وەرگێڕانی : زاهیر باهیر
05/06/2017
بوکچین باوەڕی بە خۆبەڕێوەبەریی هەبووە نەك دەسەڵاتی کرێکاران ، ئەو باوەڕی بە هیچ جۆرە دەسەڵاتێك نەبووە لەوانەش دەسەڵاتی کرێکاران . لە دیمانەکەیدا لەتەك Janet Biehl کە لە نۆڤەمبەری 1996 دا کردویەتی لە وەڵامی پرسیارێکیدا کە جانێت لێی کردوە ، هۆکارەکانی خۆی بۆ ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی کرێکاران ، زۆر بە جوانی ڕووندەکاتەوە. هیوادارم هاوەڵانی ئەم پەیجە و فەیسبووك بتوانن بیخوێننەوە و بیر لەم جەدەلە جدییە بکەنەوە و سەرنجی خۆیانی لەسەر بدەن .
پرسیار: هه‌ندێك له ئازادیخوازه سۆشیالیسته‌کان ئه‌رگویمێنتی ئه‌وه ده‌که‌ن که تۆ زۆر به خێرایی کۆنترۆڵی کرێکارانت ، له به‌رنامه‌تا به‌ده‌رکرد. قسه و باسی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که لای تۆ ” کرێکاران ” به‌ده‌گمه‌ن چی تر توێژاڵێك یاخود چینن. زۆرینه‌یه‌ك له خه‌ڵکانی پێگه‌یشتوی هه‌ردوو جێندهکه له ئه‌مڕۆدا کرێکارن ، له‌و کاته‌وه‌ی که توێژاڵه‌که ئاوا گشتگیرە ، که‌واته بۆچی شاره‌وانی ئازادیخوازان ناتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ کۆنترۆلی کرێکاراندا یه‌کبخات؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ، به‌شی زۆری خه‌ڵکی بۆ به ده‌ستهێنانی بژێوییان ده‌بێت کار بکه‌ن، پشکێکی زۆریشیان کرێکارانی به‌رهه‌مهێنه‌رن ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆریشیان به‌رهه‌مهێن نین. ئه‌مانەی که به‌رهه‌مهێنه‌ر نین به‌ته‌واوی کار له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌کان و له‌و چوارچیوه‌یه‌دا، ده‌که‌ن که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خولقاندویه‌تی ، وه‌کو ، تاووتوێکردن به لیستی کڕین و فرۆشتنه‌کان، گرێبه‌سته‌کان، credit slips ، کاروباره‌کانی ته‌ئمین و زۆرێك له‌مانه . ڕه‌نگه نۆ له‌سه‌ر ده‌ی ( 10/09 ) “کرێکاران” له کۆمه‌ڵێکی ژیرانەدا ، هیچ کارێکیان نه‌بێت که بیکه‌ن، بۆ نموونه که‌سێك داوای ته‌ئمینکردن ناکات یاخود هه‌ر شتێكی دیکه له چه‌شنی مامه‌ڵه بازرگانییه‌کان لە ئارادا نامێنێت، تاکو کرێکار لەوێدا کار بکات.
له کۆمه‌ڵی شاره‌وانی ئازادیخوازانا ئه‌نجوومه‌نه‌که بڕیار له‌سه‌ر ته‌واوی کاروبار و یاسا و ڕێساکانی ئابووریی ده‌دات. لێرەدا کرێکاران شوناسنامە پیشەییەکەیان و بەرژەوەندەییە تایبەتییەکەیان ، کاڵدەبێتەوە ، ئه‌وه‌نده‌ی که گۆڕەپانە گشتییەکە پێی باشه، ئەوان خۆیان وه‌کو هاووڵاتییه‌ک له کۆمۆنێتییەکەدا، ده‌بینن. شاره‌وانییه‌که له ڕێگای ئه‌نجوومه‌نی هاووڵاتیانه‌وه کۆنترۆڵ دەکرێت و بڕیارە فراوانەکان سه‌باره‌ت به دووکانه‌کان ده‌دات، کاروروبارهکان ڕێکده‌خات هه‌موان ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکه‌ن و هه‌میشه کار له‌گه‌ڵ تێڕوانینه مه‌ده‌نییه‌کان دەکرێت نەك بە تەنها له‌گه‌ڵ پیشهوهرییهکانا.
