هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی چوارده‌هه‌م
نایه‌کسانی له کوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای کاری نابهجێو نایاسایی‌و نائه‌خلاقی‌و نائینسانی‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه دروستبووه‌و گه‌شه‌ده‌سه‌نێت. کۆی ئیش‌کردنی هه‌موو سیستمه سیاسییه‌که‌و ئه‌و سیستمه ئابوورییه‌ش که ڕاسته‌وخۆ به سیستمه سیاسییه‌که‌وه گرێدراوه، له‌سه‌ر بێدادی‌و پێشێلکردنی پرنسیپی یه‌کسانی دامه‌زراوه‌و کارده‌کات. ل٣٣
نووسه‌ران نایه‌کسانی وه‌ك دیارده‌یه‌کی هه‌رگیز نه‌گۆڕ و نه‌مر ده‌بینن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌دا دابه‌شی ده‌که‌ن؛ ده‌سته‌ی یه‌که‌م، نایه‌کسانی نایاسایی و نامۆڕاڵی و نامرۆیی و گه‌نده‌ڵ، دووه‌م، نایه‌کسانی یاسایی، مۆڕاڵی، مرۆیی و ناگه‌نده‌ڵ! لێره‌دا وێرای هه‌شبه‌سه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بۆ نووسه‌رانی ناوداری، پرسیارێك دێته‌گۆڕێ؛ بێجگه له جیاوازییه جه‌سته‌ییه‌کانی مرۆڤ و ئاوهه‌وا و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی شوێنه‌کان، کامانه‌ن ئه‌و نایه‌کسانییانه‌ی که سروشتی و مۆڕاڵی و مرۆیی و ناگه‌نده‌ڵ و ڕه‌وان؟
نووسه‌ران واوه‌تر له جادووکردن له خوێنه‌ر ده‌ڕۆن و سیسته‌می ئابووری ده‌که‌نه پابه‌ندی سیسته‌می ڕامیاری، که ئه‌مه بۆ هه‌ر که‌سێك، که ئهلف و بێیه‌ك له ڕامیاری و ئابووری بزانێت، ده‌کاته نه‌زانی یا فێڵکردن له خه‌ڵك. ئه‌وان ئه‌وه له‌بیرده‌که‌ن، که سه‌رخان (سیسته‌می ڕامیاری) وه‌ڵامده‌ره‌یه به ژێرخانی ئابووری [بنه‌مای ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان] بۆ نموونه ئابووری به‌رنامه‌ڕێژیی ناوه‌ندی بۆلشه‌ڤیکی، ده‌سه‌ڵاتی تاکپارتیی و دیکتاتۆری ده‌خوازێت، ئابووریی بازارئازاد، سیسته‌می پارله‌مانی و فره‌پارتی ده‌خوازێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. چونکه به‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌وڵه‌ته‌کان مل به پێشمه‌رجی ناوه‌نده جیهانلوشه‌کان ده‌ده‌ن، به‌و ڕاده‌یه به‌رنامه‌ڕێژی ناوه‌ندی و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و ئابووری نیشتمانی لاواز ده‌بێت و له به‌رامبه‌ریشیدا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه به ته‌راتێنی ئابووریی و ڕامیاریی ناوه‌نده جیهانییه‌کان، جێپیی تاکپارت و سه‌رۆکسالاری لاواز ده‌بێت و ڕۆڵی کۆمپانییه‌کان و ده‌سه‌ڵاته ئابوورییه جیهانییه‌کان له پشت ده‌مامکی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت. زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٤

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.