بوارەكانی ھونەر و ئەدەب ..تددا، چالاكی دەكەن و تێدەكۆشن، ئەم ھەمەجۆریی و فرەجێییە، خۆبەخۆ بزووتنەوەكە بەرەو ھاریكاری و ھاوپشتی گشتی و سەرتاسەریبوونەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی و فۆروم و یەكگرتن لە فێدراسیۆن و كۆنفێدراسیۆنیان دەبات، ئەم ڕەوتە تەواو بەپێچەوانەی گروپە رامیاریی و پارتییەكانەوە، كە بەردەوام و بە درێژایی مێژوو لەبری یەكگرتن و دروستكردنی بەرەی كۆمەڵایەتی سەرتاسەری و كۆمەڵایەتیكردنەوەی خەباتی چینایەتی، خەریكی جیابوونەوە و پارچەپارجەكردنی بزووتنەوەكە بوو‌ن، ئەم لە ھەڵكشاندایە و گیانی ھاوخەباتی چینایەتی و جەماوەریی بەھێز دەكات.
گروپه‌که‌ی ئێمه به‌پێی ئه‌وه‌ی که یه‌کێکه له گروپه کۆنه‌کان ڕۆڵێکی بەرچاویشی له چالاکییه‌کانی نه‌وه‌ده‌کاندا بینیوه و خه‌ڵکانی دیاریشی له‌سه‌ر ئاستی کۆمۆنێتییه‌که هه‌یه و له نێوه‌ندی میدیای ناوچەیی و سەرتاسەرییدا تا ڕاده‌یه‌ک ناسراوە، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه زۆر جار لە هاوڕێیانی ئێمه داوای کۆمه‌ککردن و باسکردنی ئه‌زموونی خۆیان چ له کۆبوونه‌وه‌ی گروپه ئەناركیسته‌کاندا یا له درو‌ستکردنی گروپه خۆجێییه‌کاندا ده‌کرێت، ئەوانیش لەو جێیانەدا ئه‌وه دووباره ده‌که‌نه‌وه که پێویستە شێوه‌ی ئیش‌کردن و چالاکییه‌کان بگۆڕدرێت.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم، گروپێکی گه‌وره‌ی ئەناركیسته‌کانی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن له 07/01/2012دا کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی یه‌ک ڕۆژی له له‌نده‌ندا بۆ مشت‌ومڕ و لێدوان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئەناركیستی و چی پێویستە بکرێت، به‌ڕێخست. نزیکه‌ی 100 که‌س له گروپه جیاجیاکانه‌وه به‌شدارییان کرد، له گروپه‌که‌ی ئێمه‌وه 6 که‌سمان به‌شداریمان کرد. قسه و مشتومڕی ئێمه به دیاریكراوی له‌ناو خودی هۆڵه‌که‌شدا هه‌ر له‌سه‌ر ھەڵخڕاندن و کۆمه‌ککردن بوو له درو‌ستکردنی گروپه خۆجێییه‌کاندا و بوونی کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و جۆرێک له ھاریكاریکردن بوو له نێوانیاندا.
– لە وەلامەكانتدا قسە لەوە دەكەیت، كە گروپەكەی ئێوە سەر بە ھیچ پارتییەك، ئایدیۆلۆجیایەكی دیاریكراو یا دەسەڵات نییە، ئەی ئامادەیی كەسانی سەر بە لایەنەكان و كەسانی ڕامیار چۆن دەبێت؟
ئێمه هیچ گیروگرفتێکمان له به‌شداریکردنی هیچ که‌سێکی سەر بە پارته ڕامیارییه‌کان نییه، کۆبونه‌وه‌ی ئاوامان هه‌بووه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی که سه‌ر به پارتی له‌یبه‌ر یا لیبرا‌ڵ بووه، هاتووه. بێگومان ئه‌وانه‌یان که له ئاستی به‌رپرسیاریدان به‌هێج شێوه‌یه‌ک ئاماده نین، بێنه ناو کۆبوونه‌وه‌کانمانه‌وه، ئه‌وان له باشترین باردا پلەپەندیی ئێمه به چه‌پی توندڕه‌و و مارکسی و لینینی و له خراپترین باریشدا به ئەناركیست، ده‌که‌ن.
بەگشتی ئەو كەسانه‌ی که دێن و لە كۆبوونەوەكاندا بەشداری دەكەن، كەسانی ئاسایین، کرێکارن، بێکارن، خانه‌نشینکراوانن، گه‌ر په‌یوه‌ندیشیان به پارته ڕامیارییه‌کانه‌وه هه‌بێت، ناڕه‌زاییه‌تیه‌کانیان زۆر له ھاتنەوەیان لەتەك پارتەكانیاندا زیاتره، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که له کۆبوونه‌وه‌کانی ئێمەدا باس له پرسگەلی تیئۆری و ئایدۆلۆجی ناکرێت، گه‌رچی ھەموو که‌س سه‌ربه‌سته له ده‌ربڕینی ڕای خۆیدا. ئێمه باس له‌و گیروگرفتانه ده‌که‌ین، که ده‌وڵه‌ت و شاره‌وانی بۆ دانیشتوانیان دروستکردوون. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێت، که چۆن به‌رپه‌رچی ڕامیاران و ڕامیارییە‌کانیان بده‌ینه‌وه، ده‌بێت چی بکه‌ین و چی نه‌که‌ین. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌و کێشانه یه‌خه‌ی ھەموو که‌سێکیان گرتووە و ئێمه‌ش کار له‌سه‌ر ئه‌و پرس و كێشانه ده‌که‌ین، ناشمانه‌وێت دۆمینه‌یتی هۆش و فیکری هیچ که‌سێک و که‌سایه‌تیی كەس بکه‌ین، ئه‌مانه واده‌که‌ن، که هه‌ر ھەموومان وه‌کو یه‌ک به‌ده‌م بڕیاره‌کانه‌وه بچین و هه‌روه‌ها به‌پێی توانا‌مان لە چالاکییه‌کانیشدا بەشداری بكەین .
– باشە، ئێوە پاگەندەی ئەوە دەكەن، كە “لەسەر بنەمای خۆجێی كار بكەن و جیھانی بیربكەنەوە”، چالاكییەكانتان شێوازی خەباتی ڕاستەوخۆ لەخۆدەگرن و لە كاروبارەكانتاندا پەیڕەوی لە دێمۆكراتی راستەوخۆ دەكەن، ئەم بنەما و شێوازانەش بە شێوازی بیركردنەوە و چالاكی ئەناركیستەكان ناسراون، ئایا ئەمە نیشانەی ئەوە نییە، كە گروپەكەی ئێوەش گروپێكی ئایدیۆلۆجی یا سەر بە لایەنی ڕامیارییە؟
– ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له هه‌ر بوارێک‌دا دژی ئه‌م سیسته‌مه ده‌كرێت، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی ڕامیاره‌کان و پارێزه‌رانی سیسته‌مه‌که‌یه، خه‌ڵکی ده‌توانن بڵێن رامیاری به رامیاری به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه یا تێده‌شکێنرێت. به‌ڵام تێگه‌یشتن یا کۆنسێپتی باو بۆ ڕامیاری واتای بنیاتنانی پارتێکی هیراشییه، به هه‌بوونی سه‌رکرده‌وه بنکرده، گرتنەبەری ھەموو جۆره تاکتیکێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجی کۆتایی، که گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، که سەروەربوونە لەسەر بنەمای دەزگەی ده‌وڵه‌ت. تاکتیکه‌کانیش واتە پاگه‌نده‌ی درۆ، به‌کارهێنانی فڕوفێڵ، دۆزینه‌وه‌ی خاڵی لاوازی جەماوەر و لەخشتەبردنی، سووكایەتی و ناوزڕاندنی رامیارییانە و مۆراڵانە به که‌سانی دژ و نەیار بەخۆت وەك ڕامیار یا پارتەكەت، پاشقولگرتن و ملشکاندنی یه‌کدیی ، به‌ڵێنی درو‌ستکردنی به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌وی بۆ خه‌لكی، جه‌ماوه‌ر، که له‌وپەڕی راستگۆییاندا، له گۆڕینی ده‌موچاوکان و گۆڕینی ناوی پارته‌کان و کردنی چه‌ند ڕیفۆرمێکی یا گۆڕانکارییه‌کی نابنه‌ڕه‌تی ، چی دی ناتوانن بکه‌ن و پێشیانناکرێت. ئه‌مانه‌ش هه‌ر ھەمووی له سەر زەمینەی واقیعدا یا ئه‌زموونه‌کانیاندا پاش ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دەركەوتوون و ده‌ردەكەون، ڕامیارەكان بێجگه له‌وه‌ی که هه‌ر درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌کی ئاشكرا و بێئابڕاوانه‌یان کردوه، ته‌نها به‌ته‌نگ باخه‌ڵپڕکرندنی خۆیان و چوونه‌پێشه‌وه‌ی پارته‌که‌یان و پارێزگاریکردنی ده‌سه‌ڵات و چینی سه‌روه‌ره‌وه‌ن.
