All posts by azadebram

لە کاتێکدا کە ئێمە ناتوانین پارەی غاز و کارەبا بدەین، کەچی ئەوان…

16/02/2023

لە کاتێکدا کە ئێمە ناتوانین پارەی غاز و کارەبا بدەین کەچی ئەوان بڕی قازانجیان لە سەرەکەتندایە.

خاوەنی کۆمپانیای غازی بریتانی، سێنتریکا، ڕایگەیاند کە قازانجی ساڵی پارەکەیان ، 2022، گەیشتە 3.3 ملیار پاوەند .  ئەم بڕی قازانجە بە هیچ شێوەیەك بەراورد بە ساڵی 2021 ناکرێت کە قازانجی سێنتریکا 948 ملیۆن پاوەند بووە .

ئەمە لە کاتێکدا کە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری پارەکەدا نرخی غاز بە ڕێژەی لە سەدا 85.3 سەرکەوت و لە مانگی یەکی ئەمساڵدا جارێکی دیکە سەرکەوتەوە و بڕیارە لە مانگی نیسانیشدا بۆ جاری سێیەم نرخی غاز لە سەر ماڵان و بزنس بەرزتربکرێتەوە.

لە بەیتانیا نزیکەی 3 ملیۆن لەوانەی کە پارەی غاز دەدەن میتەریان بۆ دانراوە کە دەبێت پێشوەخت پارەی تێبخەیت وەکو تەلەفون ، تاکو گازت هەبێت کە ئەمەش بە سروشتی زۆر گرانتر دەکەوێت لەوانەی کە لە ماڵ و شۆپ و شوێنی بزنسەکانیاندا جیهازیان بۆ دانراوە و مانگانە یا خود وەرزانە بری ئەو غازەی کە بەکارهێنراوە دەخوێنرێتەوە و دواتر پارەکەی دەدرێت.

لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی غازەوە زۆرێک لەو 3 ملیۆن کەسە و ئەوانی دیکەش نەیانتوانیوە کە پارەی غازەکەیان بدەن بۆیە زیاتر  لە 300 هەزار کەس لەوانەی کە نەیانتوانیوە پارەکە بدەن کۆمپانیای غازی بریتانی خەڵکیان ناردووە کە جیهازی خوێندنەوەی بڕی غازەکەیان بگۆڕن بەو جیهازانەی گەر پارەی تێنەخەیت کارەبات نابێت . هاوکاتیش زۆرێك لەونەی کە ئەو جیهازەیان هەیە گەر پارەی تێنەخەیت کارەبات نابێت ، نەیانتوانیوە کە لە کاتی زۆر زۆر پێویستدا نەبێت کارەبا بەکاربهێنن .

لە ئێستادا کەمپەینی نەدان و ڕاگرتنی دانی پارەی غاز لە بریتانیادا دەستبەکارەو بە هاوکاری گروپەکانی دیکە و فشارخستنە سەر کۆمپانیای غاز و هاتنەپاڵی هەندێك لە سیاسیەکانیش ، توانراوە کە فشاری گەورەی کۆمپانیاکە لەسەر نەدانی پارەی غاز ڕاگرێت و غازیان لێنەبریت و ئەوانەی کە ئەو جیهازانەیان بۆ دانراوە کە تا پارەی تێنەخرێت غاز نابێت ، جیهازی ئاسایی [ میتەری ئاسایی ] بخرێتە جێگاکەی .

