All posts by azadebram

دروشمی شۆڕشی خوێندکارانی فەڕەنسا، ساڵی 1968

31/03/2025

کۆمەڵێ مامۆستا و خوێندکار لەزانکۆ و قوتابخانەکان ، توانیان گەورەترین گۆڕانکاری لەو وڵاتە ئەنجام بدەن، کە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدابێت لەبەرهەمەکەی دەخۆن و بۆ تاهەتایە گەندەڵکارانیان خستە زبڵدانی مێژووەوە، کارێکیان کرد، ئەو شۆڕشە دواجار پەلی کێشا بۆ زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکاش.

دروشمی شۆڕشی خوێندکارانی زانکۆ لە ١٩٦٨ ی فەڕەنسا

ـــــــــــــ

١-تۆ ئازادم مەکە خۆم ئەم کارە دەکەم.

٢-ئەم دنیایە ڕابگرن ، دەمەوێ داببەزمە خوارێ.

٣-مرۆڤ نە ژیرە ، نە گەمژە بەر لە ھەر شتێک

(بونەوەرێکی ئازادە).

٤-لە ژیاندا ماف ئەسەندرێت و نادرێت.

٥-یەکێک لە کاریگەرترین چەک و ئامڕازەکانی

شۆڕش بوێری و ڕیسککردنە.

٦-سەردەمی زێڕین ئەو سەردەمانە بوو کە زێر تێیدا

باڵا دەست نەبوو.

٧-پیرۆزی و موقەدەسات دوژمنمانن .

٨-لە ناخی ھەر مرۆڤێکدا توڕەییەکی نوستوو ھەیە.

٩-با دوای کارگە و زانکۆکان ڕای گشتی پاوان بکەین.

١٠-با تەلەفیزیۆنەکان بکوژێنینەوە و چاومان بکەینەوە .

١١-تا چەند سێکس و ئەوینداری بکەیت حەز بە شۆڕش دەکەیت ، تا چەندیش شۆڕش بکەیت ئەوەندە حەز بە ئەوینداری و سێکس دەکەیت .

١٢-با قەدەغە قەدەغە بکرێت .

١٣-ئەوەی فێری بوون فەرمۆشی کەن و خەو ببینن .

١٤-لە کۆمەڵگەیەکدا ھەموو چالاکیەک و سەرکێشییەک پەک بخات، چارمان نییە جگە لەوەی خودی ئەم کۆمەڵگەیە

پەک بخەین .

١٥-با واسەیری خەون و ئارەزووەکانمام بکەیم کە

شتگەلێکی واقعین .

١٦-لە ناخی ھەر کەسێکدا پۆلیسێک نوستوە

کە پێویستە بیکوژین

١٧-نامەوێ موحتاجی کەس ببم و کەسیش فەرمانم

پێ بکات .

١٨-حوکمەتێکمان دەوێک خزمەتی مرۆڤ بکات نەک

مرۆڤ ببێت بە خزمەت کاری .

١٩-سروشت کەسی وەک کۆیلە و خزمەتکار دروست نەکردووە .

٢٠-بونیادێک خۆی فەشەل و دارماو بێت ، پینەو پەڕۆ

کردنی کەڵکی نییە .

٢١-جێگەی داخە تەحەمولی دەسەڵات داران بکەین ، گەمژەییشە کە خۆمان دەنگیان پێ بدەین .

‎٢٢.نامەوێت ژیانم لە بەدەستھێنانی بژێوی ڕۆژانەم بەھەدەربدەم .

٢٣-با لە بری شەڕ خۆشەویستی بکەین .

٢٤-لێمان گەڕێن با ھەموو شتێک بخەینە ژێر پرسیارەوە.

٢٥-تا زیاتر بەری خۆر بگرن ، کەمتر دەژین .

٢٦-با لە ئاست خەون و خۆزگەکانمان بین.

٢٧-تاوانبار و دەست درێژی کەر ئەو کەسە نییە کە یاخی دەبێت ، بەڵکو ئەو کەسەیە کە ملکەچ دەبێت.

٢٨-پرۆسەی دەنگدان و ھەڵبژاردن تەڵەیەکە

بۆ گەمژە کردنی خەڵکی.

٢٩-با دەست بەجێ زانکۆی سۆربۆن لە مەسیحیەت

پاک بکەینەوە

. 30- میزیان پێداکەن، ئەگەر گووبێت، باشتر

دوێنێ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە تورکیا لەسەر شەقام بوون

Zaher Baher

30/03/2025

ئەو جەماوەرەی کە دوێنێ و ڕۆژانی پێشتر لەسەر شەقام بوون هەمویان جەماوەر و لایەنگرانی جەهەپە نەبوون .  ئەوەی کە بەشێک لەمیدیا پێی ڕادەگەیانین  هاتنە سەر شەقامی خەڵکی بۆ بەربوونی ئەکرەم ئیمامغلۆ بووەو و بۆ ئەوە، ئەمە هەمووی  ڕاست نییە.

