All posts by azadebram

پرۆتێستەکەی 4شەمە:

28/10/2021

لە پرۆتێستەکەی دوێنی، 4شەمە، 27/10 لەلایەن خەڵکانی بەرگریی لە ژینگە کە لە مۆتۆڕوەی 25 لە خاڵێکدا کە شوێنەکانی دیکە دەبەستێت بە یەکەوە هەروەها لە ڕۆژئاوای لەندەن و شوێنێکی دیکەش ، کرا 49 کەس گیراوان.  بەلام کاردانەوەی ناڕەزاییکەران ئەوەیە کە ئەمان تەحەدای بڕیارەکەی مەحکەمە دەکەن و پۆلیس و مەحکەمە ناتوانن بیانوەستێنن بە دانی سزای قورس.

شایانی بیرخستنەوەیە کە پرۆتێستەکەی دوێنێ، 14 هەمین جار بووە لە ڕۆژی دەستپێکردنی کەمپەینەکەوە کە لە 13/09 بووە و تا ئێستاش 165 کەس گیراون.  ناڕەزاییەکە گەرچی سەبارەت بە عەزلکردنی خانووە لە سەرما و گەرما و نەهێڵانی شێ و تەڕی و کەڕوو و زۆری تر، بەڵام هەڵمەتێکیی ژینگەییە و کە ئیتر ئەوەندە پیویست ناکات کە جیهازەکانی گەرمکردنی ماڵ بەکاربهێنرێت کە ئەمەش بۆ ژینگە باشە، هاوکاتیش پارەیەکی باش بۆ دانیشتوان یاخود خانەوادەکان دەگێڕێتەوە لە سەرفکرنیا لە شتێکی زیاتر پێویستدا ،  بێ گومان  ئەمەش کارایی لەسەر بوونی تەندروستی باشیش دادەنێت.

May be an image of 1 person, sitting and road

چالاکی بەرگری لە ژینگە :

27/10/2021

دوێنێ ڕۆژی 3شەمە، 26/10/21،  ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی بەرگری لە ژینگە دایان بەسەر گەورە مۆزەخانەی لەندەن، بەشی زانست و بڕیاریادا کە هەتا ئەمڕۆ ، 4شەمە،داگیری بکەن.

چالاکییەکان دژ بەوە بوو کە ئەم گەورە مۆزەخانەیە لە لایەن: Shell, BP, Equinor and Adani”.  وە سپۆنسەر دەکرێت ، واتە پارەیان پێدەدرێت ، کە خودی ئەم کۆمپانیایانە پشکی گەورە لە پیسکردنی ژینگەدا پێکدەهێنن ،وەکو fossil fuel

هاوکاتیش پۆلیس ئاگەداریکردنەوە کە چالاکییەکەیان قەبوڵناکرێت و دەیانگرن . بۆ ئەمەش ئیدارەی مۆزەخانەکە ئاودەستخانەکان و دەستشۆردن و کابینەی دوشوەرگرتینان داخستوووە تاکو ناچاریان بکەن کە بە زووترین کات چالاکییەکەیان کۆتایی  پێبهێنن.

