All posts by azadebram

هەژدە چالاکوانی کەشوهەوا لە ئەمەریکا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی ئۆفیسی کیڤن مەکارسی دەستگیرکران

٢٩/٠٩/٢٠٢٣

ئەندامانی بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن( Sunrise Movment ) ڕەتیانکردەوە دەرگای نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چۆڵ بکەن تا ئەو کاتەی ئەو، داخوازییەکانیان قەبوڵ دەکات.

دەیان چالاکوانی گەنج سەر بە بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن کە ڕێکخراوێکی کەشوهەوایە و تا ئێستا زۆرینەیان گەنجن، دوێنێ بەیانی ، پێنج شەمە، دایان بەسەر ئۆفیسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کیڤن مەکارسی و دایانخست. پۆلیسی کاپیتوڵ ١٨ی لەو گەنجانەی دەستگیرکرد کە دەرگای ئۆفیسەکەیان گرتبوو و ڕەتیانکردەوە چۆڵی بکەن تاوەکو مەکارسی بەڵێنیدا پشتگیری لە بودجە بکات بۆ ئەوەی حکومەت بە کراوەیی بمێنێتەوە، لەنێویاندا بۆ دەزگای بەڕێوەبردنی فریاگوزاری فیدراڵی (فیما)  ( Federal Emergency Management Agency (Fema). )

ئادا کراندال، ڕێکخەری بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن تەمەن ١٨ ساڵ لە بەیاننامەیەکی ئیمەیڵدا وتی: “ئەمڕۆ دەریخست کە پارتی کۆمارییەکان جگە لە کۆمەڵێک ترسنۆک هیچی تر نین“. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوان لەبری ئەوەی ڕووبەڕووی ئێمە ببنەوە، کۆمەڵێک گەنجیان هەڵبژاردو گرتنیان ئەوان پێیان باشترە حکومەت دابخەن نەک کاری خۆیان بکەن و نەوەی ئێمە بپارێزن.  چالاکوانەکان کە لە سەرانسەری وڵاتەوە گەشتیان کرد بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکەدا، تابلۆیەکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو: ” چالاکی کەشوهەوا نەک ڕێگریی لێیان و داخستنی”،

هاوکاتیش ئەمریکا دوو مانگی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی وەرزی زریانەکانی ئەتڵەسی لەم ساڵدا، ٢٠٢٣، کە پێشبینیکەرانی کەشی هەوا پێشبینیان کردووە کە بەهێز و توند دەبێت. ئەو بارودۆخەش دەتوانێت ڕێکخراوی ‘فیما’ ناچار بکات بە ستافی بێ مووچەی واشنتۆن تاکو وەڵامی زریانەکانی داهاتوو بدەنەوە.

 ستیڤ ڕیڤز، سەرۆکی سەندیکای AFGE Local 4060 کە نوێنەرایەتی کارمەندانی ‘فێما’ی دەکات، بە واشنتۆن پۆستی وتووە: “ئەگەر هەموو شتێک لە کارەساتێکدا بە تەواوی بەڕێبخرێت، خەڵک هێشتا ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن، لەو حاڵەتەشدا ئێمە هێشتا ناتوانین ماڵەکانیان بپارێزین و لەدەستی نەدەن“. ئێوە ئەوە ئاڵۆز دەکەن بە نەبوونی بودجە، یان پەیوەندییەکی خراپ، یان دواکەوتنی سیستەمەکە لە هەر شوێنێک، کەچی  باسی ژیانی زیاتر دەکەن.”

هەروەها بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن داوای نەبڕینی ئەو پارەیە دەکات لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی یاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان – ئەمەش داخوازییەکە کە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن نیگەرانن لێی. هەروەها داوای  گەڕاندنەوەی بیمەی منداڵان دەکەن.

 شیڤا ڕاجبهانداری، تەمەن ١٩ ساڵ، ڕێکخەری ڕیکخراوەکە  و لەسەر قوتابخانەی بۆیس لە ویلایەتی ئایداهۆ دادەنیشێت، دەڵێت: “مەکارسی و کۆمارییەکان دەتوانن یان کارەکانیان ئەنجام بدەن، یان کار لەسەر قەیرانی کەشوهەوا بکەن و پارەی قوتابخانەکانمان بدەن، یان دەتوانن مەترسی لەسەر ئابووریمان بکەن کە بە نەکردنی چەند توندڕەوێک ئارام بکەنەوە”.  لە بەیاننامەیەکی ئیمەیڵدا. ئاماژەی بەوەشکردووە، “نەوەی ئێمە چاودێری دەکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین لەسەر کارەکانیان”.

دوونیای سیاسەت ئاوایە گوڵم

زاهیر باهیر

٢٧/٠٩/٢٠٢٣

بایدن  سەر لە کرێکارانی مانگرتوو دەدات و هانیان دەدات بۆ ئەوەی بە سەرۆك و  بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا و سێ کارگە گەورەکەی دروستکردنی سەیارە لە ئەمەریکا بڵێت کە ئەمان مافی خۆیانە کە بەرگری بکەن.  بایدن پێیاندەڵێت  ‘ئێوە شایەنی بەرزکردنەوەی بەرچاون’ واتە تەرفیع پێکردنیان.

جۆ بایدن بووە یەکەم سەرۆکی دانیشتووی ئەمریکا کە ڕۆژی سێشەممە لە ڕیزی کرێکارانی مانگرتوودا دەرکەوت. ئەو بەشداری کرد لە ناڕەزایەتییەک لە دەرەوەی کارگەیەکی ئۆتۆمبێل لە ویلایەتی میشیگان وەک هاودەنگی لەگەڵ ئەندامانی مانگرتووی سەندیکای کرێکارانی ئۆتۆمبێلی یەکگرتوو (UAW) کە لە ناکۆکییەکی پەرەسەندوودا لەگەڵ سێ  بەڕێوەبەرەکەی کارگەو کۆمپانیاکانی سەیارە لە ئەمریکادا قفڵ بووە.

