All posts by azadebram

چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەیت کە لە قەیرانی تەندروستی دەروونیدان و ڕەنگە مەترسی بن بۆ سەر خۆیان یان کەسانی تر؟ ئایا چارەسەرکردن ناچارییە و بەزۆر دەبێت؟*

24/08/2023

بەڵێ، ڕەنگە کۆمۆنێتییەکە بڕیار بدات کە چارەسەری ناچاری و بەزۆر ڕێگەپێدراو بێت، بەڵام زۆر بە جددیتر وەردەگیرێت و زۆر شەفافتریش دەبێت.

حەز دەکەیت چۆن مامەڵەت لەگەڵدا بکرێت ئەگەر قەیرانی تەندروستی دەروونیت هەبوو و خەڵکی دەوروبەرت ترسیان هەیە زیان بە خۆت یان ئەوان بگەیەنیت؟ ئایا ئامادە دەبیت بۆ ماوەیەکی کاتیی دەستبەرداری بەشێك لە ئازادیەکانت ببیت؟ تاکو ئەو پشتگیری و چاودێرییە بەدەست بهێنیت کە پێویستتە بۆ چاکبوونەوەت لەو هۆکار و پاڵنەرانە بۆئەوەی بە شێوەیەکی زیانبەخش ڕەفتار نەکەیت؟

یان دەتەوێت ڕێگەت پێ بدرێت زیان بە خۆت یان کەسانی تر بگەیەنیت؟ ئایا پێشبینی ئەوە دەکەیت بەرپرسیار بیت لە ڕەفتارەکانت ئەگەر کەس هەوڵ نەدات ڕێگریت لێ بکات یان پشتگیریت بکات؟

وە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی ئازادیی کەسێکی ترت سنووردار کرد ( بە خۆگرتنی جەستەیی یان دەرمانی قورس) چۆن دەتوانیت بەرپرسیارێتی ئەمە هەڵگریت بە ڕێگایەکی هەقانی؟ چۆن دڵنیا بین لەوەی ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادییە خۆی لە خۆیدا نەبێتە زیانبەخش؟

ئەو کەسانەی کە زیان بە کەسانی تر یان خۆیان دەگەیەنن زۆرجار دوای ڕووداوەکە شەرمەزار دەبن. ئەم شەرمەزارییە لە ڕاستیدا دەتوانێت نیگەرانییەکانی تەندروستییە دەروونییەکەی ئێستای ئاڵۆزتر بکەن، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی ڕەفتاری زیانبەخشتر. لەبەر ئەمە لە بەرژەوەندی هاوبەشماندایە تا دەتوانین پشتگیری خەڵک بکەین بۆ ڕێگریکردن لە کردەوە زیانبەخشەکان و دوای چاکبوونەوەش یارمەتییان بدەین. ئەمەش واتە هاوپشتی کەسەکەیە لەمامەڵەکردنیا و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەوەی چی بووەتە هۆی قەیرانی تەندروستیی دەروونی و پێکەوە کارکردن بۆ دروستکردنی بارودۆخێك کە کەسەکە بتوانێت گەشە بکات. گرنگە ئەوە بزانین ئەو کەسەی ئەزموونی قەیرانەکە دەکات، ڕەنگە شتەکانمان فێر بکات دەربارەی ئەو بارودۆخەی کە ئەوان و ئێمە تێیدا دەژین، چونکە قەیرانەکانی تەندروستی دەروونیی لە شوێنێکی نادیارەوە دەرناکەون و بێهۆ و هۆکار نین.

…………………….

* ئەم پرسیارەی سەرەوە یەکێكە لەو پرسیارانەی کە یەکێك لە قوتابییەکانی ئەی لێڤڵ کە یەکسانە بە بە پۆلی دوازدەی کوردستان لە هاوڕێیانی گروپێکی ئەنارکیست لە لەندەن بە ناوی شاری یاخی (Rebel City ) سەبارەت بە کۆمەڵی ئەنارکیستی کردویانە.

بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکان تێکڕای زیادبوونی موچەیان  16% بووە،  لە کاتێکدا مووچەی زۆرێک لە کرێکار و کارمەندەکانیان زۆر لەژێر ڕێژەی هەڵئاوسانی پارەوە بووە

23/08/2023

سەرۆکەکانی 100 کۆمپانیای  گەورە لە بەریتانیا ، ساڵی ڕابردوو، 2022  بە تێکڕا 500 هەزار پاوەند مووچەیان  زیادیکردووە، لەکاتێکدا زۆرێک لەو ملیۆنان کەسەی کە بۆیان کاردەکەن گەشەی مووچەکانیان نەتوانراوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی پارەدا بگونجێت.

 بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی بیرکردنەوەی سەنتەری مووچەی بەرز کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای FTSE لە ساڵی ڕابردوودا تێکڕای بەرزبوونەوەی مووچەی بە ڕێژەی 16% بووە، بەمەش  تێکڕای موچەی ئەم سەد بەڕێوەبەرە  بۆ 3.9 ملیۆن پاوەند بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 3.4 ملیۆن پاوەند  بووە.

پاسکال سۆریۆت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دەرمانی ئەسترازینێکا، لە ساڵی ڕابردوودا بەرزترین مووچەی وەرگرتووە کە 15.3 ملیۆن پاوەند بووە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو موچەکەی  13.9 ملیۆن پاوەند بووە.

. چارڵز وودبێرن، سەرۆکی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەک BAE Systems، دووەم بەرزترین مووچەی وەرگرت کە 10.7 ملیۆن پاوەند بووە.  لە پلەی سێیەمدا ئەلبێرت مانیفۆڵد سەرۆکی کۆمپانیای پێداویستی بیناسازی CRH بوو کە 10.4 ملیۆن پاوەندی پێدراوە.   هەروەها سەرۆکی کۆمپانیاکانی نەوت و غازی بی پی و شێڵیش لە داهاتە سەرەکییەکان بوون. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بی پی، بێرنارد لۆنی، کەمێک زیاتر لە 10 ملیۆن پاوەندی پێدراوە، لەکاتێکدا بێن ڤان بیوردن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای شێڵ 9.7 ملیۆن پاوەندی پێدراوە.

ئێستا  دەرکەوتووە کە مووچەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای FTSE 100 118  جار هێندەی کرێکاری فول تایمی بەریتانیایە، ئەمەش لە 108 جارەوە زیادیکردووە لە ساڵی 2021 و 79 جار lلە ساڵی 2020 زیادیکردووە.

بەپێی ئۆفیسی ئاماری نیشتمانی تێکڕای مووچەی کرێکارانی فول تایم لە بەریتانیا 33 هەزار پاوەندە .

تێکڕای بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کەمتر لە سێ ڕۆژدا داهاتێکی زیاتر بەدەست دەهێنێت لەوەی کە تێکڕای کرێکاری بەریتانیا لە ساڵێکدا بەدەستی دەهێنێت. بەپێی شیکارییەکانی سەندیکای کرێکارانی جی ئێم بی، نزیکەی  150ساڵ دەخایەنێت بۆ ئەوەی لەگەڵ مووچەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاساییدا بگونجێت.

  ئایا منداڵان و گەنجان قسەیان دەبێت لە بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە؟*

19/08/2023

بە کورتی بەڵێ . لە کۆمەڵگەی ئەنارکیستیدا، منداڵان و گەنجان بە ڕەهایی قسەیان دەبێت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵ، بە بەشداریکردنیان لە کۆمەڵدا ڕاو قسەکانیان بەهای خۆی هەیە و بە هەند وەردەگیرێت لای هەموو کەسێکی دیکە .

