پرۆتێستەکان لە کۆڵۆمبیا هەر بەردەوامە :

پرۆتێستەکان لە کۆڵۆمبیا هەر بەردەوامە :

 

ئەوە بۆ 10 ڕۆژ دەچێت کە پرۆتێست لە کۆڵۆمبیا بەردەوامە.  تا ئێستا نقابە و لیژانی گەنجەکان دوو ڕؤژ مانگرتنی گشتییان کردووە و ڕژاونەتە سەر شەقامەکانیش.

هۆکاری پرۆتێستەکان بارگرانی ژیانی زۆرینەی خەڵکی ئەوێیە و لەم دوایەشدا سەرەککۆمار دەیەوێت ڕیفۆرم لە سیستەمی باج و کرێ و خانەنشینیا بکات.  کرێی کاری گەنجان کەمبکاتەوە ، تەمەنی خانەنشینکردن سەرخات هەروەها باجی سەر کۆمپانیاکان کەمبکاتەوە و بەڵام هاوکات باجی سەر موچەی کرێکاران زیاد بکات .

تا ئێستا 4 کەس کوژراوە و زۆرێكیش بریندارکراون .  دەوڵەت داوی دنیشتنیان لەتەکدا دەکات بەڵام نایەوێت تێكڕای داخوازییەکانی گەنجان و نقابە بەجێ بهێنێت.

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.