All posts by Anarchistan ئەنارکیستان

Kurdistan Anarchists Forum - KAF سەکۆی ئەنارکیستان

سۆشیالیزم، ئەناركیزم و فێمینیزم

Carol Ehrlich

و. لە فارسییەوە: هەژێن

بەشی دووەم:

فێمینیزمی ڕادیکاڵ و فێمینیزمی ئەنارکیست

گشت فێمینیسته‌ ڕادیكاڵەکان و فێمینیسته‌ سۆشیالئاناركیسته‌كان [ئەنارکۆ فێمینیستەکانو.ک] سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كاروباری هاوبه‌شن: لەدەستخۆدابوونی جەستەی خود [سه‌ربه‌ستی هه‌ر تاكێك به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیدا]؛ جێگره‌وه‌ [ئەڵتەرباتیڤ] بۆ نێوکەخێزان و پەیوەندی سێکسی ناهاوجۆر [heterosexuality] ؛ شێوازگه‌لی نوێی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ، كه‌ به‌خێوگه‌ران و خودی زاڕۆكانیش ڕزگار ده‌كات؛ ئابووری خۆدیاریگەر [self-determination]؛ كۆتاییهێنان بە چوارچێوە ڕەگەزییەکان لە پەروەدەدا، لە ڕاگەیاندنەکان و لە شوێنی كاردا؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسا سەرکوتگەرەکان،كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتداری پیاو، خاوه‌ندارێتی و چاودێری به‌سه‌ر ژناندا؛ خستنه‌ به‌رده‌ستی ئامرازگه‌لێك بۆ ژنان به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ شاره‌زایی و بەها پۆزه‌تیڤه‌كانیان؛ كۆتاییهێنان به‌ په‌یوه‌ندی سۆزیی سەرکوتگەرانە؛ ئه‌وه‌ش كه‌ سیتواتسیۆنییستەکان (Situationist) نێویان ناوه‌: “تازەکاری لە ژیانی ڕۆژانەدا“.

به‌م پێیه‌، شتگه‌لێكی فره‌ هه‌ن، كه‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان و فێمینیسته‌ ئه‌ناركیسته‌كان له‌سه‌ریان كۆكن. به‌ڵام فێمینیسته‌ ئه‌ناركیسته‌كان سه‌رقاڵی شتێكی زیاتر له‌وه‌ن. له‌بەرئەوەی كه‌ ئه‌ناركیستن، ئامانجیان كۆتاییهێنانه‌ به‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ ده‌سه‌لاتییەکان، به‌ هه‌موو پرسێك كه‌ تێیدا كه‌سه‌كان ده‌توانن ستەم لە یه‌كتر بكه‌ن. بەپێچەوانەوەی هه‌ندێك له‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كانەوە كه‌ ئه‌ناركیست نین، ئەنارکیستەکان باوه‌ڕیان به‌وه‌ نییە، كه‌ ئەگەر ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستی ژناندا بێت، بتوانرێت كۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناسه‌ركوتگەرانە به‌ره‌وپێش ببڕێت. هه‌روه‌ها بە پێچەوانەی زۆرێك له‌ فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كانەوە، باوه‌ڕیان به‌وه‌ نییە، كه‌ له‌ بزاڤگەلە جه‌ماوه‌رییەکانی ژێر ڕابه‌ری ده‌سته‌بژێردا، شتەکان بەرەو باشە بڕۆن. به‌كورتی، نه‌ دەوڵەتی كرێكاریو نه‌ دایكسالاریدا، کۆتایی به‌ ستەمکاری بەسەر هەموواندا نایێت. کەواتە، ئامانج به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات نییه‌، بەو جۆرەی سۆشیالیستەکان پێی لەسەر دادەگرن، به‌ڵكو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌.

به‌ پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی باوەوە، گشت ئه‌ناركیسته‌ کۆمەڵگەراكان، سۆشیالیستن. بەو واتایەی، کە ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سامان له‌ ده‌ستی كه‌مایه‌تیدا ده‌ربهێرێت و له‌نێو گشت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا دابه‌ش بكرێتەوە. هه‌روه‌ها پێیانوایە، كه‌ کەسەکان لە بری ژیان وەك تاكی لەیەك دابڕاو، پێویستیان بە هاریكاری یەكدی هەیە وەك کۆمەڵ. سەرەڕای ئەوە بۆ ئه‌ناركیسته‌كان، هەردەم پرسە سەرەکییەکان بریتین لە ده‌سه‌ڵات و پله‌بەندی كۆمه‌ڵایه‌تی (social hierarchy). ئه‌گه‌ر دەوڵەت ته‌نانه‌ت دەوڵەتی نوێنه‌رانی كرێكارانیشبەردەوام شێوه‌كانی زاڵبوون به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌ و هەندێك لە سایەیدا ئازاد نابن. ئەوە ئازادی کەسەکان ناگەیێنێت، تەنیا لەبەرئەوەی کە لە ژیاندا بن یا لە ڕووی ئابوورییەوە ئاسوودە بن. ئه‌وان ته‌نیا كاتێك ئازاد ده‌بن، كه‌ دەسەڵاتیان بەسەر ژیانی خۆیاندا هەبێت. ژنان، ته‌نانه‌ت زۆرتر له‌ زۆرینەی پیاوان، کەمترین دەسەلاتیان به‌سه‌ر ژیانیانی خۆیاندا هەیە. به‌ده‌ستهێنانی وه‌ها سه‌ربه‌خۆییەکی لەو جۆرە و دڵنیایی له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو كه‌سێك لێی به‌هره‌مه‌نده‌، ئامانجی بنەڕەتی فێمینیسته‌ ئه‌ناركیسته‌كان [ئەنارکۆفێمینیستەکان]ە.

ده‌سه‌ڵات بۆ هیچ كه‌س و بۆ هه‌مووان: بۆ هه‌ر كه‌سێك دەسەڵات به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا [چ ژن/ چ پیاو]، نه‌ك بەسەر كه‌سانی دیکەدا.7

له‌ پیادەکردندا

ئه‌مه‌ تیئۆرییە. ئەی لە پیادەکردندا چۆنه‌؟ دیسانەوە، لەمەشدا فێمینیزمی ڕادیكاڵ و فێمینیزمی ئەنارکیست خاڵی هاوبه‌شی فره‌تریان له‌ته‌ك یه‌كدا هه‌یه‌، تاوه‌كو ئەوەی له‌ته‌ك فێمینیزمی سۆشیالیستدا 8 هەیانە. هه‌ر دووكیان بۆ چێكردنی ڕێكخراوگه‌لی جێگره‌وه‌ [ئەڵتەرناتیڤ] كار ده‌كه‌ن و هه‌ر دووك ڕامیارییه‌ تاكەکەسییه‌كان فره‌تر په‌یگیرانه‌ ده‌گرنەبەر. فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كان به‌ زۆری پێیان خۆش نییه‌، ئه‌م كارانه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ پێداویستییه‌كانی شۆڕش لەبەرچاو بگرن.

په‌ره‌پێدانی شێوه‌ جێگره‌وەكانی ڕێكخراوه‌كان به‌ واتای پێكهێنانی نەخۆشخانە (کلینکە) خۆکۆمەکییەکان له‌ بری مشتومڕ له‌ سه‌ر هه‌بوونی ته‌نیا یەك نه‌خۆشخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ململانێ لەسەر لێژنە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەی. واته‌ گروپه‌ هه‌واڵیی و ڤیدیۆیی و ڕۆژنامه‌ییه‌كانی ژنان له‌ بری کەناڵی تێله‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌ بازرگانییه‌كان؛ ژیانی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ بری خێزانی دابڕاوی نێوه‌کی، نێوه‌ندەکانی پێڕاگه‌یشتن و وەستانەوە دژ به‌ لاقەکردن، هەرەوەزییەکانی كه‌رەسته‌ خۆراكییه‌كان، نێوه‌نده‌كانی چاودێری ڕۆژانه‌ی به‌رچاوی دایكان و باوکان، فێرگه‌ ئازاده‌كان، چاپه‌مه‌نییە هەرەوەزییەکان، گروپه‌ ڕادیۆییه‌ جێگره‌وه‌كان و هیدیکەش..

به‌ڵێ. پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ جێگره‌وه‌كان به‌ پێكهاته‌گه‌لێك كه‌ لاسایی له‌ سه‌رمایه‌داری و نموونە قوچکەییەکان دەکەنەوە و بۆ ئێمه‌ ناسراون، ئه‌وه‌نده‌ به‌ كه‌ڵك نین. زۆرێك له‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان پێشتر ئه‌م بابه‌ته‌یان ده‌ستنیشان كردووه‌: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ ئه‌وان بۆ به‌دیهێنانی گۆڕان له‌ ڕوانگه‌ی ژناندا بەرامبەر جیهان و خۆیان ( له‌ ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی هوشیارگه‌ره‌وه‌) كار ده‌كه‌ن و هەروەها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ ئەوان بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له‌ شێوه‌ی په‌یوه‌ندییەکانی كار و په‌یوه‌ندی به‌رامبه‌رانه‌ و هاریكاری نێوان کەسەکان ( له‌ ڕێگه‌ی ده‌سته‌ گچکه‌ بێ سه‌ركرده‌كانه‌وه‌، كه‌ تیایاندا هاوشان ئه‌ركه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چن و شاره‌زایی و زانین هاوبه‌شیی دەکرێتەوە) چالاكی ده‌كه‌ن. ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا، كه‌ وه‌ها كارێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ قوچکەیی (هەرەمیی)یەکاندا، كه‌ بێجگه‌ له‌ نایه‌كسانی بواری هیچ شێوازێكی دیکە نادەن، پیاده‌ بكه‌ن. به‌ دڵنیاییەوە، زانینی تیئۆری ئه‌ناركیستی و شێوازەکانی ڕێكخراوبوونی یارمه‌تیده‌ر ده‌بن. چه‌كداربوون به‌م زانینانه‌، فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان له‌ هه‌ندێك هه‌ڵه‌، كه‌ ئه‌نجامیان داون، دوور دەخاتەوە و لەوانەیە باشتر بتوانن له‌ دەست دژوارییگه‌لێك كه‌ له‌ هه‌وڵەکانیاندا بۆ گۆرانی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌، ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌، ڕزگارییان ببێت.

بۆ نموونه‌، مشتومری هه‌نووكه‌یی له‌ سه‌ر ژنانی به‌هێزstrong women” و بابەتگەلی زۆر نزیك و په‌یوه‌ست به‌ ڕابه‌ری له‌به‌رچاو بگرن. دەتوانرێت هەڵوێستی فێمینیستانی ڕادیكاڵ به‌م جۆره‌ كورت بکرێته‌وه‌:

1- ژنان ژێرچەپۆك ماونەتەوە، لەبەرئەوەی لەیەکدی دابڕاون و له‌ په‌یوه‌ندییەکی ده‌سه‌لاتخوازیی و ملکەچانەدا لەتەك پیاواندا یەکانگیر بوون.

2- پیاوان، ژنان ئازاد ناكه‌ن. ژنان به‌خۆیان ده‌بێت خۆیان ئازاد بكه‌ن. ئەم کارە مه‌یسه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ژنێك بیه‌وێت به‌ ته‌نیا بۆ ئازادبوونی تێبکۆشێت. له‌به‌رئه‌وه‌ پێویستە ژنان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازی یارمه‌رتی هەرەوەزییانە كار بكه‌ن.

3- “خوشكایه‌تی هێز بەخشە”، به‌ڵام ژنان ناتوانن خوشك بن، ئەگەر شێوازە پیاوانییەكانی زاڵبوون و ملکەچی کۆپی و دووبارە بکەنەوە.

4- شێوه‌كانی ڕێكخراوبوونی نوێ پێویسە پێشکەوتوو بن. سه‌ره‌تاییترین شێوه‌یان، ده‌سته‌ی گچكه‌ی بێسه‌ركرده‌ن؛ بنەما سەرەکییەکانیان یەکسانی (egalitarianism)، هاریكاری و پشتیوانی هەرەوزییانە و هاوبه‌شكردنی شاره‌زایی و زانینن.

ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌ ژنان ئه‌م بابه‌تانه‌یان په‌سه‌ند كردوون، به‌ڵام هاوکات ژنانێكی زۆرتر هه‌بوون، كه‌ په‌سه‌ندیان نه‌كردوون. هه‌ندێك له‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌تاوه‌ دژ بوون؛ ئەوانی دیکە دەستبەجێ پێیانوابوو پیاده‌كردنیان دژوارە و بەداخەوە بەو سەرەنجامە گەیشتن، كه‌ ئاوا ئامانجگەلێکی جوان، هیچ كات کردەیی ناکرێنەوە.

پشتیوانەی ئایدیۆلۆجی بۆ ئه‌وانەی، بنه‌ماگەلێکی سه‌ره‌تایی کە “ئه‌ناركیسته‌ ناهوشیاره‌كان ”پێشنیاریان کردبوون، ڕه‌ت كرده‌وه‌، لە دووتوێی دوو به‌ڵگه‌نامەدا پێشکەش کرا، کە به‌ خێرایی له‌ ڕێی ڕۆژنامه‌كانی ئازادیی ژنان (women’s liberation) و ڕێكخراوه‌کاندا گشتیی (تعمم) کرایەوە. یەکەم بەڵگەنامە قسه‌كانی ئانسێلما دێڵ ئۆلیۆ (Anselma dell`Olio) بوون بۆ دووه‌م کۆنگرێسی ژنانی یه‌كگرتوو (United Women)، كه‌ له‌ مانگی مای 1970دا له‌ نیویۆرك سیتی به‌رپا كرا. قسەکانی به‌ نێونیشانی “ جیابوونەوە و خۆوێرانی له‌ بزاڤی ژناندا: وازنامه‌، خستنەڕووی به‌ڵگه‌كانی دێڵ ئۆلیۆی بۆ خۆكێشانه‌وه‌ی له‌ بزاڤی ژنان. دووه‌مین بەڵگەنامە “سەرکوتگەریی بێپەیکەرە”ی جۆرین (Joreen) بوو، كه‌ سه‌ره‌تا له‌ ساڵی 1972دا له‌ شه‌پۆڵی دووه‌م (The Second Wave)دا بڵاوكرایه‌وه‌. هه‌ر دووکیان کاراییان لەسەر بابه‌تگەلی پراکتیکە ڕێكخراوه‌یی و كه‌سییه‌كان، کە هێشتاکەش بۆ بزاڤی ژنان زۆر گرنگن، دانا.

من هاتووم، كه‌ دوا قسه‌كانی خۆم له‌ته‌ك بزاڤی ژنان بكه‌م [هاتووم گۆرانی قازی قوڵنگ بۆ بزاڤی ژنان بچڕم]… من وێران بووملە سێ ساڵ و نیوی ڕابوردوودا بۆم دەرکەوت، كه‌ ژنان هه‌رده‌م له‌ دژی یەکدی دابەشێنراون، خۆوێرانگه‌رن و لێوانلێون لە توڕەیی ناکارا. من هیچ كات بیرم لەوە نەکردووەتەوە ، ڕۆژگارێکی ئاوا ببینم، ئه‌م توڕەییە، ئەوەی کە خۆی له‌ شێوه‌ یه‌كسانگه‌رایی ڕادیکالیزمی درۆینە له‌ ژێر ئاڵای لایەنگری ژناندا، وەرگێڕێتە سەر دەنگی ترسناکی فاشیستیی دژەڕۆشنگەریی چەپ و لەنێو بزاڤەکەدا بۆ بۆ تێكشكاندنی خوشكانێك كه‌ كشاونه‌ته‌ دواوه‌، سوود لە هەموو وردەکاریی و دادوەرییەکانی دادگەی کانگرۆو [دادگەی نهینی و.ک]ی کو کلاکس کلان (Ku Klux Klan) وه‌ربگرێت. بە دڵنیاییەوە پەنجە بۆ سه‌ر هێڕشگه‌لێكی كه‌سیی چ ئاشکرا و چ نه‌فره‌تێنه‌ر ڕادەکێشم، کە دەکرێنە سەر ژنانێك له‌ نێو بزاڤەکەدا، ئەوانەی ‌به‌ ڕه‌نج و ماندووبوون هەر پلەیەکی بەئامانجگەیشتنیان به‌ده‌ستیان هێناوه‌ئه‌گه‌ر تۆ … کەسێکی سه‌ركه‌وتوو بیت، دەستبەجێ ناتۆره‌ی هه‌ڵپه‌رستی فریودەرت دوا ده‌خه‌ن، كرێگرته‌یه‌كی بێویژدان، كه‌ بۆ بەدەستهێنانی ناوبانگ و سامان، به‌سه‌ر جه‌سته‌ی بێگیانی خوشكانی له‌ خۆبوردوودا، كه‌ توانایییه‌كانی خۆیان خستووه‌ته‌ لاوه‌ و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان كردوووه‌ته‌ قوربانی وەدیهاتنی سه‌رفرازی فێمینیزم باز دەدەیت. ئه‌گه‌ر بەخت یارت نەبێ ، نەترسانە و بێپه‌رده‌ خۆت دەرببڕیت، به‌ شەیدای ده‌سه‌ڵاتداری، دەستەبژێریی، نه‌ژادپه‌رستی و سەرەنجام دزێوترین جنێو بەرامبەر گشت تۆمەتبارکراوان: پیاوانی بوونت دەدەنە پاڵ.” 9

كاتێك كه‌ ئانسێڵما دێڵ ئۆلیۆ ئەم ماڵئاواییە توڕەییەی له‌ بزاڤه‌كه‌ كرد، دوو شت ڕوویان دا: بۆ هه‌ندێك له‌ ژنان ئه‌م پرسیارەی وروژاند، ژنان چۆن ده‌توانن، كۆتایی به‌ په‌یوه‌ندی نایەکسانانەی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان خۆیاندا بهێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یەکدی تێكبشكێنن. ئه‌وانی دیکە ڕێك به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌ ڕەفتاریان کرد: بیانوویەکی ئاسان بۆ ئه‌و ده‌سته‌ له‌ ژنان، كه‌ ژنانی دیکەیان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناخوشكانه‌ خستبووه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی ژناندا به‌شداری هەبوو، ده‌یزانی، كه‌ ده‌ربڕینه‌كانی دێڵ ئۆلیۆ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ ژنانه‌وه‌ به‌م مۆدەوە وه‌رگێڕدران: خۆت به‌ پەیگیر، یا به‌هێز ، یا بەهرەدار ناوبهێنە و ئه‌و كات ده‌توانی ناپەسەندی، بێهەستی و ڕه‌فتاری سته‌مكارانه‌ به‌ باش ناو بهێنی. ژنانێك کە خۆیان وەك پاڵه‌وانانی تراجیدییەکان ناساند، گوایە به‌ ده‌ستی خوشكانی چاوتێبڕ (حسود) و ناحەزکار ( هه‌ڵبه‌ته‌ کەم بەهرەتر)ی خۆیان تێکشکێنراون، ده‌یانتوانی چاویان لە ده‌ربڕینی هاوده‌ردی هه‌ندێك له‌ ژنانی دیکە بێت.