لە ڕاستیدا خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دژ بەحکومەتن، ئەنتی حکومەتن نە بە تەنها دژ بە ئەردۆگان نە بە تەنهاش بۆ بەردانی ئیمامۆئۆغلۆیە . تەنها دەستبەسەرکردنی ئەو خاڵی تەقینەوەی جەماوەر بوو.

ئەو خەڵکەی کە لە سەر شەقامە خەڵکانی هەمە جۆرەن هەر یەکەیان لە گۆشە نیگای خۆیەوە واتە لەوەی کە ئەسبەقییەتی دەداتێ و لە ژیانییەوە بە گرنگی دەزانێت هاتۆتە سەر شەقام .  خەڵکانێك هەن لە بێ نانییدا هاتوون ، ژنان بۆ مافەکانیان و دژ بە بریاری هەڵوەشاندنەوەی مافەکانیان و توندوتیژی پیاوان  کوشتنیان ، هاوڕەگەزخواز و ترانس بۆ مافی خۆیان، کرێکاران دژ بە بارودۆخی گرانی و پارە کەمی ، ڕۆژنامە نوس و ئەکادیمییەکان بۆ ئازادی رؤژنامەوانی دورخستنەوەی دەستی دەسەڵات لە خۆیندنگاکان و زانکۆکان ، هەیە بۆ پرسی کورد هاتووە، خەڵکانێکیش هەن کە هەر دژ بە دینن و حکومەتی دینییان ناوێت، کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکان ئەوان هەر هەمیشە دژ بە حکومەتە سەربازیی و مەدەنییەکانی تورکیا بوون داوای ئازادی و یەکسانی دادوەری کۆمەڵایەتییان کردووە،  خەڵکانی کڕێچی لە گرانی کرێ و خراپی شوێنی ژیانیان بۆ ئەوە هاتونەتە سەر شەقام ، مامۆستا و فەرمابەران و کارمەندانی بەشە خزمەتگوزارییەکان بۆ موچە و گرانی و بیرۆکراتییەتی سیستەمەکە هاتوونەتە سەر شەقام، کاسبکاران و دوکانداران و تەکسییەکان بۆ هاتنە خوارەوەی نرخی لیرە کە بەشێكە لە بارودۆخی خراپی تورکیا هاتوونەتە سەر شەقام، خوێندکاران بۆ خاتری ئایندەیان لەسەر شەقامن ….

 ئیتر هەر یەکە و هەر توێژاڵێك بە هۆکار و بۆ ئامانجێك هاتوونەتە سەر شەقام . ئەمە ڕاپەڕینی جەماوەرییە نەك سیاسی ڕووت ، ئەمە یاخی بوونی خەڵکییە ئاپۆرەی ئەم خەڵکە کرۆکی جەماوەری و ئامانجەکانیان دەگرێتە خۆی نەك ئامانجێکی سیاسیی ڕەق و تەق .. هەمە ڕەنگەیە و هەمەجۆر ئامانجە بۆیە هەر گوۆڕانکارییەك بکرێت و ڕووبدات بە بەراورد بەم بارودۆخەی ئێستادا هیچ بەراوردێك ناکرێت.

پشتگیری ئەم هەڵسانە جەماوەرییە زەرووریە و بە گۆڕینی ئێستای ئەوەی لە تورکیادا هەیە زۆر شتی دیکە دەگۆڕێت هەم لە تورکیا و هەم لەسەراپای ناوچەکەشدا ، پەلیش دەکوتێت بۆ هەندێك وڵاتی دیکەی دەرەوەی ناوچەکەش.

 ناکرێت ئێمە لێرەدا ئایدۆلۆجییانە  بڕوانینە ئەم ڕووداوە گرنگە و بڵێین مادام داوای کۆمەڵێکی سۆشیالیستیی / ئەنارکیستیی  ناکات و شۆڕشی کرێکاران نییە ئەوە ئیتر هیچ نییە دونیا وەك خۆی دەمێنیتەوە .  ڕووداوەکان هەمیشە لۆکاڵییە پێش ئەوەی ببێتە چیهانیی  هەر لەبەر ئەوەشە کە دروشمی ئەنارکستەکان بایاخ و گرنگی خۆی هەیە :

” لۆکاڵیانە کار و چالاکی بکە و جیهانیانە بیر بکەرەوە و هاوپشتی بکە” .