کرێکارانی ئاگرکوژێنەوە لە بریتانیا داخوازییەکەیان بەدەستهێنا

09/02/2023

دوای ئەوەی کە نقابەی کرێکارانی ئاگرکوژێنەوە بڕیاری مانگرتنیێکی دیکەیان دا و پاش ڕازینەبوون بە ڕێژەی ئەو پارەیەی کە بڕیار بوو بۆیان زیادبکرێت، ئێستا پاش وتووێژێکی دوورودرێژ لە نێوانی نقابەکەیان و بەرپرساندا : ئیدارەکەیان و حکومەت ڕازیبوون کە بە ڕێژەی لە سەدا 7 مووچەیان بۆ زیاد بکەن . ئەم بڕە زیادەیە لە 01/07 ساڵی پارەکەوە بۆیان حسابە لە مانگی تەموزی ئەمساڵیشەوە  بە ڕێژەی لە سەدا 5 جارێکی دیکە موچەکەیان دەچێتە سەرەوە، واتە موچەکەیان لە مانگی تەموزەوە بە ڕێژەی لە سەدا 12 بەرزدەبێتەوە.

ئەمە سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بوو بۆ ئەم کرێکارانە چونکە تەنها بە بڕی لە سەدا 2 لە سەرەتادا بڕیار بوو کە  موجەیان بۆ زیاد بکرێت .

لە ئێستادا ئەمانیش مانگرتنەکەیان هەڵپەساردووە و ئەم هەواڵە دەنێرێیت بۆ هەموو ئەندامانی نقابەکەیان دەبێت دەنگی لەسەر بدەن ، ئەگەر بەوە ڕازی بن ئەوە مانگرتنەکەیان هەڵدەوەشێننەوە ، ئەگەر ڕازیش نەبن ئەوە مانگرتنەکەیان دەکەن.

چالاکییەکی راستەوخۆی گروپێك لە لەندەن

09/02/2023

دوێنێ 4شەمە، 08/02/23 گروپێکی10کەسی بە ناوی Green New Deal Rising دایان بەسەر گردبوونەوەیەکی حیزبی حاکمی بریتانیا ( حیزبی تۆری / موحاجیزین ) .گردبوونەوەکە بۆنەیەك بوو کە بۆ دەستکەوتنی فەند ( پارە) کە لە لایەن هەندێك لە ئەندام پەڕلەمانی حیزبی موحافیزینەوە لە ئوتێلێکی ڕاقیدا دەکرا.

هەر بە دەستپێکردنی قسە یەکسەر 3 لە چالاکوانەکان هەستان لەسەر کورسییەکانیان  داوای چارەنوسی 222 منداڵی پەنابەر کە لە ئوتیلێکدا لە  لایەن دائیرەی کۆچەوە دانرابوون و ئێستا دیارنین . دوای ئەوە ئەوانی تریش بەدوای ئەماندا هەڵسان قسەی تریان کرد و داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆو پۆلیس و وەزیرێکی دیکە کە ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە پەنابەران.

دوای ماوەیەکی کورت سکوێرەتی بەزۆر کردنیانە دەرەوە .  گەرچی ئەمە ئەنجامێکی نییە بەڵام چالاکییەکی گرنگە و دەکرێت بکرێت هەم بۆ بە ئاگاهێنانەوەی بەشداربووانی گردبوونەوەکە و هەم بۆ مەبەستی میدیاش کە دەنگ دەداتەوە بەو هۆیە خەڵکێکی زۆر دەزانێت کە ئەوەندە منداڵ دیار نین ، دیارە ئەمانە دزراون یا هەڵخەڵەتێنراون و براون بۆ بازرگانی جنس .

مانگرتنی پەرستاران ( نێرسەکان)  و تیمی ئیسعاف لە ئینگلەندە

06/02/2023

ئەمڕۆ ، دوو شەمە، 06/02/23 بۆ جاری سێیەم بە هەزاران نێرس و تیمی ئیسعافەکان دەستیان لەکار کێشایەوە . تیمی ئیسعافەکان ڕۆژی هەینیش بۆ جارێکی دیکە ماندەگرنەوە.  نقابەکانیان دەڵێن بەردەوام دەبن لە مانگرتن تا ئەو کاتەی کە حکومەت ئامادە دەبێت کە داخوازییەکانیان جێ بەجێبکات.