به‌ هەمان شێوە، ژنانێك كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ بزاڤه‌كه‌دا به‌شداربوون، ده‌زانن كه‌ زۆرێك له‌و جۆرە شتانەی كه‌ دێڵ ئۆڵیۆ وەك ڕوودراو لەبارەیانەوە قسەی کرد، نه‌ده‌بوو ڕوو بده‌ن. هه‌ڵبه‌ته‌ ته‌نیا هه‌بوونی دانشی تیئۆرییە ئه‌ناركیستییەکان، بۆ به‌رگرتن له‌ هێڕشه‌ کوێرانەکان بۆ سه‌ر ژنان، به‌س نیین. به‌ڵام له‌ تێکۆشانی فێربوونی رێگه‌ نوێیه‌كانی په‌یوه‌ندی و له‌ته‌ك یه‌كدی ڕەفتارکردن، وه‌ها دانشێك لەوانەیە (ته‌نیا لەوانەیە) بتوانێت به‌ر به‌ هه‌ندێك له‌ هه‌ڵه‌ وێرانگه‌ره‌كان بگرێت.

لە بەدبەختیدا [بەتوانجەوە]، هاندەری ئه‌و هه‌ڵانه‌، بێزاری فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان بوو له‌ شێوه‌ باوەکانی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندی نامرۆڤانەی،كه‌سیی، كه‌ دەبنە هۆی زاڵبوونی ده‌سته‌یه‌ك کەس به‌ سه‌ر ده‌سته‌یه‌كی دیکە. كاتێك كه‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان و ئه‌ناركیسته‌كان قسه‌ له‌ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان له‌ لەناوبردنی هه‌موو ڕێكخراوه‌كان، هه‌موو فۆرمە کۆمەڵایەتییەکان، هه‌موو ئه‌و شێوازانەی کە بە هۆیانەوە كه‌سه‌كان ناچار دەکرێن، دژی یەکتر بن و ناچار دەکرین مل بەو ناچارییە بدەن.

گرفتێکی گەورە له‌مەڕ پێناسه‌کردنی سروشتی کینە له‌ بزاڤی ژناندا سه‌ری هه‌ڵدا. دوژمنایەتی بەرامبەر ژنی به‌هێزپەرەی سەند، چونكه‌ ئەو کەسێك بوو، لایەنی كه‌م دەیتوانی ژنانی دیكه‌، کە به‌ به‌راورد به‌ خۆی کەمتر توانای دەربڕیناین هەبوو، کەمتر هوشیاربوون، كه‌متر پشتبه‌خۆبەستوو بوون، ناچار بکات. ناچارکردن زۆر له‌ هێزی جەستەیی یا ئابلۆقەی ئابووریی، ورد و زیرەکانترە. کەسێك ده‌توانێت کەسێکی دیکە، به‌بێ ئه‌وه‌ی کارەکەی لێبسێنێت، یا ئازاری بدات، یا بیخاتە زیندانەوە، ناچار بکات.

 پرسی ژنانی به‌هێز لەتەك بەرتەرییەکی سەرنجڕاکێش دەستی پێکرد. به‌ زۆری فرەتریان ده‌زانی، بێگومان دەمێك بوو، كه‌ توانیبوویان به‌سه‌ر پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی تێکشێنەر [گەوجکەر]دا زاڵ ببن؛ ئەوەی كه‌ دەستەمۆیی و ناده‌ربه‌ستبوون، كه‌م ڕوویی و گوێڕایه‌ڵی دەکردە ڕەوشتی نموونەییڕەوشتێك كه‌ ژنانی فێر دەکرد، ئەگەر شتێك سه‌رقاڵی نه‌كردوون، پێبكه‌نن، كاتێك كه‌ هاوار له‌ گه‌رویاندایه‌، چپەچپ بكه‌ن و كاتێك كه‌ كه‌سێك بێشەرمانە مۆڕه‌یان لێ ده‌كات، چاوانی خۆیان خوار بكه‌ن. ژنانی به‌هێز ترسیان له‌ قسه‌كردن له‌ نێو خەڵکدا نەبوو، هیچ ترسیان له‌ ئه‌نجامدانی كاری پیاوانه‌، یا تاقیکردنەوەی شتی تازه‌ نه‌بوو. یا به‌و جۆره‌ دەردەکەوتن.

له‌ ده‌سته‌یه‌كی [گروپێکی] بچووکدا ژنێكی به‌هێزله‌ته‌ك ژنێكی بێهێزلاوازدابنێ، ئەو لەتەك گرفتدا ڕووبەڕوو دەبێت: چۆن دەبێت خۆی نەسەپێنێت؟ چۆن شارەزاییەکانی كه‌ به‌ دژواری بەدەستیهێناون و پشتبەخۆبەستنەکەی له‌ته‌ك خوشكه‌كه‌ی به‌ش بكات؟ له‌ لایه‌كی دیکه‌وه‌ ژنێكی لاوازچۆن فێر ده‌بێت، كه‌ بەنوێنەری خۆیەوە ڕەفتار بکات؟ کەسێك چۆن ده‌توانێت ته‌نانه‌ت وێنای کۆمەکی ئالوێرانەله‌ ڕێوشوێنێكی یه‌ك لایه‌نه‌وه‌ بکات؟ كاتێك كه‌ لەو خوشكایەتییەدا، ئه‌ندامی لاوازهه‌ست بە یه‌كسانبوون له‌ته‌ك ئه‌ندامی به‌هێزدا ناكات؟

ئەمانە پرسگه‌لێكی ئالۆزن، وێرای نەبوونی وه‌ڵامی ئاسان بۆیان. له‌وانه‌یه‌ نزیكترین وه‌ڵامێك كه‌ ده‌كرێت به‌ده‌ست بێت ئەو دروشمە ئه‌ناركیستییە بێت کەسانی به‌هێز، پێویستیان به‌ ڕابه‌ر نییه‌”. هەندێك له‌ ئێمه‌، ئەوانەی كه‌ فێربوون، مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ زاڵبوون به‌سه‌ر كه‌سانی دیکەدا ده‌بیننه‌وه‌، هه‌ر وه‌ك هەندێکی دیکەمان، ئەوانەی كه‌ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ ملدان به‌ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بیننه‌وه‌، پێویستمان بە سەرلەنوێ کۆمەڵایەتییبوونەوەی خۆمان هەیە، به‌وەی خۆمان بەهێز بکەین، بەبێ ئەوەی یاری زاڵبوون و ملکەچبوون بكه‌ین، بەوەی ئەوەی بەسەرمان دێت بگرینه‌ ده‌ست، به‌بێ کۆنترۆڵکردنی کەسانی دیکە. ناتوانرێت کارێکی وا بە هەڵبژاردنی كه‌سانی شیاو بۆ کارگێڕیی یا به‌ په‌یڕه‌ویکردن له‌ هێڵ و ڕێڕه‌وی پارتێك ئەنجام بدرێت: هەروەها بە دانیشتن و بیرکردنەوە لە تاوانەکانمان ئەنجام بدرێت. ئێمە بەخۆمان، خۆمان و دونیاکەمان سەرلەنوێ لە ڕێی چالاکییەکانمانەوە، لە ڕێی سه‌ركه‌وتنە بچووکەکانمان و هەڵه‌ و سەرکەوتنە هەرە گچکەکانمانەوە، چێ دەکەینەوە. هەموو ئەمانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن، کە ئێمە به‌هێزتر و بەخۆمان پشتئەستووتر بین.

ئه‌گه‌ر ئانسێلما دێڵ ئۆلیۆ، ڕه‌خنه‌ی لە ئه‌زموونی کەسیی فێمینیسته‌ ڕادیكاله‌كان گرت، جورین چەند پرسیارێکی سەختی له‌مه‌ڕ پەیكەرەی ڕێكخراوەیی ورووژاند. سەرکوتی بێ پەیکەرە10 [Structurelessness] نیشانی ده‌دات، كه‌ هیچ گروپێكی بێ پەیکەرە ناتوانێت بوونی هه‌بێت و كه‌سانێك كه‌ ئه‌و پاگه‌نده‌یه‌ ده‌كه‌ن، خۆیان فریو ده‌ده‌ن. هه‌موو گروپه‌كان پەیکەرەیان هه‌یه‌؛ جیاوازی له‌ ئاشكرابوون و ئاشکرانەبوونیدایە. ئه‌گه‌ر شاراوه‌ بێت، دەستەبژی شاراوە بوونیان هه‌یه‌ و گروپه‌كه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن هەروەها هه‌ریەك لە ڕابه‌ران و ڕابەرییکراوان، نكۆڵی له‌ بوونی ئه‌و كۆنترۆڵه‌ دەكه‌ن یا به‌ درۆی دەخه‌نه‌وه‌. بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو گرفتەدا، پێویستە گروپه‌كان کراوە پێکبهێندرێن، پەیکەرەیان بۆ دەستپێڕاگەییشتنی ئه‌ندامه‌تی ئاشکرا بێت.

به‌ بۆچوونی من، هه‌ر فێمینیستێكی ئه‌ناركیست شیكردنه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌كەی ئەوی، تا ئەم خاڵە، لەوە بەولاوەتر نا، لا پەسەند دەبێت. چونكه‌ به‌و جۆره‌ی جورین وتی گروپه‌ بێپەیکەرە بێڕابه‌ره‌كان» له‌ كرداردا ناتوانن واوه‌تر له‌ قۆناخی قسه‌كردن، بەرەو کردەوە بڕۆن. نه‌ك ته‌نیا كراوەنەبوونی پەیکەرەی گروپەکان، به‌ڵكو بچووكنه‌بوونیان و پێدانه‌گرتنیان له‌ سه‌ر بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری، ناکارای ده‌کردن.

جورین نه‌یگوت كه‌ گروپه‌كانی ژنان ده‌بێت پەیکەربەندییان به‌ شێوه‌ی قوچکەیی بێت. له‌ ڕاستیدا، ئەو بانگه‌وازی بۆ رابه‌ری دەکرد، ئەوەی كه‌ نانێوه‌ندییانه‌، کێشهاتەنی، كراوه‌ و كاتیبێت؛ بۆ ڕێكخراوگه‌لێك بوو، كه‌ وەك وەڵامدانەوەی ڕێکخستن، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان زۆرێنه‌ی کەسەكان، نۆرەییوونی ئەرکەكان، هاوبه‌شیكردنی شاره‌زاییه‌كان و بڵاكردنه‌وه‌ی زانیاری و سه‌رچاوه‌كان، بنیات بنرێن. گشت بنچینە ڕێکخراوەییە باشه‌كانی ئه‌ناركیسته‌ کۆمەڵگەرا (سۆشیالیستە)كان! به‌ڵام نكۆڵیكردنی ئەو له‌مه‌ڕ ڕۆشنگه‌ری و حه‌زی ئەو بۆ ڕێكخراوه‌ هەرێمی و سه‌رتاسه‌رییە گه‌وره‌کان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ زۆر جەڕدراوانە بەشێك بوون لە شێوازە کۆنەکانی ئەنجامدانی شتەکان و به‌ شێوه‌یه‌كی نائاشکرا به‌ردوامی پەیکەرەی قوچکەیی لە لا پەسەند بوو.

گروپه‌ گه‌وره‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك ڕێكده‌خرێن، كه‌ ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان به‌ كه‌مایه‌تییه‌ك ده‌سپێردرێن – هه‌ڵبه‌ته‌، مەگەر ئەوەی کەسێك قسه‌ له‌ تۆڕێكی ئاسۆیی هاوئاهەنگ له‌ هەرەوەزییە بچووكه‌كان بکات، ئەوەی کە ئەو ناوی نەهێناوە. گروپێكی وه‌ك (NOW) بەشەست هه‌زار ئه‌ندامه‌وه‌ له‌ ساڵی 1975دا، چۆن ده‌توانێت به‌و جۆره‌ ئه‌ركەکان بە نۆرەیی هه‌ڵسوڕێنێت، شاره‌زاییه‌كان هاوبه‌شیی بكات و مسۆگەر بكات، كه‌ هه‌موو زانیارییه‌كان و سه‌رچاوه‌كان له‌به‌رده‌ستی هه‌موواندا بن؟ بەدڵنیاییەوە كه‌ ناتوانێت. وه‌ها گروپگه‌لێك پێویستیان به‌ سەرۆك و لێژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی و نووسینگه‌یه‌كی سەرتاسەری و ئه‌ندامه‌تییان هەیە، هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامه‌كان لە گروپە خۆجێیەکاندان و هه‌ندێكی دیکەیان ئەندامی دابراو. هەژمارێکی کەم لە گروپگه‌لی ئاوا، دێمۆکراتی ڕاستەخۆی زۆریان تێدایە و زۆر کەمیان ئه‌ندامه‌كانیان فێری شێوازی نوێی كار و پەیوەندیگیری لەتەك یەکدی، دەکەن.

كارایی داخاوییانە (ئەفسوسانە)ی سەرکوتی بێپەیکەرە ئەوە بوو، کە ڕێكخراوە گەورەکان و پەیکەرەی فەرمی و کاری ڕاستەوخۆ (direct action) سەرکەوتووانەی پێکەوەگرێ دا، به‌جۆرێك کە ئه‌و په‌یوه‌ندانه‌ی له‌ هۆشی زۆرێكدا جێگیر كرد. زۆرێك له‌ ژنان پێیانوابوو، كه‌ بۆ خەبات دژی ستەمی كۆمه‌ڵایه‌تی، بوونی ڕێكخراوێکی گه‌وره‌ پێویسته‌ و هه‌رچی گه‌وره‌تر بێت، باشتره‌. وێناکردنەکە ئەوەیە هێز له‌ به‌رامبه‌ر هێزدا بەرەنگاری دەکات: به‌ چەکی دژە ئاسمانی فیل ناكوژی و میرییه‌كی باوكسالاریش به‌ گروپێكی بچووك ناڕوخێت. بۆ ژنانێك كه‌ بەڵگەهێنانەوەی هه‌رچی گه‌وره‌تر به‌كارترپه‌سه‌ند دەکه‌ن، هه‌ڵبژێری ڕێكخراوه‌ییان به‌ گەورەیی گروپگه‌لی لیبراڵی وه‌ك NOW یا ڕێكخراوه‌ سۆشیالیستییه‌كان كه‌ ڕێکخراوەی جەماوەردارن، سنووردار کراوە.

وەك لە زۆر شتدا، ئاوا بەرچاو دەکەوێت، کە لۆجیك هەڵەیە. ”ستەمی كۆمه‌ڵایه‌تیئامرازێکە، توندڕەوییەکی ترسناك و گەوجکەرە، دەزگەیەکی ڕۆنراوە، به‌ شێوەیەكی فراوان لە واتادا، هەمان ستەمە کە بەسەر زۆرێكماندا ڕوودەدات . به‌ڵام ئەوە گرنگ نییه‌، ستەمەکان تا چ ڕاده‌یه‌ك گشتگیر بن، یا تا چ ڕاده‌یه‌ك شیاوی پێشبینی بن، به‌ زۆری هه‌میشە له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌، بەرامبەرمان دەکرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سە وەك نوێنەری دەوڵەت، یا وەك ئەندامی نەژادی سەروەر، ڕەگەز یا چینێك دەستبەکار بێت. هێرشە گەورەکانی پۆلیس بۆ سەر کۆبوونەوەی هێزە کەمەکانی ئێمە، تەنانەت ئەفسەری پۆلیس یا سەرۆك (boss) یا هاوسه‌ر كه‌ بە ڕەگەزە پێشتر زاڵکراوەکەیەوە یا ڕۆلە ده‌سه‌ڵاتگه‌رایانەکەیەوە لە ساتە دیاریکراوەکانی ژیانی ڕۆژانه‌دا له‌ته‌ك ئێمه‌ سه‌روكاری هه‌یه‌. سەرکوتی ڕێكخراو (دەزگەییکراو) له‌ پێوانەیەکی فراوانتردا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ ده‌گمه‌ن پێویستی بە هێڕشكردته‌سه‌ر له‌لایه‌ن گروپێكی گه‌وره‌وه‌ هەیە (له‌ راستیدا به‌ ده‌گمه‌ن ده‌توانرێت هێرشتی بكریێه‌ سه‌ر). تاكتیكه‌كانی جه‌نگی گەریلایی لەلایەن گروپە بچووكه‌كانەوە هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن تاکە كه‌سێكه‌وه‌ له‌م باره‌وه‌ زۆر بە جوانی تۆڵە دەکەنەوە.