ناتانیاهو بۆ داپۆشینی کارەساتی 7ی ئۆکتۆبەری 2023  و گەندەڵییەکانی سەرۆکی شن بێت-ی دەرکرد

21/03/2025

ڕۆنێن باڕ کە سەرۆکی تۆڕی سیخوڕی ناوەوەی ئیسرائیل بوو، بەناوی شن بێت پاش هەوڵێکی زۆر ناتانیاهو توانی کابینەی حکومەتەکەی بە دەرکردنی ڕازی بکات . 

ناتانیاهو هەفتەیەکە لە هەوڵی ئەو کارەدایە و 3 ڕۆژیش بە هەزاران کەس لە ئیسرائیل هاتنە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریکردن لە ڕۆنێن باڕ تاکو لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە .  ئەمە جگە لەوەی کە زۆرێك لە کاربەردەستانی کۆن و سەرۆکی کۆنی دەزگە سیخوڕییەکەش و جەماعەتی موعارەزە و ڕێکخراوی مەدنی ناحکومی هەموویان موعاریز بوون بە بڕیارەکەی ناتانیاهو کە پێشتریش داواکاری گشتی-شی دەرکرد .

پەیوەندی نێوانی ڕۆنێن باڕ و نەتیاناهو خراپ بوو چونکە ئەو لە لێپێچینەوە و دۆزینەوەی زانیارییەکاندا بوو کە هەندێك لە سەرکردەکانی حەماس لە ڕێگەی قەتەرەوە هاوکاری داراییان پێگەیشتووە .  ناتیاناهۆش لەبەرانبەر ئەمەدا ئەوی تاوانار و لۆمە دەکرد بەوەی کە ئاسایشی ئیسرائیلی نەپاراستووە بۆیە ئەوەی 7ی ئۆکتۆبەر ڕویداوە.  

دواتر  پەیوەندییەکانی نێوانیان  خراپتر بوو دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ناوخۆیی شین بێت لە 4ی ئازاردا سەبارەت بە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر کە دان بە شکستەکانی دەزگاکە خۆیدا دەنێت بەڵام ئاماژەی بە پرس و کێشە سیساسییەکانیش کردوە.

ناتانیاهۆ لە کۆتایی دادگاییکردنییەکەی کە لەسەر گەندەڵی بەردەوامە، ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن دەبێتەوە. ئەو کە تەمەنی 75 ساڵە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1996 هاتۆتە سەر دەسەڵات و 17 ساڵ سەرۆک وەزیران بووە.

لە لێکۆڵینەوەکاندا شەن بێت  لێکۆڵینەوە لە یاریدەدەرە نزیکەکانی نەتانیاهۆ دەکات بەهۆی پێشێلکردنی ئاسایشی نیشتمانی، لەوانە دزەپێکردنی بەڵگەنامەی نهێنی بۆ میدیا بیانییەکان، هەروەها گوایە پارەیان لە قەتەر وەرگرتووە، کە ناسراوە بەوەی هاوکاری دارایی بەرچاوی بە حەماس داوە.

مانگرتنی کرێکارانی کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاک لە بێرمینگەهامی بریتانیا بەردەوامە

21/03/2025

نۆ هەفتەیە مانگرتنی کرێکارانی کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری بێرمەنگەهام بەردەوامە لە ڕۆژی 11 ی مانگیشەوە مانگرتنەکەیان جدییتر و گشتگیرتر کرد کە 400 کرێکار بەشدارییان کردووە .

مانگرتنەکە بە هۆی یاسای نوێی شارەوانی شارەکەوەیە کە بۆ دەستگرتن بە پارەوە 150 کرێکار بێ کار دەکات ئەوانی دیکەش هەندێکیان تا 8000 پاوەند لە موچەکەیان ساڵانە کەم دەبێتەوە. 

دوێنێ 5 شەمە، 20ی مانگ، جارتێکی دیکە نقابەی کرێکارەکان لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانی گفتوگۆی دیکەیان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەڵام شارەوانی ئامادە نەبوو داخوازییەکانی کرێكاران جێ بەجێ بکات بۆیە گفتوگۆکە لە ئێستادا بێ ئەنجام مایەوە .

حکومەتی پارتی کرێکاران جیاوازییەکی ئاوایان نییە لەگەڵ حکومەتە پێشینەکانی حیزبی موحافیزین ، خەڵکی زۆر ناڕازییە  لێیان لە ئیدارەدانی کۆمەڵ .  بە ماوەیەك دوای ئەوەی هاتنە سەر حوکم لە سەدا 44 خەڵکی ڕایان وابوو کە ئەمان وڵات باش بەڕێوە نابەن، ئێستا ئەو ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ لە سەدا 68 .