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵك ده‌یسه‌پێنێت و ده‌یه‌وێت که کرێکاران مافی کۆنترۆڵکردنیان له شاره‌وانی ئازاد‌دا هه‌بێت ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، کاتێك که کۆمه‌ڵمان وه‌کو گشت له ڕێگای ئه‌نجوومه‌نە جەماوەرییەکەوە ، دیمۆکراتیانە کرد ، هاوکاتیش ویستمان که خودی شوێنی سه‌رکاریش دیمۆکراتیانە بکەین، بەڵام بدرێته ده‌ست کرێکاران بۆ کۆنترۆڵکردنیی، باشه ئێستا ، ئه‌مه یانی چی ؟ یانی ئه‌گه‌ر کرێکاران له‌سه‌ر پرۆژه‌کان، به‌ڕاستی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نه‌بن که خۆیان پێش هه‌موو شتێك به هاووڵاتیان بزانن له‌بری کرێکاران، ئه‌و کاته ده‌رگا بۆ گریمانێکی به‌هێز ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کرێکاران له سه‌ر حسابی ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌کان داخوازی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر شوێنه‌کانی سه‌ر کاردا، ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌که و دەیدەیتە ده‌ست شوێنی سه‌ر کار ، ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا تۆ درزت خسته نێوانی یه‌کێتی ئه‌نجوومه‌نە جەماوەرییەکەوە ، ئەم کارەش گریمانی ئه‌وه زیاد ده‌که‌یت که خودی شوێنی سه‌ر کار وه‌کو توخمێکی وێرانکار له په‌یوه‌ندییا له ته‌ك ئه‌نجوومه‌نه جهماوهرییهکەدا، بێت .
لێمگه‌ڕێ با ئاسانتری بکه‌م: زۆرترین ده‌سه‌ڵات که شوێنی سه‌ر کار هه‌یه‌تی ، ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌که که‌مترین ده‌سه‌ڵاتی، هه‌یه، هەروەها کەمترین دەسەڵات کە شوێنی سەر کار هەیەتی ، ئەنجوومەنە جەماوەرییەکە زۆرترین دەسەڵاتی هەیە . ئه‌گه‌ر کۆنترۆڵی کرێکاران له پڕۆگرامهکهمانا زیاتر تۆخ بکرێته‌وه ، ئه‌و کاته ئێمه ده‌سه‌ڵات له ئه‌نجوومه‌نه جهماوهرییهکانا، که‌مده‌که‌ینه‌وه ، که‌واته لێره‌دا ئێمه گریمانی ئه‌وه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ، که شوێنی سه‌ر کار له‌سه‌ر حسابی ئه‌نجوومه‌نی جەماوەریی ، ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌ر وه‌کو وتوومه ، ته‌نها ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دووکانێك و به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و دووکانه له لایه‌ن کرێکارانه‌وه ، مانای نه‌مانی ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن ، – یا لە ڕاستیدا گه‌وره‌ی ده‌کەن – بەرەو بەرژەوەندی تایبەتی ، ناڕەوێنێتەوە ، هه‌میشه هه‌ستێك سه‌باره‌ت به ڕێکخستنی به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی تایبه‌تی، لەوێدا ده‌بێت. کۆنترۆڵکردن له لایه‌ن کرێکارانه‌وه به ئاسانی ده‌توانرێت ئه‌نجامی بهتایبهتیکردنیی یاخود به تایبهتنرخاندنی کرێکارانمان بداته ده‌ست [ جۆرێك له پیرۆزییه‌ت- وه‌رگێڕ]، ئیدی کاره‌کانیان هه‌رچی بێت. له سه‌رده‌می ئه‌نارکیسته سندیکالهکانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ساڵی 1936 ،ئه‌و کرێکارانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ر شوێنه‌کانی کاردا گرتبوو ، با بڵێین کارگه‌ی چنین و ڕستن، زۆر وه‌خت خۆیان به زیاتر یا خود به ڕکهبهرێك له به‌رانبه‌ر هاوڕێکانی خۆیاندا له هه‌مان به‌شی پیشه‌سازیدا که ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هاوشێوه دوکانه‌دا گرتبوو ، ده‌زانی . هه‌ر ئاوایه ، ئه‌م کرێکارانه زۆر کات ده‌بنه سه‌رمایه‌داریی ده‌سته‌جه‌معی، هه‌ر وه‌کو Gaston Leval له نوسینی ، دهستهجهمعیکردنی ئیسپانییه‌کان له شاره‌کانا، Spanish collectivization in the Cities 2 ، په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه که کرێکاران له پێناوی ئه‌کسێس بۆ مه‌تریاڵه خاوه‌کان و بازاڕه‌کانا، کێبڕکێی یه‌کدییان کردووه. ئه‌مانه هه‌مووی ڕویداوه وێڕای ئه‌وه‌ی که کرێکاران خۆیان به ئه‌نارکیسته سه‌ندیکالیسته‌کان ، زانیوه و له‌ژێر هه‌مان ئاڵای ڕه‌ش و سپی‌دا له هه‌مان به‌شی پیشه‌سازیدا کاریان کردووه و هه‌روه‌ها هه‌موویان سه‌ر به هه‌مان نقابه‌ی سه‌ندیکالیست بوون. سه‌ره‌نجامیش نقابه هات به‌شه‌کانی یپیشه‌سازی ڕێكخسته‌وه و زهبتیکردنهوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پراکتیزه ده‌سته‌جه‌معییه سه‌رمایه‌دارییانه ، بوه‌ستێنێت. که‌چی گاڵته‌جاڕیانه بیرۆکراسیی CNT کۆنترۆڵی دووکانه‌کانی کرد و به‌وه‌ش له جه‌وهه‌ردا کۆنترۆڵی کرێکارانی که‌مکرده‌وه تاکو چه‌ند جۆڕێك له شێوه‌و ڕووکار‌ی هه‌ره‌وه‌زییانه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت به دووکانه‌کان له ڕێکخستنه‌وه‌ی پلانی کارروبارهکانیانا بدرێت تاکو ڕۆڵیان له ههلسووکهوتییانا هه‌بێت، بێ بایاخدان و بهتهنگهاتنهوهیان بۆ کۆمۆنێتییەکەیان وەکو گشت، ئا لەم بارەدا ئه‌م دووکانانه ڕه‌نگه زۆر به‌باشی دووی ئاراستهگهلێك بکه‌ون نه‌ك هه‌ر ته‌نها پێچه‌وانه ڕێگایه‌ك یاخود ئاراسته‌کی جیاواز له ئه‌وانه‌ی دیکەی کۆمۆنێتییەکەدا، دەگرنەبەر به‌ڵکو له بهیهکادانیشدا ده‌بن له‌گه‌ڵ کۆمۆنێتییەکەشدا.
هیوادارم ڕۆژێك بێت که زۆربه‌ی کاروبار و مامهڵەکان ماشێنایز بکرێن به‌تایبه‌ت به‌ڕێکردنی کاره هه‌ره سه‌خت و وزهپڕوکێنهکان. با ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌مه‌ش ته‌واو مانای ئایدیایه‌کی خه‌یاڵاویی، نییه چونکە من باوه‌ڕم وایه سەرەنجام زۆرێك له کاره‌کان له‌لایه‌ن ماشێنه‌کانه‌وه ده‌کرێن ، ئه‌و کاته‌ش کێشه‌ی کۆنترۆڵکردن له لایه‌ن کرێکارانه‌وه له هه‌قه‌تدا بێ مانا ده‌بێت و هه‌موو کێشه‌کان که‌مده‌بنه‌وه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که گرنگی و بایاخیان نامێنێت. منیش له گۆڕه‌پانێکی موعاره‌زه‌دا ڕاده‌وه‌ستم و ئالێره‌وه وه‌کو ئه‌نارکیستێکی خود-شێوه‌یی (self-styled ) سه‌ره‌تایی، وه‌ک چۆن مافیای عهقارهکانی پێنجه‌م بانگه‌شه‌ی دژ به پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکدا، ده‌که‌ن.