لە ئێستادا دەکرێت جەدەلی ئەوە بکەین کە  قوتابخانەکان بەشێکی وەزیفەیان  کارکردنە بۆ فێرکردنی باڵادەستیی “یاساکانی”  کۆمەڵ، بە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی و پاراستنی پلەبەندییەکانی هەنووکە، بۆ نموونە لە ڕێگەی بە ستانداردکردنی تاقیکردنەوە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەدایە کە لە ئێستادا ئیمتیازیان هەیە.  بەڕاستی پەروەردە بەشێکی گرنگە بۆ بەردەوامبوونی سیستەمی هەنووکە بە فێرکردنی نەوەی نوێ هەموو پێشبینییەکان و بیرۆکەکانی کە پێویستن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە دروستکردنی نەوەی نوێ لە سەرمایەداری بچووکی باش. وێڕای  ئەم سیستەمە پەروەردەییە پاوانخوازە زۆرێك لە گەنجانی هەژدە ساڵ و خوارتر لە مێژوودا بە هەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایی و بەرگریی و بەرەنگاربوونەوەی سیستەمەکە لە ڕێگەی چەندین شێوەی ناڕەزایەتییەوە بەشدارییان لە کۆمەڵدا کردووە.

لە کۆمەڵی ئەنارکیستیدا، دیدی ئەندامە گەنجەکان بە هەمان شێوەی بۆچوونی گەورەکان یەکسانانە گرنگ دەبێت.  هەمووان پێکەوە کار دەکەن بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵێك کە تێیدا هەموو دید و بۆچوونەکان لەبەرچاو بگیرێن و کاریان لەسەر بکرێت. بۆ نموونە دەتوانین فۆرمەکانی پەروەردەی کۆمۆنویانە، کۆمۆنوێڵ، پەرە پێ بدەین کە هەوڵی تەلقینکردنی منداڵ و گەنجانی هەژدە ساڵ و خوارتر  نەدەن.  لەبری ئەوە پەروەردە وەک پرۆسەیەکی ناپلەبەندی بوونی دەبێت کە منداڵان و گەنجان خۆبەخشانە وەک بیرمەندی ئازاد بەشداری تێدا دەکەن، لەگەڵ بیرۆکەکانیان سەبارەت بە چۆنیەتی دووبارە بیرکردنەوە لە کۆمەڵ کە بە جددی وەربگیرێت. لەم کۆمەڵەدا چیتر زانین لەلایەن گەنجانەوە لە گەورەکانەوە وەرناگیرێت، بەڵکو لە نێوان هەردووکیاندا ئاڵوگۆڕی یەکتر دەکرێت و لە پرۆسەکەدا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێت.

ئەمەش بە واتای مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و گەنجانی هەژدە ساڵ و خوار هەژردە ساڵ  نەك وەك گەورەساڵان ( چاوەڕوانیکردن لەوەی کە هەموو ئەو بەرپرسیارێتیانە لە ئەستۆ بگرن کە لەسەرو ئەو تەمەنەوە دەیکەن )، بەڵکو وەك ئەندامانی یەکسان لە کۆمەڵدا کە بەشداریکردن و دیدگاکانیان بەهایەکی تایبەتیان پێ دەدرێت چونکە گەنجن. ئەمە تەنها یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە دەتوانین بڵێین منداڵان و گەنجان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا قسەیان هەبێت.

……………..

*ئەم پرسیارەی سەرەوە یەکێكە لەو پرسیارانەی کە یەکێك لە قوتابییەکانی ئەی لێڤڵ  کە یەکسانە بە بە پۆلی دوازدەی کوردستان لە هاوڕێیانی گروپێکی ئەنارکیست لە لەندەن بە ناوی شاری یاخی (Rebel City )  سەبارەت بە کۆمەڵی ئەنارکیستی کردویانە.

بەهۆی دابەزینی سامانەوە لە جیهاندا ژمارەی ملیۆنەرەکانی جیهانیش دابەزیون

16/08/2023

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی بانقی سیوسرییەوە دەرکەوتوە کە ژمارەی ملیۆنەرەکانی دونیا لە نێوانی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ کەمیانکردووە.  ڕاپۆرتەکە وای نیشاندەدات کە لەو ماوەیەدا ٣.٥ ملییۆن ملیۆنەر لە ملییۆنەریی کەوتوون.  هۆکاری ئەمەش کەمبوونەوەی سامانە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانی خەڵکییە لە سەرانسەری دونیادا هەروەها هەرەسهێنانی هەندێك دراو لە بەرانبەر دۆلاردا.

ڕاپۆرتەکە کە لەڕۆژی ٣شەمەدا بڵاوکراوەتەوە وردەکاری زۆری تێدایە، لەوانە:

+ ژمارەی ملێۆنەرەکانی جێهان بە دۆلار لە ٦٢.٩ ملیۆنەرەوە دابەزیوە بۆ ٥٩.٤ ملیۆنەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ .

+ لە ئەمەریکادا ١.٩ ملیۆنەر کەمیکردووە. بەمەش ژمارەی ملیۆنەر لەوێ دابەزیوە بۆ ٢٢.٧ ملیۆن. بەڵام هێشتا ژمارەی ملیۆنەر لەوێ لە هەموو شوێنێکی دونیا زیاترە ، دوای ئەوێ لە پلەی دووهەمدا وڵاتی چین دێت کە ٦.٢ ملیۆنەری تێدایە.

+ لە بریتانیادا ژمارەکە دابەزیوە بۆ ٢.٦ ملیۆن بە کەمکردنی ٤٤٤٠٠٠ ملیۆنەر.

+ لە سێیەم دەوڵەمەندترینی دونیا کە وڵاتی یابانە لە ٣.٢ ملیۆنەوە دابەزیوە بۆ ٦.٢ ملیۆن.

+ لە چوارەم وڵاتی دەوڵەمەندی جیهانیی  ئوسترالیایە ژمارەی ملئۆنەرەکان بە ٣٦٠ هەزار دابەزیوە بۆ ١.٨ ملیۆن ملیۆنەر.

+ پێنج سەد هەرە دەوڵەمەندەکەی دونیا داهاتی ١.٤تریلۆن دۆلاریان لەدەستداوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا.

+ ئێلون مێسک ١٣٨ ملیار دۆلاری لەدەست داوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا.

+ مارک خاوەنی فەیسبوک کە دەهەمین دەوڵەمەدی دونیایە نزیکەی ٨١ ملیار دۆلاری لە دەست داوە.

+ ڕاپۆرتەکەی ٢٠١٨ ی ئەم بانقە پێچەوانەی ئێستا نیشانی داوە کە ملیاردەرەکان لە ساڵی ٢٠١٧ دا پارەیەکی مشەیان دەستکەوتووە. لەو ساڵەدا سامانیان بە ڕێژەی یەك لەسەر پێنج زیادی کردووە بۆ ٨.٩ تریلۆن دۆلار.  

پەروەردە چۆن دەبێت و چۆن بەڕێوەدەچێت؟*

14/08/2023

ئێمە ئەو جۆرە پەروەردە دەسەڵاتخوازییەی ئێستامان نابێت کە لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئامادەمان دەکات بۆ ئەوەی کرێکاری باش بین بۆ بەرژەوەندی دەوڵەمەندەکان و سەرمایەداریی.

ئیمە وا پێشبینی دەکەین خەڵك بەقەدەر وانەی لاتینی، زانست یان جەبر بیانەوێت فێری کارامەیی پراکتیکی، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، چارەسەرکردنی کێشەکان و کارامەیی کۆمەڵایەتی ببن.

پەروەردە هەندێك ڕێنمایی گشتی دەبێت، پێویستە فراوان و درێژخایەن و ناپلەبەندی و هەمەچەشن و خودی کەسەکان سێنتەری بێت (کەسایەتی) و خۆبەخشانە بێت.  خەڵك لە ئاستی جیاوازدا فێر دەبن، بۆیە پێناچێت هەموو کەسێك لە پۆلێکدا تەمەنیان یەکسان بێت.  ئەمەش هاندەدر دەبێت بۆ نەهێڵانی دابەشبوونی نەوەکان هەروەها بۆ ئەوەی بتوانین هەر شتێك لە هەر کاتێکی ژیانماندا بکرێت فێربین.

ئەو بیرۆکەیەی کە لە تەمەنی “y”دا فێری “x” دەبیت بۆ ئەوەی دوای ساڵانێك کاری“z” بکەیت، بۆ ئێمە نامۆ دەردەکەوێت.  ئەنارکیستەکان پێیان وایە زۆر کەس بە درێژایی ژیانیان لە خوێندندا نوقم بوون و تەواویان کردووە ( هەروەها کار دەکەن). ئەمە لە کاتێکدا ڕەنگە هەندێکی تر ئارەزووی تایبەتیان هەبێت و بڕیار بدەن کە دەیانەوێت ساڵانێك زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بزانن، ئەمەش شتێکی باشە.