گەلێك لە شارەوانییەکانی بریتانیا مایەپوچ بوون یاخود لەسەر قەراغی مایەپوچین حکومەتیش هاوکارییەکی وایان ناکات کە بتوانن چارەسەری کێشەکانی شارەوانییەکان بکات ، گوایە پارەی نییە ، کە ئەمە لە کاتێکدا کە خەڵکی ئەوە زۆر باش دەزانێت کە بە ملیار پاوەند دەنێرێت بۆ هاوکاری ئۆکرانیا جگە لە ناوبەناو ناردنی پارە و هاوکاری سەربازیی. حکومەت پەیمانی داوە کە هەتا ساڵی 2029 هەموو ساڵیك 3 ملیار پاوەند هاوکاری حکومەتی ئۆکرانیا بکات .

 لە لایەکی دیکەوە حکومەتە نایەوێت باجی دەوڵەمەندان و سامانداران و باجی سەر کۆمپانیاکان زیاد بکات کەچی ئامادەیە پارەی وەزارەتی بەرگریی زیاد بکای کە هیچ مەترسییەك لەسەر وجودی بریتانیا نییە نە لە ئێستا و نە لە داهاتووشدا، هاوکاتیش پارەی لە بیمەکان بڕی و هاوکاری وزەی بۆ خانەنشینان کە ساڵانە 200 پاوەند بوو بڕی و هاوکاری پیران و پەککەوتانیش زۆر کەم دەکاتەوە و پرۆسەی داخوازی ئەو هاوکارییەش زۆر زۆر گران دەکات بە جۆرێک کە لە 10 کەسدا یەكێك نەتوانێت لە تێستەکەدا سەرکەوتووبێت..

هەموو ئەمانە ناڕەزایی خەڵکی بریتانی زۆر زیاتر کردووە .

ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی سێربیا چوار مانگی تێپەڕان

16/03/2025

دوای ئەوەی کە کە لە ڕۆژی 01/011/2024 دا لە کارەساتەکەی  بانۆفی نۆڤا ساد14 کەس  بە ڕوخانی سەقفی بیناکە گیانیان بەختکرد بووە هۆی خاڵی تەقینەوە کە لە کاتێکدا گەندەڵی و خۆسەپاندن و  دانی وەزیفە بە کەسانی نزیك لە دەسەڵاتەوە دیارەدی ئاشکرای ناو کۆمەڵە و ئەمانەش ڕۆڵی خۆیان هەیە. 

لەو ڕۆژەوە تا ئێستا قوتابیان ڕۆڵی سەرەکییان هیە لە ناڕەزاییەکاندا و ناو بەناو خۆپیشاندانی خۆیانیان کردووە .  خوێندکاران کە ئایندەیەکی باشیان نەبووە و نییە لەژێر حوکمی  Aleksandar Vučić کە لە ساڵی 2010 وە حوکم دەکات . بەڵام لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا ناڕازیی و خۆپیشاندانەکان زیاتر و زیاتر بووە .  دوێنێ لە بەلگراد بە سەدان هەزار کەس لەسە شەقامەکان بوون، جوتیارانی بچوك و کەسەبە و پاسکیلوار و هەندێك لە توژەکانی دیکەش بەشداریان کردووە .

حکومەتیش بە ڕۆڵی خۆی پاگەندەی خراپ دەکات دژ بەوان.  لە میدیادا ئەوە بڵاودەکاتەوە کە ئەم خۆپیشاندانانە دەستی دەرەکی تێدایە و دەیانەوێت پەڕلەمان بتەقێننەوە و ئاژاوە دەنێنەوە.  هاوکاتیش کومپانیای گەورەی قیتارەکان تەواوی قیتارەکانی ناوخۆی ڕاوەستان بە بیانوی ئەوەی هەڕەشەی تەقینەوەی بۆمب هەیە ، بەڵام لە ڕاستیدا بۆئەوە بوو تاکو ڕێگری لەخەڵکی بکرێت و نەگەنە خۆپیشاندانەکان .  هەر ئاواش ئیدارەی پاسەکانیش، بەڵام خەڵکی بە پێ و بە پاسکیل و بە سەیارەی خۆیان لە هەوڵی پەیوەستبونەوەدان بە خۆپیشاندانەکەوە.

هاوکاتیش دەەنگۆی ئەوەی کە کێڵگەوانەکان بە تراکتۆر و لۆرییەکانیانەوە ڕێگا سەرەکییەکانیان بۆ بەلگراد گرتووە تاکو خەڵکی نەچن بۆ خۆپیشاندانەکان.