لە لایەکی تریشەوە بزوتنەوەی چاککردنی 26 ملیۆن خانوو لە بریتانیادا تاکو ساڵی 2030 کە گرفتی شێ و کەڕوو ، نەبوونی ئاوی گەرم و نەبوونی هەواڕاکێش و  سەرما و ئاو هاتنە ناو خانووەکانەوە هەیە ، داوا لە حکومەت دەکەن کە چاکبکرێن.  ئەم بزوتنەوەیە لە 13/09 دەستی پێکردووە و چالاکییەکانیان داگیرکردنی شەقامە گرنگەکانی لەندەن و جادەی مۆتۆڕوەیەکانە لەبەربەستکردنی ڕۆیشتنی سەیارەدا.  تا ئێستا بە سەدەها کەسیان لێکگیراوە، گەرچی ئەمان بۆ ماوەی 10 ڕؤژ پشویان داو چالاکییان بە ئەنجامنەگەیاند بەڵام لە ڕؤژی 2شەمەوە ، 25/10 ، چالاکییەکان دەستی پێکردۆتەوە .  هەر لەو ڕۆژەدا 3 چالاکییان لەسەر شەقام و مۆتۆروەی ئەنجامدا و 52 کەسیان لێگیرا. وەزیری هاتوچۆ بە هاوکاری وەزیری ناوخۆ بۆ وەستاندنی ئەم چالاکیانە پەنایان بردە بەر مەحکەمەو توانییان ئەمری مەحکەمە بەدەستبهێن لە یاساخکردنی ئەم جۆرە چالاکییەیانەدا بەوە گەر هەر کات دووبارە بکرێتەوە لە 6 مانگەوە بۆ د2 ساڵ کەسی بەشداربوو بگیرێت و سزایەکی گەورەی دارایش بدرێت .  لە ڕەدی ئەم بڕیارەی مەحکەمەدا ئەوان سوورتر بوون لە کردنی چالاکی زیاتردا ئەم ڕاگەیاندنەیان بڵاوکردەوە؛ ”  چالاکییەکان لە کاتژمێری 7 ی بەیانیی ڕۆژی ئەمڕۆ ، 27ی مانگ ، چوارشەمە دەستپێدەکات،  مۆتۆرڕووەی 25 دەبێتە شوێنی بەرگریی مەدەنیانەی ناتوندووتیژی بۆ وەستاندنی حکومەت لەو تاوانانەی کە دژ بە مرۆڤایەتی دەیکات”   لە ماڵپەڕەکەیشیان نوسیویانە ”  سایەقەکان دەبێت خۆیان بپارێزن لە بەکارهێنانی ئەوێدا  یاخود تەنها بە خێرایی 20 میل برۆن تاکو خۆیان بپارێزن لە ڕووداو …. داواش لە پۆلیس دەکەین کە گرنتی چالاکوانەکان ڕەتبکەنەوە ….. ئەرکی سەرشانیانە کە کە ئیتاعەی ئەمرەکانی حکومەت نەکەن کە شکستی هێناوە لە بچوکترین و کەمترین لە گرنگترین بەرپرسیارییدا کە پاراستنی خەڵکە لە بریتانیا ….. ڕێگا بە سەیارەی ئیمێرجنسی دەدرێت کە تێبپەڕێت…”  

 

May be an image of 2 people, people standing and outdoors
May be an image of 6 people and outdoors
May be an image of candle
May be an image of 3 people, people standing, crowd, outdoors and text that says "ART m"

کۆرۆنا چی بۆ ئێمە دەهێنێت و چیش بۆ ئەوان:

25/10/2021

وەکو هەموان دەزانن کە کۆرۆنا بو زۆربەی زۆرمان جگە لە هەژاریی زیاتر و نەگبەتی پتر و ژیانی سەختتر شتێکی نەهێنا.  هەر ئەو کۆرۆنایە بۆ کۆمپانیا گەوەرەکان و بانکەکان و سامانداران خێر و بەرەکەتێکی گەورە بوو.

بانقی HSBC کە کورتەی : The Hongkong and Shanghai Banking Corporation Limited،  لە ماوەی تەنها 3 مانگدا ، لە 01/7 بۆ 30/09 ، 5.4 ملیار  دۆلاری قازانج کردووە.  ئەمەش یانی بڕی قازانجی ئەم سێ مانگەی بە ڕێژەی لە سەدا 74 سەرکەوتووە. 

ئەم بانقە لە 60 وڵاتا زەبائینی خۆی هەیە کە بە هەموویان 40 ملیۆن کەسن .

ئیتر دەبێت تێبگەین لە دونیایەکی ئاوادا کە ئەو قازانجە خەیاڵیانە کە زەحەمەت دەکێشیت گەر بتەوێت بزانیت  لە چرکەیەکدا چەند دۆلار قازانجی کردووە ، دەبێت ژیانی زۆربەمان چۆن بێت و بەرەو کوێ بڕوات .  ئەم بانقە بڕی قازانجەکەی بە بەراورد بە هەمان وەرز لە ساڵی پاردا زۆر سەرکەوتووە.

هاوکاتیش بارکەلی بانقیش کە بانقێکی دیکەیە لە هەمان وەختدا واتە لە 1/07 وە بۆ 30/09 ،  2 ملیار دۆلاریی قازانجی کردووە  بە بەراورد بە ساڵی پار بۆ هەمان کات، قازانجەکە  دووقاتە.

  

ڕاپۆرتێکی گرنگ لەگەڵ نیگەرانییەکی زۆر

19/10/21

لە هاتنی پەتای کۆرۆنا هەمو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوو ئەو کرێکار و کارمەندانەی کە دەیانتوانن کار لە ماڵەوە بکەن ناردە ماڵەوە و بڕی پارەی بە لە سەدا 80ی موچەکەیان پێبدرا.

بێ گومان ئەمە وا لێکدارایەوە لە لایەن هەردوو لاوە کە پرۆژەیەکی باشە و خاوەنکار پارەیەکی باشی بۆ دەگێڕێتەوە و کرێکاران و کارمەندانیش لە زۆر ڕووەوە سوودمەند دەبن.