كاراییه‌كی نه‌خواستراوی دیکەی ئاوەزی سەرکوتی بێپەیکەرە، دانەدان (تغذیة) بوو بە ئه‌ناركیسته‌ كڵێشه‌ییه‌كان stereotypes (خه‌ڵكی تا برسی نه‌بێت، هیچ قوت نادات). ( بێگومان، لە باری ئاساییدا خه‌ڵكی تا برسی نه‌بێت، هیچ قوت نادات.)، له‌ ڕاستیدا سۆشیال ئه‌ناركیسته‌كان دژی پەیکەرە ( structure) نین: ته‌نانه‌ت دژی ڕابه‌ریش نین، به‌مه‌رجێك هیچ بەرتەری و پاداشتێك له‌ ئارادا نه‌بێت،كاتیی بێت، سنووردار بێت، بۆ ئه‌ركێکی دیاریكراو بێت. سەرەڕای ئەوەش، ئه‌ناركیستەکان كه‌سانێکن، کە ده‌یانه‌وێت پێکهاتەی قوچکەیی هەڵوەشیننەوە، به‌ زۆری هەمیشە كلێشه‌یی بوون، كه‌ هیچ پەیکەرەیەكیان ناوێت. به‌داخه‌وه‌ ژنانی ئه‌ناركیست بە بێسەرەوەبەرەیی دەستەیەك، کە بەبێ ئاراسته‌ی دیاریکراو ده‌ڕۆن، وێنا کراون. بۆ نموونه‌ له‌ ساڵی 1976دا، کوێست «Quest» چەند پەرەگرافێکی لە هه‌ڤپه‌یڤینێك، کە له‌ته‌ك شارلۆت ببەنج «Charlott Bunch» و بێڤێرلی فیشه‌ر «Beverly Fisher» تۆڕی ڕادیۆیی فێمینیست له‌ ساڵی 1972 دا ئه‌نجامی دابوو، دووباره‌ بڵاوی كرده‌وه‌. بە شێوەیەك، کە سه‌رنجراكیشترین به‌شی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو، كه‌ دەرهێنەرانی کوێست هه‌ستیان كرد، كه‌ هێشتاكه‌ له‌ ساڵی 1976دا پرسەكان بابه‌تی ڕۆژن. 11 (“ئێمه‌ هه‌مان تێکشکانی ڕابه‌ری و پیاهەڵدانی بێپەیکەرەیی پێنج ساڵ له‌وه‌وبه‌ر دەبینین” ل. 13). به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بەنج Bunch لەو بارەوە له‌و سه‌رده‌مه‌دا وتی، زۆر سه‌رنجڕاكێشیش بوو: بەپێی قسەکانی ئەو، پێداگرتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گرفتی پەیکەرە و ڕابه‌ری “ئارەزوویەكی به‌هێزی ئه‌ناركیستی، ئارەزوویەکی باش بوو، به‌ڵام ناكه‌تواری (ناواقیعی) بوو” (ل. 4). ئه‌ناركیستانێك كه‌ خەریکە بە ناكه‌تواربینناو ببرێن، تێده‌گه‌ن كه‌ ناكه‌توارییبوونەکە سەراپا له‌و گرفتانەدایە، كه‌ بزاڤی ژنان له‌ خۆڕێكخستنی خۆیدا له‌ته‌كیان ڕووبه‌ڕوو بووە: گرفتەکانی ڕابه‌رایەتی شاراوە، گرفته‌كانی هه‌بوونی ڕابه‌رەکانکە لەلایەن ڕاگه‌یانده‌كانەوە دەسەپێندرێن، دژواری پەیوەندیگرتن لەتەك ژنانێکی هۆگر، به‌ڵام ناوابەستە (غیر ملتزم)، لە زۆری نوێنەرایەتی ژنان چینی نێوه‌نجیدا، كه‌ کاتی زۆریان بەدەستەوە هەبوو، گرفتی بێ فۆرمی بزاڤه‌كه‌، گرفتی كه‌مبوونی گروپه‌كانی كار، كه‌ ژنان ده‌یانتوانی پێوه‌یان په‌یوه‌ست بن، گرفتی دژایه‌تی له‌ته‌ك ژنانێك كه‌ حەزیان دەکرد خۆیان وه‌ك ڕابه‌ر یا پێشڕه‌و نیشان بده‌ن. تۆمه‌تنامه‌یه‌كی قورس! تاکو هەنووکە ئه‌م گرفتە زۆر کەتوارییانە، نه‌ ئه‌ناركیزم بووته‌ هۆی سەرهەڵدانیان، نه‌ له‌لایه‌ن پێشڕەوایەتییەوەAvantgardismیا ریفۆرمیزمه‌وه‌ چارەسەر نەکراون. بە لێدانی له‌زگه‌ی ئه‌ناركیزمله‌ گرفتە ڕێكخراوه‌ییەکان، فێمینیستەکان چاوپۆشییان لە سوونەتە (tradition) دەوڵەمەندەکانی ئه‌ناركیزم كردووه‌ ، ئەمە له‌ کاتێکدا، کە هاوکات چارەسەرگەلێك پێشنیار دەکەن كه‌ ئه‌ناركیستینهه‌رچه‌نده‌ له‌ رواڵه‌تدا وا دەردەکەوێت کە نازانن -. بەنج و فیشه‌ر شێوەیەك (مۆدێلێك) له‌ ڕابه‌رایەتیان هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ تێیدا هه‌موو كه‌سێك له‌ بڕیارداندا به‌شداره‌ و ڕابه‌رایەتی بۆ بارێکی دیاریکراو دەستنیشانکراوە و لە ڕووی كاتەوە سنوودارە. فیشه‌ر له‌سەر ڕابه‌رایەتی قوچکەیی كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامگیری فراواندا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ نییه‌»ڕه‌خنه‌ لە «NOW» ده‌گرێت (p. 9)، هەروا بەنچ ڕوونی دەکاتەوە: ”ڕبه‌رایەتی واته‌ که‌سەکان دەستپێشخەری دەکەن، كاروبارەكان دەگرنە ئەستۆ، بۆ دەستپێکردنی شتێك بۆچوون و وێناکردنیان هه‌یه‌، هەروەها لە بواری جۆراوجۆردا شاره‌زایییان نیشاندەدەن» (ل.8) چۆن پێشنیار دەکەن، ئێمە بەر بگرین لە بێده‌نگی ژنان له‌ چوارچێوەی تێگەیشتنە هه‌ڵه‌کاندا لە یه‌كسانیخوازی؟ ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك كه‌ ژنان ده‌توانن هێنانه‌خواره‌وه‌ی ژنانێك كه‌ به‌هێزن، ڕابگرن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆیان به‌هێز بكه‌ن» (ل.12). یا به‌و جۆره‌ی كه‌ پێشتر وتمان کەسانی به‌هێز، پێویستیان به‌ ڕابه‌ر نییه‌.” بۆ پێشه‌وه‌!

پەراوێز:

  1. Lilith’s Manifesto, from the Women’s Majority Union of Seattle, 1969. Reprinted in Robin Morgan (ed.), Sisterhood is Powerful. N.Y.: Random House, 1970, p.529.
  2. The best and most detailed description of the parallels between radical feminism and anarchist feminism is found in Kornegger, op cit.
  3. The speech is currently available from KNOW, Inc.
  4. The Second Wave, 2:1, 1972.
  5. “What Future for Leadership?”, Quest, 2:4, Spring 1976, pp.2-13.

بۆ خوێندنەوەی سەرچاوە ئینگلیزییەكەی :

http://www.anarcha.org/sallydarity/CarolEhrlich.htm

ئەم بابەتە لە سایتی (خوشە) وەرگیراوە و بەداخەوە چەند ساڵە لە ئارادا نەماوە. لە وەرگێرانیدا بۆ سەر زمانی کوردی، لەتەك دەقە ئینگلیزییەکەی بەراورد کراوە.

چیلی / سانتیاگۆ : ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران

چیلی / سانتیاگۆ : ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران

دوێنێ 09ی ئۆگوستی 2011 لە وڵاتی چیلی زیاتر لە 100،000 خوێندکاران لە خۆپیشاندانێکی جەماوەرییدا بە دار و بەردەوە ڕووبەڕووی پۆلیسی بوونەوە و چەندین ئۆتۆمەبێل ئاگریان تێبەردرا . داواکاری نارازییان بریتی بوو لە چاکسازی لە سیستەمی خوێندندا.

دوێنێ 09ی ئۆگوستی 2011 لە سانتیاگۆ خوێندکاران خوازیاری گێڕانەوەی سەراپای سیستەمی خوێندن بۆ کەرتی گشتی، کە لە ئێستادا 90% خوێندندکاران واتە 3،5 ملیۆن و نیو خوێندکار لە سەرتاسەری وڵاتدا دەگرێتەوە. خوێندکاران سکاڵا لە کەموکوڕی و خراپی شوێن و پێداویستییەکانی خوێندن دەکەن.

هەڵبەتە ئەم ناڕەزایەتییە تازە نییە و لە چەند ساڵی رابوردوودا پێشینەی هەیە، هەر ئەمەش وای لە نارازییان کردووە، کە لە خۆپیشاندانەکاندا چەك هەڵگرن و کار بکێشێتە سوتاندنی دارو بەرد. لەو ولاتەدا ، کە خوێندن لە کەرتی گشتی (دەوڵەتی)دا دواڕۆژێکی باشی نییە و ئەو چانسە لەبەردەم خوێنداکارانی ئەم کەرتەدا نییە، کە بۆ خوێنداکارانی کەرتی تایبەتی دابین دەکرێت. بۆیە خوێندکاران ئەم جارە بە دار و بەرد و چەکەوە دەیانەوێت بە خێراترین کات فشاری جەماوەری بخەنە سەر دەوڵەت بۆ دروستکردنی ئاڵوگۆڕ و چاکسازی لە سیستەمی پەروەردە و خوێندندا.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

شۆڕشی ئازادیخوازی*

نووسینی: دانییل گرین

و. لە عەرەبییەوە بە بەراورد لەتەك دەقە فەرەنسییەکەی: سەلام عارف

خاڵی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی 1917، شۆڕشی 1905 بوو. له‌و شۆڕشه‌دا، واته شۆڕشی ‌1905، ئامێرازێکی نوێ دروست بوو، ئه‌ویش سۆڤیه‌ته‌کان بوون، واته‌ سۆڤیەتەکانی کرێکاران و جووتیاران و سه‌ربازان. سۆڤێته‌کان له‌ گه‌رمه‌ی مانگرتنێکی خۆخۆیی گشتیی کارگه‌کانی سان پیتەرسبورگدا دروست بوون، ئه‌و ده‌مه‌ نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ و دابونه‌ریتی سه‌ندیکایی له‌ ڕووسیا، بۆشاییه‌كی دروست کردبوو، به‌ڵام سۆڤیه‌ته‌کان به‌ دروستکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌ نێوان کارگه‌ مانگرتووه‌کاندا، توانیان ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ بکه‌نه‌وه.

ئه‌و ده‌مه ‌ڤۆلین (Volin) سه‌ر به‌ ده‌سته‌یه‌کی گچکه‌ بوو، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی هه‌بوو له‌گه‌ڵ کرێکاراندا. –ڤۆلینئه‌وکاته‌ له‌گه‌ڵ شایه‌تییەکه‌ی ترۆتسکی یه‌کانگیر بووه‌، ترۆتسکی به‌بێ بوغز و به‌بێ سووکایه‌تیپێکردن، له‌ پێشاندانی بیروڕای خۆیدا ده‌رباره‌ی 1905، وتویه‌تی: ”جموجووڵی سۆڤیه‌ته‌کان مانای ڕێکخستنی ئازادیخوازی ده‌به‌خشێ، بوونی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان و دواتر پێشکه‌وتنیان، جێگه‌وپێگه‌ی ئازادیخوازییان به‌هێز کرد.”

ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ شوێنەواری له‌ هۆشمه‌ندیی کرێکاریدا بەجێهێشت. کاتێك شۆڕشی 1917 به‌رپا بوو، سه‌رکرده‌کان وێنه‌ی حازرخۆرانی به‌ر سێبه‌ر قووت و ئاماده ‌بوون بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شۆڕش. کرێکاران خۆخۆیی کارگه‌کانیان داگیر کرد، جارێکی دی کۆڕه‌کان له‌ خۆیانه‌وه‌ دروست بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ بووه‌ خورپه‌یه‌ك پسپۆڕانی شۆڕشی حه‌په‌ساند. لینین خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه‌ و گوتویه‌تی: ”جه‌ماوه‌ری کرێکاری سه‌د جار له‌ به‌لشه‌فیکه‌کان چه‌پڕه‌وتر بوو.”

ده‌ستپێکردنی ئه‌و کۆڕانه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ گرنگ و سه‌نگین بوو، ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینی 1917 ده‌بووایه‌ هه‌ر به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ بووایه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئه‌و ده‌سپێکردنه‌ هێنده‌ زیندوو بوو، نه‌بوونی هاوتوخمی و تاقیکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ و ئاماده‌یی ئایدیۆلۆژی به‌زه‌قی پێوه‌ دیار بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایکرد ببێته‌ پاروویه‌کی ئاسان بۆ حزبه‌ گچکه‌ سیاسییه‌ڕاڕاکان. حزبی به‌لشه‌فیك نه‌بێت، ڕێکخستنه‌کانی دی له ‌ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌وه‌، هه‌موویان ڕێکخستنی گچکه‌ گچکه‌ بوون، له‌ڕاستیدا حزبی به‌لشه‌فی تاکه‌ هێزی شۆڕشگێڕیی ڕێکخراو بوو، که‌ ده‌زانرا چیی گه‌ره‌که‌، هیچ حزب و ڕێکخراوێكیش نه‌بوو بتوانێت شان بدات له‌ شانی، نه‌ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و نه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌ندیکایی، کادری نایاب نایابیشی هه‌بوو، وه‌كڤۆلینگوتویه‌تی: جموجوڵێکی سەخت و گەرموگوڕ و برووسکەییهەبوو.

ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ هێشتا ‌ستالینخونچه‌یه‌کی نادیار بوو له‌ناو خونچه‌کانی حزبدا، ئامێری حزب به‌ گومانه‌وه‌ ده‌یڕوانییه‌ کۆڕه‌کان و به‌ پێشبڕکێکاری هه‌راسانکاری خۆی ده‌زانی، سه‌ره‌تا هیچ هێزێك نه‌بوو به‌رگه‌ی ئه‌و کۆڕانه‌ بگرێت له‌ بواری به‌ هاوبه‌شیکردنی به‌رهه‌مهێناندا و ئه‌و به‌ هاوبه‌شیکردنه‌ له‌ ڕێگه‌ی که‌ناله‌کانی چاودێریی کرێکارییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرا، به‌ڵام 14ی تشرینی دووه‌می 1917، به‌شداریکردنی کرێکاران له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌کاندا ڕەوایەتی پێدرا، به‌و جۆره‌ کرێکاران بۆیان هه‌بوو به‌شداری بکه‌ن له‌ دیاریکردنی نرخی تێچووندا (سعر الکلفة)،هه‌روه‌ها له‌ لابردنی نهێنیی بازرگانیدا. کرێکاران ده‌شیانتوانی خاوه‌نکاره‌کان ناچار بکه‌ن تا په‌رده‌ لا ببه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییەکان و ژماره‌کارییه‌کانیان مراسلات و حسابات-.

فیکتۆر سێرگ (Victor Serge) گوتویه‌تی: ”سه‌روه‌ره‌کانی شۆڕش ئه‌و حه‌ز و ویسته‌یان نه‌بوو له‌وه‌ زیاتر هه‌نگاو بنێن.” له‌ نیسانی 1918دا ئه‌وان هێشتا هه‌ر خوازیاری ئه‌وه ‌بوون که‌ به‌ به‌شداریی ده‌وڵه‌تی ڕووسی و سه‌رمایه‌ی ڕووسی کۆمپانیا تێکه‌ڵه‌کان دروست بکه‌ن.”، ده‌ستپێشخه‌ریی داماڵێنی خاوه‌ندێتی، ده‌ستپێشخه‌ریی جه‌ماوه‌ر بوو نه‌ك سوڵته‌.”

هه‌ر له ‌20ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 1917وه‌، له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌می لیژنه‌کانی کارگه‌راندا** پێشنیارێك کرا، پێشنیاره‌که‌ش ئه‌وه‌ بوو: ”با چاودێریی به‌رهه‌مهێنان و لیژنه‌کانی چاودێریکار، ته‌نها هه‌ر لیژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ نه‌بن، به‌ڵکو (…) شانه‌کانی داهاتووش بن که‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌یی بۆ بکرێت تا بکرێنه‌ لیژنه‌کانی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ ناو ده‌ستی کرێکاران.”

ڕۆژانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ئا. پانکراتۆڤا A. pankratova گوتوییه‌تی: ”به‌رگریکردنی سه‌رمایه‌داران دژی پراکتیزه‌کردنی چاودێرکاریی کرێکاری و ده‌ستێوه‌ردانی کرێکاران له‌ به‌رهه‌مهێناندا، به‌ ئاسانی ڕاستی و سه‌رکه‌وتوویی مه‌یله‌ ئازادیخوازه‌کاییه‌کانی ئه‌نارکیستییەکانیسه‌لماند.”

وا بوو و ده‌ریشکه‌وت که‌ چاودێریی کرێکاری نیوه‌وناچڵ و په‌رشوبڵاو کاریگه‌ر نییه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ ئاسانکاری بۆ خاوه‌نکاره‌کان تا بتوانن بکه‌ونه‌ تێکدان و خراپکردن و شاردنه‌وه‌ی زه‌خیره‌کانیان و دزینی ئامرازه‌کانی، تا ده‌ست بکه‌ن بە کاری خێسه‌کردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ کرێکاران، ناو به‌ ناو ده‌رکردنیشیان، لیژنه‌ی کارگه‌کانیان کردبووه‌ خزمه‌تکاران، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوونه‌ ئه‌و بڕوایه‌ش که‌ باشتر وایه‌ کارگه‌کانیان خۆماڵی بکرێن، به‌ڵام کرێکاران به‌ داگیرکردنی کارگه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنیان، وه‌ڵامی ئەو هه‌موو پیلان و پێچاوپێچانه‌یان دایه‌وه‌.

کرێکاران له‌ پێشنیاره‌کانیادا ده‌یانوت: ”ئەگه‌ر بێت و به‌ڕێکردنی کارگه‌کان دابین نه‌کرێت، ئه‌وا ئێمه‌ داگیریان ده‌که‌ین.” ئا. پانکراتۆڤا وتویه‌تی: ”ئه‌و ده‌مه‌ به‌ هاوبه‌شیکردن گه‌ڕلاوژێیی و سه‌ره‌تایی بوو، زیاتر ده‌ست ده‌گیرا به‌سه‌ر ئه‌و کارگانه‌دا که‌ خاوه‌نه‌کانیان یا کوژرابوون، یا هه‌ڵهاتبوون.”

لینین ته‌واو له‌ یاریده‌دەره‌کانی خۆی ناڕازی بوو و ڕقی لێیان هه‌ڵسابوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو فڕێی دانه ‌(ناوجه‌رگه‌ی داهێنانی میللیی زیندووه‌وه‌) و ناچاری کردن، که‌ زمانێکی ئازادیخوازانه‌ بدوێن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کرێکاری ببێته‌ بناغه‌ی دروستکردنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌، چونکه‌ ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانێت هێنده‌ی تر گه‌رموگوڕیی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر بورووژێنێت، کاتێك کرێکارێك بێکارێكچێشتکارێك، ئه‌وانه‌ هه‌موویان ده‌بینن؛ ئه‌و هه‌موو کارگانه‌، هه‌موو زه‌وییانه‌، به‌ڕێوه‌بردنیان دراوه‌ته‌ ده‌ست هاوبه‌شییه‌کان کرێکارییه‌کان خزمه‌تگوزاره‌کان، فه‌رمانبه‌ران، جووتیاران و لیژنه‌ دیموکراتییه‌کانی ئازووقه‌….تاد که‌ گه‌ل دروستی کردوون. ”کاتێك ‌هه‌ژاران ئه‌وانه‌ ده‌بینن و هه‌ستیان پێده‌که‌ن، ئیتر هیچ هێزێك نییه‌ بتوانێت سه‌ر بکه‌وێت به‌سه‌ر شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.” ئه‌و کاته‌شه‌ که‌ داهاتوویه‌کی ڕووناك ده‌رده‌که‌وێت له‌ به‌رده‌می کۆماری کۆڕه‌ میللییه‌کاندا سۆڤێته‌کاندا-.

فولینوتویه‌تی:”بۆ چاوبه‌ستکردن و شێواندنی ئه‌قڵییه‌تی جه‌ماوه‌ر، حزبی به‌لشه‌فی چه‌ند دروشمێکی ئازادیخوازانه‌ی به‌رز کرده‌وه‌، دروشمی هه‌موو سوڵته‌ بۆ گه‌ل، جه‌ماوه‌ر خۆی به‌ غه‌ریزه‌ی خۆی پێیگه‌یشتبوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌، به‌ڵکو له‌ مانا ئازادیخوازییه‌که‌شی گه‌یشتبوو، ئه‌وه‌تا ئەرشینۆڤ (Arshinov)- وتویه‌تی هزری سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی لای کرێکاران ئه‌و مانایه‌ ده‌به‌خشێت که‌ خۆیان به‌ ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا.”

