با بەیەکەوە پەیوەست بین!
بانگەواز بۆ هەموو تێکۆشەرانی دژە سیستەمی سەرمایەداری
- چالاکانی بزاڤی لاوان، ژنان، خوێندکاران، کرێکاران، کەنارنشینان، “نا“یاساییان– و بیانییان
- چالاکانی چەپ، ئەنارکیستان، ئۆتۆنۆمان، دژە فاشیستان و سۆشیالیستانی ئازادڕەو
- فێمینیستان، پارێزەرانی ژینگە و ئاژەڵان، هاوسێکسبازان و …
- دۆستان و هاوڕێیانی دژی سیستێمگری
- ….
ئەوانەی کە دژی ناوەندیبوونەوەی دەسەڵات، کەڵەکەکردنی سەرمایە، هەموو جۆرە بالادەستییەك، پێکهاتەی قوچکەیی و پلەوپایە، ئۆتوریتە، ناوەندێتی (سانترالیزم)، سەروەر و خاوەن، دەوڵەت، میری، پارت، سنوور، چەکدارکردنی سەربازییانە، وزەگای ئەتۆمی، هەژاری، سوپا، سەربازی، زیندان، سەرمایەداری، پیاوسالاری، نایەکسانی، مەزهەب، خوا و …ن.
ئێمە خوازیارین کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی چارەنووسی خۆیدا بگرێتەدەست و خەبات دەکەین تاکو هیچ یاسا و مەرجێك بەرامبەر ئازادی و یەکسانی مرۆڤ بوونی نەبێت.
ئێمە بۆ تێپەڕین لە سەردەمی سەروەری سەرمایەداری؛ سەردەمی بەهرەکێشی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە پێویستمان بە لەناوبردنی سەراپای پێکهاتە کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و فەرهەنگییەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەیە. ئێمە ئەنارکی بە باشترین ئەڵتەرناتیڤ هەنووکەیی دەزانین و ئامانجمان پێکهێنانی مەیدانکارێکی پاگەندەیی بە ئامانجی خستنەڕووی گیانی خۆبەڕێوەبەرێتین.
بابەتگەلی جێی لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ بەرای گشتی دیاری دەکرێن:
- خاوەندارێتی تایبەتی و سیستەمی بەهرەکێشانەی سەرمایەاری ( چ دەوڵەتی و چ نادەوڵەتی)
- ئۆتوریتە، دەسەڵاتداری، ولایەت، رابەری، ناوەندێتی و دیکتاتۆری
- ناسیونالیزم، نەژادپەرستی، پیاوسالاری و دەستەبژێریی
- فیدرالیزم، سۆڤییەتەکان، خۆبەڕێوەبەرایەتی و خۆگەردانی
- ……
وەرن بۆچوونەکانمان بگۆڕینەوە و لەتەك یەکتر بەشکەین.
وەرن لە کۆبوونەوەیەکی ڕووبەڕوودا ئەزموونەکانمان نێونەتەوەییانە بگوازینەوە و هەنگاوەکانمان ڕێكبخەین.












پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.