سەرنجامی ئەم پرۆژەیە ئەوەی دەرخست کە کار و بزنسێكی زۆر لەسەر کرێکاران و کارمەندان ڕاوەستاوە کە لە ئۆفیسەکانیانا کاردەکەن .  ئێستا کە بارودۆخەکە کە تا رتادەیەك بەرە و ئاساییبوونەوە دەڕوات ، خاوەنکار و کۆمپانیاکان هەوڵی زۆر دەدەن بە تایبەت لە ئەمەریکا کە کرێکاران و کارمەندانیان بگەڕێنەوە سەر کار لە ئۆفیسەکانیانا .

هۆکاری ئەمەش :  زۆرێك لە باڕ و و پەپ و یانەی وەرزشیی و کۆفی شۆپ و چێشتخانە و بازاڕکردن و بەکارهێنانی قیتار و سەیارە و پاس ئەمانە هەمووی بەشێکی زۆری لەسەر ئەوان وەستاوە، کە ئەوان لە ئۆفیس کار نەکەن کارایی گەورە دادەنێت لەسەر ئەو شوێنانەی سەرەوە و کارکردنیان و داهاتیان .

نیگەرانیی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانا هاتووە ئەوەیە کە زۆرێك لە کرێکارانی ئەمەریکا ئامادەن لە پێناوی کارکردنیان لە ماڵەوە دەستبەردارێ لە سەدا 20 موچەکەیان و زۆرێك لە سوود و بیمەکانی تریان ببن .

 دیارە ئەم هەڵوێستەش هەر ئاوا بە ئاسانی و بێ بیرکردنەوە و وردکردنەوەی داهاتی خۆیان نەکراوە .  ئەمان حسابی ئەوەیان کردوو کە کارکردن لە ماڵەوە گێڕانەوەی پارەیە لە هاتووچۆ و لە ناردنی منداڵ [ تا ڕادەیەك ] بۆ لای دایەن و دایەنگا و حەزانە ، نانخواردن لە دەرەوە ، کردنی جلی جوان و مکیاج و خۆڕازاندنەوە بۆ سەر کار کە لە ئۆفیسدا کار دەکەن و نەبوونی بەڕیوەبەر و چاودێری سەر کار بەسەر سەریانەوە [ گەر چی لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە چاودێریان دەکرێت ] زۆر سوودی تر .

ڕاپۆرتەکە کە لە وتارەکەدا هاتووە ئەم خاڵانە دەردەخات کە جێگای نیگەرانییە، کە لەکاتێکدا کرێکاران و کارمەندان نابێت لەبەر خاتری نەختێك سوود و حەوانەوە دەستبەرداری ئەو دەستکەوتانەیان بێنن کە پێشتر بەدەستیانهێناوە:

  • لە سەدا 61 ی ئەوانەیان کە وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە ئامادەن لێبڕینی مووچە قەبوڵ بکەن لە پێناوی کارکردن لە ماڵەوە.
  • لە سەدا70 شیان، ئامادەن قوربانی بە بیمەی تەئمینی تەندروستی و هەندێك لە مۆڵەت و شتێك لە خانەنشینی هەر لە پێناوی کارکردن لە ماڵەوە، بدەن.
  • هەندێك کۆمپانیاش وەکو گوگڵ هەڕەشەی ئەوە لە کرێکاران و کارمەندانیان دەکەن گەر بیانەوێت لە ماڵەوە کار بکەن ئەوە دەبێت قەبوڵی لە سەد 25ی کەمکردنەوەی کرێ/ موچەکەیان بکەن .
  • تەنانەت هەندێك لەم کرێکارانە بە مانەوەیان لە ماڵ بۆ کارکردنیان ، لە سەدا 50ی لێبڕینی کرێ/ موچەیان، قەبوڵ دەکەن .
  • ·        4 ملیۆن لە ئەمەریکا لە مانگی تەموزدا کارەکانیان بەجێهێڵا بە هۆکاری جیا جیا وەکو فشار خستنە سەریان کە بگەڕێنەوە ئۆفیسەکانیان بۆ کارکردن ، نزیکبوونەوەیان لە تەمەنی خانەنشینیی ، کرنی کارێك کە خوازیاری خۆیانە و خەوی پێوەدەبینن ، پەتای کۆرۆنا وای لێکردون کە بیر لەو شتانە بکەنەوە کە لە ئێستادا دەیانەوێت بیکەن واتە ئەسبەقییەت بەوانە بدەن.
  • هاوکاتیش ڕاپۆرتەکە لایەنێکی دیکەی خراپیش بە تایبەت لە لایەن ژنانی دایکەوە لە کارکردنا لە ماڵەوە، نیشاندەدات.  وەکو لە سەدا 80ی دایکان کە ماوەیەکی زۆر سەرفدەکەن لەگەڵ منداڵەکانیانا لە ماڵەوە بە هۆی پەتاکەوە توشی سترێسێکی زۆر بوونەتەوە.  لە سەدا 72ی  دایکان دەناڵێنن بە دەست ترس و نیگەرانییەوە، زیاتر لە نیوەیان وتویانە کە زۆر توشی توڕەیی و هەست بە شکستی و بێ هیوایی بوون لەگەڵ منداڵەکانیانا.
person using macbook pro on table
woman sitting beside table using laptopwoman in white long sleeve shirt and blue denim shorts sitting on bed using tablet computer
woman in black hijab sitting on bed using laptop