سه‌ره‌تای 1918، له‌ کۆنگره‌ی سێیه‌می کۆڕه‌ کرێکارییه‌کاندا، لینین وتی: ”ئێسته‌ هزره‌کانی ئازادیخوازی ئه‌نارکیشێوه‌یه‌کی زیندووی له‌ به‌ر کردووه‌.” پاش ماوه‌یه‌کی که‌م، (6-8 ئازار)، لینین که‌وته‌ کارکردن بۆ ده‌رکردنی چه‌ند بڕیارێك، له‌وانه‌ ده‌رباره‌ی به‌هاوبه‌شیکردنی به‌رهه‌مهێنان له‌و جۆره‌یان که‌ ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان (سه‌ندیکاکانلیژنه‌ی کارگه‌کان) ده‌یانبه‌ن به‌ڕێوه،‌ هه‌روه‌ها لابردنی کارمه‌ندی هه‌میشه‌یی، لابردنی پۆلیس و سوپا، یه‌کسانکردنی مووچه ‌و هه‌قده‌ستیش، به‌شداریکردنی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ده‌وڵه‌تدا، دواتر له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌، هێدی هێدی و پله‌ به‌ پله. به‌هاری 1918، لە کۆنگره‌ی سه‌ندیکاکاندا، کارگه‌کانی وا پێناسه‌ کرد که‌ بریتین له ‌(شاره‌وانییه‌کان کۆمونەکانهاوبه‌شییه‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌کان و به‌کارهێنه‌ره‌کان که‌ خۆیان حوکمی خۆیان ده‌که‌ن)،ماکسیموف (Gregori Maximoff)ی ئەنارکۆ سه‌ندیکالیست، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: ”به‌لشه‌فیکه‌کان ته‌نها هه‌ر وازیان نه‌هێناوه‌ له‌ هزری پله‌ پله‌یی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکو وازیشیان هێناوه‌ له‌ سه‌رتاپای ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بوون به‌ ئازادیخواز (ئه‌نارکی).”

——————————-

* سه‌رچاوه‌: کتێبی التحرریة من العقیدة الی الممارسةنووسینی:دانییل گرین ل108 تا ل111

** ئه‌و کۆنگره‌یه‌ وا به‌ناوبانگ بوو، که‌ مه‌یلی ئازادیخوازی تێدا زاڵ بوو.

مطعم مدار ( مسير ) ذاتيا – ثيسالونيكي , اليونان

ترجمة مازن كم الماز

اعتبارا من 7 يونيو حزيران يعمل مطعم بارثيلونيكا في مركز مدينة ثيسالونيكي بطريقة ذاتية التنظيم , حيث يدار من قبل العمال أنفسهم . بدأت القصة عندما أعلن مالك المطعم للعمال أن المطعم سيغلق أبوابه لثلاثة أشهر أثناء الصيف و أنه في سبتمبر أيلول القادم سيقرر مستقبل المطعم . العمال , من جانبهم , رأى العمال أن العمل يحقق أرباحا و لا يوجد هناك مبرر لإيقاف العمل فيه .
هكذا توصلوا لاتفاق غير رسمي سيقوم العمال وفقا له بإدارة المطعم لمدة شهرين , كيلا يبقوا دون عمل في هذه الأثناء .
الآن , كما أخبرونا , فإن مطعم بارثيلونيكا “يعمل بشكل عادي دون سيد , أو مدراء أو علاقات هرمية . كلنا نقرر كل شيء معا , و نبحث معا عن موردين و نعتني بالمكان . في جو الأزمة السائد لو أننا قبلنا بقرار المالك دون نقاش فإن هذا كان سيؤدي بنا إلى الهاوية مباشرة” , كما أكدوا لنا .
فورا بعد تولي إدارة المطعم قرر العمال تخفيض سعر كل الأطباق ب 30 % و دعوا سكان ثيسالونيكي لدعم مشروعهم لإدارة المطعم ذاتيا . يوم الأحد انتقل مطبخ المطعم إلى المهرجان المضاد للفاشيين , حيث قرر العمال أن يحضروا و يطبخوا للزوار بأنفسهم .
هذه ترجمة لمقال منشور في الجريدة اليونانية “الشارع” .

نقلا عن http://www.occupiedlondon.org/blog/

هنا ترجمة لنص أصدره العمال أنفسهم يشرحون فيه ما قاموا به و يدعون إلى التضامن معهم
ضد إغلاق مطعم بارثيلونيكا
ادعموا الإدارة الذاتية للمطعم من قبل عماله
منذ يوم الاثنين 7 يونيو حزيران , نحن , عمال مطعم بارثيلونيكا ندير المطعم بأنفسنا و لهذا السبب نطالب كل عمال ثيسالونيكي بمساعدتنا و دعمنا .
قبل أسبوعين أخبرنا أصحاب المطعم أنه لا يسير على نحو جيد و أنهم سيقومون بإغلاقه طوال أشهر الصيف الثلاثة – و أكثر من ذلك , كان من غير الأكيد فيم إذا كانوا سيعيدون افتتاح المطعم في سبتمبر أيلول القادم أم لا و ما إذا كان كل منا سيبقى على قيد العمل – و تحت أية ظروف . أخبرونا أيضا أن كل عمال المطعم سيفصلون فورا بينما سيحصلون على تعويضات الفصل من العمل في أكتوبر تشرين الأول فقط … هذا إذا كان لديهم أي نقود ليدفعوا تلك التعويضات .
كعمال في صناعة الطعام فإننا نعرف جيدا أن الفصل من العمل في ظروف الأزمة الاقتصادية العميقة اليوم و الهجمات العنيفة المضادة للعمال سيعني إلقاؤنا إلى المجهول . لهذا السبب قررنا كعمال في المطعم ألا نحني رؤوسنا و أن نحل قضيتنا بيدنا . طالبنا الإدارة أن تدفع بعض المبالغ للمطعم و لتأميناتنا و حصلنا منها على ذلك – و قد تولينا الآن إدارة المطعم لشهرين قادمين ( يونيو حزيران و يوليو تموز ) بينما خططنا أن نأخذ إجازتنا كالمعتاد في شهر أغسطس آب .
كعمال في مطعم بارثيلونيكا نحن مصممون على ألا نسمح بإغلاق المطعم الذي نعمل فيه بل أيضا ألا نسمح بإغلاق أي مطعم آخر و ألا يفصل من العمل أي من رفاقنا العمال . لهذا السبب نقف متضامنين مع النضال العادل لرفاقنا العمال في مطعم بلانكيت .
سيكون مطعم بارثيلونيكا تحت سيطرتنا , من خلال جمعيتنا العامة . القرارات التي تتعلق بإدارته ستتخذها الأكثرية و سنحترمها جميعا . كل ما يبقى كربح بعد دفع كل النفقات سيوزع بيننا بالتساوي . جميعنا سيعمل نفس ساعات العمل , بنفس أماكن عملنا السابقة .
لقد قررنا أن نقدم تخفيضا 30 % لجميع زبائن المطعم .
إننا ندعو كل العمال , و شباب و سكان ثاليسونيكي لدعم جهودنا لإدارة المطعم , لكي نحافظ على وظائفنا و كيلا يرمى بنا إلى البطالة و البؤس .
مطعم بارثيلونيكا يوجد في مركز مدينتنا , في 3 شارع فينيزولو في أركادي روغوتي , الطابق الأول ….
عمال مطعم بارثولينكا
نقلا عن http://libcom.org/library/self-organised-restaurant-thessaloniki-greece

بریتانیا / لەندەن: هەڵچوون و پێکدادان لە گەڕەکی تۆتنام)ەوە بەرەو گەرەکەکانی ئێنفیلد و هاکنی و بریگستن و گەڕەکەکانی دیکە پەرەی سەندووە

بریتانیا / لەندەن: هەڵچوون و پێکدادان لە گەڕەکی تۆتنام)ەوە بەرەو گەرەکەکانی ئێنفیلد و هاکنی و بریگستن و گەڕەکەکانی دیکە پەرەی سەندووە

پاش ئەوەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابوردوو پۆلیس لە گەڕەکی تۆتنام تەقەی لە کەسێکی 29 ساڵە کرد و بووە هۆی کوژرانی، لە ڕۆژانی رابوردوودا پێکدادان و هەڵچوونێکی گشتی لەو گەرەکەدا بە هاوپستی و ئامادەیی خەڵکی ناڕازی لە گەرەکانی دیکەوە، تەقیییەوە، کە تا هەنووکەش بەردەوامە و بەرەو گەرەکەکانی دیکەش لەوانە گەڕەکی هاکنی و ئێنفیلد و بریگستن پەرەی سەندووە.

ئەوەی کە لە میدیای فەرمیدا دەخریتە ڕوو، خراپەکاری و وێرانگەری لاوان و کوشتنی کەسە 29 ساڵەکەش دەخەنە ئەستۆی خۆی، کە لە پاش خۆی 4 مناڵ بەجێماون. بەڵام ئەوەی ئاگاداری مێژووی ئەم گەڕەکە و پشتگوێخستن و ڕەفتاری پۆلیس لەم گەرەکەدا بیت، ئەوە دەزانیت، کە سەربوردەی ڕووداوەکان بۆ پێشتر و بۆ ڕامیاری دەستلێگرتنەوە (السیاسة تقشف)ی نیئۆلیبرالەکان دەگەێتەوە، کە تەنیا لەم گەڕەکەدا 20%ی دانیشتوانەکەی بێکارن و بەردەوام بێکار دەکرێن ، لە 13 ناوەندی لاوان، 8 دانەیان داخراون و 4 ناوەندی پیران و پەککەوتانیش داخروان، تەنیا لە ماوەی ئەم ساڵدا 10 هەزار کەس لە بۆرۆی هارینگەی کە یەکێك لە گەرەکەکانی (تۆتنام)ە، بێکار کراون. ئەمانە سەرەنجامی ئەو رامیارییەن، کە دەسەلاتدارانی بریتانیا دەستیان داوەتێ و بڕیارە بەو رامیارییە رامیاریی دەستلێگرتنەوەی خزمەتگوزارییەکان بە تایبەتیکردنەوەی کەرتە گشتییەکان و دەرکردنی کرێکاران و فەرمانبەران و بەرزکردنەوەی خەرجی خوێندن و زۆرێکی دیکەبەتەمان 82 ملیۆن پاوەن لەو بۆرۆیە بگرنەوە، کە تەنیا لە ماوەی ئەم ساڵدا نزیکەی 43 ملیۆن پاوەندیان کەمکردووەتەوە و لە خزمەتگوزارییەکان بڕیوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ کارایی لەسەر ژیانی دانیشتوانی گەڕەکە هەژارنیشینەکان دادەنێت و بەم جۆرە بووەتە هۆی تەقینەوەی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی وا، کە لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژێردا ئەو هەمووە هێزە کۆمەڵایەتییەی بۆ هەڵدەخرێنڕیت.

هەڵبەتە ئەمە کۆتایی پێکادان و هەڵچوونەکان نابێت، چونکە هەموو کارێکی سەرکوتگەرانە، بەرپەرچدانەوە و کاردانەوەی دژ بەدوای خۆیدا دەهێنیت و هێزەکانی دەوڵەتیش بۆ بەرگرتین بە ناڕەزایەتی خەڵك، بێجگە لە سەرکوت هیچ وەڵامێکی دیکە شك نابەن. لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا 156 کەس لە نارازییان گیراون و چەندانی دیکەش بریندار و کوتەککاری کراون، لە بەرامبەریشدا 35 پۆلیس بریندارن، لەوانەش 25 کەسیان بەرەو فریاگوزاری براون.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

ئیسرائیل: خۆپیشاندانی سەرتاسەری، شەپۆلی خۆپیساندانەکان بەردەوام لە هەڵکشاندان

ڕۆژی 06ی ئۆگوستی 2011 خۆپیشاندانی گشتی ڕێکخرا، کە تێیدا نزیکەی 350 هەزار کەس، دژی گرانی و نالەباری (سیستەمەکانی تەندروستی و خوێندن) و گرانی کرێخانوو، بەشدارییان کرد. ئەم خۆپیشاندانە سەرتاسەری بوو و لە باکوورەوە تا بیابانی نێگێڤ لە باشووری گرتووەتەوە. دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکە ئەمە بوو گەل دادپەروەی دەوێت، کە خەڵکی بە گشتی دەیانوتەوە. شایانی باسە مانگێك لەمەوبەر لە تەلئەبیبی پایتەخت بە بەرپاکردنی خێوەتگەی ناڕەزایەتی، لە دژی بەرزی کرێخانوو دەستی پێکرد و لە دێژەیدا ناڕەزایەتییەکان بەرەو سیستەمی تەندروستی و سیستەمی خوێندن و کەمکردنەوەی باج و خەراج پەرەیان پێدرا و هەروەها دەستپێشگەرانی ئەم ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییە، لەسەر هەڵخڕاندن و ئامادەکاری و بەرەوپێشبردنی ناڕەزایەتییەکان بەردوامن و چاوەڕێ دەکەن بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو (سێپتەمبەر) خۆپیشاندانی سەرتاسەری یەك ملیۆن کەسیی بێتە مەیدان.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

بریتانیا / لەندەن / تۆتنام: کوشتنی کەسێك و هەڵچوونی توڕەیی خەڵك و پێکدادان

بریتانیا / لەندەن / تۆتنام: کوشتنی کەسێك و هەڵچوونی توڕەیی خەڵك و پێکدادان

دوێنێ 06ی ئۆگوستی 2011، پاش ئەوەی کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لەندەنی پایتەخت، پۆلیس تەقەی لە کەسیكی 29 ساڵە کرد، کە باوکی 4 مناڵ بوو و بووە هۆی کوشتنی، بارگرژی و توڕەیی خەڵکی ئەو گەڕەکی (تۆتنام)ی داگرت و سەرەنجام دوێنێ ئێوارە پیکدادان و توندوتیژی لێ کەوتەوە، کە لە لایەك پۆلیس هەموو شێوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گرتووەتەبەر و لەولاشەوە خەڵکی توڕە دەستی بە هەرشتێك بگات، ئاگری تێبەردەدات؛ کۆمەڵێك ئۆتۆمەبێلی پۆلیس، باسێکی دووقات، کۆمەلێك خانووبەرە، هەروەها 8 پۆلیس بریندار بوون و هەندێکیان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە. شایانی باسە لە گەڕەکانی دیکەی لەندەنەوە، کەسانی توڕە و پشتیوانگەر خۆیان گەیاندووەتە شوێنی ڕووداوەکە.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

سۆشیالیزم، ئەناركیزم و فێمینیزم

Carol Ehrlich

و. لە فارسییەوە هەژێن

بەشی یەکەم:

گریمان تۆ ژنێكی لە كۆمەڵگەیەكی سەرمایەداریدا. لە گشت لایێكەوە سەرقاڵیت: كار، لیستی بژاردن، هاوسەر (یا هاوسەری پێشین)، وانە و خوێندگەی مناڵان، كاری نێوماڵ، جوان بوون، ناشیرینی، مەیسەربوون، مەیسەرنەبوون (جۆرێك لە پشتگوێ خستن) و … ئەگەر لەمەڕ هەموو ئەمانە و ئەوەی چۆن له‌ته‌ك یەك پێكهاتوون و گونجاون و ئەوەی دەبێت چ شتێك بگۆڕدرێت، بیرت كردووەتەوە و بۆ دەربڕینی بابەتە سەرەكییەكە بە دوای واژەگەلێكدا دەگەڕێی، ئەگەری ئەوە هەیە ”فێمینیزمی سۆشیالیستی” بخەیتەڕوو.1

هەموو نیشانەکان ئەمە پشتراست دەكەنەوە، كە ”رابوون”ی زۆرێك لە ژنان لەبەرامبەر گرفتی هەڵاواردنی ڕەگەزی، فێمینیزمی سۆشیالیستی وەك ڕێگەچارەیەك لەبەرچاو دەگرن. ئەوڕۆكە ”سۆشیالیزم” (لە نموونە سەرنجڕاکێشە جۆراوجۆرەكانیدا) بۆ زۆرێك لە خەڵك ناسراوە، چونكە قسەی فرەی بۆ كردن پێیە: ئاوڕدانەوە لە كارگەران، خەروارێك لە تیئۆرییە شۆڕشگێڕەكان، كە خەڵكی دەتوانن پشتیان پێ ببەستن ( چ خوێندبنیانەوە یا نەیانخوێندبنەوە) و وەها نموونەگەلێكی بەردەست لە ولاتانی پیشەسازییكراو، كە بە شیوەیەکی جیاواز لە ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی بنیاتنراون.

بۆ زۆرێك لە فێمینیستەكان، سۆشیالیزم لەو ڕووەوە كە بەڵێنی كۆتاییهێنان بە نایەكسانی ئابووریی بە ژنانی كارگەر دەدات، سەرنجڕاكێشە. له‌ته‌ك ئەوەشدا، سۆشیالیزم لە هەمانكاتدا لە بەرامبەر كاڵبوونەوەی ڕوانگە ڕادیكاڵەكانی خۆی هەڵوێست وەردەگرێت، بەو بەشە لە ژنان كە پێیانوایە لێكدانەوەیەكی تەواو فێمینستی ناتوانێت گشت نایەكسانییەكان بگرێتەوە، بەڵێنی تێڕوانینێكی كراوەتەر دەدات.

بەم پێیە بەپێی ئەو بەڵگانە، ژنان بیر لەوە دەكەنەوە كە ئایا ”فێمینیزمی سۆشیالیستی” وەك ڕوانگەیەكی ڕامیاری، بەكەڵك دێت یا نا. لەوە دەچێت فێمینیستە سۆشیالیستەكان هەم ئاوەزگیر و هەم ڕادیكاڵ بن؛ لایەنی كەم ئەوەندەی بزانرێت زۆربەیان لە بەرامبەر داوی سازان و خۆپەرستی، كە ژمارەیەكی بەرچاوی ژنان تێی دەكەون، هەستێكی نەرێیی بەهێزیان هەیە.

بۆ زۆرێك لە ئێمە كە كەمتر خەیاڵیین، وێناكردنی خێڵی ئامازۆن، بە سوپایەك لە ژنانی بەهێزی خێڵ، كە بەرەو ئاوابوونی خۆر بجەنگن، لەوانەیە ناكەتواری و بێسوود بێت. بابەتێكی پەیگیرانەتر، گریمانەی هۆشیی زاڵ بەرامبەر بە خواوەندە گەورەكان و نیشانەكانی دیكەی هاوجۆرپەرستی، جادوو، بانگكردنی گیانە. من وەك فێمینیستێك كە خەمی گۆڕینی پێكهاتەی كۆمەڵگەمە، ئەم بابەتە بێزیان نابینم.