خۆپیشاندانەکان لە ئیسرائیل بەردەوامە

05/02/2023

دوێنێ، شەمە، 04/02 بۆ پێنجەم جار بە سەدەها هەزار کەس ڕژانەوە سەر شەقامەکانی شارەکانی ئیسرائیل.  خۆپیشاندانەکەی دوێنێ زۆر گەورەتر بوو لەوانەی پێشوو هەروەها نزیکەی 20 شاریشی گرتبووەوە. 

خۆپیشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی بێنجمەن نێتەنیاهوو [ نازناوەکەی بی بی ]  سەرەك وەزیران کە بەهەڵبژاردنی مانگی یازدەی ساڵی پار هاتە سەر حوکم و بە هاوکاری هەرە ڕاستڕەو و لایەنە توندڕەوەکانی ئیسرائیل توانی حکومەت پێكبهێنێت . بۆ پێكهێنانی حکومەتەکەی، نێتەنیاهوو باجێکی گەورەی دا بە دانانی ڕاستڕەو و توندڕەوکان لە وەزارەتە گرنگەکاندا کە بەمەش نێتوانی دیل و ملکەچی داخوازی ئەم لایەنانە بووە کە بە گوێرەی میدیای ئیسرائیل و ئەوروپا ، ئیسرائیل تا ئێستا حکومەتی ئاوا ڕاستڕەو و توندڕەوی بەخۆوە نەبینیوە.

خۆپیشاندەران لە هەموو پارت و توێژاڵە کۆمەڵایەتییەکانی ئیسرائیلدا یەککەوتون لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی نێتەنیاهوو و بەردەوامیدان بە دیمۆکراتییەت لە ئیسرائیلدا کە لای ئەمان حکومەت حکومەتێکی نادیمۆکراتییەو مەترسی لەسەر چارەنوسی ئیسرائیل دروستکردووە.

تاوانەکانی کۆمپانیای شێڵ

03/02/2023

دوێنێ لە پۆستێکدا سەبارەت بە قازانجی پارسالی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل و کۆمپانیای شێڵ  ئاماژەمان بەوە کرد کە چۆن کۆمپانیای شێڵ لەسەر حسابی  وێرانکردنی ژینگە و ژیانی کۆمۆنێتییەکانی ئەوێ توانیوێتی  قازانجێکی خەیاڵیی ساڵانە  بەدەستبهێنێت

 کۆمپانیای شێڵ بە درێژایی تەمەنی 86 ساڵەی  لە  دەڤەرێکی نایجیریا [ دێلتا نایجیر] بەردەوام بووە لە هەڵکۆڵینی زەوی بە مەبەستی دۆزینەوەی نەوت و غاز و دەرهێنانییان، بەمەش ژینگە و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ئەو ناوچەی وێرانکردوە.

لە زەرەرمەندانی کۆمپانیای شێڵ  نزیکەی 14 هەزار کەس شەکوایان لە دادگایەکی بەرزی بریتانیا لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار کردووە، داوای تاوانبارکردنی شێڵ و قەرەبوی لێدەکەن  سەبارەت بەو  وێرانکارییەی کە بۆ ئەم ماوە دوور و درێژە کە لە هەقیان کردویەتی .

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی یەکێك لە زانکۆکانی سویسرا ساڵانە 11 هەزار کەس بە هۆی پیسی ئاو و خاك و بەروبومی کشتیارییەوە کە هۆکارەکەی دزەی نەوتی بۆرییەکانە  و ژەهراوی کردنی هەرچییان هەیە بە خاك و بەروبومیانەوە دەمرن .  گەر چی شێڵ بێ تاوانیی خۆی لەوە دەردەبڕێت و پاساوی دەدات و پرسی دزەی نەوت وەکو تاوانێك دەیخاتە سەر ملی خەڵکی نایجیریا گوایە ئەوان بۆرییەکانیان تەقاندۆتەوە و نەوتیان لە بۆرییەکانەوە دزیوە بۆیە ئامادە نییە کە قەرەبووی کەس بکاتەوە و کەیسەکانیان بە بێ بنەما دەزانێت ،بەڵام توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە کە شێڵ ئامادە نەبووە کە بۆرییەکانی پاك بکاتەوە و کۆنەکان کە لە هەموو ئەم ماوە دوورو دریژەدا بەکارهاتووە بگۆڕێت . بۆ پاککردنەوەی بۆرییەکان بۆ 5 ساڵ شێڵ تەنها 1 ملیار دۆلاری دەویست کە دەکاتە لە سەدا 3ی قازانجی ساڵی پاری ، ساڵی 2022 ، ئەگەر بیویستایە ئەو کارە بکات.