بێ مەڵامەت نییە خەڵکی داوای گەرانەوەی سووپا بکەن:

17/10/2021

سۆدان پاش خۆپیشاندانی چڕوپڕی جەماوەریانەی مانگی نیسانی 2019 توانییان عومەر ئەلبەشیر و حکومەتەکەی بهێننە خوارەوە و حکومەتێکی مەدەنی فرمانداری بکات  وەکو قۆناخی گواستنەوە.

ئەزموونی ئەم ساڵ و نیوەی خەڵکی و چاودێری کردنی ڕەفتار و کرداری سەرۆکی حکومەت بۆیان دەرکەوت کە ڕەنگبوایە هەر دەستیان لێنەدایە باشتربوو.

هۆکارەکەش ئاشکرایە:  یەکەم لەڕێگای سیستەمی پەڕلەمانتاری و نوێنەرایەتیی و کودەتای عەسکەری و حیزبیی بە حیزبی سۆشیالیستیشەوە ، گۆڕانێکی بنەڕەتی لە هیچ شوێنێك ڕوودانادات نەك هەر سۆدان ، ئەزموونەکان لەو بارەوە ئەوەندە زۆرن کە جێگایان بۆ تاکە ئەزموونێکی سەرکەوتوانە لە سەرانسەری جیهاندا نەهێڵاوەتەوە.

دووەم: حکومەتی ئێستا کە سەرۆکەکەی، عەبدوڵا حەمدۆك،  لە لایەن صندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە دەستنیشانکراوە و ئەمری پێکراوە کە ڕیفۆرم بکات ئەبێت خەڵکی سۆدان چ هیوایەکییان بە گؤرانی بنەڕەتی هەبێت .  هەر شوێنێك بانقی جیهانی و صندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەستیان گەیشتبێتێ وێرانیانکردوە بە سەپاندنی هەلومەرجەکانیان لەسە حکومەتەکان.  لەم بارەیەوە لە ئەفەریقا و ئەمریکای لاتین نموونەمان زۆرە.

لە سای ئەم حکومەتەدا کە قۆناخی گوێزەرەوەی پێدەڵێن بارودۆخی خەڵکی زۆر خراپتر بووە بە بەرزبوونەوەی نرخی ووزە و سووتەمەنی کە حکومەت پاڵپشتی دارایی خۆی بۆ کەمکردنەوەی نرخیان لابرد ، ئەم ڕیفۆرمەش لەسەر ئەمری صندوقی دراوی نێودەوڵەتی کراوە .  بارودۆخەکە بە جۆرێك خراپ بووە کە ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە بە بڕی لە سەدا 422 لە مانگی تەموزدا چووە سەرەوە.

بە هەزاران کەس لە گەنج و پیر ، ژن و پیاو دوێنێ ، شەمە ، 16/10 ، ڕژانە سەر شەقاکانی خەرتوم داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی عەبدوڵا حەمدۆك دەکەن گەڕانەوەی سوپا بۆ حوکم و دروشم و داخوازییەکانیان زۆرن .  یەکێك لە خۆپیشاندەران دەڵێت ” سووپا نانمان دەداتێ ..”  یەکێ تر دەڵێت ” ئێمە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەین و داوای  حوکمی سووپا دەکەین ” .. یەکێ تریان دەڵیت ”  ئێمە حکومەتێکمان دەوێت کە بزانێت چی دەگەڕێت لە ڕۆژهەڵات”  خۆپیشاندەران لە دەرەوەی کۆشکی سەرەك کۆمار گردبوونەتەوەو هاوار دەکەن ” ئێمە لێرە دەمێنینەوە و ناڕۆین … دەمانەوێت ئەم حکومەتە هەڵوەشێتەوە”    

هاوکاتیش حکومەت ڕەتی ئەوە دەکاتەوە کە بارودۆخەکە بە هۆی ئەوانەوە خراپ بووبێت و لۆمەی خۆپیشاندەران دەکات و بە دەستوپێوەندی ڕژێمی کۆنی  عومەر ئەلبەشیر تاوانبار دەکات .  لە ڕۆژی 21/09 دا سەرۆکی حکومەت وتی ئەمە کودەتایە .