سەرۆکی نقابەی کرێکارانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل. سەرۆکی UAW، شۆن فەین، یەکەم کەس بوو کە سڵاوی لە بایدن کرد دوای ئەوەی بە فڕۆکەی ئایر فۆرس یەک گەیشتە میشیگان.  شۆن فەین لەگەڵیدا سواری لیمۆزینیەکەی سەرۆك بوو  بەرەو ڕیزەکانی کرێکارە مانگرتووەکان.

“ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە ئێوە کوڕانی – UAW – پیشەسازی ئۆتۆمبێلتان ڕزگار کرد لە ساڵی ٢٠٠٨ و پێشتریش قوربانییەکی زۆرتان دا، دەستبەرداری زۆر شت بوون ، ئەو کاتە  کۆمپانیاکان تووشی کێشە بوون ئێستا بە شێوەیەک کە باوەڕکردن پێی زەحمەتە بە هەموو توانایەکەوە کار دەکەن، دەبێت  پێشبینی چی بکەن؟ ” بایدن کە قسەی بۆ جەماوەرە چەپڵە لێدەرەکە دەکرد ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێوە شایەنی بەرزکردنەوەی بەرچاو و سوودی دیکەن ، با ئەوەی لەدەستمان دا بیگەڕێنینەوە” ……. “ئەمڕۆ دوژمن بە چەند کیلۆمەترێک لە کۆمپانیایەکی بیانی دوور نییە.، ئەوە ڕاستیە لێرە لە ناوچەی خۆمانە – ئەوە تەماحی کۆمپانیاکانە”.

فەین-یش بۆی زیاد کرد و وتی: “ ئەو چەکە کە ئێمە بەرهەمی دەهێنین بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن، ڕزگارکەرن، ڕزگارکەرانی ڕاستەقینە – ئەوە خەڵکی چینی کرێکارە.”

بایدن پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتنی کرێکارانی فۆرد و جەنەراڵ مۆتۆرز و ستێلانتیس دەربڕی کە ڕۆژی سێشەممە  پێی نایە دوازدەهەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیانەوە کە لە ١٥ی ئەیلولەوە دەستیپێکرد و ڕایگەیاند کە وەزیری کارەکەی، جولی سو و جین سپێرلینگ، دەنێرێت وەکو  ڕاوێژکارێك تاکو یارمەتی سەندیکاکە بدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆکەکانی کۆمپانیا.

من کۆمێنتێم نییە جگە لەوەی کە سیاسییەکان و نقابە زەردەکان باشترین خزمەتکاری سیستەمەکەن .

بە گوێرەی توێژینەوەیەک قەیرانی تێچووی ژیان لە بەریتانیا دەبێتە هۆی مردنی پێشوەختەی هەزاران کەس

26/09/2023

توێژینەوەیەک لە گۆڤاری BMJ Public Health دەریدەخات ئەمساڵ مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی 6.5% زیاد دەکات. توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە قەیرانی تێچووی ژیان پێدەچێت ببێتە هۆی مردنی پێشوەختەی هەزاران کەس لە بەریتانیا و جیاوازییەکی بەرچاوی سامان و کەلێنی تەندروستی نێوان دەوڵەمەندترین و هەژارترینەکان فراوانتر بکا.

 لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا و کۆڤید و برێگزیت، دەرچوونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و سیاسەتی ئابووری بە ملیۆنان بەریتانی بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچوی ژیانەوە کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە نەبینراوە، زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.،  ماڵە هەژارەکان قورساییەکەیان لە ئەستۆ گرتووە، چونکە بەشێکی زیاتر لە داهاتەکانیان بۆ وزە خەرج دەکەن، کە تێچووی وزە بەرزبووەتەوە. توێژینەوەیەکی نوێی تر پێشنیاری ئەوە دەکات کە مردنی پێشوەختە – ئەو کەسانەی کە دەمرن پێش ئەوەی بگەنە 75 ساڵ – ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی تێچووی ژیانەوە بە ڕێژەی 6.5% بەرز دەبێتەوە، لەگەڵ30مردنی زیادە لە هەر 100 هەزار کەس . ئەم دۆزینەوانە لە گۆڤاری BMJ Public Health بڵاوکراونەتەوە.

زیادبوونی پێشبینیکراوی مردنی پێشوەختە – لە ئاستی بنەڕەتی 463 لە هەر 100,000 کەسەوە بۆ 493 لە هەر 100,000 – یەکسانە بە هەزاران مردنی زیادە لە ساڵێکدا لە بەریتانیا.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک، هەڵاوسانی پارە دەبێتە هۆی زیادبوونی مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی 5% لە کەمترین ناوچە بێبەشەکان و بە ڕێژەی 23% لە زۆرترین ناوچە بێبەشەکان.  سیناریۆی EPG ئەمانە بۆ نێوان 3% بۆ 16% دادەبەزێنێت و زیادکردنی پشتگیری تێچووی ژیان ئەمانە بۆ نێوان 2% بۆ 8% کەمدەکاتەوە.

لە کۆتاییدا: “کاریگەرییەکانی مردن بەهۆی تێچوی ژیان و کەمکردنەوەی داهات لە ڕووی ڕاستەقینەوە ئەگەری زۆرە گەورە و نەرێنی بن، لەگەڵ نایەکسانییەکی بەرچاو لە چۆنیەتی ئەزموونکردنی ئەمانە، وەڵامەکانی سیاسەتی گشتی جێبەجێکراو بەس نین بۆ پاراستنی تەندروستی و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی نایەکسانی”.

نقابەی یەکێتی کرێکارانی ئوتومبیل لە ئەمەریکا لە مانگرتندان 

23/09/2023

UAW  ، کرێکارانی نقانەی یەکگرتوی کرێکاران لە 15ی ئەیلول دەستی بە مانگرتن کرد.  هەینی ڕابردوو سێ کارگە کە نزیکەی ١٣ هەزار کرێکاریان تێدابوو، کارگەیەکی ستێلانتیس لە شاری تۆلیدۆی ویلایەتی ئۆهایۆ و کارگەیەکی فۆرد لە شاری واین لە ویلایەتی میشیگان و کارگەیەکی کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز لە ویلایەتی وێنتزڤیل لە ویلایەتی میزۆری، دەستیان لە کارکردن کێشایەوە.