گروپه‌که‌ی ئێمه سه‌ر به ھیچ لایه‌نێكی ڕامیاریی نییە و لەسەر بنەمای ئایدۆلۆجییش پێكنەھاتووە و پەیڕەوی لە ھیچ ئایدۆلۆجیایەك یا ھێلێكی ڕامیاریی ناكات.، وه‌ک دەزانین ئایدۆلۆجی مه‌زهه‌بە، ده‌روێشییه، پاشکۆبوونێكی بێچەندوچوونە، پیرۆزكردنێكی خواییانه‌یه، که نه‌ڕێگەی بەزاندنی ھێڵ و فۆرم و بازنه‌كانی بە دواکه‌وتووانی ده‌دات، نه ڕێگەی هه‌بوونی هه‌ڵوێست و ڕه‌خنه و ده‌ستپێشکه‌ری و …هتد بۆ هیچ که‌سێک ده‌هێڵێته‌وه. له گروپەكەی ئێمە و گروپە خۆجێییە سەربەخۆكاندا ئەو شتە به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه: ھیچ شتێک پیرۆزناكرێت، ھەموو شتێک شیاوی ڕه‌خنه و به‌رپه‌رچدانه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وەیە. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دروستە، لەوانەیە بۆ به‌یانی دروست نه‌بێت، ده‌سته‌واژه‌ی “یا ڕه‌شه یا سپییه” لای ئێمه بوونی نییه. ئێمه نوێبونه‌وه‌ی خۆمان و بزووتنه‌وه‌که و کۆمه‌ڵگه‌که له‌و پرنسپه‌دا ده‌بینین ، پێگه‌و جێگه‌ی خۆمان له پێینی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بینین، نه‌ک له سه‌ره‌وه‌ی كۆمەڵگە، وەك ئەوەی پارتەكان و رامیارەكان لەپێناویدا تێدەكۆشن.
ئێمه خاوه‌نی بیرۆكە و هزرین، نه‌ک ئایدۆلۆجی، ئیمـه له ڕامیارییکردنەوە دوورین، وەك له سه‌ره‌وه باسم کرد، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه، که ئێمه کاریگه‌ریمان له سه‌ر رامیاریی پارته‌کانی ئه‌م وڵاته نییه، یا تێکۆشانی ئێمه له بۆ تێشکانی ڕامیاریی لیبراڵانه‌ی سه‌رده‌م و سیسته‌مه‌که نییه.
– ئایا ھیچ مەرج و پابەندییەك لە بوونەئەندامی كەسەكان و لە كاروبارەكانی دیكەیاندا ھەیە؟
ئێمه تا ئێستا خۆمان نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕوایە، که به‌خۆمان یا که‌سێکی سه‌ر به گروپه‌که بڵێین ئه‌ندامی گروپه‌که‌یه. وەك ئاشكرایە، ئه‌ندام به تێگەییشتنی باو پله و پایه و ئه‌رکی له‌لایه‌ن پارتەكە‌یه‌وه یا ڕێکخراوه‌که‌یه‌وه بۆی دیاری ده‌کرێت، ده‌بێت ئابوونه بدات، دەبێت له ھەموو بۆنه و یاداوەریی و جەژن و ڕووداوه گرنگه‌کانی دیكەی پارتەكەیدا به‌شداری بكات، ئه‌و کوڕ یا کچی پارته و ده‌بێت پابەندی و گوێڕایەڵیی ته‌واوی بۆ پارتەكەی هه‌بێت، ئه‌و زیاتر له‌وه‌ی که خاوەنی بوونی خۆی بێت و ھی ئه‌و دایک‌و بابانه بێت، که دروستیان کرد‌ووه، پارتەكەی خاوەنییەتی ، ئه‌و مافی ڕه‌خنه‌گرتنی له پارتەكەی له ده‌ره‌وه‌ی پارت نییه، له‌نێوان یاخیبوون، سه‌رپێچیکردن و هه‌ڵسپارندنی مافی ئه‌ندامێتییه‌که‌ی و دەرکردنیدا، ھیچ ھەڵبژێرێکی دیكەی نییه، گه‌ر ئه‌و سنوورە‌ی بەزاند كە بۆی دیاریكراوە، ئیدی لۆمه و نه‌فره‌تی لێده‌کرێت و تانه‌وته‌شه‌ری لێده‌درێت، به‌تایبه‌ت له وڵاتێکی وه‌کو عێراق و کوردستاندا. هه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی وه‌کو عێراق و کوردستاندا، ئه‌ندام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نییه ئازادی، کۆیله‌یه‌کی مێشک کۆنترۆڵكراوه. ئه‌و به‌گیانی دژه-ڕه‌خنه په‌روه‌ده‌ده‌کرێت و به خۆشویستنی سه‌رکرده‌که‌یی و پارته‌که‌ی ئامۆژگاری ده‌کرێت، ئه‌و ده‌توانرێت بکرێت به دووژمنی ھەموو که‌سێک و لایه‌نێکی دیكە و تەنانەت دایك و باوكی خۆیشی، بێجگه له سەرانی پارتەكەی. بۆیه ته‌نها ڕه‌ش و سپی ده‌بینێت، یا ده‌سته‌واژه‌ی “یا ھەرچی پارت بڵێت، ڕاسته و ھەرچی ڕەخنەگرانی پارت بیڵێن، هه‌ڵه‌یه” كلیلی ئەو دەرگەكان و وەڵامییەتی بە ھەموو سەرنج و پرسیارێك. ئەندامی پارت كەسێكە هه‌رچی مۆڕاڵ و به‌های ھاوەڵێتی و دۆستایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییە، له‌لای بوونی نییه، بۆیه گه‌ر به ده‌می ئه‌و قسه نه‌که‌یت و به مێشکی ئه‌و بیر نه‌که‌یته‌وه، تۆ نه‌فره‌ت لێکراویت، ئه‌و له کێشمانکێش و ململانێیه‌کی سه‌رومڕ و ناکۆتاییدایە بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌و پایه و ناوبانگ و دەسەلات و سەرمایە.
