All posts by azadebram

ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خەڵکی دژ بە حکومەت لە یۆنان

01/03/2025

دوێنێ ، هەینی، 28ی شوبات دوو ساڵ تێپەڕی بەسەر بەیەکادانی دوو قیتار لە یۆنان ئەمەش دووبارە زیاتر لە 100 هەزار کەسی هێنایە سەر  شەقام لە ئەسینا و گەلێك شاری تری یۆنان  

شەوی 28 ی شوباتی 2023 دوو شەمەندەفەر لە ‘ گەرووی تەمپە’ لە ناوەڕاستی یۆنان پێکدادان: شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر کە لە نێوان شارەکاندا بەرەو سالۆنیکی دەڕۆیشت و لە ئەسیناوە بە خوێندکارانەوە ڕۆیشتبوو، هەروەها شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر کە لە باکوورەوە بەرەو باشوور دەڕۆیشت. پێکدادانەکانیان ئەوەندە توند بوو کە گالیسکەی پێشەوەی دوو لوکۆمۆتیڤەکە تەقیەوە و بوو بە تۆپێکی ئاگرین کە دەستبەجێ چەند کەسێک لە قوربانییەکانی سووتاند. هەرگیز پاشماوەی زۆر کەس نەدۆزراوەتەوە.

دوو ساڵ بەسەر مردنی 57 کەس و برینداربوونی دەیان کەس لە خراپترین ڕووداوی شەمەندەفەر لە مێژووی یۆناندا، سەدان هەزار خۆپیشاندەر گۆڕەپانەکانی سەرتاسەری وڵاتەکەیان پڕکردەوە و مانگرتنی گشتی تۆڕی گواستنەوەی ئیفلیج کرد لە ڕژانی سەر شەقامی ناڕەزاییکەران و خۆپیشاندەران کە ئەو پەڕی توڕەییان نیشان دا  بەهۆی مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ کارەساتەکەدا. تا کاتژمێر 11 ی بەیانی ڕۆژی هەینی زیاتر لە 100 هەزار کەس لە گۆڕەپانی سینتاگما لە ئەسینای پایتەخت کۆبوونەوە. هەزاران کەس کە بەهۆی پڕبوونی شەمەندەفەرەکانی میترۆ نەیانتوانی بگەنە ناوچەکە لەبری ئەوە تووڕەیی خۆیان لە دەرەوەی وێستگەکانی گەڕەکی پایتەخت دەرخست.

درێژی تەمەن لە بریتانیادا لە داکشاندایە

Zaher Baher

19/02/2025

دەیەیەك زیاترە کە بریتانیا تەمەنی خانەنشینی زیادکردووە لەبەر ئەوەی کە ڕێژەی درێژی تەمەن لەسەردایە .  ئەمەی کە بریتانیا کردی لەسەر ئەو توێژینەوەیە بوو کە دەرکەوت لە نێوانی ساڵانی 1990 و 2011 دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو تەمەن درێژ بووە .  لە ئێستادا تۆژینەوەی زۆر کراوە کە لە دوای ئەو کاتەوە لە ڕاستیدا ڕیژەی تەمەندرێژیی لە بریتانیادا لەچاو وڵاتانی ئەوروپادا زۆر لە داشکاندندایە .

ئەمەش شتێکی چاوەروانکراوە کە لە کاتێکدا  ژیان و بژێوی زۆربەی خەڵکی بریتانیا لە خراپەوە بۆ خراپتر چووە .

ئەو ژیانخراپییەو نەبوونی داهاتی گونجاو وای لە خەڵکانێکی زۆر کردووە کە ستایەڵی ژیانیان بەرەو خراپتر بروات سەبارەت بە خواردنی خراپی هەرزان ، گرانی سێنتەرەکانی ڕاهێنان ، داخستنی سێنتەرەکانی لاوان ، ژمارەیەکی زۆری خەڵك تەنانەتە ئەوانەشی کە کار دەکەن بە هاوکاری سێنتەری خواردن بەخشینەوە دەتوانن ئیدارەی ژیانیان بدەن .  ئەمانەش هەمووی نەخۆشی زۆری دروست کردووە ، قەڵەوی لە ناو نەوە جیاوازەکاندا کردۆتە باو ، نەخۆشی دڵ و شەکرە و قۆڵۆن لە زۆر بوندان .

بە گوێرەی ئەو تۆژینەوەیە کە لە گۆڤاری تەندروستی گشتی لانسێت بڵاوکراوەتەوە، ” تێکڕای گەشەی ساڵانەی تەمەن لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا لە 0.23 ساڵەوە بۆ 0.15 لە نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2011 دابەزیوە . لە کۆی 20 وڵات کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، جگە لە نەرویژ هەر وڵاتێک گەشەی تەمەنی چاوەڕوانکراو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە . ئینگلتەرا زۆرترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە باشتربوونی تەمەنی چاوەڕوانکراودا، کە تێکڕای باشتربوونی ساڵانەی 0.25  لە نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2011 بووە بەڕێژەی  0.07 لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2019  بۆ ڕێژەی 0.18.  دووەم خاوبوونەوەی گەشەی تەمەنی چاوەڕوانکراو لە ئەوروپا لە ئێرلەندای باکوور بووە (کە بە ڕێژەی 0.16 ساڵ کەمیکردووە)، دواتر وێڵز و سکۆتلەندا (هەردووکیان بە ڕێژەی 0.15 ساڵ دابەزیوە). 