کرێکارانی ئۆتۆمبێل داوای زیادکردنی مووچەی بەرچاو و گەڕانەوەی ئەو یارمەتییانەیان کردووە کە لە کاتی پاشەکشەی ئابووری ساڵی ٢٠٠٨دا لێیان سەندراوەتەوە، بەڵام هەرگیز ئەوانە نەگەڕێندرانەوە کاتێک کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل گەڕانەوە بۆ قازانجکردن.

نقابەی کرێکارانی ئوتومبیل  ڕەخنەی لەو قازانجە چەند ملیار دۆلارییە گرتووە کە سێ کۆمپانیا گەورەکەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە دەیەی ڕابردوودا ڕاپۆرتیان کردووە، لەوانە مووچەی زۆری کارگێڕان و ملیارەها دۆلار کە لە ڕێگەی کڕینی پشک و پاداشتەوە ڕەوانەی وۆڵ ستریت کراون.

ئەم مانگرتنە مێژووییەی کرێکارانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا ڕۆژی هەینی پەرەی سەند، کاتێک سەرۆکی یەکگرتووی کرێکارانی ئۆتۆمبێل، شۆن فەین، داوای لە ٣٨ کارگەی دیکە لە سەرانسەری ٢٠ ویلایەت کرد بەشداری مانگرتنەکە بکەن. 

  ئەم مانگرتنە یەکەم مانگرتنە کە لە یەک کاتدا هەر سێ گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ئەمریکا بگرێتەوە و تادێت سیاسی دەبێت.. فەین  سەرۆکی نقابەکە ڕۆژی هەینی بانگهێشتی جۆ بایدنی کرد بۆ هاتنی بۆ هێڵەکانی مانگرتن ،  بایدن ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بڕیارە سەردانیان بکات.

شۆن فەین ئاماژەی بەوەشکردووە، “بانگهێشت دەکەین و هانی هەموو ئەو کەسانە دەدەین کە پشتگیری لە کەیسەکەمان دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵمان بن لە هێڵی خۆپیشانداندا، لە هاوڕێ و خێزانەکانمانەوە تا دەگاتە سەرۆکی ئەمریکا. بانگهێشتتان دەکەین کە لەگەڵمان بن لە شەڕەکەماندا” .  فەین وتیشی کە هەندێک پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە دانوستانەکاندا لەگەڵ فۆرددا هەبووە، لەوانە نەهێشتنی پلەیەکی کەمی مووچە، ئاسایشی کارێکی زیادە، گۆڕینی کار بۆ هەموو کرێکارانی کاتی، گەڕاندنەوەی دەستکاریکردنی تێچووی ژیان کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا نەهێڵدرا، و مافی مانگرتن بەهۆی داخستنی کارگەکان.   فەین لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا وتی: “کۆمپانیاکان دەزانن چۆن ئەمە ڕاست بکەنەوە.” “ستیلانتیس و کۆمپانیای جی ئێم بە تایبەتی پێویستیان بە هەندێک پاڵنانی جددی دەبێت.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “جیهان چاودێری دەکات، خەڵکەکەش لایەنگری ئێمەن. ئێمە بینیومانە ڕاپرسیی لە دوای ڕاپرسی دەرچوون و دەڵێن گەلی ئەمریکا پشتگیری لەو کارە دەکەن کە ئێمە دەیکەین”.

ئایندەی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا بەرەوکوێ؟

زاهیر باهیر

١٨/٠٩/٢٠٢٣

پێشبینیکردنی کۆتایی جەنگەکە کارێکی ئاسان نییە چونکە هۆکار و بەرئەنجامەکەی یاخود ڕوودانی کارەساتێکی سروشتیی….هەر کام لەمانە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

پش ١٩ مانگ تێپەڕین بەسەر دەستپێکردنیدا هێشتا جەنگەکە بەردەوامەو ڕوسیا لە پێگەی بەهێزی ئابووری و سەربازی خۆیدایە.  کەمکردنەوەی دەرهێنانی نەوتی خۆی و داخوازی زیاتری نەوت لەلایەن چینەوە،  لە ئێستادا کاریگەری خۆی لەسەر بازاڕی وزە بەتایبەتی و ئابووری ئەوروپا بەگشتی داناوە و دادەنێت .  هەنووکە نرخی بەرمیڵێك نەوت لە بازاڕدا ٩٤ دۆلارە و واپێشبینیش دەکریت کە بەم زووانە بۆ ١٠٠ دۆلار سەربکەوێتت.

لەمانەش گرنگتر درزکەوتنە نێو ئەندامانی ناتۆ و هەڵوێستی ئەمەریکا و کەنەدە وڵاتانی دیکە، سەرانی ئۆکرانیای بێ ئومێد کردووە.  ماوەیەکی کورت لەمەوبەر بوو کە سارکۆزی کۆنە سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند:  ئەوروپا ڕوسیای پێویستە.  هەروەها وتیشێ  “دیپلۆماسی و گفتوگۆ و دانوستان” “تاکە ڕێگان” بۆ چارەسەرکردنی شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا، دەبێت ئۆکرانیا سازش لەسەر ئەو زەویانەی کە داگیرکراون لەتەك ڕوسیادا بکات.