تایبەتمەندییەکانی ئەم خۆپیشاندانە :

یەك: ئامادە نین سەرۆك و سەرکردە بۆ قوتابییان و خۆپیشاندەران هەڵبژێرن ، بەڵکو بە دەستجەمعی هەموو بریارەکان دەدەن.

دوو: خۆیان زۆر بە دوور گرتووە لە پارتە موعاریزەکان و ئامادە نین بە گوێی ئەوان بکەن و ببنە بەشێك لە بەرنامەی ئەوان .

سێ: داخوازییەکانیان سنوری مافی قوتابیان و دامەزراندنیان و هەلومەرجی خوێندنیان  و ئازادییانی تێپەراندووە و گشتگیرتر بووەتەوە.

چوار: ئەمەریکا و ولاتانی ڕۆژئاوا هیچ دڵیان پێی خۆش نییە و هانیان نادەن، نوقڵ و جوکلێتیان بەسەردا نابەخشنەوە وەکو لە جۆرجیای چەند ساڵێك لەمەوبەر دەیانکرد  ، تەنانەت کوڕەکەی ترامپ دیمانەیەکی تی ڤی کردوە سەرزەنشتی خۆپیشاندەرانی کرد.  ئەمەریکا و غەرب داوا دەکەن کە هەرچۆن هەیە حکومەت خۆی بپارێزێت لە کوشتن و سەرکوتکردن  گەرچی حکومەتی ئێستای سێربییا نزیکە لە ڕوسیا و چینەوە.

لە ئستادا هەمووان تەماشاکارن و چاوەڕوان دەکەن کە بزانن چارەنوسی حکومەتی ئێستا بەرەوە کوێ دەڕوات و چی ڕوودەدات.  

مانگرتنی کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاك لە شاری بێرمینگەهام بەردەوامە

16/03/2025

ماوەیەکی زۆرە کە کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاك لە شاری بێرمنگەهام- بریتانیا- بەردەوامن لە مانگرتنەکەیاندا و بڕیاری مانگرتنی بێ کۆتاییان ڕاگەیاندووە تا ئەو کاتەی کە شارەوانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی خۆی سەبارەت بە کەمکردنەوەی موچەیان و هەڵوەشاندەوەی پۆستی پارێزگاری لە سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان دەدات .

400 کرێکار کە نقابەکەیان پشتگیریی تەواویان دەکات لە مانگرتنەکەیاندا بە جێبەجێکردنی بڕیارە نوێیەکانی شارەوانی بێرمەنگەهام زیانێکی زۆر دەکەن کە هی وایان هەیە لە سای بڕیارە نۆێەکەدا تا بڕی 8000 پاوەند لە ساڵێکدا  لە دەست دەدا.  هەفتەی پێشوو هەر کە بڕیاری مانگرتنی بێ کۆتاییان داو لە دەرەوەی شارەوانییەکە کۆبونەوە وەکو دەربڕینی ناڕەزایی،ژمارەی پۆلیس کە دەوری گرتبوون زۆر زیاتر بوون لە ژمارەی مانگرتوان . 

شارەوانیش کەوتۆتە پڕوپاگەندە بۆ گۆڕینی ڕای داینشتوان لەسەر کرێکارانی مانگرتوو کردن بە دووژمنیان گوایە مانەوەی زبڵ و کۆنەکردنەوەی دەبێتە هۆی پەتای گەورە کە لە لایەن جرج و مشکەوە کە بە ئاسانی پەتاکە دەگوێزنەوە لە کاتێکدا کە شییلۆغانی خواردنی چەور دەگێڕن ، بە دانیشتوان دەڵێن ئەم مانگرتنە ڕەنگە تاکو هاوین بخایەنێت بۆ ترساندنیان.

SPYCOPS’ EXPOSED AND DEFEATED

07/03/2025

Campaigners have successfully exposed the scandal of 50 years of secret undercover political policing. In fact activists are also celebrating 5 decades of struggles for a better world, despite police spying and repression.

In 1968, following huge demonstrations against the Vietnam War, the Metropolitan Police secretly set up a ‘Special Demonstration Squad’. Since then over 1,000 groups campaigning in the UK for a better world have been spied on, infiltrated and targeted by ‘spycops’ deployed by secret political policing units. This was part of the police’s wider ongoing efforts to try to control and undermine protests and movements for much-needed change.

Such spycops targeted groups campaigning for workers’ rights, equality, justice, the environment and international solidarity, for rights for women, LGBTQ, for animal rights, for community empowerment, and those campaigning against war, racism, sexism, corporate power, legal repression and police oppression and brutality. Such groups have represented many millions of people throughout the UK who want to make the world a better, fairer and more sustainable place for everyone.