لای ئێمه ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر نین، به‌ڵکو ڕەتكراوە و قێزەونن. هیچ به‌ندومه‌رجێک له‌سه‌ر هیچ که‌سێک له گروپه‌که‌دا نییه، ھەموو که‌س ئازاده له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت، بیڵێت و بیکات، هیچ کارێک و هیچ شتێک به‌سه‌ر که‌سدا ناسه‌پێنرێت، هیچ جۆره پابەندییەک بۆ هیچ که‌سێک دانانرێت، ھەموو که‌س سه‌ربه‌سته و ھەر كەسە و به‌پێی توانای خۆی دێته پێشه‌وه و به‌پێی توانای خۆشی ئه‌رکه‌کان ده‌گرێته ئەستۆ. هیچ جۆره لێپرسینه‌وه‌یه‌ک نییه. هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌وه وتم، كەسانی بەشدار لە گروپە خۆجێیە سەربەخۆكاندا، پەیڕه‌و و پڕۆگرام کۆی نه‌کردوونه‌ته‌وه، بهپێچەوانەوە خۆبه‌خشانه و ئاره‌زوومه‌ندانه هاتوونه‌ته بەشداری دەكەن و بەشدارینەكردنیشیان لەبەر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، كەس بۆی نییە لێپرسینەوەی لەتەكدا بكات و سەركۆنەی بكات.
گه‌ر ھەر لە سه‌ره‌تاوە ئه‌م بنه‌مایانه ڕه‌چاو و په‌یڕه‌و نه‌کرێت، ئه‌دی چۆن ده‌توانرێت داوا و چاوەڕوانی وەھا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بکرێت، که تاکه‌کانی به ئازادی و خۆهه‌ڵبژێریی خۆیان یەكبگرن و پێکه‌وه سەربەخۆ و ئازادانه بژین؟
ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی سێیەم
– ئەو ئامانجانەی گروپەكەتان لە دوویانە، چین و تا چەندێك یاسایین و پابەندی یاسای ڕێكخراوبوون و تێكۆشانی یاسایی دەبن؟
پێموایه له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه‌دا من باسم له ئامانجه‌کانی ئه‌م گروپه و جۆری چالاکییه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه کرد‌ووه. بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به‌کورتی له وه‌ڵامدا شتێک بڵێم: ئه‌رکی ئێمه له‌و گروپه‌دا، کۆمه‌ک و پشتیوانییه بۆ ھەموو ئه‌و داخوازییانه‌ی که كەسانی دانیشتووی شاره‌وانیه‌که هه‌یانه و به‌شداریکردنه له ناڕه‌زاییکردنه‌کاندا، جا ئیدی هه‌ر شێوه‌یه‌کی به‌خۆوه گرتبێت و بگرێت. بە بۆچوونی ئێمه، ناتوانرێت ھیچ یەك لەو كارانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک ئەنجام بدرێت، ئەگه‌ر خه‌ڵكەكە خۆی له ڕێکخستنێکی ناهیراشیانه‌دا ڕێکنه‌خات و که‌مپه‌ینی سه‌رومڕی بۆ نه‌کات و بە کار و چالاکی ڕاسته‌وخۆ، ئەگه‌ر پێویست بێت، ھەڵنەستێت. ئه‌مه هه‌نگاوێکی زۆر بچووکی ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یه، که ئێمه‌ی ئەناركیست له‌و گرپه‌دا گرتومانه‌ته‌به‌ر و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه ده‌زانین، که ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر بەس نین، به‌ڵکو هه‌نگاوێکی زۆر ئاسایی و بچووکن له‌پێناو گۆڕینی سیسته‌مەكە بۆ جۆرێک له سیسته‌می به‌یه‌که‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و ئاره‌زوومه‌ندانه و خۆبه‌خشانه‌ی خه‌ڵکی، تاکو کۆمۆنێتیه‌که به‌کۆمه‌ڵ بڕیاره‌کان بده‌ن و به‌هه‌ره‌وه‌زی کار بکه‌ن و له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین و بێسه‌روه‌ر و دوو لە پێكھاتەی ھیرارشی و به یه‌کسانی و به ئازادی دوور له ھەموو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک و هه‌ڵاواردنێک، بژین. بۆ ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه، یه‌کخستنی چالاکی ھەموو گروپه خۆجێییه‌کانی شار و ناوچه و ھەرێم و دواتریش سەرتاسەرە ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن وڵات، له‌سەر بنەمای دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ، بێ له ده ستدانی سه ربه خۆیی گروپه خۆجێییه کان خۆیان . ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌مانه بتوانین زۆر قسه بکه‌ین و نموونه و به‌ڵگه لێره و له شوێنی دیكە بهێنینه‌وه، به‌ڵام من لێره‌دا ده‌وه‌ستم.
سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که، ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ له بریتانیادا شتێک نه‌ماوه‌ته‌وه، واته ناڕەزایەتیێک چالاکییه‌ک گه‌ر بته‌وێت کاریگه‌ر بێت، هه‌تا نووسینی وتارێکیش، که یاسایی بێت، یاساکان هاتوونه‌ته نێو ھەموو کونج و که‌له‌به‌رێکی ژیانمانه‌وه چ له‌نێو خێزاندا، له شوێنی کار، له پشوودا -پشووی ساڵانە-دا و چ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئەگه‌ر له ئه‌نجامدانی کارێک و چالاکییه‌کدا پابەندی یاسا بیت، بۆئەوەی كارایی خۆی ھەبێت و سەرەنجامێكی خوازراوی هه‌بێت، ئەوا بواریكیان بۆ خەباتی سەربەخۆی جەماوەریی نه‌هێڵاوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ ھەر به‌پێی یاسا و بەناوی یاساکانه‌وه، پۆلیس ده‌توانێت گردبووونه‌وه‌یه‌کی 5 که‌سی قه‌ده‌خه بکات، نه‌هێڵێت تۆ ته‌نها بەیاننامەیەك یا نامیلكەیەك و راگەیاندنێك له‌سه‌ر شۆسته‌کان دابه‌ش بکه‌یت یا مێزێک دابنێیت و پڕۆپاگه‌نده بۆ بیروباوه‌ڕ و چالاکییه‌کانت بکه‌یت، هه‌ر به‌ئاسانی پۆلیس ده‌توانێت به‌ناوی ڕێگه‌گرتن له هاتووچۆی خه‌ڵکی، به‌ناوی داگیرکردنی شوێنی گشتییه‌وه، به‌ناوی درو‌ستکردنی مه‌ترسی پێهه‌ڵکه‌وتنی خه‌ڵک و گه‌لێک له‌م بیانووه پڕوپوچانه، خۆت و بەیاننامە و بڵاوكراوە‌کانت و مێزه‌که‌شت بپێچێته‌وه.
له ڕۆژی 14/07/2012 دا بوو، که ناڕەزایەتیێکی 20 که‌سیمان له به‌رده‌م ئه‌یجنسی (نووسینگە)یه‌کی کڕین و فرۆشتن و به‌کرێدانه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌دا، که پاره‌ی دوو کرێچییان خواردبوو، کرد، به‌ڵام پێش گه‌یشتنمان 3 سەیارەی پڕ له پۆلیس ڕاوه‌ستابوون، دیار بوو پێشتر زانیبوویان. گه‌رچی ناڕەزایەتییه‌که‌ی ئێمه ئاشتیانه بوو، داوای ڕه‌وامان هه‌بوو، که وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و دوو کرێچییه بوو، که‌چی پۆلیس گه‌ڕی ئه‌وه‌ی پێده‌کردین، که ئێمه زۆرین و ده‌بووایه مۆڵه‌تی پۆلیسمان بۆ ھەستان بە ناڕەزایەتیه‌که وه‌بگرتایه و شۆسته‌که‌مان داگیرکردووه ڕێمان له ھاتووچۆی خه‌ڵک گرتووه. هه‌وڵی پەیگیرانەیان ده‌دا، تاوەكو له‌وێدا ده‌رمان بکه‌ن، به‌ڵام هاوڕێیه‌ک به‌ده‌نگی به‌رز، تاکو خه‌ڵکانی ڕێڕه‌و، گوزه‌رکه‌ر گوێێان لێبێت، پێیوتن “باشتروایه ئه‌وان له ئێمه بگه‌ڕێن و کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، له وتنی ئه‌م تووڕه‌هاتانه بوه‌ستن، گه‌ر ئه‌وان دز و تاوانبار ده‌گرن، ئه‌وه‌تا له به‌رده‌میاندان و له نووسینگەكەدان”. پێی وتن “ئه‌وه ئیشی ئه‌وانه، نه‌ک ده‌رکردنی ئێمه”. به‌هه‌رحاڵ پاش مشتومڕێکی زۆر کۆڵ‌یان دا و که‌وتنه پاراستن و پاسه‌وانیکردنی نووسینگەکه و كاربەدەستەكانیان، وایانده‌زانی ئێمه هێڕش ده‌که‌ینه سه‌ر كاربەدەستانی نووسینگەكە.