ئێمە لەگەڵ پلەبەندییکردنی بابەتەکاندا هاوڕا نین. بیرکاری گرنگتر نییە (با بڵێین) لە هونەر یان زانستە مرۆییەکان یان خشت دانان. ڕەنگە تاقیکردنەوەیەکی سنوردارانە، پشکنین یان بڕوانامە هەبن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کەسانە تەنها لە شوێنی پێویستدا.  بەڵام، ئەم بڕوانامانە هەرگیز کۆتایی فێربوون نابن – تەنها دەستکەوتێکە ، هەنگاوێکە لە گەشتێکدا.

پێدەچێت هەندێك پەروەردە و ڕاهێنانی تایبەتی هێشتا پێویست بێت بۆ هەندێك کەس، بۆ نموونە، پزیشکانی نەشتەرگەریی، ئەوانەی کە کەرەسە و ئامێرەکانی غاز و بۆیلەر دادەنێن…..تد. بەڵام ئەم ڕاهێنان و پەروەردەیە بۆ هەموو کەسێك کراوە دەبێت. ڕەنگە هەندێك وانەی پەروەردەیی پێویستیان بە بینا و ئامراز و ئامێری تایبەت هەبێت.  بەڵام بەگشتی ئەنارکیستەکان وا هەست دەکەن کە مەرج نییە پەروەردە لە بینایەکدا بێت کە بە تایبەتی بۆ “فێربوون” تەرخان کراوە.  بەڵام ئەگەر کۆمۆنێتیەکە  بڕیاری ئەوەی دا ئەوە ئاساییە، هەرروەها کێ بەشداری دەکات و کەی بڕیار دەدرێت ئەوە لە نێوان ئەوانەی وانەکان دەڵێنەوە بەڕێوەدەبەن و ئەوانەی کە بەشداری دەکەن.  ئەوانەی کە بەڕێوەی دەبەن پابەند دەبن و لەوێ دەبن، بەڵام هەر کەسێك دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بەشداری لە دانیشتنەکاندا چەندێکی بوێت بکات.

…………………………..

* ئەم پرسیارەی سەرەوە یەکێكە لەو پرسیارانەی کە یەکێك لە قوتابییەکانی ئەی لێڤڵ  کە یەکسانە بە بە پۆلی دوازدەی کوردستان لە هاوڕێیانی گروپێکی ئەنارکیست لە لەندەن بە ناوی شاری یاخی (Rebel City )  سەبارەت بە کۆمەڵی ئەنارکیستی کردویانە.

بریتانیا ناتوانێت بە گوێرەی مەرج و بەندەکای کۆبونەوەی لوتکەی ٢٠٢٢ سەبارەت بە ژینگە هەنگاو بنێت

13/08/2023

لە کۆبونەوەی لوتکەی ژینگەی پاردا، ساڵی ٢٠٢٢ نوێنەرانی دەوڵەتەکان چەند بڕیارێکیان دەرکرد لەگەڵ چەند پەیمانێکدا بۆ جۆرێك لە هاوسەنگییەك لە نێوانی پاراستنی ژینگەو بزنس دا.  بریتانیا یەکێك بوو لەو وڵاتانەی کە ڕازی بوو بەو مەرج و پەیمانانە .

دوای نزیکەی دە مانگ دوای ئەو کۆبوونەوە گەورەیە کە دەبوایە ئاسانکاری زیاتر بکرایە بۆ ڕاگرتنی ئەو هاوکێسەیەی نێوانی بزنس و ژینگەدا کەچی لە ئێستادا داتاکان دەریدەخەن وەبەرهێنانی وزەی نوێبووەوەی بەریتانیا بە بەراورد بە باقی جیهان دواکەوتووە.   ئامارەکان ئاشکرای دەکەن کە تواناکان لە سێ ساڵی ڕابردوودا بۆ تێکڕای بەرزبوونەوەی ٤.٤٥% دابەزیوە، لە کاتێکدا لە ئاستی جیهانیدا ٩.٦٧% بووە