Sudanese protesters take part in a rally demanding the dissolution of the transitional government in favour of military rule
Protesters said they would remain in the streets until the transitional government was dissolved.
A protester holds up a sign demanding the government address hardship in the east of the country.

کارایی گۆشت لەسەر تەندروستی و ژینگە:

زاهیر باهیر

15/10/2021

گۆشت بە هەموو جۆرەکانییەوە ئەوەندە بزنسێکی گەورەیە  ژینگەی بۆ وێرانکراوە و بە سەدەها توێژەروە و زانایانی  بەرگریکەریش لێی، بۆ بەکرێگیراوە.  هاوکاتیش توێژەروان و زانایانێك کە لە ڕاستی مەترسی گۆشت هەم بۆ سەر تەندروستی و هەم لەسەر سروشت و کۆمەڵ هەن و لە هەوڵێکی زۆردان بۆ گەیاندنی ئەو حەقیقەتە. ئا لەم بارەیەوە بە سەدەها وتار و نامیلکە و کتێب نوسراون . 

لەم ڕۆژانەشدا ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی هەر زۆر بە کورتی هەندێك ئاماری لەسەر پرسی گۆشت و خواردنی بڵاوکردەوە، بۆ نمونە لە ئەوروپادا نزیکەی یەك ملوێن کەس لە بزنسی گۆشتدا کاردەکەن زۆربەشیان لە هەلومەرجێکی زۆر خراپدا ئەم کارە دەکەن.  زۆرێك لەم کرێکارانە کرێکارە کۆچەرەکانن واتە بێیانە، کە لە سەدا 40 بۆ 50 کرێ کەمتر لەو کرێکارانە وەردەگرن کە ڕاستەوخۆ لە لایەن کۆمپانیاکانەوە خراونەتە کارەوە.  ئەو پارەیەی کە خراوەتە ئەم بزنسەوە 190 ملیار پاوەندی ستێرلینییە.  یەکێك لەو کۆمپانیانە لە هۆڵندەیە و گۆشت دەنێرێتەدەرەوە، پار ساڵ بایی 7.5 ملیار پاوەند گۆشیان هەناردەکردوو.   لە سەدا 90 هێزی کاریش لەوێ کرێکارە بێیانەکانن / کۆچەرەکانن کە کۆنتراکتیان کاتییە و هەر کات بەڕیوەبەری یاخود ئیدارەی کۆمپانیاکە بیەوێت دەتوانێت دەریان بکات و هیچ مافێکیشیان پێنەدا.  هۆکاری کارکردنی کرێکارانی بێیانە لەم بوارەدا ئەوەیە کە خەڵکی لۆکاڵ نایانەوێت لە بزنسی گۆشتدا کار بکەن بە هۆی خراپی هەلومەرجی سەر کارەکەوە.

 گاردیان باس لەوە دەکات کە بریتانییەکان خواردنی گۆشتیان بە بڕی لە سەدا 17  لە ماوەی دەیەیەکدا، کەمکردۆتەوە بەڵام هێشتا ئەمە کافی نییە و دەکرێت کە ئەم ڕێژەیە بۆ مەبەستی تەندروستی و بۆ ژینگەش زیادبکرێت بۆ لە سەد30 دەنا هاووڵاتیان زەرەرمەند دەبن.

لە بریتانیا نەخۆشییەکانی وەکو جۆری نەخۆشی دڵ و شەکرە و قۆڵۆن و لەبیرچونەوە و هەندێك جۆری  شێرپەنجە، خواردنی گۆشت ڕۆڵێکی گەوەرەی لەسەریان هەیە.  هەر لەبەر ئەمەشە کە حکومەت ستراتیجییەتی دە ساڵی ئایندەی کەمکردنەوەی گۆشتە بە بڕی لە سەدا 30 .

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆنڕاڵی Lancet Planetary Health بڵاوکراوەتەوە لە نێوانی ساڵانی 2008/09 بۆ 2018/19 بڕی بەکارهێنانی گۆشت لە ڕۆژێکدا لە 103 گرامەوە کەمبوەتەوە بۆ 83 گرام.  تووێژینەوەکە وردتر دەبێتەوە تا ئەو رادەیەیەی کە دەڵێت لە خواردنی گۆشتدا 13.7 گرام لە گۆشتی پرۆسەکراودا 7 گرام کەمکراوەتەوە و هاوکاتیش لە گۆشتی سپیدا بە 3.2 گرام زیاتر بەکارهێنراوە.

