دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ
و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
به‌شی شه‌شه‌م
له‌كێشه‌ی زه‌ویدا:
بهههرهوهزیکردنی زه‌وییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فراوان به‌رده‌وامبوون، نزیکه‌ی سێیه‌كی ( 1 له‌سه‌ر 3) هه‌موو زه‌وییه‌کان له‌ناوچه‌ی کۆمارییدا(ئه‌و ناوچهیهیهکهلهلایهن هێزی ئه‌نتی فاشستهوهکۆنترۆڵکرابوو) ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوون،له‌سه‌ر پانتایی ئه‌م زهوییهیانهشدا له‌پێنج بۆ حەوت ملیۆن جوتیار کاریان تیادادهکرد . شوێنی ههرهگهورهئهراگۆن بوو که450 هه‌ره‌وه‌زی، تیادابوو، به‌شی خۆرهه‌ڵات ( ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ری ڤالێنسیا) 900 هه‌ره‌وه‌زی، قشتالة ( ئه‌وناوچه‌یه‌ی ده‌وره‌ی مه‌دریدی داوه) کە 300 هەرەوەزیی تیادابوون. نه‌ك ته‌نها زه‌وییه‌کان هەرەوەزییکران، به‌ڵکو لهگوندهکانیشدا کارگه‌ی بچوك بچوك دروستکرابوون، تاکو خه‌ڵکانی دهستڕهنگینی ناوچهکهئامرازهکانی به‌رهه‌مهێنان و کەرەستەی نێوماڵ و شتی دیکهبهرههم بهێنن. به‌هه‌مان شێوه‌ش نانه‌واخانه، قه‌سابخانه، سهرتاشخانهزۆری دیکهلهوانه بڕیاردرا کهبکرێنە هەرەوەزیی.
هەرەوەزییبوونەوە خۆبهخشانهبوو ئه‌مه‌ش زۆر جیاواز بوو له‌وانه‌ی که‌ستالین به‌زۆره‌ملێ له‌ڕوسیا دروستیده‌کردن، بۆ ئه‌مه‌ش بانگی خه‌ڵکی گوند بۆ کۆبوونهوهدهکرا( زۆربه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان له‌گوندێکی دیاریکراودا چه‌قیان به‌ستبو) ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که ڕازیدهبوون له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی کهههیانبوو، وه‌کو، ئامراز و کەرەستە، ئاژاڵ و زه‌وی له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌کانی دیکه‌ی کهلهخاوهنزهوییهگهورهکان سەندرابوونەوە، بیانکهنهموڵکی هه‌موان. زه‌وییه‌کانیش پەسەندانە دابه‌شده‌کران و ده‌درانه گروپهکرێکارییهکان کهدهیانخواست بهکارییانبهێنن، هه‌ر گروپه‌ش نێره‌ره‌که‌ی [وه‌فد] خۆینوێنهرایهتی سهرنجهکانیانی لە کۆبوونەوە هەرەوزییەکاندا ده‌کرد. به‌و چه‌شنه‌ش کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنیش هه‌ڵده‌بژێررا و به‌رپرسیار دەبوو له‌سه‌رجه‌می به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هەرەوەزییەکان، ئه‌مانیش چاودێریی و سه‌رپه‌رشتیی کڕینی که‌ره‌سه‌کان، ئاڵووێرکردنیان و گۆڕینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکه‌دا، دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کان ، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریش بوون له ئیشهگشتییهزهروورهییهکانی وه‌کو بیناکردنی قوتابخانه‌کان. هه‌ر یه‌کێکیش له‌م هه‌ره‌وه‌زییانه کۆبوونه‌وه‌ی گشتی به‌رده‌وامی خۆیان به‌ئاماده‌یی هه‌مو به‌شداربووان، ده‌کرد. ئه‌گه‌ر نهشتخواستایهکهبهشداری لهههرهوهزییهکاندا بکه‌یت ئهوهبڕێك زه‌وییان پێده‌دای، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که‌به‌شی کارکردنی خۆتی بکردایه‌و ڕێگات پێنه‌ده‌درا که‌کرێکار بهکرێبگریت و کارت بۆ بکات.
شۆڕش وه‌کو چۆن بڕی به‌رهه‌مهێنانی گۆڕی و سه‌رخست، هه‌ر ئاوا دابه‌شکردنیش گۆڕرا و ده‌بووایه له‌سه‌ر بناخه‌ی پێویستی خه‌ڵکی بوایه، له‌زۆر شوێنیش‌دا به‌کارهێنانی پاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و خه‌ڵکی ده‌ڕۆیشتنه ههمبارهکانی (مه‌خزه‌نه‌کانی) هەرەوەزی و ( زۆر جار ههمبارهکان که‌نیسه‌کان بوون کهکرابوونهههمبار ) ئه‌وه‌ی که‌پێویستیان بوو، له‌وەی لەوێ هه‌بوو ده‌یانبرد. له‌حاڵه‌تی که‌می شمه‌کدا ( نوقسانی) ، سیسته‌می بیتاقهبهکاردههێنرا بۆ دڵنیابوونهوهلهوهی که‌هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌ی هه‌قی بووهدهستی که‌وێت، به‌ڵام به‌گشتی له‌سایه‌ی سیسته‌می نوێ‌دا، به‌رهه‌مهێنان زیادی کردبوو ، ئه‌مه‌ش گرفتی که‌می شمه‌کی ، نههێڵابووهوه.