دانیشتوانی دێلتا نایجیر لەسەر ئاوی دوو ڕوبار دەژین بۆ خواردنەوە و بۆ ماسی گرتن کە ژیانی بەشێكی زۆر خەڵکەکەی لەسەرە ، هەروەها بۆ ئاوخواردنەوەی ئاژەڵ و ماڵاتیان، بۆ کردنی کشتوکاڵ کە ئەم ڕوبارانەش بە نەوت ژەهراوی بوون .

لیستی مانگرتنی کرێکارانی بریتانیا لەم مانگەدا،  مانگی شوبات

03/02/2023

چوارشەممە 1ی شوبات

ئەندامانی سەندیکای  پەروەردە (NEU) لەسەر مووچە لە ئینگلتەرا و وێڵز مانگرتن ئەنجام دەدەن، لەکاتێکدا قوتابخانەکانی سکۆتلەندا ڕووبەڕووی بەردەوامی هەنگاو دەبنەوە.

مانگرتنی شۆفێرانی شەمەندەفەری سەر بە سەندیکاکانی شەمەندەفەری ئەسلێف و RMT. یەکەم ڕۆژی چالاکیی مانگرتن بۆ کارمەندان لە سەرانسەری 150 زانکۆ پشتڕاستکرایەوە، لەگەڵ 18 ڕۆژ مانگرتن لە مانگەکانی شوبات و ئازاردا پلانی بۆ دانراوە. زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری حکومی کە بە نوێنەرایەتی سەندیکای PCS مانگرتن.

کارمەندانی  DVSA کە ئەندامی PCSن، لەوانەش پشکنەرانی شۆفێری و تاقیکەرەوەی ئۆتۆمبێل، دەست لە کار دەکێشنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا.

پێنجشەممە 2ی شوبات

 مامۆستایانی سکۆتلەندا کە لەلایەن سەندیکای  EIS نوێنەرایەتی دەکرێن لە هەندێک ناوچەی وڵات بەردەوامن لە چالاکیی مانگرتن و گرتنەبەری تاکتیکی دیکە.

هەینی ٣ی شوبات

 ڕۆژێکی تری مانگرتنی شۆفێرانی شەمەندەفەری سەر بە سەندیکاکانی شەمەندەفەری ئەسلەف و RMT. و مامۆستایانی سکۆتلەندا کە لەلایەن EIS نوێنەرایەتی دەکرێن لە هەندێک ناوچەی وڵات بەردەوامن لە مانگرتن .

دووشەممە 6ی شوبات

 پەرستاران کە لەلایەن  سەندیکای کۆلێژی شاهانەی پەرستارییەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، خولی سێیەمی چالاکیی مانگرتن لە ئینگلتەرا و وێڵز و ئێرلەندای باکوور دەستپێدەکەن.  کرێکارانی ئەمبولانس مانگرتنێک بە هەماهەنگی کرێکارانی سەندیکای GMB، یونیسۆن و یونایت لە سەرانسەری ئینگلتەرا و  وێڵز مزنگرفتن ئەنجام دەدەن

. سێشەممە 7ی شوبات

 پەرستاران بۆ ڕۆژی  دووەم بەردەوام دەبن  لە چالاکیی مانگرتن.