Almost any group of any kind that stood up to make a positive difference has been or could have potentially been a target for secret political policing, employing shocking and unacceptable tactics. Spycops, each living as fake ‘activists’ for up to 5 years at a time, hoovered up mountains of personal information, all sent to the Secret Services (Mi5). Individuals within those campaign groups have been spied on, subjected to intrusions in their personal lives for years, been victims of blacklisting (when applying for jobs) and miscarriages of justice, and some women were deceived into intimate and abusive relationships with secret police – in some cases spycops even fathered children and then disappeared without trace.

In July 2015, after campaigners succeeded in exposing this scandal, Theresa May, then Home Secretary, was forced to set up an Undercover Policing Public Inquiry. It was tasked with getting to the truth and recommending action to prevent such police wrong-doing in future. The Inquiry has so far cost over £100m, and has heard evidence of the unacceptable spying operations from 1968-1992. Dozens of spycops and their managers, and dozens of campaigners targeted have given evidence – and the police and Mi5 have been forced to release tens of thousands of reports and documents previously buried in their archives. The next hearings, about police operations from 1993-2009, will resume in October. A final report is expected in 2026.

In 2023 the Inquiry admitted that the police tactics were unacceptable and that the secret unit, despite being officially sanctioned by successive Governments, ‘should have been disbanded’ 50 years ago. The police have already been forced to apologise for their sickening sexual targeting of women campaigners, the use of the identities of deceased children, and for spying on anti-racist groups and family justice campaigns.

However, despite all the spying, the movements for positive change which police infiltrated are still here and growing, and have had many successes on the way. For example: ·      the Vietnam War was a debacle
·      apartheid in South Africa was abolished
·      the poll tax had to be scrapped as unenforceable
·      mass blockades of military bases successfully prevented the siting of US cruise missiles in the UK
·      hunting foxes for ‘sport’ is now banned
·      the ‘McLibel’ trial brought by McDonald’s ended up as a disaster for the junk food corporation
·      equality laws were enacted to outlaw race and other discrimination
·      blacklisting of trades unionists was made illegal
·      the climate emergency has been recognised by Parliament.

It is clear that campaigners have been on the right side of history all along, and the police on the wrong side.

We are many, but the police (and the powerful they protect) are few.

Let’s all continue to support each other in the fight for what’s right.

www.campaignopposingpolicesurveillance.com

ڕاپۆرتێک ئاشکرای دەکات لە ماوەی ١٥ ساڵدا زیاتر لە ١٧٠ دایک لە بەریتانیا لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون

06/03/2025

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات، نزیکەی یەک لە هەر ١٠ ژنانێك کە لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا بە دەستی پیاوان لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە، دایک بوون کە لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون. ئەو زانیاریانەی کە شیکاری مردنی ٢٠٠٠ ژن دەکەن کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، تێڕوانینێکی بێ وێنەیان لەبارەی بەڵای شاراوەی کوشتنی دایکی داوە، کە زیاتر لە ١٧٠ دایک لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون.

ڕاپۆرتی 2000 ژن لەلایەن سەرژمێری ژنکوژییەوە، کە ڕۆژنامەی گاردیان بینراوە، دەریدەخات کە نەخۆشییە دەروونییەکان هۆکارێک بووە لە 58%ی حاڵەتەکانی کوشتنی دایکاندا.   کارین ئینگالا سمیس، هاوبەشی دامەزرێنەری گروپی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، زۆرجار ژنان بەجێهێڵرابوون کە “باجەکەی دەدەن” بۆ شکستەکانی دەوڵەت.

لە ڕاپۆرتەکەدا کە پێش ڕۆژی شەممەی جیهانی ژنان بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات کە:

+ 61  %ی ژنان لەلایەن هاوبەشی ژیانی ئێستا یان پێشووەوە کوژراون، 9%ی ژنان لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون، 6% لەلایەن ئەندامانی تری خێزانەکەیانەوە، 15% لەلایەن پیاوانی دیکەوە کە دەیانناسن و 10% لەلایەن کەسێکەوە کە نەیانناسیوە.

+  لە کۆی ٢١٣ ژن کە لەلایەن ئەندامێکی نزیکی خێزانەکەیەوە کوژراون، ٨٠%یان دایک بوون کە لەلایەن کوڕەوە کوژراون. نزیکەی نیوەی ژنان بە چەقۆ کوژراون و لە سەدا 27%یان خنکێنراون  و 17%یان بە ئامێرێکی بێدەنگ لێیاندراوە.