له‌به‌شی کشتیاریشدا، شۆڕش له‌کاتێکی له‌باردا ده‌رکه‌وت، له‌حاڵه‌تی ئاسایی‌دا که‌دروێنه ده‌کرا و به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌فرۆشرا و تاکو قازانجێکی باش بۆ چه‌ند خاوهنزهوییهك بهێنێت، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا له‌بری ئه‌وه‌ی بفرۆشررێت دابه‌شده‌کرا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌پێویستیان پێیبوو. دکتۆره‌کان، نانه‌واکان، ده‌لاکه‌کان….هتد له‌به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌که‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ی که‌پێویستیان پێیبوو ، ده‌یاندرایه. له‌و شوێنانه‌شدا که پارهههڵنهوهشابووهوهو هێشتا ئه‌و سیستهمهمابوو’ موچه‌ی خێزانی’ هێنرایهکایهوه، مووچه‌که‌ش له‌سه‌ر بناخه‌ی پێداویستی بوو، نه‌ك به‌گوێره‌ی ژماره‌ی کاژێره‌کانی سه‌رکار.
له‌لایه‌کی دیکهشهوهکرێکاره فه‌نییه‌کان و ئه‌ندازیارانی کشتوکاڵ له‌به‌کارهێنانی باشتری زه‌وییه‌کاندا، یارمه‌تی جوتیاره‌کانیان ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌رهه‌م به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زیادیکرد، هاوکاتیش میتۆدهزانستییهمۆدێرنهکان خرانهبهردهست و له‌هه‌ندێك شوێندا بڕی به‌رهه‌م به ڕێژه‌ی له%50 سه‌رکه‌وت .به‌رهه‌م و خواردنی کافی بۆ به‌شداربووانی ناو هەرەوەزییەکان و دەستەچەکدارەکان له‌و ناوچانه‌ی که‌بوونیان هه‌بووایه، هه‌بوو، زۆربه‌ی کاتیش ئه‌وه‌ندش هه‌بوو تاکو ئاڵووێر له‌گه‌ڵ هەرەوەزییەکانی شاردا، بۆ ده‌ستخستنی ئامراز و ماشێنه‌کان، پێبکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش خواردن بهلیژنهکانی دابه‌شکردنیش کهلهناوچهشارنشینییهکاندا داده‌نیشتن، ده‌درا.
سه‌رکه‌وتووترین فێدراسیۆنەکانی هەرهوەزییەکان کهدروستکرابوون لهئاراگۆن بوون، له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1937دا پلێنوێمی فێدراسیۆنەکانی جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌کان، به‌سترا، ئامانجی ئه‌مه‌ش دروستکردنی فیدراسیۆنی سەرتاسەری ‘بۆ هاوکاریکردن و فراوانکردنی بزوتنه‌وه‌ی به‌شداربووانی هەرەوەزییەکان بوو،هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوونهوهبوو لهدادوهرێتی دابه‌شکردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی کهزهوییهکان ده‌یاندا، نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها له‌نێوانی هەرەوەزییەکاندا به‌ڵکو بۆ هه‌موو وڵاته‌که’.به‌داخه‌وه زۆر لههەرەوەزییەکان تێکشکێنران نه‌ك له‌لایه‌ن هێزی (فرانکۆ)وه، به‌ڵکو له‌سه‌رده‌ستی سه‌ربازه‌کانی جەنەڕاڵ (لیستەر)ی ستالینیست، پێشئه‌وه‌ی ئەوە ڕووبدات.
بەشداربووانی هەرەوەزییەکان تەنیا به‌دووی بەرهەمهێنانی کەرەستەکانی خۆشگوزەرانییەوە نەبوون، به‌ڵکو بهقووڵیش خۆیان به‌خوێندن و په‌روه‌رده‌شه‌وه، خەریککردبوو، ئاوڕیان لەو بوارەش دابووەوە، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ههوڵهشهوهگهلێک له‌منداڵان بۆ یه‌که‌مجار که‌وتنه‌به‌ر خوێندن و پهروهردکردنهوه، دیاره‌ئه‌مه‌ش قوتابخانه‌یه‌کی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵکو میتۆدەکانی/ شیوازەکانی Francisco Ferrer (فرانسیسکۆ فێرێر)ی پەروەردەکاری ئەنارکیستی ناسراوی جیهانی بەکاربران. له‌وێدا منداڵان فێری مه‌هاره‌تی خویندنه‌وه‌و نووسینی بناخه‌یی ده‌بوون و دواتریش هانده‌دران له‌سه‌ر مه‌هاره‌ی بیرکردنهوهبهخۆیان و ده‌ستپێشخه‌رییان (موباده‌ره)، پیره‌کانیش چاودێریدهکران و گه‌ر پێویستیشی بکردایهخانووی تایبه‌تییان بۆ دروستده‌کرا، هه‌روه‌ها هەڵهاتووانی ئەو دەڤەرانەی کە فاشیستەکان دەستیان بەسەردا گرتبوون و په‌نایان هێنابوو چاودێریدهکران و کاروباره‌کانیان ڕێکده‌خرا.
درێژه‌ی هه‌یه