بابەتی یەكەم: زیاتر لە چوار سەد (400) ژن لە ئاپریلی 1976دا چوونە بۆستن، تاوەكو لە كۆنفرانسی گیانیی ژنان (women’s spirituality conference) كە بەشێكی زۆری بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتانەی باسكران تەرخان كرابوو، بەشدارییان كرد. ئایا نەدەكرا وزەی سرودەكان، كە جێگەی دوایین ئاوازەكانی سەركەوتنیان دەگرتەوە و كارگەگەلی فێربوونی سەمای زگ و بەرپاكردنی بۆنەی ئایینی مانگانە، لە كارێكی باشتر و ژنانەتردا خەرج بكرایە؟

بابەتی دووەم: لایەنی كەم بەپێی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەیەكی فێمینیستی، دەستەیەك لە ژنانی لەشفرۆش (سێکسفرۆش) هەوڵیان دا كە (Susan Saxe) لە زیندان دەركەن. ئەگەر ئەوان راستگۆیانە پێیانوابوو، كە وەها كارێك ئەو ئازاد دەكات، كەواتە بەگشتی لە كەتواریەوەیە کە لە فشارەكانی كۆمەڵگەی پیاوسالارەوە دوور بوون. هەروەها ئەگەر بڕیار بوو ، كە ئەوە گاڵتەیەكی دڵخۆشكەر بێت، ئەی بۆچی هیچ كەس بەوە پێناكەنێت؟

مەترسییەك كە لەلایەن ریفۆرمیزمەوە هەڕەشە لە هۆگری ژنان دەكات، لە یارییەكانی بانگكردنی گیان فرە گەورەترە. من دەزانم كە ”ریفۆرمیست” دەربڕینێكە دەتوانرێت لە زۆر ڕێگەوە بەكار ببرێت، كە هیچكامیان نە بەڕێزن و نە ئەوەندەش بەسوود. بە گشتی بۆ دەربڕینی نیازپاكی تاك، یا بۆ دەربڕینی ئەوەی هەر جۆرە چالاكییەكی رامیاری چون یەك، بێ نرخە، لەبەر ئەوەی كە كاری رامیاری لە خودی خۆیدا شیاوی ئاڵوگۆڕە. لە وەلامدا، هەندێك لە فێمینیستەكان بە شێوەیەكی باوەڕپێهێنەرانە دەریانخستووە، كە جۆرە دروستەكانی ریفۆرم دەتوانن بزاڤێكی رادیكاڵ بنیات بنێن.2

بەم شێوە هەندێك لە هەڵوێستگیرییەكانی ڕیفۆرمیستەكان وزەی ژنان بە فیڕۆ دەدەن، چاوەروانی ئاڵوگۆڕی گەورە دروست دەكەن و لەوێوە كە نایتوانن، فریودەرانە و تێكدەرانەیە. باشترین (یا خراپترین) نموونە، تێكۆشانی هەڵبژاردنەكانە. هەندێك لە سۆشیالیستەكان لەژێر كارایی نیشانەگەلی”پێشكەوتنی هەنگاو بە هەنگاو” دەكەونە ئەم داوەوە. تۆ ناتوانیت بە ئامرازی نائازادیخوازانە خۆت ئازاد بكەیت. هەڵبژاردنی گروپێك لە رامیاركاران (چەندی خوشكانەش بێت) بۆ بەرێوەبردنی ڕێكخراوە كۆنە بێكەڵكەكان، كە دواجار ئێوە بەرێوە دەبەن، شتێك ناباێیتە پێشەوە. كاتێك كە ڕێكخراوی نیشتمانی كۆبوونەوەی زۆرینەی ژنان(National Organization of Women’s Majority Caucus) باڵی گەورەی ئەو ڕێكخراوە بە هەمان ئامرازگەل كە رامیارییەكانی هەڵبژاردن دەیگرنەبەر، داوا لە ژنان دەكات، كە پەیڕەوی لەوان (لە دەرچوون لە ڕەوتی بنەڕەتی شۆڕش) بكەن، هەمووان لە قولاییدا، چ ئەوەی كە پێشتر هەبووە و چ ئەوەیش كە هەنووكە هەیە، ڕۆ دەچن.

شێوەكانی هەڵبژرادن داوگەلێكی ئاشكرای ڕۆژانەن. تەنانەت هەندێك لە نارادیكاڵەكان فێربوون دوورەپەرێزیان لێ بكەن. شتێكی زیرەكانەی دیكە، دەركەوتنی سەرمایەداریییە لە لێژنەكانی توانای ئابووری ژناندا. بۆ نموونە تۆڕی ئابووریی فێمینیستی (Feminist Economic Network) لەبەرچاو بگرن. ئەم ناوە بە ئاسانی دەتوانێت فریوتان بدات. لە رواڵەتدا تۆڕێك بوو لە چالاكییە بازرگانییە جێگرەوەكان بە مەبەستی لابردنی سەرمایەداری لە رێگەی پێكەوەنانی ئابووری خۆبەسێتی بۆ ژنان. ئەمە باوەڕێكی فریودەرانەیە. له‌ته‌ك ئەوەشدا یەكەمین پرۆژەی گەورە (FEN) لە ئەپریلی 1976دا لە دیتۆریت (Detroit) كرایەوە. بە بژاردنی ساڵانە 100 دۆلار وەك ئابوونەی ئەندامەتی، ژنانی ئەندام دەیانتوانی لە مەلەوانگەی تایبەتی مەلە بكەن، لە باری تایبەتیدا خواردنەوە بخۆنەوە و لە لە كۆمەڵێك لە كۆگاكاندا بە داشكاندنەوە شتومەك بكڕن. FEN بە فەرمانبەرانی خۆی بۆ هەر كاتژێرێك كار 2.5 دۆلاری دەبژارد. لاورا براون، بەرێوەبەری FEN ئەم هەنگاوەی بە ”سەرەتای شۆڕشی ئابووری ژنانە” ناوبرد.3

لەو كاتەوەی كە لەزگەی ”شۆڕش” بەو تەڵەكە كۆنەوە ( شێوە هەڵبژاردنەكان و سەرمایەداری)ەوە نراوە، واژەی شۆڕش پێچەوانە بووەتەوە. جێی سەرسوڕمان نییە، بۆ زۆرێك لە ژنان كە نایانەوێت لەشفرۆش، جەنگاوەرانی سەرەتایی، سیناتۆر یا گچكە سەرمایەدار بن، بەلام دەیانەوێت لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی ئاڵوگۆڕ كردوودا، هەڵاوەردنە ڕەگەزییەكان كۆتایی پێبهێنن، باڵی ئەناركیستیی فێمینیزم بكەنە سەرچاوەی زولاڵی شۆڕش. ”فێمینیزمی ئه‌ناركیستی” دەیتوانی چوارچێوەیەكی تیئۆری بە پیت بخاتەڕوو، بەڵام زۆرێك لە فێمینیستەكان تەنانەت ناویشیان نەبیستووە یا ئەگەریش بیستبێتیان بەهەڵە وەك ڕێكخراوی هاوپشتی پیاوانی نارنجۆكهاوێژیان لەبەرچاو گرتووە.

فێمینیزمی سۆشیالیستی، بووەتە خۆراكی كۆمەڵێك لە ڕێكخستنە ڕامیارییەكان، لەلایەكەوە لە گروپە چەپە سونەتییەكانەوە، گروپگەلی وەك پارتی كۆمونیستی شۆڕشگێڕ (Revolutionary Communist Party) یا هەمان یەكێتی شۆڕشگێری پێشوو (Revolutionary Union)، یەكێتی ئۆكتۆبەر (October League) و پارتی كارگەرانی جیهانی (International Party Workers) نزیكە و هەندێك جار ئامێتەیان بووە، كە ژنانێكی فرە كەمیان تێدایە. لەلایەكی دیكەوە، ژنانێكی زۆر بەرەو ڕێكخستنە هەڵبژاردنییە چەوتوچەوێڵەكان، كە لەلایەن گروپە چەپە نوێیە تازەسەرهەڵداوەكانی وەك بزووتنەوەی نوێی ئەمێریكایی (New American Movement) یا لە ڕێگەی یەكێتیگەلە سەربەخۆكانی ژنانەوە، ڕاكێش دەكرێن.

فێمینیستە سۆشیالیستەكان نوێیەکان دەستیان داوەتە بانگەوازێكی پەیگیر و شیاوی دەرككردن بۆ پەیوەستبوونی ژنانی بێلایەن بە ڕیزەكانی خۆیانەوە. لە بەرامبەردا، گروپە چەپە کۆنە پەڕگیرەکان بیرۆکەی پێكەوەكاركردنی ژنانی هاڕەگەزباز، جیاخوازەكان و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی دیکە و فێمینستە ناوازەكان له‌ته‌ك میراتبەرە ڕەسەنەكانی ماركس، ترۆتسكی (هەرچەند ترۆتسكیستەكان شیاوی لەبەرچاوگرتن نین)، ستالین و ماوۆ بە شێوەیەكی گشتی، ڕەتدەکەنەوە. زۆربەیان بیرۆکەی پەرژانە سەر گشت پرسەكانی ژنان لەلایەن بزاڤی ژنانی سەربەخۆوە، ڕەتدەكەنەوە. بە تێڕوانینی ئەوان، ئەم بزاڤە تایبەتە بە ژنانی بۆرجوا (دزێوترین واژەی ماركیستەكان)، كە سەرگەرمی “كاری خۆیان”ن و ئەمە “چینی كارگەر دابەش دەكات”. چونكە بەپێی بنەمای تێڕوانینی باویان، لەناو چینی كارگەردا، مێشك لاوازترین كەسان هەن. هەندێكیان هەستێكی هێستریانەیان بەرامبەر ژنانی هاوڕەگەزباز (Lesbian) هەیە: دیارترینیان (یەكێتی ئۆكتۆبەر) و (پارتی كۆمونیستی شۆڕشگێڕ)ن، كە هەڵبەت تەنیا ئەمانە نەبوون. لەم ڕامیارییەشدا وەك زۆرێکی دیكە، هێڵی دژە ژنانی هاڕەگەزبازی ولاتانی كۆمونیستی دەگیردرێتەبەر. بۆ نموونە پارتی كۆمونیستی شۆڕشگێڕ (R.C.P) لە ساڵەكانی سەرەتای 1970دا، لە بەیاننامەیەكدا ( کە بۆ ڕۆژانی پێش پێكهاتنی پارت دەگەڕێتەوە ،كاتێك كە هێشتا یەكێتی شۆڕشگێڕی جاران بوو) بۆچوونەکانی خۆی بڵاوكردەوە و لەوێدا ڕایگەیاند هاوڕەگەزبازان “لە قوڵایی زەلکاوی بۆگەن و نزمیی بۆرجوازیدا ڕۆچوون” و ئازادی هاوڕەگەزبازان “دژی چینی كارگەر و دژی شۆڕشە”. هیچكام لە گروپە چەپە کۆنەكان له‌ته‌ك ئەم پرسەدا، كە ژنان لە دەرەوەی چوارچێوەی پرۆلیتاریاش لەژێر فشاردان، بەئاسانی بۆیان قوتنادرێت. هەڵبەتە ”چینی كرێکار پێشڕەوە” بۆخۆی چەمكێكی سەرنجڕاکێشە: لە كێشمەكێشە هەنووكەییەكانی نێوان چەپەكاندا ئەم چەمكە لە كارگەرانی بەرهەمهێنەرەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە هەر كەسێك كە هێزی كاری لە بەرامبەر كرێیەكدا دەفرۆشێت یا هەركەسێك كە گوزەرانی بە كەسانی دیكەوە بەسترابێتەوە. ئەمە نزیكەی هەموومان دەگرێتەوە. ( دەی باشە، ئەگەر لەسەدا نەوەدی دانیشتوانی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا پێشڕەون، بۆچی تائێستاكە شۆڕش ڕووینەداوە؟)

فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كان نوێیەکان لە هەموو ڕێگەیەكی داهێنەرانەوە هەوڵدەدەن هەستەیەكی ناوەندیی لە بیركردنەوەی ماركسیست- لینینیست پێكبهێنن، لە ئەمڕۆدا بیپارێزن و بە فێمینیزمی ڕادیكاڵی خۆیانەوە موتوربەی بكەن. هەندێكجار سەرەنجامی نائاسایی له‌ته‌ك خۆیدا دەهێنێت. لە جولای 1975دا، ژنانی بزووتنەوەی نوێی ئەمریكایی و ژمارەیەك لە گروپە سەربەخۆكان، یەكەمین كۆنفرانسی نیشتمانی (سەرتاسەری)یان لەمەڕ فێمینیزمی سۆشیالیستی خۆیان بەست. بەتایبەت ئەوەی كە بەشێوەیەكی فراوان لەبارەیەوە پاگەندە نەكرابوو، بەلام هەمووان لە دیتنی زۆری كۆمەڵی ژنان (زیاتر لە شەسسەد كەس و ژمارەیەكی فرەتریش گەرابوونەوە) كە دەیانەویست پشووی كۆتایی هەفتەی 4ی جولای لە (Yellow Spring )ی ئۆهایۆ بەسەر بەرن، سەریان سوڕمابوو.

بەخوێندنەوەی دەقی وتارەكانی كۆنفرانس و هەروەها بۆچوونگەلی جۆراوجۆر كە لەلایەن ژنانی ئامادەوە نووسرابوون، 4 ڕوون نییە كە وێناكردنی ڕێكخەرانی كۆنفرانسەكە لە خستنەرووی ناونیشانەكە “فێمینیزمی سۆشیالیستی” چی بووە. بنچینەكانی یەكپارچەیی كە پێش كۆنفرانسەكە ئامادە و ڕێكخراو بوون دوو شتیان دەگرتە خۆ، كە هەردەم له‌ته‌ك فێمینیزمی ڕادیكاڵ دەهاتنەوە و لە ڕاستیدا نیشاندەری بیروبۆچوونی تەواو ناكۆك بە ڕوانگەی سۆشیالیستیین. بنچینەی یەكەم دەڵێت : “ئێمە پێداویستی بوونی بزووتنەوە سەربەخۆكان دەرك دەكەین و لەنێو بزاڤی شۆڕشگێڕانەدا پشتیوانییان لێ دەكەین”. بنچینەی دووەم دەڵێت “ئێمە دان بەوەدا دەنێین، كە جۆرەكانی فشار، چە نەژادی، چینایەتی، ڕەگەزی، یا هاوڕەگەزبازی[ژنان/ و.ک] له‌ته‌ك یەك سەروكاریان هەیە و خەبات بۆ ئازادبوون لەژێر ئەو فشارانەدا، دەبێت پێكەوە و بە هاریكاری ئەنجام بدرێت”. بنچینەی سێیەم، تەنیا پەنجە بۆ ئەوە ڕادەكێشێت ”فمینیزمی سۆشیالیستی ستراتیژێكە بۆ شۆڕش” و چوارەمین بنچینە بانگەوازکردنە بۆ دیالۆگكردن ”بە نێوەڕۆكی تێکۆشان و یەکێتییەوە”.

هه‌ڵبه‌ته‌، ئه‌مه‌ تێکەڵەیەکی باوەڕنەکەردەنییە لە کۆمەڵێك بنەمای سەرنجڕاکێش- لیستێکه‌ کە بە کردەوە بانگەوازی هەمووان دەکات. به‌ڵام كاتێك فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كان، بە شێوەیەکی سەرەکی لەپێناو بزاڤی ژنانی سه‌ربه‌خۆدا دەبێت و كاتێك كه‌ ده‌ڵێن ستەمی چینایەتی یه‌كێكه‌ له‌ سەرکوتگەرییەكانی دیکە، نه‌ك گرنگتر له‌ ئەوانی دیكە، ئیدی (به‌و جۆره‌ كه‌ ڕه‌خنه‌گرانی ماركسیست ده‌ڵێن) چیدیكە ئه‌مه‌ به‌ سۆشیالیزم دانانرێت.

سەرەڕای ئەوەش، فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌كان تا کۆتایی ڕێ هاوڕای به‌رنامه‌كانی فێمینیزمی ڕادیكاڵ نین. ئه‌گه‌ر هاوڕا بووایێن، ده‌بوو ئه‌م بنه‌مایه‌ی دیكەیش قبوڵ بكه‌ن كه‌ : پێكهاته‌ نا- قوچکەییەكان بۆ كرده‌ی (پراکتیکی) فێمینیستی پێویستن. هه‌ڵبه‌ته‌ گرتنەبەری ئەمە بۆ هەندێك لە سۆشیالیستەکان زۆر سه‌خته‌. به‌ڵام ئەمە ئەوە دەگەیێنێت، كه‌ فێمینیزمی ڕادیكاڵ له‌ته‌ك یه‌كێك له‌ جۆره‌كانی ئه‌ناركیزم زۆر نزیكتره‌ تا له‌تەك سۆشیالیزم. ئه‌و جۆره‌ش، ئه‌ناركیزمی کۆمەڵگەرا (هەروەها به‌ ئه‌ناركیزمی كۆمونگه‌راش ناسراوە) نه‌ك له‌تەك جۆرەکانی دی وەك تاكگه‌را یا ئه‌ناركۆ – کاپیتالیست.

ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و فێمینیستانه‌ی كه‌ له‌ته‌ك بنه‌ما ئه‌ناركیستییه‌كان ئاشنان، بابه‌تێكی تازه‌ نییه‌. بێجگە لە هه‌ژمارێكی كه‌م له‌ فێمینیسته‌كان. ئه‌مه‌ شیاوی تێگه‌یشتنە، كه‌ ئه‌ناركیزم له‌نێوان ڕۆژنامەگەریی بەد و پەردەپێدراویدا شێوێنراوە. ئه‌گه‌ر فێمینیسته‌كان له‌ته‌ك ئه‌ناركیزم ئاشنا بووایێن، وه‌ها په‌یگیرانه‌ وه‌ك ئامرازێك بۆ خه‌بات دژی ستەمی جێنده‌ری نه‌یانده‌ڕوانییه‌ سۆشیالیزم. فێمینیسته‌كان ناچارن، به‌رامبه‌ر هه‌ر تیئۆرییه‌كی کۆمەڵایەتی كه‌ بە كۆمه‌ڵێك ڕابه‌ر و په‌یڕه‌وگەرەوە لکێندراوە، گومانی خراب بكه‌ن، ئەوە گرنگ نییه‌ كه‌ ئه‌و پێكهاته‌ ناوه‌ندگەرایییه‌ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك هەوڵدەدات دێمۆکراتانە ڕه‌فتار بكات. ژنانی هەموو چینەکان، هه‌موو نەژادەکان و هه‌موو بارەکانی ژیان، دەمێکە به‌ خواستی كۆتاییهێنان بە زاڵبوون گەیییشتوون، كه‌ چیدیكە ئاماده‌ نین جێگه‌ ڕابه‌رانی هه‌نووكه‌یی به‌ ده‌سته‌یه‌كی دیكە بگرنه‌وه‌. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستی كێدایه‌ و (كه‌مۆکەیەكی ناوازه‌ نەبێت) کە لە ئێمە نییە.

زۆرێك له‌ فێمینیستانی ئه‌ناركیستی هاوچه‌رخ ڕۆشناییان خستووه‌ته‌ سه‌ر په‌یوه‌نییه‌كانی نێوان ئه‌ناركیزمی کۆمەڵگەرا و فێمینیزمی ڕادیكاڵ. لاین فارۆو (Lynne Farrow) لەم بارەوە وتویەتی: فێمینیزم ئەوە کردەیی دەکاتەوە، کە ئه‌ناركیزم بانگەوازی بۆ دەکات. پێگی كۆرنگه‌ر (Peggy Kornegger) لەو بڕوایەدایه‌، كه‌ ” سالانێكە فێمینیسته‌كان چ له‌ تیئۆری و چ له‌ كرداردا به‌ شێوه‌یه‌كی نائاگانه‌ ئه‌ناركیستن”. هەروەها ماریا له‌یتن(Marian Leighton) ڕادەگەیێنێت، ”ئامانجی خۆپاڵاوتن لە فێمینیستی ڕادیكالەوە بۆ فێمینیزمی ئه‌ناركیستی، خۆی لە خۆیدا هه‌نگاوێكی گەورەیە له‌ به‌ره‌وپێشبردنی هوشیارانه‌ی تیئۆریدا.

