بەشی سێیەم:
ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیزم، ئه‌گه‌ر وشه به وشه بیکه‌ینه کوردی، ئه‌وا به واتای سه‌ندیکالیزمی دژه‌سه‌روه‌ری دێت، ئه‌گه‌ر وردیشی بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا واته ڕێکخراوبوونی کرێکاران و به‌شه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی له سیسته‌می ڕێکخراوه‌ی قوچکه‌یی سه‌ره‌وخواری سه‌ندیکا و ڕێکخراوه پاشکۆکانی پارته رامیارییه‌کان و ده‌سه‌ڵات. واته به‌رگرتن به ئۆروستۆکراسی کرێکاری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازان که به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و چینی کرێکاره‌وه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، واته سه‌ربه‌خۆیی چه‌وساوان له هه‌ژموونی ئابووریی و ڕامیاریی و میدیایی سه‌روه‌ران، واته هه‌وڵێك بۆ گێرانه‌وه‌ی ویست (ئیراده) بۆ مرۆڤی چه‌وساوه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی و وه‌لانانی ڕۆڵی میانجیگه‌رانه (واسیته‌گه‌رایانه)ی ده‌سته‌بژێر و ڕامکارانی نێوپارله‌مان، ئەوەش بە ئەڵتەرناتیڤی به‌خۆهاتنه‌مه‌یدان و به‌خۆبریاردان و به‌خۆبه‌ڕێوه‌بردن. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای پرسیارێکی زۆر ساده سه‌ری هه‌ڵداوه “من بۆ ده‌توانم به‌رهه‌م بهێنم، من بۆ ده‌توانم نۆکه‌ری سه‌روه‌ران بکه‌م، من بۆ ده‌توانم سه‌رکوتگه‌رین ده‌سه‌ڵاتی دونیا بڕوخێنم، به‌ڵام کاتێك که دێته سه‌ر بڕیاردان و به‌ڕێوه‌بردن، بۆ ده‌بێت به که‌سانی تری هیچ له‌باردا نه‌بووی بسپێرم و بیانکه‌مه سه‌روه‌ری خۆم؟ ئه‌م پرسیاره ساده‌یه، ئه‌م وه‌ڵامه ساده به دوای خۆیدا ده‌هێنێت “من هه‌روا که ده‌توانم به‌رهه‌م بهێنم، ئاواش ده‌توانم دابەشی بکه‌م، هه‌روا که ده‌توانم بڕوخینم، ئاواش ده‌توانم چیێی بکه‌مه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆم بم. به‌ڵام به شێوازێك، که چیتر ڕۆڵی ده‌سته‌بژێر و نوێنەران و ڕامکاران پێویست نابێت و تاکی ئازادئه‌ندێش پێویستی به شوانه‌ی ڕامکار نابێت، تا ده‌ر و ماڵی پێ‌بکات!
ئایا، بێجگه له ڕوانگه‌ی دژەسه‌روه‌ری، ئه‌م تێڕوانینه هیچ ئاژاوه و خه‌یاڵیبوونی تێدایه؟ پرسیار ئەوەیە، بۆچی نووسه‌ر هانای بۆ ده‌سته‌واژه و پێناسه‌ی ئاماده‌کراوی که‌سانی نائه‌ندێشمەند بردووه؟
زیاتر بخوێنەرەوە ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی (3)

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.