من له هه‌ندێک له نووسێنه‌کانمدا باسم له ڕۆڵ و ڕاستێتی یاسا له‌م وڵاته‌دا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و مانگرتن و ئازادی خه‌ڵک و سەندیكا و گروپه‌کان، له‌کردنی کار و چالاکییه‌کانیاندا، کرد‌ووه، بۆیه لێره‌دا دووباره‌کردنه‌وه‌ی به‌پێویست نازانم.
به‌پێی ئه‌وانە‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسمكردن، ئەگه‌ر به وردی له یاساکانی بریتانیا ورد ببینه‌وه و به‌باشی سەرنجی ناوه‌رۆکی یاساکان سه‌باره‌ت به‌کردنی هه‌ر چالاکییه‌ک، که بته‌وێت گۆڕانکارییه‌ک بکات، بده‌یت، سه‌رجه‌می ئه‌و کار و چالاکیانه‌ی که گروپه‌که‌ی ئێمه ئه‌نجامیان ده‌دات، نایاسایین، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لێک جار لەتەك پۆلیسدا ڕووبه‌ڕوی ده‌مه‌قاڵه و مشت‌ومڕ بووینه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی له مافی خۆی به‌ئاگا بێت، لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وەدا هه‌ندێک له هاوڕێیانی ئێمه دوای پشکنین و گه‌ڕان به‌دوای زانیارییه‌کاندا بڵاوكراوە و راگەیاندنیان سه‌باره‌ت به ” مافه‌کانت بزانه” کاتێك لەتەك پۆلیسدا کێشه‌ت ده‌بێت، به زمانی ئینگلیزی و تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی و کوردی، بڵاو کرده‌وه و له ھەموو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتنێکدا به به‌رده‌وامی ده‌یبه‌خشینه‌وه. هه‌روه‌ها نامیلکه‌یه‌کیش له‌ژێر ناویNo Comment, The Defendant’s Guide to arrest، کۆپییه‌کی زۆرمان لێکردووه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له یاساناس و پارێزه‌ر هه‌ن، که به‌رگری له خه‌ڵکانی وه‌کو ئێمه، به‌بێ پاره ، به‌خۆڕایی ده‌که‌ن.
– بۆچوونتان بەرامبەر ڕێكخراوە نامیرییەكان (NGO) و ناوەندە چاكەخوازەكان چییە، تاچەندەیك لەتەكیاندا كاری ھاوبەش ئەنجام دەدەن؟
به‌ڕای من ناوهێنانی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی سه‌ره‌وه که ناوت به” نامیرییه‌کان” هێناوه ڕاست نییه. ڕه‌نگه به‌و زه‌قییه ده‌ر‌نه‌که‌وێت، که وه‌کو ھەندێکمان ده‌یزانین، به‌ڵام وه‌کو پێشتر باسمکردن ئه‌وانه سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆراوا و یا کۆمپانییە گه‌وره‌کان و ده‌سگه دراوییه‌کانن، جا له‌به‌رئه‌وه وه‌کو کارکردن و ئامانجیان نه ناڕامیارین و نه له بازرگانی بەدەرن و نه له کۆمپانیا و ده سگه ھیرارشییە کۆمه ڵایه تییەكان و ناوەندە ئایینییەكانیش سه ربه خۆن!
ئێمه گروپێکی خێرخواز (چاراتی) نین، کاری خێرخوازانه ناکه‌ین. من خۆم ھەموو گروپه خێرخوازە‌کان به باشترین خزمه‌تکه‌ری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌که‌ی ده‌زانم، به‌وه‌ی که ئه‌و ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته به‌رامبه‌ر هاوڵاتییه‌کان، که ده‌بێت بیکات ، چاراتییه‌کان ده‌یگرنه ئه‌ستۆی خۆیان، ئەوەش به‌زیادکردنی باجێکی دیكە له‌سه‌ر خه‌ڵکی له‌پاڵ باجه‌کانی حکومه‌تدا، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ناڕەزایەتی و گرژیی خەڵكی کۆمۆنێتییه‌کان لەبەرامبەر ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵسوڕێنه‌ران و پارێزه‌رانی سیسته‌مه‌که‌دا خاو ده‌که‌نه‌وه و ته‌مه‌نی سیسته‌مه‌که درێژتر ده‌که‌نه‌وه. بۆ نموونە، که یه‌کێک یا گروپێک له خه‌ڵک ده‌بینی به سه‌تڵێکه‌وه داوای یارمه‌تی پاره له تۆ ده‌که‌ن بۆ نابیناکان، که‌مئه‌ندامه‌کان، ده‌رده‌داره‌کانی وه‌کو جۆره‌کانی شێرپه‌نجه، لانه‌وازه‌کان ، خه‌ڵکانی ئالوده به ماده هۆشبه‌ره‌کان و پەككەوتان و گه‌لێکی دی، جێگەی به‌زه‌یین، که له پێناوی ھەستان بە[خۆیان وته‌نی “کارێکی مرۆیییانه”]دا هه‌وڵێکی زۆر به‌خه‌سار ده‌ده‌ن، به‌ڵام له راستیدا گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت کاری مرۆیی بکات، نابێت به سواڵ و سه‌ده‌قه له‌سه‌ر حسابی مرۆڤێکی دیكە بیکات، یا به‌سه‌پاندنی باجێکی دی به‌سه‌ریاندا گه‌رچی باجه‌که خۆبه‌خشانه‌ش بێت، به‌ڵکو پێویستە به‌تێکۆشان و خه‌بات له ڕێگەی درو‌ستکردنی گروپی خۆجێییه‌وه هانی خه‌ڵکی بدات، تاوەكو فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بۆئەوەی ئه‌رکه درۆینە‌کانی خۆی به‌جێبهێنێت، ئه‌وه‌یش به‌ناڕەزایەتی، بە واژۆ کۆکردنه‌وه، خۆپێشاندان تا داگیرکردنی شوێنه حکومییه‌کان و شاره‌وانییه‌کان و ئه‌نجامدانی چالاكی ڕاسته‌وخۆ له په‌ڕله‌ماندا و له شوێنه‌کانی دیكەدا …. هتد. واته گروپه خۆجێییه‌کان جۆرێکن له گروپی فشار (پرێژه‌ر گروپ)، به‌ڵام له شێوه‌یه‌کی فراوانتردا به ئه‌جه‌نده‌یه‌کی ته‌واوه‌وه و به به‌رده‌وامی و کردنی کار‌و چالاکی ڕاسته‌وخۆوه.