 هاوکاتیش لە کۆبونەوەی گروپی ٢٠ لە هیندستان ، ڕاگەیاندنێكی هاوبەش ڕاگەیەنرا بەهیچ شێوەیەك نەتوانرا نەك هەر سەرەکۆنەی ڕوسیا سەبارەت بە داگیرکردنی ئۆکرانیا بکرێت، بەڵکو  بە ڕاستەوخۆش نەتوانرا باسی شەڕەکە بکرێت.  ڕوسەکان و دۆستەکانیان ئەمەیان بە سەرکەوتن دانا.  لەڕاستیشدا شلۆقی و لاوازی هەڵوێستی بەرەی ناتۆ و دەوڵەتانی ڕۆژئاوای تۆمار کرد لە بەرانبەر بەرەی لایەنگری ڕوسیا یاخود بێ لایەنیی هەندێك دەوڵەت ، کە خودی ئەو بێلایەنییە بە لایەنگیریی ڕوسیا هەژمار دەکرێت.

لەمانەش زیاتر کاتێك کە دادگەی نێودەوڵەتی بڕیاری دەستگیرکردنی پوتین-یان ڕاگەیاندووە کە ئەمەش سەفەر و هەڵسوڕانی پوتین-ی تەسك کردۆتەوە،  کەچی هەر لەو کاتەدا ‘لۆلە’ سەرۆکی بەرازیل وەکو تەحەدایەك لە بەرەی ناتۆ و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند کە پوتین دەتوانێت بەشدای دانیشتنی لوتکەی گروپی ٢٠ لە ساڵی ئایندەدا کە بڕیارە لە بەرازیل بگیرێت بکات بێ ئەوەی ترسی گرتنی ببێت.  ئەمەش گرفتێکتی گەورە بۆ بەرەی ناتۆ و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا دروست دەکات . ئەو کاتە یا دەبێت ئەوان بەشداری بکەن، بەشداری کردنیشیان یانی ئەو پەڕی سازش لەتەك پوتین-دا و دابەزینی شکۆ و کەسایەتی و ڕەواجنەبوونی بڕیارەکانیانە.  ئەگەر بەشداریش نەکەن یا ئەوەتا کۆبوونەوەکە یا ناکرێت یا بە نیوەناچڵ دەکرێت بەهایەکی نابێت و بڕیارەکانی بێ بەجێهێنان و سەپاندن دەمێنێتەوە.  حاڵەتی سێیەم گواستنەوەی کۆبوونەوەکەیە بۆ وڵاتێکی دیکە کە پوتین نەتوانێت بەشداری بکات لەو بارەشدا بەرەی دووەم واتە لاینگرانی ڕوسیا ڕەنگە بەشێکیان بەشداری نەکەن.

لە  لایەکی دیکەوە دەم و قسەی ئەمەریکییەکان سەبارەت بە بڕیارە پێشینەکانیان وەکو جاران نەماوە و تا ڕادەیەك خاو بوونەتەوە گەرچی تا ئێستا ٤٣ ملیار دۆلاریان هاوکاری سەربازی کردووە بێ لە ملیارەهای دییکە وەکو هاوکاری مرۆیی.

ڕەنگە سوورنەبوونی ئیدارەی ئەمەریکی لە هاوکاری ئۆکرانیا ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی خودی ئەمەریکییەکان بێت کە چی تر نایانەوێت هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا بکرێت. بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ ئەوە نیشان دەدات لە سەدا ٥٥ ئەمەریکییەکان دژ بە هاوکاری ئۆکرانیان و لە سەدا ٥١ پێیان وایە کە ئەمریکا زۆری کردووە ، تەنها لە سەدا٤٨ دەڵێن دەبێت ئەمریکا زیاتر هاوکای ئۆکرانیا بکات.

لەمانەش مەترسیدار بۆ ناتۆ و دەوڵەتانی ئەوروپا هاتنەوەی دۆناڵد ترامپە بۆ سەر حوکم لە ساڵی ئایندەدا، کە بڕیاری داوە بە هاتنەوەی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا شەڕەکە دەوەستێنێت. هەرچی سەرەك وەزیرانی بریتانیە ، ڕیشی سوناك، لە ئێستادا بێ دەنگە.

ئەنجامگیریی

پاش ئەوەی کە پێشبینییەکانی ئەمەریکا و دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە کۆتاییهاتنی پوتین و دەسەڵاتەکەی نەهاتە دی وەکو ڕاپەڕینی ڕوسییەکان  چۆن لە هەندێك لە وڵاتە عەرەبییەکاندا لە سەردەمی ” بەهاری عەرەنی”دا ڕووی دا هەروەها هاتنە ناوەوەی سوپای ڕوسی بۆ ناو قوڵایی ئۆکرانیا و ئاسانبوونی گەمارۆدانی و کردنی کوشتارگەلێکی زۆر شکستیهێنا لە سوپای ڕوسیا. کە ئەمانە ڕووی نەدا، ئیتر دەبێت بیر لە ڕێگایەك بکرێتەوە کە هەرچۆن هەبێت هەیبەت و شکۆی ئەمەریکا و ناتۆ لەوە زیاتر نەشکێت بە جۆرێك لە جۆرەکان ئاوێك بکەن بەم ئاگرەدا و بیکوژێننەوە.  لە ئێستادا بۆی دەمی گەلێك لە دەوڵەتە ئەندامەکانی ناتۆ وتووێژکردنە لەگەڵ ڕوسیا و قەبوڵکردنی هەر هیچ نەبێت کرایمیا و یەك دوو دەڤەرێکی دیکەی ئۆکرانیایە گەر بە وەختیش (کاتیی) بێت بە فەرمی بەشێك بن لە ڕوسیا .  هاوکاتیش ڕوسیا ڕێگە بدات کە ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا. 

ئەم سازش و سازشکاریانەش تەنها و تەنها دەبێت لە ڕێگای سەرۆکە دیکتاتۆرەکانی تورکیا و هیندستان و چین و سعودییە و هەنێك وڵاتانی دیکەوە دەبێت .

