خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە جەزائیر بەردەوامن
10/12/2019
ڕۆژی 5 شەمە، 12/12 لە جەزائیریش ڕۆژی درۆ مێژوییەکەیە ، ڕۆژی هەڵبژاردنە. لە مانگی شوباتەوە، لەو کاتەوەی کە موتەفلیقە دەستی لەکار کێشاوەتەوە ، سوپا حوکم دەکات و ڕۆژی 12/12ی بە ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریکردووە.
بەڵام خۆپیشاندەران کە لەسە شەقامەکان ، هەڵبژاردنیان ناوێت و دەیانەوێت سیستەمەکە بگۆڕن. هەندێکی دیکەیان دەڵێن هەلبژاردن بووتە کارێکی گاڵتەجاڕیی و نایانەوێت هیچ کام لەو حیزب و لایەنانە کە تا ئێستا ڕۆڵیان هەبووە، بەشداریبکەن لە هەڵبژاردنەکەدا. شایانی باس کە لە ساڵی 1962، ڕۆژی ڕزگاریی نەتەوەیی ، هەر هەمان حیزب بە زۆری حوکم دەکات.
وێنەی یەکەم وێنەی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی هەینی ڕابوردووە و وێنەی دووهەم ، وێنە سەربازێکە کە داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە “ئاژاوە” نەنێنەوە و ڕێگا بدەن خەڵکی مافی خۆی بەکاربهێنێت لە هەڵبژاردنی “نوێنەریا”، بێ گومان هەڕەشە و گوڕەشەش بەردەوامە.
لەوێش هەمان تاس و حەمامە کە خەڵکانێك کە چالاکن و دەسەڵات لێیان دەترسێت ، دەگیرێن و دەفڕێنرێن.