توێژینەوەکە بە هاوکاریکردنی زانکۆی ئیست ئەنجیلیا کراوە، گۆڕانکارییەکانی تەمەنی چاوەڕوانکراو لە 20 وڵاتی ئەوروپی لە ساڵی 1990 تا 2021 تاوتوێ کراوە. لە ماوەی پەتای کۆڤید لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2021، هەموو وڵاتان جگە لە ئێرلەندا، ئایسلەندا، سوید، نەرویج، دانیمارک و بەلجیکا کەمبوونەوەی تەمەنی تەمەنیان بەخۆیەوە بینیوە، یۆنان و ئینگلتەرا زۆرترین دابەزینیان بەخۆوە بینیوە. گەشەی تەمەنی چاوەڕوانکراو لە ساڵی 1990 تا 2011 دەگەڕێتەوە بۆ باشتربوونی ئەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە دەبنەوە.”

” ئەو وڵاتانەی کە لە دوای ساڵی 2011 بە باشترین شێوە دەستکەوتەکانیان لە تەمەنی چاوەڕوانکراودا پاراست، ئەوانیش نەرویج، ئایسلەندا، سوید، دانیمارک و بەلجیکا بوون، تەنانەت لە کاتی پەتاکەشدا توانیان هاتنەخوارەوەی تەمەن ڕاگرن . توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو وڵاتانەی کە “بە باشترین شێوە پارێزگارییان لە تەمەندرێژی کردووە” باشتربوونی تەمەنی تەمەنیان کەمتر بووە لە نەخۆشییەکانی دڵ و مردن بە شێرپەنجە.”

ئایا ئۆکرانیا بێ هاوکاری ئەمەریکا دەتوانێت لە شەرەکەیدا لەگەڵ ڕوسیا بەردەوامبێت؟

Zaher Baher

18/02/2025

ئەمڕۆ سێ شەمە لە ئاستی باڵادا  وتوو وێژی نێوانی ئەمەریکا و ڕوسیا سەبارەت بە وەستانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا هەروەها ڕێگە خۆشکردن و ئاسانکاری بۆ کۆبونەوەی نێوانی ترامپ و بوتین دەستی پێکرد .  هاوکاتیش سەرانی ئەوروپا و سەرۆكی ئۆکرانیاش ناڕازین چونکە ئەوان لە گفتۆگۆکە بەدەرنران و هیچ ڕاوێژێکیشیان پێناکرێت.

بێ گومان خودی وتووێژەکە بێ مانایە لە کاتێکدا کە هەر هیچ نەبێت نوێنەرانی ئۆکرانیا بەشداری ناکەن ، ئەمە هەر لە نوێنەرانی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپیا بگەڕێ.  نە لۆژکییە و نە عاقڵیشە کە  گفتوگۆ لەسەر ئاگربەستی نێوانی دوو وڵات بکرێت بەڵام خودی وڵاتێکیان بێ بەش بکرێت لە گفتوگۆکە.

سەرۆکی ئۆکرانیا زێلینسکی چەندبارەی کردەوە کە ئەوان بەو ئاگربەستییە ڕازی نین و قەبوڵی ناکەن .  بەڵام ناڵێت ئەی چی دەکەن؟ ئایا بێ ئەمەریکا ئۆکرانیا بە هاوکاری ئەوروپا بە تەنها دەتوانێت دەوام بە شەڕەکە بدات؟   ئەمانە و زۆر پرسیاری دیکە هەن و بێ وەڵامن لە ئێستاد.

بەڕای من هیچ گریمانێك نییە کە ئۆکرانیا و ئەوروپا بتوانن لەگەڵ ڕوسیادا دەوام بەم شەڕە بدەن بە بێ هاوکاری ئەمەریکا، هەر ئەمەشە کە سەرانی ئەوروپا ڕاگەیاندنی ئاوا نادەن چونکە توانای ئەوەیان نییە بە هۆی لاوازی تەکنەلۆجیا و چەك و تەقەمەنی پێشکەوتوتری ڕوسیا، بێ هەبوونی سوپایەکی زۆری ڕاهێنراو کە لە بەرانبەر سوپای شەڕکەری ڕووسیادا بوەستێتەوە .  تەنانەت کۆنە جێنڕالی سەرۆکی سوپای بریتانیا لە بەرانبەر ئەوەی کە سەرەکوەزیرانی بریتانیا وتی کە ئەمان ئامادەن سەربازەکانیان بنێرن بۆ پاراستین ئاگربەستییەکە ئەگەر کرا ، ئەو کۆنە جەنڕالە وتی سوپای بریتانی توانای ئەوەی نییە کە 50 هەزار سەرباز بنێرێت، دوای ئەوەش هیچ ئامادەباشییەکیش بۆ ئەوە نییە ، هاوکاتیش چانسلەی ئەڵمانی پێشنیارەکەی سەرەکوەزیرانی بەریتانیای ڕەت کردەوە .  ئەمە جگە لەوەی ئەو چەکە ئەمریکایانەی کە ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەوروپا هەیانە بڕێکیان پێویستیان بە مۆڵەت وەرگرتنە لە ئەمەریکا بۆ بەکارهێنانی ، بە دڵنیایشەوە گەر ئەمەریکا ئەو سوڵحە بکات ڕێگە نادات بە ئەوروپا و ئۆکرانیا چەکەکانی دژ بە ڕوسیا بەکاربهێنرێت .