پێنجشەممە ٩ی شوبات

 ستافی چارەسەری فیزیۆتێراپی NHS لە سەرانسەری ئینگلتەرا بەردەوامن لە چالاکییەکانی مانگرتن.  هەروەها کارمەندانی زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا بەردەوامن لە چالاکییەکانی مانگرتن.

هەینی 10ی شوبات

وانەبێژان و کارمەندانی زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا بەردەوام دەبن  لە چالاکییەکانی مانگرتن.. کرێکارانی ئەمبولانس کە ئەندامی سەندیکای یونیسۆنن لە لەندەن، یۆرکشایر، باشووری ڕۆژئاوا، باکووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوا ماندەگرن.

دووشەممە 13ی شوبات

کرێکاران و کارمەندانی مۆزەخانەی بەریتانیا کە ئەندامی سەندیکای PCSن، لەنێویاندا کارمەندانی خزمەتگوزاری سەردانیکەرانی مۆزەخانەکە و تیمەکانی ئاسایش، حەوت ڕۆژ چالاکیی مانگرتن دەستپێدەکەن.  کرێکارانی DVLA لە سوانزی بریاررە  بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ مانبگرن .

سێشەممە 14ی شوبات

 مامۆستایانی سەندیکای  NEU لە وێڵز و کرێکاران و کارنەمەندانی  مۆزەخانەی بەریتانیا کە ئەندامی PCSن بەردەوامدەبن لە چالاکییەکانی مانگرتن.  هەروەها  کرێکارانی DVLA لە سوانزی بەردەوامن لە چالاکیی مانگرتن

وانەبێژن و  کارمەندانی زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا بۆ جارێکی دیکە ماندەگرنەوە.

چوارشەممە 15ی شوبات

کرێکاران  و کارمەندانی  مۆزەخانەی بەریتانیا کە ئەندامی PCSن بەردەوامدەبن لە چالاکییەکانی مانگرتن.

 کرێکارانی DVLA لە سوانزی  ئەوانیش بەردەوامدەبن لە مانگرتن ، هەر ئاواش وانەبێژان و رمەندانی زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا بەردەوامیدەدەن بە مانگرتنەکانیان .

پێنجشەممە 16ی شوبات

کرێکارانی ئەمبولانس لە ئیرلەندای باکوور بە نوێنەرایەتی سەندیکای  یونایتد بەردەوامدەبن لە چالاکییەکانی مانگرتن .

کرێکاران و کارمەندانی مۆزەخانەی بەریتانیا کە ئەندامی PCSن بەردەوامیدەدەن بە مانگرتنەکانیان .   کرێکارانی DVLA لە سوانزی ئەوانیش  بەردەوامدەبن لە مانگرتنەکانیان .   هاوکاتیش وانەبێژان و کارمەندانی زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا بەردەوامدەبن لە چالاکییەکانی مانگرتن.

هەینی 17ی شوبات

 کرێکارانی ئەمبولانس لە خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ڕۆژئاوای ئینگلتەرە کە لەلایەن سەندیکای یونایتەوە نوێنەرایەتیان دەکرێت، مانیان گرتووە، لەکاتێکدا کرێکارانی خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ئێرلەندای باکوور بەردەوامدەبن لە چالاکییەکانی مانگرتن. .  هەر ئەو ڕۆژە کرێکاران و کارمەندانی مۆزەخانەی بەریتانیا کە ئەندامی PCSن بەردەوامدەبن لە مانگرتن. کرێکارانی DVLA لە سوانزی ، ئەوانیش  بەردەوامدەبن ن لە مانگرتنەکانیان.

یەکشەممە19ی شوبات

کرێکاران و کارمەندانی  مۆزەخانەی بەریتانیا کە ئەندامی PCSن بەردەوامیدەدەن بە  مانگرتنەکەیان.

دووشەممە 20ی شوبات

 کرێکارانی ئەمبولانس کە ئەندامی ڕێکخراوی یونایتن لە باکووری ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرە و  و وێڵز خزمەتگوزاری ئەمبولانس بەردەوامدەبن لە مانگرتن..