ئێمه‌ خۆموختاری بنیات ده‌نێین We build autonomy

ڕەوتی هەردەم ڕوو لە گەشەی دژەباو The process of ever growing synthesis

بۆ هەموو گیانلەبەرێك. For every living creature

ئێمە بڵاودەکەینەوە We spread

خۆبەخۆیی و داهێنان Spontaneity and creation

ئێمە فێر دەبین خۆشی ئازادی We learn the joys of equality

خۆشی پەیوەندی Of relationships

بەبێ زاڵبوون Without dominance

له‌نێو خوشكاندا. Among sisters

ئێمه‌ زاڵبوون هەڵدەوەشێننیەوە We destroy domination

لە هەموو شێوەکانیدا. In all its forms

ئه‌م سرووده‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی فێمینیستی ڕادیكاڵ ”ئه‌وه‌ من نیم خۆشه‌ویستم”6 ده‌ركه‌وت، كه‌ سەردێڕی هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی ”كۆتایی به‌ پله‌وپایه‌ بهێنن” ده‌خاته‌ ڕوو. هه‌رچه‌نده‌ نیشانیی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ناركیست (یا ئه‌ناركۆ-فێمینیست)ی لێ نەدرابوو، به‌ڵام پەیوەندییەکان دیارن. ئه‌و ڕۆژنامه‌ بەڵگەیەك بوو لەسەر بزاڤی ئازادیبه‌خشی ژنان له‌ سالانی سه‌ره‌تای بوژانه‌وه‌یدا، هەروا ئه‌مه‌ هه‌مان کرۆکی بەهادارە، كه‌ ئه‌گه‌ر تێکەڵەی فێمینیسته‌ سۆشیالیسته‌کان، ڕیشه‌ دابكوتێت؛ ئەگەر پەرستنی خوداوەند یا نەتەوەی ژنانی هاوڕەگەزباز، ژنان ببەنە سەر ئەو بڕوایەی، كه‌ پێشوازی له‌ شێوه‌ تازه‌كانی زاڵبوون (dominance) و ملدان پێی بكه‌ن یا ته‌نانه‌ت به‌خۆیان به‌رپای بکه‌ن، له‌ ده‌ست ده‌چێت.

پەراوێزەکان:

  1. Barbara Ehrenreich, “What is Socialist Feminism?”, Win Magazine, June 3, 1976, p.4.

  2. The best of these arguments I’ve encountered are “Socialist Feminism; A Strategy for the Women’s Movement”, by the Hyde Park Chapter, Chicago Women’s Liberation Union, 1972; and Charlotte Bunch, “The Reform Tool Kit”, Quest, 1:1, Summer 1974, pp.37-51.

  3. Reports by Polly Anna, Kana Trueblood, C. Corday and S. Tufts, The Fifth Estate, May, 1976, pp. 13, 16. The ” revolution” failed: FEN and its club shut down.

  4. People who are interested in reading reports of the conference will find them in almost every feminist or socialist newspaper that appeared in the month or so after July 4th. Speeches by Barbara Ehrenreich, Michelle Russell, and the Berkeley-Oakland Women’s Union are reprinted in Socialist Revolution, No. 26, October-December 1975; and the speech by Charlotte Bunch, “Not for Lesbians Only”, appears in Quest, 2:2, Fall 1975. A thirty-minute audiotape documentary is available from the Great Atlantic Radio Conspiracy, 2743 Maryland Avenue, Baltimore, Maryland 21218.

  5. Farrow, “Feminism as Anarchism”, Aurora, 4, 1974, p.9; Kornegger, “Anarchism: The Feminist Connection”, Second Wave, 4: 1, Spring 1975, p.31; Leighton, “Anarcho-Feminism and Louise Michel”, Black Rose, 1, April 1974, p. 14.

  6. December, 1, 1970, p.11.

بۆ خوێندنەوەی سەرچاوە ئینگلیزییەكەی :

http://www.anarcha.org/sallydarity/CarolEhrlich.htm

ئەم بابەتە لە سایتی (خوشە) وەرگیراوە و بەداخەوە چەند ساڵە لە ئارادا نەماوە.

عن طبيعة الدول “الشيوعية” / 3

واين برايس

مقدمة المترجم

السطور التالية ليست موجهة لشيوعيين منظمين في أحزاب قائمة ( ستالينية غالبا ) و لا حتى لمن يعتبر نفسه يساريا أو ثوريا محترفا ، إنها موجهة أساسا لكل من يناضل و يحلم بتغيير الواقع الذي يعيشه ، إنها تحاول أن تشرح له باختصار ما ليس باشتراكية أو ما هو الشكل المزيف الذي وجد في الأمس من الاشتراكية و الذي لم يحقق انعتاق العمال بل خلق استغلال و تهميشا جديدا لهم ، لكي يكون قادرا بشكل أفضل على تصور البديل الثوري الحقيقي عن الواقع الاجتماعي و السياسي و الاقتصادي القائم و النضال في سبيله .

مازن كم الماز

الجزء الثالث

رأسمالية الدولة ضد الاشتراكية التحررية

نحن نحلل الاتحاد السوفيتي و الدول المماثلة على أنها رأسمالية دولة . كان في هذه الدول إنتاج سلعي ، و استغلال للعمال ، و منافسة داخلية . لا تكفي جمعنة الملكية هنا ، من الضروري إلغاء علاقة رأس المال – العامل . إن برنامج اشتراكية الدولة سينتج بشكل دائم رأسمالية الدولة في الممارسة .

كروبوتكين و أنجلز عن رأسمالية الدولة

في وقت مبكر كعام 1910 صرح بيتر كروبوتكين أن اللاسلطويين ( التحرريين ) يعتبرون أن تسليم الدولة كل الموارد الرئيسية للحياة الاقتصادية – الأرض ، المناجم ، السكك الحديدية ، البنوك ، التأمين ، و ما إلى ذلك – و أيضا إدارة كل الفروع الرئيسية في الصناعة ، إضافة إلى كل الوظائف التي راكمتها بالفعل في أيديها ( التعليم ، الدفاع عن الأرض ، الخ ) سيعني خلق أداة جديدة للاستبداد . إن رأسمالية الدولة ستزيد فقط من قوة البيروقراطية و الرأسمالية” . ( 1975 ، ص 109 – 110 ) إن برنامج اشتراكية الدولة سينتج في الممارسة رأسمالية الدولة .

رفيق كارل ماركس فريدريك أنجلز تنبأ بنمو الشركات العملاقة ، التروستات ، و الاحتكارات الرأسمالية ، التي ستخطط قطاعات أكبر فأكبر من الاقتصاد . مهام البرجوازية سيقوم بها بشكل متزايد البيروقراطيون المستخدمون . “كل الوظائف الاجتماعية للرأسمالي يقوم بها اليوم مستخدمون مدفوعو الأجر . لم يعد للرأسمالي وظيفة اجتماعية أكثر من وضع الربح في جيبه ….” ( 1954 ، ص 385 – 386 ، كان ماركس قد راجع كل كتاب أنجلز ضد دوهرينغ ، و ضم هذا القسم إلى كراس أنجلز الاشتراكية الطوباوية و العلمية ) . تبلغ هذه الاتجاهات ذروتها في رأسمالية الدولة ، كتب أنجلز :

سيكون على الممثل الرسمي للمجتمع الرأسمالي – الدولة – أن تقوم بتوجيه الإنتاج …. لكن التحول نحو ملكية الدولة لا ينهي الطبيعة الرأسمالية للقوى المنتجة إن الدولة المعاصرة …. هي بالضرورة آلة رأسمالية ، هي دولة الرأسماليين ، التجسيد المثالي لكل رأس المال الوطني . كلما اتجهت أكثر نحو السيطرة على ( التحكم ب ) القوى المنتجة ، كلما أصبحت أكثر الرأسمالي الوطني في الواقع ، و كلما زاد بالتالي عدد المواطنين الذين تستغلهم . لا يجري التخلص من العلاقة الرأسمالية . بل إنها على العكس تدفع نحو القمة” . ( أنجلز ، 1954 ، ص 384 – 386 ) .

اعتقد كلا من كروبوتكين و أنجلز أن تأميم الصناعة من قبل الدولة الرأسمالية القائمة ( اشتراكية الدولة الإصلاحية ) لم يكن اشتراكية بل رأسمالية دولة . لكن أنجلز اعتقد أن التأميم من قبل دولة عمالية جديدة ( اشتراكية الدولة الثورية ) سيقود إلى شيوعية من دون طبقات ، من دون دولة . “تستولي البروليتاريا على السلطة السياسية و تنقل وسائل الإنتاج في أول الأمر إلى ملكية للدولة . لكن عندما تفعل ذلك ، فإنها تلغي نفسها كبروليتاريا ، تلغي كل الفوارق و التناقضات الطبقية ، و تلغي الدولة أيضا كدولة” . ( أنجلز ، 1954 ، ص 388 ) .

أراد كروبوتكين أيضا شيوعية من دون دولة لكنه لم يصدق بإمكانية قيام دولة عمالية . رأى أن ملكية مركزية ، دولتية ( أي خاضعة للدولة ) ، حتى لو خلقتها ثورة عمالية – ستؤدي فقط إلى رأسمالية الدولة . عوضا عن الدولة ، اقترح أن يستولي العمال على السلطة من خلال “… تنظيم مجموعات محلية من المنتجين و المستهلكين في كل مدينة أو كومونة ، و أيضا فيدراليات إقليمية و أخيرا عالمية لهذه المجموعات” ( 1975 ، ص 110 ) . لقد سمي هذا البرنامج تاريخيا بالاشتراكية التحررية” – التي تعني الاشتراكية المناهضة للسلطوية أو الاشتراكية القائمة على التسيير الذاتي ، اللاسلطوية أو القريبة من اللاسلطوية .

نظرية رأسمالية الدولة

من بداية ظهور الاتحاد السوفيتي ، اتهم اللاسلطويون ( التحرريون ) البلاشفة بأنهم قد خلقوا رأسمالية الدولة . لكن الماركسيون كانوا هم من طوروا رأسمالية الدولة كنظرية تنطبق على الاتحاد السوفيتي و الدول المماثلة له . يدخل في هذا عمل الشيوعيين المجالسيين ، المناهضين للدولة ، و المناهضين لللينينية ( ماتيك ، 1969 ) . معظم منظري رأسمالية الدولة كانوا تروتسكيين منشقين . لقد رفضوا إيمان تروتسكي بأن روسيا الستالينية قد بقيت دولة عماليةطالما احتفظت بملكية مؤممة . بين هؤلاء تيار جونسون – فورستل سي . ل . ر . جيمس ( 1998 ) و رايا دونايفسكايا ( 2000 ) ، و توني كليف ( 1970 ) ، و هو مفكر حزب العمال الاشتراكي البريطاني و المنظمة الاشتراكية الأممية في الولايات المتحدة ، و كورنيليوس كاستورياديس ( 1988 ) من مجموعة اشتراكية أو بربرية في فرنسا . في الولايات المتحدة الأمريكية ، تطورت الرابطة الاشتراكية الثورية ، التي كنت عضوا فيها ، من التروتسكية المنشقة إلى اللاسلطوية ، بينما طورت نظرية خاصة عن رأسمالية الدولة ( هوبسون و تابور ، 1998 ) ، كما فعل نفس الشيء جناح انشق عنا أراد أن يبقى تروتسكيا ( والتر داوم ، 1990 ) .

لم يوافق اشتراكيون آخرون على ذلك ، حتى أولئك الذين قبلوا أن البلاد التي حكمتها أحزاب شيوعية لم تكن دولا عمالية أو اشتراكية بل كان فيها طبقة حاكمة مستغلة ( بكسر الغين ) . كتب ماكس شاختمان ، منظر البيروقراطية الجماعية، ليس النظام الاجتماعي الستاليني رأسماليا و لا يظهر أيا من الخصائص المميزة ، الكلاسيكية ، التقليدية للرأسمالية …. هناك الكثير من الإرباكات في تصور دولة رأسمالية حيث يوجد كل الرأسماليين في المقابر أو في المهجر ( المنافي ) … لا يوجد مكان يمكن فيه لطبقة رأسمالية أصيلة ، أو أي جزء منها ، أن تدعم أو ترحب بالستالينية ، هذا البرود ( أو الفتور ) يعطي معنى اجتماعيا واضحا عن وجهة نظرها بما أنه من الواضح أن الستالينية قد جاءت إلى السلطة من خلال تدمير الدولة الرأسمالية و الطبقة الرأسمالية” . ( 1962 ، ص 23 – 24 ) .

بشكل مشابه ، يرفض مايكل ألبرت ، و هو أحد المفكرين الذين وضعا الاقتصاد التشاركي” ( الباركون ) ، رأسمالية الدولةكتوصيف لهذه المجتمعات ، لصالح أطروحة التنسيقية” . لقد صرح ، أنه من الخطأ القول أن الاقتصاد السوفيتي القديم كان رأسماليا رغم أنه لم يكن فيه ملكية خاصة لوسائل الإنتاج …. إن عدم وجود مالكين و صعود المخططين المركزيين ، و المدراء المحليين ، و بقية العمال المفوضين إلى وضعية الحكام هو ما يميز هذه الاقتصاديات على أنها مختلفة” . ( 2006 ، ص 158 ) .

لكن ، أيا تكن هذه الاختلافات فيما بينهم ، فإن واضعي نظرية أن الاتحاد السوفيتي كان رأسماليا لا ينكرون أن اقتصاديات الدول التي حكمها الحزب الشيوعي كانت مؤممة و مجمعنة . كانوا واعين بأن الطبقة الحاكمة كانت هي البيروقراطية الجماعية و ليست البرجوازية حاملة الأسهم . لهذا السبب كان كليف يسمي الاتحاد السوفيتي رأسمالية الدولة البيروقراطية، و ليس فقط رأسمالية دولة، و لهذا سمى كاستورياديس نظريته بالرأسمالية البيروقراطية” . لقد أصروا أن أكثر ما يهم هو أن علاقة رأس مال – عمال قد وجدت في الدول الستالينية . أن العلاقة بين العمال و السادة قد بقيت نفسها في الأساس . كان العمال يستغلون من قبل الدولة ، و ليس من قبل الشركات الخاصة ، لكن الدولة كانت ، بتعابير أنجلز ، التجسيد المثالي لرأس المال الوطني الكلي …. الرأسمالي الوطني” .

يمكن دراسة الاتحاد السوفيتي السابق من أحد منظورين طبقيين . من منظور الطبقة الحاكمة ، فإن الفروق بين البرجوازية حاملة الأسهم و البيروقراطية الجماعية مهمة . لا تكترث البرجوازية ، في نهاية الأمر ، سواء انتزع ثروتها و سلطتها منها العمال أم بيروقراطيون توليتاريون . في كلتا الحالتين ، فإنها تفقد ثروتها . لذا فإنها تكره كلا الخيارين و تعتبرهما نفس الشيء في الجوهر : “اشتراكية” . هذه أيضا هي وجهة نظر أولئك الذين يعتبرون الاتحاد السوفيتي مجتمعا لا رأسماليا : إما اشتراكياأو دولة عماليةأو مجتمعا طبقيا جديدا . إنها وجهة نظر برجوازية أساسا .

لكن من وجهة نظر الطبقة العاملة ، فالذي يهم هو علاقة العمال بالطبقة المسيطرة – أسلوب استغلالهم . إذا كانت هذه الطريقة هي نفسها – إذا ، كما قال أنجلز ، لم يتم إلغاء العلاقة الرأسمالية” – فعندها يبقى النظام هو نفسه . كيف يقسم الحكام القيمة الزائدة بينهم ، بعد أن يستحصلوا عليها من العمال ، هو قضية ثانوية . إن نظرية رأسمالية الدولة وحدها هي التي تنطلق من هذا المنظور البروليتاري .

الماركسيون الكلاسيكيون الذين كتبوا عن رأسمالية الدولة ، بدءا بماركس و أنجلز ، لم يتوقعوا أن تتطور الرأسمالية التقليدية بالفعل إلى شكل مستقر من رأسمالية الدولة . كان هناك كثير جدا من النزاعات و التناقضات داخل الرأسمالية للتغلب عليها . لكن الذي حدث في الاتحاد السوفيتي كان أن ثورة الطبقة العاملة قد أطاحت ببرجوازية ضعيفة . لم يكن العمال قادرين على التقدم نحو الاشتراكية – بسبب فقر البلد ، و فشل الثورة في الانتشار ، و بسبب سلطوية البلاشفة . لكن البرجوازية كانت أضعف من أن تستعيد حكمها التقليدي . عوضا عن ذلك أصبحت الدولة البلشفية نواة لرأسمالية جديدة دولتية . و أصبحت هذه نموذجا لعدة دول أخرى ، مثل الصين ، حيث كانت البرجوازية الوطنية أضعف من أن تصمد لكن الطبقة العاملة أيضا لم تكن قوية بما يكفي لتقيم التسيير الذاتي للعمال و الفلاحين . بعد عقود ، أصبحت التناقضات الداخلية في رأسمالية الدولة هائلة جدا . فتداعت و أعادت الرأسمالية التقليدية .

بأية طرق كان الاتحاد السوفيتي رأسماليا ؟

خلافا لشاختمان ، فقد أظهر الاتحاد السوفيتي ، و الدول الأوروبية الشرقية ، و الصين ، و بقية الدول الآسيوية ، و كوبا ، الخصائصالرئيسية للرأسمالية . كبداية ، كانت اقتصاديات منتجة للسلع . كل المجتمعات اللا رأسمالية تنتج بضائع مفيدة للاستهلاك ( لأعضاء القبيلة ، أو للأقنان و اللوردات ، أو العبيد و السادة ، أو – يوما ما – للمنتجين الموحدين بشكل حر في ظل الاشتراكية ) . فقط الرأسمالية تنتج سلعا للبيع . يشمل هذا السلعة الأكثر أهمية ، و هي قدرة العمال على العمل ، بأيديهم و عقولهم : سلعة قوة العمل . في الاتحاد السوفيتي ، لم يمنح العمال الطعام و الملابس هكذا ببساطة ، كما كان حال العبيد أو الجنود أو السجناء . لقد ذهبوا إلى المتاجر ليشتروا السلع الاستهلاكية – سلعا كان العمال أنفسهم قد أنتجوها . هذه البضائع الاستهلاكية كانت سلعا تباع في السوق . كانت قوة العمل التي باعها العمال لسادتهم أيضا سلعة . لقد بيعت قوة العمل بقيمتها ، ما تساويه للحفاظ على و إعادة إنتاج العمال و أسرهم . لكن العمال عملوا لساعات أطول من تلك الضرورية لإنتاج قيمة أجورهم فقط . كانت قيمة السلع التي أنتجوها في تلك الساعات الإضافية التي عملوها هي القيمة الزائدة ، أساس الربح . أنتج العمال قيمة أكبر من قيمتهم ، مما يعني أنهم قد تعرضوا للاستغلال بالطريقة الرأسمالية .

إن عمل مثل هذه الأسواق ، سواء أسواق البضائع الاستهلاكية أو العمل ، هو مشوه حقا بالمقارنة مع نموذج سوق حرة غير معاقة تماما للرأسمالية الكلاسيكية . لكن الأسواق تتعرض للتشويه أيضا تحت ظروف الرأسمالية الاحتكارية للرأسمالية الغربية اليوم ( ما يسميه الاقتصاديون البرجوازيون بمنافسة غير كاملة” ) . تعرضت الأسواق أيضا للتشويه تحت ظروف ألمانيا النازية التوليتارية ، حيث جرى تنظيم العمل بشكل مكثف و دمجت الحكومة بأصحاب العمل الكبار – و مع ذلك بقي هناك برجوازية حاملة للأسهم و خالقة ( منتجة ) للربح . يمكن أن تكون الأسواق حتى أكثر تشوها تحت نموذج رأسمالية الدولة كما طورها أنجلز . يستمر البيع و الشراء – الأسواق المشوهة تبقى أسواقا .