 دوایین ئاماری حکومەت ئاشکرای دەکات کە دوای ڕاگەیاندنی حکومەت سەبارەت بە پشکنین بۆ نەوت و غاز  زیاتر لە ١٠٠ مۆڵەتی نوێی نەوت و گاز پەسەند کراوە.  لە بەریتانیا، کۆی توانای وزەی نوێبووەوە لە ساڵی 2020 بە ڕێژەی ١.٩٦%، لە ساڵی 2021 بە ڕێژەی ٣.٦٥% و لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی ٧.٧٤% گەشەی کردووە، کە بە تێکڕا توانای تەنها ٤.٤٥% لە ساڵێکدا بووە – کە زۆر دابەزیوە لە گەشەی ٢٤.٣٦% کە لە ساڵی 2015 تۆمارکراوە

باقی جیهان ئاستی گەشەسەندنی زۆر بەرزتری لە توانای نوێبووەوە تۆمارکردووە بە بەراورد لەگەڵ بەریتانیا لە سێ ساڵی ڕابردوودا.   لە ساڵی ٢٠٢٠دا توانای وزەی نوێبووەوە بە ڕێژەی ١٠.٣% گەشەی کردووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٢١دا ٩.١% و لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٩.٦% زیادیکردووە، ئەمەش بە تێکڕا ٩.٦٧% زیادیکردووە، کە زیاتر لە دوو هێندە زیاترە لە بەریتانیا لە هەمان ماوەی ساڵدا.

ڕۆجەر فۆکوێت، توێژەرێکی باڵا لە پەیمانگای توێژینەوەی وزە لە زانکۆی نیشتمانی سەنگافورە، ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ هەنگاونان بۆ وڵاتانی وەک ئایسلەندا بەرەو وزەی نوێبووەوە 100%، هەنگاو دەنێت “ بەڵام پێدەچێت وەبەرهێنانەکەی خاو بوبێتەوە چونکە سەرکەوتنی بەرەو ئەو ڕێژەیە  یاخود بەرزبوونەوەی بۆ ئەو ئاستە تەنها بۆ گەیشتنە بە ئاستی داخوازی وزە  “. بەڵام ئاماژەی بەوە دا کە بەریتانیا ناتوانێت بەراورد بکات. “توانای کارەبای نوێبووەوەی ئێستای بەریتانیا لە خوار ٥٠% دایە، و وەبەرهێنانێکی زۆری زیاتری هەیە کە دەبێت ئەنجامی بدات بۆ ئەوەی بانگەشەی پێشەنگ بێت لە سیستەمی وزەی کەم کاربۆن. لە ڕاستیدا ٤٥%ی ئابوورییەکانی ئەوروپا پشکێکی زیاتریان لە توانای کارەبای نوێبووەوە هەیە” فۆکێت وای وت.

No photo description available.

نەوەی کرێچیی

11/08

نەوەی کرێچیی لە بریتانیا چەمکێکە کە بڕاوە بەسەر نەوەی نوێدا کە لە ماەی زیاتر لە دوو دەیە بەهۆی گرانی ژیانەوە توانای کڕێن و بەکرێگرتنی خانوویان نییە.

لە نێوانی مانگی نیسان و حوزەیرانی ئەمساڵدا  ٧٤٩١ کرێچی لە ئینگلتەرە  نەیەنتوانیوە کرێکەیان بدەن دراونەتە دادگە.  خاوەنخانووەکان پشتیان بە بەشی ( ئەرتیکەڵ)  ٢١ی یاسای نیشتەجێبوونی ساڵی ١٩٨٨  دەبەستن  دەتوانن بەبی هیچ بیانو و هۆکارێک دوو مانگ بدەن بە کرێچییەکانیان و گەر دەرنەچوون لە خانووەکە ئەوە دەدرێن بە دادگە و ئەو کاتەش دادگە بە گوێرەی یاسا دەریان دەکات .