توێژینەوەکە خاڵێکی سەرسوڕهێنەری خسۆتە ڕوو، ئەویش ئەوانەی کە لە نێوانی ساڵانی 1980کان و 90کان لە دایکبوون گۆشتخۆرێکی سەیرن ، هەروەها ئەوانەشی کە لە دوای 1999 وە لە دایکبوون تاکە گروپێکن بە تێپەڕبوونی زەمەن زیاتر گۆشیان خواردووە .  هاوکاتیش نەوەی نوێ ئەوانەی کە 19 ساڵ و منداڵترن ژینگە و پاراستنی ژینگەیان لا زۆر مەبەستە و کەمکردنەوەی گۆشتخواردن لایان زۆر گرنگە.  

 توێژینەوەکە نیشانی دەدات کە خواردنی 70 گرام زیاتر لە گۆشت لە ڕۆژێکدا مەترسی لەسەر تەندروستی دروستدەکات، بە دوورکەوتنەوە لە گۆشت و دەستکەوتنی پرۆتینی تەواو خواردنی نیسك و دانەوێڵە و چەرەسات و فاسۆالیا و لۆبیا و زۆری تر لە چەشنی خواردنە ڕووەکیەکان یارمەتیدەرێکی گەورەن لە هەموو ڕویەکەوە.

کارایی گۆشت لەسەر ژینگە:

لە توێژینەوەیەکی دیکەدا ئاوا  بەرچاو خراوە کە نزیکەی لە سەدا 60 ی غازی گرینهاوس [Greenhouses ] لە ئەنجامی پرۆسەکردنی خوراکەوەیە، لەبەر ئەوەی بەرهەمهێنانی گۆشت لە جیهان دووجار دەبیتە هۆی پیسکردن، هەر ئاوا خۆراکێكیش کە لە ڕووەک پەیدادەکرێت. ئەمەش بە هۆی پەروەردەکردنی ئاژەڵەوە بۆ مەبەستی خواردن. ڕژێمی خواردن بە بەرهەمهێنانییەوە و بە بەپیتکردنی بە هۆی مادەی کیمیاوییەوە و گواستنەوەیەوەی گۆشت و شیرەمەنییەکان لە ساڵێکدا نزیکەی 1.7 ملیار تەن مەتری لە غازی گرینهاوس دروستدەکات.  هەر بە تەنها ئەمەریکا لە سەدا 35ی ئەو غازە دەردەکات .

بەخێوکردنی ئاژەڵ و سەربڕینیان زۆر زۆر خراپە بۆ ژینگەیەك کە بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە و خواردنی ڕوەکی و میوەیە.  بەکارهێنانی بەرهەمی بەراز و ئاژەڵەکانی تر و هەروەها گیانلەبەرەکانی دیکە بە بڕی لە سەدا 57 بەرپرسیارن لە دانەوەی غازی دووەم ئۆکدسیدی کاربۆن لە بەرانبەر هەموو خواردنی بەرهەمهێنراودا.  توێژینەوەکە دەڵێت  لە سەدا 29ی دەرکردنی یا دانەوەی ئەو غازانە لە ئامادەکردنی خواردەمەنی ڕوەکیەوەیە.

پەروەردەکردنی ئاژەڵ پانتاییەکی گەورەی زەوی دەوێت کە ئەمەش دەبێت دارستان و جەنگەڵەکانی بۆ ببڕیتەوە هەر ئاواش ئامادەکردنی پانتاییەکی گەورەتر بۆ ئامادەکردنی خۆراکیان.  بۆ بەرهەمێنانی گۆشت پیویست بە بە ئامادەکردنی خواردنی زیاتر بۆ ئاژەڵ هەیە و ئەمەش یانی زیادکردنی غازی دووم ئۆکسیسد.  بۆ بەرهەمهێنانی یەك کیلۆ لە دانەوێڵە 2 کیلۆ غازی گرینهاوس دروستدەبێت بەڵام بۆ بەرهەمهێنانی یەك کیلۆ گۆشتی گوێرەکە 70 کیلۆ دانەوەی غاز دروستدەبێت.

زانەکانی ئەو بوارە باوەڕیان وایە لە مەسەلەی گۆشتخواردندا دەبێت بیر لە گۆڕینی ستایەلی ژیان بکرتێتەوە، دەڵێن گۆشتخواردن بووەتە ئەو کولتورە کە لە ئێستادا هەر یەکێك لەم سەرزەوییە 3 مریشك خواردنێتی.

ڕاپۆرتێکی بەشی کشتوکاڵ و خۆراك لە UN  دەڵێت لە سەدا 14ی دانەوەی غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرهەمی گۆشت و شیرەمەنییەوە دێت هەروەها گۆڕانی ژیگەش پشکی گەوەرەی بەردەکەوێت لە برسێتیدا. هەر ئەو ڕاپۆرتە دڵنیایی ئەوە دەکاتەوە کە سێیەکی خۆراك لە جیهاندا لە مەترسیدایە ئەگەر بەرهەمەهێنانی گرینهاوس کە بڕێ زۆر لە غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، دەداتەوە، لەم بڕەی ئێستای زیاتر ببێت.