لێرەدا خاڵێکی گرنگ هەیە کە بۆ زۆربەمان ناڕوونە ئەویش:  ئایا دەزگە سیخوڕییەکانی ئەمەریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا ئەوندە گەمژەو نەزانبوون لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ڕوسیادا، هەر وەکو لە عێراق و ئەفغانستان و سوریا؟ یاخود ویستی ئەوان ئەوەبوو کە ئێستا ڕوودەدات ، ئەمە پلانیان بووە و هەر بە پلانیش دەڕوات؟

من بۆ خۆم لام ڕوون نییە کە کامیان هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگەکەیە، کە ڕەنگە هەردوکیان بێت.  بەڵام ئەوەی کە لام ڕوونە جەنگەکە کارەساتی بۆ گەلی ئۆکرانیا هێنا و گرانی نەبوونیی و بێ کاری بۆ هەموو هەژارانی دونیا بە جۆرێك لە جۆرەکان هێنا.  هاوکاتیش گەورەترین سەرمایەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و بێ ئومێدی لە بنیاتنانی دونیاکی باشتر لە ئایندەدا هێنا. هەژاری و بێ کاری و گرانی و وێرانکاری و ڕاگوێزکردن و تەسكبوونەوەی ئازدییەکانی خەڵك و فروانکردنی تەوقی دەوڵەت و بەدەستڕاگەیشتنی پارەیەکی مشە بۆ کۆمپانیا گەورەکان …هەموو ئەمانەی هێنا.

Zaherbaher.com

 

خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە لیبیا

19/03/2023

خۆپیشاندەرانی لیبیا لە توڕەییدا بەهۆی مردنی زیاتر لە ١٣ هەزار کەس و سەرنگوونبوونی ٢٠ هەزاری دیکە بەهۆی لافاوەکەی دێرنا ماڵی سەرۆکی شارەوانی، عەبدولمەنام ئەلغەیسی، لیبیان ئاگردا. دوێنی، دووشەمە، بە هەزاران کەس خۆپیشاندانیان کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ‘بەپەلە’یان کردووە سەبارەت بەو کارەساتەی کە هەزاران کەسی کوشتووە.

دواتر لە ئێوارەدا خۆپیشاندەران لە دەرەوەی مزگەوتی سەحابە، بەرپرسانی لیبیایان کردە ئامانج، لەنێویاندا ئەگویلا ساڵح، سەرۆکی پەرلەمانی لیبیا کە بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیایە. هەندێکیان لەسەر سەقفەکەی مزگەوتەکە لەبەردەم قوبە زێڕینەکەی دانیشتبوون، کە هێمایەکی دێرنا بوو.

 حکومەت لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا ڕایگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی لیبیا ئوسامە حەمەد سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دێرنای لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە و ڕەوانەی لێکۆڵینەوەی کردوون.

مەنسور، خوێندکارێکە کە بەشداری لە ناڕەزایەتییەکەدا کردووە، وتی دەیەوێت لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە ڕووخانی بەنداوەکان بکرێت، کە “وایکردووە هەزاران کەسی خۆشەویستمان لەدەست بدەین”. خۆپیشاندەرێکی دیکە بەناوی تەها میفتاح ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکە پەیامێکە کە “حکومەتەکان شکستیان هێناوە لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە”، ئاماژەی بەوەشکرد، بە تایبەتی پەرلەمان تاوانبار بووە، داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە کارەساتەکە و “ئاوەدانکردنەوە لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا” کرد.

شاری دێرنا دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی لیبیا، کە بەشێکە لەو وڵاتە کە لەلایەن فەرماندەی سەربازی خەلیفە حەفتەرەوە کۆنترۆڵکراوە و لەلایەن حکومەتێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە هاوتەریب لەگەڵ ئیدارەی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی لە تەرابلوس، لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەی دامەزراوە.

چالاکوانانی کەشوهەوا لە هەفتەی چالاکییەکانیاندا لە نیویۆرک:

18/09/2023

دەیان هەزار چالاکوانی کەشوهەوا ڕۆژی یەکشەممە لە “ڕێپێوانێک بۆ کۆتاییهێنان بە سووتەمەنی بەردینی” ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری نیویۆرک.

ئۆکاسیۆ کۆرتێز لە گردبوونەوەیەکدا لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا وتی: هەموومان بۆ یەک هۆکار لێرەین، ئەویش کۆتاییهێنان بە سووتەمەنی بەردینی لە دەوروبەری هەسارەکەدا، کە لە نزیک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی هات کە لەم هەفتەیەدا سەرکردەکانی جیهان تێیدا کۆدەبنەوە،  ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکا بەردەوامە لە پەسەندکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە بەکرێدانی سووتەمەنی بەردینی و دەبێت هەر ئەمڕۆ پەیامێک بنێرین.

بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی وتی : کردەوەی کەشوهەوا پێویستی بە داڕشتنەوەی دیموکراسیانەی ئابووری هەیە.

ئەم چالاکییە گەورەترین ناڕەزایەتی کەشوهەوای ئەمریکایە لە سەرەتای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە. ئەمەش گرنگە و شەڕی گەورەی خەڵکە، بەتایبەتی گەنجان و کۆمۆنێتییەکان کە لە هێڵی پێشەوەی توندوتیژی سووتەمەنی بەردینیدا دەژین، نیشاندەدات، بۆ بەرپەرچدانەوەی و داوای گۆڕانکاری بۆ داهاتوو کە هەموو مافێکیان هەیە بەرگری لە خۆیان کۆمۆنێتییەکانیان ژیانیان بکەن.