سێشەممە 21ی شوبات

وانەبێژان و کارمەندانی زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا درێژە بە مانگرتنەکانیان دەدەن .

چوارشەممە 22ی شوبات

کرێکارانی ئەمبولانس کە ئەندامی یونایتن لە خزمەتگوزاری ئەمبولانسی باکووری ڕۆژئاوا بەردەوامی دەدەن بە  مانگرتنەکانیان.

کرێکاران کارمەندانی زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا درێژە بە مانگرتنەکانیان دەدەن .

هەینی 24ی شوبات

کرێکارانی ئەمبولانس کە ئەندامی یونایتن لە خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ئێرلەندای باکوور بەردەوامدەبن لە مانگرتن.

دووشەممە 27ی شوبات

وانەبێژان و کارمەندانی زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا بەردەوامدەبن لە مانگرتنەکەیان.

سێشەممە 28ی شوبات

مامۆستایانی نوێنەرایەتی سەندیکای NEU لە ناوچەکانی باکوور، باکووری ڕۆژئاوا، یۆرکشایر و هامبەر چالاکیی مانگرتن ئەنجام دەدەن.. وانەبێژان و کارمەندانی  زانکۆ لە زیاتر لە 150 زانکۆ لە سەرانسەری بەریتانیا درێژە دەدەن بە مانگرتنەکانیان.

لات سەیر نەبێت کە نرخی غاز و کارەبا و بەنزین و گازۆیل لەسەر ئێمە ساڵ بە ساڵ گرانتر دەبێت:

02/02/2023

کۆمپانیای شێل دوێنێ ئاشکرای کرد کە قازانجی ساڵی پارەکەی ، 2022 ، 40 ملیار دۆلار بووە .  هەر بە تەنها  لە وەرزی چوارەمی ساڵدا 9.81 ملیار دۆلار قازانجەکەی بووە. بڕی ئەم قازانجە لە چاو ساڵی 2021 دا 19.3 ملیار زیادی کردووە .

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، کۆی گشتی دابەشکردنی پشکەکان لەم چارەکە ساڵەدا  6.3ملیار دۆلار بووە، دوای ئەوەی بە ڕێژەی 15% پاداشتەکەی بەرزکردووەتەوە. هەروەها لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا 4 ملیار دۆلار کڕینی پشکەکانی ڕاگەیاند. بەگشتی کۆمپانیای شێڵ لە ساڵی2022 دا  26 ملیار دۆلاری بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەشکردووە.

شێڵ کە بووەتە هۆی پیسکردنی ژینگەی ئەو دەڤەرەی کە کاری لێکردوە لە نایجیریا و زیاتر لە 35 ساڵە خەڵکی ئەو ناوچەیە باجی ئەو پیسبوونە دەدەن بە توشبوونی چەندەها نەخۆشی خراپی وەکو شێرپەنجە ، بۆیە لە ئێستادا 14 هەزار کەس شەکوایان لەسەر کۆمپاینای شێڵ تۆمار کردووە.

هاوکاتیش کۆمپانیای ئێکسۆنیش ئاشکرای کرد کە قازانجی ساڵی پاریان، 2022 ، 56 ملیار دۆلار بووە ، لە هەر سەعاتێکدا نزیکەی 6.3 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.

کۆمپانیا گەوەرەکانی نەوت پێشبینی ئەوەیان لێدەکەرێت کە بە  هەموویان 200 ملیار دۆلار قازانجیان لە ساڵی 2022 دا دەست کەوتبێت . 

ئێکسۆن بە بەراورد لەتەك ساڵی 2008 دا قازانجێکی باشی کردووە . لە ساڵی 2008 دا قازانجی ئەو ساڵەی 45.2 ملیار دۆلار بووە ئەمە لە کاتێکدا کە نرخی بەرمیلێك نەوت بەرزبووەوە بۆ 142 دۆلار کە نرخەکەی لە سەدا 30 زیاتر بووە لە ساڵی پارەکە. بەرزبوونەوەی قازناجی ئەم کۆمپانیایانە ئەوەش دەردەخات کە ڕوودانی شەر و جەنگە گەر قازانجەکەیان زیاتر نەکات ئەوە کەمتری ناکاتەوە.