 بەڕای من ئەو ئاگربەستییە لەسەر دەستی ترامپ دا دەکرێت، ئەو پەلەیەتی بۆ کردنی بێ ئەوەی شەیری سامانە سروشتییەکانی ناو ئۆکرانیایان لەگەڵدا بکات . مەسەلەکەش ئەوەیە ئەم دەیەوێت گوشاری زۆر بخاتە سەر چین بە نەهاوردنی گەلێك لەو کانزا سرتوشتیانەی کە لە چین هەیە . بە گوێرەی سەرچاوەیەک چین ” زۆربەی توانای پرۆسێسکردنی کانزا گرنگەکانی جیهان لە چیندایە.  بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نێودەوڵەتی، پشکی چین لە پاڵاوتنی REE ( توخمە دەگەمەنەکانی ژێر زەوی ) نزیکەی 35% بۆ نیکل، 50-70% بۆ لیتیۆم و کۆبالت و نزیکەی 90% بۆ باڵادەستییەکەی لەم دووەمیاندا، بە تایبەتی، سەرسەختە. بەپێی زانیارییەکانی USGS، (ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ) لە ساڵی 2024 دا چین نزیکەی نیوەی یەدەگی REEی جیهانی پێکهێناوە. ”  

ترامپ لەگەڵ زێلینیسکی دا پێشتر ڕیکەوتبوو کە کە لەسەدا 50 کانزا سروشتییەکان بەرێت تاکو چی تر پێویستی بە چین نەبەێت بەڵام ئەوە لەوە دەکات شکستی هێنابێت چونکە سەرۆکی ئۆکرانیا زەمانەتی ئەوەی وەرنەگرت لە پاراستنی وڵاتەکەی لە هێڕشەکانی ئایندەدا .  هەر لەبەر ئەوەشە کە ترامپ حسابی بۆ ناکات ، وەکو خۆشمان دەیڵێین دەیەوێت هەر بە کەڵەگایی ببێتە خاوەنی ئەو کانزایەنە کە نزیکەی 34 کانزای دەگمەنن لە ئۆکرانیا .

ئەمەش راپۆرتێکی دیکەیە لەسەر کانزاکانی ئۆکرانیا:  

 ” لە وتارێکی ساڵی 2022 سەرۆکی کۆمەڵەی جیۆلۆجیستەکانی ئۆکرانیا، هانا لیڤێنتسێڤا، ئیدیعای کردووە کە وڵاتەکەی نزیکەی 5%ی سەرچاوە کانزاییەکانی جیهان لەخۆدەگرێت، سەرەڕای ئەوەی تەنها ٠.4%ی ڕووبەری گۆی زەوی دەگرێتەوە، ئەمەش بەهۆی جیۆلۆجییەکی ئاڵۆزەوە کە هەر سێ پێکهاتەی سەرەکی توێکڵی زەوی دەگرێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی ئۆکرانیا خۆی کە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە ئاماژەی پێکراوە، وڵاتەکە 22 کانزای لە کۆی 34 کانزا کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا وەک کانزای گرنگ دەستنیشانکراون، لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا کانزا دەگمەنەکانی ژێر زەوییە  وەک لانتانۆم، سیریۆم، نیۆدیمیۆم، ئێربیۆم و ئیتریۆم. پێش دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا، ئۆکرانیا دابینکەرێکی سەرەکی تیتانیۆم بووە و بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا نزیکەی 7%ی بەرهەمی جیهانی لە ساڵی 2019 بەرهەمهێناوە. هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە 500 هەزار تۆن یەدەگی لیتیۆمی لەوێ هەیە، هەروەها یەک لەسەر پێنجی گرافیت لە جیهاندا کە پێکهاتەیەکی گرنگی وێستگەکانی کارەبای ئەتۆمییە هەر لە ئۆکرانیایە” 

زانیارییەکی زۆر تازە سەبارەت بە وتووێژی ئەم چەند ڕۆژەی پێشوی نێوانی  ئەمەریکا و ئۆکرانیا

Zaher Baher

17/02/2025

زانیارییەکی زۆر تازە سەبارەت بە وتووێژی ئەم چەند ڕۆژەی پێشوی نێوانی  ئەمەریکا و ئۆکرانیا.  بزانن بۆچی شەڕ کرا و چۆنیش ڕادگیرێت ، ئەم بازرگانە خوێناوییە ببینن .

ئەمەی خوارەوە قسەی ژێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کە ئەمڕۆ بڕیارە بە سەرۆکانی وڵاتانی ئەوروپای بڵێ کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە پاریس کۆببنەوە .  لێرەدا دەبینیت بۆچی ئەو سەرۆکانە شێت و هار بوون و بەوەی ترامپ ڕازی نابن چونکە لە هەریسەکە، کێکەکە بێ بەشکراون . 

چ دونیایەکی دۆزەخاوییە لەسەر دەستی لیبراڵ نیولیبراڵدا .

ئەمەی خوارەوە دوو بڕگەی قسەکانی ژێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیایە لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی وەرگیراوە:

• پێدەچێت ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی یەکەم هەوڵی دۆناڵد ترەمپ بۆ گۆشەگیرکردنی  کانزا سروشتیە گرنگەکانی ئۆکرانیا ڕەت بکاتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ملیارەها دۆلارەی ئەمریکا کە لە شەڕی ڕووسیادا خەرجی کردووە. سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک – کە هەفتەی ڕابردوو لە کیێڤ لەلایەن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سکۆت بێسێنتەوە پێشکەشکرا – هێشتا ئەو بڕگە ئەمنییانەی تێدا نییە کە کیێڤ پێویستی پێیەتی. لە چاوپێکەوتنێکی میت دی پرێسدا، زێلێنسکی مەرجەکانی خۆی ڕوونکردەوە و دەڵێت: “یارمەتیمان بدەن بۆ بەرگریکردن لەم بابەتە، ئێمەش پێکەوە پارە لەم بابەتەدا پەیدا دەکەین. و لێرەدا زۆر گرنگە کە لەم بەڵگەنامەیەدا زاراوەیەک هەبێت بۆ پاراستنی. وە ئەوەش گەرەنتییە ئەمنییەکانە. ئەگەر لە ئەمریکاوە گەرەنتی ئەمنیمان پێ نەدرێت، من باوەڕم وایە کە پەیمانی ئابووری کار ناکات. دەبێت هەمووی دادپەروەرانە بێت”.