کارێکی هاوبه‌ش له نێوانی ئێمه و هیچکام له‌و گروپانه‌دا نییه. هه‌رچی ڕێکخراوه میرییه‌کانه وه‌کو پێشتر باسمکردن زیاتر فه‌رمین و ده‌وڵه‌تین یا سه‌ر به ده‌سگه‌یه‌کی ئایینی یا کۆمپانییه‌کی گه‌وره‌ن و که‌متر خه‌ڵکی به‌خۆبه‌خشانه کاریان لەتەكدا ده‌کات و زیاتر کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رن و موچه‌ی خۆیان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و کۆنتراکته‌ی که لەتەك بەڕێوەبەرایەتییەكاندا هه‌یانه، ئه‌وان سه‌ربه‌ستی ئه‌وه‌یان نییه، که له شتێکی دیكەدا، بێجگه له‌وه‌ی پێیان وتراوه و پلانیان بۆ کراوه، به‌شداری بکه‌ن.
هه‌رچی گروپه خێرخوازییه‌کانیشن، چاراتییه‌کانن، گه‌لێکیان په‌یوه‌ستن به که‌نیسه‌کانه‌و‌ه، ئه‌وانیش ئامانج و ئه‌جه‌نده‌ی تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هێڵێکی پانی جیاکه‌ره‌وه له نێوانی ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه و به دوو ئاقاری جیادا مل ده‌نێین، ھەموو ساڵێکیش له سه‌روبه‌ری کریسمس [یادی لەدایكبوونی مەسیح]دا ئێمه ناڕەزایەتیێکی گه‌وره دژی یه‌کێک له که‌نیسه گه‌وره‌کان که لقی گه‌وره‌شی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مریکای لاتینیدا هه‌یه و له‌لایه‌ن کابرایه‌کی زۆر زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌رازیلییه‌وه بنیاتنراوه ده‌که‌ین.
ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی ڕێکخراوه‌یی، به‌ڵام هه‌میشه وه‌کو هه‌ر که‌سێکی دی، ھەموو تاکێکی ئه‌و ڕێکخراو و ده‌سگه خێرخوازیانه له هاتنیناندا بۆ کۆبوونه‌وه‌کانمان یا به‌شداریکردنیان له چالاکییه‌کانماندا زۆر به‌خێرهاتنیان لێده‌کرێت.
– پێشوازی خەڵك لە چالاكییەكانتان چەندە و تا چەندە كارایی لەسەر كۆمیونیتی كۆچەران دادەنێت ؟
به‌گشتی کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی پۆزه‌تیڤانه‌یه و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی لەتەك ئه‌و چالاکیانه‌ی که ده‌یانکه‌ین، یه‌کده‌گرنه‌وه. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به سه‌یاره تێده‌په‌ڕن، به‌شێکیان هۆڕنمان بۆ لێده‌ده‌ن ، هۆڕن لێدانیش لێره جۆرێکه له نیشاندانی پشتیوانی، هه‌ندێک خه‌ڵک ته‌نها بڵاوكراوەكان وه‌رده‌گرن و ده‌ڕۆن، هه‌ندێکیشیان به‌ده‌ممانه‌وه ڕاده‌وه‌ستن و حه‌ز ده‌که‌ن، که ورده‌کاری چالاکییه‌که یا هۆکاره‌که‌ی بزانن، به‌م شێوه‌یه کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی جیاوازه. به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نها بەس نییه، هه‌ندێک له ئێمه زۆر چالاکن و له چه‌ندین گروپی خۆجێیی دیكەدا کار ده‌کەن. من بۆ خۆم له 4 گرووپی دیكەدا کار ده‌که‌م، که هه‌ر یه‌که‌یان بۆ ئامانجێکی جیا دروستکراوه و خه‌ڵکێکی زۆر ده‌بینم. ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه به‌رده‌وامبوون و ئاماده‌بوونه له چالاکییه‌کاندا و پابەندی په‌یداکردنه و پرسی تێکۆشان و چالاکیکردن لای خه‌ڵکی ببێته شتێکی مۆراڵی و ئه‌رکێکی مرۆیی. هاتنی که‌سێکی زیاتر بۆ کۆبوونه‌وه‌کان یا به‌شداریکردنی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆر به ته‌نها له خۆپیشاندانێکدا یا ناڕەزایەتییەكدا و له‌وێدا چالاکییه‌که‌ی کۆتایی بێت، جێگەی دڵخۆشی زۆری ئێمه نییه، به‌داخه‌وه‌م که ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ ئه‌م شێوه‌یه لە بەشداریكردن و چالاکیکردنی كاتی باوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆ و فاکته‌ری خۆی هه‌یه. ئێمه لەوێدا نا‌ئومێد نابین، که ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینین، چونکه ده‌زانین ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت و چاواڕوانی ده‌که‌ین، پرۆسه‌یه‌کی دوورودرێژه و خه‌ڵکی له قۆناخی جیاجیا و به‌پێی توانا و هه‌وڵی خۆی به‌شداری تێداده‌کات.
سه‌باره‌ت به کارایی دانان له‌سه‌ر کۆمۆنێتی کۆچه‌ران، له‌م شاره‌وانییه‌ی ئێمه‌دا چه‌نده‌ها کۆمۆنێتی هه‌ن، به‌ڵام نه‌ک به‌ناوی کۆمۆنێتی کۆچه‌رانه‌وه، به‌ڵکو به‌ناوی سێنته‌ری فڵان که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه یا کۆمۆنێتی فیسار نه‌ته‌وه‌وه وه‌کو کوردی و تورکی و قوبرسی و ئه‌فه‌ریقایی و کاریبی و سۆماڵی و فه‌له‌ستینییه‌کان و ئێرانییه‌کان و پۆڵۆنییه‌کان و ڕوسییه‌کان، هیندییه‌کان.. ..هتد، به‌ڵام له‌ناو ھەموویاندا یه‌کێک له کۆمۆنێتییه‌کان، که کۆمۆنێتی تورک و کورده‌کانه له ھەموویان چالاکترن و به‌شداریش له زۆربه‌ی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانه‌کاندا که ئێمه ڕێکیان ده‌خه‌ین، ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌رچی کۆمۆنێتییه‌کانی دیكەن، خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌کو تاک جار جاره به‌شداری ده‌که‌ن. به‌داخه‌وه‌م گه‌ربڵێم خه‌ڵکانی کۆچه‌ر یا پەنابەر، ئه‌وه‌نده‌ی که من هه‌ستم پێکردوه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌وه‌نده بایەخ به‌م چالاکییانه‌ی که ده‌کرێن، ناده‌ن. ره‌نگه ھۆی سەرەكی خۆدوورخستنه‌وه‌یان ئه‌وه بێت، كە ئه‌م وڵاته به وڵاتی خۆیان نه‌زانن و خۆیان لێره هه‌ر به نیشتیەجیی كاتیی بزانن ، بە جەستە لێره‌ن و به هۆش و یاداوەری له‌و وڵاتانه‌نه‌ن، که لێیانەوە هاتوون، ھەرچەندە ماوه‌یه‌کی زۆره لێره‌ن و هه‌ندێکیان منداڵ و نەوەیان لێرە هه‌یه و سه‌رجه‌می یاساکان و رامیارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، که له ھەموو بواره‌کانی ژیاندا به‌باری خراپ‌دا گۆڕاون، زیاتر له که‌سانێکی دیكە، ڕاسته‌وخۆ کاراییان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان دەبێت، که‌چی هه‌ر ته‌ریک و دووره‌په‌رێز خۆیان ده‌گرن و زۆربه‌ی زۆریان ئاماده‌نین، به‌شداری هیچ جۆره چالاکییه‌ک بکه‌ن.
ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی دووەم
– ئەو كەسانە كێن، كە لە گروپەكەتاندا ڕێكخراون، ئایا سەربەیەك چین و توێژی كۆمەڵایەتین؟
وه‌کو له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌م گروپه له كەسانی پاشخان جیاجیا پێكهاتووە، كەسانی ئاراستە جیاواز‌ی وەكو سوشیالیست، له‌یبه‌ر، مارکسیست- لێنینیست ، خه‌ڵکی سەندیكالیست، سه‌ربه‌خۆ و ئەناركیست و ئازادیخواز و ڕه‌نگه ئایینداریش. له‌راستیدا ڕۆحی ئه‌م گروپه و دینه‌مۆکه‌ی ئەناركیسته‌کان و ئازادیخوازانن.