مانگرتنی زیاتر لە نیو ملیۆن کڕیکار و مامۆستا لە ئینگلەند و وێڵز

01/02/2023

ئەمڕۆ 4شەمە، 01/02/2023 مامۆستایانی قوتابخانەکان و کارمەند و وانەبێژەکانی زانکۆکان و ستافی سەر سنوورەکان و پشکنینی پەساپۆرتی گەشتیاران و هاتوچۆکەرانی فڕۆکەخانەکان و کڕیکارانی سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی بەشەکانی دیکەی سەر بەدەوڵەت و سەندیاکی ئەسلیف، سایەقەکانی قیتار  و بەشێك سایەقی پاسەکانی خۆرئاوای لەندەن و ئەندامانی هەندێك لە سەندیکای دیکە دەستیان لە کاركێشاوە بە هۆی  ئامادە نەبوونی حکومەت بۆ زیادکردنی کرێ و موچەیان .

سەندیکای مامۆستایان  پێشبینی کردووە کە مانگرتنەکەی ئەمڕۆیان کاریگەری لەسەر  85%ی قوتابخانەکان دادەنێت. سەندیکای ئەسلیف، سایەقی قیتارەکان ڕۆژی هەینیش ، 03/02 دووبارە ماندەگرنەوە.

هەروەها مانگرتنەکە  زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری حکومی لە زیاتر لە 100 فەرمانگە و دائیرەی گشتیدا گرتۆتەوە. لەوانە دامەزراوە و ئۆفیسەکانی وەکو  فەرمانگەی کابینەکانی وەزیرەکان ، بەشی تەندروستی، گواستنەوە، پەروەردە و بازرگانی، و مۆزەخانەی بەریتانیا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و تۆماری زەوی بەریتانیا هەر هەموو هەمانە یا بە تەواوی داخران و نەکرانەوە یاخود بە نیوەناچلی کرانەوە

هاوکاتیش بە هەزارانی دیکە لە باوکان و دایکان ناچاربوون کە نەچنە سەر کار تاکو ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت.

پرۆتێستەکەش لە سەعات ی11.30 سەر لەبەیانییەوە دەستی پێکرد کە زیاتر لە 100 هەزار کەس بەشداریکرد بۆ هاوکاری و هاوپشاتیی مانگرتوان .  ئەم ژمارەیە بۆ ڕۆژانی کارکردن واتە ڕؤژێك کە پشوو نەبێت ژمارەیەکی مێژوییە و بە دەگمەن لە بریتانیا ڕێکدەکەوێت کە خۆپیشاندان و پرۆتیستەکان لە ڕۆژانی سەر کاردا بێت.

درۆ و ساختەی حکومەتی بریتانی دەرهەق بە ژمارەی بێ کاران لە بریتانیادا

زاهیر باهیر

31/01/2023

ئەوەی کە حکومەت و موعارەزە و ئابووریناسانی سەردەم  لە بریتانیا لەسەری ڕێکن بڕی بێ کارییە لە بریتانیادا کە هەمیشە سیاسییەکان وەکو بەڵگەی سەرکەوتوانەی حوکمیان و خۆشگوزەرانی خەڵکی و خاڵێکی گرنگی مادیفێستەکەیان قسەی لەسەر دەەکەن .  لە راستیشدا ئەوە شێوە تۆمارکردنەی کە بۆ بێ کارانی دەکەن ، یا ڕاستتر ئەو گەمە پۆخڵەی کە ئەوان بە ژمارەی بێ کارانی دەکەن ، بۆ هەڵخەڵتاندنی خەڵکی ڕاستی تێدا هەیە .