• کانزاکانی ئۆکرانیا بریتین لە جۆرەکانی بەناو زەوی دەگمەن و هەروەها تیتانیۆم و یۆرانیۆم و لیتیۆم و ئەوانی تر. سێ سەرچاوە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا پێشنیاری کردووە خاوەندارێتی لە 50%ی کانزا گرنگەکانی ئۆکرانیا بکات. زێلێنسکی هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە نەوتیش وچەکانی سەر بە ئۆکرانیا هەیە بەڵام لەلایەن ڕووسیا دەستی بەسەردا گیراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەشی دووەم کە هێشتا باس نەکراوە بەڵام دەبێت ئەوە بێت، ئەوە ئەوەیە کە پوتین دەستی بەسەردا گرتووە … پێموایە گرنگە تێبگەین چیمان لەگەڵ ئەو زەوییە دەگمەنانەدا دەکەین کە ئێستا ملیارەها، سەدان ملیار تێدەچێت، کە پوتین داگیریکردووە. ئایا بۆ پێدانیە؟ … ئەمە ئەوەیە کە دەمەوێت باسی بکەم.”

هەرگیز سەرانی وڵاتانی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا ئەوەندە سوکایەتی و ئیهانەیان پێنەکراوە

16/02/2025

Zaher Baher

دوای بانگەشە دۆناڵد ترمپ بۆ ڕاوەستانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا و هاتنی وەزیری بەرگریی و جێگرەکەی بۆ میۆنیك ، ئەڵمانیا، سەرانی وڵاتانی ئەوروپا و یەکەێتی ئەوروپا چوونەوە ناو قەفەسەکەی خۆیان.

ئەوەی کە ئەو دووو نێردەیەی دۆناڵد ترامپ بەمانی کرد با دەواری شری نەکردووە   هەر بۆ ئیهانەیان دوای قسەکەی جێگری ترامپ جەی دی ڤانس  بۆ 30 خولەکە کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ سەرۆکی پارتی German: Alternative für Deutschland, AfD ڕاستڕەوی ئەڵمانیا کرد کە لە کاتێکدا داواکەی چانسڵەی ئەڵمانیا  Olaf Scholzبۆ بیبیبی ڕەتکردەوە.

نەك هەر ئەمە تەنانەت لە سیاسەتی یەکێتی ئەوروپاشدا دەستوەردانی کرد و بە سوکایەتیییەوە پێی وتن کە ئێوە دژ بە پەنابەر و کۆچبەر نین ، ئێوە گوێ بە دەنگدەرانتان نادەن ، ئێوە بەشە پشکی خۆتان ناخەنە بوجەی ناتۆوە ، ئێوە دیمۆکراتی نیین هەڵبژاردن هەڵدەوەشێننەوە ، ئێوە ناتوانن بەرگری لە خۆتان بکەن . تیمی بەشداربووی ترامپ بۆ گفتوگۆ لەسەر  ئاگربەستی پێی وتن ئێوە لەسەر مێزی ئاگربەستی و سازشی نێوانی ئۆکرانیا و ڕوسیا نابن ، دەتوانن ڕاوێژکار بن و وتووێژ لەسەر ئەوە بکەن ، بەڵام مافی بەڵێ و نای گفتۆگۆکاتان نییە ،  ئەمەریکا سەربازی خۆی نانێرێت بۆ پاراستنی ئاگربەستی ئەوە خاکی ئێوەیە و دەبێت خۆتان ئەوە بکەن . بە بریتانیا کە دۆستی هەرە نزیکی ئەمەریکایە وتی ئێوە دژ بە ژنانن و مافی ژنانن چونکە ڕێگا نادەن کەمپەینی دژ بە دەرهێنانی کۆرپەلە نزیك لە عیادەکان بێتەوە.

هەموو ئەو سیاسەتباز و شەرخوازنەی کە دانیشتبون گوێیان لێبوو تەنها  دەستیان لە ناو دەستاندا بوو، یا لە ناو گەڵ و گونیان دادانا و هەناسەی ساردیان هەڵدەکێشا ن هەر وەکو جامێ ئاو و دۆی ساردیان بە سەردا کرابێت .

ئەمان ئێستا هیچیان بۆ نەماوەتەوە لەو داخوازیانەی کە پێشتر هەیان بوو کەوتوون ، تەنها داوای ئەوە دەکەن کە لە گفتۆگۆ لەگەڵ ڕوسییەکان و پوتیندا  داوای گەرەننی / زەمانەتی سەلامەتی ئۆکرانیاو ئەوروپا بکرێت .  ئەمەش یانی کە خۆیان ناتوانن ئەو زەمانەتە بکەن دەبێت ئەمریکا بیکات.

لە وەڵامی ئەو هەموو سوکایەتی و هێڕشەدا ئەمان هەر ئەوەندەیان بۆ کراوە کە بانگەشەی کۆبونەوەی لوتکەیی سەرکردەکانی ئەوروپا بکەن کە ڕەنگە بەیانی بگیرێت تاکو بزانن چی بکەن لە بەرانبەر هەڵوێستی ئێستای ئەمەریکادا .

ئەم بزنسامانە سیاسی و تینو بە خوێنانەی ئەوروپا بە قسەی جۆ بایدن و ناتۆ ئەو نەهامەتێیان بەسەر گەلی ئۆکرانیا هێناو ئۆکرانیایان کردە  بەخ یا مەڕی قوربانیی .