ئەو ئامارانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی مانگ لەلایەن وەزارەتی دادەوە بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە لە نێوان مانگەکانی نیسان و حوزەیران، حەوت هەزار و ٤٩١ داواکاری دەرکردنی بێ تاوان خراوەتە بەردەم دادگاکان. ئەمەش بەرزترین ژمارەی تۆمارکراوە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە، کە لە مانگی یەک تا مانگی ئازار بە ڕێژەی ١٠% زیادیکردووە، هەروەها بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٥% زیاترە. لە هەمان ماوەی ساڵدا 2,228 دەرکردن بەبێ تاوان ئەنجامدراون کە جێبەجێکاران تێیدا بەشداربوون، کە ساڵ لە دوای ساڵ بە ڕێژەی 41% زیادیکردووە بەڵام نزیکەی یەکسانە بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023.

پارتی پارێزگاران، پارتی حوکمڕان، لە مانیفێستی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ بەڵێنی قەدەغەکردنی دەرکردنی بێ تاوانی دابوو، بەڵام تا ئێستا هەر وەکو خۆی ماوەتەوە.

پڕۆژەیاسای چاکسازی کرێنشینان لە مانگی ئایاردا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ خوێندنەوەی دووەم دیاری نەکراوە، کە دەکرێت زووترین کات لە مانگی ئەیلولدا ئەنجام بدرێت دوای گەڕانەوەی پەرلەمان لە پشوو.

لەم نێوەندەدا هێشتا کرێچییەکان دەردەکرێن.  لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩ەوە، ٥٤ هەزار و ٧٢٤ داواکاری بەشی ٢١ لە دادگاکانی پارێزگاکاندا دەرکراون.  زۆر کەسی دیکەش لەلایەن خاوەن خانووەکانیانەوە  ناچار کراون  پێش ئەوەی کەیسەکانیان بگەنە دادگە  خانووەکانیان  بەجێهێشتووە.

ئامارە جیاوازەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە، دوێنێ، لەلایەن بانکی دارایی بەریتانیا بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە ژمارەی گرێبەستی خانووبەرەی کڕین بۆ بەکرێدان کە بە سلفەی عەقار کڕراون  لە سێ مانگی کۆتایی مانگی حوزەیران بە ڕێژەی ٢٨% زیادیکردووە، لەکاتێکدا ژمارەی گرێبەستی خانووبەرە  کە لە ئێستادا قیستی عەقار دەدەن بەڵام خۆیانی تێدا دەژین نەك کرێچی  تەنها بە ڕێژەی ٧% زیادیکردووە. چوار سەد و چل موڵکی کڕین بۆ بەکرێدانی خانووبەرە دەستیان بەسەردا گیرا – کە بە بەراورد بە چارەکی پێشوو بە ڕێژەی 7% زیادی کردووە .

جارێکی دیکەش مانگرتنی دکتۆرە تازەکان لە ئینگلتەرە

١١/٠٨/٢٠٢٣

ئەمڕۆ، هەینی، ١١/٠٨/٢٠٢٣ بۆ جارێکی دیکەش دکتۆرە تازەکان کە هەندێکیان لە ژێر چاودێری دکتۆرە شارەزاکاندا کار دەکەن لە مانگرتندان لە ئەمڕۆوە بۆ چوار ڕۆژ.

ئەمان داوای بەرزکردنەوەی موچەکەیان دەکەن بە ڕێژەی لە سەدا ٣٥ کە لە کاتێکدا وەزیری تەندروستی و حکومەت ڕازین کە بە ڕێژەی لەسەدا ٥ بۆ لەسەدا ٨ موچەیان بۆ زیاد بکەن. لەو کاتەوەی کە قەیرانی دارایی لە بریتانیا دەستی پێکردووە ئەمان بە گوێرەی بەرزبوونەوەی هەمووشت موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا ٢٥ دابەزیوە.

جەمعییەی دکتۆرەکان هەڕەشەی مانگرتنی زیاتر و درێژخایەنتر دەکات کە لە مانگی ئایندەوە دەست پێدەکات ئەگەر حکومەت ڕازی نەبێت بچێت بەدەم داواکەیانەوە.