– بەشداری خەڵكانی كۆچەر لە گروپەكەتاندا چەندە، ئایا ھیچ مەرجێك بۆ بەشداری و ئامادە بوو‌ن لە كۆبوونەوەكاندا ھەیە؟
تا ئێستا من له کۆبوونه‌وه‌کانی گروپه‌که‌دا که‌سێکی کۆچه‌رم نه‌بینیوه، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر ده‌بینم، که دێنه نێو خۆپیشندانه‌کان و ناڕەزایەتییه‌کان. جا نازانم له نێوان ئه‌واندا خه‌ڵکانی کۆچه‌ریان تێدایه یان نا. هه‌روه‌ها من سه‌رپه‌رشتی لیستی ئه‌لکترۆنی گروپه‌که یاخود لیستی ناوه‌کان که پۆستیان بۆ ده‌چێت، ناکه‌م، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه من ئاگادار نیم گه‌ر که‌سانی کۆچه‌ری تیادا بێت یا نه‌بێت.
هیچ جۆره مه‌رجێک بۆ به‌شداری کردنی کۆبوونه‌وه‌کان نییه، ھەموو که‌س له هه‌ر توێژاڵ و چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یا پاشخانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بییه‌وێت له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شداری بکات، به‌خێرهاتنی گه‌رمی لێده‌کرێت. ئێمه هیچ نهێنییه‌کمان نییه و کاریش به نهێنی ناکه‌ین، تاکو له خه‌ڵکانی جیاجیا که دێنه کۆبونه‌وه‌کانه‌وه، سڵبكەینەوە و بترسین. هه‌روه‌ها هیچ جۆره پابەندییەکی ناخۆبه‌خشانه ( ئیجباریانه) له‌سه‌ر به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که یا که‌سانی سه‌ر به‌گروپه‌که نییه.
شێوەی ڕێكخستنی گروپەكەتان چۆنە، جیاواز‌ی لەتەك گروپە میرییەكان و نامیرییەكان (NGO)دا چییە؟
گروپه‌که‌ی ئێمه له‌سەر بنەمای یه‌کگرتنی خۆبه‌خشانه و ئاره‌زوومه‌ندانه دروستبووه،گروپێک یا ڕێکخراوێکی ڕامیاریی نییه، تاکو سه‌رکرده و بنکرده و ئه‌ندامی هه‌بێت. که‌سانێکی زۆری سه‌ر به گروپه‌کان، هه‌ندێکیان زۆر چالاکن، هه‌ندێکیان که‌متر. ئه‌م که‌سانه وه‌کو ئه‌ندام ناویان ناهێنرێت، چونکه نه ئابوونه و نە یارمه‌تی داراییان به‌سه‌ردا ناسەپێنرێت، ھەروەھا ڕیزبه‌ندی ڕیزی ڕێکخستن و پله‌وپایه‌شی تێدانییه، بێجگە له‌مه‌ش که‌سانی ناو گروپه‌که له‌سه‌ر بناخه‌ی بیر و ئایدۆلۆجی یەكیاننەگرتووە. ئێمه که له کۆبوونه‌وه‌کاندا داده‌نیشین و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی که پێویسته هه‌تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو یا له ماوه‌یه‌کی نزیکدا بکرێت، ده‌کرێت، نه‌ک باس له نه‌مانی ده‌وڵه‌ت و کۆتاییهێنان به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یا لێدوان له‌سه‌ر ئایین و مه‌زهه‌ب. ئاوا نیشانده‌درێت که هه‌ر ھەموومان بیروباوه‌ڕی خۆمان له ماڵه‌وه به‌جێهێشتووه. ئێمه‌ی ئەناركیسته‌کان که به‌شی هه‌ره زۆری کۆبوونه‌وه‌کان پێکده‌هێنین، ئه‌جه‌نده و پلان و سترایجی خۆمان هه‌یه و و هه‌ریه‌که‌مان پابەندین پێیانه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌سه‌ر که‌سانی ناو کۆبوونه‌ه‌کاندا یا سه‌رجه‌می که‌سانی ناو گروپه‌که‌دا نایانسەپێنین.
گه ر ئێمه بمانه وێت گۆڕانکارییه کان له خواره وه ده ستپێبکەن، له پرسی ڕۆژانه وه، له داخوازییه کۆمه ڵایه تییه کانه وه دەستپێدەكەین، پێویستمان به وه نییه ، که له سه ر کێشه ی ئایدۆلۆجی و پرسگەلی بیروباوه ڕیی، بدوێین و پێكبێین، چونکه به بۆچوونی ئێمه کێشه کانی خه ڵکی، هی کۆمۆنێتییه که، له ئێستادا ئه وانه ن، که له و دێڕانه ی سه ره وه دا په نجه م بۆڕاکێشاون.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، که مرۆڤ به‌سروشتی خۆی، چۆن و هه‌ر چه‌شنه مرۆڤێک بێت، حه‌ز ده‌کات و پێیباشتره که خۆی بۆ خۆی بڕیار لەسەر شته‌کان بدات، تاكو ئەوەی که‌س و لایه‌نێکی دیكە، بڕیاری بۆی بدات، چونکه خۆی له ھەموو که‌سێکی دیكە باشتر ده‌زانێت، چی بە قازانجی یا بە زیانی ده‌شکێته‌وه، ئیدی ئەو بڕیارە ده‌رباره‌ی شتی كەسیی خۆی بێت یا ئه‌و شتە ھاوبەشانه‌ی دی که له ناو کۆمۆنێتییه‌کاندا ڕووده‌دەن یا له هه‌ر ده‌سگه و به‌شێکی ژیاندا بێت، هه‌ر له قوتابخانه‌وه خه‌سته‌خانه و زانکۆ و پارک و کارگه و فەرمانگەوە بیگرە تا دەگاتە کێڵگه کشتووکاڵییه‌کان و شوێنه‌کانی دی. كێ بێت كە پێیخۆشبێت، بڕیارێک له ده‌ره‌وی ئه‌و خۆیەوە دەربچێت و به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت؟ وه‌کو درو‌ستکردنی ئوتێلێک، سوپه‌رمارکێتێك، ڕیزێک ئاپارتمان (شققە) و خانوو له‌سه‌ر مۆدێل و دوا ته‌رز بۆ به‌کرێدانه‌وه‌ی به‌پاره‌یه‌کی زۆر، ڕاکێشانی شه‌قامێک، داخستنی قوتابخانه‌یه‌ک، خه‌سته‌خانه‌یه‌ک فه‌رامۆشکردنی پارکێک یا به‌شێکی کۆمۆنێتییه‌که، بڕیاری زیادکردنی ماوەی ڕۆژانەکار یا گۆڕینی هه‌لومه‌جه‌کانی شوێنی کار، کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و جه‌نگ و ڕه‌وانه‌کردنی ڕۆڵه‌کانمان بۆ شه‌ڕی دابینكردنی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان بۆ کۆمپانییه‌کان و بۆ به‌رژوه‌ندی بزنسمان و بانقه‌کان … گه‌لێک و گه‌لێکی دی له‌مانه، که به‌رده‌وام له ده‌ره‌وی ئێمه له‌لایه‌ن ڕامیارییه‌کان و کۆمپانییه گه‌وره‌کان و بزنسمانه گه‌وره‌کانه‌وه، بە‌بێ ڕه‌چاوکردنی سوود و به‌ژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و کۆمۆنێتییه‌که بڕیارمان بۆ ده‌درێت. ئه‌مه‌یه كڕۆكی بیركردنەوەی ئەناركیستان و ئازادیخوازان سه‌باره‌ت به ھەموو شتێک له پێناوی خه‌ڵک و بۆ خودی خه‌ڵک خۆی ، به‌بڕیاری خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، بۆیه به‌ڕای من بییروباوه‌ڕی ئه‌وان به سروشتیی له خه‌ڵک و له پێداویستی خه‌ڵک و کۆمۆنێتییه‌که‌وه نزیکه.