ئەمە کورتەیەکی ئەو توێژینەوانە بوو کە توێژینەوەیەکی مەیدانی بووە کە لە 200 وڵاتدا بەڕێکراوە و دەرکەوتووە کە ئەمەریکای لاتین زیاترین پشکی دانەوەی غازی بەردەکەوێت بەهۆی  خواردنی گۆشتەوە، بەدوای ئەوێشدا خواروی ڕۆژەهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و پاشان ولاتی چین، دێت .  خواردنی گۆشت بە هۆکاری گۆڕانی کولتور و تا ڕادەیەك باشبونی ژیانی خەڵکەوە لە هیندستان و لە چین-دا لە نێوانی گەنجانا لە هەڵکشاندایە.       

Zaherbaher.com

ئەمڕۆ سایەقی لۆری و شاحنەکان ڕۆڵی پۆلیسیان بینی

13/10/2021

بزوتنەوەی عەزلکردنی دیواری خانوو چاککردنی شێ و تەڕی و کەڕوی خانوو کە لە بریتانیا  29 ملیۆن خانوو ئەم گرفتانەیان هەیە، ئەمڕۆ بە 40 کەسیانەوە جارێکی تریش چالاکییەکی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا بە داگیرکردنی مۆتۆروەیەک.  ئا لەو کاتەی کە سەیارەیەکی زۆریان ڕاوەستان بە هۆی چالاکییەکەیانەوە، چەند سایەقێکی لۆری و شاحنە دابەزین بۆ چالاکوانەکان و پڕیان پیاداکردن و وەکو کەلاك لەسەر جادەکە بەکێشیان کردن و دروشم و لافیتەکانیان فڕێ دان و کەوتنە پاڵپێوەنانیان بۆ کردنەوەی ڕێگاکە.

لەوەش خراپتر هاتنی پۆلیس بوو کە لە بری ئەوەی سزای سایەقەکان بدات کە کارێکی خراپیان کردووە کە بە هیچ شێوەیەك سەلامەتی و بێمزەڕێتی چالاکوانەکانیان ، ڕەچاو نەکردوە بە ڕاکێشانیان لەسە جادەکە، 35 کەسیان لێگرتن سایەقەکانیش وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچون .

تکایە تەماشای ئەم لینکە بکە بۆ بینینی چالاکییەکە و ڕۆڵی سایەقەکان:  ڕەنگە پێویست بکات کە کۆپی لینکەکە بکەیت لە گوگڵ پەیستی بکەیت تاکو گوێت لێی بێت

یەکێتییەکی سەرنجڕاکێش ، هاوپشتییەکی زۆر باش:

13/10/2021

90 کرێکاری گوگڵ و 300  کرێکاری ئەمازۆن نامەیەکیان بۆ ئیدارەی گوگڵ و ئەمازۆن واژۆ کردەوە نوسیوە دژ بە پرۆژەی ، Project Nimbus ، و هەڵوێستی خۆیان زۆر بە روونی دەربریوە.

پرۆژەی نیمباس ، پرۆژەی فرۆشتنی مەترسیدارتیرن تەکنەلۆجیایە بە دەوڵەتان.  لەو کاتەدا کە ئیسرائیل هێڕشی کردە سەر غەزە و 250 کەسی کوشت کە لە ناویانا 60 منداڵ هەبوون،  خاوەنی پرۆژەکە کە پرۆژەی گوگڵ و ئەمازۆنە گرێبەستێکیان لە تەك سوپا و حکومەتی ئیسرائیلدا واژۆکرد بە دانی بڕێك لەم تەکنەلۆجیا هەرە پێشکەوتووانە کە بایی 1.2 ملیار دۆلار بوو،، تاکو خزمەت بە سوپای ئیسرائیل بکات لە بارەی کۆکردنەوەی دەیتاوە پاش چاودێریکرنی فەلەستینییەکان، هەروەها کارئاساییش دەکات لە داگیرکردنی خاکی زیاتری فەلەستینییەکان و دانانی جولەکە تێیدا.

لە کۆتایی نامەکەیاندا سەرزەنشت و سەرەکۆنەی گوگڵ و ئەمازۆنیان کردووە و داوا لە سەرانی گوگڵ و ئەمازۆن دەکەن کە ئەم پرۆژەییە هەڵوەشێننەوە.   هاوکاتیش  داوایان لە کرێکارانی دونیا کردووە کە لە بواری تەکنەلۆجیادا کاردەکەن، پشتگیرییان بکەن و یەكبگرن بۆ دروستکردنی دونیایەک کە پێشخستنی تەکنەلۆجیاکەی  سەلامەتی هەموان ڕەچاوبکرێت و ڕیز و کەرامەتیش بۆ هەموو کەس .