المدافعون عن التحليلات اللارأسمالية عن البلدان التي حكمتها أحزاب شيوعية يزعمون أن هذه البلدان كانت خالية من المنافسة . لقد جرت إدارتها كما يفترض عبر التخطيط المركزيو بالتالي لا يمكن أن تكون رأسمالية ، كما قالوا . لكن حتى لو كان هذا صحيحا ، فإن الاتحاد السوفيتي أو كوبا كانت ستكون مجرد شركة واحدة في سوق رأسمالي عالمي . من الصحيح أنه تحت حكم ستالين ، بذل الاتحاد السوفيتي جهودا ليكون مكتف ذاتيا بأكثر ما يمكنه . لكن حتى عندها كانت هناك دائما بعض التجارة الدولية ، لم يمكن إلغاءها تماما . في أوقات أخرى ، اشترت هذه الأنظمة و باعت الكثير في السوق العالمية و اقترضت الديون العالمية . بينما كان يحث رجال الأعمال المكسيكيين للاستثمار في كوبا ، أخبرهم فيديل كاسترو ، إننا رأسماليون ، لكننا رأسماليو دولة . نحن لسنا رأسماليون خاصون” . ( مقتبس في داوم ، 1990 ، ص 232 ) .

إلى جانب التجارة ، كان على الاتحاد السوفيتي دائما أن يبني قواه العسكرية ليدافع عن ثروة حكامه من حكام الدول الأخرى . بينما لم يجر تبادل الصواريخ النووية العابرة للقارات بين القوى الكبرى ، لكنها كانت تقارن ، سواء في القوة النارية و رخص الثمن . باختصار ، كانت هناك ضغوط تنافسية دولية على شركة الاتحاد السوفيتي لينتج أكثر ما يمكنه ، ليستغل عماله بأكثر ما يمكنه ، ليقوم بالتراكم بأسرع ما يمكن – و هي كلها عمليات رأسمالية . ( جرى التأكيد على هذه النقاط من قبل كليف ، 1970 . يكمن ضعف نظريته في أنه نظر فقط إلى هذه الضغوط الدولية ولذلك أنكر المصادر الداخلية للمنافسة التي حركت ( قادت ) السوق الداخلية و قانون القيمة . هذا يجعل نظريته بالضرورة تحليلا يقوم على النظام الثالث / أو الطبقة الجديدة ، مع نقاط ضعفها الملازمة ، كما نوقشت في القسم الثاني ) .

رغم مظهره الصارم ، كان في الاتحاد السوفيتي قدرا كبيرا من المنافسة الداخلية على المصادر المحدودة ( النادرة ) . فقد تنافست المصانع مع المصانع ، الشركات مع الشركات ، الأقاليم مع الأقاليم ، و الوزارات مع الوزارات . لقد طورت الخطة المركزية ، كما كانت ، تحت الضغوط التنافسية لوكالات مختلفة ، كل منها يسعى وراء أكثر ما يمكنه من الموارد و وراء أهداف إنتاجية أقل ما يمكن . عندما كان يجري تطويرها ، فإن الخطة كانت أقرب إلى لائحة رغبات منها إلى توجيه مشرف على الاقتصاد الوطني . لم تنفذ خطة الاتحاد السوفيتي أبدا على الإطلاق – و لا مرة واحدة ! ممزقة بسبب الخلافات الداخلية ، و محتاجة لإخضاع العمال ، لم تستطع البيروقراطية الحاكمة أن توحد الاقتصاد بطريقة متناغمة . و مفتقدة للديمقراطية العمالية ، كانت عاجزة عن أن تخطط الاقتصاد في الواقع .

كانت الجوانب التنافسية في الاقتصاد مبنية ( موجودة ) داخله رسميا . فقد قامت الشركات بعقد عقود ملزمة قانونا مع بعضها البعض في سبيل المواد الخام و آلات الإنتاج ، التي دفع مقابلها بواسطة رصيدها ( من النقود ) في البنوك المركزية . لذلك ، لم تكن هناك سلع من البضائع الاستهلاكية و من قوة العمل فقط ، بل كانت وسائل الإنتاج نفسها سلعا أيضا ، تباع و تشترى بين الشركات . المزارع الجماعية أيضا لم تكن مزارع دولة فقط بل كانت تعاونيات قانونية أيضا . لقد أنتجت الغذاء لصالح السوق ( هذا عدا قطع الأرض الخاصة المرخصة التي أنتجت حصة غير متكافئة من الغذاء ) . كان هذا سوقا شرعيا . إضافة إلى ذلك كان النظام بمجمله قد ربط ببعضه من خلال نظام ضخم من الأسواق السوداء و الرمادية ، من التجارة غير أو نصف الشرعية . قام الأفراد بعمل إضافي ، عقدت المصانع صفقات مع بعضها البعض عبر وسطاء خاصين ، كانت هناك جريمة منظمة ، و قد شحمت ( زيتت ) العجلات في المجتمع من خلال تجارة غير رسمية . كانت الإدارة البيروقراطية لتنهار دون هذا الدوران و من دون هذه الصفقات الواقعية ، أي من دون علاقات السوق ( الرأسمالية ) . ( يمكن دراسة هذا بالتفصيل في أي كتاب عن اقتصاد الاتحاد السوفيتي ) . للتحليلات الماركسية ، انظر هوبسون و تابور ، 1998 ، و داوم ، 1990 . شعر داوم أن رأسمالية الدولةتعطي انطباعا كاذبا بوجود رأس مال مركزي واحد ( أو منفرد ) ، لذلك فضل وصف الرأسمالية المدولتة” ) .

عند هذه النقطة يمكنني أن أقدم نقدا أكثر تفصيلا للنظريات المختلفة عن رأسمالية الدولة ، لكن يعوزني المكان المتاح . ما يهم هو أن معظم منظري رأسمالية الدولةلديهم شكل ما من الاشتراكية التحررية – إما اشتراكية – لا سلطوية أو ماركسية داعية للاستقلال الذاتي . لكن كليف ( 1970 ) من التيار الاشتراكي الأممي ، ما زال يدعو إلى دولة عمالية، و اقتصاد مؤمم و مركزي ، و إلى حزب طليعي، و بقية عناصر الإرث اللينيني و التروتسكي – كما أن نفس الشيء صحيح عن داوم ( 1990 ) من الرابطة من أجل الحزب الثوري . بغض النظر عن النوايا ، تعكس هذه الأفكار علاقة رأس مال – عمل : العلاقة بين من يعطون الأوامر و من ينفذونها ، بين المستغلين ( بكسر الغين ) و المستغلين ( بفتح الغين ) ، بين العمل الذهني و اليدوي .

رفض أصحاب نظرية النظام الثالث / الطبقة الجديدة رأسمالية الدولةلأن النظام على نمط الاتحاد السوفيتي كان يحكم بواسطة البيروقراطية الجماعية ( أو بواسطة طبقة منسقةوفقا لأصحاب الاقتصاد التشاركي الباركون” ) . لقد رؤوا جذورها عن حق في طبقة من المدراء المحترفين مدفوعي الأجر تحت الرأسمالية التقليدية . كما بينت في هذا الجزء و الذي سبقه ، فقد تنبأ ماركس و أنجلز بهذا كجزء من تطور الرأسمالية . كما قال أنجلز ، كل الوظائف الاجتماعية للرأسمالي يقوم بها الآن مدراء مأجورون“. لكن هذه تبقى ضمن الوظائف الاجتماعية للرأسمالية ! في ظل الرأسمالية التقليدية ، تكون هذه الطبقة البيروقراطية الوسطى جزءا من النظام . لقد خلقت ( تشكلت ) تحت رأسمالية الشركات / الاحتكارية لكي تخدم الرأسمالية ، لكي تساعد على انتزاع القيمة الزائدة من العمال . و إلا لما استخدمتها البرجوازية لولا ذلك . المدراء هم أعلى خدم البرجوازية و يتوقون للانضمام إليها . الطبقات العليا منهم تفعل ذلك عادة، و هي تكافئ عادة بخيار الحصول على الأسهم ، بالمعرفة الداخلية ، و ما إلى ذلك .

لكن هناك قسم راديكالي من البيروقراطية المحترفة ( المهنية ) تحمل أحلام استبدال البرجوازية بالكامل . هذا ما فعلته في الاتحاد السوفيتي و الدول المماثلة . لقد ناقش اللاسلطويون و بعض الماركسيين دور البيروقراطيين في الاتحاد السوفيتي . عوضا عن استخدام ملكية الأسهم ، فقد قسموا الثروة الزائدة حسب المركز الوظيفي ، لكنهم بقوا طبقة رأسمالية بسبب كل ذلك . لقد خدموا كأدوات للتراكم الرأسمالي من خلال استغلال العمال . بكلمات أنجلز ، فإنهم قد أداروا دولة معاصرة ، ماكينة رأسمالية ، دولة الرأسماليين ، التجسيد المثالي لرأس المال الوطني بمجمله” . كطبقة فإنهم أنفسهم هو ذلك الشيء الذي سماه ماركس برجوازية ، تجسيد رأس المال“.

فيم إذا كان الاتحاد السوفيتي ، الخ ، رأسماليا أم لارأسماليا ، هو سؤال قد حسمه التاريخ . بعد عام 1989 ، تحول الاتحاد السوفيتي و الدول التابعة له إلى الرأسمالية التقليدية. لو أن هذا كان انتقالا للسلطة من طبقة إلى طبقة أخرى مختلفة ( من العمال أو طبقة جديدة في نظام اجتماعي ثالث إلى البرجوازية ) ، عندها كان يجب أن نتوقع ثورة رهيبة ، ثورة أو ثورة مضادة . عوضا عن ذلك، فإن البيروقراطية القديمة قد تحولت إلى برجوازية جديدة ، متحولة من شكل رأسمالي إلى شكل رأسمالي آخر . كانت هناك ثورات جماهيرية ، لكن المناورات من الأعلى إلى الأسفل تمكنت من تجنب ثورة عمالية . التوترات التنافسية الداخلية داخل البيروقراطية سمحت بأن تحول نفسها بسلام إلى شكل آخر من الحكم الرأسمالي. ( بالنسبة للعمال كانت هناك مكاسب – حريات أوسع – و كان هناك خسائر – تقطيع الخدمات الاجتماعية ). كان هذا حتى أكثر وضوحا في الصين ، حيث ما تزال البيروقراطية القديمة موجودة ، و ديكتاتورية الحزب الشيوعي ، و الإيديولوجيا الماركسية – اللينينية ، و جيش الشعب، و قدر كبير من الصناعة المؤممة . لكن الدولة قد تبنت بوضوح الرأسمالية التقليدية و هي تشارك بحماسة في الاقتصاد الرأسمالي العالمي .

المعاني السياسية لرأسمالية الدولة : الاشتراكية التحررية

الملكية المجمعنة ( الجماعية ) ضرورية – أساسية – لكنها غير كافية لوحدها ، إذا كان المطلوب من الاشتراكية أن تعني انعتاق الطبقة العاملة و كل المضطهدين ( بفتح الهاء ) . عوضا عن ذلك ، يجب على العمال الثوريين أن يلغوا تماما علاقة رأس المال – العمل . يجب أن توضع نهاية للانقسام بين من يعطي الأوامر و بين من يتلقاها ، بين أولئك الذين يعيشون جيدا بينما يعمل الآخرون ، بين أولئك الذين يديرون و أولئك الذين يقومون بالعمل اليدوي . هذا يعني إلغاء الدولة ، كمؤسسة فوق بقية المجتمع . و نفس الشيء بالنسبة ليوتوبيا ( بالمعنى السلبي ) الاقتصاد المخطط مركزيا الذي لن يحتاج إلى دولة ( أو هكذا أخبرنا ماركس و أنجلز ) لأنه سيكون إدارة الأشياء و ليس البشر، كما لو أن هذه يمكن التمييز بينها في الممارسة . إن برنامج اشتراكية الدولة – حتى لو جرى التعبير عنه بكلمات ثورية ( كما فعل ماركس و أنجلز ) – سينتج دوما و بشكل ثابت رأسمالية الدولة في الواقع . بدلا عنه ، يجب القيام بكل مهام مجتمع لا طبقي من خلال الإدارة الذاتية لكل البشر العاملين ، حيث يشارك كل إنسان و يقرر و يخطط الحياة الاجتماعية و الاقتصادية بشكل ديمقراطي، على كل المستويات و بكل الطرق .

نقلا عن http://www.anarkismo.net/article/3304

شۆڕشی دەسەڵاتگەرایانە / 2

نووسینی دانییل گرین
و. لە عەرەبییەوە بە بەراورد لەگەڵ دەقە فەرەنسییەکەی: سەلام عارف

ڕێگه‌ نادرێت کرێکاران دامه‌زراوه‌کان ببه‌ن به‌ڕێوه‌، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ندیکا

دوای له‌ بێژنگدانی یه‌که‌م، هه‌موو ئه‌و سه‌ندیکایانه‌ که‌ ده‌سته‌مۆ کرابوون هێنرانه‌ ئاراوه‌، که‌چی سه‌رباری ده‌سته‌مۆکردنیشیان به‌ تۆپزی کۆنگره‌کانیان دوا ده‌خران، ئه‌ندامه‌کانیان ده‌گیران، ڕێکخراوه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنرانه‌وه‌ یا تێکه‌ڵ ده‌کران به‌ یه‌که‌ فراوانتره‌کان، ئا به‌و جۆره‌ توانرا ئاڕاسته‌ی سه‌ندیکایی-ئازادیخواز له‌ناو ببرێت، واته‌ بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی ملکه‌چپێکراو توندوتۆڵ گرێ درا به‌ ده‌وڵه‌ت و حزبه‌ تاقانه‌که‌وه‌.

هه‌ره‌وه‌زییه‌ به‌کارهێنه‌ره‌کان -التعاونیات الإستهلاکیة-یشیان به‌و ده‌رده‌ برد، سه‌ره‌تای شۆڕش ئه‌و هه‌ره‌وه‌زییانه‌ له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ك هه‌بوون، لێره‌ و له‌وێ فیدریالییه‌کانی خۆیان دروست ده‌کرد و تا ده‌هات زیادیشیان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیان ئه‌وه‌ بوو خۆیان له‌ژێر باڵی ده‌وڵه‌ت ڕزگار نه‌کرد، ڕێگه‌ش خۆش کرابوو تا هه‌ندێك له‌ سۆسیال-دیموکراته‌کان -مه‌نشه‌فیکه‌کان- بتوانن دزه‌ بکه‌نه‌ ناو ڕیزه‌کانیانه‌وه.‌

ده‌وڵه‌ت به‌ یاسا زۆر له‌ دوکانه‌ ناوچه‌ییه‌کانیانی بێبه‌ش کرد له‌ ئازوقه‌ و ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه‌، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ که‌ ئه‌و دوکانانه ‌(بازرگانیی تایبه‌ت) و (جامبازی) ده‌که‌ن، پاشان به‌ ماوه‌یه‌کی کورت به‌ هه‌ڵمه‌تێك هه‌موو هه‌ره‌وه‌زییه‌ ئازاده‌کانی داخست و له‌برییان هه‌ره‌وه‌زییه‌کی به‌کارهێنه‌ری بیرۆکراتیان قوت کرده‌وه‌ که‌ فه‌رمانبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌یانبردن به‌ڕێوه‌، دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری زۆر له‌ هه‌ره‌وه‌زیخوازه‌کانی خزانه‌ به‌ندیخانه‌کانه‌وه.‌

 

کاردانه‌وه‌ی چینی کرێکار نه‌ خێرا بوو نه‌ توندوتیژیش بوو، ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بوو، په‌رشوبڵاو و گۆشه‌گیر و ته‌نیاباڵ بوو، له‌ وڵاتێکی وا پان و به‌رینی جوتیاریدا، که‌ بێبه‌شی و زه‌خمی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ ته‌واو وڵاتی شه‌که‌ت کردبوو، خه‌ڵکی بێوره‌ و نائومێد کردبو، به‌شێکی زۆر له‌ بۆره‌پیاوانی چینی کرێکار ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگ کرابوو، به‌شێکی تریشی ئامێره‌ حزبی و حکوومه‌تییه‌کان هه‌ڵیانلووشیبوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ کرێکاران بێبه‌ش کرابوون له‌ هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌یان، خێرانه‌بوون و توندوتیژنه‌بوونی کاردانه‌وه‌ی چینی کرێکار له‌و هۆیانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ چه‌پۆکی سه‌روه‌ره‌ لووتبه‌رزه‌ سته‌مکاره‌کان، کرێکاران له‌ ده‌لاقه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌وه‌ ده‌یانڕوانییه ‌(ده‌وڵه‌تی پرۆلیتاریا) و لێی تێده‌گه‌یشتن، هاوینی 1918 کرێکاره‌ ناڕازییه‌کانی کارگه‌کانی مۆسکۆ و پترۆگراد له‌ناو خۆیاندا نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژارد و ویستیان -کۆڕه‌ کرێکارییه‌-ڕاسته‌قینه‌کانی خۆیان زیندوو بکه‌نه‌وه ‌و ده‌ریانبخه‌ن وه‌ك دژێك‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆڕانه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات دایمه‌زراندبوون.

-کۆلونتای- وتویه‌تی: ”کرێکار ده‌بینێت و تێده‌گات که‌ پشتگوێ خراوه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ شێوازی ژیانی خۆی به‌راورد ده‌کات به‌ ژیانی سه‌روه‌ره‌کان، ده‌بینێت که‌ ته‌نها ژیانی ئه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌کۆی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا وه‌ستێنراوه‌.”

مخابن ئه‌و کاته‌ی کرێکاران هۆشیان به‌به‌ردا هاته‌وه‌، کار له‌ کار ترازابوو، ده‌سه‌ڵات پته‌و بووبوو، بووبووه‌ خاوه‌نی ئامێرێکی داپڵۆسێنی به‌هێز، چه‌پۆکی ده‌گه‌یشته‌ هه‌موو لایه‌ك و ده‌یتوانی هه‌موو هه‌وڵدانێك بۆ دروستکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر ته‌فروتونا بکات. -فولین- وتویه‌تی: ”کێشمه‌کێشێکی لاسه‌نگ سه‌ریهه‌ڵدا سێ ساڵی خایاند، به‌ڵام هه‌ر زوو په‌رده‌پۆشکرا، نه‌هێڵرا پێشڕه‌وه‌ کرێکارییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕاستییه‌که‌ی بزانن.”

له‌ناو حزبی ده‌سه‌ڵاتداریشدا -به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی کرێکاری- دروست بوو، داوای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دیموکراتییه‌تی سۆڤیه‌تی و خۆبه‌ڕێوه‌بردن.

له‌ 1ی ئایاری 1921 له‌ کۆنگره‌ی ده‌یه‌مینی حزبدا -ئەلکساندرا کولنتای- که‌ یه‌کێك بوو له‌ ده‌مڕاستانی حزب، بڵاوکراوه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ داوای ئازادیی ده‌ستپێشخه‌ریکاری و ئازادیی ڕێکخستنی ده‌کرد بۆ سه‌ندیکاکان، هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵبژاردنی ئامێرێکی ناوه‌ندی ده‌کرد بۆ ئابووریی نیشتمان، مه‌رجی سه‌ره‌کیشی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌که‌ له‌ناو کرێکاران خۆیانه‌وه‌ بێت، واته‌ ده‌بێت ببێته‌ ئه‌رکی کۆنگره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران. ده‌ست گیرا به‌سه‌ر بڵاوکراوه‌که‌دا، لینین توانی، گه‌له‌کۆمه‌کێیه‌ك دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که‌ ماهییه‌تی ده‌ربڕینه‌کانی به‌رهه‌ڵستیکارییه‌ کرێکارییه‌که‌ له‌ ماهییه‌تی لادانی ورده‌بۆرژوا و ئازادیخوازیی -ئه‌نارکیزم- ده‌چێت.