ئەم چالاکوانانەی کەشوهەوا لە هەفتەی چالاکییەکانیان لە نیویۆرك  گردبوونەوە دژی سووتەمەنی بەردینی دەستپێدەکەن ناڕەزایەتییەکان پێشبینییەک بوون بۆ ڕێپێوانە پلان بۆ داڕێژراوەکان لە شارەکەدا پێش لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاواتەکانی کەشوهەوا لە 20ی ئەیلولدا

جێف مێرکلی سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئۆریگۆن وتی: بەڕوونی ڕزگارکردنی هەسارەکە گرنگترین پرسە کە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە. “بەڵام لێرەدا ڕاستییەكی ناشیرین هەیە: لە ئێستادا، مرۆڤایەتی شکست دەهێنێت. هەسارەکە هاوار دەکات بۆ یارمەتی”. گردبوونەوەکە یەکێک بوو لە زیاتر لە 650 چالاکیی کەشوهەوای جیهانی کە لەم هەفتەیەدا لە وڵاتانی وەک بۆلیڤیا، پاکستان، ئەسیوپیا و نەمسا و لە نیویۆرک بەڕێوەدەچیت، دەیان چالاکوان لە دەرەوەی بارەگاکە ناڕەزایەتیان دەربڕی بۆ بەڕێوەبەری سەروەت و سامانی بلاک ڕۆک و سیتیبانک لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، بۆ ئەوەی سەرنجیان بۆ وەبەرهێنانی هەردوو کۆمپانیاکە لە سووتەمەنی بەردینیدا ڕابکێشن.

بڕیارە گردبوونەوەکان بە ڕێپێوان بۆ کۆتاییهێنان بە سووتەمەنی بەردینی لە شاری نیویۆرک لە ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئەیلولدا کۆتایی پێبێت، کە لەلایەن 400 زانا و 500 ڕێکخراوەوە پشتگیری کراوە، لەنێویاندا NAACP، یانەی سیێرا و بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن.

ڕێکخەران پێشبینیان کردووە ئەم چالاکییە کە ئامانجی کۆکردنەوەی دەیان هەزار چالاکوانە لە سەرانسەری وڵات و جیهان، گەورەترین ڕێپێوانی کەشوهەوا لە ئەمریکا لە ماوەی پێنج ساڵدا دەبێ. “

کارایی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو و وزە و سووتەمەنی لەسەر ئابووریی بریتانیا

17/09/2023

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ زۆرێك لە بزنسەکانی بریتانیا مایەپووچ بووە.  ئامارەکان نیشانی دەدەن نابووتبوونی بزنس لەم دوو ساڵەدا، 2022 و 2023 زۆر خراپتر بووە لەسەردەمی کۆرۆنا.

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانە کە لە مانگی ئابدا داڕماون، نزیکەی یەک لەسەر پێنج زیاتری بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە ساڵێک پێشتر، چونکە زیانەکانی بەرزی ڕێژەی سوو و دابەزینی فرۆشەکان کاریگەرییان لەسەر بازرگانییە کێشەدارەکان داناوە.  لە مانگی ئابدا ڕاگەیەنرا  دوو هەزار و 308 کۆمپانیا لە ئینگلتەرا و وێڵز داڕماون، کە بە ڕێژەی 19% زیاتر بووە لە مانگی ئابی 2022 و زیاتریش بووە لە ئاستی پێش پەتای کرۆنا.

کۆمپانیای فرۆشیاری تاکەکەسی ویلکۆ کە لە 10ی ئابدا چووە سەر سیستەمی بەخۆداچونەوە و دواتر نابووتی خۆی ڕاگەیاند و 12 هەزار و 500 هەلی کار لە دەست چوو بە داخستنی 400 فرۆشگا، ستۆر.   پێشبینی دەکرێت لەو ماوەیەی کە لەمساڵدا ماوە ئاماژە بە مایەپوچبوونی زیاتری کۆمپانیاکان بکرێت.  دامەزراوەی پیشەسازی R3 ڕایگەیاندووە، ئیفلاسی کۆمپانیاکان بە ڕێژەی 71% زیادیکردووە لە چاو کۆی گشتی 1,347 لە مانگی ئابی 2021 و بە ڕێژەی 69% بەراورد بە ئاستی پێش پەتاکە لە مانگی ئابی 2019 (1,365) زیادیکردووە.

هەروەها ژمارەی ئەو ئیدارانەی کە ڕێگە بە پرۆسەی نابووتبوون دەدەن دەست بەسەر بەڕێوەبردنی کۆمپانیایەکدا بگرێت، بەزۆری بۆ دۆزینەوەی کڕیارێکی گونجاو ژمارەیان چووەتە سەرەوە، هەروەها لە مانگی ئابی 2022 زیاتر بووە.

شارەزایانی نابووتبوون دەڵێن بەریتانیا خۆی لە هەرەس و داڕمانی کۆمپانیاکان بەدوور گرتووە کە پێشبینی دەکرا لە چەند مانگی دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2020دا تووشی بوو، بەڵام ئێستا کاریگەرییەکانی قەرزدانی توندتر و تێچووی زیاتر لەسەر دارایی ئەو کۆمپانیایانە دەبینێت کە بەهۆی تێچوونەکەیەوە لەم قەیرانەی ژیاندا بە لاوازی ماونەتەوە.

گەنجان لەسەر سیاسەتەکانی کەشوهەوا 32 وڵاتی ئەوروپی دەبەنە دادگا*

16/09/2023

شەش گەنج خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئامادەبوون لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئەوەی هەوڵبدەن 32 وڵات ناچار بکەن بە خێرایی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییان بەرزبکەنەوە لە گەورەترین ڕێکاری یاسایی کەشوهەوای جیهان تا ئێستا. ئەو شەش ئیدیعاکارە پورتوگالییە تەمەنیان لە 11 بۆ 24 ساڵدایە، دەڵێن بەهۆی ئەزموونەکانیانەوە بووە لە ئاگرکەوتنەوە کە لە ساڵی 2017دا ناوچەی لیریای کەوتەوە و 66 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار هێکتار دارستانیان لەناوبردووە.

دوای هاوینێکی دیکە کە ئاگرکەوتنەوەکان لە سەرانسەری پورتوگال، یۆنان، ئیسپانیا، کرواتیا و ئیتاڵیادا سەریهەڵدا، گەنجان لە ژووری گەورەی دادگای ستراسبۆرگ لە ماوەی 13 ڕۆژدا دەڵێن سیاسەتەکانی 32 وڵاتی ئەوروپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی جیهانی بەپێی پێویست نییە و بە پێشێلکردنی ئەرکەکانی مافی مرۆڤیان .ئەوان لەلایەن کەسانێک لە سەرانسەری جیهانەوە پارەی جەماوەریان بۆ دابین دەکرێت، کە زیاتر لە 100 هەزار پاوەندیان بەخشیوە، داوای بڕیارێکی پابەندکەر لە دادوەرەکانەوە دەکەن بۆ ئەوەی وڵاتەکان ناچار بکەن بە خێرایی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییان بەرزبکەنەوە، ئەمەش دەبێتە بڕگەیەکی مێژوویی لە دادگاییکردنی کەشوهەوادا.