سەرمایەدارێك دەکرێت  کارایی سەرەکی هەبێت لەسەر چارەنوسی شەڕی نێوانی نەك وڵاتێك بەڵکو چەند وڵاتێك

02/08/2023

ئیلۆن ماسک ‘ڕەتیدەکاتەوە ستارلینک دابگیرسێنێت’ بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کریمە

“ئەستێرە”ی مانگە دەستکردەکان کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسی بەڕێز ماسکەوە بەڕێوەدەبرێن، بۆ هەماهەنگی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە و پەخشکردنی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕ و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بەکاردەهێنرێن.

بەڕێز ماسک، ملیاردێرە تەمەن 52 ساڵەکە و لەدایکبووی ئەفریقای باشوورە، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نایەوێت ستارلینک بەکاربهێنرێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی هێرشبەری دوور مەودا. بەڵام بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ژەنەڕاڵ ڤالێری زالوژنی، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، ئەوەندە نیگەران بووە لە ڕەتکردنەوەی بەرزکردنەوەی دەسەڵاتی ماسک لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، ژەنەڕاڵ مارک میلی، سەرۆکی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جەنەڕاڵێکی باڵای کیێڤ پێی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی لە چەندین بۆنەدا دەستڕاگەیشتنیان بە ستارلینک سنووردار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمریکی، ئۆکرانیای ناچارکردووە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەریایی لە دەریای ڕەشدا هەڵبگرێت، بە ڕەتکردنەوەی چوونە ناو تۆڕی مانگی دەستکردی ستارلینک.   سوپای ئۆکرانیا دوای بڕیارەکەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس نەیتوانی لە دوورەوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بارگاوی بە تەقەمەنی بخاتە ناو کەشتییەکی ڕووسی لە کریمەی داگیرکراو.

تێرمیناڵە مانگی دەستکردەکان کە لەلایەن ماسکەوە بەخشراون، بوونەتە شتێکی گرنگ بۆ پەیوەندییە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.  میخایلۆ پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی ڕاگەیاند: مەسەلەکە ئەوەیە کە لە قۆناغە گرنگەکانی شەڕدا، ئێمە زۆر پێویستمان بە سەربەخۆیی ڕەهای ئۆپەراسیۆنی و تەکنیکی هەیە.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “واتە وابەستەیی بڕیاردان و جێبەجێکردنی دەبێت لەسەدا سەد بێت. مەترسییەکان بۆ سەربازەکانمان زۆر گەورەن کاتێک ڕەوتی ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکان پەیوەستە بە بارودۆخی دەرەکی یان لایەنی سێیەمەوە”.

پرۆتێست دژ بە ژنکوشتن و نواندنی  زەبروزەنگ لە بولغاریا

01/08/2023

دوێنێ دووشەمە، 31/07،  بە دەیەها هەزار کەس بە زۆری ژنان لە سۆفیای پایتەخت و شارەکانی دیکەی بولغاریا چوونە سەر شەقام دژ بە ژنکوشتن و بەکارهێنانی توندوتیژی دژیان .

ئامارە فەرمییەکانی پۆلیس لەوێ نیشانی دەدات کە لە 3 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 18 ژن کوژراون بە زۆریش ناسراو بوون لەلایەن بکوژەکانیانەوە .

بولگاریا ڕیکۆردێکی باشی نییە لە پارێزگاریکردنی ژنان و پاراستنی سەلامەتییان ، هەڵوێستی دیبلۆماسیانەی دەرەوەشیان هەر بەوە شێوەیە .  بولگاری تا ئێستا ڕەتیکردۆتەوە ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ پەسەند بکات، کە دەقێکی سەرەکی نێودەوڵەتییە و ئامانجی پاراستنی ژنانە لە توندوتیژیی.

 لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، یەکێتی ئەوروپا پشتڕاستکردنەوەی ئەو  ڕێککەوتنەی کرد و لە هەنگاوی یەکەمدا هەندێک پابەندنەبوون بەو بڕیارەوە ڕەتیان کردەوە  پەسەندی بکەن.  بولگاریا کە لە ساڵی 2007ەوە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە  بەڵام ئەو ڕێکەوتنەی یەکێتی ئەوروپای پەسەند نەکردووە، ناڕەزایەتی ئەوان بەرامبەر بە بەکارهێنانی وشەی “جێندەرە” لە ڕێککەوتننامەکەی  ئەستەنبوڵدا .