+ نزیکەی لە چارەکێکدا زیاتر لە جۆرێک لە توندوتیژی بەکارهێنراوە. زیادەڕۆیی لە کوشتن – بەکارهێنانی توندوتیژیی زیادەڕۆیی و بێبەرامبەر لە دەرەوەی ئەو توندوتیژییەی کە پێویستە بۆ ئەوەی ببێتە هۆی مردنی قوربانییەکە – لە 59%ی ژنکوژییەکاندا ڕوویداوە.

+ لەم ماوەیەدا لیستەرشایر زۆرترین ڕێژەی کوشتنی ژنانی هەبووە، دوای ئەویش مێرسیساید، وێست میدلەندز، گریتەر مانچستەر و لەندەن دێن. ئەو ژنانەی کوژراون کە بەشداربوون لە لەشفرۆشیدا گەنجتر بوون و کەمتر لە بەریتانیا لەدایک بوون. منداڵان شاهیدی  لانیکەم 163 ژنن کە بەدیار چاویانەوەکوژراون . هاوکات 37 ژنیش لەگەڵ 53 منداڵیاندا  کوژراون، کە زۆربەیان لەلایەن باوکیانەوە کوژراون.

+ لە 2009وە هەموو 3 ڕۆژ جارێك ژنێك کوژراوە.

ئەمە واقیعی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێشکەوتوو و حەزارین. کە دەکرێت لە کوژرانی هەر ژنێکدا دەوڵەت و دەزگەی پۆلیس تاوانبار بکرێن .

توێژینەوەیەك دەریخستووە کە نیوەی دەردانی CO2 لە جیهاندا لە 36 کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینیەوە دێت

05/03/2025

توێژەران دەڵێن داتاکان کەیسەکان چڕتر دەکەنەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان لێپرسینەوە لە بەشداریکردنیان لە قەیرانی کەشوهەوادا بکەن

شیکارییەکان ئاشکرایانکردووە، نیوەی دەردانی کاربۆنی گەرمکەرەوەی کەشوهەوا لە جیهاندا لە سووتەمەنی بەردینیەکانەوە دێت کە تەنها لەلایەن 36 کۆمپانیا بەرهەمدەهێنرێن. ئاماژەشیان بەوەشکردووە، داتاکانی ساڵی 2023 دۆسیەی بەهێزتر کردووە بۆ لێپرسینەوە لە کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی بۆ لێپرسینەوە لە بەشداریکردنیان لە گەرمکردنی جیهانیدا.

تێڕوانینی پێشووی ڕاپۆرتی ساڵانە لە دۆسیە یاساییەکانی دژی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران بەکارهێنراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە، 36 کۆمپانیای گەورەی سووتەمەنی بەردینی کە بریتین لە ئارامکۆی سعودی، کۆڵ هیندستان، ئێکسۆن مۆبیل، شێڵ و چەندین کۆمپانیای چینی، خەڵوز و نەوت و گازیان بەرهەمهێناوە کە بەرپرسن لە زیاتر لە 20 ملیار تۆن لە دەردانی CO2 لە ساڵی 2023دا.

ئەگەر ئارامکۆی سعودی وڵاتێک بووایە، ئەوا چوارەم گەورەترین پیسکەری جیهان دەبوو لە دوای چین و ئەمریکا و هیندستان، لەکاتێکدا کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بەرپرسیارە لە نزیکەی هەمان دەردانی گازی ژەهراوی وەک ئەڵمانیا کە نۆیەمین گەورەترین پیسکەری جیهانە، بەپێی داتاکان.

ئەگەر جیهان چانسێکی باشی هەبێت بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ 1.5C، دەبێت تا ساڵی 2030 ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی لە جیهاندا بە ڕێژەی 45% دابەزێت، ئەمەش ئامانجی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتییە. بەڵام هێشتا ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی لە زیادبووندایە، ئەمەش ئەو کەشوهەوا توندەی کە ژیان و بژێوی ژیانی لە سەرانسەری هەسارەکەدا دەبات، سوپەر بارگاوی دەکاتەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاندووە، پڕۆژە نوێیەکانی سووتەمەنی بەردینی کە لە دوای ساڵی 2021 دەستیپێکردووە، لەگەڵ گەیشتن بە پلەی سفر لە پاکی دەردانی گازی ژەهراوی تا ساڵی 2050 ناگونجێت، زۆربەی ئەو 169 کۆمپانیایە لە بنکەدراوەی کاربۆن  لە ساڵی 2023 دا ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوییان زیادکردووە، کە گەرمترین ساڵ بوو کە لەو کاتەدا تۆمارکراوە.