چۆن؟

ئەوان پێوانەیەکیان بۆ بێکاری و بێ کار بوون هەیە .  لای ئەوان ئەوەی کە کەمئەندام بێت ، ئەوەی کە خاوەنپێداویستی تایبەتی بیت ،  ئەوانەی کە بیمەی نەخۆسی وەردەگرن، ئەوەی بە هۆکارێك کاری پێنەدرێت ، ئەو باوك و دایکانەی کە تاك باڵن ، واتە ئەوانەی کە مێردیان نییە یاخود ژنیان نییە ، بەڵام منداڵیان بەسەردا کەوتووە ، ئەوانەی کە لەسەر بیمەی دەرماڵەن ، ئەوانەی کە تەمەنیان لە شەستەکاندایە، ئەوانەی کە بێ جیگا و ڕێگان و ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن  … هیچ گرووپێك لەم گروپانە لای حکومەت بێ کار نین و لە داتای تۆمارکردنی بێ کاریدا نین .  ژمارەی فەرمی دەوڵەتیی لە ئێستتادا وا نیشانی دەدات کە ڕێژەی بێ کاریی لە بەریتانیا تەنها لە سەدا 3.7

لەم ڕۆژانەدا میدیا ئاشکرای کرد  کە زیاتر لە 3 ملیۆن کەس کە کەمئەندامن و یا لەسەر و 50 ساڵەوەن ماوەیەکە کار ناکەن و لە کار وەستاون بە هۆکارێك ، ئەمانە بێ کارن .  ئەمانە ئەو کەسانەن کە گەر یارمەتییان بدرێت دەتوانن کار بدۆزنەوە و کار بکەن .  کەسێك کە کەمئەندام بێت مانای ئەوە نییە کە ناتوانێت کار بکات ، بەڵکو ڕەنگە نەتوانێت هەموو کارێك بکات بەلام دەتوانێت جۆرە کارێك بکات .  دایکێك یا باوکێکی تاكباڵ گەر هاوکاری بکرێت سەبارەت بە دانانی  ساواکانیان لە حەزانەدا، یاخود دانی پارەی دوای دەوام تەواوبوون ، کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن “Afterv School Club ”  لە قوتابخانە بمێننەوە تاکو باوکەکە یا دایکەکە لە دەوامەوە دێت هەڵی دەگرێت و دەیباتەوە بۆ ماڵەوە ، دەتوانێت کار بکات بەڵام کاتێك کە قوتابخانە 9.30 ی بەیانی دەستپێدەکات و سەعات 3.30 پاشنیوەڕۆ تەواو دەبێت ئیتر چۆن دایکە یا باوکە دەتوانێت واز لە کارکەی بێنێت و بێت منداڵەکەی بەرێتەوە؟؟  خۆ ئەمە ڕۆژ و دوو ڕۆژ نییە.  یاخود ئەگەر باخچەی منداڵان بە خۆڕایی بێت یا پارەیەکی کەم مبێت بێ گومان هاوکاری دایك و باوك دەکات بۆ کارکردن .  کاتێک کە کرێی کارەکە ئەوەندە کەمە ، چیاوازییەکی ئاوا نابینرێت لە نێوانی کارکردن و وەرگرتنی بیمەی بێ کاریدا ، بێ گومان خەڵکی کارکردن هەڵنابژێرێت ، بەڵام گەر موچە بەرزبکرێتەوە یاخود هاوکارییەکی دیکەی لە لایەن دەوڵەتەوە پێبکرێت ، بێ گومان ئەو کەسە کار دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە تازەیە کە ژمارەی ڕاستینەی بێ کاران نیشان دەدات ڕێژەی بێ کاریی لە بریتانیا لە سەدا 12.1 نەك 3.7 .

کاری دەوڵەت و حکومەتەکەی هەمیشە لە تەفرەدانی خەڵكدایە و سەختکردنی ژیانیانە تاکو بتتوانێت کۆنترۆڵی باشتری خەڵکەکەی بکات .