یەکێک لە داواکاران، ئاندرێ دۆس سانتۆس ئۆلیڤێرا، تەمەن 15 ساڵ، وتی: ئەم حکومەتە ئەوروپایانە شکست دەهێنن لە پاراستنی ئێمە.  ئێمە لە بەرامبەر کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لە سەرانسەری ئەوروپادا دەژین.  لە پورتوگال ئەم هاوینە شەپۆلی گەرمامان بەسەر هات کە خراپتر و خراپتر دەبێت.. توانای ئێمە بۆ هەر شتێک، بۆ ئەوەی ژیانمان بژین، خەریکە سنووردار دەبێت.  قەیرانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەییمان و تەندروستی دەروونیمان هەیە؛ چۆن نەترسین؟

داواکاران شەش ساڵ لەمەوبەر دەستیان بە کارەکانیان کردووە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە ئاگرکەوتنەوەی کێوی لە لیریا. ئەوان دەڵێن لە ئێستاوە کاریگەرییە بەرچاوەکانی گۆڕانی کەشوهەوایان بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی زیادبوونی شەپۆلەکانی گەرما، کە ژیانی ڕۆژانە و خوێندن و چالاکییەکانی دەرەوەیان سنووردار دەکات؛ بارودۆخی تەندروستی وەک تەنگەنەفەسی خراپتر دەکات و کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونییان دەبێت.

پارێزەرەکانیان بەڵگە دەخەنە ڕوو کە سیاسەتەکانی ئێستای32 وڵاتەکە بەو مانایەیە کە جیهان لەسەر ڕێگایە بۆ ئەوەی لە ماوەی تەمەنی گەنجەکاندا بگاتە پلەی گەرمی جیهانی3c .  یەکێک لە ئیدیعاکارەکان، کاتارینا مۆتا، تەمەن 23 ساڵ، وتی: “لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا پلەکانی گەرما لە لیریا گەیشتە زیاتر لە 40 پلەی سەدی. ئەوەندە قورسە تێبگەین کە ئەمە تەنها سەرەتایەکە لەڕووی گەرمای زۆرەوە.  شارەزایان دەڵێن لە پلەی گەرمی 3C شەپۆلی گەرمای توندتریش دەبێت کە بۆ ماوەی مانگێک یان زیاتر دەخایەنێت.  ئەمەش شتێکی باوەڕپێنەکراو دەبێت. ،حکومەتەکانی جیهان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە ئەم کارە بوەستێنن. حکومەتەکانی ئەوروپا هەڵدەبژێرن کە بەشداری خۆیان نەکەن.  ناتوانین دانیشین و سەیری ئەم ڕووداوە بکەین”.

ئاندرێ پشوو لە قوتابخانە وەردەگرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە دانیشتنەکەی ستراسبۆرگ بکات لە 27ی ئەیلول لەبەردەم 17 دادوەری ECHR. بۆ دانیشتنەکە لەگەڵ هاوڕێ داواکارەکانی بە پاس و شەمەندەفەر دەگاتە ئەوێ.  وتی: “من لەوێ دەبم، دەبێت لەوێ ببم ، نەمدەتوانی لە هیچ شوێنێکی تر بم“. وتیشی: “ئەوەی زۆرتر من دەترسێنێت ئەوەیە کە لە دوای ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی 2017ەوە هەموو شتێک خراپتر بووە“. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەو کاتەوە شەپۆلی گەرمای ڕیکۆرد شکێنمان هەبووە، هەسارەکەمان لەدەست دەدەین و زۆر ترسناکە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لێرە لە پورتوگال ئێمە یەکێکین لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە. ، ئەمساڵ پلەی گەرمیی 43Cمان هەبوو؛ کە لەڕادەبەدەر گەرمە، لە دوبەی گەرمتر بوو. ئاسایی نییە. هەوڵ دەدەم ژیانم بنیات بنێم، بچمە قوتابخانە و بخوێنم، بەڵام زەحمەتە لە گەرمای وادا تەرکیز بکەم، خەوتن قورسە، دواتر دووبارە خوێندنەوە قورسە. ، کاریگەری لەسەر هەموو ژیانم هەیە”.

جێری لیستۆن، پارێزەری باڵای نوسینگەی گلان، ڕایگەیاندووە، ئەو کارە لە دژی ئەو 32 نەتەوەیەی ئەوروپا دەگیرێتەبەر، چونکە هەموویان بەشدارییان لە قەیرانی کەشوهەوادا کردووە و ڕێوشوێن لە هەموویان پێویستە بۆ پاراستنی ئایندەی گەنجان. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم گەنجانە ڕووبەڕووی داهاتوویەکی گەرمای بەرگە نەگیراو دەبنەوە؛ نوێترین ڕاپۆرتی IPCC ئەم بارودۆخانە بە شتێکی ناشیاو وەسف دەکات” لیستۆن وتی.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ ئەوەشدا ئەم حکومەتانە ئیدیعاکانیان بێ بایەخ دەکەن، پێشبینی دەکەین زیاتر هەمان شت لە هەموو گەلانی ناو هۆڵی دادگا ببیستن. “بەڵام بەڕاستی دۆسیەکەمان زۆر سادەیە – ئەو زیانانەی کە گۆڕانی کەشوهەوا دەیگەیەنێت، و بەردەوامیش دەبێت، بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی ئەم گەنجانە و بۆ خۆشگوزەرانییان، پێشێلکارییەکی ڕوونە بۆ مافە مرۆییەکانیان.”