ئەمەیە کە کورد دەڵێ بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی نایە بانی

Zaher Baher

13/02/2025

پاش 3 ساڵ شەڕ ، 3 ساڵ سەرگەردانی و ماڵوێرانی ، 3 ساڵ کوشتن  و بڕین ، 3 ساڵ ڕاکردن نیشتمان بەجێهێشتن ، 3 ساڵ سەدەها هەزار بێ باوك ، بێ برا ، بێ هاوسەر، بێ دایك، بێ خوشک، بێ دراوسێ کرا … بێ …بێ زۆر شت . بازرگانانیی شەڕ ، شەڕ هەڵگیرسێنەرانی جەنگ ، سەرۆکانی دەبەنگ ، سیاسیانی بێ ئەرزش و بێ بەهاو بەدڕەوشت … شەڕێکیان هەڵگیرسان بی ئەوەی بچوکترین مەترسیان لەسەر بێت و خۆشیان بچوکترین قوربانی بدەن، دواتریش ئۆکرانیان بە گورگان خواردوو دا .

نازانم خەڵکی ئۆکرانیا پاش ئەم هەموو قوربانییە دەبێت چی بڵێن بەسەرۆکە گەمژەکەیان، دەبێت چی بڵێن بە سیاسییە دەجال و نوێنەرانی کۆمپانیاکان و پاشکۆیانی گەورە سەرۆکان. دەبێت ڕا و هەڵوێستیان لەسەر ئەم سەرۆکە شەڕدۆستەیان ، زێلێنسکی ، چۆن دەبێت؟ بڵێی وا بە ئاسانی لێی خۆش بن و دادگەی لێنەگرن؟

ترامپ بێ ئەوەی بگەڕیتەوە بۆ سەرۆکانی شەرخوازی ئەوروپا، بێ ئەوەی حسابیان بۆ بکات، هەر وەکو ئەوەی کە پێیان بڵێت برۆن لە ورگی خۆتان بدەن وتو وێژی خۆی لەگەڵ پوتین دا کردووە و تیمێکیشی ڕێکخستوە بۆ دانوساندن لەگەڵ تیمەکەی پوتین دا.  بەم زوانەش لە سعودییە یەکتر دەبینن و دەیبڕنەوە.

ترامپ وتی : نالۆژکانەیە داوا لە ڕوسیا بکەیت بگەڕێتەوە بۆ سنوری پێش 2014 ، ئەوان شەڕی خاك و زەوی خۆیانیان کردووە ، نابێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی ناتۆ، ئەمەریکا هیچ بەرپرسیارییەکی پاراستنی خاکی ئۆکرانیا و ئەوروپا هەڵناگرێ، پاراستنی ئۆکرانیا لە ئەستۆی ئەورپاپیە ، هیچ جۆرە هاوکارییەکی ئۆکرانیا ناکات …. ترامپ شتی زیاتری وت و ئاگری بەرداوە لە 7 دەوڵەتی ئەوروپا و هەموو یەکێتی ئەوروپا کە هەر پیاوخراپی و قونەدڕێیکەیان بۆ مایەوە.

 بریتانیا ڕاگەیاندنی توند دەدات ناهەقیشی نییە هەر ساڵی پار 4.5 ملیار پاوەندی لەو بزنسەدا سەرف کردووە ئێستا ڕەنگە پولێکی دەست نەکەوێتەوە و ڕەنگیشە کۆمپانیای بریتانیاش ڕێگەی پێنەدرێت بەشداری بکات لە چننینەوەی ئەو پارە و بزنسی کوشتنی سەدەها هەزارن ئۆکرانی.

جا باشە ئەمەی کە ئێستا ژێلنسکی پێی ڕازییە ، چاریشی نییە، دەی بۆ هەر لە سەرەتای شەرەکەدا ئامادە نەبوو ؟ سەرۆکە ئەوروپییەکان و ناتۆ و جۆ بایدن  چوونە بنکڵێشەیی و ئەم کەتنەیان پێدا و ئاوا تڕۆ و بێ حورمەتیان کرد.

کەم نەبوون ئەوانەمان کە دەمانوت ئەم شەڕە بە زیانی کرێکاران و هەژارانی هەر دوو وڵات ، ڕوسیا و ئۆکرانیا ، باقییەکەی تریشمان لە هەر کونجێکی ئەوروپادا بین دەگەڕێتەو و زەرەرمەندی گەورە دەبین ، دەمان وت لەم شەڕەدا شكۆی ناتۆ و ئەمەریکا و وڵاتانی غەرب دەشکێت ، پوتین لە کۆتاییدا سەر بە هەموویان شۆڕدەکات ئەوەی کە دەیەوێت دەستی دەکەوێت . دەمان وت پوتین دیکتاتۆرە و فاشییە و دەربەستی مردن و کوشتن و بڕینی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی نییە بەردەوام دەبێت لە جەنگەکە تا ئەو کاتەی ئەوەی کە دەیەوێت بەدەستی دەهێنێت.

بەداخەوە زەرەرمەندی سەرەکی هاووڵاتیانی ئۆکرانیا بوون و دواتریش هاووڵاتیانی ڕوسیا.

دەڵێن کە ئەمەریکا دەپژمێت جیهان تووشی هەڵامەت دەبێت

Zaher Baher

04/02/2025

لە ڕاستیدا نەك هەر ئەمەریکا بەڵکو یەكێك لە هەرە ساماندارە ملیاردەرەکانی دونیا وەکو ئێلون مەسك بۆ نموونە بپژمێ  وڵاتانێکی زۆر تووشی هەڵامەت دەبن .