جا که ئێمه یه ک ئه وانه ی سه ره وه ئه جه نده و ئامانجمان بێت و خه ڵکی ئاماده بێت بۆ به ئه نجامگه یاندنیان بێته پێشه وه ، چ پێویست ده کات شه ڕه دگل له سه ر پرسگەلی ئایدۆلۆجی و ھزر و .. هتد بکه ین ، که به هیچ شێوه یه ک ناگه ینه سه رئه نجام و بەپیچەوانەوە لەبری یه کگرتن و سه رکه وتن ، که رتکاری و شکست ده چنینه وه .
ئێمه هێڵێکی یه‌کگرتنه‌وه‌مان لەتەك گروپه میرییه‌کانی یا به‌ناو نامیرییه‌کانی وه‌ک (NGO)دا نییه. ئە‌وان زیاتر ئه‌جه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تانی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆراوا به‌ڕێوه‌ده‌بەن. ڕاسته ئه‌وان به ڕووکه‌ش ده‌یانه‌وێت، کارێکی باش بۆ ئه‌و گه‌لانه، ئه‌و وڵاتانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، که بارگه و بنه‌یان تێدا خستووه، به‌ڵام ئه‌جه‌نده‌ی تایبه‌تییان هه‌یه و مه‌رجیش نییه، فه‌رمانبه‌ره ئاساییه‌کان له ڕیزه‌کانی خواره‌وه‌ی یا ناوه‌ڕاستی ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا، له‌وه به ئاگابن. هه‌روه‌کو پێشتر وتم ئه‌وان ئه‌جه‌نده‌ی تایبه‌تییان هه‌یه، فه‌رمانبه‌ر و کرێکار و به‌ڕێوه‌به‌ریان هه‌یه و موچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، سوود و قازانج و سەرمایە دروست ده‌که‌ن، ئه‌وان ته‌نها کار ده‌که‌ن و پلانه‌کان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، هیچ جۆره پلان و داخوازییه‌کی تایبه‌تییان بۆ خودی کۆمۆنێتییه‌ک نییه، ئه‌وان بزنس و سوودی سه‌رمایه ده‌یانجوڵێنێت و ده‌ستێک و ئامانجێکی ڕامیاریی نێوده‌وڵه‌تی، زۆرجار له پشتیانه‌وه‌یه.
گه‌لێک له‌و ڕێکخراوانه سه‌ر به که‌نیسه‌ی گه‌وره و كۆمەڵەی چاكەخوازی و كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان(ئومه‌می موته‌حیده)ن. به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌سگایانه کۆمپانیایه‌کی زۆر گه‌وره‌ن و نه‌ک هه‌ر له وڵاتانیێکدا که به هۆی سه‌روه‌ره‌کانی ئه‌وانه‌وه شکستیانهێناوه و به‌ده‌ستی ئه‌و سه‌روه‌رانه جه‌نگێکی نێوخۆیی به‌رپاكراووه، یا به‌هۆی دزین و بەتاڵانکردنی سامانی سروشتیانه‌وه یاخود به‌هۆی سه‌پاندنی بەندومەرجی ده‌سگه دراوییه‌کان و بانكه‌کانەوە به‌سه‌ر حکومه‌تاکانیاندا، ڕووت و ڕه‌جاڵ و نابووتی بوو‌ن، به‌ڵکو ڕۆڵیان له وڵاتانی ئه‌وروپاشدا ده‌بینرێت. من لێره‌دا پێویست ناکات که یه‌ک به یه‌ک ڕۆڵی ئه‌و ده‌سگایانه‌ی سه‌ره‌وه، که ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان سه‌ر به‌وانن، ده‌ربخه‌م، چونکه تاڕاده‌یه‌ک ئه‌و ڕۆڵه‌ی که ده‌ییبینن، لای گه‌لێکمان ئاشکرایه. هه‌ر بۆ نموونە ھەموو که‌س ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی گه‌لان ده‌بێنیت، که چۆن ئامرازێکی باش هه‌ڵسوڕاوی ده‌ستی ئه‌مهر‌یکایه.
– شێوازی كاركردنتان چۆنە و پشت بە چ بنەماگەلێك لە بڕیاردان و جێبەجێكردندا دەبەستن؟
له دانیشتنه‌کانی ئه‌و گروپه‌دا ته‌واوی ئازادی و سه‌ربه‌ستی له لێدوان و سه‌رجه‌می بڕیاره‌کان و به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و بڕیارانه‌دا، دابینده‌کرێت، كەسەكان له ڕاده‌ربڕیندا سه‌ربه‌ستن، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م گروپه مانگانه‌یه، که‌س سه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌کان نییه، هه‌ر جاره و كەسکێک سه‌رپه‌رشتی كۆبوونەوەكە ده‌کات و یه‌کێکیش ڕاپۆرتی دانیشتنه‌که ده‌نووسێت، ئه‌مه‌ش نه‌ک بەنۆره، به‌ڵکو ئاره‌زوومه‌ندی و ئامادەی كەسەكانیش ڕه‌چاوده‌کرێت. پێشتر یه‌کێک ئیمەیلێک بۆ ھەمووان ده‌نێرێت، تاکو هه‌ر که‌س هه‌ر خاڵێکی هه‌یه و ده‌یه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، با ئه‌و که‌سه خۆشی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نه‌بێت، ده‌خرێته نێو بابەتەكانی كۆبوونەوە‌که‌وه. که ته‌واوی خاڵه‌کان و بڕیاره‌کان مشتومڕیان له‌سه‌رکرا و کۆبوونه‌وه‌که‌ش ته‌واو بوو، پێش ئه‌وه‌ی که ببێته ڕاپۆرتی فه‌رمی کۆبوونه‌وه‌که و بننێردرێته ده‌ره‌وه ، ده‌نێررێت بۆ ھەموو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بوو‌ن، تاوەکو به‌رپرسیاربن له ڕاست و چه‌وتی ڕاپۆرته‌که یا له‌و شته‌کانە كە لە کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتراون. له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا ئه‌و ڕاپۆرته‌ی مانگی پێشووتر، یه‌که‌م خاڵ دەبێت له بەرنامەی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌دا، ئەوەش له‌به‌ر دوو شت: یه‌که‌م، بزانرێت كە ئایا كەسەكان یه‌کده‌گرنه‌وه و له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌که ھاوڕان یا شتێکی تازه سه‌باره‌ت به‌هه‌ر خاڵێکیان سه‌ری هه‌ڵداوه، یا نه؟ دووهه‌م، تاکو ئه‌و بڕیارانه‌ی که دراون و بڕیار بووه، به ئه‌نجام بگه‌یه‌نردرێن، بەئەنجام گه‌یه‌نراون یا نا ؟ ئەگه‌ر به‌ئه‌بجام نه‌گه‌یه‌نراون، هۆکاره‌کانی چی بوو‌ن؟ ھەموو بڕیارێک که ده‌درێت، ده‌بێت به‌ڕای ھەمووان یا زۆربه، بێت.