…………………………….

*ئەمەی سەرەوە وەرگێڕانی بەشێکی وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانی ١٤ی مانگە

بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو لە لایەن بانقی مەرکەزی ئەورپاوە چی دەگەیەنێت؟

زاهیر باهیر

15/09/2023

دوێنی بانقی مەرکەزی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ جاری دەیەم ڕێژەی سووی بەرزکردەوە.  ڕێژەی سوو لە سەدا3.75 وە بردە سەرەوە بۆ بۆ لە سەدا 4 .  بیانوی سەرۆکی بانق ، کریستان لیگارد بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارەیە ، گوایە ئەم بەرزبوونەوەیە هاوکاری دابەزینی دەکات . شرۆڤەکارانی پەیمانگای کیل ڕایانگەیاندووە، هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی پێشبینیکراوی 0.5%ی ئەمساڵ لە بەرهەمی ناوخۆیی ئەڵمانیا (بەرهەمی ناوخۆیی گشتی) بریتین لە “لاوازی چالاکیی پیشەسازی، قەیرانی کەرتی بیناسازی و لاوازی خەرجییەکانی بەکاربەران“.

 بەگوێرەی توێژینەوەی ئابووریناسان هەروەها ماڵە فەرەنسییەکان زیاتر لە پاشەکەوتەکانیان سەرف دەکەن، ئەمەش وایکردووە کۆمیسیۆنی ئەوروپا بڵێت پێشبینی دەکات فەرەنسا لەم ساڵدا تەنها بە ڕێژەی 1% گەشە بکات و لە داهاتوودا 1.2% گەشە بکات. ڕێژەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ئیتاڵیا لاوازتر دەبێت و ئەمساڵ بە ڕێژەی 0.9% و لە داهاتوودا 0.8%.لە حاڵی حازردا گەشەی ئابووری وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا لە وەستاندایە .  تەخمینکردن و چاوەڕوانکردنی گەشەی ئابووریی لەو وڵاتانەدا نەك هەر لە جێی خۆیدا نەبوو بەڵکو لە ئەمساڵ و ساڵی ئایندەدا بەرەوخراپتر ڕۆیشتووە و دەڕوات، بەتایبەت ئەڵمانیا کە چوارەم وڵاتی ئابووریی دونیایە.  هەڵئاوسانی پارە لە زۆنی وڵاتانی ئەوروپاد لە سەدا 5.6 و پێشبینی دەکەن کە ساڵی داهاتوو دابەزێت بۆ 3.2 و ساڵی 2025 بێتە خوارەوە بۆسەدەمی سەرەتای2000  کە لە سەدا دوو بوو. بەڵام ئەمانە هەمووی پێشبینی و هیوایە ، چونکە کەس نازانێت کە ساڵی ئایندە چی روودەدات لە جەنگ و کارەساتی سروشتی و ڕەتکردنەوەی ئەم سیستەمی جەنگ و چەوساندنەوە و وێرانکارییە لە لایەن کرێکاران و خەڵکەوە .  

زیادبوونی ڕێژەی سوو کارایی خراپ دادەةیت لەسەر گەشەی ئابووریی ، هەر لە ئێستاوە زۆرێك لە کەرتە تایبەتییەکان و کۆمپانیاکان کاردانەوەی خۆیان بەرانبەر ئەم زیادبوونی ڕێژەی سووە  هەبوو. بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئابوورییەکان لە سەرانسەری ناوچەی دراوی 20 ئەندامدا تووشی خاوبوونەوەیەکی گەورە بوون لە چالاکییەکانی کەرتی تایبەتدا، زیادبوونی تێچووی قەرزکردن پێشوازی لێناکرێت. ئەڵمانیا کە دڵی پیشەسازی یەکێتی ئەوروپایە، ئەمساڵ کەوتە پاشەکشەی ئابووری، لەکاتێکدا فەرەنسا و ئیتاڵیا لە وەستان نزیکبوونەتەوە و ڕێژەی گەشەکردنیان تەنها کەمێک لە سەرووی سفرەوەیە.

بەرزبوونەوی ڕێژەی سوو لە لایەن بانقی مەرکەزیی یەکێتی ئەوروپاوە نەك هەر زەرەری بۆ ئابووری ناوخۆی خودی ئەوروپاوە هەیە بەڵکو بۆسەر ئابووری بریتانیاو وڵاتانی دیکەش . دوای ئەوەی کە بانقی مەرکەزی ئینگلتەرە بۆ جارێکی دیکە ڕێژەی سووی بەرزکردەوە کاردانەوەی بزنس و ئابووری بۆدەرکەوت بڕیریان دا کە ڕەنگە یەكجاری دیکە ڕێژەی سوو بەرزبکەنەوە، ئەویش لە ئێستادا نا، بەڵا ئێستا چاریان نییەو بۆ وەستان لە بەرانبەر بەهای دراوی یورۆدا دەبێت ڕێژەی سوو لە بریتانیاش-دا بەرز ببێتەوە لە بەرانبەر یورۆدا تاکو بەهای دراوی پاوەند لە ئاستی یورۆدا وەکو خۆی بمێنێتەوە و نەشکێت. بەبەرزبوونەوەی بەهای پاوەن-یش دوا بزمارە  کە دەدرێت لە تەرمی سەر تەتەشۆری ئابووری بریتانیا کە بە دڵنیاییەوە لە قۆناخی هێواشییەوە پێ دەنێتە قۆناخی وەستان و مەنگبوونەوە.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو لە ئەوروپا و بریتانیادا ڕەنگە ببێتە دانی بیانوو بە بانقی فیدراڵی ئەمەریکی کە ئەویش ڕێژەی سوو لەوێ بەرز بکاتەوە ، بەمەش بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە، هەر ئاواش وڵاتانێك کە بازرگانی و مامەڵە بە دۆلار و یورۆ دەکەن باری ئابوورییان ئەوەندەی دیکە خراپتر دەبێت.