مەبەست لەم پەندە ئەوەیە کە ڕاگەیاندنێك لە ئئیدارەی ئەمەریکییەوە دەدرێت کارایی خۆی لەسەر بۆرسە و بازاڕی دونیا و دراوەکانی وەکو پاوەند و دۆلار و یورۆ ئەوانی دیکەش بە دوایدا، دادەنێێت .

دۆناڵد ترامپ پێش دەستبەکاربوونی هەڕەشەی ئەوەی کرد کە گومرگ لەسەر کاڵای هاوردەی چەند وڵاتێك زیاد دەکات گوایە لە بەرژەوەندی ئابووری و ئەمەریکایە و پارەیەکی باشیش دەخاتەوە ناو خەزێنەی ئەمریکییەوە .

پێرێ و دوێنی بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی لە سەدا 25 ی گومرگی لەسەر کەنەدە و مەکسیکۆ و هەروەهاو لە سەدا 10 شی لەسەر هاورردەی چین و وڕاوەی ئەوەش دەکات کە لە سەدا 10 ش لەسەر هاوردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاس دابنێت .

ئەمەش پێی دەوترێت جەنگی بازرگانیی ، یاخود جەنگی ئابوریی، کە ئەوەی زیاتر لە کۆمپانیا گەورەکان و حکومەتەکان زەرەرمەند دەبێت داینشتوانن ، هاووڵاتییانی خودی وڵاتەکە خۆیەتی .  زیادکردنی گومرگ ئەو وشەیەی کە ترامپ وتی ئەو وشەیەی لە فەرهەنگی زمانەوانییدا لە هەموو وشەیەکی دیکە پێ خۆشترە.

لەم ڕەدەڵ و بەدەڵەدا دوو خاڵی گرنگمان بۆ دەردەکەوێت :

یەك : بە هێزیی و بەیەکەوەگرێداراوی  سیستەمەکە لەسەر ئاستی دونیا کە چەندێك یەکگرتووە و چۆن چووە بەناو یەکدا و بوونەتە پاشکۆی یەکدی بە شێوەیەك کە هەموویانی بەیەکەو گرێداوە.

دوو: هاوکاتیش بێ هێزی و لاوازی ئەم سیستەمان بۆ دەردەکەوێت کە بە ڕاگەیاندنێك چۆن بەشێك لە بەهای  دراوەکان دادەبەزێ و بازاڕ و ئابوری وڵاتانێک لاواز و لاواز تر دەبێت .

کاتێک کە دۆناڵد ترامپ پرسی زیادکردنی گومرگی لەسەر هاوردەی ئەو وڵاتانە دانا لە ماوەیەکی کەمدا  هەژموونی خۆی لەسەر بازاڕ و بەهای دراوەکان و پشکی کۆمپانیاکان دانا هەر بۆ نموونە : FTSE 100 بەڕێژەی لە سەدا 1.4 و Nikkei لە یابان بە لە سەدا 2.8  پشکەکانیان هاتنە خوارەوە ئەمە هەر لە کۆتایی ڕۆژی دووشەمەدا.  پشکی  Wall Street لە سەدا 2 دابەزی، Nasdaq لە سەدا 1.2 دابەزی FTSE 100 لەندەن لە سەدا 1 پشکەکانی دابەزین، DeepSeek بە ڕێژەی لە سەدا 5 دابەزی.  کۆمپانیای ڤالیۆی فەرەنسی کە دابینکەری پارچەی ئۆتۆمبێلە بە ڕێژەی 8% دابەزینی بەخۆیەوە بینی. نرخی پاوەند بە ڕێژەی لە سەدا 0.6 لە بەرانبەر دۆلاردا بەهاکەی دابەزی و بەڵام لە بەرانبەر یورۆدا بە ڕێژەی لەسەدا 0.5 سەرکەوت .

تەماشای ئەو ئامارانەی سەرەوە بکە و بزانە چی ڕوویداوە بە بڕیارەکانی ترامپ .  بەڵام وڵاتانی مەکسیکۆ و کەنەدە و چین هەرەشەیان کرد وتیان ئەوانیش بە ڕۆڵی خۆیان گومرگ لەسەر هاوردەی کاڵای ئەمەریکی دادەنێن  ئیتر هەر دوێنێ درەنگێك ترامپ بڕیاری دواخستنی بڕیارەکەی پێشتری بۆ ماوەی مانگێك لەگەڵ کەنەداو مەکسیکۆ ڕاگرت تاکو وتوێژی لەسەر بکەن ، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ  تۆزێك ئارامیی بۆ بازاڕ و بۆ هەڵبەز و دابەزی دراوەکان و بەرز و نزمبوونەوەی پشکەکان گەڕایەوە .

بێ گومان گەر بڕیارەکەی ترامپ بخرێتە کارەوە و پەل بهاوێژێت بۆ ولاتانی ئەوروپاو بریتانیا و وڵاتانی دیکە ئەوە ڕۆڵی کاریگەر لەسەر ئابووریی دادەنێ واتە ژیانی خەڵکی ئێکجار گران دەبێت و کولفەی ژیان زۆر زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بۆچی؟