 کریستیانا فیگێرس، بەرپرسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان کاتێک ڕێککەوتنە گرینگەکەی پاریس لە ساڵی 2015 دا پێشکەشکرا، وتی: “ئەم کۆمپانیایانە جیهان بە سووتەمەنی بەردینی دەهێڵنەوە و هیچ پلانێکیان نییە بۆ خاوکردنەوەی/ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “زانستەکە ڕوونە: ناتوانین بچینە دواوە بۆ سووتەمەنی بەردینی زیاتر و دەرهێنانی زیاتر. بەڵکو دەبێت بەرەو پێشەوە بچین بۆ ئەگەرە زۆرەکانی سیستەمێکی ئابووری بێ کاربۆن کە بۆ مرۆڤ و هەسارەکە کار بکات”.

ئەو 36 کۆمپانیایە کە بەرپرسن لە نیوەی دەردانی گازی ژەهراوی جیهانی لە ساڵی 2023 دا کۆمپانیاکانی دەوڵەتی وەک چین ئینێرجی، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران، گازپرۆمی ڕووسیا و ئەدنۆکی ئیماراتی لەخۆدەگرن. کۆمپانیاکانی خاوەن پشکەکانی ئەو گروپە بریتین لە کۆمپانیای پترۆبراس کە بارەگا سەرەکییەکەی لە بەڕازیل و کۆمپانیای ئینی کە ئیتاڵیایە. ئەو 36 کۆمپانیایە لەلایەن کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەتەوە زاڵن، کە 25 کۆمپانیایان هەیە، دە لەو کۆمپانیایانە لە چینن کە گەورەترین وڵاتی پیسکەری جیهانە.

خەڵوز سەرچاوەی 41%ی دەردانی گازی ژەهراوی بووە کە لە ساڵی 2023 ژماردراوە، نەوت 32%، غاز 23% و چیمەنتۆ 4%.

ناڕەزایەتی لایەنگرانی ئۆکرانیا لە سەرانسەری ئەمریکا سەریهەڵدا دوای ئەوەی ترەمپ و ڤانس ‘بۆسەیان’ بۆ زێلێنسکی دانا

02/03/2025

ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانەکان دژی ئیدارەی ترەمپ لە سەرانسەری ئەمریکا سەریهەڵدا، دوای پێکدادانێکی بێ وێنە لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانس گرژییەکانیان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی پەرەپێدا. بەیانی شەممە سەدان خۆپیشاندەر لە شاری وایتسفیڵد لە ویلایەتی ڤێرمۆنت کۆبوونەوە بۆ دژایەتیکردنی سەردانەکەی جێگری سەرۆک بۆ ویلایەتەکە بۆ گەشتێکی خلیسکێنە لەگەڵ خێزانەکەی.

خۆپیشاندانەکە سەرەتای هەفتەکە لەلایەن بەشی دۆڵی ماد ڕیڤەری ئیندیڤیزیبڵەوە پلانی بۆ دانرابوو، کە گروپێکی ڕێکخەری بنەڕەتییە، بەڵام خۆپیشاندەرانی دیکە ڕایانگەیاند کە پاڵنەریان بۆ بەشداریکردن هەبووە دوای ئەوەی سەیری کۆبوونەوەی شەڕانگێزی ڤانس و ترەمپیان لە کۆشکی سپی لەگەڵ زێلێنسکی لە هەینیدا کردووە.

خۆپیشاندەران تابلۆیەکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو “ڤێرمۆنت لەگەڵ ئۆکرانیا وەستاوە” و “شەرمەزاری نێودەوڵەتی”، لە کاتێکدا زۆرێک ئاڵای ئۆکرانیایان بە هاودەنگی هەڵدا.

 فۆکس ڤیدیۆ خۆپیشاندەرانی پەخش کرد، بەڵام تابلۆکانی کاڵکردەوە کە پەیامەکانی دژ بە ڤانس و لە بەرژەوەندی ئۆکرانیایان لەسەر بوو. کۆری جیرۆ، خۆپیشاندەرێك بە ڕادیۆی گشتی ڤێرمۆنت-ی ڕاگەیاندووە، “دوای ئەوەی کە دوێنێ کردوویەتی، هێڵی سووری تێپەراند”.

ڕەنگە کارێکی باش بێت هەرچۆن هەبێت کە خەڵکی بۆ هەندێك مەسەلەی گرنگ  ناڕەرزایی دەرببڕێت و مەبەستی بێت ، هەروەها ئەوەش هەر زۆر باشە کە خەڵكی دژ بە سوکایەتیکردنی کەسانی دیکە بێت لەگەڵ دژبوون بەکەڵگایی.