له‌ناو سه‌رکردایه‌تیی ڕێکخستنی سه‌ندیکاکاندا کێشمه‌کێش هه‌ر به‌رده‌وام بوو، -تومسکی- و -وریازانۆف- له‌ بریزیدوم ده‌رکران و دواتر ده‌ربه‌ده‌رکران، ئه‌وان به‌و ده‌رده‌ بران له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتگیریان له‌ سه‌ربه‌خۆیی سه‌ندیکاکان ده‌کرد، واته‌ ده‌بێت سه‌ندیکاکان سه‌ربه‌خۆ بن و حزب لاقه‌یان نه‌که‌ن.

-شلیابنیکوف- پێشڕه‌وی سه‌ره‌کیی به‌رهه‌ڵستکارییه‌ کرێکارییه‌که‌ به‌ هه‌مان ده‌رد برا، هه‌روه‌ها -میاسنیکوفی- کرێکار که‌ پێش شۆڕش پانزه‌ ساڵ ئه‌ندامی حزب بوو، حه‌وت ساڵ له‌ به‌ندیخانه‌ بوو، حه‌فتاوپێنج ڕۆژیش مانی له‌ نانخواردن گرت، وێرای بڵاوکراوه‌یه‌ك بڵاو بکاته‌وه ‌و، بنووسێت کرێکاران بڕوایان به‌ شیوعییه‌کان نه‌ماوه‌، چونکه‌ حزب زمانی هاوبه‌شی نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ بناغه ‌و‌، ئه‌و ئامرازی داپڵۆسینانه‌‌ که‌ ئێستا به‌ کار ده‌هێنرێن دژی کرێکاران،هه‌ر ئه‌و ئامرازانه‌ن که‌ تا دوێنێ بوو به‌ کار ده‌هێنران دژی بۆرژوازییه‌کان.

ڕۆڵی ئازادیخوازه‌کان**

ئازادیخوازه‌ ڕووسه‌کان چ ڕۆڵێکیان بینی له‌و مه‌رگه‌ساته‌دا ،که ‌شۆڕش له‌ چه‌شنه‌ ئازادیخوازییه‌که‌وه‌ گۆڕا بۆ دژه‌که‌ی؟

دابونه‌ریتی Tradition بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی -ئه‌نارکیزم- له‌ ڕووسیا ڕه‌گێکی ئه‌ستوور و قووڵی نه‌بوو، باکۆنین- و کرۆبوتکین- له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بووبوون به‌ ئازادیخواز نه‌ ئه‌میان و نه‌ ئه‌ویان،له‌ ناوه‌وه‌ی ڕووسیا وه‌ك ئازادیخواز خه‌باتیان نه‌کردبوو تا کاتی شۆڕش 1917نووسینه‌کانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ زمانه‌ بیانییه‌کان ده‌نووسی و به‌ زه‌حمه‌تێکی زۆر و پچڕپچڕ و به‌ نهێنی ده‌گه‌یشتنه‌ ناو ڕووسیا، په‌روه‌رده‌ی سۆسیال دیموکراتی شۆڕشگێڕی ڕووسیاش، هیچ کاتێك به‌رگێکی ئازادیخوازی نه‌پۆشیبوو، به‌ڵکو ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بوو. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ -فولین- گوتویه‌ت: ”پێگه‌یشتووان له‌ پێشکه‌وتنخوازانی ڕووسی ئه‌ده‌بێکی سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تخوازیان ده‌خوێنده‌وه‌”، حکوومه‌تخوازی هه‌موو گوێچکه‌کانی ئاخنیبوو، که‌شه‌ هزرییه‌که‌ له‌ به‌ڵای په‌تای سۆسیال دیموکرات به‌ دوور نه‌بوو.

ئازادیخوازه‌کان ته‌نها ”ده‌سته‌یه‌کی گچکه‌ بوون و کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوو” چه‌ند هه‌زار که‌سێك که‌ جووڵه‌کردنیان ”هێشتا بێهز بوو تا بتوانن کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆ و به‌رچاویان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان.”

سه‌رباری ئه‌وه‌ زووربه‌یان ڕۆشنبیر بوون، مه‌یلیان مه‌یلێکی تاکڕه‌وانه‌ بوو، ئه‌وانه‌ له‌و جۆرانه‌ بوون که‌ په‌یوه‌ندییان زۆر که‌م بوو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری -نسطورماخنو-*** و -فولین-ی لێده‌رچێت که‌ وه‌ك ئه‌وان نه‌بوون، ماخنۆ له‌ یاده‌وه‌رییه‌کانیدا نووسیوییه‌تی، ئازادیخوازی ڕووسی ”شیره‌خۆره‌ی دوای ڕووداوه‌کان بوو، زۆرجاریش ته‌واو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کانه‌وه‌ بوو” ئه‌و حوکمدانه‌ی ئه‌و، حوکمدانێکی ناڕه‌وایه‌ ده‌رهه‌ق به‌ ڕۆڵی ئازادیخوازه‌کان له‌ شۆڕشی شوبات و ئۆکتۆبه‌ردا، ئه‌و حوکمدانه‌ هێنده‌ ناڕه‌وایه‌ ته‌نانه‌ت -ترۆتسکی-یش له‌گه‌ڵیدا یه‌کانگیر نییه‌. ئه‌وه‌تا -ترۆتسکی- زیاتر له‌ جارێك له‌ کتێبه‌که‌یدا -مێژووی شۆڕشی فه‌ره‌نسی-دا وتوییه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یان که‌م بوو، به‌ڵام جه‌زره‌به‌ و چاونه‌ترس و وزه‌به‌خش بوون، هێشتا به‌لشه‌فیکه‌کان نه‌بووبوون به‌ دژی په‌رله‌مانبازی که‌ ئه‌وان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زێنراو بوون.

له‌ پێش به‌لشه‌فیکه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاڵاکانیان نووسیبوو ”-هه‌موو سوڵته‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌ کرێکارییه‌کان -سۆڤێته‌کان”، ئه‌وان بوون پێش ئۆکتۆبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شیکردنی خانووبه‌ره‌یان ده‌برد به‌ڕێوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانه‌وه‌ ئازادیخوازه‌ سه‌ندیکالیستییه‌کان -ئه‌نارکیسته‌کان- هانی کرێکارانیان ده‌دا تا کارگه‌کان داگیر بکه‌ن.

ڕۆژانی شۆڕش ڕاده‌یه‌کی دانا بۆ کۆمارییه‌ بۆرژوازییه‌که‌ی -کرنسکی- ئازادیخوازه‌کان -ئه‌نارکیسته‌کان- بووبوون به‌ نووکی قه‌مه‌ی شه‌ڕه‌ سه‌ربازییه‌که‌ به‌ تایبه‌تی له‌ فه‌وجی –(دفنسك)، به‌ فه‌رمانڕه‌وایی ئازادیخواز–غراتشوف- دژه‌شۆڕش -فدوتوف- ده‌رپه‌ڕێنرا.

ئازادیخواز -ئەناتول جلزنیاکوف- به‌ یارمه‌تیی مه‌فره‌زه‌که‌ی توانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زێنراو تێك بدات، ئه‌وه‌ له‌وه‌ کاته‌دا بوو که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان واقعی حاڵه‌ته‌که‌یان په‌سه‌ند کردبوو، زۆر له‌و هێزانه‌ که‌ ئازادیخوازه‌کان مه‌شقیان پێکردبوون 1918-1920 جه‌نگێکی گه‌وره‌یان کرد دژی سوپای سپی، مامۆستایانی ئه‌و مه‌شقپێکردنه‌ش ئازادیخوازان -موکروسوف- تشرنیاك و چه‌ند که‌سێکی تر بوون.

هیچ شارێك نه‌مابوو کۆمه‌ڵێك ئازادیخوازی سه‌ندیکایی لێنه‌بێت و چاپکراوه‌کان،ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان، بڵاوکراوه‌، نامیلیکه‌کان چڕوپڕ بڵاونه‌که‌نه‌وه‌، بۆ نموونه‌ 25000 دانه‌ له‌و دوو گۆڤار و لاپه‌ڕانه‌ له‌ پترۆگراد و مۆسکۆ چاپ ده‌کران، ئه‌وده‌مه‌ جه‌ماوه‌ری شۆڕش له‌ داکشاندا بوو، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازه‌کان هه‌ڵده‌کشا.

له ‌ 6ی نیسانی 1918نه‌قیبی فه‌ره‌نسی -جاك سادۆل- بۆ کارێك له‌ ڕووسیا بوو له‌ ڕاپۆرتێکدا وتویه‌تی: ”حزبی ئازادیخواز له‌ هه‌موو به‌رگریکارییه‌کانی تر بزێوتر و میللیترن(…) به‌لشه‌فیکه‌کان ئارام نین و په‌شۆکاون و هیچ ڕه‌خنه‌ و سه‌رزه‌نشتێکیش په‌سه‌ند ناکه‌ن.” فولین ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ وتویه‌تی: ”بۆچوونی به‌لشه‌فیکه‌کان وایه‌ که‌ ڕێگه‌دان به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ئازادیخوازه‌کان خۆکوژییه‌.” هه‌ر له‌و بڕوا و بۆچوونه‌وه‌شیانه‌وه‌ بوو، هه‌رچییه‌ك توانیان بیکه‌ن کردیان، بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی هزری ئازادیخوازی، نه‌شوه‌ستان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ که‌ توانیان به‌ زه‌بروزه‌نگ له‌ناویان برد.

حکوومه‌تی به‌لشه‌فی ده‌ستی کرد به‌ داخستنی باره‌گاکانی ئازادیخوازه‌کان به‌ توندوتیژی، هه‌موو جموجۆڵه‌کانیانی قەدەغە کرد له‌ بواری نووسین و پڕوپاگه‌نده‌ و بڵاوکردنه‌وه‌دا، به‌و جۆره‌ شه‌وی 12ی نیسانی 1918 مه‌فره‌زه‌ چه‌کداره‌کانی سوپای سوور له‌ناکاودا بیستوپێنج ماڵیان پاک کرده‌وه‌ که‌ ئازادیخوازه‌کان تیایاندا نیشته‌جێ بوون، دانیشتوانی ئه‌و ماڵانه‌ به‌ چه‌ك وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و به‌رگریان کرد، چونکه‌ له‌وان وابوو که‌ ئه‌و هێرشه‌ هێرشی سوپای سپییه‌. فولین باسی ده‌کات که‌ دواتر سوڵته‌ هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی و په‌نای برده‌ به‌ر شێوازی توندوتیژتر، به‌ندیخانه‌، کوشتن به ‌ناوی یاخیبوون له‌ یاسا، ئه‌و کێشمه‌کێشه‌ ماوه‌ی چوارساڵ حکوومه‌تی به‌لشه‌فیکه‌کان هه‌راسان و شه‌که‌ت کرد.

(…) تا له‌ کۆتایی 1921دا توانیان به‌ ئامرازه‌ سه‌ربازییه‌کان ته‌وژمی ئازادیخوازی ته‌فروتونا بکه‌ن، ئه‌و ده‌مه‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوای بووبوو به‌ دوو به‌شه‌وه‌، ئه‌و دوو به‌ره‌کییه‌ش یارمه‌تییه‌کی زۆری حکوومه‌تی به‌لشه‌فیکی دا تا بگاته‌ مورادی خۆی، له‌و دوو که‌رته‌، که‌رتێکیان ده‌سته‌مۆ کرابوو، که‌رته‌که‌ی تر دژی ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌مۆکردن بوو، ئه‌و که‌رته‌ که‌وا ده‌سته‌مۆ کرابوو لایه‌نگیری دیکتاتۆریه‌ت بوو بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به‌ (پێویستیه‌کی مێژوویی) ده‌زانی له‌ جه‌نگی ئه‌هلیدا بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر به‌ره‌ی دژه‌شۆڕشدا، به‌ره‌که‌ی دی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر دژی دیکتاتۆریه‌ت بوو، پێویستییه‌ مێژووییه‌که‌شی به‌ کورتبینی ده‌زانی، به‌ بیروبۆچوونی به‌ره‌ی دژه‌دیکتاتۆریه‌ت، ئامێری حکوومه‌ت خۆیه‌تی که‌ بۆته‌ وزه‌به‌خشی دژه‌شۆڕش، چونکه‌ حکوومه‌ت خۆیه‌تی بۆته‌ هۆکاری دروستبوونی ناڕه‌زاییه‌کی به‌رفراوانی میللی، سوڵته‌ش ویلێهاتووه‌ به‌ره‌ی شۆڕش و به‌ره‌ی دژه‌شۆڕشی بۆ لێك جیا ناکرێته‌وه‌، به‌ره‌ی سه‌ر به‌ دیکتاتۆریه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته‌ پانکردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تر، دز و درۆزن بوون، گه‌لحۆ بوون، داڵغه‌چی و ناواقعی بوون، که‌رتکار و دژه‌شۆڕشن.

ئه‌و که‌سه‌ که‌ له‌ناو که‌رتی ده‌سته‌مۆکراودا زیاتر له‌ هه‌موویان دیارتر و ناودارتر بوو -فکتور سرج- بوو، حکوومه‌ت به‌رتیلێکی زۆری پێدا بوو، ئه‌و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئازادیخوازه‌کان و به‌ مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له‌ خودی خۆی، به‌ فه‌ره‌نسی نامیلکه‌یه‌کی نووسی، دواتر کتێبێکی نووسی به‌ ناوی (ساڵی یه‌که‌می شۆڕشی ڕووسی l’an de la révolution russe) سه‌رتاپای کتێبه‌که‌ی پاساوه‌ بۆ تێکوپێکشکاندنی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان به‌ ده‌ستی به‌لشه‌فیکه‌کان. -فکتۆر- حزب، یا با بڵێین ده‌ستبژێری پێشڕه‌و به‌ ده‌ماغی چینی کرێکاران ده‌زانێت، به‌ ڕای ئه‌و، ئه‌وه‌ی پرۆلیتاریا ده‌یه‌وێت بیدۆزێته‌وه ‌و، ئه‌و ئه‌رکه‌ش که‌ که‌وتۆته‌ سه‌رشانی جێبه‌جێی بکات، ئه‌وه‌ ئه‌رکی سه‌روه‌رانه‌، چونکه‌ ئه‌وان پاککراو وهه‌ڵبژێراون، به‌بێ ئه‌و پێشڕه‌وه‌ جه‌ماوه‌ر ڕێکخراو نابێت له‌ کۆڕه‌ کرێکارییه‌کاندا، به‌بێ پێشڕه‌و جه‌ماوه‌ر”ته‌پوتۆزێکه‌ له‌ خه‌ڵك،حه‌ز و ویسته‌کانی ته‌مومژاوییه‌ ڕه‌ونه‌قی زیره‌کی به‌ جێی هێشتوون.”

تێڕوانینه‌کانی -فکتۆر- ته‌مومژاوی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یەنێت که‌ ئه‌و هه‌ڵگری خه‌و و خه‌یاڵێکی زۆر نه‌بووه‌ ده‌رباره‌ی سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی، ئه‌و ده‌مه‌ ئه‌و سوڵته‌یه‌ ڕازێنرابووه‌وه‌ به‌ خه‌رمانه‌ی /یه‌که‌م شۆڕشی پرۆلیتاریای سه‌رکه‌وتوو/.

ئه‌و سوڵته‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌ره‌و ڕووی تیروتوانجی دوژمنانی شۆڕش بووبووه‌، ئه‌وه‌ش یه‌کێك له‌و هۆیانه‌ بوو که‌ پاڵی به‌-فکتۆر سرج- و زۆر شۆڕشگێڕی تره‌وه‌ نابوو ده‌رباره‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ پێویسته‌ ده‌میان دابخه‌ن و کڕنوش به‌رن، چونکه‌ ئه‌و ده‌مه‌ باره‌که‌ وایلێهاتبوو هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌ سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی ده‌که‌وته‌ به‌ره‌ی دژه‌شۆڕشه‌وه‌.

ساڵی 1921- ئازادیخواز- غاستون لوفا- له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی ئیسپانیاییدا، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌ کۆنگره‌ی سێیه‌می ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی سێیه‌مدا، ده‌چێت بۆ مۆسکۆ، له‌ کۆڕێکی تایبه‌تی خۆیدا وتویه‌تی: ”حزبی شیوعی موماره‌سه‌ی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ناکات، به‌ڵکو خۆی بووه‌ به‌ دیکتاتۆر به‌سه‌ر پرۆلیتاریاوه‌.” غاستۆن کاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌ره‌نسا، چه‌ند نووسینێك ده‌نووسێت و له‌ گۆڤاری -لولیبرتر- le libertaireدا بڵاویان ده‌کاته‌وه‌، له‌و نووسینانه‌دا به‌ وردی پشتی به‌ستووه‌ به‌ ورده‌کارییه‌کانی ڕووداوه‌کان‌، ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌راورد کردووه‌ له‌گه‌ڵ قسه‌ و باسه‌کانی -فیکتۆر سرج- له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و به‌راوردکارییه‌شدا، قسه‌ و باسه‌کانی ئه‌وی ناوناوه‌ (درۆ هۆشمه‌نده‌کان). ئازادیخوازی ئه‌مریکاییش -ئیما گۆڵدمان- له‌ Living my lifeکه‌یدا،هیچ نه‌رمونیانییه‌کی نه‌نواندووه‌ به‌رامبه‌ر به ‌-فیکتۆر سرج- وڕه‌خنه‌ی لێگرتووه‌ و درۆکانی خستۆنه‌ته‌‌ ڕوو.

——————-

* ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ کتێبی –التحرریة من العقیدة الی الممارسة- ن/دانییال غریین- وه‌رگیراوه ‌و وه‌رگێڕاوه‌ – ل 111 تا ل118

**‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ -ل118 تا ل122

*** نەستۆرماخنۆ Nestor Makhno ئازادیخوازێکی ئۆکرانیایی بوو، خه‌باتگێڕێکی سه‌ربازی بوو له‌گه‌ڵ سوپای سووردا جه‌نگی ده‌کرد دژی سوپای سپی و داگیرکه‌رانی ئه‌ڵمانیایی و نه‌مسایی، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ موماره‌سه‌ی نادیموکراتیانه‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانی بینی (که‌م نرخاندنی ڕۆڵی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان، ده‌رکردنی بڕیاره‌کان له ‌سه‌ره‌وه‌(، هه‌ر زوو به‌ره‌نگاری خۆی ده‌رخست، به‌ڵام به‌رگه‌ی هێرشه‌کانی سوپای سووری نه‌گرت، ماخنۆ ئه‌مڕۆ سمبۆلی خه‌باتی کۆمونیزمی ئازادیخوازه‌ دژی کۆمونیزمی سوڵته‌سه‌پێن.