بەرزبووەنەوەی گومرگ لەسەر ناردنە دەەرەوەی کاڵاکان واتە هاوردەیان بۆ ئەمەریکا و ولاتانی دیکەش بە ڕۆڵی خۆیان کردنی هەمان شت ،  دواجار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە واتە زیادبوونی کولفەی ژیان.  بۆ چارەسەری ئەمەش دەوڵەتەکان فۆرمیلەیەکی ئامادەکراوی هەمیشەییان هەیە ئەویش بەرزکردنەوەی سووە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای پارەکەیان . بەرزکردنەوەی سووش دەبێتە هۆی بەربوونەوەی ڕیژەی سەراپای سووی قەرزەکان و سلفەی عەقار هەموو سەلفەکانی دیکە .  ئەمەش یانی جگە لە خراپتتربونی ژیانی خەڵکیش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وەبەرهێنان، واتە زۆرێك لە سەرمایەداران دروستکردنی پرۆژەی نوێ و تەواوبوونی پرۆژەکانی ئێستایان رادەوەستێنن. ئەنجامەکەشی  یانی کەمکردنەوەی کرێکاران یا لانی کەم کەمکردنەوەی کرێیان.  ئیتر بەم شێوەیە ئەم بڕیار یا ئەم کارە کارایی لە سەر ئەوی تر دادەنێت تاکو ڕیفۆرمێکی دیکە دەکرێت لە سیتمەکەدا با ئەوانە هەڵدەوەشێتەوە یا بانقەکان لە پێدانی قەرزدا ڕێژەی سوو دادەبەزێنن.

ئەی ئەگەر گرفتەکە بە جۆرێکی دیکە ڕووبدات؟

واتە گرفتەکە لەسەر دەستی دەسەڵاتداران و سەرمایداراندا نە خولقێت، بەڵکو لە هەندێك لە کۆمپانیا گەورەکانی وەکو ئەمازۆن و تێسلا و ئەوانی دیکە و بۆرصەکاندا کرێکار و کارمەندەکانیان مانبگرن و دەست بەسەر کۆمپانیاکاندا بگرن ، بێ گومان گرفتی ئابووری یا دەتوانرێت بوترێت قەیرانی ئابووری سیتەمەکە پاش ئەوەی ئەم چالاکییە ڕاستەوخۆیە دەگوێزرێتەوە بۆ شوێنەکانی دیکە و نێو کۆمپانیا و کارگەکان و بۆرصەکانی دیکە ، قەیرانە ئابوورییەکە دروست دەبێت .

قەیرانەکە بە جۆرێك دروست دەبێت کە هەرگیز سەرمایەداران و دەوڵەتەکان توانای چارەسەرییانی نییە و دەبێت بەری بۆ شل بکەن تاکو قەیرانەکە بە ئاقاری دروستی خۆیدا دەڕوات و شتێکی دیکە دێنێتە دی.

بەداخەوە کە لە ئێستادا ئاسۆی ئەو گریمانە لە هیچ شوێنێکی دونیاوە دەرناکەوێت ، بەڵام کەسیشمان ناتوانین پێشبینییەکی تەواوی داهاتوو بکەین بزانیین ئایا ڕەوتی ژیان بەرە و باشتر دەڕوات یا خراپتر ، ئەوە ڕوودەدات یاخود ڕوونادات .

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی سێربییا  فراونتر و گشتگیرتر بووە

02/02/2025

ماوەیەکە خوێندکاران خۆپیشاندان دەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن دژ بە گەندەڵی حکومەتەکەیان هەروەها یادکردنەوەیەکی ئەو 15 کەسەی کە 3 مانگ لەمەوپێش بەهۆی هەرەسهێنانی سەقفی یەکێك لە وێستگەکانی قیتاردا ڕووی دا .  کە ئەو کاتە هەمووان هاوڕابوون کە ئەم کارەساتانە بە هۆکاری گەندەڵی و نەبوونی شەفافی و گەورەبوونی کەلێنی نێوانی سامانداران و هەژاراندا ڕوودەدەن.

ئێستا ئەو ناڕەزایەتیانە لە بازنەی تەنها خوێندکاراندا نەماوەتەوە و بە سەدەها هەزار کەس لە نزیکە 100 شار و شارۆچکەدا ڕوویداوە و خەڵکانێکی زۆر لە جوتیاران و کاسبکاران و کرێکاران و کەسانی دیکە بە پێیانەوە پەیوەست بوونەتەوە. 

ناڕەزایەتیکەران لە ئێستادا داوای دەست لە کار کێشانەوەی بەرپرسان دەکەن و دەڵێن چۆن 25 ساڵ لەمەوە بەر بە زەبری فشاری خەڵکیی توانییان کە میلاسۆفییج-ی سەرۆکی ئەو سەردەم لە دەسەڵات داگرن ئاواش دەتوانن بەرپرسانی دیکەش بهێننە خوارەوە.

چالاکی ڕاستەخۆ

31/03/2025

دوێنێ 5شەمە، 30/01 ، زیاتر لە 1000 کەس لە لەندەن لە چالاکییەکی راستەوخۆ لە بەردەم دادگەی باڵای ئینگلتەرەدا بۆ ماوەیەکی زۆر شەقامی سەرەکی  بەردەم دادگەیان داگیر کرد وەکو لە وێنەکاندا دیبینیت .

چالاکییەکە بۆ هاوپشتی 16 چالاکوانی ژینگە کرا کە پارەکە دادگە بڕیاری 41 ساڵ ، لە نێوانی هەموویاندا،  بەندکردنیانی دا. حوکمەکەیان تەواو پرس و بڕیارێکی سیاسیانە بوو چونکە حاکم لە کاتی دادگاییکردنیاندا بە هیچ شێوەیەك نەیهێڵا کە هیچ بەرگرییەك لە خۆیان بکەن، هەڕەشە کرد و وتی هەر دەم بکەنەوە حوکمەکەیان زیاتر دەبێت ،  واتە حاکم هەر قسەی پارێزەری لایەنی دژ بەوانی بیست نە قسەی ئەمان و نە ڕێگاشی دا بە جییوری [ لێرە لە هەموو دادگایکردنێک کۆمەڵێك خەڵک بانگدەکرێن، ئەوان گوێگری کەیسەکان دەبن لە هەموو لایەنەکانەوە بێ ئەوەی کە هیچ زانیارییەکی پێشینەیان لەسەر کەسانی تاوانبار هەبێت ، دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن و حاکم بە گوێرەی ڕای ئەوان پاشخانی تاوانباران حوکمەکەی دەدات .  کەیسی ئاوا هەیە 5 بۆ 6 مانگ دەخایەنێت.  لەو حاڵەتدا لیژەنەی جییوری  نابێت سەفەر بکەن نابێت بە هیچ شێوەیەك لە بارەی دادگەو مەحکەمەکەوە قسە بکەن ] .  بەڵام لەم دادگاییکردنەدا  حاکم یەکسەر حوکمی دان بەوەی کە خۆی دەیویست .