Amazon, Google workers call for termination of Israeli military contracts |  TheHill
I'm not a robot': Amazon workers condemn unsafe, grueling conditions at  warehouse | Amazon | The Guardian

ئامرازەکانی بەرهەمهێنان:

زاهیر باهیر

12/10/2021

لە ڕێگای موڵکایەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانەوە بە تەنها، پڕۆلیتاریا ناچەوسێنرێتەوە و  قازانج دروستنابێت و سەرمایەش  کەڵەکە نابێت ئەگەر دەزگەیەکی توندووتیژ و خوێنڕێژی وەکو دەوڵەتی، لە پشتەوە نەبێت.  ئەوە دەوڵەت و دەسەڵاتە کە پارێزگاری لە سەروەت و سامان و خاوەنەکانیان دەکات، دەنا کرێکاران و هەژاران لە ماوەیەکی کەمدا ڕەچەڵەکی خۆیان دەردەهێنن و سامانەکانیشیان فەرهود دەکەن.

دەوڵەت تا ئێستاش باشترین و بەکارترین ئامرازە بۆ پاراستنی موڵکیەت و بەردەوامپێدانیی.  سەرمایەداری چەندێك جیهانیگیریی بێت، هێشتا ناتوانێت بێ دەوڵەت بژی و دەستبەرداری ببێت.

دەوڵەت  پایەی هەرە سەرەکی ئەم سیستەمەیە ، بۆیە خەباتکردن دژ بە دەوڵەت، خەباتە دژ بە سیستەمەکە ، داخوازی دەوڵەت، هەر چەشنێکیان بێت ، داخوازی مانەوەی ئەم سیستمەیە و درێژکردنەوەی تەمەنێتی. 

لە لات سەیر نەبێت کە هەژاران زیاتر هەژار بوون و ژمارەشیان سەرکەوتووە:

زاهیر باهیر

08/10/2021

ساماندارەکانی ئەمەریکا دەوڵەمەندتر بوون لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا. بە گۆێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری Forbes کە لەم ڕۆژانەدا بڵاوی کردۆتەوە ساماندارەکانی ئەمەرریکا لەم سسەردەمی کۆرۆنایەدا زۆر دەوڵەمەند بوون.  بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە :

  • ئەم دەوڵەمەندانە لە سەدا 40 دەوڵەمەندتربوون .
  • ·        400 لەو دەوڵەمەندانە هەر یەکەیان بڕی سامانیان لانی کەم 2.9 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
  • جێف بێزۆس بۆ ساڵی چوارەم لە سەری سەرەوەیە لە لیستی هەرە دەوڵەمەندەکانی دونیادا کە سامانەکەی 201 ملیار دۆلارە .  بە پلەی دووهەم ئێلون میسك-ە خاوەنی کۆمپانیای تێسلە کە خاوەنی 195.5 ملیار دۆلارە.  بە پلەی سێیەم  مارك زێکەربێرک-ی فەیسبووك دێت کە سامانەکەی 134.5 ملیار دۆلارە.
  • لیستی سوپەر دەوڵەمەندەکان 44 کەسی نوێی هاتۆتە سەر کە بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2007 وە .
  • کەسی هەر دەوڵەمەندی ئەو 44 کەسە نوێیە ژنێکە بە ناوی : Miriam Adelson  کە سامانەکەی 30.4 ملیار دۆلارە .
  • گەنجترین کەس لەو گروپە Sam Bankman-Fried کە سامانی ئەو بە 22.5 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
  • بۆ ئەوەی کە ناوت لەم لیستەدا بێت کە دەوڵەمەندیت، سامانت لانی کەم دەبێت 2.9 ملیار دۆلار بیت ، ئەم بڕەش لە ساڵی پارەوە بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار سەرکەوتووە.

دۆناڵ ترامپی کۆنە سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار ناوی لە لیستەکەدا نەما جونکە سامانەکەی دابەزی تا ئەو ڕادەیەی کە گۆڤاری فۆربیس لە لیستەکە کردییە دەرەەوە.  لە ئێستادا ئەو تەنها 2.5 ملیار دۆلار سامانێتی کە 400 ملیۆن دۆلاری نوقسانە تاکو لە لیستەکەدا بمێنیتەوە.  ترامپ 600 ملیۆن دۆلاری لە دەستداوە لە ساڵی پارەوە . 

Elon Musk and Jeff Bezos, Tim Cook and Mark Zuckerberg, Steve Jobs and Bill  Gates – which billionaire tech CEOs have had the biggest feuds? | South  China Morning Post