خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی دوێنێی لەندەن:

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی دوێنێی لەندەن:

14/06/2020

دوێنێ ڕۆژی شەمە 13/06 خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی لەندەن بەیەکادان و توندووتیژییەکی زۆری بەخۆوە گرت بە تایبەت لە نێوانی پۆلیس و بەرەی ڕاستڕەو و فاشیی و بەشێك لە هەوادارانی فوتبۆڵدا.

خۆپیشاندانی دوێنێ بڕیار بوو کە گەورەترین خۆپیشاندان بێت کە لە لایەن ئەنتی فاشست و ئەنتی ڕایسست و هەروەها بزوتنەوەی بلاك لایڤس مەتەر دەبوایە ڕێکخرابوو.   بەڵام پاش ئەوەی کە ڕێکخەرانی بلاك لایڤس مەتەر بۆیان دەرکەوت کە بە هەزارەها فاشی بڕیاریان داوە بێنە لەندەن و پارێزگاری لە بتەکانی وەکو پەیکەرری چێرچڵ بکەن ، ئەوان بڕیاریان دا کە لە خۆپیشاندانەکە بکشێنەوە و خەڵکانی دیکەی خۆپیشاندەر لە شانی ئەنتی فاشی و ئەنتی ڕایسیزم بە تەنها لە شەقامەکان بە ژمارەیەکی کەمەوە لەبەر ڕەحمەتی هێڕشی  فاشییەکانا بەجێبهێڵن.

گەرچی بە بڕیاری پۆلیس دەبوایە لە دوای کاتژمێری 1 پاشنیوەڕۆوە خۆپیشاندان دەستی پێبکردایە و لە کاژێری 5 ی ئێوارەدا خەڵکی بڵاوەی بکردایە، بەڵام فاشییەکان لە کاژێری 11 وە ڕژانە سەر شەقامەکان تاکو درەنگانێکیش لە شەڕ و چنگاوشدا بوون دژ بە پۆلیس و خەڵکی .  ئەمەش بووە هۆی دەستبەسەرکردنی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی زۆرێکیش جگە لە تێکشکاندانی چەند جێگایەك .

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.