لەمەش خراپتر حاکم بڕیاریشی دا کە کەیسی ئەم 16 کەسە ناتوانرێت ئیستیئناف بکرێت .  دوێنێ لەو چالاکی راستەخۆیەدا داوای ئەوە کرا کە دەبێت جییوری مافی ڕادانی هەبێت و ئەو ئازاد بێت لە بۆچوون و بڕیارەکانیدا،  بەندکراوانیش مافی ئیستیئنافی کەیسەکانیان هەبێت . لە ژێڕ فشارێکی زۆردا دوا جار حەکم ڕێگای دا کە مفای تێڕوانینەوەی کەیسەکان بدرێت بە بەندییەکان و ڕؤژی 30/01/2025 بۆ ئەوە تەرخان کرا ، واتە دوێنێ 5 شەمە کەیسەکانیان وتووێژی لەسەر کرایەوە. تا ئێستا دیار نییە کە ئایا ئەو چالاکییەی دوێنێ بەرێکی دەبێت یا نا؟ بەڵام وەکو کەمپەینێکی میدیایی زۆر گرنگ بوو و دەنگێکی زۆری دایەوە .  دوای ئەوەش بە دڵنیاییەوە کارایی لە سەر دادگاش دادەنێت کە ئەو ڕاستیە دەبینن کە خەڵکی چەندێك پەرۆشە بۆ پاراستنی ژینگە کە لە ڕۆژێیکی وەکو دوێنێدا کە دەوام هەبوو کەچی هێشتا زیاتر لە 1000 کەس بەشداری ئەو چالاکییەیان کرد .

با خەیاڵ بکەین بە واقیع، با گریمان بکەینە مسۆگەر

Zaher Baher

28/01/2025

ئەمڕۆ کە باس لە هەندێك شت دەکەیت هەر بۆ نموونە لە لیەكێك لەو گروپانەی کە من چالاکم تێیدا لەسەر ئاستی لەندەن گروپێکە کە لە شوباتی سالی پارەکەدا دامان مەزراند بۆ کردنی کەمپەینێك بۆ بەخۆڕایکردنی هاتووچۆ بە پاس و قیتار بۆ هەموان لە لەندەدندا تەنانەت ئەوانەشی بە گەشت دێنە لەندەن، یا خود پۆستێك یا وتارێک دەنوسیت یەکسەر کۆمەڵێك کەس دێنە سەر خەت، یاخود پرۆتێستێك بۆ مەبەستێك دەکەیت، کەسانێك دێن قسەت لەگەڵدا دەکەن، یاخود لە کۆبوونەوەیەکد قسە لەسەر هەندێك ئامانج دەکەیت ….. تد، لە هەموو ئەمانەدا کۆمەڵە کەسانێك دێنە پێشەوە یەکسەر پێت دەلێن ئەوەی کە تۆ باسی لێدەکەیت، ئەوەی کە تۆ دەتەوێت، ئەوەی کە تۆ دەینوسیت، ئەوە خەیاڵە .

بێ گومان لای ئەمانە ئەوە خەیاڵە چونکە یەکەم:  سیستەمەکە بە تەواوی مێشکی داگیرکردون، ئەوەی ڕواندووە لە مێشکیاندا کە هیچ شتێك ناکرێت ، ئاسنی سارد کوتانە، یا شتێکی باشتر لەمە ناکرێت .

دوو: ئەم خەڵکانە ئەوەیان لەبیر دەچێت کە هەموو شتێك کە کراوە و دەکرێت هەر هەمووی پێشوەخت خەیاڵی لێکراوەتەوە، کاری بۆ کراوە ، زەمینەی بۆ خۆشکراوە دواتریش بووەتە واقیع.

سێ : ئەو دەسکەوت و تاڕادەیەك خۆشگوزەرانییەی کە ئێستا خەڵکی بە بەراورد بە 60 بۆ 70 ساڵ لەمەوبەر بەدەستی هێناوە، بێ هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵە خەڵکێك، دواتر زۆرینە ڕووینەداوە.  ئەوەی کە ئەمڕۆ دەینینین کاتی خۆی  کۆمەڵە خەڵكێك کردویانەتە  ئامانج و خەباتیان بۆ کردووە لە سەرەتادا هەمیشە کۆمەڵە خەڵكێكی کەم بووم .  هەمیشەش کۆمەڵێك خەڵك هەر هەبوون کە تا ڕادەیەك زۆرینە بوون کە ئەوی کە کەمینەکە لە پێناویدا تێکۆشانی بۆ کردووە بە کەمیان گرتووە و لۆمەیان کردون کە کەسانی خەیاڵین ، کەسانی یوتۆبیین .

من دەڵێم گرنگ نییە تۆ گریمان بکەیتە واقیع ، ئەوەی گرنگە مەحاڵ بکەیتە واقیع. ئەمەش لە سەدا سەد دەکرێت و شیاوی کردنە.