ھەروەھا ڕۆژنامه‌یه‌کی وه‌رزانەمان هه‌یه، که ھەر جاری 4.000 دانه‌ی لێ چاپدەكرێت. نه ده‌سته‌ی تایبه‌تی نوسه‌رانی هه‌یه و نه سه‌رۆکی نووسه‌ران و نه دەرھێنەر. به‌ڵکو ھەر كە كاتی دە‌رکردنی دێت، ئیمه‌یلێک سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌که و ئاماده‌کردنی وتاره‌کانی بۆ ھەمووان بەڕێدەكرێت، ئیدی له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر که‌س بیه‌وێت، ده‌توانێت بچێت و دواتر به گشتی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ و هه‌ر که‌س هه‌ر بابه‌تێکی له مێشک‌دا بێت، ده‌ینوسێت، ئیدی ڕه‌نگه بگاته 20 بابه‌ت، له‌وانه کامیان زۆر پێویست بێت و ھەنووكەیی بێت، بەرتەریی پێده‌درێت. ئه‌مه‌ش ھەر به ڕاوه‌رگرتنه، هه‌ر له هه‌مان کۆبوونه‌وه‌دا. پاش ئه‌وه‌ی، که بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌درێت، چه‌ند وتار بێت، ئینجا قه‌واره‌ی هه‌ر وتارێک دیاری ده‌کرێت، واته چه‌ند وشه بێت. که ئه‌وانه ئەنجامدران، هه‌ر که‌س وتاری خۆی ده‌نووسێت و که‌سێکیش بۆ پیایداچوونە‌وه‌ی بابەتەكان دیاریکراوه و له‌نێو خۆیاندا ئاڵوگۆر ده‌کرێت. پاش ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیكە ده‌کرێت و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه و ده‌نێرێت بۆ دوو که‌سی زمان‌زان، واته شاره‌زایی زۆر باشیان له زمانی ئینگلیزی‌دا ھەبێت، که هه‌ر له گروپه‌که‌دان بۆ چاککردن و گوڵبژێرکردنی بەو كارە ھەڵدەستن. پاش ھەموو ئه‌مانه، ئینجا ده‌نێردرێت بۆ چاپخانه و چاپ ده‌کرێت، هیچ وتارێکی ناوی که‌سی له‌سەر نییه. دواجار كەسانێک خۆبەخشانە خۆیان بۆ بڵاوكردنەوە و دابەشاندنی ته‌رخان ده‌که‌ن تا له بۆنه و ناڕەزایەتییەکاندا بیده‌ن به‌خه‌ڵک، بێگومان به‌بێ پاره و به‌خۆڕایی.
ھەزێنە‌ی ئه‌م گروپه ته‌نها پاره‌ی بەشدارانی گروپه‌که‌یه، ھەر كەسە به‌خۆبه‌خشی به‌پێی توانا و داھاتی خۆی پاره ده‌دات و مه‌رجیش نییه به به‌رده‌وامی یا ھەموو مانگێک كۆمەك بكات یا ھەموو جارێك بڕێكی دیاریكراو بدات، دیسانه‌وه لم بارەشەوە كەسەكان لە بەشداریكردن یا نەكردندا ئازادن.
چالاکی ڕاسته‌وخۆ، گه‌ر له ئه‌نجامدانی بڕیاره‌کاندا پێویست بکات، بنەما و گیانی بزووتن و کارکردنی ئه‌م گروپه‌یه. ده‌مانه‌وێت ھەموو بڕیاره‌کان له بوارەكانی خوێندن و په‌روه‌ده ، خه‌سته‌خانه ، ڕێگاوبان ، کاروباری کۆمۆنێتیه‌کان، پرسی گیروگرفتی پارکه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان کارگه و کارخانه‌کان و ..تد هه‌ر ھەموویان له بەڕێوەبەرایەت‌ی بیرۆکراتی گه‌نده‌ڵی وه‌کو شاره‌وانییه‌کان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دی بگەرێنه‌وه ده‌ستی خه‌ڵکی ناو کۆمۆنێتییه‌کان، تاکو له هه‌ر یه‌کێک له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا یا هه‌ر شتێکی دیكەدا که په‌یوه‌ندی به کۆمۆنێتیه‌که‌وه هه‌بێت، كەسەكان بەخۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ن.
ئەناركیسته‌کان و ئازادیخوازان که له‌م گروپه‌دا کارده‌که‌ن، باوه‌ڕیان به ده‌نگدان و په‌ڕله‌مان و ده‌وڵه‌ت نییه، دروشمی ئه‌مان بریتییە لە ” خۆجێی (لۆکا‌ڵی) کار بکه و جیھانی بیر بکه‌ره‌وه”. بەردەوام خه‌ڵکی دێتە نێو گروپە و ده‌ڕوات. چونکه زۆربه‌یان گه‌نجن و ئه‌مڕۆ لێره ده‌ژین، مانگێکی دیكە ده‌گوێزنه‌وه بۆ شوێنێکی دی و شارێکی دی، که ئه‌مه‌ش له خۆیدا له هه‌ندێک ڕووه‌وه لایەنی چاکی خۆی هه‌یه، که گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموون و شێوه کارکردنانه‌یه بۆ شوێن و جێگەی نیشتەبوونی تازه‌یان.
ھەموو ساڵێک یا دوو ساڵ جارێک “ڕۆژی ستراتیجی”مان هه‌یه، کۆبوونه‌وه‌یه‌که كە ڕۆژێک یا دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، بۆ باسکردنی کار و چالاکییه‌کانمان له ساڵی ڕابوردوو ئێستا‌و داهاتوودا ، پێدا چوونه‌وه به‌خۆماندا، چۆن بە بەشداری خەڵكانی ھەمەڕەنگ و ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن جیاواز، گروپه‌که فراونتر بکرێت و چی بكرێت تاوەكو به‌شداری بکەن، له‌وێدا قسە لەسەر خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانمان ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌م گروپه ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی Haringey Independent Cinema (HIC) له‌ڕێگەی دوو سێ هاوڕێمانه‌وه، گرتووەته ئه‌ستۆ، که ئه‌مه له ساڵی 2006وه به‌رده‌وامه و مانگی شه‌وێك، فیلمێکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، یا فیلمێکی دۆکۆمێنته‌ری که ناڕه‌زایی خه‌ڵکه دژی ده‌وڵه‌ت، نیشان ده‌درێت، پاش ته‌واوبوونی فیلمه‌که، لێدوان و مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کرێت. هاتن و دیتنی ئەو فیلمانە بۆ ھەمووانه و نرخێکی زۆرکه‌م له‌سه‌ر تکته‌کان داده‌نرێت و ھەموو جارێك لەنێوان 120 که‌س بۆ 160 که‌س بۆ ته‌ماشاکردنی فیلمەكان دێن. ئه‌و فیلمەكانیش هه‌ر جاره و هی شوێنێکه و مه‌رجیش نییه نوێ بێت، به‌ڵام مه‌رجه که ناڕه‌زایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی دژی ده‌سه‌ڵات نیشان بدات.
ئێمه ناڕەزایەتیێکی زۆر ده‌که‌ین و ڕێک ده‌خه‌ین، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌شێکین له نێتوۆ‌رکی Ukuncut و Anti Fuel Poverty که‌مپه‌ین، که له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا له بواری جیاجیادا چالاكی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که بوار نییە من لێره‌دا ھەموویان ڕیز بکه‌م .
ئه‌م گروپه‌ی ئێمه یه‌کێکە له گروپەكانیLondon Radical Network، که ھەموو 6 تا 7 هه‌فته جارێك، کۆبوونه‌وه ده‌کات و زۆر جار نوێنه‌ری ئه‌و گروپانه که لێی پێکهاتوون به‌شداری تێدا ده‌که‌ن . مه‌رج نییه نوێنه‌ره‌کان ھەموو جارێک هه‌ر هه‌مان که‌س و هه‌مان ژماره بن، زۆربه‌ی جاران، ژمارەكان كەسەكان ده‌گۆڕدرێن.
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.