مانگرتنی دووهەم لە کۆڵۆمبیا دەستپێکرد :

مانگرتنی دووهەم لە کۆڵۆمبیا دەستپێکرد :

05/12/20198

جەماوەر لە کۆڵۆمبیاش وەکو زۆرێك لە وڵاتانی دیکە خرۆشاون.  یەکەم مانگرتنی گشتی لە 21/11 دەستیپێکرد هەر لەو ڕۆژەشەوە خەڵك زۆر یا کەم لەسەر شەقامەکانن و دوێنیش، 4شەمە، 04/12/19 مانگرتنی گشتتی بۆ جارێکی دیکە شارەکانی کۆڵۆمبیای گرتەوە .

مانگرتن و پرۆتێستەکان سەبارەت بە ڕیفۆرمی ئابوورییە کە حکومەت لەوێ دەیەوێت بیکا، هەر وەها ناڕەزایی خەڵکییە دژ بە حکومەت کە لە ساڵی 2016 وە لەگەڵ بزوتنەوەی فارس [ هێزی سەربازی شؤڕشگێڕ] ئاگربەستی کردووە  ڕێککەوتووە بەڵام هیچ هەنگاوێکی عەمەلی نەناوە.  ئەو بزوتنەوەیە 50 ساڵ دەوامی کردو قوربانییەکانی دەستی هەردوولایان واتە دەوڵەت و بزوتنەوەکەش  260 هەزار کەسن و 7و  ملیۆێن کەسیش پەردەوازە و دەربەدەر کردووە لەو ماوەیەدا.

هەروەها بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکان خەڵکە ئەسڵییەکەی ئەوێن کە زوڵم و زۆریان لێدەکەرێت و مامەڵەی خراپ و نادادپەروەرانەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.